ویکیپیدیا گۆکردن زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد بڵاو دەبێتەوە وتارەکان لە لایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە پێکدێن ھەربۆیە ھەموو کەس لە سەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکاری بکات وشەی ویکیپیدیا بۆخۆی پێکھاتەیەکە لە دوو وشەی ویکی کە وشەیەکی زمانی ھاوایییە بە مانای خێرا دێت لێرەدا مەبەست لە گەیشتنە بە زانیارییەکان بە شێوەیەکی خێرا بڕگەی دووەمیش پیدیا لە وشەی ئینسایکڵۆپیدیا بە مانای زانستنامە لە یۆنانیەوە وشەی ئینکیکلیۆس پیدیا کەواتە نوسینگەی پەروەردەیی وەرگیراوە خانەخوێی سەرەکی ئەم ماڵپەڕە گەورە لە فلۆریدای ئەمەریکادایە سەبارەت بە جێی بڕوا و متمانە بوونی ویکیپیدیا ھەمیشە کێشە ھەبووە بڕێ کەس لەبەر خۆڕایی بوون و بەربڵاوبوونی بابەتەکان و بێلایەنییەکەی ستایشی دەکەن و ھێندێ تر بە ھۆی ڕێگە بە ھەمووان دان بۆ دەستکاریکردنی بە جێگەی متمانەی نازانن ھەروەھا ویکیپیدیا لەبەر لاوازبوون بەرامبەر بە خراپەکارییەکان و سەپاندنی ڕای گشتیی بەسەر بڕوادا ڕەخنەی لێ دەگیرێت ئەگەرچی دوایین لێکۆڵینەوەکان پێمان نیشان دەدات کە خراپکاریەکان زۆر بە خێرایی لە لایەن ئەو بەکارھێنەرانەی بایەخ دەدەن تاووتوێ دەکرێن و ویکیپیدیا وەک زانستنامەکانی دی جێگای متمانەیە ویکیپیدیا بۆ یەکەم جار لە کانووی دووەمی دا بە پێشینەیەکی کورتی ھەر ئەو شێوازە و تەنھا بە زمانی ئینگلیزی دەستی بەکار کرد لە کۆتایی ساڵی یەکەمدا ژمارەی وتارەکانی گەیشتە و زمانی جیاواز و لە کۆتایی ساڵی گەیشتە زمانی جیاواز لە ی ئەیلوولی ساڵی ژمارەی وتارەکانی ویکی لە زماندا گەیشتە میلیۆن ھۆی درووستکردنی ویکیپیدیا ھەوڵی دابینکردنی ھەموو زانیارییەکی جیھان لە یەک شوێن دایە لە مێژوودا زۆر ئینسایکلۆپیدیای نووسراو ھەبوونە ئینسایکڵۆپیدیای ھەرە ناودار لە لایەن زانایانی وەک ئەرستۆ ئیبن سینا فڕانسیس بەیکن ژان باپتیست و ھەروەھا ئینسایکڵۆپیدیاکانی لو رۆند دالبێرت و دێنیس دیدرۆت دانراون لە دوای نیسانی ویکیپیدیا بووە یەکێک لە ماڵپەڕی بە ناوبانگی جیھان بە پێی ژمارەی چاولێکەران ئێستا ژمارەی تەواوی وتارەکان وتار کە لەوان دانەی بە زمانی ئینگلیزی بەزمانی سویدی بە زمانی ئەڵمانی و بە زمانی فەڕەنسەییە ژمارەی بەکارھێنەرانی تۆمارکراو لە ئێستادا کە بەڕێوبەرن داھێنەری ویکیپیدیا پێی وایە دەبێت بە چۆنیەتی ببن و تەنانەت بەر چاپ بکەوێت ھەروا دەڵێ ھەنووکە وەشانی زمانەکانی ویکیپیدیا ھەن ھەروەھا پێشی دەوترێت وەشانی زمانەکان یان بەسادەیی ویکیپیدیاکان لە ی شەش گەورەترینیان بەپێی ژمارەی وتارەکان ویکیپیدیاکانی و ن زمانە جیاوازەکان پەیوەندیان نییە پێکەوە پێکەوە نەبەسرانەوە و بەیەک سنووردار نەکراون و بە تەواوی جیاواز لەیەک درێژە بە کار دەدەن ئەگەرچی وێنەکان ھاوبەش نییە لە نێوان زمانە جیاوازەکان دا بەڵام بە کەڵک وەرگرتن لە ویکیمیدیا کۆمنز ئەو کێشەیە چارەسەر بووە زمانی کوردیی ناوەندی کە لەم دواییانەدا لە کوردیی کرمانجی جودابووتەوە ئێستا وتاری لەخۆ گرتووە ھەروەھا کوردیی زازاکی ھەر لەم دواییانەدا زیاد کراوە ھەروەھا یەکەمجاریشە زانستنامەیەکی کوردی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبکرێتەوە بەشە کوردیەکەی ویکیپیدیا لە ی کانونی دووەمی دا بە ھەوڵی ئەرداڵ ڕۆناھی دامەزرا لە یشدا ویکیپیدیای کوردی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێتدا دەستبەکار بوو کۆمەڵێک توێژەرەوە لە زانکۆی کالیفۆرنیا بەرکەلەی توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا کە تێیدا بەبەکارھێنانی وەرگێڕانی دەقە جیاوازەکان توێژەرەوەکان ھەستان بە لێکۆڵینەوە لەسەر زمانە جیاوازەکانی جیھان یەکێ لەو زمانانەی لە توێژینەوەکەی ئەواندا دەرکەوتووە ویکیپیدیای کوردیە توێژەرەوەکان لە پێشەکی بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن کەوا زمانەکانیان کۆکردۆتەوە واتە ھەموو شێوەزمانەکانی عەرەبیان بەپێی ستانداردی کردووە بە یەک لە توێژینەوەکەدا ڕوون نییە داتای کوردیان چۆن بەکار ھێناوە ئایا ویکیپیدیای سۆرانی ویکیپیدیای کرمانجیان و ویکیپیدیای زازاکی وەک یەک وەرگرتووە یان نا بەڵام لە داتاکەدا ناوی کوردی لەژێر ناوی وڵاتەکاندا دەر دەکەوێت لە وێنەی بڵاوکراوەدا کە لە میدیاکانی وەک ئیکۆنۆمیستدا بڵاو کرایەوە دیارە کە ویکیپیدیای کوردی ئەستورترین پەیوەندی لەگەڵ زمانی ئینگلیزیدا ھەیە ویکیپیدیا لە ھەموو دەستکاریکەران داوا دەکات کە کاتی نووسین بێلایەن بن و بڕواکانی خۆیان تێکەڵاوی وتارەکان نەکەن بە کورتی شی کردنەوەی جیاوازییەکان لە جیاتی چوونەناوەیان ھۆکار ئەوەیە کە ئەگەر بڕوای خۆی بنووسێت دەبێت ئەرخەیان بین کە کەسێک ھەیە دەگەڵ ئەو بڕوا نەبێت و لەبەر کراوە بوونی ویکیپیدیا بە خێرایی دەستکاری ئەو نووسراوە دەکات یان دەیسڕێتەوە ئەوە شتێک نییە ویکیپیدیا بیەوێت ڕوو بدات بۆیە دەڵێ وتارەکان نابێت لایەنگرانە بن و ئەو بابەتانە کە لەوانەیە ببێتە ھۆی کێشە و باس دەبێ بە تەواوی تەنھا شیکردنەوە بێت ھەروا دەڵێت نووسراوە یا وتارێک کە تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی ئەوە نییە ویکیپیدیا تایبەتمەندیەکی ھەیە سەبارەت بە وتارەکان ئەوەش ھەبوونی لاپەڕەیەک بە ناوی بۆ ھەر وتارێک کە کێشەکانی ئەو وتارە وەک ھۆکاری گۆڕانکاریەکان وەرگرتنی دەنگەکان بۆ گۆڕانکاری وەرگرتنی دەنگەکان بۆ سڕینەوە و وەک ئەمانە لەوێدا تاووتوێ دەکرێت بەڵگەنامەی مافی پێکھێنانی ئازادی گنۆ کە وتارەکانی ویکیپیدیا بە کەڵک وەرگرتن لەوە بڵاوە دەبێتەوە بەڵگەیەکە کە موڵەتی بڵاوکردنەوەی دووبارە پێکەوە لکاندن و کەڵک وەرگرتنی وتارەکان بە ھاوردنی ناوی نووسەر دەدات کاتێ کەسێک نووسراوێک ئەسپێرێتە دەست ویکیپیدیا مافی پێکھێنانی ئەچەسپێتە سەر ئەوە بەڵام دەبێ قەبووڵی بکات کە نووسراوەکەی بە پێی بەڵگەنامەی مافی بڕواتە ژێر دەستی گشتیی ئەگەرچی ھەموو نووسراوەکان لە ویکیپیدیا لەو بەڵگەنامە پەیڕەوی دەکەن بەڵام ھێندێ لە وێنەکان و پەڕگەکانی دەنگ خۆڕایی نین و ھێندێتر وەک لۆگۆی کۆمپانیاکان مافیان پارێزراوە لە نێوان دەستکاریکەرانی ویکیپیدیا جیاوازیەک نییە و بە ڕای گشتیی بەڵێن دەدرێت بۆ جێبەجێکردن وەک ئامارەکانی ویکیپیدیا نیشان دەدەن یەک لە چواری سەرقاڵی ویکیپیدیا ئەو بەکارھێنەرانەن و خاوەن ھەژمار نین و کەم ڕوو ئەدات ھەوڵی دەستکاری بدەن ئەرکی پاراستن و چاکسازی لە سەرشان کۆمەڵەیەکی خۆبەخشە لە چاودێران و بەڕێوبەران بەڕێوبەر ئەو کەسەیە کە دەتوانێت بەرگری بکات لە دەستکاری وتارێکی تایبەت یا بە پێی دەستپێگەیشتنی بەکارھێنەرێکی تایبەت بەربەست بکات زۆر ڕووی داوە کاتی یا ھەمیشەیی بەکارھێنەرێک لە دەستکاری بەربەست کراوە و ھۆکاری ئەوە لادانی لە یاساکان و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بووە ھەموو بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا دەتوانێت وتارەکان دەستکاری بکات و گۆڕانکاریەکی خۆی بەخێرایی ببینێت سەرچاوەی ئایدیای دەستکاری وتارەکان ئەوە بووە کە ھاوبەشی بەکارھێنەران دەتوانێت ببێتە ھۆی بەرەوپێش ڕۆشتن ھەروا کە لە پەڕەسەندنی نەرمامێرە کۆدکراوەکان بووە نووسەران لە ویکیپیدیادا پێویستیان نییە بە بەڵگەنامە یا پسپۆڕیی لە بوارێکی تایبەت بەوەی دەستکاری دەکەن ئاگاداری ھەموو بەکارھێنەران و نووسەران دەکرێت کە ڕێگە دراوە نووسراوەکانیان لە لایەن ھەموو کەس و بە ھەموو شێوەیەک دەستکاری بکرێت وتارەکان لە لایەن ھیچ وەفدێک پێش بڵاوبوونەوە چاو لێ ناکرێت لەبەر ئازاد و کراوە بوونی ویکیپیدیا کێشەکانی دەستکاری و دەمەقڕەی درێژ سەبارەت بە دەستکاریەکان ھەمیشەییە و زۆر جاریش بە ئەنجام ناگات کاربەدەستانی ویکیپیدیا لەسەر ئەو بڕوایەن کە ھەر ئەوەیە ھۆی دەوڵەمەندی ویکیپیدیا بەڵام گرفتی ھەمیشەیی خراپکاری ھەر ھەیە ویکیپیدیا بە ئینسایکلۆپیدیا یاخود زانیارینامە دانراوە ویکیپیدیا زانیارینامەیەکی ئازادە پڕۆژەیەکی کراوەیە ھەموو کەسێک دەتوانێت بەشداری لە نووسینی بکات ویکیپیدیا پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بە زۆرتر لە زمانە دەنووسرێت تایبەتمەندی ئەم ویکیپیدیایە لەوەدایە کە ھەموو کەسێک بۆی ھەیە وتارەکانی بگۆڕێت و شتیان تیا زیاد بکات لەم ماڵپەڕە بۆ بەشداربوونی پێویست بەپارە ناکات و خەڵکی لەھەموو شوێنەکانی جیھان دەتوانن بەشداری لە نووسینی ئەو زانیارینامەی مرۆڤ بکەن ئامانجی ئەم پڕۆژەیە کۆکردنەوەی ھەموو زانیارییەکانی مرۆڤە بە ھەوڵێکی ھاوبەش زانستنامەیەکی بێبەرامبەر پێک دێت ھەمووان دەتوانن لە نووسینی ئەم زانستنامەیە بەشداری بکەن ویکیپێدیا زانستنامەیەکی ھەمەوانی و کراوەیە واتە ھەمووان دەتوانن بابەت بنووسن یان ئەو بابەتانەی کە پێشتر نووسراوە بگۆڕن بەڵام ئەو نووسین و گۆڕانکاریانە دەبێت لە چوارچێوەی یاساکانی ویکیپێدیا ئەنجام بدرێن ئەمەش بەو واتایە کە نووسراوەکان دەبێت سەلمێندراو سەربەست و بێلایەن وە بێ پێشێلکردنی مافەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی خەڵکانی دیکە بێت نووسراوەکان لە لایەن کۆمەڵێک بەڕێوەبەر چاودێری دەکرێت ئەو کۆمەڵەیە بابەتەکانی ھەڵدەسەنگێنێت و ئەگەر ھەرجۆرە نالەباری یا پێشێلکاریەکی تێدابێت تێدەکۆشێت تا چاکی بکاتەوە بەڕێوەبەرانی ویکیپێدیا زۆر بایەخ بە دروستی بابەتەکان و مافەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە دەدەن ئێستا مەزنترین ویکیپیدیا ویکیپیدیا ئینگلیزیە کە زیاتر لە وتاری تێدایە بە ھەموو زمانەکانی ویکیپیدیاش کە ھەر زمانەک و لاپەڕەی تایبەتی خۆی ھەیە زیاتر لە میلیۆن وتار ھەنە ئەم ماڵپەرە جیاواز ترە لەوانی تر بە چەند خاڵێک ویکیپیدیا ئەم شتانەی خوارەوەی نییە زمانی کوردی زمانێکە کە خەڵکی کورد قسەی پێدەکەن لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە زمانی کوردی لە نێوان زمانی ھیندوئەورووپایییەکان لە بواری گەورەیی سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانی فارسی و زمانی پەشتۆ زمانی کوردی چەند شێوەزاری سەرەکی ھەیە کە جیاوازیی زۆریان ھەیە و زمانناسەکان لە سەر چۆنیەتی جیاکردنەوەی ئەم شێوەزارانە یەکدەنگ نین و زۆرێک لە زمانناسەکان باوەڕییان بە ماڵباتی زمانگەلی کوردی هەیە یانی کورمانجیی باکووری و گۆرانی بە پێی یاسا و ڕێسای زمانناسی و زمانەوانییەوە دو زمانی سەربەخۆی کوردینه نەک دو شێوەزار بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی زمانی زمانەکانی کوردییان دابەش کردووە بەم چوار دەستەیە بووە ھەندێک لە زمانناسان لوڕیش و شێوەزارێکی زمانی کوردی پۆلبەندی دەکەن ئەگەر چی لوڕی ژمارەیەکی زۆری وشەی کوردی تێدایە بەڵام ھێشتاش لێکۆلینەوەیەکی ئەوتۆ لە سەر لوڕی لە بەر دستدا نییە بە ھۆی ئەوەی کە کوردەکان لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی و ئێران بوون و ئەلفوبێی فەرمیی ئەو دوو وڵاتە ئەلفوبێی عەرەبی بوو کوردەکانیش تا پێش ەکان تەنیا ئەلفوبێی عەرەبییان بۆ نووسینی کوردی بەکار دەھێنا لە تورکیا لە دوای بە فەرمیکردنی ئەلفوبێی لاتینی بۆ زمانی تورکی جەلادەت عەلی بەدرخان لە ساڵی ئەلفوبێیێکی لاتینیی بۆ زمانی کوردی داھێنا کە ئێستا بە ناوی ئەلفوبێی ھاوار یان بەدرخان دەناسرێت لە سۆرانی وشەی انی ئەگەر پیتەکی بزوینی هەبوو ئەوە هەمان شێوەی کورمانجی ی ەکی لێی زیاد دەبێت دەبێت بە یانی ھەمزاغای مەنگوڕ کوژراو لە ڕێبەری ھۆزی مەنگۆڕ و لە یارمەتیدەران و فەرماندەکانی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری بوو ھەمزەی باپیر ئاغای دووھەم سەرۆکی ھۆزی مەنگوڕ ڕێکەوتی لەدایکبوونی لە دەستدا نییە لە دەورانی عوسمانیدا لە ئەستەمبووڵ بۆ ماوەی چەند ساڵێک زیندانی کراوە ھەروەھا لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئیرانیش لە ژێر زەخت و زۆردا بووە بە ھۆی شوێنی ستراتێژیکی لە نێوان سنووری ئێران و دەوڵەتی عوسمانی ھۆزی مەنگوڕ ھەمیشە لە ژێر ھەرەشە و پەلامارەکانی سپاکانی دەوڵەتی عوسمانی و شای ئێران بوو لە کاتی بەر پا بوونی شۆرشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری ڕۆلی بەرچاوی گێڕاوە و لەگەل شەڕوانی دلێری خۆی ھاتە ھانای شێخەوە و لەگەڵ شێخ عبدولقادر کوری شێخ عوبەیدوڵڵا وەک فەرماندەری ھێزی چەکداری کورد لە قۆلی موکریان دیاری کراوە ھێزی چەکداری کورد نەیانتوانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان بپارێزن و بوو بەھۆی تێکشکانی ئەو ڕاپەرینە و کشانەوەی ھێزەکانیان لە ئاکامدا ھێزەکانی شێخ عوبەیدوڵڵا بەرەرو سنورەکانی عوسمانی گەرانەوە ھەندێک لە شەڕوانەکان خەیانەتیان کرد بە شێخ و پاڵیان دا بە ھێزەکانی دوژمنەوە بەڵام ھەمزە ئاغا ھەتا کۆتایی لەگەڵ شێخ عوبەیدوڵڵا مایەوە ھەمزاغاش بەھۆی فێڵی حسەن عەلی خان ناسراو بە ئەمیر نیزامی گەڕووسی لە ڕێکەوتی لە شاری مەھاباد کوژرا سنە یەکێکە لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان له ئێرانه و ناوەندی پارێزگای کوردستان و هەروەها ناوەندی شارستانی سنەیە سنە لە باری ژمارەی دانیشتوانەوە دوای کرماشان و ورمێ سێیەمین شاری گەورەی کورد ئێرانه بە پێی ئامارەکانی ساڵی ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە نزیکەی کەسە و نزیکەی مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوه بەرزترە خەڵکی شارەکە بە زاراوەی ئەردەڵانی هێندێ پێی دەڵێن سنەیی قسە دەکەن کە لقێکە لە سۆرانی لە ھەورامییش نزیکە هەروەها زۆرجار خەڵکی سنە و ئەو ناوچە بە سنە دەڵێن کوردسان یان کورسان واتە کوردستان هۆکاری ئەوەیە کە سنە هەر لە سەرەتای دامەزران تا ئەو ڕۆژەی کە قاجاڕەکان بەتەواوی خستیانە ژێر دەستەڵاتی ڕاستەوخۆی خۆیان پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان بووە و ئەردەڵانەکان بە حکومەتەکەی خۆیان دەیانگوت حکومەتی کوردستان بەر لە ساڵی ک م سنە گوندێکی بچووک بووە کە تایفەیەک بە ناوی کەوش زێڕینە لەوێ نیشتەجێ بووون سولەیمان خانی ئەردەڵان لە ساڵی ی کۆچی مانگی بوو بە والیی کوردستان بە فەرمانی پادشای سەفەوی شاسەفی شەشەمین پاشای سەفەوی قەڵاکانی زەڵم حەسەن ئاوا و پاڵەنگانی وێران کرد و لە گوندێک بە ناوی سنە بارگەو و بنەی دامەزراند و کردیە پایتەختی کوردستان ئەو سەرەتا قەڵایەکی حکوومەتیی لە سەر تەپۆڵکەیەک بە بەرزی بیست میتر درووست کرد و لە دەرەوەی قەڵاکە دا بازاڕ و مزگەوت و ماڵی کردەوە جێگەی ئەو قەڵایە ئەمرۆکە دەکەوێتە ناوەندی شار ئەو شوێنەی کە خەڵکی سنە پێی دەڵین بان باشگا ھۆکەی ئەوەیە کە ئەو شوێنە لە زەمانی دەسەڵاتی پەھلەوی دا باشگای ئەفسەران بووە و ئێستاش بنکەی ناوەندیی بەسیجە سولەیمان خان ناوی ئەو قەڵا نوێیەی نا سنەدژ دژ یانێ قەڵا کە عەرەبیکراوەکەی دەبێتە سنندج لە شەڕی نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان میرنشینی ئەردەڵان تاوێک ھاوپەیمانی سەفەوییە بوو و تاوێک ھاوکاری عوسمانی دەکرد لە دا کەریم خانی زەند سنەی داگیر کرد دوای ماوەیە ئابلۆقە خەسرەوخان دەسەڵاتی ئەو بەشەی کوردستانی گرتە دەست لە تاکوو ئەمانوڵاخان کوڕی خەسرەوخانی ئەردەڵان حوکمڕانی دەکرد لە سنەدا ئەو ھەولێکی زۆردا بۆ درووستکردەنەوە و بەرەو پێشبردنی کاروباری شارەکە بیر و ڕاکان سەبارەت بەوەی ناوی سنە لە کوێوە ھاتووە جیاوازن کەش و ھەوای سنە لە ھاوین و بەھار دا دڵخواز و خۆشە مامناونجی دەما لە بەھار دا لە ھاوین دا لە پاییز دا و لە زستان دا پلەی سێلێسیوسە لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵە کە لە سەر کەش و هوای سنە ئەنجام دراوە زۆرینەی دەمای موتڵهق پلەی سێلێسیوس کەمینەی دەمای موتڵهق پلەی سێلێسیوس و هەروەها مامناونجی دەمای ساڵانە پلەی سێلێسیوس بووە مامناونجی تەڕایی نیسبی لە کاتژمێر دا و لە کاتژمێر دا بووە مامناونجی بارانبارینی ساڵانە میلیمیتر و زۆرینەی رۆژانە میلیمیتر بووە مامناونجی ژمارەی رۆژگەلی سەهۆڵبەندان رۆژ بووە و زۆرینەی کاتژمێرگەلی خۆرهەتاوی لە گشت ساڵ دا بووە ئەم عیمارهته لە شەقامی شاپوور ئیمامی ئێستا کۆڵانی حەبیبیدا ھەڵکەوتووە ئەم بینایە لە بەشی دەرەوەی عیمارەتی مەلا لوتفوڵا شەیخول ئیسلام کە ئەمڕۆ بە ماڵی سالار سەعید بەناوبانگە ھەڵدراوە و تێیدا شتومەک و ئاسەواری مێژوویی پیشان دەدرێت ئورووسییەکانی مووزەی سنە بەرھەمی دەستی ھونەرمەندانی سنەییە کە بە یەکێک لە ناوازەترین بەرھەمەکانی ھونەری ئورووسی دێتە ئەژمار عیمارەتی سالار سەعید شوێنەواری سەردەمی قاجارە ئەم پارکە لە ڕۆژاوای شاری سنە و لە بناری کێوی ئاویەردا ھەڵکەوتووە بەرزاییەکانی ئەم پارکە دیمەنێکی جوان و دڵڕفێن لە شار دەخاتە بەرچاو ئەم پارکە چەندین باخ و کانی خۆشی تێدایە باخی ئەمیرییە گەورەترین باخی بناری ئاویەرە کە لەخۆگری گەورەترین سینەمای کراوەی ئێرانە سەیرانگای ئاویەر لە مێژەوە شوێنی حەسانەوە و سەیرانی گەشتیارانە ئەم بازاڕە لەملاولای شەقامی سیرووسدایه و لە ساڵی ک م و لەگەڵ بوونی سنه بە پایتەختی ئەردەڵانییەکان دروست کراوە پلانی بازاڕی سنە بە شێوەی چوارگۆشێکی درێژۆکەیە کە شەقامی سیرووس بە ناوەڕاستیدا تێدەپەڕێ و بە دوو بەشی باکووری و باشووری دابەشی دەکا بەشی باکووری بە ناوی بازاڕی سەنەندژی و بەشی باشووری بە ناوی بازاڕی ئاسف دەناسرێت ئهم بازاڕه به شێوهی بازاری نهقشی جیهانی ئیسفههان دروست کراوه ئەمڕۆکە بازاڕی تازە و سەردەمییانەی زۆر دروست کراوە بەڵام گوزەر ھێشتا برەوی ئابووری جارانی ماوە یانەی کورد مووزەی خەڵکناسی ناوچەکانی کوردستانە کە لە شەقامی شاپووردا ھەڵکەوتووە ئەم مووزەیە لە نێو عیمارەتی ئاسفدا ھەڵدراوە کە بە گەورەترین عیمارەتی ئەعیانی شار دێتە ژمار ئەم عیمارەتە ھەڵگری بایەخێکی زۆری نژیارڤانی لە بوارەکانی خشتکاری گەچبڕی و ئورووسی سازییە و حەمامەکەی بە جوانترین حەمامی شار دەناسرێت کردنەوەی یەکەمی ئەم عیمارەتە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوی و لە سەردەمی قاجار و پەھلەویدا تەواو کراوە ئەم مووزەیە لەخۆگری بەشی جۆراوجۆرە وەک بەشی ژیانی لادێ ژیانی شاری تەونگەری نازک کاری دیوەخان پۆشاک ناوداران خشڵ و زەنباەر قوتابخانە ڕاو پیشە سازی دەستی کشتوکاڵ و ئەم مزگەوتە دەکەوێتە بەر گەڕەکی قەڵاچوارلانی شاری سنە بەڵگەکان دەریدەخەن کە ھی سەردەمی قاجار و بە ئەمری ئەمانەڵا خان والی کوردستان لە ساڵی ک م دروست کراوە ئەم مزگەوتە لەخۆگری دوو ھەیوان حەوشەیەکی ناوەندی کە حوجرەی فەقێی لە دەوردا دروست کراوە شەبستانێکی گەورە بە کۆڵەکە و گومەز کە ڕووکاری کۆڵەکە و ئەسپەرەکان بە ئایاتی قورئان ڕازاوەتەوە دیوارەکانی مزگەوتی جامیعەی سنە بە کاشی حەوت ڕەنگ نەخشێنراوە و لە پادیورییەکاندا بەردی مەڕمەڕ بە کار ھاتووە ئەم عیمارەتە کەوتۆتە سەر شەقامی فەرەح شوھەدای ئێستا بریتییە لە حەوت حەوشەی پێکەوە لکاو و حەمامێکی تایبەتی لە ھەموو حەوشەکاندا پلوورە ئاوی زۆر جوان ھەیە ئەم عیمارەتە لە سەر دەستی میرزا یوسفی موشیر دیوان لە سەردەمی قاجاردا دروست کراوە جوانترین ھەیوان بە شێوی کڵاوفەرەنگی لە شاری سنە لەم عیمارەتەدایە ئەم عیمارەتەش بە ئورووسی جوان خشت ڕازێنی و گەچبڕی ڕازاوەتەوە ئەم حەمامە کەوتووەتە باکووری بازاڕی کۆنی شاری سنەوە ئاھەکبڕی و نەخش و نیگاری سەر دیوارەکانی لە چەشنی خۆیادا ناوازە و نایابە لە ساڵی ک م و بە ئەمری ئەمانوڵا خانی ئەردەڵان دروست کراوە جوانترین حەمامی شارە و بەم زووانه دەبێتە مووزە ئیمامزادە ھاجەرە خاتوون لە شەقامی سەلاحەدینی ئەیووبی و لە گەڕەکی سەرتەپۆڵەی شاری سنەدا ھەڵکەوتووە بە گوێرەی ڕەوایات ئەم ئیمامزادەیە خوشکی ئیمام ڕەزا یە کە لە سەفەری خۆراساندا لە کوردستان کۆچی دوایی دهکا و لەم شوێنەدا ئەسپەردە دهکرێت لە پەنا ئەم ئیمامزاەیە چەند گۆڕی مەشایخ و گەورەی شاری سنە بەدی دەکرێت ئەم ئیمامزادەیە کەوتۆتە لای باشووری شەقامی شاپوور ئیمامی ئێستا و مێژووی دروست کردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ک م ئیمامزادە پیرعومەر بە کوڕی خودی حەزرەتی عەلی دەزانن ئەم قسنە بە ئورووسی و گەچبڕی زۆر جوان ڕازاوەتەوە بە ھۆی کۆنییەوە لە ساڵی ک ھنۆژەن کراوەتەوە ئەم بارەگایە لە مەیدانی نەبوەتی سنە لە سەر گردێ کە گۆڕستانی کۆنی شاری سنەی لێیه ھەڵکەوتووە ئەم بینایە شوێنی نێژرانی ئیمامزادە موحەممەدی کوڕی یەحیا بەناوبانگ بە پیر موحەممەدە ئەم عیمارەتە لە شەقامی خەسراوادا ھەڵکەوتووە لە چەشنی خۆیدا شتێکی ناوازەیە و ساڵانێکی زۆر ناوەندی حکوومەتی میرانی ئەردەڵان بە تایبەت خەسرەوخان بووە لە چواربەشی سەرەکی پێکھاتووە ئەم عیمارەتە گەورەیە کەوتۆتە سەر شەقامی وەکێڵ کشاوەرزی ئێستا و لەخۆگری سێ حەوشە ههرکام بە بینای تایبەتەوە حەمامێکی تایبەتی لە ناو عیمارەت و حەمامێکی گشتی لە دەرەوە بەشی سەرەکی عیمارەتی وەکێڵ لە سەردەمی زەندییە دروست کراوە و بەشەکانی تری بەرھەمی سەردەمی قاجارە ئەم کۆمەڵە ڕازاوەیە تژی لە کاری ھونەرمەندانەی وەک خشت ڕازێنی و ئورووسی تۆکمەیە حەوشەی ناوەندی میچێکی شیروانی شێوە کڵاوفەرەنگی له سهره ناوی کێوێکی بەرزە لە ڕۆژئاوای شاری سنەدا کە بە ھۆی کەش و ھەوای باش و سەوزەڵانی ئەو شوێنە بووەتە سەیرانگای خەڵکی سنە و دەور و پشتی کاربەدەستانی شار ئەگەرچی زۆر کەم بەڵام ئاسانکارییان کردە بۆ خەڵک تاکوو ڕۆژانی پشوودانێکی خۆشیان ببێت لەو شوێنەدا ئاویەر ناوێکی ناسراو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوێکی تایبەتە بۆ خەلکی سنە گەورەترین سینەمای کراوەی ئێران تایبەتی ھاوین لەم شوێنەدایە شاری سنە تا بەر لە شۆڕشی ساڵی ی ئێران گەڕەکی بووە ئەمانە ناوەکانیانن ئەم گەڕەکگەلە دوای ئینقلابی ساڵی کراونەتەوە یان پەرەدراون شاری سنە لەگەڵ ئەم شارانەی خوارەوە دەستە خوشکە لێپێچینەوە چەمکێکی ڕەوشتیە چەند مانایەک لەخۆوە دەگرێت زۆربەی جار ئەم زاراوەیە وەک ھاوتای مانای ئەو چەمکانەی تری وەک لێپرسراویەتی و لۆمەھەڵگرتن و بەرپرسیاریەتی و و زاراوەکانی تری پەیوەندیدار بە پێشبینیکردنی بەخشینی روونکردنەوە لەبەرامبەر رەفتارەکاندا و وەک لایەنێکی حوکمڕانی ئەم زاراوەیە تەوەری ئەو گفتوگۆیانە بوو کە پەیوەندیدارن بە کێشەکانی ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لێپێچینەوە لە بنەڕِەتدا ھەموو ئەو پێشبینی و گریمانانەی روونکردنەوەی ڕەفتارەکان لەخۆوەدەگرێت و یەکەم کەس کە لەبارەی لێکۆلینەوەی پاساوھێناوە بۆ رەفتارەکان لە کۆمەلڕزانیدا رایگەیاند بریتیتبوون لە مارفن سکۆت و ستانفۆرد لایمان لە بابەتە ھاوبەشەکەیاندا بە ناوی لێپێچینەوەکان ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەگری گەڕاندنەوەی بنەڕەتی زاراوەکە بۆ جی ئێڵ ئۆستن لە بابەتەکەیدا بە ناوی داوایەک بۆ وەرگرتنی پاساوەکان کە لەساڵی بڵاویکردەوە و تیایدا پاساوھێنانەوەی وەک کردارەکانی ئازادی قسەکردن بەکارھێناوە توێژەرەوەکانی پەیوەندیکردن ئەم کارەیان بەرفراوانکرد لە رێگەی تاقیکردنەوەی بەکارھێنانە ستراتیژیەکانی پاساوھێنانەوە و پاکانەکردن و بە عەقلانیکردنی رەفتارەکان و پۆزش ھێنانەوە و شێوەکانی تری روونکردنەوەی رەفتارەکان لەلایەن تاکەکەس و دامەزراوەکاندا فیلپ نینلوک و ھاوەڵانی تەکنیکە تاقیکاریەکانی رێکخستنیان بەکارھێنا بۆ دۆزینەوەی ئەو چۆنیەتیەی کە تاکەکان لە رێگەیە رەفتاردەکەن بە گوێرەی جۆرەھا ئەو سیناریۆ و حاڵەتانەی کە تیایاندا پێویستە روونکردنەوە لەسەر رەفتارەکانیان بدەن و لە سیاسەتدا بەتایبەتی لە لە سیتەمەکانی دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی لێپێچینەوە بە فاکترێکی گرنگ دادەنرێت بۆ گەرەنتی کردنی سیتەمێکی فەرمانڕەوایە باش و لێپیچینەوە جیاوازە لە بەرچاوروونی شەفافیەت لەبەرئەوەی لێپێچینەوە تەنھا پەیوەندیارە بەریزبەندکردن و خستنەرووی سەلبیانە پاش ئەنجامدانی کارێک یان وەرگرتنی بڕیارێک بەڵام شەفافیەت ئەگەری ئەم خستنە رووەی پێش ئەنجامدانی کارەکە یان وەرگرتنی بریارەکان یان لەکاتی ئەنجامدانی کارەکە یان وەرگرتنی بڕیارەکەدا لێپێچینەوە ریژەیە کەمدەکاتەوە کە تیایدا نوێنەرە ھەڵبژێردراوەکان یان ئەو کەسانەی کە پلەوپایە باڵاکان بەڕیوەدەبەن دەکرێت بەئەنقەست لە رێگە لابدەن و لە سنوری بەرپرسیاریەتیە تیۆریەکانیان لابدەن و لە دەرئەنجامیشدا گەندەڵی رووبدات قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە ھونەرمەندێکی شمشاڵژەنی کورد بوو قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە ھونەرمەندی شمشاڵژەن ساڵی ی سەرماوەزی کۆچیی ھەتاوی لە گوندی کولیجە سەر بە بۆکان ھاتە دنیا ناوی باوکی ناوی محەممەد بووە و لەلایەن شێخ محەممەد شێخی بورھان لە ناوچەی موکریان کە قادری زۆری خۆش دەویست لەبەر ئەوەی کە مێرمنداڵێکی زۆر ھێدی و ئارام بووە نازناوی قالەمەڕەی پێبەخشرا لە ساڵانی پەنجاکان و ساڵانی دواتر لە ناوەندەکانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان سنە تاران مەھاباد و ورمێ بە دەنگی سحراوی و ئاسمانی و بەربڵاوی شمشاڵەکەی چەندین پارچە موزیکی جوان و ڕەسەنی پێشکەش کرد و ھونەری موزیکی کوردی بە شکۆیەکی بێ وێنەوە ھێنایە گۆڕەپانی ھونەرییەوە لە منداڵیدا شوان بووە و باسی ئەم جارەش بووە کە بە ڕێکەوت دەستی پێکردووە بە ژەنینی شمشاڵ کەم باس لەوە دەکات کە منداڵییەکەی چەند سەخت بوو ئەم شمشاڵ ژەنە ھەر خۆشەویست و ڕێزدار نەبوو بەڵکو مۆسیقاژەنێکی کارەکەی گەیشتە باری ئەفسانەیی دواتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەگەڵ ھونەرمەندی گۆرانیبێژی بەتوانای کورد حەسەن زیرەک ھاوکاری ھونەری کرد و لە پێشکەش کردنی گۆرانییەکانیدا بە ئامێری شمشاڵ یارمەتی دەدا قالەمەڕە باوکی نەبینیووە و دایکیشی لە تەمەنی ساڵانیدا کۆچی دوایی دەکا ھەر وەک خۆی دەڵێ تەواوی ژیانی بە نارەحەتی و برسێتی و چارەڕشی تێپەڕ کردووە ساڵی پەیوەندی بە کۆماری مەھابادەوە گرتووە و دۆستایەتییەکی نزیکیشی لە گەڵ نەمران ھەژار و ھێمن موکریانی دا ھەبووە لە دوای لەسێدارەدرانی قازی محەممەدی سەرۆک کۆمار قاچاغ دەبێ و ھانا دەباتە ئەشکەوتی گوڵاڵە یان پەنای دەباتە ماڵی عەباس ئاغای سەرکەپکان و ئەحمەد ئاغای کۆیە ساڵانی بووەتە ھاوڕێی مەلا ئاوارە و مەلا مەحموودی زەنگەنە و سولەیمانی موعینی ھەر لەو سەروبەندەدا ماڵیان دەچێتە دەڤەری بۆکان تا ساڵی ھەر بە سەڵتی ژیاوە و خێزانی پێکنەھێناوە ھونەرمەند قالەمەڕە ھەمیشە لە خەباتی کورددا بەشداری کردووە و ھاوڕێ و ھاوشانی تێکۆشەران بووە تا سەردەمای شۆرشی گەلانی ئێران واتە ساڵی بە نھێنی لەگەڵ جووڵانەوەی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بووە ھونەرمەندی موزیک و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی و مەقاماتی ڕەسەن و فۆلکلۆری کوردستان قالەمەڕە خاوەنی چەندین بەرھەمی پڕبایەخ و بەھێز و جوانە کە ھەموویان مۆرکی تایبەتی ئەم ھونەرمەندەیان پێوە دیارە و ناسنامەی ھونەری موزیکی دەوڵەمەندی کوردین و بۆ ھەمیشە دەمێننەوە بابەتی زۆربەی بەرھەمەکانی حەماسی و مێژوویی و عاشقانەیە و وەبیرھێنەرەوەی سیمای گوند و شارەکان و سروشتی جوانی کوردستانن و ھەر کامەو بە جۆرێک مێژووی نەتەوەی کورد دەگێڕنەوەو لە دەزگا جۆراوجۆرەکاندا زۆر بە جوانی پێشکەشی کردوون لە نێو ھونەرمەندانی موزیکزانی وڵاتی ئێران و لە فیستیڤاڵە گەورە و پربایەخەکانی ھونەری موزیک لە ئێران ھونەرمەند قادر عەبدوڵڵازادە بە نازناوی گنج متحرک ناسراوە واتە گەنجینەیەک کە دەگەڕێت ناسرابوو ئەمەش بەھۆی ئەوەی کە ئەم بلیمەتە وەکوو گەنجینەیەکە کە پڕە لە موزیک و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی و مەقاماتی ڕەسەن و فۆلکلۆری ھونەری موزیکی دەوڵەمەند و ڕەنگین و جوانی کوردستان ھونەری موزیک و گۆرانی و شمشاڵی کوردستان بێگومان مرۆڤ وەبیر ھونەرمەند قالەمەڕە دەخاتەوە چونکە ئەم ھونەرمەندە بێ ھاوتایە لە بواری ژەنینی بەیت و حەیران و لاوک و مەقام و گۆرانی و سەرجەم ئاوازەکانی جۆراوجۆری موزیکی کوردستاندا توانایەکی لە ڕادەبەدەر و شارەزایییەکی تەواوی ھەبوو لە لایەکی دیکەوە ھونەرمەند قالەمەڕە لە دوو دەیەی ڕابردوودا لەسەر بانگھێشتی خوێندکارانی کورد لە زۆربەی ھەرە زۆری ڕێوڕەسمی ساڵوەگەری کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە زانکۆکانی جۆراوجۆری وڵاتی ئێران ئامادە بووە و بە دەنگی بەسۆز و سحراوی شمشاڵەکەی کۆڕەکەی ڕازاندووەتەوە قالەمەڕە لە ماوەی ساڵانی کار و خزمەتی ھونەری خۆیدا لە زۆربەی فیستیڤاڵە گرینگەکانی بواری ھونەری موزیک لە وڵاتی ئێران لەوانە فیستیڤاڵی موزیکی فەجر لە تاران فیستیڤاڵی موزیکی ناوچەکانی ئێران لە کرمان و لە بۆنە و فیستیڤاڵەکانی سنە کرماشان ئیلام ورمێ مەھاباد سەقز بۆکان و لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و چەندین خەڵات و شانازی گەورەی بە دەستھێناوە ھەروەھا لە زۆربەی ئەو فیستیڤاڵانە تابلۆی سوپاس و ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە گرینگی شمشاڵەکەی قالەمەڕە لە ئاستێک دایە کە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری مۆسیقا نەتەنیا نەیانتوانیوە خۆ لە ھونەرەکەی لادەن بەڵکوو تەنانەت وەک بلیمەتێک باسی قالەمەڕ دەکەن بۆ نموونە مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی سەبارەت بە قالەمەڕە دەڵێ پەنجەکانی مامەقالە پەنجەیەکی کورتی ڕەسەن پەنجەیەکە کەوا ئێمە کەم کەس ھەیە بەم شێوازە بتوانین دەستی بۆ درێژ بکەین زۆر پێویستە ئێمە بەو پەڕی ڕێزەوە بەو پەڕی گەورەیییەوە بڕوانینە مامە قالە تەجرەبەی ژیانی ئەو بکەینە نووسراوێک لە کتێبەکاندا بڵاوی بکەینەوە نەوەکانی داھاتوومان دەیان ماجستەرنامە و دکتۆرا نامەی لە سەری بنووسن ھونەرمەندی میللی و شمشاڵ ژەنی ناوداری کوردستان و ئێران و جیھان قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالە مەڕە شەوی پێنجشەممە ی ئایاری لە کاتژمێر بە کاتی ھەولێر لە کاتژمێر بە کاتی تاران لە تەمەنی ساڵیدا بەھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ماڵی خۆی لە شەقامی مامۆستا ھێمن لە کۆڵانی لاچین لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد و ڕۆژی دواتر واتە ھەینی ی ئایاری بەشداری ھەزاران کەس لە گەلی بۆکان و شارەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان تەرمی پیرۆزی بەپێی وەسێتی خۆی لە داوێنی ناڵەشکێنە لە پەنای گۆڕی ھونەرمەندی مەزن حەسەن زیرەک بە داوێنی دایکی نیشتمان سپێردرا فولکلۆر بە ئینگلیزی بە بەشێک لە کولتووری ھەر نەتەوەیەک دەڵێن کە بەشێک لە فەرھەنگی ئەو نەتەوەیە کورد خاوەنی فولکلۆرێکی مەزنە فولکلۆری کورد بریتییە لە فۆلکلۆر وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی ی ئینگلیزییەوە ھاتووە کەیەکمیان مانای خەڵک یان گەل دەگرێتەوە و دووەمیان مانای چیڕۆک ژیریی ھونەر زانست دەگرێتەوە واتە سامان یان کەلەپووری خەڵک بەم پێیە فۆلکلۆر بە ھەموو ئەو سامان و کەلەپوورە کۆنانە دەڵێن کە بە درێژایی مێژوو دەست کرد و بەرھەمی خەڵک بوون و ماونەتەوە وەک پاشماوەکانی جل و بەرگی میللی کۆن و ئێستا ڕایەخ و ھۆی تێدا خواردن قاپ کاسە کەوچک و گەلێک چەشنی پیشەسازی و نەقش و نیگار و جۆری خواردەمەنی و گەلێک شتی تر کە شەقڵی تایبەتی کۆتی میللەتێک لە بەرھەمێکی دەست کرد یا بەرھەمی بیردا بھێڵێتەوە ھەندێک جار لەناو فۆلکلۆردا بەشی بیر یا بەشی ئەدەب جیا دەکەونەوەو پێی دەڵێن بەرھەمی سەرزاری خەڵک ئەو بەرھەمەش ئەوەیە کە بەسەر زارەوەیە دەماو دەم و پشتاو پشت کوڕ لە باوکەوە منداڵ لە دایکەوە دەیبیستێت و دەمێنێتەوە لەبەر ئەمە ئەدەبی فۆلکلۆر بە بەرھەمی تاقە کەسێک دادەنرێت بەڵکو دەدرێتە پاڵ ھەموو میللەت بەرھەمێکە کە ھەموو گەل خوڵقاندوویەتی بەرھمی فۆلکلۆری شێوەیەکی سادەی وای ھەیە کە ھەموو گەل تێی بگات و شەقڵی تایبەتی ئەو گەلە یا ئەو زەمان و دەوری خۆی پێوەیە بەرھەمی فۆلکلۆر ئێجگار زۆر لە ناو خەڵک بڵاوە تا کاتی بڵاو بوونەوەی خوێندەواری و شارەزابوونی خەڵک و ڕاھێنانیان لەگەڵ ئەدەبیاتی نوسراودا کەم کەس ھەیە شتێک لە فۆلکلۆری گەلەکەی خۆی نەزانێت و لەبەری نەبێت و بە گووتن و گێڕانەوە دەری نەبڕێت ئەدەبیاتی فۆلکلۆر لەناو ھەر میللەتێکدا چەند بەش و جۆری ھەیە و ئەم بەش و جۆرانە ڕەنگە ھەندێکیان لە فۆلکلۆری ھەموو میللەتدا یا لە فۆلکلۆری چەند میللەتێکدا یەک بن و ڕەنگە ھەندێکیان جیا بن لەبەر ئەمە ھەر میللەتە دەتوانێت چەشنەکانی بەرھەمی ئەدەبی فۆلکلۆری خۆی دەست نیشان بکات کوردی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی گەندەڵی سیاسی بە مانایەکی فراوان گەندەڵی سیاسی بریتیە لە خراپ بەکارھێنانی ئۆفیسە گشتیەکان حکومیەکان لە پێناو دەستکەوتە نھێنی و نایاسایی و تایبەتەکاندا ھەموو فۆرمەکانی حکومەت ئەگەری کەوتنە ژێر کاریگەری گەندەڵی سیاسیان تێدا ھەیە شێوازەکانی گەندەڵی لەیەکترجیاوازن بەڵام باوترینیان بریتین لە دانی مافی پێشینە لە ئەنجامدان و بەدەستھێنانی خزمەتی گشتی و بەرتیل و بەکارھێنانی ھەڕەشە لەبەدەستھێنانی خزمەتە گشتیەکان بەکارھێنانی کاریگەری و دزینی ماڵی حکومەت لەلایەن فەرمانبەرەوە و بەکارھێنانی واستەکاری ئامانجی کۆتاییش لە گەندەڵی سیاسی بریتیە لە کە مانا حەرفیەکەی بریتیە لە لە فەرمانڕەوایەتی دز و جەردەکان کە تەنانەت تێیدا ڕواڵەتە دەرەکیەکەی ڕاستگۆییش بەدی ناکرێت گەندەڵکاری لە ھەردوو ئۆفیسە سیاسی و بیرۆکراتیەکان سەرھەڵدەدات و دەکرێت بە ڕێژەیەک کەم یان بە ڕێژەیەکی زۆر بەشێوەیەکی ڕێکخراو یان نا ڕێکخراو بێت ھەرچەندە گەندەڵی زۆربەی جار ڕێگە خۆشکەرە بۆ چاڵاکیە تاوانکاریەکانی تر وەک مامەڵەکردن بە مادە بێھۆشکەرەکان شۆردنەوەی دراوی لەشفرۆشی بەڵام گەندەڵی بەو چاڵاکیانەوە بەند نیە بە مەبەستی تێگەیشتنی کێشەکە و دۆزینەوەی ڕێگاچارەکان شتێکی گرنگە کە تاوان و گەندەڵی لە ڕووی شیکارکردنەوە بە لەیەکترجیاکراوەیی بھێڵیتەوە بە گوێرەی وڵات و تایبەتمەندیەتی دادگەری ئەو شتانەی کە بە گەندەڵی دادەنرێن و ئەوانەشی کە بەگەندەڵی دانانرێن گۆڕانیان بەسەردادێت بۆ نمونە ھەندێک کرداری تەمویلکردنی سیاسی لەوانەیە لە شوێنێکی دیاریکراو یاسایی بێت کەچی لە وڵاتێکی تر یاساغ بێت گەندەڵی بەرەنگاریەکی زۆر ترسناک دەخاتە بەردەمی پێشکەوتن لە بواری سیاسەتدا دەبێتە ھۆی لاوازکردنی دیموکراسی و ئەنجامدانی حکومڕانیەتیەکی باش لەرێگەی بنکۆڵکردنی رووخاندنی پرۆسە ڕەسمیەکان گەندەڵیکردن لە ھەڵبژاردنەکان و دەستە و دامەزراوەکانی یاسادانان دەبێتەھۆی کەمکردنەوەی لێپێچینەوە و کەمکردنەوەی ڕێژەی نوێنەرایەتیکردن لە پرۆسەی بڕیاردروستکردندا گەندەڵی لە دەسەڵاتی دادگەری دەبێتە ھۆی لەکارخستنی سەروەری یاسا گەندەڵی لە بەرێوەبردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکاندا دەبێتە ھۆی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بە شێوەیەکی نا یەکسان بە شێوەیەکی زیاتر گشتیتر گەندەڵی دەبێتە ھۆی بەرە بەرە تێکشکانی توانا دامەزراوەییەکانی حکومەت لە کاتێکدا کە ڕێوشوێنەکان بە ھەند وەرناگیرێن سەرچاوەکان ھەڵدەلووشرێن و کارمەندان و فەرمانبەران دادەمەزرێنرێن و پلەیان بەرزدەکرێتەوە بە بی ڕەچاوکردنی ئاستی کارکردنیان لە ھەمان کاتیشدا گەندەڵی دەبێتە ھۆی بێھێزکردنی ڕەوایەتی شرعیە حکومەت و ھەندێک بەھای دیموکراتیانەی وەک باوەڕی راستگۆیی و لێبوردەیی بە ھەمان شێوە گەندەڵی پێشکەوتنی ئابوری لاواز دەکات لە ڕێگەی ئەو ھەموو شێواندن و ناکاراییەی کە بەرھەمی دەھێنێت لە کەرتی تایبەتدا گەندەڵی دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تێچوونی کارە بازرگانیەکان بەھۆی نرخی ئەو پارانەی کە بەرێگەی یاساغەوە دەدرێن و تێچووی ئەنجامدانی وتووێژی مامەڵەکردن لەگەڵ فەرمانبەران و مەترسی پێشێلکردنی ڕێکەوتنەکان و ئاشکرابوونیان ھەرچەندە ھەندێک کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گەندەڵی دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی تێچوونەکان لە ڕێگەی پەڕاندنی ڕۆتینەکان ئامارێکی دەرکەوتوو ئەوە پیشاندەدات کە بوونی بەرتیل ھانی فەرمانبەران دەدات کە ڕێسا و ڕێگری نوی دابرێژن کاتێکیش گەندەڵی دەبێتە ھۆی ھەڵئاوساندنی تێچوونەکانی کارو پرۆژەبازرگانیەکان بەھەمان شێوەش دەبێتە ھۆی شێواندنی بواری یاریەکە و دوورخستنەوەی کۆمپانیا و دامەزراوەکان لە پێشبڕکێکردن و بەم پێیەش دەبێتە ھۆی مانەوەی کۆمپانیا و دامەزراوەی ناکارا ھەروەھا گەندەڵی دەبێتە ھۆی دروستبوونی شێواوی ئابوری لە کەرتی گشتیدا لەرێگەی گۆڕینی وەبەرھێنانی گشتی بۆ پرۆژەی سەرمایەداری کە تیایاندا بەرتیل و پارە وەرگرتنی ناڕەوا زۆر زیاترە کارمەندان لەوانەیە ئالۆزکاری تەکنیکی زیاتر دروستبکەن لە پرۆژەکانی کەرتی گشتیدا بۆ ئەوەی ئەو جۆرە کێشانە بشارنەوە کەواتە شێواندنی زیاتری وەبەرھەمھێنان دێتەئاراوە گەندەڵی دەبێتە نزمکردنەوەی ئاستی گوێڕایەڵیەکان بۆ ڕێنماییەکانی بنیاتنانەوە و ژینگەیی و ڕێنامایی دیکە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی جۆرایەتی ژێرخان و خزمەتگوزاریە حکومیەکان و دەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی فشاری بوجەیی لەسەر حکومەت ئابوریزانان دەڵێن یەکێک لە فاکتەرەکان لەدواوەی پێشکەوتنی جیاجیای ئابوری لە ولاتانی ئەفریقیایی و ئاسیایی بریتیە لەوەی لە ڕووی فۆڕمەوە گەندەڵی فۆرمی دەرکێشانی سەرمایەی استنزاف راس المال وەرگرتووە لەگەڵ ئەو سەرمایە داریایە بەدەستھاتووەی کە لەدەرەوە بەکاردەھێنرێت نەوەک لە ناوەوەی وڵات وەبەربھێنرێت لەبەر ئەمەش ئەو وێنەباوەش کەبەداخەوە زۆربەی جار ورد و دروستە لەمەڕ بوونی دیکتاتۆرە ئەفریقاییەکان کە حیسابی بانکی سویسڕیان ھەیە بە بەراورد دیکتاتۆرە ئاسیاییەکان وەک سۆھارتۆ زۆربەی جار بڕێکیان لە ھەموو شتێک دەگێڕایەوە داوای بەرتیلیان دەکرد بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی مەرجەکانیان بۆ پێشکەوتن دابیندەکرد لە ڕێگەی وەبەرھێنان لە کەرتەکانی ژێرخان البنی التحتیە یاسا و ڕێکخستن ھتد توێژەرەوانی زانکۆی ئەوەیان خەمڵاندووە کە لە ساڵی ەوە بۆ ساڵی ڕەوکردنی سەرمایە لە ی وڵاتانی ئەفریقیای خواروو بە تێکڕا بریتیە لە بلیۆن کە لە قەردە دەرەکیەکانی ئەو نەتەوانە زیاتر تێپەڕ دەکات دەرئەنجامەکان لە ڕووی گەشەسەندن یان کەمی گەشەسەند کراوە بە تیۆر لەلایەن مانکەر ئۆلسۆنی ی کۆمۆنیستەوە لە حاڵەتی ئەفریقیادا یەکێک لە فاکتەرەکان بۆ ئەم ھەڵس و کەوتە بریتی بوو لە ناسەقامگیری سیاسی و بەھۆی ئەو ڕاستیەش کە ھەردەم حکومەتی نوی دێت ئەو ڕەسیدە بە گەندەڵی بەدەستھاتووانەی حکومەتی پێشوو دەست بەسەر دادەگرێت بۆیە ئەمەش وا دەکات کە بەرپرسان سامانەکانی خۆیان لەدەرەوەی وڵات حەشاربدەن وبیپارێزن دوور لە دەستی ھەموو داماڵینێکی خاوەنداریەتی نزع الملکیە لەکاتی لەسەر کار لابردنیان گەندەڵی لە زۆر لە وڵاتان بەربڵاوە و بریتیە لە سەرەکیترین زیانبەخش بۆ سەڵامەتی ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە گەندەڵکاری سیاسی مانای وایە سیاسەتەکانی حکومەت لەبەرژەوەندی ئەوانەدەبێت کە بەرتیل دەبەخشن نەوەک بۆ جەماوەری گشتی نمونەیەکی تر ئەوەیە کە چۆن سیاسەتمەداران ئەو یاسایانە دادەڕێژن کە پارێزگاریدەکەن لە کۆمپانیا گەورەکان و زیانیش بە پڕۆژە بازرگانیە بچووکەکان دەگەیەنن ئەم سیاسیانەش کە پاڵپشتیکاری بازرگانین زۆر بە ئاسانی دەگۆڕێن بۆ پاڵپشتیکاری ئەو کۆمپانیا گەورانەی کە بە ڕێژەیەکی زۆر لە ھەڵمەتەکەی ھەڵبژاردنی ئەواندا بە پارە بەشداریانکردووە گەندەڵی سیاسی پێشێلکاریەکانی کارمەندانی حکومەت وەک دزینی پارەی حکومی اختلاس و بەکارھێنانی ناسراویەتی و خزمایەتی لە کارە گشتیەکاندا واستەکاری دەگرێتە خۆ ھەروەھا بە ھەمان شێوەش پێشێلکاریە پەیوەندیدارەکانی تر لە کەرتی تایبەت یان کەرتی گشتی وەک بەرتیل و دەستبەسەداگرتنی زۆردارەکی ڕێگری بەکارھێنانی کاریگەری نفوژ ساختەکردن تزویر دەگرێتەوە گەندەڵی پێویستی بە دوو لایەن ھەیە بۆ ئەوەی دروستببێت بەرتیل دەر و بەرتیل وەرگر لە ھەندێک وڵاتاندا کەلتوری بەرتیل وەرگرتن بە ھەموو لایەنەکانی ژیانی گشتیدا بڵاودەبێتەوە وای لێدەکات کە نزیکەی نەتوانیت لە کاری بازرگانی بەردەوام بیت بەبی بەخشینی بەرتیل وڵاتە زۆرترین بەرتیل بەخشەرەکان بەشێوەیەکی گشتی لە ھەمان شێوەی وڵاتە زۆرترین بەرتیل وەرگرەکان نین ئمانەش وڵاتی کەمترین گەندەڵکارن بە پێی سەرژمێری نێودەوڵەتی بۆ تێگەیشتنی شەفافیەت بریتین بەپێی ڕێکخستنی ئەلف و بی لە ئوستراڵیا کەنەدا دانیمارک فینلندا لۆکسەمبۆرگ ھۆڵەندا بیوزلەندا نەرویج سەنغافور سوید سویسڕا بە گوێرەی ھەمان سەرژمێری زۆرترین وڵاتی گەندەڵکار بریتیت لە بەپێی ڕێکخستنی ئەلف و بی لە ئازربایجان بەنگلادیش بۆلیڤیا کامیرۆن ئەندەنوسیا کینیا نایجیریا پاکستان فیلیپین ڕوسیا تەنزانیا ئۆگەندا ئۆکڕانیا ھەرچەندە نرخی ئەم سەرژمێریە کێشەی لەسەرە لەبەر ئەوەی لەسەر بنەمای تێگەیشتنی تاکەکەسی کەسە سەرژمێریکارەکان دامەزراوە لەبواری سیاسیدا زۆر قورسە کە گەندەڵی بسەلمێندرێت بەڵام مەحاڵیشە کە نەبوونی بسەلمێندرێت لەبەر ئەم ھۆیەش زۆربەی جار دەنگۆ لەسەر زۆر لە سیاسەتمەداران دروست دەبێت سیاسەتمەداران بە شێوەیەکی ئاشکرا لەو پێگەیەدان کە سازش و وتووێژدەکەن لەبارەی پێگەکان لەبەر پێویستبوونیان بە شداریە مادیەکان بۆ ھەڵمەتەکانیان زۆربەی جار وا دەردەکەوێت کە لەبەرژەوەندی ئەو لایەنانە کاردەکەن کە پارەیان پێدەبەخشن ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە قسە لەبارەی گەندەڵی سیاسیەوە بکرێت پاڵپشتیکارانی سیاسەتمەداران ئەوە دووپات دەکەنەوە کە شتێکی تەواو ڕێکەوتە کە زۆر لە سیاسەتمەداران وا دەردەکەون کە لەبەرژەوەندی ئەو کەسانە کاردەکەن کە پارەیان پێداون یان پاڵپشتی داراییان کردوون ئەوکەسانەی کە باوەڕیان وایە مرۆڤ بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی کاردەکات پرسیار لەوە دەکەن کە بۆ چی ئەم ڕێکخراوانە پارە بەو سیاسەتمەدارانە دەدەن ئەگەر ھیچ شتێک لە بەرامبەر ئەو پارەیە وەرنەگرنەوە جێگای سەرەنجە کە کۆمپانیاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تایبەتی کۆمپانیا گەورەکان پاڵپشتی دارایی دەبەخشنە ھەموو پارتە سەرەکیەکان لەگەڵ ئەوەی زۆرینەیان لایەنگیری پارتێک زیاتر دەکەن وەک لە پارتەکانی تر بەھۆی دەرەنجامەکانی پارەبەخشینی دامەزراوەبازرگانیەکان بە سیاسەتمەداران وەک ئەو مەترسیە ھەستپێکراوەی کە ئەو دامەزراوە بازرگانیانە ھەڵدەستن بە کڕینی ئیرادەی ئەو لێپرسراوە ھەڵبژێرداروانە ھەندێک وڵاتی دیاریکراو وەک فەرەنسا پارە بەخشینی دامەزراوە و کۆمپانیا بازرگانیەکانی بە ھەڵمەتەکانی پارتە سیاسیەکان قەدەغە دەکەن لەبەر ئەگەری لادان لە ڕێساکانی ئەم قەدەغەکردنە کە لەبارەی پارە بەخشینی دامەزراوە بازرگانیەکان بە پارتە سیاسیەکان فەرەنسا بەھەمان شێوە ھەڵساوە بە سەپاندن و دانانی ڕێژەی زۆرترین بڕی پارە کە سەرف دەکرێت لە ھەڵمەتکردندا ئەو پاڵێوراوانەی کە لەو بڕە پارە دیاریکراوە تێدەپەڕێنن یان ئەوانەی ڕاپۆرتی دارایی نا ڕاستەقینە پێشکەشدەکەن لەم بارەیەوە خۆیان دەخەنە مەترسی ئاشکراکردنیان وەک دۆڕاو لە ھەڵبژاردنەکان یان تەنانەت ڕێگەیان پێنادرێت تا لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووشدا بەشداری بکەن سەرباری ئەوەش حکومەت ھەڵدەستێت بە پارەدان بە پارتە سیاسیەکان بە گوێرەی سەرکەوتنیان لە ھەڵبژاردنەکاندا تەنانەت ئەو ڕێوشوێنە یاساییانەش باسی ئەوەیان لەسەردەکرێت کە وەک فۆڕمێکی گەندەڵی وان لەو ڕوانگەیەی کە لەبەرژەوەندی بارودۆخی ھەنووکەیی سیاسیدا دەبن حیزبە بچووکەکان و سەربەخۆکان زۆربەی جار دەڵێن ھەوڵەکانی جڵەوگیرکردنی سنوردارکردنی کاریگەری بەشداریکردنە داراییەکان زیاتر بۆ پاراستنی پارتە گەورەکانە لە ڕێگەی دابینکردنیان بە پارەی گەرەنتیکراو لەلایەن حکومەت لە کاتێکدا پاڵپشتی دارایی دەرەکی سنورداردەکرێت لەم حاڵەتانەشدا بەرپرسان بە شێوەیەکی یاسایی پارە لە خەزێنەی گشنتی وەردەگرن بۆ ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنیان بەم شێوەیەش گەرەنتی ئەوە دەکەن کە بەردەوام دەبن لەسەر پێگە کاریگەر و مووچە باشەکانیان زۆربەی کات سیاسەتمەداران ڕەنگە بەدوای ئەوەدا بگەڕێن کە ڕکابەرەکانیان بە تۆمەتی گەندەڵی تۆمەتباربکەن لە کۆماری میللی چینی ئەم دیاردەیە لە لایەن زو ڕۆنگی و لەم دواییانەشدا لەلایەن ھو جینتاو بەکاردەھێنرا بۆ ئەوەی ڕکابەرەکانیان بە ھۆیەوە لاوازبکەن پێوانەکردنی گەندەڵی بە مانایەکی ئاماریانە بۆ بەراوردکردنی وڵاتان بە شێوەیەکی سروشتی بابەتێکی ئاسان نیە ھەتاوەکو بەشداربووان بە شێوەیەکی گشتی بیانەوێت لەبارەیەوە بێدەنگبن ڕێکخراوی بەرچاوڕوونی نێودەوڵەتی منچمە الشفافیە العالمیە کە ڕێکخراوێکی پێشەنگی دژبە گەندەڵیە سی پێوانەی دابینکردووە نوێکردنەوەی ساڵانە دانانی لیستێکی لەبارەی ڕێژەی ھەستپێکراوی گەندەڵی لەسەر بنەمای ڕاوبۆچوونی شارەزایان لە بارەی جیاوازی وڵاتان لە ڕووی گەندەڵکاریانەوە دامەزراوە بارۆمیتری گەندەڵی جیھانی لەسەر بنەمای ھەڵویستی گشتی خەڵکی ئاساییە لە ھەمبەر پرسی کێشەی گەندەڵی دامەزراوەیی و سەرژمێری بەرتیل دەرەکان کە بریتیە لە سەرەنجدان لە ئارەزووی دامەزراوە بازرگانیە دەرەکیەکان بۆ بەخشینی بەرتیل ھەروەھا ڕێکخراوی بەرچاوروونی نێودەوڵەتی ھەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی گەندەڵی جیھانی بڵاوکراوەی ساڵی لەسەر گەندەڵی سیاسی جەختکرابووەوە بانکی جیھانی کۆمەڵێک زانیاری لەسەر گەندەڵی کۆکردۆتەوەلە ناویشیدا دەستەیە لە ئاماژەی حکومی ھەیە سیاسەت یان ڕامیاری پرۆسەیەک یا شیوازێکی وەرگرتنی بڕیارە بۆ گروپەکان ھەرچەند باوە کە ڕامیاری بە حکومەتەوە وابەستە بێ بەڵام ڕامیاری لە ھەموو چاڵاکییەکانی مرۆڤدا و لە دامەزراوە ئەکادیمیایی و ئایینی و بازرگانیەکاندا بەدی دەکرێ زانستی ڕامیاری بریتیە لە توێژینەوەی ھەڵس و کەوتی ڕامیاری و پشکنینی چۆنیەتی وەدەستھێنان و پێرەوکردنی دەسەڵاتە بۆ نمونە توانای سەپاندنی ئیرادەی خۆت بەسەر کەسێکی تر تیۆرزانێک بەناوی ھارۆڵد لاسوێڵ بەم شێوەیە پێناسەی ڕامیاریی کردووە کێ چی وەدەست دێنی و کەی و چۆن لە ساڵی دا تۆماس ھۆبز بەناوبانگترین کتێبی خۆی بو ناوی بە چاپ گەیاند و لەو کتێبە بۆ بەھانە ھێنانەوە بۆ ھاتنەکایەوەی کۆمەڵگەکانی مرۆڤـ مودێلێکی پەرەسەندنی سەرەتایی مرۆڤـ خستە روو ھۆبز لەو مودێلە باسی لە دەوڵتێکی نایابی سروشت دەکرد کە تێیدا ھەموو تاکەکان بەیەکسانی سود لە سەرچاوەکانی سروشت وەدەگرن و لە بەکارھێنانی ھەر ئامرازێک بۆ گەیشتن بەو سەرچاوانە ئازادن بۆ ھۆبز دەرکەوت کە ئەمجۆرە رێکخستنە بووە ھۆی پەیدابوونی شەڕی ھەمووان دژی ھەمووان یاخود بە لاتینی جگە لەوەش بۆی دەرکەوت کە پیاوان لەو حاڵتەدا دەچنە نێو حاڵتێکی گرێبەستی کۆمەڵایەتی و دەستبەرداری مافی رەھای خۆیان بۆ ھەندێ جۆری پاراستن دەبن لەکاتێکدا وا دیارە کە ھەرەمەکانی زاڵبوون و ھاوکاری کۆمەڵایەتی بونیان بۆ سەردەمی بەر لە ھاتنەکایەوەی کۆمەڵگەکانی مرۆڤـ دەگەڕێتەوە مودێلی ھۆبز لۆژیکی ھێنانەکایەوەی کۆمەڵگەی مرۆڤـ پیشان دەدات ڤی جی گلاید ئەو گۆڕانکاریەی کە بەسەر کۆمەڵگەی مرۆڤـ کە لە دەوروبەری ساڵی پێشی زاینیدا ھات بە شۆرشی شارستانی ناو دەبات یەکێ لە روخسارەکانی ئەم جۆرە نوێیەی شارستانیەتی بە دامەزراوەکردنی چینایەتی کۆمەڵایەتی و پیشە ناکشتوکاڵییەکان لەوانە پیاوانی ئاین و پارێزەران و باجسەندن و نوسینە کە ھەموویان پێویستیان بە بوونی بە شوێنێکی پڕ لە دانیشتوانە یاخود شارەکانە وشەی ڕامیاری لە وشەی یۆنانی سەرچاوەی گرتووە ڕامیاریی بازرگانی و ئاینی و ئەکادیمیایی و ھەموو جۆرە سیاسەتێکی تر بە تایبەتی ئەوانەی بەدەست کەم سەرچاوەییەوە دەناڵێنن ھەرەمێکی زاڵبون لەخۆیان دەگرن کەواتە ڕامیارین زۆربەی جار ڕامیاری لەرووی پەیوەندی بە بەرێوەبردنی حکومەتەکاندا دەخوێندرێ کۆنترین شێوەی حکومەت شێوەی رێکخراوی خێڵکی بوو حوکمی پاشایەتی میراتگری حوکمی گەورە پیاوانی خێل بوو و سیستەمیچکی فیوداڵ وەک ریچکخستنێگ کە تێیدا تاکە خێزانێک کۆنترۆڵی کاروبارە ڕامیاریەکانی گروپێک دەکرد کەواتە مێژووی سیستەمی پاشایەتی بۆ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە بەردەوام بەشێوەیەک لە شێوەکان ھەبووە ڕستە بەناوبانگەکەی ساموێل گۆمپەرز دۆستەکانت خەڵات بکە و دوژمنەکانت سزا بدە باس لە دوو جۆر لە پێنج جۆرەکەی ھێز دەکات کە زانایانی دەرونناسی کۆمەڵایەتی باسیان لێوە دەکەن یاخود با بڵێن ھێزی ھاندەر دەسەڵاتی خەڵاتکردن و ھێزی خورتی دەسەڵاتی سزادان ھەرسێ ھێزەکەی تریش لەم دووانە ھەڵدەقوڵێن ھێزی شەرعیانە ھێزی پۆلیس یاخود ناوبژیوان ئەو دەسەڵاتەیە کە بە تاکێک بەخشراوە و بەو پێیە دەتوانێ پێوەری ھەڵس و کەوتەکان بسەپێنێ ھێزی شەرعیانە لە ھێزی خورتی ئەچێ بەوەی کە ھەڵس و کەوتی نابەجێ بە غەرامە یاخود سزایەکی تر سزا دەدات ھێزی ناوبژیوان ھێزێکە بە کەسانێک دەبەخشرێ لەبەر چاکییان یاخود دەستکەوتەکانیان یاخود ھەڵوێستەکانیان تێرکدرنی حەزی ھەستکردن بە وێکچوون لەگەڵ ناودارێک یا قارەمانێک ئەوە خەڵاتی ملکەچبوونە ھێزی پسپۆر ھێزێکە لە خوێندن یا ئەزموونە سەرچاوەی گرتووە زۆر جار جێبەجێکردنی رێنماییەکانی راھێنەریچکی بەئەزموون سەرکەوتنی لێ بەرھەمدێ وەک خەڵات ھێزسپۆران بە بارودۆخەکانەوە بەندە چونکە نەشتەگەرێکی مێشک ناتوانێ بۆڕیەکانی ئاوی ماڵەکەت بۆ چاک بکاتەوە ماکس وێبەر سێ سەرچاوەی شەرعیەت بۆ دەسەڵات دەستنیشانکردووە کە بە پۆلینکردنی سێ لایەنەی دەسەڵات ناسراوە ھەروەھا سێ ھۆی پێشنیار کردووە کە لەبەر چی خەڵک ئەو فەرمانانەی کە پێیان دەدرێ جێبەجێ دەکەن دەسەڵاتە تەقلیدیەکان پشتیوانیان ھەیە چونکە بەردەوامن و پشتیوانی لە بەھا ھەبووەکان و حاڵی حازر دەکەن دەسەڵاتی تەقلیدی درێژترین مێژووی ھەیە کۆمەڵگەی باوکسالاری و لەوەش دەگمەنتر دایکسالاری سەرچاوەی پاشایەتی بۆماوەیین کە تیایاندا دەسەڵات وەچەکانی سەرکردەکانی پێشوو دەدرا شوێنکەوتوانیش ملکەچی ئەمجۆرە دەسەڵاتە دەبن چونکە دەڵێن ئێمە ھەر فێری ئەم شێوازە بووینە نمونەی دەسەڵاتدارانی تەقلیدی پادشاکان و شاژنەکانن دەسەڵاتی کاریزمایی بۆ جوانی روح سوکی کەسێک یاخود ھێزی کەسایەتی تاکێک دەگەڕێتەوە بۆ نمونەی ھەرە توندڕۆ بروانە کەسایەتی پەرستن رژێمە کاریزماییەکان بە تەمەن کورتی ناسراون و بەدەگمەن لەپاش مردنی ئەو کەسانەی بەرێوەیان دەبەن دەمێنن دەسەڵاتە یاسایی و مەعقولەکان تواناکانییان لە سەپاندنی ھەڵس و کەوت لەو پۆستەی کە ھەیانە وەردەگرن ئەوجۆرە دەسەڵاتە پێویستی بە ملکەچی بۆ پۆستەکە نەک بۆ خاوەن پۆستەکە بن دیموکراسییە مۆدێرنەکان نممونەی رژێمە یاسایی ھۆشیاریانەن خزمگەریەتی بریتیە لە بەپێشخستنی خزم و دۆستە نزیکەکان بەھۆی پەیوەندیان بە تۆوە نەوەک بە ھۆی لێھاتوویان زۆربەی کات ئەم زاراوەیە مانایەکی نەخوازراو و نێگەتیڤانە دەگەیەنێت بۆ نمونە ئەگەر بەڕێوەبەرێک ھەڵسا بە دامەزراندنی فەرمانبەرێک یان بە بەەرزکردنەوەی پلەکەی بە ھۆی پەیوەندی خزمایەتی لە بری فەرمانبەرێکی تر کە لەو کەسە لێھاتووتر بێت بەڵام پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرەکە نەبێت ئەو کاتە بەڕێوەبەرەکە بە خزمگەریەتی تاوانباردەبێت ھەندێک لە زانایانی بواری زیندەوەرزانی ئاماژەیان بەوەکردووە کە بوونی ئارەزوو بۆ خزمگەریەتی ئارەزوویەکی زگماکیە لە مرۆڤدا و شێوەیەکە لە شێوەکانی بەپێشخستنی خزمایەتی وشە ئینگلیزیەکەی بنەڕەتەکەی لاتینیە و لە وشەی وەرگیراوە کە مانای منداڵی برا یان خوشک دەگەیەنێت لە چەرخە ناوەراستەکاندا کە ھەندێک لە پاپاکان و قەشە کاپۆلیکیەکان کە پەیمانی رەبەن بوونیان لەسەر خۆیاندابوو منداڵە نا شەرعیەکانی خۆیان بەخێودەکرت بەو پاساوەی کە ئەمانە منداڵی خوشک یان برایانان و لە ماڵەکردنیشدا پیشینەیان پێدەدان لەسەر خەڵکانی تر و ھەندێک لە پاپاکان لەو جۆرە منداڵە نا شەرعیانەی خۆیان یان منداڵە خزمەکانیان گەیشتن بە پلەی کاردینالی و زۆربەی جار ئەم جۆرە دامەزراندنانە بۆ دامەزراندنی شتێک کە لە خانەوادە پاشاییەکان دەچوو دەستیان بەسەر کورسی پاشایەتیدا دەگرت بۆ نمونە پاپا کلیستۆسی سێەم لە خانەوادەی بۆرجیا دوو لە کوڕەبراکانی خۆی وەک کاردینالیە دامەزراند یەکێکیان بریتی بوو لە رۆدیرگ کە ئەویش پێگەکەی خۆی وەک کاردینال دواتر بەکارھێنا بۆ گەیشتن بە پاپایەتی و بوو بە پاپا ئەلکسەندر ی شەشەم وا رێکەوت کە ئەلکسەندەر کە یەکێک لە ھەرە گەندەڵترین پاپاکان بوو پلەی کاردیناڵی بەبرای دڵبەندەکەی خۆیدا کە ئەلیساندرۆ فارنیە کە پلەوپایەی فارنیەش بەرزدەبێتەوە دوایی دەبێت بە پاپا پۆلی سێەم پۆلیش بە ھەمان شێوە خەریکی خزمگەریەتی بوو کە بۆنمونە دوو لە منداڵە خوشکەکانی کە تەمەنیان و ساڵان بوو وەک کاردیناڵ دامەزراند و ئەم پیادەکردنە لەوکاتە کۆتایی پێھات کە پاپا ئەنوسنت فەرمایشتێکی پاپایی دەرکرد بە قەدەغەکردنی ئەم جۆرە کارانە لەساڵی ئەم بڕیارە پاپاییە بۆ ھەموو پاپایەک لە ھەموو سەردەمێک قەدەغەی کرد کە زەوی و خانووبەرە و پلەوپایە و قازانجە داراییەکان نابێت بە ھیچ لە خزمەکانی خۆی بدات بێجگە لە یەک خزم نەبێت کە شیاو لێھاتووی ئەوەبێت ئەو پەڕی ببێتە کاردیناڵ خزمگەریەتی تۆمەتێکی باوە لە ناوەندی سیاسیدا کاتێک کە خزمی کەسێکی خاوەن کاریگەری پلەوپایەکی دەسەڵات وەردەگرێت بەبێ ئەوەی لێھاتوویی گونجاوی ھەبێت بۆ ئەو شوێنە بۆ نمونە کاتێک کە سیناتۆری ئەمەریکی فرانک مارکوفسکی وەک فەرمانڕەوای ویلایەتی الاسکا کچی لیزا مارکۆفسکی وەک نوێنەری ویلایەتەکە دامەزران بۆ ئەوەی لە ئەو پێگەیە بەڕێوەببات لە ماوە ئەو دوو ساڵەی کە مبووی وەک فەرمانڕەواە ویلایەتەکە و لەوکاتەشدا بە خزمگەریەتی تۆمەتبارکرا و کچەکەی لیزا سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە دووبارە ھەڵبژاردنەوەیدا لەو کاتەی لەساڵی خۆی پاڵاوت بۆ ئەم پۆستە جۆن کەنەدیش لەلایەن ژمارەیەک لە رکابەرەکانیەوە بە خزمگەریەتی تاوانبارکرا کاتێک براکەی رۆبرت کینیدی وەک بەڕێوەبەری گشتی دامەزراند لە ھموو شوێنێک خاناوەدا ھەن کە دەستیان بەسەر سیاسەتی وڵاتەکانیاندا گرتووە وەک خاناوادەی تون عبدالرزاقی دووەم وەک سەرۆک وەزیرانی مالیزیاو کوڕەکەی نەجیب تون عبدالرزاق کە جێگری ئێستای سەرۆک وەزیرانی مالیزیا و مینتور لی کوان یەکەم سەرۆک وەزیرانی سەنگافورە و کوڕەکەی لی ھین لونگ کە بەم دواییە جێگای گوە تونگ ی گرتەوە وەک سەرۆک وەزیری سەنگافورە و زۆر لە وڵاتانی ئاسیا بەلای فەرمانڕەواییکردنی خانەوادە فەرمانڕەواکاندان لە ھندستان تا ئێستا خانەوادەی نەھرۆ و خانەوادەی غاندی فەرمانڕەوا فەرمانڕەوایی ھندستان دەکەن لە زۆرینەی ماوەی دوای سەربەخۆیی لە کاتێکدا خەڵکانی تریش لە ویلایەتە ھندیەکانیش لەسەر پێشخستنی خزم و ناساویەکانیان بەردەوامن و لە رۆمانیا زاراوەی پەیوەندی بەربڵاوە بۆ ناونانی خزمگەریەتی کە رێگە بە مرۆڤدەدات کارێک بەدەستبھێنێت بە ھۆیەوە ھەرچی وشەی ە لە زمانی رۆمانیدا مانای کوڕی برا یان کوڕی خوشک دەگەیەنێت و لەماوەی فەرمانڕەوایی کۆمۆنیستی خزمگەریەتی تاکە رێگە بوو بۆ بەدەستھێنانی کارێکی باش بە مووچەیەکی سەرنجراکێش بۆب مامی خۆتە ئەو دەستەواژەی کە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەکاردەھێنرێت بۆ گوزارشتکردن لە خزمگەریەتی بریتیە لە بۆب مامی خۆتە بنەرەتی ئەو وتەیەش بۆ ئەو کاتە دەگەرێتەوە کە روبرت سیسل دوک سالزبری سەرۆکی وەزیران بوو و کورە براکەی خۆی ارسەر بەلفۆر لە پلەیەکی بەرز دامەزراند ئەم دەستەواژەیە لە بنەڕەتدا وەک گاڵتەجاڕی بە خزمگەریەتی بەکاردەھێنرا بەڵام ئێستا ماناکەی بریتیە ھیچ کێشەیەک نیە یان ھەموو شتێک تەواو کراوە وەک لەو رستەیە پلاکە کارەباییەکە بخەرە ناوی و پەنجە بە دوگمەکە بنێ ئیتر بۆب مامی خۆتە دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی شێوەیەک لە شێوەکانی دیموکراتی پێکدەھێنێت و تیۆرێکی مەدەنیە کە تیایدا دەنگدەران بە شێوازێکی نھێنی و ئازاد لە ھەلبژاردنێکی فرەلایەندا ئەو نوێنەرانەی کە نوێنەرایەتیان دەکەن ھەڵدەبژێرن ئەمانە نابن بە بریکاری دەنگدەران تەنھا نوێنەریانن یان بە مانایەکی تر واتە تەنھا لەو کاتە کارناکەن کە دەنگدەران ئاراستەیان بکەن بەڵکو دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان ھەیە کە بتوانن دەسپێشخەری بکەن لە کاتی ھاتنەکایەوەی گۆرانکاریەکان دیموکراسیەتە لیبرالیە نوێکان بە نمونەی گرنگی دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی دادەنرێن و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆربەی جار ئەم زاراوەیە ھاوتای مانای زاراوەی کۆماری دادەنرێت دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی بەخشینی دەسەڵاتێکی گەورەتر بۆ نوێنەران لە پەرلەمان لەخۆوەدەگرێت وەک لەوەی کە شانشینیەتی دەستوری یان دیموکراتیەتی ھاوبەشیکردن دەیبەخشێت لەبەر ئەوە ھەموو دەستورەکان بەدەق لەسەر سەربەخۆیی دادگەری و رێوشوێنەکانی تر دەنووسێت بۆ ھاوسەنگکردنی دەسەڵاتە نوێنەرایەتیەکان نەریتی ھەڵبژاردنی نوێنەرانی ویلایەتەکان لە ئەوروپا لە سەدەی نۆزدەھەم و بە شێوەیەکی زیاتر کاریگەرانەتر کە نوێنەرایەتی ھەموو چینێکیان دەکرد بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز لەوەی کە ئێمە دەیبینین بۆ پێشکەشکردنی راوێژکاری ئاراستەکردنی پاشاکان بووە ھۆی دروستکردنی ئاشنایەتیەکی قووڵ لەگەڵ سیستەمی نوێنەرایەتیکردن و ئیدمۆند بۆرک لە گووتارەکەیدا لەبەردەم دەنگدەراندا لە بریستۆل راڤەکردنێکی تەقلیدی ماف و ئەرکەکانی نوێنەری ھەڵبژێردراوی پێشکەشکرد ئەو جەماوەریەتیە زۆرەی کە دیموکراسیەت وەدەستی ھێنا لە دوای شۆڕشی پیشەسازیەوە بوو لە کاتێکدا کە ژمارەی ھاوڵاتیانی وڵاتە پیشەسازیەکان زۆر بوو یان لە سەردەمە نوێترەکاندا ھاوڵاتیان زیاتر گرنگی خۆیان بۆ سیاسەت دەردەخست بەڵام ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک و تەکنەلۆجیا لەو سەردەمە نەگونجاو بوون بۆ دیموکراسیەتی راستەوخۆ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بە ولاتێکی سیستەم دیموکراسی نوێنەرایەتی دادەنرێت و ئەڵمانیاش بە ھەمان شێوە لەساڵی وابوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کەندا دوونمونەی ترن بۆ جێبەجێکردنی دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی لە ساڵی توانرا بۆ یەکەم جار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بوونرێت کە زۆرینەی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی لەسایەی سیستەمی دیموکراسیەتی نوێنەرایەتیدا دەژین لە ناویشیاندا ئەو شانشینیەتە دەستوریانەش کە حکومەتێکی نوێنەرایەتی بەھێزیان ھەیە تاھیری خەلیلی ساڵی ھەتاوی لە شاری بۆکان لە دایک بووە لە تەمەنی سالی یەوە عاشقی گۆرانی و موسیقا بووە گوێ گرتن لە دەنگی ھونەرمەندانێک وەک محەمەد ماملێ حەسەن زیرەک بە تایبەت تاھیر تەوفیق عەلی مەردان و ساڵح دیلان بوو بە ھۆی وەی کە بەرھەمی یەکەمی لە تەمەنی ساڵی لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بڵاو بکاتەوە ئەو بڵاو کردنەوە لە ڕۆژ ھەڵاتی کوردستان بوو بە ھۆی وەی کە ڕاگەیاندنە کوردیەکانی ئەو کاتی حکوومەتی ئێران بۆ وتووێژ بانگی بکەن چەند بەرھەمێکیشی لە تەلەفزیۆنی مەھاباد تۆمار کرد کە بریتین لە دەنگ وڕەنگ شەوی تاریک و بێ دەنگ گوڵی مەھاباد کیژۆڵەی کوردستان ھەر ئەوە بردیە تەلەفزیۆنی تاران بۆ کۆنسێرت لە تەمەنی ساڵی دا ھەروەھا تەلەفزیۆن و ڕادیۆ سنە ھەرێمی کوردستان ھەرێمێکی فیدراڵیی نەتەوەیی و ئابووری ئۆتۆنۆمییە لە ناو کۆماری عێراقدا لە ڕۆژھەڵاتەوە کوردستانی ئێران لە باکوورەوە کۆماری تورکیا لە ڕۆژئاواوە سوریا سنوورەکانی پێک دێنن شاری ھەولێر پایتەختیێتی کوردستان بە واتای نیشتمانی کوردان دێت چەمکی کورد لە وشەی لاتینی داتاشراوە کە بە مانای دانیشتوانی پاشایەتی دێت کە بوو بە ناوچەیەکی ئیمپراتۆری ڕۆمان لە پ ز لە دەستوری عێراقیدا بە ھەرێمی کوردستان ئاماژەی پێکراوە حکومەتی ھەرێم بە کوردستان عێراق یان ھەرێمی کوردستان ناوی دەبات بەڵام دەستەواژەی کوردستانی عێراق بەکارناھێنێت ناوی حکومەتەکە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ە کە کورتەکەی لە زمانی ئینگلیزیدا یە کوردەکان بە کوردستانی باشووریش ناوی دەبەن ئەوەش بەھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافییەکەیەوە کە بەشی باشووری کوردستانی گەورەی پێکھێناوە لە سەردەمی دەسەڵاتی حزبی بەعسدا لە حەفتاکان و ھەشتاکاندا ھەرێمەکە بە ھەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان ناودەبرا بە درێژایی مێژوو ھەرێمەکە نەتەوەی جیاوازی تیا نیشتەجێ بوون یان حوکمڕانییان کردبووە وەک حورانییەکان میتانییەکان ئاشورییەکان تورکەکان میدییەکان فارسەکان یۆنانییەکان ڕۆمانییەکان و عەرەب و تادوایی لە سەدەکانی ناوەڕاستدا لەلایەن میرنشینی نیمچە سەربەخۆوە حوکمڕانی کراوە وەک میرنشینەکانی سۆران بابان بادینان و ئەردەڵان کە بە ھەموویان بەشێکی گەورەی خێڵ و تیرە کوردییەکانی ئەمڕۆ پێکدێنن لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەژین و ھەموو خۆیان بە کورد ئەزانن لە یەکی کانوونی دووەمی لە کۆبوونەوەیەکدا لە سلێمانی لەگەڵ کۆڵۆنێڵ ئارنۆڵد وێڵسن مەندوبی سیڤیلی میسۆپۆتامیا بە وەکالەت سەرکردە کوردەکان داوای پاڵپشتیی بریتانیایان کرد بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی یەکگرتووو سەربەخۆ لەسایەی پاراستنی بریتانیادا لە نێوان ساڵانی و شێخ مەحمود بەرزنجی کە سەرکردەیەکی کوردی کاریگەر بووە لە سلێمانی حکومەتێکی کوردیی پێکھێنا و دوو شۆڕشی دژی حوکمی بریتانیا کرد دوو ساڵی پێچوو تا دەسەڵاتی بریتانی توانی ڕاپەڕینەکانی سەرکوت بکات یەکەم شۆڕشی لە ی مایسی دەستی پێکرد و کە تێیدا ئەو کارمەندە بریتانیانەی لە سلێمانی بوون دەستگیرکران و شۆڕشەکە بەخێرایی بە موسڵ و ھەولێردا بڵاوبوووە بریتانیا بۆ سەرکوت کردنی ڕاپەڕینەکە بۆمبارانی ھەوایی تۆپباران شەڕی زەمینی و یەکجاریش گازی کیمیایی بەکارھێنا بریتانییەکان مەحمودیان دوورخستەوە بۆ ھندستان لە حوزەیرانی سەرکردەی خێڵەکیی ناوچەکە داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کرد لەژێر سایەی ئینتیدابی بریتانیا ڕەتکردنەوەی بریتانییەکان بۆ حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لەوەوە سەرچاوەی گرت کە سەرکەوتنی حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لە ناوچەکەدا وا ئەکات عەرەبەکانی تر لە ھەردوو ناوچەی بەغداو بەسرە داوای سەربەخۆیی بکەن و بەمەش کۆنتڕۆڵی ڕاستەوخۆی بریتانییەکان بەسەر میسۆپۆتامیادا لەناودەچێت لە ساڵی بریتانیا شێخ مەحمودیان گێڕایەوە سەر دەسەڵات بەو ھیوایەی شێخ مەحمود کوردەکان ڕێکبخاتەوەو دژایەتی تورکەکان بکات کە داوای موسڵ و کەرکووکیان دەکرد شێخ مەحمود مەملەکەتی کوردستانی ڕاگەیاند و خۆی وەک مەلیکی کوردستان ناساند دواتر ڕەزامەندی دەربڕی بە ئۆتۆنۆمییەکی سنووردار لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی تازە پێکھێنراودا لە ساڵی و دوای ڕاگەیاندنی وەرگیرانی عێراق لە عوسبەتول ئومەم شێخ مەحمود سێیەم ڕاپەڕینی دەستپێکرد کە بە ھێزە زەمینی و ئاسمانییە بریتانییەکان سەرکوتکرا بە ھاتنی ھۆزی بارزانی بوونە پشتیوانی مافەکانی کورد لە عێراق لە ساڵی بارزانییەکان داوای ناوچەیەکی کوردییان کرد لە باکووری عێراق بە پاڵپشتیی ئەم داوایانە لە ساڵی ناسراوەکانی کورد سکاڵایەکیان دایە عوسبەتول ئومەمو داوای دامەزراندنی حکومەتێکی سەربەخۆی کوردییان لێرد لەژێر حکومەتی عێراقی و بریتانییەکان لە ساڵی سەرکردەی ھەرە کاریگەری ھۆزەکە مستەفا بارزانی ناچار کرا بڕواتە ئێران دواتر چووە یەکێتی سۆڤێت ئەمەش دوای ڕووخانی کۆماری مھاباد لە ساڵی دوای کودەتایەکی سەربازیی لە لایەن عەبدولکەریم قاسمەوە ساڵی بارزانی توانی لە مەنفا بگەڕێتەوە و پارتێکی سیاسیی خۆی دابمەزرێنێت کە پارتی دیموکراتی کوردستانە و لە ساڵی شێوەی فەرمیی وەرگرت دوای ماوەیەکی کەم قاسم خێڵی برادۆست و زێباریی دژی بارزانی ھاندا لە تەممووزی بارزانی یەکەم شۆڕشی خۆی دژی حکومەتی عێراقی دەستپێکرد بەمەبەستی پارێزگاری لە زامنکردنی حوکمڕانیی کوردی بەھۆی ئەو پەشێوییەی لە سوپای عێراقدا دروستبوو دوای کودەتاکەی حکومەتەکەی قاسم نەیتوانی شۆڕشەکان سەرکوت بکات ئەم بنبەستە چەند گروپێکی بەھێزی سوپای توڕەکرد ئەمەش لەوانەیە یەکێک بووبێت لە ھۆکارە بەھێزەکانی پشت کودەتاکەی بەعس عەبدولسەلام عارف لە شوباتی ئاگربەستی ڕاگەیاند و ئەمەش بووە ھۆی دابەشبوونی کوردی شارنشینە ڕادیکاڵەکان لە لایەک و ھێزە تەقلیدییەکانی سەر بە بارزانی لە لایەکی تر بارزانی ڕازی بوو بە ئاگربەستەکە و ڕادیکاڵەکانی لە پارتەکەی دەرکرد سەرەڕای ئەمە حکومەتی بەغدا ویستی جارێکی تر جوڵانەوەکەی بەرزانی بەھۆی ھێزەوە ببەزێنێت ئەم ھەڵمەتە لە ساڵی دا سەرکەوتوو نەبوو چونکە ھێزەکانی سوپای عێراق لە نزیک ڕەواندوز لەلایەن ھێزەکانی بارزانییەوە بەزێنران دوای ئەمە لە حوزەیرانی عارف بەرنامەیەکی ئاشتی خستەڕوو کە خاڵی لەخۆ ئەگرت کە لەبەر لەکار لادانی عارف بە کودەتای بەعسییەکان جێبەجێ نەکرا حکومەتی بەعس ھەڵمەتی لەناوبردنی شۆڕشەکانی کوردی دەستپێکرد کە لە ڕاگیرا ئەمە ئەتوانرێ بەشێکی بخرێتە ئەستۆی ئەو ناکۆکییە ناوخۆیییەی بەغدا لەسەر دەسەڵات و ئەو ئاڵۆزییانەی لەگەڵ ئێراندا ھەبوون سەرەڕای ئەمانە سۆڤێت فشاری لەسەر عێراق دادەنا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بارزانی دا بەرنامەی ئاشتی لە ئازاری خرایە ڕوو کە ئۆتۆنۆمییەکی فراوانتری بۆ کوردەکان لەخۆ دەگرت پلانەکە کە ڕێگەی بە کوردەکان دەدا لە حکومەتی بەغداش نوێنەرو بەشداریان ھەبێت دەبوو لە چوار ساڵدا جێبەجێ بکرێت لەگەڵ ئەمەشدا ھەر لەو کاتەدا حکومەتی عێراقی دەستی کرد بە جێبەجێکردنی بەرنامەی بەعەرەبکردن لە کەرکوک و خانەقین کە بە نەوت دەوڵەمەندن لە ساڵەکانی دواتردا حکومەتی بەغدا بەسەر دووبەرەکییە ناوخۆیییەکانیدا زاڵ بوو و لە نیسانی ڕێکەوتننامەی دۆستایەتی لەگەڵ یەکێتی سۆڤێت مۆر کرد ھەروەھا کۆتایی بە تەریکگرتنی خۆی لە وڵاتانی عەرەب ھێنا لەولاشەوە کوردەکان ھەر پشتیان بە ھاوکاری سوپای ئێران بەستبوو و توانییان کەمێک ھێزەکانیان بەھێزبکەن لە ساڵی حکومەتی عێراقی ھەڵمەتێکی شەڕەنگێزی نوێی دژی کوردەکان دەستپێکرد و بەرەو ناوچە سنوورییەکانی ئێران دایماڵین عێراق بە ئێرانی ڕاگەیاند کە خواستەکانی ئێران بەدی ئەھێنێت بەمەرجێک یارمەتی کوردەکان ڕاگرێت بە میانگیریی سەرۆکی جەزائیر ھۆری بۆمدین ئێران و عێراق گەیشتنە ڕێکەوتنێکی گشتگیر لە ئازاری دا کە بە ڕێکەوتننامەی جەزائیر بەناوبانگە ئەم ڕێکەوتننامەیە وای کرد کوردەکان بەبێ یارمەتی بمێننەوە و تاران یارمەتییەکانی بزووتنەوەی کوردی نەدات بارزانی ئاوارەی ئێران بوو ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرەکانیشی ژمارەیەکی زۆریش خۆیان بەدەستەوە داو شۆڕشەکە دوای چەند ڕۆژێک کۆتایی ھات لە ئەنجامی ئەمەدا حکومەتی عێراقی بووە خاوەنی دەسەڵاتێکی فراوانتر بەسەر ناوچەکانی باکووری عێراقدا لەچاو پانزە ساڵی پێشوویدا و بۆ ئەوەی ئەو کاریگەرییە بپارێزێت دەستی بە پلانی بە عەرەبکردن کرد ئەویش بە ھێنانی خەڵکی عەرەب بۆ ناوچە نەوتییەکانی کوردستان بەتایبەتی بۆ ناوچەکانی کەرکوکو دەوروبەری دوای ڕێکەوتننامەکەی جەزائیر ڕێوشوێنی سەرکوتکەرانە لەلایەن حکومەتەوە گیرانە بەر دژی کوردەکان و بووە ھۆی سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی شەڕ لەنێوان سوپای عێراقی و چەکدارە کوردەکان لە ساڵانی و دێی کوردی خاپوور کران و نزیکەی کورد لە ناوچەکانی خۆیان ڕاگوێزران لە ماوەی جەنگی ئێران عێراق حکومەتی عێراقی سیاسەتی دژە کوردیی گرتەبەر و وەک ئەمرێکی واقیعی شەڕێکی ناوخۆی لێکەوتەوە عێراق کەوتە بەر ئیدانەکردنێکی بەرفراوان لەلایەن کۆمەڵگەی مەدەنییەوە بەڵام ھەرگیز بەشێوەیەکی جددی سزا نەدرا بەرامبەر ئەو ڕێوشوێنە سەرکوتکارانەیەی گرتنیە بەر لەوانە بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی دژی کوردەکان کە ھەزاران کوژراوی لێ کەوتەوە ھەڵمەتی ئەنفالیش کۆمەڵکوژییەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بوو دژی کوردەکانی عێراق جێبەجێکرا لە ی ئازاری تا ی نیسانی سوپای عێراقی بە فەرماندەیی عەلی حەسەن ئەلمەجید ھەڵمەتی کۆمەڵکوژیی دژی کوردەکانی گرتەبەر کە لە چەند ڕوویەکەوە دژی مافەکانی مرۆڤ بوو لەوانە بەکارھێنانی بەرفراوانی چەکی کیمیاوی خاپوور کردنی نزیکەی گوندی و کوشتنی نزیکەی دێنشینی کورد ئەمە بەپێی محافزکارانەترین خەمڵاندن قەڵادزێی گەورە شارۆچکەی کوردی کە کەس دانیشتوانەکەیەتی بە تەواوی خاپوور کرا لەلایەن سوپای عێراقییەوە ھەڵمەتەکە تەعریبکردنی کەرکووکیشی لەخۆ گرتبوو ئەویش دەرکردنی کوردەکان بوو لەو ناوچانەی بە نەوت دەوڵەمەندن و نیشتەجێکردنی عەرەبەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە شوێنیان سەرچاوە کوردییەکان ژمارەی قوربانییانی ئەم ھەڵمەتە بە زیاتر لە ھەزار ئەخەمڵێنن ھەرێمی کوردستان لە بنەڕەتدا لە ساڵی دا وەک ھەرێمی ئۆتۆنۆمیی کوردی دامەزرا ئەمەش دوای ئەو ڕێکەوتنە ئۆتۆنۆمییەی لەنێوان سەرکردەکانی حکومەتی عێراقی و سەرکردەکانی کوردە جڤاتی کوردەکانی عێراق مۆر کرا ئەنجومەنی یاسادانان لە ھەولێر دامەزرێنرا و دەسەڵاتێکی تیۆریی ھەبوو بەسەر پارێزگا کوردنشینەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی دا ھەرچەندە لە ڕاستیدا ئەنجومەنەکە لە ساڵی دا دامەزرێنرا بەڵام ھەر لەژێر کۆنتڕۆڵی سەدام حسێنی سەرۆکی عێراقدا بوو تا ساڵی کاتێک دوای کۆتاییھاتنی جەنگی کەنداو ڕاپەڕینی جەماوەریی سازکرا دژی دەسەڵاتەکەی بایەخدان بە ئارامی و ئاسایشی ئاوارە کوردەکان ئەوکاتە ڕەنگی دایەوە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ی دەرکرد بۆ پێکھێنانی سەیڤ ھەیڤن بۆ کوردەکان بەوەی کە ھێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاو بریتانیا پارێزگاری ناوچە کوردییەکانی عێراق بکەن ناوچەی دژە فڕین دھۆک و ھەولێری دەگرتەوە بەڵام سلێمانی و کەرکووکی بەجێھێشتبوو دوای چەند شەڕێکی خوێناوی لەنێوان ھێزە عێراقییەکان و کوردەکاندا نایەکسانی لە ھێزدا دروستبوو و حکومەتی عێراقی سوپاکەی و کارمەندەکانی لە ناوچەکە کێشایەوە لە تشرینی یەکەمی دا لە ھەمان کاتدا حکومەتی عێراق ئابڵوقەی ئابووریی خستە سەر ھەرێمەکە بە کەمکردنەوەی نەوت و خواردەمەنی بەمەش ھەرێمەکە سەربەخۆیییەکی دیفاکتۆی ڕاگەیاند و لەلایەن ھەردوو حزبە گەورەکەوە پارتی دیموکراتی کوردستا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوچەکەیان بەڕێوە دەبرد لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتەکەی بەغدا حکومەتەکە ئاڵاو سروودی نەتەوەیی خۆی ھەیە ھەڵبژاردنەکانی لە تەممووزی ئەنجامێکی یەکلانەکەری ھەبوو لەبەر ئەوەی ئەنجومەنەکە بە نزیکەیی دابەشبوو بەسەر دوو بەشی یەکسان بەسەر دوو پارتە سەرەکییەکە و ھاوپەیمانەکانیان لەم ماوەیەدا کوردەکان دوو ئابڵوقەیان چووە سەر یەکێکیان ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر عێراقدا سەپاندبووی و ئەوەی تر کە سەدام حسێن بەسەر ھەرێمەکەدا سەپاندی بەھۆی ئەم ئابڵوقانەوە سەختییەکی ئابووری گەورە دروستبوو و بووە ھۆی درووستبوونی پێکدادان لەنێوان ھەردوو حزبە گەورەکەدا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر دەستبەسەرداگرتنی جوڵە و سەرچاوەکانی بازرگانی ئەمە بووە ھۆی کوشتاری ناوخۆ لەنێوان کوردەکان لەنێوان ساڵانی تا دوای ی داھاتی نەوتی حکومەتی عێراق تەرخانکرا بۆ کوردستانی عێراق و ئەمە بووە ھۆی گەشەیەکی ئابووری لە ھەرێمەکەدا میانگیریی ڕاستەوخۆی ئەمریکا ئاگربەستێکی فەرمیی لە نێوان دوو حزبەکەدا لێکەوتەوە کە بە ڕێکەوتننامەی واشنتۆن بەناوبانگە و لە ئەیلولی دا مۆرکرا ھەرچەندە بۆچوونی ئەوتۆش ھەیە کە پڕۆگرامی نەوت بە خۆراک کاریگەریی گەورەی ھەبووە لەسەر ڕاگرتنی ناکۆکییەکە ھێزی حزبە کوردییەکان ھاوکاری ھێزی ھاوپەیمانیان کرد بۆ ڕووخاندنی حکومەتی عێراق لە پڕۆسەی ئازادی عێراقدا لە بەھاری ھێزی سوپایی کوردستان کە بە پێشمەرگە ناودەبرێن ڕۆڵی سەرەکییان زۆر گەورەیان بینی لە ڕووخاندنی حکومەتی پێشووی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکیانگرت و لەگەڵ چەند حزبێکی بچووکتردا ھاوپەیمانێتی کوردییان ڕاگەیاند کە نوێنەری ھەیە لە پەرلەمانی بەغدا ئەمە لە کاتێکدایە یەکگرتووی ئیسلامی کورد کورسی ھەیە سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەلال تاڵەبانی بۆ سەرۆک کۆماری عێراقی نوێ ھەڵبژێردراوە و مەسعود بارزانیی سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە لە ساڵی ەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دامەزرێنراوە و پایتەختەکەی ھەولێرە پەرلەمانی ھەرێم بە لایەنگرێکی زۆرەوە ھەڵبژێردراو ناوی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستانی عێراقە و کابینەیەکی حکومیی لە پارتی و یەکێتیو ھاوپەیمانەکانیان حزبی شیوعی عێراقی و حزبی سۆسیالیستی کوردستان و تاد پێکھێنرا نێچیرڤان ئیدریس بارزانی لە وە سەرۆک وەزیری حکومەتی ھەرێمی کوردستانە دوای ڕزگاری عێراق لە سیاسییەکانی کورد بوونە ئەندام لە ئەنجومەنی حوکمی عێراق لە ی کانونی دووەمی سێ ھەڵبژرادن ئەنجام درا بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی ئینتیقالی بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق و بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بۆ سەردەمی ئینتیقالی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ئۆتۆنۆم ی سەلماند بە سەروەریی تەواوو ڕێزگرتن لە دەستووری ھەمیشەیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی دەستووری ھەیە بەسەر پارێزگاکانی ھەولێر دھۆک و سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیالە و نەینەوا و کەرکووک ناوچەی ئاسایش سەقامگیر بەرەو یەکخستنەوەی نیشتمانی ئابووری ھەرێمی کوردستان پشت ئەبەستێت بە داھاتی نەوت کشتوکاڵ و گەشتیاری بەھۆی ئەو سەقامگیرییە ڕێژەیییەی کوردستان ھەرێمەکە لە ڕووی ئابوورییەوە لە ناوچەکانی تری عێراق پێشکەوتووترە پێش لابردنی سەدام حسێن حکومەتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ی داھاتی پڕۆگرامی نەوت بە خۆراکی عێراقی وەردەگرت بە ھاتنی و ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە پڕۆگرامەکە میلیارد دۆلاری لە کوردستاندا خەرج کردبوو ئاسایشی خۆراکی کوردستانی عێراق وایکرد کە زۆرینەی داھاتەکان لە پڕۆژەی گەشەسەندن دا سەرف بکرێن وەک لە ناوچەکانی تری عێراق بە کۆتاییھاتنی پڕۆگرامەکە لە کۆتایی دا میلیارد دۆلار لە داھاتی نەوت بە خۆراکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خەرجنەکراوی مابووەوە دوا بەدوای لابردنی حکومەتەکەی سەدام حسێن و زنجیرە توندوتیژییەکەی بەدوایداھات سێ پارێزگاکەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا سێ پارێزگای عێراقیی بوون کە سوپای ئەمریکی بە ئارام پۆلینیان کردبوو ئەو ئارامییە ڕێژەیییەی ھەرێمەکە ڕێی دا حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەند گرێبەستێکی وەبەرھێنان لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا مۆر بکات لە دا یەکەم بیرە نەوت لە دوای ئازادکردنی عێراقەوە لە ھەرێمی کوردستان لێدرا لەلایەن کۆمپانیایەکی وزەی نەرویجییەوە بەناوی دی ئێن ئۆ لە سەرەتادا وا دەرکەوت کە کێڵگە نەوتییەکە لانی کەم میلیۆن بەرمیل نەوتی تیا بێتو لە سەرەتای دا ڕۆژانە بەرمیل نەوتی لێ دەربھێنرێت حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکەوتننامەی گەڕانیان مۆرکردووە لەگەڵ دوو کۆمپانیای تری نەوت دا وێسترن ئۆیەڵ ساندسی کەنەدیو ستێرلین ئینرجی بریتانی سەقامگیرییەکەی ھەرێمی کوردستان بووەتە ھۆی ئەوەی لە بەشەکانی تری عێراق پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینێت لە داھاتی تاکەکەس لە ھەرێم بە ڕێژەی لە ناوچەکانی تری عێراق زیاتر بوو دوو فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی لە ھەولێرو سلێمانی ھەیە کە بە گەشتی ئاسمانیی بەستراونەتەوە بە وڵاتانی خۆرەڵاتی ناوەڕاستو ئەوروپاوە حکومەتەکە بەردەوامە لە وەرگرتنی داھاتی ھەناردەکردنی نەوتی عێراق و بەم زووانەش یاسایەکی یەکخراو بۆ وەبەرھێنانی بیانی دەردەکات حکومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی بۆ دروستکردنی شارێکی میدیایی لە ھەولێرو چەند ناوچەیەکی بازرگانیی ئازاد لە نزیک ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئێرانو تورکیادا بنیاد بنێت لە ساڵی وە ھێزە ئابوورییە بەھێزەکەی کوردستان زیاتر لە کرێکاری عەرەبی لە ناوچەکانی تری عێراقەوە ڕاکێشاوە بە وتەی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق لە وە ژمارەی میلیۆنێرەکانی شاری سلێمانی لە ەوە بووە بە ئەمەش دەرخەری گەشەی ئابووری ھەرێمەکەیە کوردستانی عێراق بە گشتی ناوچەیەکی شاخاوییە کە لە بەرزترین خاڵدا مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە ناوچەکە بە چیکەدار ناودەبرێت چەندین ڕووبار بەنێو شاخەکاندا تێدەپەڕنو ناوچەکە تایبەتمەند ئەکەن بە زەوی بەپیتو ئاوی زۆرو سروشتێک کە لە وێنە بچێت سروشتە شاخاوییەکەی کوردستان جیاوازیی پلەی گەرما لە ناوچە جیاجیاکانیو دەوڵەمەندییەکەی بە سامانی ئاو وا لە کوردستان ئەکەن ببێت بە ناوچەیەکی کشتوکاڵیو گەشتیاری سەرەڕای ئەمانە چەند کانزایەک بەتایبەت نەوت کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەرێگەی ھێڵی بۆرییەوە لە کوردستان دەردەھێنرا گەورەترین دەریاچەی ھەرێم دەریاچەی دوکانە و زێی بچوک لە تەق تەق دەستەواژەی باکوری عێراق ناڕوونییەکی جوگرافی لە بەکارھێنانیدا ھەیە باکور بەگشتی بۆ ئاماژەکردن بە ھەرێمی کوردستان بەکاردەھێنرێت ناوەڕاستو باشوور یان ناوەڕاست باشوور بە تایبەت بۆ ئەو ناوچانەی عێراق بەکاردێن کە ھەرێمی کوردستانی لێ بەدەر کرابێت زوربەی سەرچاوەکانی ڕاگەیاندن زۆر جار باکور و باکوری عێراق بۆ ھەر ناوچەیەک بەکاردەھێنن کە بکەوێتە باکوری بەغداوە تێکرای گەرمی مانگی کانوونی دووەم کەساردترین مانگی ساڵە لەھەرێمدا لەنێوان پلەی سەدیدایە لەوێستگەی سەڵاحەدین سەدییە لەخانەقین بەگشتی چەند بەرەو باکورو باکوری ڕۆژھەڵاتی ھەرێم بڕۆین پلەی گەرمی دادەبەزێت لەبەرئەوەی چەند بەرەوە باکورو باکوری ڕۆژھەڵات بچین زەوییەکە بەرزو بڵند دەبێت لایەکانی باکووری ھەرێم دەکەونە ئەو ناوچانەی کەلەکەمەرەی زەوییەوە دورترن کە دەبێتە ھۆی کورتی ڕۆژ لەنیوەی زستانی ساڵدا و کەمبوونەوەی گۆشەی تیشکی ھەتاو کەوتن کەمی لاربوونەوەی گۆشەی کەوتنی تیشکی ھەتاو ھەروەھا ڕۆژ درێژی و ساماڵ و تۆپەڵی ھەوایی کیشوەری وشک کە لەھاویناندا ھەرێم دەگرێتەوە یاریدەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدەن لەو وەرزەدا تێکڕاکانی گەرمای مانگی تەممووز کەگەرمترین مانگی ساڵە لەھەرێمدا لە پلەی سەدی پترە جیاوازییەکی زۆر لەبڕی باران بارین لەھەرێمدا ھەیە ناوەندی بارانی ساڵانە لەھەرێمدا لەنێوان ملم دایە لەخانەقین و زیاتر لە ملم لە زاخۆ و لەرواندز ملم و لەئاکرێ ملم و لەپێنجوێن ملم بەگشتی لەبارەی بڕی بارانی داباریو لەھەرێمدا دەتوانین بڵێین کەبارانی ھەرێم تابەرەو باکورو باکوری ڕۆژھەڵات بڕۆین پتر دەبێت ئەمەش لەبەر ھۆکاری بەرزی و نزمی لەلایەک گوزەرکردنی ژمارەیەکی زۆرتر لە نەورایییەکانی کەش وھەوا بە ھەرێمدا جگە لەوەی کە جۆری نەورایییەکانیش تا بەرەو باکوور بڕۆین قوڵتر دەبن لەڕووی بارانەوە دەتوانین ھەرێم بۆ دوو ھەرێمی لاوەکی دابەش بکەین کەبریتییە لە ئەم ھەرێمە بەشەکانی باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستانی عیراق دەگرێتەوە و سنوورەکانی باشوری لەگەڵ سنوری باشوری ناوچەی شاخاوی لەھەرێمدا دەڕۆن ئەم ھەرێمە بەزۆری ڕێژەی بارانەکەی جیادەکرێتەوە کەناوەندی ساڵانەی باران ملم کەمتر نییە بۆیە کشتوکاڵی زستانە لەم ھەرێمەدا ساڵانە ئەم ھەرێمە دەتوانێت بەتەواوی پشت بەباران ببەستێت ئەم ھەرێمە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە کەبەرێژە بارانی کەمە ساڵانە لە ملم کەمترە ئەم ھەرێمە لاوەکییە دیسان بەوە ناسراوە کەبڕی بارانی مانگانە و ساڵانە و وەرزانە ھەڵبەز و دابەزێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت بەبەراورد کردن لەگەڵ ھەرێمی پێشوودا بۆیە کشتوکاڵی زستانەی بەتایبەتی لەبەشەکانی باشورو باشوری ڕۆژئاوادا ڕەنگە ڕوبەڕوی ھەڕەشەی وشکی ببێتەوە ئەو پارێزگایانەی کە بەتەواوی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندان ئەمانەن ئەو پارێزگایانەی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای بەشێکی یان تێکڕای دەکات پلان بۆ ڕاپرسییەک دانرا لە ی تشرینی دووەمی بۆ بڕیاردان لەسەر گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەی پارێزگاکان یان بەشەکانیان بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم ڕیفراندۆمە دەیویست ھەموو ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک خانەقین و کفری لە پارێزگای دیالە توزخورماتی لە پارێزگای سەڵاحەدین ئاکرێ و شێخان لە پارێزگای نەینەوا بگرێتەوە ئەم ڕاپرسییە دواخرا بۆ ی کانوونی یەکەمی و دواتر بۆ شەش مانگی تر درێژکرایەوە کوردەکان پێداگری لە ھەرچیزووتر جێبەجێکردنی ڕاپرسییەکە دەکەن شارە گەورەکان ژمارەی دانیشتوانی ھەرێم نزیکەی میلیۆن کەسە کە کوردی موسوڵماننو سەر بە مەزھەبی سوننەن ژمارەیەکی بەرچاوی ئێزیدی و کاکەیی جولەکە و مەسیحییش ھەن لە ڕووی نەتەوەیییەوە کوردەکان زۆرینەی ناوچەکە نزیکەی پێک دێنن و ئەوی تر لە تورکمانی عێراق و ئاشووریی و ئەرمەن و عەرەبەکانی پێکھاتووە کە بە گشتی لە نیشتەجێی بەشی خۆراوای ھەرێمەکەن زاراوەی بابانی لە سلێمانی و زاراوەی ھەولێری لە ھەولێر قسەی پێ دەکرێ زاراوەی ھەولێری وێکچونێکی زۆری لەگەڵ زاراوەی موکریانی دا ھەیە کە لە مەڵبەندی موکریان و شارەکانی پیرانشار و مەھاباد دا قسەی پێ دەکرێ ھەروەھا زاراوەی بابانی وێکچونێکی زۆری لەگەڵ زاراوەی جافی دا ھەیە کە لە مەڵبەندی کرماشان دا قسەی پێ دەکرێ بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵانی بەمجۆرە بووە زانکۆ فەرمییەکانی کوردستان لەخوارەوە نوسراون بە خۆیانو کورتکراوەی ناوەکانیان ناونیشانی ئینتەرنێتییان ساڵی دامەزراندنیانو نوێترین ئامار دەربارەی ژمارەی خوێندکارەکانیان دۆمەینی تایبەتی حکوومەتی ھەرێم بۆکان شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ورمێ لە ئێران ھەڵکەوتووە بەپێی دوایین دابەشکردنەکانی ئێران بەرینایی بۆکان کیلومەتری چوارگۆشەیە مەتر لە ئاستی دەریا بەرزە شاری بۆکان لە باکورەوە لەگەڵ میاندواو لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ساینقەڵا لە باشوورەوە لەگەڵ پارێزگای کوردستان و شاری سەقز لە باشووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ سەردەشت و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ مەھاباد ھاوسنوورە بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران کە لە ساڵی لەلایەن دایرەی ئاماری ئێرانەوە بڵاو بووەتەوە ڕێژەی دانیشتووانی بۆکان گەیشتووەتە کەس کە کەس لە شاردا دەژین بەپێی ھەمان زانیاری بۆکان لە نێو شارە کوردنشینەکانی ئێراندا دوای کرماشان ورمێ و سنە گەورەترین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستانە ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتنی بۆکان لەسەر شاڕێی سەرەکی باکوور و باشووری ڕۆژئاوای ئێران گرینگییەکی ئەوتۆی بەم شارە بەخشیوە و بووەتە ھۆی کۆچی زۆر لە گوندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوە بۆ ئەم شارە شاری بۆکان لەگەڵ سنە گەورەترین شاری لەسەداسەد کورد و سوننەنشینی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و چوارەم شاری گەورە و پر حەشیمەی کوردنشینە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە ھەروەھا بۆکان گەورەترین شاری ناوچەی موکریانە بۆکان گەورەترین شاری کۆچەروەرگر لە ئێران دایە ھەروەھا دوای ورمێ دووھەمین شاری خوێندەوار لە پارێزگای ورمێەی ئێران دێتە ئەژمار بۆکان لە ناو کورددا بە شاری زیرەک حەسەن زیرەک شاری سەردار عەزیزخان موکری شاری ھەژار سادق شەرەفکەندی هونەرمەند ئاوات بۆکانی مەڵبەندی ھونەر و بووکی کوردستان بەناوبانگە ناوی شاری بۆکانیش وەک مێژوی شارەکە تائیستا نەکەوتووەتە بەر تۆێژینەوەی ڕاستەقینە ئەوشتانەش والێرەولەوێ لەمەڕ باسەکە نووسراون لەدۆخی بیروبۆچوونی خەڵکی ئاسایی نە چوونەتەدەرێ و ھیچ ڕووناکییەکیان نەخستووەتە سەر مێژووی پڕ تەم و مژی ئەم شارە خەڵکی ناوچەکە لایان وایە کە ناوی بۆکان لەبنەڕەتدا بووکان بوە و ئەمەش بەھۆی نەریتێکەوە کە گوایە لە ڕابردووی کۆندا کاتێ بووک ھاتوە پێش چۆنەماڵی زاوا بردوویانەتە سەر حەوزەگەورەی ناوەراستی شار و ئەمجا لەویۆە بەروماڵی زاوا بوونەتەوە نووسەر و قەڵەم بەدەستی شار و ناوچەکەش نەک ھەر ئەو چەوتییەیان ڕاست نەکردووەتەوە بەڵکە بۆیان لە مل داون و بە شیعریان نووسین بەڵگەیان بۆ ئەم بۆچوونە ھەڵەیە پێکھیناوە ئەم وتارە بەنیازی دامەزراندنی سەرەتای باسێکی زانستییانە لە مەر بنەچەکی ناوی بۆکان نووسراوە کلیلی کردنەوەی گرێ پووچکەی ئەم باسە وشەی بەگە یان بەغە یە بەگە یان بھەگە خودای ھەموو ئەو گەلانە بوە کە پێش ھاتنی زەردەشت لە ھیندەوە تا ڕۆژئاوای ئێران ژیاون ئاویستاناسی ئێرانی ئیبراھیم پوورداود لە وتاریکدا بە ناوی بەغ ەوە دەنووسێ وشەی یەکجار کۆنی بەغ لە سەردەمێکی زووەوە لە زمانی ئێمەدا ماوەتەوە لە زمانە کۆنەکانی ئێران وەک ئاویستایی و فورسی کۆن دا بەغ لەسەر زاری خەڵک بوە و لە گاتاکاندا کە ھەڵبەستی زەردەشتن و کۆنترین بەشی ئاوێستا پێک دێنن بەگە بە واتای بەش و بەخت ھاتوە لە بەشەکانی تری ئاوێستاشدا بەغە ھەر ھەمان واتای ھەیە وشەکە لە چاوگی بەگ ەوە دێت کە لە زمانی پەھلەوی دا بووەتە بەختەن کارلێکراو سم مفعول ی وشەکە واتە بەخت لە ئاوێستادا ھاتوە کە لە زمانی پەھلەوی و فارسی و کوردیش دا بووەتە بەخت پوورداود لە درێژەی باسەکەدا دەڵی بەغ لە زمانە کۆنە ئێرانییەکاندا وەک بھەگ لە سانسکریتدا مانای بەش و بەخت دەدات و لە مانای دووھەمدا واتای خوداوەند یشی ھەیە کە مەفھوومی بەخشەندە شی لێ وەردەگێرێ لە بەردەنووسە ھەخامەنشییەکان و یەک لەوان بەردەنووسی بێستون دا بەگە بە واتای خوداوەند ھاتوە ھەر پوورداود لە شوێنێکی تری وەتارەکەیدا دەنووسێ پێش پێغەمبەرایەتی زەردەشت بە خوداوەند دەگوترا بەغ و پاشانیش کە ئەمان تاقەخوا یان ناونا ئاھورامزدا وشەی بەغ لە واتای ئەسڵی و پێشووی خۆیدا مایەوە بۆ سەلماندنی ئەم بۆچوونە پوورداود بەڵگە دەھێنێتەوە و دەڵێ داریوش شای ھەخامەنشی لە بەردەنووسەکەی بێستون کێوی یەزدانی بەغستان دا کاتێ ڕووداوەکانی ساڵانی چوارەم و پێنجەمی شایەتیی خۆی دەگێڕێتەوە دەڵێ ئەھورامەزدا و بەغان ی تر لە بەر ئەوە یارمەتی منیان دا چونکوو من قین لە دڵ و درۆزن و زاڵم نیم مامۆستا عەلائەددینی سەجادیش لە مێژوەکەی خۆیدا کاتێ ھاتووتە سەر باسی قەومی کاسی دەنووسی یەکێک لە سۆراخی ھیندوئەوروپایی یەکان بە سەر کاسییەکان وشەی بوگاش یان بوغاش کە بە مانای خوایە لغت نامەی دھخدا قامووسی گەورەی زمانی فارسی کە وێ دەچێ سەرچاوەی زانیارییەکانی مامۆستا سەجادیش لەم بابەتەوە بووبێ دەڵێ بھەگە لە سانسکریتدا بە واتای خودا بوە و لە کتێبی پیرۆزی ڤیدا دا ئەم واتایە چەندپات کراوەتەوە واتە لە ناو ھیندوئێرانییەکاندا پێش جیابوونەوەیان لە یەکتر ئەم شتە باو بوە خاتوو ماری بۆیس پسپۆڕی ناوداری مێژووی زەردەشت و ئاوێستا لە کتێتی مێژووی زەردەشتایەتی دا چووەتە قووڵایی باسەکەوە و بە دوور و دڕێژی لە واتای وشەی بەغە و بەگە دواوە و مانای خوداوەند ی بۆ وشەکان پەسەند کردوە دوکتۆر فەرەھوشی دانەری قامووسی زمانی پەھلەوی فارسی چوار واتای خودا سەروەر شا و ھێزی خودایی ی بۆ بەغ لێک داوەتەوە و بەک یشی بە خوداو و سەروەر مانا کردووەتەوە نووسەری واژەنامە مینوی خرد دوکتۆر ئەحمەدی تەفەززولی بەغان ی بە خودایان زانیوەو زانای بە ناوبانگی ئێرانی ملک لشعربھار لە کتێبیسبک شناسی دا گوتویەتی ئەم وشەی بەغ ە یەکەم جار لە نووسراوێکی سارگون ی شای ئاشوردا لە گەڵ پاشگری دات لە شێوەی بەغ دات دا ھاتوە کە ناوی پیاوێکی ئێرانی بوە سەبارەت بەو بەغ دات ە پوورداود دەڵێ بەگ داتی یە کە ئەویش سەرۆکێکی ماننا کان بوە و سارگۆن گرتی و فەرمانی دا بە زیندوویی پێستی بگروون پوورداود ھەروەھا دەڵێ وشەی بەگ پێش ئەویش لە شێوەی بیت بەگی دا بینراوە کە واتای ماڵی بەغ یان خانەی خودا ی ھەیە و ناوی شارێکی ماد بوە کە سارگۆن لە ھێرشکارییەکەی خۆی بۆسەر خاکی ئوورارتو و ماننا دا یادی لێوە دەکات من درەنگتر دەگەڕێمەوە سەر باسی بیت بەگی بەڵام با لێرەدا درێژە بە تویژینەوەی سەرچاوەکان بەدوای وشەی بەغ دا بدەین ئەم وشەیە لە دراوی شاھانی ساسانی شدا بینراوە بەڵام لێرەدا واتایەکی ھەندێ نزمتەر لە ئەھورامزدای پێ بەخشراوە لەکۆتایی سەردەمی ساسانییەکاندا ئاڵ و گۆڕیک بە سەر مانای بەغ داھات و تەنیا واتای گەورەی لێ ئیرادە کرا تەنانەت لە کتێبی یادگاری زەریران دا تەنیا بە مانای سەر ھاتوە سەرچاوەیەکی ئوروپی سەدەی نۆزدەھەم کە باسی بۆکان و ناوچەی موکریانی کردبێت کتێبێکە بە ناوی مەئموورییەتی زانستی لە ئێران کە ژاک دو مۆرگان ی فەرەنسی نووسیویەتی و لە ساڵی دا لە پاریس بڵاوی کردووەتەوە ژاک دو مۆرگان و ھاوسەرەکەی وەک زانا و پسپۆڕی بواری زەویناسی لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەھەمدا سەردانی بەشێکی زۆری ئێرانیان کردوە و لە ئازەربایجانەوە گەیشتوونەتە موکریان ئینجا بەرەو سنە وکرماشان ڕۆیشتوون و سەریان لە خوزستان دەر ھێناوە بە دریژایی ڕێگاش وێنە و نەقشەی چیا و ڕووبار و شوێنەوارە سروشتییەکانیان کێشاوە بو نموونە کێوی تەرەغە و ئەشکەوتی سەھۆڵانی نێوان بۆکان و مەھاباد ژاک دو مۆرگان لە ماوەی مانەوە لە موکریان سەردانی مەھاباد و ناوچەی مەنگوڕایەتی کردوە پاشان بە ڕێگای بورھاندا گەیشتووەتە گوندی سەردەرابادی بۆکان و لەوێ بوە کە ھەوالی مردنی سەیفەددین خانی سەرداری بۆکانی پێ گەیشتوە دواتریش چوە بۆ بۆکان و لەوێوە بەرەو باشوورواتە کوردستانی ئەردەڵان و کرماشان و ئیلام بووەتەوە کەسایەتییەکی بیانی دیکە کە ئاماژەی بە بۆکان و دەڤەرەکەی کردووە پرۆفیسۆر ڤلادیمیر مینورسکی توێژەری ناسراوی ڕووسە کە ساڵی لە پیترۆگراد وتارێکی بە زمانی ڕووسی بە ناوی کورد تێبینی و وردبوونەوە بڵاو کردووەتەوە لەم وتارەدا باسی سەفەرێکی مینۆرسکی و ھاوڕێکانی بۆ بۆکان دەکرێت سەفەرەکە لە ساڵی و لە سەردەمێکدا بەرێوە چوە کە مینۆرسکی کاربەدەست و جێگری کۆنسوولی ڕوسیای قەیسەری بوو لە شاری ورمێ و درەنگتر لە چەند مانگ پێش سەرھەڵدانی شەڕی یەکەمی جیھانی دا وەک ئەندامی لێژنەیەک بۆ دیاری کردنی سنووری تورک و ئێرانی سەردانی ناوچە کوردنشینەکانی سەرسنووری دەکرد بە خوێندنەوەو سەرنجدان بە حکومتی لۆلۆیی و گۆتییەکان و قەومەکانی تری ناوچەکەو ئەو شوێنەوارانە ی لەگەڕان و پشکنینە شوێنەوار ناسییەکان و ئەو بەردنووسانەی دۆزاروئەتەوەو گرنگترینیان بەردنووسی قەڵایچی کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە ساڵی پێش زایین و قەڵاکۆنەکانی گوندەکانی ئاغجێوان و ئەربەنووسی بۆکان ئاماژە بە مێژوو شارستانییەتی کۆنی ئەم ناوچەیەی وڵاتی بۆکان دە کەن یکەم سەرژمێری کەلەساڵی ی ھەتاوی ئەنجام دراوە ڕێژەی دانیشتوانی شاری بۆکان کەس بووەو لەسەردەمای ناسرەدین شای قاجار و کاتێ سەردار عەزیز خانی موکری خاوەنی بۆکان بوو بنەماڵەلەبۆکان نیشتەجێ بوون سەردار عەزیزخان موکری سەرداری گشتی سوپای ئیران لەسەردەمی ناسردەدین شای قاجار شش دانگێ بۆکانی لە ساڵی بە تمەن لە ئیلێ دیبۆکری دە کڕییە ئێلی ئەم گورانکارییانەی دەسەڵات لەدەڤەرکەدا بوو بەھۆی کە گوندی ئینگیجە لە کیۆمەتری باشووری خۆرھەڵاتی بۆکان وێران بێت و گوندی سەردارئاباد ھەمان عڵی ئاواێی شاری بوکان ئاوەدان بکرێت ھەروەھا گوندی عەلیاباد کەئێستا یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری بۆکان پێشتر نێوی چاوان بووە داوی کۆچی دوایی عزیرخانی موکری سەیفەدین خان موکری کوڕی عزیزخان بەدەسەڵاتی ناوچەکە دەگات سەیفەدین خان بۆکانی بەخوری بۆکان حەوزێک دروست دەکا و بەھۆی گەورەیی کانییەکە لەو کاتەوە تائێستا ناوی حەوزە گەورەی پێ براوە سەیفەدین خان بە فرۆشتنی چەند گوندێک لە موڵکەکانی خۆی لەسەر گردی پەنا حەوزە گەورەو قەڵای وێرانکراوی ڵی ھەڵکەوتووە ناوی قەڵای سەرداری لەسەر دانراوە بۆکان لە سەردەمێ ڕەزا شادا بۆ جارێکی دیکە بۆکان بەکەسێک بە نێوی حەبیب ئاغای پەناھی تاجرباشی کە خەڵکی تەورێز بوو فرۆشرا لەگەرماوگەرمی شەڕی دووەمی جێھانی و سەرەتاکانی حەکومتی محەمد ڕەزاشا بنەماڵەی ئێلخانی زادە و یان ھەمان موھتەدی بە حەوسد ھەزار تەمەنی ئەوکات بۆکانیان لە تاجرباشی تەورێزی ستاندوەوە بە ھاتنی ڕووس و عوسمانییەکان بۆ ناوچەی بۆکان و مەھاباد بۆکانیش لە شەڕی یەکەمی جیھانی نەپارێزرا و ھێرشی ڕووسەکان بووە ھۆی ئەوەی کە ناوچەکە وێران بێت و زۆر خەڵکی بێتاوان کوژران و لەکاتی کشانەوەی ھێزکانی ڕووس شاری بۆکان لەلایەن عوسمانییەکانەوە تڵانکران تەنات ھێزکانی ئێرانش ەاوڕێ لەگەڵ عوسمانییەکان دەستیانکرد بەتاڵانیی بۆکان و ناوچەکەوە بووە ھۆی خەسارو زەبرێکی زیاتر لەپرسی کۆکەڵایەتی و سیاسی کورد یەکەم قوتابخانەی بۆکان لە ساڵی دامەزرا و یەکەم مودیرەکەی نێوی مەھدی شەیبانی خەڵکی تەورێز بوو یەکەم مامۆستای ئەو قوتابخانەیەش شێخ حەسەنی کازمی بۆکانی بوو ھەروەھا یەکەم مامۆستای ژنی قوتابخانە لە بۆکان خانمێکە بە ناوی میسری خانم کە یەکەمین مامۆستای ژن بوە لەو ناوچە بوو میسری خانم خەڵکی مەھاباد بوە و پێشەوا قازی محەممەد لە سەردەمی کۆمار دا ناردوویەتە بۆکان و بووەتە مامۆستای قوتابخانە ناوی تەواوی میسری حەسەن زادە بوە و پاشان لە بۆکان شووی بە محەممەد ئەحمەد قودسی ئەفسەری کوردی خەڵکی سلێمانی کردوە و چووەتە سلێمانی دوای شەھید بوونی قودسیش گەڕاوەتەوە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە بۆکان شوی کردووەتەوە ئێستاکە شاری بۆکان زیاتر لە ھەزار قوتابی و خوێندکاری ھەیە دوو زانکۆی خوێندنی باڵای بە ناوەکانی پەیامی نوور بە نزیک خوێندکار و زانکۆی ئازادی ئیسلامی بە نزیک خوێندکار دەوی گرینگی زانستی و کولتوری لە ناوچەکەدا دەگێڕن لە کاتی سەردەمای کۆماری کوردستان بۆکان لە دوای ناوەندی کۆمار واتە مھاباد گرینگترین شوێنی دەسەڵاتی کۆمار بوو جا لەبەر ئەمە بەڕێوەبەرانی کۆمار بەشێک لە کار و چالاکییەکانیان بۆ بۆکان گوێستەوە و بۆ ئەم مەبەستە یەکێک لە چاپخانەکانیان ھێنایە بۆکان و دەستیان بە چاپی گۆڤار و کتێب کرد یەکەم گۆڤارێکی کە لە بۆکان چاپ کرا مارسی و بەپێی ئامانجەکانی کۆمار دەست بە بڵاوکرانەوەی کرا گۆڤاری ھەڵاڵە گۆڤارێکی ئەدەبی سیاسی بوو بە سەرنوسەریی نوسەری ناسراوی کورد حەسەن قزڵجی و بە یارمەتی بلیمەتی ناودار ھەژار موکریانی ھەروەھا عەباسی حەقیقی شاعیر و ھێمن موکریانی چاپ و بڵاو دەبۆوە ساڵی لە باشوری ئەو کاتی شار یەکەم بنکەی تەندروستی دەمەزرا و یەکەم دکتۆر و نەشتەرگەری ئەو نەخۆشخانەیە فریدریشی ئەڵمانی و بە ھاوکاری خانمەکەی نەخۆشەکانیان چارەسەر دەکرد شاری بۆکان بەھۆی ھەڵکەوتنی لە نێوان دوو چۆمی گەورە تەتەھو کە بە ناوەڕاست و جەغەتو کە بە ڕۆژھەڵاتی شاردا تێپەڕ دەبن بە جەمسەرێکی گرینگی کشتوکاڵی لە ڕۆژئاوای ئێران لەقەڵەم دەدرێ جەغەتو لە کوێستانەکانی چل چەمە و شاخەکانی زاگرۆس و کوێستانی ماین بڵاغ سەرچاوە دەگرێ و کە دەڕژێتە بەنداوی شەھید کازمی لە کیلۆمەتری باشوری ڕۆژھەڵاتی بۆکانەوە چۆمی تەتەھوش لە کوێستانەکانی دەڤەری مھاباد و سەقز و بانە و کوێستانەکانی باشوری کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێ و دەڕژێتە زەریاچەی ورمێ وە لە باری ئاو و ھەواوە زستانی سارد و پڕ بەفری ھەیە و ھەوینانیشی گەرمە مامناوەندی بارین لە بۆکان میلی مەترە لە ساڵدا زیاترین بەفر و باران لە ناوچەی ڕۆژھاڵات و باشوری شاردا لە دوو وەرزی زستان و بەھاردا دەبارێن ھاوینی تا ڕادەیەک گەرم و زستانی سارد تایبەتمەندیی بەرچاوی کەش و ھەوای بۆکانن شارەزایان سەبارەت بە تۆپۆگرافی شاری بۆکان ئاوا دەڵێن کە زنجیرە کێوەکانی باژێڕی بۆکان درێژەی زنجیرە کێوەکانی ئەڵپ و کوێستانەکانی ئەرمەنستان و ئازەربایجانە و ئەمەش بە ھەرێمی جەغەتوو و چۆمی لەیلان چایەوە دیاری دەکرێ پێکھاتەی جیۆلۆگی لە دەڤەری بۆکان لە پێکھاتەکانی جیۆلۆژی باکوری ڕۆژئاوای ئێرانە بورکانەکانی سەرەتای ئیئوسن و ھەروەھا کۆتایییەکانی قۆناغی سێیەم دەوروبەری شار و بەتایبەتی باشور و باشوری ڕۆژھەڵاتی بۆکان بۆکانیان پێکھێناوە کەش و ھەوای بۆکان سارد و زیاتر کوێستانییە ھاوینەکانی گەرمە و زستانانەکانی سارد و بەفری باشترین کاتی سەفەر بۆ شاری بۆکان مانگی گوڵان ھەتا ڕەزبەرە ئەشکەوتی موکری قڕان لە نزیک گوندی خۆراسانەی بۆکان کە لە سەردەمی شاعەباسی سەفەوی لەم ئەشکەوتەدا کارەساتێکی مرۆڤی ڕوویداوە و سەدان مرۆڤی کوردی ناوچەی موکریان لەو ئەشکەوتە خزاندووە و بە دووکەڵ ھەموویان قڕ کراون ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی کە بیرەوەری ئەم کارەساتە مرۆڤییە لە زەینی مێژوویی خەڵکی ئەم ناوچەیە دا بمێنێتەوە و وەک ژینوساید لە مێژووی کورد دا سەیر دەکرێ گەلھەی شاری بۆکان لە ساڵی دا زیاتر لە کەس بووە لەیەکم سەرژمێریدا کەساڵی ی ھەتاوی ئەنجامدراوە ژمارەی دانیشتوانی شاری بۆکان کەس بووە لە سەردەمی ناسردەدین شای قاجاڕ کاتێ سەردار عەزیزخانی موکری خاوەنی بۆکان بوو بنەماڵە لە بۆکان نیشتە جێ بوون دوایین سەرژمێرین کەساڵی لە ڵایەن فەرمانگەی باری شارستانی پارێزگای ورمێ بڵاوبووەتەوە دانیشتوانی بۆکان گەیشتووەتە زیاتر لە کەس و لە نێو شارە کوردییەکان دوای کرماشان و ورمێ ھەر وھا ئیڵام و سنە کە بەھۆی ھەڵکەوتنی بۆکان لەسەر شارێی سەرەکی باکوورو باشووری خۆرئاوای ئیران بووەتە ھوی کۆچی زۆر لە وندەکان و شارەکانی دەوروبەرەوە بۆ ئەم شارە بەپێی دوایین ئاماری ئیداریی و سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی بڵاوبووەتەوە بۆکان لەدوو قەزا پێکەاتووە قەزای سیمینە قەرەموسالیان کە کیلۆمەتری چوارگۆشەیەو لەسێ ناحیەی ئاختاچی خۆرھەڵات و ئاختاچی باکوور و بێھی دێبوکری پێکھاتووە خەڵکی شاری بۆکان لەسەداسەد کوردن و بە زمانی کوردی و زاراوەی کوردیی ناوەندی و بن زاراوەی سۆرانی دەپەیڤن بەم بن زاراوەیە لە موکریاندا ئەدەبیاتێکی فراوان نووسراوە ھەندێ جار بە ھەڵە بە بن زاراوەی سۆرانیی خەڵکی ناوچەی موکریان دەگوترێ زاراوەی موکریانی کە ھەڵەیە چونکو موکریان ناوچەیێکی گرینگ لە کوردستان ناوی شوێنە نە ناوی زاراوە خەڵکی بۆکان لەسەداسەد کوردن و ئاینی زۆربەیان ئیسلام و ئاینزای سوننەی شافعییە کە لە باب و باپیریانەوە وەک میرات پێیان گەیشتووە ھەروەھا ئایینەکانی تر وەک زەردەشتییەت و یەھوودییەت لەم شارە بوونی ھەیە شاری بۆکان خاوەنی زۆرترین ڕێژەی تۆمارکراوی جوولەکە و یەھوودییەکانی ئیسرائیلە کە ناوی لە کتێبی پیرۆزی یەھووددا ھاتووە دیارە گەر بمانەوێ لاپەڕەی مێژوویی و ڕابوردووی ھەرکام لە شارەکانی کوردستان بۆ خەباتی سیاسی و چالاکی کۆمەڵایەتی ھەڵبدەینەوە کەمتازۆر بە سەر ھەڵکشان و داکشانێکی زۆر لە گشت ناوچە و شوێنێکی کوردستان دا دەکەوین سەیری ھەر شوێنێکی ئەم وڵاتی ھیلاکە بکەی لاپەڕەیەکی زێڕینی بۆ خۆی تۆمار کردووە شاری بۆکانیش لەم چالاکییە و سەرزیندوویییەی مێژووی خەباتی گەلی کورد بێبەری نەبووە و گەلێ جار تەنانەت ڕۆڵێکی گرنگ و پڕشنگداری بۆ خەباتی نەتەوەیی و دژ ڕاوەستان لە بەرامبەر زۆرداران و ستەم و ملھوڕیدا گیراوە لە نموونە دیار و بەرچاوەکانیشی ھەر وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد ھەڵدانەوەی ئەو لھاپەڕە مێژووییانەیە کە بە دۆزینەوەی شوێنەوارە کەونارییەکانەوەدەرکەوتووە بەڵام گەر زۆر بۆ پاش نەگەڕێینەوە دەتوانین سەردەمی کۆمار و ڕۆڵ و چالاکی خەڵکی ئەم ناوچەیەی موکریان بۆ پێکھێنانی خەونی نەتەوەی کورد واتە کۆماتی کوردستان و سەقامگیرکردنی وەبیر بێنینەوە دیارە لە دوای ھەڵکردنی ئاڵای کۆمار لە پێتەختی کۆماردا ڕۆلێ ناوچەی بۆکان و کەسایەتییەکانی ئەم دەڤەرە گەلێ شانازی بۆ کورد و مێژووی خۆی تۆمار کردووە لە نێو کابینەی وەزیرانی کۆماری کوردستان دا گەلێ ناوی دیار دەبینین کە خەڵکی بۆکان و دەوروبەری بوون لەوانە حاجی بابەشێخ سەرۆک وەزیران ئیسماعیلی ئیلخانیزادە وەزیری ڕێگاوبان عەبدولڕەحمان ئیلخانیزادە وەزیری تکبیر ڕاوێژکار ھەروەھا لە بۆکان لەژێر دەسەڵاتی کۆماردا ھەرچەندە ئەوکات ڕێژەی دانیشتوانی کەم بووە بەڵام ڕۆڵێکی گرینگیان گێڕاوە و وەک پێگەی دووەمی کۆمار سەیری کراوە لە کاتی ڕوخانی کۆماردا بە دەستی حکومەتی ناوەندی و نەیارانییەوە بەشێک لە کەسایەتی و چالاکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد کە لە سێدارە دران خەڵکی بەشی فەیزووڵابەگی بۆکان بوون کە عەلی بەگی شێرزاد لە حەوزەگەورەی ھەڵکەوتوو لە ناوەندی شاردا بە دەستی حکومەتی ناوەندی لەسێدارە درا و وەک بیرەوەرییەکی تاڵ لە زەینی مێژوویی ئەم سارەدا ماوەتەوە ھەروەھا چەند کەسێکی دیکەی ئەم ناوچەیەش لە سەقز بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک گیانیان لێ ستێندرا یەکێکی دیکە لە جوڵانەوە گرینگەکانی بۆکان و تەنانەت کوردستان ڕاپەڕینی جوتیارانی بۆکانە کە لە دەوروبەری ساڵی دا ڕوودەدا ئەم ڕاپەڕینە جوڵانەوەیەکی جەماوەری چینایەتی نەتەوەیی گرینی کورد بوو کە لە فەزای ئاواڵەی سیاسی ساڵانی نێوان ساڵانی وز ی ئێران و سەردەمی چالاکییەکانی جبھەی میللی و حیزبی توودەی ئێران واتە حکومەتی میللی دوکتور موسەدق دا ھاتە کایەوە و ڕاستەوخۆ لەژێر کاریگەریی بێگومانی فەزای دژ بە شاو چەوسێنەراندا کە لە ئێرانیئەو ساڵانەدا گەیشتبوە لوتکەیەکی بەرز پەرەی سەند بەڵام تایبتمەندی ئەوتۆشی ھەبوو کە نەک ھەر لە ھەموو شوێنێکی ئێران نەبینرا بەڵکوو کەوتە پێش ھەر بزوتنەوەیەکی دیکەی ھاوچەشن لە کوردستان و تەنانەت موکریانیش لەبەر ئەمە ئەوکات دەسەڵاتدارانی پایەبەرزی حکومەتی پاشایەتی بە ھەستکردن بە چینایەتی نەتەوەییبوونی ئەم ڕاپەڕینە ڕاستەوخۆ پشتگیری دەرەبەگەکانیان کرد و بڕیاریان بۆ سەرکوتی ئەم ڕاپەڕینە مەزنە دا لە چەند ڕووەوە سەرنجی گرنگی ئەم جوڵانەوە جەماوەرییە دەدرێ لە لایەکەوە ھێشتا تەزووی سەرکوتی دڕندانەی خەڵکی موکریان و ڕوخاندنی کۆمار لە لەشی خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی ناوچەکە دەرنەچووبوو و خوێنی شەھیدانی کۆمارێش لە چوارچرا و حەوزەگەورە و مەیدانی ھەڵۆ ھەروا ھاڵاوی لێ ھەڵدەستا و فەزای سامناکی ئەو سەرکوتە ھەروا باڵی بە سەر ناوچەکەدا کێشابوو لە لایەکەی ترەوە بەتایبەتی ئەو سەردەم ستەم و چەوساندنەوەی ڕەشایی وەرزێڕ و جوتیار و بە گشتی خەڵکی ناوچەکە لەلایەن دەرەبەگ و ئاغاواتەوە زۆر بێبەزەییانە بوو لە بارودۆخێکی ئاوادا ھەستێکی وشیارانە لە نێو خەڵکی ناوچەی بۆکاندا گەشەی کرد و ڕاپەڕینێکی مەزن دژ بەو چاوساندنەوەیە سەری ھەڵدا لوتکەی جوڵانەوەکە لە پاییز و زستانی دابوو کە دوکتور موسەدیقش لە تاران لە گەڵ شا کێشەی بوو شوێنی تایبەتی ڕێکخستنی بزووتنەوەکە بۆ ھەڵمەت بردن لە گوندی ئاڵبڵاغ بوو وای لێھات نیزیکەی دە ھەزار نەفەر وەرزێر چجوتبەندە چ قەرە لە زستانی دا لە گوندی ئاڵبڵاغ ھەڵکەوتوو لە کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی شار کۆبوونەوە و چەند کەسیان لە دەستوپەیوەندییەکانی دەرەبەگەکان بە بارمتە گرت و دەیانوویست بێن بۆکان لە دەست ھێزی دەوڵەت دەربێنن لە ماوەی چەند ڕۆژدا ھەزاران کەس لە خەڵکی ناوچەکانی بۆکان بە تایبەتی فەیزوڵابەگەی بە سەرکردایەتی نەمر حاجی قاسم کەریمی و ڕەئوفی حافزولقورعان عەبدوڵا ئێرانی و سەید کاکە عەلی ڕەحیم بەگ ھەڵمەتیان بردە سەر ئاغاوت و دەرەبەگەکان و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکیش لە ئەم ڕاپەڕینە لە نێو شاری بۆکان بە دژی ئەم ستەمە درێژەی کێشا لەم نێوەندەدا ئاغاکان پەنایان بردە لای خودی شا و بە ھێزی حکومەتییەوە و نۆکەر و دەستوپەیوەندییەکانیانەوە توانییان ئەم جوڵانەوەیە سەرکوت بکەن و چەند کەسێکیش لە نێو شاردا شەھید بکەن سەرکردەکانی ئەم جوڵانەوەیەش بەتایبەتی نەمر قاسم کەریمی و ڕەئوف حافزولقورعان دوای ئەوەی ماڵ و سامانیان شێوێندرا لە ترسی گیانیان ڕایانکرد بۆ باشوری کوردستان و حاجی قاسم کەریمی ساڵی لە ھەولێر کۆچی دوایی کرد و ڕەئوف حافزولقورعان دوای تەمەنێکی پڕ لە شانازیی خەبات و کوردایەتی ئەمێستاکە لە سلێمانی خەریکی دوورینی جلوبەرگە و تەمەنی پڕ لە ئەزموونی تێپەڕ دەکا ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە دژی حکومەتی پاشایەتی لەو جوڵانەوانەیە کە بۆکانێش دەوری چالاکی تێدا گێڕا ئەم جوڵانەوەیە کە ھاوکات بوو لە گەڵ جوڵانەوەکانی سەرانسەری ئێران لە کاتی خۆیدا دەنگدانەوەیەکی باشی لەسەر ئاستی ئێران و تەنانەت دەرەوەش ھەبوو بۆ نموونە ڕۆژنامەکانی تورکیا ھەواڵی خۆپیشاندانی ی ڕەزبەری ساڵی ی بۆکانیان بە چڕی بڵاوکردەوە ئەوەش مانگ بەر لە ڕووخانی ڕژیمی شاھەنشاھی بوو خۆپیشاندانی خویندکارانی مەدرەسەکانی بۆکان لەم ڕۆژەدا یەکەم ڕێپێوانیشارەکە نەبو یەکەم ڕێپێوان سەرەتای ھاوینی ساڵی بە بەشداری خەڵکی گەرەکی قوللە بۆ دابین کردنی ئاو و کارەبا لە بەر شارەوانی و بنکەی ئاسایشی شار ھاتە ئاراوە کە پاشان بو بە خۆپیشاندانێکی دەستپێک لە بۆکان کە بە تەقەکردنی پۆلیس و ھێزی چەکدار بڵاوەی پێکرا پاشان لە دژی ئاکاری ھێزە چەکدارەکانی ئاسایش دەرحەق بە یەکێک لە ماموستایانی دڵسۆزی شارەکە تەقینەوەێکی جەماوری دژی ڕژیم بە شێوەی خۆپیشاندان ڕووی دا ڕۆژی ی ڕەزبەر ئەیلوول خۆێندکارانی دەبیرستانی کورش کەبیر و قوتابخانەکانی ناوەندی ڕژانە شەقامەکان و ڕێپێوانێکی ھێمنانەیان بەڕێوەبرد ھێزەچەکدارەکانی حکومەتیش سیلەیان لە خەڵک گرت و خەڵکەکەیان گولەباران کرد محەممەد بەھرامی و کەماڵ حەمیدی دوو خوێندکاری شارەکە خوێنیان خەڵاتی کوردستان کرد و چەند کەسی تر بریندار بوون لە بۆکان زیاتر لە شوێنەواری گرینگی مێژوویی ترکەمێژووی زوربەیان دەگەڕێتەوە سەردەمانی ەەزارەی یەکەمی پێش زاین بە ڵام گرانگترین شوێنەوارێکی مێژووی کە شوێنەوارناسانی ئێرانی و بیانی ئاماژھی پێدەکەن و وەک پێتەختی ماناکان ناساندوویانە قەڵایچی یە کە لە کیلۆمەتری باکووری خۆرھەڵاتی بۆکانەوە ئەدەبی مۆسیقا سیاسەت فەرمانڕەوایەتی دزوجەردە لەبەرئەوەی دیموکراسی دزینی ئاشکرا بۆ بەرژەوەندی راستەوخۆی تاکەکەسی بەمەبەستی پشتگیریکردن بۆ ماوەیەکی دریژخایەن و مانەوە لە دەسەڵاتدا قورستر و زەحمەتتر دەکات بۆیە رژێمە کلپتۆکراسیەکان زۆرجار رژێمی دکتاتۆرین یان ھەندێک شێوازی تری حکومەتی ئۆتۆکراتین تاکڕەوین فەرمانڕەوایەتی کلپتۆکراتی واتە ئابووری وڵات بخرێتە ژێر خزمەتی بەرژەوەندیەکانی کەسانی کلپتۆکرات وڵاتە دابەشکراوەکان ئەوانەی سەروەت و سامانیان لەرێگەی دەسبەسەر داگرتن و داچۆڕینی سەرچاوە سروشتیەکانەوە بەدەست دێت وەک ئەڵماس و نەوت لە چەند حاڵەتێکی گرنگی کەمدا لەوانەیە بە شێوەیەکی تایبەت ببن بە کلپتۆکراسی ئابووریە دووبارە دابەشکراوەکان ئەوانەی سامانیان لە رێگەی سیستەمی باج وەرگرتنەوە بەدەست دێت سنورێکی سروشتی دیاریکراویان ھەیە لەبارەی ئەوەی تا چ رادەیەک دەتوانن سیاسەتی کلپتۆکراسیان فراوان بکەن لەسەر خەڵکی خۆیان بەبی شڵەژاندنی حکومەتەکەیان لە رێگەی فراوانکردنی دەسەڵاتیان بۆ پشتگیریکارانیان یان دوورخستنەوەی وەبەرھێنەرانی داھات لە وڵاتەوە یان وایان لێبکرێت کرێکار و سەرمایەیان بکێشنەوە کاتێک ئابووریە دووبارە دابەشکراوەکان ھەڵدەستن بە دەرخستنی ئامانجە کلپتۆکراسیەکان ئەوان ئەمە لە رێگەی بەکارھێنانی باج کە کۆکراوەتەوە لە خەڵکی ئاسایی بە مەبەستی ھاریکاریکردنی پشتگیریکارانی حکومەت ئەنجامدەدەن نمونەش بۆ گروپە ئاساییەکان کە جێگای سەرنج راکێشانن ھێزە چەکدارەکان و سوودوەرگرانی خۆشگوزەرانیەکان و قوتابیان و کارمەندە مەدەنیەکان و جوتیارەکان و خانەنشینەکان و ھتد دروست کردنی سیستەمێکی کلپتۆکراسی پشتگیریکراو لەلایەن دکتاتۆریەتەوە بەشێوەیەکی ئاسایی دەبێتە مایەی چەندین ساڵ لە قاتوقڕی و ئێش و ئازار بۆ بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان وەک لەناوچونێک بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی و سەروەری یاسا دادەنرێت سەرەڕای ئەمەش کلپتۆکراتەکان بەشێوەیەکی رۆتینی گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان پشتگوی دەخەن لە رێگەی گەڕانیان بەدوای کۆکردنەوەو بەدەستھێنانی سامان و دەسەڵاتی زیاتر ھەندێک لە چاودێران زاراوەی کلپتۆکراس بەکاردێنن بۆ بە بێبایەخدانانی ئەو پرۆسە سیاسیانەی رێگە بە کۆمپانیا گەورەکان دەدەن تا کاریگەر بن لەسەر سیاسەتە سیاسیەکان رالف نادر بە پی ی ئەم مانایە بۆ ئەم وشەیە ولایەتە یەکگرتوەکان بە کلپتۆکراس لە ماوەی ھەڵمەتەکانی سەرۆکایەتی ساڵی دا ناودەبات زاراوەیەکی تری زیاتر وورد بۆ ھەمان ئەم کاریگەریە لەسەر وڵات زاراوەی پلوتۆکراسی یە پلەدارکردنی نێودەوڵەتی دیوەدەری شەفافیەت لە سەرەتای دا رێکخراوی دژە گەندەڵی چاودێری نێودەوڵەتی دیوەدەری ھەڵسا بە بڵاوکردنەوەی لستێک کە بە باوەڕی ئەو ئەمانە دە خۆدەوڵەمەندکەردترین سەرکردەن لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی رابردودا بە پی ی بڕی ئەو پارەی کە گوایە دزراوە بە دۆلاری ئەمریکی ئاوا یە شیاومەزنی فەرمانڕەوایی توانادار لێھاتووەکان شیاومەزنی بریتیە لە سیستەمێکی فەرمانڕەواییکردن کە لەسەر بنەمای فەڕمانڕەواییکردن لە رێگای توانا لێھاتوویی نەوەک لەسەر بنەمای سامان و نەژاد و رەچاوکردنەکانی تری پێگەی کۆمەڵایەتی دامەزراوە ھەرچۆنێک بێت وشەی مێریتۆکراسی ئێستا زۆرجار بەکاردەھێنرێت بۆ باسکردنی جۆرێکی کۆمەڵگا کە تیایدا سامان و داھات و باری کۆمەڵایەتی لە رێگەی پێشبڕکێکردنەوە دیاریدەکرێن لەسەر بنەمای ئەو گریمانەیەی کە براوەکان بێگومان شایستەی ئەو ئەنجامە بەدەستھاتووانەی خۆیانن لە ئەنجامدا ئەم وشەیەش مانایەکی داروینیزمی کۆمەڵایەتی لەخۆوەدەگرێت کە بەکاردەھێنرێت بۆ باسکردن لە کۆمەڵگایەکی پێشبڕکێکارانەی شەڕانگێز کە رێگە بە نایەکسانیەکی بەرفراوان دەدات لە داھات و سامان لە نێوان دانیشتوان ئەمەش وەک وەزیفەیەکی شایستەیی و لێھاتوویی و شیاوی بە پێچەوانەی کۆمەڵگا یەکسانەکان حکومەت و رێکخراوە مێریتۆکراتیەکان جەخت لەسەر زیرەکی بەھرە و خوێندنی فەرمی و تایبەتمەندیەتی نەوەک ئەو جیاوازیانەی کە ھەن وەک چینی کۆمەڵایەتی و نەتەوە و رەگەز دەکەنەوە لە واری کرداریدا توێژینەوەکان لەسەر جووڵەی کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوەدەکەن کە ھەموو ئەو مەرجانەی کە بە بێلایەنانە رەچاودەکرێن لە کۆتاییدا لە بەرژەوەندی منداڵەکانی ئەوکەسانە دەکەوێتەوە کە بە رێگەیەک لە رێگەکان سوودمەند دەبن ئەمەش بە ھەمان شێوە دیاردەیەکی داروینیزمیە لەکاتێکدا ھەموو دایک و باوکێک کۆشش بۆ دروستکردن و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ منداڵەکانیان دەکات و گەیاندنی سوودەکانی زانیاری و ئازایەتی و سەرچاوەکانی خۆیان دەبەخشنە منداڵەکانیان بۆ ئەوەی سەرکەوتنی منداڵەکانیان دڵنیابکەنەوە ئەمەش ھێزێکی غەریزیە لە نێو زۆر لە ئاژەڵە ئاڵۆزترەکانی سەر رووی زەوی کە لە ناویاندا مرۆڤ تەنھا یەکێکە ھەیە زۆر لە کۆمەڵگا مۆدێرنەکان ھەریەکە رێژەی سەرکەوتنی جیاوازیان بەدەستھێناوە لە رێگەی دەستێوەردانی دەوڵەت لە خوێندن و چاودێری کۆمەڵایەتی و لێبوردنی باج و بەخشینی پارە بۆ ھەرمنداڵێکەوە ھەوڵی خەفەکردنی ئەو فاکتەرانەی نایەکسانیان داوە مێریتۆکراسیەکان باوەڕیان بە پرەنسیپی یەکسانی دەرفەتەکان لە رێگەی یەکسانی لەبەردەم یاسا و کۆمەڵگایەکی دوور لە نەژادپەرەستی و رەگەزپەرەستی و چەمکەکانی تر ھەیە بەڵام ئەوان نە پاڵپشتی لە یەکسانیبوون و نە داوای یەکسانبوون دەکەن بۆ روونکردنەوەی ئەمە تۆ مافی ئەوەت ھەیە لە کی و کەی ویستت کاربکەیت بەڵام مافی ئەوەت نیە کارتپێبدرێت یان بە داڕشتنێکی جیاواز بڵێین کەس ئەرکی لەسەر شان نیە کە کارت بۆ دابینبکات چونکە کار بەدەستھێنان پاداشتی ئەوەیە کە لە رێگەی شایستەبوون و لێھاتوویەوە بەدەستیدەھێنیت لە دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی کە تیایدا دەسەڵات بە شێوەیەکی تیۆری لە دەستی نوێنەرە ھەڵبژێردراوەکانە رەگەزە مێریتۆکراتیەکیەکان بریتین لە بەکارھێنانی راوێژی شارەزا و پۆسپۆڕەکان بۆ یارمەتیدانی داڕشتنی سیاسەتەکان و خزمەتگوزاریە مێریتۆکراتیە مەدەنیەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتانە کێشەی بەردەوامی داکۆکیکردن بۆ مێریتۆکراسی بریتیە لە پێناسەکردنی ئەوەی کە بەتەواوی مەبەست لە لێھاتوویی چیە و یان بە شێوەیەکی گرنگ کی ئەم دیاریکردنە ئەنجامدەدات و لەسەر چ بنەمایەکیش زاراوەی مێریتۆکراسی یەکەمجار بە مانایەکی سوکایەتیپێکردن لە کتێبەکەی میکایل یەنگ بەکارھاتووە کە لە داھاتوویەکی خەیاڵی ترسناک و نامرۆڤایەتیانە دادەنرێت کە تیایدا پێگەی کۆمەڵایەتی لە رێگەی توانای زیرەکی و ھەوڵدان دیاریدەکرێت لە کتێبەکەدا ئەم سیستەمە کۆمەڵایەتیە لە کۆتاییدا دەبێتە ھۆی روودانی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی کە تیایدا جەماوەری گشتی ھەڵدەگەڕێنەوە بەسەر نوخبەی فەرمانڕەوا کە لەخۆباییبوون و خۆیان جیاکردۆتەوە لە ھەستوسۆزی خەڵکی گشتی سەرەڕای بنەڕەتی نێگەتیڤانەی بەکارھێنانی ئەم وشەیە زۆر کەس ھەن باوەڕِیان وایە کە سیستەمی مێریتۆکراسی شتێکی باشە بۆ کۆمەڵگا لایەنگرانی مێریتۆکراسی دەڵێن سیستەمێکی مێریتۆکراسی زیاتر دادپەروەرانە و بەرھەمھێنەرترە لە سیستەمەکانی تر و رێگە بە کۆتاییھێنان بەو جیاکاریانەی کە لەسەر بنەمای رەگەز و نەژادەوە دامەزراون دەدات ھەر چەندە چینە کۆمەڵایەتیەکان ھێشتا بوونیان ھەر دەمێنێتەوە رەخنەی سەرەکی یەنگ لەبارەی مێریتۆکراسی بریتیە لەوەی کە سیستەمێکە تیایدا پێگەی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای خاسیەتی بابەتیانەوە دەستنیشاندەکرێت و دەبێت کە ئەمەش لە ھەر کۆمەڵگایەک پەیڕەو بکرێت ئەو کۆمەڵگایە بە کۆمەڵگایەکی نا یەکسان و نا جێگیر دەھێڵێتەوە لە بەرئەوەی ئاراستەی رەخنەیی تریش ھەن لەو بارەیەوە لایەنگران و رەخنەگرانی ئەو تیۆرە زۆربەی جار بەڵگەی ئەوە دەھێننەوە کە لێھاتوویی لە لایەن نوخبەی فەرمانڕەواوە دیاریدەکرێت ئەمەش تەنھا بۆ ئەوەی رەوایەتی بدەنە ئەو سیستەمەی کە لە بنەڕەتدا باری کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای چینایەتی و لەدایکبوون و سامانەوە دیاریدەکات زۆربەی جار بەرھەڵستکارانی چەمکی مێریتۆکراسی دەڵێن خاسیەتەکانی وەک زیرەکی و کۆشش ناتواندرێت بە شێوەیەکی ورد پێوانە بکرێن بۆ نمونە رەنگە یەکێک بپرسێت کی زیرەکترە اسحاق نیوتن یان ئەلبێرت ئەنیشتاین کەواتە بە گوێرەی بۆچوونی ئەوان ھەر پیادەکردنێکی مێریتۆکراسی پلەیەکی زۆری خەملاندن و مەزەندەکردن لەخۆوە دەگرێت و ئەم مەزەندەکردنەش بە شێوەیەکی بۆماوەیی شتێکی خراپە و لایەنگیری تێدادەکەوێت داروینیزمی کۆمەڵایەتی بریتیە لە تیۆرێکی کۆمەڵایەتی کە وا رەچاودەکات تیۆری پێشکەوتنی داروین لە رێگەی دەستنیشانکردنی سروشتیەوە تەنھا مۆدێلێک نیە بۆ پێشکەوتنی خاسیەتە بایەلۆجیەکان لە رەوگەڵێکدا بەڵکو دەکرێت بە سەر دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگەشدا بچەسپێندرێت داروینیزمی کۆمەڵایەتی لە کۆتاییەکانی سەدەی تاوەکو کۆتایی شەڕی دووەمی جیھانی دروستبووە ھەرچەندە ھەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەکرێت زانستی زیندەورزانی کۆمەڵایەتی ھاوچەرخ وەک فۆرمێکی داروینیزمی کۆمەڵایەتی پۆلین بکرێت لایەنگرانی داروینیزمی کۆمەڵایەتی زۆرجار تیۆرەکە وەک پاساوھێنانەوە بۆ ئەوەی کە نایەکسانیە کۆمەڵایەتیەکان بەھۆی بوونی مێریتۆکراسیەوەن بەکاردەھێنن ھەندێکی تر ئەم تێورە بەکاردەھێننەوە بۆ پاساوھێنانەوە بۆ نەژاد پەرستی و ئیمپریالیزم تا ئەوپەڕیشی لە رەخنەکاندا بەشێک لە داروینیزمی کۆمەڵایەتی وا دەردەکەوێت کە پێشبینی چاکترکردنی توخمی وەچانانەوە و رێچکە نەژادیەکانی نازیەکان بکەن بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز لە کاتێکدا داروینیزمی کۆمەڵایەتی بەسەر چەمکی پێشکەوتن و دەستنیشانکردنی سروشتی سیستەمە کۆمەڵایەتیەکانی مرۆڤ دەچەسپێت ھیچ لە ئایدۆلیژیا سیاسی و نیمچە ئاینیە پەیوەندیدارەکان بەو تیۆرەوە نابنە بەشێک لە تێۆرە بنەڕەتیە بایۆلۆژیەکەی داروین بۆ پێشکەوتن ھاوشێوەش خودی داروینیزمی کۆمەڵایەتیش مەرج نیە پێویستبکات کە ھەڵوێستێکی سیاسی بەرھەمبھێنێت ھەندێک لە ھەڵگرانی تیۆری داروینیزمی کۆمەڵایەتی باس لە حەتمیەتی بەرەوپێشچوون دەکەن لە کاتێکدا ھەندێکی تریان جەخت لەسەر ئەگەری بەرەوخراپچوونی مرۆڤایەتی دەکەنەوە تەنانەت ھەندێک ھەوڵی ئەوەیانداوە تا داروینیزمی کۆمەڵایەتی لەناو سیاسەتی چاکسازیخوازدا بچەسپێنن تیۆری داروینیزمی کۆمەڵایەتی لە کارەکانی زۆر لە نووسەرانەوە وەرگیراوە لە ناویشیاندا ھێربرت سپێنسەر و تۆماس مالسەس بەڵام بێجگە لە گووتنی ھەندێک دەستەواژەی روون لە بارەی رزگاربوون و مانەوە بۆ گونجاوترینە داروین وەک سپێنسەر زاراوەی گونجاوترینی بەکارھێناوە بۆ ئەو مانایەی کە بە باشترین شێوە رێک و گونجاوبێت لەگەڵ بارودۆخە ژینگەییەکە ھاوچەرخترین لایەنگرانی داروینیزمی کۆمەلایەتی ھەرگیز ھیچ لە کارەکانی داروینیان نەخوێندۆتەوە و زانیاریەکی کەمیان لەبارەی بایەلۆجی ھەیە سەرباری کۆنفۆشۆسەس فەیلەسوفێکی تری کۆنی چینی لە ھەمان سەردەم دەوڵەتی شەڕکەر داکۆکی بۆ سیستەمی مێریتۆکراسی حکومەت و کۆمەڵگا کردووە ئەمەش ھان فێیزی بوو کە بە بەھێزترین لایەنگری قووتابخانەی سەروەری یاسا ناوبانگی دەرکردووە یان بە فەیلەسوفی یاساکاری ناسراوە باوەڕی سەرەکی پاساوەکانی بریتیە لە سەروەری رەھای یاساکان لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆرلە رەگەزی مێریتۆکراسی لەخۆدەگرێت یەکێکی تر لە یاساپەروەران شانگ یانگە کە یاساپەروەرێکی جێبەجێکاربوو قانونی تگبیقی و بووە ھۆی چاکسازیخوازیە مێریتۆکراسیەکانی دەوڵەتی کین بە لابردنی ئەریستۆکراتیەت و پاڵپشتیکردن و بەرەوپێشبردنی تاکە کەسەکان لەسەر بنەمای بەھرەمەندی و زیرەکی و نوێکاری ئەمە سووپای کینی گەیاندە ئاستە لێوارێکی زۆرگرنگ بەسەر ئەو نەتەوانەی تر کە پەیوەست بوون بە پەیڕەوکردنی سیستەمی کۆنی ئەرستۆکراسی بۆ حکومەت ئەم یاساپەروەریەتیە ھاوشان لەگەڵ بەھا دژە ئەرستۆکراتی و بەھا لاگیرەکانی بۆ مێریتۆکراسی وەک بەشێکی سەرەکی لە فەلسەفە و سیاسەتی چینی ھەرچەندە لە دوای کین دیناستی بەسەختی بێھێزبووەتەوە بۆ دوو ھەزارەی تر ماوەتەوە مێریتۆکراسی بریتی بوو لە بنەمای سەرەکی بۆ ھەڵبژاردنی سەرکردەکان و ژەنەڕاڵەکانی ئیمپراتۆریەتی مەنگۆلی جەنگیز خان ھەرکەسێک کە زیرەک و شیاوی پۆستەکانی زنجیرەی فەرمانداری سوپاکەی بایە ھەڵیدەبژارد تەنانەت باوەڕی بەو سەرباز و ژەنەڕاڵانەش ھەبوو کە لەھێزی دوژمنەکانی بوون ئەگەڕ وەفایان بۆ سەرکردەکانی خۆیان ھەبووبێت بۆ نمونە جەنارەڵەکەی جەنگیزخان جێبە سەربازێکی ھێزی دوژمن بووە کە ئەسپەکەی جەنگیزخانی لە شەڕێکدا پێکاوە پێش ئەوەی ببێت بە خانێکی پایەبەرز لەلای جەنگیزخان فەرەنسای ناپلیۆنی شۆڕگێڕی بە ھەمان شێوە ھەندێجار دەکرێت وەک وڵاتێکی مێریتۆکراسی رەچاوبکرێت دوای شۆڕشی زۆر بە زەحمەت ئەندامێکی نوخبەی پێشووت دەبینی کە لە پێگەی دەشەڵات مابێتەوە کەواتە کاتێک ناپلیۆن بەرەو دەسەڵات ھەڵکشا ھیچ بنکەیەکی کۆن و پێشینە نەبوو بۆ ئەوەی کارمەندانی خۆی لێیەوە دەستنیشانبکات و دەبوو ئەو کەسانە ھەڵبژێرێت کە ئەو پێی وابوو کە باشترین کەسن بۆ ئەو کارانە لەناو ئەو کەسانەش ئەفسەرانی سووپاکەی و شۆڕشگێڕان بوون کە پێشتر لە ناو ئەنجوومەنی خەڵک بوون تەنانەت ھەندێک ئەریستۆکراتیش بوون وەک سەرۆک وەزیران تلیراند ھەرچۆنێک بێت دواتر پیادەنەکردنەکانی مێریتۆکراسی بوون بە دامەزراندنی ئەندامانی خێزان و ھاوڕێ و ھاوەڵان لە پێگە گرنگەکاندا بە تایبەتیش لە سەرکردایەتیە ھەرێمیەکاندا سۆزداری انتما رەنگە فاکتەرێکی زیاتر گرنگتر بێت لە تەنھا لێھاتوویی لە ئەداکردندا کە حاڵەتێکی ئاساییە لە سیاسەتدا لە نێو ئەو دەوڵەتە یەک نەتەوەییە نوێیانە کۆماری سەنگافورە ھەوڵی ئەوەدەدات ببێت بە دەوڵەتێکی تەواو مێریتۆکراسی جەختکردنەوەیەکی زۆر دەخاتە سەر دەستنیشانکردن و رێگەخۆشکردن بۆ ھاوڵاتیانی گەنجی زیرەک و لێھاتوو بۆ پێگە و پۆستە سەرکردایەتیەکان ھەروەھا بە رێژەیەکی زۆر پێ لەسەر باوەڕپێکراویەتی ئەکادیمی دەچەسپێنێت کە وەک پێوەری بابەتیانە رەچاودەکرێن ھەم بۆ پێوانەکردنی زیرەکی و ھەمیش بۆ پێوانەکردنی کۆششکردن مێریتۆکراسی بریتیە لە چەمکێکی سەرەکی سیاسی لە سەنگافورە بەشێکی بەھۆی ئەو بارودۆخە بووە کە دەوروخوولی سەرھەڵدانی سەربەخۆیی ئەو شاروڵاتەیداوە سەنگافورە لە ساڵی لە مالیزیایی ھاوسنوری جیاکرایەوە لەبەر لەئەنجامی نەویستنی زۆرینەی گروپە پەناھەندەکانی بەتایبەتی بە رەگەز چینیەکان بۆ رازیبوون لەسەر ھەڵوێستی تایبەتی کۆمەڵگە چوونیەکە خاوەن خاکەکە بە تایبەتی مالیزیەکان حکومەتی فیدرالی مالیزی پاساوی بۆ بەخشینی مافێکی تایبەتی پێشینە بە مالیزیەکان دەھێنایەوە وەک بەشێک لە مافی لەدایکبوون کە ئەوان خەڵکە خاوەن خاکەکەبوون سەرکردە سیاسیەکان لە سەنگافورە زۆر بە توندی دژایەتی ئەو سیستەمەیان کرد لە بری ئەوە بانگەشەیان بۆ یەکسانی لە نێوان ھەموو ھاوڵاتیانی مالیزیا دەکرد لە گەیشتن بە زانکۆکان و گرێبەستە حکومیەکان و دامەزراندنە سیاسیەکان و ھتد تا دەگات بەوەی کە شایستەترین کەس پاڵیوراو بێت نەوەک ئەو کەسەی کە لە سەر بنەمای پەیوەندیەکان و باکگراوەندی ئیتنیکی دەستنیشاندەکرێت ئەم دژایەتیکردنە پێشینەیەی نێوان ئەو ویلایەتە و حکومەتی فیدرالی گەیشتە ئەو رادەیەی کە چارەسەرنەکرێت سەنگافورە جیاکرایەوە و بوو بە شاروڵاتێکی سەربەخۆ تا ئەمرۆش سەنگافورە بەردەوامە لەسەر پەیڕەوکردنی مێریتۆکراسی وەک یەکێک لە بنەما رەسمی و رێنیشاندەرەکان بۆ داڕشتنی سیاسەتی گشتی ناوخۆ ھەرچەندە تێبینیکاران بە شێوەیەکی دادپەروەرانە رەخنە لەم شارولاتە دەگرن لەسەر ئەوەی کە ئەم بنەمایە بەشێوەیەکی یەکپارچە بەسەر ھەموو لایەنەکاندا جێبەجێناکات بەڵام رێکەوتنێکی فراوان ھەیە کە سەرەڕای ئەوەش سەرکەوتنە ئابوریە گەورەکانی ئەو شارولاتە بەشێکی لەئەنجامی جەختکردنەوەی بەھێزە لەسەر بەرەوپێشبردن و پێگەیاندنی سەرکردەی زیرەک و لێھاتووە نمونەیەکی تر بریتیە لە فینلەندای سەدەی نۆزدەم کە بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن ئۆتۆکراتەکان کارزانەکان فەرمانڕەوایی دەکرا ھەرچەندە لە رووی پراکتیزەکردنەوە ئەمە بۆ چینی خوێندەوار بەجێھێڵدرابوو ھەرچەندە باوان و سامانی بە میراتگیراو کاریگەریان ھەیە لەسەر دەرفەتەکانی ئاستی خوێندەواری کەسێک خوێندن و بنەماڵە مەرجی سەرەکی بوون بۆ پێشکەشکردن بۆ فەرمانبەریەتی و پۆستە حکومیەکان و بەرزبوونەوەی پلە تیایاندا تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەمیش بڕوانامەی ئەکادیمی ھەر بە فاکتەرێکی گرنگ مایەوە بۆ ئەو سیاسەتمەدارانەی کە داوایان لە دەنگدەران دەکرد متمانەیان پێببەخشن کۆڕی زانستیی زمانی کوردی لە ئەنجامی بەرێوەچوونی کۆنگرەی زانستی فێرکاری زمانی کوردی بە ھەڵبژاردنی کەس لە نووسەر و رۆشنبیر و زمانزانانی کوردستانی ئێران ساڵی لە تاران دامەزارو و شەرعییەتی خۆی لە کۆی دەنگی نووسەران و ئەدیبان و رۆشنبیرانی کوردستانی ئێران وەرگرتووە وەک دەسپێک ئاور ئەدرێتەوە لەو زەروورەت و پێویستییانەی ئێمەی ھاندا بەرەو بەستنی کۆنگرەکە و دواتریش پێکھێنانی کۆری زانستی زمانی کوردی لە ھەمانکاتدا کە زمان لە لایەنی دیالۆگی خۆیەوە ھۆی سەرەکی گفتوگۆ و لێکگەیشتن و پێکەوە گونجانی مرۆڤ و بناغەی شارستانییەتی فیکری و مەعریفی خودی ئینسانە ھاوکات وەکوو گەورەترین فاکتەری شۆناسی تایبەتی ھەر نەتەوەیەکە و ھیچ نەتەوەیەک بە بێ زمانێکی تایبەت و ھاوبەش وێنا ناکرێت ھەروەھا پێشکەوتنی نەتەوە و پەرەسەندنی خودی زمانی نەتەوە لە پێوەندییەکی پتەودان زمان وەکوو بەرھەمھێنەری یەکگرتوویی نێوان نەتەوە و ھەر گرووپێکی ئەتنیش بۆ نەسرانەوەی ھەر کەمینە و ھەڵگرتنی ھەر یادەوەرییەکی کۆن و نوێی ھەر نەتەوە و گەڵێک گەورەترین فاکتەر و پێداوییستیە ئەمە وەک باری نەتەوەیی و وەک باری ئینسانیش زمان ئەو بونیادەیە ئێمە شعوور و ژیانی خۆمانی لە سەر دادەمەزرێنین و ھیچ دوانەیەک لە جیھاندا نییە ئەوەندەی ئینسان و زمان گرێدراوییان ھەبێ و بە واتایەک ئێمە بێ زمان ھەڵناکەین و ناچاریین لە خۆشەویستی و خزمەتی زمان ئەمانە وەک دوو پێویستی بنچینەیی چالاکی فەرھەنگی و رۆشنبیری ئەو کاتە و تەنانەت ئێستاش لەو زەروورەتانە بوونە ئێمە وەک خۆمان ھەستمان پێکرد و بەرەو پێشوازی چووین و مەبەست لەو ھەنگاوەش چارەسەرکردنی ھەندێک کێشەی سەرەکی و زەمینەخۆشکردن و دەست پێش خەرییەک بووە بۆ کارکردن و ئاوردانەوەیەکی جیددی و سەردەمیانە لە زمانی کوردی ئەڵبەت لە بیری نەکەین مێژووی کورد و خەباتی سیاسی ـ فەرھەنگی کورد بە درێژەی تەمەنی خۆی لە سەرنج و گرنگیدان بە زمانی کوردی بێبەری نەبووە و ھەر کات دەرفەتێک ھەڵکەوتبێ و دەسەڵاتێکی کوردی سازبووبێ یان بووژابێتەوە یەکەم فاکتەری ئەساسی زمان بووە کە کەوتووەتە گەر و بەرجەستە بووتەوە وەک وترا ئامانجی سەرەکی لە دامەزران و بەرێوەبردنی ئەو کۆرە و زنجیرە دانیشتنەکانی کۆری زانستی زمان یەکەم وڵامدانەوەیەکە بەو عەشق و شەوقەی لە دەروونماندا بۆ زمانی نەتەوەکەمان ھەمانە و دووھەم چارەسەرکردنی ھەندێک کێشەی سەرەکی زمانی کوردییە لەم بەشەدا و دواتر بە پێی توانا ھەوڵێکە بۆ ھاوچەرخترکردنی زمانەکەمان ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆری زانستی زمان لە لایەن نووسەران و رۆشنبیران و چالاکانی فەرھەنگی کوردستانی رۆژھەڵات بووە و ئەم کۆرە بە پێچەوانەی ھەموو کۆر و دانیشتنە فەرھەنگییەکانی کوردستانی ئێران شەرعییەتی خۆی لە دەنگی راستەوخۆی نووسەران و رۆشنبیران وەرگرتووە ئەندامەکانی ئەم کۆرە کەسن کە ھەموویان ناو و سیمای ناسراون و ھەرکامیان لە فەزای رۆشنبیری و فەرھەنگی کوردستانی رۆژھەڵاتدا خاوەن پلە و جێگەی تایبەتن وەک دیارە مەبەستی ئەم کۆرە کارکردن لەسەر زمانی پێوەری کوردییە و ھەموو کار و چالاکییەکانی لەو پێناودایە و لەم رێگەشدا گرینگی ئەدەات بە ھەموو زاراوەکان و لە کۆرەکەشدا نێونەری ھەموو زاراوەکان و بنزاراوەکانی تێدایە رێنووسیش ھەر ئەو رێنووسەیە کە شێوەیەکی رەسمی بە خۆیەوە گرتووە واتە بە ئەلفووبێی عەرەبی برواشی وایە کار و پروژەیەک سەرکەوتووە کە بەردەوام رووبەرووی رەخنە و تاوتوێکردنی شارەزایان و پسپۆرانی بواری پرۆژەکە بێتەوە و کۆریش وەک خۆی بەردەوام بانگەوازی ئەوەی کردووە و داواکاری ئەوەیە شارەزایان و پسپۆرانی بواری زمان بە رەخنەگرتن و تاوتوێکردنی زانستیانەی چالاکییەکانی یارمەتی دەری پرۆژەکە و کۆری زانستی بن پیرەمێرد یان حاجی تۆفیق بەگ ناوی تەواوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی ھەمزاغای مەسرەفە ی حوزەیرانی ھۆزانڤان و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو لە سلێمانی لەدایکبووە و لە لاویدا زانستی ئایینی لەوێ خوێندووە پیرەمێردیش بەو دەستوورە ھەر وەکوو حاجی قادری کۆیی و نالی و مەحوی و مەولەوی و زێوەر مزگەوت بە مزگەوت و شار بە شار گەڕاوە و لە ھەر شوێنێک ماوەیەک ماوەتەوە پاش ئەوەی زۆربەی مزگەوتەکانی سلێمانی گەڕاوە و ئەوسا ڕووی کردۆتە مزگەوتەکانی شاری بانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید لە دا دەیبەن بۆ ئەستەمبوڵ لەوێ لە کۆلێژی یاسا دەخوێنێت و لە حکوومەتی دەوڵەتی عوسمانیدا لە چەند پلەی میری و سیاسیدا دادەمەزرێت لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە و تێکچوونی بارودۆخ دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و تا دوا ساتی ژیانی ھەر لەوێ خەریکی کاری وێژەیی و ڕۆژنامەوانی دەبێت پیرەمێرد بەرھەمی وێژەیی زۆری ھەیە و زۆر خزمەتی ڕۆژنامەگەریی کوردی کردووە لە بواری ڕۆژنامەوانیی کوردیدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە ھەندێک لەو خزمەتانە بریتیین لە دامەزراندنی ڕۆژنامەی ڕەسملی کاتب و ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسی و ڕۆژنامەی ژین و گۆڤاری ژین ناوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی ھەمزاغای مەسرەفە لە ساڵی لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە پیرەمێرد لە بارەی ژیانی منداڵی خۆیەوە لە ژیاننامەکەیدا دەڵێت پیرەمێرد بەم ناز و نیعمەتەوە و بە چاودێریی و خۆشەویستییەوە پەروەردە کرا تا تەمەنی گەیشتە حەوت ساڵان ئەوسا ئیتر بردیانە حوجرەی مەلا حسێن گۆچە ھەتا خوێندنی تەواو کرد لەوێ مایەوە ئینجا سمایلنامە و چەند کتێبێکی تری وردیلەی خوێند ڕۆژێک تۆفیقی تەمەن ھەشت نۆ ساڵان لەگەڵ مامۆستاکەیدا لەسەر ھۆزانێکی حافز ی شیرازیی تێکدەچن چونکە پیرەمێرد خۆی بە خاوەن ماف دەزانێت نایەوێت لە قسەی خۆی پاشگەز ببێتەوە و داوای لێبوردن لە مامۆستاکەی بکات ناچار حەسەن ئەفەندی مامی لەو حوجرەیە گواستییەوە و بردی بۆ حوجرەی مەلا سەعیدی زڵزڵەیی کە دەیباتە ئەوێ حەسەن ئەفەندیی ئەڵێ تۆفیق ئومێد دەکەم دەم و نەفەسی ئەم زاتە پاکە بتکا بە ھەڵبەستوانێکی وەکو من بەمەدا دەردەکەوێت کە حەسەن ئەفەندی مامیشی ھەر ھۆزانڤان بووە ھەرچەندە بەداخەوە کە ئێمە ھەتا ئێستا ھیچ ھۆنراوەیەکی ئەومان دەست نەکەوتووە لەم حوجرەیەدا سەرەتای بەھرەی شیعر وتنی تێدا دەرکەوت خوویدایە خوێندنەوەی وێژە و شیعر و سەرگوزشتەی ئەدیبان و ھۆزانوانان لەسەر دابونەریتی کوردەواریی و بە پێی ئەوەی کە لە بنەماڵەیەکی عەشایەردا چاوی ھەڵھێنابوو ئارەزووی سوارچاکی و تفەنگچێتی پەیدا کرد شۆرەتی سوارچاکیی پیرەمێرد بەناوبانگ بوو وەک مامۆستا سەجادی دەیگێڕێتەوە لە شاخی ھەڕووتە کە پیادە بە ئاستەم پێیدا سەردەکەوێت ئەم بەتا و لەسەردا ئەسپی ھێناوەتە خوارەوە بەسەر پردی قەشان و تەپادا بەغار پەڕیوەتەوە لە دوای ئەوەی کە ئیتر بەرەبەرە لە خوێندنەکەشی پێشکەوت وا پێویستبوو لەسەر فەقێیەتی دەوام بکات لە سەرەتاوە لە مزگەوتەکەی باپیری کە ئێستاش ماوە مزگەوتی ھەمزاغا کە نزیک ماڵی خۆیان بووە و لە نزیک باخێک بووە پێیان وتووە باخی پوورە بەگی کە لە گەڕەکی گۆیژەیە و چاپخانەکەی پیرەمێرد لە نزیک ئەو مزگەوتەیە لای مەلا مەحموود دەرسی عەرەبی دەخوێنێت لە خوێندنی عەرەبیدا دەچێتە پێشەوە و دەست ئەکا بەخوێندنی سیوتی بە دوای خوێندندا وەک ھەر فەقێیەکی ئەو سەردەمە لە شار و و جێگەی خۆی دوور دەکەوێتەوە بەپێی ئەو نەریتەی کە لە کام مزگەوتدا مامۆستای چاک بووبێ فەقێکان ڕوویان تێکردووە وەکو چۆن مامۆستایانی ئێستا ھەر یەکەی لە بوارێکدا شارەزایی پەیدادەکەن و وانە دەڵێنەوە مامۆستایانی ئەوساش ھەر مەلایەی لە بوارێکی تایبەتدا شارەزایی پەیدا دەکرد پیرەمێردیش ھەروەکو حاجی قادری کۆیی و نالی و مەحوی و مەولەوی و زێوەر مزگەوتا و مزگەوت و شار بە شار گەڕاوە و لە ھەر شوێنێک ماوەیەک ماوەتەوە دەگاتە مزگەوتەکانی شاری بانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ماوەیەک لەوێ ماوەتەوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی بەڵام پێش ئەوەی تەواوی بکات دەستی لە خوێندن ھەڵگرت و ڕوویکردە ژیانی ڕۆژانەی ئەم دنیایە لەو سەردەمەشدا ھەر کەسێک خوێندنی مەلایەتی تەواو بکردایە و مەلایەتی بکردایە ئەوە دەبوو بە مەلا بەڵام گەر وازی لێبھێنایە پێیان دەوت میرزا بەو پێیەی پیرەمێردیش وازی لە خوێندنەکەی ھێنا بوو بە میرزا لە ئەیلوولی ساڵی ی زاینیدا واتە لە تەمەنی ساڵیدا دەبێت بە کاتبی نفوسی سلێمانی زۆری پێناچێت دەکرێت بە کاتبی زەبت لە دادگای سلێمانی لە حوزەیرانی ساڵی دا بووە بە فەرمانبەری زەوی و زار و موڵکی میری لە ھەڵەبجە نزیکەی سێ ساڵان لەوێ مایەوە بە پێی نووسینەکانی پیرەمێرد بێت کە لە ژیان و ژین دا بڵاویکردوونەتەوە وا دەردەکەوێت کە ئەو سەردەمە عەشقی ھۆنراوە لە دەروونی دابووە خولیای ھۆنراوە کۆکردنەوە کەوتووەتە سەری تا ئەو دەمە ھەر خەریکی لەبەرکردنی ھۆنراوەی نالی بووە بەڵام کە چۆتە ئەو ناوچەیە شەیدای مەولەوی و بێسارانی یش بووە بە ھەموو دەشتی شارەزووردا گەڕاوە کەشکۆڵی ڕەنگینی بۆ خۆی پێکەوە ناوە و ھەرچی ھۆنراوەیەکی دەسکەوتبێت یان بینیبێت یان بیستبێ لە کەشکۆڵەکەیدا نووسیویەتییەوە پاشان بوو بە سەرنووسەر باشکاتب لە دادگای چوارتا لە تشرینی یەکەمی ساڵی دا گوازرایەوە بۆ کەربەلا بە وەزیفەی مودەعی یاریدەدەریی گشتی بەڵام بڕیاریدا کە نەچێت بۆ ئەو وەزیفەیە و بەیەکجاریی دەست لە فەرمانبەریی دەوڵەت ھەڵگرێت شێخ مستەفای نەقیب دڵخۆشی دایەوە و کردیی بە نووسەری تایبەتی خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی ئیشوکارەکانی ژیانێکی باش و لەباری بۆ خوڵقاندووە لەبەر ئەوەی تۆفیق لاوێکی زرنگ و زیرەک و بەڕەوشت بوو و خوێندەوارییەکەشی بە پێی ئەو سەردەمە باش بوو لە تەک بنەماڵەی شێخانی سلێمانیدا پەیوەندییەکی پتەوی پەیدا کرد تا وای لێھات متمانەی زۆر شتیان پێکرد خۆشیاندەویست جێی بڕوایان بوو بۆیە کاتێک لە ساڵی شێخ سەعیدی حەفید باوکی شێخ مەحموودی نەمر لەسەر بانگێشتی سوڵتان عەبدولحەمید بانگکرا بۆ ئەستەمبوڵ شێخ سەعید و شێخ مستەفای نەقیب ڕوویان لە تۆفیقی مەحموود ئاغا نا کە لەگەڵیان بچێت بۆ تورکیا ئەمیش بەپێی ئەو نزیکی و پەیوەندییەی لەگەڵیاندا ھەیبوو دەستی نەنا بەڕووی داواکەیانەوە بەمجۆرە شێخ سەعید جگە لە شێخ مستەفای نەقیب چەند کەسێکی ھەڵبژارد لەگەڵیاندابن یەکێکیان تۆفیقی مەحموود ئاغای ھەمزاغای مەسرەف بوو ئەو دەمە تۆفیق خاوەن ژن و ماڵ بوو بەڵام دیسان ماوەی ئەوەی نەدا کە ژن و منداڵەکەی ببنە کۆسپ لە ڕێگەی ئەم سەفەرەدا ئەو دەمە تۆفیق غەزالە خانی کچی عەبدوڵڵا فەندیی عەزیز ئاغای بابەکر ئاغای مەلا وەیسی ھاوسەری بوو دوو کچیشی لێی بوو بوو بە ناوەکانی ڕەحمە و ئامینە ئەو دەمە تۆفیق ماڵاوایی لە دۆست و ھاوڕێیانی و لە غەزالە خانی خێزانی کرد کە دەستی بە سەر و قژی کچە بچکۆلەکانیدا دەھێنا ھەرگیز بیری نەدەکردەوە کە ئەم سەفەرەی ئەوەندە درێژخایەن دەبێت مستەفا سائیب لە دەستنووسێکیدا دەڵێ تۆفیق لە خزمەت شێخ سەعید و شێخ مستەفای نەقیب و شێخ مەحموود و دەستە و دایەرەیانا گەیشتە ئەستەمبوڵ لەوێش بوونە میوانی بارەگای سوڵتان لە پاش ساڵێک لەگەڵ شێخ سەعید و شێخ مستەفا و گەلێ ڕۆشنبیر و پیاوانی بەناوبانگی سەفەرەکەیاندا دەچن بۆ حەج تۆفیق دەبێت بە حاجی تۆفیق کاتێک لە حەج دەبن وەفایی شاعیر و سەید ئەحمەدی خانەقای کەرکوک دەبنە ھاوڕێی حاجی تۆفیق پیرەمێرد لەمبارەیەوە دەڵێت لە پاش ئەوە سەید ئەحمەد ڕووەو عێراق دێت و حاجی تۆفیقیش دەچێتەوە بۆ تورکیا بەمشێوەیە تۆفیقی مەحموود ئاغا لە تەمەنی ساڵیداو لە ھەڕەتی لاویدا بوو بەحاجی تۆفیق بەھۆی زیرەکی و ھۆشیاریی خۆیەوە حاجی تۆفیق زوو دەچووە دڵەوە ئەمەیان لەلایەک لەلایەکی تریشەوە لە نووسین و داڕشتنی فارسیدا دەستێکی باڵای ھەبوو لەبەر ئەوە عزەت پاشای نووسەری دەرباری شەھریاری لە ئەستەمبوڵ بۆ وەڵامدانەوەی ئەو نامەیەی کە ناسرەدینی شای ئێران بۆ سوڵتان عەبدولحەمیدی ناردبوو داوا لە حاجی تۆفیق دەکات بە فارسی وەڵامی سوڵتان بۆ شای ئێران بنووسێتەوە وەڵامەکە ھێندە جوان دەبێت سەرنجی کاربەدەستانی دەرباری سوڵتان ڕادەکێشێت بۆ پاداشتی ئەمە لە ی ئەیلوولی ئیرادەی سوڵتانی بۆ دەردەچێ دەبێتە ئەندام لە ئەنجومەنی باڵادا لە ئەستەمبوڵ ھەروەھا پلەی بەگێتیشی دەدرێتێ ئەمجا ئیتر بەناوی حاجی تۆفیق بەگی مەحموود ئاغای ھەمزاغای مەسرەفەوە لە دیوانی سوڵتانی و لە ڕەسمیاتدا ناودەبرا ھەر لەو ماوەیەدا بەھۆی عزەت پاشاوە لە ئەستەمبوڵ لە کۆلێجی یاسا کلی الحقوق وەردەگیرێت و بڕوانامەی حقوق وەردەگرێت شێخ مستەفای نەقیب کردوویەتی بە جێگری خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی و ژیانێکی باش و لە باری بۆ گونجاند لەسەر بانگھێشتی سوڵتان عەبدولحەمید شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید کاروانێک ڕێکدەخەن لە ساڵی دا دەچن بۆ تورکیا پیرەمێرد ھاوسەفەریان دەبێت ساڵی شێخ سەعید و پیرەمێرد پێکەوە چوون بۆ حەج و لە گەڕانەوەیاندا بۆ ئەستەمبوڵ سەید ئەحمەدی خانەقا و وەفاییی شاعیریشیان لەگەڵ دەبێ وەفایی لە ڕێگا کۆچی دواییکردووە لە ساڵی دا بە فەرمانی شاھانە دەبێت بە ئەندامی ئەنجوومەنی بەرزی ئەستەمبوڵ بەھۆی عیزەت پاشاوە لە ئەستەمبوڵ لە کۆلێژی یاسا دەخوێنێت بڕوانامەی یاساناس وەردەگرێت لە نێوان ساڵانی تا لە ئەستەمبوڵ بە کاری پارێزەری و گۆڤار و ڕۆژنامەوانییەوە خەریک بووە لە دا بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی کورد کە بە نھێنی پێکھاتبوو بە سەرۆکایەتیی شێخ عەبدولقادری شەمزینی حاجی تۆفیق کە زۆربەی تەمەنی گەنجێتی و ھەرزەکاری لە تورکیادا ڕابواردبوو و لەوێ ژنێکی ھێنابوو دوو کوڕی نەژاد و وەداد لێ ھەبوو لەو کاتەدا بنەماڵەکەی لە سلێمانییەوە دەست دەکەن بە نامەنووسین بۆی بەتایبەتی مستەفا سائیبی خوشکەزای گەلێ نامەی بۆناردوە وە داوای گەڕانەوەیان لێکردوە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان بە ھۆی شۆڕشی کورد لە تورکیا و تێکچوونی بار و بەھۆی ئەوەی کە پیرەمێرد خۆشی ئەندامی کۆمەڵەی کورد بوو لە ساڵی پیرەمێرد ژن و منداڵەکانی لە ئەستەمبوڵ بەجێ ئەھێڵێت و لەڕێگەی سوریاوە بە شاری حەلەبدا دێتەوە بۆ بەغدا و لەوێوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان لەو کاتەدا ڕۆژنامەی ژیانەوە لە سلێمانی دەردەچوو ھەواڵی گەیشتنەوەی پیرەمێرد بە ھەواڵێک بڵاودەکاتەوە جەنابی تۆفیق بەگی مەحموود ئاغا کە بیست و سێ ساڵە لەوەتەن دوورکەوتۆتەوە شەوی ی کانونی دووەمی تەشریفی ھاتەوە مەملەکەتەکەمان بەقدومی ئەم زاتە زۆر مەسرور و خۆشحاڵە بەناوی ھەموو خۆوڵاتییەکەوە بەخێرھاتنی دەکەین پیرەمێرد کە زۆربەی تەمەنی گەنجێتی و ھەرزەکاری لە تورکیادا بەسەر بردبوو و لەوێ ژنێکی ھێنابوو دوو کوڕی بە ناوەکانی نەژاد و وەداد ی ھەبوو لەو کاتەدا بنەماڵەکەی لە سلێمانیەوە دەست ئەکەن بە نامەنووسین بۆی بەتایبەتی مستەفا سائیبی خوشکەزای گەلێ نامەی بۆ ناردووە وە داوای گەڕانەوەیان لێکردوە کە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان بەھۆی شۆڕشی کورد لە تورکیا و تێکچوونی بار و بەھۆی ئەوەی کە پیرەمێرد خۆشی ئەندامی کۆمەڵەی کورد بوو لە ساڵی پیرەمێرد ژن و منداڵەکانی لە ئەستەمبوڵ بەجێ ئەھێڵێت و لە ڕێگەی سوریاوە بە شاری حەلەبدا دێتەوە بۆ بەغدا و لەوێوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان لەو کاتەدا ڕۆژنامەی ژیانەوە لە سلێمانی دەردەچوو ھەواڵی گەیشتنەوەی پیرەمێرد بە ھەواڵێک بڵاودەکاتەوە وە پاش گەڕاندەوەی لە تورکیا چەند ساڵێک لە شاری سلێمانیدا دەمێنێتەوە تا لە ساڵی دا لە مانگی کانوونی یەکەمدا شارەوانی سلێمانی ڕۆژنامەی ژیان دەرئەھێنێت بە سەرۆکایەتیی حسێن کازم و پیرەمێردیش ئەکرێت بە سەرپەرشتکاری ڕۆژنامەکە ھەروەھا کاتێک لە ساڵی دا دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی پاش ساڵ ژیان لە تورکیا وای چاوەڕوان دەکرد ئەو وڵاتەی لە جێی ھێشتووە گۆڕابێت و لە بارودۆخێکی جیاواز و پێشکەوتوودا خۆی بنوێنێت بەڵام بەداخەوە گۆڕان و بەرەو پێشچوونێکی ئەوتۆی تیادا بەدی نەکرد لەگەڵ ئەمەشدا کە ئەو لە پلەوپایەی موتەسەڕیفی شاری ئەماسییەی تورکیاوە ھاتبۆوە بەھیچ جۆرێک بەلای پایەبەرزی و کورسی وەزارەت و نوێنەرایەتی گەل و پلەی فەرمانبەری و میریدا نەچوو کاری ڕۆژنامەوانی بە پێشتر و پێویستتر زانی ئەم بڕوایەشی لە خۆیەوە نەھێنابوو بەڵکو ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی سەختی درێژخایەن بوو لە ئەستەمبوڵ لەو دەمەدا ئەستەمبوڵ قیبلەی ڕۆشنبیران و سەرچاوەی زانست و ئەدەب بوو لەو شارە گەورەیەدا دوو جیھان بەیەک دەگەیشتن جیھانی کۆن و دواکەوتووی ڕۆژھەڵات وە جیھانی نوێ و ڕاپەڕیوی ئەورووپا پیرەمێرد دەیویست ئەو بەرگی پێشکەوتن و گیانی ڕاپەڕینە شارستانییە بکاتە بەری وڵاتە دواکەوتووەکەی لەبەر ئەوە خوێندەواری و فێربوونی خوێندنی بە مەرجی بنەڕەتی ئەو پێشکەوتنە دادەنا زۆرجار دەینووسی کە میللەت تا خوێندەوار نەبێت ھەنگاوێک نانێت ھەر لەبەر ئەمەش بوو کە لە قوتابخانەی زانستیدا دەوری ڕابەر و دامەزرێنەری بینی لەلایەکی تریشەوە دەوری پێشڕەوی بینی لە کردنەوەی قوتابخانەی کچاندا لە سلێمانی و ھاندانی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ناردنی کچەکانیان بۆ قوتابخانە لە بەرامبەر ئەم کارەیدا تووشی گەلێ ھێرش و توانج بوو بەڵام دیسان کۆڵی نەئەدا و گەرمتر و جوانتر شیعری بۆ کچان و قوتابخانەی کچان دەگوت وە لە ساڵی دا حسێن کازم کۆچی دوایی دەکات و پیرەمێرد دەکرێت بە بەڕێوبەری ئەو ڕۆژنامەیە لە ساڵی دا چاپخانەکەی شارەوانی بە کرێ دەگرێت و مافی ڕۆژنامەی ژیان دەگۆڕێتە سەرخۆی لە ساڵی دا لەگەڵ کاربەدەستانی شاری سلێمانیدا تێکدەچێت و چاپخانەکەی شارەوانی لێدەسەندرێتەوە بەڵام پیرەمێرد ھەر کۆڵنادات ئەچێت خانووەکەی ئەخاتە ڕەھنی بەڕێوبەرایەتیی ھەتیوان ەوە مافی ڕۆژنامەیەکی نوێ بۆ خۆی وەردەگرێت و بەناوی ڕۆژنامەی ژینەوە دەری دەھێنێت و چاپخانەی ژین دادەمەزرێنێت پیرەمێرد تا دواھەناسەی ژیانی بە ڕۆژنامە و نووسینەوە خەریک بووە تا لە ی حوزەیرانی بەرامبەر بە ی ڕەمەزانی ی کۆچی لە شاری سلێمانی لە تەمەنی ساڵیدا بەھۆی نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی گورچیلەوە کۆچی دواییکردوە لەسەر خواستی خۆی لە گردی مامەیارە ئەوەی جاران مەڵبەندی ئاھەنگگێڕانی جەژنی نەورۆزی بوو بەرامبەر بە ئەرخەوانەکانی گردی سەیوان بووە لەوێدا نێژراوە قانع شاعیری کورد کە پێشتر لەگەڵ پیرەمێرددا پەیوەندیی ھەبووە ھۆنراوەیەکی درێژی بە بۆنەی مردنی پیرەمێردەوە نووسیوە کە لە دوای ناوبردنی ژمارەیەکی زۆر لە شاعیرانی کورد دێتە سەر باسی پیرەمێرد و شیوەنی مردنی ئەو پیرەمێرد لە بواری شیعردا دەستێکی باڵای ھەبووە و یەکێکە لەو شاعیرە دەگمەنانەی کورد کە سنووری لە نێوان شیعری کلاسیکی لاسایی دانەناوە واتە لە نێوان کێش و قافیەی عەرووزی و سیلابی میللی ئەمانەی تێکەڵ بە یەکتری کردووە ئەمڕۆ شیعرێکی تازە بابەتی میللی داناوە و سبەینێ لە شیعرێکی دیکەیدا پێڕەوی بەحری عەرووزی و یەکێتی قافیەی کردووە شیعری عەرووزی دیوانی پیرەمێرد لە چل پارچە شیعر پێکھاتوون ئەمە ژمارەیەکی کەم نییە لە ھەموو بەرھەمە شیعرییە ڕەسەنەکانی بە زۆری شاعیر بەحری موزاریع و ھەزەج و ڕەمەلی بەکارھێناوە تاکە تاکە بەحرەکانی موتەقاریب و ڕەجەز و موجتەس و خەفیفیش لە شیعریدا بەرچاو دەکەون پیرەمێرد لە بەکارھێنانی بەحرەکانی عەرووزدا دەوڵەمەندە لە بابەت قافیەشەوە دیسانەوە داھێنانی زۆرە بەوەی دەبوو یەکێتی قافیە لە شیعرە عەرووزییەکانیدا گەلێ زۆر بن کەچی ئەو بە پێچەوانەوە زۆربەی شیعرە عەرووزییەکانی لە ڕووی قافیەوە جووت قافیەن مەسنەوی اا ب ب ج ج کەچی بە ڕاستی جووت قافیە بۆ شیعری میللی کێشی خۆماڵی بەکاردێ بەڵام پیرەمێرد ئەم ڕچەی شکاندووە دیارە ئەو بە تەنیا داھێنەری ئەم نوێگەرییە نییە بەڵام ئەوە ھەیە شاعیرانی کلاسیکی دیکەی کورد زۆر کەمتر قافیەی مەسنەوییان بۆ شیعری بەحری عەرووزی بەکارھێناوە ھەرچی بەشەکەی دیکەی بەرھەمی پیرەمێرد کێشی خۆماڵی بەشی زۆری شیعری لەم بابەتەن شاعیر ھەموو کێشە خۆماڵییە میللییەکانی کە لە دیالێکتی گۆرانی بەکاردێن لە شیعریدا بەکاری ھێناون بەزۆری کێشە سووکەکانی بەکارھێناوە وەکو حەوت و ھەشت و دە بڕگەیی زۆرترین لەم بابەتانە دە بڕگەیییە وەستانیان لە ناوەڕاست دایە لە ڕووی قافیەشەوە دیارە ھەموو ئەو شیعرانە جووت قافیە مەسنەوی ن لە بابەتی زمانی نووسینەکانی پیرەمێردەوە شیعر و پەخشان دەڵێی بۆ ماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەیەک لە ناو کۆمەڵی تورکی عوسمانی نەژیاوە ھیچ جۆرە تارمایییەکی زمانی تورکی لە بەرھەمیدا بەدی ناکرێ ئەمە کارێکی یەکجار باشە بۆ خاوێنی زمانی نووسین بەڵام ئەگەر کاریگەرێتی بەجێی زمانی تورکی عوسمانی لە شیعری پیرەمێرددا بەرچاو بکەوتایە ڕەنگ ھەبوو ھەست بە دیمەنی تازەگەرییەک لەو شیعرانەدا بکرایە ھەرچۆنێ بێ زمانی ئەدەبی پیرەمێرد کوردییەکی پاکی ڕەسەنی میللییانەی ناو خەڵکی کوردەوارییە ئەگەر ھەندێ جار ھەست بە قورسی وشەیەک بکرێ بە تایبەتی ناو بە حسابی دەستووری زمان لەبەر ئەوەیە خوێنەر ئاگاداری وشەکە نییە زمانی کوردی بە تایبەتی لە دەشتودەر و گوند و دێھاتی دوور لە شار زۆر فراوانە پیرەمێرد چەندینجار چەندین پلە و پایەی لە ناو حکومەتدا وەرگرتووە ھەندێک لەو پۆستانە بریتین لە پیرەمێرد لە ساڵەکانی یەکەمی گەیشتنی بە تورکیا و ھەر لەو کاتەوە کە ئەندامی مەجلیسی عالی ئەستەمبوڵ و خوێندکاری کۆلیژی یاسا بووە دەستی کردووە بە نووسین و وەرگێڕانی شیعر و وتار و زیندووکردنەوەی وێژەی کوردی و ناساندنی بەو جیھانە نوێیە لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا یا خاوەن و سەرنووسەر بووە یاخود لە دەستەی نووسەراندا بووە و نووسەرێکی چالاک بووە کاتێک لە ساڵی دا دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی پاش ساڵ ژیان لە تورکیا وای چاوەڕواندەکرد ئەو وڵاتەی لە جێی ھێشتووە گۆڕابێت و لە بارودۆخێکی جیاواز و پێشکەوتوودا خۆی بنوێنێت بەڵام بەداخەوە گۆڕان و بەرەو پێشچوونێکی ئەوتۆی تیادا بەدی نەکرد لەگەڵ ئەمەشدا کە ئەو لە پلە و پایەی موتەسەڕیفی شاری ئەماسییەی تورکیاوە ھاتبۆوە بە ھیچ جۆرێک بە لای پایەبەرزی و کورسی وەزارەت و نوێنەرایەتی گەل و پلەی فەرمانبەری میریدا نەچوو ڕۆژنامەی بە پێشتر و پێویستتر زانی ئەم بڕوایەشی لە خۆیەوە نەھێنابوو بەڵکو ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی سەختی درێژخایەن بوو لە ئەستەمبوڵ لەو دەمەدا ئەستەمبوڵ قیبلەی ڕۆشنبیران و سەرچاوەی زانست و ئەدەب بوو لەو شارە گەورەیەدا دوو جیھان بە یەک دەگەیشتن جیھانی کۆن و دواکەوتووی ڕۆژھەڵات وە جیھانی نوێ و ڕاپەڕیوی ئەورووپا پیرەمێرد دەیویست ئەو بەرگی پێشکەوتن و گیانی ڕاپەڕینە شارستانییە بکاتە بەری وڵاتە دواکەوتووەکەی لەبەر ئەوە خوێندەواری و فێربوونی خوێندنی بە مەرجی بنەڕەتی ئەو پێشکەوتنە دادەنا زۆرجار دەینووسی کە میللەت تا خوێندەوار نەبێت ھەنگاوێک نانێت ھەر لەبەر ئەمەش بوو کە لە قوتابخانەی زانستیدا دەوری ڕابەر و دامەزرێنەری بینی لەلایەکی تریشەوە دەوری پێشڕەوی بینی لە کردنەوەی قوتابخانەی کچاندا لە سلێمانی و ھاندانی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ناردنی کچەکانیان بۆ قوتابخانە لە بەرامبەر ئەم کارەیدا تووشی گەلێ ھێرش و توانج بوو بەڵام دیسان کۆڵی نەئەدا و گەرمتر و جوانتر شیعری بۆ کچان و قوتابخانەی کچان دەگوت پاش گەڕاندەوەی لە تورکیا چەند ساڵێک لە شاری سلێمانیدا ئەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی توخنی کاری میری بکەوێت لە ساڵی دا لە مانگی کانوونی یەکەمدا شارەوانی سلێمانی ڕۆژنامەی ژیان دەرئەھێنێت بە سەرۆکایەتی حسێن کازم و پیرەمێردیش ئەکرێت بە سەرپەرشتکاری ڕۆژنامەکە لە ساڵی دا حسێن کازم کۆچی دوایی دەکات و پیرەمێرد دەکرێت بە بەڕێوبەری ئەو ڕۆژنامەیە لە ساڵی دا چاپخانەکەی شارەوانی بەکرێ ئەگرێت و مافی ڕۆژنامەی ژیان ئەگۆڕێتە سەرخۆی لە ساڵی دا لەگەڵ کاربەدەستانی شاری سلێمانیدا تێکدەچێت و چاپخانەکەی شارەوانی لێدەسەندرێتەوە بەڵام پیرەمێرد ھەر کۆڵنادات ئەچێت خانووەکەی ئەخاتە ڕەھنی بەڕیوبەرایەتی ھەتیوان ەوە مافی ڕۆژنامەیەکی نوێ بۆ خۆی وەرئەگرێت وە بە ناوی ڕۆژنامەی ژینەوە دەری ئەھێنێت و چاپخانەی ژینی دادەمەزرێنێت بەدەر لەوانەی سەرەوە پیرەمێرد لە گەلێک بڵاوکراوەی تردا دەستڕەنگینی خۆی لە نووسیندا نیشانداوە و چالاک بووە لەوانە جگە لە کاری ڕۆژنامەوانی یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی کە پیرەمێرد گرنگییەکی زۆری پێداوە نەورۆز بووە بەل ای پیرەمێردەوە نەورۆز تەنھا کردنەوەی ئاھەنگێک و گێڕانی ئاھەنگ نەبووە بەڵکو شتێکی لەوە گەورەتر بووە لای ئەو ھاوکێشەی مەرگ و ژیانەوەی وەرگرتووە لەلایەکەوە سروشتی مردوو ژیاوەتەوە لەلایەکی تریشەوە ڕەمزی شۆڕش و ڕزگاربوونی گەل بووە پیرەمێرد پشت بەو ڕۆشنبیری و زانیاری و گەڕان و پشکنینەی لە تورکیا دەستی کەوتبوو ویستی بزووتنەوەی شانۆیی بە تایبەتی لە سلێمانیدا پەرە پێ بدات بەھۆی کۆمەڵەی زانستیەوە چەند شانۆ نامەیەکی خۆی پێشکەش کرد وە لە ڕۆژنامەکەیدا جێگای تایبەتی بۆ باسکردن و پێدا ھەڵگوتنی ئەم شانۆگەریانە تەرخان کردبوو شانۆگەری مەم و زین و مەحموود ئاغای شیوەکەلێ و شەریف ھەمەوەندی نووسی و ھەریەکەیان لە کاتی خۆیدا پیێشکەش کران زۆرجار دەسکەوتی ئەم شانۆگەرییانەی بەسەر قوتابی ھەژار و خەڵکی دەستکورتدا دابەش دەکرد گەلێ جار باسی بایەخ و گرنگی شانۆی نووسیوە لە ژیانی کۆمەلگادا بە تایبەتی لە کۆمەڵگای دواکەوتوو و نەخوێندەواردا جگە لە جێدەستی لە ڕۆژنامەگری کوردیدا پیرەمێرد خاوەنی دیوانێکی شیعرییە کە چەندین جۆر و بواری شیعری تیا بەدی دەکرێت کۆمەڵایەتی فەلسەفە ڕامیاری و ھتد بەرھەمەکانی بەناوی حاجی تۆفیق بەگ ەوە بڵاودەبوەوە کاتێک کە پیرەمێرد لە تورکیاوە دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی تەمەنی بەرەو پیربوون دەچێت کە ساڵی شیعری بەیانی بوو لەخەو ھەستام بڵاودەکاتەوە بۆ یەکەمجار نازناوی پیرەمێرد بۆخۆی ھەڵدەبژێرێت و دەینووسێت لەوەبەدواوە بە پیرەمێرد دەناسرێت کە لە تورکیا بوو بەناوی جیاجیا شتی بڵاوکردۆتەوە سلیمانیەلی توفیق س ت سلیمانیەلی مەحمود نەژاد سلیمانیەلی م نەژاد تۆفیق م م سلیمانیەلی وداد اسماعیل وداد پیرەمێرد خۆی لەیاداشتەکانیدا باسی دەکات و بە بەرھەم و کاری ئەدەبیش ساخ بۆتەوە کە بەچاکی زمانی تورکی و فارسی و عەرەبی زانیوە لە نووسینی فارسیدا دەستێکی زۆر باڵای ھەبووە وەکو ئەڵێن لەو دەمەی خۆیدا مەگەر تەنیا سلێمان بەگی باوکی گۆران لە ئاستی پیرەمێرد لە فارسیدا شارەزایی بوبێت خوێندنی ئەو کاتەی پیرەمێرد لە کوردستاندا زیاتر فارسی بووە و تێکەڵ بوونی تورکیش لە کوردستاندا بەھۆی دەوڵەتی عوسمانی و کار و فرمانی ڕەسمییەوە و مانەوەی پیرەمێرد ساڵ لە تورکیا و ئەو نووسین و شیعرانەی بەتورکی بڵاوی کردونەتەوە پیرمێرد خاوەنی چەند کتێبێکە لەو کتێبە چاپکراوانەش لەو کتێبانەی وەریگێڕاونەتە سەر زمانی کورد کاکەی فەلاح پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە کەس و کاری پیرەمێرد ھەندێک لەم کتێبانەی سەرلەنوێ لە چاپدایەوە لە سەردەمی ژیانی پیرەمێرددا کارەساتی زۆر ڕوویانداوە و بوون بە مایەی غەم و پەژارە بۆ شاعیر لە ئەنجامدا زنجیرەیەک شیعری ڕۆمانتیکی سیمبۆلییانەی ھێناوەتە بەرھەم لە ساڵی لە دوای لە سێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران و شێخ عەبدولقادری نەقشبەندی لە دیاربەکر پیرەمێرد ئەم شیعرەی وتووە پیرەمێرد خاوەنی کۆمەڵێک پەندە کە لە پەندی پێشینانی کوردییەوە ھەڵقوڵاون و لە ناو ھۆنراوەکانیدا ھۆنیونییەتەوە کەژمارەیان دەگاتە پەند زۆربەی پەندەکانی ڕۆژانە دەینووسی و لە ڕۆژنامەی ژیندا بڵاوی دەکردنەوە پاش مردنی خۆی کاکەی فەلاح کۆی کردوونەتەوە و ڕێکیخستوون و لە دووتوێی کتێبێکدا چاپکراون نموونەی پارچەیەک لە پەندەکانی پیرەمێرد پیرەمێردی شاعیر لە پێش مردنی وەسێتنامەیەکی نووسیوە کە ئەمە دەقەکەیەتی پیرەمێرد جگە لە ھۆنراوە نووسین و ڕۆژنامەگەری کۆمەڵێک وەرگێڕانی شێعری کردووە کە ڕەنگدانەوەیەکی گرنگی لە کۆمەڵگای سۆرانی زماندا بووە ھەروەھا پیرەمێرد یەکێک لەو کەسانە بووە کە زۆر جەختی لە سەر جێژنی نەورۆز کردووەتەوە و ھەموو ساڵێک نەورۆزی پیرۆز کردووە ھۆنراوەی نەورۆزی یەکێک لە میراتانەیە کە لە کۆمەڵگای کوردەواریدا بە جێی ھێشتووە نەورۆز لە شیعرە ھەرە بەناوبانگەکانی پیرەمێردە کە لە ئازاری دا وتوویەتی نەورۆز فایەق بێکەس یەکێکە له شاعیره بە ناوبانگەکانی کوردستان و له شاری سلێمانی له دایک بووه فایەق بێکەس کوڕی عبداللە بەگی کوڕی کاکە حەمەی کوڕی ئەلیاسە قۆجەیە بنچینەی بنەماڵەیان لە قەڵاچوالانەوە ھاتووەتە سلێمانی و خۆی لە دا لە سیتەک ھاتووەتە ژیانەوە ئەو دێیەش بیست کیلۆمەترەیەک لە باکووری ڕۆژەڵاتی سلێمانییەوە دوورە و ئەو ئەوساتەش سیتەک سەنتەری شارباژیر بووە عبدوڵڵا بەگی باوکی لەوێ تابوور ئاغاسی بووە لە دایکیشیەوە لە بنەماڵەی ئاغەلەرەکانی سلێمانییە ساڵی یەکەم و دووھەمی تەمەنی لە سیتەک بەسەربردووەو پاشان ماڵیان ھاتووەتەوە سلێمانی و لە تەمەنی سێ ساڵایدا ئاوەڵەی دەرداوە ھەر بە مناڵی باوکی لە حوجرەی فەقێ خستوویەتیە بەر خوێندن لە دا باوکی بە ئیشی میری نێرراوە بۆ خانەقی و لەوێوە بۆ بەغدا لە بەغداوە ئەنێرێ بە دوای ماڵ و مناڵەکەیدا و ئەیانباتە ئەوێ پاش ساڵێک خۆی چووە بۆ تورکیا و ئەوانی لە بەغدا بەجێھێشتووە ئیتر فائق باوکی نەدیوەتەوە ھەر لەو ماوەیەدا حەمە سەعیدی برا گەورەی لە ئاوی دەجلەدا ئەخنکێ و دوابەدوای ئەو دایکیشی کۆچی دوایی دەکات و فایق ئەکەوێتە لای خاڵی ئەویش پاش چەند مانگێک ئەمرێ و فایق و تاھیری برای بچووکی بە بێکەسی ئەمێننەوە ئەو ساتەی شەڕی یەکەمی جیھانی ھەڵدەگیرسێت ڕێی ھاتوچۆی نێوان بەغدا و سلێمانی دەگیرێت حاجی ئەمینی کاکە حەمەی مامی لە سلێمانییەوە ئەنێرێتە لای حاجی عەلی ئاغا ئەوەی لە بەغدا بووە کە چاودێری فایق و براکەی بکات و ھەر میراتێکیان لە باوک و دایکیانەوە بۆ مابێتەوە بۆیان خەرج بکا ئەویش ئەیانداتە دەستی حەبەخان ناوێک ئەوەی خێزانی ئەفسەرێکی خەڵکی سلێمانی بووە و لە بەغدا دانیشتووە ژنەکەش مەردانە ئەیانخاتە ژێر باڵی بەزەییی خۆی و وردە وردە پێیشیان ئەخوێنێ دوو سێ ساڵێک بەم جۆرە ژیان بەسەردەبەن لە دا کەساسییەکی زۆریان تووش دەبێ لە دا حەبە خان ئەیانباتەوە بۆ سلێمانی بۆ لای حاجی ئەمینی مامیان فایق لە سلێمانی ئەخرێتە قوتابخانە و لە پۆلی سێھەمدا وەرئەگیرێ و تا ساڵی لەسەر خوێندن بەردەوام دەبێت ھەموو ساڵێ بە یەکەم دەرئەچێ لەو ساڵەدا لەسەر ئارەزووی مامی ئەچێتە قوتابخانەی علمیە لە کەرکووک بەڵام بۆی ڕێناکەوێ لەوێ بخوێنێ ئەچێتە بەغدا و ساڵی لە دار العلوم بەسەرئەبا لەوێش لەبەردەم بژێوی بژی و لە ساڵی دا ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی لەوکاتەدا سلێمانی تەنھا پۆلی یەکەمی ناوەندیی تیا بووە ناچار تێی ئەچێ لەو ساڵانەدا تەنگوچەڵەمەی ژیان ناچاری ئەکا دوکانێکی جگەرەچێتی بکاتەوە بەڵام ئەمەش سەرناگرێ و دەستدەکات بە جگەرە و شقارتە فرۆشتنی دەستگێڕی و پاشان پەنا ئەباتە بەر ئەشغاڵ و بە ڕۆژانە لە ڕێگای عەربەت ئیش ئەکاو چەند مانگێک لەسەر ئەم ئیشە دەبێت لە دا بۆ ماوەی چەند مانگێک لە ھەولێر ژیاوە لەو سەردەمەدا خوالێخۆشبوو قالەی ئایشە خان ئەندازیاری ئەشغاڵ بووە و سەرپەرشتی کردنەوەی ڕێگای ھەولێر ڕەواندز ڕایاتی کردووە بێکەس دۆستی لە ئەشغاڵ دامەزراندووە ھەر لەو ساڵەدا بێکەس ئەبێ بە مامۆستای زانستی و لە دا ئەبیستێ باوکی لە مەرعەش لە تورکیا مردووە لە ساڵی دا بە ھەر دەردی سەریەک بووە بەدوای میراتی باوکیا ئەچێ بۆ تورکیا ھەر لەو ساڵەدا بە نائومێدی ئەگەڕێتەوە ھەر لەو ساڵەدا بوو ڕاپەڕینەکەی شەشی ئەیلوول لە دژی ھەڵبرژادنە ساختەکەی دەزگای پادشایەتی ڕوویدا بێکەس یەکێک بوو لەو نیشتمان پەروەرانەی سەرکردەی ئەو ڕاپەڕینەیان کرد و تێیدا برینداریش بوو لەئەنجامی ئەو ڕۆڵەدا ئەیگرن و ئەیخەنە بەندیخانەوە ھەر لەسەر ئەم بەشداربوون و سەرکردەیییەی لەسەر کاریش لایئەبەن ھۆنراوە بەناوبانگەکەی ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم ی لە ناو بەندینخانەدا نووسیوەتەوە ئەو ساتەی لە بەندینخانە دێتە دەرەوە قوتابخانەیەک ئەکاتەوە بۆ ئەوەی وانەی تێدا بڵێتەوە و پێی بژی لە دا میری وەرئەگرێ بە مامۆستا و ئەینێرێتە مۆرتکەی بازیان و پاشان ئەینێرێتە تەوێڵە لە ھاوینی دا لەگەڵ کۆمەڵە مامۆستایەک لەوانەش یەکێکیان مامۆستا گۆرانی شاعیری بەناوبانگ بووە بەشداری لە کۆرسێکدا کردووە لە بەغدا بۆ مامۆستایان ئامادە کراوە بێکەس لەو سەردەمەدا مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بازیان بووە لە ساڵی دا لە وزەی میریدا نامێنێت مامۆستایەکی نەترسی وەھا لە سلێمانیدا ھەبێ گیانی خەبات و کوردایەتی بڵاوبکاتەوە دووری ئەخاتەوە بۆ حیللە و پاش ساڵێک ئەینێرێ بۆ عەمارە بەڵام بێکەس ڕازی نابێت بچێ و دەست لە ئیشەکەی ھەڵئەگرێ و دێتەوە سلێمانی لەوێش قوتابخانەیەک ئەکاتەوە تا وانەی تێدا ئەڵێتەوە ئەنجا ئەیکەنەوە بە مامۆستای قوتابخانەکانی میری و تا دوایی ساڵی دا لە قەرەداغ و سلێمانی و سورداش و ھەڵەبجە مامۆستا ئەبێ بێکەس جگە لە زمانی کوردی عەرەبی و فارسی و تاڕادەیەک ئینگلیزیشی زانیوە بەتایبەتی لە عەرەبیدا دەسێکی باڵای ھەبووە ھۆنراوەیەکی زۆری عەرەبی لەبەربووە ھەروەھا بڵاوە کە معلقاتی سبعە بەتەواوەتی لەبەربووە بێکەس دووژنی ھێناوە یەکەمیان لە ساڵی دا بەڵام پاش ساڵێک بە نەخۆشی دەردەباریکە کۆچی دواییکردووە و مردنەکەی کارێکی زۆری کردۆتە سەر دەروونی بێکەس و وای لێکردووە ماوەیەک گۆشەگیری ببێت لەم ژنەی کچێک و لە ژنی دووھەمی دوو کچ و کوڕێکی بووە کوڕەکەشی شاعیری گەورەی کورد شێرکۆ بێکەسە فایق بێکەس شاعیرێکی نیشتمانپەروەر و دژی بێگانە پەرەستی و پڕوپوچ بوو لە سەردەمی خۆیدا پاش خانی و حاجی قادر یەکێک لە دەگمەن ئاڵاهەڵگرانی نیشتمانپەروەری بووە ھۆنراوەی بیست و حەوت ساڵەکەی کە تیایدا ڕووی دەمی لە داگیرکەرانی کوردستانە یەکێک لە ھۆنراوەی هەرە مەنشوورەکانی وێژەی کوردییە لە ڕێکەوتی دا بۆ یەگجاری سەر ئەنێتەوە سەردەشت شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە نێوان سنووری ئێران و عێراق کە دەوترێ شوێنی لەدایک بوونی زەردەشتە ئەمشارە لە ساڵی زایینی لە لایەن حکومەتی سەدام حوسێن کیمیاباران کراوە شاری سەردەشت یەکێک لە شارهکانی ناوچەی موکریان و سەر بە پارێزگای ورمێیە کە کەوتۆتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروە ھا دەێکەوێتە رۆژئاوای بانە و باشووری رۆژئاوای بۆکان ھەروەھا سەردەشت دەکەوێتە رۆژھەڵاتی قەڵادزێ و کۆتاییدا سلێمانی لە باشووری سەردەشت ھەڵکەوتووە یەکێک لە ناوچە هەرە خۆشەکانی سەردەشت شاری میراوەیه کە دەکەوێته نێوان سەردەشت و پیرانشار سەردەشت لە کەنار کێوی گردە سوور ھەڵکەوتووە کێوەکانی قەندیل له باکووری ڕۆژاوای ئەم شارەن سەردەشت لە باکوور لەگەڵ پیرانشار و مەهاباد لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ بۆکان لە باشووری ڕۆژھەڵات لەگەڵ بانە و لە ڕۆژئاوادا لەگەڵ قەڵادزێ و پارێزگای سلێمانی ھاوسنوورە هەروەها سەردەشت کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە هەرێمی کوێستانی سەردەشت بە گەورەیی کیلۆمەتری چوارگۆشە دەبێت هەندێک لە کێوە بەرزەکانی سەردەشت لەخوارەوە نووسراون بە پێی ئاماری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی دا شاری سەردەشت کەس دانیشتوی بوو بەڵام بەسەرجەم شاروچکە و گوندەکانەوە دەگاتە نزیک کەس کە ھەمویان کوردن و به زمانی کوردی قسە دەکەن لە ی پووشپەڕی ساڵی ھەتاوی بەرانبەر بە زایینی کاتژمێری سەر لە ئێوارە ھێزە ئاسمانیەکانی رژێمی بەعس و فرۆکەوانەکانی ئەو سوپایە بە گازی کیمیاوی شاری سەردەشت و گوندی ڕەشە ھەرمێیان بۆردومان کرد لەو بۆمبارانەی شارە کەسیەکەی سەردەشت کەس کیمیاوی کران و کەس لە خەڵکی ئەم شارە شەھید کران پاش ئەم ڕووداوە ئێران شاری سەردەشتی بە یەکەمین شار لە جیھان کە بە گازی کیمیاوی بۆمباران کراوە ناساند شاری سەردەشت لەگەڵ شارەکانی بۆکان ورمێ مەهاباد بانە و پیرانشار ڕیگای هەیە هەر وەها شاری سەردەشت لە جادەی قەڵادزێ را لەگەڵ شارەکانی باشووری کوردستان ڕیگای هەیە تێرمیناڵی سەردەشت هەموو رۆژێك لەگەڵ شارەکانی بۆکان سەقز بانە ورمێ مەهاباد نەغەدە پیرانشار شنۆ تەورێز و تاران هاتوچۆی هەیه ڕانیە شارێکە لە پارێزگای سلێمانی کە ناوەندی قەزای ڕانیەیە لە مێژووی باشووری کوردستاندا ڕانیە بە دەروازەی ڕاپەڕین بەناوبانگە کە دەگەرێتە بۆ ڕاپەڕینی کە لەم شارەوە سەری ھەڵدا ڕانیە دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای پارێزگای سلێمانییەوە و نزیکەی کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی دوورە ئێستا لە ڕووی کارگێڕییەوە ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕینە کە فەرمانی ھەرێمی لە ڕووی کارگێڕییەوە وەک پارێزگایەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ئێستا کەسێک بە پلەی پارێزگار لەم شارە دادەنیشێت بە ناوی سەرپەرشتیار ئیدارەی ڕاپەڕین ڕانیە بە شاخەکانی کێوەڕەش حاجیلە و ئاسۆس دەورە دراوە و لە ڕووی کشتوکاڵییەوە دەشتی ڕانیە بەناوبانگە و خاکەکەی بەپیتە لەسەر ناوی ڕانیە چەندین بۆچوونی جیاواز ھەیە بۆ نموونە لە قسەی پێشینانی شارەکەوە دەگێڕنەوە کە ناوی ڕانیە لە ڕانک و چۆخە وە ھاتووە ڕانک و چۆخە جل و بەرگێکی ڕەسەنی کوردییە گوایە شوانێک لە بەرزایییەکی قەندیلەوە ڕانکەکەی لێ بەربووە و بە ئاودا چووە پاشان لە سەرچاوەی ئاوی قولە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری ڕانیە دۆزراوەتەوە بۆیە پێیان وایە ڕەنگە ناوی ڕانیە لەو ڕانکەوە ھاتبێت بەگوێرەی ئاماری سەرژمێریی بۆ ساڵی ژمارەی دانیشتووانی ناو شاری ڕانیە کەسە ھەروەھا بە بەگوێرەی ئاماری ساڵی ی ئاماری پارێزگای سلێمانی کۆی گشتی دانیشتووانی قەزای ڕانیە بە ناحیەکانی حاجیاوا و چوارقوڕنە و سەرکەپکان و بێتواتە ھەزار کەسە دانیشتووانی ڕانیە پەیڕەوی ئاینی ئیسلام دەکەن زانکۆی ڕاپەڕین یەکێکە لە زانکۆیەکانی باشووری کوردستان کە دەکەوێتە ڕانیە ئەم زانکۆیە لە ی ئابی دامەزراوە کەمپی سەرەکیی زانکۆکە لە ڕانیەیە و کەمپێکی دیکەشی ھەیە لە قەڵادزێ ناوی زانکۆکە لە ڕاپەڕینی بەھاری ھاتووە کە لە ڕانیە سەری ھەڵدا لە ئێستادا لە کۆلێژ و بەشێک پێکدێت کە ئەمانەن کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی کە ئەویش لە بەش پێکدێت کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان کە ئەویش کە لە چوار بەش پێکدێت کۆلێژی پەروەردەی قەلادزێ تەنھا لە سێ بەش پێکدێت کۆلێژی زانست کۆڵیژی پەرستاری گوند سەر بە ناوەندی قەزای ڕانیەیە پێشانگا نێچیرڤان ئیدریس بارزانی لەدایکبووی ی ئەیلوولی سیاسەتوانێکی کوردە کە دووەم و ئێستا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە لەلایەن پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانەوە لە ی حوزەیرانی دا ھەڵبژێردرا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لە وە وەک جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دانراوە ناوبراو پێشتر سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو لە مانگی ئازاری ەوە تا مانگی ئابی ھەروەھا مانگی ئازاری بۆ مانگی ئایاری کە چەندان گەشەپێدانی ستراتیجی لە ھەرێمی کوردستاندا کردووە نێچیرڤان لە ی ئەیلوولی لە بارزان لەدایکبووە کاتێک لە ساڵی عێراق و ئێران لە جەزائیر لە دژی شۆڕشی کوردستان شۆڕشی ئەیلول ڕێککەوتن و مەلا مستەفای بارزانی خەباتی چەکداری ڕاوەستاند ئەو دەمە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی ئێران بوون و لەوێ لە زانکۆی تاران زانستە سیاسیەکانی خوێند ئیدریس بارزانی باوکی نێچیرڤان بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان بوو و ڕۆڵێکی دیاری ھەبوو لە ناو تەڤگەری ڕزگاریخوازی کوردستاندا ھەبوو ھەر لە مناڵییەوە لە ناو ڕێزەکانی شۆرشدا بوو و لەتەک پێشمەرگەکان ببوو کاتێک ئیدریس بارزانی کۆچی دوایی کرد نێچیرڤان بارزانی ناچار بوو بنەماڵەکەی بەجێ بھێلێت و بەشداری لە شۆڕش و بەرخودانی چەکداری بکات نێچیرڤان بارزانی زوو لە ناو ڕێزەکانی پێشمەرگە و شۆرەشدا پێشکەوت و بەرپرسیاریەتی درایێ لە ساڵی بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی بووە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی بووە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کابینەی چوار لە ی ئایاری بووە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کابینەی یەکگرتنەوە ئەمەش دوای دابەشبوونی حکوومەتی ھەرێم بۆ دوو ئیدارە نێچیرڤان بارزانی زۆرترین ماوە سەرۆک حکوومەت یان سەرۆک وەزیرانی حکوومەتەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەرەتادا لە ساڵی بووە جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئینجا لە ی کانوونی یەکەمی تاکوو ی حوزەیرانی سەرۆککوەزیرانی حکوومەتی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ی ئایاری بووە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کابینەی یەکگرتنەوە ئەمەش دوای دابەشبوونی حکوومەتی ھەرێم بۆ دوو ئیدارە نێچیرڤان لە ساڵی تاکوو سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو کە بە حکوومەتی یەگرتنەوە دەناسرێت لە ساڵی سەرۆک وەزیران دەدرێتە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمە بەپێی ڕێکەوتنی پارتی و یەکیتیی بوو لە ئەنجامدا بەرھەم ساڵح دەبێتە سەرۆک وەزیران ئینجا لە شووباتی پۆستە دووبارە دەدرێتەوە پارتی دیموکراتی کوردستان و دووبارە نێچیرڤان بارزانی دەکرێتەوە سەرۆک وەزیران ئەمەش تاکوو ئەیلوولی بەردەوام بوو لە ھەڵبژاردەکانی ئەیلوولی دووبارە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژاردەکانی بردەو و نێچیرڤان بارزانیش بۆ جارێکی دی کرایەوە سەرۆک وەزیران نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نەبیلە بارزانی کچی مەسعود بارزانی ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و چوار مناڵیان ھەیە بە ناوەکانی ئیدریس ڕانیە چیاڤان و مایا نێچیرڤان بارزانی جگە لە کوردی زمانی فارسی باش دەزانێت ھەروەھا عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت پەرلەمانی کوردستان بەفەرمی پەرلەمانی کوردستان عێراق یان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان عێراق ئەنجومەنی نوێنەرانی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان و ھێزی یاسادانەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە پەرلەمانی کوردستان بۆی ھەیە ھەر یاسایەکی فیدڕاڵی لە ھەرێمدا بخاتە کار کە بەدەر بێت لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵی کە لە ماددەی ی دەستووری کۆماری عێراقی فیدڕاڵیدا ھاتوون خولی چوارەمی پەرلەمان لە نوێنەر پێک ھاتووە و سەرۆکی ئێستای ڕێواز فایەقە ئەندامانی پەرلەمان چوار ساڵ جارێک لە ھەڵبژاردنی گشتیی لە ھەرێمی کوردستاندا دەستنیشان دەکرێن لانی کەم دەبێ ی ئەندامانی پەرلەمان ژن بن دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان پێک دێت لەھەر ساڵێکدا دوو خولی بەستنی ھەیە یەکەم لە ئازار تا کۆتاییی حوزەیران و دووەم لە ئەیلوول تا کۆتاییی کانوونی یەکەم دوای شکستھێنانی گفتوگۆکانی نێوان بەرەی کوردستانی و ڕژێمی سەدام لە ی تشرینی یەکەمی حکوومەتی ئێراق دەستی کرد بە کێشانەوەی دامودەزگا ئیدارییەکان لە ناوچەکانی کوردستان بەرەی کوردستانی کە لە حەوت حیزب پێک ھاتبوو وەک دەسەڵاتی دیفاکتۆی ناوچەکە بیری لە دامەزراندنی سیستمێکی پەرلەمانی کردەوە لەڕێی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی سەربەخۆی ئازاد و دیموکراتییەوە بۆ ئەمەش لێژنەیەکی تایبەتی لە کەس لە سیاسەتوانەکانی ناو بەرەی کوردستانی پێک ھێنرا بەم ئەندامانەوە ڕەشید عەبدولقادر مەعرووف ڕەئووف نازم حەوێزی حاکم ئەمیر شەمسەددین موفتی مەحموود بابان سەعدی بەرزنجی خورشید شەوکەت مستەفا عەسکەری فەرسەت ئەحمەد قەیس دیوالی حەسەن عەبدولکەریم بەختیار حەیدەری قادر جەباری و فەرەنسۆ ھەریری ئەم لیژنەیە دوای ئەوەی چەند دانیشتنێکی لە نێوان ی کانوونی یەکەمی تاوەکو ی کانوونی دووەمی ئەنجام دا پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش بە سەرکردایەتیی سیاسیی بەرەی کوردستانی کرد و لە ڕۆژی ی نیسانی لەلایەن بەرەوە بڕیاری لەسەردرا و بە ناوی یاسای ژمارە بۆ ساڵی یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنیی نیشتمانیی کوردستان عێراق پەسەند کرا ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ڕێگای دەنگدانی گشتی و نھێنی و ڕاستەوخۆ لە ی ئایاری بە بەشداریی دەنگدەر ئەنجام درا کە بەھاوکاری و پشتیوانیی چاودێرانی بیانی بەڕێوە چوو بەپێی یاسای ھەڵبژاردن ھەر حزبێک دەبوایە ی دەنگەکان بەدەست بھێنێ بۆ ئەوەی کورسییەکی پەرلەمان مسۆگەر بکات ئەم لیستانە لە ھەڵبژاردنەکەدا بەشدار بوون بەپێی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن کە لەلایەن دەستەی باڵای سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندرا کە بە سیستمی نوێنەرایەتێی ڕێژەیی بەرێوە چوو تەنیا لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و لیستی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشان ھاتنە نێو پەرلەمان لە کۆی کورسیی پەرلەمان ھەریەک لە یەکێتی و پارتی ی کورسییەکانیان بەرکەوت جەوھەر نامیق سالم لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەپێی بڕیارێکی سەرکردایەتیی سیاسیی بەرەی کوردستانی کورسی بۆ مەسیحیەکانی کوردستان تەرخان کرا کە ئەندامیان لە لیستی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری و ئەندامیش بۆ لیستی یەکگرتووی مەسیحییەکانی کوردستان تەرخان کرا بەھۆی ھەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ شەڕی براکوژی لە ی مایسی نەتوانرا ھەڵبژاردنی خولی دووەم ئەنجام بدرێ پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکی دیکۆمێنتیدا کە لە خاڵ پێک ھاتبوو دژی ئەم شەڕە ھەڵویستی دەرکرد و چەندین لێژنەی مەیدانیشی بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاگربەست و بڕیاردانی ئاشتی لە بەرەکانی شەڕدا پێک ھێنا ھەروەھا ئەندام بۆ ماوەی ڕۆژ لە ھۆڵێکی نێو پەرلەمان دژی شەڕی ناوخۆ پەناگیریی خۆیان ڕاگەیاند بەڵام پەرلەمانیش بووە قوربانیی شەڕی ناوخۆ بەھۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ساڵی بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی واژوو کرا پەرلەمانی کوردستان یەکی گرتەوە لە ی تشرینی یەکەمی یەکەم کۆبوونەوەی یەکگرتنەوەی کرد و ھەفتەیەکیش دوای ئەوە کۆبوونەوەی دووەمی یەکگرتنەوەی لە سلێمانی گرێ دا نوێنەری یەکێتی گۆڕدران و نوێنەرێکی دیکەش بۆ پارتی زۆرکرا ماوەی سەرۆکایەتیی ئەم خولەی پەرلەمان مانگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕۆژ نووری شاوێس و مانگیش بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کەمال فوئاد دیاری کرا بەڵام بەگشتی ئەم خولە درێژەپێدەری خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی سالی بوو لە ی کانوونی دووەمی خولی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ھاوکات لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام درا لە ھەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان لیستی جیاواز بەشداریان کرد کە بە سیستمی نوێنەرایەتیی ڕێژەیی بەڕێوە چوو تێیدا کەس لە دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان بەشداریان تێدا کرد لەم ھەڵبژاردنەدا ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان لە ئەندام بۆ ئەندام بەرزکرایەوە لە ئەنجامدا تەنھا لیست لەکۆی لیستەکە توانیان بگەنە پەرلەمان ئەوانیش لیستی نیشتمانیی دیموکراتی کوردستان کە کورسی و لیستی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی عیراق کورسی و لیستی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و سەربەخۆکان یەک کورسییان بەدەست ھێنا عەدنان موفتی سەرۆکی پەرلەمان و فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا سکرتێری پەرلەمان لە خولی دووەم بوون ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنەکان ڕۆژی ی تەممووزی خولی سێیەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە چوو کە لیست بەشداریی ھەڵبژاردنیان کرد بۆ کێبرکێ لەسەر کورسی و تێیدا لیست توانیان ڕێژەی یاسایی بەدەست بێنن و بێنە ناو پەرلەمان حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بایکۆتی ھەڵبژاردنەکانی کرد ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردن لە نووسراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ی ئابی ھاتووە بەم شێوەیەی خوارەوەیە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە ئەیلوول لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەی نیمچە کراوە بەڕێوە چوو لیست بەشداریان لەم ھەڵبژاردنە کرد بەڵام تەنھا لیست توانیان ببنە خاوەن کورسییەکانی پەرلەمان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی کۆتایی بەم شێوەیە ڕاگەیەند پەرلەمانی کوردستان ئەم ئەرک و دەستەڵاتانەی خوارەوەی ھەیە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پشتیوانەی یاساییان ھەیە کە پاراستنی یاسایی پێویستیان بۆ دابین دەکات تاکو بە ئازادی ئەرکەکانیان جێبەجی بکەن و ئەندام لەسەر دەربڕینی بیروڕاری لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەی لە ئەنجوومەندا لی پرسینەوەی لەسەر نەبێت و نابی ڕاوەدوو بنرێـت یا بگیرێت لە کاتی خولەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەندا بەبی ڕەزامەندیی ڕاوەدوو پەرلەمان تەنیا لە بارەی ئەوە نەبی کە لە تاوانێکدا گیرا بی ھەروەھا نابی ئەندام ڕاوەدوو بنرێتیان بگیرێت لە دەرەوی کاتی خولی بەستنی ئەنجوومەن بەھۆی تاوانێک بە بی وەرگرتنی ڕەزامەندیی سەرۆی پەرلەمانی کوردستان تەنیا لەو بارەدا نەبێت کە لە تاوانێکدا گیرا بێت بەپێی ماددەی ی پەیڕەوی ناوخۆی پەلەمانی کوردستان لیژنە ھەمیشەیییەکانی ئەنجومەن لەیەکەم خولیدا کەدوای ھەڵبژاردندەبەسترێت پێکدەھێنرێن ولەپێکھێنانیاندا ئارەزووی ئەندامان وپسپۆرییان ڕەچاودەکرێت بەپێی ماددەی دووەمی بریاری ژمارە ی ساڵی بڕگەی لەماددەی یەمی ھەموارکراو ھەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێنرێتەوە لیژنەی ھەمیشەیییەکان لەژمارەیەک ئەندام پێکدێن کە لە پێنج ئەندام کەمتر نەبن و لەیازدە ئەندامیش زیاتر نەبن و ھەر لیژنەیەش لەناو ئەندامانیدا سەرۆکێک و جێگرێکی سەرۆک و بڕیاردەرێک بۆ خۆی ھەڵدەبژێرێت لیژنە ھەمیشەیییەکانی پەرلەمانی کوردستان کە لەخولی سێیەمدا دیاریکراون ئەمانەن ھاکی کارەر یان حەقی قەرار لە ئولوبەی لە دیلۆک چالاکوانێکی سیاسیی چەپگڕی مارکسیست لێنینیستی تورک و خەڵکی تورکیا و لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی باکووری کوردستان بوو ھاکی کارەر کەسایەتییەکی بەرجەستە و سەرەکی لە مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستان بە ئەژمار دێت ھاکی کارەر لە سالی لە ناوچەی ئولوبەیی سەر بە شاری ئوردووی تورکیا دا لە دایک بوو ھەموو قۆناخەکانی فێرگەی لە ئوردوو خوێند دواتر لە کۆلیژی فەنی زانکۆی ئاتاتورک دەستی بە زانکۆ کرد ھاکی کارەر کاریگەری لە جوولانەوەی شۆریشگێری پاش کان وەرگرت و لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە خاوەنی تێروانینی شۆریشگێری لە ھەمانکاتدا کەمال پیر و ئاپۆیشی ناسی لە سالی دا لە ئەنجومەنی پەروەردەی باڵای ئانکارا دا ئەرکی بەرێوەبەری لە ئەستۆ گیرت لە دا بە گوێرەی بریاری گەرانەوەی وڵات کە لە کۆبوونەوەی دیکمەندا وەرگیرابوو سەرەتا چووە باتمان وو پاشانیش دیلۆک کە پراتیکێکی سەرکەوتووی نوواند لەوێ رێکخیراوەی دژە شۆریشی بە فەرمانی کەوتە گەڕەوە لە دیلۆک ئەندامی کۆنترای ئەو رێکخیراوەیە ھەقی قارەر بانگێشتی گفتوگۆ دەکات کۆبوونەوەکە لە رۆژی ی گولان لە قاوەخانەیەکی دیلۆک دا پێکھات لە ئەنجامی ئەم پیلانگێڕییە چەپەڵە دا ھەقی قارەر لە ی گولانی سالی دا کوژرا شەھیدبوونی ھەقی قارەر وەکوو یەکەم شەھید لە مێژووی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دا لە دامەزرانی پارتی کرێکارانی کوردستان دا قۆناخێکی مێژوویییە ئێران بە پاڵەوی ئێران وڵاتێکە لە باکووری ڕۆژاوای ئاسیا و لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناویندا ناوە فەرمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و پایتەختەکەی تارانە پانتایی ئەم وڵاتە کیلۆمەتر دووجایە یەم لە دونیادا و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ی کۆچی ھەتاوی ژمارەی دانیشتووانەکەی کەسە و ھەر ساڵ یەک ملیۆن کەس لە دانیشتووانی وڵات زیاد دەبێت لە باکوورەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان ئەرمەنستان و تورکەمەنستان لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیا و کۆماری فێدراڵیی عێراقدا سنووری زەمینیی ھەیە ھەروەھا لە باکوورەوە سنووری دەریایی لە دەریای قەزوین کاسپیەن و لە باشوورەوە لە کەنداوی فارس و دەریای عەمماندا ھەیە ئەو دوو ناوچەیە گرینگترین شوێنەکانی دونیا بۆ دەرھێنانی نەوت و گازن دەستەڵاتی سیاسی لە ئێراندا لە سەر بنەمای یاسای بنەڕەتیی پەسندکراوی ساڵی ی ک ھ و پێداچوونەوەی ساڵی ی ک ھ داڕێژڕاوە بەرزترین پلەی دەستەڵاتی ڕەسمیی ئێران لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ویلایەتی فەقیھە کە ئێستا لە دەستی سەید عەلی خامنەیی دایە ئیسلام دینی ڕەسمی شیعە مەزھەبی ڕەسمی و فارسی زمانی ڕەسمی ئێرانە ئێران وەکوو وڵاتێکی پێکھاتوو لە چەند نەتەوە مێژوویەکی کۆنی ھەیە و یەکێک لە مێژووییترین وڵاتانی جیھانە ئێران بەھۆی ھەڵکەوتنی لە ناوچەی ئەوراسیادا جێگایەکی تایبەتی ھەیە ئەم وڵاتە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بزووتنەوەی وڵاتانی بێلایەن ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی ئۆپێک و ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئابوورییە ئێران ھێزێکی ناوچەیییە لە باکووری ڕۆژئاوای ئاسیادا و جێگایەکی گرینگی لە ئابووری جیھاندا بە بۆنەی ھەبوونی نەوت پیشەسازیی پێترۆشیمی و گازی سروشتی بەدەست ھێناوە لەدوای ھەڵبژاردنی سەرکۆماریی ھەتاوی کە بە دووبارە ھەڵبژاردنەوەی ئەحمەدی نەژاد کۆتایی ھات چەند خوپێشاندانی گەورە لە ئێران و بەتایبەت تاران ڕووی دا کە داواکاری دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان بوون و بڕوایان وا بوو کە میرحوسەین مووسەوی ھەڵبژیردراوە بەڵام دەسەڵاتی ئێران بە قۆلبەستکردن و کوشتنی سەدان کەس لەو جەماوەرە کۆتاییی بە خۆپیشاندانەکان ھێنا ئێران دابەشبووە بەسەر ھەرێمدا ھەر ھەرێمێک دەسەڵاتدارێک بەرێوەی دەبات ھەرێمەکان دابەش بوون بەسەر پارێزگاکاندا دواتر دابەش دەبن بەسەر ناوچە و ناحیەکاندا ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی شارەکانی ھەیە لە نێوان ساڵانی ڕێژەی بە شاریبوونی دانیشتوان لە بۆ بەرزبوەتەوە بەپێی پێشبینیەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان لە ساڵی لە ی دانیشتوانی ئێران دەبنە شاری زۆربەی کۆچکەرە ناوخۆییەکان دانیشتوی نزیک شارەکانی تاران ئەسفەھان ئەھواز قومن ئێران کۆمەڵگایەکی زۆرڕەنگە زمانگەل ئایینگەل و ئیتنیکگەلێکی زۆر لە نێو جوگرافیای ئێراندا دەژین ژمارەی دانیشتوانی ئێران لە درێژایی سەدەی بیستەمدا بە شێوازێکی بەتەوژم زۆر بوو بە شێوەیەک کە دانیشتوانی میلیۆن کەسی ئێران لە ساڵی بوون بە میلیۆن کەس لە ساڵی دا بەراوەردەکان پیشان دەدەن کە ژمارەی خەڵکی ئێران ڕوو لە زۆر بوونە ھەتا ساڵی کە ژمارەی دانیشتووان لە میلیۆن کەسدا پاوەجێ ئەبێت لە ئێراندا زمانگەلێکی زۆر بوونیان ھەیە وەکوو زمانی فارسی ئازەربایجانی و کوردی زمانی كوردی بەچەندین شێوەزار قسەی پێ دەكرێت لە ئێران دا كە ئەوانیش شێوە زاری سۆرانی و كورمانجی و لوڕی عەرەبی و چەندین زمانی تر بەڵام تەنھا زمانێک کە بە شێوەی فەرمی و یاسایی ناسراوە زمانی فارسییە لە یاسای بنەڕەتیی ئێران یاسای ژمارەی ھاتووە کە زمانە ناوچەییەکان دەتوانن لە ناوچەکانی خۆیان لە پێناو زمانی فارسیدا لە قوتابخانەکان فێر بکرێن مەریوان ھەڵەبجەیی لەدایکبووی ی حوزەیرانی نووسەرێکی کوردە تا ئێستا خاوەنی کتێبە نووسەری کتێبی سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا کەبەناوبانگترین کتێبی ئەوەو لە کۆتایی ساڵی یەکەم چاپی بڵاوکرایەوەو تا ساڵی جار چاپکراوەتەوە ئەم کتێبەی بە شێوەیەکی گشتی باس لە تێڕوانینەکانی شەریعەت و ئاکارو بۆچونەکانی ئاینی ئیسلام دژ بە ژنان دەکات لە کتێبەکەیدا ئەوەی ڕوونکردوەتەوە کە قورئان و سەرگوزشتە سەحیحەکان و ژیاننامەی محەممەدی پەیامەبەری ئیسلام لە سەرچاوە سەرەکییەکانی لێکۆڵینەوەکەی ئەون مەریوان ھەڵەبجەیی زۆری لێکرا کە بڕواتە دەرەوەی کوردستان بۆ نۆرویژ لەبەرئەوەی ڕابیتەی ئیسلامیی کورد فەتوایەکی بە مەرجی ڕاگەیاند کە مەریوان دەبێت بکوژرێت ئەگەر دەستی لەو کارە ھەڵنەگرێت و داوای لێبوردن نەکات بۆ نوسینی کتێبەکە مەریوان ڕایگەیاند مەلاکان و بانگخوازەکان پێیان وتم ئەگەر بڕۆم و داوای لێبوردن بکەم جەڵدم لێدەدەن و دواتر لەگەڵ ئەو کەسانە دەدوێن کە فەتواکەیان لەسەرم داناوە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن کە سەرم ببڕن یاخود نا لەوانەیە بمبورن و لەوانەشە نا مەریوان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێزارکراو لەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ھەڕەشەی کوشتنی لێکرا جارێکیتر مەریوان ڕایگەیاند کە ئیسلامییەکان لەڕێگەی ڕادیۆوە جارێکیان پێیان وتم ئەگەر بزانن من لەکوێم و بمدۆزنەوە خۆیانم پێدا دەتەقێننەوە بەدوایدا بەو کتێبە ویستم پارێزگاری لە ژنان بکەم بەڵام یەکەم کار کە کردم ئازاردانی خێزانەکەم بوو لە ئەنجامدا مەریوان ناچاربوو خۆی لە سێبەرەکاندا بھێڵێتەوە لەگەڵ خێزانە دووگیانەکەی و سێ منداڵەکەی تری مەریوان ناچاربوو کوردستان بەجێبھێڵێت دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەتی کردەوە پارێزگاری لێبکات و بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێت کە ھەڕەشەیان لە ژیانی کردووە و دەزگیریان بکات لە وەڵامدا بۆ مەریوان ھەڵەبجەیی دکتۆر محەممەد گازنەیی بە خۆپیشاندەرانی ڕاگەیاند کە سوکایەتی پێکردن بە کەسە ئاینییەکان تاوانەو سزاکەشی قورسە مەریوان فەرمانی دەستگیرکردنی لەسەر درابوو لەو کاتەی کە کوردستانی بەجێھێشت لە ئابی ساڵی دا مەریوان مافی پەنابەرێتی پێدرا لە نۆرویژ لە کانونی یەکەمی ساڵی مەریوان بە تاوانبار لەقەڵەم درا بۆ سوکایەتی دادگایەک لە ھەڵەبجە سزای دەستگیرکردنی بە مەریوان بەخشی لەبەر چەند نوسینێک کە لە کتێبەکەیدا ھاتبوون وەک پێغەمبەر محمد ژنی ھەبووە پەیوەندی خۆشەویستی بەستووە لەگەڵ ساڵانێک کە تەمەنی ساڵ بووە وە دەستدرێژی سێکسی کردووە و بکوژ بووە لەکاتێکدا کە مەریوان لەدەرەوەی کوردستان بوو دادگاکە ڕونی کردەوە کە لەگەڵ سەردان کردنەوەی دەستگیر دەکرێت لە ئەیلولی دا مەلا کرێکار بە توندڕەوانە ھەڕەشەی کوشتنی لە مەریوان ھەڵەبجەیی کرد لە تۆمارکراوێکی دەنگیدا کە لەسەر ماڵپەڕی کوردی بڵاوکرابۆوە کرێکار لە تۆمارە دەنگییەکەیدا ڕایگەیاند سوێند بە خوا ئێمە ناژین ئەگەر تۆ بژیت یان تۆ پێش ئێمە ئەڕۆیت یان ئێمە پێش تۆ کرێکار ئەندام و بەڕێوەبەری فەرمی پێشووی گرووپی تێرۆریستی ئیسلامی ئەنسارولئیسلام بووە کرێکار ھەڵەبجەیی بەراورد کرد بە سەلمان ڕوشدی و ئایان ھیرسی عەلی کرێکار وەک ھەڵەبجەیی دانیشتوی نۆروێژە وەک ئاوارەیەک لە کانوونی دووەمی وە کرێکار دوژمنایەتییەکی توندی ھەبووە دژی ھەڵەبجەیی و داوای کردووە کە مافی پەنابەرێتی لە بسەندرێتەوە داواکە ڕەتکراوەتەوە دوای ھەموو شتێک حکومەتی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە کە کرێکار ڕووبەڕوی دادگا ناکرێتەوە لە کانونی دووەمی دا کرێکار ھەواڵی دا کە فەتوایەکی پەڕەیی لەسەر مەریوان ھەڵەبجەیی تۆمار کردووە لە دادگای ئۆسلۆ دیستریکت فەتواکە نێردرابوو بۆ چەند بانگخوازێکی ئیسلامی لە جیھاندا لەکاتێکدا کە کرێکار پێیوابوو دەتوانێت سەلامەتی ھەڵەبجەیی دڵنیابکاتەوە ئەوەشی ڕونکردەوە کە بەپێی فەتواکە کوشتنی مەریوان ھەڵەبجەیی ڕێگەپێدراوە جا ئەمە لە ئۆسلۆ بێت یاخود ھەرشوێنێکی تری جیھان کرێکار دووبارە وەک ھەڕەشە کردنێک ھەڵەبجەیی بەراورد کرد بە تیۆ ڤان گۆخ دەرھێنەرێکی فیلم کە لە دا لە ھۆڵەندا کوژرا لەسەر دەستی ئیسلامییەکان لە ی ئازاری دا کرێکار سزای ساڵ لە دەستگیرکردنی پێدرا بەھۆی ھەڕەشەی کوشتنەکانییەوە بەڵام دواتر ئازاد کرا دواتر مەلا کرێکار دووبارە دەستگیر کرایەوە لەبەرئەوەی ھەڕەشەی لە دوو کورد و ئێرنا سۆلبێرگ کرد لە ی تشرینی یەکەمی ساڵی دا دادگای کۆرت ئۆف ئەپیڵ کرێکاری تۆمەتبارکرد بە کردەوەی تیرۆریستیانە و بۆیان دەرکەوت کە کرێکار بەرپرسیار بووە لە ڕوداوی تێرۆرستی و بانخواز کردنی تێرۆرستی دادگاکە داوای کرۆنەر لە پارەی کرد لە کرێکار بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زەرەرانەی کە گەیاندوێتی لەکاتی ھەڕەشەکردنی دژی ھەردوو کوردەکان ھەروەھا بۆماوەی ساڵ و مانگ دەستگیر بکرێت کرێکار بۆ ماوەی کەمتر لە ڕۆژ دەستگیرکرا پێش ئەوەی کەیسەکەی دابخرێت مەریوان ھەڵەبجەیی لە ساڵی دا یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاو کردووەتەوە و تا ساڵی خاوەنی کتێبە وەکوو ئەگەرچی چەندین جار بەوە تۆمەتبار کراوە کە سەرچاوەی ناڕاستی بەکارھێناوە لە بابەتەکانیدا بەڵام ھیچ لێکۆڵینەوەیەک ئەم تۆمەتانەی نەسەلماندووە هەڵەبجە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەیە و بە یەکێک لە شارە گەورە و گرنگەکانی کوردستانی باشوور دەژمێردرێت دەکەوێتە نێوان ھێڵی درێژی ی پلەی ڕۆژھەڵات و ھەر دوو بازنەی پانی پلەی باکوور و کم باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانیەوە ڕووبەرەکەی کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ئەو سەردەمەی کە لەسەر پارێزگای سلێمانی بوو ڕووبەری ھەموو ئەو پارێزگایەی پێک دەهێنا تێکڕای باران بارین لەساڵدا ملیمەترە واتە بە ناوچەی مسۆگەری باران ناودەبرێ لە باکووری ڕۆژھەڵات و باشوورەوە بە چیاکانی ھەورامان و شنروێ و باڵامبۆ دەورەدراوە بەدرێژایی کیلۆمەتر ھاوسنوورە لەگەڵ ئێراندا دەشتی شارەزوور کە بە یەکێک لە دەشتە بەپیت و ناودارەکانی جیھان دەناسرێت بەشێکی گەورە لە ڕووبەری ئەم پارێزگایەی پێکھێناوە دەشتی شارەزوور بە ڕۆژئاوای شاری ھەڵەبجە دەست پێ دەکات و لە ڕۆژھەڵاتی ناحیەی سورداش کۆتایی دێت درێژییەکەی نزیکەی کم دەبێت ئەم دەشتە بژێوی زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکەی پێکھێناوە ڕێژەی بەرھەمی دۆنمێک لە دانەوێلە و بەروبومی ھاوینە و سەوزە و میوە ھات پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بازرگانی و جوگرافی ھەیە لەگەڵ شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان وەکو شارەکانی نەوسوود پاوە باینگان مەریوان شوێنەوارە بەناوبەنگەکانی ناوشاری ھەڵەبجە و دەوروبەری باخی میر قەیسەری حامید بەگ مزگەوتی پاشا مزگەوتی جامعە مەرقەدی پیر محەمەد کارێزی حاجی ناجی ئاشتی مەحمودی یاروەیسی فرە خەزێنە تووە وشک کانی شێخ گوڵان کانی حەمەو غان کانی سۆفی خدر کۆڵە بۆز مۆردانە کانی نواڵە کانی زارا گومان لەوەدا نیە کە ھەڵەبجەی ئێستا لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانیەکاندا دروستکراوە یەکڕابوونێک لەوەدا ھەیە کە ھەڵەبجە دوای ساڵی ز درووستکراوە بەگەکانی شیوەکەڵی ئاوەدانیان کردۆتەوە کە حەمەچاوەش و سێ کوڕەکەی پیرۆد و سڵێمان و عەبدواللە بوو سیانزە ماڵ بوون و هەرئەم ناوەش لەو عەشرەتە دەنرێت عەشیرەتی جاف دروستکەر و بنیاتنەری ھەڵەبجەن وردە وردە ئەم شوێنەی ھەڵەبجە بە ھۆی ناوداری شوێنەکەیەوە کە دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا زیاتر ئاوەدان بۆتەوە و تەنیا خێلەکانی جاف ی تێدابووە کە زیاتر لە ھەزار خێزان دەبن ناوەندی ئاوەدانی شارەزوور بووە پاشان خەڵکی تر ھاتوون و پاڵیان داوە بە ھۆزەکانی جافەوە و زیاتر ئاوەدان بۆتەوە هۆزی جاف لە ناوچەی جوانڕۆ سەریان بۆ کەس دانەنەواندووە پاشان میرێکی ئەردەڵان چاو دەبرێتە ئاو و زەوی و زارە بەپیتەکانی ناوچەکە و دەیەوێ بە تۆپزی بۆ ژێر ڕکێفی خۆیان بخات ئەوانیش ملی بۆ کەچ ناکەن و لە ئەنجامدا جەنگێک دەقەومێت و دوو سەرۆک خێلی جاف دەکوژرێن و ئەوەی دەمێنێتەوە پاش ماوەیەک ڕووەو شارەزوور ڕوو لە میرنشینی بابانەکان دەنێن و لە ناوچەی بانی خێڵانی دەربەندیخان نیشتەجێ دەبن ئەو کاتە ژمارەی جافە ھەڵھاتووەکان سەد ڕەشماڵێکە و داوا لە میرنشینی بابان دەکەن کە مافی نیشتەجێ بوون و گەرمیان و کوێستانیان بدەنێ ئەوانیش ڕێیان پێ دەدەن بەھۆی چەند بارودۆخێکی نالەبارەوە وەک چەسپاندنی ھێڵەکانی سەرسنوور بە شێوەیەکی قایمتر وای لە ئێلی جاف کرد بە شوێن ڕێگا چارەیەکی تردا بگەڕێن و بڕیاریان دا واز لە کۆچەرایەتی بھێنن و نیشتەجێ بن لە ھەموو ڕوویەکیشەوە گوزەران لە ھەڵەبجەدا گونجاو بوو بۆیە بڕیاریان دا دەست بە دروستکردنی شاری ھەڵەبجە بکەن ژمارەیەکی زۆر سەرچاوە و مێژوونوس لەوەدا یەکدەگرنەوە کە بە ھەزاران ساڵ پێش زایین بوونی ژیان و قەڵەمڕەوی بچوک و گەورە کوردی و بێگانە لەم ناوچەیەدا ھەبوون وەک ئاشوریەکان بیشداییەکان میدییەکان ھەخامەییەکان ئەسکەندەر لە سەدەی چواری پێش زایین ئەشکانی ساسانیەکان ھاتنی ئیسلام ی ک ز ڕوادییەکان سلجوقییەکان ئەتابەکەکان ئەییوبی مەغۆلی جەلائیری مەڕەسپی تەیموری لەنگ ز ئەردەڵان و سەفەوییەکان بابانەکان عوسمانی ئینگلیز شێخ مەحمود حکومەتی عێراق حکومەتی کوردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵەکانی کۆچی جولەکە بۆ عێراق و ئێران و کوردستان ناوچەی شارەزوور و ھەڵەبجە چەندین خێزانی جولەکە ڕووی تێدەکەن و نیشتەجێ دەبن و لە پاڵ خێڵەکانی جاف دا پەنا ئەدرێن کاروباری بازرگانی ئەکەن لەو سنوورەدا بەمەش زیاتر ئەبێت بە ناوەندێکی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ لەو سنوورەدا ھەڵەبجە بازاڕێکی بازرگانی گەرمی ھەبوو شارۆچکەیەکی کوردنشینی قەرەباڵغ بوو ژمارەی دانیشتووانی ھەزار کەس زیاتر بوو ناوچەکانی ھاوسنووری ھەریەک لەوڵاتانی ئێران و تورکیا ھاوشێوەی ناوچەی ھەڵەبجەن لەگەڵ ئەوەشدا ھیچ کام لەو ناوچانە ھاوشێوەی ھەڵەبجە نین و لە بواری ئەدەب و ھونەردا وەک ئەو خزمەتیان بە نەتەوەی کورد نەکردووە ڕیش سپیان و پیاوە دێرینەکانی شار ھەندێکیان دەڵێن یەکەم خانوو لەھەڵەبجەدا بەگەکانی شیوەکەڵ درووستیان کردووە و پاشان نەوەکانیان لەوێدا نیشتەجێ دەبن کە ئەمانیش حەمە چاوەش و ھەرسێ کوڕەکەی پیرۆتو سڵێمانو عەبدوڵڵا ئەمانیش لەگەڵ خۆیاندا بنەماڵەیەکی تر دێنن کە ئەمانە بوون پیرۆت موختاری تورک بووە کێخا ئەحمەد کوڕی پیرۆدەو کوڕەکانی بەناوی حەمە برا حەمەبۆر حەمەفەرەجی کوێخا و نەوەکانی ئەم سێ برایە زۆربەیان لەژیاندا ماوون و سڵێمان یش ئەم منداڵانەی ھەبووە حاجی محەمەد قادر حاجی فەرەج ئەمین و عەبدوڵڵا ش کە ئەم منداڵانەی ھەبووە ئەوڕەحمان ئەحمەد مەحمود سەعید ئەمین حەمە ساڵح بەپێی ئەم بۆچوونە یەکەم بنەماڵەیەک ھەڵەبجەی دروست کردبێ ئەم ماڵانە بوون کە ئێستا لەناو خەڵکی شار بە سیانزە ماڵە ناسراون ھەڵەبجە جاران دوو قەیسەری گەورەی ھەبوو قەیسەری پاشا و قەیسەری حامید بەگ کە لە ساڵی دروستکراوە بینا و سەرا و پۆلیسخانەی ھەڵەبجە ساڵی دروستکراوە یەکەم قوتابخانە ساڵی و ساڵی بوو بە خاوەنی نەخۆشخانە ساڵی ئامێری کارەبای ھەڵەبجە کەوتە گەڕ لەساڵی پڕۆژەی ڕەسمی ئاوی ھەڵەبجە تەواو بوو لەساڵی تەلەگراف خانە دامەزاوە لەناو شاری ھەڵەبجە تەنھا یەک ئۆتۆمبێل ھەبووە پێیان وتووە لۆریەکەی عەزە ئەم لۆرییە بە دوو ڕۆژ ئەمسەر و ئەوسەری ئەکرد لە ھەڵەبجەوە بۆ سلێمانی لەساڵی ڕۆژی ئازاری لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمیی کرایە چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان لەسەر ناوی ھەڵەبجە بیروڕای جیا جیا ھەن ڕیوایەتێکی تر ئەڵێت لە ساڵەکانی تا ھەڵۆخانی ئەردەڵان ھەڵەبجەی ئاوەدان کردۆتەوە ھەر بەناوی خۆیەوە ناوی ناوە ھەڵۆچە پاشان بووە بە ھەڵەبجە بەڵام ھەندێکی تر پێیان وایە کە ئەڵەبجە لە ئەڵەب ئەرسەلان ەوە ھاتووە کە میرێکی دەوڵەتی سەلجوقیەکان بووە لەکاتی سەردانیدا بۆ کوردستان بە ھەڵەبجەدا گوزەری کردوە و ناوی لێناوە ئەڵەب جا واتە شوێنی ئەڵەب ئەرسەلان مامۆستا جەمال بابان ئەم ڕایەی پەسەند کردووە لە ژنە شاعیر و ناودارەکانیش ھەڵەبجە بە دووری کم کەوتووەتە خواروی رِۆژھەڵاتی شاری سلێمانیەوە و تا کاتی کیمیابارانەکە ژمارەی دانیشتوانی پتر لە کەس ئەبوو م لە ئاستی دەریاوە بەرزە و رِووبەری خاکەکەی کم ئاو و ھەوای مام ناوەندی یە تەنیا چلەی زستانی ساردە و چلەی ھاوینی گەرمە ئتر رِۆژەکانی تری ساڵ کەش و ھەوای خۆش و لە باری ھەیە و ناوچەیەکی بارانای یە لە ساڵدا ملم بارانی لی ئەبارێت لە چلەی زستاندا چەند جارێک بەفری لی ئەبارێت بەڵام ئەوەندە نامێنێتەوە کە خەڵک ھەراسان بکات بەپێی ھەندێک شوێنەواری کۆن وا دەرئەکەوێت کە ھەڵەبجە لە دێر زەمانەوە مەڵبەندی ژیان بووە بەڵام چەندین جار وێران کراوە دوا جار لە دەور و بەری ساڵی دا ئاوەدان کراوەتەوە و ووردە وودە گەشەی کردووە و بووە بە شار بەھۆی ئەو ئاو و ھەوا خۆش و لە بارەیەوە جگە لە خەڵکەکەی خۆی خەڵکی تریش لە ناوچە و مەڵبەندەکانی ترەوە بۆی ھاتوون و تێیدا گیرساونەتەوە بۆیە چەندین بنەماڵەی تیابوو کە لە کۆنەوە دانیشتوی قەرەاغی پێنجوێنی مەریوانی بانەیی سلێمانەیی سنەیی جوانرِۆیی پاوەیی کامیارانی بەرزنجی بوون یەکەمین ئاوەدان کردنەوەی ھەڵەبجە دوای وێرانکردنی لە دەوروبەری ساڵی دا لە لایەن بنەماڵەی حەمە چاوەش شیوەکەڵیەوە بووە کە خۆی و کورِ و کورِەزاکانی لە ناوچەی خۆیان گرفتیان بۆ پێش ھاتووە سەری خۆیان ھەڵگرتووە و لە ھەڵەبجە گیرساونەتەوە حەمە چاوەش سی کورِی ھەبووە بە ناوی پیرۆت سڵێمان عەبدوڵا سڵێمان چوار کورِی ھەبووە بە ناوی ئەمین محەمەد قادر فەرەج عەبدوڵا شەش کورِی ھەبووە بە ناوی حەمە ساڵەح عەبدوالرەحمان ئەحمەد مەحموود سەعید ئەمین پیرۆتیش ھەر بە لاوی مردوە ئیتر ئەم سیانزە ماڵە لە دەوروبەری مزگەوتی تەکیە دا نیشتەجی بوون و بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ سودیان لە سەرچاوەی کانی نەواڵە وەرگرتووە کە ئەو دەمە سەراوێکی گەورە بووە و ئێستا ئەکەوێتە ناو باخی گشتی شارەوە ئەمە جگە لەوەی کە لە جێگەی مزگەوتدا کانیەک ھەبووە حەمەی باول کە خۆی لە نەوەی حەمە چاوش ە بە دەماو دەم بیستویەتی و ئەڵی ئەم سیانزە ماڵە دەستێکی باڵایان ھەبووە لە بەرھەم ھێنانی کشتوکاڵ و باخ و بێستاندا گنم و جۆ و چەڵتوکیان چاندووە و دارەی ھەڵوژە و قیسی و قۆخ و سێو و تویان رِواندوە بم کارە شوێنەکەیان تەواو بوژاندوەتەوە دوای ئەم سیانزە نزیک بە بیست ماڵ جوولەکەی تی ھاتووە کە بە تەنیشتی ئەوانەوە ماڵیان دروست کردووە پاشان لە سەردەمی دەسەڵاتی محمد پاشای جاف دا ژمارەیەک ماڵە بەگزادەی جافی تی ھاتووە و لە شوێنی خۆیاندا کەئێستەش پیی ئەوترێت گەرِەکی پاشا رِەشماڵیان ھەڵداوە و چەند ماڵێکیشیان دروست کردووە دوای ئەمانە لە سەردەمی ژیانی مەلا عەبدوڵای خەرپانیدا گەرِەکی پیر محمد یش کە ناوەندەکەی مزگەوتی جامیعە بووە ئاوەدان ئەکرێتەوە ئیتر ووردە ووردە خەڵکی دەوروبەر رِووی تی ئەکەن و گەورە ئەبێت میستەر رِیچ لە گەشت نامەکەیدا کە ساڵی نوسیویەتی وای دیاری ئەکات کە ئەو دەمە ھەڵەبجە شار بووە برِوانە لاپەرِە کەچی سەیر ئەوەیە ھەر نزیک بەم مێژووەی رِیچ مێژوویەکی ترمان ھەیە کە مێژووی کۆچی یە نەک زاینی وای دیاری ئەکات کە ھەڵەبجە ئەو دەمە دی بووە لە سەر نوسراوی حاشیە السید شریف الجرجانی علی کتاب المگول فی البلاغە دا نوسراوە کتبە السید رسول ابن السید محمد سنە بقریە حلبجە واتە سید رسوڵی کورِی سید محمد لە ساڵیە ئەمەی نوسی لە گوندی ھەڵەبجە من پێم وایە مێژووەکەی رِیچ راستە چونکە رِیچ گەشتەوەرێکی شاران دیدە بووە بەڵام کۆلکە مەلاکەی لای خۆمان ھەر بە یادی پێشتر کە ھەڵەبجە دی بووە کە بووە بە شاریش ھەر بە دیی داوەتە قەڵەم شایانی باسە لە ساڵی دا لە کوەیت دا پێکەوە دەکرێنە قەزا ژیانی خەڵکی ناوشاری ھەڵەبجە دانیشتوانی ھەڵەبجە زیاتر بە کاروباری دوکانداری بازرگانی کشتوکاڵی کارمەندی حکومەت ئاژەڵداری ئیشوکاری سەرپێی و ھاتوچۆی مەرزو سنورەکانی ئێران ڕاوە ماسی بەسەر ئەبەن ھەردوو ئایینی ئیسلام کاکەیی ئاینی سەرجەم دانیشتوانەکەی پێکھێناوە بەپێی ئامارێک کەلە ژمارە ڕۆژنامەی پێشکەوتن بڵاو کراوەتەوە سەرجەمی خەڵکی ھەڵەبجە کەس بووە بەم جۆرە بە سەر ڕەگەزە جیاوازەکانی شارەکەدا دابەشبووە پیاو ژن کچ کوڕ سەرجەمی خەڵکی شارەکەی پێکھێناوە بەپێی سەرژمێری فەرمانگەی ئامار لە ساڵی کەچوار گەڕەکی سەرەکی بامۆک پاشا سەرای پیر محەمەد سەرجەمی ژمارەی دانیشتوانەکەی کەس بوو ژمارەی ئەو خێزانانەی کە خەڵکی ئەو چوار گەڕەکەیان پێکھێناوە خێزان بووە واتە دانیشتوانی شارەکە ی سەرجەم دانیشتوانی سنوری ئیداری پارێزگاکەی پێکھێناوە ژمارەی خانوبەرە دروستکراوە ئەھلیو دەوڵەتیەکان و لەڕووی خزمەتگوزاریە گشتیەکانەوە خوێندنگاو نەخۆشخانەو بنکەی تەندروستی تیابووە بەڵام لە ئاماری ساڵی سەرجەم دانیشتوانی سنووری ئیداری پارێزگاکە کەس بووە کەئەمەش ی سەرجەم دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی پێکھێناوە واتە لە ماوەی ساڵانی تا ڕێژەی زۆربوونو گەشەکردنی دانیشتوان بووە بەپێی ھەمان ئامار لەو ساڵەدا ژمارەی خانوبەرە دروستکراوە ئەھلیو دەوڵەتیەکانی ناو شار یەکە بووە لەو ژمارەیە خانووە لەڕووی خزمەتگوزاری گشتیشەوە خوێندنگاو نەخۆشخانەو بنکەی تەندروستی تیابووە کۆماری عێراق عەرەبی وڵاتێکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆماری عێراق لە ساڵی دامەزراوە لە سەرەتای دامەزراندنییدا لەسەر شێوازی سیستمی حوکمڕانی پاشایەتی بوو و لە ساڵی بە سەرکەوتنی شۆڕشی ی تەممووز سیستمی کۆماری بەرقەرار بوو لە ساڵانی بۆ چەندین کوودتای سەربازی لە عێراقدا ئەنجامدران کە دوایینیان کودەتای بەعسییەکان بوو ڕژێمی بەعس لە ساڵی تا دەسەڵاتی عێراقی بە دەستەوە بوو ھێرشی ئەمریکا بۆسەر عێراق لە ساڵی دا بە خاڵی گۆڕان دادەنرێت لە عێراقدا بەتایبەتی و ناوچەکە بە گشتی ئەم شەڕە بوو بەھۆی زیانێکی گیانی زۆر لە ڕیزی خەڵکی مەدەنیی عێراقییدا بۆشاییەک لە ئاسایشی عێراقدا دروستبوو کە بوو بەھۆی حاڵەتێکی نا ئاسایش و گرژ بێجگە لە ھەموو عێراق بێجگە لە ھەرێمی کوردستان لە ھەمان کاتدا ھەندێک لەو بڕوایەدان ھاتنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ئەنجامی باشی ھەبوو ئەویش لابردنی ڕژیمی پێشووترە عێراق لە مێژوودا بە وڵاتی دوو ڕووبار ناسراوە مێژووی ئەم ناوچەیە بۆ ھەزار ساڵ زیاتر دەگەڕێتەوە خاوەن میژوویەکی زۆر دوور و درێژە سۆمەرییەکان ئەکەدییەکان ئاشوورییەکان بابلییەکان لە نەتەوە دێرینەکانی ئەم وڵاتەن خاوەنی شارستانییەتییەکی بەرزبووە لە مێژووی خۆیدا چەندین جار تووشی داگیرکاری و ھێرشی نەتەوەکان بووەتەوە لە سەردەمە جیاوازەکانی ئەمەش بەھۆی بوونی شوێنی عێراق وەک ناوچەیەکی جوگرافی گرینگ ھەریەکە لە ساسانییەکان سەفەوییەکان عوسمانییەکان مەغۆلەکان مەمالیکەکان ئینگلیزەکان بۆ ماوەیەکی زۆر فەرمانڕەواییان لە عێراق کردووە دواین ھێرش بۆسەر عێراق لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە بوو کە توانی بۆ ماوەی سێ ساڵ چەندین ناوچەی گرینگی عێراق داگیر بکات سۆمەریەکان دەسەڵاتی زۆریان ھەبوو لە خوارو ناوەڕاستی عێراقی ئێستادا لە سەروەش گەلانی تری لێ دەژیان لە سەردەمی ئامورابی لە بۆ پێش زایین لەگەڵ زۆربەی بەشەکانی تری یەکتریان گرت و بابلیشیان بە پایتەخت دانا لە سەروشەوە ئاشوریەکان خەریکی بازرگانی بوون لەگەڵ ئاسیادا لە پێش زایین بابل بەڕێوە دەچوو لەلایەن ڕۆژھەڵاتە ئاسیایەکان لە سەرو شەوە ئاشوریەکان دەمێکی باش دەسەڵاتیان ھەبوو تا ئەوکاتەی موسڵ لەلایەن بابلیەکان و مێدەکان کوردەکان لە ساڵی پێش زایین دەستی بەسەر دا گیرا بابل لەژێر دەسەڵاتی شایەتی پارس ئێران دا بوون تا ئەو کاتەی ئەسکەندەری گەورە گرتی و پایتەختەکەی لە ڕۆژھەڵاتی خواروی بەغدای ئێستا دا بوو دوای وەفاتی پێغەمبەر محەممەد لە ساڵی خەلیفەی یەکەم ئەبوبەکر ھێرشێکی کرد دژی ساسانیەکان و ڕۆما ئەوە بوو خواروی عێراقیان داگیرکرد و خالیدی کوڕی وەلید سەرکردەی ھێرشەکە بووە لە ساڵی زایینی لەژێر دەسەڵاتی خەلیفەی دووەم عومەر ھێزی خۆیان لەم دوو شارە کۆکردە بۆوە موسڵیش لەژێر دەسەڵاتی ساسانیەکان دەرھێندرا و لە نەھاوەندیش دۆڕان بەم شێوەیھعەرەبەکان دەسەڵاتیان لە ڕۆژ ئاوا و ناوە ڕاستی ئێران ھەبوو بێجگە لە تەواوی عێراق پەیوەندی لە نێوان عەرەبە مسوڵمانەکان و خەڵکی ناوچەکە پەرەیەکی باشی سەند دوای کوشتنی خەلیفەی سێیەم عوسمان لە ساڵی ئاڵۆزی پەیدا بوو لە ناو خەلیفەکاندا لە بەسڕە لە ساڵی کێشە دروست بوو لە ناو مسوڵماناندا ئیمامی ئەلی لە ساڵی دا شەھید کرا ھەر دوای ئەو فەرماندەی موئاویە لە سوریا بانگەوازی خەلافەتی خۆی کرد ئەو بوو بەیەکەم خەلیفە لە ئەمەویەکان کە پایتەختەکەی دیمەشق بوو لە ساڵی یەزید ھاتە سەر حوکم دوای مردنی موئاویە ئەوەش بوو بەھۆی ناڕەزایی چەند گروپێک و کەسێک لەوانە کوڕی دووەمی ئیمامی ئلی حوسێن کە لە پێشەوەی نارەزایەکان بوو لە کەربەلا ئیمامی حوسێن لەگەڵ نزیکەی ئەسحابە شەھید کران لەکاتی خەلافەتی ئەمەویدا گەلێک کودە تا لە عێراق کران یەکێک لە نەوەکانی مامی پێغەمبەر عەباس ئەبو موسلیم کەپشت گیرییەکی زۆری ھەبوو لەلایەن ئەو ھێزانەی کە دژی خەلافەتی ئەمەوی بوون بەتایبەتی لەلایەن شیعەکانەوە لە ساڵی ھێزی ئەبوو موسلیم لە یەکیاندا لەگەڵ ئەمەویەکان ئەوە بوو سەرکەوتن و عێراقیان گرت و بوو بە یەکەم خەلافەی عەباسیەکان لە بەغدا لەژێر دەسەڵاتی حەوت خەلافەتی یەکەمی عەباسیدا بەغداد بوو بە سەنتەری دەسەڵات لەوێ زانست و فەیلەسوفی و ڕۆشنبیری و بازرگانی گەشەیەکی چاکی کرد خەلافەتی عەباسی دەسەڵاتی جگە لە عێراق و ئسپانیا و باکووری ئەفریقا سووریا کەنداوی عەرەب ئێران و گەلێک ناوچە لە ئاسیای ناوەراست و ھیند گرتەوە لە ساڵی بە غدا داگیرکرا لەلایەن بویودیەکان کە شیعە بوون لە ساڵی تورکەکان سەلجوقیەکان کە سونی بوون دەستیان بە سەر بیودەکان داگرت لەلایەن عەباسیەکانەوە سەرکردەی سەلجوقیەکان توغریل بەگ بە ناوی مەلیکی ڕۆژھەڵات ناو دەبرد لەژێر دەسەڵاتی سەلجوقی بە سەرکردایەتی مالیک شا فەرمان رەوایەتی خۆی گەورە کرد بۆ ڕۆژھەڵاتی دەریایی ناوەڕاست و ئاسیای بچووک و گەلێک بەش لە کەنداوی عەرەب لە ھەمان کاتدا عێراق لە پێش کەوتن دا بوو لە بارەی ڕۆشنبیری و زانستی دا لە دوای مردنی مالیک ویلایەتەکە ھەڵوەشایەوە لە ساڵی مەنغولەکان ھێزی داگیرکەری خۆیان بەرەو بەغدا کەوتونەڕێ و داگیریان کرد نەوەی جەنگیزخان ھولاکۆ دەستی کرد بەلەسێدارەدانی ئاخیر خەلیفەی عەباسی و مرۆڤی زاناولێزان نیگارکێش شاعیر و مرۆڤی بە دینی لەسێدارەدان ھەروەھا شتەکانی لێتێکدان عێراق بەڕێوە دەچوو لە تەورێزەوە لە ئێران دوای سەرکردەی مەغۆل ئەبوسەئید لە ساڵی مرد فەرماندەی جەلایل دەسەڵاتیان گرتە دەست لە عێراق تا ئەو کاتەی سەرکردەیەکی مەغۆلەکان تەیمورلەنگ بوو بەغدای لە ساڵی داگیر کردەوە و زۆر لە خەڵکانی ئەوێی لە سێدارە دان لەماوەی ساڵی دا عێراق لە بارێکی سیاسی ئاڵۆزدا بوو لەڕووی ئابووری و ژیانی کۆمەڵایەتی لە سەرەتای عێراق داگیرکرا لەلایەن تورکیاو فەرمانرەوای شیعەی تورکی سەفەویەکان لە ساڵی عێراق داگیرکرایەوە لەلایەن ئیسلامە سونیەکانی عوسمانی کە ئەستەمبوڵیان پایتەخت بوو لە عێراق سێ ناوچە دروست بوو بەغدا مووسڵ و بەسرە کە بەڕێوە دەچوون لەلایەن سێ پاشاوە کە سوڵتان لە ئەستەمبوڵ بۆخۆی دەست نیشانی کرد بوون بەڵام عوسمانیەکان وڵاتەکەیان بەشێوەیەکی کەم و کوڕی و بێسەروبەر بەڕێوە دەبرد بۆیە سەفەویەکان لە ساڵی توانیان عێراق بگرنەوە لە ساڵی دیسانە کە عوسمانیەکان بە سەرکردەی عوسمان مرادی چوارەم ھەرسێک ناوچەکەیان گرتنەوە عوسمانیەکان لە عێراق بوون تا ساڵی بەڵام لە زۆر کاتدا و لە زۆر شوێندا ناوچەی سەربەخۆ ھەبوو لەوانە کوردەکان فەرمان ڕەوای بابان دەسەڵاتی خستە ژێر دەستی خۆی لە سەروی عێراق لە کۆتای دا لە ناوچەکانی بەسڕە دا زۆر ناوچە بە دەست شێخەکانی ناوچەکە دا بوون لە ساڵی حەسەن پاشا لە بەغدا سەرکردایەتیەکی ناوچەی دامەزراند کە تا ساڵی مایەوە لە کۆتای دا و لە سەرەتای کێبەڕکێی گرنگی بریتانیەکان و ئەڵمانیەکان لە عێراق بوو ئەڵمانیەکان رێگایان پێدرا بوو لەلایەن سوڵتانەوە لە ئەستەمبوڵ کە ھێڵی شەمەندەفەر ڕاکێشێ بۆ بەغدا ئەوەش لەلایەن بریتانیەکانەوە وەکوو دژایەتییەک دەبیندرا دژی دەسەڵاتی خۆیان لە ھیند و ئەڤغانستان بریتانیەکان لە شەڕی جەنگی جیھانی یەکەم وردە وردە عێراقی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە کۆنفرانسی ئاشتی لە پاریس لە ساڵی عێراق بوو بە ژێر دەستەی بریتانیا و قەرارەکەش جێبەجێ کرا لە ساڵی بریتانیەکان قەراریان دا کە عێراق بکەن بەمەلیکیەت و مەلیک فەیسەڵیان دانا مەلیک فەیسەڵ کە ھاوپەیمان بووە لەگەڵ بریتانیەکان دژی تورکەکان ناوچەی موسڵ بوو بە پرسیارێکی ئاڵۆز لە نێوان عێراق و تورکیادا بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان کردیان بە خاکی عێراق لە ساڵی لە جیاتی ئەوە بریتانیا داوای لە عێراق کرد لە قەرارێک کە لە ساڵی دا ئیمزاکرا بوو کە بۆ ماوەی چوار ساڵ بریتانیا لەوێ بمێنێتەوە بەڵام دەیان ویست زیاد بکرێت بۆ ساڵ و پارێزگاری لە کوردەکان بکەن لە عێراق دەسەڵاتی سیاسی لە عێراق ھاتەدەستی عەرەبی سونی کە مایەتی مەلیک فەیسەڵ سونی بووە و و بوونی ئەو چۆتەوە سەر ئایلەی ھاشمی عەرەبی شیعەی زۆرینە دەسەڵاتی لێ کەم کرایەوە لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا بەڵام کوردە سونیەکەمایەتیەکان دەسەڵاتی سیاسی خۆیان پتەوتر کرد سەربەخۆ بوونی مەلیکایەتی لە عێراق لە ساڵی دانی بەرەسمی پێدانرا لە ساڵی مەلیک فەیسەڵی یەک مردو کوڕەکەی غازی ھاتە جێگای ئەو غازی کێشەیەکی گەورەی ھەبوو لەگەڵ کوتلە ئاینیەکان و کەمەنەتەوەیەکان غازی لە کارەساتێکی سەیارە دا لە ساڵی گیانی لە دەست دا کە فەیسەڵی دوو منداڵبوو بۆیە ئامۆزایەکی خۆی ئەمیر ئەبدوڵڵا دانا بە مەلیک نوری سەئید کە ھاورێیەکی مەلیک فەیسەڵ بوو دەسەڵاتی وەزیرایەتی تەواوی لە دەست دا بوو لە سەردەمی مەلیکایەتیدا عێراق یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی نەتەوەیەگرتووەکانی عەرەب لە ساڵی و ھەمان ساڵ بوو بە ئەندام لە ووڵاتە یەگرتووەکان عێراق دژی پلانی دابەشکردنی فەڵەستین بوو لە ووڵاتە یەکگرتووەکان و بەشداری بەھێزی چەکداری شەڕی عەرەب و ئیسرائیل کرد لە ساڵی بەرھەم ھێنانی نەوت زیادی کرد و بۆڕی نەوت بۆ لوبنان و سوریا دروست کران لە نێوان ساڵەکانی بۆ ئەوەش بۆ ھۆی پەرەسەندنی ئابووری ووڵاتەکە ئەو ھێزانەی کە دژی ڕژێم بوون زۆر بەخێرایی لە زیاد بوون دا بوون بەھۆی ناڕەزای دژی ڕژێم و بەڕازی نەبونی ھاوبەشیکردنی ڕژێم لە پەیمان نامەی بەغدا لە ساڵی ھەروەھا لە بەر ئەوەی ڕژێمی نوری کەوتبۆ پارە خواردن و بەرتیل خواردن و خەڵکی سیاسی دژ بە ئەو ئازارو ئەشکەنجە دەدران لە ساڵیکودەتایەک دژی مەلیکایەتی فەیسەڵی دوو نوری سەحید بەرپا بوو کە ناوی بە شۆڕشی ی ئەیلوول دانرا لە کودە تایەکەدا مەلیک فەیسەڵی دوو و ئەمیر ئەبدوڵڵا کوژران و نوری سەئید لە ڕێگای ھەڵاتن دا کوژرا لە ساڵی سەردەمی مەلیکایەتی ڕوخاو دەوڵەتی عێراق دروست بوو و عەبدولکەریم قاسم ھاتە سەر حوکم قاسم بانگەوازی بیروڕای ئازادی دەکرد و پەیماننامەی بەغدای لە ساڵی ھەڵوەشاندەوە قاسم بارزانی بانگ ھێشت کردەوە بۆ خاکی عێراق لە ووڵاتی دەربەدەری یەکێتی سۆڤیەتی ئەوکاتە قاسم لە سەرەتادا ھاریکاری دەکرا لەلایەن عەرەبەکان و شوعییەکان ھەروەھا سەرۆک ھۆزەکانی کورد وەک بارزانی لە حکومڕانی خۆیدا بەڵام ئەو ھاریکاریە زۆر تەمەنی کورت بوو گرژی لە نێوان قاسم و بارزانی دا دروست بوو لەسەر بەڕێوە بردنی ئۆتۆنۆمی کوردستان ھەروەھا لەگەڵ کۆمۆنیستەکان بارو دۆخی ئاڵۆز بوو تاوای لێھات قاسم لەکودەتایەکی سەربازی لە ساڵی دا کوژرا حکوومەتێکی تازە بە سەرۆکایەتی عەبدولسەلام ئارف ھاتە سەر حوکم عەبدولسەلام ئارف لەکارەساتێکی کۆپتەردا لە ساڵی دا کوژرا جەنەڕاڵ عەبدولرەحمان ئارف کە برای عەبدولسەلام بوو ھاتە جێگای ئەو لە ساڵی عەبدولرحمان لە کودەتایەک دا لەسەر حوکم لابردرا حزبی بەعس دەسەڵاتی گرتە دەست و جەنەراڵ ئەحمەد حەسەن بەکر بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق دروشمی حزبی بەعس ئەوە بوو یەکێتی حزبی سۆسیالیستی عەرەبی بوو لە دویشدا نیشتیمانی عەرەبی قسەی سەر زاریان بوو دان پێدانان بەڕەسمی بەمافەرەواکانی کورد و ناوچە کوردیەکان ئەوە بوو بەیانی ئازاری لێ کەوتەوە بەڵام ڕژێمی بەعس لە پەیمانەکانی خۆی پاش گەز بۆوە پەیمانی جەزائیریان لە ساڵی مۆر کرد لەگەڵ ئێران لە پاش مردنی کوشتنی ئەحمەد حەسەن بەکر لە ساڵی سەددام حوسێن ھاتە سەر حوکم کە دەمێک بوو دەسەڵاتی سەرەکی لە دەست دابوو شەڕەکە لە نێوان ئێران و عێراق دا ڕوویدا ئێران بەسەرکردایەتی ئایەتوڵا خومەینی و عێراق بەسەرکردایەتی سەدام حوسێن لە ساڵی تا شەڕەکە ساڵ و مانگ و ڕۆژی خایاند لە ساڵی عێراق دەیەویست سنوری شەتلعەرەب بگێرێتەوە بۆ خۆی کە لە ساڵی عێراق دابووی بە ئێران لە بری ئەوەی ئێران ھاریکاری کوردەکان نەکات عێراق ھاریکاریەکی تەواوی ھەبوو لەلایەن ووڵاتە عەرەبیەکانەوە دژی شیعەی ئێران لە شەرەکەدا ئەورووپا و یابان وووڵاتی دورگەی عەرەبی بەتایبەتی سعودیە ھاریکاری عێراقیان دەکرد بەپارە قەرز بە نزیکەی میلیارد دۆلاری ئەمریکی دوای ڕاوەستانی شەڕ ووڵاتەکان دەیان ویست قەرزەکانی خۆیان لەگەڵ عێراق باس بکەن بەڵام عێراق خۆی لە گێلی دەدا ئەمریکا کە قەرزی نەدابوو بە عێراق لە جیاتی ئەوە قەرزی پێداو یارمەتی خواردەمەنی بە عێراق دەدا ئەمریکا گەلێک کومپانیای نەوتی عێراقی کڕی و ھاوکاری ئەمریکا و عێراق زۆر گەرم بوو تا ئەو کاتەی عێراق لە ساڵی کوێتی داگیر کرد و لە ھەمان ساڵ دا پەیمانی ئاشتی لە نێوان ئێران و عێراق مۆر کرا دوو سەبەبی ھێرشی عێراق بۆسەر کوێت یەکەم عێراق دەی گوت کوێت سەر بە عێراق بووە و یەکێکە لە ناوچەکانی بەسڕە و سەبەبی دووەم داواکردنی کوێت لە قەرزەکانی کە دابووی بە عێراق دژی شەڕی ئێران ئەوە بوو ئەمریکا بە ڕەزامەندی ووڵاتە یەکگرتووەکان لەگەڵ ھاوپەیمانیەکانی کە بریتانیا فەڕەنسا و پێنج ووڵاتەکەی کەنداوی عەرەبی میسر سوریا و مەغریب ھێرشیان کردە سەر عێراق ئازاد کردنی کوێت لە دەستی پێکرد و لە ی مانگی شوباتی ھەمان ساڵ شەڕ ڕاوەستا ھاوپەیمانەکان کوێتیان بە عێراق بەجێھێشت و سەرکەوتن عێراق بە ھەموو مەرجێکی ئەمریکا ڕازی بوو لەو مەرجانە نەمانی زۆری ھێزی سەربازی داپڵۆساندنی چەکی قورس و دان پێنان بە ووڵاتی کوێت لە خواروی عێراقەوە شیعەکان و لە کوردستانیشەوە کوردەکان ھەلیان قۆستەوە بە کزبوونی ڕژێم و دەستیان کرد بە ڕاپەڕین لە کوردستان لە ی مانگی ئازاری گەلی کورد بە ھاوکاری پێشمەرگە ڕاپەڕینی خۆیان دەست پێکرد لە شاری ڕانیەوە گەلی کورد ئەوەندە تامەزرۆی ئازادی بوو یەکگرتنەکی تەواوی خەڵکانی گرتپۆوە ھەمووی یەک دەنگ یەک ھەڵوێست بێ ئەوەی بیر لە تەسکایەتی حزبی یان کەسایەتی بکاتەوە دروشمی خەبات و ئازادی بوو بۆ کوردستان بۆ ماوەیەکی کەم گشت ناوچە کوردیەکان ئازاد کران بە کەرکووکیشەوە ڕژێمی بەغدا لە خواروی عێراقەوە کەوت بۆسەر گیانی شیعەکان و کوشتن و برین و بەکۆمەڵ کوشتن لە خووارو ڕاپەرینی شیعەی تواندەوە و ھەموو ھێزەکەی خۆی کۆکردەوە بۆسەر کوردستان بەکۆپتەر و تۆپ و لەشکرەوە ھێرشی ھێنا ئەوە بوو کۆڕەوە بەکۆمەڵەکەی چەند ملیۆنی لێ کەوتەوە دەتوانین بڵێین خۆش بەختانە لەرێگەی میدیاکانەوە کارەساتە دڵتەزێنەکە گوێزرایەوە بۆسەر شاشەی تەلەفیزیۆنەکان لە گشت جیھاندا ھێزە ھاوپەیمانەکان دوو ھێزی دژە فڕۆکەیەکانی عێراقیان دروست کرد کە عێراق نەتوانێ جموجۆڵی سەربازی و فڕۆکەیی لەم ناو چانەدا بەکار بھێنێ ئەویش ھێڵی لە خوارەوە و ھێڵی لە سەرەوە وڵاتی عێراق رووبەرەکەی نزیکەی کم شوێنێکی گرنگی ھەیە لە جیھانی نوێدا لەبەر ئەوەی شوێنێکی جوگرافی بایەخ داری ھەیە و دەروانێت بە سەر بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست ھەروەھا دەکەوێتە سەر پردێک زەوی ھەرسێ کیشوەرەکان بەیەکتر دەگەیەنێت ئەورووپا ئاسیا ئەفریقا و ئاسانترین شوێن و رێگای وشکانی و ئاوییە کە بە ناوچە ئاوەدانەکاندا دەروات عێراق بەشێکە لە ناوچەی یان لە رێگای ھلال الخیب ئەم ناوچەیە دەست پێدەکات لە کەنداوی فارس و پاشان پێچ دەخواتەوە بەرەو عێراق و سوریا و فەلەستین و لوبنان و تا دەگاتە سەر دەریای سپی ناوەراست لە سەردەمی مێژووی کۆندا ئەم ناوچەیە رێگای بە یەکگەیشتنی نەتەوەکانی ڕۆژھەڵات بە ڕۆژاوا بوو سەرەڕای پێشکەوتنی شارستانی و ھۆیەکانی گواستنەوە عێراق گرنگی و تایبەتمەندی شوێنی خۆی پاراست لەبەر ئەوەی ھەموو رێگاکان لە ناوچەی کەنداو کۆدەبێتەوە و ناوچەکانی باکوورو ڕۆژھەڵاتی کەنداوی فارس ناوچەی شاخاوی و سەختن سەرەڕای ئەوەی ناوچەی کەنداوی فارس شوێنێکی بازرگانی مامناوەندییە ئەویش لەبەر بوونی رێگاکانی ئاوی بەدەریای سوور و نۆکەندی سوێسدا بەڵام باشووری عێراق گرنگییەکی تایبەتی ھەیە لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی بازرگانی یان بەناوچەیەکی ترانسێت ە سەرەرای گرنگی شوێنەکەی وڵاتی عێراق لەرووی ئابوورییەوە بایەخی زۆری ھەیە چونکە مادەی سەرەتایی کانزایی زۆری تێدایە کە جیھانی نوێ پێویستییەتی و عێراق لەڕووی کشتوکاڵییەوە گرینگی خۆی ھەیە بەتایبەتی لە بواری چاندنی دانەوێلە گەنم و جۆ دا سەرەرای بوونی چەندین جۆر کانزا و سامانی سروشتی تر دەکەوێتە باشووری روژئاوای ئاسیا و باکووری روژھەلاتی نیشتمانی عەرەبی تورکیا ئەکەوێتە باکوورییەوە و لای روژھەلاتی ئێرانە و ھەریەک لە سووریا و ئوردن و عەرەبستانی سعوودی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە و کووەیت و کەنداوی عەرەبی لە باشوورییدان لێکۆلینەوە لە فیسۆگرافیای ولاتی عێراق کارێکی ئاسان نیە لەبەر ئەوەی لە سنوری ئەم ولاتە چەندین جۆر دیاردەی سروشتی رووی زەوی بە چاو دەبینین ناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتدا کە لە رووی پێکھاتەوە بەشێکن لە زنجیرە چیاکانی ئەلپی لە ئەوروپادا پاشان بەرەو ئاسیا درێژدەبنەوە لە ناوچەکانی بێرنە لە ئیسپانیا تا دەگاتە چیاکانی الیوماس لە بۆرما بەشەکانی رۆژئاوای عێراق بەشێکن لە بانەکانی نیمچە دوورگەی عەرەبی کە لە ڕووی جیۆلۆجیەوە لە تاوێری زۆر کەونن بەردی کۆن و زۆر رەقن بەڵام بەشەکانی ناوەراستی یان دەشتەکانی دۆلی دیجلە و فورات کە بە قووڕ و ڵیتە داپۆشراوە لە سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلوجی دروست بوون لەگەل دروست بوونی دەشتەکانی ھیند کە کنج و سند ناسراون ئەم دەشتانە زۆر نزمن بەڵام ناوچەی زۆرگ چەند تایبەتمەندیەکی خۆی ھەیە کە جیا دەکرێتەوە لە ناوچەکانی تر ئەم ناوچەیە لە پێچی سادە پێک ھاتووە و لە نێوان ئەو پێچانەدا دەشتی فراوان ھەیە بۆیە ناتواندرێت لەگەل ناوچە شاخاویە بەرزەکاندا یەک بخرێت لەرووی بەرزی و نزمییەوە ناوچەی زوورگ جیاوازە لەگەل دەشتی نیشتەنی بۆیە ناتواندرێت لەگەل ئەم دەشتانەدا یەک بخرێت بەڵام ناوچەی بانی ڕۆژاوا تەنھا بەشە یا ناوچەیە لە عێراقدا پێکھاتەکەی بەردی زۆر کۆنن کە بۆ سەردەمە کۆنەکان دەگەرێتەوە ئەم بەردانە بەبەردی کلس داپۆشراون کە پێک ھاتەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دووھەم و سێیەمی جیۆلۆجی دواتر ئەو بەرگانە لە بەشەکانی ڕۆژاوا نەمان بەھۆی دامالینەوە ھەرچەندە لە رۆژئاواوە بەرەو ڕۆژھەڵات بچین جۆری بەردەکان دەگۆرێت لە بەردی کۆنەوە بۆ بەردی نوێ و ئەگەر سەیری چینەکانی ئەم بەردانە بکەین لە بانی ڕۆژاوا لێژاییان زۆر کەمە چونکە دامالین زۆر کاری تێکردوون تەنھا لە ناوچەی کارە نەبێت لە رۆخەکانی ڕۆژھەڵاتی بانی ڕۆژاوا کە بەپێچی سادە کۆتاییان دێت و لە ھەندێ شوێندا تووشی شکان بوونەوە بەڵام دەشتی نیشتەنی ھەموو بەشەکانی تەختن تەنھا بەشی رۆژئاوای نەبێت کە ھەندێ بانی تێکەل بووە کە سەردەمی جیۆلۆجییەکەشی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی میۆسین عێراق لە ڕووی بەرز و نزمییەوە دابەش دەبێت بۆ چوار بەش لەکاتی ھەر لێکۆلینەوەیەکی ئاووھەوادا پێویستە رەگەزەکانی ئاووھەوا وەربگرین وەکو گەرمی باران با پالەپەستۆ شێ بۆ دیاری کردنی روخساری ئاووھەوای ھەرناوچەیەک و ھەر ھەرێمێکی جوگرافی ھەندێک جارھۆکاری شوێن و دوورو نزیکی لە رووبەرە ئاویەکان رۆلی خۆی دەبینێ بۆ دەستنیشان کردنی جۆری ئاووھەوا لە عێراقدا پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە لەوەرزی ھاویندا پاشان نزم دەبێتەوە لە وەرزی زستاندا بەرزی و پلەی گەرمی لەعێراقدا دەگەرێتەوە بۆچەند ھۆیەک وەک دووری شوێنەکەی لەرووبەرە ئاویەکان و نزیکی لە ھێڵی یەکسانی و درێژی کاتژمێرەکانی رۆژ کە لە ھەندێ رۆژەکانی مانگی تەممووز کاتژمێر و چوار دەقیقە دەبێت و ھەروەھا کەمی رێژەی شێ و ئاسمانی ساف سامال بەڵام نزمی لەزستاندا دەگەرێتەوە بۆ و بەرزی ونزمی رووی خاکەکەی و سەرەرای کاریگەری پالەپەستۆ و پەستانی کەش کە کار لەئاووھەواکەی دەکەن لەم وەرزەدا بەڵام لەرووی باران بارینەوە کە جۆری بارانی گەردەلولە بابۆران و رێژەکەش جیاوازە ئەویش بەپێی ئەندازەی ھاتنی ئەو نەوالە شێیانە جیاوازی بەرزی لە ئاستی رووی دەریاوە کە رێژەکەی لەنێوان سم دەبێت ھەر چەندە بەرەو باکوورو باکووری ڕۆژھەڵات برۆین بایەکەی لەجۆری باکووری رۆژئاوایە خێراییەکەی مام ناوەندییە بەدرێژایی رۆژەکانی سال بەڵام لەباشوردا جۆری بایەکە دەگۆرێ بۆ بای باشووری ڕۆژھەڵات و عێراق بەزۆری لەژێر پالە پەستۆی بەرزی نیمچە خولگەییە کە زالە بەسەر بیابانی گەورەی عەرەبی و نابێ کاریگەری بەرزی ونزمی لەبیربکەین بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکاندا لەسەر ئاراستەی با و رێژەی باران و جۆری داباریندا بۆیە ئاووھەوای عێراق دەکەوێتە ژێرکاریگەری کۆمەلێک گۆراوی ئاووھەوای جێگیر و ناجێگیر کە ئەوانەی دەبنەھۆی جیاوازی ئاووھەوا لەزستانەوە بۆھاوین و لەباکورەوە بۆ باشوور مەبەست لەدەرامەتی ئاو لە عێراقدا ھەموو ئەو سەرچاوانە دەگرێتەوە کە لە سنورەکەی دایە وەک پێکدێت لەئاوی ڕووباری دیجلە و ڕووباری فورات و لقەکانیان و جۆگەکانیان و شەتولعەرەب زۆربەی ئەم سەرچاوانە لە دەرەوەی سنووری عێراقن گشت سەرچاوانە ھەمیشەیین تەنھا ڕووخانە عوزێم نەبێت لە لقەکانی ڕووباری دیجلە لەئەنجامی بوونی ڕووبارەکان و لقەکانی کۆمەڵێک ڕووبار چەندین بەست و بەنداو لەسەر ئەم سەرچاوانە دروستکراون وەک بەستی سامەڕا بەستی کووت لەسەر ڕووباری دیجلە و بەستی حەدیسە و ڕەمادی و ھیندیە لەسەر ڕووباری فوڕات ئەم درامەتە یەکێکە لە سەرچاوەکانی ھەموو جۆرە ئاوێک لە عێراق بەھۆی بوونی بەفرو باران لە چیاکانی کوردستان ڕووباری دیجلە و لقەکانی دروست بووە بەتیبەتی ئەم جۆرە ئاوە لە کوردستان زۆرە لەئەنجامی بارینی باران و بەفر ھەروەھا جۆری بەردەکان ولێژی ناوچەکە یارمەتی کۆبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی داوە ڕێژەی ئاوی ژێر زەوی عێراق بەم شێوەیەیە عێراق ھەر لەکۆندا بە وولاتی یان دۆلی دوو ڕووبار ناسراوە ئەمەش وای کردووە گرنگیەکی ئابووری ھەبێت پاشان ببیتە ھۆی دروست بوونی چەندین شارستانیەتی بەپێی ئامارەکانی ساڵی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی عێراق کەس بووە کە دەکاتە لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ساڵە ھەروەھا لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین دانیشتووانی عێراق لە سالی لە سەردەمی عوسمانییەکان دواتر لە سالی و ھەندێک ھەول درا بۆ زانینی ژمارەی دانیشتووان لە عێراقدا لە ھەروەھا ھەولێک لە ئارادا بوو بۆ زانینی ژمارەی دانیشتووان لە ویلایەتی موێل وەکو سەر ژمێر لە سالی سەرژمێری گشتی دانیشتووان ئەنجام درا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو کە ژمارەی دانیشتووانی عێراق لەو سەرژمێریەدا کەس بوو کە کور بوو و کچ بوو لە سالی دیسان ھەول درا سەرژمێری ئەنجام بدرێت و ئەنجام درا بەڵام نەک بە مانای سەرژمێری گشتی چونکە ئامادەکاری باش بۆ نەکرابوو بەڵام یەکەم سەرژمێری گشتی بەمانی سەرژمێری لە سالی ئەنجام درا ماوەی یەک مانگ بەردەوام بوو کە تێدا ژمارەی دانیشتووان نزیکەی کەس بوو کە تێدا رێژەی گەشەی دانیشتووان بوو دواتر بەرز بووەوە بۆ بەڵام یەکەم سەرژمێری راست و دروست کە ئەنجام درا لە سالی بوو نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکرد ئەو کەموو کوریانەی کەلە سالی دا ھەبوو چارەسەرکرا فۆرمەکانی بە زمانی عەرەبی کوردی ئینگلیزی تورکمانی تورکی چاپ کرابوو دواتر لە سالی سەرژمێرییەکی تر ئەنجام درا کە زیاتر مەبەستێکی سیاسی لە دوواوە بوو بە تایبەتی لە کاتی یەکگرتنەوەی ھەرسێ ولاتی مێر و سوریاو عێراق ئەم سەرژمێرییە دوو سال پێش وادەی خۆی ئەنجام درا کە بە لۆژیکێکی ئەقلیەت شۆڤینیانە ئەنجام درا سەرەرای ئەوەی لەو سەردەمە بە تایبەتی لە دوای سالی شۆرشی کورد بەرپابوو کە بووە ھۆی دروست بوونی شەر ھەروەھا ئاوارە بوونی خەلکێکی زۆر مەبەستی سەرەکیش لەو سەرژمێریەدا کەم کردنەوەی رێژەی کورد بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە نەتەوەکانی تری لێبوو وەکو تورکمان و عەرەب و کورد کە رێژەی کورد بە جۆرێک کەم کرایەوە کەمتر لە بوو ھەروەھا بەشێک لە رێکەوتنامەی ی ئازار لە سالی ئەنجام دانی سەرژمێری بۆ دیاری کردنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان سەرەرای تەواو بوونی کارەکانی لیژنەی سەرژمێری و مانگێک بەر لە ئەنجام دانی ئەم پرۆسەیە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار ئەوەبوو لە سالی شەر دەستی پێکرد لە سالی رێکەوتنامەی جەزائیر مۆر کرا لە نێوان حکوومەتی شا و عێراق لەو سەردەمەدا پاشان شۆرەشی کورد تێکچوو و زۆربەی گوندەکان تێک چوون چۆل کران و خەلکەکە راگوێزرانەوە بۆ کۆمەلگا زۆرە ملێیەکان و خوارووی عێراق دواتر لە سالی سەرژمێری ئەنجام درایەوە کە لە کاتی شەرو بارودۆخێکی سیاسی نالەباردا بوو دواتر دوای ھەلگیرسانی شۆرەشی عێراق ئێران لە سالی سەرژمێری ئەنجام درا ئەوەبوو بارودۆخی کوردستان نالەبار بوو و گوندەکانی کوردستان راگواسترانەوە کران بۆ کۆمەلگا زۆرە ملێیەکان دوا سەرژمێریش لە سالی ئەنجام درا لەلایەن رێکخراوی خۆراکی جیھانی ھەرچەندە سەرژمێرییەکی گشتی نەبوو کەمووکوری زۆریشی تێدابوو بریار وابوو لە ئەنجام بدرێت سەرژمێری بەڵام لەبەر بارودۆخی سیاسی ئەنجام نەدرا بەپێی ئەم خشتەیەی سەرەوە تێکرای زۆر بوون و گەشەکردن بەرەو سەرەوە دەروات لە زیاد بوون دایە لە بووە دواتر گەیشتە لە ھۆکارەکانی ئەم گەشە سەندنە سروشتیە بۆ جیاوازی لە نێوان رێژەی لە دایک بوون و مردووان دەگەرێتەوە بۆ نمونە لە سالی تاکو رێژەی لە دایک بوون بوو بەرامبەر رێژە مردن کە تەنھا بوو واتا زیاد بوونی سروشتی بوو ئەمەش ژمارەیەکی بەرزە ئەگەر بەراوورد بکەین لەگەل ولاتانی تری عەرەبیدا لە میسر لە مەغریب لە سودان توونس یەمەن مۆریتانیا لوبنان سئودیە ئیمارات بەحرین تێکرای گەشەی سالانەی دانیشتووان بەڵام چری دانیشتووان لە عێراقدا بەردەوام لە زیاد بووندایە چری دانیشتووان لە سالی تەنھا کەس بوو پاشان بەرز بووەوە بۆ لە سالی دواتر لە سالی پاشان لە سالی لە بەڵام ئەم رێژەیە جیاوازی ھەیە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین سێ جۆر لە پێکھاتەی تەمەن دیاری بکەین عێراق دابەش دەبێت بۆ ناوچەی کارگێڕی کە بە پارێزگا ناو دەبرێن چوار لەم شارانە سلێمانی و ھەولێر و دھۆک و ھەڵەبجە ئەکەونە ھەرێمی کوردستان لە عێراقدا مەسعوود مستەفا بارزانی لەدایکبووی ی ئابی لە مەھاباد سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستانە مەسعوود بارزانی لە ڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدایکبووە لە سەردەمی تەمەنی کورتی کۆماری کوردستان لە مەھاباد کە یەکەم کیانی سەربەخۆی کوردی بووە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستاندا کە ی تەممووزی دا ئەنجامدرا ھەڵبژێردرایەوە بە سەرۆکی ھەرێم بۆ خولێکی نوێ لەماوەی ی حوزەیرانی تاکوو ی تشرینی دووەمی لە پلەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندابووە پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان لە ساڵی بنەماڵەی مەسعوود بارزانی لەگەڵ کۆمەڵێک لە پێشمەرگەکان و بنەماڵەکانیان ناچار بوون بگەڕێنەوە کوردستانی عێراق و پاشان لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە ھەموویان دوورخرانەوە بۆ شارەکانی خوارووی عێراق بەتایبەتی بەغدا و بەسرە بەڵام مەلا مستەفای بارزانی باوکی مەسعوود بارزانی ڕێبەری شۆڕشی کورد لەگەڵ ھەڤاڵانی بەرە و یەکێتی سۆڤیەت بەڕێکەوتن و تا ساڵی لەوێ مانەوە مەسعوود بارزانی بەھۆی ھۆکاری سیاسی و پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول خوێندنی ناوەندی تەواو نەکرد و بەغدای بەجێھێشت و لە تەمەنی ساڵی لە ساڵی چەکی ھەڵگرتووە و چووەتە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە یازدەی ئەیلوولی بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی دەستیپێکرد و تا ساڵی بەردەوام بوو لەژێر ڕێنمایی و پشتگیری باوکی تێکەڵی خەباتی سیاسی بووە بارزانی ژیانی لاوێتی خۆی تەرخان کردبوو بۆ ئەو ئامانجەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەرزی کردبووەوە لە ساڵی ئەویش دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی و پاشان فیدڕاڵیزم بۆ کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی دیموکراتیدا بارزانی لە تەمەنی بیست ساڵیدا بە شێوەیەکی چڕوپڕ تێکەڵی کاروباری سیاسی بووە و لە ساڵی ئەندامی ئەو تیمە کوردییە بووە کە گفتوگۆی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە لەسەر رێککەوتنی ئۆتۆنۆمی لە ساڵی لە کاتی سازدانی کۆنگرەی ھەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سیفەتی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ھەڵبژێردراوە و پاشان بووە بە ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی و ئەرکی بەرپرسی دەزگای ئەمنی گرتۆتە ئەستۆ پاش شکستی شۆڕشی ئەیلوول لە ئەنجامی رێککەوتننامەی جەزائیر لە نێوان شای ئێران و حکومەتی عێراقی لە ساڵی بە ڕێنمایی جەنابی مەلا مستەفای باوکی مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئیدریس بارزانی برای و ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی پێکەوە ھەڵسان بە ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی پێشمەرگە و دامەزراندنی سەرکردایەتی کاتی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان وە لە ی گوڵانی شۆڕشی گوڵان دەستی پێکرد لە ساڵی تا مەسعوود بارزانی لەگەڵ باوکی لە ئەمریکا ژیاوە وە پاش ڕووخانی ڕژێمی شای ئێران گەڕایەوە ئێران تا تەرتیباتی ھاتنەوەی باوکی بۆ ئێران بکات بەڵام ئەو ڕۆژەی کە بەڕێز بارزانی لە ی ئازاری گەیشتەوە ئێران باوکی لە واشنتۆن کۆچی دوایی کرد لە مانگی ی لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بارزانی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا ڕۆڵی ھەریەکە لە مەسعوود بارزانی و ئیدریس بارزانی برای بەرچاو بووە لە ساڵانی تاوەکو لە دامەزراندنی چەندین بەرەی سیاسی لە عێراق و بەتایبەتی کە بەرەی کوردستانی دامەزرا لە چەندین ڕێکخراو و حزبە کوردستانیەکان پاش شەڕی ھاوپەیمانان دژ بە عێراق بەڕێز بارزانی ھەماھەنگی بەرەی کوردستانی کرد و سەرکردایەتی ڕاپەڕینی ئازاری ی کوردەکانی کرد کە بووە ھۆی ئازادکردنی بەشێکی زۆری کوردستانی عێراق لە دەست ڕژێمی بەغدا لە مانگی نیسانی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەستی پێکرد و بارزانی بۆ چەندین مانگ سەرۆکایەتی شاندی کوردی کرد کە لە ھەموو حزبەکانی بەرەی کوردستانی پێکھاتبوو لە گفتوگۆکان بە ھیچ ئەنجامێک نەگەیشتن بەھۆی ڕەتکردنەوەی داخوازییەکانی کورد کە بریتی بوون لە ئۆتۆنۆمی ھەرێمایەتی و دیموکراتیزە کردن لە لایەن عێراقەوە ھەروەھا لە کۆنگرەی ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی جارێکی تر مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە مەسعوود بارزانی لە ساڵانی نەوەدەکانەوە تاوەکو لەناوچوونی ڕژێمی بەعس بەشداری چەندین کۆنگرە و کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی کردووە وەک کۆبوونەوەی واشنتۆن لە ساڵی و پاشان لە و لە کۆنگرەی سەلاحەدین و کۆنگرەی لەندەن لە ئەیلوولی و کۆنگرەی سەلاحەدین لە شوباتی بارزانی ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبووە لە سەرجەم پێشھاتە سیاسیەکانی عێراقی نوێدا پاشانیش لە دامەزراندنی ئەنجوومەنی حوکمڕانی عێراقی لە ی تەممووزی کە تێیدا بووە ئەندام و دواتریش بووە سەرۆکی ئەنجوومەنەکە لە ی حوزەیرانی مەسعوود بارزانی وەکو یەکەمین سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردرا لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق وەکو سەرۆکی ھەرێم سەردانی فەرمی چەند وڵاتێکی کردووە و چەند سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتانەی بینی چاوپێکەوتنی ئەنجام دا لەگەڵ بۆش سەرۆکی ئەمریکا لە ی تشرینی یەکەمی و تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ی تشرینی یەکەمی و پاپای ڤاتیکان لە ی تشرینی دووەمی و برلسکونی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە ی تشرینی دووەمی و عبداللە شای سعودیە لە ی ئازاری و عبداللە شای ئوردن لە ی ئازاری وەکو سەرۆکی ھەرێم چەند ئەندامێکی دامەزراندووە بۆ پتەوکردنی ھاوپەیمانی لەنێو ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و باشترکردنی پرۆسەی بڕیاردان لە ھەرێم بارزانی شەیدای خوێندنەوەیە بە تایبەتیش حەز بە خوێندنەوەی پەرتووکی مێژوویی و سیاسی و سەربازی دەکات وە ھەروەھا زۆر حەزیش لە وەرزش دەکات مەسعوود بارزانی ساڵی ھاوسەرگیری کردووە و خاوەنی ھەشت منداڵە بارزانی شارەزایی تەواوی لە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی ھەیە و ھەروەھا شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی ھەیە و قسەی پێدەکات خێزانی بارزانی زۆر قوربانیان لە پێناو کێشەی کورددا داوە و لە دوای لە دایکبوونیەوە تاکو تەمەنی ساڵی مەسعوود بارزانی باوکی خۆی نەبینیوە کە لە دوورە وڵات لە یەکێتی سۆڤیەت دەژیا سیخوڕەکانی ڕژێم سێ برای بارزانیان تیرۆر کردەوە کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی لەگەڵ ئەو بارزانی بوون کە ڕژێمی بەعس ئەنفالی کردن لە ساڵی خودی مەسعوود بارزانی ئامانجی چەندین ھەوڵی تیرۆر بووە بە تایبەتی ھەوڵی تیرۆر کردنی لە ڤێننای پایتەختی نەمسا لە ی کانوونی دووەمی ڕژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق جار گوندی بارزاننیان خاپوور کردووە کە گوندی مەسعوود بارزانییە وادەی کۆتاییی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی بارزانی لە ساڵی کۆتایی پێھات بەڵام بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە ی حوزەیرانی ھەمان ساڵ بەرزکرابووەوە داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی تر لە سەرۆکایەتی ھەرێم بمێنێتەوە ئەمەش مشتومڕێکی سیاسی گەورەی نایەوە لە باشووری کوردستان بەوەی ئەم بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە سەرۆکی ھەرێمیان بە سەرۆکێکی ناشەرعی یاخود سەرۆکی ماوە بۆ درێژکراوە ناو دەبرد بارزانی پەرتووکێکی لەسەر ڕۆڵی مێژووی مستەفا بارزانیی باوکی لە بزووتنەوەی نەتەوەی کورد لەژێر ناوی بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد کە لە سێ بەرگ پێک ھاتووە نووسیوە لەگەڵ چەندین وتار و بابەتی سیاسی کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستاندا بڵاو کراونەتەوە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە ساڵی لە گوندی شیواشۆکی گەورەی سنووری قەزای کۆیە لەدایک بووە لە ئێستادا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە و لەھەمان کاتیشدا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ە ھەر لە سەرەتای لاوێتی و قۆناغەکانی خوێندنەوە تێکەڵ بە کاری سیاسی و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دەبێت و سەرەتای کاری سیاسیشی دەچێتە ڕیزی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە شۆڕشی ئەیلوولی ساڵی دا بەشداری بەرچاوی دەبێت لە کۆتایی ساڵی دا پەیوەندیی بە ڕیزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە دەکات و دەبێت بە سەرپەرشتکاری ڕێکخستن و کاروچالاکییەکانی خوێندکاران لە ساڵی دا کۆسرەت ڕەسوڵ یەکێک بووە لەو ھەڤاڵانەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان لە شاری کەرکووک دامەزراندووە جمووجۆڵ و چالاکییەکانی لەو کاتەدا بووەتە ھۆی ئەوەی لە ساڵی دا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە زیندانی بکرێت پاش ماوەیەکی زۆریش لە زیندانی و ئەشکەنجەدان یەکێک بووە لەو پێنج خۆڕاگرە ئازایەی کە ھیچ جۆرە ئیعترافێکی نەکردووە و سەربەرزانە لە زیندان ھاتووەتە دەرەوە لە ساڵی بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی ڕێکخستنەکانی ناوخۆی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و لە ھەمان کاتدا لێپرسراوی ڕێکخستنە نھێنییەکانی ناوشاری ھەولێر بووە کە چالاکی و جموجۆڵێکی سیاسی گەورە و بەرفراوانیان لەو شارەدا ئەنجامداوە لە کۆنفرانسی ی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە ساڵی دا بە ئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردرا و دواتر بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی ەوە تاکو ساڵی ئەندامی ناوەندی کۆمەڵە بووە لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە لە ساڵی بووە بە لێپرسراوی مەڵبەندی ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی بە سەختی برینداربووە دواتر لە ساڵی دا کە مەڵبەندەکانی و دەکرێن بە یەک مەڵبەند کۆسرەت دەبێتە لێپرسراوی مەڵبەندەکە تاکو ساڵی کە یەکێک بووە لە چالاکترین مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی کە نەخشەی ڕاپەڕین داڕێژرا لەلایەن بەرەی کوردستانی کە پێکھاتبوون لە ھەموو ھێزە سیاسییەکانی ئەو کاتی کوردستان کۆسرەت ڕەسوڵ وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی سەرپەرشتیکردنی ئازادکردنی شاری ھەولێری پێ سپێردرا لە ڕاپەڕینی ساڵی دا کۆسرەت یەکێک بوو لە دیارترین ئەو سەرکردانەی کە ڕۆڵی بەرچاویان گێڕاوە لە ئازادکردنی شاری کەرکووکدا لە ساڵی دا بووە بەلێپرسراوی بەرەی کوردستانیی سنوری پارێزگای ھەولێر ساڵی بووە بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و لە ساڵی تاکو ساڵی دەبێتە سەرۆکی دووەم کابینەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دواتریش بووە بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدارەی سلێمانی تاکوو ساڵی لە ساڵی بووە بە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ی حوزەیرانی کۆسرەت وەک جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکرێت ھاوکات کۆسرەت جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە ماوەی دەست بەکار بوونیشی وەک جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان چەندین سەردانی ڕەسمی وڵاتانیشی کردووە کە دواھەمینیان سەردانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دیداری لەگەڵ بوش کۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵی ھاوسەری گرتووە و دەبێتە خاوەنی شەش کوڕ و یەک کچ کە دواتر سێ کوڕی شەھید دەبێت کۆسرەت ڕەسول زمانەکانی کوردی عەرەبی و فارسی بە باشی دەزانێت و شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی ھەیە ڕۆژی ی تشرینی دووەمی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی کۆسرەت ڕەسووڵ ڕایگەیاند کە باری تەندروستی تێکچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت ناسر ڕەزازی لەدایکبووی ی حوزەیرانی لە سنە ئێران یەکێک لە گورانیبێژەکانی کوردە کە توانیویەتی بە ھەموو زاراوەکانی کوردی گۆرانی بڵێت لە ی حوزەیرانی لە شاری سنە لەدایکبوو و ھەر لەوێدا دەستی بە گۆرانی وتن کرد لە تەمەنی گەنجیدا دا چەند کاسێتی تۆمار کرد و تاکوو لە ئێران شۆڕش کرا و ناسر بوو بە ئەندامی کۆمەڵە و دوای ماوەیەک چوو بۆ ئەورووپا و لەوێ لەسەر ئیشی ھونەریی بەردەوام بوو لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان مەرزیە فەریقی گۆرانیبێژی کورد ھاوسەری ناسر ڕەزازی بوو کە لە ساڵی لە نەشتەرگەرییەکی دڵدا گیانی لەدەست دا لە دوای مەرزیەوە ناسر ژنێکی تری ھێناوە بە نێوی ئێران کە دانیشتووی مەریوان بوو ناسر دوو کوڕ و کچێکی ھەیە بە ناوەکانی کاردۆ ماردین و دڵنیا دڵنیا ڕەزازیش ئێستا گۆرانیبێژە ناسر ڕەزازی ھاوینی لە سنە لە بنەماڵەیەکی دەستکورت و قەرەباڵغدا لەدایکبووە لە ساڵیدا دەچێتە خوێندنگای ھیدایەتی سنە ساڵی لەگەڵ مەرزیە فەریقی زەماوەند دەکات لە دوای وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە دەکرێ بە مامۆستای سەرەتایی بەڵام پێش ئەوەی کارەکەی دەست پێبکات ڕاپەڕینی ی ئێران ڕوو ئەدات پاشان دەخرێتە زیندان لە دوای ڕزگار بوونی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا دەچنە شاخ و دەبن بە پێشمەرگەی کۆمەڵە ساڵی لە دوای وازھێنان لە پێشمەرگایەتی لەگەڵ مەرزیە و دوو منداڵەکەی دڵنیا و ماردین پەنا دەبەن بۆ وڵاتی سوید لەوێ دەبن بە خاوەنی کوڕێکی تر بە ناوی کاردۆ ساڵی دەگەڕێنەوە بۆ باشووری کوردستان و لە شارۆچکەی دووکان نیشتەجێ دەبن ھاوینی ساڵی مەرزیە لە بەر سەرکەوتوونەبوونی نەشتەرگەرییەکەی لە سویددا مالئاوایی لە ژیان دەکات دوای ماوەیەک ژنێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئێران خانم دێنێت ئێستا لە شارۆچکە ی دووکان دەژین ساڵی لە تەمەنی ساڵیدا بۆ یەکەمجار چووە سەر شانۆ و گۆرانیی دەسماڵێ و دەسماڵێ بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕادیۆی شاری سنە تۆمار کرد یەکەم بەرھەمی کاسێتی بڵاو کراوەی بریتی بوو لە چەند گۆرانییەکی لاسایی گۆرانیبێژە کوردەکان بۆ وێنە گۆرانیی ئای چەندەم خۆش ئەوێی ی عەلی مەردان مەقامی بەیات تورک بەڵام ناسر ڕەزازی لە مەقامی ماھووردا خوێندوویەتی یەکەم کەسێک کە لە ژیانی ھونەری دا یارمەتی داوە تۆفیق رەزایی گۆرانیبێژی شاری سنەیە بەڵام لەبەر ئەوەی کە لە شاری سنە تیپی مۆسیقا نەبوو ناچار ئەبێ پەنا بباتە شاری سەقز لە فەرھەنگ و ھونەری ئەو شارە لەگەڵ ڕەشید فەیزینەژاد و حەبیبوڵڵا نیکبین و چەند کەسێکی دیکە درێژە بە ھونەری گۆرانی وتن بدا و لەگەڵ پەروین مۆشیروەزیری چەند کاروانی شیعر و گۆرانییان لە تەلەفیزیۆنی شاری سنە تۆمار کرد ناسر ڕەزازی جگە لە کاری گۆرانی وتن شارەزایی زۆری ھەیە لە ئەدەبیاتی کوردی و چەندین بەرھەمی ئەدەبی ھەیە کە بریتن لە ھۆنراوە چوارینە و ئەمەش یەکێکە لە بەرھەمە شیعرییەکانی خەمم سەربەرز و شاییم بێ دەماخە دڵم بۆیە بەشی ھەر ئۆف و ئاخە بڵێسەی ئاگری جەرگم وەھایە ئەڵێی کەسی مردووە ھێندە بەداخە لە لایەکی تریشەوە ناوبراو توانی چەند ئاوازێک بۆ گۆرانییەکانی خۆی دابنێ وەک پەپوولە دێوانەخۆم ماچی خودایی سەرەمەرگی ھیوا نیشتمان ناسری ڕەزازی لە ژیانی گۆرانی وتنیدا لەگەڵ تۆفیق ڕەزایی محەممەد ماملێ عەزیز شاھڕۆخ محەممەد جە زا جەماڵ موفتی نەجمەدین غوڵامی و مەرزیە فەریقی گۆرانیی تۆمار کردووە ساڵی خۆپیشاندانی خەڵک لە ئێران و ھەروەھا لە کوردستان دژی ڕژێمی محەممەدڕەزا شا دەستی پێکرد ڕەزازی بە سروودی شۆڕشگێڕانە لەگەڵ ئێش و ئازاری ئەو خەڵکە لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بەشداری کرد دووای ماوەیەک بوو بە پێشمەرگەی کۆمەڵە و لەگەڵ فەریبۆرز فەخاری نەجمەدین غوڵامی کاک کاڵێ ڕەزا بچکۆل و مەرزیە تیپی بانگەوازیان دانا و لەو ھەلومەرجەدا توانی بەھونەری خۆی درێژە بدات یەکەم سروودی ئەمڕۆ چ ڕۆژە ڕۆژی نۆرۆزە کەھۆنراوەکەی عابدین موفتیزادە یە سروودی دووھەم دێم و دێم شیعری ھێمن و پاشان چەندین سروودی دیکە لەوانە ئەی شەھیدان کارگەرین جەنگاوەرین سەدەی بیستەمە ھیوا پێشەنگی زەحمەتکێشان دەس لە چەکم ھەڵناگرم و ھتد ساڵی ئاوارەی ھەندەران دەبێت و ساڵی ھاتەوە بۆ باشووری کوردستان و لەنێو خەڵک دا گۆرانی تۆمار کرد ناسر ئەگەرچی لە سەرەتای گۆرانی وتنیدا بە لاسایی کردنەوەی دەنگی گۆرانیبێژانی کورد دەستی پێکرد بەڵام دوای ماوەیەک بوو بە خاوەن مەکتەب لە گۆرانیی کوردیدا لە مەقامدا شێوازی مامۆستا تاھێر تۆفیق ھەروەھا قەتارەکانی محەممەد ماملێ و لە بەستەش دا زیاتر لەدەنگی حەسەن زیرەک کەڵکی وەرگرتووە پێشمەرگە وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە ھەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن وشەکە بە مانای ئەوانەی کە مەرگی خۆیان پێش ھەموو شتێک خستووە لە پێناو پاراستنی نیشتیمان دێت و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە ھەیە کە جوڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی دا دەستی پێکردووە ئەمەش دوا بەدوای ڕووخانی ھەردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی و قاجاڕ بوو کە ناوچەکانی کوردستان لەژێر دەستیاندا بوو ئەم ناوەش بۆ یەکەمین جار لەلایەن کۆماری کوردستان لە ساڵی بۆ ناوی سەربازانی چەکداران ی کورد بەکار ھاتووە کە لەلایەن چایچییەکەی پێشەوا قازی محمد پێشنیار کرا پاشان بە ناوێکی گونجاو ھەڵبژێردرا ھێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان لە شەڕی دژی حکومەتی بەعس لە باشووری کوردستان پێشمەرگە چەکدارێکی شۆڕشگێر و بە بیروباوەڕە کە لەپێناو ڕزگاری گەلەکەیدا ئامادەیە گیانی خۆی ببەخشێ پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەکیی ھەبوو لە پاککردنەوەی عیراق و باشووری کوردستان لە داعش مێژووناسی کورد کەریم زەند دەڵێت لە سەردەمی کۆماری مهاباد دا بە فەرمانی پێشەوا قازی محەمەد لیژنەیەک دانرا بە مەبەستی دۆزینەوەی ناوێک بۆ هێزی کوردیی لیژنەکە بریتی بوو لە هەژار موکریانی هێمن موکریانی محەمەد تۆفیق وردی و کەریم زەند ئەم لیژنەیە لە دانیشتنێکی تایبەتدا گەلێک ناویان تاوتوێ کردووە لیژنەکە هەر لە مشتومڕدا بوون کە لە ناکاو خزمەتگوزارێک کە لەوێ بووە و بەردەستیی دەکردن و ناوی میرزای ڕەشیدی بوو گوتی ئاغایان دەبینم ئێوە کاژێرێکی تەواو خەریکن کە ناوێکی شیاو بدۆزنەوە لە کاتێکدا ئێمە ناوی پێشمەرگەمان هەیە لەمێژە بەکاربراوە لیژنەکە ناوەکەیان بە شادومانییەوە وەرگرت و ناوی پێشمەرگەیان پێشکەشی پێشەوای مەزن کرد ئەویش زۆر لای پەسەند بوو و ناوی پێشمەرگە بە فەرمیی ناسرا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش پارتە کوردستانییەکان لە وشەی پێشمەرگە بۆ ھێزە چەکدارانیان کەڵک وەردەگرن بە شێوەی دیاریکراو لە ئێستاکەدا بە ھێزە چەکدارەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان حدک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پارتی ئازادیی کوردستان حیزبی ڕزگاری سوپای ڕزگاریی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوەی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان پێشمەرگە دەوترێت ئەمە لە حاڵێکدایە کە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە وشەی گەریلا کەڵک وەردەگرێت لە سەربزێویی کوردانی ڕۆژھەڵات لە ساڵی دا ھێزەکانی دو ڕێکخراوی چەکداری فیدایی واتە چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران ئەرتەشی ڕزگارکەری گەلانی ئێران و ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران کەمینە لە وشەی پێشمەرگەیان کەڵک وەردەگرت و ناوی پێشمەرگەی فیداییان لە سەری ھێزە چەکدارانی خۆی دانابوو کورد ئایتی گرووپ لە ی کانوونی دووەمی دامەزراوە گرووپێکی تەکنەلۆژی کوردییە کە ئامانجی گەشەپێدانی زمانی کوردییە لەسەر وێب گرووپەکە ڕۆڵیان ھەبووە لە پەرەپێدانی تەختەکلیلی کوردی یەکێک لەکارەکانی کوردئایتی گرووپ بەئەنجامی دەگەیەنێت گەیاندنی نوێکارییەکانی بواری تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانە لە شێوەی ھەواڵی کورت و ڕاپۆرتدا نووسەرانی ئەم ھەواڵانە ئەندامانی ماڵپەڕن کە بە شێوەی خۆبەخشانە بەشداری دەکەن لە ئێستادا بەشی ھەواڵ لە ماڵپەڕەکە وەستاوە لە چالاکی لە بواری تایپ و نووسینی کوردی دروستکردنی بەرنامەی پاڵپشتیی زمانی کوردی بۆ ویندۆز و فۆنتەکانی یونیکورد لە ڕاژە گرنگەکانی ئەم گرووپەیە کە لە یەکەم ھەوڵەکان بوو بۆ نووسینی کوردی لەسەر بنەمای یونیکۆد کوردئایتی گرووپ ساڵانێکە ڕاژەی پرسیار و وەڵامی لەشێوەی مەکۆ لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاری و زمانی کوردی دا کردۆتەوە کۆماری ئارارات یەکەم کۆماری کوردییە کە خۆی راگەیاندبێت کەوتبووە رۆژھەڵاتی تورکیای ئێستاو پارێزگای ئاگری ناوەندەکەی بووە کۆماری ئارارات کە لەلایەن کۆمەڵەی خۆییبوونەوە سەرکردایەتی دەکرا لە ساڵی سەربەخۆیی خۆی راگەیاند ئەمەش لەکاتی شەپۆلی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کوردەکانی باشووری رۆژەڵاتی تورکیا شۆڕشی ئاگری لەلایەن ئیحسان نوری پاشاوە سەرکردایەتی دەکرا لە تشرینی یەکەمی کورداڤا لادێیەکی نزیکی چیای ئارارات وەک پایتەختی کوردستان دەستنیشانکرا خۆییبوون بانگەوازی بۆ زلھێزەکان و عوسبەتولئومەم کرد و پەیامی بۆ کوردەکانی عێراق و سووریاش نارد تێیدا داوای ھاوکاری کردبوو سەرەڕای سەرنەکەوتنی شێخ سەعید و ئازادی بیرمەند و سەرکردە نەتەوەییەکانی کورد بەردەوامبوون لە بەرنامەداڕشتن بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ زۆرێک لەم نەتەوەخوازانە لە تشرینی یەکەمی کۆبوونەوەو نەک ھەر سەربەخۆیی کوردستانیان راگەیاندووە بگرە خۆییبوونیان وەک ئۆرگانی باڵای نەتەوەیی کە ھەموو دەسەڵاتێکی تایبەتی نەتەوەییو نێودەوڵەتی ھەبێت راگەیاند سەرکردایەتی ئەم رێکخراوە تازەیە باوەڕی وابوو کە کلیلی سەرکەوتنی خەبات بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ لە وەفاداری خێڵەکیی دا نیە بەڵکو لە رێگەی بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی گونجاوی ئەوتۆوە دێتە دی کە بەرنامەبۆدانراوو رێکخراوبێت سەرەڕای بێزارییان بەرامبەر رژێمی کەمالیستەکان نە بریتانیا و نە فڕەنسا پشتگیرییەکی بەرچاوی خۆییبوونیان نەکرد بەپێی سەفرەستیان ھێزە ئەوروپییەکان لە کاتێکدا پشتگیریی سەربەخۆیی کوردەکانیان کردووە کە لەلایەن راپۆرتو میدیای تورکییەوە مەیلیان درابێتێ بە یارمەتییەکی کەمەوە لە ئەوروپاوە دواجار خۆییبوون کۆمەک کرا لەلایەن فیدراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئەرمەنی شای ئێران و ھاوڕێ کوردەکانیان وەک شێخ ئەحمەدی بارزانی سەرۆکی خێڵی بارزانیەکانی باشووری کوردستان کوردەکانی سووریاش یارمەتی خۆییبوونیان دا ئەمەش لە رێگەی بڕیینی ھێڵەکانی شەمەندەفەر تاڵانکردنی لادێی تورکەکان و دەستدرێژیی چەکدارانە لە ساڵی دا ئیحسان نوری پاشا گروپێکی بچوکی سەربازی کۆکردەوە کە بە چەکی ھاوچەرخ چەکدارکرابوون و خول و تاکتیکی سەربازی پیادەیان بینیبوو ئەم ھێزە شۆڕشی خۆییبوونی دەستپێکرد بە رۆیشتنیان بەرەو چیای ئارارات نوری و پیاوەکانی نەک تەنیا سەرکەوتن و گەیشتنە ئارارات بەڵکو توانیان شارەکانی بەتلیس وان و زۆربەی ناوچەکانی نزیکی زرێچەی وان پاکبکەنەوە و ناوچەیەکی بەرچاو بۆ بەرگری کوردیی دابمەزرێنن لەپاڵ چەک رێکخستن و توانایانەوە ھێزی کوردەکان زیادی دەکرد بەھۆی شۆڕشەکەیانەوە ھەرچەندە سوپای تورک ھەوڵی دا شۆڕشەکە ھەر لە سەرەتاوە ساڵی دابمرکێنێتەوە ھەوڵەکەیان سەرکەوتوو نەبوو لەبەر ئەوەی ئێران ھاوکاری نەئەکردن ئەمە لەکاتێکدایە کە چیای ئارارات لە سەر سنووری نێوان ئێرانو تورکیایە بە ھاتنی ساڵی تورکەکان توانیان سەرکەون لە مانگی مایسدا دەستیان پێکرد سوپای تورک بە شێوەیەکی شەڕەنگێزانە دەوری چیای ئاراراتیان داو تا کۆتایی مانگی حوزەیران زیاد لە ھەزار سەربازیان بردە ئەوێ ژمارەی ھێزەکانی ھەردوولا لە زیادبووندا بوو چونکە خێڵە کوردەکانیش لە پەیوەندیکردندا بوون و نزیکەی ھەزار سەربازی تری تورک لەلایەن حکومەتی تورکەوە بانگکران سەرەڕای رووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی زیانەکان بەرگرییەکەی خۆییبوون وردەوردە کەمبوونەوەی پاڵپشتی ھەرێمی بەخۆوە بینی بەھۆی گوشاری حکومەتی تورکیا ئیدارەی فرەنسی لە سوریا و بریتانی لە عێراق زۆربەی یارمەتییەکانی باشوور سنووردارکران پێش پێداگرییەکەی تورکەکان ھێزێکی پاڵپشتیی بارزانەکان لە باشووری کوردستانەوە بە ئەسپ سوارەوە لە ناوچەی موسڵەوە لەلایەن شێخی بارزانەوە گەیشتن سەرۆک خێڵی تریش بۆ نمونە ھاچۆو سمکۆ لە سوریاوە لە ساڵی بۆ یارمەتیدانی خۆییبوون گەیشتنە ناوچەکە ھەرچۆنێک بێت گەورەترین زیان لە شۆڕشەکەی خۆییبوون لە ئارارات لە ئێرانەوە پێی گەیشت ھەرچەندە لە سەرەتادا پاڵپشتی بەرگریی کوردی بوو حکومەتی ئێران نەیتوانی رێگری لە سوپای تورک بکات کە بە مەبەستی تەوقکردنی چیای ئارارات چوونە خاکەکەیەوە سەربازە ئێرانییەکانی سەر سنووریش سنووری ئێران تورکیایان داخست بەسەر ھەر گەشتیارێکدا بەو خێڵە کوردانەشەوە کە ھەوڵیان ئەدا یارمەتی شۆڕشەکە بدەن ئێران دواجار بەتەواوی ملکەچی داوای تورکەکان بوو سەبارەت بە پرۆسەکە بەوەی مامەڵەی کرد بەو زەوییانەی چواردەوری چیای ئارارات بەرامبەر بەو زەوییە تورکییانەی نزیک قوتور و بەرزیرگان بازرگان ئەو شۆڕشە رێکخراوەی چیای ئارارات لە پاییزی دا شکێنرا ھەرچەندە تورکەکان تا بەھاری دواتر چاوەڕێیان کرد بۆ ھێرشکردنە سەر ناوچەکە بۆ سەرکوتکردنی ھەر نەیارێکی خێڵەکی ھەروەک ئەنجامی راپەڕینە کوردییەکەی پێشووتر حکومەتی تورک بێبەزەیی بوو بەرامبەر شۆڕشگێڕەکان سەرەڕای شکست خۆییبوونو شۆڕشی ئارارات لە سێ خاڵدا بۆ مێژووی پێشمەرگە گرنگن یەکەمیان ئەوە یەکەمجار بووە ھێزێکی چەکدار دابمەزرێنرێت تایبەت بە ئامانجی نەتەوەخوازیی کوردی کاریگەریی سەرۆک خێڵەکان وەک سەرکردەیەکی سوپایی وردەوردە کەمئەبووەوە بەرامبەر بە بیرۆکەی نەتەوەخوازیی کە بووە ھۆکارێکی گرنگتر بۆ چالاکییە سەربازییەکانی کورد دووەم شۆڕشی خۆییبوون دەرخەری گەشەی پەیوەندیەکان بوو لەنێوان خێڵی بارزانی و نەتەوەخوازیی کوردی ھەرچەندە مەلا مستەفا بارزانی لە شۆڕشەکەی شێخ مەحمود دا بەشدار بووە و چاوی بە شێخ سەعیدی پیرانیش کەوتووە ئەو یارمەتییە سەربازییەی لەلایەن خێڵی بارزانییەوە گەیەنرایە خۆییبوون کە شێخ ئەحمەد رێبەری بوو و مەلا مستەفا سەرکردایەتی ئەکرد یەکەمین ھاوکاری لەوچەشنە بووە لە مێژووی کوردا ئەم ئاستەی ھاوکاری بەردەوام بووە تا دواتر وەک پێشمەرگە دەرکەوت بەتایبەتی لە سەردەمی بارزانییەوە ئەتوانرێ بۆ پاراستنی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردەکان بانگ بکرێن خاڵی کۆتاییش ئەوەیە کە شۆڕشی خۆییبوون شێوازێکی نوێی ھاوکاری نێودەوڵەتیی دژی کوردەکان ھێنایەکایەوە دواتر گۆڕینەوەی زەوی لەنێوانی دوو وڵاتی دراوسێدا دەبینرێتەوە کە سەرەڕای جیاوازییان بۆ سەرکوتکردنی توانای سەربازیی کوردەکان رێکدەکەون جەلال حیسامەددین شوکروڵڵا تاڵەبانی زەنگنە لەدایکبووی ی تشرینی دووەمی مردووی ی تشرینی یەکەمی ناسراو بە مام جەلال لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست سیاسەتوانێکی کورد بوو کە وەک شەشەم سەرۆککۆماری عێراق لە وە تا خزمەتیکردووە لەگەڵ سەرۆکایەتیکردنی ئەنجوومەنی حکوومەتی عێراق یەکەم کوردە کە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وەربگرێت تاڵەبانی دامەزرێنەر و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجوومەنی حکوومەتی عێراق بوو کە دوای کەوتنی سەددام حوسێن لە شۆڕشی ی عێراق دامەزرا تاڵەبانی بۆ زیاتر لە ساڵ داکۆکیکاری ماف و دیموکراسیی کورد بوو لە عێراق جیا لە زمانی خۆماڵیی کوردی تاڵەبانی بە باشی لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی زانیوە ھەروەھا توانیوویەتی بە فەڕەنسیش قسەبکات جەلال تاڵەبانی کوڕی حوسامەددین کوڕی نورەڵڵای تاڵەبانی زەنگنە ڕێکەوتی ی تشرینی دووەمی ساڵی و قوباد تاڵەبانیش کەپێشتر لەناو سیاسەتی ھەرێمی کوردستان وەک نوێنەری ھەرێم لەئامریکابووە ئێستاش ئەنجوومەنی وەزیرانیش جێگیری سەرۆک وەزیرانە زۆر کات تەندروستی تاڵەبانی جێگیر نەبووە دوایین نەخۆشیشی لە ی کانوونی یەکەمی بوو کە دووچاری جەڵتەیێکی لە ڕۆژی ی تەممووزی دوای نزیکەی مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە سلێمانی و لە ماڵباتەکەی خۆی نیشتەجێبوو و لەدوای گەڕانەوەشی چەندین کەسایەتی سیاسیی باڵا لە ئاستی ھەرێم و عێراق ھاتنە پێشوازیکردنی لە ی تشرینی یەکەمی لە ئەڵمانیا بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد لەڕۆژی ی تشرینی یەکەمی واتە دوای سێ ڕۆژ لەکۆچی دواییکردنی تەرمی جەلال تاڵەبانی لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانی لە ئەڵمانیاوە گەڕێندرایەوە ھەرێمی کوردستان تەرمەکەش لە گردی دەباشان بەخاکسپێردرا ھەر وڵاتێک بەگوێرەی ڕۆژژمێرێک کاروباری خۆی بەڕێوە دەبات و ساتی قەومانی ڕووداوێکیش بووە بە دەستپێکی ڕۆژژمێرەکەی زۆربەی وڵاتان بەگوێرەی ساڵی زایینی ھەڵسوکەوت دەکەن ھەندێ وڵاتیش وەکو چین ئەفغانستان ئێران و ھتد پێڕەوی ساڵی ترن دانیشتووانی ھەر پارچەیەک لە کوردستانیش چونکە وڵات و دەسەڵاتی سەربەخۆیان نییە خۆنەویست ڕۆژژمێری ئەو وڵاتە بەکار دەبەن کە تێیدان ھەڵبەت کورد سەرەڕای بێوڵاتی ساڵی تایبەتیی خۆی ھەیە کە بەو پێیەش ڕۆژژمێری کوردی داڕێژراوە لێرەدا دەمانەوێ باسی ساڵ و ڕۆژژمێر ە گرنگەکان پەیوەندی و جیاوازییان لەگەڵ ساڵی کوردیدا بکەین دەستپێکەکەی ھەفتەی لەدایکبوونی عیسا مەسیحە و ڕۆژژمێرەکەش ڕۆژژمێری زایینییە لە ساڵی ی زایینیدا پاپ گریگووری ھەشتەم دوایین ئاڵوگۆڕی لەو ڕۆژژمێرەدا کرد و ئێستاکە بە ڕۆژژمێری گریگووری بەناوبانگە ی دیسامبر کاتژمێر ی شەو ساتی گۆڕینەوەی ساڵی زایینییە بۆ ساڵی نوێ لە ساڵی ھەتاوییدا ساتی گوڕینەوەی ساڵ بەو شێوەیە نییە لە ڕۆژژمێری گریگووریدا پەیوەندی لەنێوان ساڵ و وەرزەکاندا نییە بە شێوەیەکی بڕیاردراو ژمارەی ڕۆژەکان لە حەوت مانگی ساڵدا ڕۆژ لە چوار مانگدا ڕۆژ و مانگێکیش لە ساڵدا بە شێوەیەکی ناڕێک یان ڕۆژە ھەر چوار ساڵ جارێک ساڵی پڕ کبیسە یە مەگەر ئەو ساڵانەی کە شیاوی دابەشکردن بن بە بەڵام نەک بە کەوا بێ ساڵی ساڵی پڕ بوو چونکوو شیاوی دابەشکردنە بە بەڵام ساڵی ساڵی پڕ نییە ڕۆژژمێری گریگووری لە ھەر ساڵ یەک ڕۆژی ھەڵەیە زۆربەی وڵاتانی دنیا پێڕەوی ساڵی زایینین تەنانەت وڵاتانی عەرەبیش ھەرچەند لەدایکبوونی عیسا مەسیح دەستپێکی ساڵی زایینییە ئەو ساڵەی کە لە ئێراندا پێڕەویی لێ دەکرێت پێی دەوترێت ساڵی ھەتاوی ھەروەھا کوردانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش کە کەوتوونەتە چوارچێوەی ئەو وڵاتەوە بەگوێرەی ئەو ساڵە ھەڵسوکەوت دەکەن ساڵی ھەتاوی خورشیدی شمسی لە بنەڕەتدا ھی کلدانییەکان بوو کە شارستانییەتێکی دێرین بوون لە نێوان دووڕووباران بین النھرین دا ئێرانییەکان پێش لە ھاتنی ئیسلام پێڕەوی ڕۆژژمێری زەردەشتی بوون و ساڵی ھەتاوییان بەکار نەدەھێنا کاتێ عەرەبەکان ھێرشیان بردە سەر ئێران ناچاریانیان کرد کە بەگوێرەی ڕۆژژمێری عەرەبی باج و پیتاک و سەرانەیان بدەنێ ڕۆژژمێری زەردەشتی لە برەو کەوت دواتر ئێرانییەکان ڕۆژژمێرێکیان داھێنا کە لەسەر بنەمای ساڵی ھەتاوی داڕێژرابوو و سەرەتاکەشی خاکەلێوە فروردین بوو لە کۆتاییی سەدەی پێنجەمدا بە خواستی جلال الدین ملکشاە سلجوقی بە سەرکردایەتیی عومەری خەیام شاعیر و ئەستێرەناس ـ کۆمەڵێ ئەستێرەناس کۆ بوونەوە و دەستکارییان لەو ڕۆژژمێرەدا کرد کاتێ ویستیان دەرکەوتنی خاکەلێوە فروردین تاووتوێ بکەن بینییان کە ڕۆژژمێرەکەیان ڕۆژ کەموکووڕیی ھەیە ئەوە بوو ڕۆژیان خستە سەر ڕۆژژمێرەکە ئەو ساڵە دوو جار یەکەم تا ھەژدەھەمی خاکەلێوەی تێدا بوو ئیتر لەوە بەدوا ئەو ڕۆژژمێرە بە ڕۆژژمێری جەلالی ناوبانگی دەرکرد لەو ڕۆژژمێرەدا ساڵ پێک ھاتبوو لە مانگی ڕۆژە کە لە کۆتاییی ساڵدا ڕۆژ زێدەی ھەبوو لە ساڵەکانی پڕدا ڕۆژ تا سەرەتاکانی پاشایەتیی ڕەزاخانی پەھلەوی ئەو ڕۆژژمێرە بەکار دەچوو لە ساڵی دا ڕۆژژمێرێک کە لەسەر بنەمای ڕۆژژمێری جەلالی ئامادە کرابوو ئاراستەی پەرلەمانی ڕەزا پەھلەوی کرا و بوو بە ڕۆژژمێری ڕەسمیی ئێران ڕۆژژمێری ئێران ـ کە ئێستاکەش ھەر بە ڕۆژژمێری جەلالی بەناوبانگە ـ بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاو داڕێژراوە بۆیە پێی دەڵێن ڕۆژژمێری ھەتاوی خورشیدی شمسی ھەر ساڵێک نزیکەی ڕۆژ کاژێر و خولەکە ئەو ساڵانەی کە ڕۆژن پێیان دەوترێت ساڵی پڕ کبیسە لە ڕۆژژمێری ھەتاویدا دەکرێ بوترێت لە ھەر ساڵ ساڵی ساڵی پڕە ساڵی پڕ ئەو ساڵانەن کە کاتێ دابەش کرێن بەسەر دا پاشماوەکەیان دەبێتە یەکێک لەم ژمارانە و بۆ وێنە ئەگەر دابەش کەین بەسەر دا پاشماوەکەی دەبێتە کەوا بێت ساڵی ساڵێکی پڕە سەرەتای ساڵ ساتێکە کە ھەتاو لە نیوگۆی باشووری بەرەو نیوگۆی باکووری بەسەر ھێڵی ئیستوادا تێ دەپەڕێ بەو جۆرە ساڵ دەگۆڕێ بۆ ساڵی نوێ و نەورۆز دەست پێ دەکات جا ئەگەر ئەو گۆڕانە پێش لە نیوەڕۆ بە کاتی تاران بێت ئەو ڕۆژە دەبێتە یەکەم ڕۆژی ساڵ واتە ی نەورۆز بەڵام ئەگەر لە نیوەڕۆ یان دوای نیوەڕۆ بێت ڕۆژی دواتر دەبێتە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵ لەبیرمان نەچێت لەو کاتەدا بەھار تەنیا لە نیوگۆی باکووریی زەوی دەست پێ دەکات لە نیوگۆی باشووریی زەویدا پاییز دەست پێ دەکات کەوا بێ باش نییە بڵێین بەھار دەست پێ دەکات ڕەنگە باشتر بێ بڵێین نەورۆز خاکەلێوە دەست پێ دەکات لەم ڕۆژژمێرەدا ھەر ساڵێک مانگە شەش مانگی یەکەمی ڕۆژە و پێنج مانگی دووەم ڕۆژە و دوایین مانگ ئەگەر ئەو ساڵە ساڵی پڕ بێت ڕۆژە ئەگینا ڕۆژە ساڵی دەستپێکی ئەو ڕۆژژمێرە واتە ساڵی ی ڕۆژژمێرەکە ئەو ساڵەیە کە پێغەمبەری ئیسلام لە شاری مەککەوە کۆچ ھجرت دەکات بۆ شاری مەدینە ساڵی ی زایینی ھەر بۆیە بە ساڵی ھەتاوی دەڵێن ساڵی کۆچیی ھەتاوی ھجری شمسی ڕۆژژمێری پاشایەتی دوایین شای ئێران موحەمەدڕەزا پەھلەوی ویستی ساڵی ی ڕۆژژمێرەکە بکاتە کاتێ کە ئیمپراتۆریی ماد ڕووخێنرا و پاشایەتیی ھەخامەنشیی پارس بۆ یەکەم جار لە ئێراندا دەسەڵاتی گرتە دەست لە ڕێکەوتی ئەنجوومەنەکانی شورای ملی و سنا بڕیاریان دا کە دەستپێکی ڕۆژژمێری ئێرانی ببێتە دەستپێکی پاشایەتیی کوورووش یەکەم پاتشای ھەخامەنشی کە ئیمپراتۆریی مادی ڕووخاند و بەو جۆرە پارسەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست لە دەستپێکی ساڵی دا ڕۆژژمێری پاشایەتی تقویم شاھنشاھی بەکار برا و بوو بە ساڵی ی پاشایەتی بەڵام بە سەرھەڵدانی شۆڕشی ئێران کە بوو بە ھۆی ڕووخانی حکوومەتی پاشایەتی لە ئێراندا ئەو بیرۆکەیە تێک چوو و لە ڕێکەوتی ڕۆژژمێری پاشایەتی ھەڵوەشێنرایەوە و بووەوە بە کۆچیی ھەتاوی ھجری شمسی ڕۆژی دەستپێکی ڕۆژژمێرەکە کرایە ی بەھار کە ی نەورۆزی ئەو ساڵە بوو کە پەیامبەری ئیسلام تێیدا کۆچ ەجرت ی کردبوو بۆ مەدینە ی ساڵی ھەتاوی بەرانبەر بوو لەگەڵ ڕۆژی ھەینی ی مارسی ی زایینی کەوا بێت ساڵی ی ھەتاوی ساڵی ی زایینی واتە ساڵی زایینی ساڵ لە ساڵی ھەتاوی گەورەترە کەوا بێ ئێرانییەکان لە ڕۆژژمێری جەلالیدا بە تیرێک دوو نیشانیان پێکاوە ھەم دابونەریتی خۆیان پاراستووە ھەم ڕۆژێکی گرنگی ئیسلامییان بەکارھێناوە مانگەکانی ڕۆژژمێری ئێرانی کە بنەڕەتی ئاڤێستاییان ھەیە بریتین لە چونکە ساڵی زایینی و ساڵی ھەتاوی لە یەک ڕۆژدا دەست پێ ناکەن کەوا بێت ناشتوانن بەرانبەری یەک بن بۆ گۆڕینی ئەو دوو ساڵ بۆ یەکتری دوو ئەگەر ھەیە کە لێرە باسیان دەکەین دیارە ئەگەر ساڵی ھەتاویشتان ھەبێت و بتانەوێ بیکەنە زایینی بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەن بۆمان دەرکەوت کە ڕۆژژمێری ئێرانی ھاوکات کە ڕۆژژمێرێکی ھەتاوییە ڕۆژژمێرێکی کۆچیشە واتە کۆچیی ھەتاوی ھجری شمسی یە ساڵی کوردییش ھەر وەک ساڵی ئێرانی ساڵێکی ھەتاوییە واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاوە ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە ڕۆژژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژژمێری ئێرانی کۆچی نییە بەڵکوو ساڵی ی ڕۆژژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لە لایەن دیاکۆوە دامەزرا ئەویش ساڵ پێش لە زایین بوو لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە ساڵی کوردی ساڵ لە ساڵی ئێرانی گەورەترە ئەگەر ئەمساڵ ساڵی ی ھەتاوی بێت ئاوا دەبێتە کوردی یان ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بۆ ئەوەی بیکەینە ساڵی کۆچیی ھەتاوی ئێرانی بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێری کوردی ساڵ پێش لە زایین بووە بەھاری ئەو ساڵەش دەستپێکی ساڵەکە بووە ھەروەکوو چۆن ساڵی کۆچیی ھەتاوی ھاوکات نییە لەگەڵ ساڵی زایینیدا ساڵی کوردیش لەگەڵ ساڵی زایینیدا ھاوکات نییە ساڵی کوردی ساڵ لە ساڵی زایینی گەورەترە بۆ گۆڕینی ئاوا دەکەین کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین یەکێکی تر لە ساڵەکان کە لە جیھانی ئیسلامیدا گرنگیی خۆی ھەیە ساڵی ھەیڤی قمری یە ئەم ساڵە لە لایەکەوە وەک ساڵی ئێرانی ساڵێکی کۆچی هجری یە واتە یەکەم ساڵی ئەو ساڵەیە کە پێغەمبەر لە مەککەوە بۆ مەدینە کۆچی کرد لە لایەکی ترەوە بەپێچەوانەی ساڵی ئێرانی کە ھەتاوییە وەک لە ناوەکەیەوە دیارە ساڵی ھەیڤی ساڵێکی ھەیڤی قمری یە واتە ئەو ماوەیە کە ھەیڤ لە هیلال ی خۆیەوە دەورێکی خۆی لە ماوەی ڕۆژ و کاژێر و خولەک دەپێوێ ساڵی ھەیڤی قمری ڕۆژە سەید عەبدولڕەحیمی كوڕی سەعید تاوەگۆزی ناسراو بە مەولەوی یان مەولەویی کورد شاعیری ناوداری کورد و سۆفیی تەریقەتی نەقشبەندی بوو کە بە شێوەزاری ھەورامی ھۆنڕاوەی داناوە و لە شیعری ئەوین و دڵداری دا زۆر بەناوبانگە لە ھۆنڕاوەکانیدا خۆی بە مەعدووم ناساندووە لە ساڵی ی کۆچی لە گوندی سەرشاتەی سەرووی ناوچەی تاوگۆزی بەشی عێراق لە دایک بووە لە سەرەتادا لە حوجرەکەی باوکی لە دێی بێژاوە لە نزیکی هەلەبجە دەست دەکات بە خوێندن و دواتریش بۆ درێژە پێدان بە خوێندنەکەی ڕوو لە خوێندنگە بەناوبانگەکانی ناوچەی ئەردەڵان و بابان دەکات مەولەوی بەشی زۆری تەمەنی بە ھەژاری بەسەربردووە ئەو کاتەی لە سەرەتای خوێندندا بووە باوکی مردووە ناچار بۆ بەخێوکردنی خوشک و براکانی وازی لە خوێندن ھێناوە بۆ ماوەیەک و پاشان گەڕاوەتەوە سەر خوێندنەکەی لە سلێمانی لای مەلا عەبدولڕەحمانی نۆدشیدا کەموفتی سلێمانی و مامۆستای مزگەوتی مەڵکەندی بووە خوێندنی تەواو کردووە و ئیجازەی دەرس وتنەوەی وەرگرتووە دیسان گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری ھەڵەبجە و دواتریش لە سەرشاتە خۆی بە مەلایەتی و نووسینەوە خەریک کردووە عەنبەرخاتوونی ھاوسەری حەوت ساڵ بەر لە خۆی مردووە ئەمەش کارەساتێکی گەورە بووە و کاریگەری زۆری کردۆتە سەر شێعرەکانی مەولەوی مەولەوی لە دوا ساڵەکانی ژیانیدا کوێر بووە و ئەمەش کاری زۆر کردۆتەسەر دەروونی و لە چەند پارچە شێعردا دەردەکەوێت ھەروەھا کارەساتێکی دیکەش کە بەسەر مەولەویدا ھاتووە سووتانی کتێبخانەکەی بووە و گومانیش لەوەدا نیە کە بەشێک لە کار و بەرھەمەکانی تێیدا سووتاوە مەولەوی لەساڵی کۆچی کۆچی دوایی ئەکا و لە گۆڕستانی ئەسحابە لە سەرشاتەی سەروو نێژراوە مەولەوی زاتێکی قسەخۆش و نوکتەباز بووە جارێکیان میوانی دۆستێکی ئەبێ لە پاوە تا لەوێ ئەبێ خواردنێکی خۆشی دەرخوارد نادا کە ماڵئاوایی لێ ئەکا و ئەگەرێتەوە دۆستەکەی تا ملەی کەڵیان کە شوێنێکە لە نزیکی پاوە رەوانەی ئەکا لەویا پێی ئەڵێ بێ قەزابی پەلەت کرد و زوو تەشریفت برد من بە تایبەتی کاوڕێکم هەڵ گرتبوو ئەمشەو بۆتی سەڕبرم و بیکەین بە کەباب و پێکەوە بیخۆین و رای بوێرین مەولەویش لە وەراما ئەڵێ مادەم وابێ وەڵڵا دڵت نایەشێنم و لەگەڵت ئەگەڕێمەوە تا کەبابەکە بخۆین وە ئەگەڕێتەوە کابراش ناچار کاوڕەکە سەرئەبڕێ و بۆی ئەبرژێنێ مەولەوی لەگەڵ هەرجۆرە خەڵکێکا بە گوێرەی عەقڵی ئەوانە جوڵاوەتەوە جارێکیان لە مزگەوتی شێخ عەبدۆلقادری موهاجر لە سلێمانی خەریک ئەبێ خۆی ئامادە ئەکا بۆ نوێژی مەغریب فەرەنجی یەکی درێژی لەبەرا ئەبێ کابرایەک بانگی ئەکا کورە کابرا فەرەنجی یەکەت نوێژی پێ وە نیە فڕێی دە ئەویش گورج فڕێی ئەداو نوێژ دائەبەستێ کە لە نوێژ ئەبنەوە یەکێک لێی ئەپرسێ ئەوە لە راستی دا فەرەنجی یەکەت نوێژی پێوە نەبوو وا فڕێت دا مەولەوی ئەڵێ نەوەڵڵا پاک و نوێژی بوو بەڵام تا من کابرام حاڵی ئەکرد کە نوێژی یە نەک جەماعەتی مەغریب بەڵکوو هی عیشایشم ئەچوو وتم چاتر ئەوە فڕێی دەم و لە کورتی بی بڕمەوە مەولەوی جگە لە کوردی زمانی عەرەبی و فارسیشی باش زانیوە و بە ھەردووکیان شیعری نووسیوە دیوانەکەی کە بە شێوەزاری ھەورامییە پلەیەکی بەرزی لەنێو شیعر و ئەدەبی کوردیدا ھەیە مەولەوی چەند ساڵێکی بەر لە مردنی بە پەرێشانی و بەدحاڵی گوزەراندووە ئەم کارەسات و ڕووداوە ناخۆشانە بوونەتە ھەوێنی چەند شیعرێکی بەرز و نایاب لە چەند پارچە شیعرێکیدا بەڕوونی کاریگەری ئەم کارەساتانە دەبینرێ کە چۆن دڵ و دەروونی مەولەوی پڕ بووە لە خەم و ناڵەی ژان و پەژارە و بێکەسی بەشێکی زۆری شیعرەکانی مەولەوی بۆ لاواندنەوە و شێوەن تەرخانکراون و شیعری شیوەن پانتاییەکی فراوانیان لە دیوانەکەیدا گرتووە یەکەمین شاعیری کوردە کە زۆرترین قەسیدەی شیوەنی بۆ لەدەستچوونی ئازیز و خۆشەویستان و نزیکانی خۆی ھۆنیوەتەوە لە نێو ئەو شیعرانەدا قەسیدەیان بۆ شیوەنی عەنبەرخاتوونی ھاوسەری تەرخانکراون شیوەنەکانی بۆ عەنبەر خاتوون لە ڕووی ئەدەبیەوە زۆر بەرزترن لەو شیوەنانەی بۆ کەسانی دیکەی نوسیون چونکە سۆز تێیاندا ڕاستەقینەترە ئەمەش ئەوەدەگەیەنێت مردنی عەنبەر خاتوون گەورەترین کۆستبووە بۆ مەولەوی پیری و کوێری و زەلیلی بەقەد مردنی خاتوونی ئازیزی دڵگران و پەریشانیان نەکردووە لە قەسیدەیەکی بەرز و جوانیدا بەم شێوەیە ئەو خاتوونەی ڵاواندووەتەوە واتە بەیانی حاڵی پەشێوی جەستەم بەم قەڵەمە شکاوە ناکرێ بەڵام ئەسرینی دیدەم سێڵاوی کردووە و کۆێر بووم ناچار پەنام بردۆتە بەر قەڵەم بۆ ئەوەی دەستگیرمبێت و لەڕێی ئەوەوە خەمی خۆم بەیانبکەم لە قەسیدەیەکی تردا بەم شێوەیە بەشیوەن خۆی پێشکەشی عەنبەر خاتوون کردووە واتە ئەمساڵ نەوبەھار ھەروەک پایزی سارد پەڕەی گوڵی باخی مەعدوومی خەزانپێکرد و لەگەڵ خۆیدا بردی بۆھەرد ئەشێ بەختی من مەیل وئەنگێزەی پێچەوانەبێت ئەگینا چ کەسێ بینیویەتی بەھار گوڵ ھەڵوەرێنێ لەقسیدەیەکی تریشدا بەسۆزێکی بەرز و ئەندێشەیەکی قووڵەوە عەنبەر خاتوونی لەگۆڕدا لاواندووەتەوە و فەرموویەتی واتە ئەگەرچی حەسرەت و دەردی جودایت دەمسوتێنێ بەڵام بڵێسەی یادی تەنیات لەگۆڕدا بەژانترە ئازیزم بەمەرگت سوێندبێ منیش لەسەر ڕۆیشتنم ئەمڕۆبێ یان سبەی ماڵئاوایی لەدنیادەکەم و دێمەلات گۆرانیبێژ تۆ مەقامی مەرگ بخوێنە چونکە دەردی من بێچارەیە مەیگێڕ دە تۆیش لوتفێ بکەو جامێ شەرابی مەرگم بدەرێ چونکە یار چاوەڕوانمە بۆلای بچم مەولەوی ئەم قەسیدەشی لە لاواندنەوەی عەنبەر خاتوونی خێزانیا وتووە کە وا دیارە لە مانگی موحەڕڕەم دا مردووە واتە وا دیسان قەڕەباڵغی سەنگ کوتانی رۆژی عاشوورا پەیدا بووەوە و مانگی موحەڕڕەم هات وە من مەحرەمەکەی خۆم لە کیس چوو کە خێزانمە عەنبەرخاتوون لە دەشتی چۆڵی شاری فەوتاوی و نەبوونی دا داماوە منیش ئەوەندەی کەربەلا لە رۆژی کوشتنی حەزرەتی حوسەین دا خەم خەفەتی تیایە مەولەوی پاش لەدەستدانی عەنبەرخاتوون و حەوت ساڵ بەرلە مردنی ھەردوو چاوی کوێر بوونە بەبۆنەی لەدەستدانی سۆمای چاوانییەوە ئەم شیعرەی وتووە یاری وەفادار شەرت و بەین بێشۆ چون نووری دیدەی مەعدوومی مەبۆ وەختێ بەندەی وێش بێحاڵ وە چەم دی ئەسرین وە چەمدا ڕێزا و پەشێو بی لەپاڵ ئەم ھەموو ئەشک وژانەوە پیریش یەخەی پێگرتووە لەپارچە شیعرێکی دیوانەکەدا لەدەست پیری ناڵەی لێبەرزبووەتەوە و بەم جۆرە سکاڵای خۆی کردووە واتە کاکی گۆرانیبێژ وەرە بەدەم دڵگرانیمەوە چونکە پیری ھاتووە بە پپیریمەوە و پێشوازیم لێدەکات ئەوپارچە شیعرەی کەبۆ پیری خۆی ھۆنیویەتەوە بەم دوو نیوەدێڕەی مستەفا بێسارانی قفڵیکرددووە تافی لاوی و جوانیم ئاوابو و پیری ھات و پاش پیریش مەرگە و نۆبەی چاولێکنانە بەڵام ئێست اوەختی ئەوەیە تۆبە بکەم و بەشکم خودای میەرەبان بمبەخشێ مەولەوی لەپارچە شیعرێکی تردا سەرزەنشتی خۆی کردووە گوایا ھەرچەند لە مەرگ نزیک بۆتەوە چاکەی کەمە وتوویەتی پشتم چەمیوە و ئەمەش ھەوڵی ئەوەم ئەداتێ دانەوم و لەتووڵی دەروازەی بچوکی ھەستییەوە بپەڕێمەوە بۆ جیھانی دوایی ئەم شاعیرە پایە بەرزەی گەلەکەمان ساڵەکانی کۆتایی ژیانی بەم ھەموو خەم و پەژارانەوە تێپەڕاندووە مەرگی عەنبەر خاتوون و لەدەستدانی بینایی و ئازاری پیری ئاشکرایە کوێربونیشی ھۆکاریک بووە بۆ مردنی چونکە لەو سەرووبەندەدا بۆسەرەخۆشی لەئاشنایەکی ڕۆیشتووە بۆ گوندی پریس لەگەڕانەوەدا کە لە گوندی ھانە سوورە نزیکبووەتەوە بە جڵەوگیری وڵاخەکەی وتووە من چاوم نابینێ بەڵام دارتوویەک لەسەر ڕێگەماندایە لقێکی ڵاری ھەیە و ڕێگەکەی گرتووە کە گەیشتینە ئەو شوێنە پێم بڵێ باسەردانەوێنم قەدەری خودا وابووە ھاورێکەی لەبیری چووە ئگاداریبکاتەوە سنگی داویەتی بەدارەکەدا و بەپشتا لەسەر وڵاخەکەی کەوتووەتەخوارەوە وپشتی شکاوە دیوانی مەولەوی ساغ کردنەوەی مامۆستا حەمەعەلی قەرەداغی لە دوو بەرگدا ئایین لە کوردستان بەئینگلیزی جوگرافیای کوردستان یارمەتیدەرە بۆ شرۆڤەکردنی فرەچەشنەی ئاینەکانی یارسان ئێزدی زەردەشتی مانی جوو و کریستیانیزم بە ناونیشانە جۆراوجۆرەکانیەوە موسڵمانی سوننی و شیعی و سۆفیگەری و ھەموویان بەیەکەوە بە درێژایی ڕۆژگار لە سەر ئەم خاکە ژیاون ئەمیش ھەرجار بەھاوسەنگیەکی ناسک و بەروەخت کە بەردەوام بە ھۆی کۆمەڵێ ڕووداوی جەرگبڕ کە ڕەنگدانەوەی ناسکیی لە ڕادەربەدەری ئەم بەشەی جیھانە لە ناو چووە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لانکی شارستانییەکان و ئایینە یەکتاپەرستییەکان گۆڕەپانی خوێن و توند و تیژی ناوەندی کوشتارە ھەر خوێناویەکان و گەورەترین لێبوردەیی کوردستان تاقانەیە شارەکانی لە چوارڕیانی ڕێگا سەرەکیەکانی ھات و چۆدان بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پەناگەی نەتەوە ژێردەستەکان واتا قوربانیانی چەوساندنەوە و ئایینیەکان بوون کوردەکان بە نەوەی مادەکان دادەنرێن ئەو خیڵە ئاریانە بوون کە لە ھەزارەی دووەمی پێش زاییندا نیشتەجێی باکووری ڕۆژئاوای خاکی ئێران بوون میرنشینە جیاوازەکانی ماد کە لە گەڵ ئاشووریەکاندا لە شەڕی بەردەوامدا بوون لە سەدەی حەوتەمی پێش زاییندا لە ژێر فەرمانڕەوایی دیجۆسێس کە ئەکپاتان ھەمدانی ئێستا لە ئێران کردە پایتەختی خوی یەک خرانەوە لە کۆتایی سەدەی حەوتەمی پێش زایین مادەکان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر وەڵاتی فارسدا سەپاند لە ساڵی پێش زایینی بە ھاوکاری بابلیەکان نەبوخزنەسر بە تەواوی کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاشووریەکان ھێنا لە ساڵی پێش زایینی سەرۆکی ھۆزێکی فارس بە ناوی کیرۆس ئەخامینش کیرۆسی مەزن دەستی بە سەر میدیا دا گرتەوە و کردی بە بەشێک لە ئیمپیراتۆری فارس دوایش بوو بە بەھێزترین دەسەڵات لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا زەردەشتی ئاینی فەرمی ئەخمینی بوو وا پێدەچێت بە سەر مادەکانیشدا سەپێنرا بیت بەڵام مادەکان پەرەیان بە ئایینی تایبەتی خۆیان دابوو کە بیرو باوەڕی فریشتەکان بوو ئەگەر باش تێبینی بکرێت ئەم ئاینە کاریگەری بە سەر ئاینە خواییەکانی پاش خۆیدا ھەبووە ئەم ئاینە کە بێگومان لە سیبێریای ڕۆژئاواوە سەری ھەڵداوە و بەھۆی کۆچی ەیندوـ ئەورووپیەکانەوە گوێزرایە ناوچەکە لە سەر دوو بنەما دامەزراوە چاکە لە ئەھموورامەزدا بەرجەستە دەبێت ە خراپە لە ئەھریمەن ئەسکەندەری گەورە لە ساڵی پێش زایینی میدیای داگیر کرد و میدیا ئیتر وەک بەشێک لە ئیمپیراتۆری یۆنانی کەوتە ژێر کاریگەری قووڵی ھێلینیەوە و بیروڕا ئایینیەکانی یۆنان بە سەر دانیشتووانە ڕەسەنەکانی ئەو ناوچەی وازیان لە بڕوا کۆنەکانی خۆیان نەھێنابوو سەپێنرا دواتر ئاینێکی سەیر بەناوی میتراییزم بە شێوەیەکی خێرا لە ئێران سەری ھەڵدا میترا خوای ڕۆژ بوو ئەم میتراییزمە لە کوردستان دا سەرکەوتنێکی خێرای بەدەست ھێنا سەرکەوتنێک کە تەنانەت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پاش ھاتنەوەی ئاینی جوولەکە و مسیح جیێ خۆی ھێشتەوە و کاریگەریەکەی پاراست لە ماوەی ئیمپیراتووری نوێی ئاشووریدا ڕەوەندێکی گرنگی جوولەکەکان ئاوارە و دەربەدەری کوردستان بوو ھۆزە وون بووەکان و بە ھۆیەوە زۆر بە خێرایی زۆرینەی کورد لە دین وەرگەڕان لەدواییدا مەسیحیەت دەرکەوت و زۆربەی کوردەکان کە لە ژێر کاریگەری ئایینی جوولەکەدا بوون ئەم ئاینە تازەیەیان پەسەند کرد لە سەدەی پێنجەمدا بزووتنەوەی مەزدەکی سەری ھەڵدا و دژ بە بنەماکانی توندی ئاینی زەرەدەشتی ئیمپیراتۆری ساسانی فارسی یاخی بوو ئەم ئاینە کە لە چیاکانی زاگرۆس واتە شوێنی لەدایکبوونی مەزدەک لە دایک بووە بڕوای بە یەکسانی کۆمەڵایەتی لە نێوان مرۆڤ دا و ھاوبەشی لە سامان و مولک دا ھەبوو بەڵام مزدەکەکان بە خێرایی بوونە قوربانی کوشتار و لەناوبردن و بزوتنەوەکەش لە کۆتایی سەدەی شەشەمی پاش زایین نەما ئیسلام لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبووەوە و ھەر لە سەرەتای ەوە ئەسپ سوارەکانی اللە کەوتنە بڕینی ڕیگاوبانەکانی کوردستان بەڵام لە سەدەی دا بوو کە بە ھۆی داگیرکاریەکانی ئیمپیراتووری عوسمانی ئاینی ئیسلام بە سەر زۆرینەی کورد سەپێنرا لە سەدەی دا زۆربەی ھەرە زۆری کورد ناچارکران لەڕێگای جینۆسایدەوە کە ببنە موسڵمان بەڵام تا ئێستاش زۆر لە داب و نەریت و بیڕوباوەڕەکانی خۆیان پاراستووە زیاتر ڕیبازی سۆفیگەریان بەلاوە پەسەند بووە چونکە زیاتر لە ئیسلام کە لە عەرەبە بەدوەکانەوە بۆیان ھاتبوو لە داب و نەریتی ەیند و ئەوروپیەکان نزیک بوو ئەمڕۆ لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا نزیکەی میلیۆنێک تا میلیۆنێک و نیو ئێزدی ھەنە کە زۆربەیان لە کوردستانی ئێراق دەژین ھەروەھا لە ئەرمەنستان و گورجستان ژماەریەکی بەرچاو ھەنە ھندەکیان لە ئەوروپای ڕۆژئاوادا دەژین ھەندێکیانیش لە دەوروبەری جزیر و ماردینی تورکیا و ڕۆژھەڵاتی سوریا و دەژین ئاینێکی تایبەتە بە کوردان ئەمڕۆکە ھەموو ئێزدیەکان کوردن لە سەردەمێکدا زۆربەی کوردەکان ئێزدی بوون و ھەموو کاتی بە ھەست و بیری مێژوویی زیندووی کوردەکان دەژمێردرێن ئیمپیراتووری عوسمانی بەناڕەوا تۆمەتی لە پەیڕەوانی ئەم ئاینە دەدا بە بیانۆی نەبوونی کتابی ئەسمانی بۆیە ھەموو کاتەک بەردووام بوون لە کوشتن و تالانکردنەوەی گوندەکانیان لە باکوری کوردستان و بە درێژایی چەندین سەدە کوشتو بڕی یەکجار بێ بەزییانەی لێ کردوون چونکە تورەکەکان وایان بیردەکردەووە کە ھەبوونی کوردانی موسلمان ئاسنترە بۆ تواندنەوە و بە تورک کردن بەلام کوردانی ئێزدی ئاینیان وەک بەربەستەک دەبینرە بۆ بە تورک بوون چونکە دەقە کەڤنارەکانی ئەو ئاینە ھەموو بە کوردی کورمانجی بوون ئەم ئاینە بە بربرەی پشتی زارەوی کورمانجی ھەژماردەکرێت چونکە کۆنترین دەقەکانی زارەوی کورمانجی لەلایان ئێزدیەکانەوە نووسراون کە ھەردوو کتێبی مەسحەف ڕەش و جەلوە بەو زارەیە نووسراووە ئێزدیەکان باوەڕیان بە گوێزەرانەوەی گیان لە جەستەیەکەوە بۆ جەستەیەکی تر ھەیە کە پێ دەلێن کراس گۆرینەوە ئێزدیەکان بە سەر دوو چینی جیادا دابەش دەبن چینی موریدەکان و چینی پیاوانی ئایینی چینی ئاینی بریتینە لە شێخ و پیرەکان پیرەکان کۆنترن لە شیخەکان لە کۆندا پیرەکان دەستھەلاتی ڕەھای ئاینیان بە دەست بوو پیرەکانی ئاینی ئێزدی ھەمان سیفەتی پیرەکانی ئاینی عەلوی و زەردەشتی و یارسانیان ھەبوون بۆ بە ڕێوبردنی ئارکی دینیەکان بەلام پاش ھاتنی ئاینە ئەبراھیمیەکان چینی شێخەکان لە لایان شیخادیەوە دروست دەکرێت و دەستھەلات ئایننی دەگرنە دەست ھەرچاندە تاکۆ ئیستاشی پیرەکان ماون بەلام دەستھەلاتیان وەک شێخەکان بە ھێز نیە ئێزدیەکان بێجگە لە سەردەمی کوندا لەسەردەمی نوویشیدا چەندین کەسایەتی ناووبەنگیان ھەبوونە کە لە بزاڤی ڕەوشنبیریدا خەباتی کوردیدا خەبتیان کردووە بۆنموونە یەکەمین جار ڕۆمانی کوردی لەلایان ئێزدیەکانی سوڤیەتەوە دەنووسرێت لە خوارەوە ھندەک لە نووسەر و ناودارەکانی کوردانی ئێزدی باس دەکەین کۆمەڵە ئاینیەکەی یارسان ئەھلی حەق یان کاکەیی ئایینێکی جییاواز لە ئیسلامە یارسان لە سەدەی یانزدەی زایینی لە لوڕستان دامەزرا و لە شارەزوور و ھەورامان لە لایەن شاخوشین بڵاوکرایەوە و لە لایەن سوڵتان سەھاکەوە جاکسازی تێیدا کرا کە لە ھەورامان شوێنێکی پاڕانەوەی بە ناوی جەمخانە بنیات نا و گوندی پردیوەر شیخان ی کردە بنکەی چالاکیەکانی خۆی پیرە ڕاستەقینەکانی یارسان لە عێراق و ئێراندا لە بنەچەک لەو بنەماڵە پیرۆزانەن یارسان باوەڕیان بە سوڵتان سەھاک و ھەفت تەن و ھەفتوانەیە و سەبارەت بە کاسایەتییە ئایینیەکانی ئیسلامیش پییان وایە کە عەلی و کوڕەکانی حەسەن و حوسێن و یارانی ئەو سەردەمە زاتی سوڵتان و ھەفتەن و ھەفتوانەییان لە جەستەدا بووە لە ھەمان کاتدا مووسا و ئیلیاس و عیسا و موحەممەدیشیان لا پیرۆزە لە بابەتی دووبارە بەرجەستە بوونەوەدا لەگەڵ درووز و ئێزدیەکان کۆکن پەیرەوانی یارسان لە ناوچەی گۆران و لەکستان لە پارێزگاکانی کرماشان و لوڕستان و ھەمەدان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا دەژێن لە باشووری کوردستانیش کە بە یارسان کاکەیی دەگۆترێت لە ناوچەی کەرکووک و خانەقیندا دەژێن ئاینی عەلەوی یان قزڵباشەکان گەلێک جار قزلباشەکان بە ھۆی ئەو گرنگیەی بە عەلی زاوای محەممەد دەدەن بە ڕێبازێکی سۆفیگەری دادەنرێن بەڵام لەڕاستیدا پەیوەندیەکی کەمیان بە ئیسلامەوە ھەیە ئاینەکەیان زیاتر مرۆییە ڕەفتارە لیبراڵە کۆمەڵایەتیەکانیان زۆر لە ئیسلامی سەرەتاییەوە دوورە بۆ نموونە ژن و پیاو لای ئەوان یەک پلەی ھەیە زۆر گرنگی بە ڕۆژوی ڕەمەزان نادەن خواردنەوەی مەی قەدەغە ناکەن بۆنە ئایینەکانیان کە ھەمیشە سەماو ئاھنگی لەگەڵدایە لە مزگەوت ناکرێن و لە شوێنی کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن کە بە جوم ئێڤی ناویان لێ دەبرێت و لە لایەن سەرکردە ئایینەکانیانەوە بەڕێوە دەبرێن کە بە دەدە یان سەیید دەناسرێن کتێبێکی پیرۆزی دیاریکراویان نیە ڕێز لە قورئان و ئینجیل و تەورات دەگرن لە نێوان خواو مرۆڤایەتیدا بڕوایان بە نێوبژیوانی پێنج فریشتە و دوانزە وەزیری خوا و چل پێغەمبەر ھەیە ھەندێک جار پێیان دەڵێن سەرسوورەکان و زۆربەیان لە ئەنادۆڵ و شارەکانی سیواس و دیاربەکر و خەربووت دەژین قزڵباشە کوردەکان بە کوردی و زازایی قسە دەکەن لە چیاکانی دێرسم زیاتر لە میلیۆنێکن خەمڵاندنەکانی ئەم دواییە دانیان بەوە ناوە کە لەوانەیە قزڵباشەکان لە سەدی دانیشتووانی تورکیا پێک بێنن ھەر لە سەرەتای سەدەی دوانزەیەوە سۆفیگەری لە کوردستان سەری ھەڵداوە و کۆمەڵە جیاجیاکان بە پەسەند کردنی ڕێبەرێکی ھاوبەش لە باوەشی تەریقەیەکەدا یەک دەگرن لە ھەموویان کۆنتر کە تا ئێستاش لە کوردستان زۆر کارایە تەریقەی قادری یە کە لە لایەن عەبدولقادری گەیلانیەوە دامەزراوە و لە شاری بەرزەنجە نزیک شاری سلێمانی ناوەندی بۆ دانراوە دەروێشە قادریەکان بۆ ئەوەی لە لایەن شێخەکەیانەوە بە مورید بناسرێن دەبێ ھەندێ دەستپێشخەری بکەن و کۆمەڵێ ئەرکی گران بە جێ بگەیەنن کە بریتین لە دانپیانان بە خراپیەکانیان چێژتنی سزاکانیان فەرمانبەری ڕێزگرتن لە یاساکانی خانەقا و ماوەی ڕۆژووەکان لە میانەی مەراسیمەکانی کۆبوونەوەی خانەقا موریدەکان لە ناو بازنە داخراوەکاندا لە گەل دەنگی جەرگبڕی دەف دا خەم و ڕاست دەبەنەوە تا دەگەنە حاڵەتی دڵڕاوکێیەکی گشتگیر ئینجا ھەندێکیان بە خەنجەر و قەمە جەستەکەیان کون دەکەن یان بزمار لەسەری خۆیان دەکوتن یانیش بە سەرەوە خۆیان لە دیوارەکان دەدەن ئەمڕۆ تاڵەبانی و بریفکانی ناودارترین بنەماڵەکانی قادرین تەریقەی دووەم نەقشبەندی سوونی لە سەر دەستی بەھائەددین نەقشبەند لە بوخارا ئوزبەکستانی ئەمڕۆ دامەزراوە و لە ساڵی گەیشتووە کوردستان ئەم تەریقە کە لە لایەن مەولانا خالیدی نەقشبەندی ھێنراوە شێخەکانی بارزان تەوێڵە و شەمدینان دەگرێتەوە خۆی ئەمان مەراسیمەکانیان لە بێدەنگی تەواودا ئەنجام دەدەن سووفیەکان بە دەوری یەک لە شێوەی بازنە دادەنیشن و بیر لەو بابەتە دەکەنەوە کە لە لایەن شێخەوە کە بەڕیوەبەری کۆبوونەوەکەیە ھەڵدەبژێردرێت و تاوتوێ دەکرێت بەڵام پێویستەسەرجەم موسوڵمانان بزانن دینی پاکوبێگەردی ئیسلام بێکەموکوڕیەوپێویستی بەزیادکردن بیدع نیە ھەموو مەسیحیەکانی ڕۆژھەڵات ھەمان بیروباوەڕیان ھەبوو کە ماوەی کونسیل نیسا لە ی دووای زایین ڕاگەیەنرا بوو پاشتر کلێسای ڕۆژھەڵاتیان دامەزراند بەڵام ململانێی نێوان ئیمپراتۆری بیزەنتی لە ڕۆژئاواوە و ئیمپراتۆری فارس لە ڕۆژھەڵاتەوە بووە ھۆی دابەشبوونی ئەو مەسیحیانە ئەمڕۆ تەنیا ھەندێک گۆڕستان و ئاسەواری پەرستگاکان لە کوردستان ماون بۆ نموونە لە ئاکرێ ھێشتا ئاسەوارەکانی جوولەکەی کوردستان ماونەتەوە بەڵام کۆمەڵگای کورد لە ئیسرائیل زۆر بەھێزن و ناسنامەی فەرھەنگی خۆیان پاراستووە نێزیک هەزار کوردی جهوو لەو وەلاتا دەژین زەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی ئێران لە ساڵی پ ز لە دایک بووبێت و لە ساڵی پ ز لە ناوبراوە ئەمڕۆ تەنیا چەند وێرانەیەک لە بورجەکانی بێدەنگی لاشەکان لەم سەر ئەم بورجانە دادەنران بە ئەوەی باڵدارە لاشخۆرەکان بیا نخۆن و ژمارەیەکی زۆر بچووکی باوەرپێکەران لە ناوچەکوردیەکانی ئێران و نزیک یەزد بە جێ ماون شارومەندێتی بە ئینگلیزی جۆرێک ئەندامێتی کۆمەڵەیەکی رامیاری سییاسی یە کە مافانی بەشداری رامیاری لە ناوەڕۆکی خۆی دا ھەیھ کەسێک کە ئەم جۆرە ئەندامێتییە ببێ دەبێ بە شارومەند ئەم ئەندامێتییە شارومەندێتی زۆر نزیکی واتەی نەتەوەییتی یە شارومەندێتی وەکوو ھەبوونی مافانی رامیاری یە بۆ یەکێک لە ناو کۆمەڵەیەک دا ب ەم جۆرە ھەر کەس دەتوانێ شارومەندێتی دەواڵێکی وڵاتێکی ھەبێ ئوو نەتەوەییتی دەواڵێکی دیکھ بۆ نمێنە نموونە کوردێک لە ئاڵمانییا دا دەتوانێ شارومەندی ئاڵمانییا بێ ئوو ھەر وەھا لە نەتەوەی کورد بێ نەتەوەییتی زۆرتر لە واتەگەل جێگای بەدی ھاتن بنەتوخم سۆلان رەگەز نژاد ئوو ایین دابەشێنرێ بەڵام شارومەندێتی لە رێژەداریکی زاگۆناڵ قانونی لەگەڵ دەواڵێکەوە بە دەست دەھێنرێ لە ساڵانی گرتووپەڕ دا ھەندێک رێکخراوانی ناونەتەوەیی رامانبەندی شارومەندێت سەرنەتەوەیییان گەشە داوە کە ب ەو واتەیە کە لە کۆمەڵێکی چەندفەروارمەنێتی دا وەکوو یەکێتی ئەورۆپا شارومەندەکان دەتوانن راسەری شارومەندێتی فەروارمەنییەکەیان شارومەندێتییەکی سەرنەتەوییشیان ھەبێ وەکوو شارومەندێتی یەکێتی ئەورۆپا ل ەم رەوش ئوو باتەکە دا شارومەندێتی رامانبەندێکی دووھھمین بە دوووای شارومەندێتی فەروارمەنی ئە شارومەندێتی زۆر جارگەل رێژەداری ئەندامێتی فەروارمەنی نەتەوەی مرۆڤ ئە بەڵام ھەر وەھا دەتوانێ رێژەداری ئاستێکی ژێرنەتەوەییش بێ کەسیتی شارومەندێتی ژێرنەتەوەیی پێویستی بە دانیشتوویەتی ھەیھ ب ەم واتە کە ئەو دانیشتوووە بییانییە کە شارومەندێتی ژێرنەتەوەیی دەگرێ دەتوانێ بەشداری مافەکانی نیشتمانە دووھھمەکەی بێ ئەو کەسانە وا شارومەندێتی ژێرنەتەوەیییان ھەیە ھەر وەھا شارومەندی دەواڵەکە ئوو نەتەوەکەی خۆشیان ھەن ستانانی یەکگرتووی ئامێریکاش جۆرێک پەرگاڵی سیستەمی شارومەندێتی دووانی ھەیە حەندێک دەواڵان ئەم جۆرە شارومەندێتییانە گەشە داوە کە تێدا فەروارمەنییەکەیان ب ەو کەسانە کە پێیان وایە دەبێ پەسن ئوو رێزیان بکرێ شارومەندێتی شانازییانە دەدەن بە فەرمانی کۆنگرێسی ستانانی یەکگرتوو ئوو دیمەنی ئەرێنی سەرۆککۆمار شارومەندێتی شانازییانەی ستانانی یەکگرتوو ھەتا ئێستەکە پێشکەشی کەس کراوە لە درێژەی دیرۆک دا دەواڵەکان بۆ خۆیان چەند جۆر شارومەندێتییان ساز کردوووھ بۆ نمێنەیەکی کەونار ئاتێن ئە کە تێدا بەردەکان ژنەکان ئوو بییانیکانیان لە مافانی رامیاری سییاسی بێبەش کرابوون یەکەم جۆری شارومەندێتی لە کۆمەڵە چکۆڵەکانی شاری پۆلیس لە یۆنانی باستان دا دامەزرا ل ەو کاتانە دا شارومەندێتی مژارێکی بابەتێکی گشتی نەبوو ئوو لە سنۆرەکانی ژییانی کەسانە جییا بوو بۆ شارومەندێتی پێویست بوو ھەر کەس شارومەندێکی بەتین ئوو پڕکار لە ناو کۆمەڵەکەی خۆی دا بێ حەر وەھا یە کە ئەریستۆ دەڵێ بەشدار نەبوون یا بەشدار بوون لە بەرێوەبردنی رۆژانەی کۆمەڵەکە وەکوو چوارپا بوون یا خوودای بوون ئە حەر وا کە دییار ئە ئەم جۆرە شارومەندێتییە زۆرتر رێژەداری مافەکانی شارومەند بەرامبەر کۆمەڵەکەی بوو تا ئەو مافە رامیارییانە کە کۆمەڵەکە پێ دەدا شارومەندێتی پۆلیس لە کاتی رۆمیکان دا گۆڕا ئوو ھەموو بەشەکانی کۆمەڵەی ئەو رۆژانەی رۆمی تێ دەگرت ئەرکەکانی زاگۆناڵی قانوونی شارومەندێتی بۆ ھەر دەواڵێک جییاواز ن ئوو بە گشتی دەتوانن ئەم ئەرکانیانە ھەبێ سەید عەلی حوسەینی سیستانی یەکیکە لە ڕابەری گەورە مەرجەعیەکانی ئاینی شیعە لە عێراق و لە جیھان دا دانیشتووی شاری نەجەفە سەرکردایەتی مەرجەعیەی زانستی ئاینی حەوزەی نەجەفی گرتە بەر دوای مردنی سەید ئەبولقاسمی خوئی سەید عەلی سیستانی لە شاری مەشھەد لە خور ھەڵاتی ئێران لە دایک بووە لە ئابی زاینی باوکی بە قورعە زانای بەناوبانگ سەید محمد باقرە وە دایکی کچی سەید ڕەزا میھرەبانی سەرابی یە دایکی ئافرەتیکی زور بە تەقوا بوو وە ھەر لەبەر ئەوەش زور شووی دەکرد بە سیغە جونکە سیغە لە ئاینی شیعەدا باداشتیکی زور کەورەی ئاینی ھەیە وە لەو پیاونەی کە بە سیغە دایکی سیستانی شوویانی بیکردبوو زاناو فەقیھی گەورە سەید محمد کوھەکمریە بەلام لەدوای ئەو بو ماوەیەک بە سیغە شوو بە ئایەتوللا میرزا محمد مەھدی ئەفەھانی دەکات و دوای ئەو بە سیغە شوو بە زانای بیروز سەید محمد باقر دەکات لیرەدا دوای ئەو جەند بە سیغە شووکردنە دایکی سەید عەلی سیستانی سکی دەبیت و سەید عەلی سیستانی لە دایک دەبیت بەلام دایکی سەید عەلی سیستانی نەیدەزانی کە مندالەکەی کوری کام سەیدە بویە رویشتە حەوزەی زانستی ئاینی لە شاری قومی بیروز لە ئیران وە لەوی فەقیھی گەورە سەید حووسین تەباتەبائی بروجەردی فەتوای بو داو ووتی لە بەر ئەوەی عیلاقەی یەکەم براوە ئەوا سەید عەلی سیستانی کوری سیغەی یەکەم نی یە وە لە بەر ئەوەی سیغەی دووەم و سی یەم لە کاتیکی زور لە یەکتر نیزیک کراوە ناتوانریت دەستنیشان بکریت کە کام سەید باوکی یەتی بویە بە قورعە واتە بە ھەلبزاردن زانای بیروز سەید محمد باقریان ھەلبزارد وەک باوکی سەید سیستانی باوکی سەید محمد باقر سەید عەلی یە کە لە خیزانیکی ئاینی بەناوبانکە سەید سیستانی نازناوی سیستانی یە لە بەر ئەوەی خەلکی شاری سیستانە لە باشوری خور ھەلاتی ئیران سەید سیستانی تاکە مەرجەعی یە یە لە جیھان کە تا ئیستا ھیج ووتاری بە دەنکی نی یە وە زور لە ریکخراوانی جیھانی جائیزەی کەورەیان داناوە بو ئەوانەی کە بتوانن ووتاریکی دەنکی سەید عەلی سیستانی بەیدا بکەن وە ھەروەھا سەید سیستانی بە قوورتارکەری مروف دا دەنریت و بە ئەلقەی کەیاندن لە نیوان کەلانی جیھان دا وە ئەمەش لە بەر فەتوا بەناوبانکەکانیەتی دەربارەی بابەتی جینسی لە جیھان دا لە بیناوی خزمەت کردنی مروفایەتی بو نموونە لە فەتواییکدا وەلامی کەنجیکی شیعە دەدات دوای ئەوەی کە کەنجەکە لیی دەبرسیت ئایا حوکمی زن ھینانی بە سیغە کردن جی یە لە کەل ئافرەتیکی بوژی ئەکەر بیت و ئەو ئافرەتە شادە بینیت بو کاتیکی دیاری کراو بو مووتعە کردن وە دووای کوتایی ھاتنی مووتعەکە بکەریتەوە سەر ئایینە بوژییەکەی خوی سەید عەلی سیستانی دەلت جایزە و سیغەکە تەواوھ سیستانی دوای ھاتنی ھیزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بو عیراق ناوبانگێکی زوری دەرکرد لە بواری سیاسەتدا لە بەر رولە سیاسی یە گرنگەکانی کە بالبشتی لە ھێزەکانی ئەرمریکا و ئینگلستان دەکات و لە رولە سیاسی یە کرنکەکانی دا بالبشتی کردنی ھەلبزاردنی لیستی ئیئتلافی عیراقی یەک کرتوو دەکات کە ھیزە کەورەی ئەم لیستە مەجلسی ئەعلا و ھاو بەیمانەکانی یەتی وەک حیزبی دەعوە و تەیاری سەدری سەید عەلی سیستانی ھەر لە منالی یەوە لە تەمەنی بینج سالی دەستی بە خویدننی ئاینی کردووە لە سالی دەستی بە خویندن کردووە لە حەوزەی زانستی ئاینی لە قوم وە لە سالی شاری قوم جی دەھیلیت و دەجیتە شاری نەجەف لە سالی دەجیتە مەشھەد وە دوای سالیک دەکەریتەوە شاری نەجەف بول بریمەر لە کتیبە بەناوبانکەکەی دا بە ناوی سالیکم بە سەر برد لە عیراق دەلیت سیستانی لە عیراق زور یارمەتی ھیزەکانی ئەمریکاو بەریتانیای دەدا وھەروەھا دەلیت سیستانی نەیدەویست بە شیوەیەکی ئاشکرا ھەلسوکەوت لە کەل ھیزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بکات بەلام بە شیوەیەکی بەردەوام نامەی نھینی بوم دەنوووسی دەربارەی بارودوخی عیراق بول بریمەر سیستانی روزیکیان نامەیەکی بو ناردم و ووتی نەبوونی جاو بیکەوتن لە نیوانماندا لە بەر رق لی بوونەوە نی یە بەلکو لە بەر ئەوەیە کە ئەم شیوەیە نھینیە باشترە بو بە دەست ھینانی ئامانجە ھاوبەشەکانمان وە ھەرەوەھا ووتی لەوانەیە بشتیوانەکانی لە دەست بدات ئەکەر بیتوو بە شیوەیەکی ئاشکرا ھەلسوکەوت لەکەل ئەمەریکا بکات وە دەلیت لە ماوەی جوار مانک زیاتر لە نامەی زور کرنکی بو ناردم وە ھەروەھا سەید سیستانی فەتوای ئەوەی دا نابیت بە ھیج شیوەیەک ریکە لە ھیزەکانی ئەمەریکاو بەریتانیا بکریت بە بیانووی ئەوەی کە ئەم کارە بە زیانە سەید سیستانی فەتوای زوری ھەیە کە زور بواری جوراو جور دەکریتەوە یەکیک لە فەتوا بەناوبانکەکانی ئەوەیە کە نابیت شەری ھیزەکانی ئەمریکاو بەریتانیا لە عیراق بکریت و ھەروەھا فەتوای دا بە واجبی دەنک دان بە لیستی ئیئتیلافی عیراقی شیعی وە ووتی ئەوەی دەنک نەدات بەم لیستە ئەوا دەجیتە ئاکری دوزەخەوە وە خیزانەکەشی تەلاق ددریت وە سەرسوورمانترین فەتوای ئەوەیە کە شیعە دەتوانن لە مانکی رەمەزان دا شیعی بە روزوو بووو تا دانە جکەرە بکیشیت کرنکترین فەتوای سیستانی ئەو شەرعیەت دانەیە بە ھیزەکانی ریکخراوی بەدر و سوبای مەھدی سەر بە موقتەدا سەدر و ھەروەھا حیزبی دەعوە لە تەقینەوەی ئوتومبیلی مین کراو لە ناو خەلکی مەدەنی شارەکانی سووننی لە عیراق دا وە ھەروەھا تەقاندنەوەی مزکەوتەکانی سوونە ئەسفەھان یان سپەھان بە فارسی افهان یان سپاهان شارێکی گەورە و ناودار لە ناوەراستی ئێرانە کە لە دوای شارەکانی تاران و مەشھەد گەورەترین شاری ئەم وڵاتیه لە ساڵی دا کەس دانیشتووی بووە ئەم شارە ناوەندی پاردەواڵی ئەسپەھان و ناوەندی شارستانی ئەسفەھانە بە بڕوای زۆربەی نووسەرانی مێژووی ئێران ناوی ئەسفەھان لە سەردەمی ساسانییەکان و بەھۆی شوێنێکی لەشکەری بۆ گرد ھاتنی سپا و سان بوون دانراوە ئەم ناوە لە وشەی سێپاھ بە واتەی سوپا و سان گیراوە ھەوراز و ئاکۆی ھوونەر و گەشەسەندنەوەی ئەسفەھان لە سەردەمی سەفەوییەکان دا رووی دا ئەم سەردەمە ھەر وەھا وەکوو لووتکەی ھوونەری بنارسازیی ئێران دەناسرێ لە کاتی پاشایەتیی شا عەبباسی یەکەمدا پایتەخت لە قەزوینەوە گۆزرایەوە بۆ ئەسفەھان زۆربەی شوێنە دیرۆکیکانی ئەسفەھان لە سەردەمی سەفەویکان دا ساز کراوە قەوقاز یان قەفقاز ناوچەیەکی جوگرافی سیاسییە دەکەوێتە سەر سنوری ئەورووپا و ئاسیا ومەڵبەندی شاخەکانی قەوقازە کە بەرزترین لوتکەی ئەوروپای لە خۆ گرتووە کە شاخی ئەلبروسە و زۆر جار قەوقاز دابەش دەبێت بۆ قەوقازی باشوور و قەوقازی باکوور بنەڕەتی وشەکە لە قەوقازەوە ھاتووە بابپری قەوقازییەکانی باکوور قەوقاز کوڕی تۆگارما بووە حەفیدی یافسی سێیەمی کوڕی نوح بووە دوای ڕوخانی بورجی بابل و دابەشبوونی مرۆڤایەتی بۆ زمانی جیاواز تۆگارما و کوڕەکانی لە دوو شاخی دووردا نیشتەجێ بوون کە دادەنرێن بە شاخی ئەلبروس و ئارارات بەشە خوارووەکانی شاخەکانی قەوقاز دەکەونە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گەورەوە کە ئەم ناوچانە بە ھێڵی جیاکەرەوەی نێوان ئاسیا و ئەورووپا دادەنرێن ناوچەکانی قەوقاز ھەژمار ئەکرێن لەسەر یەکێک لەو دوو قاڕە یان ھەردوکیان شاخی ئەلبروس بەرزترین ناوچەی قەوقازە کە بەرزییەکەی ئەگاتە مەتر لە ڕۆژئاوای سیسقەوقاز لە ڕوسیا ھەروەک ئەم شاخە بەرزترین خاڵە لە ئەوروپادا بۆ ئەوانەی کە قەوقاز بە ئەوروپی دەژمێرن قەوقاز بەو ناوچانە دادەنرێت کە زۆرترین زمان و ڕۆشنبیری جۆراوجۆری تیایە لەسەر زەوی قەوقاز پێکھاتووە لە وڵاتە نەتەوەیییەکانی سۆڤێتی پێشوو وەک جۆرجیا ئەرمینیا و ئازەربایجان بەڵام قەوقازی ڕوسی پێک دێت لە کراسنۆدار کرای ستاڤرۆپول کرای ئەدیگیا کاراچای چیرکیسیا کاباردینۆ بلگاریا چیچان ئەنگۆشیا ئۆسیتیای باکوور و داغستان ھەروەھا قەوقاز سێ وڵات دەگرێتەوە کە سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند بەڵام باوەڕپێکراو نین لەلایەن دەوڵەتەکانەوە وەک ئەبخاریا و ئۆسیتای باشووری و قەرەباغ قەوقاز دادەنرێت بەو وڵاتانە کە گرنگییەکی ژینگەیی گەورەیان ھەیە کە نزیکەی جۆر ڕوەک لە خۆ دەگرێت ولەوانەش جۆریان شوێنی بنەڕەتیان قەوقازە ژیانی وشکانی قەوقازی پڵنک و ورچ و گورگ و داڵی ئالتونی لە خۆ دەگرێت ھەروەھا نزیکەی جۆر جاڵجاڵۆکەی تیایە زەویەکان دارستانی چڕوپڕ لە خۆدەگرێت لەگەڵ زەوی بەردیندا لەسەروو زەوی دەرختەکان بەشی باکووری قەوقاز پێی دەوترێت سیسقەوقاز و بەشی باشووری پێی ئەوترێت ترانسقەوقاز سیسقەوقاز زۆربەی شاخە گەورەکانی قەوقاز دەگرێتەوە لەگەڵ باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا و ناوچە باکوورییەکانی جۆرجیا و ئازربایجان و ترانسقەوقاز لە باکوورییەوە ڕوسیا و لە ڕۆژئاوایەوە دەریای ڕەش و تورکیا و لە ڕۆژھەڵاتییەوە دەریای کاسپیەن و لە باشوورییەوە ئێران دەوریان داوە ھەروەھا شاخەکانی قەوقاز و ناوچە نزمەکانی ئەرمینیا و ئازربایجان دەگرێتەوە بێجگە لە ناوچەکانی باکوڕی و جۆرجیا دەگرێتەوە بێجگە لە ناوچەکانی باکوڕی قەوقاز لە مێژوودا مەڵبەندی ململانێ سیاسی و سەربازی و ئاینی و ڕۆشنبیری و فراوانکردنەکان بووە بە درێژایی سەدەکان سەرەتا قەوقاز بەشێک بوو لە جیھانی ئێرانی لە سەرەتای سەدەی نۆزدەدا ئیمپراتۆری ڕوسی ناوچەی قاجاریۆنی داگیر کرد مەمالیکە قەوقازییە دێرینەکان ئەرمینیا و ئەلبانیا و کولخیس و ئیبیریایان ئەگرتەوە ئەم مەمالیکانە دوایی خرانە سەر ئیمپراتۆرییەتە ئێرانییە جۆراوجۆرەکان لەوانە میدیا ئیمپراتۆری ئەخمینی ئیمپراتۆری پارسینی و ئیمپراتۆری ساسانییەکان و بە تێپەڕبوونی کات مەجوسی ئاگر پەرستی بووە ئاینی سەرەکی لە ناوچەکە بەڵام دواتر ناوچەکە دوو گۆڕانکاری گەورەی بە خۆیەوە بینی لە ڕووی ئاینەوە بەھۆی ململانێی گەورەی نێوان فارس و ڕۆم و دواتریش بیزەنتییەکان کە ناوچەکەیان چەندین جار داگیر کرد بەڵام نەیاتوانی دەستی بەسەرا بگرن بۆ ماوەیەکی زۆر ئاینی مەسیحی مەجوسی سڕییەوە کاتێک جۆرجیا و ئەرمینیا بوون بە مەسیحی پاشان ناوچەکە کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی عەرەب دوای فەتحی ئیسلام بۆ فارس ئەرمینیا و زۆربەی جۆرجیا بە مەسیحی مانەوە و پاشای جۆرجی دیڤید ھەستا بە دەرکردنی موسڵمانان لە ناوچەکە پاشان ناوچەکە دەستی بە سەرا گیرا لەلایەن سەلجوقییەکان و عوسمانییەکان و مەغۆل و مەمالیکە و خانە ناوچەیەکان و جارێکی تر فارس دەستی بەسەرا گرتەوە ھەتا داگیرکاری ڕوسی دوو جار ناوچەکە لەژێر یەک دەسەڵاتی سیاسیا یەکی گرتووە لە کاتی شەڕی ناوخۆی ڕوسیادا لە سەردەمە نوێکاندا قەوقاز مەڵبەندی شەڕی نێوان ئیمپراتۆری عوسمانی و ئێران و ڕوسیا بووە تا بە تەواوی لەلایەن ڕوسیاوە داگیر کرا لە چلەکانی سەدەی بیست کۆچی بە کۆمەڵی چیچانی ئینگۆشی و بەلقار و فەڕاشای و تورکە جۆرجییەکان و لە کورد و قەوقازییە ئەڵمانییەکان بۆ ئاسیای ناوەڕاست و سیبریا ڕوویدا بەپێی قسەی نیکۆلاس وێرت ڕێژەی ئەوانەی گیانیان لە دەستدا لە نێوان ئەم کۆچکردووە دا لە ساڵانی و گەیشتە لە دوای کۆتایی یەکێتی سۆڤێت جۆرجیا و ئەرمینیا و ئازەربایجان سەربەخۆییان بە دەست ھێنا لە ساڵی و ناوچەکە بووە مەڵبەندی ململانێ ناوخۆ جیاوازەکان لە سەرەتای کۆتایی پێھاتنی یەکێتی سۆڤێـت وەک ململانێی ناجۆرنی قەرەباغ ململانێی ئۆسیتی ئەنگۆشی شەڕی ئەبخاریا شەڕی چیچانی یەکەم شەڕی چیچانی دووەم وشەڕی ئۆسیتیای باشوور ناوچەکە ژمارەیەکی زۆر زمانی جیاواز لە خۆ دەگرێت کە لە ناوچەکە نزیکەی کۆمەڵە نەژادی جیاواز دەژین ساڵی دوای دۆڕانی ئیمپراتۆری عوسمانی لە شەڕی جیھانی یەکەم ھێزەکانی بریتانیا ویلایەتی مووسڵی ئیمپراتۆری عوسمانیان کە ویلایەتێکی دەوڵەمەندی نەوتی بوو داگیر کرد و ناوچانەی کە زۆربەی خەڵکی کوردی تێدا نیشتەجێ بوون خرایە ژێر حوکمی بریتانیا دواتر و لە ساڵی ویلایەتی مووسڵ لکێنرایەوە بە دەوڵەتی نوێ ی عیراق کە چووبوە ژێر حوکمی ئینتدابی بریتانیاوە لە ساڵی پەیمانی سیڤەر لە لایەن حکوومەتی عوسمانی ئیمزا کرا کە دەوڵەتێکی کوردی دابین دەکرد کە قابیلی ئەوەبوو لە لایەن کۆمەڵی گەلانەوە پەسەند بکرێت ماددەی ی پەیماننامەکە مافی دەدا بەو کوردانەی لە ویلایەتی مووسڵ دەژیان کە ببن بە بەشێک لە دەوڵەتی داھاتووی کوردستان بەڵام پەیمانی سیڤەر سەری نەگرت و دواتر لە ئەنجامی ڕێکەتننامەی لۆزان ئەمیر فەیسەڵ کرا بە پاوشای عێراق و ویلایەتی مووسڵ و پلانی کوردستانی ھەڵوەشایەوە شێخ مەحموود بەرزنج یاخی بوونی دژی حوکمی بەریتانیا راگەیاند و ئیعلانی میرنشینی کوردی کرد لە باکووری عێراق کوماری تازە دامەزراوی کەمال ئەتاتورک رەزامەندی نێو دەوڵەتی بەدەستھێنا سەبارەت بە پەیماننامەی لۆزان پەیماننامەی سیڤەر لەلایەن پەرلەمانی تورکی یەوە رەتکرایەوە سلێمانی کەوتە ژێر دەستەڵات و ھێزی بەریتانیاوە راپەرین لە دەڤەری بارزان وەک نارەتییەک لە دژی ئەندام بوونی عێراق لە کۆمەڵەی گەلان لە کاتێکدا کە داخوازییەکانی کورد بۆ ئۆتۆنۆمی پشتگوێ خرا مەلا موستەفا بارزانی سەرکردایەتی راپەرینێکی تری کرد کۆنترۆلی ناوچەیەکی بەرفراوانی ھەولێر و بادینانی کرد ھێزە ئاسمانییەکانی بەریتانیا بۆردوومانی ئەو پێشمەرگانەی کرد کە دەپەڕینەوە نێو سنووری ئێران بۆ پەیوەندی کردن و یەکگرتنەوە لەگەڵ کوردانی ئێران بە سەرکرایەتی قازی محەممەد کە کۆماری مەھابادی سەربەخۆی لە مەھاباد دامەزراند پارتی دیموکراتی کورد یەکەم کۆنگرەی لە شاری مەھاباد بەست لە ماوەی چەند مانگێکدا کۆماری مەھاباد لەژێر پەلاماری ھێزەکانی ئێران رووخینرا مستەفا بارزانی بەرەو یەکیەتی سۆڤیەت رۆشت نەوەیەکی نوێی کوردە نەتەوەیییەکان پارتیی دێموکراتی کوردستانیان ژیاندەوە مەلا مستەفا بارزانی کاندید کرا وەک سەرۆک لە کاتێکدا کە تاراوگە بوو لە یەکیەتی سۆڤیەت رووخاندنی دەسەڵاتی پادشایەتی عێراق رێگەی خۆشکرد بۆ کوردە نەتەوەییەکان کە بە ئاشکرا خۆیان رێکبخەنەوە دوای چەندین ساڵ خۆحەشاردان و خەباتی نھێنی ک پەیوەندی یەکانی نێوان حکومەتی عێراق و گرووپە کوردی یەکان بەرەو ئاڵۆزی رۆشت پارتی دیموکراتی کوردستان سکالای کرد سەبارەت بە زیاتر بوونی چەوساندنەوە پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ھەڵوەشینرایەوە ئەویش دوای تێچکونی عەبدولکەریم قاسم لەنگەڵ کوردا ئازار حکومەتی عێراق و پارتەکانی کورد رێکەوتننامەی ئاشتیان ئیمزا کرد کە ئۆتۆنۆمی دەبەخشی بە کورد رێکەوتننامەکە زمانی کوردی وەکو زمانێکی رەسمی دەناساند و ھەموار کردنی دەستووری دەدا و بانگەشەی ئەوەی دەکرد خەڵکی عێراق لە دوو نەتەوە پێکھاتوون بریتین لە نەتەوەی عەرەب و نەتەوەی کورد ئاب پەیوەندی یەکانی نێوان کوردەکان و حکومەتی عێراق ئالۆزی تێکەوت مەلا مستەفا بارزانی داوای ھاوکاری و پشتیوانی لە ئەمەریکا کرد حکومەتی عێراق رەشنوسی ئۆتۆنۆمی یەکی ئازار سەپاند واددەی دوو ھەفتەی دانا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تا وەڵام بداتەوە مەلا مستەفا بارزانی رێککەوتنامەکەی رەتکردەوە لەبەر ئەوەی بە گوێرەی رێککەوتننامەکە شاری کەرکوک دەکەوتە ژێر کۆنترۆلی حکومەتی عیراقەوەو داوای سەر لەنوی یاخی بوونی کرد رێککەوتننامەی جەزائیر لە نێوان عێراق و ئێران کۆتایی ھێنا بە پشتیوانی ئێران لە راپەرینی کوردەکان کە شکستی خوارد و بارزانی لە ژیانی سیاسی پاشەکشێی کرد جەلال تاڵەبانی سەرکردەیەکی باڵای ناو یەکیتی نیشتمانی کوردستانی لە دیمەشق راگەیاند پیکدادانی نێوان و چەندین قوربانی لێکەوتەوە مەلا مستەفا بارزانی کۆچی دوای کردو و مەسعوود بارزانی سەرکردایەتی گرتە دەست سەرھەڵدانی جەنگی نێوان ئێران و عیراق لە نزیکەوە کاری لەگەل ئێران دەکرد بەڵام دژی ھاریکاری کردنی حکومەتی تاران بوو عێراق لە دژی ھێرشێکی ئێران بەرەی شەڕی باکووری کردەوە لە ناوچە کوردییەکانی باکووری عیراق بە پشتیوانی چەکدارەکانی ھێزەکانی ئێران شاری حاجی ئۆمەرانیان گرت رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن ھێزەکانی عێراق نزیکەی ھەزار بارزانیان بێسەروشوێن کرد یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕازی بوو بە ئاگربڕ لەگەڵ عێراق و دانووساندن لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپیکرد سەبارەت بە ئۆتۆنۆمی لەژێر گوشاری زیادبوونی چەوساندنەوەی کورد لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ئاگر بەست بەرەو نەمان چوو میلیشیاو پیادەکانی سەر بە حکومەتی عێراق برایەکی جەلال تاڵەبانی و دوو خوشکەزایان تیرۆرکرد حکومەتی ئێران کۆبونەوەیەکی ئاشتبوونەوەی لە نێوان و سەرپەرستی کرد جەلال تالەبانی و مەسعوود بارزانی لەگەل چەند پارتێکی بچوکتری کورد بەرەی کوردستانیان پێکھێنا ھاوکات لەگەل نزیکبوونەوەی کۆتایی ھاتنی جەنگی ئێران عێراق ھێزەکانی عێراق ھەڵمەتی ئەنفالیان لە دژی کوردەکان ئەنجام دا دەیان ھەزار کوردی مەدەنی و پێشمەرگە بونە قوربانی سەدان ھەزار ناچار بوون روو لە تاراوگە بکەن ھەوڵێکی سیستماتیکی بۆ سەرکووتکردنی جولانەوەی رزگاری خوازی کورد بوو ھەزاران کوردی مەدەنی لە پەلامارێکی گازی کیمیاوی دا لەشاری ھەڵەبجە لە نزیک سنووری ئێران گیانیان لەدەستدا چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ و گرووپە کووردییەکان حکومەتی عێراقیان بەرپرسیار کرد دوای پەلاماری سەربازانی عێراق بۆ سەر کوەیت لە ئازاری ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بەحکوومەتی عێراق جاش چونە ریزی و وە بەڵام راپەرین روبەروی ئاستەنگی و وەستان بووەوە و ھێزەکانی ئەمەریکاش پشتگیری راپەڕینیان نەکرد نزیکەی ملیۆن کورد بەر لە ھێرشی عێراق ھەڵھاتن بەڵام تورکیا سنووری داخست سەدان ھەزار کەس ناچار بوون لە چیاکان بمێننەوە نیسان ھێزەکانی ھاوپەیمان پێکھێنانی ناوچەی ئارامیان دا ریکخراو و ئاژانسەکانی ھاریکاری نێو دەوڵەتی ھەڵمەتێکی گەورەیان بۆ ھاوکاری کردنی ئاوارەکان دەستپێکرد ھاوکات جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی وتووێژیان دەست پێکرد لەگەڵ سەددام حسێن دەربارەی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان تەمموز وتووێژەکانی لە بەغداد بەردەوام بوون بەڵام ھێزەکانی پێشمەرگەی کورد کۆنترۆڵی شاری ھەولێرو سلێمانی یان کرد و بەرھەڵستی فەرمانەکانی حکوومەتیان کرد تشرینی یەکەم شەڕی نێوان ھێزەکانی کورد و حکومەتی عێراق دەستپێکرد سەددام حسێن سنووری لەگەڵ ناوچە کوردەکان داخست و ئابلۆقەی بەسەردا سەپاند ئایار ھەلبژاردن لە ناوچەکانی ژێر دەستەلاتی کورد سازکرا کاندیدادکانی دەنگەکانیان بەدەستھێنا لە کاتێکدا کە ھەردوو پارتەکە لە حکوومەتی نوێی کورددا بە یەکسانی دەستەڵاتەکانیان دابەشکران بەڵام ھەڵبژاردن لە ناوچەکانی بادینان حروقاتی زۆری تیابوو ئەیلوول کۆنگرەی تازەی پێکھێنراوی کۆنگرەی نیشتمانی عێراق کە بەشێکی فراوانی گروپەکانی ئۆپۆزیۆنی لەدەوری خۆی کۆکردبووەوە لە سەلاحەدینی باکووری عێراق کۆبونەوە و نوینەرانی و بەشداریان کرد ئایار پیکدادانی نیوان ھیزەکانی و بووە ھۆی شەڕی نیو خۆ شاری شەقڵاوە و چەمچەماڵی لە گرتەوە نەتەوە یەکگرتووەکان پرۆگرامی نەوت بەرامبەر خۆراکی پەسەند کرد ی تەرخانکرا بۆ پاریزگای ژیر کۆنترۆلی کورد ئاب مەسعود بارزانی داوای لە سەدام حسین کرد بۆ ھاوکاریکردن و شکست ھینان بە ئەیلوول بە ھاوکاری سەربازانی حکومەتی عیراق ھیزەکانی شاری ھەولێر و سلێمانییان دەست بە سەردا گرت کە سلێمانی کە بە پیگەی جەماوەری دادەنریت پارتی دیموکراتی کوردستان لە بینای پارلەمان لە ھەولێر حکومەتێکی نوێی دامەزراند تشرینی یەکەم ھیزەکانی سلێمانییان گرتەوە کانوونی دووەم لە سلێمانی حکومەتێکی نوێی دامەزراند ھەریەکە لە و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە دەستەڵاتی ھەموو ناوچەکانیان لەدەستە ئەیلوول جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی رێککەوتنامەی ئاشتیان لە واشنتن ئیمزا کرد بەڵام حکومەتی ھەرێمی کوردی بە دابەشبوویی و بە دوو ئیدارەیی مانەوە تشرینی دووەم لە نامەیەکدا بۆ سکرتیری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان حکومەتی عێراقی تۆمەتبارکرد بە دەرکردنی خێزانە کووردەکان لە کەرکوک ئەیلوول شەڕ لە نێوان و گرووپی رادیکاڵی ئیسلامیی جوندلئیسلام کە دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ ئەنسار ئیسلام دەستپێکرد و لەگەڵ گرووپەکانی عێراق بەشداری وتووێژە ھاوبەشەکانیان کرد بە مەبەستی رێکخستنی ھەوڵەکانی ئۆپۆزسیۆن ھەڵمەتی سەربازی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا دژی عێراق تشرینی یەکەم دانیشتنی ھاوبەشی و لە پەرلەمانی ھەولێر سازدرا و پارلەمانتاران ریککەوتن کە پێکەوە کاربکەن لە فەترەی ئینتقاڵی تا ئەوکاتەی ھەڵبژاردنی نوێ سازدەکرێت شووبات کۆلن پاوڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا گروپی ئەنسار ئیسلامی تۆمەتبارکرد کە رۆڵێکی میحوەری دەگێڕێت و ئەلقەی پەیوەندییە لە نێوان ئوسامە بن لادن تۆری قاعیدە لەگەل رژێمی عێراق شووبات سەرکردەکانی کورد پرۆپۆزەڵێکیان رەتکردەوە سەبارەت بە جێگر بوونی سووپای بەریتانیا لە باکوور ئەویش لە چوارچێوەی پلانی سەربازی ئەمەریکا بۆ لێدانی سەددام حسێن خۆپشاندان دژی سەدام لە شارە کوردییەکان شکستی پرۆژەیەک لە تورکیا کە رێگەی دەدا بە ھێزەکانی ئەمەریکا لە خاکی تورکیا جێگیربن ئەوەش لە پلانێکی ئەمەریکایی دا بۆ کردنەوەی بەرەیەک لە باکوور دژی عێراق و سەرکردایەتی باڵای ھاوبەشیان لە باکوور دامەزراند لە ژێر سەرکردایەتی ھەردوو سەرکردە جەلال تاڵبانی و مەسعود بارزانی ئازار دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادی عێراق و بۆردوومانی چڕی بەغداد و کەرکوک و موسڵ ئازار ھێزەکانی ھاوپەیمان بە موشەکی کرۆز ھێرشیان کردە سەربنکەکانی ئەنسار ئیسلام لە باکوور دەیان کەس لە بارەگاکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوژران لە خورماڵ کە گرووپێکی رادیکاڵی ئیسلامین پەیوەندییان بەو ھێرشەوە نەبوو ئازار سەدان سەربازی ئەمەریکا بەپەرەشوت لە نزیک شاری ھەولێر دابەزین ئاماژەیەک بۆ کردنەوەی بەرەی باکوور لەجەنگی دژی عێراق دا نیسان ھێزەکانی ئەمەریکا بەرەو ناوجەرگەی بەغداد پێشرەوییان کرد و دەستەڵاتی سەدام حسێن لەو شارەدا لەقکرد لە چەند رۆژی دواتردا کورد و ھێزەکانی ئەمەریکا کۆنترۆلی شاری کەرکوک و موسڵی باکوریان کرد تەممووز ئەنجومەنی حکومی کاتی بۆ یەکەم جار کۆ بووەوە عودەی و قوێەی کوڕی سەدام لە شەرە تەقەیەکدا لە موسل کوژران شووبات ھەڵمەتی سەربازی ھاوپەیمانان لەگەڵ ئەمەریکا دژی عێراق لانی کەم کەس بوونە قوربانی و زیاتر لە کەس بریندار بوون دوای ئەوەی دوو تیرۆرستی خۆکوژ مەڵبەندو لقی یەکێتی و پارتی یان لە ھەولێر کردە ئامانج لە نێو قوربانی یەکاندا ژمارەیەک لێپرسراوی بالای سیاسی ھەبوون کانوونی دووەم ھاوپەیمانی پارتە کوردییەکان لە ھەلبژاردنی پارلەمانی عێراق کورسی نێو پارلەمانیان بەدەست ھێنا نیسان جەلال تالەبانی سکرتێری لەلایەن پارلەمانی عێراقەوە ھەلبژێردرا بە سەرۆک کۆماری عێراق ئایار لانی کەم کەس لە پەلامارێکی تیرۆرستیدا لەبنکەیەکی پۆلیسی شاری ھەولێر بوونە قوربانی حوزەیران یەکەم دانیشتنی پارلەمانی کوردستان لە ھەولێر سازکرا مەسعود بارزانی کرا بە سەرۆکی ھەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان کانوونی یەکەم ھەواڵی گەرانی کۆمپانیا بیانییەکان بەدوای نەوتدا لە ھەرێمی کوردستان نیگەرانی لەلای سەرکردە سووننەکان دروستکرد دواتر دەسەڵاتدارانی کورد رایانگەیاند کە نەوتێکی زۆر دۆزراوەتەوە ئەیلوول مەسعود بارزانی فەرمانی کرد ئاڵای عێراق لەسەر داموو دەزگا حکومی یەکان لاببرێت و ئالای کورد ھەڵبکرێت سەرۆک وەزیرانی عێراق نوری مالکی وتی ئاڵای عێراق تەنھا ئاڵایە کە لە ھەر شوێنێکی عێراق ھەڵدەکرێت ئەیلوول پێنج پەلاماری تیرۆرستی دا کە ئۆتۆمبێلی بۆمب رێژکراو بوو یەکێکیان خۆکوژی بوو کەس بوونە قوربانی لە کەرکوک بڵاوی کردەوە کە کۆماندۆکانی پێشوی ئیسرائیل بە نھێنی مەشق بە سەربازانی کورد دەکەن لە باکوری عێراق بۆ پاراستنی فرۆکەخانەی نەوتی و ھەڵمەتەکانی دژە تیرۆر نیسان فەرماندەی ھێزە سەربازی یەکانی تورکیا رایگەیاند ووڵاتەکەی پێویستە ھەڵمەتێک ئەنجام بدات دژی گەریلاکانی کورد لە باکوری عێراق ئایار حکومەتی ھەرێمی کوردستان لێپرسراوێتی ئەمنی ھەر سێ پارێزگا کوردییەکەی لە ھێزەکانی ئەمەریکا وەرگرت تەممووز رێکخراوەکانی چاودێری مافەکانی مرۆڤ راپۆرتێکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە بەکارھێنانی ئەشکەنجەدان و سزادان لە زیندانەکانی ھەرێمی کوردستان ئاب لانی کەم کوردی یەزیدی لە زنجیرەیەک پەلاماری تیرۆرستی لەشەنگاڵ کوژران ئەیلوول ئێران بۆردوومانی پژاک ی کرد لە کوردستانی عێراق ئێران سنورەکانی لەگەڵ کوردستانی عێراق داخست بۆ دەربڕینی نارەزایی دژی دەستگیرکردنی لێپرسراوێکی ئێرانی لەلایەن ئەمەریکاوە تشرینی یەکەم پەرلەمانی تورکیا پرۆژە بڕیاری بەزاندنی سنووری ھەرێمی کوردستانی لەلایەن سووپای ئەو وڵاتەوە پەسەند کرد بۆ بەگژدا چونەوەی چەکدارەکانی کە ئەوەش رووبەڕوی گوشاری نێودەوڵەتی بووەوە بۆ دوورکەوتنەوەو پەشیمان بوونەوە لەو ھەنگاوە کانوونی دووەم تورکیا بۆردوومانی ئاسمانیی چەکدارەکانی ی کرد لەناو ھەرێمی کوردستان شووبات ھێزەکانی تورکیا شەڕی زەوینییان دژی ئەنجام دا ئەیلوول پەرلەمانی عێراق یاسای ھەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی پەسەند کرد جگە لە شاری کەرکووک کە تا ڕوون کردنەوەی بارودۆخەکەی دواخرایەوە عەتائوڵڵا نەھایی لەدایکبووی نووسەر وەرگێڕ و چیرۆکنووسی کوردە و ئەندامی چالاکی کۆڕی زانستی زمانی کوردییە ناودارترین ڕۆمانی گرەوی بەختی ھەڵاڵەیە لە ساڵی لە شاری بانە لەدایکبووە دواناوەندی لە تەواوکردووە بە وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە بەھۆی ڕاپەڕینەکانی ئەوسای ئێران لە زانکۆکان داخراون و نەیتوانیوە چیتر درێژە بە خوێندنەکەی بدات نەھایی بە نووسینی کورتە چیرۆک و وتار نووسین بە کوردیی سۆرانی دەستیکردووە بە کاری ئەدەبی ناوبراو سێ کۆمەڵە چیرۆک و سێ ڕۆمانی بڵاوکردووەتەوە لەگەڵ وەرگێڕانی چەندان کورتە چیرۆک و وتاری بیانی لە یەکەم کۆنفرانسی وتنەوەی زمانی کوردی لە تاران لە ساڵی یەکەم دەنگی بردەوە و دواتر بووە ئەندامی باڵای کۆڕی زانستی زمانی کوردی لە نەھایی خەڵاتی ئاراسی وێژەی کوردی وەرگرتووە ھەروەھا لە ساڵی دا خەڵاتی ئەحمەد ھەردی بۆ چێژ و سەلیقەی جوانی نووسین وەرگرتووە ڕۆمانی گرەوی بەختی ھەڵاڵە دوایین ڕۆمانییەتی کە لە ساڵی لە سلێمانی بڵاویکردەوە سیگمۆند فرۆید پزیشکێکی دەرونزانی نەمساوییە دامەزرێنەری پەیڕەوی دەرونشیکارییە فرۆید یەکێکەلە گەڕیدە ھەرەمەزنەکان لە مێژوی مرۆڤــایەتیدا چەندان ناوچەی نەزانراوی ئاشکراکردوە ئەو ناوچانەش پێش ئەو کەس پەی پێ نەبردوون بەڵام جیاوازی ئەم لەگەڵ گەڕیدەکانی تردا ئەوەیە ئەم ئەمریکای خۆی لە ناخی مرۆڤـدا دۆزیەوە نەک لە جوگرافیای دەرەکیدا ئەویش مەبەستمان جیھانی نەستە کە وەکو مۆزەخانەیەک بەشی ھەرە زۆری یادەوەری و ھەستە سەرکوتکراو و چەپێنراوەکانی ژیانی ڕۆژانەمان لەوێدا پاشەکەوت دەکرێت و لەکاتی پێویستدا سەر ھەڵدەدەنەوەو دێنە پێشەوە بەڵام ئەو کاتە پێویستانە چ کاتێکن فرۆید دەڵێ لەکاتی شۆک وڕوداوە ناخۆشەکان و جیھانی خەون و ھەندێ لە نەخۆشیەکاندا دێنەوە پێشەوە گرنگی دۆزینەوەکانی فرۆید لەوەدایە کەھەمیشە بەدوای ئەو پرسیارەدا دەگەڕێت بۆچی خەڵک بەم شێوەیە ڕەفتار دەکەن کە پێی ڕاھاتون فرۆید لە مایسی لە خێزانێکی جولەکەی دەستکورتدا لە دایک بووە پاشان خێزانەکەی لە دەستی ھەڵمەتی ھۆلۆکۆست دژەسامیەت ھەڵھاتون چون بۆ شاری لێپزینگ پاشان دوای ماوەیەکی کەم لە ڤییەننا جێگیربوون و فرۆیدی تەمەن چوار ساڵە بەشی زۆری تەمەنی خۆی لەو شارەدا بەسەر دەبات ساڵی نازییەکان نەمسا داگیر دەکەن و لەسەر ئەوەی جولەکەیە زۆری بۆ دەھێنن ئەویش بە خۆیی و خێزانەکەیەوە ڕودەکاتە لەندەن و ھەر لەوێش دەمرێت ئەم ڕاپورتە ھەوڵدانێکە بۆ تێگەیشتن لە تیۆرە شۆڕشگێرێکەی فرۆید سایکۆلۆژیایی شیکاری بەمەبەستی ئەوەی ئایا سایکۆلۆژیای شیکاری ئایدیایەکی مەزنە لە بواری کەسایەتیدا یاخود نا ھەروەھا بنەما بنەڕەتییەکانی ئەم تیۆرە لێرەدا باسکراون لەگەڵ باسکردنی بۆ چوونی شارەزایان لەم بوارەدا ھەروەھا گەلێک ڕەخنە ئاڕاستەی تیۆرەکە کراون باسکراون لەگەڵ لایەنە بەھێزو تۆکمەکانی تیۆرەکە ئەوەی پێویستە باسبکرێت ئەوەیە کە سایکۆلۆژیای شیکاری میتۆدێکە بۆ تێگەیشتن لە کارە عەقڵیەکان و قۆناغەکانی گەشەکردن و بەرەو پێشچونیان سایکۆلۆژیای شیکاری ھەوڵ ئەدات بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان عەقڵ و جەستەی مرۆڤ تێگەیشتن لە ڕۆڵی ھەست و سۆزەکان لەگەڵ ئەمانەشدا سایکۆلۆژیای شیکاری بناغەی گەلێک چارەسەری ترە بۆیە فرۆید پێی وایە سایکۆلۆژیای شیکاری کاریگەرترین میتۆدە بۆ بەدەستھێنانی زانیاری لەبارەی عەقڵی مرۆڤەوە وە لەڕێگەی سایکۆلۆژیای شیکارکردنەوەیە کە نەخۆش ئەتوانێت خۆی ئازاد بکات لە ئاڵۆزیە عەقڵیەکان و ڕێگەی تریش بگرێتە بەر بۆ تێگەیشتن لە خودو ئەوانیتر لە پەرتووکی فرۆید ئەو بنەمایانەی ڕونکردۆتەوە کە تیۆرەکەی لەسەر بنیاتنراوە سەرەتا فرۆید باس لەھەر سێ ھێزی ئەکات واتە ئەو من منی باڵا فرۆید پێی وایە کە غەریزەکان چەند ھۆکارگەلێکی جۆراوجۆرن بۆ دروستکردنی ھەڵسوکەوت گرنگترین دووغەریزەش لە ژیانی مرۆڤــەکاندا بریتین لە ئیرۆس ژیاندۆستی و ساناتۆس مەرگدۆستی فرۆید پرۆسەی عەقڵی ناساندوە بەوەی کە لە دۆخی ئاگایدایە یان لەپێش ئاگایدایە یاخود لە دۆخی نائاگایدایە شعور ماقبل الشعور لاشعور ڕێگەکانی چارەسەرکردنی سایکۆلۆژیای شیکاری بەچەند ھەنگاوێکدا تێئەپەڕێتت یەکەم کۆکردنەوەی زانیاری لەڕێگەی دوانگەی سەربەستەوە التداعی الحر ەوە ڕاڤەکردنی خەونەکان ھەڵەی زمان لەلایەن نەخۆشەوە دووەم لەو گریمانانەوە دەست پێدەکات کەچی بەسەر نەخۆشدا ھاتووە لە ڕابردودا وەچی بەسەردێ لەژیانی ئێستایدا دەرونشیکار پشت بەو زانیاریانە ئەبەستێت کەدوای تێبینی و چاودێریکردن بەدەستی ھێناون سەرکەوتن بەسەر ئەو بارەدا پێویستی بە ئارامگرتن ھەیە لەلای ھەر یەک لە دەرونشیکارو نەخۆشەوە گروم باوم کە یەکێکە لە سایکۆلۆژیستە نوێیەکان باوەڕی وایە ئەو بەڵگانەی فرۆید تیۆرەکەی خۆی لەسەر بنیات ناوە ھەر لە بناغەوە تەواونین تەنانەت بەڵگە ئیکلینیکیەکانیشی نەک جێگەی پرسیارن بەڵکو جێگەی گومانیشن چونکە ئەو بەڵگانە زیاترنین لە وەڵامەکانی نەخۆشەکە بۆ پرسیار و پێشنیارەکانی بابای دەرونشیکار دوانگەی سەربەست التداعی الحر ئەو ڕێگەیەیە کە لە سایکۆلۆژیای شیکاریدا بەکاردێت کاتێک کە نەخۆش قسەئەکات لە بارەی ھەربابەتێکەوە بێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دەرونشیکار بەندە بەو قسانەی کە نەخۆش ئەیکات بەپێی لێکۆلینەوەکانی ستۆر زۆر بەتوندی ئاماژەی بەوە داوە کە تداعی الحر نەئازادەو نەگونجاویشە بۆ تیۆری سایکۆلۆژیای شیکاری وە گروم باوم یش دیسان پێی وایە کە ئەم ڕێگەیە وا لە نەخۆش ناکات یادەوریە خەفەکراوەکانی دەرببڕێت لەبەر ئەوەی تا ئێستا ەیچ ڕێگەیەک نیە کە بتوانێت یادەوەریە ڕاستەقینەیەکان لە یادەوەریە خەیاڵیەکان جیابکاتەوە پۆپەر یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕەخنەگرانی بواری سایکۆلۆژیای شیکاری ئەڵێت سایکۆلۆژیای شیکاری زانست نیە و ئەو پێشبینیانەی ئەم تیۆرەی پێناسراوە ناتوانین پێی بڵێین پێشبینی چونکە ئەوانە پێشبینی ھەڵسوکەوتە دیاردەکان نین بەڵکو پێشبینی بارە شاراوەکانی دەرونن بۆ نمونە کاتێک کە تاکێک دەبینیت ناسراوە بە ھەندێ نەخۆشی نیرۆتیکی عێابی ناتوانین بڵێن ئەم مرۆڤە ئەم جۆرە یان ئەو جۆرە ژیانەی بەسەر بردوە لەکاتی منداڵیدا کەواتە ەیچ کام لەم پێشبینیانە ناتوانرێت بە شێوەیەکی زۆر ورد بەدەست بێن ئێسینک ئەڵێت ڕوونترین بەڵگە لەسەر شکستی چارەسەری فرۆیدی ئەوەیە کە ھەندێک ڕێگەی تر جێگەی تیۆری فرۆیدیان گرتەوە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بۆ نمونە چارەسەری ڕەوشتی سلوکی تیۆرەکە مەزنە چونکە زۆر لەو شتانەی کە خەڵکی بە گرنگیان ئەزانێت تیۆری سایکۆلۆژیای شیکاری قسەی خۆی لەبارەیەوە کردوە سیفەتێکی زۆر گرنگ ئەوەیە تا ئێستا لەگەڵ تێپەڕبونی ڕۆژگاردا بە زیندوی ماوەتەوە لەگەڵ ئەمانەشدا بە پێی بۆچونی فەیلەسوفانی بواری زانست ھەر تیۆرێک زیادەیەکی ھەبێت اچافە و توانای گشتاندنی تعمیم ھەبێت ئەوا تیۆرێکی سەرکەوتوە بۆیە شاراوە نیە کەسایکۆلۆژیای شیکاری ئەم خاڵانە لەخۆ دەگرێت تا ئەمڕۆش سایکۆلۆژیای شیکاری باشترین ڕێگایە بۆ ڕزگارکردنی نەخۆش لە نەخۆشیە عەقڵیەکان قبوڵکردن و بڵاوبونەوەی سایکۆلۆژیای شیکاری لەسەرەتای سەرھەڵدانیەوە لەو سۆنگەیەوە بۆمان دەردەکەوێت کەچەندان دەزگاو ڕێکخراو کۆنفرانس بەستراون لەسەر بناغەی سایکۆلۆژیای شیکاری کەدەکرێت سەیری تیۆری سایکۆلۆژیای شیکاری بکەین وەک تیۆرێکی نوێ خوازو شۆڕشگێر کەتا ئێستا بە زیندوی ماوەتەوە یەکێک لە گرنگترین لایەنەکانی تر ئەوەیە کە سایکۆلۆژیای شیکاری وەک جۆرێک لە ھەوێن وابوو بۆ زۆربەی کارەکانی تری بواری دەرونزانی بێگومان ئەگەر ئەم تیۆرە نەبوایە ئەوا زۆر دیاردە ھەبوو ھەر بە نادیاری ئەمایەوە تیۆری سایکۆلۆژیای شیکاری ڕۆشنای خستە زۆر لایەنی عەقڵی مرۆڤ کەپێشتر فەرامۆشکرابوون بۆیە وەک دەرئەنجامێک سایکۆلۆژیای شیکاری ئێستا لەسەر تاسەری دنیادا بڵاوەی بەخۆیەوە بینیوە لە بەھێزترین خاڵە پۆزەتیڤەکانی ئەم تیۆرە ئەوەیە کە دەتوانرێت وەربگیرێت استعاب چونکە سایکۆلۆژیای شیکاری ھەوڵ ئەدات بۆ شیکارکردنی چەمکە دەرونیەکان وسروشتی گەشەی مرۆڤ و لایەنەکانی وەزیفەی عەقڵی مرۆڤ و لەگەڵ ئەمانەشدا ھەندێ لەخاوەن ئەزمونەکان پێیان وایە کەسایکۆلۆژیای شیکاری دەتوانێت ھەندێ دیاردەی دەرەوەی بواری دەرونزانی پێ وەسفبکرێت وەک ئاین سروشتی سەرکردەو و شوێنکەوتوانی وێنە کێشانی ەونەری ەتد ئێمە دوو ڕەخنەی سەرەکیمان لە سیستەمەکەی فرۆید ھەیە کە یەکێکیان فەلسەفیەو ئەویتریان زانستیە لە ڕووی فەلسەفیەوە ئێمە ماتریالەکەی فرۆید ڕەتدەکەینەوە فرۆید ھەموو وەزیفە بەرزەکانی مرۆڤ کورتدەکاتەوە بۆ ئاستی ئاژەڵ ئەو ەیچ جیاکاریەکی بنەڕەتی لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا ناکات لای فرۆید مرۆڤ ئاژەڵێکە تۆزێک پەرەی سەندوە ئەوەی مرۆڤ لە ئاژەڵ جیادەکاتەوە بریتیە لە ئایدیا زانستی و ەونەری و دینیەکانی دەستکەوتەکانی ئەو تەنیا بریتین لە وەرچەرخاندنی پاڵنەری سێکسی بەشێکی گەورەی سیستەمەکەی فرۆید بەم تەدارەکە ماتریالستیە گەندەڵ بووە کەوا دیارە بە شێوەیەکی نەستیانە کەوتۆتە ژێر کاریگەری ئەو ژینگە ماتریالستەوە کە فرۆیدی تێدا ژیاوە لە ڕووی زانستیەوە گەورەترین لاوازی فرۆید لەوەدایە کە گشتاننێکی بێپاساوی مۆڵەق پێشکەشدەکات فرۆید چاوێکی سایکۆلۆژی زۆر تیژی ھەیە کەوای لێدەکات بتوانێت گرفتەکان بە شێوەیەکی وەھا شیکار بکات کە ەیچ کام لەوانەی پێش خۆی بۆی نەچوون بەڵام بۆ بەدبەختی لە یەکدانە یان چەند بارێکی کەمەوە گشتاندنەکەی دەکات ئەو لە نەخۆشیە نیرۆتیکیەکانەوە ھەندێک خاسیەت ھەڵدەھێنجێت و یەکسەر دەرئەنجامی گرێوگۆڵە دەرونیەکان بەسەر ھەموو مرۆڤێکدا پیادەدەکات ئەم گشتاندنە بەنسبەت عەقڵی زانستیەوە زۆر نامۆیە ھەر ئەمەیە وایکردوە کەشتێکی تاڕادەیەک قورسە ڕەگەزە بەنرخەکانی ناو سیستەمەکەی فرۆید لە بێ بەھا یان ئەوانەی ماتریالەکەی تێکی داون جیا بکەینەوە دوای ئەوەی شەن و کەویان دەکەین و لە بیژنگیان دەدەین ژمارەیەکی زۆر لە ڕەگەزە بە نرخەکانمان بۆ دەمێنێتەوە کە ەیچ قوتابیەکی سروشتی مرۆڤ ناتوانێت پشتگوێیان بخات لێرەوە دەڵێن فرۆید دژی عەقڵانیەت نیە بەڵکو سەرلەبەری بۆ عەقڵانیەت دەگۆڕێت نەخشەیەکی نوێی پێ دەبەخشێت ھەڵەیە گەر وابزانین پڕۆژەی فرۆید دژایەتیکردن وسوکایەتی پێکردنی عەقڵە بەڵکو پڕۆژەی ئەو دروستکردنی جۆرێکی تازەی ڕوانینە کە لە بڕی ستایشکردن و پیاھەڵدان بەناسینی کەم و کوڕی و تاریکیەکان دەسەڵاتی گەورە دەکات فرۆید بانگەشەی مۆدێرنەی برینداکرد نەک لەبەرئەوەی دژایەتی مۆدێرنە دەکات بەڵکو لەبەر ئەوەی تەکنیکێکی تازەی سەیرکردن بھێنرێتە ئاراوە کە ناچارمان دەکات بۆ تێگەیشتن و بەھێزکردنی شتێک لە دژەکەی بڕوانین فرۆید گوتی لە ھۆشیاری تێناگەین گەر نا ھۆشیاری نەناسین خۆشەویستیمان بۆ ئاشکرا نابێت گەر چاومان لەسەر ڕق نەبێت ئیڕۆس ناناسینەوە گەر غەریزەی مەرگمان بەجدی وەرنەگرتبێت بەڕاستیش لەکوێدا خەڵک خۆشەویستی دبینی ئەو ڕقی ئەدۆزیەوە لە کوێدا خەڵک ڕێزی باوک و دەسەڵاتیان ئەبینی ئەو لە ململانێ و ڕکەبەرایەتیە شاراوەکان دەدوا لە کوێدا خەڵک تەندروستی ئەدۆزیەوە ئەو باسی لە پەشێویە دەرونیەکان دەکرد میشیڵ فۆکۆ لە نوسینێکدا فرۆید لەگەڵ مارکس و نیچەدا بە دامەزرێنەرانی تەکنیکی تازەی ڕاڤەکردن دادەنێت ئەو دەنوسێت فرۆید مارکس نیچە بەڵگەیەکی تازەیان بە جیھانی ڕۆژئاوانەدا واتایەکی تازەیان بەوشتانە نەبەخشی کە واتایان نەبوو بەڵکو سروشتی دەلیل و ئەو چۆنایەتیانەیان گۆڕی کە دەشێ بەھۆیانەوە دەلیلەکان ڕاڤەبکەین یەکێک لە خەسڵەتەکانی ئەم تەکنیکە بریتیە لە بەردەوامی و ڕانەوەستان بەڕاستیش ەیچ میتۆدێک ھێندەی دەرونشیکاری تەفسیرو ڕاڤەکردنی جیاوازو ھەمە ڕەنگی بەرھەم نەھێناوە ناوی ئادلەرو ڕایش و ئەریک فڕۆم و مارکیۆز تادەگاتە جاک لاکان بەسە بۆ ئەوەی دەوڵەمەندی و ھەمەڕەنگی میتۆدەکانی فرۆید ئاشکرا بکات ھەروەھا کەم میتۆدیش ھێندەی دەرونشیکاری بوارە جیاوازەکانی بیری مرۆڤایەتی ناچارکردوە بڕێکی زۆر لە چەمک و زاراوەکانی بەکاربھێنێت لە ڕەخنەی وێژەی و کۆمەڵناسی و فەلسەفیەوە بگرە تا زانستی ڕامیاری و ئەنسرۆپۆلۆژیا کێشەکە لێرەدا ئەوە نیە ئایا تێگەیشتنەکانی فرۆید بۆ مرۆڤ و کۆمەڵگە تێگەیشتنێکی ڕاستن یان ھەڵە بەڵکو ئەوەی گرنگە و دەبێت ھەمیشە لەبەر چاومان بێت کەھەرگیز لە کێشەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگە تێناگەین گەر بە وێستگەکانی فرۆیدا تێنەپەڕین لە کۆتایدا دەڵێین کەلتورێک کە ھێشتا فرۆیدی بە وردی نەناسیوە و پەرتووکەکانی وەرنەگێڕاوەو سەر قاڵی وتووێژی تێزەکانی نەبووە ئەوا لە فەرھەنگ و کەلتورێکی لەم چەشنەدا فرۆید دەتوانێت ھەمیشە پرسیاری گرنگ و ئاسۆیەکی فراوانی وتووێژبێت لەسەر مرۆڤ خێزان پەروەردە ئەم تۆزە قسەیەش ھەوڵدانێکە بۆ نزیکبونەوە لە ناسینی بیریارێک کە کەمترین شت لە بارەیەوە بڵێین ئەوەیە کە یەکێکە لە بیریارە مەزنەکانی مۆدێرنە ھاوڵاتی ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆ و ئازاد و ئەھلییە لە رێکەوتی ژمارە سفری کەوتە بەردەستی خوێنەرانی کە لەو کاتەدا یەکەم رۆژنامەی ئەھلی بوو ھەفتەی جارێک دەردەچوو تیراژی ھاوڵاتی لە کۆتاییەکانی ساڵی گەیشتە دانە تا لە هاوینی ساڵی ھاوڵاتی بوو بە ھەفتەی دوو جار لە رۆژانی یەکشەممان و چوارشەممان بەمەش تیراژی ھاوڵاتی بۆ دانە دابەزی ھاوڵاتی ھەر لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیەوە وەک مینبەرێک خۆی ناساندووە کە بەبێ لەبەرچاو گرتنی رەگەز و بیرو بۆچوونی ئایینی و سیاسی ببێتە مینبەرێکی ئازا و ئازاد بۆ ھاوڵاتیانی کوردستان ھاوڵاتی شێوازێکی نوێی بۆ دنیای ڕۆژنامەوانی کوردی لە چەرخی تازەدا ھێناوەتە ئاراوەو بەبێ یارمەتی و پشتیوانیی حیزبە کوردییەکان و حکومەت دەستبەکار بووە و هەمیشە لە ھەوڵی ئەوەدا بووە کە لەباری ئابووریەوە خاوەن سەرچاوەیەکی سەربەخۆ بێت و یارمەتی لە ھیچ حیزب و دەسەڵاتێک وەرنەگرێت ھاوڵاتی لە ھەوڵی ئەوەدا بووە کە مینبەرێک بێت بۆ ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەی کە بەھۆی ھەلومەرجی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە لە پەراوێز خراون و دەنگیان کپ کراوەتەوە ویستویەتی پردێک بێت بۆ بەستنەوە و گەیاندنی دەنگی خەڵک بە دەسەڵات بەردەوام بووە بۆ داکۆکیکردن لە ژیانی نالەباری ژنان و منداڵان و لاوان و دژی ھەر چەشنە ھەڵاواردنێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی وەستاوەتەوە و لەو رووەشەوە تا ئێستا بەدەیان داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە ی شوبات ڕۆژنامەی هاوڵاتی بەھۆی قەیرانی دارایییەوە ڕاگیرا میرزا عەبدۆلقادر ناسراو بە مەحزون پاوەیی شاعیرێکی بەناوبانگی ھەورامی بووە کوڕی کوێخا محەمەدی پاوەیە لە ساڵی مانگی لە پاوە لەدایکبووە ناوی باوکی میرزا محەممەد کۆڕی کێخوا جەعفەرە لە تەمەنی چواردە ساڵان دەستی کردووە بە شێعر ھۆنین زۆربەی ساڵەکانی ژیانی بە گەڕان بە سەر بردووە و زۆربەی شارەکانی عێراق و تورکیا گەڕاوە و ھەر لەم گەڕانە فێری زمانەکانی عەرەبی و تورکی و فارسی بووە و بە دوای ساڵ ژیانی پڕبار و پڕ لە سەختی لە ساڵی لە شاری کرماشان کۆچی دوایی کردووە چەندین بەرھەمی بە نرخی ھەیە کە یەکێک لەوانە جەنگنامەی کۆلە و ئاینەمەلە کە بۆ یەکەم جار لە لایەن مینۆرسکی و لە ساڵی بڵاوکراوەتەوە لەم جەنگنامە شاعێر بە شێوازێکی سۆنبۆلیک باس لە شەڕی نێوان عۆسمانی و ئێران دەکات کە لە نزیکی شاری پاوە روویداوە لەم جەنگنامە عۆسمانیەکان بە کۆلە و ئێرانیەکان بە ئاینەمەل بەرانبەرکراون یەکێکتر لە بەرھەمەکانی پرسیار و وەڵامی ئاسمان و زەمینە کە بە شێوازێکی ەونەرمەندانە ھۆنیویەتی و ھەتا نەیخوێنی نازانی چ بەرھەمێکی بە نرخە یەکێکتر لە بەرھەمەکانی مەسنەوی شەماڵە کە شاعێر کە کاک ھادی سپەنجی لە سەرەتای دیوانی ئەم شاعێرە نووسیویەتی ئەم بەرھەمە بەرھەمی دەورانی لاویەتی شاعێر بووە و کاتێ ئەم بەرھەمەیە ھۆنیوە لە زەیدی خۆی دوور بووە و شەماڵی ناردووە بەرەو زەیدی و ھەر وەھا بۆ لای دلبەر لەم پارچە شاعێر شاری خۆی بە باشترین شوێنی جیھان دەزانێت ھەر وەھا ھۆنراوەی عاشقانەی حەیدەر و سنۆبەر و کۆپلە ھۆنراوەکانی رۆزەتۆسەفا و مەنزوومەی گۆل و بۆڵبۆڵ و چەندین بەرھەمیتر لەم شاعێرە بە ناو بانگە بە جێماون دیوانی ئەم شاعێرە لە لایەن کاک ھادی سپەنجی لە شاری پاوە کۆکراوە و بە چاپ دراوە پێش لەوە لە بەغدا دیوانەکەی چاپکرابوو ئیستا لە خوارەوە یەکێک لە پارچە شێعرەکانی ئەم شاعێرە بە ناوبانگە دەخەینە روو لەم ھۆنراوە شاعێر داوا لە مەعشوقی دەکات بێت و دڵی ژێروبان بکات و ئەگەر شتێکی تری جۆدا لە خۆی لەناویا دی بە تیری مۆژگان پارەپارەی کات و بە وشەی تۆ بە جوانترین شێوە کایە دەکات رەشید نەجیب رۆشنبیرە گەورەیەی کورد ناوی رەشیدی کوڕی نەجیب ئەفەندی کوڕی مەحمود ئاغای کوڕی ھەمزە ئاغای کوڕی محەممەد ئاغایە ساڵی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراوی شاری سلێمانی لەدایکبووە باوو باپیرانی ئەم نوسەرە خاوەن ھەڵوێستە لەسەردەمی میرنیشینی باباندا ناودارو دەست رۆیشتوو بوون رەشید نەجیب بەمنداڵی خراوەتە بەر خوێندن و لەحوجرەی مزگەوتەکانو پاشان لە قوتابخانە سەرەتاییو ناوەندییەکانی ئەو سەردەمەدا درێژەی بەخوێندن داوە کتێبخانە گەورەکەی مامۆستا حسێن نازمی مێژونووس رۆڵی گەورەی بینیوە لەرۆشنبیرکردنی رەشید نەجیب دا و ھەر لەڕێی خوێندنەوەو خۆپێگەیاندنەوە شارەزاییەکی تەواوی لەزمانی عەرەبی و فارسی و کوردی و ئینگلیزی دا پەیدا کردووە رەشید نەجیب زوو کەوتۆتە ناو ژیانی مووچە خۆرییەوە و لەئاکامی تواناو لێھاتوویی خۆیدا پلە بەپلە بەرزبۆتەوە ماوەیەک لێپرسراوی ھەردوو بەشی عەرەبی و کوردی رادیۆی بەغدا بووەو دواتر کراوە بە موتەسەریفو تا رۆژی خانەنشین بوونی لەھەولێر و کەرکوک و موسڵ و بەسرە موتەسەریفێتی کردووە ئەم خوێندەوارە گەورەیە لە ساڵانی و دا بەرپرس و سەرنووسەری رۆژنامەی ژیان بووە و ساڵی یش ھاوڕێ لەگەڵ چەند شەخسییەتێکی نیشتمانپەروەری تردا لەقوتابخانەی زانستی بەخۆڕایی مامۆستاییان کردووە رەشید نەجیب لەبوارەکانی شیعر و چیرۆک و رەخنەی ئەدەبی و وتاری کۆمەڵایەتی و وەرگێراندا دەیان بەرھەم و بابەتی بەپێزی لە ژیان و دیاری لاوان و یادگاری لاوان و گۆڤاری گەلاوێژ دا بڵاو کردۆتەوە ھەڵوێستێکی گەورەی ئەم نووسەرە فرە بەرھەمە ئەوە بوو کە کتێبخانە تایبەتەکەی خۆی پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی سلێمانی کرد مامۆستا رەشید نەجیب ساڵی لە بەغدا کۆچی دوایی کرد بوداق سوڵتان کوڕی شێرخان کوڕی شێخ حەیدەر یەکێکە لەفەرمانڕەوا ناودارەکانی موکریان بوداق سوڵتان شاری سابڵاخ مەھاباد ی دروست کرد و کردییە پایتەختی خۆی ھەر لەو شارەدا پردی سابڵاخ و مزگەوتی گەورە و چەند پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوی دروست کردووە بوداق سوڵتان رێزی زانا و رۆشنبیرانی گرتووە لە مزگەوتی گەورەدا بەفەرمانی ئەو کتێبخانەیەکی گەورە دامەزراوە بۆ دابینکردنی مەسرەفی ئەو مزگەوتە و مامۆستا ئایینیەکان وەقفی چەند گوندێکی رووبەروو کردوونەتەوە بوداق سوڵتان بەخوا پەرستی و دادپەروەری ناوبانگی دەرکردووە خزمەتێکی زۆری ھەژاران و لێ قەوماوانی کردووە لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەدا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ پاشای سەفەوییەکاندا دروست کردووە ناوی بوداق لە ناوچەی موکریان ھێندە ناوێکی خۆشەویستە زوربەی میرەکانی پاش ئەم ناوی بوداق یان لەخۆیان ناوە ژەنەراڵ شەریف پاشا ژەنەراڵی سوپای عوسمانی و سیاستوانی چالاک و نوێنەری گەلی کورد بوو لە پەیمانی سێڤردا ناوی محەمەد کوڕی سەعید پاشای کوڕی حسێن پاشای کوڕی ئەحمەد ئاغای خەندانە لە شاری سلێمانی لەدایکبووە لەسەردەمی عوسمانیدا باوکی گەلێ پلەو پایەی گەورەی پێسپێردراوە و بنەماڵەی خەندان ھاوکارێکی نزیکی پاشاکانی بابان بووە و دوای کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی بابانەکان لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەمدا سەعید پاشا چۆتە ئەستەمبوڵ شەریف پاشا کە ھاوپۆلی شێخ محمود بەرزنجی بووە لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندیدا لە ئەستەمبوڵ درێژە بەخوێندن دەدات و لەوێ ئیتاڵی و فەرەنسی و یۆنانی فێر دەبێت ساڵی دەچێتە پاریس و خوێندنی عەسکەری تەواو دەکات و دەبێ بە ژەنەڕاڵ ساڵی لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵیدا خێزان پێکەوە دەنێت ھاوسەرەکەی کچی عەباس حیلمی و ئامۆزای مەلیک فاروقی پاشای میسرە ساڵی دەکرێتە باڵیۆزی دەوڵەتی عوسمانی لە سوید و ماوەی ساڵ لەو پۆستەدا ماوەتەوە لە سەرەتای دامەزراندنی رێکخراوی ئیتحاد و تەرەقیی تورکی یەوە پەیوەندی لەگەڵ گەلێک لە سەرانی ئەو ڕێکخراوەدا ھەبووە بەڵام پاش رووخاندنی دەوڵەتی عوسمانی ئیتحاد و تەرەقی لە رێبازی خۆی لایدا و ھیچ بایەخێکی بە ڕەگەز و نەتەوەکانی تر نەدا ئەم ھەڵوێستەش وای لە شەریف پاشا کرد لە رێکخراوەکە دوور بکەوێتەوەو دژایەتیشی کردن ساڵی دەگەڕێتەوە ئەستەمبوڵ و لەگەڵ ئەمین عالی بەدرخان و شێخی شەمزینیدا کۆمەڵەی تەعالی و تەرەقیی کورد دادەمەزرێنێت لێرەوە کەسایەتی شەریف پاشا وەک سیاسەتمەدارێکی کورد دەردەکەوێت لەسەر ئەم ھەڵوێستە ئیتیحادییەکان پشتی تێ دەکەن و ھیچ پۆستێکی ئیداری نادەنێ ساڵی لە پاریس حزبی رادیکالی عوسمانلی دادەمەزرێنێت و ھەر ھەمان ساڵیش گۆڤاری مەشرووتییەت لە پاریس دەردەکات ئەم گۆڤارە ئەوەی ژمارەی لێ دەرچووە بانگەواز بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی دەستووری پەرلەمانی دەکات لەو بیروباوەڕەی شەریف پاشاوە سەرچاوەی گرتووە کە مافی ھەموو نەتەوەو کۆمەڵەیەکی ژێر دەستە تەنیا لە دەوڵەتێکی دیموکرات و دەستووریدا پارێزراوە ساڵی لەگەڵ شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھریدا بە تاوانی کوشتنی سەدری ئەعزەم فەرمانی لەسێدارەدانی دراوە بەڵام ھەڵھاتووە و چووتە میرنشینی مۆناکۆ ساڵانی جەنگی یەکەمی جیھانی شەریف پاشا چالاکییەکی ئەوتۆی نەنواند و خۆی بۆ رووداوەکانی پاش جەنگ ئامادەکرد بەو ھیوایەی بتوانێ لە بارودۆخێکی گونجاوتردا داکۆکی لە مافی نەتەوەکەی بکات لە کۆتایی حوزەیرانی ساڵی دا لە شاری مارسیل چاوی بە سێر پێرسی کۆکس کەوت و داوای لێ کرد وەک کاربەدەستێکی حکومەتی بریتانیا چارەنووسی نەتەوەی کورد پشت گوێ نەخات گەورەترین چالاکی سیاسی شەریف پاشا لە مانگی ئازاری دا دەرکەوت ئەو کاتەی کە بەناوی نوێنەرێکی متمانە پێ بەخشراوی کورد و شێخ مەحمودەوە یاداشتێکی پێشکەشی کۆنگرەی ئاشتی پاریس کرد و نەخشەی کوردستانی گەورەی کرد بە پاشکۆی یاداشتەکەی و داوای کرد دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ کورد دابمەزرێ بەھۆی یاداشتنامەکەیەوە ھاوپەیمانان ناوی کوردیان خستە بەندەکانی و و ی پەیمانی سێڤرەوە کە مانگی ئابی ساڵی پەسەند کرا سێ ساڵ پاش ئەوە و لە کۆنفرانسی لۆزاندا ھەموو ئاواتەکانی شەریف پاشا ھەرەسیان ھێنا و کارێکی خراپیان کردە سەر باری دەروونیی لە کۆتایی ساڵی دا لە شاری ناپۆلی لە ئیتالیا کۆچی دوایی کرد پێش مەرگی وەسیەتی کردبوو تەرمەکەی بسوتێنن و خۆڵەمێشەکەی بکەنە ناو دەریاوە چونکە خۆی بە بێوڵات ئەزانی بەڵام ئاواتەکەیان بەجێ نەھێناو تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ قاھیرە لەگۆڕستانی خدێوییەکان نێژراوە دوکتور محەمەد سدیق موفتی زادە ساڵی لە گوندێکی ناوچەی جوانڕۆ لەدایک بووە مەلا عەبدوڵای باوکی یەکێک بووە لە زانا ئاینییە بەناوبانگەکانی سەردەمی خۆی و لە تاران نازناوی موفتی کوردستانی پێ دراوە محەمەد سدیق بە منداڵی خراوەتە بەر خوێندن و بەفەقێیەتی گەلێ شوێن گەڕاوە وەک موکریان و شارەزوور و پێنجوێن و سلێمانی و کەرکوک و رواندز و سەرەنجام لەشاری سنە ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە دواتر لە زانکۆی تاران ھەردوو قۆناغی بەکالۆریۆس و دکتۆرای تەواو کردووە و بووە بە مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لەبواری رۆژنامەنووسیشدا خزمەتێکی زۆری بە ئەدەب و مێژووی نەتەوەکەی کردووە و ئەو ماوەیەش کە لێپرسراوی بەشی کوردی بووە لە رادیۆی تاران گەلێ بەرنامەی گرنگی سەبارەت بە کەلتورو ئەدەب و مێژووی کورد بڵاوکردۆتەوە ئەم زانا پایە بەرزە چەند لێکۆڵینەوەیەکی گرنگیشی ئامادەکردووە بۆ چاپ کە یەکێکیان سەبارەت بە رێزمانی کوردییە و بەرھەمێکی تریشیان لێکدانەوەو شیکردنەوەی ھۆنراوەکانی مەولەوییە دکتۆر موفتی زادە لەشیعر نوسینیشدا دەستێکی باڵای ھەبووە و ھەوڵی داوە لەم بوارەی ئەدەبدا ئامۆژگاری میللەتەکەی بکات و پەندەکانی ژیانیان فێربکات ئەم پیاوە رۆشنبیرە لەتەمەنی شەست و سێ ساڵیدا لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی وەیسی قەرەنی نزیک شاری کرماشان بە خاک سپێردرا محەممەد ساڵح دیلان ی تشرینی یەکەمی کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا ساڵحی کوڕی مەلا قادرە ساڵی لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە سەرەتاکانی قۆناغی خویندنی لە مزگەوتی بابەعەلی بەسەر بردووە و دواتریش لە قوتابخانەی خالدییە قۆناغی سەرەتایی بڕیوەو درێژەی بە خوێندن داوە و تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندووە دواتریش لە ساڵی ساڵی لە فەرمانگەی تووتن دامەزراوە و وەک فەرمانبەرێکی ئاسایی ڕۆژانی تەمەنی بەڕێکردووە و سەرقاڵی پەیداکردنی بژێوی ژیانی بووە دیلانی شاعیر لە تەمەنیکی زووی لاوێتیدا ئارەزووی نوسینی شیعر و مەقام بێژی لا دروست بووە و لە تەمەنی بیست و یەک ساڵیدا شیعری بڵاوکردۆتەوەو جێدەستی خۆی لە ئەدەبیاتی کوردیدا بەجێھێشتووە لە دوای گۆران ی شاعیر بەسەرتۆپی نەوەیەکی نوێی شیعری کوردی لەقەڵەمدەدرێت دیلانی شاعیر ھەر لە لاوێتییەوە خۆی و بەرھەمە ئەدەبیەکانی تەرخانکرد بۆ خزمەتکردنی کێشەی گەلەکەی و دژایەتیکردنی کۆنەپەرستان و بەکرێگیراوان لە ساڵی تا نۆ جار زیندانی کراوە و گەلێک جاریش دوورخراوەتەوەو تووشی ئازارو ئەشکەنجەدانو نانبڕین بووە شیعرە نیشتمانییەکانی دیلان رۆڵێکی گەورەیان گێڕا لە بەرزکردنەوەی ئاستی ھوشیاری تاکی کورد و ھاندەرێکی سەرەکی بوون بۆ بەگژداچوونەوەی دوژمنە داگیرکەرە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو سەردەمە کە وەک مۆتەکەیەک باڵیان بە سەر وڵاتەکەیدا گرتبوو دیلان نمونەی شاعیریکی چەوساوە و تێکۆشەرێکی بێ وچانی نەتەوەکەی بوو ھەر ئەوەش بوو بووە ھۆی ئەوەی دیلان وەک مەشخەڵێکی درەوشاوەی سەر ڕێبازی کوردایەتی لە قەڵەم بدرێ و ناوی لە تەک شاعیرە ھەرە باڵاکانی کوردا بھێنرێت ئەم رۆشنبیرە گەورەیە ساڵی بەبێ مۆڵەتی دەوڵەت بەشداریدەکات لە کۆنگرەی ئاشتی و ھاوکاری گەلان دا کە لە شاری ڤیێنا ی پایتەختی نەمسا ساز کرا لەسەر ئەم بەشداریکردنە کە گەڕایەوە رەوانەی زیندان کرا و بۆ ماوەیک دەستبەسەر کرا دیلان جگە لەوەی کە شاعیرێکی گەورەو تێکۆشەرێکی خاوەن ھەڵوێست بوو دەنگخۆشێکی کەموێنەو ئاوازدانەرێکی دەگمەنیش بوو کە ھەمیشە جۆش و خرۆشێکی بێ وینەی لای گوێگرانی دروست دەکرد و شیعرەکانی پی زیندووە دەکردەوە گۆرانیی و مقامە بەسۆزەکانی دیلان کە شیعری زوربەیان نووسینی خۆیەتی و تا ئێستاش ھەر زیندوون و لە زۆربەی زۆری بۆنە نەتەوایەکاندا بەر گوێ دەکەون ھەندێک لە دیارترین کارەکانی دیلان ی شاعیر و ھونەرمەند بریتین لە مامە کوڕنوو ئەی نازەنین شێخ مەحمودی زیندوو و چەندینی تریش لە بەرھەمی ناوازە و کەم وێنە ژیری دیلانی مەقام زان و جوان ناسی تەبیعەت ھەمیشە ھۆکارێک بووە بۆ پۆشینی ھۆنراوەکانی بە پەردەیەکی تەنکی ڕۆمانسیەت و تێکەڵەیەک لە جوانیەکانی سروشت و نیشتمان بۆ زێدە بەدەرخستنی ناسکی و جوانی شیعرەکانی بێجگە لە بەھرەی چرین و جوان ناسی بە ڕوونی فەلسەفە زانی و خواستی قوڵبوونەوەی ئەدەبی لە شیعرەکانیدا بەدی دەکەون و ئاماژەیەکی روونن بۆ بە گرێدانەوەی ناوەرۆکی شیعرەکانی بە مانایەکی قوڵی فەلسەفییەوە دیلان خەباتگێڕێکی دڵسۆزی میللەتەکەی و دەنگێکی ڕەسەن و ناسکی ھۆنراوەی نوێی کوردی بوو شاعیرێکی نوێکاری ڕێبازی ڕیالیزمی نوێ بوو لە وێژەیی کوردیدا ئەگەر بەوردی سەرجەم دیوانی ھۆنراوە ناسکەکانی بخوێنیەوە کە لە ساڵی دا بە ھەوڵ و کۆشش و لێکۆڵینەوە و پێشەکی مامۆستا عەبدوڵڵا ئاگرین چاپکراوە ھەست دەکەین لەباسی ناسکانەی سروشتی نیشتمانەکەی ئەوەندە بەجوانی و ناسکی و ڕازاوەیی دەربڕیوە مەگەر ھەر مەولەوی مامۆستای و گۆرانی شاعیر سروشت و جوانی دەستەڵاتیان بەسەردا شکابێ شاعیرێکی یەکجار توانا بووە و زۆر لە سەرخۆ چووەتە نێو ئەو جیھانە ئەفساوناوییە و بەرھەمی جوان و پتەوی لە ھۆنراوەی ناسک و ناوەڕۆک قووڵی پێشکەش کردووین و سەرنجی ھۆنراوە دۆست و ڕەخنەگرانی ڕاکێشاوە لەبواری ھۆنراوەی نەتەوەیی و نیشتمانیشدا خانی و حاجی قادرێکی سەردەمە بە تەکنیکێکی نوێ دەربڕینی ناسکی واتا قووڵی خوڵقاندووە و دڵسۆزیی خۆی بۆ خاک و نەتەوەکەی دەربڕیوە ھەروەک لە ھۆنراوەیەکیدا بەناوی ڕەز ئەمەی کردووە و گوتوویەتی ئای کێ بێ بانگ و ھاوار و پەیام بگەیەنێتە گوێی گۆڕەکەی خەیام بڵێ ھەی سەرشێت کوشتەی گڕی تەڕ گەر تێتا ماوە یەک تۆز نرخ و فەڕ تۆ لەسەر باکەی شووشەکەی شکان لەگەڵ خودادا کردت بە زۆران ھەڵسە بەرەو ئەم ناوە ھەڵتووتێ نەک شووشە شکا وا ڕەز ئەسووتێ شاعیر ئەم ھۆنراوەیەی کاتێک داناوە کە ڕژێمی بەعس ڕەزی مێو و ھەموو جۆرە دارێکی بەردار و بێ بەریان دەسووتاند و خەڵکەکەیان ئەنفال دەکرد دیلان لە ھۆنراوەی باسیشدا شاعیرێکی مەزنی سروشت و جوانییەو وەک وێنە کێشێکی ھونەرمەند ڕوودەکاتە دیمەنی جوانی گوڵزاری ڕازاوەی نیشتمانەکەی تاکو تابلۆی نایابیان بە ھۆنراوەی ناسک بکێشێ و ھۆنراوەی بە ھێز و پێزمان پێشکەش بکات باسەرنجێک بدەینە ئەم چەند دێرە ھۆنراوەیەی تاکو بزانین چۆن وێنەی ھۆنراوەی جوانی بۆ کێشاوین و با لە ھۆنراوەیەکی بە ناوی سروودی وڵات ورد بینەوە کە دەڵێ ساڵ پایزە گەرمەی گەڵا ڕێزانە ڕێز بارانە شێوەی ساڵی جارانە گەڵای ڕژاوی دار مازووی چیای بەرز ملوانکەکەی ئەئاڵانە ملی وەرز ڕووباری شین سوور ھەڵگەڕاو بەلافاو جارێ بێ دەنگ جارێ بەھاژەو بەتاو سەیری کەن دیلان چۆن باسی پایزە و گەڵاڕێزان دەکات و دیمەنی ئەو گەڵا زەردە وەریواە چەند بەجوانی دەکێشێ و دەیکات بە دیمەنی زێڕباران ئەمەش خوڵقاندنی جوانی ھۆنراوە لەشتی کەم بایەخی وەک گەڵای وەریوی کاتی گەڵاڕێزان ئینجا شاعیر باسی ئەو گەڵا ڕژاوان دەکات و دەیانکاتە ملوانکە و لە دێڕی دوایشدا باسی ڕووباری شینی سوور ھەڵگەڕاو بەلافاو دەکات کە جارێ بێ دەنگە و جارێکیش بەتاو دەڕوات و ھاژەی دێت دیلان لە ھۆنراوەی ئەفسانەیی چ خۆماڵی بێ چ بیانی زۆر سەرکەوتووە و ئەفسانەی بیانی بە ئەفسانەی بیانی بە ئەفسانەی کوردی بەستۆتەوە و گوتوویەتی کە پزیشکی خوێنی زەردی نێرۆن پژا کە چەرمەکەی قرچ ھەڵگەرا لە دەم کەژا بەشیرینی ھەچ گوڵێ دەم دەکاتەوە لەم وڵاتە فەرھاد مان بیر دەکاتەوە شاعیر ئەفسانەی ڕووداوەکانی نێرۆنی ئیمپڕاتۆری ڕۆمان تێکەڵ بە ئەفسانەکەی شیرین و فەرھادی کوردی دەکات و بەجوانی لە کارەکەی سەردەکەوێت شاعیری نوێکاری کورد و مەقامزانی محەمەد ساڵح دیلان لە ی تشرینی یەکەمی دا و لە تەمەنی ساڵیدا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە وێژە و لە ھونەر و کورد و کوردستان کرد و ناو و خزمەتگوزاریی بۆ میللەتەکەی تا ھەتایە بەنەمریی مانەوە شێخ رەزای تاڵەبانی ناوی ڕەزای کوڕی شێخ عەبدولڕەحمانی تاڵەبانی کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا مەحموودی زەنگەنـەیە کوڕی یوسف ئاغای زەنگەنەیە سـاڵی لەگوندی قرخی نزیک چەمچەماڵ لەدایک بووە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لای شێخی باوکی دەستی بەخوێندن کردووە لەتەمەنی بیست و پێنج ساڵییەوە خۆی بە خوێندنی ئەدەبیاتی عەرەبی و فارسی و تورکی خەریک کردووە ساڵی چووە بۆ ئەستەمبوڵ و ماوەی دوو ساڵ لەوێ ئەبێ و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک دوای مردنی باوکی ئەچێ بۆ کۆیەو لای شێخ غەفوری مامی زیاتر لەشەش مانگ ئەمێنێتەوە و بەتەمای کچەکەی ئەبێت بەڵام مامی رازی نابێ و ئەویش ئەڕوات بۆ کەرکوک ساڵی دا بۆ جاری دووەم ئەچێتەوە بۆ ئەستەمبوڵ لەرێگەی میسرەوە ئەچێ بۆ حەج ساڵی ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک و زۆر جار ھات و چۆی وەسمان پاشاو مەحمود پاشای جاف و پیاوە گەورەکانی ئەو ناوەی کردووە خێزانی وەسمان پاشا عادیلە خانم ھەمیشە دیاری بۆ داناوە و یارمەتی بۆ ناردووە ساڵی ئەچێ بۆ بەغدا و لە تەکیەی تاڵەبانی دانیشتووە پەیوەندی بەتینی لەگەڵ بنەماڵەی سەلیم بەگی بابان و سەید عەبدولرەحمانی نەقیب دا ھەبووە زۆربەی شیعرەکانی لە بابەتی ھەجووکردن بووە شێخ رەزای تاڵەبانی ساڵی لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە زۆرینەی شیعرەکانی شێخ ڕەزا بابەتی هەجوو و داشۆرین بوون بەتایبەتی بەرامبەر سدقی زەهاوی کە لەوێنای شاعیرانی عەرەب بووە فەرزدەق و ئەختەڵ هتد لەم دێڕەی خوارەوە ئەو پەڕی نشتیمان پەروەری شاعیر دەنوێنێت لەکاتی ڕووخانی میرنشینی بابان و داگیرکاری عوسمانەکان و سەفەویەکان نووسیویەتی پارتی سەربەستیی کوردستان یان پ س ک وەک پارتێکی نەتەوەییی و سەربەخۆخوازی کوردستانی لە ی شوباتی ی ڕێبەندانی ی کوردی لەلایەن چەند کوردێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بڕیار لەسەر دامەزراندنی درا پارتی سەربەستیی کوردستان پارتێکی ڕامیاری و دێمۆکراتە لە پێناوی وەدەستھێنانی مافی سەربەخۆییی گەلی کورد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان خەبات دەکات تێدەکۆشی بۆ دێمۆکراسی و ئاشتی و ئازادی یەکسانیی نێوان ژن و پیاو بۆ پاراستنی ماف و ڕێزی بەرامبەر بۆ ھەموو ئایدولۆژیا جیاوازەکان ھەروەھا ھەموو چین وتوێژەکانی دانیشتووی سەر خاکی کوردستان پارتی سەربەستیی کوردستان پارتێکە لەسەر بناخە و پرینسیپی دیموکراسی و دیالۆگ و گفتوگۆی ئاشکرا دامەزراوە بۆ مەسەلە گشتییەکانی پێوەندیدار بە چارەنووسی گەلی کوردەوە ڕاپرسی بە خەڵکی کوردستان دەکات پارتی سەربەستیی کوردستان بە ھەوڵی بێوچانی سەرکردایەتیی کاتی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا توانیی سەدان ھاوبیری نەتەوەیی و سەربەخۆخوازی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە دەوری بەرنامەی خۆی کۆ کاتەوە بەردەوامیش دەبێت بۆ پێگەیاندنی نەوەی داھاتوو بە بیرۆکەی سەربەخۆیی لەو ماوە کورتەدا توانیویەتی خزمەتی زۆر بە پێشخستنی بیروباوەڕ لە پێناو گەیشتن بە سەربەخۆیی و رزگاریی یەکجاری بکات پارتی سەربەستیی کوردستان لەو ماوە کورتەدا توانیوێتی لە ئاستی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسی وەک پارتێکی سیاسیی نەتەوەییی کوردستانی بناسرێت گەلێک جار لە کۆبوونەوە و کۆنفرانسی وڵاتانی ئورووپا و ئەمریکاییدا بەڕەسمی بانگھێشت کراوە لەو ماوە کورتەدا توانیۆێتی دەیان وڵات و کومپانیای گرنگی جیھانی و کەسایەتیی سیاسی و نووسەری بێگانە بکاتە ئاشنا و دۆستی کورد بەردەوام سەرقاڵی زیاتر بەجیھانیکردنی کێشەی کوردە بەگشتی و بەتایبەت ڕۆژھەڵاتی کوردستان پارتی سەربەستیی کوردستان بەگوێرەی توانا لە تێکۆشانی ھەموو بەشەکانی داگیرکراوی کوردستان پشتیوانی دەکات فایەرفۆکس وێبگەڕێکە کە لە پێشتر وەک پرۆژەیەک لەژێر پرۆژەی بڵاوکرایەوە و پێشتر ناوی و پاشانیش و دواتریش گۆڕدرا بۆ ئەم وێبگەڕە لە ساڵی زیاتر پەرەی سەند و پێشوازییەکی زۆری لێکرا لەلایەن بەکارھێنەرانییەوە ئامانج لەم پرۆژەیە بەرھەم ھێنانی وێبگەڕێکی باش بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز کە لە ساڵی وەک تاقیکاری بڵاوکرایەوە بە ناوی بەڵام لەدواییدا بەھۆی ئەوەی کە کە بۆ بەرھەم ھێنانی ـە ھەمان ناوی ھەیە ھاتە کێشە لەگەڵیدا و پاشان ناوی گۆڕدرا بۆ لە ساڵی ھەر لەھەمان ساڵدا بڕیاردرا ناو بنرێت بۆ ڕزگاربوون لە ھەمان ناو کە ھەیە ئەویش خزمەتگوزاری بنکەی دراوەیە بە ناوی پاشانیش بۆ جارێکی تر زۆریان لێکرا لەلایەن سەرچاوەی کۆدی کراوەوە کە ناوەکەی بگۆڕن پاشان ناوەکەی گۆڕدرا بۆ لە ڕێکەوتی ئێستا فایەرفۆکس لە وەشانی یەو یەکێکە لە وێبگەڕە بەهێزەکان کە ریقابەت دەکات لەگەڵ گووگڵ کرۆم دیموکراسیی لیبرال شێوەیەکە لە شێوەکانی دیموکراسی نوێنەران کە تێیدا توانای نوێنەری ھەڵبژێردراو لە کارلێکردن لە سەر دەسەڵاتی بڕیار وەرگرتن ملکەچی دەسەڵاتی یاسایە و بە ھۆی دەستورەوە کە جەخت لەسەر پاراستنی ماف و ئازادیەکانی تاک و کۆ دەکات ھەموار کراوە و ھەروەھا بە دیموکراسی دەستوری یاخود لیبراڵیزمی دەستوری ناو دەبرێت و کۆت و بەند دەخاتە سەر ئەو ئاستەی کە پێویستە ویستی زۆرینە بسەپێنرێ ئەم ماف و ئازادیانە مافی بوونی دادگاییکردنێکی رەوا و مافی موڵکایەتی تایبەت و نھێنێتی کەسێتی و یەکسانی لەبەردەم یاسا و ئازادی قسەکردن و کۆمبوون و ئایین لەخۆ دەگرێ ئەم مافانەش لە دیموکراسی ئازاددا کە بە مافە ئازادەکانیش ناودەبرێن ھەندێ جار دەستور زامنیان دەکات یاخود بە ھۆی یاسایەکی نیشتیمانی یاخود تایبەتدا دێنە کایەوە کە ئەمەش دەسەڵات بە جۆرەھا دامەزراوی مەدەنی بۆ بەرێوەبردن و پاراستنی ئەم مافانە دەدات ھەروەھا سیستەمە دیموکراسیە لیبرالییەکان بە سینگ فراوان و فرەلایەنی ناسراون کە تێیدا جۆرەھا راوبۆچونی سیاسی و کۆمەڵایەتی تەنانەت ئەوانەی بە توندڕۆ و زێدەڕۆ دەژمێردرێن بوونیان ھەیە و رکابەری یەکتری دەکەن بۆ وەدەستھێنانی دەسەڵاتی سیاسی لەسەر بنەمایەکی دیموکراسیدا ھەروەھا دیموکراسیی لیبرال بە لێبوردەیی و فرەلایەنی ناسراوە دید و بۆچونی کۆمەڵایەتی و سیاسی زۆر لێک جیاواز بیر و بۆچونە توندڕۆ و زیادڕۆکانیش لە دیموکراسیی لیبرالدا بواریان ھەیە پێکەوە بژین و بە پێی بنەما دیموکراسیەکان دەسەڵاتی سیاسی وەدەست بھێنن لە دیموکراسیی لیبرالدا بە شێوەیەکی خولی ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێن کە تیایاندا گروپەکان بە جیاوازی دیدە سیاسیەکانیان ھەلی وەدەستھێنانی دەسەڵاتی سیاسیان بۆ دەڕەخسێت ئەمانەی خوارەوە تایبەتمەندیەکانی دیموکراسیی لیبرالن رەخنەگران دەڵێن دیموکراسیی لیبرال بە ەیچ جۆرێک نە دیموکراسیە و نە لیبرال ئازاد ە ھەروەھا دەڵێن دیموکراسیی لیبرال رێز لە بنەمای زۆرینە ناگرێت تەنھا ئەو کاتە نەبێ کە ھاووڵاتیان داوایان لێدەکرێت نوێنەرەکانیان ھەڵبژێرن و ھەروەھا گوایە کە ئازادی ئەو دیموکراسیە لەلایەن دەستور یان بڕیاری پێشینە لە بەریتانیا لەلایەن نەوەی پێشوو کۆت و بەند کراوە ھەروەھا دەڵێن بێبەشکردنی ھاووڵاتیان لە مافی دەنگدان لەسەر ھەموو پرسەکان بەتایبەتی ھەندێ مەسەلەی گرنگی وەک چوونە جەنگ ھەموارکردنە دەستوریەکان یان رەتکردنەوەی دەستور ەتد دیموکراسیی لیبرال بەرەو ئاقاری حوکمی کەمینە دەبات نەیارانی سەرمایەدارەکان کە مارکسیەکان و سۆشیالیستیەکان و گێرەشێوێنیەکان دەگرێتەوە دەڵێن دیموکراسیی لیبرال بەشێکی تەواوکاری سیستەمی سەرمایەداریە و لەسەر بنەمای چینایەتی دامەزراوەو دیموکراسی تەواو یاخود بەشداربووانە نییە بە گوتەی ئەوان دیموکراسیی لیبرال بریتیە لە دیموکراسی بۆرژوا کە تێیدا تەنھا خەڵکی دەوڵەمەند حوکم دەکەن لەبەرئەوە دیموکراسییەکی نایەکسانیە و بوون و کارکردنی بە شێویەک وەبەرھێنانی ئابووری ئاسان بکات ھەندێکیش دەڵێن کەوا تەنھا دیموکراسیەتی لیبڕاڵی یە دەتوانێت ئازادیەکانی تاک مسۆگەر بکات بۆ ھاووڵاتیانی و رێگا بگرێت لە گەشەسەندن بەرەو دکتاتۆریەت لەم سۆنگەیەوە حوکمی زۆرینەیەکی توندڕەو بەرەو چەوساندنەوەی کەمایەتیەکان دەڕوات یەکێک لە دیاردە گرنگەکانی دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی ھەرچۆنێک بێت ئەو راستیەیە کەوا دەسەڵاتی راستەقینە لە راستیدا تارادەیەک بەدەست دەستەیەکی نوێنەرایەتی بچوکەوەیە دەسەڵاتەکە ھەرچۆنێک بێت لەلایەن زۆرینەوە بەرێوەدەچێت بەڵام لە راستیدا بریتیە لە گروپێکی بچوکی ھەڵبژێردراو لەسەر بناغەیەکی جەماوەری دیموکراسیەتی لیبڕاڵی بەھەمان شێوە رێگایەکە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەی کراوەی کارل پۆپەر ئەو کۆمەڵگایەی کە تێیدا تاک رێگای پێدراوە چارەنووسی خۆی ھەڵبژێرێت بە پێچەوانەی ئەوەی لەسەری سەپێندرابێت ھەروەھا کۆمەڵگا و سەرکردایەتیەکشی دەتواندرێت بگۆڕدرێن لە رێگەی گفتوگۆکردنەوە دیموکراسیە لیبڕالیخوازەکان بەتەواوی بە شێوەیەکی سادە سەیری کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەن وەک باشترین رێگا بۆ رازی کردنی ئارەزووە تایبەتی و کلتوری و ھاوبەشیەکانی کەمایەتیەکان بەھەمان شێوە زۆرینەش بە شێوەیەکی دیموکراسی پشتگیری کردنی ھونەر و کۆمەڵگە تایبەتەکان و یەکێتیە وەرزشیەکان و یان یەکێتیەکانی تر لە ناو کۆمەڵگەی مەدەنیدا لەلایەن ئەوانەوە بە پشتگیریکردنی ئارەزووەکانی زۆرینە دێتەبەرچاو جا ئەوە بە ئارەزووی دانەرانی سیاسەتەکان بێت یان بە ئارەزوویان نەبێت دیموکراسیەتە لیبڕاڵی یەکان بریتین لە دیموکراسیەتە نوێنەرایەتیەکان ھەندێک لەو دیموکراسیانە چەند سیستەمێکی پاشکۆیی راپرسی ھەیە تا توانایەک بدرێت بە دەنگدەران تا دەسەڵاتیان ببێت بەسەر بڕیارەکانی ئەنجومەنی ھەڵبژێردراوی یاسادانان یان بەلای کەم دروستکردنی بڕیار لە رێگەی راپرسی گشتی بەبێ ئەوەی بوار بدەنە ئەنجومەنی یاسادانان قسەی یەکلاکەرەوە بکات لەو بڕیارەدا سویسراو ئۆروگوای لەو وڵاتە دیموکراسیە لیبڕاڵیە کەمانەن کە سیستەمێکی نوێنەرایەتیان ھەیە گرێدراوە لەگەڵ راپرسی گشتی وڵاتانی تر لەسیستەمی سیاسیاندا لە پلەیەکی نزمتر راپرسی بەکاردێنن زیادکردنی پرۆسەی راپرسی لە سیستەمێکی سیاسیدا لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ رێگەگرتن لە پەرەسەندنی دیموکراسیەتێکی لیبڕاڵی بەرەو حوکمێکی کەمینە زانایانی سیاسەت بە شێوەیەکی گشتی کۆمەڵە زانیاریەکی رێکدانراوی تایبەت بەکاردێنن بۆ پێوانی ئەوەی تاچەند وڵاتێک دیموکراسە یان نا یاخود چەندە نزیک و دوورە لە دیموکراسی ئەم کۆمەڵە زانیاریانەش ئەمانەن کۆمەڵە زانیاری دەوڵەت و ھەروەھا کۆمەڵە زانیاری کۆشکی ئازادی بەپێ ی کۆمەڵە زانیاری کۆشکی ئازادی ھەر نەتەوەیەک بە کۆی گشتی چوار خاڵ یان زیاتر تۆمار بکات ئەوا بە دیموکراسیەتێکی دەنگپێدراو لە قەڵەم دەدرێت وەھەر نەتەوەیەکیش دوو خاڵ و نیو یان زیاتر تۆمار بکات ئەوا بە دیموکراسی لیبڕاڵی دادەندرێت ئەو وڵاتانەی خوارەوە بە ھەردوو پێوەر نموونەی دیموکراسی لیبڕاڵین ئوستراڵیا کەنەدا وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ئایسلەند ھندستان ژاپۆن نیوزیلەند فلپیین نەرویج بەرازیل وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەربەخۆیی دادوەری بریتیە لە رێچکەیەک کە پێویستدەکات بڕیارەکانی دادوەری بێلایەنانە بن و نابێت بکەونە ژێر باری لقەکانی تری حکومەت یان بەرژەوەندیە تایبەتەکان یان کەسانی سیاسی لە زۆربەی حاڵەتەکاندا سەربەخۆیی دادوەری لە رێگەی بەخشینی مەودای درێژ بۆ مانەوەی دادوەران لە کارەکەیان یان ھەندێک جار مانەوەیان بە درێژایی تەمەن وایان لێدەکەن کە نەتواندرێت بە ئاسانی لەسەر کارەکانیان لابدرێن لە بریتانیا ئەم لایەنەی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان کەمتر ھێڵێکی جیاکەرەوەی روون لە نێوانیاندا ھەیە وەک لەو جیاکردنەوەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ھەیە ئەو فاکتەرە سەرەکیانەی کە یارمەتی دڵنیاکردنەوەی سەربەخۆیی دادوەری دەدەن لە سیستەمی بەریتانی بریتین لە دابینکردنی کۆمەڵایەتی و ماوەی لەسەرکارمانەوە تاوەکو دادوەران لە توانایاندابێت بە رێک و پێکی کارەکانیان بە ڕێوەببەن ئەوا لەسەر کارەکەیان دەمێننەوە تا ئەو کاتەی دەیانەوێت خانەنشین بکرێن یان تاوەکو تەمەنیان دەگاتە ساڵ ئەوا لە پۆستەکانیان دەمێننەوە حکومەتی فیدرالی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ نمونە لەسەرکارمانەوەی بەدرێژایی ماوەی ژیان بە ھەموو ئەندامانی دادگای باڵا و ئەندامانی دادگا ھەرێمیەکان و دادگاکانی تێھەڵچوونەوە دەبەخشێت دادوەرە فیدرالیەکانی تر ماوەیەکی زۆری لەسەرکارمانەوەیان بۆ دابینکراوە بۆ نمونە پانزە ساڵ لەسەرکارمانەوە بۆ دادوەرانی دادگاکانی ئیفلاسبوون لایەنێکی تری سەربەخۆیی دادوەری بریتیە لە دەستنیشانکردنی گونجاوی دادوەران کۆمەڵەی پارێزەرانی باڵای ئەمەریکی کە داکۆکی لەسەر دامەزراندنی دادوەران لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە دەکات کە لەلایەن لیژنەکانی پشکنینەوە پاک دەرچوون کە پێی دەوترێت دەستنیشانکردن لەسەر بنەمای لێھاتوویی جیاوازی و کێشەی لەگەڵ زۆر لە نوێنەرانی ویلایەتەکان لە دەسەڵاتی یاسادانان ھەیە کە ئەوان پێیان باشترە دادوەران لە رێگەی ھەڵبژاردنەوە لەلایەن جەماوەرەوە دیاریبکرێن کۆمەڵەی پارێزەرە باڵاکانی ئەمەریکی و بە گشتی کۆمەڵەی پارێزەرانی ھەرێمەکان وای دەبینن ھەڵبژاردنی گشتی بۆ دیاریکردنی دادوەران بە قازانجی لێھاتوویی و توانستە سیاسیەکان دەشکێتەوە نەوەک لێھاتوویی و توانستە یاساییەکان کێشەی ساڵی ی نێوان بۆش و ئەڵگۆر کە تیایدا دەنگی ئەو دادوەرانەی لەسەردەمی جۆرج بۆشی باوک دامەزرابوون یەکلاکەرەوە بوو لە یارمەتیدانی دڵنیاکردنەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆک بۆشی کوڕ بەمەش ئەو بڕیارە پێچەوانەی کە لەلایەن دادگای باڵای فلۆریدا درابوو کە ھەموو ئەندامەکانیان لەلایەن حاکمە دیموکراتەکانی ویلایەتەکەوە دامەزرابوون سەرەوژێر گۆڕدرا ئەمەش لەلایەن زۆر کەسەوە وەک پاساوێک بۆ بەھێزکردنی پێویستیەتی سەربەخۆبوونی دادوەری دەبینرێت ئەم حاڵەتە سەرنجێکی زۆری خستە سەر دەرئەنجامەکانی دادوەری بە پێچەوانەی جەختکردنەوەی تەقلیدی کە گرنگی بە تایبەتمەندیەتی و لێھاتووییە دادوەریەکان دەدات کەنەدا ئاستێکی سەربەخۆیی دادوەری ھەیە کە تێکەڵکراوە بە دەستوور و زەمانەتی جۆراوجۆر بە دادوەرانی دادگای باڵا دەدات بۆ سەربەخۆبوون لە ژێر سایەی بەشەکانی تا ی دەستووری ئەمانەش مافەکانی ماوەی لەسەرکارمانەوە ھەرچەندە لەوەتەی دەستور ھەموارکراوە ماوەی لەسەرکارمانەوە بۆ تەمەنی خانەنشینی لە ساڵیدا سنوردارکراوە و مافی بوونی مووچەیەک لەلایەن پەرلەمانی کەنەداوە دیاریدەکات بەپێچەوانەی ئەوەی لە لایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە دیاریدەکرێت لە ساڵی رێوشوێنێک بۆ سەربەخۆیی دادوەری فراوانکرایەوە بۆ ئەوەی دادگا ئاست نزمترەکانی تریش کە تایبەتمەندن لە یاسای تاوانکاری بەڵام یاسای شارستان ناگرێتەوە بگرێتەوە ئەمەش بە گوێرەی بەشی ی پەیماننامەی کەنەدی بۆ ماف و ئازادیەکان ھەرچەندە لە کەیسی ڤالێنت ڤ زە کوین ساڵی ئەوە دیارکەوت کە ئەو مافانە سنوردارن ھەرچۆنێک بێت ئەوان دەکەونە ژێر باری دیاریکردنی ماوەی لەسەرکارمانەوە و زەمانەتی دارایی و کۆنترۆڵکردنی کارگێڕیەوە ساڵی گۆڕانێکی سەرەکی بەخۆیەوە بینی بەرەو سەربەخۆیی دادوەری لەو کاتەی دادگای باڵای کەنەدا بە پاڵپشتی و داواکاری دادوەرانی ھەرێمەکان ھەڵسان بە دانانی نۆرمێکی دەستوری نەنووسراوە کە زەمانەتی سەربەخۆیی دادوەری بۆ ھەموو دادوەران دەکات لە ناویشیاندا دادوەرانی یاسای شارستانی و دادگا پلە نزمترەکانیش ئەو نۆرمە نەنوسراوەیە لە رێگەی دیباجەی یاسای دەستوریەوە جێبەجێدەکرێت لە دەرئەنجامدا کۆمیتەکانی قەرەبووکردنەوەی دادوەری بە پێچەوانەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و تەنانەت پەرلەمانیش ئێستا ھەڵدەستن بە راسپاردەکردن بۆ مووچەی دادوەران لە کەنەدا قادر زیرەک ناوی تەواوی قادر ئەحمەد مستەفایە لە ساڵی لە گوندی بێرکۆت لەدایکبووە ھەر لە تەمەنی مناڵییەوە ئەوینی بۆ گۆرانی و مۆسیقای کوردی ھەبوو کە لە قوتابخانەی سەرەتایەوە ئەم بەھرەیەی تیدا بەدی کراوەو توانیویەتی لەڕێگەی لاسایی کردنەوە پەرە بەبەھرەکەی بدات ئەم لاسایی کردنەوەش بەھونەر و دەنگی مامۆستای گەورە حەسەن زیرەک ئەوەبوو بەئەوینی ئەوەوە لاسایی کردووەتەوە و ھەر لە زووەوە خولیای گۆرانی و دەنگی حەسەن زیرەک بووە نازناوی زیرەکیش ھەر بۆ ئەو کاریگەرییە ھونەرییە دەگەڕێتەوە قادر زیرەک لە قۆناغی سەرەتایی لە بێرکۆت تەواو کردووە دواتر دێتە شار و قۆناغی لە شار تەواو دەکات بەھۆی بارودۆخی ژیان ناتوانێ خوێندن تەواو بکات و تاکو سێی ناوەندی دەخوێنی قادر زیرەک لە ساڵی دا ژیانی خێزانداری پێکدەھێنی و ماڵێک پڕ لە ئەوین و ھونەر لەگەڵ نەسرین ئەحمەد دروست دەکات دوو منداڵییان دەبێت بەناوەکانی ئەیوب و ژیان بەڵام مەرگ ناھێڵێت قادر و نەسرین بەردەوامی ژیانیان ھەبێت دوای چوار ساڵ بەیەکەوە بوون بەھۆی کارەساتی سووتان لە ساڵی دا نەسرین ی خێزانی و ژیان ی کچی ماڵاوایی لەژیان دەکەن دوای ساڵ بەتەنیایی و خەم و گریان دەردوکەسەر ئەمجارەیان ھەوڵی ژیانێکی نوێ دەدات لە ساڵی دا لەگەڵ خاتوو ئاواز عەبدولعەزیز ژیانی ھاوسەرێتی پێکدەھێنی و لەم خێزانەش ئومێد و ئاوات و ئەردەلان لەدایک دەبن قادر زیرەک یەکەم گۆرانی لە ساڵی دا لە ئێزگەی کوردی لەبەغدا تۆمار کردووە بەناوی دوورم لە یاران کە ئەم گۆرانییە دەنگدانەوەیەکی باشی ەونەرمەند بوو لەو کات و ساتەدا و بووە مێژوویەک بۆ ئەرشیفی ناوبراو کە تا ئێستاش ئەم گۆرانییە ھەر بە نەمری ماوەتەوە و یەکێکە لە گۆرانییە ڕەسەنەکان کە ئاواز و تێکستی ڕزگار خۆشناو ە دواتر لە ساڵی دا توانی چەند بەرھەمێکی دیکە تۆمار بکات لەوانە دوگمەی سینە ئەمان ساقی لەبنەوار بازی کوێستان ئیتر قادر زیرەک لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا ناسراو خەڵک بەرھەمەکەی ئەوان وەرگرت کە بۆنی ڕەسەنایەتی و پاکی لێ دەھات لە ڕێکەوتی ی تەممووزی قادر زیرەک لەگەڵ چەند برادەرێکی لەگەڕانەوەی گەشتێک لە بێخاڵ و گەلی عەلی بەگ بەرەو ھەولێر لەڕێگای خەلیفان ھەریر ئۆتۆمبیلەکەیان وەردەگەڕێ و قادر زیرەک و ھاوڕێیەکی گیان لەدەست دەدەن لەو کاتەوە قادر زیرەک ماڵاوایی لەجیھانی گۆرانی و مۆسیقای کوردی دەکات و خۆری تەمەنی ئاوا دەبێت بەڵام ئەوەی جێگای بەختەوەرییە گۆرانییەکانی چووە خانەی نەمری و ڕەسەنایەتی یەوە کەرکووک بە ئاشووری شارێکە کە لە ڕووی دانیشتووان و مێژووەوە کوردستانییە و دەکەوێتە باشووری کوردستان کە پێکھاتووە لە نەتەوەکانی کورد کە زۆرینەن بە دوایدا عەرەب تورکمانی عێراق ئازەری لە پاشان کلد و ئاشووری کەرکووک لەلایەن مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانییەوە بە دڵی کوردستان یان قودسی کوردان ناو دەبرێت کەرکووک وەک کوردستانێکی بچووک وایە کە ھەموو ئەو نەتەوانەی لێ دەژێن کە لە کوردستانیشدا ھەن سەرەڕای ئەوەی کە لە ڕووی سیاسییە عێراقێکانەوە وەک عێراقێکی بچووک ناو دەبرێت بەڵام لە ڕاستیدا ئەو واتەوە بە دووبارە تەعریبکردنەوەی کەرکووک واتاکەی دێت لەبەر ئەوەی شاری مووسڵ کە زۆربەی دانیشتووانی ناوشارەکە عەرەبە دەبوایە وەک عێراقێکی بچووک ناو ببرێت نەک کەرکووک کە کەرکووک لە ڕووی دانیشتووان سروشت مێژوو لە سەرچاوەیەکی تری مێژووەوە لەمێژووی سۆمەرییەکانەوە ھاتووە دەڵێت ناوی کەرکووک لە کارکوک ەوە ھاتووە بە واتای کاری تەواو یان ئیشی ڕێکوپێک کەواتە ئەمە جێی سەرنج و تێڕامانە بۆ ئەوانەی کە کەرکووک بە کوردستان نازانن و بە ماڵی تورک و عەرەبی دەزانن لەگەڵ ئەوەشدا کە ھەرسێ ناوی باباگوڕگوڕ و کورکوا و کارکوک ھەر کوردییە و بەڵگەی کوردستانی بوونی کەرکووکە لە چەند ھەزار ساڵ لەمەوبەرەوە دەبێت ناوی نەجەف و کەربەلا یان سەماوە کوردی بێت و بڵێین ئەو شارە عەرەبییە یان بەپێچەوانەوە یان کورد چی دەکات لە واس و کووت ئەگەر ھێز و دەسەڵاتێک و بەرژەوەندیی یەک نەیبردبێت کەواتە لە ڕاستیدا عەرەب لە کەرکووک چی دەکات ئەگەر دەسەڵات و میریی عێراق خۆی نەیھێنابن بۆ کەرکووک ھەروەھا بەو شێوەیەش تورکمان وەچەی وەچەکانی عوسمانییەکانن عەرەبەکانی کەرکووکیش کە ھەندێک پێیان دەڵێن عەرەبی ڕەسەن ئەوانیش خەڵکی باشووری عێراقن و بە ئاشکرا ھێنراون بۆ کەرکووک و جێگەی ئەو خێزانە کوردانەیان پێ پڕکردوونەتەوە کە نزیکەی سەدەیەکە دەریان کردوون و ئاوارەی شوێنەکانی تری کوردستان و وڵاتانی ترن بۆ ئاگاداری و سەرنجی کاربەدەستانی کوردستان تورکمان و عەرەب لە پلان داناندان لە کەرکووکدا وەکو چۆن بەغدا و ئەنقەرە گفتوگۆیان لێکردووە بە ھەمان شێوە ناو ناوبانگی بەرھەمی نەوتی ئەم شارە دەوڵەمەندە ئەوەیە کە دووھەم نەوتە لە جیھاندا بۆ پاکی و باشی و گرانی و ھەروەھا گەورەترین سامانی ئابووری نەتەوەییی گەلی کوردە بەڵگەیەکی تری بە کوردستانی بوونی کەرکووک سەرژمێری دانیشتووانەکەیەتی لە ساڵی دا بۆ نموونە ژمارەی دانیشتووانی شاری کەرکووک بەکورد و عەرەب و تورکمان و کلد و ئاشوورەوە بۆ ساڵی دەکاتە کەس کە ی کورد بووە بەڵام سەرژمێری ساڵی دەکاتە کەس زیاتر لە ی کورد بووە ئەمە بێجگە لەو کوردە ئاوارانەی کە بێلانە و دەربەدەرن و ھەتا ئێستاش خێزان لەو ئاوارانە نەگەڕاونەتەوە سەر زێدی باوباپیرانیان لەبەر بێدەرامەتی و باری ناھەمواری ماکی لاواز و پشتگوێخستنی دەسەڵاتی کوردی و جەنگی ساردی نێوان یەکێتی و پارتیدا زیانمەندبوون ژمارەی دانیشتوانی شاری کەرکووک لە ساڵی کەس بووە ژمارەی دانیشتووانی خەڵکی شاری کەرکووک لە ساڵی بەم جۆرە بووە لە ھەمان ساڵی دا ژمارەی کرێکار و کاربەدەستانی کورد لە کۆمپانیای نەوتی کەرکووکدا لە سەدا ھەشتا بووە بەڵام سەرژمێری کردنی کرێکاری کورد لە ساڵی دا لە سەدا بیست بووە ئەمە بەڵگەی ئەوپەڕی شۆڤێنیستی بەعس و دەوڵەتی عێراق دەر دەخات کە چۆن ساڵ لەدوای ساڵ کوردیان نان بڕاو و دەربەدەر کردووە لە ساڵی ژمارەی دانیشتووانی شاری کەرکووک میلیۆن کەس بووە گەڕەکەکانی شاری کەرکووک چونکە لەپێش ئەو بەروارەدا پاشایەتی و لەدوای ئەو بەروارە ەوە دەسەڵاتی عێراق بە ھەموو جۆرەکانییەوە ھەر خەریکی ھێنانی عەرەب بوون لە باشوورەوە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی کوردستان و بەتایبەت ناوچەی حەویجە کە ئێستا لە سەدا ھەشتا ی عەرەبی سوننەیە و ھەندێک تورکمانی تێدایە بەڵام لە بنەڕەتدا قەزایەکی سەر بە شاری کەرکووکە و خاکی کوردستانە بەداخەوە ئێستا شوێنی بەعس و عەرەبستانێکی تەواوە ئامار و سەرژمێری دانیشتووانی قەزای حەویجە نزیکەی چوار سەد و پەنجا ھەزار کەسە و دووری حەویجە لە شاری کەرکووکەوە کیلۆمەتر دەبێت لە باشووری کەرکووکەوە زۆربەی زۆری خەڵکەکەی لە عەرەبی ھاوردەی سوننین و لە عەشرەتی جبور شمر عبید ن شاری خانەقین خانقین عەرەبی ھاوردەی زۆر بوو بەڵام دوای ڕزگارکردنی لە دەسەڵاتی بەعسی بەغداد دوو جار ڕێژەی زۆریی عەرەبەکان ڕۆیشتن و گەڕانەوە بۆ باشووری عیراق کە لێوەی ھاتبوون بەڵام کەرکووک و شەنگال و مەندەلی و ھەندێ ناوچەی تری بەعەرەب کراوی کوردستان عەرەبەکانی ھەرتێدا ماون و خۆیان و دەسەڵاتی ناوەند بەعێراقی دەزانن خانەقینیش دووەم شاری نەوتیی کوردستانە و پاڵاوگەی ئەڵوەن الوند ڕۆڵێکی ئابووری گەورەی ناوچەکەیەو وزەی کارو بەرھەمی ڕۆژانەی ڕۆژی دوانزە ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت ئاوی ئەڵوەن کە بە ناوەڕاستی خانەقیندا تێدەپەڕێت ئەو شارە دەکات بە دووبەشی زۆر جوان و ڕەنگین و چەندەھا گۆرانی و بۆنە ھەیە لەسەر ئاوی ئەڵوەن و بۆتە سومبوولی جوانی و ئاوەدانی شاری خانەقین خانەقین شارێکی دەوڵەمەندو جوانە بێ لەبەرھەمی نەوتیی خاکێکی بەپیتی بەرفراوانی میوەجاتەو چواردەوری ئەم شارە بەباخ و بێستان ڕازاوەتەوەو بەناوبانگە بە خورما ھەنار پرتەقاڵ لالەنگی قەیسی ھەڵوژەو ھتد خانەقی بەزمانی کوردی وشێوەزاری کەڵھوڕی و گۆران دەپەیڤن و زۆربەیشیان شێوەزاری سلێمانی دەزانن و خەڵکەکەی بەخەڵکێکی ڕۆشنبیر ناویان ھەیە ھۆزو تیرە کوردییەکانی کە لەوێدا دەژین زۆرن و ئەمەش ناوی ھەندێکیانە شوانی باجەڵان ئەرکەوازی دەلۆ جاف تاڵەبانی کاکەیی ھەمەوەند سورەمێری گەورەترینیان لە کەرکووک شوان یە باس لە مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆی کەرکووک بکەین سەرتاپای ئەم شارە گۆڕاوەو بەعەرەب کراوەو ھەتا ئێستاش کەساڵی ەو پێنج ساڵیشە کەرکووک لەدەست زووڵمی بەعسی یەکان ڕزگاری بووە کەچی خێزانی کوردی ئاوارەی کەرکووک ھەتا ئێستاش نەگەڕاونەتەوە بۆ کەرکووک کە ئەمەش گوێپێنەدان و بەتەنگەوە نەھاتنی دەسەڵاتی کوردی دەسەلمێنێ و بێجگە لە بەرژەوەندی تەسکی پارتایەتی و شەڕی ساردو کێبڕکێی خراپی پارتایەتی و کێشەی ناوخۆو ھتد کە بۆتە ھۆی لەبیرکردن و پشتگوێ خستنی ئەم شارە گرنگە کەبڕبڕەی پشتی ئابووری و ماکی وڵاتی کوردستانە بە ھەر چوار پارچەکەیەوە نەوتی عێراق کەئێستا بەروبوومەکەی بۆ دەسەڵاتی ناوەندەو نەوتی کەرکووک لە سەدەدا چلی ئەو بەرھەمەیە کەبۆ عێراقە تەنھا لەکۆی ھەموو بەروبوومی ئابووری عێراق تەنھا لەسەدا حەڤدەی ی بۆ کوردستانە کەزۆرکەمە لەچاو ڕێژەی بەرزی ئابووری عێراق لەڕاستیشدا ئەو بەرھەمە ئابووری و ماکی یە ناچێتە بەردەم پارلەمان و ڕاستەوخۆ یارمەتی میللەتی کوردی پێبدرێت بەڵکو لەسەدا پەنجاودووی بۆ پارتی و لەسەدا چل و ھەشتی بۆ یەکیتی یە و ئەوانیش یارمەتی ھاوپەیمانانی خۆیان دەدەن بەو پارەیە وەکو پارتە بچووکەکانی کوردستان ڕاستە لەباری یاسایی یەوە دەبێت پارتە بچووکەکان یارمەتی بدرێن بەڵام ئەو پارەیە وەکو دەم چەور کردنێک وایە بۆیان بۆیە لەدووای حەڤدە ساڵ و ھەتا ئێستا بەو ھەموو خراپەکاری و کەم و کوڕی و پشتگوێ خستنەی خەڵک و وڵات لەکۆی بیست پارتی بچووکی کوردستانیی تەنھا پارتێک وورتە ناکات و ڕەخنە ناگرێت لەدەسەڵات کەبەڕاستی جێی داخ و نیگەرانی یەو ھەتا ئێستاش بەرھەڵستکارێکی ڕاستەقینەو یاساییمان نی یە لەپەرلەمانی کوردستاندا ڕەخنە لەدڵسۆزی یەوە دێت کەمرۆڤ مشووری کارێک دەخوات بۆ جوانترو باشترکردنی ئەوکارە ئەگەر ڕەخنەکە دروستکەربێت نەک ناوو ناتۆرەو ووشەی بازاڕیی ناشرین کورد خۆی دەڵێت دۆست ئەوەیە دەتگرێنێ ھتد لەڕاستیدا باشووری کوردستان لەگەڵ ووڵاتی عێراقدا سنوری ڕاستەقینەی خۆی دیارە پێش پەیمانی لۆزان وپلانی ئینگلیزو فەرەنسا و تورکیا بۆ دابەشکردنی کوردستان سنوری باشووری کوردستان لە شاخی حەمرینەوە دەست پێ دەکات کەنزیکەی کم حەمرین بەغداد کم بەرەو باکووری بەغداو ئەولای کەرکووکە بەڕووی عێراقداو بەغدادا کەپایتەختی عێراقەو سنوری حەمرین کم حەمرین کەرکووک کم دەبێت بەرەو کەرکووک کەواتە دووری شاری کەرکووک بۆ شاری بەغداد کە پایتەختی عێراقە کم دەبێت لەکات و سەردەمی دەووڵەتی پاشایەتی عێراق و لەسەردەم و کاتی دەسەڵاتی فەیسڵ پاشای یەکەمەوە الملک فیل الاول وەھەروەھا سەردەمی کۆماریی دەووڵەتی عێراق لەوسەردەمەوەو ھەتا ئێستا دەسەڵاتی عێراق و عارەب چاویان ھەرلەسەر شاری کەرکووک بووە کەئەکاتە ھەشتاو حەوت ساڵ پێش ئێستا ئەمە بێجگە لەوەی کەدەسەڵاتی توورک لەمێژە لەسەردەمی عوسمانلییەکانەوە ھەتا ئێستا چاوی داگیرکردنی لەسەر شاری کەرکووکە ئەو دەسەڵاتە شۆڤێنیی و ڕەگەزپەرستە یەک لەدووا یەکانەی عێراق بەبەرنامەو پلان دانان عارەبیان لەباشووری عێراقەوە بۆ شاری کەرکووک ھێناوە بەمەبەستی شۆرینەوەو سڕینەوەی ھەموو بەڵگەنامەکانی کوردبوونی کەرکووک تعریب بەتایبەت لەسەردەمی بەعسدا وەھەروەھا لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەیاد عەلاوی و ئیبراھیم جەعفەری و نوری مالکی دا ھەمان کاری بەعارەب کردنی کەرکووک بەردەوام بووە وواتای ئەوەیە دەسەڵاتە شۆڤێنی و ڕەگەزپەرست و کۆنەپەرستەکانی یەک لەدووایەکی دەووڵەتی عێراقی چاوی پیسیان لەسەر ئەم شارە کوردستانی یە نەتروکاندوەو بەئاسانیش لێی ناگەڕێن بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان بۆیە ئیبراھیم جەعفەری لە سایتی العراقی دا لەبەرواری ی ڕۆژی چوارشەمە ووتویەتی کەرکووک شارێکی عێراقی یەو گفتووگۆی زیاتر ھەڵناگرێت دەستە خوشکی کەرکووک زۆرن کەبەعارەب و بەبەعسی تعریب و تبعی کراون و دڵ و چاوی کوردستانن وەکو شاری خانەقی و مەندەلی و شەنگال و ھتد دەووڵەتی عێراق بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو سودی لەھەڵەو براکووژی و بیری تەسکی بەرژەوەندی تایبەتی و بەرژەوەندی پارتایەتی ناوخۆی گەلی کوردی بینیووە بۆیە لەدووای نەمان و ڕوخانی بەعسی عارەبی بەناو سۆسیالیستی کە شیعە دەسەڵاتدارە تێیدا ئێستا سوودی لە شەڕی ساردی یەکێتی و پارتی بینیووە بۆ داگیرکردنی ناوچە کوردییەکان لەھەرێمی کوردستاندا وەکو کەرکووک و خانەقی و شەنگال و مەندەلی و ھتد کەچی دەسەڵاتی کوردی سوودی لەوە نەبینیووە کەدەووڵەتی عێراقی نوێی دووای سەدام کە ساڵی و و ە و بێ ھێزە لەڕووی ئابووری و سەربازییەوە دەتوانرێت کاری باشی ڕامیاری یان سەربازی بکرێت بۆ ھێنانەوەی ناوچە داگیرکراوە کوردییەکان بۆسەر ھەرێمی کوردستان بەڵام نەکرا ئەویش لەبەر بەرژەوەندی پارتایەتی و کێ بڕکێ و جەنگی بەرژەوەندی خۆیی نێوان پارتە کوردی یەکان بووە ھۆی لەدەست دانی گرنگترین ناوچەکانی ئابووری و ماکی کورد کە کەرکووک و خانەقی و دووای ئەو ھەموو ڕەخسانی بوارو کاتەی کەلوواوە بۆ کورد لەکیس خۆمان دا ئێستا دێین شیووەنی بۆ دەگێڕین و دەسەڵاتی کۆنەپەرستی عێراقیش وەکو یاری بەھەستی کورد بکات و بابەتی لادەبات و دەیگۆڕێت بۆ و ئەویش بەبڕیاری کۆمەڵێک شۆڤێنیستی ناو ئەنجومەنی عێراق دەیگۆڕێت بۆ یاسای ژمارە و لەشێوە کودەتایەکی ڕامیاری دەچێت و ئەم پلانەش بەسەرۆکایەتی مەشھەدانی دەبێت کەسەرۆکی ئەنجومەنی عێراقە ئەم کارەی لەوە دەچێت وەکو منداڵ بخەڵەتێنێت ئاوایە بەڕاستی و دروستی لەبەرئەوەی کورد لەیەکەم ساتەکانی کەدووجار کەرکووکی ڕزگارکرد بەخوێنی پێشمەرگەو ھەژارانی میللەتی کورد کەچی کەرکووکی نەخستە سەر ھەرێمی کوردستان کەلەکاتێکدا ھیچ دەسەڵاتێک لەبەغدا بوونی نەبوو کەئەوەشیان نەکرد دەبوایە ھەر ھیچ نەبێت یەکێتی و پارتی و پارتە ووردەکانی تری کوردستانی بەکاری ڕامیاری و بەرنامەی جوان لەناو شاری کەرکووک و خانەقیدا و جێگەکانی تری داگیرکراومان دەتوانرا تورکومان و عارەب و ئاشووری و کلدان و مەسیحی و ئەوانی تریش بکرانایە بەدۆستی کوردو خۆیان دەسەڵاتی بەغدایان ڕەت بکردایەتەوەو دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان و گەلی کوردیان ھەڵبژاردایە بەڵام مخابن تاڕادەیەکی باش ئەویش نەکرا بەداخەوە زیاتر لەسەدەیەک خەبات و تێکۆشان فێری کاری ڕامیاری و زانستی کاری ڕامیاری العلم السیاس بەرنامە داڕشتن و سەرنجی خەڵکی لەکاری باش و پێکەوە ژیانی بەرژەوەندی ھاووڵاتی کوردو نیشتمان نەبووین لەسەردەمیحیزبی بەعس و ھاتنە سەرکاریان لەماوەی چوار ساڵدا و بەناوی خۆماڵی کردنی نەوتی عێراق التامیم النف لەدەست داگیرکەری ئینگلیز ناوی شاری کەرکووکیان گۆڕی بە ناوی التامیم و بۆ ئەوەی لەدوواڕۆژدا بیکەنە بەڵگەی تەوواوی عەربی و عێراقی بوونی ئەم شارەو بەتەواوی داگیری بکەن ھەوڵێکی شۆڤێنستی تری دووڵەتی عێراق ئەوەبوو ھەڵستا بە گوڕینی ناوچەو نەتەوەی کورد دیموگراف مەبەست لەم زاراوەیەش گۆڕینی ناوچەکە بە ناوو نەتەوەوە لەکوردی یەوە بۆ عارەبی بەمەبەستی داگیرکردن بۆ نەوەی داھاتویان بۆ نموونە گۆڕینی نەتەوەی کورد بەعارەب و گۆڕینی ناوی ناوچەکان و گەڕەکەکانی کەرکووک لەکوردی یەوە بۆ عەرەبی و گۆڕینی بیروباوەڕ لەکوردایەتییەوە بۆ بەعسێتی و تعریب تبعیس تبعید ھێنانی ھەزاران عارەب لەباشووری عێراقەوە لەبەسرەو ناسری یەو نەجەف و ھتد بۆ کەرکووک و بەخشینی پارەو زەوی و موڵک و ھەموو شتێکی ماکی بۆیان لەپێناو جێگیربوونیان لە کەرکووک و بەمەبەستی گۆڕین و داگیرکردنی شاری کەرکووک بۆ دوواڕۆژی خۆیان و نەتەوەی عەرەب لەبەرئەوەی ئەم شارە زۆر دەووڵەمەندە لەباری ئابووری یەوە بۆیە دەووڵەت و دەسەڵاتە یەک لەدووا یەکەکانی عێراق چاویان تێ بڕیووەو بەئاسانی وازیان لێنەھێناوەو لێی ناھێنن کەرکووک کوردستانە ئیدی دووژمن پێی خۆش بێت یان پێی ناخۆش بێت من دڵنیام دووژمن پێێ ناخۆش دەبێت بەڵام ئەم نووسین و بەڵگەنامانە خۆیان دەدوێن و لەکۆتاییدا ھەموو ماڵێک دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنی بنەڕەتی و ڕاستەقینەی خۆی و داگیرکاری و بیری کۆنەپەرستی و شۆڤێنیستیش بۆکەس ناچیتە سەر داگیرکردن و چەوساندنەوەو زووڵم و ستەمی تورکیاو ئێران و سوریاو عێراق و دەووڵەتە موسوڵمانەکانی کەنداوی عارەبیش ھەتاسەر نابێت بەرامبەر بەمیللەتی کورد وتارە سەرەکییەکان کورد تورکمان عەرەب کلد و ئاسور سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق لە دایک بووی ی شارۆچکەی تەوێڵەیە لە نزیک شاری ھەڵەبجە دەرچوی دار المعلمین ی سالی و یە و کاری مامۆستایی ئەنجام داوە لە ساڵەکانی بۆ تا ئەو کاتەی کە لەلایەن رژێمەو ئەمری گرتنی بۆ دەرکرا و فەسڵ کرا لە کارەکەی دوای ئەوەی کە نەچوو بۆ سەربازی لە ساڵی دا و ئازار و ئەشکەنجەی زۆری توش بووە لە ماوەی ژیانیدا لەلایەن پیاوانی رژێمەوە بەھۆی پەیوەندی نەکردنی بەریزەکانی حزبی بەعسەوە و ھەمیشە دژایەتی کراوە لەلایەن ئەوانەوە تا ئەو کاتەی کە عێراقی بەجێھێشت و زیاتر لە ساڵی دور لە عێراق لە وڵاتەکانی ئێران و تورکیا و وڵاتانی کەنداو بەسەر بردووە پاشتریش گەرایەوە بۆ نیشتمان لە ساتی رابەرینە گەورەکەی خەڵکی کوردستاندا کە رژێمی بەعسیان راماڵی دواتر بەرێزی بەشدار بوو لە پێکھێنانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و راگەیاندنی لە دا و دواتر لە کۆنگرەی یەکەمی دا بە ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردرا و دواتریش لە کۆنگرەکانی دووەم و سێھەم و چوارەم و پێنجەم دا بە ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردرایەوە لە پاش روخانی رژێم دیاری کرا بە ئەندامی ئەنجومەنی حوکمی عێراقی کە لە کەسایەتی عێراقی پێکھێنرابوو کە لەوان کورد بوون دواتر بووە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی و لە ماوەی ژیانیدا گرنگی زۆری داوە بە هونەر و ئەدەب و رۆشنبیری و فکری و بانگخوازی ژمارەیەک بڵاوکراوە و نوسینی ھەیە لە سەرجەم ئەو بوارانەدا بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لەکۆنگرەی شەشەمی حیزبی یەکگرتوو ئەمینداری پێنج کۆنگرەی ڕابردوو سەڵاحەدین محمد بەهائەدین لەسەر داوای خۆی خۆی نەپاڵاوت بۆ پۆستی ئەمینداریەتی یەکگرتوو ئەمەش تا ئێستا لە مێژویی هیچ لایەنێک و حیزبێکی کوردی باشوور نەبووە کە سەرۆکی حیزب لەسەر داوای خۆی واز لە پۆستەکەی بهێنێت لە ڕێکەوتی ی ئایار ساڵی هەڵبژاردن بۆ ئەمینداریەتی حیزب کرا و مەحەمەد فەرەج بە ئەمینداریەتی هەڵبژێردرا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی شەشەم لەکۆنگرەی حەفتەمدا لەڕۆژی ی ئایاری دووبارە خۆی هەڵبژاردەوە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و سەرەنجام بەبدەستهێنانی دەنگەکانی کۆنگرە دووبارە هەڵبژێردرایەوە وەک ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رێکەوتننامەی جەزائیر لە ساڵی حکومەتی عێراقی ھەڵمەتێکی شەڕەنگێزی نوێی دژی کوردەکان دەستپێکردو بەرەو ناوچە سنوورییەکانی ئێران دایماڵین عێراق بە ئێرانی راگەیاند کە خواستەکانی ئێران بەدی ئەھێنێت بەمەرجێک یارمەتی کوردەکان راگرێت بە میانگیریی سەرۆکی جەزائیر ھۆری بۆمدین ئێران و عێراق گەیشتنە رێکەوتنێکی گشتگیر لە ئازاری دا کە بە رێکەوتننامەی جەزائیر بەناوبانگە ئەم رێکەوتننامەیە وای کرد کوردەکان بەبێ یارمەتی بمێننەوەو تاران یارمەتییەکانی بزووتنەوەی کوردی نەدات مستەفا بارزانی ئاوارەی ئێران بوو ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرەکانیشی ژمارەیەکی زۆریش خۆیان بەدەستەوە داو شۆڕشەکە دوای چەند رۆژێک کۆتایی ھات لە ئەنجامی ئەمەدا حکومەتی عێراقی بووە خاوەنی دەسەڵاتێکی فراوانتر بەسەر ناوچەکانی باکوری عێراقدا لەچاو پانزە ساڵی پێشوویدا و بۆ ئەوەی ئەو کاریگەرییە بپارێزێت دەستی بە پلانی بە عەرەبکردن کرد ئەویش بە ھێنانی خەڵکی عەرەب بۆ ناوچە نەوتییەکانی کوردستان بەتایبەتی بۆ ناوچەکانی کەرکووک و دەوروبەری دوای رێکەوتننامەکەی جەزائیر رێوشوێنی سەرکوتکەرانە لەلایەن حکومەتەوە گیرانە بەر دژی کوردەکانو بووە ھۆی سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی شەڕ لەنێوان سوپای عێراقی و چەکدارە کوردەکان لە ساڵانی تا دێی کوردی خاپوور کران و نزیکەی کورد لە ناوچەکانی خۆیان راگوێزران یاسای ئازادی زانیاریەکان زیاتر لە شەست وڵات لە سەرتاپای جیھان شێوازێکی یاسای ئازادی زانیاریەکان پەیڕەو دەکەن کە رێسا لەسەر نھێنی پارێزی حکومەت دادەنێن ژمارەیەکی زۆرتری ولاتانیش ئێستا کار لەسەر ھێنانە کایەوەی ئەم جۆرە یاسایە دەکەن و زۆر لە ھەرێمەکانی وڵاتان سەرەڕای بوونی یاسایەکی نیشتمانی یاسای خۆجێیی تایبەتیان لەو بارەیەوە ھەیە بۆ نمونە ھەموو ویلایەتەکانی ئەمەریکا یاسای دەسترِاگەیشتن بە زانیاریەکانیان لەگەڵ بوونی یاسای نیشتمانیدا ھەیە بەگشتی ئەم جۆرە یاسایانە پرۆسەیەکی یاسایی دەستنیشاندەکەن کە لە رێگەیەوە زانیاریەکانی حکومەت بەردەستدەکات بۆ جەماوەر لە ھەندێک وڵاتاندا رەنگە ئەمە تەنھا بەسەر رۆژنامەنووساندا یان بۆ خەڵکانێک کە پێویستیەکی یاساییان بۆ بوونی ئەو زانیاریانە ھەیە بچەسپێندرێت لە زۆر لە وڵاتاندا زەمانەتی دەستوری نا روون ھەن بۆ مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان بەڵام زۆربەی جار ئەمانە بە جێبەجێنەکراوی دەمێننەوە تاوەکو یاسایەکی تایبەتمەند نەبێت بۆ دووپاتکردنەوەیان ھەروەھا رەنگە ئەو یاسایانە بە یاسای تۆماری کراوە یان بە تایبەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا بە یاسای شەبەنگە رۆژ کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی رێگە بە رۆشنایی دەدات بکەوێتە سەر پرۆسەکە ناودەبرێن چەمکێکی تری پەیوەندیدار بریتیە لە یاسای کۆبوونەوەی کراوە کە رێگە بە جەماوەردەدات دەستیان بە زانیاریەکانی کۆبوونەوەکانی حکومەت رابگات نەوەک تەنھا دەستیان تۆمارکراوەکانی ئەو کۆبوونەوانە رابگات لە زۆر لە وڵاتاندا یاسای پاراستنی تایبەتمەندیەتی و زانیاریەکان رەنگە بەشێک بن لە یاسای ئازادی زانیاریەکان ئەم چەمکانە زۆربەی جار زۆر بەتوندی لە رێڕەوی سیاسەتدا بەیەکەوە لکێنراون پرەنسیپێکی گشتی لە دواوەی زۆر لە یاساکانی ئازادی زانیاریەکان ھەیە کە بریتیە کە ئەرکی ھەڵگرتنی قورسایی بەڵگەکان دەکەوێتە سەر ئەوکەسانەی کە داوای زانیاریەکانیان لێدەکرێت نەوەک ئەوکەسانای کە داوای زانیاریەکان دەکەن بە گشتی داواکار پێویست ناکات کە روونکردنەوە ببەخشێت لەبارەی داواکاریەکان تەنھا ئەگەر زانیاریەکان ئاشکرا نەکراوبوون ئەوکاتە دەبێت ھۆیەکی رەوا پێشکەشبکرێت ھەندێک وڵات کە ئەو یاسایەیان ھەیە ئەلبانیا لە ئەلبانیا دەستوری زامنی مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان دەکات ئەو یاسایەش کە پاڵپشتی ئەو بنەما دەستوریە دەکات بریتیە لە یاسای ژمارە لە ڕێکەوتی ی حوزەیرانی لە بارەی مافی بەدەستھێنانی زانیاریەکان لە بارەی نووسراوە فەرمیەکان دەرچووە ئەمە پێویست بەوە دەکات کە دەسەڵاتە گشتیەکان وەڵامی ھەموو داواکاریەک بدەنەوە کە لەبارەی نووسراوە رەسمیەکانەوە دەکرێن ئوسترالیا لە ئوسترالیا یاسای ئازادی زانیاریەکان لەسەر ئاستی فیدرالی دەرچوو کە بەسەر ھەموو وەزیرەکان و وەزارەتەکان و دەسەڵاتە گشتیەکان ی کۆمۆن وێلس دەچەسپێندرێت یاسای ھاوشێوەی ئەمەش لە ھەموو ویلایەتەکان و ھەرێمەکاندا ھەیە لە ڤیکتۆریا یاسای ئازادی زانیاریەکان لە ھەرێمی پایتەختی ئوسترالیا یاسای ئازادی زانیاریەکان لە نیو ساوس وەیلز یاسای ئازادی زانیاریەکان لە باشوری ئوسترالیا یاسای ئازادی زانیاریەکان لە تاسمانیا یاسای ئازادی زانیاریەکان لە کوینزلاند یاسای ئازادی زانیاریەکان لە ئوسترالیای رۆژئاوا یاسای ئازادی زانیاریەکان و لە ھەرێمی باکوریشدا یاسای زانیاریەکان ھەیە بیلایز لە بێلایز یاسای ئازادی زانیاریەکان لە ساڵی دا پەسەندکراوە و ئێستا لە جێبەجیکردندایە ھەرچەندە لیژنەیەکی حکومی تێبینی ئەوەی کردووە کە ئەم یاسایە سودێکی زۆری نەبووە تا ئێستا بۆسنیا و ەرزەگژڤینیا لە بۆسنیا و ەرزەگۆڤینیا لە ھەردوو قەوارە فیدرالیەکەیدا ریپەبلیکا سرپاسکا و فیدرالیەتی بۆسنیا و ەرزەگۆڤینیا یاساکانی ئازادی زانیاریەکانیان پەسندکردووە لە ساڵی یاسای ئازادی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان بۆ ریپەبلیکا سرپاسکا و یاسای ئازادی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان بۆ فیدرالیەتی بۆسنیا و ەرزەگۆڤینیا یەک بەدوای یەک پەسەندکراون بەم شێوەیە ھەرچەندە یەک یاسا نیە لەسەر ئاستی نیشتمانی یاساکان ھەموو وڵاتەکە دەگرنەوە بولگاریا لە بورلگاریا یاسای دەستڕاگەیشتن بە زانیاریە گشتیەکان لە ساڵی پەسەندکرا ئەمەش لە دوای راسپاردەی دادگای دەستوری بۆ چەسپاندن یاسایەکی لەم جۆرەوە ھات کەنەدا لە کەنەدا یاسای دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان رێگە بە ھاوڵاتیان دەدات کە داوای تۆمارەکان بکەن لە دەسەڵاتە فیدرالیەکان ئەمەش لە لایەن کۆمیسیاری زانیاریەکانی کەنەدیەوە خرایە واری جێبەجێکردنەوە ھەروەھا یاسایەکی تری تەواوکەر کە بریتیە لە یاسای تایبەتمەندیەتی ھەیە کە لەساڵی ەوە مەبەست لە یاسای تایبەتمەندی بریتی بوو لە درێژکردنەوەی ماوەی ئەو یاسایانەی کەنەدا کە پارێزگاری لە تایبەتمەندیەکانی تاکەکەسەکان دەکەن لە رووی پاراستنی زانیاریە تاکەکەسیەکانیان کە لەلایەن دامەزراوەی حکومەتی فیدرالی ھەن و مافی دەستڕاگەیشتنی تاکەکەسەکان بەم زانیاریە تایبەتانەی خۆیان دابیندەکات ئەمەش ترۆپکی پاراستنی مافی بڵاوکردنەوەیە داواکاریەکان لەبارەی پێشلکردنە مومکنەکانی ئەم یاسایە دەکرێت لەلایەن کۆمیسیاری نھێنی تاکەکەسی کەنەداوە بەرزبکرێنەوە ھەرێم و ناوچە جیاوازەکانی کەنەدا بەھەمان شێوە یاسایان ھەیە کە دەستڕاگەیشتن بە زانیاریە حکومیەکان رێکدەخات لە زۆر بەی حاڵەتەکاندا ئەمە بریتیە لە ھەر ھەمان یاسای ھەرێمیش بۆ پاراستنی زانیاریە تاکەکەسیە تایبەتمەندیەکانیش بۆ نمونە یاسای ئازادی زانیاریەکان و پاراستنی تایبەتمەندیەکان بەسەر وەزیر و دەزگا و دەستە و زۆرینەی لیژنەکان و ھەروەھا کۆلێژە کۆمەڵەییەکان و ئەنجومەنی تەندروستی گەڕەکەکانی ھەرێمی ئۆنتاریۆ و کیوبیکدا دەچەسپێنرێت لە کیوبیک ئەو یاسایەی مافی دەستڕاگەیشتن بەو دۆکیۆمێنتانەی کە لەلایەن دامەزراوە گشتیەکانەوە ھەڵگیراون و مافی پاراستنی زانیاریە تاکەکەسیەکان دەپارێزێت ھەڵدەستێت بە رێکخستنی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریە حکومیەکان شیلی لە شیلی دەقێکی دەستووری ھەیە بۆ ئازادی زانیاریەکان بەڵام یاسایەک نیە بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکانی حکومەت ئەم مافەش کە لە دەستور لە رێگەی مادە ی یاسای ژمارە کە ھەڵسا بە ھەموارکردنی یاسای ژمارە تیایدا ئەوە ھاتووە کە چاڵاکیە کارگێریەکان لە دەزگاکانی بەڕێوەبردنی گشتی و دۆکۆمێنتەکانی ئەو رێکخراوانەی کە لەگەڵیان کاردەکەن ئاشکرا و گشتین جەماوەری گشتی دەتوانێت داوای زانیاری بکات لەبارەیانەوە بە بوونی ئەم مەرجانەی خوارەوە دەبێت ئەوە شتێکی نوووسراو بێت و بۆ خۆی پێشتر ئاشکرا و لەبەردەستی جەماوەر نەبێت دەبێت زانیاریەکە لە ماوەی کاتژمێردا دەستەبەربکرێت بۆ داواکار کۆڵۆمبیا لە کۆڵۆمبیا دەستور مافی دەستڕاگەیشتنی بە زانیاریە گشتیەکان بەخشیوە و یاسای ژمارە ی ساڵی بۆ فەرمانکردنی ئاشکرایەتی رەسمی بۆ کردار و دۆکیۆمێنتەکان ئەم مادە دەستوریە دەچەسپێنێت کە مافی دەستراگەیشتن بەو دۆکیۆمێنتانەی کە لە دام و دەزگا گشتیەکاندا ھەڵدەگیراون ەستەبەر دەکات کرواتیا لە کرواتیا یاسای مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان ساڵی ھەموو دەسەڵاتە گشتیەکان دەگرێتەوە کۆماری چیک لە کۆماری چیک یاسای ژمارە کە داوای دەستڕاگەیشتنی ئازادانە بۆ زانیاریەکان دەکات و دام و دەزگاکانی حکومەت و دەسەڵاتە خۆ بەڕێوەبەرایەتیە ناوچەییەکان و ئەو دامەزراوە گشتیانەی کە تەمویلی گشتی بەڕێوەدەبەن ھەروەھا ھەر دەزگایەکی تر لە لایەن یاساوە رێگەپێدراوبێت بۆ ئەوەی بەو بڕیارە یاساییانە بگات کە پەیوەندیدارن بە کەرتی گشتی دەکەونە ژێر باری ئەو یاسایە دانیمارک لە دانیمارک یاسای دەستڕاگەیشتن بە فایلەکانی بەڕێوەبردنی گشتی لە ساڵی بەسەر زۆرینەی دام و دەزگاکان جێبەجێدەبێت و بەندێکی نائاسایی لە یاسایەکە وا دەکات ئەم یاسایە زۆرینەی دابینکەرانی کەرتی تایبەت و گشتی وزەش بگرێتەوە ئیکوادۆر لە ئیکوادۆر یاسای بەرچاوروونی و دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان لە ساڵی ئەوە رادەگەیەنێت کە مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان لەلایەن دەوڵەتەوە زامنکراوە ئیستۆنیا لە ئیستۆنیا یاسای زانیاریە گشتیەکان ھەموو زانیاری ھەڵگرەکان دەگرێتەوە کە ھەموو دەزگاکانی حکومەت و حکومەتی خۆجێیی و کەسە یاساییەکان لە یاسای گشتی و کەسە یاساییەکان لە یاسای تایبەت ئەگەر ھاتوو ئەرکە گشتیەکانیان بەجێدەگەیاند وەک دابینکردنی تەندروستی خوێندن ەتد دەگرێتەوە یەکێتی ئەوروپا رێنمایی ژمارە ی پەرلەمانی ئەوروپی و ئەنجوومەنی ی ئایاری تایبەت بە دەستڕاگەیشتنی گشتی بە دۆکیۆمێنتەکانی پەرلەمانی ئەوروپی و ئەنجوومەن و لیژنەکان مافی دەستڕاگەیشتن بە دۆکیۆمێنتەکانی ھەر یەک لەم سێ دامەزراوەیە دەبەخشێت بە ھەر ھاوڵاتیەکی ئەم یەکێتیە یان بە ھەر تاکەکەسێکی سروشتی یان یاسایی کە جێنشین بێت یان نووسینگەی تۆمارکراوی لە ھەریەک لە وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتیە ھەبێت دۆکیومێنت بە مانایەکی بەرفراوان پێناسەکراوە و وا گریمانە دەکرێت کە ھەموو دۆکیومێنتێک بگرێتەوە تەنانەت ئەگەر پۆلینیشکرابێت رەنگە بکەوێتە ژێر باری مافی دەستپێڕاگەیشتن تەنھا لە حاڵەتێک دا نەبێت ئەگەر بکەوێتە خانەی یەکێک لە حاڵەتە جیاکراوەکان استپناات ئەگەر داوای دەستڕاگەیشتن رەتکرایەوە ئەوا داواکار رێگەی پێدراوە کە داوایەکی تری دووپاتکەرەوە ئەنجامبداتەوە دەکرێت سکاڵاکردنیش لە دژی رەتکردنەوەکە لە بەردەم لێکۆلەرەوەی یەکێتی ئەوروپا تایبەت بە سکاڵاکان ئەنجامبدرێت یان دەتواندرێت تێھەڵچوونەوەکە ببرێتە بەردەم دادگای سەرەتایی فینلەندا لە فینلەندا یاسای کراوەیی دۆکیۆمێنتە گشتیەکانی ساڵی کرانەوەیی بۆ ھەموو تۆمار و دۆکییۆمێنتەکان داناوە کە لە بەردەستی بەرپرسانی دەوڵەت شارەوانیەکان و کۆمەڵە ئاینیە تۆمارکراوەکاندا ھەن حاڵەتە ھەڵاوێردراوەکان لەم بنەما گشتیە تەنھا لە رێگەی یاساوە یان لە رێگەی بڕیارێکی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە بەر چەند ھۆیەکی ئاماژەپێکرا و دیاریکراودا وەک ئاسایشی نیشتمانی دەتواندرێت جیابکرێنەوە کراوەیی بۆ رەشنووسە واژوونەکراوەکانی دۆکیۆمێنتەکان ناکەونە ژێر باری یاساکەوە بەڵام بۆ رەچاوکردن و بڕیاری لێپرسراوە گشتیەکان بەجێھێڵدراوە کە ئایا ئاشکرای بکەن یان نە خاڵی لاوازی یاساکە تواندرا لاببرێت لەو کاتەی کە یاساکە لە ساڵی ەکاندا چاویپێداخشێندرایەوە یاسا ھەموارکراوەکە یاسای کراوەیی چاڵاکیەکانی حکومەت لە ساڵی بە ھەمان شێوە پرەنسیپی کراوەیی فراوانترکرد بۆ ئەوەی ئەو دامەزراوانەش بگرێتەوە کە بە شێوەیەکی یاسایی رێگەیان پێدراوە ئەرکەکانی حکومەت جێبەجێبکەن وەک تەمویلکردنی موچەی خانەنشینی و قازانجە گشتیەکان و لە ژێر سایەی ئەم یاسایە ئەم پرەنسیپە دۆکیۆمێنتە کۆمپیوتەریەکانیشی گرتەوە لینکی دەرەکی یاسای کراوەیی چاڵاکیەکانی حکومەت وەزارەتی دادی فینلەندی فەرەنسا لە فەرەنسا لێپرسینەوە لە فەرمانبەرە گشتیەکان مافێکی دەستوریە بە پێی راگەیاندنی مافی مرۆڤ و مافی ھاوڵاتیان یاسای چەسپێندراو لە فەرەنسا بریتیە لە یاسای ژمارە ی تەمموز لە بارەی رێوشوێنی جۆراوجۆر بۆ باشترکردنی پەیوەندیەکانی نێوان فەرمانگە حکومیەکان و خەڵکی گشتی لە سەر رێکخستنی جۆراوجۆری خاوەن مۆرک و سروشتی کارگێڕی و کۆمەڵایەتی و دارایی ئەم یاسایە وەک رێسایەکی گشتی ئەوەی داڕشتووە کە ھاوڵاتیان دەتوانن داوای وێنەی ھەر دۆکۆمێنتێکی کارگێڕی بکەن لە شێوەی پەڕاو یان لەسەر شێوە ژمارەیی کۆمیوتەری یان لەسەر ھەر شێوەیەکی تر و ئەم یاسایە دەسەڵاتێکی کارگێڕی سەربەخۆ دادەمەزرێنێت بۆ ئەوەی چاوەدێری پرۆسەکە بکات جۆرجیا لە جۆرجیا گەلەیاسای کارگێڕی گشتی یاسایەک لەسەر ئازادی زانیاریەکان لەخۆوە دەگرێت ئەلمانیا لە ئەڵمانیا حکومەتی فیدرالی لە ساڵی دا یاسای ئازادی زانیاریەکانی پەسەند کرد شەش لە شانزە ویلایەت کە بریتیبوون لە بەندسلاندەر و نۆردرھێین وێستفالن و شلیسویگ ھۆڵستێین ھامبۆرگ و برێمەن ھەڵسەن بە پەسەندکردنی یاسای ئازادی زانیاریەکانی تایبەت بە خۆیان لینکی دەرەکی یاسایەک بۆ رێکخستنی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکانی حکومەتی فیدرالی ئەڵمانیا یاسای ئازادی زانیاریەکان ھەنگاریا لە ھەنگاریا یاسای پاراستنی زانیاریە تاکەکەسیەکان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاریە خاوەن بەرژەوەندیە گشتیەکان مافی دەستڕاگەیشتن درێژە پێدەدات تاوەکو ھەموو ئەو زانیاریانە بگرێتەوە کە بەرژەوەندی گشتیان تێدایە و زانیاریەکانیش وەک ئەو زانیاریانەی کە لە لایەن دەزگایەکەوە پێشکەشدەکرێن کە وەزیفەیەکی حکومی بە ئەنجامدەگەیەنێت پێناسەکراون ەندستان لە ەندستان یاسای مافی زانیاریەکان لە لایەن پەرلەمانی ەندستانەوە لە تەمموزی خرایە بەر چاو ئەم یاسایە لە ی تشرینی یەکەمی دا ھێزی یاسایی و جێبەجێکردنی وەدەستھێنا لە ژێر ئەم یاسایەدا زانیاریەکان بوون بە مافێکی بنچینەیی ھاوڵاتیان و ھەر لە ژێر سایەی ئەو یاسایە پێویستە ھەموو دەزگاکانی حکومەت یان ئەو دەزگایانەی کە لە رێگەی پارەبەخشینی حکومەتەوە کاردەکەن کارمەندێکی زانیاریە گشتیەکان دابمەزرێنێت بەرپرسیاریەتی ئەم کارمەندانە بریتیە لە دڵنیاکردنەوەی ئەوەی کە ئایا ئەو زانیاریەی داواکراوە ئاشکراکراوە بۆ داواکار لە ماوەی رۆژ یان لە ماوەی سەعات لە حاڵەتێک ئەگەر ئەو زانیاریە پێویست بوو بۆ ژیانی یان ئازادی کەسێک ئەو یاسایە سوودی لە یاسا پێشووترەکانی چەند ویلایەتێکی دیاریکراو وەرگرتووە لە ناویشیاندا مەھاراسترا گۆوە کارناتاکە دێلەی ەتد کە رێگەیان بە مافی بەدەستھێنانی زانیاریەکان ھەر یەک بە پلەی جیاواز بۆ ھاوڵاتیان لە بارەی چاڵاکیەکانی ھەر دامەزراوەیەک لە حکومەتی ویلایەتەکان داوە ژمارەیەک لە ھەڵدانەوەی زانیاریە گرنگەکان بووە ھۆی ئاشکراکردنی گەندەڵی لە پرۆژە جۆراوجۆرەکانی حکومەت وەک پارە پەیداکردنی ناڕەوا لە سیستەمەکانی دابەشکردنی گشتی کۆگاکانی دابەشکردنی بەشە خۆراک فریاکەوتنی کارەساتەکان بونیادنانی رێگاوبانەکانی دەرەوە ەتد یاساکە بۆ خۆی خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە بەرەوپێشچوونی ەندستان بەرەو کراوەیی و لێپرسراویەتی زیاتر ھەرچۆنێک بێت یاساکە چەند خاڵێکی لاوازی دیاریکراوی تێدا ھەیە کە بەربەست لەبەردەم جێبەجێکردنیدا دروستدەکەن چەندین پرسیار لەسەر نەبوونی داواکاری خێرا و وەڵامنەدانەوەی داواکاریەکان دروستبوون نەبوونی کارمەندێکی ناوەندی وادەکات کە زەحمەت بێت زۆر بە ھەستیاری کارمەندی ی دروست دەستنیشان بکەیت بۆ ئەوەی کار لەسەر داواکاریەکان بکەت لەبەر ئەوەی کارمەندی فەرمانبەری دامەزراوەی حکومەتە رەنگە ئەم کارمەندە بەرژەوەندیەکی یاسایی ھەبێت لە ئاشکراکردنی زانیاریە زیانبەخشەکان لە بارەی چاڵاکیەکانی دامەزراوەکەی خۆی کەواتە ئەمەش دەبێتە ھۆی بە گژیەکداچوونی بەرژەوەندیەکان لە ویلایەتی مەھاراسترا مەزەندەکراوە کە تەنھا لە ی داواکاریەکان لە راستیدا دانیانپێدانراوە بەوەی کە دەکەونە ژێر باری ئەو یاسایەوە یاساکە ھەروەھا خۆی لە ئاشکراکردنی ئەو زانیاریانە دادەماڵێت کە کاریگەریان بەسەر ئاسایشی نیشتمانی و بەرگری و پرسەکانی تر کە دەکەونە ناو چوارچێوەی خانەی بەرژەوەندی نیشتمانیەکانەوە بۆ زانیاری زیاتر سەیری یاسای مافی زانیاری بەدەستھێنانی ەیندی بکە ئیرلەندا لە ئیرلەندایاسای ئازادی زانیاریەکان لە نیسانی دا جێبەجێکرا ئەم یاسایە بوو بە ھۆی روودانی گۆڕانێکی بەرچاو لە پەیوەندی نێوان ھاوڵاتیان و رۆژنامەنووسان و وەزارەتەکانی حکومەت و دامەزراوە گشتیەکان چەند پێوەندێکی زۆر کەم ھەیە لەسەر زانیاریەکان بۆ ئەوەی ئاشکرابکرێن خەسڵەتێکی بەرچاو بریتیە لەو پێشگریمانەیەی کە ھەموو شتێک ئەگەر لە رێگەی یاساوە سنوردارنەکرابێت ئەوا دەتواندرێت بەدەستبھێنرێت و ئاشکرابێت لەم رووەوە ئەم یاسایە یاسایەکی زیاتر لیبرالیانەترە لە یاسای شانشینی یەکگرتووی بەریتاینیا رەنگە بڕیارەکانی دامەزراوە گشتیەکان تایبەت بە داواکاریەکانی بەدەستھێنانی زانیاریەکان لە لایەن کۆمیساری زانیاریەکانەوە چاویپێدابخشێندرێتەوە یەکێک لە مشتومڕەکان کە بۆتە جێگای نیگەرانی رۆژنامەنووسان و مێژوونوسان ئەوەیە کە بە شێوەیەکی تەقلیدی وەزیرانی حکومەت واژوو لەسەر ھەر پلانێکی سەرەکی یان دۆکیۆمێنتێک دەکەن و پەراوێزی لەسەر دەنووسن کە دەیبینن ھەرچۆنێک بێت ئەم پیادەکردنە گرنگی خۆی لەدەستداوە بەھۆی ئەو کراوەییە نوێیە ئەم پەراوێز نووسین و واژووکردنەی دۆکیۆمێنتەکان ھەرچۆنێک بێت لە واری کرداریدا زۆربەی زانیاری ئەوە دەداتە دەستەوە کە وەزیرەکە چی زانیوە لەبارەی کێشەکە و چ جۆرە بۆچوونێکی لە بارەی پرسەکەوە نووسیوە ھەروەھا فەرمانبەرانی مەدەنی و گشتی زیاتر نا فەرمی بوون لە پاراستنی تۆمارە نووسراوەکانی ئەو کۆبوونەوانەی کە ئەگەری لێکەوتنەوەی مشتومڕی ھەیە و لە ئەنجامیشدا یاداشتی نووسراو وەڵاوەدەنێن لە کاتێکدا ئەم زانیاریە زۆربەی جار ئاشکرا ناکرێت و ھەندێک کات تەنھا لەژێر فەرمانڕەوایی سی ساڵ راستیەکە ئەوەیە وەزیرەکانی حکومەت ئێستا ھەڵناستن بە واژووکردن و پەراوێزکردنی دۆکیومێنتەکان کە ئەو پرسانە دروستبکات لە کاتێکدا حکومەت کراوەیە و بەرپرسیارنیە لەبەرامبەر ئەوەی کە کێ ئەوەی ئەنجامداوە یان بینیویەتی یان چۆن پرۆسەی بڕیاردروستکردن کاری خۆی کردوە ئیسرائیل لە ئیسرائیل یاسای ئازادی زانیاریەکان پاڵپشتیکراو بە پەیڕەوەکانی ئازادی زانیاریەکان کۆنترۆڵی ئازادی زانیاریەکان دەکات ئەو دامەزراوانە دیاریدەکات کە دەکەونە ژێر ئەو یاسایە لە کۆمەڵێک جۆری بە لیستکراو کە بەشێوەیەکی سەرەکی زۆرینەی دەزگا گشتیەکانی تێدایەو دەرفەت بە حکومەت دەدات کە لیستێک بە ناوی ھەموو ئەو دەزگایانە بڵاوبکاتەوە کە دەکەونە ژێر باری ئەو یاسایە ھەرچۆنێک بێت ئەم لیستە وا پێناچێت کە بەشێوەیەکی ئاشکرا لەبەردەست بێت ئەگەر لە راستیدا ھەر دروستیشکرابێت زۆر لە دەزگا گشتیەکان ناچار نین پەیڕەوەی یاسا بکەن کە سنور بۆ ئەگەرەکانی بەکارھێنانی لەلایەن ھاوڵاتیانەوە دادەنێت ئێستا رژێمی ئازادی زانیاریەکان لە ئیسرائیل شتێکی نا باوە بە جۆرێک کە تاکە دەوڵەتە تیایدا زانکۆ و کۆلێژە گشتیەکان ناکەونە ژێر باری ئەو یاسایە لەسەر بنەمای نیشتمانی وەزارەتی داد ھەرچۆنێک بێت سەیری ئەوەی کردووە کە مەودای یاساکە فراوانتر بکاتەوە بۆ ئەوەی ئەم جۆرە دامەزراوانەش بگرێتەوە جامایکا لە جامایکا یاسای پەیوەندیدار بریتیە لە یاسای دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان یابان لە یابان یاسای تایبەت بە دەستڕاگەیشتن بەو زانیاریانەی کە لەلایەن ئۆرگانە کارگێڕیەکانەوە پارێزراون لە ساڵی دا راگەیاندرا و لە ساڵی دا جێبەجێکرا لە زۆر لە حکومەتە خۆجێییەکان ئەم یاسایە پەیڕەوەکان رێکدەخات لە بارەی ئاشکراکردنی زانیاریەکان لە دوای نیوەی کۆتایی ھەشتاکانەوە سربیا و مۆنتینیگرۆ نەتەوەی سربیا و مۆنتینیگرۆ لە دوو کۆماری فیدرالی پێکدێت لە کۆماری سربیا یاسای تایبەت بە دەستڕاگەیشتنی ئازاد بەو زانیاریانەی کە گرنگی گشتیان ھەیە ئەم یاسایەش مافی دەستڕاگەیشتن بە دۆکیومێنتەکانی دەسەڵاتە گشتیەکان دەبەخشێت یاسایەکی ھاوشێوە لە کۆماری مۆنتینیگرۆ پلە کۆتایی ساڵی دا پاش پرۆسەیەکی چەندین ساڵە پەسەندکرا سلۆڤینیا سلۆڤینیا ھەڵسا بە پەسەندکردنی یاسای دەستڕاگەیشتن بە زانیاریە گشتیەکان لە ئازاری دا ئەم یاسایە ئەو رێوشوێنانە رێکدەخات کە ھەڵدەستن بە دڵنیاکردنەوەی دەستڕاگەیشتنی ئازادانەی ھەموو کەسێک بەو زانیاریە گشتیانەی کە لەلایەن دامەزراوەکانی دەوڵەت و دامەزراوەکانی حکومەتی خۆجێیی و دەزگا گشتیەکان و ئەو ئەو دەزگایانەی کە پارەی گشتیان بۆ تەرخانکراو و قەوارەکانی تری رەچاوکراو لە یاسای گشتی و کەسانی خاوەن دەسەڵاتی گشتی و بەڵیندەرانی خزمەتگوزاریە گشتیەکان پارێزراون ماڵپەڕی ئینتەرنێتی کۆمیسیاری زانیاریەکان ئەفریقیای باشوور ئەفریقیای باشوور یاسای بەھێزکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان لە ی شوباتی دا پەسەندکرد ئەم یاسایە بە نیازی ئەوە دانراوە کە ھێزی جێبەجێکردنی یاسایی بەو مافە دەستوریە بدات کە مافی دەستڕاگەیشتنی بە ھەر زانیاریەک کە لەلایەن دەوڵەتەوە پارێزراوە و یان ھەر زانیاریەک کە لەلایەن کەسێکی ترەوە پارێزراوبێت و پێویست بێت بۆ پیادەکردن یان پاراستنی ھەر مافێک پێویست بێت بدات مافی دەستڕتگەیشتن بە زانیاریە تایبەت و تاکەکەسیەکان بریتیە لە خەسڵەتێکی سەرنجڕاکێش چونکە زۆرینەی یاساکانی ئازادی زانیاریەکان تەنھا دامەزراوە حکومیەکان دەگرنەوە خۆ سوید لە سوید یاسای بنچینەیی ساڵی تایبەت بە ئازادی رۆژنامەگەری و مافی ئەوە بە جەماوەر دەدات دەستیان بە دۆکیومێنتە حکومیەکان بگات بەم شێوەیە ئەمەش بریتیە بەشی بنچینەیی لە دەستوری سویدی و یەکەم یاسای ئازادی زانیاریەکانە بەو مانایە مۆدێرنە لە سویدا ئەمە ناسراوە بە کە ماناکە بریتیە لە پرەنسیپی مافی دەستڕاگەیشتنی گشتی بە زانیاریەکان و لەو کاتەشەوە ئەمە پەیڕەو دەکرێت پرەنسیپی مافی دەستپێڕاگەیشتنی گشتی مانای ئەوەیە کە خەڵکی گشتی و میدیا گشتیەکانی وەک رۆژنام و رادیۆ و تەلەفزیۆنپێویستە زامنبکرێن بە تێڕوانینیچکی نا رێگرانە لەلایەن ئەو چالاکیانەی کە حکومەت و دەسەلاتە خۆجێییەکان ئەنجامیدەدەن تایلەند لە تایلەند یاسای پەیوەندیدار بەو بابەتە بریتیە لە بریتیە لە یاسای زانیاریە فەرمیەکان ساڵی ترینیداد و تۆباگۆ لە ترینیداد و تۆباگۆ یاسای پەیوەندیدار بریتیە لە یاسای ئازادی زانیاریەکان ساڵی پاکستان سەرۆک پەروێز موشەڕەف فەرمانی ئازادی زانیاریەکانی لە تشرینی یەکەمی ساڵی دا راگەیاند ئەم یاسایە رێگە بە ھەر ھاوڵاتیەک دەدات بتوانێت ئەو زانیاریانە بەدەستبھێنێت کە لە تۆمارە گشتیەکاندا ھاتوون و لەلایەن دامەزراوە گشتیەکانی حکومەتی فیدرالی پارێزراون لە ناویشیاندا وەزارەت و بەش و دەستە و ئەنجوومەن و دادگاکان ئەم یاسایە بەسەر ئەو کۆمپانیایانەی کە لەلایەن حکومەتەوە خاوەنداریەتی دەکرێن و حکومەتە ھەرێمیەکانیش جێبەجێناکرێت لە یاسایەکەشدا ھاتووە کە ئەو دامەزراوانە دەبێت لە ماوەی رۆژدا وەڵامی داواکاریەکانی بەدەستھێنانی زانیاری بکەن تورکیا پاراگوای لە پاراگوای یاسا زانیاری نووسراو دەپارێزێت ئەمەش مانای وایە کە ھەر ھاوڵاتیەک مافی ئەوەی ھەیە کە کۆپیەک لەو زانیاریانەی کە پیوەندیدارە بەخۆیەوە لە فەرمانگە گشتی و تایبەتەکان داوابکات و داوای لەناوبردنی ئەو زانیاریەش بکات ئەگەر دەرکەوت کە دروست و تەواو نەبوو ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن بەرھەڵستکارەکانەوە بەکارھێنراوە دوای دیکتاتۆر بۆ ئەوەی زانیاریەکان لەبارەی خۆیانەوە بدۆزنەوە لە ساڵی ھەوڵدرا بۆ شەفافیەت لەبارەی کڕیاریەکانی حکومەت لە رێگەی سیستەمێکەوە بۆ بڵاوکردنەوەی داواکاری کڕینەکان و دەرئەنجامەکان بەریتانیا یاسای ئازادی زانیاریەکان بریتەی لە جێبەجێکردنی یاسا سەرەکی ئازادی زانیایریەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی بێجگە لە دەزگاکانی سکۆتلەند کە یاسای ئازادی زانیاریەکان سکۆتلەند دەیانگرێتەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یاسای ئازادی لە ی تموز لەلایەن سەرۆک لیندن ب جۆنسن واژووکرا و ھێزی یاسایی پێدرا و لە ساڵی دواتر خرایە کارەوە ھەموارکردنی یاسای ئازادی زانیاریە ئەلیکترۆنیەکان لەلایەن سرۆک بیل کلنتۆن لە ی تشرینی یەکەمی دا واژووکرا ئەم یاسایە تەنھا بەسەر دەزگا فیدرالیەکان جێبەجێدەبێت ھەرچۆنێک بێت ھەموو ویلایەتەکان و ھەروەھا ناوچەی مقاگعە کۆلۆمبیا و ھەندێک لە ھەرێمەکانیش رێنمایی ھاوشێوەیان دەرکردووە کە لە رێگەیەوە داوای ئاشکراکردنی زانیاریە پێویستەکان لەلایەن دەزگاکانی ویلایەتەکان و حکومەتە خۆجێییەکان ھەرچەندە ھەندێک ھەندێکیان زیاتر فراوانترن لەوانی تر زۆر کەس ئەمە دەبەستنەوە بە سیستەمی کۆبوونەوەی ئاشکرای پەرلەمان بۆ ئەوەی ئاشکرابێت لەبەردەم ھەمووان زیمبابوێ لە زیمبابۆی یاسای دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەکان و پاراستنی تایبەتمەندیەکان لەلایەن سەرۆک مۆگابی لە شوباتی دا واژووکرا ئەو وڵاتانەی کە یاسای ھەڵپەسەردراویان ھەیە لەبارەی ئازادی زانیاریەکان بازاڕی ئازاد بریتیە لەو بازاڕەی کە سیاسەتی لیبراڵی لە پشتیەتی و لەسەر بنەمای بنچینەیەکی وەک پێشبڕکێی بازرگانی و دەستێوەردنەدانی حکومەت لە دیاریکردنی نرخ و رێوشوێنە پێوەندکاریەکان لەسەر بازرگانی لەگەڵ ئەوەشدا بازاڕی ئازاد بە پێی ئەو رەوشە پێشبڕکێکاریەی کمە تێدجایە رەوشت و بنەما و رێوشوێنی تایبەت دروستکردنی کێبرکێ لەنێوان کۆمپانیاکان دا بۆدابەزاندنی نرخ و بەرزی کوالێتی لەراستیدا هەوموو قورسای بازاری ئازاد بریتیە لەبەکاربەر بەرزو نزمی نرخ بەکاربەر دیاری دەکات پەپێی ئەو خواستەی کە هەیەتی لە ئەنجامدا لەبەرژەوەندی بەکار بەردایە بازرگانى ئازاد ئەو ساسەت لە بازاڕى نێودەوڵەتى ئەوەى حكومەت نەخێر زنجر كردنى دەهێنێت لە دەرەوە ان و دەنوێنێت بازرگانى ئازاد لەلاەن ناوچەى ئابوورى دانشتووى ئەوروپا و ەكێتى ئەوروپاى و ڕێككەوتننامەى بازرگانى ئازاد بۆ ئەمركاى باكوورى ئەوەى دا مەزراند بازاڕى كراوە زۆربەى وڵات ئەو ئەمڕۆى ئەندامى ڕێكخراوى بازرگانى جهانى ڕێككەوتن بازرگانى چەندن لاەن سەرەڕاى ئەوەش لە ڕاستدا زۆربەى حكومەت هێشتا دەسەپێنێت هەندێك ساسەت پارێز ئەوەى بۆچوون بۆ پشتگرى كرێگرتەى ناوخۆى وەك جێبەجێ كردنى باجى گومرگى لەسەر دەهێنێت لە دەرەوە ان پێشانگا بۆ و دەكرێت بۆ حكومەت هەروەها كۆنترۆڵ كردنى بازرگانى ئازاد بۆ گڵكۆێك لە ادرات سەرچاوەى سروشتى و دەگرێتەوە گوڕا لە بەربەست ئەوەى لەڕاستدا خڵافاندن بازرگانى بەش والرائب و بەربەست هتر گومرگى وەك اسادانان ڕێكخراوەى ئێستا دەبنێت بانقى نێودەوڵەتى كە دەكرێت كە ڕێ بدات بە لەسەر زاتر ڕێژە لە وڵات النام بە پێوستێك بۆ سەرچاوە بەڵام وا دەزانێت ها جون چانغ دەكرێت پاساوى ئاستى سەرەوە چونكە بۆشاى بەرهەمهێنان لەنێوان وڵاتى چەكەرە و وڵاتى پێشكەوتوو ئەو سەرەوە گەلێك لە بۆشاى بەرهەمهێنان ئەوەى ڕووبەڕوو دەبێتەوە وڵاتى پشەسازى مۆركى گشتى ئەو كە وڵاتى سارد لە ئەمڕۆ نە لە هەمان هەڵوێست كە وڵاتى پێشكەوتوو بوو لە كاتێك بوو لاانى ئاستى هاوشێوە لە تەكنەلۆجا چونكە ئەوان اركەر بێهێزى لە نزامى پێشبڕكێى هەروەها بوو وڵات پێشكەوتوو هەمشەى اركەر قوا لەسەر پێشتر لەسەر ئاست كەمترن بە شێوەەكى گشتى كردارى دژ ا هاوتا بۆ ئاڕاستەى تەماشاكردن ئەمە ئەو كە وڵاتى چەكەرەى بەتوانا لەسەر پشتبەستنى هونەرى لە دەرەوە لەو كاتەى بوو وڵاتى پێشكەوتوو بۆ دروستكردن هونەرى نوێ خۆ و كە وڵاتى چەكەرەى لاى ئەو بازاڕ زاتر دەوڵەمەندى گەلێك لە ئەوەى بۆ هەناردن لەوەى بوو لەسەرى حالەت لە سەدەى ئەگەر بوو گومركى دابڕاو بەسەر شتومەكى لەدوروەى وڵات هنراو بەرگرى سەرەكى ئەو بۆ هاندانى پشەسازى پەدابوو دەبێت كە دەبێت گومركى دابڕاو بەسەر شتومەكى لەدوروەى وڵات هنراوى بەرز بەوەى بەس دەبێت بۆ ڕێگە پێدانى كەل وپەلى كارگە ناوخۆى بۆ كێبڕكێك لەسەر گومركى دابڕاو بەسەر شتومەكى لەدوروە وڵات هنراو بۆ سەركەوتوو ئەمە بردۆز و ناسراو بە ناوى دروست كردنى ى دەهێنێت لە دەرەوە و وا دا دەنێت بۆ سنوورى گەورە هتر ئنجا هەژارێك بۆ وڵاتى چەكەرە ئێستا لێبوردەیی زاراوەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیری و ئایینیە بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەکردن بەو پیادەکردنە کۆمەڵیانە یان تاکەسیانەی کە لێپێچینەوە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانە ناکان کە باوەڕیان یان ھەڵسوکەتیان بەشێوەیەکی جیاوازە لەگەڵ ئەوەی کە ڕەنگە مرۆڤ پێی قایل نەبێت پیادەکردنەکانی سیستەمە گشتگیرەکان بە پێچەوانەی لێبوردەییە کە بە توندڕۆیی ناودەبرێت زاراوەی لێبوردەیی زیاتر باوترە لە زاراوەکانی تری وەک قبوڵکردن و رێزگرتن کە کۆمەڵە جۆراوجۆرەکانی پێ قەرزباردەکرێت لێبوردەیی وەک چەمکێک سەپاندنی سزا ھاوشان لەگەڵ بڕیاردان بە ئاگایانە پاش بەکارھێنانی ئەم توانایە زاراوەی لێبوردەیی زۆربەی جار بۆ ئاماژەکردن بە پیادەکردنە کۆمەڵە نا توندوتیژەکان بەکاردەھێنرێت جا ئەمە پیادەکردنی ئایینی یان ڕەگەزیانە یان ڕامیاری بێت و ئەمەش زۆر بە دەگمەن ڕێگە بە ڕەفتارە توندو تیژەکان دەدات واتای کۆمەڵایەتییە فراوانەکەی لێبوردەیی ئەو بیرۆکەیە لە خۆدەگرێت کە دەڵێت توندڕۆیی و نەگونجان بریتین لە سەرچاوەی توندوتیژی و ناجێگیری باری ڕامیاری لەبەر ئەوە لێبوردەیی بووە بە پەسەنکراوترین زاراوەی کۆمەڵایەتی بۆ پێناسەکردنی ئەو پیادەکرنە کرداری و عەقڵانیانەی کە ڕێگە بە ھەمە ڕەنگی و پیادەکردنە کۆمەڵایەتییە نا باوەکان دەدات لیبوردەیی ئایینی و سیاسی بە درێژایی کات و سەردەمەکان بە بەرچاوترین لایەنەکانی چەکی لێبوردەیی دادەنرێن نەخاسمە جیاوازیەکان لە ئایدۆلۆژیا ئایینی و سیاسیەکاندا بووەتە ھۆی نانەوەی شەڕ و ھەڵمەتەکانی پاکتاوی ڕەگەزی و ئابڕووچونەکان کە لە ژمار نایەن ھەریەک لە ڤۆڵتێر و لیسینک لەو فەیلەسوفانەی سەردەمی ڕۆشەنگەری بوون کە بانگەشەیان بۆ لێبوردەیی ئایینی دەکرد و کاریگەریەکی بەرچاویان ھەبوو لە کۆمەڵگا رۆژئاواییەکاندا بەڵام بەداخەوە ئەم دوو فەیلەسوفە سەرکەوتوو نەبوون لە بەخشینی گرنگیدان بە لایەنێکی تر لە لێبوردەیی کە گرنگیەکەی کەمتر نیە لە لێبوردەیی ئایینی ئەویش لێبوردەیی سیاسیە لە کاتێکدا نەبوونی لێبوردەیی ئایینی کێشەی لەزۆر ناوچەی جیھاندا دروستکردووە ئەوا جیاوازیەکان لە ئایدۆلۆژیای سیاسیە بە تەنیا لە سەدەی بیستەمدا بۆتە ھۆی کوشتنی ملیۆنان مرۆڤ لەبەرئەوە ئارەزووی ڕۆشنبیران و کەسانی ئەکادیمی ھاوچەرخ بریتیە لە پێشخستنی بیردۆزێکی بەرفراوانتری لێبوردەیی سیاسی ئەمەش بە داوایەکی زۆر پێویست دادەنرێت لە ڕۆژاوا نەخاسمە کاریگەری ئایین لەسەر سیاسەت لە دژیەکیەکی بەردەوامدایە لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور لێبوردەیی وەک چاکە زەمینەیەکی ناوەند لە نێوان بەھەند ھەڵنەگرتنی زەنی زیادەڕۆیی لە لێبوردەیی و بەرتەسکی ئاسۆی بیرکردنەوە زیادەڕۆیی لە نا لێبوردەیی سەیری ئەمانەش بکە ئازادیی دەربڕین یان ئازادیی قسەکردن بە ئینگلیزی زۆربەی جار بە چەمکێکی جەوھەریی دادەنرێت لە دیموکراسیەتە لیبراڵیخوازە نوێکاندا کە تیایاندا ئازادیی قسەکردن وەک قەدەغەکار و بەرگرێک رەچاودەکرێت بۆ نەھێشتنی سانسۆڕ و چاودێری مافی ئازادیی قسەکردن لەژێر سایەی یاسای نێودەوڵەتیدا زامنکراوە لە رێگەی چەندین ھۆکاری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤەوە و بە شێوەیەکی بەرچاویش ئەمە لە مادەی ی جاڕی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ و مادەی ی پەیماننامەی ئەوڕووپی لەسەر مافەکانی مرۆڤدا ھاتووە لەگەڵ ئەوەشدا کەموکوڕییەکان لە واری جێبەجێکردندا لە زۆر لە وڵاتاندا ھەر بە چارەسەرنەکراوی دەمێننەوە زاراوەی ھاوتای ئەم زاراوەیەش کە ئازادی رادەربڕینە ھەندێک جار بە زاراوەیەکی باشتر ڕەچاو دەکرێت وەک لە ئازادیی قسەکردن چونکە ئازادیی قسەکردن تێیدا مەبەست تەنھا قسەکردنی زارەکی نییە بەڵام ئەم مافە بەم شێوەیە لێکدەدرێتەوە کە پارێزگاری لەھەموو کردارێکی گەڕان و وەرگرتن و گواستنەوەی زانیاری و بیرۆکەکان بکات بە چاوپۆشین لەو ناوەندانەی کە بەکاردەھێنرێن بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارانە لە رێگەیانەوە مافی ئازادی ڕادەربڕین مافێکی بەڕەڵا نییە ھێشتا حکوومەتەکان ڕەنگە ھەندێک جۆری زیانبەخشی ڕادەربڕین بە قەدەغەکراو ڕەچاوبەکەن لە ژێر سایەی یاسای نێودەوڵەتی سنووردارکردنەکان بۆ سەر ئازادیی قسەکردن پێویستە بگونجێن لەگەڵ تاقیکردنەوەیەکی سێ بەشی توندا و تێیدا دەربچن پێویستە ئەو سنوردارکردنانە بە یاسا پاڵپشتی بکرێن و بەدوای بەدەستھێنانی ئامانجێکەوە دانرابن کە ئامانجێکی ڕەوا بێت و پێویست بێت واتە بە بەراورد گونجاو بێت بۆ بەدەستھێنانی ئەم ئامانجە لە نێو ئەو ئامانجانەش کە بە ڕەوا دادەنرێن بریتین لە پارێزگاریکردن لە ماف و ئابڕوومەندی کەسانی تر رێگەنەدان بە ناوزڕاندن و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی و شیرازەی سیستەمی گشتی و تەندروستی گشتی و ڕەوشتە گشتییەکان بەشێوەیەکی گشتی ئازادیی ڕادەربڕێن وەک ڕێسای بنچینەیی دانی پیدادەنرێت و سنوردارکردنەکانیش وەک ھەڵاوێردراو لەو ڕێسایە ڕەچاودەکرێن لەگەڵ ئەوەشدا گوێڕایەڵی و جێبەجێکردنی ئەو ڕێسایە شتێکە زۆربەی جار کەموکوڕی تێدایە و بەتەواوی ئەنجامنادرێت یەکەم جار یاسای مۆدێڕن لە بارەی ئازادیی قسەکردن و دەسپێڕِاگەیشتنی خەڵکی گشتی بە زانیارییەکان لە شانشینی سویدی لە ساڵی دامەزرا لێرەشدا بەزۆری سوپاسەکە بۆ ھەوڵەکانی فەیلەسووفی فینلەندی ئەندێرس چیدێنەس بە ئینگلیزی دەگەڕێتەوە ئەم فەیلەسووفە لیبێڕاڵیەکی لاساییکەر بوو کە بانگەشەی بۆ بازرگانیی ئازاد و ئازادی زانیارییەکان دەکرد بۆ ئەوەی کەناڵێکی دروستی پێدانەوەی زانیاریەکان دابینبکرێت بۆ پرۆسەی یاسادانان و بڕیاردان لەسەر دابەشکردن و تەرخانکردنی سەرچاوەکان دەرامەتیەکان پێویست بە بوونی ھیچ بەڵگەیەک نییە کە ھەر جۆرێکی دیاریکراوی ئازادیی نووسین و لەچاپدان یەکێکە لە بەھێزترین شورەکانی مانەوە و پارێزگاریکردن بۆ رێکخستنی ئازادانەی دەوڵەت کە بەبێ ئەوە دەوڵەتان زانیاریی تەواویان لەبەردەست نابێت بۆ داڕشتنی یاسا باشەکان و ئەم دادپەروەریە بەخشراوەش ناواندرێت چاوەدێریبخرێتەسەر و تەنانەت خەڵکی فەرمانڕەوایی کراویش نازانن کە پێداویستیەکانی یاسا چین و سنوورەکانی مافی حکوومەت چین و بەرپرسیاریەتی خۆشیان نازانن وەک فەرمانڕەوایی کراو و بەبێ ئەوە پەروەردە و رەفتاری باش لەناودەچن و توندو تیژی و پێشێلکاری لە بیرۆکە و قسە و شێوازەکانی رەفتارکردن بەدەردەکەون و تاریکی سەراپای ئاسمانی ئازادییەکانمان لەماوەی چەند ساڵێکی کەمدا دادەپۆشێت فەیلەسوف ئەلێکس دو توکوێڤیلێ بە ئینگلیزی تێبینی ئەوەی کرد کە ڕەنگە خەڵک دوودڵ بن لە قسەکردن بە ئازادی نەوەک لە ترسی ئازاردانیان لەلایەن حکومەتەوە بەڵکو لەبەر درووستبوونی فشاری کۆمەڵایەتی زۆر لەسەریان کاتێک کە تاکەکەسێک بۆچوونێک ڕادەگەیەنێت کە باو و بە دڵی جەماوەر نییە ڕەنگە ئەو کەسە ڕووبەڕووی قێز و ڕەقلێبوونەوەی کۆمەڵگاکەی خۆی ببێتەوە تەنانەت لەوانەیە بکەوێتە ژێر شەپۆڵی توندوتیژی پەرچەکردارەکانیشەوە لە کاتێکدا ئەم جۆرە سەرکپکردنەوەی ئازادیی قسەکردن سەرکپکردنی کۆمەڵایەتی وەلاوەنانی زۆر گرانترە لە سەرکپکردنەکانی حکومەت بۆ ئازادیی قسەکردن پرسیار لەسەر ئەوە ھەیە کە ئایا بەڕاستی ئەمە دەکەوێتە نێو چوارچێوەی ئازادیی قسەکردنەوە کە بەشێوەیەکی ئاسایی وەک ئازادبوونێکی مەدەنیانە یان ئازادبوون لە کردارەکانی حکومەت رەچاودەکرێن گرنگە کە لە پاساوە تیئۆرییە جۆراوجۆرەکان بۆ ئازادیی قسەکردن تێبگەین ئەگەر بمانەوێت تێڕوانینێک لەبارەی سرووشتی ڕاستەقینەی چەمک و سنوورە عەقلانییەکانی ئازادیی قسەکردن درووستبکەین بەشێکی پاساوی قسەکردنی ئازاد بریتییە لە گریمانەی لیبێڕاڵی گشتی یان گریمانەی لیبێڕاڵیانە لە دژی ناچارکردنی تاکەکەسەکان و دوورخستنەوەیان لەو رێگەیەی کە بۆ خۆیان حەزیان لێیە بژین و لەوەی کە بۆ خۆیان دەیانەوێت ئەنجامی بدەن بەھەرحاڵ ژمارەیەک لە پاساوی زیاتر ڕوون و دیاریکراوتر ھەن کە بە شێوەیەکی بەربڵاو وەک پاساو بۆ ئازادیی قسەکردن پێشنیارکراون بۆ نمونە دادوەری دادگای باڵای کەنەدا ماک لاچلان بە ئینگلیزی لە بارەی قسەکردنێک کە ڕق و کینە دەرببڕێت ئەم دەرەنجامانەی خوارەوەی دەستنیشانکردووە لەوانەیە ئەم جۆرە پاساوانە تێکەڵ بەیەک ببن ھەموویان بەیەکەوە پاساوێک دروستدەکەن کە بە شێوەیەکی بەرفراوانتر قەبووڵدەکرێت بۆ داننان بە ئازادیی قسەکردن وەک ئازادیەکی بنچینەیی سیاسی و مەدەنی دەکرێت بە شێوەیەکی ورد لە ڕێگەی جیاوازەوە ھەریەک لەم پاساوانە ڕوونبکرێنەوە و ڕەنگە پێویست بکات ھەندێکیان ڕادەی لێھاتووییان تاقیبکرێتەوە دەکرێت پاساوی یەکەم و چوارەم لەگەڵ یەک دابنرێن بەو پێیەی کە پاساوی دیموکراتیانەن یان جۆرە پاساوێکن کە پەیوەندیدارن بە خود فەرمانڕەواییکردنەوە ئەمانە دەگەڕێنەوە بۆ ڕووەکانی ڕۆڵی سیایانەی قسەکردنی ئازاد لە کۆمەڵگای دیموکراتیدا پاساوی دووەم پەیوەندیدارە بە ئاشکراکردنی ڕاستیەکان پاساوی چوارەمیش زۆر بە توندی پەیوەندیدارە بە بەھا ئازادیخوازیە لیبێڕالیە گشتییەکان بەڵام جەخت لەسەر گرنگیەتی تایبەتی زمان و ھێمابازی و نوێنەرایەتیکردن بۆ ژیان و سەربەخۆییمان دەکاتەوە ئەم شیکاریانەش ژمارەیەک دەرئەنجام پێشنیار دەکەن ئازادیی قسەکردن زۆر گرنگە لە ھەموو دیموکراسییەتێکدا چونکە گفتوگۆی کراوەی نێوان پاڵێوراوان لەبەردەمی خەڵک شتێکی بنچینەییە بۆ دەنگدەران تا بتوانن بڕیاری خۆیان بدەن لە ماوەی ھەڵبژاردنەکاندا ھەر لە رێگەی قسەکردنەوەیە کە خەڵک دەتوانن کاریگەرییان بەسەر بژارەکانی حکومەتەکەیانەوە ھەبێت لە دەستنیشانکردنی پلانە سیاسییەکاندا ھەروەھا کارمەندە گشتیەکان لە ڕێگەی ئەو رەخنانەوە بەرپرسیاردەکرێن کە لێیان دەگیرێت و ڕێگە خۆشدەکەن بۆ لەسەر کارلادان و دانانی کەسانی تر لە شوێنیان دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان دان بە توانای ڕەخنەگرتن لە حکومەت و بەرپرسانی حکومەت دادەنێت بەم شێوەیەی کە جەوھەری یەکەم ھەموارکردن بووە نییۆیۆرک تایمز ڤ سوولیڤان بە ئینگلیزی بەڵام ئەوەش دیاریدەکات گەرەنتییەکانی قسەکردن و ڕۆژنامەوانی تەنھا پەیوەست نین بە ڕادەربڕینی سیاسی یان باسکردنی کاروباری گشتی کە بنچینەیین بۆ بوونی حکومەتێکی ساخلەم ھەندێک پێیان وایە کاتێک کە خەڵک لە دەرخستنی ناکۆکییەکانیان دەسڵەمێنەوە ئەمە لەبەر ئەوەیە کە لە سزادان و تۆڵەکردنەوە دەترسن لەو کاتەش حکومەت وەڵامی داواکارییەکانیان ناداتەوە کە ئەوان داوای نەکن کەواتە حکومەت کەمتر لەبەرامبەر کردارەکانی خۆیدا بەرپرسیار دەبێت بەرگریکاران بۆ ھێنانەکایەوەی حکومەتێکی ئازاد زۆربەی جار پێیان وایە کە ئەمە ھۆکاری سەرەکییە کە وادەکات حکومەت قسەکردنی ئازاد سەرکوتبکاتەوە بۆ ئەوەی خۆی لە لێپرسینەوە بە دوور بگرێت ھەرچۆنێک بێت ڕەنگە بووترێت کە ھەندێک لە پێوەندەکانی سەر ئازادیی قسەکردن دەکرێت بوونیان ھەبێت و بگونجێن لەگەڵ دیموکراسییەت یان تەنانەت بگرە پێویستیش بن بۆ پاراستنی دیموکراسییەت پاساوێکی کلاسیکیانە بۆ پارێزگاریکردن لە ئازادیی قسەکردن وەک مافێکی بنچینەیی ئەوەیە کە ئەم مافە شتێکی سەرەکی و پێویستە بۆ ئاشکراکردنی راستی ئەم پاساوە بەتایبەتی پەیوەندیدارە بە فەیلەسووفی بەڕیتانی جان ستوارت میڵ بە ئینگلیزی دادوەر ئۆلیڤێر وێندێل ھۆڵمز بە ئینگلیزی نووسیویەتی باشترین تاقیکردنەوە بۆ راستی بریتیە لە ھێزی بیرۆکەکان لە کێبڕکێکردن بۆ بەدەستھێنانی رەزامەندی لە بازاڕی بیرۆکەکاندا و راستیش تاکە زەمینەیە بۆ ئەو بیرۆکانە کە بتوانن لەسەری خواستەکانیان بە سەلامەتی بەجێبگەیەنن ھەروەھا دادوەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ھۆڵمز بە ئینگلیزی بوو کە ئەو خوازە بە ھێزەی بازاڕی بیرۆکەکانی ورووژاند و ھێنایە کایەوە ئەم پاساوەی بازاڕی بیرۆکەکان بۆ ئازادیی قسەکردن لەلایەن پسپۆڕانەوە رەخنەی لێگیراوە لەسەر بنەمای ئەوەی کە کارێکی ھەڵەیە ھەموو بیرۆکەکان بێنە ناو ئەو بازاڕەوە ھەتاوەکوو ئەگەر بێنە ناو بازاڕەکەشەوە ڕەنگە ھەندێک لە بیرۆکەکان ھەندێک بیرۆکەی تر وەلاوەبنێن تەنھا لەبەر ئەوەی ئەو بیرۆکانە لەلایەن سەرچاوەی باڵاترەوە بڵاودەکرێنەوەو ھێزی زیاتریان دەبێت ھەروەھا بازاڕی بیرۆکەکان لەبەر ئەو گریمانەیەی کە دەڵێت لەکۆتاییدا ڕاستی ھەر بەسەر ناڕاستیدا سەردەکەوێت ڕەخنەی لێدەگیرێت شتێکی بینراوە بە درێژایی مێژوو کە خەڵک ڕەنگە بە گوێرەی سۆز و ھەستەکانیان پاڵبنرێن و کاردانەوەیان ھەبێت نەوەک لە ڕێگەی عەقڵیانەوە تەنانەت ئەگەر واشبێت کە راستی لە کۆتاییدا ھەر بە دەر بکەوێت تا ئەو کات ئەوا زەرەری زۆر گەورە روویداوە لەو ماوەیەی تا راستییەکە ئاشکرا دەبێت ھەرچۆنێک بێت تەنانەت ئەگەر ئەم لایەنە لاوازانەی بازاڕی بیرۆکەکان دانیان پیادابنرێت ئەوا لایەنگرانی ئەو تیئۆریایە دەڵێن گۆڕینەوەی ئەم بیرۆکەیە بۆ گەڕان بە دوای ڕاستییەکان بە دیاریکردنی ڕاستییەکان لەلایەن حکومەت و چاودێریکردنی ناڕاستییەتی شتێکی خراپترە ئالان ھۆرس لە کتێبەکەیدا قسەکردنی ئازاد دەڵێت بەکارھێنانی خوازەی بازاڕی بیرۆکەکان شتێکی ھەڵخەڵەتێنەرە ئەو دەڵێت پاساوی پارێزگاریکردنی کلاسیکییانەی میل بۆ ئازادیی قسەکردن لە کتێبەکەیدا بە ناوی لەبارەی ئازادی بە ئینگلیزی ھەڵناستێت بە پێشخستن و ھێنانە کایەوەی بیرۆکەی بازاڕ کە دواتر لەلایەن ھۆلمزەوە ئەم بیرۆکەیە دەناسرێنرێت بەڵکوو بە شێوەیەکی سەرەکی داوای ئازادی پێشکەوتن و گفتوگۆکردنی بیرۆکەکان دەکات لە گەڕانیاندا بە دوای ڕاستییەکان یان لە تێگەیشتنیاندا بۆ ڕاستییەکان لە داڕشتنی ئەم بەڵگەیە ھۆرس دەڵێت میل کۆمەڵگا وەک شتێک کە زیاتر لە سیمینارێکی ئەکادێمی بەرز بکات وێنە دەگرێت نەوەک بازاڕێک بۆ بیرۆکەکان ئەمەش پێویستبوونی ستانداردە نەنووسراوەکان بۆ ڕەفتارکردن و کارلێککردن لە خۆوەدەگرێت کە لە ناویشیاندا چەند پلەیەکی زێرگرتنی دوو لایەنانە ھەبێت ئەمەش ڕەنگە بە باشی ئەو جۆرە قسانە سنورداربکات کە پاساوی پارێزگاریلێکردنیان ھەیە رێگەیەکی تر بۆ داڕشتنەوەی ئەم خاڵە بریتیە لەوەی کە دان بە بانگەشەکەی میل دابنێین کە ھەندێک جۆری ئازادیی قسەکردن پێویستن لەبەر زەرورەتی عەقلانییانە ئەمەش دەکرێت پاڵپشتی ئەو پێویستیە بانگەشە بۆکراوە بکات کە داوای پاراستنی بیرۆکە ناجەماوەریە مومکنەکان دەکات ھەرچۆنێک بێت دەکرێت ئەو کات ئەمەشی بخرێتە سەر کە ئەوە مەرج نییە ببێتە ھۆی ئەوەی کە ڕێژەیەکی بەرفراوانی قسەکردن لە نێویشیاندا قسە تانە و تەشەر و سوکایەتیپێکەرەکان پێویست بێت ھەمان پارێزگاری ھاوشێوەیان پێشکەشبکرێت وەک ئەوەی میل دایڕشتووە ئەم پاساوە بەھەمان شێوە دەکرێت بەو چاوە سەیر بکرێت کە نوخبەویە لەبەر ئەوەی قسە و دەربڕینە بچووکەکان زیاتر سەرەنجی بیرمەندەکان بەلای خۆیاندا ڕادەکێشن ھەرچۆنێک بێت ھەندێک بۆچوون و ھەست ھەن کە تیایاندا بریتیە لەوەی ئەم پاساوە فراوانتر بکرێتەوە بۆ ئەو دیوی قسەی ئەو کەسانەی کە خەریکی بەدواگەڕانی ھزری بەرتەسکن وەک زانایان و توێژەرەوە ئەکادێمییەکان بە مانایەک لە مانایەکان ئەمە تێکەڵدەبێتەوە لەگەڵ ئەو پاساوانەی لەسەر بنەمای سەربەخۆیی دامەزراون ئەگەر بێت و لەسەر بنەمای پەیوەندیبوون بە پێویستبوونی دەروونناسییانەی تاکەکان بۆ گەڕان بە دوای راستییەکان و تێگەیشتنیان شیبکرێنەوە بە مانایەکی تر ڕەنگە ئەمە بەرفراوانتر بکرێتەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری بۆ ئەو ئەدەب و ھونەرانەش بگرێتەخۆ کە داوایەکیان بۆ ھەندێک جۆری بەھا کۆمەڵایەتییەکان ھەیە بۆچونی تر ھەیە کە دەڵێ ئازادیی قسەکردن لایەنێکی گرنگی کەسایەتی و سەربەخۆیی مرۆڤە بۆ نمونە گوتراوە کە خۆپیشاندانی سیاسی جۆرێکە لە جۆرەکانی خۆناساندن و خۆناسین تەنانەت ئەگەر خۆپیشاندەر بزانێ کە خۆپیشاندانەکەی بێسوودە ئەم بیرۆکەیە ڕێگە بۆ بۆچونێکی تر خۆش دەکات کە بانگەشە بۆ پاراستنی چاڵاکییەکانی گوزارشتکردن کە مۆرکی سیاسی ئاشکرایان پێوە دیار نییە و وەک ھونەری تەجریدی و مۆسیقا و سەماکردن بۆ سەربەخۆیی کەسێتی ژیاری نین چونکە پاراستنی ئازادیی قسەکردن یارمەتی پرۆسەی سیاسی دەدات و گەڕان بەدوای راستییەکان پێش دەخات بۆیە گرنگی بەھاکانی گوزارشتکردن باشتر دیار دەکات جستس تۆرگورد مارشاڵ نوسی یەکەم ھەموارکردنی دەستوری ئەمەریکا تەنھا پێداویستییەکانی سیاسەت دابین ناکات بەڵکو پێویستییەکانی ڕۆحی مرۆڤیش ئەو رۆحەی داوا دەکات گوزارشت لە خۆی بکات ئەم بۆچونە جاری وا ھەیە زیاتر پەرەی پێدەدرێت بە ھۆی ئاماژەکردن بە گرنگی گەیاندنی ھزر و بیرە ڕەسەنەکانیان و بەھای داھێنان کە لە وێژە و ەونەر و چەندین ڕێگەی تر گوزارشتی لێدەکرێت پرسەکە لێرەدا ئەوەیە کە پێویستە ئێمە چۆن لەگەڵ تاکەکانی تر وەک بونێکی سایکۆلۆژی و ئەخلاقی رەفتار بکەین ئەو تاکانە کە پێویستیان بە گوزارشت لەخۆکردن و خۆناساندن ھەیە رەخنەگرانی ئەم بۆچونە دەڵێن کە ەیچ ھۆیەکی زکماکی بۆ ئەوەی ئازادیی قسەکردن ببێتە مافێکی سەرەکی ئەگەر لەگەڵ جۆرەھا چاڵاکی تر بەراوردی بکەین کە رەنگە ئەو چاڵاکیانە بە بەشێک لە سەربەخۆیی یاخود پەرەپێدانی خۆناساندن دادەنرێن راڤەکردنێکی تر ھەیە لەبارەی ئازادیی قسەکردن کە دەڵێ ئەو ئازادیە تەاوکەری سینگ فراوانییە کە ھەندێ کەس پێیان وایە کە پێویستە ببێتە بەھایەکی بنچینەیی کۆمەڵگا پرۆفیسۆر لی بولینگەر یەکێ لە داکۆکیکارانی ئەم بۆچونەیە و لەمبارەیەوە دەڵێ پرەنسیپی ئازادیی قسەکردن کردارێکی تایبەتی لەگەڵدایە کە بریتیە لە تەرخانکردنی لایەنێکی کارلێکردنی کۆمەڵایەتی بۆ دان بەخۆگرتن کە مەبەستەکەی پەرەپێدان و پیشاندانی توانایەکی کۆمەڵایەتییە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ھەست و سۆزانەی بەھۆی کۆمەڵێک ڕووبەڕووبونەوەی کۆمەڵایەتی دێنە ئاراوە پرەنسیپی ئازادیی قسەکردن نیگەرانییەکی تری لەگەڵدایە ئەویش کەمتر نییە لە یارمەتیدان لە ھێڵکاریکردنی کەسایەتییە ھزریەکەی کۆمەڵگا مەبەست لەو بۆچونەش ئەوەیە کە سینگ فراوانی بەھایەکی داواکراوە ئەگەر بنچینەیی نەبێ و پاراستنی قسەکردنی نەناسیش خۆی لە خۆیدا کردارێکی سینگ فراوانییە ئەمجۆرە سینگ فراوانییەش وەک نمونەیەکە کە ھانی بوونی سینگ فراوانی زیاتر دەدات لە کۆمەڵگادا بەڵام رەخنەگران دەڵێن کە کۆمەڵگا نابێ بۆ نمونە لە بەرامبەر ئەو تاکانەی داکۆکی لە گەیاندنی زیانی گەورە و تەنانەت جینۆساید بە خەڵک سینگ فراوان بێ ڕێگە گرتن لەمجۆرە زیانانە وەک ڕەخنەگران دەڵێن گرنگترە لەوەی سینگ فراوان بین لە بەرامبەری ئەو کەسانەی بانگەشە بۆ گەیاندنی ئەو زیانانە دەکەن جۆرەھا دەستەی حاکم و کۆنترۆڵکار یاخود بەھێز لە زۆر شوێنی جیھان ھەوڵیاندا بیر و ڕای جەماوەر یا خەڵکانی تر بگۆڕن بە ھۆی کردارێک کە بەڕاستی بەرژەوەندی یەک لایەن دەپارێزێ ئەم ھەوڵە بۆ سەپاندنی شێوەیەک لە شێوەکانی کۆنترۆڵ بە ھۆی کۆنترۆڵکردنی پەیوەندیکردن مێژووی ھەیە و بە تێر و تەسەلی لە لایەن میشێل فوکۆ تیئۆریای بۆ دانراوە زۆر کەس ئەو ھەوڵانەی کۆنترۆلکردنی مشتومڕ بە ھێرش بۆ سەر ئازادیی قسەکردن دادەنێن و نموونەکانی کە دەیھێنن لەمبارەیەوە ئەمانەن پەرەسەندنی ئینتەرنێت ھەلی نوێی بۆ وەدیھێنانی ئازادیی قسەکردن ھێنایە کایەوە بە ھۆی بەکارھێنانی چەند شێوازێک کە پشت بە ڕێکارەکانی یاسایی نابەستنەوە ناوی خواستراو و پەناگەی زانیاریەکان وەک بوار بە ئازادیی قسەکردن دەدەن نەخاسمە تەکنۆلۆژیاکە گەرەنتی ئەوە دەکات کە بابەتە نوسراوەکان لا نابرێن سانسۆر ناکرێن ئەو سایتانەی لە ھەندێ وڵات دەکەونە ژێر سانسۆڕی حکومەت دووبارە لە سێرڤەری وڵاتانی تر مێوان دەکرێن بە بێ ئەوجۆرە سانسۆڕانە چونکە وڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەمترین کۆت و بەندی حکومەتی لەسەر ئازادیی قسەکردندا ھەیە بۆیە زۆربەی ئەو سایتانەی لە وڵاتانی دی سانسۆر دەکرێن لەسەر سێرڤەرێکی ئەمەریکی ئینتەرنێت دووبارە میوان دەکرێن و بەم شێوەیە لە سانسۆڕ نەجاتیان دەبێ و بەردەوامی بە خزمەتەکانیان بۆ جەماوەرەکانیان دەدەن ئەمەش حاڵەتی سایتەکانی نوێ نازییەکان بە ئینگلیزی و سایتەکانی ترە کە بانگەشەی ڕق لێبوونی ڕەگەزی دەکەن چونکە ئەو سایتانە لە ژمارەیەک وڵاتی ئەوڕووپی قەدەغەکراون پێویستە ئەوەش بگوترێت کە حکومەتی ئەمەریکا ھەوڵی دا چەند جۆرێکی دیاریکراوی کردار و قسەکردن لەسەر ئینتەرنێت بە یاسا رێکبخات دامەزراوەی سنووری ئەلیکترۆنی بە ئینگلیزی رێکخراوێکە کار لە پێناوی پاراستنی ئازادیی قسەکردن لەسەر ئینتەرنێت دەکات حکومەتی چین توانیویەتی پێشکەوتووترین جۆر و شێوازی سانسۆڕکردنی ئینتەرنێت دابھێنی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زانیاری لە بارەی بابەتی ھەستناکی وەک ڕووداوەکەی گۆڕەپانی تیان ئان مینی ساڵی و فالون گۆنگ و تیبەت و تایوان و کڵتووری ڕووتی پۆڕنۆگرافی و دیموکراسی ھەر لەمبارەیەوە چین داوای یارمەتی لە ھەندێ کۆمپانیای ئەمەریکی وەک کۆمپانیای کە زۆرجار لە لایەن بەکارھێنەرەکانیەوە رەخنەیان لە بارەی ڕێگرتن لە ئازادی قسەکردن لێگیراوە چاو ئەندامێکی لەشە بۆ دیتن بە کار دێت ئەاونە چاویان لاوازە لینز لە چاو دەنێن یان چاویلکە لە چاوان دەکەن بۆ ئەوەی باشتر ببینن ئەوانەش ئەم ئەندامەی لەشیان لە کار کەوتبێ پێان دەڵین کوێر مرۆڤ تووشی ھەندێ لە نەخۆشیەکانی چاو دەبێت لەوانە دوور بینی و نزیک بینی و ڕەنگ کوێری کەمووکڕیەکە یان نەخۆشیەکە تووشی چاوی مرۆڤ دەبێت کە تەنە دوورەکان بە باشی دەبینێت ھۆکاری تووشبوون بە دوور بینی ئەوەیە ماسوولکەی بڕۆژۆڵەکان برژانگەکان ناتوانن بەشێوەیەکی تەواو دەست بەسەر ئەو وێنەیە دابگرن کە بەرەو ئاڕاستەی چاوەوەیە دووربینی بە بەکارھێنانی ھاوێن کۆ چارەسەر دەکرێت کەم و کووڕی یان نەخۆشیەکە دووچاری چاوی مرۆڤ دێت بەوەی کە تەنە نزیکەکان بەباشی دەبینێت بە ھاوێن پەرت یش چارەسەر دەکرێت کەم و کووڕی یان نەخۆشیەکە دووچاری چاوی مرۆڤ دێت کە ناتوانێت ڕەنگەکان بەباشی ببینێت یاخوود بەشێ لەڕەنگەکان نابینێت یا بە ڕەنگی تر دەیانبینێت دەستور سیستەمێکە و زور جار بەڵگەیەکی نوسراوە کە ئەو یاسا و پرەنسیپە بنەرەتیانە دەسەپێنێ کە ڕیکخراوێک بەرێوە دەبەن لە حاڵەتی دەوڵەتانیش ئەم دەستەواژەیە ئاماژە بۆ دەستوری نیشتیمانی دەکات کە پرەنسیپە سیاسییە بنەڕەتییەکانی وڵات دەستنیشان دەکات و ئەرک و دەسەڵاتەکانی حکومەت دیار دەکات زۆربەی دەستورە نیشتیمانییەکان ھەروەھا ژمارەیەک ماف بۆ ھاوڵاتیان مسۆگەر دەکات لە ڕوی مێژوەوە و بەر لە ھاتنە کایەوەی دەستورە نیشتیمانییە مۆدێرنەکان ئەوە دەکرا دەستەواژەی دەستور بەھەموو یاسایەکی گرنگ بگوترێ دەستور لە جۆرەھا ڕێکحراودا ھەیە بەڵام بەشێوەیەکی چرش لە حکومەتدا و لەسەر ئاستی سوپەرنیشتیمانی بۆ نمونە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و نیشتیمانی دەستوری فەرەنسا و ئاستی نیمچە نیشتیمانە ھەرێمی بۆ نمونە دەستوری ویلایەتی مێریلاند ەەن جۆرۆھا گروپی سیاسی دەستوریان ھەیە وەک پارتە سیاسییەکان و گروپەکانی فشار ھێنان و لەوانە سەندیکاکانە کرێکاران ھەروەھا دەکرێ گروپ قەوارەی ناسیاسی وەک کۆمپانیا و ڕێکخراوە خۆبۆخشەکان دەستوریان ھەبێ پەردەی کچێنی بە ئینگلیزی لایەیەکی ناسکە کە ھەموو یان کەمێک لە بەشی ژوورەوەی زارکی گولینک دادەپۆشێنێت وشەیەکی یۆنانییە و لە ناوی خوای بووکێنی و زەماوەند وەرگیراوە ئەم وشەیە لە یونانی کۆن بۆ ھەموو جۆرە پەردەیەک بەتایبەت ئەو پەردەیەی دڵی لەنێو خۆیدا حەشار داوە بەکارھاتووە کە دەگەڵ تێپەڕبوونی کات بەکارھێنانی ئەم وشەیە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و لە کۆتاییدا تەنیا بە مانای پەردەی کچێنی بەکارگیراوە لە سەرەتای گەوەرەبوونی کۆرپەلە لەنێو منداڵداندا بەگشتی گولینک بەشی چوونەژوورەوەی نییە و تەنیا بە ڕیشاڵەتوێیە باریکە داپۆشراوە کە پێش لەدایکبوون بە شێوەیەکی ناتەواو دابەشدەکرێ ھەر ئەو ڕیشاڵەتوێیە باریکە دواتر دەبێت بە پەردەی کچێنی ئەگەر دابەشبوونی ئەو ڕیشاڵەتوێیە باریکە پێش لەدایکبوونی منداڵ بە شێوەیەکی تەواو و کامڵ سەربگرێ دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەندێ لە ژنان وەک شتێکی سروشتی و زگماگی ئەو پەردەیەیان نەبێ زۆر کەس وا بیر دەکەنەوە کە ئەو پەردەیە لەنێو گولینک دایە بەڵام ئەو بۆچوونە ڕاست نییە و ئەو پەردەیە بەشی دەرەوەی ئەندامی جنسییە و شوێنی ڕاستەقینەی لە سەرەتای بەشی چوونەژوورەوەی گولینکدایە ئەندامی جنسی لە تاکێکەوە بۆ تاکێکیتر شکڵ و ڕەنگیان دەگۆڕێت ھەندێ تۆخن و ھەندێ کاڵترن ھەندێ گەورەن و ھەندێ بچووکن بەڵام ھیچیەک لەوانە نائاسایی نین ھەروەھا شێوە و شکڵی پەردەی کچێنی لە تاکێکەوە بۆ تاکێکیتر جیاوازە چەند نموونە لەوانە بریتین لە لە شێوەیەکی تردا پەردەکە توانایی چەمانەوە و خۆکێشانەوەی ھەیە و کاتی سێکس بۆ یەکەم جار پەردەکە نادڕێت بەڵکو بەبێ خوێنڕێژی دەکێشرێتەوە و لادەدرێت ھەندێ کچ بەبێ ئەو پەردەیە لەدایکدەبن ھەندێکیتر پەردەکەیان کونی تێدا نییە ھەندێ ھەن پەردەکەیان زۆر ئەستوورە و بۆ دڕاندنی لەوانەیە یارمەتی پزیشک پێویست بێت تا پێش بە ژان و ئازاری کاتی سێکس بگیرێت ئەوەش شێوەیەک لە پەردەیە کە تەنیا دوای لەدایکبوونی یەکەم منداڵ دەدڕێت بەڵام وەک چەند ھێڵی ناھاوتەریپی گۆشتی لە دەوری زارکی گولینک دەمێننەوە ئەو کچانەی بە تەمەنی ھەراش دەگەن کە نیشتنەخوێن دەبن ئەگەر پەردەی بەستراویان بێت ئازارێکی زۆریان پێدەگات چونکە خوێنەکە لە پشت ئەو پەردەیەدا کۆدەبێتەوە و ناڕژێتە دەر کاتی وا بە یارمەتی پزیشک و نەشتەگەری پەردەکە کون دەکەن تا خوێن لەو نێوەدا کۆنەبێتەوە ھەندێ ژن زگماگی بەبێ ئەو پەردە لەدایکدەبن و سروشتییە لە یەکەم پێوەندی جنسی خوێنڕێژی ناکەن بەڵام جگە لەوەش ئەگەر ژن لە باری فیزیکی و ڕۆحی و دەروونییەوە بۆ سێکس ئامادە بێت ترس و شەرم و شوورەیی لە ئارادا نەبێت مەتمانەی بە ھاوسەرەکەی ھەبێت و پێشەکی بە ماچ و باوەش و لاواندنەوەی یەکترین دەست پێبکەن زارکی گولینک بە ڕادەی پێویست تەڕ دەبێت و ئەندامی زاوزێی پیاو بە نەرمی و بەبێ ئێش و ئازار دەچێتە نێو لەشی ژنەوە و لەو حاڵەتەدا خوێنڕێژی نابێت بە پێچەوانە ئەگەر ژن بترسێت مەتمانەی نەبێت خۆ گرمۆڵە بکات و ماچ و باوەش و لاواندنەوەی یەکتر لەگۆڕێدا نەبێت زارکی گولینک وشکە و خۆ کۆدەکاتەوە و ژن کاتی چوونەژووری ئەندامی زاوزێی پیاو ئازارێکی زۆری پێدەگات و خوێنی لێدێت ھەندێ پیاو پێیان وایە دەتوانن لە کاتی سێکس دەگەڵ ژنێک بزانن ئەگەر ئەو ژنە پێشتر سێکسی ھەبووە یان نا ئەوە ڕاست نییە تەنیا شتێک کە پیاو کاتی ئاوا ھەستی پێدەکات ھەر ئەو ترس و شەرم و نامۆیی و نیگەرانی ژنەکە دەبێتە ھۆی خۆگرمۆڵەکردنی ژن و وشک بوون و تەنگ بوونەوەی زارکی گولینک ژمارەی دەمارە ڕیشاڵەکان لەم پەردەدا کەمن ھەر بۆیەش ئارام بوونی ژن لە باری ڕۆحی و دەروونی و ئامادەبوونی لە باری فیزیکییەوە دەتوانێت وا بکات کە دڕانی ئەم پەردەیە ئێش و ئازار و خوێنڕێژی بەدواوە نەبێت ڕەنگە ھەر بۆیەش باشترە پێوەندی سێکس بخەنە کاتێکەوە کە ھەلومەرج بۆ ئارامی و ئامادەبوونی لەش و ڕۆحی ھەر دوولایان سازە بۆ نموونە شەوی بوکێنی کە دایکوباب و بەربووک و خزم و کەس و ھۆز لە پشت دەرگا چاوەڕێن و زاوا دەبێت پیاوەتی خۆی بە ھەموو کەس بسەڵمەنێت کاتێکی باش بۆ نزیکی کردن نییە بووک و زاوا ھەر دوو ماندوون و بە بوونی ئەو ھەموو خەڵکە لە دەوروبەر و لە پشت دەرگا قەت ھیچکامیان ناتوانن ئارام و ئامادە بن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست سێکسیان ھەبێت نەبوونی زانیاری بۆتە ھۆی ئەوەی خەڵک پێیان وابێ کە ئەو پەردەیە پەردەیەکی زۆر ئەستوورە و بە ھێزێکی زۆر نەبێت نادڕێت ھەر بۆیەش لە کاتی سێکسدا ھەندێ پیاو بە ھەموو ھێز و توانایانەوە پاڵەپەستۆی ژن دەدەن و دەبنە ھۆی ئێش و ئازار و برین و خوێنڕێژی لەلای ژن لە حاڵێکدا ئەگە ژن و پیاو زانیارییان لەسەر ئەندامی خۆیان و ئەندامی یەکتر ھەبێت ئەگەر بە نەرم و نیانی دەستپێبکەن ئەگەر کات بدەن بە یەکتر تا شەرم و ترس لە نێوانیاندا نەمێنێت و ئەگەر نەیکەنە پەلە پەل ھیچ پێویستی بە پەستان و ھێز و توانای سەیر و سەمەر لەلایەن پیاوەوە نییە و ژنیش پێویست ناکات ئەو ھەموو ئازار و ئێشەی پێ بگات بوونی ئەم پەردەیە بە ھیچ شێوەیەک نیشانەی کچێنی نییە کەس تەنیا بە چاولێکردن ناتوانێت لە بوون یان نەبوونی ئەم پەردەیە دڵنیا بێت تەنیا پەنجا لە سەدی ژنان لە یەکەم پەیوەندی جنسیدا خوێنڕێژی دەکەن کەوابوو بوون یان نەبوونی ئەو چەند دڵۆپە خوێنە ناتوانێت بەڵگەی ھیچ شتێک بێت گوتمان شێوەیەک پەردە ھەیە کە توانایی خۆکێشانەوەی ھەیە و لێرەدا چوونەژوورەوەی ئەندامی زاوزێی پیاو بۆ نێو ئەندامی جنسی ژن نابێتە ھۆی خوێنڕێژی لەلای ژن ئەگەرچی ئەو ژنە قەت پێشتر پێوەندی جنسی نەبووە زۆر باشە ژن پێش پێوەندی سێکس بۆ یەکەم جار بچێتە لای پزیشکی پسپۆری ژنان دیارە نەک بۆ ئەو مەبەستە کە بەڵگەنامەی کچ بوون وەرگرێت بەڵکو بۆ ئەوەی ھەندێ زانیاری لەسەر شێوە و شکڵی پەردەی کچێنی خۆی وەرگرێت و لەشی خۆی باشتر بناسێت بەتایبەت ئەگەر خاوەنی پەردەی ئەستوور یان بەستراو بێت بۆ لابردنی پێویستیان بە یارمەتی پزیشک ھەر دەبێت ھەبوونی ئەو زانیارییانە پێش بە زۆر ڕووداوی ناخۆش و ھەندێ جار دڵتەزێن دەگرێت کە زارکی گولینک تەنگ بوو باشتر وایە بە کرێمی تایبەت چەور بکرێت یان لە ژێڵ یان سپرێی کەڵک وەرگیرێت وەکی باس کرا دەستپێکێکی نەرم و نیان و لاواندنەوەی سەرەتا دەبێتە ھۆی تەڕبوونی ئەندامی جنسی ژن و پێوەندی سێکس گەلێک ئاسان دەبێتەوە ھەندێ جار ئەم پەردەیە بە یەک دوو جار پێوەندی سێکس بە تەواوی نادڕێت بەڵکو ھەر جارەی بەشێکی دەدڕێت و لەوانەیە کەمێک خوێنی لێ بێت سەرەڕای نەدڕانی پەردەکە بەتەواوی تۆواوی پیاو دەتوانێت لە کونەکانی پەردەکە دەرباز بێت و دەگەڵ ھێلکەلەی ژن یەک بگرن و منداڵ ساز بێت واتە ژن سەرەڕای بوونی پەردەی کچێنی دەکرێ سکی پڕ بێت ھەندێ چالاکیی وەرزشی وەک ئەسپسواری تێنان و دەرھێنانی تامپۆن و دەستپەڕکردن دەتوانێت ئەم پەردەیە لادات یان بیدڕێنێت بەڵام چالاکیی وەک ھەڵاتن مەلەوانی سەما نابنە ھۆی دڕانی پەردەی کچێنی مەگەر ئەوەی کاتی کایەکردن بازدان یان کەوتن نووکی شتێک ڕێک بگاتە ئەو پەردەیە و بیدڕێنێت پارێزگای کرماشان بە فارسی استان کرمانشاە یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی دا کەس بووە و پانتاییەیەکی ھەزار کیلومتری چوار گۆشەی ھەیە ناوەندی پارێزگای کرماشان شاری کرماشانە و لە شارستان پێکھاتووە کە ئەمانەن شارە گەورەکانی ئەم پارێزگا بریتین لە کرماشان شائاباد ھەرسین کەنگاوەر سونقوڕ جوانڕۆ سەرپێڵ سەحنە ڕوانسەر لە باری ئایینییەوە زۆربەی خەڵکەکەی شیعە سونی و یارسانن پارێزگای کرماشان بێشکەی یەکێک لە کۆنترێن شارستانییەتەکانە لە جیھان کۆنترین گوند کە لە پارێزگای کرماشان و بگرە لە ھەموو کوردستان تا ئێستە دۆزراوەتەوە گوندی شێخئاوا یە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش زایین یان نێزیکەی ساڵ پێش ئێستا خەڵکی ئەم پارێزگایە پتر لە لە سەدی کورد زمانن کە بە چەندین شێوەزار و زاراوە دەپەیڤن شێوەزاری سەردەست لە شاری کرماشان زاراوەی کرماشانییە بە گوێرەی سەرژمێریی ساڵی ژمارەی دانیشتوانی شاری کرماشان زیادترە لە کەس کە زۆرتر لە سەدا ی دانیشتوانی پارێزگاکە پێک دێنێ ھەروەھا لە بەر گرنگی و کاریگەری شاری کرماشان بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری دەتوانین بڵێن شێوەزاری سەردەست لە کۆی پارێزگای کرماشان شێوەزاری کوردیی کرماشانییە شێوەزاری زمانی کوردی لە ھەر شارستانەکەی پارێزگای کرماشان تەقریبەن بەم شێوەیە کرماشان خاوەنی شارستانیەتی مێژووییە لە سەدساڵی بیستەمدا دەوڵەتانی ناوەندیی ئێران زۆر ھەوڵیان داوەتەوە تا بەشەکانی لەم پارێزگا جیا بکەن و بیانخەتە سەر پارێزگاکانی دیکەی ئێران ھەموو شارە لەکنشینەکان تا ساڵی ی زایینی سەر بە پارێزگای کرماشان بوون لەو ساڵەدا دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران ئەم ناوچانەی لە کرماشان دابڕی و خستیانە سەری فەرمانداریی تایبەتی لوڕستان کە لەو کاتە بەشێگ لە پارێزگای خووزستان بوو ئەم ناوچانە لە ساڵی ی زایینیدا بوون بە پارێزگایەکی نوێ بە ناوی پارێزگای لوڕستان بەڵام شارە لەکنشینەکانی کەنگاوەر ھەرسین سەحنە و ھەروەھا ناوچەکانی جەلاڵەوەند و سەرفیرووزاوا ھێشتا بەشێک لە پارێزگاێ کرماشان ماونەتەوە کوردستان بە فارسی کردستان بە ئینگلیزی بە واتای وڵاتی کوردان ناوچەیەکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە زۆربەی دانیشتووانی کوردن کوردستان دەکەوێتە خۆرھەڵاتی تورکیا باکووری کوردستان باکووری عێراق باشووری کوردستان باکووری خۆرئاوای ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان و چەند پارچەیەک لە سووریا ڕۆژاوای کوردستان و ئازەربایجان و ئەرمەنستان دیاریکردنی سنووری کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان چونکە ئەو وڵاتانەی جڵەوی دەستەڵاتی کوردستانانیان بە دەستەوە وەک یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی چاوی لێناکەن بەڵکو پتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە باشووری کوردستان ورۆژئاوای کوردستان تەنھا بەشی کوردستانە کە بە شێوەی نێونەتەوەیی وەک پێکھاتەیەکی فیدراڵی سەربەخۆ لە عێراق وسوریا ناسراوە کورد لە ئێراندا بە فەرمی وەک کەمایەتی ناسراون بەڵام لە ڕووی خوێندن بە زمانی کوردی و مافەکانی دیکەی نەتەوایەتییەوە بێ بەشن لە سەردەمی کۆندا لەم ناوچەیەدا ھۆزەکانی گۆتی حووری مانناکان و مادەکان ژیاون ژینگەی سەرەکی ھۆزی مانناکان باشوور و ڕۆژھەڵاتی زرێچەی ورمێ بووە و دەتوانین بڵێین ناوچەی قەڵایچی لە دەوارندەوری ئێستای شاری بۆکان لە سەردەمی داریووشی سێیەم و ئەسکەندەر مادەکان ھاتنە ژێر فەرمانی پارسەکانەوە پاشایەتی کاردۆخ کاردۆکان لە باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی وان کە دەکەوێتە نێوان پارسەکان و مێزۆپۆتامیا کاتی لاوازبوونی ئیمپراتۆری ساسانی سەربەخۆ بوو و لە ی پێش زایین تا ی پاش زایین حوکمڕانی دەکرد بەسەر باکووری مێزۆپۆتامیا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاناتۆلی ڕۆمییەکان لەکاتی زۆرداری لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا بە سەر بەشێکی گەورەی ژینگەی کوردەکان بەتایبەت بەشی ڕۆژاوا و باکووری کوردستان حوکمڕانیان ئەکرد کاردۆخ بووە ناوچەیەکی باجدەری ڕۆم لە ساڵی ی پێش زایین ھەتا ی دوای زایین کاردۆخ کەوتبووە ڕۆژھەڵاتی سیلوان کە شارێکە لە ڕۆژھەڵات و باشووری دیاربەکری ئەمڕۆکە ھێندێ لە مێژووناسەکان نێوان کاردۆخ و ناوە ئەمڕۆیییەکانی کورد و کوردستان پێوەندی دەزانن ھەڵبەت ھێندێکیش دژی ئەوەن بەڵام لە زانستنامەی کۆلۆمبیادا ئەوە سەلمێندراوە یەکێک لە کۆنترین بەڵگە دۆزراوەکان لە بەکارھێنانی وڵاتی کوردەکان بەڵگەیەکی ئایینی مەسیحی سریانییە کە دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی عەتیق کە گێڕانەوەی گەڕانی قەشەیەکی خەڵکی ئاشوور بە ناوی ئابدیشۆ دەکات بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین کاتێ بەرەو ساسانیان دێت لەسەر سنوور لێی دەپرسن کە لە کوێوە ھاتووی وەڵام دەداتەوە کە دایک و بابم لە ھەزا بوون کە ھەزا گوندێک بووە لە ئاشووردا لە درێژەدا دەڵێت کە لەلایەن بێ دینەکانەوە لەو شوێنە دەرکراون و لە تامانۆن جێگیر بوون کە وەک ئابادیشۆ دەڵێت لە وڵاتی کوردەکاندا بووە تامانۆن دەکەوێتە ڕاست سەر سنووری تورکیا و عێراقی ئێستا و ھەزا لە کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای شاری ھەولێری ئێستایە لە جێگەیەکی دیکە ھەر لەم بەڵگەیەدا لە ناوچەی خابوور بە وڵاتی کوردەکان ناوبراوە لە نیوەی سەدەی ی زایینیدا ناوچەکە لە نێوان پەنج دەسەڵاتداریدا بەش کرا لە باکووردا شەدادییەکان تا ی زایینی دەکەوێتە ئەرمەنیای ئێستا ڕەوادیدەکان تا ی زایینی لە تەبرێز و مەراغەدا لە ڕۆژھەڵاتدا حەسنەوییەکان تا ی زایینی و ئانازییەکان یا عەیاران تا ی زایینی لە کرماشان و خانەقین و لە ڕۆژئاوادا مەروانییەکان تا ی زایینی لە دیاربەکر لە سەدەی دا ناوچەکە کەوتووەتە ژێر دەستی سەلجوقە تورکەکانەوە و لە سەدەی بۆ بە دەستی مەنگۆلەکانەوە دوای ئەوە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان تاکو جەنگی جیھانی یەکەم لە چەرخی نێوانیدا کوردستان کومەڵێک بوو لە ناوچە نیوە سەربەخۆکان کە بە ناوی میرنشین دەناسرێت کە بە ڕوالەت لەژێر دەسەڵاتی سیاسی و ئایینی پاشا یان خەلیفەدا بوون شیکراوەی مێژووی ئەم میرنشینانە و پێوەندیان لەگەڵ ھاوسێکانیان لە کتێبی شەرەفنامە لە نووسینی شەرەفخانی بەدلیسی ھاتووە میرنشینەکانی بابان سۆران بادینان و گەرمیان لە عێراقی ئەمڕۆکە بۆتان و بدلیس لە تورکیا و موکریان و ئەردەڵان لە ئێراندا کۆنترین بەڵگەیەک کە بەکارھێنانی ناوی کوردستان تێیدا دەسەلمێت دەقێکی مێژوویی ئەرمەنیایە کەسێک بە ناوی نووسیوە ئەو باسی شەڕێک دەکات و دەڵێ کە لە شوێنێک نزیکی ئامەد لە لە کوردستان ڕوو دەدات بەڵگەی دووھەم پەراوێزێکە لە ئینجیلێکی دەستنووسراوەی ئەرمەنی کە لە ی زایینیدا نووسراوە سێیەم بەڵگەی بەکارھێنانی وشەی کوردستان لە نوزھات ئەل قلوب حەمدوڵڵا موستەوفی ی زایینی بینراوە لە سەدەی ی زایینی دوای شەڕە خاچپەرستییەکان ناوچە کوردنشینەکان لە نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان بەشکرا زۆربەی پرۆسەی دابەشکردنی کوردستان دوابەدوای شەڕی چاڵدێران لە ی زایینیدا ڕوویدا کە دواتر تەنھا بە ڕواڵەت لە گرێبەستی زوھاب زەھاب قەسرشیرین لە ساڵی دا بە فەرمی کرا لەکاتی شەڕی جیھانی یەکەم زۆربەی کوردەکان لە پارێزگای کوردستان و لەسەر سنووری عوسمانییەکان بوون دوای لەیەکبوونەوەی ئیمپراتوری عوسمانییەکان ھێزە یەکگرتووکان واتە وڵاتانی فەڕانسا بەریتانیا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیتالیا و ژاپۆن بڕیاریاندا لەسەر سنووری پێشووی عوسمانی چەند وڵاتێکی نوێ دامەزرێنن بەپێی پەیمانی سێڤر کوردستان و ئەرمەنیاش یەکێک بوون لەم وڵاتانە بەھەر شێوە دوای داگیرکردنەوەی ناوچەکە لەلایەن ھێزەکانی ئاتاتورک ھێزە یەکگرتووکان لەگەڵ پەیمانی لۆزان ڕێککەوتن و سنوورە نوێکانی کۆماری تورکیا دیاریکرا و کوردەکان بێ ناوچەیەکی سەربەخۆ مانەوە بەشێکی لە ناوچە کوردنشینەکان کەوتە ناو سنووری نوێی تورکیاوە و بەشێکی دیکەی لکێندرا بە سووریا و عێراق کە لەژێر دەسەڵاتی فەڕانسا و بەریتانیا بوون لە کۆتایی شەڕی کەنداودا ھێزە یەکگرتووەکان ناوچەیەکی قەدەغەیان بۆ فڕۆکەکان دامەزراند ئەمە بووە ھۆی ئەوەی بەشی باشووری کوردستان کە دەکەوێتەوە باکووری عێراق بتوانێ لە ساڵی دا ناوچەیەکی سەربەخۆ دامەزرێنێت کە دەسەڵاتی ناوخۆ و پاڕلەمانی ھەیە ک ز لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ھەرێمی چیاکان لە نەھاوەند و دینەوەر و ھەمەدان و سامنان ھەتا سنووری ئازربایجان لە دیارترین میرەکانیان ونداد و غانم دەوروبەری ک ز لە شارەکانی مەراغە و تەورێز و ئەردەبیل و ورمێ و خوی و سەلماس ھتد بەناوبانگترین میرەکانیان محەممەد کوڕی حوسێن ڕەوادی و ئەبو ھەیجای ڕەوادی و مەمەلانی ڕەوادی ک ز لە ھەرێمی ئاران لە شارەکانی بەردەعە و دبیل و گەنجە و باکو چەند شار و ناوچەیەکی دیکە میرنشینی شەدادی ھەرچەندە لەلایەن سەلجوقییەکانەوە لاوازکراوە بەڵام ھەتا وەکو ساڵی ز لە شاری ئانی ھەر مابوو لە دیارترین میرەکانیان محمەد کوڕی شەداد و فەزلون و ئەبولئەسوار و چەندانی دیکە کە سەربەخۆبوون و دراوی تایبەتی میرنشینەتیان لێداوە ک ز لە ناوچەکانی شارەزوور و شاپورخواست واتا لوڕستان و دینەوەر و ھەمەدان و شوێن و شاری دیکە فەرمانڕەواییان کردووە لە میرە بەناوبانگەکانیان حەسەنوەیھی کوڕی حوسێنی کوردی و میر بەدر کوڕی حەسەنوەیی کە یەکێکە لە ھەرە میرە بەناوبانگەکانی کوردان لە سەدەکانی ناوەڕاستدا کاری زۆر دیاری لەماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەیدا کردووە و دراوی تایبەتی لێداوە ک ز لە کوردستانی ناوەڕاست و باکوور لە دیاربەکر شارەکانی میاخارتین و ماردین و ئامەد و خەڵات و بەدلیس و ناوچەی دیکە فەرمانڕەواییان کردووە دامەزرێنەری میرنشینەکە میر باد کوڕی دۆستەکی کوردییە ھەروەھا میر مومەھەد ئەلدەولە و میر نەسرولدەولە و ئەحمەد کوڕی مەروانی کوردی کە بەناوبانگترین میری کوردییە زیاتر لەپەنجا ساڵ میرایەتی کردووە و دەسەڵاتەکەی وەک دەوڵەت ناسراوە لەلایەن دەوڵەتانی عەباسی و بوەیھی و فاتمی و بیزێنتی و سەلجوقییەکان دانی پێدانراوە زۆر کاری گرینگ لە ئاوەدانی و بووژانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەو ناوچەیەی کوردستاندا ئەنجامدراوە لە زۆربەی شارەکاندا دراوی میرنشینییەکە لێدراوە ک ز ئەم میرنشینییە لە ناوچەی حەلوان لەلایەن کوردەکانی شازەنجانییەوە دامەزراوە دواتر دەسەڵاتی فراوان بووە و لە شارەکانی ئەسەد ئاباد و داقوق و ئاوەدانی دیکە دەسەڵاتەکەی پەرەی سەندووە لە میرە بەناوبانگەکانیان میر ئەبولفەتح محەممەد کوڕی عەنناز و میر حسام ئەلدەولە و ئەبو شوک و میر سوورخاب کوڕی بەدر ز لە شاری ھەولێر دەرکەوتووە سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەری ھەولێری فەرمانڕەوایەتی کردووە لەبەناوبانگترین میرەکانیان عیسا کوڕی موسای ھەزبانی و میر ئەبولحەسەنی کوڕی موسکی ھەزبانی لە دوای ھاتنی سەلجوقییەکان زۆربەی میرنشینییە کوردییەکان پووکانەوە و بەرەو نەمان چوون بەڵام ڕۆڵی کورد ھەر لەبرەودابوو لەشەڕی بەناوبانگی ملازگرددا کورد ھاوکاری سەلجوقییەکانی کردووە کە سەرکەوتن بەسەر ڕۆمەکاندا لە سەروبەندی ھاتنی مەغۆلەکاندا کوردستان ڕووبەرووی وێرانکاری و زیانی زۆر بۆوە چونکە ھەم ھەرێمە کوردییەکان بۆ مەغۆلییەکان گرنگ بوون ھەم دەکەوتە سەر ڕێیان بۆ بەغداو شام بۆیە کوردستان لەسەدەی ک ز زۆرترین زیانی بەرکەوت لە ماوەی دەسەڵاتدارییەتی ھێزە داگیرکەرەکانی کوردستاندا وێڕای زەبر و زەنگی زۆر بەڵام دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستاندا بەتەواوەتی لەناونەچوو چەندان میرنشین و دەسەڵاتدارییەتی کوردی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستاندا فەرمانڕەواییان دەکرد و ھێزەکانی جەلائیری و تەیموری و قەرەئۆینلو ھتد کوردستانیان کردبووە مەیدانی شەڕو ململانێ تا دەرکەوتنی عوسمانییەکان و شەڕی چاڵدێران ز کە میر شەرەفخانی بەدلیسی لە پەرتووکی شەرەفنامەدا زانیاری گرینگی لەسەر ئەو دەسەڵاتدارییەتییەی کوردان تۆمارکردووە کورد کۆمەڵێک خەڵکی دانیشتووی ڕۆژھەڵاتی ناوینە و ئەو شوێنەی تێیدا دەژین ناوچەیەکی ھەم بەرز و نزمە کە ڕووبەرەکەی کیلۆمەتری چوارگۆشە دەبێت کوردەکانی کوردستان لە وڵاتانی ئێران تورکیا و سووریا و بەشێکی بچووک لە لوبنان و ئەرمەنیا دابەشکراون وشەی کورد تەنھا لە چەن وڵات بە شێوەی فەرمی بەکاردێت تورکیا پێیان دەڵێت تورکی شاخی و لەھەمان کاتدا ئێرانی پێیان دەڵێن ئێرانی چیانشین کوردەکان بە لقێک لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان قسەدەکەن کە زمانی کوردی ناوە ئەگەرچی ناوچەکە عەرەب و ئەرمەنی ئاشووری و ئازەری فارس و تورک و تورکمانیشی تێدایە زۆربەی کوردەکان موسڵمانن بەڵام ئێزیدی مەسیحی و جوولەکەش لە کوردستاندا دەژین چاندی کوردی کۆمەڵێک جیاکەرەوەی کلتوریی تایبەت بە کوردانە چاندی کوردی میراتی ئەو گەلە جیاوازانەیە کە کوردەکانی ئەمڕۆ و کۆمەڵگەکەیان پێکھێناوە بەڵام بە گشتی دوو چینی ناوچەیی حۆرانییەکان و ئێرانییە کۆنەکان میدییەکان لەناو دراوسێکانیا چاندی کوردی زۆرتر نزیکە لە کلتوری ئێرانییەوە بۆ نموونە جەژنی نەورۆز کە یەکەم ڕۆژی ساڵە کە لە ی ئازاردا ئاھەنگی بۆ دەگێڕن کە یەکەم ڕۆژی مانگی خاکەلێوەی کوردی و یەکەم ڕۆژی بەھاریشە ھەر لە کۆنەوە گۆرانیبێژە کوردەکان بەسەر سێ جۆری کلاسیکی دا دابەشبوون چیڕۆکبێژ سترانبێژ و دەنگبێژ مووسیقای تایبەت بە دەباری شازادە کوردەکان نەبووە لەبری ئەوە مووسیقا لە دانیشتنی شەوانەدا پێشکەش کراوە چەند شێوازێکی مووسیقا لەسەر ئەم جۆرانە دانراون زۆربەی گۆرانییەکان لە سروشتیاندا ئەفسانەن بۆ نموونە لاوک کە ھۆنراوەی قارەمانێتییە و چیڕۆکی قارەمانە کوردەکانی ڕابردوو وەک سەڵاحەدین دەگێڕێتەوە حەیرانیش ھۆنراوەی خۆشەویستییە کە باس لە ئازارەکانی دابڕان و خۆشەویستی بێ ئەنجام دەکات لاوژەش شێوازێکی مووسیقای ئایینییە و پایزۆکیش ئەو گۆرانییانەن کە بەتایبەتی لە پاییزاندا ئەوترێن گۆرانی خۆشەویستی ئاھەنگ و ھۆنراوەی وروژێنەر و گۆرانی تایبەت بە کار وفرمان وەک ئەوەی لە زانستنامەی بریتانیکادا نووسراوە ڕووبەری کوردستان نزیکەی کیلۆمەتری چوارگۆشە دەبێت و شارە گرینگەکانی لە بەشی تورکیادا ئامەد بدلیس و وان لە بەشی عێراقدا ھەولێر و سلێمانی لە بەشی ئێراندا کرماشان سنە و مەھاباد وەک زانستنامەی ئیسلام دەڵێت لە ڕووبەری کیلۆمەتری چوارگۆشە کیلۆمەتری لە تورکیا کیلۆمەتری لە ئێران کیلۆمەتری لە عێراق و لە سووریادایە کوردستان لە ئێراندا پارێزگای کوردستان و زۆربەی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا کرماشان ئیلام و لوڕستانی لە خۆ دەگرێت کوردستان لە عێراقدا بە شەش بەش دابەشکراوە سێ لەوانە و بەشێک لەوانی دیکەش ئێستا لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندایە کوردستانی سووریا لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەدایە و بەشێکی زۆری کەوتووەتە پارێزگای ئەل ھەساخ شارە گەورەکانی ئەم بەشە قامیشلۆ و حەسەکە ھاوینی گەرم و زستانی زۆر سارد و بەفری زۆر تایبەتمەندی ئەم ناوچەیە و لەگەڵ ئەمەش زۆربەی بەشەکانی ئەم ناوچە بەھرەدارن و لە درێژەی مێژوودا شوێنی ھەناردنی دانەوێڵە و ئاژەڵ بووە ئاستی بارین لە نێوان تا میلیمەتر لە ساڵدا لە تەختایی و دەشتەکان و تا میلیمەتر لە بەرزایییەکاندایە کوردستان ناوچەیەکی شاخاوییە بە کەش و ھەوای سارد بەڵام بارینی ئەوەندەی ھەیە کە دارستان پەرە بسێنێت بە سەرجەم مێرگ و دارستانەوە کوردستان کیلۆمەتری چوارگۆشەیی سەوزایی تێدایە کاج سنەوبەر بەڕوو چنار شۆڕەبی و سپیدار زۆرینەی جۆرەکانی دارن لە کوردستاندا چیا ھێما و تایبەتمەندییەکی جۆگرافی ژیانی کوردەکانە ھەر بۆیە گوتراوە کورد دۆستێکی نییە جگە لە چیا چیاکانی جوودی و ئارارات کە لە فۆلکلۆری کوردیدا دیارن زاگرۆس شینگەر قەندیل شاھۆ پیرمەگروون و حەمرین ناسیاوترین کێوەکانی کوردستانن بەرزایییەکان و چیاکانی کوردستان کە بارینی باران و بەفری زۆری تێدا ڕوو دەدات وەک سەرچاوەی ڕووبارەکانی نێزیک خۆی و ڕۆژھەڵاتی ناوینن یەکێکن لە سەرچاوەکانی دیجلە و فورات و ژمارەیەکی زۆر ڕووبارە بچووکەکان وەک خابوور ئاراز کەرخە و سفیدڕوود ئەو ڕووبارانەی کە گرینگایەتی مێژووییان ھەیە بۆ کوردان ئاراز خابوور زابی گەورە سیراون جەغەتوو و زەھاب ئەم ڕووبارانە کە لە بەرزایی سێ تا چوار ھەزار مەتر بەرزتر لە ئاستی دەریادان وەک سەرچاوەی ئاو و سەرچاوەی وەرگرتنی وزە بەکاردێن بە دانانی ئاوبەند و تۆرباین عێراق و سووریا لە زۆربەی ڕووبارە سەرەکییەکان ئەوەیان کردووە و تورکیا بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەوەی کردووە کوردستان ھەتا زرێچەی ورمێ لە ئێراندا لە ڕۆژھەڵاتەوە درێژەی ھەیە و لە لای ڕۆژئاواە ناوچە نیوە کوردنشینەکان تا قەراغی دەریای ناوین درێژەی ھەیە دەریاچەی وان لە کوردستاندا گەورەترین زرێچەی ناو تورکیایە و لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا تەنھا زرێچەی ورمێ لە وان گەورەترە ئەم گەورەتربوونە ھەڵبەت تەنیا لە بواری ڕووبەردایە و لە قووڵبوونی ئاو وان لە ئاستی بەرزتردایە زرێچەی ورمێ وان زرێچەی زرێبار ڕۆژاوای مەریوان و زرێچەی دوکان نزیکی شاری سلێمانی لەلایەن گەڕیارانەوە سەردان دەکرێت سەرچاوە بن زەوییەکانی کوردستان خەڵووز مس زێڕ ئاسن بەردی کەڵس کە بۆ دروستکردنی چیمەنتۆ بەکاردێت مەڕمەڕ و زینک گەورەترین سەرچاوەی بەردی گۆگرد لە جیھاندا کەوتووەتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ھەولێر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەوتی کوردستانی بلیۆن بۆشکە مەزەندە کردووە کە بەمە کوردستان دەبێتە شەشەمین وڵاتی جیھان حکوومەتی ھەرێم لە تەممووزی دا داوای لە کۆمپانیا بیانییەکان کرد تاکوو یارمەتی بدەن لە بەڕێخستنی دەموودەستگای ھەناردنی نەوت بە ھیوای بردنە سەرەوەی دەسکەوتی نەوت تا ڕۆژی میلیۆن بۆشکە لە دوای داواکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەھۆی چاک بوونی بارودۆخی ئاسایش لە ناوچە کودنشینەکانی عێراق چەندین کۆمپانیای گەورەی نەوتی جیھانی وەکوو ئێکسۆن مۆبیل و شێڵ ڕوویان لە کوردستان کرد ھەموو گەلانی سەر ڕووی ئەم زەمینە ئەوانەی سەربەستن یان بە شێوەیەکی فیدڕال دەژین خاوەنی ئاڵای خۆیانن ئاڵای کوردستانیش ئاڵای کوردستانی فیدرالە و لە تەواوی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دان لە داموو دەزگا حکومییەکان و ڕێکخراوە ڕەسمییەکان شەکاوەیە ئاڵای کوردستان پێکھاتووە لە سێ ڕەنگ دروشمێک لە ناوەندی لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکھاتووە لاکێشەی سەرەوە ڕەنگی سوورە ئەوەی ناوەند ڕەنگی سپییە و لاکێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە بەرینایی ئاڵا دوو لەسەر سێی درێژایییەکەیەتی دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە ئەم خۆرە پەڕ تیشک ی یەکسان و ھاوشێوەی ھەیە خۆرەکە دەبێ ڕێک لە چەق ناوەندی ئاڵای کورستان جێگیر بێت سروودی ئەی ڕەقیب کە لەلایەن یوونس ڕەئووف ناسراو بە دڵدار لە ساڵی دانراوە ئەو کاتی لە زیندان بوون ئەم ھۆنراوەیەی داناوە ئەی ڕەقیب یەکەم جار لە سەردەمی کۆماری کوردستان بووە بە سروودی نیشتمانی کوردستان لە دوای پێکھاتنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم ھۆنراوەیە بووە بە سروودی نیشتمانی کوردستانی عێراق پێشمەرگە وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە ھەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن وشەکە بە مانای ئەوانەی کە ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە دێت و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە ھەیە کە جووڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی دا دەستی پێکردووە ئەمەش دوا بەدوای ڕووخانی ھەردوو ئیمپراتۆری عوسمانی و قاجاری کە ناوچەکانی کوردستان لەژێردەستیاندا بوو ھێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان لە شەڕی دژی حکوومەتی بەعس لە عێراق پێشمەرگە لە پێش دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ حکوومەتی بەعسیش ھەر بوونی ھەبوو لە سەردەمی کۆماری مەھاباد پێشمەرگە وەکوو سوپای حکوومەت بوو ھەتا ساڵی ی زایینی تەنیا وڵاتێک کە بە ڕەسمی زمانی کوردی تێیدا دەخوێندرا عێراق بوو کە ئەویش بۆ خۆی لە ساڵی ەوە دەستی پێ کردبوو و پێش ئەوە لە ھەمووی ئاستەکاندا ھەر بە زمانی عەرەبی وانە دەگوترایەوە لە ئێراندا بەپێی دەستووری بنەڕەتی قانوونی ئەساسی زمانی کوردی وەکوو زمانی ناوچەیی پێناسە کراوە و لە ھەندێک شوێندا دەخوێندارێ و لە ھەندێکی دیکە نا لە تورکیا ھەتا ساڵی تەنانەت قسەکردن بە زمانی کوردی قەدەغە بوو بەڵام لە ساڵی ەوە وانەیەک بە زمانی کوردی بۆ مندڵانی پلەی شەش دیاری کرا کە ئەگەر پێیان خۆش بێت دەتوانن ھەڵیبژێرن و بیخوێنن لە سووریا لە دوای شۆڕەشەکانی بەھاری عەرەبی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان بزووتنەوەیەک بۆ فێرکاری کوردی دەستی پێکرد و زۆر کەس لە منداڵان و گەورەساڵان کەوتنە ژێر بەرنامەکانی فێرکاری کوردی لە دوای ھاتنی زانستە مۆدێرنەکان بۆ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین چەندین زانکۆ لە جێ جۆر بە جۆرەکانی کوردستاندا کرایەوە بەڵام ھەتا ئێستاش ھیچکام لەم زانکۆگەلە جگە لە کۆرسی زمانی کوردی ھیچ وانەیەک بە زمانی کوردی ناڵێنەوە ئەم زانکۆگەلە بەپێی ئەوە کە کەوتوونەتە کام وڵاتەوە وانەکانیان بە زمانی فەرمی ئەو وڵاتە وەکوو فارسی عەرەبی و تورکی یان زمانی ئینگلیزی دەڵێنەوە ڕۆژژمێری کۆچی ھەتاوی یان ڕۆژژمێری فارسی بە فارسی ھجری خورشیدی یان ھجری شمسی ڕۆژژمێرێکی ھەتاوییە یان بەستراوە بە خولی ھەتاو خۆر ەوە لە ڕۆژ پێک دێت لە ساڵی سادەدا و لە ڕۆژ پێک دێت لە ساڵی پڕدا و دابەش دەبێت بەسەر مانگدا شەش مانگەکانی سەرەتای لە ڕۆژ پێک دێن و پێنج مانگەکەی دواتر لە ڕۆژ پێک دێن بەڵام مانگی دوانزە لە ڕۆژ پێک دێت لە ساڵی سادەدا و لە ڕۆژ پێک دێت لە ساڵی پڕدا ساڵی ھەتاوی دەست پێدەکات لە سەرەتای بەھاردا لە ی ئازاردا بە پێی ڕۆژژمێری زایینی بە گشتی و ھەندێک ساڵ لە یان ی مارس دەست پێدەکات بە پێی بەرەو پێشچوونی ساڵی پڕ و یەکەم ڕۆژی ساڵەکە بە نەورۆز ناو دەبرێت ھەروەھا ڕۆژژمێری ھەتاوی یان فارسی بە ڕۆژمێری جەلالی ناو دەبرێت بە گەڕاندنەوە بۆ جەلالەدین مالک سوڵتانی خۆراسان زانای موسڵمان عومەر خەیام ئەم ڕۆژژمێرەی دانا بە یارمەتی حەوت زانای گەردوونناس بە وردترین ڕۆژژمێر دادەنرێت لە سەر زەویدا لە ئێستادا ڕێژەی ھەڵە تیایدا بۆ ھەر ڕۆژێک ملیۆن ساڵە لە بەرامبەردا ڕێژەی ھەڵە لە ڕۆژمێری زایینیدا ئەگاتە ڕۆژێک لە ساڵ و ئەم رۆژژمێرە بەکاردێت لەلایەن ھەردوو وڵاتی ئێران و ئەفغانستان و لە بەشێکی ڕۆژژمێری ئوم لقوڕادا بەکار دێت بۆ دیاریکردنی وەرزەکانی ساڵ یەکەم رۆژی ڕۆژمێری کۆچی ھەتاوی ی فروردین نەورۆز ی ساڵی ی کۆچی ھەتاوییە بەرامبەر ی شەعبانی ساڵی ی پێش کۆچی و بەرامبەر ی ئازاری ی زایینی ساڵی یەکەمی ئەم ڕۆژمێرە ساڵی کۆچی پێغەمبەر محەمەد لە مەککەوە بۆ مەدینە ئێستا ساڵی ی کۆچی ھەتاوییە ی کوردی بەرامبەر سازمانى خهباتى كوردستانى ئێران یهكێكه له هیزه ناسراوهكانى كوردستانى ئێران كه لهساڵى ى هیجرى كهبهرامبهر زایینى لهسهر دهستى مامۆستاى تێكۆشهرو زانا مامۆستا سهید جلالالدین حسێنى دامهزرا ئهم هێزه ماوهیهكى زۆر دژ بهکۆماری ئیسلامی ئێران لهسهر دهستى مامۆستاى ناوبراو جهنگاوهو تائیستاش ههر بهردهوامه جێى ئاماژهیه كه ئهم هێزه لهسهرهتاوه وهك هیزێكى ئیسلامى هاته ئاراوه به ناوى سازمانى خهباتى نهتهوایهتى و ئیسلامى كوردستانى ئێران بهڵام له دوایداو لهبهر ههلومهرجى ئهو كاته گۆرِا به سازمانى خهباتى كوردستانى ئێران وه لهدواى زیاتر له ساڵ تێكۆشان و بهرهنگاربوونهوهى ئهم رِژێمه كۆمهڵێك دهسكهوت و سهروهرى گهورهى بهدهست هێناوه وه ئێستاش دواى كۆنگرهى چوارهم بابهشێخى حوسێنى بهسكرتێر ههڵبژێردرا و ئهوهش به هۆى ماندوو بوون و تێكوشانێكى دورو درێژ و پهیداكردنى تهجرهبهیهكى زۆرهوهویه بۆ خزمهت كردنى خاك و وڵاتهكهى تاکو ئێستا کۆنگرەی ئەنجام داوە تێدەکۆشێ بۆ دامەزراندنی حکوومەتێکی ھەڵبژێردراو و دیموکراتیک و پارلمانی لە کوردستاندا کە مافی ھەموو نەتەوەو ئایین و مەزھەب و رەگەزەکان بپارێزێ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەستەبەرکرانی مافی دیاری کردنی چارەنووسی پێ پەسەندە بەڵام لە ئێستادا دەستەبەرکرانی خودموختاری لەچوارچێوەی ئێرانێکی دیموکراتیک و پارڵمانی بە رەوا دەزانێ سازمانی خەباتی کوردستان باوەڕی وایە کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەک یەکێک لە سەرچاوەکانی قانوون دانان کەڵکی لێ وەرگیرێ و دەبێ مافی ئەدیان و بیروبۆچوونەکانی دیکە لە کوردستان لە بەرچاو بگیرێ درووشمی رووخانی رژیم یەکێک لە درووشمە سەرەکی و نەگۆڕەکانی سازمانی خەباتە مێژوو دەستکاری لەدوای ھێرشی پاسدار و ئەرتەشی بەکرێگیراو بۆسەر کوردستان و کوشت و بڕی خەڵکی کوردستان بە تاوانی دژی ئینقلاب و دژی ئیسلام بڕیاری جەماوەری کوردستان بۆ دیفاع لە نیشتمان و تێکۆشان بۆ ھاتنە دیی ئامانجە رەواکان و ئازادی ژمارەیێک لە مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتیە تێکۆشەرەکانی کوردستان کە پێشتر لەژێر ناوی دەفتەری مامۆستا شێخ عزالدین دا چالاکیی سیاسی نیزامیان ئەنجام ئەدا بیریان لە پێک ھێنانی سازمانێکی سیاسیی نەتەوەیی و ئیسلامی کردەوە کە بە بۆچوونێکی جیاواز لە رێبازی ھێزو لایەنەکانی دیکەی گۆڕەپانی خەبات بێتە مەیدان و پەرچەمدار و پێشڕەوی ئەو جەماوەرە بێ کە خاوەنی بیرێکی نەتەوەیی و ئیسلامین ھەربۆیە لە ی خەرمانانی ساڵی ی کۆچی خۆری بەرانبەر بە ئەگۆستی ی زایینی پێکھاتنی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامیی کوردستانی ئێران یان راگەیاند دوای ڕاگەیاندن و دامەزراندنی سازمانی خەبات لەچەندین شارو ناوچە لە باکوور تا باشووری کوردستانی ئێران بنکە و رێکخراوەکانی سازمان داندران و کادر و پێشمەرگەکانی سەرەڕای کەند و کۆسبی زۆر ھەڵسووڕانی سیاسی نیزامیان لە بەرانبەر ھێزە بەکرێگیراوەکانی رژیمی ئاخوندیدا دەست پێ کرد سازمانی خەبات ماوەی ساڵە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران خەبات دەکا و وەک ھێزێکی گرنگ و بەرچاوی ئۆپۆزیسێۆن دەناسرێ و ئێستا بنکەو بارەگاکانی لە باشووری کوردستانە پهیرهو و پرۆگرامى سازمانى خهبات ى كوردستانى ئێران دەستکاری پهیرهو و پرۆگرامی سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران پهسهندكراوی كۆنگرهی پێنجهم سهرهتا الف ـ دوای شهرِی چاڵدران لهنێوان عوسمانیهكان و شاسمایلی سهفهوی كه لهی ئووتی دا رووی دا زۆرینهی كورده سوننیهكان پشتیوانیان له دهوڵهتی عوسمانی كرد و لهشكری شا سمایل شكستی هێنا بهلام دوای شكستی هێزی شاسمایل دژمنایهتی ئهو دوو دهوڵهته درێژهی كیشا تا لهساڵی ز پهیمانی زههاو دابهشكردنی كوردستان لهنێوان ئهو دوو بێگانهدا مۆر كرا بهشی زۆری كوردستان كهوته بهر دهسهلاتی عوسمانی و بهشی كهمتری كه كوردستانی ئێستای ئێرانه كهوته ژێر دهسهلاتی سهفهوییهكان و كوردی یهك زمان و یهك رهگهز و یهك فهرههنگ و یهك كهلهپوور بهبێ ئهوهی خۆی رازی بێ دابهش كرا لهنێوان دوو ئیمپراتوری جیاوازدا له شهرِی جیهانی یهكهم دا بۆ دووههمجار ئهو بهشه لهخاكی كوردستان كه به ئیمپراتوری عوسمانی بوو به پێی پهیمانی سایكس بیكۆ له دا كرا به سێ بهش بهشێك بهر سوریه كهوت بهشێك بهر توركیه و بهشێكیش به عێراقهوه لكێندرا له دابهش كرانی یهكهمهوه كورد به تهواوی ههستی به بێ بهشی كرد ههستی ئازادیخوازیی رۆژ لهدوای رۆژ زیاتر دهبوو بهتایبهت كه لهلایهن ههر دوو داگیركهرهوه بهبێ رهحمانه دهچهوساوه و سهركوت دهكرا ئهو دهوڵهتانه دهستیان دایه راگواستنی بهشێك له هۆزه كوردهكان بهرهو ناوچه دوورهكان عوسمانیهكان بهرهو ئهرزهرۆم و ئهناتۆڵی و سهفهوییهكان بهره و خوراسان كه زۆربهیان دوای چهند سهده زمان و فهرههنگ و رهگهزی خۆیان لێ وون نهبووهو ههر نهفرین دهنێرن بۆ ئهوانهی رایان گواستن گهلی كوردستان لهدوای دابهشكرانی بهسهر چهند وهلاتدا وهك غهوارهو گهلی بێ بهش و جێی گومان چاویان لێكراو ئهو روانینه ناحهزو ناپهسهندهی داگیركهران لهماوهی سهد ساڵی رابردوو وای كرد كه كورد دهست بداته خهبات له بهرانبهر ستهم داگیركاریدا بهتایبهت ئهو خهبات و فیداكارییه لهماوهی ساڵی رابردوودا دهیان ههزار قوربانیی لێكوتۆتهوهو دهربهدهری و ماڵ وێرانی و بێ سهر و شوێن بوونی كوردی بهدواوه بووه ستهم و درِندهیی دهسهلاتداره خۆبه زل زان و ملهورِهكان لهدژی كورد و تێكرِای دانیشتوانی ئهو وهڵاتانهی كوردیان بهسهردا دابهش كراوه بهرِادهیێكه كه دڵی ههر مرۆڤێكی خاوهن ههست دهتهزێنێ وهك سهركوتی شۆرشهكانی شێخ سهعیدی پیران و شێخ رهزای دهرسیم و بهند و تهبعید كرانی شێخ عهبدولا نههری و راگواستن و كوژرانی ههزاران كهس له نهتهوهی كورد له توركیه ههروهها وێرانكردنی دێی كوردستانی عێراق و كارهساتی دڵتهزێنی ئهنفال كه لهلایهن رژیمی عێراق بهرِێوهچوو و تیایدا نزیكهی ههزار كورد بێ سهر و شوێن كرا و شاری ههڵهبجهو چهند گوند لهلایهن رژیمی پێشووی عێراقهوه كیمیاباران كرا و پێنج ههزار كهس تیایدا لهناو چوون لهئێرانیشدا وێران كردن و كاولكردنی شارو دێ كان و قهتل و عامی هاونیشتمانانی كورد له نهغهدهو قارنه و قهلاتان و سۆفیان و ووسوكهند و ساروقامیش و ئێعدامی بهكۆمهڵ و بێ بهزهییانهی پیرو لاوی كورد به فهرمانی جیهادی خومهینی و قازیه بهناو شهرعیهكانی و ئێعدامی سهدان مرۆڤی شورِشگێری كورد لهماوهی نزیك به مانگێك لهساڵی ی كۆچی خۆری تهنیا به تاوانی بوونی پێوهندی به هێزه شۆرِشگێرِهكان داواكردنی مافه نهتهوهییهكان ههروهها ترۆری دهیان تێكۆشهری سیاسی و فهرههنگی و نووسهر و رووناكبیر لهناوخۆ و دهرهوه له وهلاتی سوریه رێژیمه یهك له دوای یهكهكان نهتهوهی كوردیان به خراپترین شێوه سهركوت كردوه و حاشا له بوونی كراوه به تایبهت له دوای هاتنه سهركاری حافیز ئهسهد هیچ جۆره مافێك به كورد به رهوا نهبیندراوه و تا ئێستاش بهشێكی زۆری ئهو نهتهوهیه له مافی ناسنامه بێ بهشه و بهشێكی بهرچاو له نیشتمانهكهی وهك عهفرین و كوبانی و زههریه و ئهحمهدیه لهلایهن داگیركهرانهوه راگواستنی زۆره ملی كوردیات تێدا كراوه ئهوانه و دهیان نموونه و بهڵگهی حاشاههڵنهگری دیكه لهسهر ستهمگهری و ملهورِیی داگیركهران و دهسهلاته نامهشروعهكان ههن كه ئهو ستهمگهرییانه بهڵگهن بۆ سهلماندنی ئهو راستیهی كه خهباتی جهماوهری كورد بۆ وهدهست هێنانی مافه بنچینهییهكانی خهباتێكی رهواو مهشروعه بهپێی دهستووری ئیسلامی پیرۆز و باقی ئایینه ئاسمانیهكان و سهرجهم یاسا مرۆییهكان راوهستان له بهرانبهر زاڵم و تهعهداكار ئهركێكی پێویسته و نهتهوه و مرۆڤهكان هاندراون بۆ رزگار بوونیان له دهست ستهم خهبات بكهن و رێگه نهدهن زوڵمیان لێ بكرێ ب ـ گهلی كورد كه گهلێكی خاوهن مێژووی چهند ههزار ساڵهیه و له نیشتمانی خۆیدا ژیاوه مافی رهوای خۆیهتی بۆ دهستهبهر كرانی ماف و ئازادیهكانی تێبكۆشێ و لهو پێناوهشدا ههموو تواناو رێگه درووست و رهواكان بۆ خهبات كردن تا هاتنه دیی ئامانجهكانی بهكار بێنێ گهلی كورد دهبێ به ههوڵی سیاسی و بڵاوكردنهوهی زانیاری و تهبلیغات سهرنجی رای گشتیی جیهانی و دهوڵهت و دهسهڵاته خاوهن هێزهكان و ناوهندهكانی پارێزهری مافی مرۆڤـ و رێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان راكێشێ بۆ پشتیوانی له خهباتی رهوای خۆی ج ـ گهلی كورد حهقی خۆیهتی وهك نهتهوهیێكی مێژوویی و خاوهن توانا دهوری له بهرِێوهبردن و ئیدارهكردنی له ئێراندا ههبێ و دهسهڵاتی بهسهر نیشتمانی خۆیدا بهخۆی بێ و دهبێ دهسهڵاتداری ناوهندی لهجیات سهركوتی كورد و داگیركردنی كوردستان و مۆڵدانی هێزی سهربازی هاوكاریی كورد بكا بۆ ئهوهی نیشتمانیان گهشه پێ بدهن له ههموو بارێكهوه د ـ گهلی كورد له كوردستانی ئێران لهدوای ئهوهی ههستی به ژێردهستی كرد خهبات و تێكۆشانی بێ ووچانی بهرامبهر به داگیركهران درێژه پێ داوه له شۆرِشی گهلانی ئێران دژبه رژیمی پاشایهتی لهساڵی ی كۆچی خۆریدا تێكرِای خاوهن باوهرِان به ئازادی لهو شۆرِشهدا بهشدار بوون و گهلی كوردیش دهورێكی كاریگهر و سهرهكیی ههبوو له سهركهوتنی ئهو شۆرِشهدا و له راماڵینی پێگهی دهسهڵاتی پههلهوی لهكوردستاندا ئهو خهبات و راپهرِینه یهكگرتووهی خهڵكی ئێران به كورد و فارس و تورك و عهرهب و بلوچ و باقی قهوم و دین و مهزههب و بیروبۆچوونهكان بهو ئامانجه بوو كه ئیتر به یهكجاری كۆتایی به ستهم و بێ عهداڵهتی دێ و ههموو نهتهوهكان له ئێراندا به مافه رهواكانیان دهگهن ه ـ بهرههمی راپهرِینی ی گهلانی ئێران لهلایهن خومهینی و پهیرهوانیهوه و به هێنانه مهیدانی دهسهڵاتێكی تاكرِهوانه و غهیره دیموكراتیك و نارهوا لهژێرناوی پیرۆزی ئیسلامدا بهفیرۆ درا خهڵكی ئێران به تێكرِا و خهڵكی كوردستان بهتایبهت بۆئهوهی بهری رهنج و خوێنی شههیدان له فهوتان و له ناوچوون رزگار بكهن كهوتنه خۆ ههر بهو مهبهستهش له سهرانسهری ئێران و كوردستان له ساڵی ی كۆچی خۆری بهدواوه جهماوهر به رێپێوان و نارِهزایهتی بێزارییان له دهسهڵاتی نوێ ئاشكرا كرد بهڵام بهداخهوه دهسهڵاتدارانی نوێ لهجیات وهڵامی بهڵێ بۆ داوای جهماوهری راپهرِیو و بێزار لهستهم به بهكارهێنانی هێزی سهركوت بێ بهزهییانه كهوتنه گیان خهڵك و میتینگ و نارِهزایهتی و كۆبوونهوهی جهماوهرییان دایه بهر پهلامار و ههزاران كهسیان راپێچی زیندان و چاڵهرِهشهكان كرد و دهیان رۆڵهی تێكۆشهریان لهژێر شكهنجهدا شههید كرد و سهرلهنوێ زیندانه چۆڵ كراوهكانیان به رۆڵه تێكۆشهر و ئازادیخوازهكان ئاوهدان كردهوه گهلی چهوساوهی كورد له كوردستانی ئێران ئومێدواربوو به رووخانی رژیمی پههلهوی كۆتایی به رهنج و مهینهتی دهیان ساڵهی بێ بهڵام زۆری پێ نهچوو رووبهرِووی ستهمێكی تاقهت پرِوكێنتر و درِندانهتر بوهوه سهرهرِای ستهمه بێ بهزهییانهكان گهلی كورد بهردهوام داوای ئاشتی و لێك تێگهیشتنی كردوه ههر بهو مهبهستهش چهندین دهستهی نوێنهرایهتی بۆ ووت ووێژ لهگهڵ دهسهڵاتدارانی رژیم دیاری كرد ههیئهتهكانی نوێنهرایهتی كورد زۆربه جیددی ههوڵیان دا كه دهسهڵاتدارانی ئێران رازی بكهن مافه رهواكانی كورد بسهلمێنن بهڵام ئاخوندهكان له وهڵامی داوا رهواكانی خهڵكی كوردستان دا دهستیان دایه ههرِهشه و چاو سوور كردنهوه و ههڵوێستی غهیره دیموكراتی و هێرشی نیزامی بوونه هۆی سهرههڵدانی جهنگێكی خوێناوی و ناچار كردنی گهلی كوردستان به دیفاع له خۆی و نیشتمانی به فهرمانی جیهاد جهنگی نارِهوای خومهینی له دژی خهڵكی كورد دهستی پێ كرد و پاسدار و باقی هێزه سهركوتگهرهكان و خهڵخاڵی ی جهللاد و بهناو قازی شهرع رهوانهی كوردستان كرا كه چۆنی پێی خۆش بێ و چهنده حهزی لێ بێ درِندانه لاو و پیری كوردستان بنێرێته مهیدانهكانی گوللهباران و مهرگ خهڵخاڵی لهماوی چهند رۆژدا دهیان لاو و پیری كوردی شههید و بهو جینایهتهی لاپهرِهیێكی رهش و قێزهونی بۆ دهسهڵاتداریی ئاخوندهكان تۆمار كرد كه تا ژیان دهمێنێ لهبیر كورد و ئازادیخوازان ناچێتهوه هێرشی پاسداره بهكرێگیراوهكان بۆ سهر كوردستان و سوتاندن و وێران كردنی چهندین شارو دێی كوردستان و ههرِهشه و كوشتن و زیندانی كردنی لاوهكان و كهسایهتیه ئازادیخوازهكان جهماوهری كوردستانی ناچار كرد بۆ دیفاع لهخۆیان و پارێزگاری له نیشتمانیان دهست بدهنه خهبات و بهربهرهكانێ لهبهرانبهر رژیمی دهسهڵاتداری دژ به ماف و ئازادی و دواكهوتووی ویلایهتی فهقیه دیفاع كردنی جهماوهری كوردستان و هێزه تێكۆشهر و ئازادیخوازهكان درێژهی ههیه و خهباتی جهماوهری كوردستان لهم ساڵانهی دواییدا گهلێك بهرچاوتر و پهرهگرتووتر بووه له ساڵانی رابردوو و ـ لهدوای هێرشی پاسدار و ئهرتهشی بهكرێگیراو بۆسهر كوردستان و كوشت و برِی خهڵكی كورد به تاوانی دژی ئینقلاب و دژی ئیسلام به برِیاری جهماوهری كوردستان بۆ دیفاع له نیشتمان و تێكۆشان بۆ هاتنه دیی ئامانجه رهواكان و ئازادی ژمارهیێك له مامۆستایانی ئایینی و كهسایهتیه تێكۆشهرهكانی كوردستان به رێبهرایهتی مامۆستا سهیید جهلال الدین حوسێنی كه پێشتر لهژێر ناوی دهفتهری مامۆستا شێخ عزالدین دا چالاكیی سیاسی نیزامیان ئهنجام ئهدا بیریان له پێك هێنانی سازمانێكی سیاسیی نهتهوهیی و ئیسلامی كردهوه كه به بۆچوونێكی جیاواز له رێبازی هێزو لایهنهكانی دیكهی گۆرِهپانی خهبات بێته مهیدان و پهرچهمدار و پێشرِهوی ئهو جهماوهره بێ كه خاوهنی بیرێكی نهتهوهیی و ئیسلامین ههربۆیه له ی خهرمانانی ساڵی ی كۆچی خۆری بهرانبهر به ئهگۆستی ی زایینی پێكهاتنی سازمانی خهباتی نهتهوایهتی و ئیسلامیی كوردستانی ئێران خهبات یان راگهیاند ز ـ به راگهیاندنی سازمانی خهبات خاوهن بیرانی ئهو رێبازهو بهشێكی بهرچاو له جهماوهری كوردستان دڵخۆش و هیواداربوون خهڵك بهزوویی پێشوازی گهرمی له سازمانی خهبات كرد له چهندین شار و ناوچه له باكوور تا باشووری كوردستانی ئێران بنكه و رێكخراوهكانی سازمان داندران و كادر و پێشمهرگهكانی سهرهرِای كهند و كۆسپی زۆر ههڵسوورِانی سیاسی نیزامیان له بهرانبهر هێزه بهكرێگیراوهكانی رژیمی ئاخوندیدا دهست پێ كرد بهڵام بهداخهوه به هۆی كۆسپ و تهگهرهی جیاجیا كه لهلایهن هێزو لایهنهكانی دیكه خرانه سهر رێگهی كار و چالاكی كادر و پێشمهرگهكان سازمانی خهبات نهیتوانی وهك پێویست ئهرك و كاره تهبلیغی و تهشكیلاتیهكانی ئهنجام بدا ههر بۆیه ناچار بوو بۆ پهره پێ دانی سیاسهت و ههڵوێستی سهربهخۆ و بێ لایهنانهی خۆی له هێندێك ناوچهی كوردستان به نهێنی ههڵسوورِێ ح ـ سهرهرِای بوونی ئهو گشته كۆسپ و تهگهرانه بهخۆشیهوه سازمانی خهبات توانی بهرهو پێش بچێ و سهربهخۆیی سیاسی و تهشكیلاتیی خۆی بپارێزی و لهماوهی زیاتر له ساڵ مهوجوودیهتی له مهیدانی خهباتدا ئهركه نیشتمانی و نهتهوهییهكانی بهرِاستی و پاكی بهجێ بێنێ سازمانی خهبات واقعییهت و ماهییهتی رژیمی ناسیوه و ههربۆیه درووشمی رووخانی رژیم یهكێك له درووشمه سهرهكی و نهگۆرِهكانیهتی ی سازمانی خهباتی كوردستانی ئێران له رهوتی بهرهوپێش چوون و ههڵدانی خوێیدا و لهئاكامیئ ههڵسهنگاندن و وردبونهوه له ههل و مهرجی سهردهم و پهرهسهندنی ههستی نهتهوهیی و نیشتمانی له ناو جهماوهری كوردستان دا ههستی به پێویستی ئاڵ و گۆرِێكی بنهرِهتی ههبوو له بهرنامهی كاری سیاسی و ستراتیژی خۆیدا ئالوگۆرِێ بنهرهتی له ههڵوێستی سیاسی بۆ زیاتر بهرهو پێش بردنی ئامانجه نهتهوهیی و نیشتمانی كوردو گهشهی زیاتر له ناوهوه و له دهرهوهی بزاڤی رزگاریخوازی كورد و كوردستاندا گۆرانێكی به كهڵكی له خۆیدا پێك هێناو له ههنگاوێكی گرینگدا و به بهراوردو لێكدانهوهی راستی رێبهری سازمان و به راوێژكردن لهگهڵ دلسۆزانی سازمانی خهبات بهوهی كه گۆرانێكی گرینگ و به كهڵك له ئامانج و خهتی سیاسی پێك بێنێ وای كرد كه له كۆنگرهی سێههمدا به برِیارێكی ژیرانه ستراتیژێكى نهتهوهیی پهیرِهو بكات و بایهخ و پێویستی خهباتی نهتهوهیی و نیشتمانی بۆ رزگاری نهتهوه و نیشتمان وهك ئهركێكی سهرهكی دهست نیشان كرد و لهكۆنگرهی چوارهمی دا له سهر ئهم ستراتیژی و سیاسهته پێداگری كردهوه و له كۆنگرهی پێنجهمیش دا ئهو رێرِهوه وهك خهتێكی گشتی و كاریگهر و گرینگ دهست نیشان كرایهوه گ ـ سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران لهم كۆنگرهی پێنجهمهدا مهسهله چارهنووس سازهكان و ههل و مهرجی خهباتی ئازادیخوازی گهلی كورد و باقی گهلانی ئێران به پێی وهزعی سیاسی ئێران و وهزعی سیاسی جیهان و بوونی وهڵاتانی رۆژئاوا له نزیك سنوورهكانی ئێران و گهڵاڵه ئهتۆمیه مهترسیدارهكانی رژیمی ئاخوندی كه لهوانهیه ببێته هۆی گهمارۆی زیاتری ئابووری یان روودانی جهنگێكی نوێ له دژی ئهو رژیمهی هێناوهته بهرلێكۆڵینهوه كۆنگرهی پێنجهمی سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران به ههست كردن به ئاڵ و گۆرِه سیاسیهكان و لێكدانهوهی دروست و به چاوخشاندن به كار و چالاكیهكانی سازمان له ساڵانی رابردوودا برِیاری به جێ و شیاو له سهر ئاڵ و گۆرِی بنهرِهتی له بهرنامه و پهیرهوی ناوخۆیی سازمان پهسهند دهكا ئامانجه گشتیهكان الف ـ سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران تێ دهكۆشێ بۆ دامهزراندنی حكوومهتێكی ههڵبژێردراو و دیموكراتیك و پارلمانی له كوردستاندا كه مافی ههموو نهتهوهو ئایین و مهزههب و رهگهزهكان بپارێزێ ب ـ سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران دهستهبهركرانی مافی دیاری كردنی چارهنووسی پێ پهسهنده بۆ ئێستا دهستهبهركرانی خودموختاری لهچوارچێوهی ئێرانێكی دیموكراتیك و پارڵمانی به رهوا دهزانێ و ههوڵی بۆ دهدا ج ـ سازمانی خهبات ی كوردستان باوهرِی وایه كه دینی ئیسلام وهك یهكێك له سهرچاوهكانی قانوون دانان كهڵكی لێ وهرگیرێ و دهبێ مافی ئهدیان و بیروبۆچوونهكانی دیكه له كوردستان له بهرچاو بگیرێ بهو شێوهیهی پێچهوانهی بنهماكانی دیموكراسی نهبێ د ـ سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران هاوكاری و تهبایی لهنێوان هێزه كوردستانیهكان وهك ئهركێكی سهرهكیی خهبات كردن دهزانێ ههروهها ئامادهیه بۆ پێك هێنانی ههرشێوه بهرهو هاوكاری و تهبایێك كه دهبێته هۆی رووخانی رژیمی ئاخوندی و دهستهبهركرانی مافی دانیشتوانی كوردستان ه ـ سازمانی خهباتی كوردستانی ئێران هاوكاری و نزیك بوونهوه له هێزه سهرانسهریه شۆرِشگێرِه ئێرانیهكانی پێ كارێكی پهسهند و بهكهڵكه بۆ ئهوهی لهدوای رووخانی رژیمی دهسهڵاتداری ئاخوندی به هاوكاریی ههمهلایهنه لهئێرانێكی ئازاد دامهزراویی و پێشكهوتن و زانست و سهنعهت لهژێر دهسهڵاتی حكوومهتێكی دیموكراتیكدا جێ گیربێ و ئهو نزیكی و تهباییهش ببێته زامنێك بۆ كۆتایی هاتنی شهرِ و نابهرانبهری و بۆ دابین كردنی یهكسانی و گهیشتنی نهتهوه و ئایین و مهزههب و چینهكان بهمافی رهواو شیاو و ـ سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران پشتیوانی له ههوڵ و تێكۆشان و خهباتی ئازادیخوازانهی گهلانی دیكهی ئێران دهكا بۆ گهیشتن بهمافهكانیان له چوارچێوهی ئێرانێكی ئازاد و دیموكراتیك دا به بێ دهستێوهردانی دهرهكی ز ـ سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران پشتیوانی جیهانی و ناوهندهكانی مافی مرۆڤـ و رێكخراوه بهشهردۆستهكان له ماف و ئازادیهكان بۆ خهڵكی كوردستان بهكارێكی شیاو و پێویست دهزانێ و لهو پێوهندیهشدا ئامادهیه هاوكاری پێویست لهگهڵ تێكرِای رێكخراوو ناوهنده جیهانیهكان بكا ح ـ سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران رهگهزپهرستی و جیاوازیی رهگهزایهتی و ئایینی و مهزههبی مهحكووم دهكا و به دوور له دهستووراتی ئیسلام و قانوون و بیرورِا پهسندهكانی جیهانی دهزانێ گ ـ سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران پێی وایه مندالان نهوهی داهاتووی گهل و ونیشتمانن ههر بۆیه بۆ پرشنگدار كردنی داهاتووی كۆمهڵگا پێویسته گرینگی به منداڵ له باری پهروهرده و بارهێنانهوه بدرێ و ههموو پێداویستیهكانی بۆ دابین بكرێ و نابێ رێگه بدرێ كه منداڵ ببێته ئامرازێك بۆ دابین كردنی بژێوی ژیان له خانهوادهدا و دهبێ به دوور بگیردرێن له كارگهلێكی قورس كه له توانایدا نهبێ و رێگه نهدرێ له ژێر هیچ ناوێكدا لهگهڵ منداڵ توندوتیژی بهكار بهێندرێ ك ـ ئافرهتان له جیهاندا به گشتی و له ئێران و كوردستان بهتایبهت به بهردهوامی دهچهوسێنهوه لهماوهی دهسهلاتی ئاخوندهكاندا ئافرهت وهك كالایێك چاوی لێ دهكرێ و بێ رێزیان پێ دهكرێ بۆیه سازمانی خهبات و حكومهتی كوردستان یهكێك له ئهركه گرینگهكانیان هاوكاری و پشتیوانیی ئافرهتانه بۆ رزگاربوونیان لهدست ستهم و چهوسانهوهو دهبێ ئافرهتان بهگهرمی له ههوڵی گهیشتنیان به ئازادی و مافی بهرانبهر لهگهڵ پیاودابن و زانست و خوێندن بكهنه بهردی بناغهی كار و ژیانیان ل ـ سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران پێی وایه لاوان بزوێنهری جوڵه و پێشكهوتنی كۆمهڵگان ههر بۆیه دهبێ یهكێك له ئهركهكانی سازمانی خهبات و حكومهتی كوردستان گرینگی دان بهو توێژه بێت كه له رێژیمه داگیركهرهكانی كوردستاندا بهردهوام مافیان پێشێل كراوه ك ـ سازمانی خهبات پاراستنی ژینگه به پێویست دهزانێ و لهو باوهرِهدایه حكومهتی داهاتووی كوردستان پهره به پاراستنی ژینگه بدات م ـ سازمانی خهبات باوهرِی به ئازادی چاپهمهنی و رِاگهیاندن و بڵاو كردنهوه ههیه و پشتیوانی سهندیكا و دامهزراوه مهدهنیهكان دهكا له چوارچێوهی قانوونهكانی ئازادی و چاپهمهنی و رادهر برِین و پێی وایه نابێ هیچ كهس له سهر رهخنه و گازهنده لێكۆڵینهوهی له گهڵ بكرێ مهگهر حورمهتی كهسهكان بشكێنێ ن ـ گهلی كورد گهلێكی ئاشتیخوازهو سازمانی خهبات باوهرِی وایه ئازادی و مافه نهتهوهییهكانی كورد بهبێ ههر نهوعه توندوتیژیێك و لهرِێگهی وتووێژو دانیشتنهوه چارهسهر بكرێ بهڵام رژیمی ویلایهتی فهقیه له بهرانبهر داوا رهواكانی گهلی كورددا رێگهی شهرِ و سهركوتی گرتهبهر و گهلی كوردی ناچار كردووه بۆ دیفاع لهخۆی دهست بداته خهبات و بهربهرهكانێ ههربۆیه سازمانی خهبات باوهرِی وایه دهسهڵاتی ویلایهتی فهقیه دهسهڵاتێكی نامهشروعهو سهركوت و چهوساندنهوهی كردۆته بهردی بناغهی كارهكانی وه پێی وایه وتووێژ لهگهڵ دهسهڵاتی ئاخوندی جگه له زیان بۆ جووڵانهوهی ئازادیخوازیی گهلی كورد كهڵكی نیه و وتووێژ لهگهڵ ئهو رژیمه رِهد دهكاتهوه ههروهها لهگهڵ خهباتی سیاسی مهدهنی و تهشكیلاتی خهباتی چهكداری به پاڵپشتی جوڵانهوهی گهلهكهمان دهزانی س ـ سنوورو ناوچهكانی كوردستان بهپێی بهڵگه مێژووییهكان دهبێ دیاری بكرێ و ههر شار و ناوچهیێك پرس و كێشهی خاوهنداری لهسهره دهبێ به رِاپرسی گشتی له جهماوهری ئهو شار و ناوچهیه چارهنووسی دیاری بكرێ كه سهر به كوردستانه یان نا بهرِێوهبردن و شێوهی كاروباری دهوڵهت الف ـ كاروباری پێوهند بهسیاسهتی دهرهوهو ئهرتهش و هێزی پارێزگاری له سنوورهكان و سیستمی پووڵی و دامهزراندنی گهڵاڵهو پرِۆژهی درێژماوه بهدهست دهسهڵاتی ناوهندیه له ههركام لهو گهڵاڵهو پرِۆژانهدا كه راستهوخۆ پێوهندیی به گهلی كوردهوه بێ دهبێ رازی بوونی پارلهمانی كوردستان وهرگیرێ یان له راپرسیی گشتیدا جهماوهر دهنگ به بوون یان نهبوونی بدا ب ـ كاروباری بهرِێوهبردنی كوردستان وهك قانوون دانان و دادوهری و شێوهی خوێندن و بارهێنان و كاروباری فهرههنگی و پاراستنی شوێنهواره مێژووییهكان له ئهستۆی حكوومهتی كوردستانه ج ـ ئهمنیهت و ئاسایشی كوردستان لهئهستۆی پۆلیس و پێشمهرگهی كوردستانهو پاراستنی سنووره گشتیهكان بههێزی سهربازیهو لهژێر دهستی دهسهڵاتی ناوهنددا دهبێ د ـ هاتن و راگواستنی هێزه سهربازیهكانی حكوومهتی ناوهندی مهركهزی له كوردستاندا دهبێ به ئاگاداری و لهژێر چاودێریی حكومهتی كوردستان و بهرهزامهندیی پارلهمانی كوردستان بێ ه ـ پارلهمانی كوردستان كه لهلایهن خهڵكهوه ههڵدهبژێردرێ و نوێنهری ههموو چین و باوهرِهكانی تێدایه و بهرزترین ئۆرگانی قانوون دانانی كوردستانهو بهرپرسه له دیاری كردنی حكومهت و چاوهدێری و لبێپرسینهوهی دهوڵهتی ناوهندیی بۆی نیه دهست لهكاروباری ناوخۆی كوردستان وهربدا چ له دیاریكردنی بهرپرس و بهرِێوهبهردا و چ لهپێوهند به ئیداره كردندا دهبێ حكوومهتی ناوهندیی رێز بۆ برِیاری جهماوهر و پارلمانی كوردستان دابنێ و ـ ئهوانهی تهمهنیان گهیشتۆته ساڵ مافی دهنگدانیان ههیهو له ساڵیهوه مافی خۆپاڵاوتنیان بۆ وهرگرتنی بهرپرسایهتی و چوون بۆ پارلهمان ههیهو دهبێ كهسانی پاڵێوراو شارهزا خوێندهوار درووستكار و خزمهتكاری گهل بن ز ـ كهمایهسیه نهتهوهییهكان له چوارچێوهی كوردستاندا مافی بهشدارییان له بهرِێوهبردنی وهڵات و بوونی ئهندام له پارلمانی كوردستاندا ههیهو دهبێ حكوومهتی كوردستان به چاوی رێز له كهمایهسیه نهتهوهیی و مهزههبیهكان برِوانێ و مافهكانیان به رهسمی بناسێ ح ـ ژن و پیاو له یاسای ههڵبژاردن و خۆپاڵاوتن بۆ پارلهمان و بهرێوهبهری حكومهت یهكسانن و جیاوازییان نیه گ ـ زمانی رهسمیی حكوومهتی كوردستان له ههموو ئیدارهو ئۆرگانهكانی دهوڵهتیدا كوردییه زمانی فارسی عهرهبی و ئینگلیزی له مهدرهسهو ناوهندهكانی خوێندندا بخوێندرێ و گرینگی به زمانی كهمه نهتهوهكان بدرێ ی ـ دانیشتوانی كوردستان له دیاریكردنی شوێنی ژیان سهربهستن و له ههڵبژاردنی كار و ئهركی رۆژانهیان ئازادن به مهرجێك زیان به مهسڵهحهت و قازانجه نهتهوهییهكان نهگهیێنێ ئامانجه ئابووریهكان الف ـ ئێران لهباری ئابووریهوه دووره لهو بهرنامه ئابووریهی كه لهوهڵاتانی گهشهسهندووی جیهاندا ههیهوپهیرهو دهكرێ وهڵاتی ئێران لهپێوهند به سامانه سرووشتیهكانی وهك نهوت و گاز و ئاو دهوڵهمهنده بهڵام ئهو سامانانه وهك پێویست و بهشێوهی زانستی كهڵكیان لێ وهرنهگیراوه و ئهوهندهی كهڵكیان لێ وهردهگیرێ له دزی و كرِینی چهك و تهقهمهنی و بهرههم هێنانی بۆمبی ئهتۆمی و قهدهغه كراو پشتیوانی ترۆریزم و ئاژاوهگێرِی له وهڵاتانی دیكه به فیرِۆ دهچێ دهوڵهتی ههڵبژێردراو لهئێران دهبێ داهاتی نهوت و گازو باقی سهرچاوه سرووشتیهكان بۆ خزمهتی جهماوهر بهكار بێنێ و دامهزراوهو كارخانهی جۆراوجۆری پیشهسازی له سهرانسهری ئێراندا و بهبێ جیاوازی دامهزرێنێ ب ـ زهوی و پانتاییهكان به جووتیاران دهدرێ و دهوڵهت لهسهریهتی یارمهتی و هاوكاریی جووتیاران بكا بۆ ئهوهی جوتیاران بهشێوهی زانستیانه بهروبوومهكانیان بهرههم بێنن سهرچاوه سرووشتیهكانی وهك ئاو لهوهرِگه لێرِهوار ههوارگهكان سامانی گشتین و دهبێ سوودیان بۆ تێكرِای جهماوهر بێ و هیچ دهستهو لایهنێك مافی نیه بهبیانووی خاوهنداریهتی دهستیان بهسهردا بگرێ ج ـ زۆربهی جهماوهری كوردستان له ههژاریدا دهژین ئهركی حكوومهتی كوردستانه كه ههوڵ بۆ باش كردنی ژیانی جهماوهری كوردستان بدات دهبێ حكوومهتی ناوهندیش لهو پێوهندیهدا بودجهو پووڵی پێویست بۆ قهرهبوو كردنهوهی زهرهرو زیانهكان و لاچوونی ههژاری و برسیهتی له كوردستان تهرخان بكا ههروهها حكوومهتی كوردستان دهبێ هاوكاریی سهرمایهداران بكات تا بتوانن بهئاسانی دامهزراوهی ئابووری و پیشهسازی له كوردستان دامهزرێنن و رێگه خۆش بكات بۆ هاتنی سهرمایهدارانی خارجی بۆ ئهوهی ئابووریی كوردستان گهشه بكا د ـ حكوومهتی كوردستان بۆ گهشهپێدانی كشت و كاڵ پێویسته به ههموو شێوهیێك یارمهتیی جووتیاران بدا و قهرزیان بداتێ تا ئامێری كشت وكاڵی پێ دابین بكهن ههروهها حكوومهت دهبێ بهرههمهكانی جووتیاران بهنرخی باش بكرِێتهوهو ئهندازیار و شارهزا و پسپۆرِی كهشاوهرزی و ئاژهڵداری بهخۆرِایی بۆ چاوهدێری كشت و كاڵ و باغهكان و ئاژهڵهكان راسپێرێ و دهبێ كهشاوهرزان و باغداران و ئاژهڵداران باربێنێ بۆ ئهوهی بهشێوه زانستیهكان كاری كشت وكاڵ و باغهوانی و ئاژهڵداری بكهن دهرمان رشتن و كوتان و چارهسهر كردنی نهخۆشیهكانیش لهئهستۆی حكوومهتی كوردستانه و ههروهها له ووشكهساڵیدا هاوكاریی ئاژهڵداران بكرێ و لهوهرِ بۆ ئاژهڵهكان بهنرخی كهم لهلایهن وهزارهتی كشت و كاڵهوه دابین بكرێ ئامانجه فهرههنگیهكان الف ـ پێویسته حكوومهتی كوردستان بۆ زیندوو راگرتن و نۆژهنكردنهوهی شوێنهواره مێژوویی و فهرههنگیهكان و بهرزكردنهوهی هوشیاری و زانیاری لهكوردستان ههنگاوی كاریگهر ههڵگرێ و هاوكاری و یارمهتیی پێویست بۆ نووسهران و هونهرمهندان تهرخان بكرێ و ناوهندی جیاجیایان بۆ دامهزرێندرێ و گرینگی بدات به كتێب و نووسراوهكان و رۆژنامهنووسان و بهرههمهكانیان دابین كردنی ئازادیی راگهیاندن و رۆژنامهوانی ئهركێكی گرینگی سهرشانی حكوومهتی ههرێمی كوردستانه و دهبێ بهرههمی هونهرمهندان بههێند بگرێ و ههوڵ بدرێ سینهما و شانۆ گهشه بستێنێ و یارمهتیی بهرههم هێنهرانی سینهمایی و تهلهفزیۆنی بدرێ تا سهربهستانهو بهبێ كهم و كورِی ئهركهكانیان كه بۆ خزمهتی فهرههنگی نهتهوهییه بهرهوپێش بهرن ب ـ خوێندنی سهرهتایی ئیجباریهو حكومهتی كوردستان دهبێ هاوكاریی خوێندكاران بكا تا كۆتایی هاتنی خوێندنی دواناوهندی دهبیرستان و قهرز بدا به خوێندكارانی زانستگاكان و پهیمانگاكان و ههروهها ئهو گهوره سالانهی ئارهزووی خوێندنیان ههیه هاوكاری بكرێن ج ـ پێویسته دانشگا و ناوهندهكانی زانستی و خوێندن لهكوردستان گرینگییان پێ بدرێ و ئوستادانی دانشگا و مامۆستایانی مهدرهسهكان مووچهی شیاو و مانگانهی تهواویان بدرێتێ ههروهها حكومهت هاوكاری خوێندكارانی كورد له دهرهوهی كوردستان بكا بۆ فێربوونی زمانی كوردی دانشگاكان و مهدرهسهكان زانست و عیلمی سهردهمیانهیان تێدا بخوێندرێ و ههموو مهدرهسهو دانشگاكان تێكرِای كهل و پهل و پێداویستیهكانیان بۆ خوێندن وهك كتێبخانه و كامپیوتێر و ژووری تاقیكردنهوه و ژووری میكانیكی و پیشهسازی تێدا دامهزرێندرێ و رێگه نهدرێ له مهدرهسهو دانشگا بێ رێزی به مامۆستا و خوێندكار و قوتابی بكرێ ههر وهها حكومهتی كوردستان یارمهتی دانشجۆكان بدات بۆ خوێندن له دهرهوهی وهڵات د ـ پێویسته حكوومهتی كوردستان هاوكاریی مامۆستایانی ئایینی ئیسلام و باقی دینهكانی دیكه بكا و یارمهتیی و چاودێری مهدرهسه و ناوهنده دینیهكان بكا موچه و كۆمهگی شیاو بۆ مامۆستایانی ئایینیی كوردستان تهرخان بكرێ ههروهها دهبێ رێز بۆ ناوهندهكان و شوێنه پیرۆزهكانی ئایین و مهزههبه جۆراوجۆرهكان داندرێ و حكوومهت چاودێری و هاوكارییان بكا كار و باری تهندرووستی و كۆمهڵایهتی الف ـ حكوومهتی كوردستان له دامهزراندنی نهخۆشخانهو دهرمانگا له شارو دێهاتهكانی كوردستان بهرپرسه و دهبێ تاكهكانی كوردستان بیمهی دهرمانی بكرێن و تیماركردن و پێرِاگهیشتن به نهخۆش به نرخێكی زۆر كهم بێ و بۆ منداڵان و خانهوادهی شههیدانی كوردستان و كهم ئهندامان بهخۆرِایی بێ ب ـ سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران باوهرِی وایه كه له كۆن تا ئێستا به هۆی باری نالهباری ژیان و ههروهها شێوهی خراپی بار هاتنی كۆمهڵایهتی و داب و نهریته نالهبارهكان زوڵم و زۆری له رادهبهدهر له منداڵان و لاوان كراوه ههر بۆیه دهبێ بۆ پاراستن و دهستهبهركرانی ماف و ئازادیهكان و خۆشگوزهرانی منداڵان و لاوان ههوڵی كاریگهر و جیددی بدرێ و رێگه نهدرێ هیچ كهس و هیچ دهستهیێك منداڵان و لاوان بچهوسێننهوه و به قازانجی خۆیان و به زیانی منداڵان كهڵكیان لێ وهرگرن و پێویسته منداڵان له باری خوێندن و بارهێنانی سهردهمیانه ههلی له باریان بۆ دابین بكرێ و بتوانن وهك نهوهی داهاتووی كۆمهڵ خزمهتی گهوره به گهل و نیشتمان بكهن ج ـ سازمانی خهبات باوهرِی وایه حكومهتی كوردستان بۆ ریشهكێش كردنی نهخۆشی ئیعتیاد و ئیدز و سهرجهم دیارده نهشیاوهكان له كۆمهڵگای كوردستان زۆر به جیددی ههوڵ بدات د ـ بۆ بوژاندنهوهی بژیوی ههژارانی كوردستان ساڵانه بودجهیێك لهلایهن حكومهتی كوردستانهوه دیاری بكرێ و به چاودێری بهشی دارایی پارڵمان به سهریاندا دابهش بكرێ ههروهها ههوڵ بدرێ ههلی كار بۆ بێكاران و ههژاران برهخسێندرێ ه ـ جاده و رێگهوبان لهكوردستان خراپه حكوومهتی كوردستان دهبێ بۆ درووست كردنی جادهو رێگهوبان بهشێوهی سهردهمیانه ههنگاوی پێویست و به پهله ههڵگرێ و بودجه و پووڵ بۆ ئهو مهبهسته تهرخان بكرێ وـ ناوهندهكانی وهرزش لهزۆربهی شارهكانی كوردستان كهمن حكومهتی كوردستان دهبێ له داهاتوودا لهههوڵی پهرهپێدانیان بێ و هاوكاری وهرزشكاران بكا سیاسهتی دهرهوه الف ـ حكوومهتی ناوهندی لهئێران دهبێ له رێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان سیاسهتی درووست و ئوسوولی و بێ لایهنانهی ههبێ ههوڵ بۆ ئاشتیی جیهانی بدا و سهربهستیی سیاسی و ئابووری و فهرههنگی و نیزامی ببێ پهیرهوی سیاسهتی رێزگرتنی بهرانبهر بێ و قازانجه نهتهوهییهكان لهبهرچاو بگرێ ب ـ حكومهتی ناوهندی دهبێ دهست له كاروباری وهڵاتان وهرنهدات و خۆی لهكێشه ناوچهیی و جیهانیهكان دوور راگرێ و پهنای مرۆڤه سیاسی و لێقهوماوهكان بدات پشتگیری خهباتی سیاسی و ئازادیخوازی كورد و نهتهوهكانی دیكه بكا ئهگهر حكومهتی ناوهندی پێبهند نهبوو نوێنهرانی خهڵك كێشهكه به گهلاڵهیێك بداته پارڵهمان ج ـ حكوومهتی كوردستان مافی دهبێ یارمهتیی خوشك و براكانی كورد له پارچهكانی دیكهی كوردستان بدا و پهنای سیاسییان له ئێران و كوردستان بۆ دهستهبهر كا و بهپێی توانا و بهبێ دهست تێوهردان بۆ رزگارییان لهدهست ستهم و چهوساندنهوه هاوكارییان بكا د ـ دیپلۆماته كوردهكان له سهفارهت و ناوهندهكانی دیپلۆماسیی ئێران له وهڵاتانی جیهان و نهتهوهیهكگرتووهكان وهك نوێنهر بهشدار بن و دهبێ له ههل و مهرجی سیاسیهتی دهرهوییشدا حكوومهتی كوردستان ئاگاداریی ههبێ پهیرهوی ناوخۆیی بهندی یهكهم ناو پێناسهی سازمان الف ـ ناو سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران ب ـ دانیشتوانی كوردستان بهو مهرجانهی له بهندی دووههمدا باسیان دهكرێ دهتوانن له سازمانی خهباتدا ببن به ئهندام ج ـ سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران هێزێكی نهتهوهیی و نیشتمانیه و لهسهر باوهرِ به ئازادی تێكۆشانی نهتهوهیی خۆی درێژه پێ دهدا بۆ گهیشتن به مافی هاونیشتمانانی كوردستان د ـ سازمانی خهبات ی كوردستانی ئێران بۆ رزگاری كورد و دهستهبهركرانی ئازادی و رووخانی رژیمی ویلایهتی فهقیه و دامهزرانی حكومهتێكی ههڵبژێردراو و دیموكراتیك له ئێران و دهستهبهركرانی مافه رهواكانی هاونیشتمانانی كوردستان تێ دهكۆشێ بهندی دووههم مهرجی ئهندام بوون الف ـ تێكرِای هاونیشتمانیانی كوردستان و ههموو كوردێكی دانیشتووی ئێران كه تهمهنیان له ساڵ كهمتر نهبێ دهتوانن ببنه ئهندام بهو مهرجانهی خوارهوه ب ـ باوهرِی به بهرنامهو پهیرهوی ناوخۆیی سازمان ههبێ ج ـ تێكۆشان و چالاكی له یهكێك له شانهكانی سازمانی خهباتدا ههبێ یان پێوهندی به یهكێك له بنكهكانی سازمانهوه ههبێ د ـ مانگانهی ئهندامهتی بدا ه ـ دهست و دڵ پاك و شۆرِشگێرِ بێ و پێوهندیی به دژمنانی گهلی كوردهوه نهبێ و دژایهتیی ئایین و باوهره پیرۆزهكان نهكا و له پێناو قازانجهكانی كۆمهڵانی خهڵكی كوردستان تێ بكۆشێ و ـ خائین بهگهل و جاسووس و بهدناو و كۆنهپهرست و رهگهزپهرست ناتوانن ببنه ئهندام له سازمانی خهباتدا ز ـ ئهوانهی شیاوی ئهندامهتین كاتێك دهتوانن به ئهندام وهربگیرێن كه لهلایهن شانه یان ئهندامێكی لهمێژینهی سازمانهوه بناسێندرێن بهندی سێههم ئهركهكانی ئهندام الف ـ بهپێی پهیرهوی سازمان كاربكا و تێبكۆشێ ب ـ نهێنی پارێز بێ له ههر ههل و مهرجێكدا ج ـ سیاسهتی سازمان پهره پێ بدا و بیباته ناو كۆمهڵانی خهڵكی كوردستان و ئێران و جیهان د ـ ههوڵ بدا پلهی زانیاری بهرهوسهر بهرێ و بۆ بردنهسهری زانیاریی هاونیشتمانانی تێبكۆشێ ه ـ راپۆرتی مانگانهی خۆی بداتهوه به ئۆرگانی سهرهوهتر و ـ ههر نهوعه ناوچهگهرایی و فراكسیون و دهستهبهندی له ریزهكانی سازمان به خهیانهت به گهلی كورد و سازمانی خهبات بزانێ ز ـ ههوڵ بدا دۆست و كهسانی چالاك بهێنێته ریزهكانی سازمانی خهباتهوه و به سیاسیهت و بهرنامهكانی سازمان ئاشنایان بكا بهندی چوارهم مافهكانی ئهندام الف ـ ههر ئهندامێك مافی پرسیار و نهزهردان و رهخنهگرتنى لهبهرانبهر ههموو بهرپرس و ئۆرگانێكدا ههیه له رووبهرِوو حزووری ب ـ ههموو ئهندامێك دهتوانێ خۆی بپاڵێوێ له ههڵبژاردنهكاندا و له دهنگدانیشدا بهشدار بێ بهلام ههر ئهندامێك ماوهی دوو ساڵ خزمهتی له ریزهكانی سازماندا ههبێ دهتوانێ خۆی بۆ ئهندامێتی كۆمیتهی ناوهندی بپاڵێوێ ج ـ دهبێ بۆ لێپرسینهوه له سهرپێچیی ههر ئهندامێك دوای كۆبوونهوهی بهرپرسان بانگ بكرێ و قسهی لهگهڵ بكرێ و سزاكهی پێ راگهیێندرێ و گوێ لهداواكانیشی بگیرێ بهندی پێنجهم سزادانی ئهندام له بێ نهزمیدا الف ـ سهركۆنه كردن و لێپرسینهوه له ههڵهكان ب ـ وهرگرتنهوهی بهرپرسایهتی ج ـ ههڵ پهساردن و دوورخستنهوه بۆماوهی مانگ د ـ ئهگهر ئهو خاڵانهی سهرهوه كاریگهر نهبوو دهركردن له سازمان بهندی شهشهم قهوارهی سازمان الف ـ ئۆرگانهكان بهپێی ههڵبژاردن دهبێ لهخوارهوه بۆ سهرهوه كه مایهتی پهیرهوی زۆرینه دهكات ب ـ بۆ ههموو ئهندامێك نهزم و نیزام وهك یهكهو ههموویان دهبێ دسیپلین و رێ و شوێنهكانی تهشكیلاتی بپارێزن ج ـ برِیارهكانی سازمان بهدهنگی زۆرینهبێ و هیچ ئهندامێك بهتهنیا لهسهر مهسهله چارهنووس ساز و گرینگهكان برِیار نهدات بهندی حهوتهم سهركردایهتی رێبهرایهتیی ههڵبژێردراوی سازمان كهسه كه له ئهندامی كۆمیتهی ناوهندی و دوو جێگر و دوو راوێژكار پێك دێ و بهرزترین ئۆرگانی بهرِێوهبهری سازمانه كه بهشێوهی كاتی كار و ئهركهكانی سازمان بهرِێوه دهبا و كاروباری سیاسی نیزامی ئیداری ماڵی تهبلیغات و چاپهمهنی و باقی ئۆرگانهكانی دیكهی لهئهستۆیه لانیكهم مانگێ جارێك كۆبوونهوه پێك دێنێ و ههروهها شهش مانگ و لانی زۆری ساڵێك پلۆنیۆم دهگرێ و سازمان ههر ساڵ جارێك كۆنگره دهبهستێ ئهگهر ههل و مهرج موناسیب بوو ئهگهر كونگره نهگیرا سهركردایهتیی سازمان بهپێی پێویست و به بیرورِا گۆرِینهوه لهگهڵ كادره پێشكهوتووهكان برِیاری له سهر دهدا سنوورێك بۆ دهسهڵاتی كۆنگره نیه و كۆنگره دهتوانێ رێبازی سازمان و ههر نهوعه ئاڵ و گۆرِێكی فیكری و تكنیكی له سازماندا درووست بكا بهرپرسی رێكخراو و ناوهنده مهدهنیهكانی سازمانی خهبات سیستماتیك پله راوێژكاری كۆمیتهی ناوهندیان دهدرێتێ كۆمیتهی سهركردایهتی بهرێوهبهرى گشتى ههڵدهبژێرێ بهندی ههشتهم چۆنیهتی رێكخراوو كۆمیتهكان رهگی رێكخراو شانهیه كه له كهس كهمتر نهبێ و له پێنج كهس زیاتر نیه لهكۆی شانه رێكخراو و كۆمیته پێك دێ و له كۆی چهند كۆمیتهی ناوچهیی كۆمیتهی شارستان پێك دێت كۆمیتهكان برِیارو راسپێردراوهكانی سهركردایهتی سازمان دهبهنه ناو كۆمهڵانی خهڵكی كوردستان و جێ بهجێی دهكهن كۆمیتهی سهركردایهتیی سازمان یارمهتی و ئهندامهتی مانگانهی ئهندام و لایهنگران لهگهڵ داهاتهكانی دیكهی سازمان بهشێوهی ئوسوولی خهرجی سازمان و ئۆرگانهكانی دهكا و سهرپهرستی ئهو خهرجییانه و داهاتهكان دهكا مەلا خدر عەباسی ڕێبەر و دامەزرێنەری رێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران لە مانگی نۆڤەمبەری خەزەڵوەری ک ھ لە بنەماڵەیەکی ئایینی لە گوندی سیسێر ی ناوچەی گەورکی سەردەشت ھاتۆتە دنیاوە سەرەڕای دەست کورتی بنەماڵەکەشیان و لە کاتێکدا ھێشتا تەمەنی لە ساڵ تێ پەڕی نەکردبوو باوکی لە مزگەوتی دێ لەلای مامۆستای گوند نایەبەر خوێندن ئەو زۆر زوو قۆناغەکانی فەقێ یەتی بڕین و پلە بە پلە رادەی زانست و ئاستی تێگەیشتنی دەچووە سەر بۆ زیاتر کۆکردنەوە زانستەکان زۆر لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران و کوردستانی عێراق گەڕاوەو وەک پیشەی فەقێ یەتی و باوی مەلایەتی ھەمیشە بەدوای مامۆستا ناسراو و زانا گەورەکانی کوردستاندا گەڕاوە تا لە خزمەت ئەواندا درێژە بە خوێندن بدا ھەر بۆ ئەو مەبەستە ساڵی دەچێتە خزمەت زانای ناودار مامۆستا مەلا محمد بۆکانی مەلا محمد رەئیس کە لە گوندی گەڵاڵە ی شینکایەتی کوردستانی عێراق مامۆستا بوو لەوێ دوایین دەرسەکانی فەقێ یەتی دەخوێنێ و پایزی لەوێ ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێ پاشان دەگەڕێتەوە ناوچەی سەردەشت و ماڵ پێکەوە دەنێ و لە گوندی سارتکێ ی ناوچەی گەورک دەبێتە مامۆستا و فەقێ ی لە دەور کۆدەبنەوەو دەست بە دەرس وتنەوە دەکا لە مزگەوت و حوجرە و منارەکانەوە جەماوەر بە گشتی و فەقێ و قوتابییەکانی بەتایبەتی لە زوڵم و زۆریی ڕژیمی شایەتی وریا دەکردەوە بەجۆرێک کە بە یەکێک لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی کوردستان لە پەیوەندی لەگەڵ دژایەتی کردنی رژیمی شا و ڕوون کردنەوەی راستییەکان بۆ خەڵک دا ناسرابوو زۆری پێ نەچوو لە ی خەزەڵوەری دا بە تاوانی دژایەتی کردنی رژیم و ھاندان و ئامادەکردنی خەڵک بۆ ناڕەزایەتی نیشاندان لە دژی دەسەڵاتی شا لەلایەن ساواک دەزگای ئەمنییەتی رژیمی شا ەوە گیرا و رەوانەی زیندانە بەسام و ترسناکەکانی قزل قەلعە و قەسری قاجار لە تاران کرا پاش چەند مانگ مامۆستا خدر حوکمی ساڵ زیندانی بەسەردا درا بەڵام روودانی چەند گۆڕانکارییەک لە ناوچەکەدا و لە ھەموان گرنگتر ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول لە کوردستانی عێڕاق دا وایان کرد رژیمی شا چاو بەسەر حوکمی گیراوە سیاسیەکاندا بگێڕێتەوەو لە ئەنجامدا ڕۆژی ی خاکەلێوەی مامۆستا لە گرتووخانە ئازادکرا لە ڕاپەڕینی ساڵانی دا کە تێیدا پۆلێک ڕۆڵەی کورد ئاڵای دژایەتی رژیمی شایان ھەڵکرد مەلاخدر لە ڕێنوێنی کردن و پارێزگاری کردنی ئەو لاوانەلاری نەکرد بەتایبەتی کە ژمارەیەکی بەرچاویان خەڵکی ئەو ناوچە و دەورووبەرەبوون کە مامۆستای لێ بوو ھاوینی رژیم پەلاماری گرتنی نەیارانی خۆی دەست پێکردەوە و لەو نێوەشدا مەلاخدر لە ڕیزی پێشەوەی ئەوانە بوو کە رژیم بە نیازی گرتنیان بوو بۆیە مامۆستا لە دەرفەت کەڵکی وەرگرت و خۆی گەیاندە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕشی ئەیلوول و لە گوندی بۆسکێن ی ناوچەی پشدەر بوو بە مامۆستا لە زستانی ھەمان ساڵدا و کاتێک کەش و ھەوای سیاسی ئێران کەمێک لەبار بۆوە گەڕایەوە گوندی سارتکێ و سەرلەنوێ لە کاری پێشووی تێ ھەڵچۆوە دوای سەرکەوتنی شۆڕش و رووخانی رژیمی شا ش لە راپەڕینی ئێران ساڵی مامۆستا وەک سەرکردەیەکی کورد و نوێنەری ناوچەی سەردەشت لە چەندین کۆبوونەوەی وتووێژ لەگەڵ رژیمی تازەدا ئامادە بوو لە یەکەم کۆبونەوەی نوێنەرانی کورد لە مەھاباد و لە کۆبونەوەی رێبەرانی ئایینی خەڵکی کوردستان بۆ داڕشتنی بەیاننامەی سێ ماددەیی لە شاری سەقز و ھەروەھا لە یەکەم کۆبوونەوەی دوای شەڕی سێ مانگەدا مامۆستا چالاکانە بەشداربوو سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی موسڵمانی ئێران و دامەزرانی حکومەتێکی ئیسلامی کە لە ژێر سایەی دا گەلی موسڵمانی کوردیش بە ھەموو مافە رەواکانی خۆی بگا لە ئاواتەکانی مامۆستا خدر بوون دوای داسەپاندنی شەڕ لە لایەن رژیمی تازەوە مامۆستا بۆ ماوەیەک لە دەفتەری شێخ عزەددین حسەینی دا کاری کرد بەڵام کاتێک بۆی روون بۆوە کە ویستەکانی ئەو و رێبازی شێخ بە یەک ناخۆن لە گەڵ پۆلێک مامۆستا و زانای تر وەلایان ناو پاش لێکدانەوەیەکی ورد و ھەڵسەنگاندنێکی گشتگیر و ھەمەلایەن لە ی خەرمانانی دا رێکخراوێکی سیاسی کوردیان بەناوی رێکخراوی خەبات ی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران خەبات کە خاوەنی بەرنامە و چارەسەری ئیسلامیی بۆ کێشەی کورد بوو دامەزراند لە ی جۆزەردانی و دوای وەلانانی کۆمەڵێک لە ریزەکانی رێکخراوی خەبات مامۆستا مەلا خدر کرا بە بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی خەبات ی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران مامۆستا خدر نووسەر و شاعیرێک بوو کە سەدان وتار و زنجیرە وتاری گەورە و گچکە و لێکۆڵینەوە و ھۆنراوەی نووسیوە و لە رادێو و بڵاوکراوەکانی رێکخراوی خەبات ی شۆڕشگێڕ وەک گۆڤارەکانی تێکۆشان و بێستان و زۆر جێگەی تردا بڵاو کردۆتەوە سەرەتای ساڵی ز نیشانەکانی نەخۆشییەکی کوشندە لە جەستەی مامۆستادا سەریان ھەڵدا سەرەتای بەھاری بۆ ڕاپەڕاندنی ھەندێک کاروباری سیاسی و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی سەردانی ئەوروپای کرد و پاش چەند مانگێک بەرەو کوردستان گەڕایەوە لە ڕێگەی گەڕانەوەیدا بوو کە ھەواڵی شەھیدکرانی کوڕێکی بە ناوی خالید عەباسی ڕۆژی بەدەستی رژیمی ئێران لە شاری سلێمانی پێ گەیشت کۆتایی ھاوینی ھەمان ساڵ بە مەبەستی چارەسەرکردن سەفەرێکی تری ئوروپای کرد سەرەنجام ڕۆژی لە ئۆسلۆی پێتەختی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد چەند ڕۆژ دواترلە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەو شارە بەخاک سپێردرا کاراتێ یان کاراتێ دۆ وشەیەکی لێکدراوی ژاپۆنی یە بە مانای ڕێگای دەستی بەتاڵ کارا بەتاڵ تێ دەست دۆ ڕێگا ھونەر ڕشتە جۆر کھ رێگایەکە لە جۆرەکانی ھونەری بەرگری لەخۆکردن چ لە بواری فیزیکی و دەروونیەوە کەوا لەمرۆڤ دەکات بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ھەموو کۆسپ تەگەرەکان لە کاتی بەرگری لەخۆکردن و ھێرشبردنە سەردوژمنان وە توانای ئەوەی ھەبێت کە بتوانێت پەیوەندییەکی زۆر بەھێزوبەتین پەیدا بکات لەنێوان لەش مێشک ھۆش بیرو ماسولکەکانی لەش لەکاتی گرژی و ھەڵچوون و داچووندا کە بەشەکانی یاری کاراتێ دۆ بریتینە لە ئەم ھونەرە سەرچاوەکەی دەگەرێتەوە بۆ مێژوویەکی دێرین کە لە ھیندستان لەسەر دەستی تامۆداروما تاشی بودید ھارما پەرەیپێدراوە لە کڵێساوپەرستگاکاندا بەکارھاتووە بۆ بەھێزکردنی لەش و مێشکی موریدەکان بۆ ئەنجامدانی کاری خوداپەرستی و بەرگریکردن لە خۆو کڵێسا و دابونەریتەکانیان لە ساڵانی ی زایینی لە ھیندستان بەرچاو بووە دواتر بەرەوناوەراستی چین گوازراوەتەوە لھ ساڵی ی زایینی بەرەو وڵاتانی ئاسیاو دەوروبەری ئەم ھونەرە لەوڵاتی چین پەرەیپێدراوەو پێشکەوتووە چونکە دەستەڵاتدارەکانی ئەوسەردەمە ھەموو جۆرەچەکێکیان لەخەلکانی ئەم ناوە قەدەخەکردبوو لەکاتی شەڕکردن لەگەڵ یەکتری بۆیە ئەوانیش لەکاتی ململانێدا لەگەڵ یەکتر پەنایان بۆ جۆرەھا چەکی کوشندەتردەبرد وەک ئەو دارو داس چەقۆ پەت و گوریس شیر ڕم و تیروکەوانە ھتد کە ڕۆژانە لە کێڵگەو دەریاکاندا کاریان پێدەکرد ھەر لەوێوەش بەرەو دوڕگەی ئۆکیناوا ی ژاپۆنی ھاتووھ لەسەردەستی چەندین مامۆستاو راھێنەرو پسپۆڕانی ئەم بوارھ لەوسەردەمەدا گرنگی پێدراوە لە ساڵی ی زایینی لە دوڕگەی ئۆکیناوا یاری کراوە لەجۆری ناھا تێ شوری تێ و تۆماری تێ کە مامۆستا جیگۆڕۆ کانۆ داھێنەری یاری جو دۆ باشترین و بەھێزترین کەسایەتی ئۆکیناوا بووە لەوسەردەم وبوارەدا کە خاوەنی قوتابخانەی کۆ دۆ کان بوو خۆی ئامادە کردبوو کە ئەم یاریە بگوازێتەوە بۆ ژاپۆن بەڵام لەناکاوێکدا زۆرچاڵاکانە مامۆستایەکی ئۆکیناوایی ھونەری جەنگی و کوشتاری و مامۆستای قوتابخانە گیچن فوناکۆشی لەساڵی بە خۆیی و ڕشتە جوانەکەی بەناوی شوری تێ گەیشتە تۆکیۆ ژاپۆن زۆر خێرای توانی جێگەی خۆی لەنێو دڵی ژاپۆنییەکاندا بکاتەوە تاوەکو لە ساڵی بەرەسمی فەرمی دانیان پێداناو لە گشت دامودەزگاکانی میری و مەدەنی کاریان بۆ دەکرد بەتایبەتی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی فێرکردن زۆر گرنگی پێدرا لەدوای جەنگی جیھانی دووەمەوە ئەم یارییە بەرەو زۆربەی وڵاتانی جیھان گوازرایەوە ئەوەبوو لە کاتی مامۆستا سەنسەی گیچن فوناکۆشی ئەم یارییە بەتەواوی گۆڕانی بەسەرداھاتوو بە فۆرمێکی زانستییانە ھاتە مەیدان تێکەڵ بە بواری خوێندن و زانکۆکان کرا بۆیە تاکو ئێستا ئەم پیاوە بە دامەزرێنەری یاری کاراتێ دۆ شۆتۆکان دادەنرێت لەجیھاندا کە بە خۆیی و کوڕەکەی یۆشی تاکا زۆر لە ھەوڵ و خەمی ئەم ھونەرەبوون یۆشی تاکا لە کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم کوژرا و یانەکەشیان بۆردومان کراو سوتێنرا لەلایەن دوژمنانی ژاپۆنەوە کە ئەمە بووە ھۆی لێکەوتنی زیانێکی زۆرگەورە لە سەنسەی فوناکۆشی وموریدانی ئەوڕێبازە لەسەرتاسەری جیھان زۆر جۆری کاراتێ ھەیە کە ھەر یەکێکیان بۆ مامۆستایانی قوتابخانەیەک دەگەڕێتەوە وە لە ھەموویان ناودارترو و بڵاو تر شۆتۆکان ــە کە ئەتوانرێ بوترێ سەر بە مامۆستای فۆناکۆشیە ھەوروەھا قوتابخانەیەک ھەیە بەناوی کیۆکۆشینکای کە تارادەیەک ڕەق و توند و تیژن ئەمە جگە لە قوتابخانەی گۆرجۆریۆ کە گرنگترین نوێنەریان مامۆستا سانسای شۆجۆن میاجی یە کاراتێ بە لێدانی توند و تێک شکێنەر جیائەکرێتەوە بەڵام زۆرانبازی بەلێدان و تێھەڵدانە سەر زەوی و سوڕاندنی جومگە و فریشک جیا ئەکرێتەوە مەشق کردنەکەشی دابەش ئەبێ بۆ سێ بوار کەیھۆن و کاتا و کۆمیتی کەیھۆن مەشق کردنی جوڵە سەرکییەکانی کاراتێ یە کاتا زنجیرێک جوڵەیە کۆمێتی بەمانای شەڕ کردن دێت کاراتێ بە بڵاوترین ھونەری شەڕکردن ئەژمێردرێت لە دوای تایکواندۆ لە جیھاندا ئەمیش بەھۆی گەشت کردنی قوتابیە لێزانە ژاپۆنیەکانی مستەر فونا کۆشی جیچین فونا کۆشی بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ئەم ھونەرە لە ھەموو جیھاندا بۆ نموونە تەنھا لە میسر یاریزانی کاراتێ ھەیە سەددام حوسێن عەبدولمەجید ئەلتکریتی لەدایکبووی ی نیسانی مردووی ی کانوونی یەکەمی کەسایەتیی سیاسیی عێراقی بوو لە ماوەی ی تەممووزی تا ی نیسانی پێنجەمین سەرۆککۆماری عێراق بوو سەددام ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی بەعس بوو کە دواتر لقی عێراقی لێ جیاکرایەوە بیروباوەڕی ئەو حیزبە تێکەڵەیەک بوو لە عەرەبیی قەومی و سۆسیالیزم سەددام ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە کودەتای ی عێراق دواتر ناوی نا شۆڕشی ی تەممووز کە بەھۆی ئەم کودەتایەوە حیزبی بەعس دەسەڵاتی گرتەدەست و حکوومەتی عەبدولسەلام عارفی لە دەسەڵات ھێنایەخوارەوە سەددام وەک جێگری سەرۆک و ژەنەڕاڵ ئەحمەد حەسەن بەکر کاری دەکرد لەو کاتەدا چەندین گرووپ وایان دانابوو کە دەست بەسەر حکوومەتدا بگرن بەڵام سەددام ھێزێکی ئەمنی دروستکرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەت و ھێزەکانی سوپا لە سەرەتای حەفتاکان سەددام نەوتی عێراقی بە نیشتمانی کرد و بانکە جیھانییەکان لە عێراق چوونە دەرەوە ئەمەش دوابەدوای ڕووداوەکانی جەنگی ئێران و عێراق شەڕی کەنداو و گەمارۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لەسەر عێراق سەددام لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی سیستمی نەوتی عێراق ئەو کاتە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ھەنگاوە دەبێتە ھۆی گەشەکردنی ئابووری عێراق بە ماوەیەکی خێرا لەم کاتەدا پلە و پۆستەکانی وڵات بە سوننەی عەرەب پڕکرانەوە دوای ئەوەی چەندین ساڵ بەشێوەی دی فاکتۆ حوکمی عێراقی دەکرد لە ساڵی بەڕەسمی سەددام بووە سەرۆککۆماری عێراق ئەو چەندین بزووتنەوەی کوردی و شیعەی سەرکوت کرد کە ھەوڵی خۆبەڕێوبردن و سەربەخۆییان دەدا سەدام عێراقی ڕووبەڕووی جەنگی ئێران و عێراق و شەڕی کەنداو کردەوە شێوازی بەڕێوەبردنەکەی سەددام بە دیکتاتۆری دادەنرێت ژمارەی عێراقییە کوژراوەکان لە ماوەی خزمەتی سەربازی بۆ حکوومەتەکەی سەددام جینۆسایدەکان و زەبر و زۆردارییەکانی سەددام بە نزیکەی ھەزار کەس دادەنرێت داگیرکاریی سەددام بۆسەر ئێران و کوێت بەھەمان شێوە بووە ھۆی مردنی سەدان ھەزار کەس سەدام لە ی ئازاری لە ھەڵەبجە بووە ھۆی کۆمەڵکوژییەکی گەورە و بە بۆمبی کیمیایی ھەزار کوردی کوشت لە ساڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی جۆرج دەبلیوو بوش سەرۆککۆماری ئەمریکا و تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پڕۆسەی ڕزگارکردنی عێراقیان ڕاگەیاند و تۆمەتی ھەبوونی چەکی کۆمەڵکوژ و ھەبوونی ھاوپەیمانیەتی لەنێوان سەددام و چەکدارانی قاعیدە خستە پاڵ سەددام حوسێن لە ئەنجامدا دەسەڵاتی سەددام حوسێن ڕووخێندرا و دواتریش یەکەم ھەڵبژاردنی دیموکراسی لە عێراق بەڕێوەچوو دوای دەستگیرکردنی سەددام ڕۆژی ی کانوونی یەکەمی یەکەم دادگایی سەددام لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کاتیی عێراقی بەڕێوەچوو لە ڕۆژی ی تشرینی دووەمی سەددام لەلایەن دادگای تاوانەکانی عێراق بەھۆی بەشداریکردنی ناوبراو لە کوشتنی شیعە لە کۆمەڵەکوژیی دوجەیل بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو بە ھەڵواسین تاکوو مردن ڕۆژی ی کانوونی یەکەمی سەددام لەسێدارەدرا لە ساڵی سەدام لە گوندی عۆجە لە شاری تکریت دایک بوو پێش ئەوەشی لەدایکبێت ئەوا باوک حسێن عەبدولمەجید و براکەی بەنەخۆشی شێرپەنجە مردبوون بەپێی ھەندێک سەرچاوە دایکی سەددام سوبحە تەلفاح کاتێک کە سەددامی لە سکدا بووە ئەوا ھەوڵی لەباربردنی داوە لەگەڵ خۆکوشتن بەڵام دواتر کە سەددامی بوو ئەوا ھیچی نەبوو تا بۆی بکات ھەربۆیە سەددام لەلایەن خاڵییەوە ھەڵگیرایەوە دایکی سەددام جارێکی دیکە شووی کردەوە لە ئەنجامدا سەددام سێ زڕبرای بۆ پەیدابوو کاتێک سەددام گەڕاوەتەوە ماڵی دایکی ئەوا لەلایەن زڕباوکییەوە بەخراپی مامەڵەی لەگەڵ کراوە دواتر کە سەددام تەمەنی دەبێتە دە ساڵان لە دەست خێزانەکەی ڕادەکات و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بەغدا لای خاڵی خەیروڵڵا تەلفاح کە ناوبراو بۆ سەددام وەک باوکێک وابوو خەیروڵڵا کە دواتر بوو بە خەزووری سەددام ئەوا عەرەبێکی سوونی دیندار بوو ھەروەھا یەکێکبووە لە چەکدارەکانی ناسیۆنالیزمی عەرەبی دژ بە ئینگلیزەکان و بەشداریکردبوو لە شەڕی ئەنگلۆ عێراقی لە ساڵی لە سەدەمی دەسەڵاتی سەددام ئەوا خەیروڵڵا کرایە پارێزگاری بەغدا بەڵام دواتر بەھۆی ئاشکرابوونی گەندەڵییەکانی سەددام ناچاربوو لە کارەکەی دەری بکات دوای بەدەستھێنانی پلە و پۆست خزم و ناسیاوەکانی سەددام بوونە پاڵپشت و ڕاوێژکاری نزیک لەخۆی لەژێر سەرپەرشتی خاڵی سەددام چووە خوێندنی ئامادەیی لە قوتابخانەیەکی قەومی دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی سەددام بۆ ماوەی سێ ساڵان لە بەشی یاسا دەیخوێند بەڵام لە ساڵی وازی لێھێنا و پەیوەندیکرد بەشۆڕشی سەرتاسەری عەرەبی لە حیزبی بەعس کە خاڵیشی پشتگیری دەکرد بۆ ماوەیەکیش سەددام بووە مامۆستای قۆناغی ئامادەیی بیرووباوەڕی بەعسی لە سووریا سەریھەڵدا و لەوێ حیزبی بەعس خاوەن پێگە و جەماوەرێکی زۆربوو لە ساڵی کەمتر لە ئەندامی حیزبەکە خەڵکی عێراق بوون وابڕوادەکرێ ئەمە ھۆکاری سەرەکی بێت کە سەددام لەگەڵ کەسە نزیکەکانی لەوانەش ئەحمەد حەسەن بەکر چوونەتە پاڵ ئەو حیزبە لەبڕی حیزبە نەتەوەیییەکانی دیکەی عێراق لەو سەردەمە ھەستی شۆڕشگێری لە عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوین سەری ھەڵدابوو لە عێراق پێشکەوتووخوازەکان و سۆسیالیستەکان نەریتی سیاسەتی کۆن و خانەدانەکانیان ڕووخاند کە لەلایەن کەسانی بیۆکرات سەردەمی کۆلۆنیالیزم ئاغا و سەرمایەدارەکان بەڕێوەدەبردرا زیاتر لەوەش کەسایەتی ناسیۆنالیستی عەرەبی جەمال عەبدولناسڕ سەرۆکی میسڕ زۆر کاریگەربوو لەسەر بەعسییە گەنجەکان و بەتایبەتیش سەددام لە ساڵانی پەنجا و شەستەکان ڕکێفی جەماوەری ناسڕ بەرزبوویەوە ناوبراو داوای لە شەپۆڵی شۆڕشگێری عەرەبەکان دەکرد کە دژی دەسەڵاتی شاھانەی ئینگلیز لە عێراق میسڕ و لیبیا بجەنگن جگە لەوانەش ناسڕ ڕۆڵی ھەبوو لەسەر جەنگانی عەرەبە ناسیۆنالیستەکان لە جەنگی سینای ساڵی لە ساڵی دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ھاتنی سەددام بۆ ناو حیزبی بەعس ئەوا عەبدولکەریم قاسم کودەتایەکی سەربازی ڕێکخست و دەسەڵاتی شاھانەی مەلیک فەیسەڵی دووەمی ھێنایە خوارەوە و ناوی نا شۆڕشی ی تەممووز لە کۆی ئەندام لە کابینەی حکوومەتی عەبدولکەریم قاسم یان ئەندامی حیزبی بەعس بوون سەرباری ئەوەش حیزبەکە لە دژی قاسم بوون ئەمەش لەبەر ئەوەی قاسم ڕەتیکردەوە عێراق بلکێنێت بە کۆماری عەرەبی یەکگرتوو کە جەمال عەبدولناسڕ سەرۆکایەتی دەکرد بۆ بەھێزکردنی دەسەڵات و پێگەکەی قاسم ھەڵسا بە دروستکردنی ھاوپەیمانییەک لەگەڵ حیزبی شیوعی عێراق کە ئەم حیزبە دژی ھەموو بۆچوونێک بوون لەسەر یەکگرتنی وڵاتەکان لەسەربنەمای نەتەوەی عەرەبی دواتر حیزبی بەعس پلانی تیرۆرکردنی قاسمیان داڕشت سەددام سەرکردایەتی ئەو بەرنامەی دەکرد لەوکاتەدا حیزبی بەعس زیاتر وەک ئایدلۆژیایەک بوو لەوەی ببێتە ئامرازێک کە بتوانێت بەبەھێزی جەنگی حکوومەت بکات زۆربەی ئەندامانی حیزبەکە کەسانی ئەکادیمی و خوێندکاربوون قسەی ڕۆژنامەنووس کۆن کۆفلین لەسەر ھەڵبژاردنی سەددام و پلانەکە ئەوەی جێی سەرسووڕمانە بیرۆکەی تیرۆرکی قاسم لەلایەن ناسڕەوە دروستبووبێت و ھەندێک قسە ھەیە کە دەگوترێت بەشێک لەو کەسانەی ڕاسپێدراون بۆ ئەو کارە لە دیمەشق مەشقیان پێدەکرا لەلایەن دەوڵەتی کۆماری عەرەبی یەکگرتوو سەرباری ئەوانەش ھیچ بەڵگەیەک نییە کە ڕاستەوخۆی بیسەلمێنێت کە ناسڕ لەم بابەتە تێوەگلابێت وابڕواناکرێت کە سەددام لە دەرەوەی عێراق ھیچ مەشقێکی پێکرابێت ئەمەش جگە لەوەی کە ناوبراو لەکۆتا کەس و کاتەکان ھاتە ناو تیمەکەوە پلانی تیرۆرکردنێکی لەناکاو بۆ قاسم دانرا لە ڕۆژی ی تشرینی یەکەمی لە شەقامی ڕەشید پلانی ھێرشکردنەکە دەستیپێکرد یەکێک لە پیاوە چەکدارەکان توانی ھەموو ئەوانە بکووژێت کە لەدواوەی ئوتومبێلەکەی قاسم دانیشتبوون ئەوانی تریش توانیان ئەوانە بکووژن کە لەپێشەوەی ئوتومبێلەکە بوون لەکاتی ھێرشەکە سەددام بەر لەوادەی پلانەکە تەقەی کردبوو ئەمەش وایکرد کە تەواوی پلانەکە کێشەی بۆ دروستبێت شوفێرەکەی قاسم کوژرا و قاسمیش لە شان و ئەنیشی بە گولە بریندارکرا چەکدارەکان پێیان وابوو کە لە پلانەکەیان سەرکەوتووبوون بۆیە زوو گەڕانەوە بۆ بنکەی سەرەکی خۆیان بەڵام قاسم ڕزگاری بوو لەکاتی ئەو ھێرشەدا حیزبی بەعس کەمتر لە ئەندامی ھەبوو شکستەکەی سەددام لەم ڕووداوە وایکرد بۆ ماوەی دە ساڵێک کەسایەتی ناوبراو لەبەردەم ڕای گشتی لاوازبێت دواتر ھەندێک لە پلانگێڕانی ڕووداوەکە لەناویاندا سەددام توانیان دەربازیان ببێت بۆ سوریا کە شوێنی لەدایکبوونی فیکری بەعس بوو لەوێ سەددام ئەندامییەتی تەواوی حیزبی بەعسی پێدرا لەلایەن میشیل عەفلەق بەشێکی دیکەش لە پلانگێڕەکان دەستگیرکران و لەلایەن حکوومەتی عێراقی دەستبەسەرکران لەدوای دادگایی کردنێکی ڕووکەشانە ئەوا شەشیان حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو بەڵام دوایی بەھۆکاری نەزانراو ئەو حوکمە بەسەریاندا جێبەجێ نەکرا لەوکاتەدا عەفلەق چەند ئەندامێکی باڵای حیزبی بەعس لە عێراق دوورخستەوە لە ناویاندا فوئاد ئەل ڕکابی لەبەرامبەریشدا ئەو کەسانەشی ھێشتەوە کە پشتگیری ئەویان دەکرد وەک سەددام دواتر لە شوباتی سەددام لە سووریاوە چووە میسر سەددام لەوێ مایەوە تاکوو ساڵی لەوێ خوێندنی ئامادەیی لە ساڵی تەواوکرد بەڵام نەیتوانی خوێندنی بەشی یاسا تەواوبکات ئەو ئەفسەرە سەربازییانەی کە پەیوەندیان لەگەڵ حیزبی بەعس ھەبوو ئەوا توانیان لە کودەتای شۆڕشی ڕەمەزان لە شوباتی حکوومەتەکەی قاسم بڕووخێنن لە ئەنجامدا سەرکردە بەعسییەکان ھاتنە سەر حوکم و عەبدولسەلام عارف کرایە سەرۆکی عێراق دوایی لە کودەتای تشرینی دووەمی عەبدولسەلام سەرکردەکانی حیزبی بەعسی دەستگیرکرد و حکوومەتە بەعسییەکەی ھەڵوەشاندەوە و لەبڕی ئەوە حکوومەتێکی نوێی بەسەرکردایەتی خودی خۆی ڕاگەیاند لەو دەمە سەددام لە میسر بوو و ھیچ شوێن دەستێکی لەو کودەتایانەی نەبوو دوای گەڕانەوەشی بۆ عێراق ئەوا لە حیزبی بەعس خۆی لە پۆستێکی بچووکدا دۆزییەوە دواتر سەددام لە تشرینی یەکەمی دەستگیرکرا و ماوەی دوو ساڵان لە زیندان مایەوە تاکوو لە ساڵی توانی خۆی دەرباز بکات لە ساڵی ئەحمەد حەسەن بەکر سەددامی کردە جێگری سکرتێری فەرماندەی سەرکردایەتی ناوخۆیی حیزبی بەعس لەوێ سەددام لەڕووی جێبەجێکردن و بەڕێوبەریکردنی حیزب سەرکەوتووبوو و تواناکانی خۆی سەلماند ھەڵبژاردنی سەددام لە پۆستەکانی فەرماندەی ناوخۆیی حیزب بۆ پەیوەندییەکانی ناوبراو دەگەڕێتەوە لەگەڵ میشیل عەفلەق کە دامەزرێنەری بیری بەعسی بوو لە ئەیلوولی سەددام ڕوبووبەڕووی ئالنگارییەکی نوێ بوویەوە لەناوخۆی حیزبەکەی بەوەی لە سووریا ئەو کەسانەی بیری مارکسیزمیان ھەبوو توانیان زۆربەی جومگەکانی حیزب کۆنتڕۆڵ بکەن سەددام ناکۆک بووە لەگەڵ ئەو بابەتە ئەمانەش وایکرد کە حیزبی بەعسی عێراقی جیابێتەوە لە حیزبەکەی سووریا دواتر سەددام دەزگای ئەمنی بەعسی دامەزراند کە تەنیا خۆی کۆنتڕۆڵی بەسەریدا ھەبوو لە تەممووزی سەددام بەشداریکرد لە کودەتایەکی خوێناوی کە لەلایەن ئەحمەد حەسەن بەکر سەرکردایەتی دەکرا بۆ ھێنانەخوارەوەی دەسەڵاتی عەبدولڕەحمان عارف برای عەبدولسەلام عارف و لە ئەنجامدا سەرکەوتووبوون دوای کودەتاکە عەبدولسەلام عارف وەک پەنابەر چووە لەندەن و پاشان ئەستەمبول لە ساڵی دوای ھاتنە دەسەڵاتی سەددام ئەوا عارف ڕێگای پێدرا کە بگەڕێتەوە عێراق لە ئەنجامی کودەتاکەش ئەحمەد حەسەن بەکر بوو بە سەرۆکی عێراق و سەددام کرایە جێگری سەرۆکی عێراق و جێگری سەرۆکی سەرکردایەتی شۆڕشی عێراق ئەحمەد حەسەن بەکر لەوکاتە بەتەمەنتر و ڕێزدارتربوو لە سەددام لە دوای ساڵی سەددام بووە ھێزێکی ڕوون لەناو حیزبی بەعس لە کۆتایی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکان وەک جێگری فەرماندەی ئەنجوومەنی شۆڕش سەددام وەک کەسایەتییەکی سیاسی ناوبانگێکی بۆخۆی دروستکرد لەوکاتەدا سەددام پلە و دەسەڵاتی لەناو حکوومەت بەرزدەبوویەوە و بەھێزتر دەردەکەوت بەتایبەت لەدوای ھەوڵەکانی بۆ سەرکردایەتیکردنی حیزب ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکانی وڵات و بەرزکردنەوەی ئاستی جەماوەری حیزبەکە لە ساڵی دوای گرتنە دەسەڵاتی عێراق لەلایەن حیزبی بەعس سەددام ھەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ جێگیرکردنی وڵات لەو ململانێیانەی کە ماوەیەکی زۆر بەر لە خودی خۆی عێراقی تەنی بوو ململانێیەکانی عێراق لە ئاستی کۆمەڵایەتی نەتەوەیی ئایینی و ئابووری بوو لەوانەش کێشەکانی سوننە بەرامبەر شیعە و عەرەب بەرامبەر کورد سەرۆک عەشیرەت بەرامبەر بازرگانێک سەددام بە چالاکییەکی زۆرەوە کاری لەسەر بەھاوچەرخکردنی سیستمی ئابووری عێراق کرد لەگەڵ ئەوەش لایەنی ئاسیشی وڵاتی بەھێزترکرد ئەمەش لەوەی ھیچ کودەتایەک لەدژی دەسەڵاتەکانی حیزبی بەعس ئەنجام نەدرێت ناوەندی ستیراتیژی کارەکانی سەددامیش لە پرسی نەوتی عێراقدا بوو لە ی حوزەیرانی سەددام کەرتی نەوتی بە ناوخۆیی کرد ساڵی دواتر نرخی نەوت بەرزبوویەوە بەھۆی ڕووداوەکانی قەیرانی وزەی ھەموو ئەوانەش یارمەتیدەربوون کە پلانەکانی سەددام سەربگرن دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک ئەوا سەددام چەند خزمەتگوزارییەکی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند کە نموونەی کەمبوو لەناو وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین سەددام کەمپەینی نەھێشتنی نەخوێندەواری ڕاگەیاند ئەمەش جگە لە پێشکەشکردنی خوێندن بە خۆڕایی تا بەرزترین ئاستی خوێندن لە عێراق دوای تێپەڕبوونی ساڵێک لە کەمپەینی نەھێشتنی نەخوێندەواری ئەوا سەدان ھەزار کەس فێری خوێندنەوە بوون لەوکاتەدا حکوومەت پشتگیری تایبەتی لە خێزانی سەربازەکان دەکرد ھەروەھا شوێنی مانەوە بۆ قوتابیان بەخۆڕایی دابین دەکرا سەددام سیستمێکی ھاوچەرخی تەندرووستی ڕاگەیاند کە بووە یەکێک لە ھاوچەرخترین سیستمەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوین ئەمەش وایکرد لەلایەن یوونێسکۆ خەڵاتبکرێت دوابەدوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت سەددام توانی ئابووری عێراق لەڕێگای پشتبەستن بە نەوت بەرزبکاتەوە سەددام کەمپەینێکی نەتەوەیی ڕاگەیاند بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی وڵات لەڕێگای دروستکردنی ڕێگا و پەرەپێدانی پیشەسازییەکانی دیکە بەھۆی ئەم کەمپەینەوە توانرا کارەبا بگەیێندرێتە نزیکەی تەواوی عێراق بەتایبەت شوێنە دوورەدەستەکان پێش ساڵانی حەفتاکاان زۆربەی خەڵکی عێراق لە گوندەکان دەژیان و نزیکەی دوو لەسەر سێی خەڵکی ھەژاربوون و خەریکی کشتوکاڵ بوون دواتر ئەو ژمارەیە لەساڵانی حەفتاکان کەم بوویەوە ئەمەش بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کەوایکرد داھاتی وڵات لە نیو ملیارد دۆلار بەرزبێتەوە بۆ دەیان ملیۆن دۆلار و وڵات کارەکانی لەبوارە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان چڕکردەوە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەتایبەت لە سوودی سەددام شکایەوە بەگوێرەی ئێکۆنۆمیست سەددام ھاوشێوەی سەرەتاکانی ئەدۆلف ھیتلەر توانی ستایشی گەل بەدەست بھێنێت ھیتلەر پیشەسازی ئەڵمانی بووژاندەوە چەندین ئۆتۆبانی دروستکرد لەگەڵ ڕەخساندنی دەرفەتی کارکردنی زۆر بە بێکارەکان سەددام شارەزا و لێزان بووە لەبارەی ئەوەی کە شەقامی عەرەبی چی دەوێت بەتایبەت لەدوای شکانی قەوارەی عەرەبی لە جەنگی شەش ڕۆژە لە بەرامبەر ئیسرائیل لە ساڵی و مردنی سەرکردەی عەرەبی میسڕ جەمال عەبدول ناسڕ لە ساڵی کە جێگرەکەی ئەنوەر سادات ھەوڵی بەئاشتیکردنی پەیوەندییەکانی میسڕ و ئیسرائیلی دا لەبەرامبەردا سەددام پڕووپاگەندەی خۆی دەکرد کە ئەو لەدژی دەسەڵاتی جوو و فارسەکانە سەددام لەوکاتەدا لەڕێگای دەزگای ھەوڵگری موخابەرات عێراقی نەیارەکانی دەستگیردەکرد بەتایبەتیش سەرنووسەرانی ڕۆژنامە عەرەبییەکان و ھونەرمەندان لە ساڵی سەددام ھاوپەیمانییەکی دۆستانەی بۆ ساڵ لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت واژوو کرد بەپێی قسەی مێژوونووس چاڕڵز تریپ ئەوا دەزگای ئەمنی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەم ھاوپەیمانییە دڵخۆش نەبوون ئەو دەزگایە لەکاتی شەڕی سارد دامەزرابوو ھەربۆیە ھەر دوژمنێکی ڕژێمی بەغدا لەوکاتە وەک دۆستی ئەمریکا تەماشا دەکرا ھاوکات ئەمریکا لەوکاتەدا پشتگیری دارایی لە کورد دەکرد لەدژی دەسەڵاتی ناوەند کە بەسەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی شۆڕشێکیان دەستپێکردبوو شۆڕشەکەی مەلا مستەفا لە ساڵی شکستی ھێنا ئەمەش وایکرد سەدان ھەزار کوردی سڤیل ئاوارەبن لە ماڵ و حاڵی خۆیان سەددام کاری بۆ دڵسۆزانی حیزبی بەعس دەکرد لە ناوچە گوندییەکان لەدوای بە عێراقیکردنی نەوت سەددام ھەڵسا بە پەرەپێدان و ھاوچەرخکردنی کەرتی کشتووکاڵی لە گوندەکان و دابەشکردنی زەوی بەسەر جووتیارەکان لەماوەی ساڵانی بەرھەمە کشتووکاڵییەکان دوو ھێندەی جاران بەرھەم بھێنرێت لەم ڕێگایەوە سەددام پشتگیری خەڵکی بۆخۆی زیاتر کرد لە ساڵی سەددام پۆستی ژەنەڕالی گشتی لە سوپای عێراقی وەرگرت بەمەش دەسەڵاتێکی باڵای ھەبوو لە ناو حکوومەت دوای بەتەمن چوونی ئەحمەد حەسەن بەکر کە نەیدەتوانی کارەکان بەباشی ڕایی بکات ئەوا بەبەردەوامی دەسەڵاتەکانی سەددام زیادیان دەکرد لە بەڕێوەبردنی حکوومەت لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی بەزوویی سەددام بووە ئەندازیاری پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق لە پرسە دیپلۆماتییەکان سەددام بەشێوەی نافەرمی و حوکمی زاتی دەسەڵاتی خۆی لە عێراق بەگەڕخستبوو تاکوو ساڵی بەفەرمی بووە سەرۆکی عێراق سەددام بەھێواشی دەسەڵاتی خۆی ببەسەر حکوومەتی عێڕاقی و حیزبی بەعس پتەوترکرد لە ساڵی ئەحمەد حەسەن بەکر ھەوڵیدا لەگەڵ بەعسییەکانی سووریا و حافز ئەسەد ڕێکبکەون بۆ ئەوەی ھەردوو وڵات لەژێر دەسەڵاتی حیزبی بەعس بەڕێوە بببەن ئەمەش دەسەڵاتەکانی سەددامی دەخستە ژێر پرسیارەوە ھەربۆیە سەددام لەژێر فشار وایکرد ئەحمەد حەسەن بەکر دەست لە کارەکانی بکێشێتەوە بەمەش ببەفەرمی لە ی تەممووزی سەددام شوێنی گرتەوە وەک سەرۆکی عێراق وەک نیشانەی بەھێزی دەسەڵاتی سەددام ئەوا وێنە و ناوی سەددام کۆمەڵگای عێراقی تەنی بوو بە ھەزاران وێنە پۆستەر پەیکەر و وێنەی سەر دیوار لە سەرتاسەری عێراق بۆ سەددام دروستکرابوون وێنەی ڕووخساری لە ئۆفیسەکان ژووری باڵەخانەکان قوتابخانەکان نەخشخانە و دوکانەکان ھەڵواسرا ئەمەو جگە لەوەی وێنەی سەددام خرایە سەر دراوی دیناری عێراقی کاریگەری وێنەی سەددام لەناو کۆمەڵگا جیاوازەکانی ناوخۆی عێراق ڕەنگدانەوەی ھەبوو سەددام بە جلووبەرگی کوردی و جلووبەرگی تیرەی بدووەکانیش دەردەکەوت سەددام زۆرکات بە قات و جلووبەرگی ڕۆژاوایی و جلی ئیسلامیش دەرکەوتووە لە ساڵانی و سەددام دوو ھەڵبژاردنی شانۆگەریانەی بەڕێوەبرد بەوەی سەددام لە ڕێفراندۆمی توانی دەنگەکانی بەدەستھێنا ئەو تەنیا دەنگی نەخێری وەرگرت لە کۆی بەشداری ملیۆن کەس لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی عێراق کە لە ڕۆژی ی تشرینی یەکەمی بەڕێوەچوو سەددام ڕێژەی دەنگەکانی بەدەستھێنا ڕۆژی دوای ھەڵبژاردنەکە ئەوا کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراقی ڕایگەیاند کە کەس بە بەڵێ دەنگیان داوەتە سەددام لە ڕێفراندۆمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی عێراق لە ساڵی لەکاتی ڕووخانی ڕژێمی بەعس ئەوا پەیکەری سەددام شکێنرا و وێنەکانی دڕێندران پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ھەمەچەشن بوو عێراق و میسڕ لە ساڵی ئاڵۆزی کەوتە نێوانیان بەتایبەت کاتێک عێراق ڕەخنەی لە ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان میسڕ و ئیسرائیل گرت کە بەبەشداری سەرەکی سەرۆکی میسر ئەنوەر سادات ڕێکخرا لە ساڵی بەغدا میوانداریی لووتکەی عەرەبی ڕێکخرا بۆ ئیدانەکردنی میسڕ لەسەر ڕازیبوونیان بە ڕێککەوتننامەی کامپ دەیڤد لەبەرامبەردا دواتر میسر پشتگیرییەکی گەورەی عێراقی کرد لەکاتی شەڕی ئێران و عێراق کە ئەمەش وایکرد گەرمییەک بداتەوە پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئەمەش وێڕای نەبوونی باڵیۆزخانەی یەکتری لە ھەردوو وڵات دوایی لە ساڵی عێراق داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی کرد لەگەڵ میسڕ سەددام پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ھەواڵگری ڕووسی یڤگینی پریماکۆڤ ھەبوو سەرەتای دیدارەکانیشان بۆ ساڵانی شەستەکان دەگەڕێتەوە لەوانەیە پریماکۆڤ یەکێکبێت لە پاڵپشتییەکانی مانەوەی سەددام لەسەر دەسەڵات لە ساڵی لەماوەی دەسەڵاتیدا سەددام تەنیا سەردانی دوو وڵاتی ڕۆژاوایی کرد یەکەمیان لە کانوونی یەکەمی کاتێک فرانسیسکۆ فڕانکۆ بانگێشتی کرد بۆ ئیسپانیا و مەدریدی پایتەخت سەددام لەو گەشتەیدا سەردانی شارەکانی گرانادا کۆردۆبا و تۆلیدۆی کرد لە ئەیلوولی سەددام چاوی کەوت بە سەرۆکوەزیران جاک شیراک لە پاریس فەڕەنسا چەند سەرکردەیەکی عێراق ھەروەھا بازرگانی لوبنانی تایبەت بە چەک سارکیس سۆغانالیان ئەوەیان ڕاگەیاند کە سەددام ھاوکاری دارایی حیزبەکەی جاک شیراکی کردووە لە ساڵی سەددام ھەڕەشەی لەو کەسانەکرد کە یارمەتی دارایی پێدابوون لە بەڕێز شیراک بۆ بەڕێز چێڤنەمێنت ھەروەھا سەرکردە سیاسیی و ئابوورییەکان کە لە پێشبڕکێدابوون بۆئەوەی کاتی زیاتر لەگەڵ ئێمە بەسەر بەرن و کاتێکی خۆش بەسەربەرن ئێمە دەبێت پەردە لەسەر ڕاستییەکانی ئەم باروودۆخە ھەڵبدەینەوە ئەگەر فێڵکردنە بەردەوامبێت ئەوا فشار لەسەر ئێمە دروستدەبێت کە ماسکەکانیان لەسەر لابدەین ھەموویان ئاشکرابکەین لەبەردەم ڕای گشتی فەڕەنسا فەڕەنسا چەکی بە سەددام فرۆشت فەڕەنسا بووە گەورەترین ھاوکاری دابینکردنی چەک لەسەردەمی حوکمڕانی سەددام ئەو بەڵگەنامانەی کە سەددام ھەڕەشەی پێدەکردن دەری دەخت کە چۆن جاک شیراک و بازرگانە نزیکەکان لەو لە ناویاندا چاڕڵز پاسکوا کە وەزیری پێشووی ناوخۆی فەڕەنسا چەندە لەو مامەڵانە لەگەڵ سەددام سودمەند بوون لەبەر ئەوەی سەددام بەدەگمەن گەشتی دەکرد ئەوا تارق عەزیز بووە پاڵپشتێکی سەددام و ئەو بەردەوام گەشتی دەکرد و چەندین جار وەک نوێنەری دیپلۆماتی سەددام لە دیدارەکان دەرکەوت لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان سەدام بەدوای ئەوەدا وێڵ بوو کە عێراق ڕۆڵی سەرەکی ھەبێت لە ناو ڕۆژھەڵاتی ناوین لە ساڵی عێراق لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت ڕێککەوتنێکی ھاریکارییان ئەنجامدا کە تێیدا ھێزی سەربازی و ھەزاران ڕاوێژکاریش بەم ھۆیەوە ھاتنە عێراق بەڵام دواتر لە ساڵی بەھۆی ناکۆکییەکان لەسەر حیزبی شیوعی عێراق سەددام ئاراستەی بازرگانییەکانی بەرەو وڵاتانی ڕۆژاوا جوڵاند و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ سۆڤیەت ھەڵپەسارد عێراق تا ساڵی لە شەڕی کەنداو پەیوەندییە دیپلۆماتییەکان و بازرگانییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژاوا بەردەوام بوو لەدوای قەیرانی نەوت لە ساڵی فەڕەنسا ھاوپەیمانییەتی و دۆستایەتی لەگەڵ وڵاتانی عەرەب فراوانتر کرد و لەگەڵ عێراق بوونە دۆستێکی نزیک ھەر ئەمەش وایکرد کە سەددام لە ساڵی سەردانی پاریس بکات لەوێ سەددام چاوی کەوت بە کەسایەتییە سیاسیی و بازرگانەکان لە ساڵی سەددام ھاوپەیمانییەکی لەگەڵ ئێران بەست کە تێیدا لەسەر کێشەکانی سەر سنوور ڕێککەوتن لەبەرامبەردا ئێران لە پشتگیرکردن لە کوردەکانی عێراق کشایەوە سەددام سەرکردایەتی بەرەی دژ بە ڕێککەوتنی میسر و ئیسرائیل بوو لە ساڵی لە ھەشتاکان سەددام پڕۆژەی چەکی ناوەکی ڕاگەیاند بە ھاوکاری فەڕەنسا یەکەم کارتیاکەری ناوکی ناوی ئۆسیراکی لێنرا لەلایەن فەڕەنسییەکانەوە دواتر لە ی حوزەیرانی لە ھێرشێکی ئاسمانیی ھێزەکانی ئیسرائیل تێکشکێنرا ئەم ھێرشەی ئیسرائیل ناونرا ئۆپەراسیۆنی ئۆپێرا یان ئۆپەراسیۆنی بابیلۆن ھەر لە بیستەکانی سەددەمی بیستەم کوردەکانی عێراق ھەوڵی جوداخوازیان لە عێراقدا دەدا ھەربۆیە حکوومەتەکانی عێراق دەبوو لەگەڵ کوردەکان دانووستاندن بکەن سەددام لە ساڵی لەگەڵ کورد ڕێککەوت و ڕێککەوتننامەی ی ئازاری واژووکرد کە مافی ئۆتۆنۆمی بە کورد بەخشی بەڵام دواتر ڕێککەوتناممەکەی ھەڵوەشاندەوە لە ئەنجامدا پێکدادنی قورس کەوتە نێوان عێراق و کوردەکان سەددام گوندە کوردییەکانی بۆمباران دەکرد بەوانەی ئێرانیشەوە ئەمەش وایکرد کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران تێکبچێت دواتر سەددام لە ساڵی لەگەڵ شای ئێران ڕێککەوت و ئەوانیش لە پشتگیریکردنی کورد وەستان لە دەستپێکی شۆڕشی ئیسلامی بەسەر دەسەڵاتی شا محەممەد ڕەزا پەھلەوی سەرکەوت لە ئەندامدا ئێران کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئایەتوڵڵا خومەینی دوابەدوای ئەوەش دەنگی شیعەکان لەو وڵاتانەی کە شیعە مەزھەبیان زۆربوو لە ناویاندا عێراق بڵدنتر دەبیسترا سەددام ترسی لەوە نیشت کە ھزری چەکدار و ڕادیکاڵە شیعەیییەکان دەستبگرێت بەسەر حوکمڕانە سێکولارەکەی خۆی لە حەفتاکانیش ناکۆکی ھەبوو لەنێوان سەددام و خومەینی خومەینی لە ساڵی لە ئێران دوورخرابوویەوە و لە شاری نەجەف لە عێراق دەژیا لە عێراق خومەینی کاریگەرێکی زۆری دروستکردبوو لە ناو خەڵکی شیعەی عێراقی و شیعەی وڵاتانی دیکەش بۆ دژایەتیکردنی حکوومەتی ئەوکاتەی ئێران کە ھاوکات سەددام ڕێگای پێدابوو بۆ ئەو کارە بەڵام دواتر بەھۆی ھاندانی شیعەکانی عێراق لە دژی دەسەڵاتی سەددام ھەروەھا دروستبوونی لێکتێگەیشتن لەنێوان سەددام و دەسەڵاتی شاھانەی ئێران ئەوا سەددام لە ساڵی بەوە ڕازی بوو کە خومەینی دووربخاتەوە بۆ فەڕەنسا ئەم کارە دواتر بە زیان شکایەوە بەوەی خومەینی گرنگیپێدانی زیاتری میدایی وەرگرت و ھەروەھا توانی ڕابەرایەتی ژمارەیەکی زیاتر لە شیعەکانی جیھان بکات دوای گرتنە دەسەڵاتی ئێران لەلایەن خومەینی ئەوا ناکۆکی کەوتە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر دەسەڵاتگرتن بەسەر شەتەلعەرەب کە لەو خاڵەدا سنووری ئێران و عێراق دابەشدەبن لەوکاتەدا سەددام بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند کە ئەوە عێراقە دەیەوێت ناکۆکی نەکەوێتە نێوان ئەو دوو وڵاتە و ئاشتی بۆ ھەردوو وڵات گرنگە بەڵام دواتر سەددام کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ سەڵاح عومەر عەلی نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبراو ڕایگەیاند کە سەددام دەیەوێت لە چەند مانگێکدا بەشێکی گەورە لە ئێران داگیربکات دواتر عێراق توانی ئێران داگیربکات یەکەم ھێرشی عێراق بۆسەر فڕۆکاخانەی نێودەوڵەتیی مێھرئاباد بوو لە تاران و دواتر توانی بچێتە ناو ناوچەی خووزستان کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت ھەروەھا کەمایەتی عەرەب تێیدا دەژین سەددام لە ی ئەیلوولی ئەو پارێزگایەکی خستەسەر پارێزگاکانی عێراق سەددام ئەم جەنگەی بە پاڵپشتییەکی گەورەی وڵاتانی عەرەب ئەمریکا و ئەورووپا دەستپێکرد ھەروەھا لەڕووی دارایییەوە وڵاتانی خەلیج پاڵپشتییەکی گەورەیان لە عێراق کرد سەددام وەک پارێزەری وڵاتانی عەرەب لەدژی شۆڕشی ئێران تەماشا دەکرا تاکە دژایەتی ئەوا یەکێتیی سۆڤیەت بوون کە ڕەتیانکردەوە پاڵپشتی عێراق بکەن لەو جەنگەدا سەرکردایەتی سۆڤیەت ھۆکاری ئەوەیان بۆ مامەڵە خراپەکانی سەددام گەڕاندەوە لەگەڵ کۆمۆنیستەکانی عێراق لەکاتی جەنگەکە شکاندنی یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ خرا لەسەر سنوور و دەسەڵاتەکان ھاوکات عێراق لەڕووی ئابووری و سەربازییەوە یارمەتی دەدرا لەلایەن ھاوپەیمانەکانییەوە کەدواتر بوونە ھۆکارێکیش کە سەددام چەکی کیمیایی لەدژی کورد و ئێرانییەکان بەکاربھێنێت ھاوکات پاڵپشتی عێراقیش بوون لە دروستکردن و گەشەپێدانی چەکی ئەتۆمی لە ڕۆژانی یەکەمی جەنگەکە شەڕێکی گەورە لەسەر بەندەرەکان دروستبوو ئەمەش دوای ئەوەی عێراق ھێرشی کردە سەر ناوچەی خووزستان دوای ئەوەی سەرەتا عێراق توانی چەند ناوچەیەک کۆنتڕۆڵ بکات بەڵام دواتر تووشی لەدەستدانی چەندەھا سەربازی بوویەوە کاتێک ڕووبەڕووی ھێرشی شەپۆلی بوویەوە لەلایەن ئێرانییەکانەوە لە ساڵی عێراق تووشی شکست بوویەوە و لەدوای چەند ڕێگایەک دەگەڕا بۆ ئەوەی کۆتایی بەو جەنگە بھێنێت لەوکاتەدا سەددام داوای لە وەزیرەکانی کرد کە بۆچوون و ڕاوێژکارییەکەیان پێشکەش بکەن وەزیری تەندرووستی دکتۆر ڕیاز ئیبراھیم پێشنیاری بۆ کابینەکەی سەددام کرد کە ئاشتی ڕابگەیەنێت و داوای دانووستاندنێکی ئاشتیانە بکات لەسەرەتادا وا دەرکەوت کە سەددام ئەو پێشنیارەی قبووڵ کردووە بەوەی سەددام کابینەکەی خۆی بە دیموکراسی دەزانی دوای چەند حەفتەیەک دکتۆر ئیبراھیم لە کارەکەی دوورخرایەوە ئەمەش دوای ئەوەی کە بەرپرسیارێتی خۆی ھەڵگرت لە ڕووداوێکی ھەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانەیەکی عێراقی کە تێیدا نەخۆشێک مرد بەھۆی پێدانی دەرمانی ھەڵەوە دوای چەند ڕۆژێک دکتۆر ئیبراھیم دەستگیرکرا ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو لە کارەکەی وەک وەزیر دوورخرابوویەوە بەرلەوەی دەستگیربکرێت ئەوا بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند کە دڵخۆشە بەوەی کە زیندووە ڕۆژی دوای دەستگیرکردنی ئەوا پارچەیەک لە جەستەی دکتۆر ناردرا بۆ ژنەکەی دواتر عێراق خۆی لە جەنگێکی درێژخایەن دۆزییەوە کە لە سەدەی بیستەم وێنەی نەبوو لەڕووی درێژی ماوەکەی عێراق لەکاتی جەنگەکە چەکی کیمیایی بەکارھێنا لە دژی ئێران ھەروەھا کوردەکانی عێراق کە دەیانویست ھەرێمی خۆیان لە باکووری عێراق بە یارمەتی ئێران دروستبکەن بەشێکی زۆر لەو چەکانەی عێراق لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاوا بەتایبەتیش کۆمپانیاکانی ئەڵمانیای ڕۆژاوا دابیندەکرا دوای ئەوەی حکوومەتەکەی ڕۆناڵد ڕیگان ڕێکارەکانی سنووردارکردنی ھەناردەکردنی ھەڵگرت ئەوا ئەمریکا ھاریکاری عێراقی کرد لەدابینکردنی وێنەی سەتەلایتی بۆ پشاندانی بنکە سەربازییەکانی ئێران بۆ ئەوەشی کە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق فراوانتربن ئەمریکا ناوی عێراقی لە لیستی ئەو وڵاتانەی پشتگیری لە تیرۆر دەکەن لابرد دواتر یاریدەدەری سکرتێری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا نۆیل کۆچ وتی ھیچ کەسێک گومانی نییە کە ئەوان عێراق لە ھاوکاریکردنی تیرۆریزم بەردەوامن ھۆکاری ڕاستەقینەی ئەم کارەی ئەمریکا لەوکارە تەنیا بۆ یارمەتیدانی عێراق بووە بۆئەوەی لە جەنگی ئێران سەرکەوتووبێت یەکێتیی سۆڤیەت فەڕەنسا و چین بەیەکەوە ڕێژەی چەکی عێراقیان دابین دەکرد لەماوەی بۆ سەددام داوای لە حکوومەت وڵاتانی عەرەبی دەکرد کە بە کاش و پشتگیری سیاسیی لەکاتی جەنگەکە پاڵپشتی بکەن ئەمەش بەدیاریکراوی دوای ئەوەبوو کە کەرتی نەوتی عێراق تووشی زەرەرێکی گەورە بوویەوە کاتێک کە ھێزی دەریاوانی ئێرانی کۆنتڕۆڵی کەنداوی فارس کردبوو عێراق لەڕێگای ھەنگاوە دیپلۆماتیکییەکانی توانی سەرچاوە دارایییەکانی بەھێز بکات بەتایبەت لەلایەن چین یەکێتیی سۆڤیەت فەڕەنسا و ئەمریکا کە ترسیان لە گەشەسەندنی ڕەوتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەبوو کە باڵبکێشێتە تەواوی ناوچەکە ئێرانییەکان داوایان دەکرد کە عێراق دەبێت باجی زیانەکانی جەنگەکەیان پێبداتەوە بەڵام ئەو ھەنگاوانە بێسوود بوون بەوەی پشتگیرییە نێودەوڵەتییەکان بۆ عێراق تا ی ئابی بەردەوام بوو لە ی ئازاری عێراق بە چەکی کیمیایی ھێرشی کردە سەر ھەڵەبجە لە ئەنجامدا ھاوڵاتی سڤیلی بەماوەیەکی کورت کووشت ئەمەش جگە لەوەی کە کاریگەری گازەکە لەسەر ژیانی دە ھەزار کەس مایەوە ھێرشکردنە سەر ھەڵەبجە ھاوکات بوو لەگەڵ پڕۆسەی ئەنفال لە کوردستان کە بەمەبەستی لەناوبردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی و پێشمەرگە دەستیپێکردبوو ئەمریکا ڕایگەیاند کە ھێرشکردنە سەر ھەڵەبجە لەسەر فەرمانی سەددام حوسێن بووە بەڵام ڕژێمی سەددام ئێرانی بە بەرپرسیاری ھێرشەکە دانا جەنگە ھەشت ساڵییە خوێناوییەکە بەکۆتایی ھات لەئەنجامی ئەو جەنگە ھەردوو وڵات بە سەددان ھەزار سەربازیان لەدەستدا ھەروەھا بە نزیکەی ملیۆنێک کەس کوژران ئێران و عێراق ھیچیان بەو دەستکەوتانە نەگەیشتن کە لە سەرەتای جەنگەکە پلانیان بۆی دانابوو سنووری ھەردوو وڵاتیش بەنزیکی ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات لە باشوور ناوچەکانی دەوڵەمەند بە نەوت وەک خووزستان و بەسڕە کە ملمانێی سەرەکی و ئابووری لەسەریدا بوون ئەوا بەتەواوی خاپوور بوون و سنووری ھەردوو وڵاتیش گەڕایەوە بۆ سنووری پێش جەنگەکە واتە ساڵی ھاوکات ئێران چەند ناوچەیەکی کۆنتڕۆڵکرد لە باکووری عێراق کوردستان ھەردوو وڵات ئەو ئابوورییە گەورەی کە پێشتر ھەیان بوو تووشی داڕمان ھات لەماوەی ھەشتاکان سەددام دەیان میلیارد دۆلاری لە وڵاتانی عەرەبی وەرگرت و چەند ملیاردێکی دیکەش لە شوێنی دیکە ھەموو ئەمانەش بۆ جەنگان بوو لە دژی ئێران لەپێناو ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ڕەوتی تووندڕەوی شیعە لەناوچەکە بەڵام شتەکان بەپێچەوانە ڕوویاندا خومەینی بەھۆی جەنگەکە بووە پاڵەوان بەھۆی ئەو بەرگرییەی بۆ ئێران کردی لەکاتی جەنگەکە کە لایەنی بەرامبەر پشتگیرییەکی گەورەی جیھانی ھەبوو خومەینی لەو جەنگە توانی ڕەوتی ڕادیکالیزمی شیعە نەک لە وڵاتانی عەرەبی بەڵکوو لەناو خودی عێراقیش بەرفراوانتر بکات ئەنفال ھەڵمەتێکی کۆمەڵکووژی بوو لە دژی کورد و ئەو کەمایەتییانەی لە کوردستان دەژین لە نێویاندا ئیزدی تورکمان و ئاشوورییەکان ئەو ھەڵمەتە بە فەرمانی سەددام حوسێن لەلایەن عەلی حەسەن مەجید جێبەجێکرا ناوی ئەو ھەڵمەتە لە سوورەتی ئەنفال لە قورئان وەرگیرا ھەڵمەتەکە لە دژی پێشمەرگە و کوردەکان جێبەجێکرا لەماوەی ساڵانی بۆ لەماوەی ئەو ھەڵمەتەدا ھەزار بۆ ھەزار کەس کوژران بەپێی سەرچاوە کوردییەکان ئەوا ژمارەکە زیاترە و نزیکەی ھەزار کەس دەیخەملێنن دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی ئێران عێراق ئەوا عێراق چاوی کەوتە سەر کوێتی ھاوسنووری سەددام داوای لە کوێت کرد کە لە قەرزی جەنگەکە خۆشبێت کە دەیکردە نزیکەی میلیارد دۆلار بەڵام کوێت ڕەتی کردەوە سەددام ھەناردەی نەوتی کەمکردەوە بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەرزبێتەوە بەڵام کوێت ڕەتی کردەوە ھەمان کار بکات سەددام ھەنداردەکردنی نەوتی بۆ وڵاتانی دەرەوە کەمکردەوە لەپێناو بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بۆ گەڕاندنەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی لەبەرامبەردا کوێت داواکاری سەددامی بۆ کەمکردنەوەی ھەناردەکردن ڕەتکردەوە و نەوتێکی زۆری ھەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە کرد بەمەش نرخی نەوت بە نزمی مایەوە سەددام بەردەوامی جەختی لەوە دەکردەوە کە لەڕوانگەی مێژووەوە کوێت بەشێک بووە لە عێراق و کوێت بووکەڵەیەکی دەستی ئیمپریالیزمی بەریتانییە ئەم بۆچوونەی سەددام ماوەی ساڵ لەناوخۆی عێراقدا دەبیسترایەوە ھاوردەکردنی زیاتری کوێت وایکرد چاوی زیاتری لەسەربێت کوێت و عێراق بەیەکەوە نەوتی جیھانیان دابین دەکرد بەراورد بە سعودیە کە بوو عێراق ھێشتا کەرەستەی جەنگی لا مابوویەوە سەددام فەرمانی ئەوەی کرد کە تۆپھاوێژەکان ببەنە سەر سنووری عێراق کوێت لەدوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی عێراق و کوێت ئەوا سەددام حوسێن پەیامی ئەمریکای پێگەیشت کە ئەمریکا چ وەڵامدانەوەیەکی دەبێت ئەگەر باسەکە ببێتە سەر داگیرکردنی کوێت لەوکاتەدا ئەمریکا بۆ ماوەی دەیەک دە ساڵ پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عێراقدا ھەبوو حکوومەتەکەی ڕۆناڵد ڕیگان بڕی میلیارد دۆلاری بەخشیبووە عێراق لەپێناو بووژاندانەوەی کەرتی کشتووکاڵی وڵاتەکە لەبەرامبەر شکاندنی کەرتی کشتووکاڵی ئێران عێراق سێیەم سودمەندترین وڵاتی دەست ئەمریکا بوو لە نیسانی لەبەرامبەر کاردانەوە نەرێنییەکان لەدژی ئەودا سەددام ھەڕەشەی ڕووخاندنی نیوەی ئیسرائیلی کرد بە چەکی ئەتۆمی ئەگەر شتێک لەدژی عێراق بکرێت لە ئایاری سەددام ڕەخنەی لە پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل گرت ڕایگەیاند ئەمریکا ناتوانێت بەمشێوەیە پەیوەندی دۆستایەتی لەگەڵ عەرەب پەرەپێبدات لە تەممووزی سەددام ھەڕەشەی سەربازی لەدژی کوێت و ئیمارات ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە سیاسەتی ھەندێ وڵاتی عەرەبی لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەدەبردرێت ئەوان بەھۆی ئەمریکاوە ئامانج و ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی دەخەنە ژێر مەترسییەوە لەکاردانەوەی ئەم ھەڕەشانە ئەمریکا کەشتی و فڕۆکەی جەنگی بردە کەنداوی فارس سەددام بانگێشتی باڵیۆزی ئەمریکای لە عێراق کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر بابەتی کوەیت دواتر سەددام ڕایگەیاند کە دوایین ھەل بە کوەیت دەدات بۆ دانووستاندن لەگەڵ کوەیتییەکان ھەروەھا ئەوەشی ڕاگەیاند کە عێراق مردن ھەڵنابژێرێت دوای ئەوەی دوایین کۆبوونەوەی عێراق کوەیت بەڕێوەچوو دانووستاندنی ئەم کۆبوونەوەیە شکستی ھێنا ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی سەددام ھێزەکانی ڕەوانەی کوەیت بکات بۆ داگیرکردنی ئەو وڵاتە لەوکاتەدا ناکۆکەی لەنێوان سەددام و ئەمریکا پەرەی سەند ئەمەش بەتایبەت دوای ئەوەی سەددام پەیوەندییەکانی لەگەڵ سۆڤیەت پتەوکرد ھەروەھا میخایل گۆرباچۆڤ ڕایگەیاند کە ئەوان وەک لایەنی ڕاوژێکاری سەربازیی و پێویستییەکانی ئەوا ھاوکاری عێراق دەکەن لە ی ئابی سەددام کوەیتی داگیرکرد سەرەتا سەددام وا خۆی دەرخست کە یارمەتی لایەنی شۆڕشگێڕی کوەیتی دەدات لە ی ئاب حکوومەتی کاتیی کوەیتی ئازاد ی ڕاگەیاند بەڵام ئەم حکوومەتە بێ پشتگیری و پاڵپشت بوو دواتر لە ی ئاب بەفەرمی عێراق کوەیتی وەک ەمین پارێزگای عێراق ناساند ھەموو ئەوانەش دوای تەنیا دوو ساڵ لە جەنگی ئێران و عێراق ڕوویاند کە سەددام ئەوکاتە داوای ھاوکاری لەوڵاتانی کەنداو دەکرد تاکوو عێراق ڕێگری بکات لە داگیرکردنیان بەڵام خۆی ھەمان شتی کردەوە لە داگیرکردنی کوەیت دواتر لە سەددامیان پرسی کە بۆچی کوەیتی داگیرکرد سەددام لە وەڵامدا وتوویەتی کە کوەیت وەک ەمین پارێزگا مافی عێراق بووە ھەروەھا ھەرکاتێک شتێک بێتە مێشکمەوە ئەوا دەیکەم لە شوباتی ھاوپەیمانییەکی نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا کوەیتی لە سەربازە عێراقییەکان ڕاماڵی بەھێزیی ئەوکاتەی عێراق بەھۆی ھاوکاریییە دەیان ملیارد دۆلارییەکانی پێشووی کوەیت و وڵاتانی کەنداو بوو ھەروەھا کڕینی چەک و ئامێری قورس لە یەکێتیی سۆڤیەت فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەماوەیەکی کورت پێش داگیرکردنی کوەیت سەددام ئوتومبێلی مارسیدێسی نوێی لە زنجیرەی گەیاندە میسر و ئەردەن وەک دیارییەک بۆ دیارترین سەرنووسەرەکانی ئەو وڵاتانە دوو ڕۆژ پێش ھێرشەکەش ھەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە سەددام ملیۆن دۆلاری بەکاش بەدیاری داوەتە حوسنی موبارەک سەرۆکی میسر لە سەرەتای حەفتەی یەکەمدا جۆرج دەبیلیوو بۆش لەدوورەوە قسەی لەسەر جەنگی کەنداو کرد بۆ ئەمریکا لەلایەک کوەیت دوژمنێکی سەرسەختی ئیسرائیل بوو ھەروەھا لەپەیوەندییەکی باشدا بوون لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت لەلایەکی دیکەشەوە ئاسایشی ناوچەکە بۆ ئەمریکییەکان گرنگ بوو لەبەرئەوەی وەبەرھەمھێنانی زۆریان لەو ناوچەیەدا ھەبوو داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە زەنگی مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی لێدا بەریتانیا لەوکاتەدا ملیاران دۆلاری لەڕێگای وەبەرھەمھێنان و کەرتی بانقی کوەیت قازانج کردبوو لەوکاتەدا ھاریکارییەک لەنێوان ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت دروست بوو بۆ ئەوەی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتی کۆتایی بدەن بە عێراق تاکوو لە کوەیت بکشێتەوە ھەروەھا ئەگەر سەددام بەر لەو وادەیە نەکشێتەوە ئەوا ڕەزامەندی بەکارھێنانی ھێز دەرکرا ئەمریکییەکان ترسیان لە سعودیە بوو ھەبوو کە بکەوێتە بەر دژایەتی عێراق ئەمەش لەبەر ئەوەی سعودیە وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە نەوت لە ساڵانی چلەکانەوە بەردەوام بوو بەیەکێک لە ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا ھەروەھا لەبەرئەوەشی کە سعودیە دژی داگیرکاری عێراق بۆسەر کوەیت ھەڵوێستی دەرکردبوو ئەمریکا لەگەڵ گرووپێک لە ھاوپەیمانەکانی لە نێویاندا میسڕ سووریا و چیکۆسلۆڤاکیا بەیەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە چەک و ھێزیان گەیاندە سەر سنووری سعودیە بەرامبەر بە سنووری عێراق و کوەیت ئەمەش بۆ دەورەدانی سووپای عێراقی بوو لەماوەی دانووستاندنەکاندا سەددام دۆزی فەڵەستینی زیندوو کردەوە بە بەڵێندان بەوەی کە ھێزەکانی لە کوەیت دەکشێنێتەوە بەو مەرجەی ئیسرائیل واز لە کەناری ڕۆژاوا بەرزایییەکانی جۆلان و کەرتی غەززە بھێنێت داواکارییەکەی سەددام وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لەسەر دۆسیەی فەلەستین دابەشکرد پاشان سەددام دواکات و دەرفەتی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پشتگوێ خست ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی دەستیان کرد بە ھێرشکردنە سەر عێراق لەڕێگای ڕۆکێت و فڕۆکەوە وێڕای ئەوەی ئیسرائیل لەلایەن عێراقەوە بە ئامانج گیرابوون بەڵام لەم شەڕەدا بێدەنگیان نواند ئەمەش بۆ ئەوەی وڵاتە عەرەبییەکان لە ھاوپەیمانیکردن لەگەڵ ئەمریکا نەکشێنەوە لە شوباتی ئەمریکا و بەریتانیا توانیان کوەیت تاکوو ڕووباری فورات لە ھێزە عێراقییەکان پاک بکەنەوە لە کۆتایی جەنگەکە ھێزە عێراقییەکان نەیانتوانی بەرگەی ھێرشەکانی ئەو ھاوپەیمانییە بگرن کە لەدژیان پێکھاتبوو لە ئەنجامدا ھەزار عێراقی دەستگیرکران و ھەزاریش بوونە قوربانی جەنگەکە دواتر لەکاتی پڕۆسەی ئاگربەستدا سەددام ڕازی بوو بەوەی کە چەکە بایلۆژییەکانی پارچە بکات ھەروەھا ڕێگەی بەنوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە لێکۆڵینەوە لەو ناوچانە بکەن کە چەکی لێبووە گەمارۆی بازرگانی لەسەر عێراق وەک خۆی مایەوە لەدوای تەواوبوونی جەنگەکە سەددام سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند لەو جەنگە لەبەردەمی گەلی عێراق لەدوای جەنگەکە ڕێگە بۆ گرووپە نەتەوەیی و ئاینییەکانی عێراق کرایەوە کە لەژێر ئەو کۆت و بەندەی دەسەڵاتی سەددام جوڵە بکەن کورد و شیعەکانی عێراق بوونە ھەڕەشە لەسەر جێگیریی دەسەڵاتی حکوومەتەکی سەددام حوسێن ڕاپەڕینی کوردەکان لە باکووری عێراق و شیعەکانیش لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەستیپێکرد ڕاپەڕینەکانی بەھاری وایکرد ھەزار بۆ ھەزار کەس ببنە قوربانی کە زۆربەیان کەسانی سڤیل بوون وێڕای ئەوەی ئەمریکا ھانی ڕاپەڕینی دژی سەددامی دەکرد بەڵام ھیچ یارمەتییەکی گرووپە یاخییەکانی نەدەدا ئێران کە ھاوسۆزی گرووپە یاخیبووە شیعەیییەکان بوو بەڵام لە ھەمان کاتدا حەزی بە ھەڵگیرساندنی جەنگێکی دیکە نەبوو لەگەڵ عێراق تورکیا دژایەتی خۆی بۆ ھەر سەربەخۆبوونێکی کورد دەربڕی سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە شۆڕشێکی دیکەی شیعەکان دەترسان دواتر سەددام لە سەرکوتکردنی گرووپە یاخییبوەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا بەڵام نەیتوانی وڵات بگەڕێنێتەوە دۆخی خۆی لە بواری ئابووری و سەربازی لە قۆناغی دوای جەنگی کەنداو سەددام ئەو سەرکەوتنەی بەبردنەوە دانا لەبەرامبەر ھێزەکانی ئەمریکا ئەمەش وایکرد وێنەی سەددام خۆشەویست بێت لەناو جیھانیی عەرەبی بەتایبەت ئەوانەی نەیاری ئەمریکا بوون سەددام لەوکاتەدا وەک کەسێکی ئیسلامیی و دڵسۆزی ئایینیش دەرکەوت دوابەدوای ئەوە بەشێک لە یاساکانی شەریعە لەناو وڵاتدا کاریان پێکرا ھەروەھا درووشمی خودا گەورەیە اللە اکبر بە دەستنووسی سەددامەوە خرایە سەر ئاڵای عێراق سەددام قورئانێکیشی بە خوێنی خۆیەوە دروستکرد قورئانەکە بە لیتر لە خوێنی سەددام نووسرا سەددام ئەوکارەی بۆ سوپاسکردنی خودا کرد لە بەرامبەر پاراستنی لە چەند ڕووداو و پلانێکی مەترسیدار لەگەڵ دەستپێکی داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە ئەوا گەمارۆ خرایە سەر عێراق و لەسەری لانەبردرا ھاوردەکردنی نەوتی عێراق بلۆککرا لە نەوەدەکان نەتەوە یەکگرتووەکان سزا و گەمارۆکانی سووککرد بەبەرچاوگرتنی دۆخی خراپیی ھاوڵاتیانی عێراق ژمارەیەک لە خەڵکی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەھۆی گەمارۆکانەوە بوونە قوربانی و مردن لە ی کانوونی یەکەمی حکوومەتەکەی سەددام بە پێشنیاریی ی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕازی بوون لەسەر پڕۆگرامی نەوت بەرامبەر خۆراک کە بەپێی ئەم پڕۆگرامە ڕێگا بە عێراق دەدرا لەبەرامبەر ناردنی نەوت خۆراک و پێداویستییە تایبەتیی و پزیشکییەکان وەربگرێت پەیوەندی عێراق و ئەمریکا لەدوای جەنگی کەنداو ھەر بە ھەستیاری مایەوە ئەمریکا لە ڕۆژی ی حوزەیرانی مووشەکێکی ئاراستەی عێراق کرد بۆ بەئامانج گرتنی بنکەی سەرەکی دەزگای ھەواڵگریی عێراق لە بەغدا ئەمریکا بەردەوام عێراقی تۆمەتباردەکرد بە شکاندنی ئاگربەستەکەی جەنگی کەنداو ئەمەش بەبەردەوامی پێدان بۆ دروستکردنی چەکی گەورەی لەناوبەر و ئەو چەکانەی کە قەدەغەکراون لە ساڵی بیل کلینتۆن سەرۆککۆماری ئەمریکا فرمانی دا بەبەردەوامیپێدانی گەمارۆ ئابوورییەکان و ھێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوچەی دژەفڕینی عێراق ئەم ئۆپەراسیۆنە ناوی نرا ئۆپەراسیۆنی ڕیوی بیابان ئەمەش بۆئەوەبوو کە لەناوخۆی عێراق لایەنەکان ھەوڵی لەقکردن و ھاتنە شوێنی سەددام بدەن ئەفسەری پێشووی دەزگای سی ئای ئەی ڕۆبەرت بایر لە ڕاپۆرتێکی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ھەوڵیداوە بۆ تیرۆرکردنی سەددام حوسێن لە ساڵی ھەروەھا ھەوڵێکی زۆریدا بۆ ئەوەی کودەتای سەربازیی لە عێراق ڕووبدات لە ساڵی دادناسانی نەمسا لێکۆڵینەوەیەکیان دەستپێکرد لەسەر گواستنەوەی پارە لەلایەن حکوومەتی سەددام لەگەڵ ڕودۆلف ئدلینگەر کەسایەتی سیاسیی ناو حیزبی پارتی سۆسیال دیموکراتی نەمسا لەمەڕ سپیکردنەوەی پارە و گواستنەوەی پارە بەڕێگایەکی نایاسایی دژ بە یاساکانی نەمسا لە ساڵی ڕۆژنامەنووسێکی نەمسایی ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕودۆلف ئدلینگەر بڕی ھەزار دۆلاری لە کۆمپانیاکەی سەددام وەرگرتووە وەکو بەخشیش بۆئەوەی کۆمپانیا نەمسایییەکان وەبەرھەمھێنان بکەن لە عێراق لە ساڵی یەکێتیی ئەورووپا ڕێگەچارەیەکی پێشنیارکرد کە لەلایەن کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی یەکێتییەکە ئامادەکرابوو و ئاماژەی بەوەدەکرد کە لە عێراق ھیچ بەرەوپێشچوونێک نییە لە چارەسەرکردنی قەیرانی مافەکانی مرۆڤ حکوومەتەکەی سەددام تەواوی ڕاپۆرت و چارەسەرییەکەی بەتووندی ڕەتکردەوە کە ئاماژەشی بەوەدەکرد کە دەستدرێژی سێکسی وەک ئامرازێکی توندووتیژی لەکاتی جەنگ لە عێراق بەکارھاتووە چەند ئەندامێکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکا بەردەوام چاویان لە سەددام بوو وەک ھەڕەشەیەک لەسەر جێگیریی ناوچەکە لە کانوونی دووەمی جۆرج دەبلیوو بۆش لە وتارێکیدا لە کۆنگرێسی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد کە میحوەری وڵاتانی شەڕ لە عێراق ئێران و کۆریای باکوور پێکدێت زیاتر لەوەش بۆش ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەگەری ھەیە ھێرشی سەربازیی بکەنە سەر عێراق چونکە حکوومەتی عێراق ھەڕەشە بەوەی خەریکی دروستکردنی چەکی لەناوبەر و کیمایین بۆ زیاتر لە دە ساڵ لەدوای تێپەڕاندنی بڕیارنامەی ی ئەنجومەنی ئاسایش کە داوایدەکرد عێراق ھاوکاری چالاکانە بەخێرایی و بێمەرج پێشکەش بە نەتەوەیەکگرتووەکان بکات کە پشکنینەکانی دەستپێبکات لە بوونی چەکی لەناوبەر لەناوخۆی عێراق سەددام ڕێگای بە نەتەوە یەکگرتووەکان دا کە پشکنینەکانی بە ڕابەرایەتی پشکنەر ھانز بلیکس ئەنجام بدات لە تشرینی دووەمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی پشکنەرەکان ئاماژەی پێدرا کە ھیچ چەکێک نەدۆزراوەتەوە لە ڕاپۆرتەکە ئەوەش نووسرا کە عێراق ھاوکارێکی چالاک بوون لە گەڕانەکان بەڵام خێرانەبوون وەک لە بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش داواکرابوو لە ی شوباتی سەددام چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز لەگەڵ پەیامنێر دان ڕاتەر ڕێکخست چاوپێکەوتنەکە سێ کاتژمێری خایاند سەددام ڕەتی کردەوە کە خەریکی دروستکردنی ھیچ چەکێکی کۆمەڵکووژ بووبێت دژ بە ڕێنمایییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بووبێت سەددام ئەوەشی ڕاگەیاند کە حەزی دەکرد دیبەیتێکی تەلەفزیۆنیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ جۆرج دەبلیوو بۆش ئەنجام بدات کە پێشتر ئەم دیبەیتە ڕەتکرابوویەوە ئەم چاوپێکەوتنەی سەددام یەکەم دیداری ناوبراوبوو لەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دە ساڵ دواتر سەددام حوسێن لە چاوپێکەوتنێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک عێراق ڕەنگە باسی دروستکردنی چەکی لەناوبەریان کردبێت تەنیا بۆئەوەی لەبەردەم ئێران بەھێز دەربکەون حکوومەتی عێراقی ھەڵوەشایەوە لەگەڵ سێ حەفتە لە سەرەتای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا کە لە ڕۆژی ی ئازاری دەستیپێکرد لە سەرەتادا ھێزەکانی ئەمریکا ئەو شوێنانەیان داگیرکرد کە ھێزە عێراقییەکانی حکوومەت لێی لاواز بوون دواتر نەمانی دەسەڵاتی سەددام بە عێراقەوە دیاربوو بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی سەددام کە وای پشان دەدا کە لە بەغدایەوە و لەگەڵ پشتیوانەکانی دەردەکەوێت لە ی نیسان بەغدا کەوتە ژێردەستی ھێزەکانی ئەمریکا بەدیاریکراویش بە شکاندنی پەیکەری سەددام پشاندرا لەوکاتە سەددام لە ھیچ شوێنێک نەدەدۆزرایەوە لە نیسانی لەحەفتەی کەوتنی بەغدا شوێنی خۆحەشاردانی سەددام ھێشتا لەژێر پرسیاردا مابوویەوە چەندین شایەتحاڵی بینینی سەددام بڵاوکرایەوە بەڵام ھیچیان جێگای دڵنیایی و ڕاستیی نەبوون چەندجارێکیش تۆماری دەنگی سەددام بڵاودەکرایەوە کە بانگەشەی دەسەڵات و ھێزی جەماوەری دەکرد ناوی سەددام خرایە سەرەوەی پێرستی داواکراوترین عێراقییەکان لەلایەن ئەمریکاوە لە تەممووزی کوڕەکانی عودەی و قوسەی لەگەڵ نەوەکەی مستەفا کووژران لە شەڕە تەقەیەک لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا لە ی کانوونی یەکەمی لە ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی سوور سەددام حوسێن لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا گیرا ئەمەش لەدوای دۆزینەوەی لەناو چاڵێکی نزیک کێڵگەیەک بوو لە نزیک تکریت دوای دەستگیرکردنی سەددام گواسترایەوە بۆ بنکەی ئەمریکییەکان لە نزیک تکریت دواتریش برایە بنکەی ئەمریکییەکان لەنزیک بەغدا بەڵگەنامە و چاوپێکەوتنەکانی سەددام لەکاتی دەستبەسەربوونی لە بنکە ئەمریکییەکان لەلایەن ئەرشیڤی دەزگای ئێف بی ئایەوە بڵاوکرایەوە لە ڕۆژی ی کانوونی یەکەم لەلایەن پۆل برێمەر حاکمی مەدەنی عێراق دەستگیرکردنی سەددام لە ناو کێڵگەیەکی نزیک تکریت بەفەرمی ڕاگەیەندرا بریمەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەکاتی دەستبەسەرکردنی سەددام پشاندا لە ڤیدیۆیەکە سەددام بە ڕیشێکی زۆرەوە و جیاواز لە دەرکەوتنە دیارەکانی دەرکەوت لەلایەن ئەمریکاوە ئەوە پشتڕاستکرایەوە کە تەندرووستی سەددام باشە برێمەر ئەوەشی ئاشکراکرد کە نیازیان ھەیە سەددام بخەنە ناو دادگایییەکەوە بەڵام ھێشتا بڕیاردان لەسەر چۆنییەتی و وردەکارییەکانی دەرنەچووە ئەو عێراقی و ئەمریکییانەی کە لەوکاتە قسەیان لەگەڵ سەددام کردبوو ئەوەیان درکاند کە سەددام ھێشتا متمانەی بەخۆیەوە و خۆی بە سەرکردە دەزانێت ڕۆژنامەی تابلۆیدی دە سەنی بەریتانی وێنەیەکی سەددامی لەسەر ڕووپەری یەکەمی ڕۆژنامەکەی بڵاوکردەوە کە بە شۆرتێکی سپی دەردەکەوتبوو لە وێنەکانی دیکەی دیوی ناوەوەی ڕۆژنامەکە وێنەی سەددام دانرابوو کە خەریکی شووشتنی بێجامە و شوێنی پێخەفەکەی بوو حکوومەتی ئەمریکا بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانەی بە سەرپێچی ڕێککەوتننامەی ژنێف دانا و بڕیاریاندا کە لێکۆڵینەوە لە دەرچوونی ئەو وێنانە بکەن لەوکاتەدا سەددام لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرا لەلایەن جۆرج پیرۆ نوێنەری دەزگای ئێف بی ئای ئەو زیندانەی کە سەددامی لێ بوو لە جۆری ڤی ئای سی بوو واتە تاوانباری زۆر گرنگ لە زیندانەکە ڕێگە بە سەددام درا کە باخچەیەکی بچووک بۆخۆی بڕووێنێت سەددام لە دوا ڕۆژەکانی خەریکی نووسینی شیعر بوو ھەروەھا لە کۆتا ڕۆژەکانی پێش لەسێدارەدانی ئەوا لە بارەی میراتی خۆی و چۆنییەتی نووسینەوەی مێژوو قسەی کردووە لە ی حوزەیرانی سەددام و یانزدە لە گەورە سەرکردەکانی حیزبی بەعس ڕادەستی حکوومەتی عێراق کران بۆ ئامادەبوونیان لە دادگایەک لەبارەی تاوانەکانیان لەدژی مرۆڤایەتی دوای چەند حەفتەیەک سەددام حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو بەھۆی تاوانی کۆمەڵکووژی دوجەیل لە ساڵی ھەروەھا بە تۆمەتی کوشتنی کەس لەپاڵ دەستدرێژی و توندوتیژی لەسەر ژنان و منداڵان لەکاتی دادگایییەکە سەددام و پارێزەرەکەی داوایان دەکرد کە ھێشتا سەددام بە سەرۆکی شەرعی عێراق بانگبکەن بەشێک لە پارێزەرەکانی سەددام ھەوڵی تیرۆرکردنیان درا چەندجارێک سەرۆکی دادگا گۆڕدرا لە ی تشرینی دووەمی سەددام حوسێن تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەسەردا ساغ بوویەوە حوکمی لەسێدارەدانی تاکوو مردنی بۆ دەرچوو ھەریەکە لە بەرزان ئیبراھیم تکریتی و عەواد بەندەر کە سەرۆکی دادگای شۆڕش بوو لە ساڵی بەھەمان سزا و تۆمەتی سەددامیان بەسەردا جێبەجێکرا بەرزان و عەواد لە ڕۆژی ی کانوونی دووەمی لەسێدارەدران سەددام لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە ی کانوونی یەکەمی بە پەتێک سێدارە درا ئەمەش وێڕای ئەوەی ناوبراو داوای کردبوو بە گولە بکوژرێت سەددام لە کامپی داد لە کازمیە باکووری ڕۆژھەڵاتی بەغدا لە سێدارە درا لە کۆتا ساتەکانی لە سێدارەدانی سەددام جار و نیوێک شەھادەی موسڵمانەنی خوێندووە لە جاری دووەمیدا لە نیوەی شەھادەکەی بووە کاتێک لە سێدارە دراوە سعودیە ئیدانەی ئەنجامدانی لە سێدارەدانی سەددامی کرد لە ڕۆژێکی پیرۆزدا ڕۆژ شێواز و جێبەجێکردنی لە سێدارەدانی سەددام لە جیھانی ئیسلامیدا وەک ڕووداوێکی شۆک و سوپرایز دەرکەوت بەشێک لە سەرکردەکانی جیھانی ئیسلامی ڕێزیان بۆ سەددام نواند گرتەی کاتی لە سێدارە دانی سەددام بە مۆبایلێک گیرا لە گرتەکە ئەوە بینرا کە ئەو کەسانەی سەددامیان برد بۆ پەتی سێدارە ئەوا سووکایەتیان بەناوبراو کرد ڤیدیۆیەکە لەماوەیەکی کورتدا لەسەر ئینتەرنێت لە سەرتاسەری جیھان بڵاوبوویەوە و بووە باس و خواسێکی جیھانیی دواتر باسی ئەوەشکرا کە لەدوای لە سێدارە درانی ئەوا شەش چەقۆ لە لاشەی سەددام دراوە سەددام لە ڕۆژی ی کانوونی یەکەمی لە شوێنی لەدایکبوونی لە تکریت نێژرا سەددام کیلۆمەتر دوورتر لە کوڕەکانی نێژرا لە ئابی لەکاتی شەڕی داعش لە عێراق ئەوا مەزاری سەددام ڕووخێندرا بە لە ڕووخانی مەزارەکەی سەرچاوەکانی ھەواڵ لە ساڵی ئەوەیان ڕاگەیاند کە گۆڕی سەددام بۆ شوێنێکی شاراوە لەلایەن چەند تیرە و عەشیرەتێکی ناوچەکە بۆ شوێنێکی نھێنی گواستراوەتەوە دەگوترا سەددام لەگەڵ ھەریەکە لە نیزال حەمدانی و ئیمان حویش ھاوسەرگیری کردووە بەتایبەت ئەوەی دووەمیان لە ساڵی بەنھێنی بووە لە ئابی ڕەغد و ھاوسەرەکەی حوسێن کامل مەجید و ڕەنا و ھاوسەرەکەی سەددام کامل مەجید لەگەڵ منداڵەکانیان چوونە ئەردەن ئەمەش بەھۆی چالاکی ھاوسەرەکانیان لەدژی سەددام و یارمەتیدانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دواتر گەڕانەوە عێراق ئەمەش کاتێک سەددام لێخۆشبوونی بۆ دەکردن دوای سێ ڕۆژ لە گەڕانەوەیان ئەوا ھاوسەری دوو کچەکەی سەددام بەتۆمەتی خیانەت بە گولە کوژران لە ئابی و دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس ئەردەن مافی پەنابەرێتی و پارێزبەندی بە ڕەغد و ڕەنا بەخشی تاکوو ئەمڕۆش دوو کچەکەی سەددام لەگەڵ منداڵەکانیان لەوێ دەژین ھەر لەو مانگەدا چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ تۆڕی سی ئێن ئێن و کەناڵی عەرەبییە ئەنجامدا ڕەغد لەبارەی باوکییەوە وتی ئەو باوکێکی زۆر باشبوو ئەو دڵێکی گەورەی ھەبوو و داوای لێکرا ئەگەر پەیامێکی بۆ باوکی ھەبێت ئەوا بیڵێت ڕەغد وتی خۆشم دەوێی و بیرت دەکەم بەر لەوەی لە ھێرشبکەنە سەر عێراق بەمەبەستی جیاکردنەوەی سەددام لە لایەنگرانی ئەوا سی ئای ئەی ڤیدیۆیەکی دروستکراوی بڵاوکردەوە کە سەددام سێکس لەگەڵ کوڕی ھەرزەکار دەکات ئێوارەی پەروانە ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی بەختیار عەلی ڕۆمانەکە پێک ھاتووە لە بەش و بەشێکی کۆتایی نووسینی دە مانگی پێچووە لە کانوونی دووەمەوە تا تشرینی یەکەمی ساڵی ڕۆمانەکە لەلایەن ناوەندی ڕھەندەوە لە ساڵی لە سوید بڵاوبووەوە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ڕۆمانە بەجتیار عەلی سەرنجی زۆری بۆلای خۆی ڕاکێشا ھاوکات ئەم ڕۆمانە دووەم ڕۆمانی بەختیار عەلییە چونکە ھیچ جێیەک نییە بۆئەوەی تێیدا بژین لە شاردا ئافرەتە گەنجەکان ھەڵدێن بۆ شوێنێک لەسەر بەرزایی شاخەکان شوێنێک دوور لە دونیا ئەویش سەرزەمینی عاشقان ە بۆ پەروانە و ھاوڕێکانی ژیانی ڕۆژانەیان چەند سنوورێکی نەشکێنەری ھەیە باوکەکان براکان پارێزەرە زۆردارەکان نەریت و ئیمانێک لە پشت ملیانەوەیە ھیچ ژوورێک نییە بۆ بەھرەکانیان و ھیچ ژوورێکیش نییە بۆ عەشق یەک لەدوای یەک لە شاردا دیارنامێنن لەگەڵ خۆشەویستەکانیاندا بۆ کوێ دەڕۆن کاتێک پەروانە دیارنامێنێت دونیا دەڕوخێت بەسەر خوشکەکەیدا کە ناوی خەندانە ئەو دەگەڕێت بۆ شوێنەوارەکانی پەروانە لەگەڵ ھاوڕێ و ھاودەمەکانیدا شوێنە شاراواکەی سەر چیا بەرزەکان فێردەبێت کە سەرزەمینی عاشقان ە کە خۆشەویستەکان ویستبوویان ھەموو ھیواکانیانی تێدا بێننە دی چی ڕوودەدات بەسەر ئەوانەی ڕزگاریان دەبێت ناتوانن وشەیەک بدۆزنەوە وەرگێڕانی فارسیی ئەم ڕۆمانە لەلایەن مەریوان ھەڵەبجەییەوە کراوە کە لە ساڵی دا لەلایەن نشر نیماژ ەوە بڵاوکراوەتەوە کتێبەکە پێکدێت لە لاپەڕە لە ساڵی کتێبەکە بە ئەڵمانی لەلایەن دەزگای یۆنیۆنسفێرلاگ ی ئەڵمانییەوە بڵاوکرایەوە کاری وەرگێڕانی کتێبەکە لەلایەن ڕاوێژ سەلیم و ئوتە کانتێرا لانگ ەوە کراوە و پێکدێت لە لاپەڕە کتێبەکە لەلایەن فەدوا دەروێش ەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی و لە ماوەیەکی نزیکدا کتێبەکە لەلایەن دەزگای دار الخان ی عەرەبییەوە بڵاودەکرێتەوە عەبدوڵڵا پەشێو شاعیرێکی کوردە بەھۆی دژایەتیی ڕەخنەگرانەیەوە لە دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەک شاعیرێکی سیاسیش دەرکەوتووە و بەشێعر و دەربڕین کەمووکووڕییەکانی کۆمەڵگە و سیاسەتی کوردیی داوەتە بەر ڕەخنە و بە شێوازی شیعر گوزارشتی لە بیروبۆچوونەکانی کردووە پەشێو ساڵی لە بنەماڵەیەکی ئایینی و لە گوندی بێرکۆتی نزیک شاری ھەولێر لەدایک بووە ئەو گوندە ئێستا بووەتە بەشێک لە شاری ھەولێر باوکی مەلای گوندەکە بووە بەڵام بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجە ھەر زوو ماڵاوایی لە دنیا دەکا پەشێو دەڵێ مامەکانم ھانیان دام بچمە بەر خوێندن یەکەم جار چوومە قوتابخانەی خالیدیە بە عەرەبی دەمخوێند ساڵی بۆ یەکەمجار دەست دەکا بە شیعر نووسین و یەکەم شیعری لە ھەفتەنامەی ھەولێردا بڵاو دەکاتەوە دوابەدوای ئەوە خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی ھەر لە ھەولێر تەواو دەکا ساڵی پەیوەندی دەکا بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان و لە نێوەڕاستی شەستەکان بەولاوە دەبێتە بەرپرسی قوتابیان و کادیرێکی پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لەو ساڵانەدا دەست دەکا بە بڵاوکردنەوەی شیعرەکانی و لە ڕۆژنامەی الاخبار دەنگ و باس شیعر بڵاو دەکاتەوە ئەم ڕۆژنامەیە ئەودەم ھەفتانە لاپەڕەیەکی بۆ کوردی تەرخان کردبوو ساڵی بۆ یەکەم جار لە بەغداد ئاشنایەتی لەگەڵ شێرکۆ بێکەسی شاعیر پەیدا دەکا و ھەر ئەو کاتەش بتی شکاوی بە چاپ گەیاندبوو ھەر لەو ساڵەدا بە یەکجاری واز لە حیزبایەتی دێنێت و بڕیار دەدا خزمەتی بیری سەربەخۆیی خوازی بکا ساڵی لە دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد لە بەغداد بەشداری کردووە ساڵی بۆ ماوەی یەک ساڵ لە گوندی کەنداڵی دەشتی ھەولێر دەبێ بە مامۆستا کۆتایی ئابی دا بەھەوڵی چەند کەسایەتییەکی دیاری کوردستان بەتایبەتیش سەرۆکی ئەوسای یەکێتیی نووسەرانی کورد سەیدا ساڵح یووسفی زەمانەی خوێندن لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران وەردەگرێ و ئیدی بەرەو وڵاتی پوشکین و گۆگل و تۆلستۆی دەڕوا ساڵی ماجستێری وەرگێڕانی ڕووسی و ئینگلیزیی لە زانکۆی لە مۆسکۆ وەرگرت ھەر ئەو کاتەی لە دەرەوەی وڵاتدا دەبێ کۆمەڵە شیعری شەو نییە خەونتان پێوە نەبینم لە ڕێی کاک موحەمەدی مەلا کەریم ساڵی لە بەغدا چاپ و بڵاو دەکاتەوە ساڵی دوکتۆرای ئەدەبییاتی وەرگرت کە تێزەکەی لەسەر شاعیر و نووسەری گەورەی کورد پیرەمێرد بووە ساڵەکانی تا لە زانکۆی ئەلفاتیح بە عەڕەبی لە لیبیا مامۆستا بوو پەشێو لە ەوە دانیشتووی شاری ھێلسینکی وڵاتی فینلاندە پەشێو جگە لە زمانی کوردی و عەرەبی زمانی ڕووسی ئینگلیزی و ئالمانی زۆر باش دەزانێ و وەرگێڕدراوەکانی لەسەر پووشکین و ویتمەن بەڵگەی لێھاتوویی و بەتوانایی پەشێو نیشان دەدا لە وەرگێڕاندا پەشێو یەکەم ھۆنراوەی لە و یەکەم کۆمەڵە شیعری لە بڵاو کردوەتەوە پەشێو ھەروەھا بەرھەمەکانی چەندین نووسەر و شاعیری گەورەی جیھان وەک واڵت ویتمەن و پووشکین وەرگەڕاندوەتە سەر زمانی کوردی بەشێک لە شێعرەکانی وەرگێڕانی پووشکینی لەم کتێبەدا بڵاو کردۆتەوە پڕۆفسۆر دوکتورمارف خەزنەدار وێژەوان زستانی باکوور بێ بەفر نابێ کوردستانی ئێمە بێ گوڵ نابێ پەشێوی شاعیریش بێ شێعر نابێ پەشێو توانیویەتی تۆزێ وردەکاریی ڕۆمانتیکی ھەندێ شیکردنەوەی سایکۆلۆژی بڕێک وردبوونەوە و سەرنجدان لە تەنگوچەڵەمەی ژیان و دڵداری و بزووتنەوەی نەتەوایەتی بکا بە ھەوێنی شێعرەکانی شێرکۆ بێکەس شاعیر عەبدوڵلا پەشێو یەکێکە لە شاعیرە دیارەکانی کورد ھاوتەمەن و ھاوجیلی یەکترین پەشێو خۆی بە خۆی تەئسیرێکی گەورەی کردە سەر بەشێک لە شاعیران و بەھرەدارانی شاری ھەولێر دیوانەکانی دواییشی تا ئەوەی ئاخر کە من دیومە ھیچ وەختێک خاڵی نەبووە لە نما و جووڵەی جوانی شیعری کوردی پڕۆفسۆر شوکریە ڕەسووڵ جگە لەوەی خەڵکی شاری ھەولێرە بەڵام لە ڕاستیدا پەشێو شاعیرێکی کوردستانییە ڕاستە پەشێو پەیوەندی بە ھیچ حیزبێکی کوردستانییەوە نییە بەڵام خوێنی کوردە و عەقڵی کوردە و ھەڵوێستەکانی کوردە باشترین بەڵگەشم بۆ ئەوە ھەر چەندە ژنێکی ڕووسی ھەیە وەکوو بیستوومە لای کەسوکاری فێری کوردییەکی جوانی کردووە و منداڵەکانی فێری کوردی کردووە ئەوەش دەلالەتی کوردایەتی پەشێوە کەریم دەشتی شاعیر پەشێو ڕۆڵی گاندی بینی لە بەنرخ کردنی خۆی و دەنگی ئەراگۆنی نواند لە بانگەشەی ئازادی و ڕۆڵی ئێلیۆت ی بینی لە تازە کردنەوەدا سەلاحەددین ئاشتی نووسەر عەبدوڵڵا پەشێو شاعیری بۆنەیەکی تایبەت نییە بەڵکوو شاعیری گەل و نیشتمانەکەیەتی توانیویەتی لەنێو دڵی کۆمەڵانی خەڵکدا جێی خۆی بکاتەوە ئیسماعیل بەرزنجی شاعیر و ڕۆژنامەنووس پەشێو یەکێک لەو کەسانەیە بۆ ئێمەی ھەولێری مۆسیقا و جۆش و خرۆشی لە لا دروست کردووین خۆشەویستی کچ و جوانی ئافرەت و شاخ و گوڵ و فێری کوردایەتی و دروست بوونی ھەڵوێستی کردووین من دەڵێم پەشێو یەکسانە بە ھەولێر ئەنوەر مەسیفی شاعیر ئێمەی نەوەی دوای پەشێو بە شانازییەوە تەماشای شیعرەکانی دەکەین ھەندێ جاریش من خۆم شیعرەکانی دەخوێنمەوە و ناتوانم ئەو جۆرە شیعرانە بنووسم پەشێو یەکێکە لەو شاعیرە تاک و تەرایانەی کە وەکوو شاعیرێکی جەماوەردۆست خۆی لە کتابی شیعری جەماوەر نووسی ئەگەر مۆزەیەکی مەڕمەڕی بۆ شاعیرانی کورد دروست بکرێ دەبێ پەیکەری پەشێویش ھەبێ وەک چۆن بۆ نالی و بابا تاھیر و ھتد دەبێ ھەبن فوئاد محەممەد ئەمین چیڕۆکنووس عەبدوڵڵا پەشێو ئەو نەفەسە درێژەیە کە توانی کردار و شیعر ئاوێتەی یەکتر بکا و بەو دەنگە نێرە و بەو وشە جوانانە و بەو تەعبیرە قووڵانەوە شیعر بگەیەنێتە نێو ھەموو ماڵێکی کوردەوە شیعری کرد بە چەکێکی بەرگری لە بەرامبەر داگیرکەرانی کورد و وای لە دەسەڵاتدارانی کوردی کرد کە شیعری ئەم شیعرێکی خۆفرۆش و تاس و لووس نییە خۆی جوان کا لە بەردەمیاندا و خۆی ئارایشت بکا تاکوو شوێنێک یا جێگایەکی بدەنێ و لێی بحەسێتەوە پەشێو کە لە نامۆیی و ھەندەرانیش بووە خاک و ئەشکەوتەکانی کوردستان و پیرێژنەکانی کۆڵانەکانی ھەولێر و کەرکووکی لە بیر نەچووە بەڵێ پەشێو پەشێو نییە بۆ پارە پەشێو نییە بۆ برسێتی بەڵکوو پەشێوە بۆ خاک و ئاو و سەربەخۆیی کورد ئەو شیعرانەی عەبدوڵڵا پەشێو کرانە بەرھەمی گۆرانی ئەمانەن لەگەڵ ئەو ھونەرمەندەی وتوویەتی ئەم مانیفێسە وەرگێڕدرا سەر زمانانی تریش مانیفێستی کۆبانێ بە زمانی فارسی لەم لینکەدا ببیینن عەفرینگراد ھەروەھا لە گەرمەی بەرخودانی مێژوویی عەفرینیشدا شێعرێکی لە ژێر ناوی عەفرینگراد بڵاو کردەوە دەقی شێعری عەفرینگراد دەقی شێعری عەفرینگراد بە دەنگی پەشێو زمان و دەربڕین پەشێو ھەر لە سەرەتای نووسیندا وەک مرۆڤێکی ڕۆشنبیر و پێگەیشتوو و ھەست کردنی بە دابڕانی نەتەوەکەی لە بواری فیکریی و ھونەریی و کاریگەریی ڕوانگییەکان ھەوڵیداوە بە زمانێکی کوردیی پەتی و ڕەوان شیعر بنووسێت ئەگەر سەیری شێوازی ڕێنووسی کوردییەکەشی بکەین دەبینین ڕێنووسێکی تەواوی بێ ھەڵە و کەم و کوڕییە و زمانەکەشی تەواو پاراو پەتی و ساف و بێگەردە کە فێری وانەیەکی بەرزی خۆشەویستیمان دەکا بۆ ھۆزان و ڕێنووسی کوردی و خزمەتێکی یەکجار نایابیشی پێشکەش بە ئێمە کردووە سادەیی پەیڤ و گوزارشتەکانی پەشێو بەرھەمی خاکەڕایی و سادەیی خۆیەتی کە وەک خۆیشی دەڵێ ئەو ھەمیشە سادەیە وەک ڕەنگ و ناوی نیشتمانەکەی ناوی شێعر ڕۆڵی گەورەی ناو لە پرۆسەی گەیاندنی مەبەستدا یەکێ لە تایبەتمەندییە دیارەکانی شیعری عەبدوڵلاپەشێو ە لەبەر ئەوەی شیعرەکانی پەشێو کورتن ئەرکێکی جیاواز لە ناسنامەی شیعری بە ناو ئەسپێردراوە پەشێو ھەوڵیداوە بەشێکی ھەرە زۆر لە ئەرکی گەیاندنی ویستی ناوئاخنی شیعر بخاتە ئەستۆی ناوەکەی ئەمە ئەگەر نا بە سەرجەم شیعرەکانییەوە بە زۆربەیانەوە دیارە نوستالژیا جار و بارە نوستالژیا تێکەڵ ئاوات دەکرێت و وەک حەسرەتی دوورکەوتنەوە لە وڵاتێک یان دۆخێکی خەیاڵی کە لە واقیعدا بوونی نییە و تەنیا لە خولیای شاعیردا ھەیە وەک ئەوەی بکرایە ھەبێت لە لای شاعیر خۆدەردەخات وێلادیمیر ناباکۆف پێی وابوو ھونەر حەسرەتێکە بۆ لەکیسچوونی جوانییەکان بەشێکی زۆر لەم حەسرەتە ئەو لایەنە دەگرێتەوە کە شاعیر خەمی ئەوە دەخوات کە ئەو تەمەنەی وا ڕابرد ئەگەر وەک دەمھەویست وا ڕادەبرا چ دەبوو ئەم چەشنە نۆستالژیایەیە کە بۆتە ھەوێنی زۆربەی شیعرە حەسرەتاویەکانی پەشێو ژن ئافرەت ئافرەت لەناو شیعرەکانی پەشێودا نە ھونەرە و نە شیعرە و نە خەونە بەڵکو لە ھەموو ئەمانە بە گەورەتری دەزانێت دەیکاتە ڕیالیتێ و ھەر لەم ڕێگایەشەوە ئافرەت دەچێتە سەر ڕاستییە مرۆڤایەتییەکەی خۆی لە ئەدەبیاتی کوردیدا پەشێو لە ڕیزی پێشەوەی ئەو شاعیرانەیە کە دەیەوێت لە ڕێگەی ژنەوە بەختەوەری دروست بکات یان بەردەوامی بدات بە ژیان کاتێک شێعرەکانی پەشێو دەخوێنیتەوە لە بەردەم زیاتر لە ژنێکدا دەوەستیت و ئاشنا بە چیرۆکێک دەبیت کە زۆر جار شێعرەکان حیکایەتئامێز دەیگێڕنەوە ڕاستگۆیی بڵێی چ شتێک بووبێتە ھۆی ئەوەی پەشێو ئاوا جێی خۆی بکاتەوە و دڵ و دەروونان داگیر بکا پێم وایە کلیلی دەرگەی ئەو ڕازە ئەوەیە کە شێعری پەشێو کانی و کانیاوی عاتیفە و ھەستێ بێخەوش و سەداقەتی لە ڕادەبەدەری لێ ھەڵدەقوڵێ کەچی شێعری زۆربەی شاعیرانی ئەوڕۆی ئێمە وشکەڵانێکی کاکی بە کاکییە شاعیر کون بە کون لە بیسەرێک دەگەڕێ پەشێو ڕاستگۆیانە لەگەڵ بەردەنگەکانی دەدوێ و ڕەنگە ھەر بۆیەش بێ کە حەشیمەتی دنیا تایبەتییەکەی ھەر دێ و زیاتر و زیاتر دەبێ جەماعەتێک کە ڕەخنەی شاعیرەکەیان بەدڵە و پێیان وایە لە گەرووی ئەوانەوە دێتەدەر بەڵگەی ئەم سەداقەتەش لە زوربەی ھەرە زۆری شیعرەکانیدا دەبیندرێ شارستانییەتی لە کاتێکدا پەشێو لەناوەوەی شارستانییەتی ی ڕۆژئاوادایە کەچی شیعرەکانی بە ھیچ شێوەیەک بۆنی ئەم شارستانییەی لێناێیت و لێی دوورکەوتۆتەوە و تەنانەت ڕەخنەشی لێگرتووە بۆیە کەم شاعیر ھەن لە جیھاندا لەسەر دوو ئاستی ناوەوە و دەرەوەدا شیعری بەرز بنووسن ئەم کێشەیە کێشەیەکی جیھانییە تا ئەمڕۆش ھەروایە ناسیونالیزم پەشێو شاعیرێکی ناسیونالیست و نیشتمانپەروەرە و ھەر وەک زۆر چەلان لە وتوووێژەکانیدا دەریبڕیوە ڕێبواری ڕێگای شاعیرانی نەتەوەخوازی کورد ئەحمەدی خانی و حاجیقادی کۆیی یە کوردایەتی پەشێوی شاعیر سەوداسەرێکی ڕاستەقینەیە و شێعرەکانی تاجی شانازی ئەدەبی شۆڕشگێڕی ڕەسەنن و بەگیانی کوردایەتی گڕ و کڵپە دەسەنن و مەحاڵە دابمرکێنەوە بەرژەوەندیی باڵای نەتەوە بابەت شەقڵ ھزر ھەوێن و کەرەسەی ھەمیشە ئامادەکراو و لەبیرنەکراوی شێعرەکانین شێعری سیاسی ڕەنگە لە شاعیرانی ھاوچەرخی کوردەواریدا کەس بەقەد مامۆستا ھەژار و عەبدوڵڵاپەشێو ئاوا بەزەقی قامکی لەسەر پەلەپیتکەی چەکی شیعر نەترازابێت بە چاوخشاندنێک بەسەر کۆی بەرھەمە شیعرییەکانی ئەو شاعیرانەدا باش دەردەکەوێت کە بێدەسەڵات بوون لە بواری شاعیرێتیدا وای نەکردووە ئەم لاڕێبازە ھەڵبژێرن چونکە لێرەولەوێی دیوانەکانیاندا شاکارە شیعری وا خۆ دەنوێنێ کە بۆ دەسەڵات و نەمرییان بەڵگەیەکی سەلمێنەرە بەڵام ئەوە ژانی ھەستکردن بە لاڕێداچوونی مێژووی گەلەکەیانە کە لێیان بۆتە بەرەژانی شیعر و وازی پێ لە چوونە ناخی خۆوە و خەریکبوون بە ڕۆحی خۆ ھێناون و فڕێی داونەتە ناو گێژاوی ئەو ژاوەژاوەی کۆمەڵگەی پێدەچەوسێنرێتەوە دوازە وانە بۆ منداڵان پەشێو شیعری دوازە وانە بۆ منداڵان بە خاڵی وەرچەرخانی خۆی دەزانێ و دەڵێ چارەنووسم چ وەک شاعیر چ وەک مرۆڤ چ بە لای باشەدا چ بە لای دەرد و بەڵای دنیادا تا ڕادەیەکی زۆر دەرئەنجام و داڕشتەی ئەم شێعرەیە دەمەوێ بڵێم ئەگەر ئەم شێعرەم نەنووسیبا کە نووسیشم جاڕم نەدابا و ڕووبەڕووی سیستەمی بیرکردنەوەی ئەوان ڕۆژان نەبایامەوەچارەنووسێکی دیم دەبوو سەربازی ون تەنیا شاعیرێکی کوردی سەردەم کە ناوی لە زانستنامە بەرگییەکەی دایرەتولمەعاریفی نوێی عەبدولحوسێن سەعیدیان ـ لێکۆڵەری ئێرانی ـ دا ھاتووە عەبدوڵڵا پەشێوە لەگەڵ وەرگێڕانی شیعری بەناوبانگی سەربازی ونی پەشێو دەڵێ پەشێو خۆی گوتەنی شاعیری ھەرێمی سەربازە ونبووەکانە ئەو شوێنەی کە ھەموو ڕۆژێک ھەزاران حەماسەی سەرھەڵداوی خوێنی لێ دەبێتە مێژوو و ھەر سروودێ دەبێتە ئاڵایەک درامای شیعری پەشێو بۆ دروستکردنی درامای شیعرەکانی ھونەرمەندانە سوود لە ڕەگەزەکانی دراما وەردەگرێ و بە ئاسانیش دەریدەبڕێ ئەگەرچی جاری وا ھەیە ڕەگەزەکانی دراما یا نیشانەکانی بەڕووکەشی دەستنیشان نەکراوە بەڵام لەناو ڕستە و مانای گشتی و دیالۆگ و کێشمەکێشی ناوەوەی دەقەکەدا وەک دەقی درامائامێز خۆیان دەدەنە خوێنەر و لە گوتاری مانادا بونیادی دەقێک دروست دەکەن کە ئەو ڕەگەزە درامیانە ئیش بۆ دەلالەت و ئیحاو ھێما و ھۆشیارکردنەوە و مانای دەقەکان دەکەن و لە دواجاردا شتێک لای خوێنەر جێدەھێڵن و لەھەمان کاتیش ئەم شیعرە درامائامێزانە لیریکییەتی شیعرەکانی کەم دەکەنەوە و پەیامی شاعیر دەبەخشن فەلسەفەی مردن بەپێچەوانەی سوکرات و حەللاج کە بۆ زیندوووبوونەوە خۆیان ئامادەکردبوو باکیان بە مردن نەبوو و پێیان وابوو زیندوو دەبنەوە ڕامانی پەشێو بەرامبەر بە فەلسەفەی مردن وەک ھی ئەپیکۆرییەکانە کە ترسی مردن لایان ھیچ واتایەکی نییە ئەم بە ئاگایی و ھۆشیارییەی پەشێو لەمردن جۆرە بەرگرییەک و گەشبینییەکی بۆ ئەفراندووە ھەر ئەم ئاگاداربوونەشە لەڕاستیی مردن ناھێڵێ تووشی خەمۆکی و ڕەشبینیی شۆبنھاوەرانە بێ یەکێتیی دیمۆکراتیکی کوردستان یان ڕێکخراوێکی سیاسیە کە کە ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی ھەوڵ دان بۆ تێپەڕبوون لە سیستەمی دین سالاری دەسەڵاتداری ئێران و چارەسەری کێشەی کورد و لە ناو بردنی کاریگەرییەکانی سیستەمی فیۆداڵی و پێشخستنی ژیانێکی ئازاد و دیمۆکراتیک لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ھەوڵ بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئازادیەکانی ھەموو چینە کۆمەڵایەتیەکان و پێشخستنی پەیوەندی و یەکێتیی دیمۆکراتیک لە گەڵ گەلی کوردی نیشتەجێی پارچەکانی دیکەی کوردستان و ھەوڵ و تێکۆشان بۆ پەیوەندی ئازادانە لە نێوان گەلانی ئێران بە دەزانێت عوسمان جەعفەری سکرتێری گشتیی یەکێتیی دیمۆکراتیکی کوردستانە نیشانەی ئەم رێکخراو ئاڵای شین بە ھەتاوێکی زەرد رەنگ لە نێوی دا و بە تیشکی گەورە و تیشکی بچووکە دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی سەرەتا وەک دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب لە لە شاری ھەولێر دامەزراوە لە ماوەی نزیکەی مانگدا کتێبی جۆراوجۆر لە بواری مێژوو سیاسەت ھزر و کۆمەڵگا و کولتور و ئەدەبدا بڵاو کردۆتەوە دوای لە کاروەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە سەرەتاکانی ساڵی ەوە دیسانەوە دەستی بەکار کردۆتەوە ئێستا دەزگای موکریانی لە سێ بەشی سەرەکی پێکھاتووە ئەم بەشە بە پلەی یەکەم بایەخ بە وەرگێران و چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی سەرچاوە و زانستی لە بواری سیاسەت کۆمەڵناسی مێژوو ھزر و فەلسەفە بەرھەمی ئەدەبیی جیھانی ڕۆمان و دەدات ئەگەر چی خۆی وەک بەشێکی تایبەت بە کتێبی وەرگێڕدراو ناساندووە بەڵام بە مانای ئەوە نییە کتێبی نووسینیش چاپ و بڵاو ناکاتەوە ئامانجی ئەم بەشە بەشداریکردنە لە دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی بە سەرچاوە و ژێدەر لەو بوارانەی سەرەوەدا بایەخ بە بابەتە سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەعریفییەکان دەدات گرنگی بە توێژینەوەی کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ھزرییەکانی گۆڕەپانی ھەرێمی کوردستان دەدات لەم کارەشدا لایەنی عەمەلیبوونی توێژینەوەکانی جێی بایەخە دەزگای موکریانی داوا لە نووسەر و ڕۆشنبیرانی کورد دەکا لەو بوارانەدا بەشداریی بکەن دەزگای موکریانی خۆی تایبەت بە ھەرێمی کوردستانی عێراق نازانێت و ھەموو نووسەر و ڕۆشنبیرانی کورد لە دەرەوە و ناوەوە لە بەر دەگرێتەوە ڕەچەلەکی وشەی بۆرسە دەگەڕێتەوە بۆ ناوی بنەماڵەی بەناوبانگی ڤان دێر بورسن ی بەلجیکایی کە لەسەدەی پانزەھەمەوە خەریکی گەورەترین چالاکی پوولی و بانکی بوونە لەوکاتدا لە ھۆتێلە گەورەکەیان لە شاری زۆربەی بازرگان و خاوەن پارەو داراکان لەوێ کۆدەبوونەوەو وەکو یەکەم پێگەی ئالوگۆری بازرگانی و چەقی سەرمایەی لیھاتبوو بەڵام یەکەمین بڵاوکراوەی نرخی کاڵاکان وەکو بۆرسەی کارپێکراوی ئێستا لەشاری ی فەرەنسیەوە بووە لە ساڵی ئەمەو یەکەمین بۆرسەی گەورەی فەرەنسا لە شاری پاریس و لە باڵەخانەی بوە کە ناوەکەی لە ناوی ئەو ئەندازیارە وەرگیراوە کە نەخشەسازی بۆ کردوە بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەمین بۆرسە لە شەقامی وۆڵ ستریت ەوە لە ساڵی ەوە دامەزراوەو تا ئێستاش بە ناوبانگترین بۆرسەیە لە جیھان بۆرسە بەشێوەیەکی گشتی بریتیە لە ناوەندێک بۆ یەکگەیشتنی کڕیارو فرۆشیارەکان بە ئامانجی قازانجی پووڵی بەڵام ئێستا پاش پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا بۆتە ھۆکارێکی بەیەکگەیشتن بۆ بەرھەمھێن یان کڕیارو فرۆشیارەکان بۆیە دەتوانین بڵێین بریتیە لە شوێنی ئاڵوگۆڕی و کڕین و فرۆشتتنی گەڵای پووڵی کە خۆی لە ئاکچە سەم و پاڵپشتە پووڵیەکانەوە سندات مالیە و رێژەی قازانجە درێژخایەنەکان دەبینتەوە بۆ ھەموو بەرھەمێکی بازرگانی و کارگوزاری ھەر لە بەرھەمەکانی خواردنەوە وەکوو قاوەو برنج و گەنم و جۆو گەنمەشامیەوە تا ماددەخاوەکانی وەکو پیترۆل و لۆکەو مس و پلاتین و زیوو زێڕ ئەوە سەرەڕای بازرگانی و کڕین و فرۆشتنی دراوەکانی وەکو دۆلارو یۆرۆو یەن و ھتد ھەروەھا چالاکیە تەکنەلۆجیەکانی وەکو تیلیکۆمیونیکەیشن و بابەتەکانی ووزەو زۆر شتی تریش کە کۆمپانیا پێکنەرەکان ھەڵسەکەوت و مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن یان بەرھەمی دەھێنن ئەمەو ئەو ھەموو کڕین و فرۆشتنە ڕوودەدەن بەبێ ئەوەی ھەریەکە لە کڕیار و فرۆشیارەکان نە کاڵاکان نە یەکتری ببنینن یان یەکتری بناسن بەڵام ھەموو ئەو کاڵایانە یان بەرھەمانە پشتئەستوورن بە ناووناوبانگ وباوەڕی کۆمپاکانیان و یاسای تایبەتی کە ڕێگەی لە فرت و فێڵ و ساختە گرتووە بۆیە زۆر بە دڵنیاییەوە ئەو کارانە تەنھا لەسەر کاغەزەوە دەکرێن ڕێژەی کڕین و فرۆشتن و نرخیش دەوەستێتە سەربنەمای داوا و دانان یان پیشاندان کەواتە گەڵاپوولیەکان برتین لە ئاکچەکان کە سەرجەمیان دەکاتە سەرمایەی کۆمپانیاکان و ساڵانە قازانجەکانیان بە گوێرەی قازانجی گشتی کۆمپانیا بەسەردا دابەش دەکرێت لەگەڵ پاڵپشیەپووڵیەکان کە وەکو قەرز وان بەرامبەر بە رێژەیەکی کەمی قازانج بۆ کاتێکی دیاریکراو و ھەرکاتێک خاوەنەکانیان بۆیان ھەیە وەریبگرنەوە بۆرسە بۆ ئەمڕۆ وەکو شتێکی پێویستی لێھاتوە بۆ بەھێزکردنی ئابووری ووڵات و زیادکردن چالاکیەکانی ئەو زۆربوون و چالاکی و جموجۆڵیە لە ئەندازەبەدەرە کە ڕۆژانە لە بۆرسەکان دەکرێن وای کردوە کە سیستەمێکی گونجاوی ئۆتۆماتیکی و ئەلەکترۆنی وای بۆ بڕەخسێنن کە بتوانێ ڕۆژانە ھەڵس و کەوت بە دەیەھا بلیۆن دۆلار بکات بە تایبەتی پاش ئەوەی کە ئینتەرنێتیش ھاتە ناو ئەو پرسەوە بوە ھۆی ئاسانکاری زیاتر بۆ بەرھەمھێنەکانی لە ڕووی ئاسانی کارکردن و کەمکردنەوە ڕۆتیناتی ئاڵۆز کە ڕۆژانە بە ملیۆنان کەس لە ماڵەکانیان یان لە بیرۆیەکانیانەوە کاری وەبەرھێنان دەکەن بە بەکارھێنانی بۆرسەکان بە شێوەیەک بۆرسە لەو بوارە دەرچووە کە تەنھا کەسانێکی پیشەزان پێیەوە ھەڵبستن بەڵکو ھەموو کەسێک ئێستا دەتوانی ڕۆژانە ھەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکات گرنگترین و ناودارترین بۆرسەکانی جیھان بریتین لە بۆرسەی نیۆیۆرک لەندەن تۆکیۆ پاریس فرانکفۆرتن ئەوە جگە لە بۆرسەی نازداک کە گەورە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجی و پیشەسازی لە خۆ گرتوەو بۆتە دووەم بۆرسە لە ئەمریکا ئەو کۆمەڵە کۆمپانیایەی کە دەیانەوێت لە نوەوە بچنە نێو بۆرسەوە دەبێت ھەندێک مەرجی قورسیان تێدا بێتە دی کە ببێتە پاڵپشتیان وەکو ئەوەی دەبێت بەلایەنی کەمەوە ژمارەی بەشداربوانی لە چەند ھەزار کەسێک کەمتر نەبێت و بەلایەنی کەمەوەو ڕێژەیەکی زۆری ئاکچەکانی لە ژێر ڕکێفی بازاڕی ئازاددا بێت واتە ئامادەبێت بۆ سەودایی پێکردنی ئازاد بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت یان تەمەنی لە چەند ساڵێکی دیاریکراو کەمتر نەبێت ئەمەش بۆ ئەوەیە تا ڕێگە بگیرێت لە کۆمپانیای ساختەو وەھمی کەواتە لە کۆمپانیا ئامادەکان تەنھا ئەو کۆمپانیایانە دەچنە نێو لیستی بۆرسەکانەوە کە بارستایی و توانایەکی ئابووری گەورەتریان ھەیە لەوانی تر ئەوانی کەش کاری خۆیان دەکەن بەڵام پێیان دەوترێت کۆمپانیا نا لیستەبەندیەکان واتە لەدەرەوەی لیستەی کۆمپانیا گەورەکانی نێو بۆرسەن نیشاندەر بریتیە لە پێوەری رێژەی چالاکی کۆمەڵە کۆمپانیایەکی بەتوانای بەشداربوو یان پێکنەری بۆرسە لە زۆربەی ووڵاتان کۆمپانیای ھەرەمەزن ھەڵدەبژێرن بۆ ئەو مەبەستە ئەم نیشاندەرە ھەمیشە ئاماژە بە ڕێژەی گۆڕانی نرخی ئاکچەکان دەکات بە خاڵ لە ھەردوو باری دابەزین و سەرکەوتن بۆ نموونە کاتێک کە نیشاندەری داوجۆنز خاڵ دێتە خوارەوە مانای وایە ڕێژەی نێوەندی معدل ی نرخی ئاکچەکانی سەر بەو کۆمپانیایانە بەڕێژەیەک دابەزیون واتا مەرج نیە ھەموو ئاکچەکانی ئەو کۆمەڵە کۆمپانیایە دابەزیو بووبن بەڵکو رێژەی دابەزین لە سەرکەوتنەکان زیاترن خاڵیش بریتیە لە بڕی گۆڕانی یەک یەکە لە نرخی ئاکچە چ بەرەو سەرو چ بەرەو خوار بۆیە نیشاندەر گرنگە بۆ تێگەیشتن لە باری گشتی بازار و کارایی و چالاکی کۆمپانیاکان داوجۆنز یەکێکە لە گرنگترین پیشاندەرەکانی جیھان و بریتیە لە نیشاندەری بۆرسەی نیۆیۆرک دوای ئەمەش ناسداک دێت وەکوو دووم نیشاندەری ھەرە گەورە لە ئەمریکا ھەروەھا نیشاندەری فووتسی لە لەندەن و نیکای لە تۆکیۆ داکس لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کاک یش لە پاریس بریتین لە ھەرە بەناوبانگەکانی جیھان ئەوانە دوو پۆلن یەکێکیان ئەوانەن کە سەرمایەکانیان بۆ چەند ساڵێک دەخەنە نێو ئاکچەکانی بۆرسەوە و چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی نرخ و قازانج دەکەن تا کۆتایی ئەو چەند ساڵە بەڵام پۆلی دومیان پێیان دەڵێن لێدەرەکان المچاربین ئەوانە ھەوڵدەدەن کە قازانجی لە پڕ و خێرا بکەن و ئەو ئاکچانە دەکڕن کە بەڕای ئەوان جێگەی ئومێدە بۆیە زۆرجاران تووشی مجازفە دەبن پۆلێکی تریش ھەن کە لە نەزانینەوە دەکەونە نێو کاری بۆرسەو لەوانەیە بە ئاسانی تووشی تیاچوون یان مایە پووچی ببن سێر ئارسەر کۆنان دوێڵ بە ئینگلیزی ی مایسی ی تەمموزی نووسەر و پزیشکی سکۆتلەندی بوو ناسراوە بە درووستکردنی کەسایەتی شارلۆک ھۆڵمز و نووسینی کورتە چیرۆک لەسەری ھەروەھا چیرۆکی خەیاڵی زانستی و چیرۆکی مێژوویی نووسیوە دوێڵ لە ی مایسی لە ئێدینبەرەی سکۆتلەندا لەخێزانێکی ھەژار لەدایکبوو کۆلیجی پزیشکیی لە زانکۆی ئێدینبەرە تەواو کرد و مامۆستاکەی جۆزێف بێڵ زۆر کاری تێ کردووە کە خاوەنی توانایەکی نا ئاسایی بووە لە گەیشتنە دەرەنجام و بەرھەمھێناندا پاشان شوێنی نیشتەجێبوونی گواستەوە بۆ لەندەن لەوێ کلینکێکی تایبەت بەخۆی کردەوە بەڵام لە کلینیکداریدا سەرکەوتوو نەبوو لەپاش ھەشت ساڵ لە کارکردن لە بواری پزیشکیدا ئارتەر بیری لە نووسینی چیرۆکێک کردەوە بەکردەیی ھەستا بەنووسینی یەکەمین چیرۆکی لەژێر ناوی ژوورەوە رەنگ سوورە گەشەکە و پێشوازییەکی زۆر باشی لێ کرا لەلایەن خەڵکەوە کە ئەمەش بوو بەھاندەرێک بۆ ئەو کە چەند چیرۆکێکی تریش بنووسێت دوێڵ ژیانێکی ھەمیشە گۆڕاو و پڕ سەرچڵیی ژیا و مێژووناس راوچی نەھەنگ وەرزشەوان و پەیامنێری جەنگیی بوە دوو پیاوی لە مردن ڕزگار کردوە کاتێک بێتاوانیانی سەلماند بەھەمان شێوازانەی کە لە رۆمان و چیرۆکەکانیدا بەکاری دەبرد شاژن ڤیکتۆریا پلەی سوارچاکی بەئینگلیزیی پێ بەخشی کە نازناوی سێر پێ دەبەخشێت لەساڵی بەھۆی کارە جوان و سەربەرزکەرەوەکانی لە درووستکردنی نەخۆشخانەی مەیدانی لە باشووری ئەفریقا لەماوەی جەنگی بۆیری دووھەمدا سێر ئارتەر کۆنان دوێڵ لە ساڵی کۆچی دوایی کرد دوێڵ بەدرێژایی ژیانی لە ململانێدا بوو لەگەڵ کەسایەتییە دەستکردەکانی خۆی شارلۆک ھۆڵمز ئەو بڕوای وا بوو کە ھۆڵمز لە خۆی بەناوبانگتر بوە بۆیە ھەوڵی کوشتنی کەسایەتییەکەی دا بەکردەییش لە چیرۆکە بەناوبانگەکەیدا کەیسی شارلۆک ھۆڵمز دەیکوژێت گەرچی تووشی زۆرێک لە رەخنە و ھێرش دەبێت بەھۆی ئەمەوە بەڵام دواتر ھۆڵمز دەھێنێتەوە بۆ ژیان لە گەڕانەوەی شارلۆک هۆڵمز چۆپی فەتاح گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە لە ساڵی لە شاری کەرکووک لە دایکبووە لە تەمەنی سێ ساڵی دا بووە کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتووە پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن و ژیانی لەگەڵ دوو برای و دایک و باوکی درێژە پێدە دا لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەچێتە گروپێکی کۆراڵ لە ھۆڵەندا لەگەڵ ئەم گروپەدا کە زیاتر لە منداڵ دەبن بە سەرپەرشتی مامۆستایەکی ھۆڵەندی فێری گڕو گاڵی موزیک و گۆرانی وتن دەبێت لە تەمەنی ساڵیدا دەچێتە قوتابخانەی دەنگ لە ھۆڵەندا بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی زانستییانە شارەزایی لەو بووارەدا پەیدا بکات لەوێ زیاتر لە ھەوڵی ئەوەدا دەبێت کە تۆنەکانی پاک بکاتەوە و ھەندێک لە سەرەتاکانی ئەو زانستە فێر بێت بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو قوتابخانەیەدا بەردەوام دەبێت و پاشان ساڵێک دەرسی مۆزیک کیبۆڕد دەخوێنێ لە تەمەنی ساڵیدا بە ڕێگەی جواد میرانەوە کە سترانبێژێکی کوردستانی باکوورە لەگەڵ کۆما بەرخۆدان ئاشنا دەبێ و دواییش دەچێتە ئەکادیمێی کوردی لە ئەڵمانیا و ھەر لەوێش بە مامۆستا وریا ئەحمەد ئاشنا دەبێت و یارمەتی زۆر دەدرێت تا دەچێتە بۆ یەکەم جار لە پڕۆگرامی شانشین بەشداری دەکات کە بەرزان شاسوار پێشکەشی دەکرد لە ئێستادا لە کەناڵی رووداو بەرنامەی چۆپی و چارا پێشکەدەکات چۆپی پێشتر سترانەکانی گۆرانیبێژە گەورەکانی دووبارە دەخوێندەوە بەڵام ئێستا خاوەنی چەند ئەلبۆمە یەکەم جار بە ھاندانی ھونەرمەندی ئاوازدانەر بورھان موفتیزادە دەکەوێتە سەر ئەو بیرەی کە ئەلبۆمێک دەربکات تا ئێستا ئەم ئەلبۆمانەی ساز کردووە سەڕەڕای ئەو دوو بەرھەمەی چوپی زیاتر لە گۆرانی لە تەلەڤزێۆنە کوردیەکان تۆمارکردووە چۆپی فەتاح ژمارەیەک گۆرانیشی کردووە بە کلیپ کۆنسێرت و فیستیڤاڵەکانی چۆپی تەنھا لە چوارچێوەی ھۆڵەندادا نەماوەتەوە چۆپی بۆ گێڕانی کۆنسێرت سەردانی ئەمریکا و کەنەدا و سوێد و فینلەندا و دانیمارک و نەرویج و ئەڵمانیا و نەمسا و سویسرا و ئۆکرانیا و بەلجیکا و یۆنان و ھتد کردووە چۆپی تاکوو ئێستا بۆ سازدانی کۆنسێرت سەردانی کوردستانی باکووری کردووە بۆ شاری باتمان و دوو جار گەڕاوەتەوە کوردستانی ڕۆژاوا بۆ شاری قامیشلۆ و لە کوردستانی باشوریش کۆنسێرتی لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک کردووە ڕشتەی مرواری ناوی کتێبێکە لە نووسینی عەلائەدین سەججادی یەکێکە لە گەنجینەکانی کوردەواری لە بواری قسەی نەستەق و پەند و گەپدا ڕشتەی مرواری کۆمەڵە ئەدەبێکی ھەرە بە نرخە لە فەلسەفە و بیرو باوەڕی کوردی لە قسەی خۆش نەستەق لەو دەماخ چاخ کەرانەی کە لە ئاسۆی خەیاڵێکی کوردییەوە گزنگیان داوە و هەندێک باسی مێژووی تێداکراوە وەک مەراسیمی بەخاکسپاردنی شێخ مەحمودی حەفید و لافاوی خانەقین و کۆمەڵێک لەو نەخۆشیە کوشندانەی ڕویان لەکوردستان کردووە باس کردووە کتێبەکە لە ژیانی نوسەردا بە هەشت بەرگ چاپکراوە و لەسەرەتای بەرگی یەکەم هۆکاری نوسینی کتێبەکەی باس کردووە لەسەرەتای بەرگەکانی کەدا باسی ئەو ئاستەنگانەی کردووە کە لەڕێی چاپکردنی کتێبەکە هاتونە ڕێی بەهۆی ئەو کارە بەنرخەی مامۆستا عەلائەدین سەجادی بەشێکی باشی ئەدەبی کوردی لە لەناوچون پارێزرا کتێبی ڕشتەی مرواری پڕفرۆشترین کتێبە کوردییەکانی نۆھەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کوردستان خۆزگە لە ساڵی لە لایەن دوو ھاوڕێ وە دروست کرا بیرۆکەی دامەزراندنی خۆزگە لەیاد نەکردنی ڕۆژانێک بوو کە تاراوگە ئەو دوو ھاوڕێیەی لەیەکدی نزیکردبووە ھەروەھا گرنگی پێدان بە ھەموو ئەو شتانەی مرۆڤایەتی پێک دێنن خۆزگە بووە کۆشکێکی بیرەوەری بۆ ھاوڕێیان ئەوینداران و بۆ لە یادنەکردنی ڕۆژانێک کە خۆزگەی تیادا دروست بوو خۆزگە ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە ماڵپەری ھونەرمەندان ڕۆشنبیران خوێندکاران و لاوانی کوردە پێگەیەکی ڕووناکبیری سەربەستت ە خۆزگە بایەخ دەدات بە ھەموو بابەتێکی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی زانستی وێژەیی و ەونەری گرنگی دەدات بە بەرھەم و داھێنانی لاوان زمانی نوسینەکە بێلایەن بێت تایبەت بە ھیچ پارت و لایەنێکی ڕامیاری نەبێت بابەتەکە پەیوەندیدار بێت بە و باس و بەشانەوە کە تایبەتە بە ماڵپەری خۆزگە ھەموو جۆرێکی سوکایەتی جنێو ھێرشکردنە سەر کەسایەتی و لایەنێک لای خۆزگە دەچێتە خانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و خۆزگە بە شیاوی بڵاوکردنەوەی نازانێت ڕەخنە ئازادە بەمەرجێک ڕەخنەی درووستکەربێت نەک ڕووخێنەر ھیچ بابەتێکی ڕامیاری لە خۆزگەدا بڵاو ناکرێتەوە خۆزگە بەرپرسیار نییە لە ناوەرۆکی ھیچ بابەتێک کە سەر بەخۆزگە خۆی نەبێت خاوەنی بابەتەکان بەرپرسیارن لە ناوەرۆکی نووسینەکانیان ڕووبی بە ئینگلیزی زمانێکی پرۆگرام نووسی کۆمپیوتەری کە لە لایەن یوکیشیرۆ ماتسومۆتۆ داڕێژراوە ڕووبی زمانێکی نوێ نییە بەڵکو و لە ساڵی یەکەم وەشانی بڵاوکراوەتەوە لەبەر زۆر بڵاوبوونەوەی ئەم زمانە لە ڕاژانی ئێستادا بەتایبەتی کە گوایە دەتوانێت شوێنی لەق بکات بە تایبەتی کە ڕووبی تەنھا بۆ درووستکردنی ئینتەرنێت نا بەڵکو زۆر گشتی ترە ئەم زمانە وەک زەڵاتە وایە و داڕێژەرەکەی دەیەوێت ئاسانکاری زمانەکانی تر بخاتە قاڵبی ڕووبی وەک دینامیکە و بە تەوای زمانێکی ـە و ھیچ زانیارییەکی نەگۆڕاو بەکارناھێنێت وەک پێرڵ وێب داڕشتن و کە زیاتر بە سکریپت زمان ناسراون بەڵام لە ڕاستیدا وانییە تەنھا لە ڕواڵەت نەبێت بۆ نموونە کە پێویستییان بە کردن نییە خێرا دەنووسرێن کە پێویستییان بە نووسینی کودێکی زۆر نییە زۆر خەڵک لای وایە ئەم دوو زمانە بێھێزن لەبەر ڕواڵەتەکەیان بۆیە بەھەمان شێوە ڕووبی سکریپت زمان نییە لەگەڵ دەرچوونی ڕووبی ئان رێیلز شوێنی روبی بەھێزتر بوو کە بریتییە لە ـێک بۆ درووستکردنی پەڕەی تۆڕ سکریپتی سێرڤەر و بەستنەوەی بە داتابەیس جەلال مەلەکشا ی تشرینی یەکەمی شاعیر نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی کورد بوو بە کوردی و فارسی شیعری نووسیوە و شیعرەکانی وەرگێڕدراون بۆ چەند زمانی پڕخوێنەری دنیا ساڵی ک ھ لە گوندی مەلەکشای سەرێ سەر بە پارێزگای کوردستان سنە لەدایکبووە ھەر لە شاری سنە خوێندوویەتی و پەروەردە کراوە لە منداڵییەوە ھۆگری شیعر و نووسین بووە لە سەرەتاوە بە فارسی شیعر و پەخشان و چیرۆکی دەنووسی لەبەر ھێز و پێزی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی ببێ دەبێتە ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران پاش ساڵی ک ھ دەست دەکات بە نووسین بە زمانی کوردی بۆ ماوەی ساڵ وەکوو نووسەر و ڕۆژنامەوان دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە لە سەردەمی حکوومەتی پاشایەتیی محەممەدڕەزا پەھلەوی بەھۆی شیعر و نووسراوە ڕەخنەگرانەکانییەوە چەند ساڵێک بەندکرا چالاکییە سیاسییەکانی لەو سەردەمەدا زیاتر بەرەو بیروباوەڕی چەپ بوو ئەندام و لایەنگری چەند لە گرووپە چەپەکانی ئەو سەردەمە بووە شیعر و نووسراوەکانی مەلەکشا لە سەردەمی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران سانسۆر کراون یان ڕێگرییان لێکراوە بڵاوببنەوە جەلال مەلەکشا ھەم لە شیعری فارسی و ھەم لە شیعری کوردیدا ڕەچەشکێن و نوێخواز بووە شیعرەکانی تا ئێستا بۆ زمانەکانی فارسی ئینگلیزی سوێدی و عەرەبی وەرگێڕدراون جەلال مەلەکشا لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە ی تشرینی یەکەمی لە تەمەنی ساڵیدا لە شاری سنە بەھۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد تەرمەکەی لە ی تشرینی دووەمی لە گوندی مەلەکشا بە خاک سپێردرا بە ئامادەبوونی ڕێپێوانی جەماوەری خەڵک شێعر شێعر کە ھات دڵیش ئیتر ئۆقرە ناگرێ ئەیدرکێنێ پۆلیس بۆنی پێوە ئەکا بۆنی ئازادی لێوە بێ ھەردەست بەجێ ئەیخنکێنێ کارتە پۆستاڵ ھەڤاڵەکان وتم پیرۆزباییتان لێ بکەم بەھار دێت و شێعرێک تازە بھۆنمەوە بۆ کوردستان وتم بە جوانترین وشە نەورۆز بکەم بە ملوانک بۆ گەردنی بەرزی کوێستان زۆر ھەوڵمدا بۆتان بڵێم شێعرێکی تەڕ ھەزار وشەم ڕست کرد و ھەر نەھاتە بەر پەنام بردە بەر پیکاسۆ گرینیکای بۆم ڕەسم کرد و وتی ھانێ وتم لۆرکا ئەی تۆ وتی شێعرەکانم لە کاستیلا بە جێ ماون ڕێگا نادەن گورگەکانی وتم بە ھایکۆی ژاپۆنی ئەرکی شانم بەجێ بینم ھیرۆشیما گڕی گرت و وشەی ھایکۆ بوو بە فرمێسک ڕژایە نێو گۆمی خوێنم ھەڤاڵەکان ڕاستە بەھار جوان و شەنگە نەورۆز جێژنێکی تایبەتی گەلی کوردە لێم ببورن پیرۆزباییتان لێ ناکەم چۆن ناوێرم بەڵام کارتە پۆستاڵێکی ھەڵەبجەتان بۆ دەنێرم ی خاکەلێوە مەریوان لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە ناوەندی شارستانی مەریوانی پارێزگای کوردستانی ئێرانە مەریوان لە باکوورەوە بۆ سەقز لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ سنە و لە باشوورەوە بۆ نۆدشە لە پارێزگای کرماشان ڕێگەی ھەیە مەریوان لە ڕۆژاواوە تەنیا کیلۆمەتر لە سنووری باشماخەوە کە لە خاڵە سنوورییە سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقە دوورە و ئەمە بووەتە ھۆی گەشەی ئابووریی دانیشتووانی ئەم شارۆچکە ھەروەھا نزیک بوون بە گۆلی زرێبار و ناوچەی ھەورامان کە دوو ناوچەی گەشیتارین بوونەتە ھۆی بەناوبانگ بوونی ئەم شارۆچکە بە پێی ئامارەکانی ساڵی مەریوان کەس دانیشتووی ھەبووە زاراوەی سەرەکیی دانیشتووانی سۆرانییە ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش ھەورامیی تێدایە سەرچاوە مێژووییەکانی سەردەمی سەفەوی قاجاڕ و عوسمانی ئاماژەی زۆریان تێدایە بە ڕوودانی شەڕ لە مەریوان یا لە دەشتی مەریوان زۆری ئەم شەڕانە لە نێوان ئێران و عوسمانی یا میرنشینە کوردییەکاندا ڕووی داوە مەریوان سنووری نێوان ئیمپراتۆریی قاجاڕ و عوسمانی بووە و زۆر جار شوێنی شەڕ و ناکۆکیی تایەفە کوردەکان بووە زرێبار یان زرێوار دەریاچەیەکی گەورەی سروشتیی ئاوی شیرینە کە لە کیلۆمەتریی ڕۆژاوای شاری مەریواندایە ئاوی زرێبار لە سەرچاوە ئاوییەکانی بنی خۆیەوە ھەڵدەقوڵێت و ھیچ ڕووبارێکی تر ناڕژێتە ناوی و ھەروەھا ساڕێژی ئاوەکەشی چەمی زرێبار پێک دێنێت کە بە دەشتی مەریواندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە سەر ڕووباری سیروان زرێبار و سروشتی دەوروبەری کە دەشت و کێو و دارستان و گیانلەبەری جۆراوجۆری تێدایە یەکێک لە سەیرانگا بەناوبانگە گەشتیارییەکانی کوردستان و ئێرانە بەرزاییەکەی لە ئاستی دەریاکان مەترە و درێژییەکەی ئاڕاستەی باشووری باکووری زیاتر لە کیلۆمەترە و پانییەکەشی ئاڕاستەی ڕۆژھەڵات ڕۆژاوا نزیکەی کیلۆمەترە لە ھەندێک لە زستانە ساردەکاندا ڕووی زرێبار بە تەواوی سەھۆڵ دەبەستێت سەقز یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران سەقز لە باکوور بۆ بۆکان لە ڕۆژھەڵات بانە و لە ڕۆژاوا بۆ دیواندەرە و سنە ڕێگای ھەیە ژمارەی دانیشتوانی شاری سەقز بە پێی دوایین سەرژمێری فەرمی کەس بووە زمانی خەڵکی سەقز کوردی سۆرانیە شاری سەقز ھەرێمی لە خۆ گرتووە کە بریتین لە میرەدێ تورجان تیلەکۆ خوڕخوڕە سەرشیو زێویە کوڵتەپە لە ناوچەی دەوروبەری سەقز دەیان شوێنی مێژوویی و کۆنی وەک ئەشکەوتی کەرەفتوو و قەڵای زێویە و گۆڕە بەردینەکانی قەپڵانتوو ھەن کە دەگەڕینەوە بۆ سەردەمی پێش ھاتنی ئارییاییەکان دوای ھێرشی سەکاکان و گرتنی ناوچەکە بە ساکز یان سەکاکز ناونرا دوای ھێرشی ھەڤەخشترە پاشای ماد کە توانی سەکاکان لە ناو بەرێت ئەم شارە بە ناوی سەقز مایەوە شاری سەقز پایتەختی ماناییەکان دەوڵەتێ لە دەوڵەتەکانی ماد بووە لە دوای دامەزراندنی حکوومەت بە شێوازت مۆدێرن لە ئێراندا بە ھۆی پێنەگەیشتن و نەدانی کەلوپەلی پێویست لە لایەن ڕژێمی حاکمەوە گوندنشینەکان بۆ گوزەرانی ژیانیان زۆرتر ڕوویان کردووتە شاری سەقز کۆچ کردنی گۆندنشینەکان بوەتە ھۆی کەم بوونەوەی کاری کشتووکاڵ لەم ناوچەدا سەقز لە ھاویندا ڕۆژانی گەرم و شەوانی فێنکی ھەیە بەلام لە زستاندا ھەوایەکی ساردی ھەیە دەرووبەری شاری سەقز چەن کێوی بەرزی لێیە کە دەتوانین لە ناویاندا نەکەرۆز وەنەوشە ئاڵمەڵوو و کێوی مێرگەنەخشینە ناو بەرین کێوەکانی شاری سەقز ھەر وەکوو بەشەکانی تری کوردستان دەوری سەرەکی لە شێوەی ژیانی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ ھەیە چۆمێک کە لە بەناو شاری سەقز تێپەڕ دەبێت ناوی چۆمی زێڕینەیە و بە چەمی سەقز ناوی لێدەبەن کە بە ھۆی گەورە بونەوەی شار دەتوانین بڵێن چۆمی زێڕینە شاری سەقز دەکات بە دوو لەتەوە ڕۆژانی پشوودان جێگای سەیران و شادی و ھەڵپەڕکێ و یاری خەڵک بووە ھەروەھا بۆ بەربەرەکانێ لە بەرامبەر داگیرکەراندا چیاکانی سەقز سەنگەڕێکی پۆڵاین بووە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی مرۆڤی ئەم ناوچە لە ڕووبارەکانی سەقز ماسی سپی و قزەلئالا دەژین ماوەیەکە لە چۆمەکانی ئەم ناوچە گەڕای ماسییە جۆراوجۆرەکان پەروەردە دەکەن کە ئەمە دەبێتە ھۆی دروست بوونی جۆری زیاتری ماسییەکان ناوی ئەمڕۆی سەقز لە نێوی ھۆزی سەکە یان سەکا یان سێکز بە خەڵات بۆ ئێمە ماوەتەوە و سەقز ھەمان ساکزە لە دەورانی دەسەڵاتداری مادەکاندا سەکاکان بە بەردەوامی ھێرشیان دەکردە ھەرێمی دەسەڵاتدارییان و شەڕیان پێدەفرۆشتن سکاکان ھەندێک جار لە گەڵ ئاشوورییەکان دەبوون بە ھاوپەیمان و ھەندێک جاریش لە گەڵ مادەکان ھاوپەیمانیان دەبەست و بە دژی ئاشوورییەکان شەڕیان دەکرد پاش ھێرش کردنی سەر لە نوێی ئاشوورەکان بۆ سەر مادەکان خشتیریە بۆ کۆتایی ھێنان بە ھێرشەکانی ئاشوورییەکان پەیمانێکی گەورەی ھاوپەیمانی لە گەڵ ماناییەکان و سەکاکان بەست و بە کرەوە بەرەێکی گەورەی شەڕی دژ بە ئاشوورییەکان کردەوە مێژووی سەقز لە دەوروبەری ساڵی دەسەڵاتی پاشایەتی مادەکان دەوڵەتێکی گەورە و بە ھێز و ھاوسەنگ لە گەڵ ماناییەکان و ئورارتوو و عیلامییەکاندا بوو پاش سەکاکان کیمێریەکان کە یەکێکی دیکە لە ھۆزە سەحرا نشینەکانی باکوری قەوقاز قەفقاز بوون ھێرشیان کردە سەر ئەم ناوچەیە کە ئێستا بە کوردستان دەناسرێت و لە سەر ڕێگەی خۆیان دەسەڵاتی دەوڵەتی ئورارتوویان لە ڕۆژئاوای دەریاچەی ورمێ و ڕۆژھەڵاتی ئاناتۆلی لە نێو برد ھووخشترە گەورەترین پاوشای مادەکان لە ساڵی یەکەمی فەرمانڕەواییدا توانی پەیوەندی خۆی لە گەڵ پاوشای سەکاکان بە نێوی پڕۆتۆسیس بە ھاوپەیمانیێکی گەورە پەرە پێبدات ھووخشترە سپاکەی بە دوو بەشی پیادەی چەکدار کراو بە نێزە و سواری چەکدار کراو بە تیروکەمان دابەش بکات و دەوڵەتێکی بە ھێز بنیات بنێت شیاوی باسە کە ناوبراو ئەم شێوازە لە سەکاکانەوە فێر ببوو مێژووی سەقز لە دەورانی حوکمڕانی ھووخشترە پاش ئاگادار بوون لە بەستنی ھاوپەیمانەتی لە نێوان سکاکان و مادەکاندا کۆمەڵێکی بەرچاو لە سەکاکانی بۆ ڕۆژئاوای دەوڵەتی ماد بە زۆر کۆچێندران و ئەم ناوچە بە نێوی ئەوانەوە بە ساکز یان سێکز نێوبانگی دەرکرد و ھەنووکەش بە سەقز نێوی لێ دەبرێت دەگوترێت کە ئەم شارە بە نێوی ئیزیرتا لە یەکەمین یەکگرتنی مادەکاندا پێتەختی ماد بووە سەرکردەکانی ماد لە دەروبەری شاردا کۆمەڵێک قەڵا وسەنگەریان ساز کردبوو کە گرینگترینیان زێویە و ئادامائیت ھەڵکەوتوو لە گوندی قەپڵانتووە ھەر وەک پێشتریش ئاماژەمان پێدا لەو دەورانەدا سارگێنی دووھەم پاشای ئاشوورییەکان ھێرشی کردە سەر مادەکان و پاش سەرکەوتن بە سەریاندا ئیزیرتا زێویە و ئادامیت بە دەستی سوپاکەی وێران کران ناوچەی سەقز بێگومان یەکێکە لە کۆنترین و مێژوویترین شوێنەکان لە زەمانی مادەکاندا سقز ناوی ئەسکیت بووە دوای ھێرشی ئاشووریەکان بۆ سەر مادەکان و داگیرکردنی سەقز ناوی ئەو ناوچە ئەگۆڕن بە ساکز یان سەکاکز دوای ماوەی ساڵ ھووەخشترە پاشای ماد توانی ھێرش کاتە سەر لەشکری دۆژمنان و وڵاتە داگیرکراوەکان بگەڕێنێتەوە سەر حکوومەتی ماد بەڵام ناوی سەقز ھەر وەک خۆی ئەمێنێتەوە ئەمڕۆکە لە ھەموان ڕوونە کە سەقز پایەتەختی ماناییەکان بووە و مانا یەکێک بووە لە تایفەکانی ماد حکوومەتی مادەکان بە شێوەی پێکھاتە بووە واتە لە نزیکی وڵات کە سیستمێکی حکوومی وەک فیدراڵی ئەمڕۆژی لە نێوانیان دا بوو شوێنی مێژووی شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی ئێستای شاردایە کە بە زەحمەت بڕێک لە نیشانەکانی ئەدۆزرێتەوە گەورەترین بە جێماوی سەردەمی ماناییەکان قەڵای زێویەیە و بە بڕوای ھەندێک لە مێژووناسەکان ھگمەتانەی بەناوبانگ نەک لە ھەمەدانی ئەمڕۆ بەڵکوو لە زێویەدا بووە لە ھێرشی ئاشووریەکان بۆ سەر مادەکان زۆرینەی قەڵاکان و بیناکانی ئەوسەردەمە ڕووخێنران کە ئێستاش وێرانەی ھەندێکیان لە دەور و پشتی شاری سەقز ماوتەوە قەڵای زێویە کە لە نزیکی سەقزدایە بە وتەی گیرشمن خەزێنەی پاشایەتی ماناییەکان بووە پێش پێکھاتنی ئیسرائیل و بەڕێ کەوتنی جوولەکەکان بۆ ئەو وڵاتە بە سەدان بنەماڵەی جوو لە سەقز و دەور و پشتی ژیانیان ئەبردە سەر لە چەن کتێبدا ھاتووە کە بە دۆزینەوەی چەن کاسە و گۆزەی بەنرخ لە بواری مێژوو ناسیەوە بە دەیان جار لە لایەن چەن بازرگانی جوو و بە ھاوکاری دەستگا حکوومیەکانەوە ھەوڵی دۆزینەوە و بردنی ئەو نھێنیە پڕقیمەتەیان داوە و وا دیارە لەو کارەدا سەرکەوتوو بوون لە بەر ئەوەی ئێستا زێویە غەیری دار و دیوارەکەی چی دیکەی تێدا نەماوە ئەو ھەوڵی بردن و دزین و نەھێشتن لە سەردەمی ئێستاش ھەر بەردەوامە و کۆماری ئیسلامی ڕێگەی حکوومەتی پێش خۆی بەر نەداوە یەکێیکی تر لە شوێنە ئاسەوارە مێژووییەکانی سەقز ئەشکەوتی کەرەفتووە کە ھەر لە نزیکی زێویەدایە کەرەفتوو ئەگەرچی ئەشکەوتێکی سرووشتیە بەلام گۆڕانکاریەکانی مرۆڤی سەردەمی کۆنی تێدا ئاشکرایە بە پێی ئەو نووسراوەی لە زێویەدا دۆزراوەتەوە لە نێوان قەڵای زێویە و کەرەفتوو شەڕێک ڕووی داوە و بە زەحمەتێکی زۆر کەرەفتو داگیرکراوە ھێندێ لە مێژووناسەکان دەڵێن کە ناوی کەرەفتوو ھەر گرتوو بووە و وا دیارە ناوی ئەو شوێنە لە ڕابردۆی نە زۆر دووردا گەرەفتوو بووە ئایینی خەڵکی ناوچەی سەقز ھەروەک زۆرینەی وڵاتەکانی ماد زەردەشتی بووە ھەتا پارتەکان و پاش ئەو عەرەبەکان ھێرشیان کردە سەر ناوچەکە خەڵکی زۆرێ لە شاران بۆ بەرگری لە شەڕ ئایینی عەرەبەکان واتە ئیسلام وەر دەگرن بەڵام خەڵکی شاری سەقز بۆ وەرنەگرتنی ئیسلام شارەکەیان جێ ھێشت و بەرەو کوێستان ڕی کەوتن ڕۆژگارێکی ناخۆشیان بووە لەو سەردەمەدا ھەر بۆیە لە ناو چیرۆک و گۆرانیەکانی ئەو ناوچەدا یادگارەکانی ئەبینرێتوە ھەناسەی ساردم سەنگی تاوانو گەوڕی سەر کێوان منی لاوانو گەوڕەکان زانایانی ئایینی زەردەشتی بوون دوای ھاتنی ئایینی ئیسلام بۆ ناوچەکە لە سەرەتادا کوردستان لە نێوان چەن ئاغا دابەش کرا و دەسەڵاتیان بەدەست ئەوان بوو یەکێک لە تایفەکانی وا بۆ ماوەیەکی زۆر و بەسەر بەشێکی زۆری کوردستان حۆکمڕانیان کردە ئەردەڵانەکان بوون ھەر چەن شاری سەقز کەمتر لە ژێر دەسەڵاتی ئەردەڵانەکاندا بوو بەڵام ئەردەڵان یەکێک لە تایفە ھەرە گرینگەکانی کوردستان بووە کە ئێستاش لەو بنەماڵە ھەر ماوە لە دوای ھاتنی ئیسلام لە بەر سنووری بوونی ناوچەکە ھەر دەم کەسێک لە حکوومەتێکەوە دەسەڵاتدار بووە ماوەیەک ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ماوەیەک ئێرانیەکان لە چەن سەد ساڵی رابردووشدا یەکێتیی سۆڤیەت و بریتانیا کاریگەری خۆیان ھەبووە لە سەر ناوچەکە ئەگەر لە مێژووی نەزۆر دووری سەقز بڕوانین لە کاتی دامەزرانی کۆماری مەھاباددا واتە ساڵانی و شاری سەقز و دەور و پشتی یەکێک لەو ناوچانە بوون وا کەوتنە بەشی کۆمارەوە لە پێکھێنان و پاراستنی کۆمار خەباتگەرەکانی سەقز دەوریان ھەبوو لەبەر ئەوەی شاری سەقز وەک دەروازەی باشووری شاری مەھاباد پایەتەختی کۆماری مەھاباد بوو ھەربۆیە کاتی ڕووخانی کۆماری مەھاباد بەشێک لەو ھێزانەی ئەرتەشی ئێران لە باشوورەوە و لە ڕیگەی سەقز ھێرشیان کرد بۆ گرتنی مەھاباد ماوەیەک پاش ئەوە واتە ساڵانی و دوای ئەوە کوردستان بە گشتی بووە شوێنی پێکھاتنی بزووتنەوە سیاسیەکان ھەروا سەقزیش بێبەش نەبوو لەوە کۆمەڵە یەکێک بوو لەو بزووتنەوانە کە ھەم لە بوار سیاسەت و ھەم خەباتی چەکداری چالاک بووە و بەشی گرینگ بووە لە خەباتی خەڵکی کورد بۆ مافە ڕەواکانیان کاک حەمەحسەین کەریمی یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە خەڵکی شاری سەقز بووە ھەروا کۆمەڵەی ژ ک کە دامەزرێنەری کۆماری مەھاباد بوو و دوای کۆمار ناوی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گۆڕدرا لە ساڵانی و دەورێکی گرینگی ھەبووە لە خەباتی گەلی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە شاری سەقز لایەنگرانی ئەم حیزبە مەزنە کەم نین ئاوا کە لە ڕۆژانی پووشپەڕی ھەموو ساڵێک کە ڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانە خەڵکی شاری سەقز ھەروەک شاری مەھاباد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان شار بە تەواوی دادەخرێ ئەگەرچی سەقز وەک شارەکانی دی کوردستان دەبەر سیاسەتی تایبەتی دەسەڵاتی ناوەندی ئێران چ لە سەردەمی پەھلەوی چ لە سەردەمی کۆماری ئیسلامی بەر غەزەب کەوتووە و لا نەگونجاوترین دۆخی ئابووری بەسەر دەبات بەڵام بازاڕی شاری سەقز بە گەورەترین بازاڕی سەرگیراوی ڕۆژئاوای ئێران دەزانن کشتوکاڵ بە ھۆی کۆچی خەڵکی لادێ بۆ شار بەرەو نەمان دەڕوا بەڵام لە رابردووی نە زۆر کۆندا بەرەی گەنمی سەقز بەناوبانگ بووە سەقز لە دوو بەشی کۆن و تازە پێک دێت لە ساڵانی پێش لە شۆڕشی ئیسلامیدا خەڵکی ناوشاری سەقز لە بەشی کۆنی ئێستادا دەژیان و پێشەیان ئاسنگەری و بازرگانی بوو ھەروەھا ھەندێک لە ئاغەواتە دەوڵەمەندەکانیش لە بەشی کۆندا دەژیان بەشە کۆنەکەی سەقز ئەم چەن کۆڵانە لە خۆی دەگرێت ناوقەڵا بازاڕ سەرۆ ساحلی دەباغی کاروانسەرای تاژەوانچی حەمام شێخ حەمام خان کەوەسوار کانی ئاشقان کانی گەرمکاو سەر پەچە کانی حەمەو بەو گەڕەکە تازەکانی سەقزیش ئەمانەن حەماڵاوا قەرەچیاوا شەھرەک دانژگا بەردبڕان تەپ ماڵان تازاوا کەریماوا سەرچنار ماڵە گولان شاناز سەعدی سیلۆ ڕوودەکی تەپەی شافێعی محەمەد نووری لە ماوەی ساڵانی ژیانی خۆیدا چەندین بەرھەمی جۆراوجۆری شیعری و نووسراوەی بەپێزی ھێنایە بەرھەم و لە بوارەکانی نووسین و شیعر و ھەڵبەست و پەخشان و زمان و ئەدەبیاتی کوردیدا خزمەتێکی زۆری کرد نووری ھاوتەمەن و ھاوبیری ھەژار ھێمن ئاوات ھێدی و سەعید ناکام عەبدوڵڵا مستەوفی بووە محەمەد نووری لە ساڵی رێکەوتی ی رەشەمەی ی ھەتاوی لە گوندی گڵۆڵانی خوارێ لە ناوچەی گەورکایەتی سەر بە شارستانی بۆکان لە داییک بووە کوڕی میرزا ئەبووبەکر کوری خاڵە حەمەزەندین کە لە گەڵ چەند بنەماڵە لە ئێلی زەند ئاوارە بوون و ھاتوون لە گوندی قالوێی زەندان جێگیر بوون ھەر لە تەمەنی منداڵیدا دڵ و مێشکی نووری بە بۆن و عەتری گوڵە جوانەکانی شلێرە و ونەوەشە و مێلاقە و گوڵە گەزیزەی وڵاتەکەی کوردستان زاخاو دراوە سەرەتاکانی کاری فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی ئەو ھەر لە تەمەنی گەنجێتیدا دەستی پێکرد و لە بارودۆخی فەرھەنگی ئەو ساڵانەی کوردستان و ئێراندا لە بوارەکانی فەرھەنگی و کۆمەڵایەتی و سیاسیدا خەریکی کار و چالاکی بووە دواتر لە مەھاباد بۆتە ئەندامی کۆمەڵەی ژ ک و ناوی نھێنی عەتری بۆ دیاری کراوە لە ناوەڕاستی ساڵانی کان لە موکریان مامۆستای قوتابخانە بووە لە میانەی کان سەردەمێک نەخۆش کەوتووە و لە نەخۆشخانەی بووعەلی لە تاران ماوەتەوە لە ساڵی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرتاسەری بیست و چوارەمین خولی پەرلەمان واتە ئەنجومەنی شۆڕای میللی لە تاران وەکوو پەرلەمانتار و نوێنەری خەڵکی شاری بۆکان و ناوچە ھەڵبژێردراوە و لەو ئەنجومەنە لە کۆمیسیۆندا ئەندام بووە تەرمی پاکی محەمەد نووری ئێوارەی رۆژی دووشەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە شاعیران نووسەران زانایان هونەرمەندان و جەماوەر و چین و توێژەکانی جۆراوجۆری خەڵکی کوردستان دوای رێوڕەسمی بەڕێکردن بە ناو شەقامەکانی شاری بۆکاندا لە گوندی ئەنبار سەر بە شارستانی بۆکان بە خاکی نیشتمان سپێردرا لەو رێوڕەسمەدا شاعیری بۆکانی رەسووڵ چووپانی شوانە پارچە شیعرێکی سەبارەت بە کۆچی نووسەر پیشکەش کرد محەمەد نووری ئێوارەی دووشەممە ی ژانوییەی رێکەوتی ی بەفرانباری ھەتاوی بە ھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە تەمەنی ساڵیدا لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد ھاوکات لە گەڵ کار و چالاکییەکانی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لە بەستێنی شێعر و ئەدەب و نووسین بە زمانی کوردی بە شێوەیەکی بەردەوام کاری کردووە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا بە نازناوی عەتری گڵۆڵانی بەرھەمی لە رۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاوکردۆتەوە لە ماوەی ساڵی رابردوودا سەرجەمی بەرھەمەکانی ئەدەبی و کۆمەڵە شیعر و نووسراوە و نامە و بەسەرھاتی خۆی نووسیوە و بەشێکی ئەو شیعر و نووسراوانەی لە گۆڤاری سروە و گۆڤاری مەھاباد و گۆڤارەکانی ھەرێمی کوردستان لەوانە گۆڤاری رامان و گۆڤاری ئایندە چاپ کراوە لە ھاوینی ساڵی رێکەوتی خەرمانانی لە لایەن کۆمەڵێک لە شاعیران و نووسەران و رۆشنبیرانی ناوچەی بۆکان کۆرێکی رێز لێنان لە پلە و پایەی بەرزی ئەدەبی محەمەد نووری لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو ھەروەھا لە ساڵی کۆمەڵێک لە نووسراوە و شیعرەکانی بە ناوی شەوێک و خەوێک بستووی ژیان واتە کتێبی بیرەوەریەکانی محەمەد نووری لە لایەن بنکەی ژین لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان چاپ و بڵاوکراوەتەوە ئەم کتێبە لە نووسینی محەمەد نووری و لە پێداچوونەوە و ئامادەکردنی سەلاحەدین ئاشتی لە لاپەڕەدا و چاپی یەکەمی لە هەژماری دانەدا چاپ کراوە نووری لە بەرھەم و شێعر و نووسینەکانیدا زۆر بە جوانی نیشانی داوە کە بە دڵ و ھەستێکی زۆر پاکەوە لەو پەڕی جوانیناسی و خاوەن ھەستیدا دەنووسێت و عەشق و خۆشەویستی وڵات و پاراستنی زمان و ئەدەبیاتی دەوڵەمەند و رەسەنی کوردی بۆ ئەو گرینگییەکی یەکجار زۆری ھەبووە ھەروەھا لە شیعر و ھۆنراوە و پەخشانەکانیدا چۆنییەتی دەربڕینی ھەست و بیری ئەدەبی و فیکریی تایبەت بە خۆی ھەیە و وەکوو شاعیرێک کە خاوەنی ھەستێکی جوان و ناسک بووە خۆی دەردەخات و بەرھەمەکانی پاش تێپەڕینی زیاتر لە تا ساڵ ھێشتا تازەن و مۆرکی تایبەتی ئەو شاعیرەیان پێوە دیارە و لە نێو جیھانی شیعری کوردیدا ھەر دەدرەوشێنەوە سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمانپەروەر ناسراو بە ئاوات ساڵی لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری بۆکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە ئەم شاعیرە کوڕی سەید عەبدولحەکیم کوڕی سەید عەبدولکەریمی زەنبیلە کە لە ڕێبەڕانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادری بوون ئەم شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێدا پەروەردە بووە سەید کامیل لە لای زۆر مامۆستای ئایینی ناسراوی ناوچەکەی خوێندویەتی و بۆ ماوەیەکیش لە لای مامی واتە حاجی بابەشێخ وەزیری کۆماری کوردستان لە مەھاباد خوێندویەتی ھەر لەو سەروبەندەدا وەک مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر چالاکی ھەبووە ساڵی لەسەر ھەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەکانی بۆکان و سەقز و ورمێ و مەھاباد دەستبەسەر بووە سەید کامیل ئیمامی شاعیر لەگەڵ زۆربەی شاعیر و ھونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە وەک سوارە ئیلخانیزادە ھەژار عەباس حەقیقی ھەر وەھا لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پەیوەندییەکی نزیکی بووە ئەم شاعیرە نیشتمان پەروەرە لە ڕۆژی کۆچی دوایی کردوە و دیوانێکی شیعری لە پاش بەجێماوە لە نێو خانەقای زەنبیل لە پاڵ گڵکۆی شێخانی زەنبیلەوە نێژراوە و گڵکۆکەی دەگەڵ مەزاری شێخان چاوەدێری دەکرێ و جێگەی زیارەتی موریدان و گەشتیارانە ڕۆژھەڵاتی کوردستان یان خۆرھەڵاتی کوردستان یان کوردستانی ئێران ناوێکی نافەرمیە بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە ئێستا لەنێو سنوورەکانی ئێراندایە دانیشتووانی بریتین لە کوردەکان و سنووری لەگەڵ عێراق و تورکیا ھەیە پارێزگاکانی ورمێ کوردستان کرماشان ئیلام خۆراسانی باکوور و بەشێک لە پارێزگاکانی لوڕستان ھەمەدان و خۆراسانی ڕەزەوی لە خۆدەگرێت ژمارەی کوردەکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێن ژمارەیەک لە کوردەکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران لە پارێزگاکانی خۆراسانی باکوور و خۆراسانی ڕەزەوی دەژین کە ئەو بەشە بە خاکی کوردستان ناوی لێنابەن کرماشان ورمێ سنە خورەماوە بوژنۆرد ئیلام بۆکان مەهاباد سەقز قۆچان پیرانشار شائاباد بیجاڕ لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن هەروەها ژمارەیەکی زۆریش کورد لە شارەکانی تاران مەشھەد کەرەج و دەژین شارە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێی دانیشتوو لە سەرژمێری ساڵی بەم شێوازە بوون مەلا خدر خر کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئاڵی بەگی میکایلی ناسراو بە نالی ز بەردی بناغە و دامەزرێنەری قوتابخانەی شیعری بابان و لە یەکەمین و بەناوبانگترین شاعیرانی شێوەزاری کوردیی ناوەندییە لە گوندی خاک و خۆڵ لە دەشتی شارەزوور ھاتوەتە دنیاوە ھەر لە تەمەنی منداڵی نراوەتە بەر خوێندن لە حوجرە لە سەرەتاوە وردەکتێبی فارسی و قورئانی خوێندووە دواتر زانستەکانی تری قورئان و فەرموودە و سەرف و نەحو و کەلام بەلاغە و فەلەک و فیقھ و سیرەی خوێندووە تا خوێندنی ئەمانەی تەواو کردووە و دواتر ئیجازەی عیلمی وەرگرتوو لە چەندەھا شوێن وەک سنە و سابڵاخ و ھەڵەبجە و سلێمانی و لای چەندەھا مامۆستای باشی ئەو سەردەمەی خۆی خوێندویەتی دوای تەواوبوونی خوێندنەکەی نالی مەلایەکی باش و ڕۆشنبیرێکی گەورەی لێدەردەچێت بێجگە لە زاراوەی دەیکی کە کوردی بووە فارسی و تورکی و عەرەبیشی بە باشی زانیوە تەنانەت شیعریشی پێ نووسیوون مشت و مڕێکی زۆر هەیە لە سەر لە دایکبوون و کۆچکردنی نالی لە نێو میژوونووسان و ڕۆشنبیرانی کورددا ئەگەرچی لە لایەن مێژوونووسانەوە چەند ڕایەکی جیاواز خراونەتە ڕوو بەڵام هیچیان دان بە ڕاستی لە دایکبوون و کۆچکردنی نالی دا نانێن بە بەڵگەوە هەر بۆیە تا ئێستاشی لە سەر بێت نەتوانراوە ڕۆژی لە دایک بوون و کۆچکردنی بە بەڵگەوە دەقیق دیاری بکرێت ئەمانەی خوارەوە چەند نموونەیەکن لەو ڕاو سەرنجانەی نووسەرانی کورد هەیانە لە سەر هاتن و کۆچی نالی ئەگەر بە پێی زۆرینەی لیکۆڵەڕەوان کار بکەین بێجگە لە عەلائەدین سەججادی دەتوانرێت بوترێت نالی ساڵ ژیاوە هەر وەک زۆربەی لێکۆڵەرەوان لە سەر ئەم ڕایە کۆکن تەنها بە پێی بۆچوونەکەی عەلائەدین سەججادی نالی ساڵ ژیاوە ئەم جیاوازیەش وەکو سەرنجی بۆ دراوە قسەی مامۆستا عەلائەدین سەججادی لەلایەک و دکتۆر مارف خەزنەدار و دکتۆر کەمال فوئاد لە لایەکی ترەوە دەربارەی تەمەنی و ساڵی لەدایکبوونی نالی ئەو بەراوردکردنەی کوردی و مەریوانی و بەدوای ئەوانیشدا مامۆستا عەلی موقبیله ئەوەی لە پێشەکی دیوانەکەیاندا ساڵی ی کۆچییان لەگەڵ ساڵی ی زایینیدا بەراوردکردووه جا ئەگەر وەها بێت ئەوا وەک کوردی و مەریوانی و موقبیل و سەجادی ئەفەرموون نالی ساڵ ژیاوه بەڵام لە ڕۆژنامەکانی ڕۆژهەڵاتناسی ئەرمەنییی وسف ئەبگارەڤێچ ئۆربێلیدا ساڵی ی کۆچی لەگەڵ ساڵی ی زایینی بەرامبەر کراوه بەپێی ئەمە وەک دکتۆر مارف خەزنەدار و دکتۆر کەماڵ فوئاد لەسەری ڕۆیشتون ساڵی لە دایکبوونی نالی دەکاتە ی زایینی و تەمەنیشی دەبێتە ساڵ لەوانەی باسکران هیچیان ناتوانرێت وەک سەرچاوەیەکی ڕاستەقینە و باوەڕپێکراو ساڵی لەدایکبوون و کۆچی نالی دیاری بکەن بەڵام هەندێ شت هەیە دەبنە هۆکاری ڕوونکردنەوەی سەردەمی نالی و نزیکبوونەوە لە زانینی ساڵی لە دایکبوون و مردنی لە دیوانەکەی نالیدا هاتووە کە تێیدا مامۆستا مەلا عەبدول کەریمی مودەڕڕیس دەڵێت مەسەلەی دیاری کردنی ساڵی لە دایکبوون و مردنی کەسێک شتێک نییە بنیادەم بتوانێ بە ئیجتیهاد بڕیاری بدا و بە بەڵگەو نیشانەی مێژووی لەوە زیاترمان پی نەکرا کە تێکڕا هەندێ لەو ساڵانە دیاری بکەین کە نالییان تیا ژیاوە بەڵام بەڵگەی تریش بەدەستەوە هەیە پێمان ئەسەلمێنێ کەوا نالی نە لە ساڵی و نە لە ساڵی مردووە و نە تەمەنیشی یا ساڵ بووە جا خواە ئیتر لە دا لە دایک بووبێ وەک عەلی موقبیل ئەڵێ یا لە وەک ئەوانی تر ئەڵێن ساڵی د هێمن عومەر خۆشناو لە توێژینەوەكەیدا بەناوی نالی لە بەڵگەنامەكانی عوسمانیدا بە بەڵگە ئەوەی ڕوون كردەوە كە نالی لە لە ئەستەنبوڵ كۆچی دوایی كردووە گەلێ بەیتی نالی هەیە وا ئەگەیەنن نالی گەیشتووەتە تەمەنی پیرییەکی ڕاستەقینەو بێ هێز بوون کە دیارە ئەوەش لە ساڵیدا پەیدا نابێ وەک ئەمانە ئەوەی کە گوتراوە ئەحمەد پاشای بابان لە دا لە پاریس باسی نالی بۆ خۆدزکۆ ی شابەندەری ڕووسیا کردووە وائەگەیەنێ نالی لەو سەردەمەدا لە شام ژیاوە چونکە شیعرەکەسی کە پاش تێکچوونی حوکمی بابانییەکان بۆ سالمی ناردووە بۆ سلێمانی لە شامەوە ناردوویە لە لایەکی کەشەوە هەموو ئەوانەی مێژووی ژیانی نالییان خستۆتە سەر کاغەز باسی ئەوەیان کردووە کەوا نالی پاشان چووەتە ئستانبوول و لەوێ لەگەڵ ئەحمەد پاشای بابان ماوەیەکی دوور و درێژیان پێکەوە بەسەر بردووە جا سەرەڕای ئەوە کە لەوانەیە نالی ماوەیەکی زۆریش لە شام مابێتەوە ئەنجا چووبێتە ئستانبووڵ ئەو ماوەی کەمتر لە دوو ساڵەی نێوان یەکتری دیتنی خۆدزکۆ و ئەحمەد پاشا و مردنی نالی لە ئستانبووڵ لە دا کە ئەڵێن لەو ساڵەدا لەوێ مردووە بە پێی توانای هاتوچۆی ئەو سەردەمە بە حاڵ بەشی تەنها ڕۆیشتنیکی لە سەر خۆی ئەو چەرخە ئەکا چ جێی ئەوەش ماوەیەکی دوور و درێژی لە ئستانبووڵ لەگەڵ ئەحمەد پاشا بەسەربردبێ نالی لە شیعرێکیا لە بەرابەری مەرقەدی پێغەمبەر ئیسلام دا ئەڵێ موددێکە کە هەم گەردشی دەورانی سوپێهرم واتە دەمێک ئاوارەی نیشتمانم و ئەسووڕێمەوە و ئێستا گەیشتوومەتە ئێرە ئەبێ ئەم دەمە چاند ساڵی خایاندبێ و ئەو ماوەیەی لە کوێ بەسەر بردبێ و کوێ گەڕابێ لە شوێنێکی تردا هاتووە حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلی زادە باوکی مەلای گەورەی کۆیه گێڕاویەتەوە و بێ گومان قسەیشی جێگای متمانەیە کە وا لە ساڵی ی کۆچی ی زاینی دا نالی لە مەککە دیوەو کە دیویشیە زۆر پیر بووە نالی لەگەڵ ھەر دوو میری بابانی ھاوکاتی خۆی واتە سلێمان پاشا و ئەحمەد پاشای کوڕی سلێمان پاشا پەیوەندییەکی زۆر تایبەتی هەبووە ئەم پەیوەندییەش لە زۆرێک لە شیعرەکانی نالیدا ڕەنگی داوەتەوە ئەمانە هەندێ بەڵگەن لەسەر ئەو پەیوەندیەی نالی شاعیر و میری بابان شاهی ئاسەفی یەکەم حەزرەتی سولەیمان پێغەمبەر بووە کە وەزیرەکەی ناوی ئاسەفی کوڕی بەرخیا بووە و مەبەستی لە شای دووەمی ئاسەفیش سلێمان پاشای بابانه ئەوانەش هەمووی بریتییە لە پیاهەڵدان و باسکردنی تاقمە سوپایەک دەبێت ئەو سوپایە سوپای کێ بووبێت ئەگەر هیی سلێمان پاشای بابان یان ئەحمەد پاشای کوڕی نەبووبێت بەتایبەتی کە پەڕتووەکەکانی مێژوو دەڵێن ئەم ئەحمەد پاشایە سوپایەکی ڕێکوپێکی و تازە بابەتی پێکهێناوه وەکو مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس دەڵێت نازانم نالی لە کاتی دەستەڵاتی ئەحمەد پاشادا لە سولەیمانی ماوەتەوە و ئەو سوپایەی بە چاوی خۆی بینیوە و باسەکەیان بۆ گێڕاوەتەوە و دووربەدوور پێناسەی کردووه یاخود مەبەستی سوپای سلێمان پاشای باوکیەتی ئەوەی لە ی کۆچییەوە تا حوکمرانیی سولەیمانی کردوە لەدوای بیست و پێنج ساڵی تەمەنی کوردستان جێدەھێلێت و دەچێتە حەج و دوای تەواو کردنی حەجەکەی رووی کردۆتە شام لە ساڵی تا کۆتایی ساڵی نالی لە شام بووە لەو ماوەیەدا میرنشینی بابان دەڕووخێت و دەنگوباسی ڕووخانەکەی پێدەگات ھەست دەکات خۆشیەکەی سلێمانی نەما حەبیبەنەما دۆست و ئەحبابەکانی وەکو جاران نەمان سوپاکەی ئەحمەد پاشا تیاچوو سوپای ڕۆمی جێیانی گرتەوە سالم یش نەک ھەر ھاندەری نابێت کە بگەڕێتەوە سلێمانی بەڵکوو تکای لێدەکات نەشگەڕێتەوە وەکوو لە قەسیدەکەیدا دەڵێت نالی نائومێد بووە و بە ناعیلاجی رووی لە ئەستەمبوڵ کردووەو لەوێ لەلای ئەحمەد پاشای بابان ئەبێ لەگەڵ پیاوە کوردەکانی تر ژیانێکی خۆش و ئەدیبانەیان لەدیوەخانی ئەحمەد پاشادا رابواردووەو ھەموویان بە مامۆستا بانگیان کردووە ئەو مەبەستانەی لە شیعری نالی دا رچاو کراون ئەمانەن نمونەیەک لەم لەشیعری دڵداری نالی شاعیر نالی لە سەرەتای چەرخی نۆزدەهەمدا ژیاوە لەو سەردەمەدا زمانی باوی ئەدەبی بریتی بووە لە زمانی عەرەبی و فارسی و تورکی چونکە کورردستان یا سەر بە ئیمراتۆریەتی عوسمانی یا ئێران بووە و زمانی ڕەسمی یا فارسی یا تورکی بووە بێجگە لەوەش زمانی عەرەبی زمانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بووە و کوردستانیش تێکڕا یەکێک بووە ل وڵاتە ئیسلامیەکان سەرەڕای ئەوە کە نالی خۆیشی خوێندەوارێکی ئایینی و مەلایەکی موسڵامان بوو جا بۆیە نالی ئەگەرچی زۆری شیعری بە کوردی وتووە شیعرەکانی وشەی زۆری فارسییان بە دەستکارییەوە یا بێ دەستکاری تیایە هەروەها وشەی زۆری عەرەبی و زاراوەی ئاینی و زاراوەی زانیارییە ئایینییەکانی وەک فقە و ئوسسولی دین و مەنتیق و فەلەکییاتیان تیایە کە بە شێوەی ئیقتیباس و تەلمیح بەکاری هێناون ئەو شیعرانەی کە لە موناجات و نزاو پاڕانەوەدا وتوونی هەموویان ئەنجامی ئەو کارە کاریگەرەن کە ئاینی ئیسلام لە ناخی دەروونیدا کردوویەتیی هەر لە سەرەتای دیوانەکەیەوە ڕوو لە بارەگای خودا ئەکا و ئەڵێ یەکێک لە بەناوبانگترین شیعرەکانی نالی ئەو شیعرەیە کە بۆ سالمی نووسیوە و ئەویش وەڵامی دەداتەوە ئەو دوو قەسیدەیە بە ناوی دوو نامەکەی نالی و سالم ەوە ناوبانگیان دەرکردووە نالی ئەو قەسیدەیەی وەکو نامەیەک بۆ سالمی ھاوڕێی نووسیوە و باسی دوورە ولاتی خۆی لە شام دەکات و ھەست و تاسەی دووری نیشتمان و شارەزوور و سلێمانی کە لە لایەن عوسمانییەکانەوە داگیرکرابوو دەردەبڕێت عەبدولڕەحمان سالم یش لە وەڵامدا شیعرێکی بەرزی بۆ دەنووسێت و ھەردووکیان بە خەیاڵ و بە با دا نامەکانیان دەنێرن نالی بەم شێویە قەسیدەکەی دەست پێ دەکات مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بەم شێوەیە ئەو دوو بەیتە شیعرەی شیکردۆتەوە و دەڵێ نالی لە ڕێگای با ی تیژڕەوەوە نامەکەی دەنێرێت و پێی دەڵێت خوا بمکا بە قوربانی تۆزی ئەو ڕێگایەی تۆ بەسەریا ئەڕۆی تۆ شارەزای ھەموو کون و کەلەبەرێکی شاری شارەزووری و ڕێت لێ ون نابێ بڕۆ ئەم نامەیەم بۆ بگەیەنە و ھەواڵم بۆ بپرسە و بزانە نالی بەو شێوەیە تاسەی دووری خۆی و دوورە وڵاتی دەکاتە ھەوێنی ئەو شیعرە بەرزە کە ھەڵقوڵاوی ئاخ و دەنگدانەوەی ژانی دەرونی خۆیەتی عەبدولحەلیم حافز ناوی ڕاستی عەبدولحەلیم عەلی شەبانەیە ی حوزەیرانی ی ئازاری گۆرانیبێژێکی میسریە لە شاری حەلاوات لە دایک بووە لە پارێزگای شەرقیەی نزیک بە پارێزگای قەلیوبیە و سەراکەشی ھەر لەو شارەیەو ئێستاش ھەندێک لە شتە تایبەتەکانی خۆی لە سەراکەدا ماوە عبدالحلیم حافز لەساڵی پەیوەندی بە پەیمانگای مۆسیقای عەرەبی بەشی ئاوازدانانەوە کردووە و لەساڵی تەخەڕوجی کردووە و بۆماوەی ساڵ لە تەنتا و زەقازیق و قاھیرە مامۆستای مۆسیقابووە و دواتر دەستی لەکارکێشاوەتەوە و لەساڵی پەیوەندی کردووە بەتیپی مۆسیقای ئێزگەوە و لەساڵی نازناوی عبدالحلیم حافزی بۆخۆی ھەڵبژاردووە و لەساڵی گۆرانی افینی مرەی پێشکەشکردووە بەڵام لەسەرەتادا خەڵکی حەزی لێی نەبوو چونکە ڕانەھاتبوون بەو جۆرە گۆرانیانە بەڵام لە ساڵی لەکاتی ڕاگەیاندنی کۆماریدا دووبارە ئەو گۆرانییەی ووتەوە و سەرکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەدەستھێنا و پاشان چەند گۆرانیەکی دیکەی پێشکەش کردووە و ناوی داوەتەوە و نازناوی عەندەلیبی ئەسمەریان لێناوە لەساڵی وە تاکو ساڵی گۆرانیەکانی عبدالحلیم حافز گەشبینی تیا بەدی دەکرا بەڵام لەسەرەتای ساڵی کە دووچاری نەخۆشی بەلھارسیا بۆیەوە ئیتر گۆرانیەکانی غەمگین بوون و لەدوای چەنگ و لەساڵی لە ئاھەنگێگی مێژوویدا لە ھۆڵی ئەلبێرت ھۆل لەلەندەن گۆرانی پێشکەش بە ھەزار کەس کردوە و فیلمیشدا بەشداری کردووە و زیاتر لە گۆرانی تۆمارکردووە و بە ڕاستگۆیی و بەھەست و سۆز ناسراون عەبدولحەلیم حافز تووشی نەخۆشیەک بوتەوە لە جگەردا و لە ساڵی ھەست پێکرد کاتێک کە تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووە و ھەر بەھۆی ئەم نەخۆشییەشەوە لە ڕۆژی چوارشەممە لە مارسی ساڵی لە تەمەنی ساڵیدا لەلەندەن کۆچی دوایی کردووە و خەم و ناخۆشی خەڵکی میسری داپۆشیوە بەجۆرێک ھەندێک لەکچەکان لەدوای بیستنی ھەواڵی مردنی عبدالحلیم خۆیان کوشتووە و زیاتر لە میلیۆن کەسیش لەبەخاک سپاردنی ئامادەبوونە جگە لەگۆرانی بەرھەمی فلمیشی ھەبووە لەوانە یەکەم ژمارەی گۆڤاری ھەڵاڵە لە مانگی شوباتی ساڵی لە لایەن دەستەی نووسەرانەو لە شاری بۆکان دەرچووە بەرپرسی گۆڤارەکە چیرۆک نووسی ناسراو حەسەن قزڵجی بووە ئەو کەسانی کە بابەتیان تێدا بڵاو کردۆتەوە بریتی بوون لە حەسەن قزڵجی ڕەحمان ئاغای ئیلخانیزادە ھەژار محەممەد سادقی قزڵجی مامۆستا ئەمین زەکی بەگ ھێمن سەید کامیل ئیمامی ئاوات عەباس حەقیقی قانع گۆڤاری ھەڵاڵە ھاوکات لەگەڵ نەورۆز و مانگی خاکەلێوە بە دەستی خەڵک گەیشتووە لە ساڵی سەرتیپ ھوشمەند بەرپرسی کاروباری سوپای ئەرتەشی پاشایەتی لە ھەرێمی کوردستان ھاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوەی نەورۆز ناوچەی ھەورامان بۆمباران دەکا لەو پەیوەندییەدا ئاماژە بە نووسراوەیەکی مامۆستا حەسەنی قزڵجی کە لە باری ئەدەبییەوە وەک کورتە چیرۆک دەچێ بەڵام لە باری مێژووییەوە رەنگدانەوەی بەسەرھاتێکی راستییە لە ژێر سەردێڕی دوو دەنگ ئێستاش گوێی سووک دەزرینگێننەوە ئەم گۆڤارە ژمارەی لێدەر چووە ئەشکەوتی قوڕەقەڵا کە گەورەترین ئەشکەوتی ئاوی ئاسیایە کەوتووەتە دووری ک م لە باکووری رۆژاوای کرماشان لەسەر ڕێی کرماشان پاوە و کم دوورە لە شاری پاوەوە و ک م باکووری شاری جوانڕۆ لە نزیک لادێی قوڕەقەڵا و بەشێکە لە قەزای ڕوانسەر ئەم ئەشکەوتە لە دەرەی مەڕان واتە دەرەی ئەشکەوتانە جێیەکی زۆر ڕازاوە و پڕ لە دار و درەختە یەکێکە لە نایابترین ئەشکەوتانی کسڵ ئاھەک ھەتا ئیستا نزیکەی کم ئەم ئەشکەوتە لە لایەن ئەشکەوتوانانەوە دەر کەوتووە و ھێشتا نەگەیشتوونە کۆتایی ئەشکەوتەکە ئەم ئەشکەوتە خاوەنی چەندین تەلارە لەوانە تەلاری بووک عەرووس تەلاری زینەخ بەرزەخ کە لە تەلاری بووک نزیکەی دانە لە ستالاکمیت و ستالاکتیتەکان بە شێوەی سەیوانی بەرەوخوار دەبینرێت کە شێوازێکی جوان دەنەخشێت ھەروەھا ستالاکمیت و ستالاکتیتەکان بە شێوازی بابانوئێل ئەمیر کەبیر ماکێتی شاری پاوە ماسی بۆرجی پیزا دڵ کارگ سەری شێر فیل تاڤ کیسەڵ ملی قاز حەزرەتی مریەم و ھتد دەرھاتوون تەلاری بووک لە متری دەروازەی ئەشکەوتەکەیە لە تەلاری بلوور بە بۆنەی لێدانی ئاو و ستالاکمیتەکان دەنگی سازێک وەک چەنگ و کەمانچە دەبیسترێت ھەندێک پێیان وایە کە درێژەی ئەم ئەشکەوتە ھەتا خاکی عێراق کێشراوە ھەر وەھا ئەم ئەشکەوتە پێشینەیێکی مێژویی زۆری ھەیە ھەندێک شتی مێژویی لەم ئەشکەوتە دۆزراونەتەوە لەوانە کاسەی سەری ئینسان سککە ھەندێ شتی سواڵەتی کە بە وێنەی راوی پەلەوەر رازراوە تەنا گیاندرێک کە لەم ئەشکەوتە دەژیت جۆرێکی شەمشەمەکوێرەیە لە دەستە شەمشەمەکوێرەی گوێچکە مشکی ئەشکەوتی قوڕەقەڵا گەورەترین ئەشکەوتی ئاوییە لە ئاسیادا ئەم ئەشکەوتە وەکوو یەکێک لە جوانترین و بەنرخترین ئەشکەوتە ئاوییەکانی جیھان بە میلیۆن ساڵ مێژوو و کۆنێتییەوە لە ماوەی ساڵەکانی تا ی زایینی لە لایەن گرووپێک لە ئەشکەوتناسان و زیندەوەرناسانی ئینگلیزی و فەڕنسی کە لە ھەوڵی دۆزینەوەی زیندەوەرە گواندارەکان وەک شەمشەمەکوێرەدا بوون دۆزرایەوە ئەم زیندەوەرناسانە مەتر لە قووڵایی ئەشکەوتەکەیان بڕی و پێوایان و گەیشتنە خاڵ و شوێنێک کە ئاوەکە ھاوئاست و رێکی بنمیچی ئەشکەوتەکە بوو و بە باوەڕی ئەمەی کە ئەم خاڵە کۆتایی ئەشکەوتەکەیە گەڕانەوە بەڵام بە پێی دەربڕینی ھەندێک لە بەرپرسە خۆماڵییەکان خەڵکی ئاوایی و گوندنشینان ساڵگەلێک لەمەوپێش ئەم ئەشکەوتەیان بینیبووە و دەیان ناسی عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار لەدایکبووی ی نیسانی لە مەھاباد ئێران مردووی ی شوباتی لە کەرەج ئێران نووسەر ھەڵبەستوان و وەرگێڕێکی کورد بوو خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبیی پڕ پیتە ھەژار برای گەورەی سادق شەرەفکەندی سکرتێریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو ھەژار ھەر لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان تێیدا ئەندام بووە و بەشداری کارە حیزبییەکانی داوە ئەو بڕوایەکی زۆر بە تینی بە ئامانجەکانی ژ ک بووە چون لە دوای ئەو ھیچ کات لە ھیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسیدا بە فەرمی نەبووەتە ئەندام ھەژار لە کۆماری کوردستاندا دەوری ھەبووە و لەگەڵ ھێمن لەلایەن کۆمارەوە بە ھۆنراوەوانی نەتەوەیی کوردستان دەناسرێن دوای تێکچوونی کۆماری مەھاباد لە ئازاری دا مەجبوور بە جێھێشتنی وڵاتی ئەبێ و ماوەی ساڵ لە باشووری کوردستان و دواییش لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە لە پایزی بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی سیل بوو دەچێتە لوبنان و دوای چاکبوونەوەی دەگەڕێتەوە عێراق پاشان جارێکی تر لە حکوومەتی ئەوسای عێراق قاچاخ دەبێ بەرەو سووریا ڕادەکات و ماوەیەک لە سووریا دەمێنێتەوە دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بە سەرکردایەتی مستەفا بارزانی و لە ساڵی دا ھەژار دەچێتە پاڵ شۆڕشەکە کاتێک ڕێککەوتتنامەی ی ئازاری لە نێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و حکوومەتی عێراق مۆرکرا ناردرا بەغدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کە تازە لە ی شوباتی دا دامەزرا بوو لە کۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بە سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر ھەڵبژێردرا و لە ھەمان کاتیشدا کرا بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری کورد و توانی لە ساڵی دا پەرتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسییەوە بکاتە کوردی و لە چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات لەدوای بە ئاکام نەگەشتنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی دا ڕۆشتە شاری کەرەجی ئێران و تا کۆتایی ژیانی ساڵی لەوێ مایەوە ھەژار لە ژیانیدا گەلێ تاڵی و ئاوارەیی کێشاوە دوای مردنی تەرمەکەی بەرەو موکریان ھێندراوە و لە گۆڕستان باغ فردوس ی شاری مەھاباد نیژرا ھەژار لە پەرتووکی چێشتی مجێوردا کە ژیاننامەیەکی خۆیەتی کە بە دەستی خۆی نووسراوە دەڵێ بۆ خۆم لە بیرم نییە کەنگێ بۆ یەکەم جار ھاتوومە دنیاوە بەڵام وەک بۆیان گێڕاومەوە و باوکم لە بیرەوەرییەکانی خۆیدا نووسیبووی ڕۆژی شەشی شابان ساڵی ی ھیجریی مانگی بەری بەیانی کە ڕۆژێکی زۆر تووش و بارانی بووە لە دایک بووم و بریا ھەر نەبووبام وەک دەڵێن زۆر منداڵێکی گرینۆک و بە گروو بووم کەم وەختان ژیربوومەتەوە ھەروەھا سەبارەت بە ھێمن دەڵێ لە خانەقا دەگەڵ ھاوتەمەنیکی خۆمدا بوومە ئاشنا ناوی محەممەد ئەمینی شیخولئیسلام و پوورزای منداڵە شێخەکان بوو ئەویش دەبوایە بۆ بەرەکەت دەرس لای مامۆستا مەلا سەعید بخوێنی و لە ماڵی شێخ بژی نازانم ئەو زیرەکتر بوو یا من بەڵام ئەوەندە دەزانم لە دەبەنگی و ھیچ فێر نەبووندا درۆزنیش فەرقی نەدەکردین ھەر دووکمان وەک یەک دارکاری دەکراین و بە قەد یەک بەر جنێو دەدراین تەنیا فەرقێکمان کە ھەبوو ئەو بۆ نەگبەتی شێعری دەگوت و خۆی لە من بە ھونەرمەندتر دەزانی بەڵام شێعری چۆن یا خوا بە نسیبی دوژمنانت بێ من لە بەغێڵیان گاڵتەم بە شێعرەکانی دەکرد ئاخری ھەر وازی نەھێنا و لە دواڕۆژدا بوو بە شاعیرێکی ھەرەبەرز و بە ناوی ھێمن ناوبانگی کرد کاری ھەرە گرینگمان ڕاوە دووپشک دزی باخان مریشک دزین لە ماڵە شێخان و ھەزار بەدفەڕی و کاری نالەباری دیکە بوو عیرفان بەرامبەری ئازادی نامیلکەیەکی دوکتور عەلی شەریعەتییە کردوویەتە کوردی ھەر کوردم ئادۆڵف ھیتلەر ز پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا ناسراو بە ئاڵمانیای نازی و ڕابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی ھەتا بووە ھیتلەر لە شەڕی جیھانی یەکەمدا سەرباز بوو و لە ساڵی بوو بە ئەندامی پارتی نازی لە دا بووە سەرۆکی پارتەکە بەبۆنەی بەشداری لە کوودەتای سەرنەکەوتووی ساڵی ماوەیەک لە بەندیخانە بووە بە پەرەپێدانی بیرۆکەی نیشتمانپەرەستی و دژایەتی بەرامبەر بە کۆمۆنیزم و جووەکان و ھەروەھا لێدوانە پڕھەستەکانی بۆ جەماوەر و کاربەدەستان لە سەرانسەری ئەڵمانیا پشتیوانی بۆ خۆی ساز کرد لە دا بووە سەرۆک وەزیران و زۆر بە خێرایی دیکتاتۆری بنیات نا ھێندەی ماوە نەخایاند ئەڵمانیا لە بواری سوپا و پێشکەوتنەکانی سەنعەت بووە یەکێک لە زلھێزەکانی ئەورووپا ئەڵمانیا ساڵی بە مەبەستی داگیر کردن ئوتریش ھێرشی کردە سەر چیکوسڵەڤاکیا و پۆلەندا ھەر بۆیە بەڕیتانیا و فەڕەنسا شەڕیان لەگەڵ ئەڵمانیا دەست پێکرد ئەوە بوو جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێکرد ئەڵمانیا و پشتیوانەکانیان ھێزەکانی میحوەر و فەڕەنسا و بەڕیتانیا ھێزی ھاوپەیمانان بوون لە سێ ساڵدا ھێزەکانی میحوەر زۆرینەی بەشەکانی ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و باکووری ئەفریقایان داگیر کرد بەڵام لە ساڵی بەدواوە ھاوپەیمانەکان دەستیان کرد بە وەرگرتنەوەی وڵاتە داگیرکراوەکان و لە دا ئەڵمانیا لە ھەموو لاوە دەوری گیرابوو و لە کاتی گرتنی شاری بەرلین ھیتلەر بە فیشەکێک خۆی کوشت بەرپرسایەتی جەنگی جیھانی دووەم بە تەواوی لە ئەستۆی ھیتلەر دەزانن ئەو شەڕە کووژراو و بریندارێکی زۆری لێکەوتەوە زۆرترین ژمارەی کووژراوەکان کۆشتنی بە کۆمەڵی جووەکان دەزانن کە تێیدا نزیکی میلیۆن کەس کووژران و سووتێنران ئەو ڕووداوە بە جینۆسایدی ھۆڵۆکۆست ناو دەبەن ھیتلەر لە ی نیسانی ساڵی لە گوندی برۆنۆی سەر بە نەمسا کە شارۆچکەیەکی بچووکە و دەکەوێتە بەری ڕووباری ئالان کە لە ئەڵمانیاوە ھەڵدەقوڵێت و لەسەردەمی فرانسۆ جۆزیفدا لە دایک بووە باوکی فەرمانبەر بوو لە فەرمانگەی گومرگ و دایکیشی ئافرەتێکی دڵ و دەروون پاک و لە خواترس بووە و خۆشەویسترین کەسی ھیتلەر بووە ھیتلەر لە مناڵیدا لە ژیانێکی ناھەموار و چەرمەسەریدا ژیاوە باوکی زۆر توندووتیژ بووە لە ھەڵسوکەوتیدا و ھیتلەر دانی بەودا ناوە کە لە ھەرزەکاریدا تووشی توندووتیژی بووەتەوە لەلایەن باوکییەوە دوای چەند ساڵێک ھیتلەر بۆ بەڕێوبەری کارەکانی گێڕایەوە کە بەڵێنی بە خۆی دابوو کە جارێکی تر ناگرێت ئەگەر ھاتوو ڕووبەڕووی توندوو تیژی بۆیەوە لەلایەن باوکییەوە و ئەمەش بەھێزیی ھیتلەر دەردەخات ھەر لە مناڵییەوە زۆر لە مێژووناسان لەو باوەڕەدان کە ئەو توندو تیژییەی باوکی ھیتلەر دەینواند بەرامبەر ھیتلەر و دایکی کە دواتر ھیتلەر زۆر بە واقیعیانەوە باسی کردووە ئەمانە ھەمووی کاریگەر بوونە بۆ دروستکردنی کەسێتی ھیتلەری توندوتیژ پاشان خیزانەکەی چوونەتە شاری لینز و لەوێ نیشتەجێ بوون ھیتلەر خوێندکارێکی سەرکەوتوو بووە لە قوتابخانەکەی بەڵام لە یەکەم ساڵی ناوەندیدا دەرنەچوە کە لە قوتابخانەی دواناوەندیی ڕیاڵشوڵ کە لەشاری لینز بوە ھیتلەر لە ھەمان پۆل بووە کە لودڤیگ ڤیتگنشتاینی تێدا بووە کە یەکێک بووە لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی سەدەی بیستەم کە کاریگەری تەواوی ھەبوو بەسەر ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەدا و ھیتلەر ھۆکاری دواکەوتنی لە قوتابخانە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە چەندین جار بەرەنگاری باوکی بووەتەوە کە دەیویست بیکات بە فەرمانبەر لە گومرگ بەڵام ھیتلەر ئاواتی ئەوە بووە ببێت بە وینەکێش باوکی لە ساڵی کۆچی دوایی کردووە و سەرەڕای مردنی باوکی بەڵام ھیتلەر ھیچ ئاستی بەرز نەبووەتەوە لە قوتابخانەدا و لە تەمەنی شانزە ساڵیدا وازی لە خوێندن ھێناوە بێ ئەوەی ھیچ بڕوا نامەیەک بەدەست بێنێت لە کتێبی کیفاحی ھیتلەر باوەڕ بوونی بە نەتەوەیی ئەڵمانی دەگەڕێنرێتەوە بۆ ساڵانی ھەرزەکاری خۆی کە لەو کاتەدا یەکێک لە کتێبەکانی باوکی خوێندبۆوە دەربارەی جەنگی نێوان فەڕەنسا و پرۆسیا کە وای لێکرد بوو پرسیار دەربارەی ئەو ھۆکارانە بکات کە بۆچی باوکی و زۆر لە وانی تر کە ئەڵمانین و لە ڕەچەڵەکدا نەمساوین شکست بێنن لە پاراستنی ئەڵمانیا لە کاتی جەنگدا لە ساڵی ساڵی ەوە لە ھەتیوخانەدا ژیانی بەسەر بردوە لە ڤییەنا کە لەلایەن حکوومەتەوە سەرپەرشتی کراوە و دوو جار داوای پێشکەش کردوە بۆ وەرگیران لە ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکان لە ساڵانی و بەڵام ڕەت کراوەتەوە بەھۆی ئەوەی بەھرەی وێنەکێشانی تیادا نەبووە و پێیان وتووە کە بەھرەکانی زیاتر لە ئەندازیاری تەلار سازییەوە نزیکە لە ئابی ساڵی کە جەنگی جیھانی یەکەم دەستی پێکرد لەکاتێکدا کە ھەموو جیھان دڵ تەنگ بوون بە ھەڵگیرساندنی جەنگ بەڵام ھیتلەر خۆشحاڵ بوو چونکە بەو ھۆیەوە دەەیتوانی خۆی ناونووس بکات لە سوپای ئەڵمانیا دا ھیتلەر بوو بە سەرباز و لە ھێزی شانزەی یەدەکی باڤاریا کە بە ھێزی لیست ناسرابوو بەھۆی سەرکردەی ھێزەکەوە و کارەکەی ترسناکترین کار بووە و چەندین جار دوچاری مەترسی کوشتن و لە ناوچوون بووەوە بەھۆی ئەوەی کە پۆستەچی سوپا بووە و لەگەڵ کۆتایی ھاتنی جەنگدا پلەی جیفریتری وەرگرتووە کە دەکاتە جێگری عەریف لە سوپای بەڕیتانی ھیتلەر لە زۆربەی شەڕەکانی بەرەی ڕۆژئاوادا بەشداری کردوە وەک شەڕی پێرسی یەکەم و سوم و ئاراس و پاسکیندایلی ھیتلەر دوو مەدالیای ئازایەتی وەرگرتووە کە یەکێکیان مەدالیای خاچی ئاسنی لە پلەی دووەم ساڵی و مەدالیای خاچی ئاسنی لە پلەی یەکەم کە لە ساڵی دا وەری گرتوە ئەمەش زۆر بەکەمی ڕو ئەدات کە ئەفسەرێک لە پلەی جیفریتر وەری بگرێت سەرەڕای ئەوەش پلەی بەرزنەکرایەوە بۆ پلەی ئونتیرۆفیزێر کە یەکسانە بە پلەی عەریف لە سوپای بەڕیتانی و ھۆکاری بەرز نەکردنەوی ئەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی کە سەرکردەکانی ھێزەکەی باوەڕیان وابوو کە سیفاتی سەرکردەییان تێدا بەدی ناکرێ و ھەندێک مێژوونوسان ھۆکارەکەی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە ھاوڵاتییەکی ئەڵمانی نەبووە ھیتلەر بەشداری جەنگی جیھانی یەکەمی کردوە و پاشان لە ساڵی دا سەرکردایەتی سەربازی لە ئەندامانی ھێزی گەردەلوولی کرد بۆ داگیر کردنی ھەرێمی باڤاریا و گۆڕینی حکوومەتی ئەوکاتە بەڵام ھەوڵەکانی سەرکەوتو نەبوو دەسگیرکرا و بە تاوانی ناپاکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراو ھەر لە زینداندا کتێبێکی نووسی بە ناوی خەباتی من کە تێیدا ھەموو بیروبۆجونوی خۆی بۆ داھاتوی ئەڵمانیا نووسیوە و پاش نۆ مانگ ئازاد دەکرێت و سەر لە نوێ دەست دەکاتەوە بە دروست کردنەوەی پارتەکەی و درێژە بە خەباتی خۆی ئەدات لە پێناو ئەڵمانیادا و تاکولە مانگی ئابی ساڵی بوە بە سەرۆکی وڵات و دەسەڵاتی گرتووەتە دەست زۆری پێنەچوو جەنگی دوەمی جیھانی ھەڵگیرساند کەئەڵمانیا ھاوپەیمان بوو لەگەڵ ئیتالیا و ژاپۆن بەرامبەر ھاوپەیمانێتی سۆڤیەت و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەمریکا کە بوە ھۆی کوژرانی میلیۆن کەس و کاول کردنی چەندەھا وڵات جەنگەکەش بە شکستی ئەڵمانیا و ھاوپەیمانەکانی کۆتایی ھاتوو دوای شەڕ و کوشتارێکی زۆر کە ملیۆنەھا کەس کوژرا ھیتلەر کۆتایی ھات و بۆ یەکەم جاریش چەکی ئەتۆمی لە جیھاندا بەکار ھێنرا و لە ڕێکەوتی ی نیسانی پاش دۆڕاندنیان لە جەنگی دووەمی جیھانیدا لە بەرلین لەژێر بینای حکوومەتتدا خۆی و ھاوسەرەکەی کە ناوی ئیڤا براون بوو کە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی خۆیان بکوژن مارەی بڕی بوو خۆیان کوشت و پاش حەوت ڕۆژ ئەڵمانیا خۆی دا بەدەستەوە ئیڤا نزیکترین ئافرەت بوو لە ھیتلەرەوە و لە ھەموشیان خۆشتری دەویست و لە ھەموشیان زیاتر لە ئەقڵییەت و ڕەفتاری ھیتلەر تێدەگەیشت و تاکە ئافرەتیش بوو کە ڕازی نەبو بە جێھێشتنی ھیتلەر لە کۆتای دەسەڵاتیدا وپێکەوە خۆیان کوشت لەدوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی یەکەم ھیتلەر ئەگەڕیتەوە بۆ ئەڵمانیا و بەشداری لە مەراسیمی ناشتنی سەرۆکی باڤاری کیرت ئیسنەردا دەکات کە لەو کاتەدا تیرۆر کرابوو ھیتلەر لە مانگی حوزەیرانی ساڵی دا بوە بە سیخوڕ لە پۆلیسی ئەڵمانیدا کە سەر بەدەزگای زانیاری ھێزی بەرگری نیشتیمانی بوو بۆ ئەوەی بتوانێت کاریگەری بکاتە سەر سەربازەکان و بچێتە ناو پارتە بچووکەکانەوە ئەو پارتانەی کە کاریگەریان ھەیە بۆسەر کۆماری وایمار و بە تایبەتی پارتی کرێکارانی ئەڵمانی و کاتێک ھیتلەر بۆ سیخوری چوە ناو پارتی کرێکارانی ئەڵمانیاوە بینی کە ئەوە کۆبونەوەیەکی بێ مانایە لە نێوان نزیکەی پیاودا لە مەیخانەیەک بە ناوی ستیرنیکردباد بۆ مەی خواردنەوە کۆبونەتەوە و ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر ھیتلەر نەبوو پاشان ئەنتۆن دریکسلەری ناسی کە دروستکەری قفڵ بوو کە دەتوانرێت بە دامەزرێنەری سەرەکی حزبەکە دابنرێت کە لەو کاتەدا لە کۆگای ھێلی شەمەندەنەفەر کاری دەکرد پاشان ھیتلەر زۆر سەرسام و کاریگەر بو بە بیر و باوەڕەکانی دامەزرێنەری پاڕتەکە کە بەرپەرچ و دژایەتی سامی و سەرمایەداری و بیر و باوەڕی شیوعییەتی دەکرد کە ئەم بیرو باوەڕە پشتگیری دەکرد بۆ بوونی حکوومەتێکی سەرکەوتو کە ئەم ھزرە لە پرۆگرامی سۆسیالیستی غەیرە یەھودییەوە وەرگیراوە ئەنتۆن دیرکسلەر کریکارێکی تەمەن ساڵ بوو کە دەربارەی کۆمۆنیست و یەھودییەکان ھەمان ڕای ھیتلەر ھەبوو ئەویش لەو باوەڕەیا بوو کە یەھودییەکان ھۆکاری زۆرێک لەو باوەڕە شۆڕش گێڕانەیەن کە زیانیان گەییاندووە بە ئەڵمانیا ئەو توانا بەھێزەی کە ھیتلەر لە وتارداندا ھەیبووە بووەتە جێی سەرەنجی ئەنتۆن دریکسلەرو کە داوای لە ھیتلەر کردوە بێتە ناو پارتەکەوەو بووە بە ئەندامی ژمارە پەنجاو پێنجەھەمین لە حیزبەکەدا و ھەروەھا بووە بە ئەندامی حەوتەمی لیژنەی جێبەجێکاری پارتەکە و دوای تێپەڕ بوونی چەند ساڵێک ھیتلەر ئەوەی بڵاو کردەوە کە دامەزرێنەری حەوتەمی حیزبەکە یە ھیتلەر چاوی دەکەوێت بە دیتریش ئیکارت کە یەکێک بوە لە دامەزرێنەرە یەکەمینەکانی پارتەکەو ھەروەھا ئەندام بوو لە کۆمەڵەی نھێنی کە بە سول سۆسیتی ناسرا بوو و ئیکارت بوە بە مامۆستای ھیتلەر کە فێری چۆنێتی لەبەرکردنی جل و بەرگو قسەکردنی کردووە و ناساندوێتی بە ژمارەیەکی فراوانی خەڵکی و بۆ زیادکردنی ھەوادارانی پارتەکە ھەستا بە گۆڕینی ناوی پارتەکە بۆ پارتی کرێکارانی سۆسیالیستی نیشتیمانی ئەڵمانیا ھیتلەر لە ئازاری ساڵی خزمەتی سەربازی تەواو کردەو بەردەوام پشتگیری ئەندامانی دەستەی باڵای پارتەکەی بەدەس دەھینا بۆ بەژداری کردن لە کارو چالاکییەکانی پارتەکەدا و لە سەرەتاکانی ساڵی دا ھیتلەر بە شێەوەیەکی باش توانی وتار لەبەرامبەر جەماوەرێکی زۆر بدات ناوبانگی ھیتلەر بە خراپی بڵاو بۆیەوە بەھۆی بەھێزی کەسایتییەوەی و وتارە تەندو تیژو شەڕەنگێزانییەکانییەوە پارتەی کرێکارانی ئەڵمانی بارەگایەکی لە ساری میونیخ دامەزراند کە لەو کاتەدا میونیخ شوێنێکی گونجاو بوو بۆ ئەو کەسانەی کە بانگەشەی نەتەوایەتی ئەڵمانیان ئەکرد کە لە نێوانیاندا چەندین ئەفسەری باڵای تێدا بوو کە دژی شیوعییەت بوون و پستگیری کۆماری فایمەریان دەکرد کە کۆماریک بوو لەساڵانی بۆ دامەزرا لە ئەنجامی دۆراندنی ئەڵمانیا لە جەنگی یەکەمی جیھانیدا و بە تێپەر بوونی کات ھیتلەر توانی سەرەنجی ھەموو کەسایەتی ھو ئەفسەرە بەناوبانگەکان بۆخۆی ڕابکێشیت بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی پارتەکەی ھیتلەر پۆستی دەستەی جێبەجێ کاری پارتەکەیان بە خشی بە ھیتلەر بەھۆی بەھێزی و توند ڕەوی کەسایتی ھیتلەرەوە دوا بەدوای ئەوە چەند کەسانێک لە پارتەکەدا ھەستان بە دروستکردنی ھاوپەیمانییەک لە نێوان خۆیاندا لە شاری ئۆکسبۆرگ دژی ھیتلەر ئەمەش ھیتلەری ناچار کرد بە گەڕانەوە بۆ میونیخ بۆ ڕوبەڕو بوونەوەی ئەو ھێرشە توندانەی کە لە کۆتایدا بوە ھۆی دەس لەکار کێشانەوەی بە فەڕمی لە پارتەکە لە ی تەممووزی ساڵی داو ھەرچەندە ئەوان باش ئەیانزانی کە واز ھێنانی ھیتلەر مانای کۆتایی ھاتنی پاارتەکەیە بەھۆی ئەو کەسایەتییە بەھێزەی کە ھەی بوو لە پارتەکەدابەڵام دژایەتیان کرد ھەرچۆنێک بێت ھیتلەر بڕیاریدا بگھڕێتەوە پارتەکە بەڵام بە مەرجی ئەوەی بچێتە جێگەی دریکسلەری سەرۆکی پارتەکە بەھۆی کە ھیتلەر کەسێک بو جەماوەرێکی زۆری ھەبوو پاش ئەوەی کە ھیتلەر ھاتەوە ناو پارتەکەی وردە وردە پارتەکە بەرەو پیشەوە چو تاکو لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانا بەژداری دەکردو لە ھەڵبژاردنی مانگی ی ساڵی دا کە پارتە کۆمارییەکان سەرکەوتنیان تێدا بەدەس ھێنا و پارتی نازی توانی لە پڕ بوژانەوەیەکی گەورە بە خۆیەوە ببینێت پاش سەرکەوتنی بە ڕێژەی لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەدا و بەمەش پێگەی پارتەکە لە نۆھەمین بچووکترین پارتی پەرلەمانەوە بۆ دووەم گەورەترین پارتی پەرلەمان سەرکەوت و پاشان ھیتلەر ویستی خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی ولات ھەرچەندە ھیتلەر لە ساڵی و نەمسای جێ ھێشتبوو بەڵام نەیتوانیبوو ناسنامەی ئەڵمانی وەربگرێت بۆیە ئەم ھۆکارە بوە ڕێگر لەبەردەم خۆ ھەڵبژاردنی ھیتلەر بۆ ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکان و لەو کاتەدا حکوومەتی ویلایەتی برونسویک کە ژمارەیەکی زۆر لە نازییەکان ئەندام بوون تێیدا ھەستان بە دانانی ھیتلەر لە پۆستێکی کارگێڕی بچووک بۆ ئەوەی کە بتوانێت وەک و ھاوڵاتییەک ناسنامەی ئەڵمانی وەربگرێت وەلەو کاتەدا حکوومەتی ئەڵمانیا بڕیاری پێدانی ناسنامەی بە ھاوڵاتیان دەرکرد و دواجار ھیتلەر توانی ناسنامەی ئەڵمانی وەربگرێت و ھیچ بەربەستێک نەما لەبەردەمیدا کە ڕێگر بێت بۆ کاندید کردنی بۆ سەرۆکی وڵات لە کۆتایدا ھاوڵاتییە ئەڵمانییە تازەکە ھەستا بە کاندید کردنی زۆی بۆ سەرۆکایەتی ولات لە ھەڵبژاردنەکاندا لە دژی ھیندنبێرگ کە لایەنگرییەکی زۆری لە نەتەوایتییەکان و کۆمارییەکان و کاسۆلیکەکان و جمورییەکانی بەدەس ھێنابوو ھەروەھا پشتیوانی پارتە کۆمەڵایەتی و دیموکراتییەکانیشی بەدەسھێنا بوو ھەروەھا لەو ھەڵبژاردنەدا کاندیدی پارتی شیوعی و کاندیدی پارتی چەپی تیابوو کە سەربە کۆمەڵەی توندڕەوەکان بوو لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا ناوی ھیتلەر بەسەر ئەڵمانیادا بڕا ئەم نازناوەش نیشانەیەک بوو بۆ تەماحی ھیتلەر بۆ دیکتاتۆری لە لایەک و نیشانەیەکیش بوو بۆ ئەو بانگەشە سەرکەوتوەی ھیتلەر کە بە ئاسمانی ئەڵمانیادا بڵاو بۆیەوە ھیتلەر ھەستا بە وتار دان و کۆکردنەوەی لایەنگران بۆخۆی و کە لە ڕۆژێکدا لە دوو ناوچە وتاری دەدا ئەمەش سیاسەتیک بوو کە بۆ یەکەم جار بوو کەسێک بەکاری بێنێت و زۆر سەرکەوتو بوو پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ھیتلەر پلەی دوەمی بەدەس ھێنا بە ڕێژەی ی دەنگەکانی بەدەس ھێنا لە ھەڵبژاردنی دووەم لە مانگی نیسان سەرەڕای جیا کردنەوەی ئەنجامەکان و بردنەوەی ھیندنبێرگ بەڵام ھیتلەر وەک و ڕکەبەرێکی سەرەکی دەرکەوت و نەدەکرا ئیتربەھیچ جۆرێک غافڵ بکرێت لە گۆرەپانی سیاسی لە ئەڵمانیادا پاش ماوەیەک ھیتلەر بە ڕاوێژکار دیاری دەکرھیت و دواتر دەبیت بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و لە مانگی ی ساڵی دا سەرۆکی وڵات پاول ڤۆن ھیندینبۆرگ کۆچی دوای کردو لە بری ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ ئەنجومەنی وەزیران کە لەلایەن ھیتلەرەوە سەرۆکایەتی دەکرا بڕیاریدا بە دانانی ھیتلەر بە سەرۆکی نوێی وڵات چونکە وادانرا کە ھیتلەر سەرکردەو ڕاوێژکاریش بوە و سەرۆکی وڵاتیشە و ھەروەھا ھیتلەر ھەستا بە گۆڕینی دەستورو بەو شێوەیە ھیتلەر بوە سەرۆکی دادگای باڵاو سەرۆکی وڵاتیش تاکو ئەو کاتەی کە ھەڵبژاردنیکی نوێ ئەنجام دەدرێت بەڵام ھیتلەر سەرجەم یاساکانی گۆڕی بە ھەر بیانویەک بیت و بەو وەزیری جەنگی دەرکرد و خۆی کردە سەرۆکی ھێزە چەکدارەکان و وەزیری جەنگ و سەرجەم دەسەڵاتەکانی گرتە دەستی خۆی و بێ ئەوەی ھیچ کەسێک ناڕەزای دەرببڕێت و سەرەتای دیکتاتۆرییەتی ھیتلەر دەستی پیکرد وێنەی دایکی ھیتلەر نازی بزووتنەوەیەکی سیاسی بوو کە لە ئەڵمانیادا دەرکەوت لە دوای جەنگی یەکەمی جیھانیدا و لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی بیستەمدا بەسەرۆکایەتی ھیتلەری نازی پاشان گۆڕا بۆ سیستەمێکی سیاسی و ھەروەھا زاراوەی نازی بۆھەموو ئەو سیستەم و حکوومەت و بیرو باوەڕانە دادەنرێت کە لە و پارتە بچێت کە لەو سەردەمەدا لە ئەڵمانیادا دامەزرا نازی بزووتنەوەیەکی فاشی بوو کە ھەموو دەستی بەسەر ھەموو ئازادییەکی تاکدا گرتبوو بەڵام ڕێگەی بە خاوەندارێتی تایبەتی دابوو و بانگەشەی نازی نەتەوایەتی دوژمنکارانەو حوکمی عسکەرتارانەیان دەکرد و سەربەرزیان گەڕاندەوە بۆ ئەڵمانیاو سەرجەم گەلەکانی تری باکووری ئەورووپا کە بە ڕەچەڵەک دەچونەوە سەر ئارییەکان و پۆلێنێکیان بۆ نەتەوەکان کرد کە یەھودییەکان وسلاڤییەکان و نەتەوەکانی تر لە خوارەوەی پۆلێنەکەدا بوون نازی دژایەتی دیموکراتی و شیوعییەت و سۆشیالیستی دەکرد لەگەڵ سەرجەم سیستەمە سیاسییە جیاوازەکانی ترکە بانگەشەی یەکسانیان دەکرد نازی بە ھەموو ئەو کێشە ئابوری و سیاسیانەدا تێپەڕی کە لە دوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە لە ساڵی توشی ئەڵمانیا ھاتبوو ھەروەھا حکوومەتی دیموکراتی جێگەی پاشایەتی گرتەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر حوکمی ئەڵمانیای کردبوو بەڵام وڵات توشی ھەڵ ئاوسانێکی گەورە بوو و بێکارییەکی گەورە لە دوای جەنگەوە توشی ئەڵمانیا بو بوو و زۆربەی ئەڵمانییەکان لایەنگری خۆیان گۆڕی بۆ ئەو گروپە سیاسیانەی کە بانگەشەی گۆڕانکاری توند ڕەوانەی دەکرد و ئەم پارتە لەسەرەتادا ناوی پارتی کرێکارانی ئەڵمانیا بوو بە ھاتنە ناوەوەی ھیتلەر لە ساڵی و گەیشتنی بە خێرایی بە پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکە ناوی پارتەکەی گۆڕی بۆپارتی کرێکارانی سۆشیالیستی نەتەوەیی ئەڵمانیا لە ساڵی دا ھیتلەر لەسەرەتادا ئامانجی سەرەکی ئامانجێکی نیشتیمانی بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنی بەرپاکردنی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی دا بوو بۆ بەدەسھێنانی لایەنگری ھاوڵاتیان بۆخۆی و پارتی نازی گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە ئەنجامی ئەو گرفتانەی کە لەدوای کۆتای ھاتنی جەنگی جیھانییەوە توشی ئەڵمانیا ھاتبوو ھیتلەرپشتگیری ھیزی سەربازی دەکرد بۆ ڕێکخستنی سیستەمی سیاسی و ھەوروەھا داگیرکاری لە ڕێگەی سەربازییەوە و ھەستا بە چاکسازی کۆمەڵایەتی کە بەم ھۆیەوە سەرسنجی جووتیارەکان و چینەکانی ناوەندی بۆخۆی ڕاکێشا و ھەروەھا پشتگیری سەرمایەدارەکانی کرد بۆ دژایەتی شیوعییەت ئەمانەش ھەمو ھۆکار بوون بۆ فراوان بوون بوونی نازی لە ئەڵمانیاداو کە لە ساڵی دا پارتی نازی نزیکەی ئەندامی ھەبوو گەیشتن بەدەسەڵات لەلایەن نازییەکانەوە پشتگیرییەکی جەماوەری بەھێزی بەدەس نەھێنا ھەتا ئەو کاتەی کە جیھان توشی قەیرانێکی گوەرە ھات کە لە ساڵی و دەستی پێکرد لەمەو دوا ئەڵمانییەکان بە لێشاو دەچونە ناو پارتی نازییەوە و پارتەکەش لە لای خۆیەوە بەڵێنی چاکردنی باری ئابوری و بەھێزی دەسەڵات و گەڕانەوەی سەربەرزی نیشتیمانی بە ئەڵمانییەکان دا وەلە ھەڵبژاردنەکەی ساڵی دا پارتی نازی وەک و پارتێکی بەھێز دەرکەوت لە ئەڵمانیاد و لە یەنایەری ساڵی دا ھیتلەر بوە ڕاوێژکار سەرۆک وەزیران و بە خێرای ڕووی کردە دیکتاتۆری و ئازادی تاک و ئازادی سیاسی قەدەغە کرد و سەرجەم پارتە سیاسییەکانی داخست جگە لە پارتی نازی نەبێت ھەروەھا دەستی گرت بەسەر ڕۆژنامەو ڕاگەیاندەکان و خوێندندا و ھەستان بە دروستکردنی سیستەمێکی ئاسایشی بەھێز و دروستکردنی چەندین بەندیخانەی گەورە بۆ ئەو کەسانەی کە دژایەتی پارتی نازیان دەکرد لەو سەردەمەدا پاش فراوان بوونی جەنگەکان ھیتلەرو دەستو ۆێوەندەکەی خەونیان بە دروستکردنی ئیمپراتۆرییەتی نازییەوە دەبینی کەدەس بەسەر ھەمو جیھاندا بگرێت و لە ساڵی دا دەستی کرد بە جێ بەجێ کردنی پلانەکەی و ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ساڵی دا نەمسا یان داگیر کرد و و لە ساڵی دواتر چیک و سلۆڤاکیا ی پێشویان داگیر کرد و ھەروەھا لە ساڵی دا ھێرشیان کردە سەر پۆلەندا و دواتر جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێکرد و کە ئەڵمانیاو ھاوپەیماننەکانی شکستیان ھێنا لە ساڵی و حوکمی نازی لەناوبرا ئوبونتو سیستەمێکی کارپێکردن ێکی پێشکەوتووە و یەکێ لە دابەشکراوە زۆر باوەکانی لینوکسە کە بە ھاوکاریی بەکارھێنەران لەسەر بنەمای گنو لینوکس پێک ھاتووە ئەم سیستەمە باشترین و نوێترین نەرمەکاڵاکانی دنیای سەرچاوەکراوەی لەخۆ گرتووە کە بۆ کۆمپیوتەرە ھەڵگرتەنییەکان کۆمپیوتەرە ڕوومێزییەکان کۆمپیوتەرە راژەکارییەکان بێوێنەیە وەک ھەموو سیستمێکی تری کارپێکردن دەتوانی بچیتە ناو ئینتەرنێتەوە نامە ئەلەکترۆنییەکانت بخوێنیتەوە بەڵگەنامە و دەق و ھتد بەرھەم بھێنی وێنەکانت دەسکاری بکەی یاریی کۆمپیوتەر بکەی کار لەسەر دەنگ و ڤیدیۆ بکەی ئوبونتو بەخۆڕایییە و بەخۆڕاییش دەمێنێتەوە تێچووی مۆڵەتنامە ی بۆ نادەی دەتوانی ئوبونتو داگری بەکاری بھێنی بیدەیتە ھاوڕێکانت و بنەماڵەکەت دەتوانی لە فێرگە و فەرمانگە بەکاری بێنی ھەمووی ھەر بەخۆڕایی ھەر شەش مانگ جارێ وەشانێکی نوێی ئوبوونتو بۆ کۆمپیوتەری ڕوومێز و کۆمپیوتەری ڕاژەکار بڵاو دەکرێتەوە بەم پێیە دەتوانی ھەموو کاتێ خاوەنی دوایینترین و باشترین بەرنامەکان بی کە جیھانی ژێدەرکراوە دەتوانێ پێشکەشی بکات ئوبونتو کە بە شێوەی دەبێژرێ وشەیەکی کۆنی ئەفریقییە و واتە مرۆڤایەتی بەرامبەر بە کەسانی تر یان من ئەوەم کە ھەم چونکوو ھەموومان ئەوەین کە ھەین ھەموو ئەو شتانەی کە پێویستت پێیان بێ لەسەر یەک سیدی ن و بریتییە لە ژینگەکارێکی تەواو نەرمەواڵەکانی تر سەرھێڵ لەبەردەستدان دامەزراندنە گرافیکییەکان ئەگەری ئەوەت دەدەنێ کە خێرا و سانا بکەویتە ڕێ دامەزراندنێکی ستاندارد دەشێ کەمتر لە خولەک بخایەنێ کاتێ سیستەمەکە دامەزرا ڕاستەوخۆ ئامادەی بەکارھێنانە لەسەر ڕوومێز ەکەت ڕیزێک تەواوت بۆ دەردەکەوێ بۆ کاری بەبەرھەم وەکوو ئینتەرنێت پرۆگرامە گرافیکییەکان یاری و ھتد بەشگەیەکی ئەورووپی بە ناوی پاڵپشتیی بازرگانی لە ئوبونتو دەکات و داھات و قازانجی سەرەکیی خۆی نە لەڕێی فرۆشتنی ئوبونتو بەڵکوو لەڕێی گرێبەستە پاڵپشتییە بازرگانییەکان و ڕاژەئەندازیارییەکان دابین دەکات ئەم بەشگەیە پاڵپشتیی کاژێرەی ھەیە لە حەوت ڕۆژی ھەفتەدا ھەر لە نزیکەی بەشگەی بازرگانییەوە بگرە ھەتا کۆمەڵێ زۆر قوتابخانە و دامەزراوەی دەوڵەتی و ئەنیستیتۆی لێکۆڵینەوەیی پاڵپشتیی لێ دەکەن ئوبونتو بۆ مەبەستی جۆربەجۆر چەند جۆرێکی ھەیە بۆ وێنە لە قوتابخانە و فێرگەکاندا کەڵک لە وەشانی ئدووبوونتوو وەردەگیرێ نزیکەی گورزەی نەرمەواڵە پێشەکی دادەمەزرێن و نزیکەی گورزەش پاڵپشتیی فەرمییان ھەیە سەرەڕای ئەوانە پتر لە نەرمەواڵەگورزە پاش دامەزراندنی ئوبونتو ئامادەن لەسەر سیستەکەمەت دامەزرێن ئەم دامەزراندنانە لەڕێی ئیینتەرنێتەوە دەبن و تەنھا بە چەند کرتەیەک ڕوو دەدەن سەرەڕای ئەوانە گەلێ گورزەی تر ھەن کە ھێشتا پاڵپشتیی ڕەسمییان وەرنەگرتووە و لەلای خەڵکەوە بەکار دەبرێن ژمارەی ئەوانەی بڵاو دەبنەوە بەگوێرەی ساڵ و مانگی بڵاوبوونەوە دیاری دەکرێن ئەم ناوانە پاش ھەر بڵاوبوونەوەیەک لەلایەن دامەزرێنەری ئوبونتو بە ھەمووان ڕادەگەیەنرێن ئەمانە تا ئێستە بڵاو بوونەتەوە وەک وترا ئوبونتو بە ھاوکاریی بەکارھێنەران بەدی ھاتووە ھەروەھا لەلایەن بەکارھێنەرانەوە خەریکە وەردەگێڕدرێت بۆ سەر زمانە جۆربەجۆرکانی دنیا خەڵکی ھەر وڵاتێک گرووپ و دەستەیەکی پێک ھێناوە و خەریکن وردە وردە زاراوە جۆربەجۆرەکانی ئوبونتو کە پتر لە ھەزاران زاراوەن وەردەگێڕن بۆ سەر زمانی خۆیان لێرە لیستەی ھەموو زمانەکان دەبینرێن وەک لە لیستەکەدا دەبینی دوو گرووپی کرمانجی و سۆرانییش بۆ زمانی کوردی پێک ھاتوون ھەر گرووپێک بەرپرسێکی ھەیە ئەگەر پێت خۆش بوو ببی بە ئەندامی ئەو گرووپە دەتوانی خۆت تۆمار بکەی و دواتر ئیمەیلێک بۆ بەرپرسی گرووپەکە دەنێری پاش ئەوەی ئەویش وەرتی گرت خۆکار دەچیتە ناو گرووپەکەوە و دەتوانی دەست بکەی بە وەرگێڕانی زاراوەکان کە پتر لە چەند ھەزارێکن لە وەرگێڕاندا ھەرچەند سەربەستی بەڵام بۆ ئەوەی وەرگێڕانێکی تێروتەسەل بکەی نابێ ھاوکاری ھاوپرسی و ڕێنووسێکی یەکگرتووت لەبیر بچێت سیستەمی کارپێکردنی کۆمپیوتەرەکان بۆ نموونە ویندۆز ھەموو جارێ وەشان ی نوێتریان دەردەچێ ئەمە جگە لە پرۆگرامەکانی نووسینگەی وەکوو نووسین و ژمێریاری و ھتد کە ھەر کاتێ بتەوێ وەشانە نوێکانی بەکار ببەی دەبێ پارەیەکی زۆر بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکەی ئووبوونتوو ئەلتەرناتیڤێکی باشی ئەو مەبەستەیە کە ھەمووی بەخۆڕایییە ھەرکاتێکیش نوێ بکرێتەوە ھیچی تێ ناچێت بۆ نوێکردنەوەیان ھەروەھا پاڵپشتیی پاراستن یشی ھەر بەخۆڕایی لەگەڵدا دەبێت ئیزیرتوو یان قەڵایچی گرینگترین شوێنەوارێکی مێژووییە کە شوێنەوارناسانی ئێرانی و بیانی ئاماژەی پێدەکەن و وەک پێتەختی ماناکان ناساندویانە ئیزیرتوویە ھەڵکەوتوو لە کیلۆمەتری باکوری رۆژھەڵاتی بۆکانەوە قەڵایچی یان ئیزیرتوو لە پەنای گوندێکە ھەر بەو ناوە لەم گردەدا سەردەما کۆنەکانی چاخی دووی ئاسن تا ی پێش زایین و چاخی سێ ی ئاسن تا ی بەر لە زایین ی لێ بیندراوە قۆناغێکی مێژوویی و سێ دەورە بینا سازی و ھەروەھا دەیان خشتی نەخشێندراو بە ئاژەڵە ئەفسانەییەکان دۆزراونەتەوە کە لە لایەن تاڵنچی و قاچاخچییەکانەوە ساتوسەودایان پێکراوە کە دەتوانین ئاماژە بکەین بە دانە لەو خشتە نەخشێندراوانە کە ئێستاکە لە مۆزەخانەی تۆکیۆی ژاپۆن پارێزراون لە گرینگترین شوێنەوارە دۆزراوەکانی ئەم گردەن وەفدی شوێنەوار ناسی گردی قەڵایچی ئاماژەیان بەوە کردوە کە بە ھۆی جۆری میعماریی ئەو سەردەم و کەڵک وەرگرتن لە لەتە خشت و چارەگە خشت ئەوە دەردەکەوێ کە شارستانیەتیێکی کۆن و گرینگ لە نێو ماناکاندا ھەبووە ھەروەھا دۆزرانەوەی بەردنووسێک بە خەتی ئارامی کە رستەی لێنوسراوە ژمارەیەکی بەرچاو لە خشتی نەخشێندراو بە ئاژەڵە ئەفسانەییەکان ھەموویان ئاماژەیان بە شاری ئیزیرتوو واتە پێتەختی ئەفسانەیی ماناکان کردووە تا بە ئێستا کە دەورەی گەڕان و پشکنین لە لایان شوێنەوارناسانەوە ئەنجام دراوە قوربانگەی سەرکی و ھەروەھا کارخانەی خشتەکانی شاری ئیزیرتوو لە قەراخ شاری بۆکان دۆزراوەتەوە لە دەوروبەری قەڵایچی چەند قەڵایەکی سەربازی لە گوندەکانی وەک ئەربەنوس و ساروقامیش و ئاغجێوان کە بۆ پارێزگاری کردن لە پێتەختی دەوڵەت شارەکەیان دەیانمەزراندووە ھەروەھا بە دۆزرانەوەی پێتەختی ماناکان لە قەڵایچی بۆکان شوێنەوارناسان لە ساڵی دا رایانگەیاند کە ھیگمەتانە واتە پێتەختی مادەکان لە ھەمەدان نییە و بە پێی دوایین لێکۆڵینەوەی ئیحسان یەغمایی شوێنەوارناسی ناسراوی فارس کە بۆ جارێکی دیکە لە ساڵی لە وتوێژێکی رەسمیدا داکۆکی لەسەر دەکرد ئەوە راگەیەندرا کە ھێگمەتانە قەڵایچی بۆکانە و ئەگر ئەم وتەیە بسەلمێندرێ دەبێ مێژووی ئێران کە بنچینەکەی لە سەر ھیگمەتانە دامەزراوە سەرلە نوێ بنوسرێتەوە تاوگۆزی ناوی ھۆزێکی کوردە یەکێکیشە لە ھۆزانهی كه پێش هۆزی جاف دروستبووه لە ھەردوو کوردستانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناوچەکەیان کە پێی دەوترێت ناوچەی تاوگۆزی دەکەوێتە سەر سنووری ھەردوو ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان لە ڕۆھەڵات دەکەوێتە بەر ھەردوو شارستانی جوانڕۆ بەخشی کڵاش شەروێنە و سەلاسی باوەجانی بەخشی ناوەندیی تازاوە لە پارێزگای کرماشان دراوسێیە لەگەڵ ھۆزەکانی باوەجانی قوبادی ئیمامی کڵاشی و گوندی مزران ھەرچی لە باشووریشە ناوچەکەیان دەکەوێتە سنووری ناحیەی بەمۆ لە پارێزگای ھەڵەبجە و قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و ناحیەی سیروان لە پارێزگای ھەڵەبجە لەگەڵ ھۆزەکانی شەمێرانی باوایی شەرەفبەیانی نەورۆڵی ھارونی و گڵێجاڵی ھاوسنوورن شاعیری بەناوبانگی کورد مەولەوی لەم ھۆزەیە و گۆڕەکەی لە گوندی سەرشاتەی سەرووە لە ناوچەکەیان لە باشووری کوردستان ھۆزی تاوگۆزی خاوەنی نزیکەی گوندە و نزیکەی گوند لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و گوندیش لە باشووری کوردستان ئەم حەوت گوندەی خوارەوە دەکەونە دەڤەری تاوگۆزی تاوگۆز ئەم شەش گوندەی خوارەوە دەکەونە ناوچەی دۆڵی دەرە ئەگەرچی گوندەکانی ناوچەی تاوگۆزی بە شێوەیەکی بەرچاو ئاوەدانن و تاوگۆزییەکان زۆرێکیان گوندنشینن بەڵام ژمارەیەکی زۆریشیان بە شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا بڵاون و نیشتەجێن لە ڕۆژھەڵات زۆربەی تاوگۆزییەکانی دانیشتووی شارەکانی کرماشان جوانڕۆ و تازاوەی سەلاس لە باشووریش لە شارەکانی ھەڵەبجە سلێمانی دەربەندیخان سیروان ھەڵەبجەی تازە و لە ھەولێریش بنەسڵاوە کەسنەزان و کەلار بەڵام بە شێوەیەکی فراوان لە زەڕایەن کە زۆربەی دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە تاوگۆزین لەمەڕ جوگرافیای سروشتییەوە دەوڵەمەندە و خاوەنی سەرجەم ڕەگەزەگانی جوگرافیایە وەک چیا زنجیرەچیا گرد چەم و دۆڵ دەشت کانی و دەریاچە ڕووبار دورگە و ڕووەک و گژوگیای سروشتی چیای بێزەل و سورمەر و زنجیرەچیاکانی زەواڵی و خۆشک و بەمۆ بەسنوری ڕۆژھەڵاتی دەڤەرەکەدا و ھتد و لوتکەچیاکانی سورمەر و دووبرا دەکەونە ئەم ناوچەیەوە ڕووبارەکانی زمکان کاسمان و سیروان بە ناوچەی تاوگۆزیدا تێپەڕ دەبن و ھەر لە ناوچەی تاوگۆزیدا یەک دەگرن لە دورگەی ملەھاڵە کەپێشتر پێی وتراوە شەتەکە کەناوی ھەردوو گوندی سەرشاتەکان لەو ناوەوە وەرگیراوە بۆ پێکھێنانی دەریاچەی دەربەندیخان ھەروەھا خاوەنی چەندین ھاوینەھەوارە وەک ھاوینەھەواری پوینە ھووکانی و تاریکە لە ڕۆژھەڵات لە باشووری بێمارۆک پشتقەڵا و ھتد لەڕوی ئابوریشە دەڤەرێکی باشە بۆ لەوەڕداری و بەخێوکردنی ئاژەڵ و کشتوکاڵ کردن و بەدەست ھێنانی بەرھەمە خۆڕسکە وەرزیەکانی ساڵ جگە لە بەرھەمی بنێشت و ڕاوەماسی و زۆری تر وە مەرزی پشتە حاڵی حازر لە ھەوڵی ئەوەدان بکرێت بە نێو دەوڵەتی دەکەوێتە ئەم سنورەوە لەڕوی نیشتمانپەروەری و گیانفیدای نیشتمان خاوەنی سەدان شەھیدە بۆ ئازادی و ڕزگاری گەلی کورد لە ژێر دەستەیی و ستەمی وڵاتە دراوسێکانی تیرۆر چییە زیاد لەسەد پێناسەمان بۆ تیرۆر ھەیە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێناسەیەکی تایبەت بەخۆی بۆ تیرۆر ھەیە ناونیشانی لەماددەی لەیاسای ئەمریکا تیرۆر واتا توندوتیژییەکی ئەنقەست پاڵپشتی دەکرێت بەپاڵنەری سیاسیی بەکاردەھێنرێت لەدژی ئامانجی دوورە شەڕی کۆمەڵە شێوە نەتەوەییەکان و بەکرێگیراوە نھێنییەکان ئامانج لێی دروستکردنی کاریگەرییە لەسەر زۆرینەی خەڵک وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش پێناسەیەکی تایبەت بەخۆی ھەیە کەجیاوازە لەم پێناسەیەو نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالیش بەھەمان شێوە پێناسەی تایبەت بەخۆی ھەیە نوسەری ئەم بابەتەش دوو سێ پێناسەی بۆ تیرۆر ھەیە بەڵام پێناسەیەکی گشتگیر بۆ تیرۆر تا ئێستا لەنێو ھەموو پێناسەکاندا بەدی نەکراوە رەنگە لەسەر رای ئامانجی دوورە شەڕ لەپێش منەوە زۆر شت وترابێت ئەگەر گروپە تیرۆریستییەکان لەمێژوودا بوونیان نەبوایە ئەوا ھێرشکردنە سەر پیاوانی پۆلیس و سەربازەکان زۆر کەمتر دەبوو ئەگینا چۆن دەبێت گروپێک لەپێناوی چەکدا سەر لەبەیانی ھێرش بکەنەسەر پیاوانی پۆلیس و سەر لەئێوارەش ھێرش بکەنە سەر ھاووڵاتیان ئەگەر ئەمانە تیرۆریست نەبن ئەی چین دەکرێت بیانخەینە پۆلێنکردنێکی جیاوازەوە یان ئەو پیاوە چەکدارانە لەماوەی رۆژێکدا گۆڕان بەسەر سروشتیاندا نەھاتووە ھەرگیز ناگەینە بنیادنانی پێناسەیەکی تەواو گشتگیر بۆ تیرۆر ئەویش لەبەر ھۆیەکیی سادە ئەویش ئەوەیە کە تەنھا یەک جۆر تیرۆرمان نییە بەڵکو تیرۆر گەلێکمان ھەیە یاخود چەند جۆر تیرۆرمان ھەیە کەھەریەکەیان لەکات و ساتی خۆیدا جیاوازی گەورەیان ھەیە لەوەی تریان و ئامانج و پاڵنەرەکانیان ھاوشێوە نین کاتێک خوێندنەوە ئەکادیمییەکان لەھەفتاکانی سەدەی رابردوودا دەستی پێکرد بیروڕایەکی ھەڵە لەسەر دەستی کۆمەڵێک دروستبوو کەتیرۆریان تەنھا دەخستە پاڵ کۆمەڵە چەپە توندڕەوەکان و بەپلەی یەکەمیش سورەکانی ئیتاڵیا و سوپای سوری ئەڵمانی و کۆمەڵەکانی ئەمریکای لاتین بەپلەی دووەمیش کۆمەڵە نەتەوەییەکان ھەروەک ئەوەی کە لەئیرلەندای باکور رویدا ئەگەر چی سەدایەکی گەورەشی نەبوو دەرئەنجامیش ئەوەیە تیرۆر کاتێک دێتە ئاراوە کەمرۆڤ توشی بەشخوراوی و سەرکوتکردنی بەھێز دەبێتەوە لەتواناشدا ھەیە کۆتای بەتیرۆر بھێنرێت بەبنەبڕکردنی سەرکوتکردن و بێ بەشکردنی مرۆڤەکان ئەگەر تائێستا باسەکەمان روون و ئاشکرا بێت لێرەوە ئەگەر بێتو ئاماژە بەتیرۆری نێو رێکخراوەکانی سەدەی بیستەم نەدەین ناتوانین شیکردنەوەیەکی باش بۆ مێژووی تیرۆر بکەین نموونەشمان تیرۆری نێو رێکخراوەکانی نازی ئەڵمانی و روسیای ستالینە راستیشە ئەگەر بوترێت تیرۆر لەدەوڵەمەندترین دەوڵەت و لەخاوە ن فرەترین چیندا بوونی نەبووە دەتوانین بڵێن لەھەژارترین دەوڵەتیشدا بوونی نەبووە لەگەڵ تێپەڕبوونی ماوەیەکی دوورو درێژ زۆرینەی تیرۆریستانی چەپی توندڕەو دیار نەماون و بەسەر چوون بەڵام ئەگەر ھەر جۆرە تیرۆرێک لەدەیەی ھەشتاکاندا سەریھەڵدابێت لەسەر دەستی راستڕەوە توندڕەوەکان ھاتۆتە کایەوە ھەروەک ئەو کردارە تیرۆریستییەی لەسەر فڕۆکەیەکی ئەمریکا ئەنجام درا بووە ھۆی تەقاندنەوەی فڕۆکەکە لەسەر خاکی سکۆتلندا لەئەنجامدا ھەموو سەرنشینەکانی فڕۆکەکە کەژمارەیان کەس بوو لەگەڵ کەس لەسەر زەوی بوون بەقوربانی و ھەمووشیان لەو زەویەدا کەپانتایییەکەی کیلۆمەتر بوو نێژران ھەروەھا کردارەکانی تری رفاندن و تەقینەوە و ھێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکان ھیچیان لەلایەن توندڕەوە چەپەکانەوە ئەنجام نەدراون کردەوەیەکی تیرۆریستیش کەزۆرترین قوربانی لێ کەوتبێتەوە لەپێش سێپتەمبەر و لەئەمریکادا رووی دابێت تەقاندنەوەی باڵەخانەی حکومەتی فیدراڵی بوو لە ئۆکلاھۆما سیتی لەساڵی کەبەھەمان شێوە لەلایەن راستڕەوە توندڕەوەکانەوە ئەنجامدرا کەپاڵپشتی بزوتنەوەی چەکدارە ئەمریکییەکان بوون تیرۆری نەتەوەیی بەردەوامی ھەیە وەک لەوڵاتانی ئیرلەندای باکور ناوچەی باسک لەئیسپانیا و سریلانکاو ئیسرائیل و چەند ناوچەیەکی تر بەڵام تیرۆری ئیسلامی کە ئەمڕۆ رۆڵی باڵا دەگێڕێت پێشتر رووی نەدابوو جگە لەناوخۆی چەند وڵاتێکی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا نەبێت ئەوەیش بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ ئەمڕۆ تیرۆریستانی قاعیدەو کۆمەڵێک گروپی ھاوشێوەی ئەوان لەژێر چەتری توندڕەوی ئاینیدا کاری تیرۆریستی لەرێگای لایەنگرانیانەوە بەئەنجام دەگەیەنن بەڵام لێرەدا دەبێت تیرۆر یەکسان نەکەینەوە بەو گروپە ئیسلامییە توندڕەوانە چونکە دیاردەی تیرۆر لەپێش ئیسلام بوونەوە بوونی ھەبووەوە بەردەوامیش دەبێت لەپاش توانەوەی ئەو گروپانەش تیرۆر بڕوایەکی سیاسییانە نییە ھەندێک ویستیان تیرۆر بگۆڕن بۆ ئایدیۆلۆجیا بەڵام تیرۆر تازەترین شێوەکانی توندوتیژییە لەگەڵ ئەوەشدا ھەموو تیرۆرێک ناچێتە چوارچێوەی تیرۆرەوە چونکە تیرۆر لەپێش دروستبوونی جەنگەکانەوە ھاتۆتە ئاراوە بەھۆکاری ئەوەی شەڕی سوپاکان پێویستی زۆری بەرێکخستن و لوجستیکی پێشکەوتوو ھەیە ئەمەش لای مرۆڤی سەرەتایی بەردەست نەبووە تیرۆر لەسەردەمی کۆنی کتێبی پیرۆزدا سەریھەڵداوە رووداوی زۆر لەمێژووی یۆنانی و رۆمانیەکاندا بۆ نموونە کوشتنی یولیوس قەیسەر بوو کە تائێستاش نووسەر و ھەنەرمەندان لەنوسین و کارەکانیاندا جەختی لەسەر دەکەنەوە ھەوەرھا کوشتنی زۆردارانەی ولیام تیل ی پاڵەوانی نەتەوەیی لە رۆمانە سویسرییەکاندا کە تائێستاش بەکاری پاڵەوانێتی ناوزەد دەکرێت ھەرچەندە رادەیەکی تۆکمە و گشتی نییە بەڵام بەزۆرینە کۆکن لەسەر ئەوەی کە دیاردەی تیرۆر بۆ ماوەیەکی دیاریکراو رێگە پێدراوبووە لەلایەن زۆردارانەوە ئەو ماوە دیاریکراوەش لەکاتێکدا بووە کەدیارەدەی تیرۆر وەک دیاردەیەکی دژە مرۆڤایەتی تەماشا نەکراوە و دەستنیشان نەکراوە وەک دیاردەیەکی قەدەغە کراو لەروانگەی ئاین و یاساکانی دادپەروەری مرۆڤایەتییەکانەوە لەلایەکی تریشەوە وەک ھەوڵێک بەکارھێنراوە بۆ لەناوبردنی زۆرداران و کۆتایھێنان بەزوڵم و زۆری دوای دەرکەوتنی بێ سوودیی گرتنەبەری ھەموو رێگا چارەکانی تر سەبارەت بەوەش ھەر لە فەیلەسوف و زاناکانی لاھوتەوە تا ئێستا درک بەوەکراوە کە بەکارھێنانی کوشتن لە دژی زۆرداران دیاردەیەکی ترسناک نیە و نابێتە بیانویەک بۆ شەرعیەتدان بەکاری کوشت و کوشتار یاخود پەنابردن بۆ دواین چارەسەر کە کوشتنە ھەروەک ئەوەی کە ھێنری چوارەمیان لەفەرەنسا کوشت و دەکرا بۆ بەرەنگاربوونەوە رێگا چارەی ترو خۆپیشاندان بگرنەبەر لەو سەردەمەدا لەکاتی بەکارھێنانی دیاردەی تیرۆر دژی دەسەڵاتداران چەند کۆمەڵەیەکی بچووک ھاتنەکایەوە کەنەخشەیان بۆ تیرۆری میتۆدیی داڕشت لەوانەش خێڵی حەشاشییە نھێنییەکان بوون کەپێکھاتبوون لەموسوڵمانە ئیسماعیلییەکان لەناوچەکانی عێراق و ئێرانی ئەمڕۆ لەسەدەی ھەشتەم تا سەدەی چواردەھەم ئەنجام و حاکم و والی و خەلیفەکان و یەکێک لەپاشاکانی قودسی سەلیبی یان تیرۆر کرد حەشاشییەکان داھێنانیان لەکاری تیرۆریزمی میتۆدی دا کرد و چەکەکانیان بریتیی بوو لە شمشێرو ھەوڵیان دەدا لەرێگای کاری خۆکوژییەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن و بۆ ئەم مەبەستەش چەندان خۆبەخش ئەو کارانەیان ئەنجام دەدا کاتێک یەکێکیان دەکرد بەئامانج و ئەو کەسە دەسەڵاتداربوو پاسەوانێکی زۆری لەدەور بوو و ھەوڵیان دەدا تیرۆرەکە ئەنجام بدەن نەیاندەتوانی لەدەست پاسەوانەکان ھەڵبێن و دەکوژران ئەم داھێنانەی حەشاشییەکان کە بریتیی بوو لەکاری خۆکوژی تا ئێستا درێژبوونەوەی ھەیە و گەشەی پێدراوە حەشاشییەکانیش تا ئەمڕۆ زمانەکەیان لەچەند ناوچەیەک بوونی ماوە چالاکی تیرۆریستی بەردەوامی ھەبوو لەکۆتاییەکانی سەدەی ناوەڕاستەوە تا سەدەی نوێ بەڵام لەسەدە نوێیەکاندا چەند جەنگێکی بەرفراوان رویان دا وەک جەنگی سی ساڵە و جەنگی ناپلیۆن لەماوەی بەردەوامبوونی ئەوجەنگانەوە کوشت و کوشنکارییەکی زۆر لەناوچە جیاجیاکانی دونیادا کەوتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە و زۆری کوشت و بڕەکان دیاردەی تیرۆر باسێکی ئەوتۆی لێوە نەدەکرا و گرنگییەکی ئەوتۆی پێ نەدراوە ھەربۆیە ئاستی تیرۆر لەم ماوەیە نزم بوەتەوە تیرۆر لەکۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا تەشەنەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی ئەمیش لەنێوان ھەندێک کۆمەڵەی جیاواز لە تەواوی دونیادا وەک کۆمەڵە چالاکە ھەڵھاتووەکانی ئیرلەندییەکان و شۆرشگێڕە ئیشتراکییە روسیەکان یاخود لەنێو چەند خێڵێکی گێرەشێوێن لە زۆرینەی ناوچەکانی ئەوروپا و ئەمریکای باکور بەھامان شێوە کۆمەڵە نھێنییەکانیش لەدەرەوەی ئەوروپاو بۆ نموونە لەمیسرو ھند و چین لە پێناو ئامانجە نەتەوایەتییەکانیان کردەوەی تیرۆرکارییان ئەنجام دەدا ئەو کارانەش زۆرجار رووداوی زۆر دڵتەزێنیان لێ دەکەوتەوە ھەندێکجار سەرکەوتنیان بەدەست دەھێنا لەماوەیەکی دوورو درێژدا نەک لەماوەیەکی کورتدا تیرۆکردنی ئەرشەدوقی نەمساوی فرانز فیردیناند و ژنەکەی لەسەر دەستی گروپێکی نەتەوەیی سڕبی لەکاتی سەردانێکیدا بۆ سرایڤۆ لەبۆسنە لە حوزەیرانی دا جەنگی جیھانی یەکەمی لێ کەوتەوە کارە بەرچاوەکانی توندڕەوە تیرۆریستییەکان لەسەدەی نۆزدەدا کوشتنی قەیسەرێکی روسی بەناوی ئەلێکساندرای دووەم ی لێکەوتەوە و داوتریش چەند وزیر و نوێنەران و ژەنراڵ و ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکیش ولیام ماکنلی لەساڵی بەرکەوتەی کارە تیرۆریستییەکانی ئەو سەردەمەبوون ھەر لەدرێژ بوونەوەی ئەو کردارانەدا چەند کەسی خاوەن پلە و پایە و دەسەڵات بوون بە قوربانی وەک پادشای ئیتاڵیا پادشای ئەمبرتۆ ئیمپراتۆر زیتا لەئیمپراتۆریەتی نەمسا مەجەر و سەرۆکی فەرەنسا سادی کارنۆ و ئەنتۆنیۆ کانوفاسی سەرۆک وەزیری ئیسپانیا لەکۆتایشدا جەنگی جیھانی یەکەم دەرئەنجامی ئەم کارانەبوو بەھۆی کوشتنی فرانزفردیناند کە لەسەروە باسمانکرد زەنگی جەنگ لەساڵی لێدرا لەدوبارە خوێندنەوەی رۆژنامەکانی ئەو سەردەمە و چیرۆکی گەورە نوسەرانی لە دۆستوڤیسکیەوە تا دەگاتە ھێنری جیمیس و جەزیف کونزاد بەئاسانی بۆمان دەردەکەوێت کەتیرۆر چ مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی کۆتایی پێ ھێنانی تیرۆر زۆرجار دووبارە کراوەتەوە وەک ئەو وتەیەی لیۆت ترۆتسکی کە لەکاتی شۆڕشی بەلشەفیدا سەبارەت بەکوشتنی وەزیرێک لەیەکێک لەبۆنەکاندا باسی لەکۆتایی پێھێنانی تیرۆر کرد بەڕیگای دروستبوونەوەی چەندین وەزیری تر کەجێگای وەزیری تیرۆر کراوە لەداوی جەنگی جیھانی یەکەمەوە دوبارە کردارە تیرۆریستییەکان لەچەند وڵاتی جیاوازدا سەریانھەڵدایەوە وەک ئەڵمانیاو وڵاتانی بەڵقان فاشستەکان و کۆمۆنیستە توندڕەوەکان بڕوایان بەتیرۆری گشتی ھەبوو نەک بەکرداری تیرۆریستی تاکە کەسی بەڵام ھەندێجار کردارەکان لەدژی تاکەکەسەکان رویان دەدا وەک تیرۆکردنی سەرکردەی ئیشتراکییەکان لەئیتاڵیا بەناوی جیاکو مۆماتیوتی بەڵام کرداری تیرۆریستی کە شایەنیباس بێت لەسەردەمەکانی جەنگی جیھانی دووەم و دوو دەیەش دوای ئەوە رویان نەدا بەڵام لەحەفتاکانی سەدەی بیستەمدا ئەم کردارانە لەسەر تیرۆریزمی ئیسلامی لەژێر ناونیشانێکی نوێ ودوور لەھاوشێوەی پێشوو ھاتەکایەوە کەئەویش دیاردەی خۆکوژی بوو ھەرچەندە ئەوەی لەپێشەوە باسمانکرد کە وەک دیاردەیەکی خۆکوژی دەناسرا چەکەکانیان پێکھاتبوو لەشمشێرو خەنجەرو دەمانچەی کەم ھاوێژ کەپەلاماری کەسە بەئامانج کراوەکانیان دەدا و دواتریش خۆیان پێوە دەبوون جیاوازە لەو دیاردەیەیی ئەمڕۆ کە کەسەکان خۆیان دەتەقێننەوە و لاشەکانیان ون دەبێت ئەویش لەرێگای بۆمبی بەخۆ چێنراوەوە تیرۆری کۆن و ئەوەی لەسەدەی نۆزدەدا پێش ئەوکاتەش روی دەدا زۆرە جیاوازە لەتیرۆی ھاوچەرخ چونکە تیرۆی کۆن شەرەف مەندییەکی پێوە دیاربوو کاتێک تیرۆریستان ھەوڵی کردارێکی تیرۆریستییان دەدا لەدژی سەرکردەو سەرۆک کاریان دەکرد و ھەندێکجار ژن و منداڵی ئەوکەسە پایە بەرزانە لەھێرشەکاندا پێوەدەبوون بەڵام ئەمڕۆ ھیچ جیاوازی لەنێوان کەسە کاربەدەستەکان و خەڵکی ئاسایدا ناکات و پێی مەبەست نییە لەئەنجامی ئەو کارەی کە ئەنجامی دەدات چەند کەسی سیاسی و ژەنراڵ پێوەدەبێت و چەند کەسی بێ تاوان و ھاووڵاتی پێوە دەبێت بۆیە تیرۆیزمی ھاوچەرخ ھەڵگری ناوێکی جیاوازن ناونیشانێکی یەکجار خراپیان ھەیە بوریس سافنکوف کەسەرۆکی شۆڕشگێڕە ئیشتراکییەکانی روسیابوو لەپێش جەنگی جیھانی یەکەمدا یادەوەرییەکانی لەژێر ناوی یادەوەرییەکانی تیرۆریستێکدا بڵاوکردۆتەوە بەڵام تیرۆریستی ئەم چەرخە دەیەوێت خۆی بەجەنگاوەر بناسێت یان پیاوانی مافیا یاخود ھەڵھاتوو یان شۆڕشگیڕ بەڵام بەھیچ شێوەیەک خۆی وەک تیرۆریست پیشاننادات ئەگەر بێت و کۆک نەبین لەسەر پێناسەیەکی گشتی بۆ تیرۆریزم واتە ئاڵۆزییەکی تەواو ھەیە سەبارەت بەدیاردەکە و ھەر لایەنێکیش رایەک بدات لەسەری نابێتە ھەڵە دیاردەی تیرۆر وەک ھەر دیاردەیەکی تر کۆمەڵێک لەدژی دەوستێتەوە و کۆمەڵێکیش لایەنگری دەبن چۆن تا ئێستاش لایەنگرانی گەورە تاوانباری جیھان لە ھیتلەرەوە تا بول بوت لەسەرتاسەری جیھاندا بونیان ھەیە کاتێکیش ئەو کەسانەی ھەمیشە راھێنراون لەسەر ئەوەی کەکاری تیرۆریستی لەپێناو ئازادیدا ئەنجام دەدرێت ھەرگیز ناتوانین پێناسەیەکی گشتی تیرۆریان پێ بناسێنین بەڵام دوا بڕیاریش لەسەر کردارە تیرۆریستییەکان بەدەست کەسانی پسپۆڕی ئەو بوارەیە نەک تەواوی خەڵک تا ئێستا ھیچ ھۆکارێک بەگشتی دیاری نەکراوە کەئایا مرۆڤەکان بۆ دەبن بەتیرۆریست بەتێپەڕبوونی کاتیش روداوەکان سەیرترو ھەمەجۆرتر دەبن و شیکاران و لێکۆڵەرەوان لەبەرامبەریاندا دەستەوەستان دەوەستن فیکتور ئەمبرنامی ئەومنداڵە رفێنراوە بوو کە لەنێوان سەرنشینی وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا بوو کاتێک لەساڵی لەلایەن تیرۆریستە لوبنانییەکانەوە بۆماوەی دوو ھەفتە دەستبەسەر بوو گرتنی منداڵێک دەبێت چ ھۆکارێکی لەپشتەوە بێت کە ئەم دیاردەیەش تائێستا بەردەوامی ھەیە لەم دواییانەدا پێشنیارێک کرا سەبارەت بەدیاردەی تیرۆر کەھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی داگیرکەری بیانی لە وڵاتاندا و بوونیان لەھەر وڵاتێکدا دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی کارە تیرۆریستییەکان ئەم پێشنیارە لەھەندێک رووەوە راستە وەک داگیرکردنی ئیسپانیا لەلایەن ناپلیۆنەوە یاخود بوونی سوپای ئەمریکا لەعیراق بەڵام ئەگەر بەوردی بڕوانینە نەخشەی سیاسی تیرۆریزمی ھاوچەرخ دەبینین بونیان لە ھەریەک لە وڵاتانی سریلانکا و بەنگلادش و وڵاتانی ئەوروپاو جەزائیر ھەیە کەئەم وڵاتانە ھێزی داگیرکەر رووی تێ نەکردوون بگرە لەعیراقیشدا ئەو رووداوانەی کە روودەدەن لەکۆنەوە بوونی ھەیە ئایا مێژوو ھیچ وانەیەکی سەبارەت بەتیرۆر پێشکەشکردووین بۆجارێکی تریش ئەو دوپات دەکەینەوە کەوەڵامێکی روون و تایبەت بەدی ناکرێت و دەبێت بەشێوەیەکی گشتی وەڵام بدرێتەوە ئەویش ئەوەیە کە لەوسەردەمانەدا تیرۆری ئەوتۆ بەدی نەدەکرا مەگەر لەلایەن دەسەڵاتە دیکتاتۆرییە سەرکوتکەرەکانەوە نەبێت بەڵام لەدونیای تازەدا بەھۆی ئازادی رادەربڕین و ئازادی سیاسیی و ئاین و ھەروەھا گردبوونەوەی تاکەکان لەسایەی سیستمی دیموکراسییەوە ھۆکار گەلێکن بۆ فراوانبوونی دیاردەی تیرۆریزم دواتریش تیرۆر لەکاتێکدا دێتە کایەوە کەدەسەڵاتی ناوەندی لاواز بێت یاخود ھەربوونی نەمابێت بۆ نموونەش لەشەقامەکانی ئیسپانیادا لەسەردەمی فرانکۆدا ھیچ دیاردەیەکی تیرۆریستی بەدی نەدەکرا بەڵام لەکاتی ھەڵوەشاندنەوەی دیکتاتۆرییەکەیدا دیاردەی تیرۆر لەگۆڕەپانی سیاسی ئەو وڵاتەدا ھاتە کایەوە ھەروەھا لەرۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش دەسەڵاتە سەرکوتکەرە میانڕەوەکانیش توانیویانە دەستبەسەر ئەم دیارەیەدا بگرن وەک تورکیا و سوریا و میسر و جەزائیر لەدەیەی ھەشتاکانی سەدەی پێشوودا ھەندێجار تیرۆر سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت و ھەندێجاریش شکستخواردوو دەبێت و بکەرەکانیشی توشی دەرئەنجامێکی پێچەولانە دەبنەوە بەڵام تیرۆر دیاردەیەکی بەردەوامە و ھەمیشەش بەردەوامی دەبێت ئەگەر بێت و دەستیشی بەسەردا بگیرێت و لەکاتێکی تردا ھەر سەرھەڵدەداتەوە ئەوکاتانەشی کە تیرۆر ھێوەر دەبێتە و جەنگ و کوشتاری زۆر لە تەواوی جیھاندا بووونی ھەیە تیرۆر ئەگەر بوونیشی ھەبێت گرنگییەکی ئەوتۆی پێ نادرێت حەسەن دەرزی ساڵی لە شاری بۆکان لەدایک بووە ھەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانی گوتن و فێربوونی موسیقا بووە گوێی بە دەنگی مامۆستا حەسەن زیرەک و و فۆلکلۆری پڕ لە حەز و تاسە و خۆشەویستی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی بۆکان کراوەتەوە برای گەورەی محەممەد کە خاوەنی دەنگیکی بە سۆز بوو کاریگەریەکی یەکجار زۆری لە سەر دانا و ھاندەر و سەرچاوەی حەز و خۆشەویستی بووە بۆ دونیای گۆرانی دەکرێ بگوترێ ئەو ھەوەڵین مامۆستای بووە کە بە داخەوە بۆ خۆی درێژەی بەم رێبازە نەداوە ژەندنی ئامێرەی کەمان لای مامۆستایان ئەمیر مینایی و رەشید فەیز نیژاد فێر بووە ساڵی بۆ ماوەی بیست ساڵ مامۆستای قوتابخانە بووە لە تا چوار بەرھەمی ھونەریی پێشکەش کردوە ساڵی بەھۆی دەست بەسەری و نەبوونی ئازادی لە لایان رژێمی ئێران دەرفەتی گۆرانیی لێ ستێندرا و لە کاری مامۆستاییش لا بردرا و ئێستا دوور لە نیشتیمان لە بریتانیا دەژی سەرجەمی ئاڵبۆمەکانی تا ئێستا پێنج دانەن شێخ مەحموود شێخ سەعید شێخ محەممەد لەدایکبووی مردووی ی تشرینی یەکەمی ڕابەری چەندان ڕاپەرینی کوردی بوو دژی هێزی بریتانی لە کوردستان ئەو شێخی ڕێبازی قادرییە بوو لە خێزانی بەرزنجی لە شاری سلێمانی لە زۆربەی راپەڕینەکاندا بە پاشای کوردستان ناوبراوە لە ی کانوونی دووەمی لە کۆبوونەوەیەکدا لە سلێمانی لەگەڵ کۆڵۆنێڵ ئارنۆڵد وێڵسن مەندوبی سیڤیلی میسۆپۆتامیا بە وەکالەت سەرکردە کوردەکان داوای پاڵپشتیی بریتانیایان کرد بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی یەکگرتوو و سەربەخۆ لە سایەی پاراستنی بریتانیادا لەنێوان ساڵانی و شێخ مەحموودی حەفید کە سەرکردەیەکی کوردی کاریگەر بووە لە سلێمانی حکومەتێکی کوردیی پێکھێنا و دوو شۆڕشی دژی حوکمی بریتانیا کرد دوو ساڵی پێ چوو تا دەسەڵاتی بریتانی توانی ڕاپەڕینەکانی سەرکوت بکات یەکەم شۆڕشی لە ی مایسی دەستی پێکردو کە تێیدا ئەو کارمەندە بریتانیانەی لە سلێمانی بوون دەستگیرکران و شۆڕشەکە بەخێرایی بە موسڵ و ھەولێردا بڵاوبووەوە بریتانیا بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکە بۆمبارانی ھەوایی تۆپباران شەڕی زەمینی و یەکجاریش گازی کیمیاییی بەکارھێنا بریتانیەکان شێخ مەحموودیان دوورخستەوە بۆ ھیندستان لە حوزەیرانی سەرکردەی خێڵەکیی ناوچەکە داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کرد لەژێر سایەی ئینتیدابی بریتانیا ڕەتکردنەوەی بریتانیەکان بۆ حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لەوەوە سەرچاوەی گرت کە سەرکەوتنی حوکمی سەربەخۆی کوردەکان لە ناوچەکەدا وا ئەکات عەرەبەکانی تر لە ھەردوو ناوچەی بەغدا و بەسرە داوای سەربەخۆیی بکەن و بەمەش کۆنترۆڵی ڕاسەوخی بریتانیەکان بەسەر میسۆپۆتامیادا لەناودەچێت لە ساڵی بریتانیا شێخ مەحموودیان گێڕایەوە سەر دەسەڵات بەو ھیوایەی شێخ مەحموود کوردەکان ڕێکبخاتەوە و دژایەتی تورکەکان بکات کە داوای موسڵ و کەرکووکیان دەکرد شێخ مەحموود مەملەکەتی کوردستانی ڕاگەیاند و خۆی وەک مەلیکی کوردستان ناساند دواتر ڕەزامەندی دەربڕی بە ئۆتۆنۆمییەکی سنوردار لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی تازەپێکھێنراودا لە ساڵی و دوای ڕاگەیاندنی وەرگیرانی عێراق لە عوسبەتول ئومەم شێخ مەحموود سێیەم ڕاپەڕینی دەستپێکرد کە بە ھێزە زەمینی و ئاسمانییە بریتانییەکان سەرکوتکرا عومەری سوڵتانی ناسراو بە وەفا شاعیری بەناوبانگی کوردستان و ئێران ساڵی لە یەکێک لە کۆنترین گەڕەکەکانی شاری بۆکان لەدایک بوو لە بەندیخان شیعر لە ئامێز دەگرێت وەفا لە رۆژگارانی کپی سەردەمی پاشایەتیدا شیعری دەگاتە رادیۆ دیھلی لە ھیندستان و خەڵاتی یەکەم لە مێھرەجانی شیعری فارسیدا وەردەگرێت و لێی دەگێڕنەوە کە بچێت بۆ وڵاتی ھیندستان بەڵام بۆی نالوێ و لە تاران لە باڵوێزخانەی ھیندستان خەڵاتی تایبەتی و کتێب بە ئیمزای جەواھیر لەعل نەھرۆ وەردەگرێت وەفا یەکێک لە رابەرانی شۆڕشی نوێکردنەوەی شیعری کوردی و فارسی بوو یەکەم کتێبی شیعری بە زمانی فارسی بە نێوی سروودی پەرەستوو بڵاو دەکاتەوە دواتر دیوانی شێعرە کوردییەکانیشی بڵاو بوویەوە ئەم شاعیرە ڕۆژی ی تشرینی دووەمی بەھۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد و ھەر لە گۆڕستانی گشتیی شاری بۆکان لە نزیک مەزاری مامۆستا عەباس حەقیقییەوە ئەسپەردەی خاک کرا فیدرالیزم یان فیدرالیەت شێوازێکە لە شێوازەکانی حوکمڕانی کە تیایدا دەسەلاتەکان بە گوێرەی دەستوور دابەشکراون لە نێوان حکومەتی ناوەندی و یەکەی تری حکومی بچوکتر دابەشکراون ھەریم و ویلایەتەکان ئەو دوو ئاستە ئاماژەپێکراوەی حکومەت پشت بەیەکتری دەبەستن و بەشداری لەسە سەروەری دەوڵەت دەکەن و دابەشی دەکەن دەکرێت فیدرالیەت ئەمانە لە خۆوە بگرێت نووسینەکانی دوو لە چاودێرە سیاسیەکانی ئینگلیز البێرت دایسی و جیمس برایس کاریگەریەکی گەورەیان ھەبوو لە سەر سەرەتاکانی تیۆری فیدرالیەت دایسی دوو مەرجی بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی فیدرالی دانا یەکەمیان بوونی چەند دەوڵەتێک بە جۆرێک پەیوەندیەکی بەھێزی ناوچەیی و مێژوویی و نەژادی یان لەو جۆرە بەیەکیانەوە ببەستێتەوە بۆ ئەوەی وابکات بتوانێت لە روانگەی دانیشتوانەکانیانەوە ناسنامەیەکی نیشتمانی ھاوبەش ھەڵبگرێت و مەرجی دووەم ئەوەیە ئارەزووی نیشتمانی لە یەکگرتنی نیشتمانی و پێداگیری لەسەر پاراستنی سەربەخۆیی ھەموو دەوڵەتەکانی ناو یەکگرتنەکە یەکێک لە ئاکارە سەرەکیەکانی فیدرالیەت بریتیە لە دابەشکردنی دەسەڵاتەکان برۆفیسۆر ک س ویر لە کارێکی کلاسیکیدا لەبارەی بابەتی حکومەتی فیدرالی پێمان رادەگەیەنێت ئایا سیستەمی فەرمانڕەوایی دابەشکرنێکی گەورە لە نێوان دەسەڵاتەکانی ناوەند و ھەرێمەکان بەرجەستە دەکات و ئایا ھەریەکەیان لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی خۆیدا ھەماھەنگی لەگەڵ ئەوانی تردا دەکات و پشتیان پێدەبەستێت دەرئەنجامی سەرەکی بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکان خۆی لە لە نا توانایی ھەریەک لە دوو حکومەتەکە حکومەت ناوەند و ھەرێمەکان دەبینێتەوە لە پیادەکردنی ھەمان بڕی ئەو دەسەڵاتەی کە ئەگەر حکومەتەکە حکومەتێکی یەکپارچە و نا فیدرالیبایە دەیتوانی پیادەی بکات دەستور لە سیستەمی فیدرالیدا بریتیە لە باڵاترین دەسەڵات کە دەوڵەت دەسەڵاتەکانی لەوەوە وەردەگرێت و پێویستیشە کە دەسەڵاتێکی دادگەری سەربەخۆ ھەبێت بۆ پووچەڵ کردنەوەی ھەر یاسایەک کە لەگەڵ دەستوردا نەگونجێت رەوایەتیش رێگرە لەبەردەم فیدرالیەت بە جۆرێک دەستور دەبێت توند و یەکلاکەرەوە بێت نەوەک فشۆڵ بێت و پێویستە ئەو رێسایانەی کە لە دەستووری ناوبراودا ھاتوون نەتواندرێت بگۆڕدرێن تەنھا لە لایەن دەسەڵاتێکی باڵاترەوە یان دەستە و دامەزراوەکانی یاسادانانەوە نەبێت و زۆر بەی جار گرانی گۆڕینی دەستوور دەبێتە ھۆی دروستکردنی ھەستی پارێزگاریکردن فیدرالیەت لە تیۆرەکەی دا سیستەمێکەی دەستوری بەھێز دەستەبەر دەکات کە دیموکراسیەتی فرەلایەنی پشتی پێدەبەستێت و پەرە بە دیموکراسیەتی نوێنەرایەتیکردن دەدات لە رێگەی دابینکردنی ھاوڵاتیبوونی دوولایەنە لە یەک چوارچێوەی کۆماریدا و دەتواندرێت ئەم لێدوانە کلاسیکیە بدۆزیتەوە لە پەیماننامەی فیدرالیەت کە دەڵێت فیدرالیەت بەشداریدەکات لە بەرجەستەکردنی پرەنسیپی دادپەوەری دادگەری و کەمکردنەوەی کردارە سەرکوتکاریەکانی دەوڵەت ئەمەش لبەرئەوەی فیدرالیەت یەکەم دەتوانێت توانای دەوڵەت لە پێشێلکردنی مافەکان کەمبکاتەوە لەبەرئەوەی گەرەنتی ئەوەدەکات کە پەرلەمان ئارەزووی سنوردارکردنی ئەو ئازادیانە دەکات کە دەسەڵاتی دەستووریان نیە و ئەو حکومەتەش کە بتوانێتیش ئەمە ئەوا ئارەزووی نابێت و دووەم پرۆسە یاساییەکانی دروستکردنی بڕیار لە سیستەمە فیدرالیەکان وادەکات خێرایی حکومەت کەمدەکاتەوە لە رەفتارکردن ئەو وتەیەی کە دەڵێت فیدرالیەت یارمەتی دابینکردنی دیموکراسیەت و مافەکانی مرۆڤ دەدات کاریگەری ئەو توێرە ھاوچەرخی ھەڵبژاردنی جەماوەری لەسەرە لە یەکە سیاسیە بچووکترەکان تاکەکان دەتوان بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە حکومەتێکی ستوونی یەکپارچە بەشداریبکەن سەرباری ئەوەش ئەو تاکە ناڕەزا و توڕانەی کە لەیەکێک لە دەوڵەتەکانی فیدرالیەتەکەدا دەژین بۆیا ھەیە بچن لە دەوڵەتێکی تری نێو فیدرالیەتەکەدا بژین و بێگومان ئەوەش بە گریمانەکردنی ئەوەی کە دەستور مافی گواستنەوە لە نێوان وڵاتەکانی دەوڵەتی فیدرالی یەگرتوو و تا ئێستا توانایی سیستەمی فیدرالی لە پاراستنی ئازادیە مەدەنیەکان جێگای مشتومڕە چونکە زۆربەی جار تێکەڵییەک لە نێوان مافەکانی تاک و مافەکانی دەوڵەت ھەیە ئەمەش وای کردووە کە دانانی پێوەند لەسەر دەسەڵاتەکانی خحکومەتە خۆجێیەکان پێویست بێت و پێویستە تێکەڵی لە نێوان ئەو پێوەندانەی کە دەسەڵاتی دادگەری دایان دەنێت ئەو دەسەڵاتە دەستووریانەی کە بە دادگەری دراوە بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ بپەرلەمان و لە نێوان خودی فیدرالیەتیشدا روونەدات لەلایەک ھەندێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکایی مێژوویەکی رەشیان ھەیە لە لە دەستبەسەرداگرتنی ئازادیە مەدەنیەکانی گرووپە ئیتنیکیەکان و ئافرەتان و گرووپەکانی تریش لە لایەکی تریش یاسا و دەستورەکان لە ھەندێک ویلایەتی تردا کە بۆ پاراستنی ئەو گرووپانە داڕێژراون ھێشتا لەسەرەوەی ئەو دەقانەی دەستوری ئەمەریکی و پەیماننامەی مافەکانی ئەمەریکایین کە پاشکۆیەتی فیدرالیەت بە یەکێک لەو سێ کۆڵەگەیەی دەستوری ئەمەریکی دادەنرێت شان بەشانی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان واتە دەسەڵاتی یاسادانان و دادگەری و جێبەجیکردن و ئازادیە مەدەنیەکان داڕێژەرانی ئەم پەیمانامە فیدرالیە دەڵێن لە ھەردوو و بۆچوونی خۆیان لەبارەی سیستەمی پشکنین و ھاوسەنگی رووندەکەنەوە کە بە گوێرەی ئەم سیستەمەوە حکومەتەکانی ویلایەتەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی کاردەکەن بۆ ئەوەی بە تێپەڕبوونی کات بگەن بە حاڵەتێک لە حکومەتی دەسەڵات سنوردارکراو دەستوری ئەمەریکی روونکردنەوەیەک یان باسکردنێکی دیاریکراو بۆ فیدرالیەت ناداتە دەستەوە لە ھیچ بەشێک لە بەشەکانیدا بەڵکو لە بری ئەوە ئاماژەی جۆراوجۆر بۆ ماف و بەرپرسیاریەتیەکانی حکومەتەکانی ویلایەتەکان و بەرپرسیارەکانیان لەبەرامبەر حکومەتی فیدرالی ناوەندی ھەندێک لە باشترین توێژنەوەکان لەبارەی فیدرالیەت لە ناوەڕاست و کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا لەلایەن دانییل جی الیعازر ئەنجامدراون کە یەکێکە لە توێژەرەوە پڕ بەرھەمەکان و لە ھەردوو زانکۆی و کاری کردووە بۆیە بۆ ئەوانەی کە گرنگی بە فیدرالیەتی ئەمەریکی و سیستەمی فیدرالی دەدەن دەتوانن چاو بە تنەوەکانیدا بخشێننەوە لە لینوس بێنێدیکت تۆرڤاڵدس بە سویدی لەدایکبووی ی کانوونی یەکەمی ئەندازیارێکی فینلاندی ئەمریکیـیە کە دروستکەری ناووکی لینوکس وە بۆ ماوەیەکی درێژ گەشەپێدەری سەرەکی ئەمەش بوو بە ناووک بۆ سیستەمی بەکارخەری وە چەندین دابەشکراوەی تر وەک گنۆ و چەند ساڵێک دواتر ئەندرۆید وە کڕۆم ئۆئێس دروست بوون تۆرڤاڵدس لەدایکبووی ھێلسنکی فینلاندـە کوڕی ھەریەکە لە ئانا و نیلس تۆرڤاڵدس ـە وە کوڕەزای شاعیر ئۆڵێ تۆرڤاڵدس و لێۆ تۆرنگوێستـی ئامارزانە وە ھەردووک باوانەکەشی لە ناو کەمپی زانکۆی ھێلسنکی بوون لە ساڵی ـەکان تۆرڤاڵدس قوتابی زانکۆی ھێلسنکی بوو لە نێوان ساڵانی و تۆرڤاڵدس لە ساڵی زانکۆی تەواو کرد بە بەدەست ھێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر لەلایەن گروپی توێژینەوەی پیشە ئەکادیمیاکەی پچڕا ساڵێک دوای خوێندنەکەی کاتێک پەیوەندی کرد بە سوپای فینلاندـی ھێزی سەربازی ئوسیما لە ھاوینی ساڵی مانگ دیاریکرا بۆ ئەنجامدانی پڕۆگرامی مەشقی ئەفسەری لە خزمەتگوزاریی سەربازیی زۆرەملێی فینلاند لە سوپا پلەی بەرزکراوە بۆ ئەفسەری پلە دوو لەگەڵ ڕۆلی ئەفسەری ژمێرەری مووشەکەکان دوای سەردانیکردنی بۆ ترانزمێتا لە کۆتاییەکانی ساڵی تۆرڤاڵدس پەسەندی کرد کە کار بکات لە شوێنێکی کۆمپانیاکە ئەو شوێنەی کاری تێدا ئەکرد لە نێوان فێبرواریی ساڵی تا جوونی پاشان ڕۆشت بۆ کە لەو کاتەی تێکەڵ بوو لەگەڵ بۆ ئەوەی ببێتە دامەزراوەی لینوکس لە تا بەشدار بوو لە بۆ یارمەتی دان لە ھەڵبژرادنی بۆ لینوکس و یونێکس لە ناوی ھات لەلایەن وەک یەکێکە لە داھێنەرانی خوار تەمەن ساڵی دوونیا لە ـدا بەنزیکەیی لەسەدا دووی ناووکی لینوکس لەلایەن تۆرڤاڵدس خۆیەوە نووسرابوو چونکە ھەزاران بەشداربووی تێدابوو بۆ ناووکی لینوکس وە ئەم ڕێژەی سەدییە یەکێک بوو لە گەورەترین بەشداری بۆ ئەو مستەفا ھیجری سکرتێری گشتیی ئێستای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە لە ساڵی لە نەغەدە لە دایکبوە لیسانسی ئەدەبیاتی فارسیی لە زانکۆی تاران گرتووە ساڵی پەیوەست بووە بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ساڵی بووتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ساڵی بووتە ئەندامی دەفتەری سیاسی مستەفا ھیجری بە زمانەکانی کوردی ئینگلیزی فارسی و ئازەری دەتوانێ قسە بکات ئەندامی کۆمێتەی ناوەندی بەرپرسی رادیو دەنگی کوردستانی ئێران ھەتاوی ئەندامی دەفتەری سیاسی بەرپرسی کۆمیسیونی ماڵی تا ئەندامی کۆمێتەی ناوەندی بەرپرسی ناوەندی ئاژوان ئەندامی کۆمێتەی ناوەندی بەرپرسی زانکۆ ئەندامی دەفتەری سیاسی بەرپرسی کۆمیسیونی سیاسی نیزامی تا جێگری سکرتێری گشتی بەرپرسی کۆمیسیونی سیاسی نیزامی تا سکرتێری گشتی تا جێگری سکرتێری گشتی بەرپرسی کۆمیسیونی چاپەمەنی تا ئەندامی دەفتەری سیاسی بەرپرسی کۆمیسیونی سیاسی نیزامی تا سکرتێری گشتی موقبیل ھونەرپەژووھ پووشپەڕی لە بۆکان شاخەوانێکی ناوداری کوردە موقبیل ھونەرپەژووھ لە ساڵی پووشپەڕی لە شارستانی بۆکان ھاتە دونیا لە ساڵی واتە لە سەر شاخەکانی بەردەزەرد و تەرەغە و کێوەکانی دەوروبەری بۆکان دەستی بە چالاکیی خۆی لە بواری وەرزشی شاخەوانی کرد ھەر لە تەمەنی مێرمنداڵیدا توانی بچێتە سەر لووتکەی زۆربەی شاخە بەرزەکانی وڵاتی ئێران لەوانە دەماوەند سەبەلان عەلەم کووھ و چەندین شاخی بەرزی دیکە ئاشنابوونی موقبیل ھونەرپەژووە لە گەڵ شاخەوانی کورد محەمەد ئەوراز دەستپێکێکی دیکە بوو بۆی بەو شێوەیەی کە ھێشتا تەمەنی ساڵیی تەواو نەکردبوو لە ساڵی بووە ئەندامی یانەی نەتەوەیی شاخەوانی وڵاتی ئێران موقبیل ھونەرپەژووە ساڵی لەگەڵ محەمەد ئەوراز کە خاوەنی چەندین مەدالیای گرینگی جیھانی بوو ھەروەھا گەلێک بڕوانامەی پسپۆرانە و شانازی گەورەی بەدەستھێنابوو لە میانەی بەرنامەی سەرکەوتن بۆ لووتکەی گاشێربرۆمی یەک بە بەرزایی مەتر لە ھیمالیای وڵاتی پاکستان کە یازدەیەمین لووتەکەی بەرزی جیھانە لە بەرزایی مەتری لە مەودایەک کە تەنیا مەتریان بۆ لووتکە مابوو بە ھۆی ھاتنە خوارێی باڕنی بەفر ھەتا بەرزایی مەتری کەوتنە خوارێی و ھەر دووکیان بە سەختی بریندار بوون لەم بەرنامەیەدا محەمەد ئەوراز کاپیتانی یانەی نەتەوەیی شاخەوانی ئێران بوو موقبیل شاخەوانی ھاوڕێی و ھاوتەنافی ئەو بوو محەمەد ئەوراز رۆژ دوای ئەم کارەساتە لە نەخۆشخانەی شەفا لە شاری ئیسلام ئاباد لە وڵاتی پاکستان کۆچی دوایی کرد پاشان تەرمەکەی ھێنرایەوە بۆ ئێران و لە سەر کێوی سوڵتان یەعقووب لە شاری نەغەدە بە خاک سپێردرا موقبیل لە ساڵی لەگەڵ یانەی نەتەوەیی شاخەوانی ئێران چووە سەر لووتکەی شاخی لۆتسە بە بەرزایی مەتر کە چوارەمین لووتکەی بەرزی جیھانە لە ھیمالیای وڵاتی نیپال موقبیل لە لایەنی رێژەی تەمەنەوە وەکوو گەنجترین شاخەوانێک کە چۆتە سەر ئەم لووتکەیە ریکۆردێکی تازەی لە ئاستی جیھاندا بە ناوی خۆی تۆمار کرد و نازناوی لاوترین شاخەوانی فاتحی لۆتسەی لە جیھاندا پێبەخشرا موقبیل ھاوینی ساڵی لە وڵاتی پاکستان دوای ھەوڵدان بۆ سەرکەوتن بە سەر لووتکەی بەرزی شاخی دیران پیک بە بەرزایی مەتر دوای یەک مانگ چالاکی بە سەر لووتکەی شاخی ئیسپانتیک بە بەرزایی مەتر سەرکەوت ھەروەھا ساڵی وەکوو راھێنەری یانەی شاخەوانی لاوانی وڵاتی ئێران چیای ئاراراتی لە وڵاتی تورکیا فەتح کرد ھاوینی ساڵی لە پۆستی راوێژکاری سەرپەرشتیاری یانەی نەتەوەیی شاخەوانی ئێران بە مەبەستی سەرکەوتن بە سەر لووتکەی برۆدپیک چوونە وڵاتی پاکستان کە دوای دوو مانگ ھەوڵ و چالاکیی تا بەرزایی مەتری ئەم شاخە سەرکەوتن بەڵام بارودۆخی نالەباری کەش و ھەوا بووە ھۆی ئەوەی کە یانەکە تا لووتکە سەرنەکەوێت موقبیل ھونەرپەژووە خاوەنی دوو بڕوانامەی راھێنەری شاخەوانی و سەھۆڵ و بەفر بوو بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەندامی فەرمی گروپی شاخەوانی سامرەندی شاری نەغەدە بوو ھەروەھا لە مانگی رەزبەری وەکوو سەرپەرشتیاری ئەم گروپە ھەڵبژێردرا ئەو لە شارەکانی مەھاباد بۆکان دیواندەرە سەقز پیرانشار و شنۆ چەندین خولی فێرکاری لە بوارەکانی شاخەوانی و سەھۆڵ و بەفر بۆ شاخەوانانی ئەم شارانە بەڕێوەبرد بێجگە لەمانەش لە ساڵانی کۆتایی تەمەنیدا وەکوو کاری شاخەوانی و سەخرەوانی لە گەڵ گروپەکانی شاخەوانی شارەکانی بۆکان و مەھاباد و نەغەدە کار و چالاکی دەکرد موقبیل ھونەرپەژووە کە خاوەنی نازناوی گەنجترین شاخەوانی جیھان و ئەندام و راھێنەر و کاپیتانی یانەی نەتەوەیی شاخەوانی وڵاتی ئێران بوو لە کاتژمێر ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە ی تشرینی دووەمی بەرامبەر بە ی خەزەڵوەری لە سەر دیوارەی شاخی بەردەزەرد لە کیلۆمەتری باشووری رۆژئاوای شاری بۆکان لەگەڵ تیمێکی کەسی لە شاخەوانانی لاوی ئەم شارە خەریکی کاری راھێنان و پرۆڤەی سەخرەوانی بوو کە لە بەرزایی مەترییەوە کەوتە خوارێ بە پێی بەرنامەکانی لێژنەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی موقبیل ھونەرپەژووە لە کاتژمێر ی بەیانی رۆژی ھەینی ی تشرینی دووەمی بەرامبەر بە ی خەزەڵوەری رێوڕەسمی لە نێو کۆڵانەکان و شەقامەکانی شارستانی بۆکان بەڕێوەچوو کە دەیان ھەزار کەس تیایدا ئامادەبوون و دواتر لەسەر کێوی بەردەزەردی بۆکان بەخاکسپێردرا زمانی ئینگلیزی سەر بە خێزانی زمانەکانی ھیندوئەورووپایییە بەشێکە لە خیزانی زمانە جێرمەنییەکان کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئینگەلتەرا سەری ھەڵداوە بەڵام لەگەل تێپەڕبوونی کات بووەتە لینگوا فرانکایەکی جیھانی لە ھەرە زمانە دەوڵەمەندەکانی دنیایە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیھان ئەم زمانە دەزانن کە ھەژماردەکرێن بە نزیکەی ملێۆن ئاخێوەر و زمانی فەرمی زۆر لە وڵاتانی دونیایە زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی وڵاتاندا دەخوێندرێت و زمانی یەکەمی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆیە زمانی ئینگلیزی ھەر لە سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمەوە پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەخۆوە بینی لە ئەنجامی ئەو پێشکەوتنە ڕامیاری سەربازی زانستی رۆشەنبیری و داگیرکەرانەی بریتانیا و بریتانیای مەزن دوایش لە ناوەراستی سەدەی بیستەم لە پاش پێشکەوتنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زمانی ئینگلیزی پیتی ھەیە بەپێی سەرژمێری پیتی زۆرترین جار لە ڕەنووس و وە پیتی کەمترین جار لە ڕەنووس و نووسراوەکان بەکاردەھێنرێن حەسەن زیرەک لەدایکبووی ی تشرینی دووەمی لە بۆکان ئێران مردووی ی حوزەیرانی لە بۆکان ھونەرمەند مۆسیقازان و گۆرانیبێژێکی کورد بوو یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد بوو بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ھونەری ئاواز و گۆرانی کوردییە کە بە دەنگی ئەو وتراوەتەوە حەسەن زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناسراوە لە ساڵی لە شاری بۆکان پارێزگای ورمێ مرد و ھەر لەوێش نێژرا حەسەن زیرەک لە مەڵبەندی موکریان لە دایک بووە لەرۆژی ی تشرینی دووەمی ساڵی ی زایینی ساڵی ی ھەتاوی شوێنی لە دایکبوونی زۆر ڕوون نییە بە گوێرەی قسەی خەڵکی شاری بۆکانە و زیرەک لە گەریکی قەڵای سرداری ئەم شارە لە دایک بووە و زۆر کەسیش لەوانەی کە لە نزیکەوە دەیناسن گوندی ھەرمێلە کە لە نێوان شاری سەقز و بۆکان ھەڵکەوتووە بە شوێنی لە دایکبوونی دەزانن باوکی ناوی عەبدوڵڵایە و دایکی ئامینی ناو بووە باوکی لەلای خانانی ئاغای گوندی ھەرمێلە کاری کردووە لەبەر لێھاتووی بە زیرەک ناوی دەرکردووە ناوبراو جگە لە حەسەن دوو کوڕی دیکەی بە ناوەکانی حوسێن و مینە ھەبووە لە تەمەنی ژێر دە ساڵیدا لەگەڵ چەند کەس لە دەنگخۆشانی بۆکان لە شایییەکانی ناو شار و گوندەکانی بۆکان گۆرانی وتووەتەوە لە حەوت و ھەشت ساڵیدا بەردەستی مسگەری و قاوەچییەتی دەکات و ھەروەھا خزمەتی ماڵە دەوڵەمەندەکانی بۆکانی کردووە زیرەک منداڵ دەبێ کە باوکی دەمرێ تەمەنی ساڵان دەبێ کە باوکی کۆچی دوایی دەکات بە دوای مردنی باوکیدا بنەماڵەکەیان لە دێ بار دەکات و دەچنە شاری سەقز پاشان دایکی زیرەک شوو دەکاتەوە و ئەمە دەبێتە ھۆی دژواری زیاتر لە ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ زیرەک و خوشک و براکانی لە تەمەنی ساڵیدا دەگەڕێتەوە ھەرمێلە و لەلای خانان ئاغای ئەو دێیە بە کارکەر دادەمەزرێتەوە و بۆ درێژەی ژیانی دەست دەکات بە قاوەچییەتی و چاوساخی و بەردەستی ئاغاوات ھەر لەو تەمەنەدا دەنگە خۆشەکەی سەرنجی خەڵکی ئەو دێیە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ و ھەموو ھەوڵی ئەوەیان دەبێ کە زیرەک لە دەنگە خۆشەکەی بێ بەشیان نەکات کە خانان دەبینێ زیرەک دەنگی ئاوا خۆشە ئەمجار زیاتر بایەخ بە ئەو دەدا و ڕێگا دەدا زیرەک بێتە دیوەخان و بە گۆرانییەکانی کۆڕی میوانانی خان بڕازێنێتەوە لەولاشەوە زیرەک مێرمنداڵ و دەنگخۆش بۆ شەو داوەت و ڕەشبەڵەکی کوڕان و کچانی دێ خۆ دەکوتێ و بەزمی شەوانەیان خۆش دەکات دوای ساڵێک ھەرمێلە و لای ئاغاوات بەجێ دەھێڵێت و ڕوو دەکاتە شار بە شاگرد لای کەبابچی و وردە کاری دیکە ژیان دەباتە سەرێ ساڵی ی ھەتاوی دێتەوە ھەرمێلە و وەک تفەنگچی لە ماڵی ئاغاوات دادەمەزرێ و پاشان نێوانی لەگەڵ ئاغا تێکدەچێت و واز لە تفەنگچییەتی و ئازار و ئەزیەتی خەڵک لە پێناو ئاغادا دێنێت و دەچێتە سەقز و دەبێتە شۆفێری مینە خانی ئەردەڵان و لە نێوان سەقز و بانەدا دەست بە کار دەکات ڕۆژێک لە ڕۆژان کوڕە جەحێڵەیەکی گوندی قوڕەدەرێ بە ناوی مەحموود نارنج دەکەوێتە بەر ماشێنەکەی و دەکوژرێ لەترسان سەری خۆی ھەڵدەگرێ و ئاوارە دەبێت تا لە کوردستانی عێراق دەگرسێتەوە دواتر زیرەک دەگاتە شاری بەغدا و لەوێ بە ھۆی چەند کەسێک لە میوانخانەی شومال ئەلکەبیر دادەمەزرێ لەوێش دەست دەکات بە گۆرانیوتن و لە ماوەیەکی کەمدا بەم ھۆیانە ناوبانگ دەردەکات چەند کەس لە ناودارانی مۆسیقای کوردی وەک عەلی مەردان لە ساڵی ی زایینی زیرەک لەوێ دەبینن و ئەو دەبەنە بەشی کوردی ڕادیۆ بەغدا بۆ یەکەم جار دەنگی لە ڕادیۆی کوردی بەغداد دەبیسترێ و بەم جۆرە مەیدانێکی باش بۆ خۆ نواندنی گۆرانیبێژیی زیرەک پەیدا دەبێ حەسەن زیرەک لە ماوەی مانەوەی لە بەغدا دەیان گۆرانی تۆمار دەکات و ئەم گۆرانییانە ناو و ئاوازەی زیرەک بە کوردستاندا بڵاو دەکەنەوە زیرەکی گۆرانیبێژ لە ماوەی نزیک بە دە ساڵ مانەوە لە عێراقدا دەبێتە دۆست و ئاشنای زۆر ھونەرمەند و گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد لە ئەزموون و ڕێنوێنییەکانیان کەڵک وەردەگرێ و سەرنجیان بۆ لای مایە بەھرە ھونەرییە کەم وێنەکەی خۆی ڕادەکێشێ لە ی گەلاوێژی گەڕاوەتەوە بۆ ئێران لەوێ چووە بۆ ڕادیۆی تاران کرماشان و تەورێز و لەوێوە گۆرانی خوێندووە ھەر لەو ساڵەدا لە ڕادیۆی تاران لەگەڵ میدیا زەندی ئاشنا دەبێت و پێکەوە ژیانی ھاوبەش پێک دێنن کە ئاکامی ئەو ژیانە دوو منداڵ بە ناوەکانی مەھتاب و ئارەزوو دەبێ ساڵی ی ھەتاوی حەسەن زیرەک ماڵەکەی دەباتە شاری بانە و لەوێ لە کانی مەلا ئەحمەد چایخانەیەک دادەمەزرێنێ دیارە شان بە شانی ئەو کارەش لە گۆرانیوتن و کاری ھونەری ناوەستێ و لە بەزم و شادی خەڵکدا بەشداری دەکات و بە بۆنەی جۆراوجۆرەوە گۆرانی تۆمار دەکات پاشان دەچێتە شاری مەھاباد و لە دواکاتەکانی ژیانیشیدا دەچێتە شاری شنۆ لە شاری شنۆ بە کار و کاسبی ژیان تێپەڕ دەکات لە ساڵانی لە شاری سلێمانی لە تیپی شانۆی ھونەرەجوانەکان لەگەڵ سێوەخان و ڕەشۆڵ عەبدوڵڵا لە شانۆکای بووکی ژێر دەواری ڕەش و خەسوو یان ئەژدیھا و تەڕپیر بەشداری کردووە لە نێوان ساڵانی لە شاری سەقز ھۆتێلی سێ ئەستێرەی ھەبووە کە بۆ خۆی لەوێ گۆرانی گوتووە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک پشت بەستنی ئەو بە گۆرانی فۆلکلۆرییە ئەو چاوی بە زۆر ناوچە و مەڵبەندی کوردستان کەوتووە لێیان ماوەتەوە لا خەڵکەکەی میوان بووە و ھەڵسان و دانیشتنی لەگەڵیان بووە و لەگەڵ شێوەی ژیانیان و جلوبەرگ و ھەڵسوکەوتیان ئاشنا بووە ئەو گۆرانییانەی لە خەڵکەوە بیستوویەتی فێری بووە ھەرچەند زیرەک زۆر گۆرانیشی ھەیە کە ھەم ھەڵبەستەکەی و ھەم ئاھەنگەکەی ھی خۆیەتی زیرەک لە شیعری کوردیش کەڵکی وەرگرتووە لە ئەو شاعیرانە نالی وەفایی سەید کامیل ئیمامی کوردی ھەردی پیرەمێرد و ھێمن زیرەک بۆ وێنە شیعری شەو ی سەید کامیل ئیمامی کردووە بە گۆرانی حەسەن زیرەک گۆرانی فارسی و ئازەریی ھەیە لەو جۆرە گۆرانییانەدا زیرەک ھەڵبەستی کوردی تێکەڵاو کردوون گویلدر یەکێکە لەو گۆرانییانە کە بە زمانی ئازەری گوتوویەتی بەشێک لەگۆرانییەکانی حەسەن زیرەک لەگەڵ زۆر گۆرانیبێژی کورد گۆرانی گوتووە بۆ نموونە محەممەد ماملێ مەلا حسێنی عەبدوڵڵازادە عوسمان بۆکانی و ئەحمەد شەماڵ گۆرانی ماڵی بابم بێ وەفا یەکێک لەو گۆرانییانەیە کە حەسەن زیرەک محەممەدی ماملێ و مەلا حسێنی عەبدولازادە ساڵی ی ھەتاوی پێکەوە بە یارمەتی تیپی مۆسیقای کرماشان تۆماریان کردووە بەرھەڵبێنە و ھەوارە گوڵم ھەوارە دوو گۆرانی دیکەن کە زیرەک و محەممەدی ماملێ پێکەوەیان گوتوون لە ماوەی ژیانی ھونەری زیرەک دەربەدەری زۆری چێشت ماوەیەک لە شارەکانی ئێران و ماوەیەک لە عێراق لە ڕۆژانی دەستپێکی ژیانی لە باشووری کوردستان لە شاری سلێمانی کاری دەکرد ڕۆژێک بەدەم کارەوە لەژێر لێودا گۆرانی دەخوێنێت ئەو گۆرانییە و دەنگی زیرەک ھەستی ڕێبوارێک دەبزوێنێ و ئەو ڕێبوارە دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە ژیانی زیرەکدا و ڕێگەی بۆ دەکاتەوە بڕواتە ڕادیۆی بەغداد بۆ ماوەیەک لە ڕادیۆ بەغداد کار دەکات و کاتێ لە ساڵی بەشی کوردی ڕادیۆ تاران دەست بەکار دەکات حەسەن زیرەک بۆ تاران بار دەکات و لەوێ درێژە بە کار دەدات زۆربەی بەرھەماکانی حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ تاران لەگەڵ گەورەکانی مۆسیقای ئێرانی وەک حسەین یاحەقی حەسەن کەسایی جەلیل شەھناز جەھانگیر مەلەک و ئەحمەد عیبادی بووە حەسەن زیرەک ئەگەرچی لەبەر بارودۆخی ئەستەمی ژیان لە خوێندن بێ بەش مابوو بەڵام توانای بێوێنەی لە ھۆنینی شیعری کوردی و دانانی مۆسیقای کوردی ھەبوو ئەو توانایە لەگەڵ دەنگی بێوێنەی بووە ھۆی ئەوەی کە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک لە سەرانسەری کوردستان ببێتە خۆشەویستی جەماوەری خەڵک ئێستاکەش لە شار و گوندەکانی کوردستان و لە ماڵی کوردەکان گوێ لە گۆرانییەکانی دەگیرێت حەسەن کاتێ لە تاران بوو لەگەڵ وێژەری بەشی کوردی ڕادیۆ تاران خاتوون میدیا زەندی یەکیان ناسی و دوای ماوەیەک ژیانی ھاوسەرییان پێکھێنا بەرھەمی ئەو ژیانە دوو کچ بە ناوەکانی ئارەزوو و مەھتاب بوو کە زیرەک چەند گۆرانییەکی بە کچەکانیدا وتووتەوە حسەن زیرەک نە لە ئێران و نە لە عێراق ڕووی خۆشیی نەدی ھەڵسووکەوتی حکوومەتی ئێران کێشەی زۆری بۆ درووستکرد بۆ نموونە دوای ماوەیەک ئیتر ڕێگەیان نەدا بە ڕادیۆ تاران ئەوە دڵی ناسکی زیرەکی ڕەنجاند و بڕیاریدا چی تر نەگەڕێتەوە تاران باری کرد بۆ عێراق بەڵام لە بەغداد دەستبەسەر کرا و لە بەندیخانە ئەشکەنجە درا خۆی دەگێڕێتەوە کە لە بنمیچ ھەڵواسراوە و لێی دراوە بۆیە دوای ڕزگاری ڕەوانەی ئێران دەبێتەوە بەڵام بۆ چارەڕەشی لە ئێرانیش ساواک دەیگرێ و ئەشکەنجەی زۆری دەکەن زیرەک لە شوێنێک چۆنییەتی ئەشکەنجەکان دەگێڕێتەوە و ئەو گێڕانەوە وەک یادگاری ماوەتەوە لێی حەسەن زیرەک لە نێوان ساڵانی تا لە ڕادیۆ کرماشان کاری کردووە لەو ماوەدا لەگەڵ گەورەکانی مۆسیقای ئەو سەردەمە وەک موجتەبا میرزادە محەممەد عەبدولسەمدی ئەکبەر ئیزەدی و بەھمەن پوولەکی کاری کردووە و ئەو ھاوکارییە بووە ھۆی خولقاندنی بەرھەمی وا کە وەک شاکارەکانی مۆسیقای ئەو سەردەمە یادگار ماون ساڵی ی ھەتاوی نەخۆشییەک کە لە مێژ بوو حەسەن زیرەکی ئازار دەدا لێی تووند کرد چەند جار لە نەخۆشخانەکانی ورمێ و بۆکان خەواندیان بەڵام نەخۆشییەکەی کە شێرپەنجە بوو دەست بەرداری نەبوو لێرەشدا حەسەن زیرەک وازی لە گۆرانی گوتن نەھێنا سەرەنجام ڕۆژی ی پووشپەڕی ساڵی ی زایینی نەخۆشی ھێرشی بۆ دێنێ و شێرپەنجەی جەرگ لە عەردی دەدا و دوای ماوەیەکی زۆر لە جێگادا کەوتن لە ی زایینیدا لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان ماڵاوایی لە زێد و نیشتمانەکەی دەکات و چرای تەمەنی لە سووتان دەکەوێت و پەپوولەی گیانی قەفەسەی سینگی پڕ لە ماتەمی بەجێ ھێشت لە سەر ویستی خۆی لە داوێنی کێوی ناڵەشکێنە کە دەڕوانێتە بۆکان ئەسپاردەی دایکی نیشتمان دەکرێت مەرگی حەسەن زیرەک وەک بۆمبێک لە نێو کوردستاندا تەقییەوە و شەپۆلەکانی خەم و ماتەمی لە دەستچوونی لە سنوورەکانی کوردستان تێپەڕی لە سەر وەسیەتی خۆی لە داوێنی کێوی ناڵەشکێنە ی بۆکان بە خاک سپێردرا گۆڕەکەی بوو بە زیارەتگای لایەنگران و ئەویندارانی ئەم شیعرانەش بوونتە ڕازێنەرەوەی کێلەکەی تێبینی ئێستا مەزارەکەی نۆژەن کراوەتەوە و ئەم شێعرانەش نەماون و شێعری نوێی لێ نووسراوە حامید درودی لە ساڵی ی کۆچیی ھەتاوی لە گوندی چرۆسانە لە ناوچەی بێڵەواری شاری کامیاران لە پارێزگای کوردستان ھاتووەتە دونیا و ھەر لە گوندەکەی خۆی نێردایە بەر خوێندن و پاش پۆلی پێنجەم چۆتە شاری کامیاران و لە خوێندنگەی شبانەروزی خوێندنی ناوەندی تەواو کردوە و لە دەبیرستانی ھەمان شاردا دوای ساڵێک خوێندن چووتە کرماشان و ساڵێک لەوێ کاری کردووە لە دواییدا چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی ھێزی پارتیزانی بێستوون ی حدکا لە کرماشان و بووە بە کادری دەرمانی ئەو ھێزە و تاکو ڕۆژی برینداربوونی لە گوندی لۆن دا لەو هێزەدا ماوەتەوە لە ساڵی دا لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ەوە نێردراوە بۆ سوید و لەویش درێژی بە کاری دەرمانی دا و بووەتە کادری دەرمانی لە بەشی دەروونناسیدا ساڵی گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لە نەخۆشانەی پێشمەرگە نەخۆشخانەی ئازادی لە چیای قەندیلدا چەند مانگ کاری دەرمانی کرد و ھاوکات دەورەی ددان کێشان و ددان پڕکردنەوەی دیت و لەو بەشەدا دەستی بە کار کرد تاکو نەخۆشخانەکە گواسترایەوە بۆ شاری کۆیە دوای ئەوە بنکەی نەخۆشخانە لە کۆیە ئازادی سەقامگیر بوو گەڕایەوە بۆ سوید ساڵی دیسان گەڕایەوە بۆ کوردستان و دوای ماوەیەکی کورت لەوی خێزانی پێک ھێنا و گەڕایەوە بۆ سوید دوای گەڕانەوەدەورەیەکی دوو ساڵەی میدیا دەنگ و رەنگ و وێنەگری و گرافیکی کومپیۆتەری خوێند ساڵی لە بنکەی تیشک تیڤی لە فەرەنسا دەستی بە کار کرد و ئێستاش لەسەر کارەکەی بەردەوامە بێجگە لەوەی بەڕێوەبەری بەرنامەی کلیک ە زۆر رۆژیش لە وەشاندا دەمێنێتەوە و مونتاژی دوو بەرنامەی بێستوون و شارۆیش دەکا بێجگە لەمانەش زۆر سروود و گۆرانی لە شێوەی کلیپ دا دروست کردووە ناوەندی کەمئەندامانی کورد لە سوید کورد ئای تی گرووپ زانستپەروەرانی کورد لینوکس بە ئینگلیزی بە شێوە وتنی یا سیستمێکە وەک ھەموو سیستمی کارپێکردنەکانی دی ویندۆز مەک ئۆ ئێس نۆڤڵ ھتد بەشێکی زۆری ئەم سیستمی کارپێکردنە بە پێوەری پازیکس ھاوئاھەنگ کراوە بە شیوازی شارەزایانە لینوکس بە ناوکی سیستمی کارپێکردنەکە دەڵێن نە ھەموو بەلام زۆر جار بۆ ئاسانی لە وتن بەتەواو سیستمی کارگێڕییەکە دەڵێن لینوکس کە لە سەرەتادا تەنھا وەک ئارەزوویەکی خوێندکارێکی لاو بەناوی لینوس تورڤالدسەوە کە لە زانکۆی ھێڵسینکی فینلەندا دەیخوێند دروست کرا بوونی سروشتی دەستکەوتن و چالاکیی لینوکس وای کردووە کە ئەمڕۆ لە تەواوی جیھاندا ئاشنا بێت و زۆربەی پێشکەوتووخوازانی پرۆگرام سەرچاوەی یاساکەی بەکار دەھێنن بەپێی پێویستی خۆیان لەم کاتەدا بە دەیان پرۆژەی بەردەوام ھەیە کە دەرگایان بۆ لینوکس کردۆتەوە بۆ ڕێکخستنی کاڵاڕەقەکان و مەبەستی جۆراوجۆر لینوکس لۆگۆیەکی یاساییی ھەیە پێنگوینی لینوکس کە لینوس تورڤالدس خۆی ھەڵیبژاردووە بۆ دەربڕینێک بۆ ئەو سیستمی کارپێکردنەی دروستی کرد لینوکس چۆن ئەخوێنرێتەوە باشتر وایە گوێ لە دەنگی لینوس تۆرڤاڵدس خۆی بگیررێت بۆ دڵنیایی لەم کورتە ئاودیۆیەدا بە زمانی ئینگلیزی بەدەنگی خۆی دەیخوێنێتەوە لینوس گرنگیی بەسیستمی مینیکس کە سیستمێکی بچووکی یونیکس ە دابوو وە بڕیاری دا کە ئەم سیستمە پێش بخات چونکە لە پێوانەی مینیکسدا نەمابوو لە ساڵی دەستی کرد بە کار کاتێک یەکەم دەرچوو ی ی ھێنایە بھدەوامی کاری تیا کرد تا ساڵی کە دەرچووی ی ناوک ی لینوکس ھاتە کایەوە ئێستا تازەترین ناوکی لینوکس دەرچووی کە لە ھاتۆتە کایەوە و پێشکەوتووخوازانیش ھەر بەردەوامن لینوکس پێش خراوە لەژێر سایەی گنو وە سەرچاوەی یاساکەی بە خۆڕاییە و لەبەردەست دانراوە بۆ ھەمووان ھەرچەندە ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە لینوکس و دابەشکەرەکانی مەرجە ھەمیشە بەخۆڕایی بن کۆمپانیاکان کانی لەوانەیە زۆر جار بەرامبەرێک یان پارە داوا بکەن کاتێک کە سەرچاوەی یاساکەی بە خۆڕایی بۆ ھەمووان دەمێنێتەوە لینوکس لەوانەیە بەکار بھێنرێت بۆ چەند مەبەستێکی بەرفراوان وەک ڕایەڵە پێشخستنی کاڵانەرمەکان و ھەروەھا وەک کەنارێکی کۆتایی بۆ بەکارھێنەرەکان زۆر جار لینوکس وەک یەکێک لە ھەرە باشترین ئەلتەرناتیڤێکی نرخ ھەرزان لەچاو سیستمەکانی تر بەکار دێت ئوبونتو سیستمێکی بە خۆڕاییە سەرچاوەکراوەیە دامەزراوە لەسەر سیستمی لینوکس کە شەش مانگ جارێک وەشانێکی تازەی دەردەچێت پرۆژەی بە کوردی کردنی سیستمی کارپێکردنی ئوبونتو بەرھەمی کارکردنی سێ ساڵە لەلایەن دەستەیەک کوردەوە کە بنچینەی کارەکەیان لەسەر سیستمی بۆ وەرگێڕانی نەرمەکاڵای سەرچاوە کراوە دامەزراو بووە وەشانی ئوبونتو بە زمانی کوردی لە بۆنەیەکدا لە ناوچەی سور سەر بەشاری دیاربەکر لەلایەن پسپۆڕی ئەمریکی لەبواری نەرمەکاڵادا ڕاگەیەنرا لینوکس لهبهرئهوهی بهرههمێکی تازهیه بهلای ئێمهوه چونکه زانیاریهکی ئهوتۆ لهدهڤهرهکهدا لهسهر ئهم سیستهمه بوونی نیه بۆیه ناچارم تهنها باسی چهند لایهنێکی بکهم و وهک بهراورد به بهرههمه ناسراوهکانی دی بیناسێنم چونکه گۆڕان له سیستهمێکی وهک ویندۆزهوه بۆ لینۆکس کارێکی ههروا ئاسان نیهو بگره زۆریش گرانه چونکه له بنهڕهتتدا هۆکاری بهکارهێنان بنهمای کاری ئهم سیستهمانهیهو ئێمهش وهک دامهزراوهیهک که پشتگیری ئهم سیستهمه بکات بهزمانی کوردی بوونی نیه ئهمهش کارهکهی لهسهر تازه بهکارهێنهران بهسهدان جار گرانتر کردوه له ئێستادا زۆریهک له بهکارهێنهرانی ویندۆز له خۆیان دهپرسن باشه ئهم لینۆکسه دهبێت چی له ویندۆز زیاتر بێت یان دهپرسن ویندۆز کهی ئهوهنده کیشهی تێدایه تا پهنا ببرێته بهر سیستهمێکی تری وهک لینۆکس لهڕاستیدا له ئێستادا بهکارهێنانی یهکێک له دابهشکردنهکانی لینۆکس له سهرتاسهری جیهاندا بووه به مهرج به تایبهتی دامهزراوه حکومیهکان و ئهوبهشانهی که پهیوهستن به پاراستنی نهتهوهیی و دامهزراوه فێرخوازیهکان و زۆبهی ههره زۆری بانکهکان ئهمهش له خۆڕا ئهم گۆرانکاریانه نههاتوهته پێشهوه بهڵکو پێویستیهکی مهرجی ئهم دامهزراوه زهبهلاحانهی بۆ ئهم کاره هانداوه سەروەری یاسا یەکسانی و یاسا مافی یەکسانبوون لەبەرامبەر یاسادا یان پارێزگاریکردنی یەکسان لە لایەن یاساوە وەک ئەوەی کە زۆر جار بەم شێوەیە دایدەڕێژن بۆ ھەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دادپەروەر شتێکی بنچینەیی و سەرەکیە جا دەوڵەمەند بیت یان ھەژار نەتەوەی زۆرینە بێت یان کەمینەیەکی ئایینی بیت ھاوپەیمانێکی سیاسی دەوڵەت بێت یان رکابەربێت ھەموو شایستەی پارێزگاریکردنی یەکسانن لەبەرامبەر یاسادا دەوڵەتی دیموکراتی ناتوانێت زامنی ئەوە بکات کە ژیان بەیەکسانی مامەڵە لەگەڵ ھەموو کەسێک دەکات و دەوڵەت ھیچ لێپرسراویەتیەکی بەسەر نیە تا ئەنجامی بدات ھەرچۆنێک بێت شارەزا لەبواری یاسای دەستووری جۆن پز فرانک نوسیویەتی کەلە ژێر ھیچ بارودۆخێکدا دەوڵەت نابێت ھیچ نایەکسانیەک بسەپێنێت پێویستە داواکراوبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ھەموو خەڵکی خۆی بە یەکچاو و بەیەکسانی ھیچ کەس نابێت لەسەرەوەی یاسا بێت لە کاتێکدا یاساش دوای ھەموو شتێک دەستکاری خودی خەڵکە نەوەک شتێک بێت بەسەریاندا سەپێندرابێت ھاوڵاتیانی دیموکراسیەت بە ملکەچی یاسا دەبن چونکە ئەوان دان بەمە دائەنێن و ئەیزانن کە بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ ئەوان ملکەچن بۆ خودی خۆیان بەو پێیەی ئەوان بۆ خۆیان دروستکەری یاساکەن کاتێک یاساکان دادەمەزرێن لە لایەن خەڵکەوە کە دواتر پێویستە بۆ خۆیان گوێڕایەڵی یاساکان بن ئەوا ھەم خزمەت بە دیموکراسیە ت و ھەم بە یاساش دەکات پرۆسەیی یاسایی دادگاییکردن گونجاو فراناک ئەوە دەردەخات کە لە ھەموو کۆمەڵگاکاندا بە درێژایی مێژوو ئەوانەی کە سیستەمی دادپەروەری تاوانکاری بەڕێوەدەبەن دەسەڵاتیان بە بوونی ئەگەری خراپ بەکارھێنان و سەرکوتکاری بەدەستەوەگرتووە بەناوی دەوڵەتەوە ھاوڵاتیان زیندانی کراون و مولکیان دەستی بەسەرداگیراوە و ئەشکەنجەدراون دوورخراونەتەوە و لە سێدارەدراون بەبێ بوونی پاساوی یاسایی و زۆر جار بەبێ ھێنانەوەی ھیچ جۆرە تۆمەتێکی رەسمی ھیچ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی ناتوانێت لەو جۆرە خراپ بەکارھێنان و پێشێلکاریە ببورێت پێویستە ھەموو وڵاتێک دەسەڵاتی ھەبێت بۆ پاراستنی سیستەم و کردارە تاوانکاریەکانیش سزا بدات بەڵام پێویستە ئەو رێسا و رێککاریانەی کە دەوڵەت لەرێگەیانەوە یاساکانی خۆی جێبەجێدەکات و دەیچەسپێنێت روون و ئاشکرا بن نەوەک نھێنی و ھەڕەمەکی و وابەستەی پاوانکاری سیاسی بن لە لایەن دەوڵەتەوە کامانەن پێداویستیە بنچینەییەکانی پرۆسەی یاسایی گونجاو لە دیموکراسیەتێکدا نابێت ماڵی ھیچ کەسێک بە زۆردارەکی چوونە ژوورە و پشکنینی تیادا ئەنجامبدرێت لەلایەن پۆلیسەوە بەبێ بوونی فەرمانێکی دادگایی ئەوە نیشانبدات کە ھۆکارێکی دروست ھەیە بۆ ئەم پشکنینە لە دەرگەدان و بەسەردادانی نیوە شەو لەلایەن پۆلیسی نھێنیەوە ھیچ جێگەیەکی بۆ نابێتەوە لە دیموکراسیدا نابێت ھیچ کەسێک بخرێتە باری گیراویەوە بەبێ بوونی تۆمەتێکی روون و نووسراو کە سەرپێچیە ئاماژەبۆکراوەکە دیاریبکات نەوەک تەنھا دەبێت کەسەکان شایستەی ئەوەبن کە بزانن بە تەواوی سروشتی ئەو تۆمەتە چیە لە دژیان بەرزکراوەتەوە بەڵکو پێویستە یەکسەر ئازادبکرێن بە گوێرەی ئەو رێسایەی کە ناسراوە بە کە بە گوێرەی ئەو یاسایە نابیت گیراو لە ماوەیەکی دیاریکراو زیاتر دەستبەسەر بکرێت بەڵکو دەبێت ئازادبکرێت تاوەکو تۆمەتەکەی دەسەڵمێنرێت ئەگەر ھاتوو دادگا بۆی دەرکەوت کە تۆمەتەکە بەبێ پاساوە یان دەسگیرکردنەکە بێ بنەمایە نابێت ئەو کەسانەی تۆمەتبارکراون بۆ ماوەیەکی زیاتر لەماوەی دیاریکراو دەستگیر بکرێن لە زیندانیدا ئەوانە شایستەی دادگاییکردنێکی خێرا و ئاشکران و شایستەی ئەوەشن لەگەڵ ئەوانەی تۆمەتباریان کردوون رووبەڕووبکرێنەوە و پرسیاریان لێبکەن دەسەڵاتەکان داواکراون بە بەخشینی ئازادکردن بە کەفالەت ئازادکردنی مەرجدار بۆ ئەو تاوەنبارکراوانەی کە چاوەڕوانی دادگاییکردن دەکەن ئەگەر ئەگەرێکی کەم ھەبوو ئەو کەسە گومانلێکراوە رابکات یان تاوانی تر ئەنجامبدات سزادانی تووند و نا ئاسایی وەک ئەوەی لە یاسا و داب و نەریتەکانی کۆمەڵگادا دەستنیشانکراون دەبێت قەدەغە بێت کەسەکان نابێت ناچار بکرێن گەواھی لەسەر خۆیان بدەن پێویستە ئەم قەدەغەکردنە لە دژی خود تاوانبارکردنی خۆنەویستانە رەھا مگلق بێت وەک دەرئەنجامێکی ئاساییی بۆ ئەمەش نابێت پۆلیس لە ژێر ناوی ھیچ بارودۆخێکدا ئەشکەنجە یان دەستدرێژی جەستەیی و دەروونی لە دژی گومانلێکراو بەکاربھێنێت سیستەمێکی یاسایی کە دانپێدانانی بەزۆر قەدەغەبکات ئەوا یەکسەر ئارەزوو و پاڵنەرەکانی پۆلیس کەمدەکاتەوە بۆ بەکارھێنانی ئەشکەنجەدان و ھەڕشە و فۆرمەکانی تری پێشێلکاری بۆ ئەوەی زانیاری بەدەست بھێنێت لە کاتێکدا دادگا رێگا بەم جۆرە زانیاریانەی کە بەم رێگانە وەدەستھاتوون نەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەڵگەکاندا ھەژماربکرێن لە کاتی دادگاییکردندا نابێت کەسەکان لەسەر ھەمان تاوان دووجار دادگایی بکرێن واتە نابێت دوو جار بە ھەمان تۆمەت تۆمەتباربکرێن ھەر کەسێک لەلایەن دادگایی بکرێت و دەربکەوێت کە تاوانی نەکردووە ھەرگیز نابێت جارێکی تر تۆمەتبار بکرێتەوە بە ھەمان تۆمەت لەبەر ئەگەر ئەنجامدانی پێشێلکاری لە لایەن دەسەڵاتەکان ئەو یاسایانەی کە ناو دەبرێن بە ئەو یاسایانەی کە بەسەر رابردوودا دەچسپێندرێن قوانن ژات اپر رجعی قەدەغە کراوە ھەندێک یاسا ھەن لەدوای کردارەکەوە دێن کەواتە دەکرێت کەسێک تۆمەتباربکرێت بە کارێکەوە تەنانەت ئەگەرچی لەکاتی روودانیدا ئەم کارە نا یاسایییش نەبێت تۆمەتبارکراوەکان دەکرێت پارێزگاریکردنی زیاتر و سەرباریان ھەبێت لە دژی کردارەکانی ناچارکردن لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ نمونە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاونبارکراو مافی ئەوەی ھەیە پارێزەری خۆی ھەبێت کە نوێنەرایەتی بکات لە ھەموو قۆناغەکانی دادگاییکردنی تاونی ھەتاوەکو ئەگەر تاونباران نەشتوانن بۆ خۆیان پارەی ئەو نوێنەرایەتیکردنە گرتنی پارێزەر بدەن ھەروەھا پێویستە پۆلیس مافەکانی گومانلێکراو بە گومانلێکراو رابگەیەنن لە کاتی دەستگیرکردنیان لە ناویشیاندا مافی بوونی پارێزگار و مافی بێدەنگ بوون بۆ وەلاوەنانی خود تاوانبارکردن تاکتیکێکی باوی سەرکوتکاری ئەوەیە کە رکابەرانی حکومەت بە خیانەتکاری تۆمەتباربکەن لەبەر ئەم ھۆیە پێویستە تاوانی خیانەتکردن زۆر بە وریاییەوە دیاریبکرێ لە رووی پێناسەکردنیەوە بۆ ئەوەی وەک چەکێک بۆ کپکردنەوەی دەنگی رەخنەگرتن لە حکومەت بەکارنەھێنرێت ھیچ کام لەم پێوەندانە مانی ئەوەنادات کە دەوڵەت دەسەڵاتی بەدەستەوە نیە بۆ ئەوەی یاساکان بچەسپێنێت و سەرپێچیکاران سزابدات بە پێچەوانەوە سیستەمی دادپەروەری تاوانکاری لە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیانە تا ئەو رادەیە کاریگەر دەبێت کە بەڕێوەبردنی سیستەمەکە لەلایەن خەڵکەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت بۆ ئەوەی دادپەروەر و پارێزەری مافەکانی تاک و بە ھەمان شێوەش پارێزەری بەرژەوەندیە گشتیەکان بێت دادوەران یان ئەوەتا دادەمەزرێنرێن یان ھەڵدەبژێردرێن و یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان بۆ ماوەی ژیانیان ئەو پۆستە وەردەگرن ھەرچۆنێک بێت ئەوانە کەسانی ھەڵبژێردراون زۆر گرنگە کە ئەمانە کەسانی سەربەخۆبن لە دەسەڵاتە سیسایەکانی نەتەوە بۆ ئەوەی بێلایەنی خۆیان بسەڵمێنن ناکرێت دادوەران لەبەر ھۆکاری پروپوچ یان سیاسی پوخت لەکار لاببرێن بەڵکو تەنھا لەبەر تاوان ئەنجامدانی ترساناک و بەدکاری ترسناک لەو کاتەشدا تەنھا لە رێگەی رێوشوێنی رەسمی وەک تاوانبارکردن ھێنانەوەی تۆمەت لە دژیان و دادگاییکردنی لە دەسەڵاتی یاسادانان سەروەری یاسا مانی وایە حکومەت ناتوانێت دەسەڵاتەکانی خۆی پیادەبکات تەنھا بە گوێرەی یاسای نووسراو نەبێت کە بە تێپەڕبوونی بە رێوشوێنی توندوتۆڵدا داڕێژرابن ئامانجیش لەمە گەیشتنە بە پرەنسیپی پارێزگاریکردن لە دژی بڕیارە زۆردارەکیەکان لە حاڵەتە تاکەکەسیەکاندا رەنگە روونترین لێکدانەوە بۆ چەمکی سەروەری یاسا بدۆزینەوە لەو یاسای کۆمۆنوێڵز کە البرت فین دایسی لە دەروازەی یاسای دەستوردا لە ساڵی نووسیویەتی دەڵێت لەبەر ئەوە ئەوانەی کە یاساکان دادەنێن و جێبەجێیاندەکەن بۆ خۆیان ناچار پێیانەوە پەیوەست بن و لە یاسای ئەمەریکی بە ناوبانگترین شرۆڤە بۆ ھەمان پرەنسیپ جۆن ئادەمز دایناوە لە دەستوری کۆمنوێڵز ماساشوسیتس ئەمەش لە دەروازەی روونکردنەوە پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان دستور ماساشوسیتس بەشی یەکەم ماددە دەستەواژەی دواھەمین ئامانج لەمە ئەوەیە کە حکومەت حکومەتی یاسا بێت نەوەک حکومەتی تاکەکەسەکان بێت دادگای باڵای ئەمەریکی و دادگا باڵاکانی ھەریەک لە ویلایەتەکان پێیان وەرگرتووە چەمکی سەروەری یاسا بەگشتی پەیوەندیدارە بە ھەندێک چەمکی ترەوە وەک دانەڕتنی یاسایەک کە کاریگەری لەسەر ئەو رووداوانەی پێش دەرچوونی خۆی ھەبێت اپر رجعی گریمانەکردنی بێ تاوانی ھەموو کەسێک بێ تاوانە تاوەکو پێچەوانەی ئەمە نەسەلمێندرێت ھەنگاونانی دووجا تاکەکەسەکان تەنھا یەکجار سزادەدرێن بۆ ھەر تاونێکی دیاریکراو دەکرێت رێگە بە دووبارە دادگاییکردنەوە بدرێت یان نەدرێت لەسەر بنەمای بەردەستبوونی بەڵگەی تری نوێ یەکسانی یاسایی ھەموو تاکەکان ھەمان مافیان ھەیە بەبێ جیاوازیکردن لەسەر بنەمای پێگەی کۆمەلایەتی ئایین ھەڵویستی سیاسی و شتی لەم شێوەیە و بەم شێوەیە وەک چۆن مۆنتسکیۆ گووتی واتە پێویستە یاسا وەک مردن وابێت کە لەکەس نابورێت زاراوەیەکی لاتینیە مانای و داوای چاوخشاندنەوە بکات بە پێویستە جەستەیەکت ھەبێت دەگەیەنێت مافی ھەموو کەسێکە کە دەستگیردەکرێت پێی رابگەیەنرێت کە ئەو تاوانە چیە کە پێی تۆمەتبارکراوە و مافی ئەوەی ھەیە داوابکات لەلایەن دەسەڵاتێکی دادگەریەوە چاو بە زیندانیکردنەکەیدا بخشێنرێتەوە پێویستە ئەو دەستگیرکراوانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەسگیرکراون ئازادبکرێن چەمکە سەروەری یاسا بۆ خودی خۆی ەیچ شتێک لەخۆوە ناگرێت لەبارەی دادپەروەری یاساکان بەڵکو زۆر بە سادەیی ئەوە رووندەکاتەوە چۆن سیستەمی یاسایی پارێزگاری لە یاساکان دەکات و لە دەرئەنجامی ئەوەش دەکرێت ولاتانێک ھەبن کە نا دیموکراسەی بن رێز لە مافەکانی مرۆڤ نەنێن و سەروەری یاساش تیایاندا ھەبێت و دەکرێت تیاشیاندا نەبێت ئەمەش حاڵەتێکە کە زۆران دەڵێن دەکرێت بەسەر سیستەمە دیکتاتۆریە نوێکاندا جێبەجێبکرێت سەرەڕای ئەوەش سەروەری یاسا بە مەرجێکی پێشینە دادەنرێت بۆ دیموکراسیەت سەروەری یاسا بووە بە بنەمایەکی باو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ لە نێوان ئە وڵاتانەی وەک کۆماری چین و ڕۆژاوا سەروەری یاسا نمونەیەکی باڵای مپل اعلی کۆنە و ئەرستۆ یەکەم کەس بووە کە وەک سیستەمێک لە یاسای رەسەن لە سیستەمی سروشتی باسی کردووە و تا ئێستاش ئەم نمونە باڵایە گرنگیەکەی خۆی لەدەست نەداوە وەک نمونەیەکی باڵای پێوەریانە ھەتاوەکو لەگەڵ بەردەوامبوونی ھەوڵی نەپچڕاوەی رۆشەنبیران بۆ دانانی پێناسەیەکی دیاریکراو بۆی لە فەلسەفەی سیاسی چینی لە بارەی سەروەری بێلایەنانەی یاسا تایبەت بە پەیوەست بوون بە یاساکانەوە ھاتووە سروشتی گشتگیریانەی ئەو سیستەمانەی کە بووە ھۆی ھێنانە کایەوەی ئەم فەلسەفەیە کاریگەریەکی زۆری لەسەر بیری سیاسی چینی بەجێھێشت کە بە لایەنی کەم بەرجەستەی پەیوەندیە رەوشتیە تاکەکەسیەکان لەسەر پەیوەندیە یاساییە بابەتی و نا تاکەکسیەکاندا بەرجەستەدەکاتەوە سەرەڕای ئەوەی ئیمبراتۆرەکانی چین ملکەچی یاساکان نەبوون بەڵام بینیان کە پێویستە بە گوێرەی رێوشوێنی رێکخراو کاربکەن لەبەر چەند ھۆیەک پەیوەندیدار بە سیاسەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و لە نەریتی ئەنگلەئەمەریکیدا سەروەری یاسا بە پارێزگاریەک رەچاوکراوە بە رووی زۆردارەکی وەک پێناوێک بۆ سەپاندنی پێوەندەکان بەسەر دەسەلاتەکانی حکومەتدا ھەرچی لە کۆماری چینی میللیدا شتی نوێ لەبارەی سەروەری لەسەر ئەو بیرۆکەیە چڕدەبێتەوە کە سەروەری یاسا لە کۆتاییدا ھەر دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر گەلدا بەھێزتر دەکاتەوە لەو کاتەی کە دەبینین کۆک بوونێک لە نێوان چین و رۆژئاوادا ھەیە لەسەر ئەوەی کە سەروەری یاسا شتێکی باشە ناکرێت ئەوە بە راستیەکی سەلمێندراو و وەرگیراو لەسەر ئاستی جیھانی وەربگرین ھەندێک حکومەتی شیویعی لە ناویشیاندا چین لەسەردەمی شۆڕشی رۆشنبیریدا تا رادەیەک نێگەتیڤانە بوون سەبارەت بە بیرۆکەی سەروەری یاسا و پاساوەکانی ئەمەش لەبەر ئەوەی گوایە بیرۆکەی سەروەری یاسا لەگەڵ ململانێی چینایەتیدا دژیەکە سەرباری ئەوەش بەرھەڵستیکردنی سەروەری یاسا لە زۆر لە دەوڵەتە گشتگیر شمولی و فاشیستەکان ھەیە سیاسەتی ئاشکرای ئەم حکومەتانە وەک چۆن لە ئەڵمانیای نازی وابوو خۆی لە ھێشتنەوەی گەڵ لە ترسێکی بەردەوام دەبینێتەوە لە حکومەت چەند رەخنەیەک بۆ سەروەری یاسا سەریان ھەڵدا یەکەمیان بریتیە لەوەی کە جەختکردنەوەی مرۆڤ لەسەر ئەو رێوشوێنە پەیڕەوکراوانەی دروستکردنی یاساکان وای لێدەکات ئاگای لە سەیرکردنی ناوەڕۆکی یاساکان و دەرئەنجامەکانی نەبێت رەخنەکەی تر کە بیرمەندە ناسراوەکان باسیان لێوەکردووە بریتیە لەوەی بە پێی گووتەی ئەوان چەمکی سەروەری یاسا شتێکە زیاتر نیە لە پەیڕەوێک کە چینە فەرمانڕەواکان بەکاریدەھێنن بۆ پاساو ھێنانەوە بۆ فەرمانڕەوایەتیەکانیان چونکە ئەو چینە فەرمانڕەوایانەن کە بڕیاردەدەن کە چ یاسایەک دەبچێت و چ یاسایەکیش دەرنەچێت واتە بە مانایەکی تر پاساوای رەخنەگران لەوە خۆی دەبینیتەوە کە سەروەری یاسا لە راستیدا بریتیە لە سەروەری ئەو کەسانەی کە یاسایەکان دەردەکەن یان دەیانگۆڕن رەخنەیەکی تریش ھەیە دەڵیت سەروەری یاسا جەخت لەسەر نەھێشتنی کردارە زۆردارەکیەکان دەکاتەوە و لە ھەمانکاتیشدا رەوایەتی بە ەموو ئەو شتانەش دەدات کە بۆ ئەم مەبەستە جێبەجێدەکرێن بەگوێرەی یاسا ھەتاوەکو زۆرینەی خەڵکیش دژ بەم رێوشوینانە بن دیموکراسی ئازادی قسە کردن ئازادی رادەبرین ئازادی رۆزنامەوانی سەربەخۆیی دادگەری فیکری ئیخوان موسلمین کە بە ھۆی ئاوارە بوونی دەیان کەس لە ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە لە وڵاتی میسر بە ھۆی ڕێژیمی تۆتالیتێرو چەپی جەماڵ عەبدولناسر و ھەر وەھا بە ھۆی ئەو قوتابیانەی کە بۆ خوێندنی زانستە شەرعیەکان دەچوونە میسر بۆ نموونە کەسانێکی وەکوو ئەمجەد زەھاوی و شێخ محەممەد سەووافەوە ھاتە عێراق و کوردستانی باشوور و لەوێشەوە لە ڕێگەی چەند فەقییەکی مەریوانی و پاوەیی کە لە کۆتایی شەستەکانی زایینی و ھەفتاکاندا لەوێ دەیانخوێند ھاتە کوردستانی ئێرانەوە دیارە ئەو چەند کەسە ئیخوانیە کە ھاتنەوە بۆ کوردستانی ڕۆژھەڵات لەگەڵ کەسایەتی ئەحمەد موفتیزادە ئاشنا دەبن و بە پاراستنی شوناسی فیکری خۆیان ھاوڕێ لە گەڵ کاک ئەحمەد دەست بە دەرس ووتنەوە لە مەدرەسەی قورئانی مەریوان دا دەکەن و کاک ئەحمەد ڕێزێکی زۆریان لێدەگرێ و ئەوانیش کاک ئەحمەدیان لە لا زۆر گەورە دەبێو لە خزمەتی دا دەبن لە پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوای ئەوە کە مەکتەبی قورئان لەگەڵ شۆڕش دەکەوێو دواتر کاک ئەحمەد بە ھاوکاری ناسر سوبحانی وەک دیارترین سیمایی ئیخوانیو مەولەوی عەبدولعەزیز مەلازادەی بەلووچو چەندین کەس لە زانایانی ئایینی کەمەنەتەوەکانیتری سووننی ئێرانی شۆڕای ناوەندی سوننەت واتە شمس بۆ داکۆکی لە مافەکانی سووننەمەزھەبەکانی ئێران لە ڕێژیمی تازە بەدەسەڵات گەیشتوودا دادەمەزرێننو بۆ ئەم مەبەستە دوو کۆنگرە پێک دێنن یەکەمیان لە تاران و دوھەمیان لە کرماشان دەبەسترێ بە ھەر حاڵ لە ساڵی لەلایەن دەوڵەتی کۆماری ئیسلامییەوە بڕیار دەدرێ کە کاک ئەحمەد لەگەڵ کەس لە زانایان دەسگیر بکرێن سەرەنجام کاک ئەحمەد لە تاران دەگیرێ و کاک ناسر کە وەکوو ھاوکار و دۆستی زۆر نیزیکی کاک ئەحمەد بوو لە مەریوان دەبێ وەبەر دەست ناکەوێ ناسر سوبحانی لەو ساتەوە تا کاتی تیرۆرکردنی بۆ ماوەی ساڵ ژیانی نەھێنی خۆی دەس پێدەکاو تا کۆتایی ژیانیشی لە دیتنی دەڤەرو گووندی خۆیان دوریسان بێبەش دەبێ سەرەتا ئیخوانیەکان لەبەر ئەوەی کە لەگەڵ مەکتەبی قورئان دووبەرەکی ساز نەبێ ھەموویان لە خزمەتی بەرنامەکەی کاک ئەحمەد دا دەبن ھەر بۆیەش زۆرێک لە ئەندامانی شووڕای مەکتەب دوای گیرانی کاک ئەحمەد و یارانی لە ئەندامانی ئیخوان بوون بۆ وێنە ناسر سوبحانی بە پاراستنی شوناسی جەمعی خۆی ھەزار ڕۆژی تەواو سەپەرەشتی شووڕای مودیریەتی مەکتەبی قورئانی لەئەستۆ دابووە دوای ئەوەی کە گیروگرفتەکانی ناوخۆی مەکتەب ڕەھەندێکی ئاڵۆزتریان پیا کرد کاک ناسر و باقی ھاوڕێیانی لە شووڕای مەکتەبی قورئان ھاتنە دەرەوەو ئیخوانیەکانی ڕۆژھەڵات لە ساڵی وە بە شێوەیەکی سەربەخۆ بە ڕێخستنێکی نوێو بە ڕێبەرایەتێکی نوێ کارو تێکۆشانی خۆیان لە پێشدا لە کوردستان و دواتریش لە ھەموو ئەو ناوچانەی ئێران کە سووننی لێن درێژە پێدا ئاشکرایە ئەو جەماعەتە لە سەرەتاوەو لە ڕووی مێژوویەوە بە ناوی ئیخوانولموسلمینی ئێران ئیشیان دەکرد و مەنھەجی فیکریانو بەرنامەی کاریان سەرچاوەکانی دەرس و شێوازی کارو دەعوەیان وەرگیراو لە ئیخوانی کوردستانی باشوور بووە کە دیارە ئەوانیش بە ئاوارەیی ھاتبوونە ڕۆژھەڵات و ماوەی دە ساڵ لە ئێران مانەوەو ئیشێکی زۆریان لەم پێناوە دا کرد سەرەکیترین کەسایەتی ئیخوانی لە ئێران واتە کاک ناسر سوبحانی لە ڕۆژی لە شاری سنە دەسگیر کرا کە بوو بە ھۆی نارەزایەتی ھەموو لایەنە ئیسلامیەکانی دەرەوەی وڵات و نارەزایەتی ناوخۆیی زانایانی ئەھلی سووننەتی ئێرانو نووسینی تۆماری نارەزایەتی کە بە ئیمزای چل کەس لە زانا بەناوبانگەکانی سووننە گەیشت بەڵام مخابن ئەم زانا گەورەیە لە تەمەنی ساڵی دا بە بێ ھیچ تاوانێکی دیاریکراو بە بێ ئەوەی مافی دیفاعی یاسایی لە خۆی پێبدرێ دوای نۆ مانگ زیندانی ئینفرادی لە شاری سنە لە سێدارە دراو کاربەدەستان دوای ماوەیەک دەستەودەست پێکردن بە کەسو کارو ھاوڕییانی سەرەنجام گۆڕێکیان لە گۆڕستانی شاری قوروە دیاری کردو پیشانی کەسو کاریان دا لە دوای ئەم کارەساتە دڵتەزێنە قۆناغی نەھێنی کاری ئیخوان کۆتایی پێھاتو ئیخوان کەوتنە جمووجۆڵی ئاشکرا لە لایەن حوکومەتەوە گەرچی لە دەستدانی رێبەرێکی بلیمەتی وەکوو ناسر سوبحانی خەسارێکی گەورە بوو بۆ ئیخوان و زەبرێکی کاریگەر و گورچووبڕی لەم بزووتنەوە دا بەڵام لە ئاکامدا بوو بە مایەی بڵاوبوونەوەی بیری ئەم کاک ناسر کە لە ماوەی ئەم ھیبەتیو ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیە بە گشتی کرد و تووانی زیاتر لە ھەزار کاسێت بە سێ زمانی کوردی فارسی و عەرەبی لە بواری زانستە شەرعییەکانی وەکوو زانستی حەدیس تەفسیرو راڤەی قورئان ئوسوڵی فیقھ کەلامی ئیسلامی زانستی فێقھی مەسەلە سیاسیایەکان و ھتد دا تۆمار بکا بێگوومان کاک ناسر لەو کەسانەیە کە چەشنە نبووغێکی تێدا بووەو زۆر داھێنانو ئیجتیھادی نوێی لەم بوارگەلی جۆربەجۆر پێشکەش بە قوتابخانەی بیری ئیسلامی ھاوچەرخ کردوەو بە شایەتی زۆرێک لە زانا پایەبەرزەکان بۆ وێنە دوکتۆر قەرەزاوی محەممەد ئەحمەد راشد خاوەنی لێھاتوویەکی کەموێنەی ئیجتیھادیی بووە ھەر چەند کە ناسریش لە سەرەتاوە تا رادەیەکی باش لە ژێر کاریگەری فیکری سەید ئەبولئەعلا مەودوودی و سەید قوتب بەتایبەت لە بواری عەقیدە دا بووە بەڵام ئەوە نەبووتە ھۆی ئەوەی کە خۆی کەسایەتێکی سەربەخۆیی زانستی نەبێو لە زۆر بوار دا لە بۆچوونەکانی ئەوانیش رەخنەی گرتووە بە ھەر حاڵ لە ساڵی ھەتاوییەوە تێکۆشانی ئیخوانیەکان لە زیاتر لە پارێزگای سووننی نشین درێژەی پێدرا و لە دوای شەھیدبوونی کاک ناسر مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی وەکوو بەرپرسی یەکەمی جەماعەت لە لایان لاح الدین محمد بھاالدین دیاری کرا لەدوای ھاتنە سەرکاری ڕێفۆرمخوازانی ناو ڕێژیم بە سەرۆکایەتی محەممەد خاتەمی لە ی جۆزەردانی کە ھاوڕێ بوو لەگەڵ کرانەوەیەکی زیاتری کەشو ھەوای سیاسی ئێران گەڵالەو پەیرەو پڕۆگرامی نێوخۆیی جەماعەت پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆی ئێران کراو داوای بە فەرمی بوونی یاساییو تێکۆشانی تابلۆداریان وەکوو جەماعەتێکی فەرھەنگی سیاسی یاسایی لە دەوڵەتی داواکەرانی چاکسازی کرد بەڵام تا ئێستا ئەم داوایە بێوڵام ماوەتەوە ئەم جەماعەتە لە ساڵی دا تووانی یەکەمین کۆنگرەی خۆیو دواجار لە خەرمانانی ساڵی کۆنگرەی دوھەمی خۆی بگرێ دیارە لە ھەر دووک کۆنگرەش دا پیرانی وەکوو ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردراوەتەوە جێگای ئاماژەیە ھەر لە کۆنگرەی یەکەمدا بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە ناوی جەماعەت لە ئیخوانولموسلێمینی ئێران بۆ جەماعەتی دەعوەتو ئیسلاحی ئێران گۆڕدرا بەڵام ئەو نێوگۆڕێنە تەنیا ڕواڵەتیو مەسڵەحەتی سیاسی نەبوو بەڵکوو بە باوڕی من ئەم جەماعەتە توانوێتی لە ڕواڵەتی چەپ و ئیسلامی شۆڕشگێڕ کە باڵی بەسەر ھەموو لایەنەکان بە ئیسلامی نائیسلامیەوە داکێشابوو بێتە دەرێو بە ئاراستەیەکی سەردەمیانەو زانستیدا بکەوێ ئەو دگەردیسیەکە لە دە ساڵیی رابردوو دا لەم کۆمەڵەیەدا بەدی دەکرێ ئاماژەیە بۆ خۆگونجاندنێکی زێدەتر لە گەڵ واقیعی سیاسیو کۆمەڵایەتی ئێستاکە ئەو جەماعەتە خاوەنی پڕۆژەیەکی ئێرانی کوردستانی تایبەتی خۆیەتیو حەول دەدا خۆی لەگەڵ تەعددودیەتو مافی مرۆڤ دێمۆکڕاسی ئازادیە گشتیەکان و ھەموو بەھا سەردەمیەکاندا بە لەبەر چاو گرتنی بنەما فیکریە ئیسلامیەکانی خۆی بگوونجێنی ئەوان خۆیان بە خزمەتکاری ھەموو گەلانی سووننی ئێران دەزاننو لە بوارە جیاجیاکانی ژیانی کۆمەڵایەتی سیاسی فەرھەنگی ئابوورێ بە پێی وزەو ڕێژەی ئەندامانو لایەنگرانی خۆیان خزمەت دەکەن ئەو جەماعەتە زۆر گرنگیی بە پەروەردەی ئەندامانی خۆی دەدا ڕێزی ھەموو حیزبو لایەنەکان دەگرێو ئامادەی ھاوکاری لەگەڵیانە خۆی بە بەدیلی کەسو لایەنێک نازانێو جێگەش بە کەس تەنگ ناکاتەوە تا رادەیەکی باش تووانیوێتی ببێتە بەشێک لە خەڵکو خەڵک بە ھیی خۆیانی بزاننو ڕێز لە ئەندامانی بگرن ھەرچەند ھێشتا زۆری ماوە تا ببێتە بزووتنەوەیەکی گشتیی لە ھەموو گووندو شارەکانی وڵات لە ئاماژەو بڵاوکراوە فەرمیەکانیاندا بە کورتی بۆچوونیان سەبارەت بە خەڵک کۆمەڵگەو مەسەلە جەوھەریەکان بریتین لە بەلجیکا یان بلژیک بە ڕەسمی شانشینی بەلجیکا بە ھۆڵەندی و بە فەڕەنسی یەکێکە لە وڵاتانی ئەورووپا ڕژێمی پادشایەتی تیایدا حوکمڕانە بۆیە بە وڵاتی پادشایەتی بەلجیکا ناودەبرێت پایتەختەکەی شاری برۆکسلە بەپێی دوا ئامار ژمارەی دانیشتوانی ملیۆن دەبێت ساڵی سەربەخۆیی وەرگرتووە و ساڵی سنوورەکانی دیاریکراون ناوی ئەم وڵاتە لە وەرگیراوە کە پارێزگایەکی ئیمپراتۆریی ڕۆم بووە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بلژیک و لە باشووری کوردستان بەلجیکا بەکاردەبردرێت دەکەوێتە سەر دەریای سەروو سنووری وشکانی بە وڵاتانی ئەڵمانیا فەڕەنسا ھۆڵەندا و لوکسەمبورگەوە ھەیە ڕووبەری بەلجیکا نزیکەی کیلۆمەتر دووجا دەبێت لەڕووی گەورەییەوە ھەمین وڵاتی دونیایە بەپێی ئامارەکانی ساڵی ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی بەلجیکا کەس بووە کە دەکاتە لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ساڵە ھەروەھا لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین برایم ئەفخەمی لە ساڵی ی ھەتاویدا لە ئاوایی گۆل دەوروبەری شاری بۆکان کەوتمە کۆشی دایک دونیاوە بە دەنگی ئنگا ئنگا مامان لە ئامێزی گرتم وچاوی سڕیم ونێوکی بڕیم ئەم جارە بە پەڕۆوپاڵ دەست ولاق ولەش وئەندامی شەتەک دام وەک زەڕنەقوتە لە نێو ھێلانەی سیپاڵدا نوقمی کردم حەوتوویەک مەلۆتکە بووم وسەری حەوتە بە فەرمانی باوکم خودالێ خۆشبوو میرزا مەحموودی ئەفخەمەی کە مونشی و کاربەدەستی سەردارانی بۆکان بوو ناویان نام ئیبراھیم و ئەم جار لە گرتووخانەی سیپاڵ وتیتاڵە شڕەوە خستیانمە نێو گۆڕی دارینی لانکەوە بەدەسرازەوە و سەرسینگە ھەمیسان دەست ولاقم وەکوو دیلی تاوانبار بەستراو بە دەنگ وئاھەنگی دڵنەوازی لایەلایەی دایک خرپ دەکرامە خەو زۆرباش لێدەنووستم چونکە ئەم ئاھەنگە دڵبزوینە موسیقای گیان بوو لە قووڵایی و سەرچاوەی دڵی پڕلە بەزەیی دایکی میھرەبان وشەو نەنووستوو دەھاتە گوێمەوە ھێندیکی پێ چوو ھەتا لە خڕکانە کۆخە ڕەشە مەڵاشوو کەوتن سوورێژە مێکوتە دریلە ھاوڵە یا خوریلکە رزگاریم ھات بەڕاستی ئەمانە مڵۆزمی ساغێتی کۆرپە ساواکانن لە چەنگی مڵۆزمی دیکەش وەکوو پەلاماردانی ئاڵ شەوە مۆتە خەلاس بووم کە ئەمانە بە قەولی مامانە قەدیمی یەکان مڵۆزمی منداڵ و ئافرەتی زەیستانن لە ئامێز وباوەشیان دەگرتم وھەڵیان دەکوشیم کۆچکەیان لە سەر دەکردم بەروانکەیان لە بەرکردم بە میھرەبانی یەوە دەیان دواندم ھەتاکوو بزەم بێتێ گاگۆڵکەیان فێرکردم و ئەم چەل بۆ ئەوەی پێ ڕەوکە بم رەوڕەوەیان دا دەستم تا وێروێرکە و پێرۆکەبم بەھۆی رەوڕەوەی دارینمەوە لە داھاتوودا بتوانم لە گەڵ رەوڕەوەی ژیاندا بڕۆمە بەرەوە بەڵێ بەم جورە پێم لە ناو جەغزی ساوایەتی ترازاند فێرە قسە بووم و دەرو ژوورم دەکرد گەیشتمە تەمەنی حەوت ساڵان بە رۆژدا لە گەڵ منداڵان خەریکی یاری و قومار وگەمەی ئەو سەردەمە دەبووم کە ئەوانە بوون بازەڵێن جگێن خازەڵێن جەغزێن مێشێن قاپێن زاپێن ھەلوکێن مەزرەق داکوتان پێلاقە خولاندنەوە گوێ پچڕوکێن کەوشێن ئاش ئاشۆکە تۆپێن سیی باز یەکانە قەرێ قەرێ کەڵەکەبڕێ گورزێن کەمەند بەسەرێن ئەم جار نایانمە بەر خوێندن وچوومە قوتابخانەی ناوەندی ئەلف وبێتکەیان لە رووپەڕەیەکدا بۆ نووسیبوومەوە لە دوایی دەستم کرد بە حێنجە و جوزوی عمە گەیشتمە مریشکە ڕەشە سورە ازاجاانەکان تواباو ھاوڕێ وھاودرسەکانم ھەروەکوو باو بوو گوێچەیان کێشام و گوتیان توابا مریشکە ڕەشە کەبابە بۆ ماموستا سەوابە مریشکێکی وەک قاژووی ڕەش بە قیڕەقیڕ بە قرانێکی ئەو زەمانە کڕابوو بۆ کەبابی جەنابی ماموستا یا خوا ببێ بە نوشی گیانی و ببێتە بەزی نێوشانی سەرتان نەیەشێنم جوزوی عمە قوتارکرا و دوای ئەو لە خزمەت باوک و براکانم کتێبە وردیلانەکانی ئەو کاتەم خوێندن دەستم دا قەڵەم کە فێری نووسین ببم باوک و براکانم خەتیان زۆر خۆش بوو کە شۆرەتی خەت خۆشیان ھەبوو سەرمەشقیان بۆ دادەدام کە لە بەریان بنووسمەوە بەڵام ھەرچیم دەنووسییەوە ھەمووی خوار و خێچ وناحەز بوو دەتگوت دەزووی ئاڵۆزە و لە خۆریشدا وەکوو گۆچانی مەشھوری مام سەفەر وابوو ھەر کاتێک خەتی منداڵیم دەکەوێتەوە بەر چاو بە خۆم نیە پێکەنین دەمگرێ تەمەنم بوو بە دەساڵان بڕێک خەت وسەوادم باشتر ببوو لە نێو ئاوایەکەمان ھۆرتەکەند پێیان دەگوتم کاک میرزا ھەرکەس میداد یا قەڵەمێکی بە خۆیدا بکردایە پێیان دەگوت کاک میرزا ئەمنیش زۆرم پێخۆش بوو کەوایان پێدەگوتم دەتگوت حەوت مێشم لە کونێکدا دۆزیوەتەوە کە ئەمنیش بۆ دەرکەوتنی میرزایەتیم قەڵەمێکی جوانم لە بەرۆکم دابوو لەم سەردەمەدا زۆرمان میوانی گەورە دەھات و پیاوی بە ناوبانگ رووی تێدەکردین چونکە باوک وبراکانم ھەموویان زانا وخاوەن قەڵەم بوون زۆربەی شەوەکان لە خزمەتیاندا دادەنیشتم وھەرکاتێک میوانێک باسی پیاوەگەورەکانی خۆمانی دەکرد و لە شوێنەواری زانایان و ئازایەتی نەبەزەکان و ھونەرو ئەدەب وخووخدەی جوانی رابردوانی گەلی بەرێزی کوردیان دەکۆڵێەوە زۆرم پێ خۆش بوو ھەموو گیانم دەبووە گوێ بۆ بیستن لێیان زیت دەبوومەوە و باسەکانیشم بە گوێی دڵ دەبیست بەڵام بەداخەوە چم بۆ نەدەکرا ئاخر بەو قەڵەمە شڕەم کە ھەر بە حاڵە حاڵ سیایی گۆشتی پێ دەگیرا وبراکانم تیتاڵیان پێدەکردم چم بنووسیبایەتەوە خۆ ئەم جاریش لە باسی مێژوویی ئەدەبدا تڵپاتی تەڕم تێدا نەبوو ھەر کاک میرزای ئاوایی یەکەم بووم و بەس رۆژگار وەک خەڕەکی تاو دراو و ھەڵسووڕا و چەرخ خولی دا ئەو ئۆگری و تینویەتی یە ھەر لە دڵمدا مابوو بەڵام بەداخەوە ھەلێکم بۆ ھەڵنەکەوت چەوسانەوەی زەمانە دەرفەتی پێ نەدام ھەتاوەکوو کاتی پیری و بێ ھێزی لە بەر ئەوە کەکەند و کۆسپ و قۆرتی نالەباری رۆژگاری ناسازگار ئەوەندەی تەنگ و چەڵەمە و کەندو کڵۆ لە سەر ڕێگەی ژیان دانام و زەخت و سەختیم چێشت کە بەرگری سەرکەوتنی لێدەکردم وەک شەوەزەنگ دەلاقەی تیشک و رووناکی پێگەیشتن بەم ئاواتەی لێ گرتبووم بەڵام بە یارمەتی خوا بەسەرھاتی تاڵ تاڵ نەبوو بە سەر وەدی ھاتنی ئەوین وئۆگری زۆرمدا ئەگەرچی ئاواتم لەو ماوەدا کرچ وکاڵ بوو خواشوکر ئەزموون و تەجروبەم پتر و قاڵتربوو عیشق و ئەوینی خزمەت بە ئەدەب و پاراستنی فەرھەنگی گەلەکەم ھانی دام وورەی پێدام کە بە پیریش لە گۆڕێدا بێ ھەر حەلە و ئەم خزمەتە ھەر بە کەڵکە و ھیوام وایە بە لە بەرچاوگرتنی کەم وکوڕی و لە دەستدانەبوونی شوێنەوارەکان وشتی وا کەڵکی ڕاستەقینە و پەسەندکراوی زۆرتر لێ وەرگیرێ چاو لە کەم وکووڕی بپۆشن ھەتاکوو ھەل ومەرجێکی وا کە بەڵگە و شوێنەواری بەنرخ و باشتر وەدەست کەوێ و بە شانازی یەوە ئەوسا پێشکەش بکرێ ئێستا وا باشە لەو نووسراوانەی کە بۆ چاپ و پێشکەشکردن ئامادە کراون ناو بەرین گرینگترینی ئەونووسراوانە کتێبی فەرھەنگ و ئەدەبی موکریانە کە لە مێژوو جوغرافیا ئەدەب و ھونەری ناوچەی موکریان مەھاباد بۆکان شنۆ سەردەشت و شوێنەواری زانایان و ھونەرمەندانی شاری و عەشیرەتەکانی فەیزوڵڵابەگی دێیوکری و ھونەری جوانی لاوانی ھونەرمەندی ئەو شارانە و لە شوێنەواری کۆنی مێژوویی ومێژینەی قەڵاکان و شێوە و ئاسەواری بەرزو دڵبزوێنی ھونەران دەدوێ مێژووی پڕ لە شانازی سەردارانی موکری عەزیزخانی سەردار سەرۆکی ھێزی ئێران لە زەمانی ناسرەدین شا و سێ سەرداری دیکەی موکریان کە ھەموویان حاکم و فەرمانڕەوای ناوچەی سابڵاغ و دەوروبەر بوون لەو نووسراوەدا جێ کراوەتەوە جێگەی سەرنج راکێشانە کە ئەم کتێبە لە کتێب پێک ھاتووە و ھەموویان ھاوڕێ لە گەڵ وێنەدایە و زۆر خەت و نەققاشی و شوێنەواری مێژوویی تێدایە کە زۆر کەس نەی دیوە ناوی کتێبەکان کە لە بەشدایە بەم جۆرەن مێژووی ئەدەبی مەھاباد مێژووی ئەدەبی بۆکان مێژووی ئەدەبی سەردەشت مێژووی ئەدەبی شنۆ سەردارانی موکریان عەشیرەتی فەیزوڵڵابەگی عەشیرەتی دێیوکری ماموستایان و زانایان ونووسەران و ھونەران بنەماڵەی ئەفخەمی ھونەرانی تازەپێگەیشتوو ئەدەبی کوردی تێکەڵی بەشی بانە و خانێ بەڵگەو وێنە وخەت وقەباڵەی کۆن و قەدیمی ھەروەھا ئەم کتێبانەی خوارەوە ئامادەی چاپ کراون کە ھەمووی بە وێنەی تایبەتی وبەڵگەی مێژوویییەوە پێشکەش دەکرێن ھێرشی سمایل ئاغای سمکۆ بۆ سابلاغ شۆرشی مەلا خەلیل لە سەر کڵاو شەپکە بنەڕەتی مەتەڵی کوردی ئەوە چیە بە ھونراوەی کوردی فولکلۆر یاساوشوێن ودابی موکریان شەرعیاتی نزووم بە زمانی کوردی قسەی خۆشی وڵاتی خۆمان بۆ بزەی لێو ئەو دووکتێبەشم ھەتا ئێستا چاپ و بڵاو کراونەتەوە دەمەتەقەی سۆفێ ونێری دیاری نوێ عەبدوڵڵا بەگی میسباح دیوان لەدایک بووی لە گوندێکی سەر بە شاری بۆکان شاعیرێکی ناوداری کوردە کە بە ناسناوی ئەدەبی ئەدەب ناسراوە ئەدەبی شاعیر ناوی تەواوی عەبدوڵڵا کوڕی ئەحمەد بەگی برایم بەگی ڕۆستەم بەگیسەیفەدینە بە میسباح الدیوان ناسراوە گۆیا حاکمی ئەوکاتی تەورێز ئەم نازناوەی داوەتێ ساڵی لە گوندی ئەرمەنی بڵاغی ئێستا کانی گوڵ سەر بە شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار ھەر لەمنداڵییەوە خراوەتە بەر خوێندن و مامۆستای تایبەتی بۆ تەرخان کراوە بۆ خوێندن و فێری خوێندنەوە و نووسین و فارسی و عەرەبی بووە پیاوێکی دەسڕۆیشتوو و بەدەستەڵات بووە ئەدەبی شاعیر لە تەمەنی بیست ساڵیدا باوکی دەینێرێت بۆ شاری تاران بۆ خوێندن لە تەمەنی ساڵیدا تووشی نەخۆشی لەرزۆکی دەبێت و بۆ چارەسەر دەچێتە وڵاتی روسیا پاش چاکبوونەوەیەکی کاتی دەگەڕێتەوە ساڵی دێنە ناوچەی شارەزور و ماوەیەک دەمێنێتەوە و پاشان دەگەڕێتەوە موکریان و نەخۆشییەکەی سەری لێ ھەڵدەداتەوە و تەواو ئیفلیج دەبێت ئەم شاعیرە شارەزایی باشی ھەبووە لە کاری پزیشکی و وێنەگری و مۆسیقای بەباشی زانیوە شیعرەکانی ئەدەب بە شێوازی غەزەلی غەرامییە ھیچ خەیاڵ و ئارەزوویەکی تری نەبووە جگە لەوەی کە لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا ھەموو کات پێکەوە بن و گفتوگۆ بکەن خۆشەویستیی ئەدەب بۆ نوسرەتخانمی خێزانی بووەتە نەقڵی مەجلیسان دیوانی شیعرەکانی ئەم شاعیرە ساڵی لە شاری ڕەواندز لە چاپخانەی زاری کرمانجی بۆ جاری یەکەم لەچاپ دراوە دیوانە شیعرییەکەی ساڵی بۆ جاری دووەم لە شاری بەغدا و بۆ جاری سێیەم ساڵی لە ھەولێر لە چاپ دراوە د مارف خەزنەدار چەند لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر شیعرەکانی ئەدەب کردوە و ساڵی بڵاوی کردووەتەوە ئەدەبی شاعیر لە تەمەنی ساڵیدا و لە ساڵی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردوە و لە گۆرستانی گوندی باخچەی فەیزوڵڵابەگی بۆکان بەخاک سپێردراوە ئاڵای کوردستان ئاڵای ھەرێمی باشووری کوردستانە لە تەواوی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دان لە دامودەزگا حکوومییەکان و ئۆرگانە فەرمییەکان شەکاوەیە ئەم ئاڵایە زۆر جار وەک ئاڵای تەواوی کوردستان دەبینرێ ئاڵای کوردستان پێک ھاتووە لە سێ ڕەنگی سوور و سپی و سەوز و دروشمێک لە ناوەندی ئاڵای کوردستان لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکھاتوە لاکێشەی سەرەوە ڕەنگی سوورە ئەوەی ناوەند ڕەنگی سپی یە و لاکێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ درێژییەکەیەتی لە ساڵی دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا ڕۆژی ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە ئەم خۆرە پەڕ تیشک ی یەکسان و ھاوشێوەی ھەیە کە ڕێکەوتی ی دەگەیەنێت کە سەرەتای ساڵی کوردییە بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێ یەتی قەبارەی ئاڵا خۆری زێڕین بە پەڕەکانییەوە یەک پێوەرە و بەبێ پەڕەکان نیو پێوەر ئەم پەڕانە شێوەیان ڕاستە و لە دەرەوە خالێکی تیژ دروست دەکەن خۆرەکە دەبێ ڕێک لە چەق ناوەندی ئاڵای کورستان جێگیر بێت خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین پەڕ تیشک تێدەپەڕێت ڕنگەکانی ئاڵای کوردستان بە شێوەی خوارەوەیە لە ساڵی دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە ھۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ی کانوونی یەکەمی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد زەرایەن یان وارماوا کۆمەڵگایەکی زۆرەملێیە بوو لە ساڵی ڕژێمی پێشووی سەددام دروستی کرد بو ئەو گوندانەی ئەوبەری ئاوی سیروان لەنزیک شاری سلێمانی لە دەشتی شارەزوور دواتر کرایە ناوەندی ناحیەی زەڕایەن پاش دروستکردنی حکومەتی عێراقی لە ساڵی و لکاندنی باشووری کوردستان بە دەوڵەتی پاشایەتی ئەوسای عێراقەوە دەستکرا بە دامەزراندنی دەزگا ئیدارییەکان لە عێراقدا لەکوردستانیشدا چەند لیوا پارێزگا و قەزا و ناحیە دامەزرا یەکێک لە ناحیەکان ناحیەی وارماوا بوو لە گوندی چەمەرگە ئیدارەکەی دامەزرێنرا سنورەکەشی ئەو کاتە پێکھاتبوو لە ناحیەی زەڕایەنی ئێستاو ھەڵەبجەی تازە و دەربەندیخان بە ھەموو دێھاتەکانییەوە لە ساڵی بەڕێوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چەمەرگە گوێزرایەوە بۆ گوندی قلیجە تا ساڵی لە ساڵی تا ساڵی شێخ نوری شێخ ساڵح بەڕێوەبەری ناحیە بووە پێش شۆڕشی ی تەممووز لە ساڵی بۆ ماوەیەکی کەم بەڕێوەبەرێتی ناحیەکە گوێزرایەوە بۆ گوندی چنارە و ھەر بەناوی بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماواوە بووە لە ماوەی ساڵەکانی تا عەبدول جەبار زەنگەنە بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا بووە لە پاش شۆڕشی ی تەممووزی بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چنارەوە گوێزراوەتەوە بۆ دەربەندیخان و ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی دەربەندیخان لە ساڵی ناحیەکە گوێزراوەتەوە بۆ ئۆردوگای زۆرە ملێی زەڕایەن کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە ساڵی لەشێوەی ئۆردوگای زۆرەملێ لەدانیشتوانی گوندەکانی سەر سنوری عێراق ئێران کەژمارەیان گوند بووە کە بەزەبری ھێز و سوپا و تانک ڕاگوێزران بۆ ئەم شارۆچکەیە کە ژمارەی ماڵەکانیان ماڵ بوون کەبریتیی بوون لەم گوندانە گمە پشتە گڵیجاڵ قەڵپ بەلەسۆ چواردارانی سەروو چواردارانی سەروو کانی پاشا کانی وەیسکی تۆوشکێ مۆرتکە سەرشاتەی خواروو سەرشاتەی سەروو زارێن کانی ژاڵە ھۆرێن سەرتەک بەڕوێن بانی بۆڵان بەڵام بەھۆی ئەوەی لەوکاتەدا بەشێک لەماڵەکانی گوندی ھۆرێن و کانی ژاڵە ئاوارە بوون لەگوندەکانی چوارداران و بەلەسۆ و گڵێجاڵ و کانی ویسکێ و کانی پاشا دانیشتبوون ئەوانیش ھاتوونەتە ئۆردووگای زەڕایەن ناحیەی زەڕایەن لە ساڵی سەر بەقەزای دەربەندیخان بوو لە پارێزگای سلێمانی بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی حوکمی محلی لەڕۆژی ی تشرینی یەکەمی ناحیەی زەڕایەن پێکھێنراو بەپێی مەرسومی کۆماری ژمارە لەڕۆژی ی حوزەیرانی ناوی ناحیەکە گۆڕا بۆ ناحیەی شارەزوور یەکەم بەڕێوەبەری ناحیە ناوی محەممەد یاسین بووە لەدوای ڕاپەڕینی ئازاری تا ساڵی لە ڕووی ئیدارییەوە بەسترابوەوە بە پارێزگای کەرکووکەوە لەقەزای دەربەندیخان لە ساڵی بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناحیەی زەڕایەن لەڕووی ئیدارییەوە خرایە سەر قەزای شارەزوور لەپارێزگای سلێمانی دوای دروستکردنی شارۆچکەی زەڕایەن لە ساڵی یەکەم قوتابخانە کە دروستکرا قوتابخانەی ھەواران بوو ئەم قوتابخانەیە بەفەرمی لە ی تشرینی یەکەمی دەوامی تێداکرا و ئەمانەش بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکە بوون ئەم قوتابخانەیە چەندین نەوەی پێگەیاندووە مێژووی دامەزراندنی یەکەم خوێندنگای ناوەندی و ئامادەیی لە زەڕایەن دوای درووستبوونی زەڕایەن لە ساڵی ھەر لەسەرەتاوە قوتابخانەی سەرەتایی تێداکرایەوە بەڵام ھیچ خوێندنگایەکی ناوەندی و ئامادەیی تێدا نەبوو تا لە ساڵی بۆیەکەمجار خوێندنگایەکی ناوەندی بەناوی متوس زراین للبنین کرایەوە لەبینای قوتابخانەی کاروان ئێستا لە ساڵی خوێندنگای دواناوەندی بەناوی انوی زراین للبنین کرایەوە لە ساڵی دواناوەندی زەڕایەنی کوڕان کرایەوە دواتر لە ساڵی ناوەندی کوردۆ و لە ساڵی ناوەندی نیشتیمان لێ جیابووەتەوە لە ساڵی بوەتە ئامادەیی شەھید سەرچڵ کوڕان ھەروەھا ئامادەیی نیشتیمان ی کچانیش جیاکراوەتەوە یەکەم بەڕێوەبەر ناوی تاھر حەمەخان قادر بووە لە ساڵی تا بەڕێوەبەر بووە ناوی بەڕێوەبەرەکان تاھر حەمەخان قادر تا مھاباد فەرەج محەممەد تا عومەر ئەحمەد مەحمود تا عزەت عارف ئەحمەد تا ئیبراھیم ڕەشید فەرەج تا ئازاد عەبدوڵا سەعید تا مەحمود ئەحمەد کاکە تا ئەحمەد حەمەکەریم ڕەحیم تا ئیبراھیم محەممەد عەزیز بەکاتی مەحمود حەمەئەمین چەند مانگی لقمان محەممەد قادر تا سەباح فەتاح ئەحمەد تا لقمان محەممەد قادر تائێستا مزگەوتی کانی ئاسکان یەکەم مزگەوتی ناوچەکەیە لە ڕووی مێژوویی ناوچەکەوە و ساڵی بنیاتنراوە بە ھەوڵ و ماندووبوونی مامۆستا مەلا محەمەدی تاوگۆزی و چەند کەسێکی دڵسۆزەوە بەقەبارەی دواتر لە ساڵی دا بەشیکی دیکەی بۆ زیادکراوە لەلایەن حاجی حەسەن باجەڵانەوە دواتر لە ساڵی دا لەلایەن خێرخوازانەوە بەسەرپەرشتی محەممەد سۆفی محمود گڵیجاڵییەوە سەرلەنوێ بنیاتنراوەتەوە یەکەم پیشنویژ و وتاربێژی مەلا فایەق قەڵپی بووە دواتر بۆ ماوەی نزیکەی پینج مانگ مامۆستا مەلا محەمەدی سەرشاتە وتاربیژ بووە دوای ئەویش بۆ چەند مانگیک مامۆستامەلا سەعیدی گڵێجاڵ وتاربێژ بووە پاشان دووبارە مامۆستا مەلا فایەق گەڕاوەتەوە بۆ ھەمان مزگەوت و وەک وتاربێژ کاریکردووە لە ساڵی یشەوە مامۆستامەلا مەحمودی تاوگۆزی وەک پیشنویژ و وتاربێژ دەستبەکاربووە تاکۆتایی ساڵی و لەوکاتە بەدواشەوە مامۆستا مەلا محەمەدی کوڕی ئەو ئەرکەی گرتوەتە ئەستۆ و لە وتاربیژی بەردەوامە ھەروەھا ئەم مامۆستایانە ھەریەکەو بۆ ماوەیەک وەک ئیمام لەوی کاریان کردووە مزگەوتی کانی ئاسکان دەکەوێتە گەڕەکی ڕاپەڕین لە زەڕایەن لە چوارچێوەی چالاکییەکانی سێیەمین ڤێستیڤاڵی شارەزوور دوانیوەڕۆیی ڕۆژی ھەینی ڕێکەوتی ی ئازاری بە بەشداری نوسەران وشاعیران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حوکمی و چین و توێژە جیاوازەکان پەردە لەسەر پەیکەری مەولەوی شاعیر لادرا مەڕاسیمەکە وتاری ژمارەیەک لە نوسەران و ڕۆشنبیرانیشی لە خۆ گرتبوو کە لە بەشێکی وتارەکاندا جەخت لە گرنگی نوسینەکانی مەولەوی و گرنگی بۆ ئەدەبی کوردی و شعرنوسین کرا و لە بەشێکی دیکەشیدا باس لە شعرەکانی شاعیر و ژیانی کرا پەیکەرەکە بە بەرزی دوو مەتر دروستکراوە و لەسەر ڕێگای سەرەکی سلێمانی دەربەندیخاندایە و دەکەوێتە دەروازەی ناحیەی وارماوا بە ھاوکاری لەلایەن ژمارەیەک لە کەسوکاری مەولەوی شاعیر کە لە ناوچەکەدا نیشتەجێن ئەم پەیکەرە دروست کراوە لە ڕێوڕەسمێکی شایستەشدا لەلایەن بەبەکر دڕەیییەوە پەردە لەسەر پەیکەرەکە لابرا کارەکان لەلایەن فەرمانگەی ڕۆشنبیری و ھونەری وارماواوە سەرپەرشتی کراوە و پەیکەرساز عومەر جەمیل دروستکردنی پەیکەرەکەی لە ئەنجامداوە پەیکەرەکە بە بەرزی دوو مەترە و لە مادەیی فایبەر گڵاس داڕێژراوە و دوای نزیکەی شەش مانگ کارەکە تەواو کراوە سەید عەبدولڕەحیم سەعید تاوگۆزی ناسراو بە مەولەوی کورد شاعیرێکی ناوداری کورد و سۆفیی تەریقەتی نەقشبەندی بووە و بە شێوەزاری ھەورامی ھۆنراوەی نوسیوە و لە شیعری ئەوین و دڵداری دا زۆر بەناوبانگە تاکوو ئێستا لە چەندین شوێنی وەک سنە پاوە ھەڵەبجە سلێمانی شارەزوور وەک ڕێزلێنان پەیکەری بۆ دروست کراوە لەسەر ناوی زەڕایەن چەند ڕایەکی جیاواز ھەیە گەریدەی ناودار کەریم زەند دەڵێت ھەروەھا لەبۆچوونێکی تردا ئاماژە بەم ناوە دەکات و دەڵێت لەوناوچەیەدا کانییەک ھەبووە ناوی کانی زێڕین بووە دواتر ئەم ناوە گۆڕاوە بۆ زەڕایەن لەبۆچوونێکی تردا ھاتووە لە ساڵی دا حکومەتی ڕژێمی بەعس ھاوڵاتیانی گوندەکانی ئەوبەری سیراونی گواستەوە ئەو گوندانەی کە نزیکی زەڕایەن بوون ئەوانیشی گواستەوە بۆ مجموعەی زەرایەن واتا ئۆردوگای زەڕایەن ئەم ناوی زەڕایەنەش لەناوی گوندی زەڕایەنی کۆن وە ھاتووە کە نزیکی زەڕایەنە سەبارەت بەڕووبەری ناحیەی زەڕایەن بەدۆنم بەپێی داتاکانی ساڵی دەرکەوتووە کۆی گشتی زەویە کشتوکاڵییەکان لەوەڕگاو دارستان دۆنم بووە لەنێوانیاندا بڕی دۆنم زەوی دێم وەبڕی دۆنم بەراوە وەبڕی دۆنم بەردەڵانە واتە بێ کەڵکە ھەروەھا لەوەڕگاش دۆنم لەوەڕگایە وبڕی دۆنم دارستانی سروشتییەو بڕی دۆنم دارستانی دەست کردە کەلە لایەن فەرمانگە پەیوەندی دارەکانەوە دروست کراوە ھەروەھا بڕی دۆنم باخی بەراوە وەبڕی دۆنم ڕەزە واتە دێم ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی زەڕایەن بەپێی ئاماری ساڵی خێزان و کەسە بەم جۆرە دابەشبووە بە سەر شار و لادێدا بەپێی بازنەکانی پانی دەکەوێتە نێوان ـی باکور ھێڵەکانی درێژی ـی خۆرھەڵات سەبارەت تۆبۆگرافیای ناحیەی زەڕایەن درێژییەکەی لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا کم پانییەکەی کم وەبەرزییەکەی لەنێوان م وەشاخەکانی ھەورامان و چوارتاو باڵامبۆدەوریان داوە لەباکوری ڕۆژئاواوە دەبەسترێتەوە بەدەشتی سلێمانی ئەم دەشتە بە بەپیترین دەشت دادەنرێت لەھەرێمی کوردستاندا بەھۆی نیشتوی ڕووبارەکانەوە کە لەشاخەکاندا دێتە سەرئەم دەشتە ڕووباری تانجەرۆ و ئاوی زەڵم و چەقان و ڕووباری تابین لەبەشی ڕۆژئاوایەوە دەڕژێتە ناوی ناحیەی زەڕایەن دەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای سەیدسادقەوە چەمی تانجەرۆ لە یەکتریان جیادەکاتەوە لە بەنداوی دەربەندیخان تادەگاتە گوندی قەرەگۆل لەوێدا ناحیەی تانجەرۆ ھاوسنورە لە گەڵیدا لە خۆرئاواوە سنورەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ گوندەکانی بناری قەرەداخ لە گوندی ئاوەکەڵەوە بەبنارەکەدا تێدەپەڕی تاگوندی چەم و ژاڵە لەوێشەوە دەپەڕێتەوە گوندی میرەدێ تا دەگاتە گوندەکانی کانی بەردینە و دەق گوندەگانی سنوری ناحیەی زەڕایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەکرمانجی ناوەندەکەی لە ھەولێرە لە کوردستانی باشوور پاش شەڕی ڕزگاریی عێراق لە ساڵی دا ھەر دوو ئیدارەی ھەولێر کە سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان بوو و ئیدارەی سلێمانی کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بوو یەکیان گرتەوە و ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان حکومەتێکی یەکگرتووی فیدێڕاڵە کە لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی بە شێوەی حکومەتی کاربەڕێکەر دەکرێت ھەموو لێکۆڵەرەوان لەسەر ئەوە یەک دەنگن کەبەرزاییەکانی حەمرین سنوری باشوری کوردستان پێکدێنێت سنوری ھەرێم لەناوقەدی عیراقەوە لەباشووری رۆژھەڵاتی شارۆچکەی بەدرە لەپارێزگای واست دەست پێدەکات بەرەو باکوور تا پردی نەوت لەرۆژئاوای شارۆچکەی مەندەلی ھەڵدەکشێ لەتەنیشت بەرزاییەکانی حەمرین تا فەتحە دەڕوات شان بەشانی رووباری دیجلە سەردەکەوێ و لەباکوری شاری موسڵ بەرەو باشوری ڕۆژاوا بادەداتەوە بەئاراستەی شارۆچکەی حەزەر پاشان بەرەو ڕۆژاوا بەئاراستەی سنووری عیراق سووریا لەباکووری شارۆچکەی بەعاج روبەری ھەرێم کم کە دەکاتە زیاتر لە سەرجەمی رووپێوی عیراق کەئەم ناوچانە دەگرێتەوە ئەندامانی کابینەی چوارەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ا ڕێبەری ەی ب ی زەڵوەری ی ی ری ھد ا ڕێبەرا ب ا م ھو ی ڵاتەڕە ی وای ورە وی ار ا ی رەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ھو ڵی زێ شێخی ا ڕێێبەری ەی دوو ب روەزی ی وری ردن ی ای ا ی وەدێر رزدەقی گەورە ب ھد ھد پێشەوا قازی د رۆک ر ھڵبژێردرا وەری ری ورێز ا ا بانە پێسەوا زی د ری ھد رژ ر دران و ھی ھ و و و و دە ان ان وری ردن ە دەی رێبەرا و ھم ا سێھەم دا دھی زوە ر ن لێکداو زۆر ری دران ی و ا و و ڕێبەرا ڕێبەری ب وڵە و ڕێبەرا ب بھێنی م رھش ھ مێکی بێت بەھەشتی زەھا نێژراوە ا تێری عەبدولڕەحمان قاسملوو داوە ن رۆ کۆنگرە رێگای ێنەرا ب درا وری ن ێنەوە وێژ ڵمان پ و ھیچ دژی رزا و وووەی رد و ئێمە ھێندێک پێشنیاری ڵکیشی رێک و پێک د پێوەی دوو ھێناوە ڕێ ری ن ڵی ا ی ی ساڵی راوھی شێک رێبەرا و درە ب نێوی رۆژھڵا ردن ردن نوسینی دکتور عبدولرەحمان قاسملوو عەبدووڵڵا حەسەنزادە حەسەن قزڵجی ی ئەیلوولی لە بۆکان ی ئەیلوولی لە تاران نووسەر و ئەدیب و رۆژنامەنووسی کوردی رۆژھەڵاتی کوردستان بوو ھەر چەشنە خوێندنەوەیەک بۆ رەوتی ئەدەبی لە رۆژھەڵاتی کوردستاندا بێ پەنابردن بۆ بەرھەمە ئەدەبییەکانی قزڵجی و رۆڵی لەو پانتاییە و بەتایبەتی لە بواری چیرۆکی کوردی دا مەحاڵە قزڵجی وەرگێڕ و ئەدیب و زمانزانێکی لێھاتوو بووە دەیان بابەتی ئەدەبی لە زمانەکانی فارسی تورکی بولگاری و عەرەبی وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی و ھەروەھا چەندین بابەتی زمانەوانی بڵاو کردۆتەوە قزڵجی رۆڵێکی بەرچاوی لە بوارەکانی چیرۆک وتار رەخنە و لێکۆڵینە و بابەتی زامانەوانی و وەرگێڕان دا ھەبووە حەسەن قزڵجی رۆژی ی ئەیلوولی لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار لە شاری بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە لە تەمەنی ساڵییەوە خراوەتە بەر خوێندن سەرەتا لە لای باوکی و دواتر لە لای مامۆستا مەلا ئەحمەدی فەوزی و مەلا ئەحمەدی تورجانی زادە خوێندویەتی پاش چەند ساڵ خوێندن بۆتە فەرمانداری شاری مھاباد زۆربەی لایەنەکانی ژیانی ئەم بلیمەتە شاراوەن جۆری ژیانی تایبەتی و سیاسی و کاری نھێنی و دەیان ساڵ راوەدوونران و ئاوارەیی و سەرەنجامیش گیران و کوژران پەردەیەکی نادیاریان بەسەردا کشاوە حەسەنی قزڵجی یەکێک بووە لەو پیاوانەی رۆڵێکی رووناکبیری و رامیاری باشیان بووە لە کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتی قازی محەممەد لە ھەڕەتی لاوەتی دا بە ناوی نھێنی ژیر پەیوەندی دەکا بە کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانەوە و لە گەڵ چەند کەسی ئازادیخواز و روناکبیری تردا ئەم نوسەر و روناکبیرە لە گۆڤارەکانی کوردستان ئاوات گۆڤاری ھەڵاڵە دا نوسینەکانی بڵاو کراونەتەوە ھەروەھا سەرنووسەر و بەڕێوەبەری گۆڤاری وێژەیی و رامیاریی گشتیی ھەڵاڵە بووە کە لە ساڵی لە بۆکان و لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستان دا دەردەچوو قزڵجی پاش کۆماری کوردستان وەک زۆربەی نیشتمانپەروەران بە ناچاری پەڕیوە دەبێ و لە کوردستانی عێراق جێگیردەبێ سەرەڕای ژیانی نھێنی و چەرمەسەری درێژە بە نووسین دەدا و لە بڵاوکراوەکانی ھیوا رۆژی نوێ نووسەری کورد بەیان دا بابەتەکانی بڵاو دەکرێنەوە ئەم تێکۆشەرە لە ساڵی دا بەبیانوی ئەوی خەڵکی عیراق نیە لەلایەن رژێمی بەعسەوە تەسلیم بە ئێران دەکرێتەوە بەڵام لە دەرفەتێکدا خۆی لە دەستی پۆلیسی ئێران رزگار دەکا و خۆی دەگەیەنێـەوە شاری ھەڵەبجە و لەوێ نیشتەجێ دەبێ پاشان خۆی دەگەیەنێتە لای ھەژار موکریانی لە بەغدا قزڵجی ھەر لە بەغداوە دەچێتە وڵاتی بولگاریا و لەوێ لە رادیۆی پەیکی ئێران دەبێتە بێژەری ھەواڵی رامیاری بە زمانی کوردی پاش رووخانی رژیمی پاشایەتی ئێران لە ریزەکانی حیزبی توودەی ئێران وەک سەرنووسەری رۆژنامەی مردم کە بە کوردی دەردەچوو کاری کردوە بەڵام ساڵی حەسەن قزڵجی دەگیرێت و دەخرێتە زیندانەوە حەسەن قزڵجی ئەو کاتەی لە بەندیخانە دەستگیرکراوە تەمەنی ساڵ بووە و پاش ئەوەی مانگ لە ژێر شکەنجەی جەستەیی و دەروونی دا دەبێ لە رۆژی ی ئەیلوولی لە زینداندا کۆچی دوایی دەکا و لە ژێر چاودێریی حکومەت تەرمەکەی لە گۆڕستانی بەھەشتی زارای تاران بەخاک دەسپێردرێت عەلی گەلاوێژ ساڵی لە ناوچەی بۆکان لە دایک بووە ئەم پیاوە ناودارە لە باوکەوە بە ھۆزی فەیزوڵڵابەگی موکری و و لە دایکەوە دەچێتەوە سەر بنەماڵەی ئەردەڵان باوکی دکتۆر عەلی گەلاوێژ برایم سەلاح فەرماندەی سوپای کۆماری کوردستان بووە عەلی گەلاوێژ بەھۆی ئەوەی کە باوکی لە تەورێز ئەفسەر بووە ھەر لە منداڵییەوە لە تەورێز دەرسی خوێندووە و لە قوتابخانەی ناوەندی فێردەوسی ئەو شارە لە ساڵی دیپلۆمی ناوەندی وەرگرتووە پاش ساڵی کە دەوڵەتە سەرکەوتووەکانی شەڕی دووەمی جیھانی ئێرانیان داگیر کرد باوکی عەلی گەلاوێژ لە سوپای ئێران دێتە دەرەوە و دەچێتە ناو سوپای کۆماری کوردستانەوە ھەر لە بەر ئەمە بە ماڵەوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان لە کاتێکدا کە کۆمار دادەمەزرێ دەوڵەتی کۆماری کوردستان لە مەھاباد نزیکەی کەس لە لاوە کوردەکان دەنێرێ بۆ شاری باکۆ لە کۆماری ئازەربایجان بۆ دەرس خوێندن کە یەکێک لەو خوێندکارانە عەلی گەلاوێژ بووە عەلی گەلاوێژ بەر لە رۆیشتنی بۆ دەرس خوێندن لە دەرەوەی وڵات رۆمانێکی نووسیبوو کە ھەرگیز چاپ نەکرا و ئێستاش دەستنووسەکەی نەماوە بەڵام ئەو رۆمانە ھەر بەسەرھاتی داھاتووی خۆی بوو ناوی رۆمانەکەش بارام و گوڵنار بوو کاتی گەیشتن بە کۆماری ئازەربایجان باکۆ بە دەستووری کۆماری کوردستان عەلی گەلاوێژ لە زانکۆی ئەفسەری ناونووسی دەکا تا پاش دەرس تەواو کردن وەک ئەفسەرێکی پسپۆڕ و لە سوپای کوردستان دا خزمەت بکا بەڵام کاتێ کە زل ھێزەکان لە تاران فەرمانی رووخاندنی کۆماری کوردستان دەدەن و قازی محەمەد و ھەڤاڵانی لە دار دەدەن عەلی گەلاوێژ لە زانکۆی ئەفسەری دێتە دەرەوە و لە زانکۆی ئابووریی ڕامیاری ناونووسی دەکا و دوای چەند ساڵ دەرەجەی دۆکتۆرای ئابووریی سیاسی وەرگرت ناو دۆکتۆرانامەکەی کە بە زمانەکانی ڕووسی و تورکی چاپ کرا ئەوە بوو پەیوەندی ئابووری کشتوکاڵی لە کوردستانی ئەمڕۆی ئێران عەلی گەلاوێژ پاش بەینێک دەبێتە مامۆستای زانکۆی باکۆ و ھور لە بواری پسپۆری خۆیدا وانە دەڵێتەوە و دوایی دەبێتە ئەندامی ئاکادیمی زانستەکانی ئازەربایجان لە ساڵی کە دەگاتە باکۆ و دوای ماوەیەک گەورە ھێزان کۆماری کوردستان دەڕوخێنن عەلی گەلاوێژ لەگەڵ دکتۆر رەحیم قازی برای محەممەد حوسێن سەیفی قازی رۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە باکۆ دەردەکەن و بێژەری رادیۆ حیزبیش دەبێت دواتر دەچێتە نێو حیزبی توودەی ئێرانەوە و دەینێرن بۆ وڵاتی بولغارستان و لەوێ دەبێتە بێژەری رادیۆ پەیکی ئێران بە زمانەکانی کوردی فارسی و تورکی پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی دێتەوە بۆ تاران و لەگەڵ ھاوڕێیانی لە حیزبی توودەی ئێران دا دەست دەکەنەوە بە تێکۆشانی سیاسی دکتۆر عەلی گەلاوێژ لە حیزبی توودەدا ئەندامی کزمیتەی ناوەندی و بەرپرسی ھەرێکی کوردستان بووە عەلی گەلاوێژ کەوتە بەر شەپۆلی ئیعدامی ناسراو بە بە تاوانی خەباتی سیاسی و لە زیندانی ئێوین لە تاران ئێعدام کرا نەورۆز داب و نەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەن کورد و فارس و تورک نەتەوەی دیکەوە بە شێوەی جۆربەجۆر پەیڕەو دەکرێت ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ کەونارایەکی پێش لە مێژوو ھەندێ پێیان وایە زاڵبوونی کاوە بە سەر زوحاک سەرچاوەی نەورۆزە بەڵام نەورۆز زۆر لە ئەفسانەی زوحاکیش کۆنترە شارەزایانی نەورۆز بڕوایان وایە جەمشێد کە یەکێک لە پاشاکانی پێشدادییەکان بووە نەورۆزی داھێناوە ژیانی ئەو پاشایانە لە ئەفسانە بەدەر نییە و بە سەرھاتەکانیان زۆر خەیاڵین و سەردەمەکەشیان پێش لە چاخی مێژووە کەوا بێت بنەمای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان کەوناراییەکان پێیان وا بووە کە لە مانگی نەورۆزدا گیانە پاکەکان سەردانی کەس و کارەکانیان لەسەر زەوی دەکەنەوە و ئاگر ھەڵدەکەن و خوانی حەوت سین دەچنن و بەدەوریدا دادەنیشن بۆیە چەند ڕۆژێک پێش لە ھاتنی نەورۆز خەڵک دەست دەکەن بە تەکاندنی کەلوپەل و ناو ماڵیان و جلی نوێ لەبەر دەکەن و بە ئاگر ھەڵکردنەوە دەچنە پێشوازی نەورۆز دیارە نەورۆز لە ناوچە جۆربەجۆرەکاندا بە شێوەی جیاواز ئەنجام دەدرێت و داب و نەریتەکانی نەورۆز لای گەلانی ناوچەکەش جیاوازیی ھەیە جەژنی نەورۆز پێشینەیەکی دوورودرێژی ھەیە و کۆنترین جەژنی مرۆڤە لە سەر زەوی بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەو بوارەدا کراون کۆنترین مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی ئەو کاتەی کە لە ئەشکەوتەکاندا ژیاون رۆژی یەکەمی بەھاریان کردووە بە جەژن دکتور مەولوود ئیبراھیم حەسەن لە وتارێکی تێر و تەسەلدا بە وردی چووەتە سەر بنج و بناوانی مێژووەوە و بەڵگە دێنێتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەو جەژنە ھەمان جەژنی تەمووز و عەشتار ە کە سۆمەرییەکان پێش ئەوەی لە ئەشکەوتەکانی کوردستان بێنە دەر و بەرەو خوارووی وڵاتی عێراقی ئێستا داگەڕێن ئەو جەژنەیان بەڕێوە بردووە ئاگر سومبوڵی نەورۆزە لای کوردان نەورۆز تێکەڵ بووە بە کۆمەڵێک ئەفسانەی سەیر و سەمەرە لە ئێرانی کۆندا لە یەکەم رۆژی بەھاردا واتە رۆژی نەورۆز پاشای وڵات دەرگای خستووەتە سەر پشت بۆ دیدار لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەیدا و رۆژەکانی تەرخان کردووە بۆ چاو پێکەوتنی ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا ھەر لەو رۆژەشدا خەڵات و دیاری پێشکەش بە دەست و پێوەندەکانی کردووە و دیارییشی لێیان وەرگرتووە ھۆنەری فارس فیردەوسی دانەری پەرتووکی شانامە بنەچەی نەورۆز دەباتەوە سەر کۆنە ئەفسانەیەکی بێ بنەما واتە ئەفسانەی کاوە و زوحاک ئەوەی فیردەوسی باسی دەکات ھیچ بنەمایەکی مێژوویی نییە دیارە زوحاک یان ئاستیاگ ھەبووە و دوایین پاشای مادەکان بووە بەڵام نەوەک ئەو جۆرەی کە فیردەوسی باسی دەکات ئاخر فیردەوسی وەکوو کابرایەکی خوێنخۆری مار لەشانی زاڵم باسی دەکات کە دەبوو ھەموو رۆژێ مێشکی دوو گەنجی دەرخوارد بدەن ھەر بۆیە کاوەی ئاسنگەر لێی یاخی دەبێت و شۆڕشێکی لە دژی بەرپا دەکات و تەخت و بەختی لێ وەردەگێڕێ لە حاڵێکدا ھەر لەو وتارە بەڵگەمەندەی د مەولوود ئیبراھیم حەسەندا ھاتووە کە ئاستیاگ دوایین پاشای مادەکان نەک زاڵم و شێت نەبووە بەڵکو پیاوێکی تا بڵێی ڕووخۆش بووە بەڵام مێژووی پەیوەندیدار بەو کابرایە تەواو پێچەوانە و شێوێندراوە بە ڕای من سەرکەوتنی ھەخامنشییەکان بەسەر دەوڵەتی ماددا و کۆتاییھاتنی تەمەنی یەکەمین دەسەڵاتی کوردی و سەرکەوتنی تیرەیەکی فارس و دامەزراندنی دەوڵەت لە لایەن ئەوانەوە بووەتە ھۆی ئەوەی کە لە کۆنەستی فارسەکان بە گشتی و لە نەستی کەسێکی وەک فیردەوسیدا بە تایبەتی ئەفسانەیەکی لەو جۆرە بیچم بگرێت وێنا بکرێت و ڕوخساری ئەو دوژمنەی پێ ناشیرین و بکرێت دەڵێن رۆژێک منداڵێک لە باوکی دەپرسێ باوکە ڕوخساری شەیتان لەو وێنەیەدا بۆچی ئەوەندە ناشیرین و دزێوە باوکەکەی دەڵێ چونکە ئەو وێنە بە دەستی دۆستەکانی شەیتان نەکێشراوە ئەوەی ڕاستی بێت مێژووی کوردیش ھەتا ئێستا خۆی نەینووسیوەتەوە بۆیە جگە لە لایەنی کەم و کووڕی شتێکی ئەوتۆمان لە مێژووی کۆن لەبەردەست دا نییە کە مۆرکی خۆمانی پێوە بێت تەنانەت ئەو بۆنە پیرۆز و جێگە شانازییانەش کە ھەمانبوون بە جۆرێک مۆرکە کوردییەکەیان لێ سڕیونەتەوە و بە ناو نەتەوە و گەلانی باڵادەستەوە کراون بۆ ئەوەی ئێمە شتێکمان نەبێت کە وەک پاڵپشت و بەڵگەی مێژوویی پاڵی پێوە بدەین ئێستا کە بە پێی بەڵگە مێژووییەکانیش دەرکەوتووە کە نەورۆز جەژنێکی تەواو کوردییە و لە کوردستانەوە بە وڵاتان و ناوچەکانی دیکەی دەورووبەرماندا بڵاو بووەتەوە ھێشتا وەک پێویست دەڵێی لە ڕوومان ھەڵنایەت ڕاشکاوانە بڵێین ئەو جەژنە جەژنێکی ڕەسەن کوردییە ئێستاش لە کۆنەستی ھزری ئێمەدا ئەو ڕۆژە ڕۆژی سەرکەوتنی کاوەی ئاسنگەر ە بە سەر زوحاکی مار لەشاندا لە حاڵێکدا ئەوە ھیچ بنەمایەکی مێژوویی نییە ئەفسانەیەکی سازکراوە ئەگەر واشی دانێین کاوەیەک بووبێت و تەخت و بەختی زوحاکی ماد ی وەرگێڕابێت ئەوا کورد چۆن شانازی دەکات بە کەسێکەوە کە کۆتایی بە یەکەمین دەسەڵاتی کورد ھێناوە و دواتریش گەڕاوە بە قسەی فیردەوسی بە شاخ و کێواندا و لەوێ فەرەیدوون ی دۆزیوەتەوە و کردوویەتی بە پاشا فەرەیدوونیش کورد نەبووە ئەگەر وای دانێین کاوەیەکیش لە گۆڕێدا بووبێت ھەبوو بێت و کورد بووبێت ئەوا کاوە خۆفرۆشێکی خەیانەتکار بووە و مێژووش پڕە لەو جۆرە کەسانە کە بەداخەوە شانسیان گرتوویەتی و دواتر بە پێچەوانەوە ناویان بە چاکە رۆیشتووە نوێ ڕۆژ یان نەورۆز لە کوردەوارییەکەی خۆیاندا لە کەس شاراوە نییە کە کورد ھەر لە بنەچەکدا بنێڕا گەلێکی ئاژەڵدار بووە و بە دەم ئاژەڵداریشەوە کشتوکاڵیشی کردووە کەوابوو گەڕیانی وەرزەکانی و گۆڕانە وەرزییەکان لە ژیانی ئەو گەلەدا گرینگی تایبەت بە خۆی ھەبووە بە تایبەتی کوردستان نیشتمانێکی کوێستانییە و وەرزی زستان لە کۆندا تەمەنێکی درێژتر لە ئێستای ھەبووە و ئێستاش پیاوە بەتەمەنەکانی کورد باشیان لەبیرە کە جاری جاران ساڵی ساڵان بەفرێکی قورس دەباری و جار ھەبووە ھەتا دوو مانگ لە بەھاریش تێپەڕیوە و بەفر ھەر نەتواوەتەوە و زەوی و ڕێ و بانی بەر نەداوە لەو حاڵەتەدا کوردی ئاژەڵدار دەکەوێتە تەنگژەی بێ تفاقی و بێ ئازوقەیەیی ئاوردوویی بە پێی ھەموو ئەو ھۆکارانە کە ھەم سرووشتی و ھەمیش ھەرێمییە کورد تەواو بوونی وەرزی تووش و سەرمای سەرما و سۆڵەی زستانی کردبێتە جەژن مامۆستا ھێمن موکریانی جەژنی نەورۆز دەباتەوە سەردەمی ئاژەڵداریی کورد و بە تایبەتی پێی وایە ئەو ڕۆژە ڕۆژی مەڕ زایینە لەو سۆنگەیەوە کە مەڕداری کورد ڕانە مەڕەکەی لەو ڕۆژەدا دەزێ بۆیە ڕۆژەکەی کردووەتە جەژن لە مێژووی جەژنە ئێرانییەکاندا جەژنێکیش ھەیە بە ناوی جەژنی مێھرەگان ئەو جەژنە یەکەم رۆژی پاییز بووە مەڕدار لەو رۆژەدا بەرانیان لە مێگەل بەرداوە واتە ئەو ڕۆژە ڕۆژی بەرانگرتنی مەڕ بووە بۆیە ئەو ڕۆژەش کراوە بە جەژن و بە مێھرەگان ناوی دەرکردووە و مامۆستا ھێمن لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ھەر ئەو ناوی جەژنی مێھرەگانە دواتر بووەتە مێھرەجان و بە تایبەتی عەرەبەکان بە زۆربەی جەژن و کۆڕەکانی خۆیان دەڵێن مێھرەجان بە گشتی مەودای نێوان جەژنی مێھرەجان و جەژنی نەورۆز پێنج مانگە مەڕ بە پێنج مانگ دەزێ پێشینیان دەڵێن بەرخ پاش سەد ڕۆژ ڕووحی وەبەر دێ و مەترسیی بەرئاویتن کەم دەبێتەوە جەژنی سەدە کە ئێستاش لە زۆر شوێنی کوردستان دەیکەن و پێی دەڵێن بێڵن دانا پێوەندیی لەگەڵ ئەم باسە ھەیە دوو مانگ پایز و سێ مانگ زستان دەکاتە پێنج مانگ و لە شەوی یەکەمی بەھاردا زەوی مەڕ دێ و جەژنی ھەرە گەورەی مەڕدارە بۆچوونەکەی مامۆستا ھێمن زۆر لە ڕاستییەوە نزیکترە لەو بەناو مێژوونووسانەی کە بە ویستی دەسەڵات مێژوویان بە ئارەزووی خۆیان و ئەربابەکانیان نووسیوەتەوە پاش رووخانی ئیمپراتۆریەتی میدییەکان ئەوانەی دێن و سەربردە و مێژوو دەنووسنەوە دەبێ بەو شێوەیە بینووسنەوە کە دەسەڵات دەفەرموێ کەوابوو ئەگەر ڕوخسارێکی سامناک لە دوایین پاشای میدییەکان واتە ئاستیاگ پیشان بدەن شتێکی سەیر نییە ئەگەر زۆر زۆر دووریش نەگەڕێینەوە و وردبینانە لە مێژووی ھاوچەرخی خۆمان بڕوانین و لێی وردبینەوە دەبینین ئێستاش دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان چۆن لە ھەموو ڕێگەیەکەوە ھەوڵ دەدەن ڕوخساری راستەقینەی ئازادیخوازان بخەنە بن پەردەی سەدان ناو ناتۆرەی دزێوەوە دوور نەڕۆین ئەگەر بۆ مانای وشەی پێشمەرگە بگەڕێینەوە نێو قامووسی بەعسییەکان پێتانوایە چ پێناسەیەک لە پێشمەرگە کرابێت ئەوە لە سەردەمێکدایە کە ئێمەش ئەگەر ھاوسەنگی ئەوانیش دەستمان بە قەڵەم ودامودەزگای ڕاگەیاندن نەگەیشتبێ بۆ وەڵامدانەوەیان لانیکەم دەرفەتی ئەوەمان ھەبووە لە ھەندێ کەناڵەوە حەق بوون و ڕەوا بوونی داواکانمان بۆ خەڵک ڕوون بکەینەوە جا وەرن سەیری سەردەمێکی کۆنی کۆن بکەن کە کوردی لێقەوماو خاوەنی ھیچ خوێندەوارییەک نەبووە و دەسەڵاتدارەکانی زاڵ بەسەر نیشتیمانەکەیدا چۆن دڵیان ویستوویەتی مێژوویان بۆی نووسیوەتەوە بۆیە ئەفسانەی کاوە و زوحاک تەنیا فێڵێکە لە مێژووی ئێمە کراوە لانیکەم ئەگەر تەنیا بە مەبەستی ئەوەش بووبێت کە ھیچ کات لە ڕوومان ھەڵ نەیەت بە شانازییەوە باسی ئیمپراتۆریەتی میدییەکان بکەین وتاری سەرەکی نەورۆز لە کوردەواریدا نەورۆز لە کوردەواریدا جەژنێکی تایبەتە و مێژوویەکی کۆنی ھەیە لە ھەموو شوێنەکانی کوردەواریدا ئەم جەژنە بەڕێوە دەچێ یەکێ لە خاڵە ھاوبەشەکان لە نێوان زۆربەی کوردەواریدا ئاگر ڕۆشن کردنی نەورۆزە یەکەمین نووسەری کورد کە بە کوردی باسی دابونەریتی نەورۆزی کردبێ ئەحمەدی خانی بووە زۆرێک شاعیرانی تری کوردیش ھۆنراوەیان بۆ نەورۆز داناوە ئاگر ھێمای نەورۆزە لەلای کوردەکان ھەموو ساڵێکیش بە ئاگر یادی دەکەنەوە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە پارتێکی کوردیی باکوری کوردستانە لە ی سەرماوەرزی ی کوردی وەک پارتێکی مارکسی لینینی دامەزرا بە بەشداربوونی ئەندام کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکە پێکھێنرا ناوی پەکەکە لە لایەن فەرھاد کورتاییەوە پێشنیار کرا لە سەرەتاوە بە کاری سیاسی دەستی پێ کرد بەڵام لە ساڵی بە ناچاری بووە ڕێکخراوێکی چەکداری لەبەر ئەو ھەموو ئێش و ئازار و چەوساندنەوەیەی دەوڵەتی تورکیا دەرحەق بە گەلی کوردستانی لە باکووری کوردستان ئەنجامداوە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئایدیۆلۆژیایی پەکەکە لەسەر بنەما شۆڕشگێڕییەکانی مارکسیزم لینینیزم و نەتەوەخوازیی کوردی دامەزرێنرا ئامانجی پەکەکە دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردیی سۆشیالیستی بوو لە کوردستان ئەو ناوچەیەی کەوتۆتە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا باکووری ڕۆژھەڵاتی عێراق باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا و باکووری ڕۆژئاوای ئێران کە تێیدا کوردەکان ڕێژەی سەرەکی دانیشتوان پێک دەھێنن ئەم ئامانجە ئێستا نوێ کراوەتەوە بەوەی داوای مافی کلتوری و سیاسی بۆ کوردەکانی ناو دەوڵەتی تورکیا دەکەن پەکەکە پشتیوانییەکی بەربڵاوی ھەیە لە نێوان کوردەکانی تورکیا و لایەنگرییەکی سنووردار لەلایەن کوردەکانی پارچەکانی تر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە لایەن چەند دەوڵەت و ڕێکخراوێکەوە بە تیرۆریست ناسێنرا لەوانە ئەمریکا و ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا بەڵام دوایی ھاتنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا یەکێتیی ئەوڕووپا ناوی پەکەکەی گۆڕی لە لایەنێکی تیرۆریست بۆ چالاکوانان بەڵام ئەمریکا و ناتۆ ھەڵوێستی خۆیان نەگۆڕیوە لە ساڵی دا بە یەکێک لە ڕێکخراویە تیرۆریستییە چالاکەکان ناسێنرا بەپێی بەشی دژە تیرۆر و چالاکییەکانی سەر بە فەرمانگەی گشتی ئاسایش پۆلیسی تورکیا سەرچاوە تورکییەکان پەکەکە بە ڕێکخراوێکی جوداییخوازی قەومی ناودەبەن کە تیرۆریزم دژی خەڵکی شارستانی و ئامانجە سەربازییەکان بەکاردێنن بۆ گەیشتن بە مەرامە سیاسییەکان ھێزە چەکدارەکانی تورکیا نزیکەی دێی کوردستانیان خاپوور کرد و بەمەش نزیکەی میلیۆن کورد ئاوارەبوون لە ەوە کە پەکەکە خەباتی چەکداری دەست پێکردووە زیاد لە کەس کوژراون دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنی پارتەکە کەس بوون کە بریتی بوون لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەکینە جانسز کەسیرە یڵدرم عەلی حەیدەر قەیتان ھاکی کارەر جەمیل بایک دوران کالکان مەزڵوم دۆغان محەممەد خەیری دورموش فارووق ئۆزدەمیر فەرزەندە تاغاچ عەبدوڵڵا کومرال شاھین دۆنمەز عەلی چەتینەر حوسەین تۆکگوولەر عەلی گوربوز ڕەسوول ئالتیۆک سەیفەددین زوغورلو سوبحی کاراکۆش محەممەد جاھید شەنەر محەممەد دوران عەبباس گۆکتاش پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ساڵی لە گوندێکی باکووری کوردستان یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست و بوونی خۆی بە شێوەی ئاشکرا و فەرمی ڕاگەیاند پەکەکە لە ڕۆژی لە گوندی فیسی سەر بە قەزای لیجە لە پارێزگای ئامەد لە باکوری کوردستان یەکەم کۆنگرەی خۆی بە بەشداریی کەس بەست و سەرھەڵدانی خۆی ڕاگەیاند دانانی ناوی پەکەکە بۆ ئەو حزبە تازە دامەزراوە لەلایەن ئەندامێکی کۆنگرەی یەکەمی پەکەکە بە ناوی فەرھاد کورتای پێشنیاز کراوە و لەو کۆنگرەیەدا پەسەندکرا پێش دامەزراندنی پەکەکە ئەندامان و لایەنگرەکانی ئەو حزبە بەناوی ئاپۆچییەوە کارو چالاکییان بەڕێوە دەبرد یەکەم دەستەی ئەو کەسانەی پێیان دەوترا ئاپۆچی لە ساڵی دا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا وەک گروپێکی فیکری و ئایدۆلۆژی بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستیان بەکار کرد لە ساڵی دا ئەو گروپە سەرەتاییەی پەکەکە بڕیاریدا بۆ درێژەدان بەکارو چالاکییەکانی بگەڕێتەوە بۆ باکووری کوردستان ساڵێک لە دوای گەڕانەوەیان بۆ باکوروی کوردستان بە بەشداریی کەس یەکەم کۆنگرەیان بەست لەو کۆنگرەیەدا حەوت کەس بۆ دەستەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ھەڵبژێردران دەرکەوتنی ئاپۆچییەکان و پەکەکە لە باکووری کوردستان لەلایەن بەشێک لەو عەشیرەتە چەکدارانەوە کە حکومەتی تورکیا پشتیوانیی لێدەکردن دژایەتی دەکرا ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی یەکەم پێکدادانە سەربازییەکانی پەکەکە لەناوچەی حیلوان سیڤەرەک لە پارێزگای ڕحا ئورفا لە نێوان ئاپۆچییەکان و چەکدارە عەشیرەییەکاندا ڕووبدات ئەو دۆخە بەردەوام بوو تاوەکو کودەتای سەربازیی ئەیلولی بەسەرۆکایەتیی کەنعان ئەڤرەن لەلایەن جەنەڕاڵەکانی سوپای تورکیاوە بەڕێوەچوو لە دوای ئەو کودەتایە ئەندامانی پەکەکە وەک زۆربەی گروپ و دەستەکانی دیکە لە باکوری کوردستان و تورکیا کەوتنەبەر شاڵای ڕاونان و گرتن و کوشتن ھەڵمەتی ڕاوەدونان و کوشتنی ئەندامانی پەکەکە بووە ھۆی ئەوەی لە کۆتایی ساڵی دا بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە بەرەو لوبنان بڕۆن لوبنان لەو کاتەدا ناوەندێک بوو بۆ کۆبوونەوەی گروپە شۆڕشگێڕەکانی سەرتاسەری جیھان ئەندامانی پەکەکە بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵا ئۆجەلان لە لوبنان پەیوەندییان بە گروپە شۆڕشگێڕەکانی ئەو سەردەمەوە کرد و لەلایەن کەسانی وەک نایف حەواتمە جۆرج حەبەش و بەگشتی بزووتنەوەی ڕزگاریی فەلەستینەوەوە ھاوکاری کران پەکەکە لە ساڵی دا دووەمین کۆنگرەی خۆی لە لوبنان بەڕێوەبرد و لەو کۆنگرەیەدا بڕیاردرا لەسەر گەڕانەوەی گروپە ڕاھێنراوەکانی پەکەکە بۆ باکوری کوردستان و ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی شەڕی چەکداریی درا ئەو گروپە ڕاھێنراوانەی پەکەکە لە دوای گەڕانەوەیان بۆ باکوری کوردستان پردی پەیوەندییان لە نێوان باکور و لوبناندا دروستکرد و پۆل پۆل کەسان و لایەنگرانی خۆیان دەنارد بۆ ڕاھێنان بۆ لوبنان بەھۆی گەورەبوونەوەی ئەو کار و چالاکییەکانی پەکەکە سوپای تورکیا ھەڵمەتێکی لە دژی ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە دەستپێکرد لەو ھەڵمەتانەی سوپای تورکیادا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگران و کادێرە پێشکەوتووەکانی پەکەکە دەستگیرکران یان کوژران ئەو سەرکردە و کادیرە دیارانەی پەکەکە لەلایەن سوپای تورکیا و دەستگیرکران بریتی بوون لە مەزڵوم دۆغان حەقی قەرار محەممەد خەیری دورمش کەمال پیر و عەلی چیچەک مەزڵوم دۆغان لە دوای دەستگیرکردنی لە زینداندا بە بۆنەی نەورۆزەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و نەریتی یادکردنەوەی نەورۆزی لە دۆخە سەخت و ئەستەمەکاندا چەسپاند ھەر یەک لەو ئەندامانی دیکەی پەکەکە مانگرتنیان تا مردنیان بەڕێوە برد و بەھۆی مانگرتنەوە گیانیان لە دەستدا باردۆخی خۆڕاگریی ئەندامان و کادیرانی پەکەکە کاردانەوەی بەرچاوی لە ناو کۆمەڵگەی کوردستاندا دروستکرد ئەوەش بووە ھۆی ئەوە لە دەرەوەی زیندانیش کاروچالاکییەکانی پەکەکە ڕوو لە زیادبوون بکات و سەرباری ئەوەی زۆربەی کادیرە سەرەکییەکانی پەکەکە دەستیگرکرابوون ژمارەی ئەندامانی ئەو حزبە ڕووی لە زیادبوون کرد لە دوای ئەو پێشھاتانە پەکەکە لە ساڵی ھێزی ڕزگاریی کوردستان ھەرەکە ی دامەزراند و لە ی ئابی دا شەڕی چەکداری بەشێوەی فەرمی و بە سەرۆکایەتیی مەعسوم کۆرکوماز عەگید لە دژی سوپا و حکومەتی تورکیا لە ناوچەکانی ئەڕوح شەمزینان دەستپێکرد لە ساڵی و لە ڕۆژی ی ئازاری ئەو ساڵەدا و لە دوای چەند پێکدادانی قورس دامەزرێنەی ھێزی ڕزگاریی کوردستان عەگید لە چیای گابار گیانی لە دەستدا عەگید خەڵکی فارقینی ئامەد بوو و لە دایکبووی بوو پەکەکە لە ساڵی لە سێیەمین کۆنگرەیدا بڕیایدا ھێزی ڕزگاریی کوردستان بکات بە ئارتەشی ڕزگاریی گەلی کوردستان ئەرگەکە ھەروەھا ئەکادیمیای سەربازیی مەعسوم کورکوماز عەگید ی دامەزراند لە ساڵانی ی ڕابردوودا زنجیرەیەک ڕاپەڕین بە پێشەوایەتیی پەکەکە زۆربەی شار و شارۆچکە و ناوچەکانی باکوری کوردستانی گرتووە و ئەوەش بووە ھۆی ئەوە پەکەکە زیاتر لەوەی کە چاوەڕوان دەکرا ھێزی خۆی لە ناو خەڵکدا نیشان بدات پەکەکە لە ساڵی جگە لە لوبنان چەند بنکەیەکی لە ناوچەکانی شام لە سووریا کردەوە عەبدوڵا ئۆجەلانیش لە لوبنانەوە بەرەو شام گەڕایەوە و بە بەردەوامی سەردانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی دەکرد لە دوای ھەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا بۆ ئەوەی کێشەی کورد بە شێوەی ئاشتییانە چارەسەر بێت لە ڕۆژی ی ئازاری عەبدوڵا ئۆجەلان بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بوقاعی لوبنان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیی بەڕێوەبرد و لەلایەن پەکەکەوە ئاگربەست ڕاگەیاندرا بەپێی گفتوگۆکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و چارەسەرکردنی کێشەکی کورد بە شێوەی ئاشتییانە بەھێزترین پێشنیاز پێشنیازی دامەزراندنی تورکیای فیدراتیڤ بوو تورگوت ئۆزال ھەشتەمین سەرۆک کۆماری تورکیا لە چەند لێدوانێکدا باسی فیدراسیۆنی نێوان کورد و تورکی کردبوو لە دوای ئەوەی بەشێوەی گوماناوی تورگوت ئۆزال لە ی نیسانی کوژرا ئاگربەستی نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیاش کۆتایی پێھات لە دوای ئەوەی جەنگ لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە زیاتر لە جاران چڕبوویەوە دیسانەوە ھەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەستیان پێکردەوە و لەو چوارچێوەیەدا پەکەکە لە ساڵی دا ئاگربەست و لە ڕۆژی ئاشتیی جیھانی لە ساڵی ئاگربەستێکی دیکەی ڕاگەیاند بەڵام بەھۆی ھەوڵی تیرۆرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئاگربەستەکەی کۆتایی پێھات بەھۆی گوشارەکانی تورکیاوە حکومەتی سووریا داوای لە عەبدوڵا ئۆجەلان کرد خاکی ئەو وڵاتە بەجێبھێڵێت و لە نۆی تشرینی یەکەمی دا ئۆجەلان سووریای بەجێھێشت ئۆجەلان لە یەکەم گەشتیدا ڕووی لە ڕووسیا کرد و سەرباری ئەوەی دۆمای ئەو وڵاتە بە کۆی دەنگ مافی پەنابەریی سیاسیی بە ئۆجەلان بەخشی بەڵام حکومەتی ڕووسیا مانەوەی ئۆجەلانی لە خاکەکەیدا قبوڵ نەکرد ڕووسیا لەبەرامبەر ئەوەدا کە ڕێگری لە مانەوەی ئۆجەلان بکات لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە قەرزێکی میلیارد دۆلاریی پێدرا و تورکیاش پشتیوانییەکانی خۆی بۆ چەکدارەکانی چیچان بڕی کە ئەو کات چەکدارەکانی چیچان بەسەرۆکایەتیی جەوھەر دۆدایف و ئەسلان مەسخادۆف و شامیل باسایفەوە ڕووسیایان ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە کردبووە لە دوای ئەوە ئۆجەلان سەردانی ھەر یەک لە وڵاتانی یۆنان و ئیتالیای کرد ھەروەھا ھەوڵیدا بڕواتە ئەڵمانیا کە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە ڕیگری لێکرا ھەوڵێکی دیکەی ئۆجەلان ڕۆیشتن بوو بۆ ھۆڵەندا تاوەکو لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دۆز لە بارەی کێشەی کوردەوە بکرێتەوە و ئەو کێشەیە بەشێوەیەکی نێودەوڵەتیی کۆتایی پێبھێنرێت بریتا بۆلەر یەکێک لە پارێزەرە ئەڵمانیەکانی ئۆجەلان کە ھاوکات ئەندامی دەستەی تیمێکی پارێزەری نێودەوڵەتی بوو لە کتێی گەشتە بێ ئاکامەکانی سەرکردەیەکدا نووسیویەتی کاتێک ئۆجەلان ھەوڵیدا خۆی بگەیەنێتە ھۆڵەندا حکومەتی ئەمێستردام ئامادە باشی ڕاگەیاند و ڕێگای لە نیشتنەوەی فڕۆکەکەی ئۆجەلان گرت لە فڕۆکە خانەکانی ئەو وڵاتەدا لەسەر داوای یۆنان و بۆ ھێوربونەوەی دۆخەکە داواکرا ئۆجەلان یۆنان بەجێبھێڵێت بەرەو وڵاتی کینیا لە ئەفریقا بەڕێبکەوێت لەو کاتەدا پلانی ڕۆیشتنیش بۆ ئەفریقای باشوور بۆلای ماندێلا بەھۆی ڕەزامەندی نیشان نەدانی حکومەتی ئەفریقای باشوورەوە شکستی ھێنا کاتێک ئۆجەلان لە باڵیۆزخانەی یۆنان لە شاری نایرۆبیی پایتەختی کینیا بوو بڕیاری ئەوە درابوو ئۆجەلان بگەڕێتەوە بۆ ئەورووپا و یەکێک لە پلانەکانیش ئەوە بووە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان بەڵام کاتێک لە بینای باڵیۆزخانەی یۆنانەوە بەرەو فڕۆکە خانەی نایرۆبی بەڕێدەکەون لەلایەن ژمارەیەک لە تیمی تایبەتەوە ھێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلەکەی ئۆجەلان و دەستگیریان کردووە و لە ی شوباتی دا ئۆجەلان فڕێندرا بۆ تورکیا بەپێی بەشێک لەسەرچاوە میدیاییەکان سەرۆکی ئەو کاتی کینیا لەبەرامبەر وەرگرتنی پێنج میلیۆن دۆلاردا ئامادەبووە ڕێگا بە فڕاندنەکەی ئۆجەلان بدرێت ھەروەھا بەشێک لە میدیاکان ئەوەیان بڵاوکردبووە کە وتەبێژی کۆشکی سپی بەناوی سێندی برگرەوە سەرپەرشتیی ئۆپراسیۆنی چاودێرکردن و دەستگیرکردنی ئۆجەلانی بەڕێوە بردووە ئەو زانیارییە بەشێوەی فەرمی لەلایەن ئەمریکاوە پشتڕاست نەکراونەتەوە لەو کاتەدا ئۆجەلان فڕیندرا پەکەکە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی شەشەمین کۆنگرەی خۆی بوو لە دوای ڕفاندنی ئۆجەلان پەکەکە حەوتەمین کۆنگرەی خۆی بەشێوەی نائاسایی بەڕێوە برد پەکەکە تاوەکو ئێستا جار کۆنگرەی بەڕێوە بردووە و نۆ جار ئاگربەستی یەکلایەنەی ڕاگەیاندووە پەکەکە سێ جار لۆگۆی خۆی گۆڕیوە پەکەکە لە دوای عەبدوڵا ئۆجەلانەوە لەلایەن کەسانی وەک موردا قەرەیلان و جەمیل بایکەوە سەرۆکایەتیی کراوە سووپای تورکیا لە ماوەی جەنگ لە دژی پەکەکەدا زیاتر لە چوار ھەزار گوندی باکووری کوردستانی تێکدا بەھۆی ئەو جەنگەوە زیاتر لە ھەزار ئەندام و لایەنگری پەکەکە و ھاووڵاتیی کورد شەھید کراون وە زیاتر لە ھەزار ھێزی سەربازی وە ئەندامانی میتی تورکییە کوژراون لە ماوەی جەنگی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە ھەزار مامۆستا ئەندازیار خوێندکار گوندنیش پارێزەر پزیشک لە شار و گوندەکانی باکووری کوردستان فڕیندراون و چارەنووسیان نادیارە ئەگەری زۆر ئەوەیە ئەو کەسانە لەلایەن ھێزەکانی سوپای تورکیاوە لە دەستەی چەند کەسیدا و بە کۆمەڵ کوژرابن و لە گۆڕی کۆمەڵادا شاردرابنەوە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ئیھاد لە تورکیا زیاتر لە گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەکانی باکووری کوردستاندا ھەیە و جگە لەچەند دانەیەکیان نەبێت تاوەکو ئێستا حکومەتی تورکیا ڕێگای نەداوە گۆڕەکان ھەڵبدرێنەوە و دۆسیەکانیان یەکلایی بکرێتەوە پەکەکە ئێستا لە ژێر چەتری کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە کار دەکات شێوەی بەڕێوەبردنی سیستمی ھاوسەرۆکایەتییە ستراتیژیی ئێستای پەکەکە کۆنفدڕاڵیزمی دیموکراتیکە بەپێی ئەو ستراتیژییە ھەموو گروپ پێکھاتە ئایین و نەتەوە جیاوازەکان دەتوانن بەپێی تایبەتمەندییەکانیان خۆیان بەڕێوە ببەن بارەگای سەرەکیی ئێستای سەرکردایەتی پەکەکە لە زنجیرە چیاکانی قەندیلە و ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی پەکەکەدان و لەلایەن پەکەکەوە بە ناوچەکانی پاراستنی میدیا دەناسرێن و ڕووبەری ئەو ناوچانەش زیاتر لە ھەزار کیلۆمەتر چوار گۆشە دەبێت ئەو ناوچانە ناوچەی شاخاوی و سەختن لە سنوورە ھاوبەشەکانی نێوان باکوور و باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندان ھەرچەند ھێزی سەربازی پەکەکە و ژمارەیان بە تەواوەتی ڕوون نییە بەڵام مەزەندە دەکرێت پەکەکە زیاتر لە ھەزار گەریلای لە شاخدا ھەبێت کە لە چوارچێوەی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە دا ڕێکخراون ھەپەگە لەلایەن موراد قەرەیلانەوە سەرپەرشتی دەکرێت لە ناو پەکەکەدا ژنان خاوەنی ھێزی تایبەت بە خۆیان و ھێزەکانیان بەناوی یەژە ئا ستار ە ھەروەھا ژنان لە ناو پەکەکە حزبێکیان ھەیە بەناوەی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان پاژک سەرچاوە داراییەکانی پەکەکە بە تەواوەتی ڕوون نین بەڵام بەرپرسانی پەکەکە و ئەو بەرپرسانەشی کە لە پەکەکە جیابوونەتەوە باس لەوە دەکەن کە سەرچاوەیی سەرەکیی داراییەکانی پەکەکە ھاووڵاتییانی کوردن لە ناوچە جیاواز و جۆراجۆرەکانی کوردستان و ئەورووپا تۆڕێکی گەورەی میدیایی وەک ستێرک تیڤی ئاژانسی ھەواڵی فورات نوچە تیڤی ئاژانسی ھەواڵی دیجلە کەناڵی ئای ئێم سی ڕۆژنامەی ئازادیا وڵات ڕۆژنامەی یەنی ئوزگور پولوتیکا کارو چالاکییەکانی پەکەکە ڕووماڵ دەکەن شانبەشانی ئەوانە ئاژانسی ھەواڵی ھاوار ڕووناھی تیڤی نەورۆز تیڤی و چرا تیڤی گرنگی بە بڵاوکردنەوەی کارو چالاکییەکانی پەکەک دەدەن ئەو حزبانەش کە بە دۆست و ھاوپەیمان و ھاوئایدۆلۆژی لەگەڵ پەکەکە دەناسرێن بریتین لە پەیەدە تەڤگەری ئازادی پەژاک کۆدار و ھەدەپە دەبەپە کەجەدە کۆنگرەی گەل دەتەکە و کەژەئا ھەروەھا ھێزە سەربازییەکانی یەپەگە یەبەشە یەپەژە یەرەکە بەو ھێزە سەربازیانە دەناسرێن کە ھاوستراتیژ و ھاوتاکتیکی پەکەکەن بودجەی ساڵانەی پەکەکە بە میلیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت سەرچاوەی داھاتەکە بە کورتی خۆی لە کۆمەکە داراییەکانی دەوڵەمەندە کوردەکانی باکووری کوردستان دەبینێتەوە ھەروەھا یارمەتی کوردی پارچەکانی تر ھەروەھا لە ڕێگەی بڵاوکراوە و بازرگانی ڕێپێدراوەوە کە پەکەکە ھەروەھا پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوخۆی تورکیاو لە وڵاتانی ئەورووپا چەندین سەرچاوەی داھاتییان ھەیە وەک کۆمپانیای بچووک و گەورە کە لەلایەن ئەندامان ولایەنگرانی ئەو پارتەوە بەڕێوە دەچێ وداھاتەکانیان بە ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ دەچێتە خزمەت پارتی کرێکارانی کوردستان ھەورامان یان ھۆرامان ناوچەیەکی شاخاوی و گەشتیاریی کوردستانە کە لە نێوان پارێزگاکانی کرماشان و کوردستانی ئێران و پارێزگای هەڵەبجەی عێراق ھەڵکەوتووە ھۆرامان لە بواری فۆلکلۆرەوە زۆر دەوڵەمەندە و خاوەنی مۆسیقا و جلوبەرگی تایبەتە زۆربەی خەڵکی ھۆرامان بە شێوەزاری ھۆرامی قسەدەکەن پاوە و تەوێڵە و بیارە و هەورامانی تەخت ناوەندە شارییەکانی ھۆرامانن ڕێژەیەکی زۆری ھۆرامییەکان ئێستا لە شارەکانی دیکەی کوردستان وەک مەریوان ھەڵەبجە سنە کرماشان سەوڵاوا کانیدینار و کامیاران نێشتەجێ بوونە ھۆرامان لە چەند بەش پێکھاتووە کە بریتین لە ژاوەرو گاوەرو ڕەزاو و کەمەرە لھۆن دزڵی هەورامانی تەخت لەبەر بەرزی شوێنی ناوچەی هەورامان ئاو و هەوایەکی دڵگیر و خۆشی هەیە لە بەهار و هاویندا بەڵام پاییز و زستانەکەی زۆر ساردن باراناوییەکی خۆشە و تەڕ و پاراوە و بوکێکی ڕازاوەی جوان و دڵفڕێنە خەڵکی هەورامان لە بەهاردا زۆر سەرقاڵن بە ئیش و کاری باخەکانیانەوە بە تایبەت باخەوانەکانیان خەریکی تەڵان چاککردن و نەمام ناشتن و تۆو وەشاندنن پلەی گەرمای لە نێوان پلەدایە هەروەها بەهۆی دار و درەخت و کانی و کارێز و چاڵە بەفرەکانیشەوە بووەتە هاوینە هەوارێکی قەشەنگ و جوان و فێنک هەروەها لە هاویندا خەڵکەکەی بە بەخێوکردنی ئاژەڵ و باخەکانیانەوە خەریکن لای هەورامی دوو پەند زۆر بڵاوە دەربارەی هاوین دەڵێن تەوەنە ڕەق و هامنی پەی زمسانی مشیو واتە بەردە ڕەقەی هاوین لە زستاندا سوودی هەیە یان بە ناوەڕاستی هاوین دەڵێن مانگە و دوانزە مانگەی واتە لەم مانگەدا ئیشی دوانزە مانگ دەکرێ پاییزەکەی دوور و درێژە بەهۆی گەڵا ڕێزانی باخەکانیەوە دڵگیری و خەمناکیەک دەدات بە دەڤەرەکە لە سەرەتاکەیەوە خەڵکی ناوچەکە خەریکی کۆکردنەوەی بەروبووم و هێنانەوەن بۆ ماڵەکانیان لەم وەرزەدا بارانێکی زۆر دەبارێت و لە مانگی بەفرانبار و ڕێبەنداندا یەک پارچە ناوچەکە سپی دەکاتەوە بە بەفر پلەی گەرماش دادەبەزێت بۆ پلەی ژێر سفر خەڵکی گوندەکانی هەورامان بەهۆی سەرما و بەفرەوە لە زستاندا ناتوانن ئیش و کار بکەن بەڵکو هەندێ جار هاتووچۆی نێوانیان دەبڕێت بە تایبەت ئەوسا بەڵکو ئاژەڵەکانیان لەم وەرزەدا ناتوانن بێننە دەرەوە بۆیە لە هاوین دا دەبێت ئەوەندە گرزە و ئاڵف و ئالیک کۆبکەنەوە بەسی ئەو ماوە زۆرەی ئاژەڵەکانیان بکات بێگومان ئەمەش ئەرکێکی زۆر قورسە بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ بۆیە لەم ساڵانەی دواییدا زۆرێک لە لادێکانی هەورامان بە کاسپی و بازرگانیەوە خۆیان خەریک کردووە لە ڕووی مادییەوە وەزعیان زۆر باش بووە بەهۆی مەرزەکانەوە هەورامان ناوچەیەکی کوردییە و لە ناو جەرگەی کوردستانە پڕیەتی لە شاخ و داخ و چیا و دۆڵ و نشێو چەندەها دەربەند و نواڵە و کەمەر و مای تێدایە دەشتایی و تەختایی زۆر کەمە شاخ و چیاکانی هەورامان درێژبوونەوەی زنجیرە شاخەکانی زاگرۆس ن بەرزی شاخەکانی لە نێوان م دان سروشتی خاکەکەی وای کردووە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هەورامان هەر لە دێر زەمانەوە بەوە ناسراوە کە پڕە لە گوێز جێگیر و بە ئارام بووە لەسەر خۆ ڕاهێنانی خۆی و خۆ گونجاندنیدا و هەرگیز گەرمیان و کوێستانی نەکردووە وەک لە بەشی عشائر لو السلیمانی دا ئەڵێت ژمارەی خێزانەکانی هەورامان بوون و ڕێگا و ڕەویەی ژیانیان جێنشینی بووە و کۆچەر نەبوون کە ئەم ڕایە هەڵبژێردراوی کتێبەکەی د شاکر خەباک ە بە ناوی الکراد لاپەڕە کە مارک سایکس ئەم ئامارەی بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم کردووە هەر کەس بچێت بۆ هەورامان دەزانێ مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە و جێگای شەڕ و کێشە و کێبەڕکێ بووە بەتایبەت لە دەورانی حاکمانی نێوخۆیی و دەسەڵاتی حکوومەتی بابانەکان ئەردەڵانەکان هێرشی قزڵباش عوسمانی و سەفەوی هەمیشە مەیدانی بەربەرەکانی بووە دەڵێن لەبەر چڕی و سەختی لە دەورانی هێرشی ئەسکەندەر مەقدوونی هەورامان زیندانی ئەسیرانی شەڕ و تاوانبارانی بەردەستی شا بووە وەکوو فیردەوسی دەڵێ دیارە ئەوە نیشانەی مێژووی لەمێژینەی ئەم ناوچەیەیە بڕێک لە ناوچەکانی ھەورامان نژیاروانییەکی تایبەتیان تێدایە و تا ئەمڕۆش شێوەی کۆنی تەلارسازیی خۆیان پاراستووە ماڵەکان لە ھەوراماندا لە بەرد و چێوی درەختی گوێز دروست دەکرێن و بە کار هێنانی بەرد بووە بە هۆی ئەوەوە کە تاقی زۆر لە خانووەکاندا ببینرێت گەر بە چاوێکی ورد ببینە بڕوانین بۆ لە دایکبوونی گۆرانی و سیاوچمانەی ھەورامی ئەوا ئەگەڕێینەوە بۆ مێژووی ھەورامییەکان کە ڕەنگە وەک مێژووی گەلی کورد گۆڕانکاری و ئاڵو گۆڕی زۆری بەسەردا ھاتبێ خاوەن ڕایان پێیان وایە ئاواز و گۆرانی لە گڤەی باو باران و خوڕەی کانی و قرمە و ھاژەی چەم و ڕووبار و نەعرە و لوورەی بوونەوەرانەوە سەرچاوەی گرتووە بە ھۆی ئەو تایبەتمەندییانەوە وە ھەروەھا بەھۆی چیا و ئەشکەوت و چەم و دۆڵی عەجایب و و مۆسیقای سروشتەوە مرۆڤی ھەورامی لە کاردانەوە و پاشان لاسایی کردنەوەی ئەو دەنگانەدا گونجانیکی لە نێوان داھێنانی خۆی و دیاردە سروشتییەکاندا دروست کردووە ئەم حاڵەتە وردە وردە لە خۆشی و ناخۆشییەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە بۆیە دەتوانین بڵێین گۆرانی و مرۆڤ لەگەڵ یەک خولقاون لەم پەیوەندییەدا بەڵگە مێژوویەکان ئەمانبەن بۆ دەورانی پێش ئیسلام و بگرە ساسانیەکان وەک لە لاپەرەکانی مێژوودا تۆمار کراوە کوردەکان بە دوای گرتنی نەینەوا لە خۆشیدا ئاھەنگی ساز ئەکەن و بەریتمێکی خۆش و بە ئاوازێکی سەیرەوە دەستی یەک دەگرن و سەما دەکەن بەمەش بۆ یەکەمین جار ھەڵپەرکی و جۆرە گۆرانییەک کە دەکرێ بە بناغەی گۆرانی کوردی دابنرێت دێتە ئاراوە لە بواری گۆرانی ھەورامییەوە یان ئەو گۆرانیانەی کە لە گەروودا ئەوترێ واتە گۆرانی زۆر کۆنتر و لە پێشترە لە ئامێرەکانی مۆسیقا وە لە دەستپێکی ژیانی مرۆڤایەتی سەریھەڵداوە مرۆڤ ھەر لە منداڵییەوە و لە سەرەتای زمان پژانیەوە واتە کاتی ئەکەوێتە گڕو گاڵ ئیتر وردە وردە ئاوازی پچڕ پچڕ بۆ خۆی ئەڵێت یان لاسایی ئەو دەنگانە ئەکاتەوە کە گوێی لێیان ئەبێت بۆیە دەستنیشانکردنی ساڵێکی دیاری کراو یان سەردەمێک بۆ مێژووی گۆرانی ھەورامی زۆر سەخت و دژوارە ئەگەر بیروڕای خاوەن قەلەمەکان بێنینە گۆڕێ ڕەنگە باسەکە دەرفەتێکی زۆرتری بوێت بەڵام بۆ نموونە کاک دکتۆر موحەمەدی موکری دەڵێت وشەی گۆرانی دراوەتە پاڵ گۆران کە خێڵێکی گەورەی نێوان سنە و کرمانشانە ئەم خێڵە پەیڕەوی ئایینی ئەھلی حەق ئەکەن ھەروەھا تۆفیق وەھبی ئەڵێ گۆرانی لە عەشیرەتی گۆرانەوە ھاتووە میجێرسۆنیش ئەڵێ گۆران خاوەنی شیعر و گۆرانین و کوردەکان گۆرانی لە گۆرانەوە فێربوون خۆ ئەگەر ئەم بیرو بۆچوونانە ڕاست بن ھەورامییەکان و گۆرانەکان لە یەک ناوچەدا دەژین و تەنانەت تێکەڵی یەکن وەک گوندی شێخان لە ھەورامانی ئێران و ھاوار لە ھەورامانی عێراق زیارەتگای گۆرانەکانە و سوڵتان ئیسحاقیش لە شێخان نێژراوە سەڕەڕای ئەوەش گۆران گۆرانیەکانیان لە سروودی یارسایان یا سەرئەنجام وەرگرتووە ئەوا ئێستاش سیاوچەمانە چ لە ڕووی زاراوە و شیعرەکانیەوە چ لە شێوەی وتندا بناغە و سەرچاوەی مۆسیقای گۆرانە و گەلێک لە یەکتر نزیکن ھەڵبەتە ھەندێ لە شارەزایانی مێژوو تەمەنی مۆسیقای ھەورامان کورتدەکەنەوە و لە ژێر ناوی فەھلەویات یان پەھلەویات ڕەنگ و بۆیەکی دەرباری پێدەبەخشن بۆیە دەڵێن مێژووی سیاوچەمانە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان واتە ئەو کاتەی کە خەسرەو پەروێز پاشای ئێران ڕوو لە ھەورامان دەکات و بەھۆی سروشتی جوان و دڵفڕێنی ھەورامان ئەم ناوچەیە بۆ ڕاو و شکار و سەیران ھەڵدەبژێرێ سروشتی ئەفسوناوی و قاقبۆی کەو و ھاژەی ئاو و رایحە و بۆن و بەرامەی گژوگیای شاخ و داخی ھەورامان وای لێ ئەکا کە لە باربەدی گۆرانی بێژ و مۆسیقاژەن داوا بکات بۆ ئەو ھەموو جوانی و دڵفڕێنییەی ناوچەکە ئاھەنگ و سروودێک بڵێت بە ناوی ئەورامەن کە دواتر ئەو ئاوازە دەبێتە بنەمای ئاھەنگ و گۆرانی ناوچەکە و سیاوچەمانەی لێ دەبێتەوە سەرەڕای ئەو تێروانیینە کورتە بۆ مێژووی مۆسیقای ھەورامان ھەندێ کەسیتر بە شێوەی ڕووکەش سەیری مێژووی سیاچەمانە دەکەن و دەیبەنەوە بۆ سەردەمی ئەمارەتی ئەردەڵان گوایا کەسێک بەناوی یۆسۆ ئاسکە لەبەرچاوە ڕەش و جوانەکانی کڵاوزەر خاتوون سیاچەمانەی داھێناوە ھەڵبەتە حاشا لەوە ناکەم کە یۆسو ئاسکە دەنگی خۆش بووبێت و برەوی بە سیاچەمانە دابێت بەڵام سیاچەمانە کاڵای پر بەھای ھەورامانە و لە مێژوو و شارستانیەتی ھەورامان دانابرێت کتێبی سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە عبدالرزاق عبدالرحمن محمد وۆردپرێس یەکێک لە بەناوبانگترین نەرمەکاڵاکانی دروستکردنی بڵاگ و ماڵپەڕە کە بە زمانی پی ئێچ پی داڕێژراوە یەکەمین وەشانی وۆردپرێس لە ساڵی بڵاوکرایەوە و دواترین وەشانیش تا ئێستا وەشانی ـە کە لە ی ئابی وەشێندرا وۆردپرێس لەژێر مافی ـدا وەشێندراوە وۆردپرێس کراوەتە کوردی لە لایەن ـەوە ھەر لەوێش بە زمانی کوردی سۆرانی وۆردپرێس سیستەمێکی بەڕێوەبەری ناوەڕۆک بۆ ماڵپەڕەکان و بلۆگەکانە وۆردپرێس بۆ ساز کردنی بابەتی فێرکاری کۆمپانیای و و هەروەها ساز کردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی بە یارمەتی پلاگینی بەهێزی بادی پرێس و هەر وەها سازکردنی مەکۆ بە بی بی پرێس بەکاردەهێنرێت وۆردپرێس بە زمانی سازکراوە و لە لایەن پشتیوانی لێ دەکرێت وۆرپرێس سیستەمێکی بەلاش و هەروەها سەرچاوەکراوە وۆردپرێس ئیدامەی پڕۆژەی ناسەرکەوتوانەی بوو نێوی وۆردپرێس کریستیان ئێس لێک هەڤاڵێکی بەڕێوەبەری وۆردپرێس مەت مولنوگ پێشنیاری کرد و لەو ڕۆژەوە وۆردپرێس بە خێرای دەستی بە بەهێز بوون کرد و تا ئێستا یەکەێک لە بەناوبانگترین و باشترین سیستەمی بەڕێوەبری ناوەڕۆکە لە ئۆکتۆبری ساڵی کۆمپانیای مولنوگ بۆ ئەوەی کە لە سەر وۆردپرێس ئیش بکات و بۆ سازکردنی وێبلاگێکی نوێ یارمەتیان بدات دادەمەزرێنن لە دێسمەبەری مولنوگ بی بی پرێسی لە کاتی پشوودان لە چەن رۆژدا دەنوسێت لە فێوریە وەشانی وۆردپرێس بە ناوی درووست کرا ئەم وەشانە زیاتر لە هەزار جار دابەزێندرا مولنوگ لە ئۆکتۆبری لە تیمی جیا بوو و پاشان چەن ڕۆژ سیستەمی ی ناساند ئەم سیستەمە بۆ بەرگری کردن لە سپام درووست کرا لەنۆڤەمبەری بەشداری کردن لە پڕۆژەکانی وۆردپرێس لە حاڵەتی بانگهێشت کردن هاتەدەرەوە و بۆ هەموو خەڵک ئازاد کرا لە دێسەمبەری مولنوگ ی ناساند ئەمە سرویسێک بوو کە خزموتگوزاری پشتیوانی لە وێبلۆگی دەکرد و نەرمەکاڵای دژی سپامی درووست ئەکرد ئێستا بە وتەی ئاماری ماڵپەڕی مانگانە زیاتر لە ملیۆن بینەر و لەبەین ماڵپەڕێ گەورەی جیهانە لە مارسی گۆڤاری بەناوبانگی مولنوگ بە کەسی گرینگ لەدنیا ئینتێرنت دەناسێنێت کە مولنوگ لە دەرەجەی شانزەهەم دایە وۆردپرێسی کوردی لە لایەن تیمی چاوگەوە کراوە بە کوردی و پاڵپشتی لێ دەکرێت وۆردپرێس یەکێک لە باشترین سیستەمەکانی بەرێوەبەری ناوەڕۆک بۆ ئەو کەسانەیە وا کەمترین زانیاریان لەسەر ئینتێرنێت و هتد هەیە هەر بۆیە هەر کەسێک دەتوانێت بە خێرایی لەگەڵ وۆردپرێس کار بکات و فێری ببێت بە وۆردپرێس دەتوانن هەر جۆرە لە ماڵپەڕ کە حەزتان لێیەتی درووست بکەن بڵۆگێکی سادە ماڵپەڕێکی پڕۆفێشێناڵ ئەپڵیکەیشنی مۆبایڵ و هتد ڕووکارەکانی وۆردپرێس یارمەتیان ئەدات کە نەخشی ماڵپەڕەکەتان جوان بکەن هەر وەها بە یارمەتی پڵاگین دەتوانن گەشە بدەنە ماڵپەڕەکەتان زۆر گرینگە کە ئێوە بتوانن پۆستەکان ئەو جۆرەی وا حەز ئەکەن بەڕێوەبەرایەتی یان بڵاو بکرێتەوە لە وۆردپرێس دا ئێوە ئەتوانن پۆستەکانتان بەشێوازی پێشنووس بابەتی کاتی بابەتی لکێندراو بە پەڕەی سەرەکی و بابەتی کاتی پاشەکەوت بکەن هەر وەها ئیوە دەتوانن بابەتەکانتان بە شێوازگەلی جۆراوجۆر بڵاو بکەنەوە وۆردپرێس بە شێوازی سەرەکی چەندین جۆر بابەتی هەیە بابەتی جۆری دەنگ ڤیدیۆ گالێری دەق و هتد تایبەتمەندیێکی زۆر گرینگ بۆ بەڕێوەبەران کە بتوانن دەستڕەسی بەکارهێنەرەکان مەحدود بە چەن ئایتم بکەن لە وۆردپرێس دا چەندین جۆر بەکارهێنەر هەیە کە هەرکامێکیان تایبەتمەندی خۆی هەیە کە بەکارهێنەری سەرەکیەو توانایی ئەنجامی هەموو کارێکی هەیە کەسێک کە پێداچوونەوە لەسەر بابەتەکان دەکات کەسێک کە کاری نووسینی بابەتە و کەسێک کە کارێکی گرینگ لە ماڵپەڕ دا ناکات بەس بەشدارێکە کە دەتوانێت پڕۆفایلێکی تایبەت بەخۆی هەبیت قسەیێک ئەڵێت کە وێنەیێک دەتوانێت وتەبێژی هەزاران وشە بێت هەر بۆیە دەبێت لە ماڵپەڕێک دا لە وێنە کەڵک وەربگرین لە پەنێلی وۆردپرێس دەتوانن بە سادەیی وێنە ئاپلۆد بکەن و لە ناو بابەتەکانتان دا بڵاوی بکەنەوە جیا لە وێنە ئەتوانن لە چەندین جۆر مێدیای دیکە کەڵک وەرگرن وەکوو ڤیدیۆ دەنگ و هتد وۆردپرێس سیستەمێکی بەرێوەبەری ناوەڕۆکە کە بەپێی ستانداردەکانی درووست کراوە و لەگەڵ زیاتری وێبگەڕەکانی ئەمڕۆ دا ئەخوێنێتەوە و بێ کێشە کار ئەکات وۆردپرێس بە یارمەتی بەڕۆژبوونەوەکانی ئەتوانێت ماڵپەڕەکەتان بۆ ستانداردەکانی داهاتووش ئامادە بکات وۆردپرێس وەکوو خانووی ئێوە وایە هەر کەسێکیش ئەتوانێت سەردانی خانووەکەتان بکات و لێدوانێک لەسەری بنووسێت هەڵبەت ئەگەر حەز بکەن هر بۆیە بەم تایبەتمەندیە ئێوە ئەتوانن ماڵپەڕەکەتان بکەن بە مەکۆیێک کە هەر کەسێک دەتوانێت لێدوانی خۆی دەربڕێت فۆڕمی کۆمێنت لە وۆردپرێس هەندێک تایبەتمەندی زیرەکانە بە بەکارهێنەر ئەدات کە دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن وۆردپرێس بەشێوازیێکی بنەڕەتی بۆ متۆڕەکانی گەڕان پاشینەسازی بوە یانی ئەتوانێت ماڵپەڕەکەی ئێوە بە متۆڕەکانی گەڕان وەکوو و هتد ئاشەنا بکات هەر وەها هەژمارێکی زۆر پێوەکراوە بۆ باشکردنی درووست کراوە کە دەتوانن لەوانە کەڵک وەربگرن وۆردپرێس سیستەمێکی سەرچاوەکراوەیە و دەتوانرێت لەلایەن خەڵکەوە گەشەی پێ بردرێت هەر بۆیە تاکوو ئێستە وۆردپرێس بە زمانی جۆراوجۆر وەرگێڕاوەتۆ لە تیمی چاوگ و هەر وەها کاک سیامەند نەریمان بۆ وەرگێڕانی وۆردپرێس بە کوردی زۆر سپاس دەکەم ماڵپەڕی سیستەمێکی بۆ وەرگێڕان دابین کردە کە دەتوانن بە ئاسانی کەڵکی لێ وەربگرن ئەمە تایبەتمەندیێکی گرینگە کە بوەتە هۆی بەناوبانگ بوونی وۆردپرێس ئەگەر ئێوە لە هۆستێکی ستاندارد کەڵک وەربگرن بە چەن کرتە دەتوانن وۆردپرێس بەشێوازی خۆکارانە دامەزرینن هەر وەها ئەگەر دەستڕەسیێکی سادەتان بە و بنکەی دراوە ببێ دەتوانن بە ئاسانی وۆردپرێس دامەزرێنن زۆرجار کە سیستەمێکی بەڕێوەبەری ناوەڕۆک بەکار دەهێنن ڕەنگە لە کار کردن پیێ پەشیمان بوێتن هەر بۆیە دەتانەوێت بێ ئەوەی کە بابەتەکانتان لەبەین بچێت لەسیستەمێکەوە بۆ سیستەمێکی دیکە بچن وۆردپرێس ئەم تایبەتمەندیەتان بۆ ساز دەکات و دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن هەر وەها ئەگەر بتانەوێت کە هۆستەکەتان بگۆڕن دەتوانن لەم حاڵەتە کەڵک وەربگرن پارێزگاری کردن لە دراوەکان بابەتێکی زۆر گرینگە هەر بۆیە وۆردپرێس سیستەمێکتان بۆ درووست ئەکات کە دراوەکانتان پارێزراو بێت و هەر وەها هەر کەسێک ناتوانێت بەڕێوەبەری دراوەکان لەدەست بگرێت وۆردپرێس سیستەمێکی تەواو سەرچاوەکراو و هەر وەها لەژێر لاینسێسی بڵاو کراوەتۆ هەر بۆیە ئەتوانن هەر جۆر حەزتان لێیە لە وۆردپرێس کەڵک وەرگرن قەزیە ئەوەیە کە ئێمە ئەتوانین تەنیا بە چەن کرتە نەخشی گشتی ماڵپەڕێک بگۆڕین هەر بۆیە وۆردپرێس سیستەمێکی سادەیە بۆ ئەم کارە ئەتوانن لەبەین هەزاران ڕووکاری بەلاش و پارەی هەڵبژاردن بکەن و کەڵکیان لێ وەربگرن زۆر جار پێش دێت کە لەگەڵ سیستەمێک کێشەتان ئەبێت مەکۆکانی پاڵپشتی وۆردپرێس ئەتوانن خێراترین ڕێگا بن بۆ پەیدا کردنی ڕێگاحەلی کێشەکان لە ڕێگای ئەم مەکۆگەلە دەتوانن فێری وۆردپرێس تابێع ڕووکار و هتد ببن بۆ گەشەدان بە وۆردپرێس هەر کات حەزت کرد ئەتوانن بەشداری بکەن پڵاگێکی نوێ ساز بکەن ڕووکارێکی جوان درووست بکەن یارمەتی بۆ وەرگێڕانەکان بدەن و هەزار و یەک کاری دیکە یان بەهێز کردن لە ڕێگای پڵاگین بە یارمەتی وەرگرتن لە پڵاگەکانی وۆردپرێس ئەتوانن ماڵپەڕەکەتان بەهێز بکەن و گەشەی پێ بدەن پڵاگینەکانی وۆردپرێس دەتوان لە ڕیپاسیتۆری خودی وۆردپرێس دابگرن و کاری پێ بکەن لە تەموزی ساڵی لەگەڵ دەستپێکردنی لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵ ەوە بڵاو کرایەوە کە کار لەگەڵ ئایفۆن و ئایپاد دەکات کە هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی لە تایبەتمەندیەکانی پانێڵێ بەڕێوەبەرێتی وۆردپرێس دەچوو وە ئەم جۆرە لەگەڵ و هەندێ بڵاگی کار دەکات کرماشان یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کرماشان لە وڵاتی ئێرانە بە پێ سەرژمێری ساڵی ی ھەتاوی حەشیمەتی ئەو شارە نزیک بە کەس بووە بەو بۆنەوە بە نۆیەمین شاری گەورەی ئێران و ھەروەھا گەورەترین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەبژێردرێ کرماشان گەورەترین شاری کوردنشین لە ئێران و گرینگترین شار لە ناوچەی ناوەندی ڕۆژاوای ئێرانە مێژووی پێک ھاتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی زایینی و ھەر لەو سەردەمەوە تا ھێرشی عەرەبەکان وەکو دوویەمین پێتەختی ئیمپراتووریی ئێران لە سەردەمی ساسانییەکان دا جێی سەرنجی حکوومەت بوو لە سەردەمی سەلجوقیەکاندا کرماشان گەورەترین شاری کوردستان بوو و لە سەدەکانی ناوین بە ناوی قەرمیسین وەکوو یەکێک لە چوار ناوچەی عێراقی عەجەم ناسراو لەو سەردەمە بە عێراقی عەجەم ویلایەتی کوێستان یان جەبالیان دەقۆت تا لەگەڵ ویلایەتی عەراقی عەرەب ھەڵە نەکرێتەوە وێلایەتی کوێستان یان عێراقی عەجەم لە شوێنی ناوچەی میدیای کۆنە کەوتبوو یازدە سەدە بە دوای ھێرشی عەرەبەکاندا لە سەردەمی دەسەڵاتی قاجارەکان لە ئێراندا دیسان شارەکە بووژایەوە و بە ھۆی کەوتنەوە لەسەر دوو ڕێگای ڕۆژھەڵات ڕۆژاوا و ھەروەھا ڕێگای باکووری ڕۆژاوای ئێران بەرەو باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە و نزیکی بە بەغدا و کەربەلا گرینگی تایبەتی پەیدا کرد کرماشان لە بزۆتنەوەی مەشرووتەخوازیی ئێران بەشێکی زۆر گرینگی بوو و لە ماوەی شەڕەکانی یەکەم و دووھەمی جیھانی دا لە لایەن ھێزە داگیرکارەکانە داگیر کرا بەڵام دوای شەڕ بەجێیان ھێشت ئەم شارە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دا زیانی زۆری لێکەوت لە باکووری شاری کرماشان کێوی فەڕۆخشاد لە باکووری ڕۆژاوای کێوی تاقوەسان و لە باشوورئ ئەم شارئ کێوی کووسفید کێوی سپی ھەڵکەوتووە و کرماشان یەکێکە لە شارێگاکانی پەیوەندیی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا و ھەروەھا کۆنترین ڕێگا بۆ چین لە ئێران بەرەو مێزۆپۆتامیایە شاری کرماشان کەش و ھەوایێکی موعتەدیل و کوێستانیی ھەیە بە ھۆی ئەم کەش و ھەوایە بوو کە لە سەدەی چوارەمی زایینی کە دیەکەێکی بچۆک و خوەش کەش و ھەوا بوو لە لایەن ساسانەکان وەکوو پێتەختی دووھەمی ئیمپراتووریی ئێران ھەڵبژێردرا لەو سەردەمە کرماشان شوێنی خۆشگوزەرانیی شاکانی ساسانی بوو و باخەکان و کۆشکەکانێکی گەورە لەم شارە سازراو کرماشان ناوەندی وەرزێریی وڵاتی ئێرانیش ھەیە و زۆربەی ئابووریی ئەم شارە بە وەرزێری بەستراوە ھەروەھا تەرخانکردنی خواردەمەنی سەنعەتی ساختەمانی و سەنعەتەکانی دەستکرد لە کرماشان لە سێ مانگەکەی یەکەمی ساڵی ی کۆچی ھەتاوی ی زایینی ی سەرجەمی تەرخانکردنەوەی وڵاتی ئێران بوووە خەڵکی کرماشان بە زاراوەکانی کوردیی باشووری کەلھوری کوردیی سۆرانی زاراوەی ئەردەڵانی و جافی لەکی و ھەورامی قسە ئەکەن لە قوتابخانەکان و زانستگاکانی کرماشان تەنیا بە زمانی فارسی وانە دەدرێت و زمانی کوردی بۆ وانەخوێندنەوە قێخەیە کرماشانی ھەنوکەیی لە سەردەمەکانی جۆراوجۆری مێژوو خاوەنی ناوەکانێکی جیاواز بووە و ئەمە بە ھۆی گۆڕینی حکۆمەتەکان بووە یەکێک لە کۆنینەترین ناوەکانی ئەم شوێنە لە سەردەمی پاشایەتیی کاسییەکان بووە کە بەم مەڵبەندە ئێلیپییان گۆتووە لە سەرچاوەکانی سەردەمی ھەخامەنشی لە شارێک بە ناوی کامبادن یان کامبادنەیان ناو ھیناوەتەوە کە لە شوێنی کرماشانی ھەنووکەیی دادەکەوێت لە سەرچاوەکانی سەردەمی ساسانی ناو لە شاری کرمینشان و گلمیشەن ھاتووە پاش لە ئیسلام ناوی شارەکە لە سەرچاوەکانی عەرەبی گۆڕاوە بە قەرماسین یان قەرمیسین بەڵام بە دوای چەند سەدە دیسانەوە ناوەکانی کرمانشاھان و کرمانشاھ نووسراوە ناوی شارەکە بە دوای شۆڕشی ی ئێران لە سەرەتا کرا بە قەھرمانشەھر و دوای چەندێک کرا بە باختەران بەڵام گۆڕینی ناو بوو بە سەبەبی ناڕەزایی خەڵکی شارەکە لە ئاکامدا بە ھەوڵی ئیسماعیل تەتەری نوێنەری کرماشان لە پەرلمانی ئێراندا یاسایەک لە پەرلمانی ئێران پەسەند کرا کە ناوی شارەکە دیسانەوە بە کرمانشاھ بگۆڕێت سەبارەت بە ناوی کرماشان ڕوانگەکانێکی جۆراوجۆر دەربڕاوە ھەندێک کەس پێیان وایە ناوی شارەکە کرمانشاھە و لە ئەسڵەوە نازناوی بەھرامی چوارەم بووە کە لە سەدەی سێھەم تا چوارەمی زایینی پاشای شاری کرمان لە ڕۆژھەڵاتی ئێرانی ھەنووکەیی بووە و بەدوای دامەزرانی کرماشان ناوی ئەو پاشایە لە سەری شارەکە دانراوە ئەمە لە حاڵێکدایە کە خەڵکی شارەکە لە زمانی کوردیی خۆیان کرماشان ی پێ دەڵێن محەممەد موکری زمانەوان و لێکۆڵەری کورد پێی وابوو ناوی کرمانشاھ ئاخافتنێکی ھەڵەیە لە وشەی کرماشان کە بە ھەڵە باب بووە و لە وشەی کرمانچ یان کرمانج واتا وەرزێر ڕەعیەت گیراوەتەوە و بە باوەری ئەو بە واتای شاری ڕەعیەتەکانە عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ھەژار لە فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینەدا وشەی کرماشانی لە ڕێشەی کرمانج زانیوە کە بە واتای گوندیی کوردە و بە باوەڕی ئەو وشەی کرماشان کۆرتکراوی کرمانج شار یان کرمانجان ە کرماشان کە لە ناوڕاستی زنجیرەچیاکانی زاگرۆسدا داکەوتووە بەھۆی بارودووخی کەش و ھەوا و کوێستانی بوون خاوەنی ئەشکەوتەکان و حەشارگاکانێکی سرۆشتییە و یەکێک لە شوێنەکانی ھەرە گرینگی ژیانی مرۆڤی سەردەمی بەردین بووە شاری کرماشان و ئاقاری لە بواری پاشماوەکانی شوێنی ژیانی سەردەمی پێش مێژوو زۆر زەنگینە و بۆ شوێنەوارناسەکان یەکێک لە گرینگترین ناوچەکانی کوردستان ئێران ڕۆژاوای ئاسیا و جیھان بە ئەژمار دێت جگە لە شوێنەوارەکانی ناوچەکانێک وەکوو ھەرسین دینەوەر یان ئارووناوا کۆنترین نیشانە لە ژیانی مرۆڤ لە شاری کرماشان لە ئەشکەوتی دووئەشکەوت لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری کرماشاندا دۆزرایەوە کە ھی سەردەمی پالئۆلیتیکە لەنێوان ھەزار ھەتا ھەزار ساڵ پێش و شوێنی ژیانی مرۆڤ ڕەنگە نیاندەرتاڵەکان بووە یەکەمین گوند لە جیھان لە نزیکیی کرماشاندا دامەزراوەتەوە و بۆ یەکەم جاڕ لە درێژای مێژوودا مرۆڤ لەم ناوچەیە لە ئەشکەوت ھاتووەتە دەرەوە و نیشتەجێ بووە و ژیانی گوندنشینیی ھەڵبژاردووەتەوە ھەروەھا یەکەمین کەرپووچی جیھان لەناوچەکانی دەوروبەری کرماشان دۆزرایەوە و ڕەوشتی دروست کردنی سواڵکیش بۆ یەکەم جاڕ لەم ناوچەیە بە دی ھینراوەتەوە بەپێی باوەری مێژوونووسان درێژایی پێشینەی شارستانیەت لە کرماشان دەگەرێتەوە بۆ نێوانی هەتا هەزار ساڵ لەمەوبەر و بە پێچەوانەی زۆربەی شوێنەکانی دیکە کە تەنیا لە یەک سەردەمی مێژوویی ئاوەدان بوونە ئەم شوێنە لە هەموو دەورەکانی مێژووی شارستانیەتی مرۆڤ شوێنێک بۆ ژیان و شارستانیەت بووە لە سەردەمی کۆنەوە شاری کرماشان وەکوو دەرگای چوونەژوورەوە بۆ ئاسیا لە لایەن مێزۆپۆتامیا بووە و گەورەترین ڕێگای پەیوەندی لەنێوان ناوچەکانی ناوەندیی ئێرانی هەنووکەیی و هەروەها وڵاتانی چین و ھیندستان لەگەڵ دانیشتووانی مێزۆپۆتامیا کە ڕێگای شاھانەی پێ دەوترێت لە شاری کرماشان دەپەڕییەوە ھەروەھا بە ھۆی پەیوەندیی زڕخوشکی لە نێوان شارەکانی ڕۆزبورگ و کرماشان شەقامێک بە ناوی شەقامی کرماشان لە ڕۆزبورگ ناونراوەتەوە تاق وەسان کرماشان مۆزەخانەی کۆنینەناسیی کرماشان ماڵی کاکە بارۆخ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەئینگلیزی کورت دەکرێتەوە بۆ کورت دەکرێتەوە بۆ ی ن ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە شوێنگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیھانیی ی ن ک ھاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا بەشە سەرەکییەکان ئەمانە بوون کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان چینی خوێندەوار و ڕۆشنبیر پاڵپشتی سەرەکی یەکێتیی بوون لە کوردستانی عێراق لە کۆی ئەندامی دامەزرێنەر کەسیان کەسی ئەکادیمی و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا بوون لە بنەڕەتدا پارتەکە زیندووترین جوڵانەوەی سیاسی بوو کە وردەوردە بەرەو ھاتە ناوەڕاستی مەیدانەکەوە و ئێستاش بوو بە پارتێکی سۆشیال دیموکرات و ئەندامە لە سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ لە سەرەتای کان ی ن ک لە ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا بڵاوبووەوە بەتایبەتی چینی لادێ ھەڵبژاردنە ھەرێمییەکەی کوردستان ئەوەی دەرخست کە زۆرینەی لایەنگرانی ی ن ک لە ناوچەکانی باشوری کوردستانی عێراقەوەن لە جەنگی کەنداوی یەکەمەوە ی ن ک لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان باکوری عێراق بەڕێوە دەبەن ھەرچەندە ھاوکاری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەڕێوەبردنی ناوچەکەدا ھەمیشە بە ھێمنی نەبووە و چەند جارێک لەنێوان چەکدارانی ھەردوولادا توندوتیژیی گراوەتەوە بەر لە ئەنجامدا ناوچەکە بووە بە دوو بەشەوە بەشی ژێر دەسەڵاتی پارتی و بەشی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی کە شاری سلێمانی ناوەندەکەیەتی لە ی حوزەیرانی دا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرێنرا نزیکەی دوو مانگ دوای ھەرەسی یاخیبوونی کوردەکان لە ساڵانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات بۆ دەستخستنی مافی چارەی خۆنووسین بۆ کوردەکان لە عێراقێکی دیموکراتی یەکپارچەدا و داوای چارەسەری سیاسی دەکات بۆ پرسی نەتەوەی کورد لەسەر بنەماکانی دیموکراسی مافی مرۆڤ و ھەروەھا داننان بە شوناسی نەتەوەیی و کلتوری کورددا ی ن ک کار بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی دەکات بە ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە لە کوردستانی عێراق ھەڵبژاردنی ئازاد و کراوە ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی ئازادی ڕادەبڕین و ڕۆژنامەوانی و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ بە یەکسانییشەوە لەو بابەتانەن کە ی ن ک کاری بۆ دەکات لەبەرئەوەی خۆی لە ئاراستەی سۆشیال دیموکراتی جیھاندا دەبینێتەوە ی ن ک باوەڕی وایە کە سیاسەتی حکومەت و ھێزی بازاڕ دەبێ یەکبخرێت بۆ گەشەیەکی ھاوتای ئابووری و کۆمەڵگا و خۆشگوزەرانی ی ن ک باوەڕی وایە کوردەکان تاکە قوربانی دەستی رژێمی عێراق نەبوون و کار بۆ پاراستنی مافی کەمەنەتەوایەتی و کەمایەتییە ئایینییەکانی تر دەکات لە عێراقدا لەمبارەیەوە ی ن ک کار لەگەڵ نوێنەری جڤاتی تورکمان و ئاشورییەکاندا دەکات ھەروەھا نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنانیش وەک بەشێک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ی ن ک ڕێز لە ھەموو جڤاتە سیاسی و کلتوری و قەومییە جیاوازەکان دەگرێت ئەم دیدە وای کردووە تورکمان و ئاشورییەکان دامەزراوەی فێرکردن و کلتوری خۆیان ھەبێت ھەروەھا کەنیسەش گەڕاوەتەوە سلێمانی و شارەکانی تر بۆ ئەوکەسانەی کە مەسیحیین ی ن ک چالاکانە بەشێکە لە ھێزە دیموکراتییەکان لە عێراقدا و کار بۆ ھێنانەدی سیستمێکی حوکمڕانی دیموکراتی دەکات بۆ عێراق ی ن ک داوای دەوڵەتێکی دیموکراتی فیدراڵی بۆ عێراق دەکات کە تێیدا کوردەکان و جڤاتە قەومی و کلتورییەکانی تر بتوانن ئابووری کلتورو کۆمەڵگەی خۆیان بەرەوپێشبەرن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بانگەشەی وایە کە کار بۆ مافی چارەی خۆنووسین مافی مرۆڤ و دیموکراسی دەکات سەرەڕای ئاشتی و ئارامی بۆ کوردەکانی عێراق سەرکردایەتی یەکێتی لەلایەن جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتییەوەیە کە پیشتر سەرۆک کۆماری عێراقبوو سیاسەت و بڕیارەکانی ی ن ک لەلایەن دەستەیەکەوە دائەڕێژرێن کە مەکتەبی سیاسییە ی ن ک پارتێکی سیاسی مۆدێرنی ڕێکخراوە بڕیاردەران دەستەیەکن لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە کەسن ئەنجومەنی سەرکردایەتی سکرتێری گشتی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵدەبژێرن کە بەرپرسن لە بەڕێوەبردنی ڕۆژ بە ڕۆژی ڕێکخراوەکە و جێبەجێکردنی بڕیار و فرمانەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە بنەڕەتدا ی ن ک دامەزرێنرا وەک چەترێک بۆ کۆکردنەوەی ئاراستە سیاسییە کوردییە جیاجیاکان لە عێراقدا لە ساڵی پێکھاتە جیاجیاکانی ناو ی ن ک یەکیانگرت و بوون بە جوڵانەوەیەکی یەکپارچەی سۆشیال دیموکراتی ی ن ک لقی لە ھەموو شار و شارۆچکە سەرەکییەکانی کوردستانی عێراق ھەیە و لایەنگر و ئەندامی لەسەر ئاستێکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی کوردیدا ھەیە ژمارەی ئەندامەکانی ی ن ک بەپێی ئامارێکی تشرینی یەکەمی کەسن ی ن ک لە ھەڵبژاردنەکەی ی کۆمەڵەی نەتەوەیی کوردستان بەشداری کرد و لیستەکەی توانی دەنگ بەدەست بھێنێت لە کۆی دەنگی دروست کە زۆرینەی لە سێ پارێزگا لە کۆی چوار پارێزگاکەی کوردستان بەدەستھێنا مەکتەبی ڕێکخستن پێشی دەگووترێت مەکتەب ڕێکخستن ڕێکخراوەکانی ی ن ک لە سەرتاسەری ھەرێمەکەدا بەڕێوە دەبات و بەرھەمھێنان و بڵاوکردنەوەی بابەتی پەروەردەیی و زانیاری بەسەر ئەندامەکاندا لە ئەستۆی ئەم مەکتەبەیە جگە لەمانە سەرپەرشتی و چاودێری پرۆسەکانی ھەڵبژاردن دەکات لە ڕێکخراوەکەدا بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنمایییەکان مەکتەبی ڕێکخستن دەربارەی ھەلو مەرجی ئەندامێتی لە ی ن ک و پێشنیارەکان بۆ ھێشتنەوەی ی ن ک لەئاستێکدا کە زۆرترین ئەندامی ھەبێت ڕاپۆرت بۆ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەرز دەکاتەوە مەکتەبەکە سەنتەرەکانی ڕاھێنان بەڕێوەدەبات کە تێیدا کادرەکان یەکێتی ھۆشیار دەکرێن و ڕادەھێنرێن لەرووی یاسایی و فکری و مەیدانی سیاسی و ڕێکاری چالاکییەکان ئەم ڕاھێنانە ئەندامەکانی پارتەکە ئامادەدەکات بۆئەوەی چالاکانە بەشداری بکەن لە چالاکییەکانی پارتەکەو پێگە ئیدارییەکان لە پارتەکەدا و یان پێگە ئیدارییەکان لە ناوچەکەدا مەکتەبی ڕاگەیاندن سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی ڕاگەیاندنەکانی ی ن ک ـی لە ئەستۆیە ئێستا ی ن ک چەند کەناڵێکی ھەیە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان لە سلێمانی کە کەناڵی سەرەکی تەلەفزیۆنە و چەند کەناڵێکی تری تەلەفزیۆنی ناوخۆیی لە شارو شارۆچکەکاندا لە ناوچەکە دەنگی گەلی کوردستان کە ڕادیۆیەکە پەخشی کوردی و عەرەبیی ھەیە دەگاتە سەرتاسەری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا کوردستانی نوێ ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەیە ھەفتەنامەی ئەلئیتیحادی عەرەبی و زی مۆنیتەر چاپکراوێکی ڕۆژانەی کوردی و عەرەبییە کە چاودێری ئاژانسە جیھانییەکان دەکات دەربارەی ئەو بابەتانەی تایبەتن بە کوردو عێراقەوە مەکتبەی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان وەک ھاوکارێکی ڕێکخراوە پیشەیی و کلتورییەکان کاردەکات نمونە وەک کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان یەکێتیی ژنانی کوردستان و کۆمەڵەی نووسەران مەکتەبی ئیدارە و دارایی گشتی کاروباری دارایی و ستافی کارگێڕی ڕێکخراوەکە بەڕێوەدەبەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە ڕێگەی کۆمیسیۆنێکی وردبینییەوە چاودێری چالاکییەکانی ئەم مەکتەبە دەکات مەکتەبی مافی مرۆڤ بەمەبەستی چاودێریی ھەلومەرجی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی عێراقدا بنیاد نرا بە تایبەت بۆ لەبەرچاوگرتنی ھەڵسوکەوتی ئەندامانی ی ن ک و سەرکردایەتییەکەی ئەم مەکتەبە وەکو ھاوکارێکی ڕێکخراوە ناوخۆیییەکانی مافی مرۆڤ کاردەکات و بە شێوەیەکی بەرفراوان ھەڵمەتی ھۆشیارکردنەوە دەربارەی بنەماکانی مافی مرۆڤ ڕۆڵی یاسا و دیموکراسی ئەنجامدەدات ھەروەھا بۆ دڵنیابوون لە پابەندیی ی ن ک بۆ جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ ئەم مەکتەبە ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتەکانی بۆ سکرتێری گشتی ی ن ک بەرز دەکاتەوە مەکتەبی کۆمەڵایەتی بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوچەکە ئەم مەکتەبە کارئاسانی بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەکات بەتایبەت لەو بابەتانەدا کە پەیوەستە بە زەوی و زار و کێشەی عەشایرییەوە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی کاروباری پەیوەند بە شەھیدان و دابینکردنی مافەکانی شەھیدانە بەپێی ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە لە داموو دەزگاکانی ی ن ک و حکومەتدا دیاری کراوە ھەروەھا بەرنامە بۆ ڕاگرتنی سەروەری و یادی شەھیدان و تۆمارکردنی میژووی خەباتیان دا دەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنیان دادەنێت ئەم مەکتەبە بەشێکی تایبەت دەکاتەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی کاروبار و پێداویستییەکانی نەوەکانی شەھیدان کە لەلایەن نەوەکانی شەھیدان خۆیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت دەزگای خزمەتی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان پێکدێت لە ئەندام دەزگا ئەرکی دەزگاکە بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەت و ڕێزلێنانی پێویست و شایستە بە پێشمەرگە و ڕێکخستنی دێرین و زیندانە سیاسییەکان ھاوکات کار بۆ بە دواداچوونی داخوازییەکانیان لە مەڕ دابینکردن و جێبەجێکردنی مافەکانیان بەپێی یاسا و ڕێنمایییەکان وڕەچاوکردنی یەکسانی دەکات کاردەکات بۆ داکۆکیکردن لە سەروەری و بەرھەمی خەبات و تێکۆشانیان پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان بە حوکمی خەباتیان لە ھەر دەزگایەکدا بن لە کاتی پێشێلکردنی مافە یاسایییەکانیان مافی خۆیانە لە ڕێگەی ئەم دەزگایەوە بەرگری لە خۆیان بکەن مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان پێکدێت لە ئەندام مەکتەب مەکتەبی پەیوەندییەکان ئەرکی ڕێکخستن و پەرە پێدانی پەیوەندی ی ن ک ـە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ولاتانی دەرەوە دەگرێتە ئەستۆ مەکتەبەکە لە چەند بەشێک پێک دێت و ھەر بەشێک ئەندام مەکتەبێک سەرپەرشتی دەکات دەزگای چاودێری دارایی پێکدێت لە ئەندام دەزگا بە لێپرسراوەکەیەوە کە خەڵکی پسپۆڕن لەو بوارەدا چاودێری چۆنیەتی داھات و خەرج دەکات لە گشت ئۆرگان و مەکتەب و دەزگاکان ی ن ک پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سکرتێری گشتی ی ن ک ـەوە دەبێت ڕاپۆرتی وەرزیی و ساڵانە پێشکەش بە سکرتێری گشتی دەکات مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوون پێکدێت لە ئەندام مەکتەب ئەرکی چاودێری کردنی ڕەوشی کاروباری ئۆرگانەکان و بە دواداچونی ئیشوکارەکانیان دەگرێتە ئەستۆ لە کەمو کوڕی ئۆرگانەکان دەکۆڵێتەوە و ڕاپۆرت لەو بارەیەوە ئامادە دەکات و بۆ کۆمیتەی سەرکردایەتی بەرز دەکاتەوە پێکھاتە و ئەرکەکانی ئەکادیمیای ھۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران ئەم ئەکادیمیایە بە پێی پێویست پێکدێت لە چەند کادریرێکی شارەزاو پسپۆڕ کردنەوەی خول لە بواری جیا جیادا بۆ کادیرانی ی ن ک لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات ھەروەھا ڕێکخستنی ئەرشیف و دۆکیومێنت کردنی مێژووی ی ن ک و دەرکردنی گۆڤارێکی فیکری بایەخدان بە توێژینەوە و بیر و ڕۆشنبیریی ھاوچەرخ و سازکردنی کۆڕ و کۆنفرانس ئامادە کردنی لێکۆڵینەوەی ناو بە ناو دەربارەی ڕووداوەکانی ناوچەکە جیھان و ئاڕاستەکانی ڕای گشتی خۆماڵی کە تایبەتە بە ئەندامانی کۆمیتەی سەرکردایەتی و ئۆرگانەکان دەزگای ھەڵبژاردن پێکدێت لە ئەندام و ئامادەکاریی و سەرپەرشتی ھەڵبژاردنەکان بە ھەموو قۆناغەکانییەوە دەکات کە بریتین لە ئامادەکردنی لیستی دەنگدەران و پاڵێوراوان ڕاگەیاندنی پرەنسیب و ڕێساکانی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردن ڕێکخستنی پرۆسەی دەنگدان جیاکردنەوەی دەنگەکان وردبوونەوەی لە تانە و سکاڵاکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەزگای ھەڵبژاردن سەرپەرشتی ھەموو ئەو ھەڵبژاردنانە دەکات کە لە دەستووری عێراق و یاساکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستاندا ئاماژەیان بۆ کراوە لەگەلا ھەموو ھەڵبژاردنەکانی ناو خۆی ی ن ک و ڕێکخراوە دیموکراتییەکان بە ھەموو قۆناغەکانییەوە دەزگای ھەڵبژاردن لە پەیڕەوی کاری خۆیدا ئەو بەش و ئەرکانە دیاری دەکات کە لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردندا لە کۆنگرەدا پەسەند کراوە ی ن ک لەگەڵ پارتی و چەند حزبێکی بچوک دا ھاوپەیمانیی دیموکراتیی نیشتمانیی کوردستانیان ڕاگەیاند وەک چەترێک بۆ کۆکردنەوەی پارتەکان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە ئەم لیستە یەکخراوە کوردییە ی دەنگەکانی یەکەم ھەڵبژاردنی دوای سەدامی بەدەستھێنا لە ی کانوونی دووەمی جەلال تاڵەبانی کە ئەو کات بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق ئەمەش بڕیارێکی بەدوای خۆیدا ھێناو لە کانونی دووەمی ھاوپەیمانییەکی لەگەڵ پارتیی ڕێکخست بۆ بەڕێوەبردنی کوردستانی عێراق لە ئیدارەیەکی ھاوبەشدا کۆبوونەوەیەک بوو کە لە ی کانوونی دووەمی دا بەسترا بۆ تاوتووێکردنی یەکێتیی لە ناو خودی حیزبەکەدا لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە ئەگەرەکانی ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پرسی پێکھێنانی کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تاوتوێکرا جێی باسە کە ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژ بەر لەڕێکەوتی بڕیارلێدراوی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی کە لە پێنچەمین پلنیۆمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بڕیاری لێ درا ئەنجام درا ئەم کۆبوونەوەیە بۆ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ھەنگاوێکی گرنگ بوو چونکە لەپاش دابڕانی مام جەلال سکرتێری گشتی حیزبەکە یەکەمین جاری مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە بوو کە لەسەر کۆمەڵێک خاڵی گرنگ کۆک بن لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا کۆبوونەوە ی کانوونی دووەمی ی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەنجام بدرێت کە ئەنجامدان یاخود ئەنجام نەدانی کۆنگرە یەکلایی دەکاتەوە پاش کۆبوونەوەکە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بۆ میدیاکان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی ھەڤاڵان دڵسۆزانی یەکێتی مەکتەبی سیاسی دوای کۆکردنەوەی ڕەخنە ناڕەزایی بۆچون و پەرۆشی ھەموو ئۆرگان ھەڤاڵان لایەنە دۆستەکان و پشتیوانانی یەکێتی بەئەرکی مێژوویی سەرشانی خۆی زانی ڕابگەیەنێ کە یەکێتی دڵی ھەموو دڵسۆزان و تێکۆشەران و ھەموو ئەوانەی پەرۆشی یەکێتین خۆشدەکات و سەرەنجام بەئاڕاستەیەکی ڕۆشن و سیاسەتێکی دیموکراسیانە خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی مانگی چوار ئامادە دەکات بەم بۆنەیەوە داوا لە ھەموو ھەڤاڵا و ئۆرگانەکان دەکەین وەک ھەمیشە ھاوکاری جێبەجێکردنی بڕیارو ڕاسپاردەکانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی بن و بەزووترین کاتیش کۆبونەوەی ھاوبەشی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی ئەنجام دەدرێ ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گیارەنگ ماڵپەڕێکی ئینتەرنەتییە گیارەنگ ناوی کێوێکی جوان و ڕازاوەی ناوچەی سەردەشتی سەرسەوزە لە قەدپاڵ و بنار و داوێنی ئەو کێوە بەرزە دا دەیان گوند و ئاوایی بچوک و گەورە ھەن کە وەک ملوانکەیەک لە دەوری گیارەنگ ئاڵاون لە مێژە گیارەنگ و گـــوندو ئاواییەکانی ئەو ناوچەیە دەست لە ملانی یەکترن و سروشتێکی جوانو رازوەیان پێک ھێناوە لە وەرزی بەھــاران دا بە دەیان جــۆرە ســەوزە و گوڵوگیای رەنگاورەنگ ئەو کێوە بەرزە دەنخشێنن و وەک بووکی ڕازاوە بەرامبەر بە ھاواڵـی دێرینی خــۆی لانک کێــوێکی نێزیک گیارەنگە خۆ دەنوێنـێ و پێکەوە سێبــەر و فێنکای و جــوانــی بۆ ناوچەکە پێک دێنن لە وەرزەکانی دیکەی ساڵیش دا بە دائیم دانیشتوانی گوندەکانی دەوری گیارەنگــی پڕ لە گوڵ بۆ کاری مەڕداری و وەرزێـری و ڕەزەوانی لە بست بە بستـــی خاکـــی دەوری گیارەنگ کەڵک وەر دەگـرن و بەشێک لە بژیوی ساڵانەی خۆیانی لێ دابین دەکەن گیارەنگ بە سەدان ڕەوەزە شاخی قائیم و پر لە دار و دەوەنی لە باوەشی خۆی گرتووە ئەو سروشتە جوان و قائیمەش وایکردوە کە لە ھەموو کاتەکانی شۆڕشی رزگاریخوازنەی گەلی کورددا ئەو شوێنە بکرێت بە مەکۆی خۆراگری و سەنگەری لەشکان نەھاتووی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ناوی خۆشی گیارەنگو جوانیو ڕازاوەیی ئەو کێوە بەرزە و ئەمەگ داری دانیشتوانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە دەرحەق بە شۆڕشگێرانی دێمۆکرات و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو بە ھۆی ئەوە کە لە ساڵی ی ھەتاویی دا ھێزێکی گەورەی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت بە ناوی گیارەنگوە بکرێ ئەگەر تاکوو ئەو کات ناوی گیارەنگ تەنیا وەک کێوێکی بەرز و رازاوە لە لایەن بەشێک لە خەڵکەوە ناوی دەبرا ئەوە ئەو جار گیارەنگ بوو بە ناوێکی رەمزی و ئاشنا بۆ بەشی ھەرە زۆری دانیشتوانی ناوچەی سەردەشت ناوی گیارەنگ بوو بە خۆشەویستی گشت لایەک لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دەیان منداڵ دوای لە دایک بوونیان ناوی گیارەنگ یان لێنرا ئێستا ئەوانیش دڵخــۆش و رازینو وەک کێـوی گیارەنگـی سەربەرز شانازی بە خــۆیانو بە ناوەکەیانەوە دەکـەن بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ناوچەکانی بانە و پیرانشار و مەھاباد و بە تایبەت ناوچەی سەردەشت و بگرە دوورتریش شاھیدی چالاکییەکانی ھێزی گیارەنگ ھەن کە چۆن زراوی دوژمنیان تۆقاند بوو و دوژمنیان لەو ناوچەیە بە چۆک داھێنا بوو ئێستاش دوژمن بە بیستنی ناوی گیارەنگ زەربە گورچ و برەکانی ھێــزی گیارەنگ و کەلاکــی زۆر و بــۆری کــوژراوەکانــی خــۆی وەبیــر دێتەوە کە بە دەستــی بە تــوانای پێشمــەرگەکانــی ھێــزی گیارەنگ دەکــەوتــە ســەر عــەرز و ھەمــوو ناوچــەی سەردەشت و دەوری گیارەنگیـان لێــدەکــرا بە گــۆرستــان ھێــزی گیارەنگ لەرزە و چەقوچۆیان دەخستە لەشی بۆگەنی بە ناو پارێزەرانی ئیسلام و وێرای ھێزەکانی دیکەی پێشمەرگەی کوردستان تەنگیان بە دوژمنی ماڵوێرانکەری جەھل و نەزانی ئاخوندی ئێران ھەڵچنی بوو و بەھەشتی کوردستانیان لێکرد بوون بە دۆزەخی ئاگرین ھەر بۆیە گیارەنگ حەقی خۆیەتی لە جاران زیاتر سەر بەرز کات و خۆ چــڕوپڕ تر بکات و ئامێــزی خــۆی بــۆ پێشمەرگە شۆڕشگێرەکانی کــوردستان و ھێــزی گیارەنگــی سەربەرز ئاواڵە بکا و جارێکـی تــر دارو دەوەنە چغــورەکانی خـۆی بۆ رزگاری یەکجارەکی کـوردستان بەرزتر بکا پێم وایە ئەو چەند دێرە بەس بێت بۆ وڵامی ئەو ئازیزانەی کە سەردانی ماڵپەری گیارەنگ یان کردووە و بۆیان پرسیار بوو کە ماڵپەری گیارەنگ چییە و بۆچی ئەو ناوەی بۆ ھەڵبژێردراوە بەڵێ ئازیزان خۆشەویستی و جوانی و سەرسەوزی گیارەنگ و زەربە لێدانی ھێزی گیارەنگ لە دوژمنی داخ لە دڵی کورد و چەندین ھۆی دیکە بوونە ھۆی ئەوە کە ناوی ماڵپەرەکە بکەم بە گیارەنگ و ڕۆژی ـ ـ وەشانی خۆی ڕاستەوخۆ دەست پێ بکات چەند ساڵ بە سەر دامەزرانی ماڵپەری گیارەنگ دا تێپەری ماڵپەری گیارەنگ بۆ خزمەت بە ھاوڵاتیانی کورد و دڵسۆزانی گەلی کوردی بەشخوراو دامەزرا و دەستی بە کار کرد لە تەواوی ئەو ماوەیەش دا تا رادەیەک شان بە شانی ماڵپەرە کوردییەکانی دیکە بۆ لە قاودانی پیلانی دوژمنانی کورد چوتە پێش و لە زۆر بواردا ھەواڵ و بابەتی جۆراوجۆری بڵاو کردۆتەوە ماڵپەری گیارەنگ چەند ساڵ لە تەمەنی تێپەری و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا سەدان ھەزار جار چرکەی لە سەر کراوە و ھەروەھا سەردانی کراوە ھەر بۆیە بە پێویستی دەزانم لە ساڵرۆژی دامەزران و دەست بەکار بوونی ماڵپەری گیارەنگ دا سوپاسی ھەموو ئەو کەسانە بکەم کە بابەت و نووسراوە و وێنە و ڕاپۆرتیان بۆ ماڵپەری گیارەنگ ئامادە کردووە ھەروەھا سوپاسی ھەموو ئەو کەسانەش دەکەم کە سەردانی ماڵپەری گیارەنگیان کردوە و بیروبۆچوونی خۆیان لە سەر ماڵپەری گیارەنگ بە ئێمێل دەر بریوە و بەشێک لە ھەڵە و کەموکورییەکانیان بۆ دەست نیشان کردووم و زیاتر ھانیان داوم کە بابەت و نووسراوەی نوێ دابنێم و کاتی زۆرتری بۆ تەرخان بکەم لە کۆتایی دا سڵاو لە گیارەنگی خۆراگر و سڵاو لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە تایبەت ھێزی گیارەنگی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ھەزاران ئافەرین بۆ خــۆراگــری و قارەمانەتــی و لەخۆبــردوویی خەڵکــی کــوردستان و ھێــزی پێشمەرگەی کوردستان ماڵپەری گیارەنگ ھاوکات لە گەڵ ڕۆژی کارەساتە دڵتەزێنەکەی بۆردمانی قەڵادزێ دا کە لە ساڵی دا بە دەستی ڕێژیمی ئەفلەقی سەددام حوسێن وێران کرا دەستی با کار و وەشانی خۆی کرد ھەر بۆیە ھەموو ساڵێک لە ساڵیادی دامەزرانی ماڵپەری گیارەنگ دا بەڕێوەبەری ماڵپەر ڕێز و خۆشەویستی خۆی بۆ خەڵکی دوو جار شەھیدی قەڵادزێ دەر دەبڕی و یادی ئەم کارەساتەش دەکاتەوە ئاب بە عەرەبی ب ناوی سوریانیی مانگی هەشتەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ڕۆژی ھەیە بە ئینگلیزی ئۆگست و بە فەڕانسەیی ئووت یان دەوترێ ناوی ئەم مانگە لە بنەڕەت دا بە زمانی لاتینی سێکستیلیس بووە چونکا لە ڕۆژژمێری کۆنی ڕۆمی دا شەشەمین مانگ بووە کە بە مانگی مارس لە نزیکەی ساڵی ی پێش زایین دا لە ماوەی دەسەڵاتی ئیمپراتۆر ئۆگستۆس دا دەستی پێ دەکرد لەڕووی کەلووزانیەوە لە ی ئاب تا ت ئاب مانگی ئاب دەکەوێتە ناو کەلوی شێر وە لە ی ئاب تا کۆتایی مانگی ئاب دەکەویتە کەلووی فەریک گوڵی نیشانەی ئۆگست خەشخاشە تەمموز یان تەمووز بە عەرەبی تموز ناوی سوریانیی مانگی حەوتەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ڕۆژی ھەیە بە ئینگلیزی جوولای و بە فەڕەنسی ژووییێ دەوترێ بە گشتی ئەم مانگە گەرمترین مانگی زۆربەی ناوچەکانی نیوگۆی باکوورە لەم ناوچانە دووەمین مانگی ھاوینە و بە پێچەوانەوە لە نیوگۆی باشووری زەوی لە زۆربەی ناوچەکانی ساردترین مانگە نیوەی دووەمی ساڵی زایینی لە مانگی جوولاییەوە دەست پێ دەکات لە وڵاتانی شام و عێراقدا پێی دەوترێت تەمووز بەڵام لە میسر یوولیە بە کاردێنن لە توونس و مەغریب و جەزائیر یولیوز دەڵێن لە زانستی ئەستێرەناسیدا مانگی تەمووز لە کاتێکدا دەست پێ دەکات کە خۆر لە بورجی قرژانگ قرژاڵ دایە و لە بورجی شێر دا کۆتایی دێ بەڵام لە گەردوون ناسیدا لە بورجی دووپشک دەست پێدەکات و لە بورجی قرژاڵدا کۆتاییی دێ لە سەردەمی رۆمانیەکاندا کوینتیلیز بەم مانگە وتراوە بەڵام دوایی دەگۆڕێ بۆ یۆلیۆ بە ھۆی دانەپاڵی ناوی یۆلیۆس قەیسەر کە لەو مانگەدا لە دایک بووە لە کاتێکدا ئەم مانگە لای رۆمانیەکان پێنجەم مانگ بووە چونکە مانگەکانی ساڵ دوانزەیە لە ڕۆژمێری ڕۆمانی دا گوڵی نیشانەی ئەم مانگە سوورەیاقوتە قادر دەباخی ناسراو بە مامە قالە یەکێک لە کۆنە خەباتکارانی کۆماری کوردستان لە مەھاباد لە ساڵی بوو ئەو ھەموو ژیانی خۆی لە پێناوی دۆزی کورد دانا و ماوەیەکی دوور و درێژ بێ وچان خەباتی کرد قادر دەباخی یەکێک لە چەند دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد یان ژێکاف بوو کە دواتر بوو بە ئەندامی پارتی دێموکراتی کوردستان ئێران ئەو زیاتر لە ساڵی کۆتایی ژیانی خۆی لە لەندەن بەسەر برد وە لەندەن وەکوو شوێنی دوورخستنەوە بۆ ئەو وابوو مامە قالە ھەر لەم شارەش مایەوە و پاش چەند ساڵ بەربەرەکانێ لەگەل نەخۆشی لە ی فێبرییەی دا کۆچی دوایی کرد مامە قالە دوایین ئەندامی ژێکاف بوو وە بە مەرگی ئەو دوایین کەسی دامەزرێنەری ئەم پارتە ماڵاوایی لە ژیان کرد قادری دەبباغی کەسایەتی سیاسی و ئەدەبی شاری سەقز بووە و وەکوو تێکۆشەرێکی سیاسی و ئەدەبی چەندین بەرھەمی جۆراوجۆری چاپ و بڵاو کردووەتەوە پوونگە پونگ یان پوونە ناوی لاتینی گیایەکی بۆنخۆشە کە ھەم ئاویی و ھەم دێمی یشی ھەیە پوونگە لە تیرەینەعناکان ە لە پوونگە ئاوی و دێمیدا زۆر جۆری دیکە جیا ئەبنەوە کە لە تام و ڕەنگدا جیاوازن بۆ وێنە جۆرێکیان تامی پرتەقاڵ ئەدا و خورێکیان لەوانی دیکە تیژترە و ھەر بەم بۆنەوە ناوی دیکەیان وەخۆ گرتووە لاسکەکانی باریک و لوولەیین و گەڵاکانیشی وەک گەڵای نەعنا ئەچێ بەڵام بچووکتر و نووک تیژ و ددانەدارن و زۆرتر لە نێو ئاو و لێواری ئاودا ئەڕوێ پونگە بە تەرچکی خواردنی زۆر خۆشە بەڵام کە پیر ئەبێ بەکەڵکی خواردن نایە و پێی ئەڵێن پنگەڵ یان بۆ و لەم کاتەدا بە قەد باڵای پیاوێک بەرز دەبێ و لە گەڵەکانیدا کە ڕەنگیان پەمەیی و بەنەوشن تووکێکی وەک خوری ئەڕوێ و تەنیا لە ژێر دوێینە و شەلەمدا ڕای ئەخەن تاکوو ویشک دەبنەوە و لە کاتی ھەڵگرتنیشدا بە دۆینە و شەلەمەکەوە دەنووسێن کە زستان لە کاتی لێناندا بۆن و بەرامەی پوونگەیان لێدێ بێجگە لەمە پوونگە لە چێشتی دۆخەوا دۆکڵیو دەکرێ و وشکیش دەکرێ بۆ زستان و وەک بەھاران بەکاری دێنن پوونگە بۆ دەرمان ئەشێ و دژی تاو و لەرزە و چەند سەد ساڵ پێش زایین حەکیمەکان لە سەر ئەم گیایەیان نووسیوە بەھاران کە کوردان ئەڕۆن بۆ سەیران لە گەڵ ھێلکە کوڵاودا ئەیخۆن یان بە کاڵی لە نێو نانی ئەنێن و بە بابۆڵە ئەیخۆن جۆرێک پوونگە ھەیە کە خواردنی ئەبێتە ھۆی نووسانی دەنگ کە پێی ئەڵێن پوونە دۆخە پوونگە بۆ تەسکینی ئێش و ھێمن بوونەوەی مێشک و ھەرسی باشتری خواردن و دژی سکچوونیش باشە خەرپوونگە جۆرێک پوونگەی خراپە پوونگە جۆری زۆرە و ھێندێکیان ئەمانەن لە ئێراندا جۆری یەکساڵە و چەندساڵەی بۆنخۆشی ھەیە ئەمەیان پوونگەی ئاویە پوپوولەیەکان ناوی زانستی ناوی زانستی تیرەیەکە لە گیاگەلی دوولەتکەییە پەڕەگوڵ جیاکان که بەربلوترین تیرەی گیاکانە ئەم تیرە گیایە جام ی پەڕە سەوزەکانی دیوی دەرەوەی گوڵەکە گوڵەکانیان ناڕێک و پێکن و پێکەوە نووساون و لوولەیەک پێک دێنن پیاڵە گوڵەکەشیان پەڕەکانی نێوەوەی پەڕە سەوزەکانی گوڵەکە پێنج پەڕەن و بە قەت یەک نین یەکێک لە پەڕەگوڵەکان کە لە هەموویان زلترە و لە سەرەوەیە ناوی ئال ە و دوو پەڕەی دیکەی کە لە تەنیشت و بن و ئەم لاو ئەملایان گرتووە پێیان ئەڵێن باڵ و دوو پەڕەکەی تر کە لە ژێر ئەمانەوەن و لێوارەکەیان پێکەوە نووساوە ناویان ناو ە نێرتک ەکەیان لە لەق کە دانەیان پێکەوە نووساون پێک دێن و بەمجۆرە لوولەیەک پێک دێنن و ئەوەی دەهەم لە نێوانیان دایە بەری گیای سەر بەم تیرەیە بە شێوەی کلو کەلوو کێلان ن دانەکانیان ئالبومن ئەو بەشە لە تۆو کە نوتفەی گیاکە دەپارێزێ یان نیە بەلم هندێک مەوادی خوراکی باشیان تێدایە ئەم تیرەیه زۆربەی دانەوێڵەکان نۆک باقلە لوبیا ماش و ولێرە و ئەگرێتەوە و هەروەها گیای ئاڵف وەک شەوەر ووێنجە و هەموو جۆرە گەون و گیاگەلێک کە بۆ دەرمان دەشێن وەک دەستە گوڵ هەرێشمەکان و فلوس و تەمرهند و هیتر ئەگرێتە خۆی سکچوون بە ئینگلیزی یان بە عەرەبی و فارسی اسھال جۆرێک نەخۆشییە کە تێیدا بە شێوەی بەردەوام شلەمەنی لە جەستەی مرۆڤ دەردەچێت وە نەخۆش ناچار دەبێت خێرا خێرا بچێتە سەر ئاودەست لە نەخۆشی سکچووندا جموجۆڵی ڕیخۆڵەکان خێرا دەبێت وە ئەمەش دەبێت ھۆی دروستبوونی بەردەوامی ھەستی ئاودەست سکچوونی توند ھۆکاری زۆرێک لە مردنەکانە لە وڵاتانی گەشەکەر وە ھەروەھا یەکێک لە باوترین ھۆکارەکانی مەرگی منداڵانە لە سەرانسەری جیھان جگە لەمە سکچوون یەکێک لە ھۆکارەکانی دواکەوتنی گەشەی جەستەیی منداڵان بەدخۆراکی و بارناسکی بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دیکەیە ھۆکاری سەرەکی مەرگ لە کاتی تووشبوون بە سکچوون لە دەستچوونی ئاو و خوێیەکانی جەستەیە ئەگەر مرۆڤ سێ جار یان زیاتر لە شەو و ڕۆژێک دا پاڵنەری ئاوەکی یان شل بێت ئەوە بە سکچوو دادەنرێت ئاساییانە ھۆکاری سکچوون ھەوکردنی ورگە بە ھۆی کێمی ڤایروسی مشەخۆر یان لاکوتی ڕیخۆڵە یان ھەندێک ژاری باکتریایی لە بارودۆخی پاکژ دا کە خۆراکی باش و ئاوی خاوێن ھەبێت نەخۆشێکی ئاسایی لە ماوەی چەند ڕۆژ دا لە کێمی ڤایرۆسی ڕزگاری دەبێت بەڵام لە کەسانی نەخۆش یان بەدخۆراک دا سکچوون دەتوانێت ببێتە ھۆی ئاوچنیانی توندی جستەی مرۆڤ وە ئەگەر چارەسەر نەکرێت لەوانەیە ژیانی نەخۆشەکە بخاتە مەترسیەوە وتاری تایبەت سکچوونی کێمی سکچوونی کێمی جۆرێک لە سکچوونە کە بە ھۆی میکرۆب دروست بووبێت واتە بە ھۆی باکتریا مشەخۆر یان ڤایروس لە زۆربەی حاڵەتەکانی سکچوون دا دەرمانی نەخۆشیەکە تەنھا قەرەبووکردنەوەی شلەمەنی و خوێی لەدەستچووی جەستەیە دەوای سەرەکی ئەم نەخۆشیە ئۆ ئاڕ ئسە ئەو دوایانەی کە ھەیە و پێویستی بە ڕاچێتەی پزیشک نیە بریتین لە لۆپێردامی ئایۆدیۆم و بیسمووت سابسالیسیلات کە لە پێپتۆ بیسمۆل و کاوپێکتەیت دا ھەیە شەرەفەدین ئاڵچی کەسایەتیەکی سیاسی باکووری کوردستانە و وەزیری ڕۆشنبیریی پێشووی دەوڵەتی تورکیا بووە ئاڵچی کە لە دەوڵەتی تورکیا ماوەیەک وەزیر بووە ئێستا چالاکێکی ڕامیاری مەدەنی و کۆمەڵایەتی و لە سەرەتای دامەزراندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پاڵپشتی لەم حکوومەتە کردووە ئاڵچی لە ئەنکارا چەندین جار لە بەرپرسانی حکوومەتی کوردستان پێشوازی کردووە ھەروەھا ساڵانێکی دوور و درێژە لە پێناو چارەکردنی ئاشتییانەی دۆزی کورد بەردەوام لە لە خەبات و تێکۆشان دا بووە شهرهفهدین ئالچی پهرلهمانتاری کوردی باکووری کوردستان به سهرۆکی پارتی دیموکراتی بهشدار ههڵبژێردراوه دوای ئهوهی له ههڵبژاردنهکانی ئهمساڵی تورکیا دهستی له سهرۆکایهتی پارتهکهی ههڵگرتبوو جارێکی دیکه له کۆبوونهوهی سهرکردایهتی پارتهکهی له ی ئهیلول به سهرۆکی پارتهکه ههڵبژێردرایهوه ئالچی له ههڵبژاردنهکانی پێشووی تورکیا دهستی له سهرۆکایهتی پارتهکهی کشاندبووهوه و وهک بهربژارێکی سهربهخۆ بهشداری ههڵبژاردنی تورکیای کرد له چوارچێوهی بهرهی رهنج و ئاشتی که پارتی کادهپ و بهدهپه و پارته کوردییهکانی باکوور به یهکگرتوویی دروستیان کردبوو بههۆیهوه شهرهفهدین ئالچی و پهرلهمانتاری دیکه گهیشتنه پهرلهمان پارتی دیموکراتی بهشدار کادهپ ساڵی له لایهن سیاسهتوان شهرهفهدین ئالچییهوه دامهزراوه و له پێناو پرسی کورد له تورکیا کار دهکات کارل لینە ی ئایاری ی کانوونی دووەمی گیاناس و پزیشکێکی سویدی بوو دامەزرێنەری سیستەمی پۆڵێنبەندیی ئێستای گیاکان و گیاندارانە لینە لە ی ئایاری ساڵی لە گوندێکی ڕاشەڵت لە سامالاند لە وڵاتی سوید لەدایک بووە یەکەم منداڵی نیکۆڵاس نێڵز ئنگەمارسن کە دواتر نازناوی خێزانەکەی گۆڕی بە لینییەس و کریستینا برۆدەرسۆنیا بوو خوشک و براکانی ئاننا ماریا لیسنییەس سۆفیا جولیانا لینییەس ساموێل لینییەس کە دواتر باوکی وەکو ڕێبەری ئایینی سترێنبراوت سەردەخات و دەستنووسێک دەنووسێت لەبارەی ھەنگەوانییەوە وئمیرەنتیا لینییەس لینییەس کاتێک منداڵێکی بچووک بوو باوکی فێری زمانی لاتینی کرد نێڵز بەشێک بوو لە ھێڵێکی درێژی جوتیار و قەشە ڕووەکناسێکی شارەزا و گەورەی گوندێکی بچوکی سەر بە سترێنبراوتی سامالاند بوو کریستینا کچی ڕێبەری ئایینی سترێنبراوت ساموێل برۆدەرسۆنیەس بوو ساڵێک پاش لەدایکبوونی لینیە ساموێل برۆدەرسۆنیەسی باپیری کۆچی دوایی کرد و نێلزی باوکی بوو بە ڕێبەری ئایینی سترێنبراوت خێزانەکەی ماڵیان گواستەوە بۆ نێو بارەگا و ماڵی ڕێبەرییەکە تەنانەت لە ساڵەکانی سەرەتای ژیانیشیدا لینە وا دەردەکەوت کە خولیای بۆ ڕووەک ھەبێت بە تایبەتییش گوڵ ھەرکاتێک بێتاقەت بووایە گوڵێکی پێدەدرا و ئەوەش ھەر زوو ئارامی دەکردەوە نێڵز کاتێکی زۆری لە باخچەکەیدا بەسەردەبرد و زۆرجار گوڵەکانی بە لینە پیشان دەدا و ناوەکانیانی پێ دەگوت زۆری نەبرد لینە پارچە زەوی خۆی پێدرا و دەستی کرد بە ڕووەک ناشتن باوکی کارڵ یەکەم کەس بوو لە نێو ھەموو پێشینەکانی خێزانەکەی کە نازناوێکی جێگیر وەربگرێت پێشتر پێشینانی سیستمی نازناوھەڵگرتنی وڵاتە ئەسکەندەناڤییەکانیان بەکاردەھێنا باوکی ناوی ئنگەمارسنی لێنرا کە لە ناوی باوکی خۆی ئنگەمار بێنگتسنەوە ھاتبوو کاتێک نێڵز لە زانکۆی لوند وەرگیرا دەبوو نازناوی خێرانەکەی ھەڵبگرێت و ئەویش نازناوە لاتینییەکەی ھەڵگرتەوە کە لینەسە ناوەکە لە درەختی گەورەی لیمۆوە ھاتووە کە لە کێڵگەکەیاندا دەڕوا و بە زمانی سویدی دەکاتە ئەم وشەیە بە لکێنەری دەنووسرا کاتێک کاڕل لەدایک بوو ناوی کارڵ لینەی لێنرا ھەروەکو نازناوی خێزانیی باوکی کوڕەکە خۆیشی لە بەڵگەنامە دەستنووس و چاپکراوەکاندا بە لکێنەری دەینووسی ناوی دووەمی کاڕل نێڵسن بوو کە تەواوی ناوەکە دەبوو بە کارل نێلسن لینە ھەر لە تەمەنێکی زوودا باوکی فێری بنچینەکانی زمانی لاتینی ئایین و جوگرافیای فێرکرد کاتێک تەمەنی حەوت ساڵان بوو نێڵز بڕیاریدا مامۆستایەکی تایبەتی بۆ بگرێت باوانی لینییەس جۆن تیلاندەریان ھەڵبژارد کە کوڕی یۆمانییەکی ھەمان ناوچە بوو لینە حەزی پێ نەدەکرد لە ژیاننامەکەیدا نوسیویەتی تیلاندەر باشترە وا دابنرێت کە بەھرەی منداڵ دەکوژێت نەوەک گەشەی پێ بدات دووساڵ دوای دەستپێکردنی وانەکانی و لە ساڵی دا نێردرا بۆ خوێندنگەیەکی ڕێزمان لە ڤۆکوا لینە زۆر بە دەگمەن دەیخوێند زۆرجار دەڕۆشت بۆ گوند بۆ گەڕان بەدوای ڕووەکدا کاتێک تەمەنی پازدە ساڵان بوو گەیشتە کۆتا ساڵ لە خوێندنگای سەرەتایی کە لە لایەن بەڕێوەبەر دانیەڵ لانیرەس دەگوترایەوە کە خولیای بۆ ڕووەکناسیی ھەبوو لانیرەس تێبینی ئارەزووی لینەی بۆ ڕووەکناسی کرد و ڕێگەی پێدا کە باخچەکەی بۆ بەڕێوەی ببات ھەروەھا بە جۆھان لۆسمانی ناساند کە پزیشکی ناوچەی سمالاند و مامۆستا بوو لە زانکۆی کاتدراسکۆلان لە ڤۆکوا لۆسمانی ڕووەکناسیش بەھەمان شێوە خولیای لینییەسی بۆ ڕووەکناسی فراوانتر کرد و یارمەتی دا گەشە بە خولیای خۆی بۆ پزیشکیی بدات لە تەمەنی حەڤدە ساڵییدا تەواو ئاشنای ئەدەبیاتی ڕووەکناسی بوو لە گۆڤارەکەیدا ڕایدەگەیەنێت کە ئەو شەو و ڕۆژ دەیخوێندەوە و وەکو پشتی دەستی بە پەرتووکی گژوگیای و ئاشنا بوو کارل لینە لە ساڵی چووە کاتدراسکۆلان لە ڤۆکوا و لەوێدا زیاتر زمانی یۆنانی عیبریی ئاینناسی و بیرکاری خوێندووە کە پەیڕەوێکی خوێندن بوو بۆ ئامادەکردنی کوڕان بۆ بوون بە قەشە لە دوایین ساڵی خوێندنگاکەدا باوکی لینە سەردانی خوێندنگاکەی کرد تا پرسیاری بەرەوپێشچوونی کوڕەکەی لە خوێندندا لە پرۆفیسۆرەکانی بکات ئەوەی کە مایەی دلتەنگی باوکی بوو زۆربەیان گوتییان کە لینییەس ھەرگیز سکۆلارێکی لێ دەرناچیت ڕۆسمان باوەڕی بە پێچەوانەکەی بوو پێی وابوو کە لینییەس دەکرێت داھاتوویەکی ھەبێت لە بواری پزیشکییدا پزیشکەکە پێشنیاری ئەوەی کرد کە لینییەس لە ڤۆکوا لەگەڵ خێزانەکەی ئەودا بژی و لەو ڕێگەیەوە فێری فیزیۆلۆجی و ڕووەکناسی بکات نێڵز بە پێشنیارەکەی قاییل بوو ڕۆسمان ئەوەی لە لینە گەیاند کە ڕووەکناسی بابەتێکی جددییە لینەی فێرکرد کە چۆن ڕووەکەکان بە پێی سیستمی تۆرنفۆرت پۆلێن بکات ھەروەھا لینە لەبارەی سیستمی زاووزێی ڕووەکەکانەوە لە ڕوانگەی سیباستیان ڤایلانتەوە فێر بوو لە ساڵی و لە تەمەنی بیست و یەک ساڵیدا لینە چووە زانکۆی لوند لە سکۆننێ لەوێ بە کارۆڵەس لینە ناوی تۆمارکرا کە شێوازی لاتینی ناوەکەی بوو دواتریش ھەمان ناوی بۆ چاپی لاتینی بڵاوکراوەکانی بەکارھێنا پرۆفیسۆر کیڵیان ستۆبیەس زانای سرووشتی پزیشک و مێژووناس پێشنیاری وانەی تایبەتی بۆ لینە کرد و ڕێگەی پێدا کتێبخانەکەی بەکاربھێنێت کە ژمارەیەکی زۆر کتێبی لەبارەی ڕووەکناسییەوە تێدا بوو لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەی بە لینەی فێرخواز دا تا بێ بەرامبەر بەشداریی وانەکانی بکات لە کاتی دەستبەتاڵیدا لینییەس لەگەڵ ئەو فێرخوازانەی دیکەدا کە ھەمان خولیایان ھەبوو لێکۆڵینەوەیان لە فلۆرای سکۆننێ دەکرد لە ئابی لینە بڕیارییدا بچێتە زانکۆی ئوپسالا لەسەر پێشنیاری ڕۆسمان کە باوەڕی وابوو ئەوە ھەڵبژاردنێکی باشترە گەر لینە بییەوێت پزیشکی و ڕووەکناسی پێکەوە بخوێنێت ڕۆسمان ئەم پێشنیارەی بۆ دوو پرۆفیسۆر گەڕاندەوە کە لە کۆلێژی پزیشکیی ئوپسالا وانەیان دەگوتەوە کە ئەوانیش ئۆلۆف ڕودبێک و لاس ڕۆبێرگ بوون ئەگەرچی ھەریەک لە ڕودبێک و ڕۆبێرگ بێ ھیچ گومانێک پرۆفیسۆری باش بوون بەڵام لەگەڵ زیادبوونی تەمەنیاندا ئارەزوویان بۆ وانە گووتنەوە نەمابوو ھەرچی ڕودبێکە چیدی وانەی گشتی نەدەگوتەوە و فێرخوازی دیکەی ھەبوون وانەکانی ڕووەکناسی گیانەوەرزانی دەرمانناسی و توێکاری لە باشتریین ئاستیاندا نەبوون لە ئوپسالا لینە چاکەکارێکی نوێی دۆزییەوە بە ناوی ئۆلۆف سەلسیەس کە پرۆفیسۆری بواری ئایینناسی و ڕووەکناسێکی شارەزا بوو ئەو پێشوازی لە لینییەس کرد بۆ نیو ماڵ و کتێبخانەکەی کە یەکێک بوو لە دەوڵەمەندترین کتێبخانەکانی ئەو کاتەی سوید لە بواری ڕووەکناسییدا لە ساڵی دا لینە تێزێکی نووسی بە ناوی لە بارەی زاووزێی ڕووەکەوە ئەمە سەرنجی ڕودبێکی ڕاکێشا و لە ئایاری ساڵی دا لینییەسی ھەڵبژارد تا لە زانکۆدا وانە بڵێتەوە لە کاتێکدا لینەی گەنج ھێشتا فێرخوازی قۆناغی دووەم بوو وانەکانی لینە خوازراو بوون و زۆرجار بینەری سێسەد کەسی ھەبوو لە مانگی حوزەیراندا لینە لە ماڵی سەلسییەسەوە گواستییەوە بۆ ماڵی ڕودبێک تا لە نێو بیست و چوار منداڵەکەیدا وانە بە سێ لە بچووکترین منداڵەکانی بڵیتەوە ھاوڕێیەتی لەگەڵ سەلسییەسدا لاواز نەبوو و بەردەوام بوون لە لێکۆڵینەوە ڕووەکناسییەکانیان لە زستانی دواتردا لینە دەستی بە گومان کرد لە سیستمی پۆلێنکردنەکەی تۆرنفۆرت و بڕیاریدا سیستمێکی پۆلێنکردنی تایبەت بە خۆی دابنێت پلانەکەی ئەوە بوو کە ڕووەکەکان بە پێی ئەندامی زاووزێی نێرینە و مێیینە دابەش بکات دەستی بە نووسینی چەندین کتێب کرد کە دواتر کتێبی وەکوو و ی لێکەوتەوە ھەروەھا کتێبێکی لە بارەی ئەو ڕووەکانەوە نووسی کە لە باخچەی زانکۆی ئوپسالا گەشەیان کردبوو بە ناوی یاریدەدەری پێشووی ڕودبێک نێلز ڕۆسێن لە ئازاری دا بە بڕوانامەوە لە بواری پزیشکیدا گەڕایەوە بۆ زانکۆ ڕۆسێن دەستی بە وانەگوتنەوە کرد لە بواری توێکارییدا و ھەوڵیدا بەسەر وانەکانی لینە لە ڕووەکناسییدا سەربکەوێت بەڵام ڕودبێک ڕێگەی لەوە گرت تا مانگی کانونی یەکەم ڕۆسێن وانەی تایبەتی لە بواری پزیشکییدا بە لینە دەگووتەوە لە مانگی کانونی یەکەمدا لینە بەھۆی ناکۆکییەکەوە لەگەڵ ژنەکەی ڕودبێکدا ناچار بوو ماڵی ڕێنیشاندەرەکەی جێ بھێڵێت پەیوەندی لەگەڵ خودی ڕودبێکدا وا پێ نەدەچوو تووشی گرژی ھاتبێت ئەو سەری ساڵە لینە گەڕایەوە بۆ ماڵی خۆیان لە ستێنبراوت تا دوای سێ ساڵ بۆ یەکەم جار سەردانی باوانی بکات دایکی ناڕازی بوو لە شکستی کوڕەکەی بۆ بوون بە قەشە بەڵام خۆشحاڵ بوو بەوەی لە زانکۆ وانە دەڵێتەوە خڕۆکەی سوور بە ئینگلیزی ئەم جۆرە خانەیە لە نێو خوێندایە لە بڕبڕەدارەکان فرمانی سەرەکی گواستنەوەی ئۆکسجین لە سیەکانەوە بۆ شانەکانی لەش خڕۆکە سوورەکان وەکو سکە وایە لە ھەردوودیوە چوونەتەناوە ناوکیان نیە لەباری ئاسایە قباریان مایکرۆنە ئەگەر قەبارەی لە مایکرون بچووکتربێت ئەواپێ دەڵێن ئەگەر گەورەتر بوون لە مایکرۆن ئەوا پێ یان دەڵێن ئەگەر خرۆکە سوورەکان بەئەندازەی جیاواز لە خوێندا بوون ئەوا پێ یان دەڵێن وە ئەگەر بەشێوەی جیاواز لە خوێندا ھەبوون ئەوا پێیان دەڵێن کەلەکاتی نەخۆشیدا دەبینرێت ژمارەی خرۆکەسوورەکان لەخوێندا لەباری ئاسایدا لە خوێنی ئافرەتدا تا ملێونە لە پیاودا تا ملێونەلەھەر میکرولیترێکدا سیتۆپلاسمی خڕۆکە سورەکان ئسفەنجیەو بەپەردەی پلاسما دەورەدراوە ۆێگە ئەدات کە خانەکە شێوەی خۆی بگۆری لەشوێنە باریککەکان تەسکەکاندا بچێتە ژوورەوە لەناو سایتۆپلاسمی دا ھیمۆگڵۆبین ھەیە کەلە پرۆتین و ئاسن پێک ھاتووە خرۆکە سوورەکان بە ھۆی ھیمۆگڵۆبینەوە لەوشوێنەی کە ئۆکسجین زۆرە ئاسنەکەی لەگەڵ ئۆکسجین یەک دەگرێت ئۆکسی ھیمۆگڵبین پیک دەھینن لە شوێنێک کە ئۆکسجین کەم بێت لیک ھەڵدەوەشێ و ئۆکسجین ئازاد دەکات ئەم سیفەتی ھیمۆگلوبین لە گواستنەوە ئۆکسجین لە سیەکانەوە بۆ شانەکان زۆر سوود مەندە تەمەنی ھەر خڕۆکەیەکی سوور نزیکەی چوار مانگە خڕۆکەی سپی عەباس کەمەندی لەدایکبووی مردووی ھونەرمەند نیگارکێش نووسەر شاعیر و دەرھێنەری بواری شانۆیە کە لە سنە لەدایکبووە عەباس کەمەندی لەدایکبووی شاری سنە لە گەڕەکی جەواراوا لەدایکبووە باوکی شمشاڵ ژەن بووە و دەگخۆشیش بووە زۆربەی بنەماڵەی باوکی ئەم ھونەرمەندە قەساب بوون و کەشێکی سونەتی داب و نەریتی کۆن بە سەریاندا زاڵ بووە کە بە گووتەی خۆی دەڵێت کوڕ بۆ قەسابی و کچیش بۆ شووکردن دەھاتنە دونیاوە و خوێندیش لەو بنەماڵەیەدا قەدەغە بووە و ھەرگیز دەرفەتی خوێندنی بۆ نەڕەخساوە لە تەمەنی سێ مانگیدا باوکی لەلایەن مامییەوە کوژراوە تا تەمەنی حەوت ساڵی دایکی نەبینیوە وەک خۆی دەڵێت گەر دایکی نەگەڕابایەتەوە لای لەناو قەسابخانەکان لەناودەچوو کەمەندی تەنھا لە سنەدا ژیانی بەسەربردووە و زانکۆشی نەخوێندووە کەمەندی لە تەمەنی ساڵیدا دەستیکردووە بە کاری ھونەری و یەکەم خەڵاتی زمانی کوردی وەرگرتووە بۆ نووسینی چیرۆکێکی کوردیی بەناوی شەوبۆ و حەمە شوان بۆ تاقیکردنەوەی وەرگرتنی نووسەر بۆ ڕادیۆی سنە ئەم چیرۆکە دوو جار لە ڕادیۆی سنە پەخشکرا و پێشوازییەکی زۆری لێکرا کە وای لە کەمەندی کرد کە دووبارە بینووسێتەوە و پەخشی بکاتەوە دوو ساڵ دوای ئەوەی لەلایەن ڕادیۆی سنەوە وەرگیرا تەلەفزیۆنی سنە دامەزرا و کەمەندی دەستیکرد بە نووسینی سیناریۆ بۆ بەرنامە و فیلم و زنجیرەکان یەکێک لە بەناوبانگترین کارەکانی تەلەفزیۆنیی بریتیبوو لە دۆبلاژکردنی زنجیرەی لۆرێڵ و ھاردی بۆ زمانی کوردی کە خۆی کاری دۆبلاژی بۆ چوار کەسایەتیی ناو زنجیرەکە دەکرد لە ساڵی دا دوای بەشداریکردن لە شەوێکی شیعریدا لەگەڵ ئامادەبوونی چەند کەسایەتییەکی گرنگیی ئەدەبیاتی کوردی کە یەکێک لەوانە ڕەحیم موعینی کرماشانی بوو بەرپرسیارێتی نووسین و ئاوازدانان درایە دەست کەمەندی لە خانەی فەرھەنگ و ھونەر بە پێشکەشکردنی شیعری حافزی تا سەدا ی ئەو گۆرانییانەی لە ڕادیۆی سنە تۆماردەکران ھی خانەی فەرھەنگ و ھونەر بوون لە ساڵانی سەرەتای کارکردن لە ڕادیۆی سنە حەسەن کامکاری بەڕێکەوت ناسی و یەکەم کاری کرد لە دونیای میوزیکدا بە گووتنی گۆرانییەک کە حەسەن کامکار بۆ جەژنی ساڵەی شاھەنشای ئێران دوای ئەوە کارکردنی کەمەندی و کامکار بەو شێوەیە ڕۆیشت تا ڕاپەڕین دوای یەک دوو ساڵێک کەمەندی دەستیکرد بە گۆرانی وتن بە شێوازێکی لێھاتوو و پڕۆفیشناڵانە و نزیکەی گۆرانی لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن بە دەنگی کەمەندی پەخشکران پێش ڕاپەڕین زۆربەی گۆرانییەکانی بریتیبوون لە گۆرانیی ناوخۆیی کوردی و لەجیاتی وتنەوەی گۆرانیی فۆلکلۆری شیعری کوردی دەکردە گۆرانی دوای ڕاپەڕین کەمەندی درێژەی دایە چالاکییە موزیکییەکانی لەگەڵ گروپی کامکاران کە دوایی بوونە بەناوبانگترین گروپی مۆسیقیی کوردیی لە ئێران یەکەم بەرھەمی ئەم کارکردنەیان ئەلبومی ھەورامان بوو کە ساڵی لەلایەن کۆمپانیای سرووشەوە بڵاوکرایەوە کەمەندی و گروپی کامکاران دواتر ئەلبومی پرشنگ و دواتر گەلاوێژ یان بڵاوکردەوە کە تا ئێستاش یەکێکن لە بەربڵاوترین گۆرانییەکان لە ناوخۆی کوردستان جیابوونەوەی لە گروپی کامکاران دابڕینیشی بوو لەگەڵ دونیای مۆسیقا کە زیاتر گرنگی پێدەدا لە کاری سەرەکیی خۆی کە نووسین بوو بۆ ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن زیاتر لەم چالاکیانە کەمەندی ئەدەبیات و فۆلکۆری کوردستانی نووسیوە کە ھەزار پەڕەیە و لە کتێبخانەی فەرھەنگی لە تاران پارێزراوە سەرەڕای ئەو ھەموو کارەی لە دونیای ھونەریدا کەمەندی پەشیمانە لە ھونەر و دەڵێت گەر جارێکی تر لەدایکببێتەوە ھەرگیز نزیکی ھونەر و ھونەرمەندان ناکەوێتەوە بەو ھۆیەشەوە ڕێگەی نەداوە ھیچ کام لە کوڕ و کچەکانی کار لە ھونەردا بکەن لە بەرەبەیانی ڕۆژی ی ئایار ی لە تەمەنی ساڵی بەھۆی ڕاوەستانی دڵەوە کۆچی دوایی دەکات و لە زیارەتانی ئاساوڵە بەھەشتی محەمەدی دەنێژرێت لە تەمەنی ساڵیدا ژیانی ھاوسەریی پێکھێناوە و باوکی سێ کچ و کوڕێکە عەدنان کەریم ڕەشید لەدایکبووی گۆرانیبێژێکی کوردە کە بە کردنی شیعرە کلاسیکییە کوردییەکان بە گۆرانی ناسراوە ناوبراو کاری نیگارکێشیش دەکات عەدنان کەریم لە ساڵی لە شاری کەرکووک لەدایکبووە و لە بنچینەدا خەڵکی گوندی ژاژڵەی سەر بە ناوچەی شارباژێڕە بەھۆی سیاسەتی ڕاگواستن و بەعەرەبکردنی ڕژێمی بەعسەوە چوونەتە سلێمانی و ھەر لەوێ ماونەتەوە ساڵی بەشی نیگارکێشانی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە لە ساڵی دا کوردستانی جێھێشتووە سەرەتای کاری ھونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی بە گۆرانیی دەسماڵێ پاشان لە ساڵی دا گۆرانیی کازیوەی لەگەڵ تیپی موسیقای سلێمانی تۆمار کرد بۆ شانۆگەریی زەلکاو کە بەرھەمێکی شانۆیی تیپی شانۆی پێشڕەوی کوردی بوو لە سلێمانی ئەم گورانییە کە لە ئامادەکردنی دلێر ئیبراھیم و ئاوازی ئارام خەچەدوریان بوو سەرەتایەکی باش بوو بۆ ناسینەوەی دەنگی خۆی و تایبەتمەندێتی ھەڵبژاردنی ڕەوتی ھونەری ساڵی گۆرانیی شەوی تاریک و بێدەنگی تۆمار دەکات لە ئامادە کردنی ئەنوەر قەرەداغی لە ھەمان ساڵدا پەیوەندی کردووە بە تیپی مۆسیقای نەورۆزەوە کە سەر بە تیپی موسیقای سلێمانی بوو و عوسمان محەممەد سەرپەرشتی دەکرد ساڵی بە ھاوکاری تیپی موسیقای پیرەمێرد سەر بە تیپی موسیقای سلێمانی کە سەڵاح رەئووف سەرپەرشتی دەکرد ئەم گۆرانیانەی تۆمار کرد پاشان لەگەڵ تیپی موسیقای پەیمانگای ھونەرەجوانەکان ئەم گۆرانیانە تۆمار دەکات لە ساڵی دا لەگەڵ ھەندێ ھونەرمەندی تردا تیپی مۆسیقای کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکان دادەمزرێنن لە ساڵی دا لە کۆڕەوە گەورەکەی کورددا بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەوتە ڕێ و لە شاری مھاباد بۆ ماوەیەک جێگیر بوو لەو ماوەیەدا چەندین کاری ھونەری لەگەڵ ھونەرمەندانی موسیقی ناوچەی موکریان دا ئەنجام دا وەک عود ژەن و چەندین بەرھەمی ھونەری یان بۆ ھونەرمەندانی وەک محەممەد ماملێ محەممەد دانش ئەحمەد ئیسلامی ئیسماعیل شاھی و ھەندێک ھونەرمەندی تر لە ساڵی دەگاتە وڵاتی سوید و درێژە ئەدا بەکاری ھونەری و یەکەم بەرھەمی لە دەرەوەی کوردستان کاسێتی بیرتان دەکەم بوو کە لە شاری لیل ی فەرەنسی تۆمار کرا و حەوت گۆرانی لە خۆ گرتبوو لەوانە چوار گۆرانیان ئاوازی ھونەرمەند ڕزگار ئیسماعیل و گۆرانییەکانی ھەڵەبجە کۆچ ئازادی لە ئاوازی عەدنان کەریم خۆی بوو لە ساڵی لە سوید دەچێتە بەر خوێندن و بۆ ماوەی ساڵێک کۆرسی تەکنیکیی تۆمارکردنی دەنگ و موسیقا تەواو دەکات و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی بەرھەمە ھونەرییەکانی بە دەستی خۆی تۆمار بکات ساڵی بەرھەمی ڕاز لە سەر کاسێت دەردەکات ساڵی یەکەم بەرھەمی خۆی لەسەر سیدی بەناوی شەوی یەڵدا بڵاو دەکاتەوە کە مۆسیقای ئەم بەرھەمە لە سلێمانێ لە لایەن تیپی موسیقای کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکان ئامادە کرا و پاشان لە سوید ھونەرمەند عەدنان کەریم دەنگی خۆی لە سەر تۆمار دەکات لە ساڵی دا ئەلبۆمی ئەڕۆی ئۆغر دێنێتە بەرھەم و غەمگین فەرەج ئەرکی دابەشکردنی دەگرێتە ئەستۆ لە ساڵی کۆنسێرتێکی تایبەت لە ھۆڵی کۆنسێرت ھاوسی شاری ستۆکھۆلم پێشکەش دەکات لە ساڵی دوو کۆنسێرت لە شاری یۆتۆبۆری و شاری سوتۆکھۆڵم پێشکەش دەکات بە ھاوکاری گرووپی ئاگری زیندوو ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبۆمی شنەی با بڵاو دەکاتەوە کە گۆران کامیل و فەرھاد محەممەد و غەمگین فەرەج دابەشکردنی موسیقایان بۆ ئەنجام داوە لە ساڵی کۆنسێرتی شاری لەندەن لە ھۆڵی شازادە ئێلیسابێت پێشکەش دەکات ھەر لە ھەمان ساڵدا لە وڵاتی ھۆڵەند کۆنسێرتێکی تر پیشکەشدەکات ساڵی لە شاری سنە لە ھۆڵی زانکۆی کوردستان کۆنسێرتێک پێشکەش دەکات ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبۆمی تاڤگەیەک لە عیشق بڵاو دەکاتەوە ئەم بەرھەمە بە سەرپەرشتی گۆران کامیل و ھونەرمەند حسێن زەھاوی ئەنجام درا و لە ستودیۆ بێل تۆمارکرا و بڵاو بۆوە ھەر لە ھەمان ساڵدا لە فێستیڤاڵی ئومەد لە لەندەن لەگەڵ گرووپی ئاگری زیندوودا بەشداری دەکات ھەر لە ساڵی بەشدار دەبێ لە فەستیڤالی رێ ئۆریانتال کە ساڵانە لە شاری ستۆکھۆڵم بە بەشداری چەندین ھونەرمەندانی نەتەوەکانی دنیا ئەم فێستیڤاڵە نمایش دەکرێ لە ساڵی لەگەڵ گروپی کامکاران ئەلبۆمی ئەمشەو بڵاو دەکاتەوە کە ئەم ئەلبۆمە لە تاران تۆمار کراوە لە بەھاری دا لەگەڵ تارا جاف کۆنسێرتێک لە لەندەن پێشکەش دەکات لە ھاوینی لەگەڵ گرووپی کامکاران چوار کۆنسێرت لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و سێ کۆنسێرت لە تاران پێشکەش دەکات لە مانگی شوباتی بەشداری دەکا لە فێستیڤاڵی بانگھێشتن بۆ ئاو لە وڵاتی کێنیا لە مانگی مایس لەگەڵ تارا جاف کۆنسێرتێک لە کتێبخانەی شاژنی وڵاتی دانمارک لە شاری کۆپنھاگن پێ بە سەرپەرشتی تی ڤی کوردان پێشکەش دەکەن ھەمان ساڵ لەگەڵ ھونەرمەند تارا جاف کۆنسێرتێک لە مانجیستەر پێشکەس دەکەن ی تشرینی دووەمی کۆنسێرت لە کەنەدا بە سەرپەرشتی ئوستاتد شاملو کۆنسێرتێک لە شاری ئۆریبرو لە سوید پاشان ھەمان کۆنسێرت لە لە ستۆکھۆلم و لە یوتۆبۆری لە ئوپسالا پێشکەش دەکات و ئوکتۆبەری لە گەڵ گروپی کامکاراند لە سلێمانی و ھەولێر پیشکەش دەکات نوێ ترین بەرھەمی عەدنان کەریم سیدی وەفایی یە کە لەگەڵ گروپی کامکاران لە مانگی ئەیلولی بڵاو بووەوە هونەرمەند باخان سهلاح مەجید لە لەشارى هەڵمەت و قوربانى لەگەڕەکى تووى مەلیک لەخێزانێکى هونەرى هاتۆتە دونیاوە خێزانەکەیان لەچوار کچ و یەک کوڕ پێک هاتوون کە باخان بچوکترینیانە لە ساڵى لەگەڵ خێزانەکەیان ڕوو دەکەنە وڵاتى هۆلەندا هەتا ئێستاش هەر لەوێ نیشتەجێن جگە لەخۆیى و باوکی که دهکاته هونهرمهند لاح مجید چەندین هونەرمەند و شاعیر و نوسەریان لەبنەماڵەکەیاندا هەڵکەوتووە وەکو شاعیران شاعیری گهورهی کورد کامەران موکرى و ئەخۆل وێنهکێشی جیهانی لاله عهبده و ئاکۆ نوری احمد گۆرانی بێژ و مۆسیق ژهن فهرههند غریب پشکۆ موستهفا ههڵۆ قادر کڵپه موستهفا وه چهندین هوندهرمهندی تر له بواری جیاوازدا ههروهها له بنهمهڵهکهیهکی کورد پهروهردا گهوره بووه و چهندین پێشمهرگهی قارهمانی تێدا ههڵ کهوتوه نوری احمد ه که باپیری باخان دهکات یهکێک بووه له رێکخهری پارتی دیموکراتی کوردستان که کاتیک لهگهڵ بارزانی و ئیبراهیم احمد و مام جلال تاڵهبانی ههر ئهو بووه کا ناوی پێشمهرگهی دابهستووه له سەرەتای خزمهت کردنی به کوردستان یەکەمین ئەلبومی بەناوی ڤالانتاین بڵاوبۆتەوە لە ساڵی و لەلایەن ھەڵکەوت زاھیر مێلۆدی بۆ داندراوە ناوەندی ھەواڵنێریی سەقز ناوەندێکی بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیارییە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە تایبەتە بە شاری سەقز ئەم ناوەندە ناوەندێکی ھەواڵنێری ئازادە کە لە لایەن کۆمەڵێک لە ڕۆژنامە نووسانی سەربەخۆی سەقزی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە بەڕێو بەڕێوە دەچێت وە دوایین ڕووداوەکان و زانیارییەکانی شاری سەقز بڵاو دەکاتەوە لە بەشی پێناسەی ماڵپەڕەکەی دا ئەم ناوەندەکە بەم شێوەی خوارە ڕێبازی خۆی دەناسێنێت ناوەندی ھەواڵنێری سەقز تێدەکۆشێت کە بە گوێرەی توانا لە چرکە ساتدا نوێترین ھەواڵ و زانیاریەکانی پەیوەندیدار بە سەقز بۆ خوێنەرانی بگوازێتەوە و لە ھەمان کاتیشدا ھەوڵ ئەدات کە مێژووی پڕ لە سەروەری ناوچە و شاری دێرینی سەقز بە نەوەی نوێ و باقی ھاوڵاتیانی شارەکانی کوردستان بناسێنێت رۆژنامەوانان و ئەندامانی ناوەندی ھەواڵنێری سەقز ئەم کەسانەن نزگەرە بە ئینگلیسی بە عەرەبی حوزوق بە فارسی سکسکە نزگەرە چالاکییەکی ماسوولکەیی سپاسمی و کۆنترۆڵنەکراو لە دیافراگمدایە بە وتنێکی سادەتر نزگەرە ھەناسەیەکی بەھێز و کۆنترۆڵنەکراوە کە لە ھەموو مرۆڤەکان لە ھەر تەمەنێک ڕوو ئەدات چۆنیەتی ڕوودانی نزگەرە ھێشتا بە تەواوی نەناسراوە بەڵام ھۆکاری سەرەکی نزگەرە سفتبوونی ماسوولکەی دیافراگم و پەردەی ماسوولکەی ناو سینگی مرۆڤە کە دەورێکی گرینگ و سەرەکی لە ھەناسە کێشاندا ھەیە لە کاتی ھەناسەکێشاندا دیافراگم سفت دەبێتەوە و لە کاتی دانەوەدەریدا دیافراگم شل دەبێتەوە گەدەی پڕ لە خۆراک ڕەنگە کاریگەری ھەبێت لە سەر دیافراگم و نزگەرەی لێ بکەوێتەوە وەرزش یان دڵەڕاوکەش دەتوانن ببنە ھۆی نزگەرە بەڵام نزگەرە زۆرتر ھۆیەکی دیاری و ناسراوی نییە گریمانەیەک ئەوەیە ڕەنگە نزگەرە پاشماوەی دواھاتی سەرەتایی مژین لە سەردەمی ساواییدا بێت نزگەرە لە سەردەمی کۆندا ھەر کارکردێکی ھەبووبێ لەم سەردەمەدا زۆرتر ئازاری مرۆڤ دەدات و ھەموو کەسێ بانگەشە دەکات کە ڕێگە چارەیەکی تایبەتی بۆ ھەیە شێوەگەل ێکی وەک کۆنترۆڵی ھەناسەکێشان لە ناکاوترساندن و بە ڕاکشان ئاو خواردنەوە بۆ کەمکردنەوەی نزگەرە بە کەڵکن زۆربەی ئەم کارانە لە ڕاستیدا بۆ ڕاگرتنی کاتیی ڕیتمی ھەناسە کێشان کاریگەرن و نزگەرە لە کۆڵ مرۆ دەکەونەوە سێفەزەمینی سێوەعەرزیلە سێوک سێڤک یەرەلماسی سێف زەمینی یان سێوەزەمینی گیایەکی چەند ساڵەیە لە تیرەی باینجانەکان گەڵاکانی بڕاوبڕاو و گوڵەکانی چەرموو یان بەنەوشن و لاسکەکەی زۆر ھەیە و بەرزیەکەی ئەگاتە سم گیا و گوڵەکەی زۆر ژەھراوین بەڵام لە ژێرەوە لە بن زەویدا سەلکێکی ڕەنگ سەوز یان سەوزی مەیلەو زەردی ھەیە کە بۆ خواردەمەنیی مرۆڤ زۆر پێویستە دەستە و تاقمی پەتاتەش لە ڕووی ڕەنگی گوڵ و پێستی سەلکی پەتاتەکەوە دابەش کراون فکول لە روانگەی شیمیایەوە ھەمان نشاستەی پێ ئەڵێن کە وەک گەردێکی سپی لە دانەوێڵەی وەک گەنم و جۆ و برینج و دەگیرێ کە لە پەتاتەدا فکولی پێ دەڵێن و ڤیتامین ی زۆری تێدایە بەتایبەتی بە گەرمی ئەم گیایە بە چەند پلە دابەش دەکرێ وەک زوو ڕەس وەخت ڕەس و دێر ڕەس لە پەتاتە زۆر چێشت و خواردمەنی دروست دەکرێ و بۆ ساز کردنی ئەلکولیش کەڵکی کێ وەر ئەگرن بە فەرانسەیی ی پێدەڵێن کە باسی پەتاتە دەکرێ مرۆڤ یەکسەر بیری دەچێتە سەر وڵاتیئیرلاند ھۆیەکەشی ئەوەیە کە پەتاتە لە مێژووی وڵاتی ئیرلاندا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبوو زیاتر لە سەد ساڵ لەمەوبەر خەڵکی ئیرلاند بەتەواوەتی پشتیان بە پەتاتە بەستبوو و بە ھێزێک سەرکەوتووی خۆیانیان دادەنا دوای ساڵی نەخۆشی لە پەتاتەکەیانی دا و بەتەواوەتی داھاتی ئەو ساڵەیانی لە نێو برد و زیاتر لە کەس لە خەڵکی ئیرلاند لە برسان مردن سەرەڕای ئەمەش پەتاتەی ناسراو بە ناوی ئیرلاندەوە ناسراوە پەتاتە بەرھەمی خەڵکی اکوادور و پرۆە تەنانەت ئەمرۆش پەتاتە بە شێوەی خۆرست لەو وڵاتانەدا دەڕوێ کاتێک ئیسپانولیەکان ھاتووچۆی پرۆیان کرد پەتاتەیان دیو و لە سەرەتای سەدەی شانزدەھەمدا پەتاتەیان لەگەڵ خۆیان بردەوە بۆ ئیسپانیا و لە نێو خەڵکی ئێوێدا بڵاویان کردەوە ھێندێکیش لەو باوەڕەدان کەھەوەڵجار ئیسپانولیایەکان پەتاتەیان بردووەتە باکووری ئامریکاش بەڵام بەڵگە بەدەستەوەیە کە ھەوەڵجار لە ساڵی دا لە ئیرلەندەوە گەیشتووەتە ئامریکا پەتاتەش ھەر وەک تەماتە و تووتن سەر بە بنەماڵەی ڕەزڵەکانە سەلکی پەتاتە کە لە ژێر عەرزەکەوەیە لە ڕاستیدا ئەمە چەکەرەی نەپشکووتی ڕووەکی پەتاتەن پەتاتەی ئەمڕۆش لە گەڵ باپیرانی ئامریکایی خۆی زۆر جیاوازی ھەیە و ئەم جیاوازیەش دەگەرێتەوە بۆ شێوەی چاند و بارھێنانی ئەو کەسانەی کە پەتاتە دەچێنن بەردەوان تێدەکۆشن پرتاتەیەکی تایبەتی بدۆزنەوە کە بتوانێ لە ھەموو شوێنێکدا بەرھەم بھێندرێ و لە برامبەر نەخۆشیی ڕووەکەکانەوە خۆی ڕاگرێ ھەروەھا سەلکەکەی بێ کەم کۆڕی و تەرزەکەشی گیاکەی بۆنخۆش و جوان و بەتام و ڕەنگ جوان بێ لە بەر ئەم ھۆیەشە کە جوتێرەکان تۆوی ڕووەکێک دیاری دەکەن کە ئەم باشیانەی ھەبێ ھەروەک دەزانین پەتاتە لە تۆو ناچێندرێ بەڵکوو لە ڕووەکێک کە چەکەرە دەکەن بەدەست دێ ئەم چەکەرانەش ڕووەکێکی نوێ پێک دێنن کە گوڵەکانی چەرموو یان ئەغەوانین باڵای پەتاتھ دەگاتە یەک میتر کاتێکیش گەڵای پەتاتە سیس بوو نیشانەی ئەوەیە کە کاتی کۆکردنەوەی سەلکەکانیەتی پەتاتە زۆرتر بۆ خۆاردن دەچێندرێ بەڵام بەرھەمی تریی وەک گەردی پەتاتە نشاستە ھەیە و بۆ درست کردنی مەشرووباتی ئەلکولیش بەکاری دەبەن وەرگێڕان لە فرھنگ بمن بگو چرا بەرگی ل و مەزھەر خالقی لەدایکبووی ی ئەیلوولی لە سنە ئێران گۆرانیبێژێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە بەناوبانگە بە میوزیکی فۆلکلۆری کوردی لە ساڵی لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لە دایک بووە لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایییەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و لە لای ڕۆستەم مۆقەدەس فێری سۆلفێچ و مەقامی فارسی کراوە ساڵانی دواتر لای حەسەن کامکار پەرەی بە زانستی گۆرانی و مەقامات داوە ھەروەھا لە چالاکی شانۆیی و وەرزشی قوتابخانەکەیدا بەشداری کردووھو لەلایان بەڕێوبەری پەروەردەی سنەوە خەڵات کراوە تا ساڵی ھەموو ڕۆژانی چوارشەممەیک لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی ڕادیۆ سنەدا گۆرانی پێشکەش کردووە گۆرانییەکان تەنھا بڵاو بوونەتەوە و تۆمار نەبوون کە لەلاین سێ ئۆرکیسترای ئەو سەردەمەی ڕادیۆ سنە خوێندکاران سوپا ڕادیۆ سنە کە ئەمەی دواییان بە سەرپەرەشتی حەسەن کامکار بووە کاری مووزیکیان بۆ کراوە ساڵی بۆ ماوەیەک لە شاری سەقز مامۆستای ناوەندی بووە ساڵی شاری سنەی بە جێ ھێشتووە و لە زانکۆی تاران وەرگیراوە و لە ھەمان زانکۆدا بەکالۆریۆسی لە فیزیک و دواتریش ماستەری لە بەڕێوەبەرایەتیی پیشەسازیدا بەدەست ھێناوە لەگەڵ چوونی بۆ زانکۆی تاران لە ڕادیۆی تاران وەک وەرگێڕ و ڕێپۆرتەر و بێژەر و دواتریش لە چەند بوارێکی تری ڕاگەیاندندا کاری کردووە لە ڕادیۆ تاراندا لەگەڵ مامۆستایانی بەناوبانگی موزیکی کورد و ئێرانی وەک حەسەن یوسف زەمانی حسەین یوسف زەمانی موجتەبا میرزادە مورتەزا حەنانە مستەفا کەسرەوی حسەینعەلی مەللاح عەلی ئەسغەر بەھاری فەرەیدوون ناسری عەلی تەجویدی پەیوەندی پەیدا کردووە و لەگەڵ ئۆرکێستراکانی سەمفۆنیک گەورەی ڕادیۆ ئێران وەزارەتی ھونەرەجوانەکان و ئۆرکێستراکانی تری ئەو سەردەمەی ئێران دەیان ئاواز و گۆرانی تۆمار کردووە ساڵی لەسەر داوای خۆی ڕووی لە عێراق کردووە و لەبەشی پەروەردەی سەفارەتی ئێران وەک مامۆستا دەستبەکار بووە ساڵی بەرەو ئێران گەڕاوەتەوە سەرەتای حەفتاکان وەک بەڕێوەبەری گشتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوچەی خۆرئاوای ئێران دەستنیشان کراوە دوای شۆڕشی ئێران و تا ساڵی لە کاری ڕاگەیاندن لە شاری تاران بەردەوام بووە دامەزرێنەری ئینستیتیوتی کەلەپووری کوردە لە شاری سلێمانی ساڵی بە ھۆی باری نالەباری ئێران ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە و لە ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناوچەی سەرگەڵو بەرگەڵودا ماوەتەوە پاش شەش مانگ وەک پەنابەر ڕووی لە ئەورووپا کردووە ساڵانی دوو کاسێتی لە لەندەن بڵاو کردوە کاری موزیکی ئەم دوو بەرھەمە لە لایان ھونەرمەند بابەک ڕادمەنش ئامادە کراون ساڵانی لە شاری لەندەن ژیاوە و ئەندامی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە بۆ ماوەی سێ خولیش وەک سەرۆکی ئەو ناوەندە کەلتوورییە بە خۆبەخش خزمەتی کردووە مەزھەر خالقی لە نیوەی دووھەمی ساڵی دا کاتێک بارودۆخی باشووری کوردستان تا ڕادەیەک جێگیر بووبوو گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان سەرەتای ساڵی ناوەندی ئادانی لەشاری سلێمانی کردەوە کە دواتر بوو بەئینستیتیوتی کەلەپووری کورد خالقی ویستی لە کوردستان بەم جۆرە درێژە بە کاری کەلتووری و ھونەری بدات لە پێناوی فراوانکردنی ئەرک و ئامانجی ڕێکخراوەکەی لە شاری دھۆک سەنتەرێکی تر و لە شاری کەرکووکیش ئۆفیسێک و چەندین نوێنەرایەتی لە باشوور و پارچەکانی تری کوردستاندا کردەوە کار و چالاکییەکانی ئینستیتیوت چەند بوارێکی کەلتووری کورد و کەمەنەتەوە و پێرەوانی ئایین و ئایینزاکانی کوردستان بە کۆکردنەوە و پاراستن و بڵاوکردنەوەی فۆلکلۆرو کەلەپووری دەگرێتەوە ئینستیتیوت دەیان کتێب و ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ ئێستا و داھاتووی کورد دەبنە سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو جگە لە جەندین چالاکی کەلتووری کە ھەندێکیان لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە بە کاری ناوازە و داھێنان دادەنرێن لە مێژووی ڕۆشنبیری کوردیدا یەکەم جارە بە شێوەیەکی زانستی و مۆدێرن ناوەندێک بەم شێوەیە بایەخ بە کەلتووری زارەکی بدات و وەک کەلتوورێکی نوێ بۆ کۆمەڵگەی جیھانی بناسێنێت ھونەرمەند مەزھەر خالقی لە نێوانی ساڵانی دا نزیکەی بەرھەمی تۆمار کردووە گۆرانییەکانی دوای لە ڕادیۆکانی سنە تەورێز کرماشان و تاران تۆمار کراون ھەر لە ئەرشیڤی ڕادیۆکاندا ماونەتەوە و زۆربەیان بە شێوەیەکی ئاسایی بڵاو نەبوونەتەوە و ھەندێکیان دوای ڕاپەڕینی ساڵی ی گەلانی ئێران ئاکامیان نادیارە ساڵی ئینستیتیوتی کەلەپووری کورد بڕیاری دا ئەلبوومی یادگارییەکان ئامادە بکات وەک پرۆژەیەک لە پێناوی کۆکردنەوە و زیندووکردنەوە و نوێ کردنەوەی بەرھەمی ھونەرمەندانی ھەر چوار پارچەی کوردستان ساڵی بە کۆششی چەند دۆستێک و داواکاری شەیدایانی دەنگی ئەم ھونەرمەندە بڕیاری ئامادە کردنی ئەلبوومی مەزھەر خالقییش درا ئەلبوومەکە سیپارەیەک و سیدییە و بەستە و چەند مەقامێکی تێدایە کە کۆکراوەی ئەرشیڤی چەند دۆستێکی ھونەرمەند و خەڵک و تۆمارگەکان بوو مەزھەر یەکەم ھونەرمەندی کوردە کە گۆرانی فۆلکلۆری لەگەڵ ئۆرکێسترای سەمفۆنیک و ئۆرکێسترا گەورەکانی ئەو سەردەمەی ئێراندا بە شێوازێکی مۆدێرن تۆمار کردبێت بە مەرجێک گۆرانییەکان ڕەسەنایەتی و مۆرکی میللییان نەشێوێت ھەوڵی داوە دیارترین شیعری شاعیرانی کلاسیک و ڕۆمانسی و ھاوچەرخی کوردی ھەڵبژێرێت و ھەر یەکەیان لەگەڵ ئاوازی گونجاودا بەکاربھێنێت ھەندێکیانی لەگەڵ ھۆنراوە و ئاوازی فۆلکلۆریدا بە شێوەیەکی ناوازە ئاوێتە کردووە ھۆنراوەی گۆرانییەکانی ھی شاعیرانی وەک وەفایی نالی کوردی ھۆنراوەنووس مەولەوی بێسارانی ئەدەب بێخود قانع دڵدار شەریف گۆران پیرەمێرد ئیبراھیم ئەحمەد محەممەد ڕەسووڵ ھاوار شێرکۆ بێکەس ھەروەھا چەند شاعیرێکی تری خۆرھەڵاتی کوردستان کە ھاوکار و ھاوڕێی بوون و بە تایبەت ھۆنراوەیان لەسەر ئەو ئاوازانە داناوە کە م مەزھەر داوای لێ کردوون د عابد سراجەدینی عوسمان ئەحمەدی د محەممەد سدیق موفتی زادە سوارە ئێلخانی زادە بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ڕۆژی ی ئایاری لە ھۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ ئەم ھونەرمەندە ساز کرد و چەند خەڵاتێک و کۆمەڵێک چالاکی پێشکەش کران زەکەریا عەبدوڵڵا گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە لە ساڵی کۆچی کرد بۆ سوید و کاری مۆسیقای دەست پێ کرد ھەر لەوێ دەستی بە ژەنینی کیبۆرد کرد لەگەڵ سترانبێژانی ناوداری کورد لە ساڵی یەکەم ئەلبومی خۆی بە ناوی تۆ ھاتی بڵاوکردەوە و بوو بە سەکۆیەکی پەڕینەوە بۆ ناو دونیای مۆسیقا و توانی ناوی خۆی لەوێدا دیاری بکات لە ساڵی دووەمین ئەلبومی بەناوی بگەڕێوە بڵاوکردەوە پاشان پەرەی بە کارەکانی دا و بە ھۆی بڵاوکردنەوەی ئەلبومی بگەڕێوە لە ساڵی ـدا لایەنگری زیاتری پەیداکرد ھەر لەوە بە دواوە گەشەسەندن و پێشکەوتنی بەردەوامی ھەبووە تا ئەو ڕادەیە کە ھەموو کات بەئاسانی دەیتوانی لایەنگرانی زۆر لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە لە ساڵی دا ئەلبومی ڕۆژگاری بڵاوکردەوە و لایەنگرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا ئەم ئەلبومە تا ئێستا میلیۆن کۆپی لێ کراوە ئەم ئەلبومە کە ستران لە خۆی دەگرێ و ھەروەھا کلیپ و ڤیدیۆی زۆری بۆ سترانەکانی کراوە و لە ھەموو کەناڵە کوردییەکان وەکوو کوردستان تیڤی و کوردسات بڵاوکراونەتەوە زەکەریا ئەلبومی تیلیناز ی لە ساڵی بڵاوکردەوە کە سێ میلیۆن کۆپی لێ بڵاوکرایەوە زەکەریاش ئەلبومی گەنجی پیری لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی بڵاوکردەوە و تێیدا ھەوڵی داوە لە ھەموو ڕوویەکەوە چ وەک مۆسیقا چ وەک تەکنیک و نووسینی گۆرانییەکان شێوازێکی تازە و ھەندێک جیاواز لە بەرھەمەکانی پێشووی پێشکەش بکات نووترین بەرھەمی زەکەریاش ئەلبومی لاپەڕەی سپییە کە پێکدێت لە گۆرانی ھەموو قازانجی ئەم ئەلبومەش بەخشرایە ھەتیوان و منداڵانی ھەژار بە تایبەتی لێقەوماوانی جەنگ وێڕای ھۆنراوەکانی شاڵاو عەلی کە لە ھەموو ئەلبومەکانی زەکەریادا جێ پەنجەی بەرچاو و دیارە لەم بەرھەمەدا بۆ جاری یەکەم لە کۆی گۆرانی نۆ ھۆنراوەی سامی ئەرگۆشی کردووەتە گۆرانی کە ناوی ئەلبومەکە گەنجی پیر و کلیپی گوڵێ دوو لەو ھۆنراوانەن سی فۆر کورد پرۆژەیەکی ناوازەی تایبەت بە تەکنەلۆژیای زانیاریە کە لە سێ بەشی سایتی سی فۆر کورد گۆڤاری سی فۆر کورد گروپی سی فۆر کورد پێکھاتووە سایتی سی فۆر کورد لە مارچی بۆ یەکەمین جار دەستی بە کارکردن کردوە کە تا ئێستا توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بە خەڵکی کوردستان بکات لە بواری ھەواڵی زانستی بابەتی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت شیکردنەوەی بەرنامەکان دانانی بەرنامەی بەسود و رێنمایی کردنی خەڵکی کوردستان بۆ بە راست و دروست بەکارھێنانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت گۆڤاری سی فۆر کورد لە سێپتەمبەری یەکەمین ژمارەی لێ دەرچوەو تایبەتە بە کۆمپیوتەرو ئینتەرنێت گروپی سی فۆر کورد تایبەتە بە دروستکردنی وێب سایت و دابین کردنی ھۆستینگ شارۆچکەی چەمچەماڵ بە یەکێک لە شارۆچکە دێرینەکانی کوردستان و عێراق دەژمێردرێت و نزیکی کم لە گوندی چەرموو وە دوورە کە بە یەکەم مەڵبەند دادەنرێت کە مرۆڤ کشتوکاڵی تێدا کردووە ئەمەش بە ھێزترین بەڵگەیە بۆ دێرینی ئەم شارۆچکەیە کە لەو کاتەوە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە ئەرگە چی لە ڕووی مێژووییەوە سەرچاوەی ئەوتۆمان نیە لەسەر ئەم شارۆچکەیە بەڵام بوونی قەڵایەک لە ناوەڕاستی شارەکە ڕاستی و دروستی دێرینی ئەم شارە دەسەلمێنێ بە تایبەتی پاش دۆزینەوەی چەند پارچە ئاسەوارێک کە مێژوکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەکان قائیمقامیەت بە یەکێک لە کۆنترین دەزگا میریەکان لەساڵی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی و دەسەڵاتداران شاری چەمچەماڵیان کردوە بە قەزا پاشان گونێک دراوەتەو سەر با ناحیەی بازیان جارێکی ترو لە ساڵی سەر لە نوێ کراوەتەوە بە قەزا تا ئێستاش قەزایە سەبارەت بە ناوی شارەکە چەندەین بیر و بۆچوون بەلام زۆربەی لە خاڵێک یەکدەگرنەوە ئەوەیش وەکو باس دەکرێت کە لە کاتی خۆیدا ئەم ناوچەیە ڕەز و باخێکی زۆری تێدا بووە و ھەر ماڵێک لە سەر ڕەز و باخی خۆی بووە پاشان بە ھۆی لافاوێکی گەورەوە کە ئەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە زۆربەی ڕەز و باخەکان لافاو ڕای دەماڵێ و خاپووری دەکات بەڵام جارێکی تر و سەرلەنوێ ئەم شارە دروست دەکرێتەوە چەمچەماڵ لە کاتی فەرمانڕەوایی بابانەکان بەشێک بووە لە خاکی سلێمانی و ئەوان ھەڵیان سوڕاندووە تا ساڵی کە دەوڵەتی عوسمانی سلێمانی داگیر دەکات لە کاتی داگیر کردنی عێراق لە لایەن بەریتانیاوە ئەم شاررۆچکەیە خراوەتە سەر پارێزگای کەرکووک لە کۆتاییی ساڵی دووبارە ئەم شارۆچکەیە خراوەتەوە سەر پارێزگای سلێمانی دەڵێن کەسێک ھەبووە لە چەمچەماڵ ناوی جەماڵ بوە باخێکی ھەبووە لە گەڵ چەمە ئاوێک بە ناوی ئەو نراوە کە ووتویانە چەمی جەماڵ بە مرووری زەمان کراوە بە چەمچەماڵ ژمارەی دانیشتوانی چەمچەماڵ بە ناحیە و گوندەکانی دەورووبەریەوە ھەزار کەس دەبێت دانیشتوانی ناو شاری چەمچەماڵیش نزیکی ھەزار کەس دەبێت شارۆچکەی چەمچەماڵ لە باکورەوە زنجیرە چیای هەنجیرە و دەربەندی بازیان و لە ڕۆژھەڵاتیش ڕووباری باسەڕە و زێی خوارویش ڕۆژئاوای ئەم شارەیە گردەکانی بانی مەقان باشووری سنوری جوگرافیای چەمچەماڵ دیاری دەکەن تێبینی گەورەترین هۆز لە چەمچەماڵ هۆزی شوانی ە وە زۆرترین ڕێژەی دانیشتوانی چەمچەماڵ پێکدەهێنن لە مێژەوە خەڵکی ئەم شارە خەریکی کاری کشتوکاڵی بوونەوە بژێوی خۆیان پێ پێدا کردووە بە تایبەت دانەوێڵە وەکو گەنم و جۆ و نیسک و نۆک لە گەڵ ئەوەشدا ئاژەڵداریان کردوە و مەڕو مالاتیان بە خێو کردووە لە ئێستاشدا بەشێکی زۆریان بە کاری فەرمانبەرییەوە خەریکن چەمچەماڵ لە کانزادا دەوڵەمەندە بە تایبەتی گازی سروشتی مەلا موحەمەد کوڕی عوسمان بەڵخی ناسراو بە مەحوی مامۆستای ئایینی و یەکێک لە دیارترین ھۆنراوەنووسەکانی کورد بووە و بە یەکێک لە چڵەپۆپەکانی شیعری کوردی دادەنرێت ھۆنراوەکانی لە دەوری چەند تەوەرێکی جیاواز ئەسوڕێنەوە و سەرجەمی ھۆنراوەکانی لە دیوانی مەحویدا کۆکراونەتەوە مەحوی ناوی مەلا موحەممەد کوڕی مەلا عوسمانی باڵخییە لە نەوەی پیر و زانای ناودار شێخ ڕەش باپیریشی ناوی مەلا عوسمان بووە وەکو شێخ مارفی نۆدی لەگەڵ دروست کردنی سلێمانیدا ھاتۆتە شاری نوێوە باڵخ یش دێیەکە لە ناوچەی ماوەت لە شاری سلێمانی مێژونوسی کورد موحەممەد ئەمین زەکی بەگ دەڵێ لە ساڵی ی ک ی ز دا لە دایک بووە مامۆستا عەلائەدین سەججادییش دەڵێ لە ی ک دا لە دایک بووە و کاکەی فەلاحیش دەڵێ لە ی ک ی ز دا لە دایک بووە باوکی خەلیفەی شێخ عوسمان سیراجەددینی تەوێڵەی بووە حەوت ساڵان بووە خراوەتە بەر خوێندن و ماوەیەک لای باوکی خوێندوییەتی بۆ خوێندن چۆتە سنە و سابڵاغیش و لای مەلا عەبدوڵای پیرەباب خوێندویەتی پاشان گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لای مەلا ناودارەکانی ئەو ناوچەیە خوێندویەتی ئەوجا چوە بۆ بەغداد و بوە بە فەقێ زانای بە ناوبانگی کورد مفتی زەھاوی و ئیجازەی مەلایەتی لای ئەو وەرگرتووە دیسان مامۆستا عەلائەددین سەججادی دەڵێ پاش ئیجازە وەرگرتنی لە ی ز دا بووە بە مەلای مزگەوتی ئیمامی ئەعزەم لە بەغدا بەڵام لە دا بەغدای بەجێ ھێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و بوە بە ئەندامی دادگا لە دا بە ھۆی مردنی باوکییەوە دەستی لە کاری میری کێشاوەتەوە و بۆەتەوە بە مەلا و دەستی کردەوە بە دەرس وتنەوە بە فەقێیان مەلا حەسەنی کوڕی مەلا عەلیی قزڵجی و مەلا مەحمودی مەزناوەیی و مەلا سەعید ئەفەندیی نایب ئۆغڵیی کەرکوک و مەلا عەزیزی موفتی سلێمانی لە ناوبانگترین فەقێکانی بوون ھەر بە ڕێچکەی باوکیا تەریقەی گرتوەتەبەر و بووە بە خەلیفەی شێخ بەھائوددینی کوڕی شێخ عوسمانی تەوێڵە وەکو مامۆستا شێخ موحەمەدی خاڵیش لە مفتی زەھاوی یەکەیدا نوسیویەتی مەحوی لە ساڵی ی ک ی ز دا لەگەڵ چەند مەلایەک لە سلێمانییەوە نەفی کراون بۆ بەغداد ناوبراو ھیچی تری لە بارەی ئەم نەفی کردنە و ھۆیەکەی و چۆنیەتی گەڕانەوەی مەحوییەوە لەوەو پاش بۆ سلێمانی نەنوسیوە مەحوی لە دا بەپێی قسەی مامۆستا سەججادی چووە بۆ حەج و لەوێوە چوە بۆ ئەستەنبوڵ و ڕێگەی پیاوماقوڵانی کوردەوە لە ئەستەنبوڵ چاوی بە سوڵتان عەبدولحەمید عوسمانی کەوتوە سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێگرتووە و فەرمانی داوە خانەقایەکیان لە سلێمانی بۆ کردۆتەوە کە ئێستا بە خانەقای مەحوی بەناوبانگە مەعاشێکیشی بەناوی خزمەتکردنی ھەژارانەوە بۆ بڕیوەتەوە دواتر گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی تا مردنی لە سەرەتای شەشەڵانی تشرینی یەکەمی دا ساڵی چووە بۆ حەج لە ھاتنەوەیدا چووە بۆ ئەستەنبوڵ کە ئەو کاتە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بوو لە ڕێگەی پیاوە کوردەکانەوە لە ئەستەنبوڵ بە دیداری سوڵتان عەبدول حەمیدی دووەم ئەگات و سوڵتان زۆر عیلم و تەسەوفی مەحوی بە دڵ ئەبێت ھەر لەبەرئەمەش بڕیار ئەدات خانەقایەکی بۆ بکرێتەوە لە سلێمانی کە بە خانەقای مەحوی ناسرا و مەحوی لە دوای گەڕانەوەی بۆ سلێمانی و لە خانەقاکەی بەردەوام دەبێت لە وانە ووتنەوە زانست و ڕابەریکردنی خەڵک لە تەسەووفدا مەحوی لە خانەقاکەیدا کاتەکانی بۆ سێ بەش دابەش دەکات بەشێکی بۆ وانەووتنەوە و بەشێکی بۆ دانیشتن لەگەڵ خەڵک و ئامۆژگاری کردنیان و بە شێکی تری بۆ نوێژ و یادی خوا و بیرکردنەوە مەحوی پیاوێکی باڵابەرز و سوور وسپی و چاوگەورە بووە رێشێکی درێژی ھەبووە و بە نەرمی و ھێمنی قسەی کردووە مێزەری سپی و کەواو سەڵتەی لەبەرکردووە و ھەر لە سەرەتای ژیانییەوە خولیای گۆشەگیری بووە و گەرمی ھەست و سۆزەکانی دەرگای شیعری بۆ ئاوەڵا کرد ھەروەھا ئەو ژینگە و خێزانەی مەحوی تیا پەروەردە بووە کردوویەتی بە شاعیرێکی تەسەووف ھەروەھا شاعیرێکی وەردەکاربوو و تەواوکردنی ھەندێک لە قەسیدەکانی لە مانگێکەوە تا ساڵێکی خایاندووە شیعرەکانی مەحوی لەسەر مانا و بیرکردنەوەیەکی تەواو قوڵ ئەوەستێت و بەگشتی ھۆنراوەکانی لەسەر چەندین تەوەری جیاواز ئەدوێت لەوانە شانازی کردن بە نەتەوەی کورد و زمانی کوردییەوە لە ھەندێک لە شیعرەکانیدا ھەروەھا ھەڵوێستی توندی شاعیر بەرامبەر ستەمکار و زۆرداران لە شیعرەکانیدا ڕەنگ ئەداتەوە لەگەڵ بەگژداچوونی ئەوانەی بازرگانی بەسەر ئایینەوە ئەکەن زۆرترین بەشی شیعرەکانی لە چوارچێوەی جوانی و خۆشەویستی و عەشق دەسوڕێتەوە ھەروەھا چەندیین شیعری ھەیە لە بواری ڕاستی پەرستی و فەلسەفەدا و لە ستایشی ئایینی و تەسەووفدا مەحوی وەکو شاعیرانی سەردەمی و پێشووتر لەخۆی کێشی عەرووزی عەرەبی بەکارھێناوە ھەروەھا یەکێتی قافییە پاراستووە بەواتایەک کە سەرانسەری ھۆنراوەکە لەسەر یەک قافیەیە بەھۆی ئەوەی زمانی کوردی لەو سەردەمەدا ھێز و تینی ئێستای نەبووە مەحوی وشەی فارسی و عەرەبی زۆر بەکارھێناوە ھەروەھا وشەکاری و وردەکاری زۆری بەکارھێناوە و بەدوای وشە دەربڕینی گراندا گەڕاوە لە ھەمان کاتدا مەحووی لەگەڵ زمانی کوردیدا بە زمانی فارسی و عەرەبی چەندین ھۆنراوەی نووسیوە بەشی زۆری شیعرەکانی مەحوی لە چوارچێوەی غەزەلیاتدایە و ئەم پارچە شیعرەی خوارەوە نموونەیەکە لەو شیعرانە دێرێک شعری مەحوی کە بۆ خۆشەویستەکەی نوسیویەتی شوکر تۆ لەفکرم ناچی ئەگەرچی من لەفکرت چووم لەمن غایب نەبێ تۆ بەسمە با من بم لە تۆ غایب ئەم چەند دێڕەی خوارەوە نموونەیەکن لە ھۆنراوە ئایینییەکانی مەحوی و بەشێکن لە قەسیدەی بەحری نوور کە ستایشی پیغەمبەری لی الله عله وسلم ئیسلامی تێدادەکات و قەسیدەکە خۆی لە دێڕ پێک ھاتووە ئەمەش دێرێکی تر لە ھۆنراوەکانی خەیالی پوچی دنیا وا دەماخ و دلمی پێچاوە قیامەت مەگەر ھەر رۆژێ قیامەت بێتەوە فکرم دیوانی مەحوی گەورە شیعری چوارخشتەکی لە خۆ دەگرێت بە زمانی کوردی یەکێک لەوانە ئەم چوارخشتەکییەی خوارەوەیە مەحوی یەکێک لە دیارترین و ناسراوترین ھۆنراوەنووسانی کورد و کەم تا زۆر نووسەر و ڕەخنەگر و شاعیرانی کورد لە بارەیانەوە نووسیوە ھەروەھا زۆر لە شاعیران لە ھۆنراوەکانیاندا بە شانی مەحوویدا ھەڵیانداوە لەوانە سالمی ساحێبقڕان و مەلا موحەممەد خاکی و حاجی قادری کۆیی و مەلا کاکە حەمەی ناری و سەیید ئەحمەدی نەقییبی و فەوزی و عەلی کەمال باپیر ئاغا و حەمدی و زۆر لە شاعیر و نووسەر و ڕەخنەگرەکانی تر ستایشی مەحوی و شیعرە قوڵەکانیان کردووە وەک نموونەیەک لەسەر ئەو ھۆنراوەنەی لەسەر مەحوی نووسراون ئەم دووپارچە ھۆنراوەیەی خوارەوەن کە پارچەی یەکەمیان شێخ ئەحمەد شێخ غەنی ناسراو بە فەوزی نووسیویەتی پارچە ھۆنراوەی دووەم عەلی کەمال باپیر ئاغا نووسیویەتی دیوانی مەحوی کۆمەڵە شیعرەکانی مەحوی لە خۆ دەگرێت ھاوکات لەگەڵ زۆر لەو ووتار و بابەت و شیعرانەی لە بارەی مەحوویەوە نوسراوەن وەک پاشبەند لە کتێبەکەدا ھەن و شیعرەکانی مەحوی دابەشکراوە بۆ غەزلیات و شیعری ئایینی و چوار خشتەکییەکان و تاکەکان و بەشی عەرەبی و بەشی فارسی ھاوکات ھەر یەکێک لەم پۆڵێنانە بە پێی ڕیزبەندی ئەلفبێی کۆتایی دێڕە ھۆنراوەکان ڕیزبەند کراون ئەو سەرچاوانەی دیوانەکانی مەحوویان لێ وەرگیراوە لە سەرەتادا نوسراوەکانی دەستی شێخ مەلا عومەری مەحوی کوڕی شاعیر و ھەندێک دەستنووسی تری بنەماڵەکەیان بوون و پاشان شیخ موحەممەدی مەحوی بە بەراوردکردنی دیوانەکەی چاپی لەگەڵ دەستنووسەکاندا دیوانەکەی نووسیوەتەوە و لە ساڵانی و دا لەگەڵ گۆران و کاکەی فەلاحدا ڕاستیان کردۆتەوە و خستویانەتە سەر ڕێنووسی نوێی کورد پاشان ھەریەک لە مەلا عەبدولکەریم مودەریس و محەمەدی کوڕی شیعرەکانیان لێکداوەتەوە و ھەروەھا بە ھاوکاری کاکەی فەلاح و شێخ موحەممەد مەحوی دیوانەکەیان بە چاپ گەیاندووە مەحوی لە تشرینی یەکەمی دا ژیانی دوایی ھات و لە یەکێک لە ژوورەکانی خانەقاکەیدا بە خاک سپێردرا مەحوی وەکو لوتکەی شیعری تەسەوفی کوردی و عاریف و زانا و شاعیرێکی گەورە و لەبەر ناوەرۆکی وردی شیعرەکانی چەندین فیستیڤاڵ و لێکۆڵینەوە و کتێب لەسەر خۆی و شیعرەکانی بەڕێوە چوون و دەرکراون لەوانە فیستیڤاڵی شاعیری گەورەی کورد مەحوی لە ھەولێر لە ژێر چاودێری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ی ئابی ھەروەھا ئەم کتێبانەی خوارەوە نمونەی چەندین لێکۆڵینەوەن لەسەر ئەم شاعیرە گەورەیە ئەحمەدی خانی شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد بووە ئەحمەدی خانی لە یەکەم کەسانێک دادەنن کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی بەناوبانگترین بەرھەمی کتێبی شیعری مەم و زینە کە چیرۆکێکی دڵدارانە دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی بە شێوەزاری کورمانجی نووسراوە ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕۆستەم بووە لە ساڵی ی کۆچیی مانگی بەرامبەر بە یان زایینی لەدایکبووە نازناوی شیعری لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە بەشێکی ئەم ھۆزە لە دەوروبەری ناوچەی بۆتان بوون بەڵام بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری بایەزید لە مەم و زینەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە جزیرە ژیاوە خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆیی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە خانی لە دێڕێک لە ھۆنراوەکانیدا باسی لە دایکبوونی خۆی دەکات و دەڵێت وەک لە سەرچاوەکانی ژیانی و کردەوە ئەدەبییەکانی شاعیر دەردەکەوێ باب و باپیرانی لە ڕووی داراییەوە ژیانیان ئاسان بووە و بە بەختیاری ژیاون ئەحمەدی خانی ھەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی سیاسی خەرج کردووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا ئەمە دوو لایەنی ڕووناکی بووە یەکەمیان بەرھەم ھێنانی داھێنانی ئەدەبی واتە شیعری دووەمیان فێرکردن و پێگەیاندنی منداڵان و لاوی کورد لە ڕووی خوێندەوارییەوە شاعیر لە مەڵبەندی لە دایکبوونی شاری بایەزید لە ساڵی ی کۆچیی مانگی کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە لە کتێبی دیالۆگ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا نووسراوە ئەمەش بۆ دوو ھۆ دەگەڕێتەوە لە لایەک ئەو کۆمەڵگەیەی کە ئەحمەدی خانی تێدا دەژیا بەشی ھەرەزۆریان نەخوێندەوار بوو و لە لایەکی دیکەوە زمانی نووسین و خوێندنی ئەو سەردەمە زیاتر بە زمانی عەرەبی و فارسی بوو نووسەرانی ڕۆژەھەڵاتی ناوین بە نووسەرانی کوردیشەوە بەو زمانانە کتێبیان نووسیوە ئەحمەدی خانی گرنگییەکی زۆری بە زمانی کوردیی داوە و کاتێک بە زمانی کوردی شیعری نووسیەوە تەنھا ھەر بۆ ئەوە نەبووە کە بەو زمانە بنووسێت بەڵکو بە کوردیی نووسینی وەکو ھەڵوێسەیەک لە دژی دەستەڵادارن و زمانەکەیان بەکار ھێناوە ھاوکات وەکو ڕەخنەیەکیش لە کوردەکان خۆیان چونکە خانی پێی وابووە کە زوو خۆیان دەدەن دەست ئاغا و دەستەڵادارە بێگانەکان کوردەکان ئازا و دلێر بوون شاسووار وەفادار جێیمتمانە بوون بەڵام ئەوە بەدەردی چی دەخوات کاتێک خۆیان پەرش و بڵاو بن و نەتوانن یەکبگرن تا خۆیان کەیخودای خۆیان بن زمانی نووسین دەتوانێت ببێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی ھەست بکەن کە ئەوانیش نەتەوەیەکن وەھەروەھا ھانی کوردانی داوە بۆ ڕوو بەڕووبوونەوە لەگەڵ داگیرکەران ئەحمەدی خانی یەکەم شاعیرە کە گلەیی لە سەرۆک ھۆزەکانی کورد دەکات کە یەکناگرن و پشت بە نەیارانیان دەبەستن دەنا دوژمنانی کورد غوڵامێتیان بۆ کورد دەکرد و دەڵێت کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بە سەر وڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریا بەشکراوە و لە شاخەکانی ئاناتۆلی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە کوردەکان لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاوبوونەتەوە ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کوردەکان نییە بەڵام بە ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت زمانی کوردەکان لقێکە لە زمانە ھیندوئەورووپاییەکان زۆربەی کوردەکان موسڵمانی شافعیین و ئەوەی دەمێنێتەوە موسڵمانی شیعە و یارسان و ئێزیدی و خاچپەرست و جوو و ئاشوورین كورد كه ئهوڕۆ یەکێک لە گهورهترین نهتهوهی بێ نیشتمانی سهر گۆی زهوییه یهكێك له كۆنترین نهتهوهكانی ڕۆژههڵاتی نێزیك و ناوهڕاسته سهرچاوهكهی دهگهڕێتهوه بۆ ناخی مێژوو بهڵگه زانستییهكان پیشان دهدهن كه كوردستانیش مێژینهكهی دهگهڕێتهوه بۆ كانگهی كهونارایهكی ههره كۆن و دێرین له چاخی بهستهڵهكدا كه نێزیكهی نیو میلیۆن ساڵ پێش له ئێسته ڕووی دا و نزیكهی ساڵ پێش له زایین كۆتایی هات زۆربهی ناوچهكانی ئهورووپا و ئهمریكای باكووری داپۆشرابوون له سههۆڵ ئهو دهمه ناوچه بیابانی و چۆڵهوانییهكانی ئهفریقا و مهڵبهنده وشكه عهرهبییهكان كهشێكی مامناوهندییان ههبوو كوردستانیش كهش و ئاووههوایهكی بارانی و مامناوهندیی ههبوو ئادهمیزادی دێرین پهنای دهبرده بهر ئهشكهوتهكان بۆ زنج و دهشتهكان بۆ ڕاوگه و له ڕێی ڕاوهوه ژیانی خۆی دهبرده سهر بۆیه ناچار دهبێ ئامێری لهبار دروست بكا كه له كاتی ڕاودا بهكاری بێنێ له پێشدا بهردی تیژ و پاشان ئێسقانی بهكار دههێنا و بهرهبهره ئامێری نوێی ساز كرد بهم قۆناغهی مێژوو دهوترێ شارستانییهتی بهردی كۆن چاخی بهردین وا دابهش دهكهن بهردی ناوهڕاست لهم دهورانهدا مرۆڤی نیاندهرتال بهدی هات كه له ئهشكهوتهكاندا دهژیان پاشماوهی ئهم مرۆڤ و شارستانییهته له چیاكانی كوردستان له ئهشكهوتی شانهدهر دۆزراوهتهوه كه دهكهوێته باشووری چیای برادۆست هوه كه زاڵه بهسهر ڕووباری زابی گهوره و زۆر له شاری ڕهواندز هوه دوور نییه ئهو ئهشكهوته چوار قات بوو له قاتی چوارهمدا ئاگردان و خۆڵهمێشی تێكهڵ به ئێسقان دۆزراوهتهوه كه نیشاندهری ئهوهیه كه مرۆڤ ئاگری ناسیوه ههروهها تهور و ڕنه و ئامێری كونكردن له جنسی بهرد و ئێسقانی مرۆڤی نیاندهرتال دۆزراوهتهوه ئهم قاته دهگهڕێتهوه بۆ حهفتا ههزار ساڵ پێش له ئێسته له قاتی سێههمدا بهردی چهخماخ دهبینرێ كه دهگهڕێتهوه بۆ چاخی بهردی نوێ مێژینهی ئهم قاته هی نزیكهی ساڵ پێشه و به پیشهسازیی برادۆست بهناوبانگه له قاتی دووهمدا ههندێ ئامێری چاخی بهردی ناوهڕاست وهك چهقۆ ڕنه گورزی بهردی دهبینرێ ههڵبهت نموونهی ئهم ئاسهوارانه له ههندێ شوێنی تر وهك نزیكهی سلێمانی و چهمچهماڵ و ڕهواندز و بێستوون و باكووری كوردستانیش دۆزراوهتهوه له قاتی یهكهمدا پاشماوهی وا دۆزراوهتهوه كه نیشان دهدا مرۆڤ ئامێری نوێتر و جۆربهجۆرتری له بهرد ساز كردووه لێكۆڵینهوه و توێژینهوهی مێژینهناسی پیشانیان داوه كه ناوچهی كوردستان له چاخی بهرددا جێگهی ژیانی مرۆڤه سهرهتاییهكان بووه لەمێژووی کورد چەند میڕنشینێک فەرمانڕەوایی ناوچە جیاوازەکانیان کردووە وەکوو دەوڵەت هەڵسووکەوتیان کردووە بەڵام دواتر بەهۆی دەوڵەتی سەفەوی و عووسمانی سەرجەم میڕنیشینەکان ڕووخان لەگرنگترین و ناودارترینیان ئەمانەن میرنشینی حەسنەوی میرنشینی ڕەوادی میرنشێنی دۆسکی و مەڕوانی میرنشینی ئەردەڵان میرنشینی سۆران میرنشینی بادینان میرنشینی بابان مرۆڤی دانیشتووی كوردستان ساڵ زووتر له ئهورووپا بۆ یهكهم جار قۆناغی ڕاوی تێپهڕاند و هاته قۆناغی كشتوكاڵهوه لهبهر ئهوهی كه كوردستان كهشێكی لهباری بۆ سهوزبوونی گهنمی خۆڕسك ههبووه ئادهمیزاد نزیكهی ساڵ پێش له كوردستاندا هاتووهته قۆناغی كشتوكاڵهوه ههندێ شوێنهوار و بهتایبهت چوار شوێنی گرنگی مێژینهیی كه له كوردستاندا دۆزراونهتهوه ئهم ڕاستییه دهسهلمێنن ڕادهیهك گهنم و جۆی ڕهق بووهوه ئێسقانی ئاژهڵ كه نیشاندهری ئاژهڵداریی مرۆڤه سهرهتاییهكانی ئهو سهردهمه بووه پهیكهری گڵینی ژنێكی دووگیان به پێی زانیاریی و ئاگاداریی شوێنهوارناسان گوندی چهرمۆ ساڵ پێش له زایین ئاوا كراوهتهوه ئهمه كۆنترین گونده كه له جیهاندا ئاوا كراوهتهوه ههروهها شوێنهوارناسانی ئهمریكی و ئهڵمانی و تورك له ساڵی دا له دهوروبهری ناوچهی ئهرخهنی له دیاربهكر ماڵێكیان له بنی زهوی دۆزییهوه كه ساڵ كۆنه بهمجۆره بهڵگهكان پیشاندهری ئهوهن كه ئادهمیزادی دێرین كوردستانی بۆ ژیان ههڵبژاردووه و له كاتی سهرما و سۆڵهدا پهنای بردووهته ئهشكهوتهكانی و له وهرزه لهبارهكاندا داوێنی چیا و دهشتهكانی ههڵبژاردووه و ههر لهوێش فێری كشتوكاڵ بوو و ئاژهڵداریی كرد و ئامێری له بهرد و ئێسقان و چێو بهكار برد و لهسهر دیواری ئهشكهوتهكان نهخش و نیگاری كێشا و پهیكهری گڵینی ساز كرد و به ئاگر برژاندی و بهو جۆره دهروازهی شارستانییهتی بۆ مرۆڤ كردهوه لهم بهشهی جیهانهدا له ههزارهكانی چوارهم و سێههمی پێش له زاییندا خهڵكانێك له كوردستان دهژیان كه پێیان دهوترێ قهفقازییهكان یا ئاسیاییهكان و ئهمانه بریتی بوون له كۆمهڵێ هۆز و تیرهی جۆربهجۆر وهكوو گۆتی لۆلۆ كاسی نایری میتانی سۆباری و هتد ئهمانه زۆر جار لهگهڵ دانیشتوانی میسۆپۆتامی به شهڕ دههاتن لهو شوێنهوار و پاشماوانهی كه له سهردهمی بابلییهكان بهدهست هاتووه زۆر جار باسی ئهم هۆز و خهڵكانه هاتووه و باسی شهڕ و شووڕهكانیان لهگهڵ ئهواندا كراوه پاشتر له دهوروبهری ههزارهی دووهمی پێش له زایین خهڵكانێكی تر به ناوی هیندوئورووپی یان ئاریایی كه دانیشتووی باشووری قهفقاز و دهوروبهری دهریای ڕهش بوون هاتنه ناوچهكه دوایی لهو ئاریاییانه خهڵكانێكی نوێتر له ناوچهكهدا سهریان ههڵدا به ناوی ماد به سهرههڵدانی مادهكان له ناوچهكهدا تهواوی خهڵكانی ئهو ناوچهیه له ناو ئهواندا توانهوه مهڵبهندی مادهكان له باری جوگرافیای سیاییهوه بهربڵاوییهكی گرنگی ههبوو كه دوایی باسی لێوه دهكرێ نزیكهی ساڵ پێش له زایین ناوی كورد به شێوهی جۆربهجۆر له لایهن دراوسێكانیهوه له مێژوودا هاتووه تۆزێ دواتریش له ساڵانی ـ ی پێش له زاییندا باسی ماد یان میدییهكان كراوه له ی پ ز به بهڵگهوه ناوی كاردۆخ كاردۆ كاردوك كاردوخ سه رچاوه مه کۆی خازر زمانی کوردی یەکێکە لە لقەکانی زمانە ھیندوئەورووپایییەکان کە ئەویش بە لقێک لە زمانە ھیندوئێرانییەکان ناوی دەبەن ھەندێک زمانی کوردیی ھاوچەرخ پاشماوەی زمانی مادەکان دەزانن بەڵام شوێنەواری زمانی پاڵەوی لە زمانی کوردیدا بە شێوەیەکی خۆیا بەرچاو دەکەوێت دانانی پێناسەیەکی کتوومت بۆ زمانی کوردی و ھەڵدانەوەی لایانە شاراوەکانی ئەم زمانە بە ھۆی نەبوونی سەرچاوەی نووسراوی زمانی کوردییەوە لە سەردەمە دێرینەکاندا جۆرێک لە ئاڵۆزی و دڕدۆنگی دەھێنێتە ئاراوە کوردی دوو زاراوەی گرینگی ژوورباکووریین کورمانجی و ناوەندی سۆرانی ھەیە زاراوەی باکووری لە ھەولێرەوە بەرەو باکوور ھەتا قەوقاز قسەی پێدەکرێت و کوردیی ناوەندی لە بەشێکی زۆر لە ناوەڕاستی کوردستان بەکاردێت کوردی سۆرانی زمانی فەرمیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بەپێی سەرژمێری ساڵی ڕێژەی کوردەکانی توورکیا وە کوردەکانی ئێران وە کوردەکانی عێراق وە کوردەکانی سووریا ژمارەی کوردەکان لە ئێراندا تا ملیۆن مەزەندە دەکرێ کە زۆرتر لە پێنج پارێزگای کوردستان ورمێ کرماشان ئیلام و خۆراسانی باکوور دەژین پارێزگاکانی ھەمەدان لوڕستان خۆراسانی ڕەزەوی گیلان و مازەندەران و چەند پارێزگای تریش کوردی تێدایە شا عەباسی سەفەوی لە سەدەی حەڤدەھەمدا ژمارەیەکی زۆری کوردی کورمانجی بۆ شەڕ لەگەڵ ئوزبەکەکان لە باکووری خوراسان نیشتەجێ کرد ئاخێوەری ھەموو شێوەزارەکانی کوردی لە ئێراندا ھەن لە ئێراندا کوردەکان چەند جار دژ بە حکومەتی ناوەندی شۆڕشیان کردووە لە دا شێخ عوبەیدوڵڵا دژ بە قاجاڕەکان و سمکۆ لە ەکان شۆڕشیان کرد کە سەرکوتکران قازی موحەمەد لە کۆماری کوردستانی لە مەھاباد ڕاگەیاند کە دوای مانگ ئەویش تێکشکا لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی لە دا کوردەکانی ئێران داوای خودموختارییان کرد و بۆ ماوەیەک بە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە دەسەڵاتی چەند بەشی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان بەدەستەوە بوو بەڵام لەدوای شەڕێکی چەکداریی چەند مانگە حکومەتی ناوەندی دیسان دەسەڵاتی گرتەوە ھەزاران کورد کوژران و بەندکران و ھیچ لە داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکرا لە یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ھەر کەمینەیەکی زمانی و ڕەگەزی مافی ھەیە کولتور خۆی ھەبێت و لەپاڵ فارسیدا بە زمانی خۆی پەروەردە بکرێ بەڵام ھەرگیز وانەی زمانی کوردی لە خوێندنگاکان و زانکۆکانی ئێران نەوتراوە لە دەورەی سەرۆککۆماریی خاتەمیەوە ژمارەیەک ڕێکخراوی غەیرە دەوڵەتیی کوردی و چەند فێرگەی تاکەکەسیی کوردی پێکھاتوون لە ئێراندا ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی چاپ دەکرێ بەڵام ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ئازادیی قسەکردنیان نییە ھیچ حیزبێکی فەرمی بە پێناسەی کوردییەوە تا ئێستا لە ئێراندا پێکنەھاتووە و ھاوکاریکردن لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە دژ بە حکومەتی ناوەندین سزای زیندان و سێدارەی ھەیە بە پێی ئامارێک کە لە ساڵەکانی پێش ـدا ئەنجام دراوە ژمارەی دانیشتوانی سێ پارێزگاکەی کوردستانی باشوور دەگاتە ملیۆن و ھەزار کەس دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی یەک ملیۆن و ھەزار کەسە دھۆک ەەزار و پارێزگای ھەولێریش ملیۆنێک و ھەزار کەس ئێستا زۆربەی کوردەکان موسوڵمانی سەربە مەزھەبی شافعین لە پارێزگاکانی کرماشان ئیلام دیالە و بەشێکی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای کوردستان پەیڕەوی مەزھەبی شیعەن لە چەند سەدەی ڕابردوودا دوو تەریقەتی نەقشبەندی و قادری ڕۆڵیکی بەرچاویان ھەبووە لای کوردان پەیڕەوانی ئایین یارسان ژمارهیان كهمه و زۆربەیان لە پارێزگاکانی کرماشان کوردستان و ورمێ ژیانیان بەڕەوە دەبەن ئێزیدی خاوهنى ئانى تابهتن و زۆربهان له كوردستانى باشوور له دهڤهرى شێخانى نێوان مووسڵ دهۆك و دهڤهرى شنگارى سهر سنوورى سورادا دهژن ههروهها له بۆتان و پارێزگاى حهسهكه و دهڤهرى عهفرن له حهلهب و ئهلهگهزى ئهرمهنستان و پارێزگاى قارس و ئهردههانى باكوورى رۆژههلاتى توركادا دهژن پارێزگای ھەولێر یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری عێراق و یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دایە ناوەندی پارێزگای ھەولێر شاری ھەولێرە بۆ ساڵی ژمارەی دانیشتوانی ئەم پارێزگایە کەس مەزەندە کراوە ھاوینەھەواری شەقڵاوە ھاوینە ھەواری شەقڵاوە دەکەوێتە لای باکوورو دەکەوێتە نێوان ھەردوو چیای سەفین م و چیای سورکە و پلەی گەرمای لە ھاویندا دەگاتە پلە و لە زستاندا دەگاتە ژێر سفر لە شەقڵاوەدا داروباری چر بەدی دەکرێ کە پێکھاتووە لە داری خۆخ و جوێز و ترێ و ھەنار و ھەنجیر وە بازارێکی گەورەی تێدایە کە جۆرەھا خواردەمەنی و سەوزە و میوەی و بەوشک کراوەیی وەکو کوێز و ھەنجیر و قەیسی ساڵانە بەسەدان گەشتیار ڕوو لە شەقڵاوە دەکەن بەھۆی دیمەنی سەرنج راکێشی و ئاووھەواکەی تاڤگەی گەلی عەلی بەگ ئەم ھاوینە ھەوارە کم لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر دوورە و بەیەکێک لە ھاوینەھەوارە سەرنج راکێشەکانی ھەرێمی کوردستان دەژمێردرێت دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و برادۆست بەدرێژاییکم شوێنەکە بەبەرزی مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بڵندە و پلەی گەرمای دەگاتە پلە لە ھاویندا و لە زستاندا لەم شوێنەدا دوو ڕووبار بەیەک دەگەن یەکیان لە دۆڵی ئالانە سەر بەناحیەی خەلیفان کە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ پێک دەھێنێ لەگەڵ ئەویتریان کە لە شارۆچکەی ڕەواندوز ھەڵدەقوڵێ کە ئاوی بێخاڵە زێی گەورە پێک دەھێنن سەرەڕای تاڤگە گەورەکە چەندان تاڤگەی بچووکی تری تێدایە ئەم شوێنە بە سروشتی شاخاویەکەی و داروبارە جۆراو جۆرەکەی بۆتە شوێنی گەشتوگوزار کە خەڵکی زۆر ڕووی تێدەکەن ھاوینەھەواری بێخاڵ ھاوینە ھەواری بێخاڵ کم لە چەقی ھەولێرەوە دوورە و دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی گەلی عەلی بەگ و لە دووری کم لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی ڕەواندوز وە پلەی گەرمای لە پلە بەرز نابێتەوە لە ھاوین دا دەتوانین بگەین بە بێخاڵ لە ڕێگای گەلی عەلی بەگ یان لە ڕێگای ڕەواندوز لەم ھاوینە ھەوارە تافگەیەکی ڕوون و گەورە ھەیە کە بە درێژایی شاخەکەی داپۆشیوە شوێنێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە خەڵکی لە سەرەتای بەھاردا ڕووی تێدەکەن تا کۆتایی ھاوین ھاوینەھەواری جوندیان ئەم ھاوینە ھەوارە کم لە چەقی ھەولێرەوە دوورە و کم لە شاری دیانا دوورە وە دەکەوێتە لای خوارەوەی چیای ھندرێن پلەی گەرمای لە ھاوین دا دەگاتە پلە ھاوینە ھەواری جندیان ناوبانگی بە چاوی ئاوی سیحری دەرکردووە عیون الما السحریە بە ھۆی بوونی ئەشکەوتێک کە تێیدا ئاوی تێدا ھەڵدەقوڵێ و بۆتە شوێنی سەرەنجی گەشتیاران ھاوینەھەواری حاجی ئۆمەران دەکەوێتە باکووری شاری ھەولێر بە دووری کم پلەی گەرمای دەگاتە پلە لە ھاویندا ئەم شوێنە بەسەوزایی چیاکانی ناوبانگی دەرکردووە ھەروەھا بەسروشتەکەی و ھەڵقوڵاوەکانی بەتایبەتی سەرچاوەی ئاوی کانزایی شێخی باڵەکیان کە خەڵکی سەردانی دەکات بۆ چارەسەری ھەندێ نەخۆشی وەکو جگەر و پێست بۆیە لە ھاوین دا ئەم شوێنە ناودەبرێت شوێنی گەشتوگوزاری چارەسەری سەری ڕەش و پیرمام دوو ناوچەی نزیک شاری ھەولێرن لە ھەولێرەوە بە ئۆتۆمبێل بۆ شارۆچکەی سەلاحەدین خوولەک رێگەیە ئەو شوێنەی لە بەرزاییەوە دەڕوانێتە دەشتی کاکی بە کاکی ھەولێر مەودای راستەوخۆی لە گەڵ تورکیا کیلۆمەترە بەڵام ئەوێش لە زمانی خەڵکەوە سەلاحەدین نییە و مەسیفە لە بەرزترین خاڵی مەسیف کە بە یەکێک لە چیا بەرزەکانی کوردستان دێتە ئەژمار سەری رەش ھەڵکەوتووە و لەو شوێنەوە باشووری کوردستان بەڕێوە دەبرێ چونکە شوێنگەی سەرەکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە ئێستا پیرمام مەسیف بووەتە بارەگای سەرەکی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەرگەی فەرمانرەوایەتی کردنی کوردستانە و ھەمو ھێزە سیاسیەکانی پارتی و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە پیرمامن و ئارامترین شوێنە بە تایبەتی لە دوای تەواوبونی تونێلی ھەولێر شەقڵاوە کە لە ژێر چیای سەربەنەوە تێدەپەڕێت سەلاحەددین دەبێتە جومگەی پاراستنی کوردستان ھەر کە دەگەیت بە ناو شارۆچکەی پیرمامدا چەندین کۆشک و ڤیلا سەرنجت ڕادەکێشێت و لە ئێستادا چەندین پلانی تۆکمە ھەیە بۆ ئەم شارۆچکەیە لە ڕووی ئاسایشی و گەشتیارەوەبەلام بە ھەبوونی پلانێکی گەورە و تۆکمەی پارێزڤانی وە سەری ڕەشیش تەنھا دەقیقە لە ناو مەسیفەوە دورە شوێنی حەوانەوەی سەرۆک مسعود بەرزانی یە ئێستا بارەگای سەرۆکایەتی ھەرێم و پارتییان لێیە ھەروەک دەزانرێت ھەرێمی کوردستان بەوە دەناسرێت کە کۆنترین شوێنە کە مرۆڤ لەمێژووی خوێدا کشتوکاڵی لێوە کردبێت ئەوەتا لەھەولێرو لەگوندی زار چەمی یەکەم گوندی کشتوکاڵی لەجیھاندا لەنزیک شانەدەر ھەبووە ھەولێری پایتەخت بەوەجیا دەکرێتەوە کە کەشوھەوای یەکجار باش و زەویەکی بەپیت و بەرەکەتی ھەیە بەیانیان وەزرەکان لەھەولێر دوو وەرزی چاندن ھەیە ھاوینە و زستانە کە لەم پێدەشتەدا لە وەرزی ھاوین بەرھەمەکانی وەک تەماتە خەیار باینجان شفتی باڵندە پیاز سیر کونجی توتن گوڵە بەرۆژە فاسولیا کودی ھتد دەچێندرێت سەبارەت بە بەرھەمەکانی زستانە ئەوا بریتیە لە گەنم جۆ نیسک نۆک پاقڵەمەنیەکان گەر سەیرێکی بەرھەمی پارێزگا بکەین لە بواری کشتوکاڵدا بەروبوومی سەرەکییەکان دەکرێتە چەند بەشێک جێگای ئاماژەیە کە قوڵی ئاوی ژێر زەوی لەو پارێزگایە بەپێی وەزارەتی کشتوکاڵ بریتییە لە مەتر کە ئاوێکی سازگارە و رادەی سوێریی ملم سێجایە ھەرچی ئاوی سەر زەوییە لەنێوان مەترو لە ئەوانی تر سوێرترەو تەنیا بۆ ئاودێری بەکاردێت لەبەر ئەویش دەشتەکانی پارێزگا زۆر بەپیت و بەرەکەتن و ژمارەیەکی زۆر بیر ئیرتوازی لێدراوە لەدەشتەکانی ھەولێر ھەریر کویسنجەق مەخمور سەبارەت بە رووبەری پارێزگای ھەولێر کم دووجایە کە دەکاتە ی رووبەری عێراق ئەلبێر کامۆ ی تشرینی دووەمی ی کانوونی دووەمی فەیلەسووفی فەڕەنسیی جەزائیری نووسەر و ڕۆژنامەوان بوو ئەلبێر کامۆ لە ی تشرینی دووەمی ساڵی دا لە شاری مۆندۆڤیی جەزائیر لەدایکبووە باوکی بە ڕەگەز فەرەنسی بوو کرێکاری کارگەیەکی مەی دروستکردن بوو دایکی کامۆش بە ڕەگەز ئیسپانییە واتە کامۆ جەزائیری نەبوو بەلام لەگەڵ ئەوەشدا زۆرترین کاتی ژیانی خۆی لەوێ بەسەربردوە و ھەر لەوێش مردووە لە کاتی ھەڵگیرسانی شەڕی جیھانیی یەکەمدا باوکی کامۆ بەشداری ئەو شەڕەی کرد و لە شەری ڕاماندا بریندار کرا و پاشانیش ھەر بە ھەمان ھۆوە و لەبەر خراپی برینەکەی گیانی لە دەستدا کامۆ دەڵیت وەکوو منداڵانی دیکە لەگەڵ دەنگی دەھۆڵی جەنگدا بە ھەتیوی گەورە بووە کە درامایەک بووە لە کوشتن و بڕین و زوڵم و زۆرداری لەپاش مردنی باوکی لەگەڵ دایکی و خاڵی و برا گەورەکەی و نەکیدا چوونەتە جەزائیر و لەوێ لە گەڕەکێکی ھەژارنشیندا بە ناوی بلکۆر سەر لە نۆی درێژەیان بە ژانیان داوەتەوە لە ساڵی کامۆ تووشی نەخۆشی سیل ھات کە بەو ھۆیەوە گەلێک ئازار و ئەشکەنجەی بینیوە لە ساڵی خوێندنی سەرەتایی تەواو کرد و پاشانیش لە قوتابخانەی لیسیەی فەرەنسی قۆناغی ئامادەیی لە ساڵی دا تەواو کرد ئەلبێر کامۆ زۆر حەزی لە ئەدەب کردووە لەبەر ئەوە ھەموو بەرھەمە ئەدەبیەکانی سەردەمی خۆی خوێندۆتەوە بە تایبەتی نووسینەکانی ئەندریە ژید و بە باشیش یەکتریان ناسیوە ئەلبێر کامۆ بڕوانامەی بەکەڵۆریا و لیسانسی لە بەشی فەلسەفەی کۆلیژی ئادابی زانکۆی جەزائیر وەرگرت بە ھۆی ئەو شارەزاییە زۆرەی کە لە بواری ئەدەبدا ھەیبوو ناسراوی لەگەڵ چەند مامۆستایەکی شارەزای ئەم بوارەدا ھەبووە کە بەشێوەکی راستەخۆ کاریان تێکردوە وەک پۆل ماتیە و جان جیرینیە و ئەندریە ماڵرۆ لە ساڵی دا بۆ وەرگرتنی دیبلۆم لە خوێندنی باڵادا پاش ئەوە نامیلکەیەک دەربارەی پەیوەندی نێوان نھێلستی و مەسیحیەت لەلای ئەفلاتون و سانت ئۆگستین پێشکەش دەکات و ئیتر پاش ئەم نامیلکەیە واز لە خوێندن ئەھێنێت بە ھۆی نەخۆشیەوە و ناتوانێت درێژە بە خوێندن بدات بەڵام لە بواری نووسینی ئەدەبی و فیکری و رۆژنامەگەری و سیاسیدا چالاکانە دەست بە خوێندنەوە دەکات وەک بەرھەمەکانی تۆلستۆی و مارک نۆریل و مارکیزدی سادو بێرلیرڤی و دانێل دوفۆدو سرڤانتس و بلزاک و مەدام دی لاڤایت و سوریل و نێتچەو ئیشپنگلەر ئەلبێرکامۆ بۆ یەکەم جار لە ساڵی دا ژنی ھێناوە و پاش ساڵێک جیابۆتەوە بەڵام جارێکی تر ژنێکی فەرەنسی ھێناوە بەناوی فرانسین فاوەر لەو ژنە کچێک و کوڕێکی ھەبوە بەناوی جان و کاترین لەدوای داگیرکردنی پاریس لە لایەن ئەڵمانیاوە پاریس بەجێدەھێڵێت و دەچێتە شاری کلێرمۆن لە خوارووی فەرەنسا پاشانیش دەچێت بۆ لیۆن تا کانونی دووەمی لەوێ دەمێنێتەوەو ھەر لەو ساڵەشدا دەگەرێتەوە بۆ وەھران و خۆی بە وانە وتنەوەوە سەرقاڵ دەکات بە مەبەستی چارەکردنی نەخۆشیەکەی جارێکی دیکە گەراوەتەوە بۆ پاریس و ھەر بۆ ھەمان مەبەست سەردانی ئەمریکای کردووە بەڵام ھیچ کام لەو ھەوڵانەی سوودیان نەبووە کامۆ تا دەھات نەخۆشییەکەی پەرەی دەسەند و باری تەندروستی خراپتر دەبو کامۆ لە ژیانیدا ئێش و ئازارێکی زۆری بەدەس نەخۆشییەوە بینیوە لە ساڵەکانی نێوان وە ھەتا سالی گەلێک شاکاری جوان و کتێبی بە پێزی لە بواری شانۆو ئەدەب و سیاسەتدا بلاوکردۆتەوە وەک رێزلێنان لە کارەکانی لە ساڵی خەڵاتی نۆبڵی پێدرا ئەلبێر کامۆ لەسالی لە ڕۆژی ی ژۆنڤیێ کانونی دووەم لەکاتێکدا لەگەڵ میشێل گالیمارد دەبێت بەنیازی چوون بۆ پاریس لەنزیک ڤیلبلوڤان بەڕووداوی ئۆتۆمۆبێل دەمرێت نیچەیش و کامۆیش جیھان و ئەو زوڵم و زۆرە قبووڵ ناکەن کە لە ئارادایە چونکە ئاوەھا بار و دۆخێک بەرپەرچ دانەوەی مرۆڤایەتیە ھەردووکیان بەرەنگارن و لە بەر مرۆڤ رێگەی یاخیبوون و راپەڕین ھەڵدەبژێرن کامۆ و نیچەی یاخی ھیوایێکیان بە گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی رامیاریی نییە چونکە لە ڕوانگەی ئەوانەوە تاکی زانا و ڕەند نەک ھەر سووڕی دەوران و دەسەڵات بەڵکوو ھەموو جیھانی بوون دەخاتە بەر پرسیار ڕووەک یان گیا بوونەوەرێکی زیندووە چەندین شێوە و قەبارە دەگرێتە خۆی ھەر لەوردیلە گژوگیای ئاویی زیان بەخشەوە تاکو دەگات بە درەختە گەورە بەرزەکان رووەک لەلایەنێکی زۆر گرنگەوە جیاوازی دیاری ھەیە لەگەڵ گیانلەبەرانیتردا ئەویش ئەوەیە کە لەڕێگای تیشکی خۆرەوە دەتوانێ خۆراک بۆ خۆی ئامادەبکا بەلام گیانلەبەرانیتر بۆ دابینکردنی خۆراک پشت بەڕووەک دەبەستن چونکە ناتوانن ئەمە بکەن نزیکەی ھەزار جۆری جیاجیای ڕوەک لەسەر زەوی ھەیە لەوانەیە لەھەموو شوێنێکی وەک کێڵگەو دارستان و بیابان و چیاکاندا بڕوێ و گەشە بکا جگە لەھەوا رووەک پێویستی بە دووشتی تر ھەیە ئەوانیش تیشکی خۆر و ئاوە بەم پێیە ڕوەک لەو شوێنانەدا نابینینەوە کە تەواو تاریک و وشکن گشت خۆراکی جیھان سەرچاوەکەی لەڕووەکەوە دەستپێدەکات دەشێ تۆ ھێلکە یان گۆشت یان پەنیر بخۆیت بەڵام نەمریشک و نەمانگا بەبێ ڕوەک ناتوانن ئەمانە بەرھەم بھێنن ناوی لاتینی بە ئینگلیزی ژەبەژ شووتی جەبەش شفتی ژبەش ھەنی شامی پەڕەسپی گیایەکە بەژنێک بەرز دەبێ و گوڵی بەھێشوو و سپی ھەیە گیایەکی ناو سەوزەڵانە گیایەکی کوێستانییە ناوی لاتینی ناوی ئینگلیزی گیایەکی بەھاری گەڵای وەک کەرەوز وایە شێوازی ئەم گیایە وەک چنگی چێشکە ئەچێ و گوڵێکی زەردی بچووک ئەگرێ گوڵێکی سووری بەھارییە کاڵەکەمارانە کوژاڵک جۆرێ شووتی خراپە جۆرێک ھەنیە کۆڵەی خراپە ڕووەکێکی بۆن خۆشە و گوڵی سپیی ھەیە لە ڕووەکی دەچێ و زۆریش بێ تامە لە فۆلکلۆر دا ئەڵێن ھەرچێ وشتر دەیجوێ و کاوێژی دەکاتەوە ھیچ تامێکی لێ ناچێژێ لە داخان قووتی ئەدات دەگەڵ پەنیر و شیرێژی دەکەن پەنجۆڵە ژەن گیایەکە لە بنەماڵەی بە ئینگلیزی ناوی لاتینی پاقلینجک پاقلانچک گیایەکی ڕەوانە و گەڵای ددانەدارە گیایەکە لە پڕپڕە دەچێ و بۆ خواردن دەبێ گیایەکە تۆزێک تیژە و دەخورێ جۆرێک گیای خۆڕستە لە کوردستاندا زۆر دەڕوێ یان پۆپنە کەڵەشێرە پۆپنە کەڵەباب تاج خروس تاج کەڵەشێر ناوی لاتینی بە ئینگلیسی پیشۆک ھاپلۆک حەپلۆک پیڤۆک گیایەکە بنەکەی وەک پیازی چووکە وایە بەڵام تامی زۆرخۆشە و تامی پیاز نادا لە لادێکاندا سەلکەکەی دەبرژێنن یان ئەیکوڵێنن و ئەیخۆن پەپکە پەنیر کولێرە چەورە پەپکە ملیچکانە پەپکەمولووچکانە گیایەکە لە سەر زەوی درێژ دەکێشێ و بەرێکی ھەیە وەک پەنیر دەچێ نانە حاجی لەگ لەگ ناوی لاتینی و گیایەکی ھاوینییە پنجی گەورەیە تا دووبستان بڵند دەبێ گەڵاکانی ورد و چکۆڵە و خزن و شتێکی پڕ ڕەنگە جلک و بەنی پێ ڕەشدەکەن گوڵی بە تۆپەو بە سوور دەنوێنێ لە بنەوە لکان نادات شیرەکەش و گیایەکەشی زۆر تاڵن شیرەکەی چەند جارێکی لە چاوی تانەدار کرێ چاکی دەکاتەوە تا ساڵێکیش ھەڵدەگیرێ شیرەکەی بەسەر کڵۆشەکردا بکرێ و ھڵبگیرێ باشە گیایەکە لە تیرەی کە بۆ دەرمانی زۆر دەردان دەشێ بە ئینگلیزی ناوی لاتینی گیایەکە لە تیرەی کە بۆ دەرمانی زۆر دەردان دەشێ ناوی لاتینی بە ئینگلیزی گویژی سوور بلچە سوور گۆیژە سوورە جۆرێ گویژە ڕەنگەکەی سوورە زۆرتر بە شێوەی دێمی و خۆڕست دەڕوێ ناوی لاتینی بنچکێکە بۆ دەرمان دەشێ دارێکە لە تیرەی گوڵ سوورەکان سەیری ئەزگڵ بکە ناوی لاتینی نووسکە نوسەنەک دڕکێکە کە بە جل و سیپاڵدا دەنووسێ کونجرکە قونجرکە نووسەکە کە بە جلەوە دەنووسێ گیایەکە گەڵای وەکوو گوێی تاجی وایە و قەراخی گەڵاکانی وەکوو دمی مشاری و دڕواوییە چەند گوڵێکی زەردی دڕواوی دەردەکات گوڵە ھەژار ئەمە ناوێکی فەرانسەیی یە بۆ گوڵێکی جوان لە تیرەی بێگونیاکان کە لە بنەڕەتەوە لە ئامریکای نێوەندییەوە ھاتووە نزیکەی جۆر لەم گوڵە ناسراوە کە زۆربەیان گوڵی جوانی ڕەنگ سوور قاوەیی سپی ئەرخەوانی و پەمەییان ھەیە خەڵکی کوردستانی گەرمێن پێی ئەڵێن شوکری خان یان شوکرێ خانم گوڵەکانی سوور و باڵا کورت و لاسکی باریک و قڕۆڵە لە بەر جوانی گوڵەکانی لە گوڵداندا دەچێنن سەیری بێگونیا بکە ناوی لاتینی بە ئینگلیزی دارێکە لە داربی دەچێ بەڵام تۆکڵی دارەکەی زبرترە و گەڵاکانیشی لە گەڵابی چووکەترە ڕووەکێکی کوێستانییە لە پەنچەی شێر و پشیلە دەچێ ڕەیحانە کێویلە ڕووەکێکە گوڵ زەرد و چەرموو لاسکەکەی کلۆرە گەڵاکانی پەنجەیی و لاسک و گەڵاکانی تووکنن ئەم ڕووەکە زۆرتر لە مێرگاندا دەڕوێ دەڵێن بۆ نەخۆشی باداری باشە بەڵام مەڕو گا زۆری بخۆن بای پێدەکەن و لەوانەشە پێی بقڵەشێن ڕووەکێکە بە کۆمەڵ لە مێرگان شین دەبێ و قاسکی کلۆرە لە تەن و قەدیدا گوڵی زەرد زەرد دەدا ھەر جوانە سەیری بکەی جاری واھەیە دەشتێک یان مێرگێک دادەگرێ ناوی لاتینی وەوی پشت پەردە بووکی پشت پەردە کاکنجی پەردەعروسێ لە پەردەی سووردا نازو نووزییەتی بەسەر چنووردا پیرەمێرد سەیری بزگیلە بکە گیایەکە وەک گەنم دەچێ لە سەرسەرەوە چەند لقێکی باریکی وەکوو خەیاتە دەردەکا بە کوڵاویی لە نێو دەمو زاری ئێشاو بگیرێ چاکی دەکاتەوە دارێکە زۆر لە قەراخ ئاودا ئەڕوێ بەڵام لە ویشکانیش دا ھەیە باڵای ئەگاتە میتر و دارەکەی سوورە و لە بەر خۆڕاگری لە دارتاشیدا بەکار دێت گەڵابی گەڵای داربی لە کوردەواریدا دیکوڵێنن و بۆ دەرمانی ژانەسک دیخۆنەوە سەیری دار بی بکە گیایەکی کوێستانییە ئەخورێ سەیری ئاڵەکۆک بکە پلکەبەدراوە گیایەکە دوو بست دەبێ و گەڵای وەکوو پارەیە گوڵی زەردە دووای گوڵەکان کە گوڵەکانی وەرین لە جێگای وان چتێکی باریک و خڕ دەردەکات وەکوو ئەنگوستیلەوان پەلی سیاوەشان چەمە سیاوڵە قەیتەران گیایەکە گەڵای وەکوو گەڵای کەرەووزە و لاسکی باریک و درێژە و زۆر ڕەشە لە بن کاچ و قەلبەزدا سەوز دەبێ بۆ زۆر جۆرە دەرمانان بەکار دێ پەنیرۆک پەنیرۆچکە گیایەکە بۆ تفاقی زستانی وڵاخان دەکرێتە گێشە زانیاری سنچکە جۆرە بەرێکی دار مازووە لە کوردەواریدا پەپەڕووشە و گزگڵ و ڕەگی دار شێن بۆ تاڵ دان خۆشە کردنی مەشکە بەکار دێنن ناوی ئینگلیزی پەڕشت یەکێک لەو ڕووەکانەیە کە وەک گەنم دەچێ و لە کوردەواریدا زستانان چێشتی لێ دروست دەکەن بۆ نەخۆشی و سەرماخواردووی و ھەڵامەت بە ئینگلیزی یە دڕکی قنگر قنگری پیر تەنیا گوێدرێژ لەم تەمەنەدا دەیخوا و کاتی دوورینی ھاتووە ناوی لاتینی چۆنەر چوەنەر سڵق سلکێ سۆر ڕووەکێکە لە تیرەی ئەسپەناخیەکان ناوی ئینگلیزی گەڵای دارێکی کوێستانییە کە لە کوردستاندا زۆرە بەرێک دەگرێ بە ناوی بەڕوو کە دوای ئەوە پەڵەی پاییز لێیدا دەیبرژێنن و دەیخۆن و تۆکلێ بەرەکەشی بۆ ڕەنگ کردنی بەن و خوری بەکار دەێت ناوی لاتینی ناوی ئینگلیزی ناوی لاتینی پەلی دار چنار گەڵای دارێکی باڵابەرزە کە زۆرتر لە گوێی ئاو و لێواری چۆم و ڕووباردا دەڕوێ دارێکی لێواری چۆن و قەراخی ئاوە ئەم دارە چەندین جۆری ھەیە کۆڵە بی و شۆڕە بی دووان لەوانن ڕووەکێکە وەکوو کەما و لۆ پڕپڕە ڕووەکێکە ڕەنگ سپی گوڵێکە فەرھەنگی کوردستان داربیی خۆڕست جۆرێ داربی خراپە باخی دار چنار یان بی یان تەورێزی ڕووەکی بەھارییە بە ناسکی ئەخورێ چاڤ چیلک چاوەگا ڕووەکێکە چوزین ڕووەکێکی بۆنخۆشە ژاژ چیت چیتک قەمیش سەیری قامیش بکە ە ب گەنم ناوی لاتینی پێورچە گیایەکی کوێستانییە گەڵاکانی وەکوو کاھوو وان و وڵاخ دیخوا چەمە مارە ناوی ئینگلیزی چەمە مارە گیایەکە بۆ دەرمان دەشێ سەیری پسڵ بکە ناوی لاتینی ناوی لاتینی پرشنگ سەیری ھەسارە ژمار بکە گیایەکە گوڵەکەی لە پەنجەی پشیلە دەچێ ڕووەکی گەزنە یان گەسک گەسک ناوی لاتینی لە کوردستاندا بەتایبەتی لە ناوچەی ھەوراماندا لە گەسک گەسکی تازە و تەرچک چێشتێکی خۆش چاک دەکەن ئەوانەش نەخۆشی ڕۆماتیسمیان ھەیە بە گەسک گەسک دەرمانی دەکەن ئەویش بەم شێوەیە کە چەپکە گەسک گەسکێک بە دەستەوە دەگرن و لاق و دەستیان بەتایبەتی ئەو شوێنانەیان کە دێشێ لە سەرەخۆ فەلاقە دەکەن ھاوینی ئەم ساڵیش زانایانی بواری دەرمان لە بریتانیا ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە دەتوانن لە ڕووەکی گەسک گەسک مەوادێک بۆ دەرمان و چارەسەریی ڕۆماتیسم پێک بێنن چەندین جۆری گەزنە ھەیە و ھەمووشیان کوڵکێکیان بۆ گەستن ھەیە بەناوبانگترین جۆری گەسک گەسک جۆرە سروشتیەکەیەتی کە بە گەسک گەسکی ڕۆمی ناسراوە و ئێش و ئازاری ئەم جۆرەشیان لە ھەموو جۆرەکانیتر بەسۆزترە پێوەدانی گەسک گەسک زۆر لە پێوەدانی خانە لە ڕاستیدا ئەمە چکۆلەترین بەشی زیندووی پێکھێنەری بنەمای ھەموو گیانلەبەرێکن کە ھەموو ھەستێکی زینەوەرییان تێدایە ی شاخەکانی شەقایەقی دەریایی دەچێ لە ھەر خانەیەکی ئەم ڕووەکەدا پێچێکی وەک مەقاش ھەیە کە نووکەکەی زۆر تیژە و چووکەترین زەختی لێ کەوێ بەرلا دەبێ چزووی گەسک گەسک لە یەک خانووەکان پێکھاتوون و دیوارەکانی بە کورکێکی سیلیسی یان ئەندرید سیلیسیک داپۆشراون کە بە چووکترین ھەست کردن بەم کورکانەوە مەقاشە نووک تیژەکان ئازاد دەبن و دەچن بە پێستی لەشدا ئەو ماددەیەش کە گەسک گەسک دەیکاتە نێو لەش شیلەیەکی تەندراوی زۆر تیژە کە دەبێتە ھۆی خورووی لە ڕادەبەدەر و ھێندێک جاریش شوێنەکەی دەپەڕمێ ھەر جۆرێک بێ ئەوانەی کە دەیانەوێ ڕووەکی گەسک گەسک بچنن دەبێ جۆرێک لاسکەکەی بگرن کە کورکەکانی بەڕووی لاسکەکەدا بڕۆنەوە بەم جۆرە ئیتر ناتوانێ بگەزێ لە زۆر وڵاتدا گەسک گەسکی کوڵاو بۆ خوەراکی بەراز و پەلەوەر کەڵکی لێ وەردەگیرێ ئەگەر ڕیشووی گەسک گەسک لەگەڵ زاجی سپی بکوڵێندرێ ڕەنگێکی زەردی لێ دەست دەکەوێ گەڵا و لاسکەکەشی ڕەنگێکی سەوزیان لێ درووست دەکرێ شیتاڵی جۆراجۆری ڕووەکی گەسک گەسک بۆ دروست کردنی بەنی کەوش و پێڵاوی پارچە گوریس و پەت بەکار دەھێندرێ ڕووەکی گەسک گەسک وەرزیی دەڕوێ لە ھێندێک شوێنیشدا دایمی یە و جاری واش ھەیە دەبێتە بنچکێکی بە پنچ و بە ھێز و جۆرێکی لەم تیرەیەیش لە وڵاتی ئوسترالیادا ھەیە و وەک دارێکی زۆر گەورەی لێدێ چا یان چایی چای ناوێکی چینییە بەکاردێت بۆ ئەو درەخت و دەوەن و گەڵا و خواردنەوەیەی لە گەڵا دروستدەکرێت ڕووەکەکەی هەردەم سەوزە و شوێنی بنەڕەتی ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە لە شوێنی خۆیدا تا مەتر بەرز دەبێتەوە بەڵام لە کێڵگەکاندا دەوەنی بچوکن درێژییان سم گەڵاکانی ڕمییە لە شێوەدا و ڕەنگی سەوزی تۆخە وگوڵەکانی سپی زەردباوی بۆنخۆشە ولە سەدەی هەشتدا چێنراوە بە شێوەیەکی بازرگانی چا بە خواردنەوەیەک هەژمار دەکرێت کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە دوای ئاوەوە و گرنگترین وڵاتانی بەرهەمهێنی چا ئەمانەن هیند چین سیلان ئەندەنوسیا و ژاپۆن و ئەو وڵاتانەی زۆرترین وەریدەگرن شانشینی یەکگرتوو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئوسترالیا ڕووسیا کەنەدا هۆڵەندا چاندنی پێویستی بە خاکێکی پاراوی سوک هەیە لەگەڵ کەشێکی گەرم و هەوای شێدار و بارانێکی زۆر گەڵاکانی بە سەوزی بە دەست لێدەکرێنەوە و وازیان لێ دەهێنرێت تا ووشک دەبن تامی چا هۆکارەکەی زەیتێکی فڕۆکە تایبەتمەندیی بێدارکردنەوەی هەیە بە هۆی ئەو کافایینەی تیایەتی لە ناودارترین و بەچێژترین خواردنەوەکانە لە جیهاندا لە شێوە و تامی جیاوازا پێشکەش دەکرێت و ئامادەکردنی پێنج دەقیقە دەخایەنێت خەڵک جیاوازن لە خواردنەوەی چادا هەندێک زۆر پێیان خۆشە هەندێکی تر بە شیرەوە پێیان خۆشترە وهەندێک بە سادەیی ووشەکە لە فارسیەوە هاتووە چای هەندێک لەو باوەڕەدان چا لە هیندییە سورەکانەوە هاتووەن بەڵام ئەم زانیارییە هەڵەیە هەندێک سەرچاوەی زانیاری وەک ئینسایکلۆپیدیای بەریتانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەسڵی چا وڵاتی چینە لەوێوە بڵاو بۆتەوە بە ئاسیادا لە پێنج هەزار ساڵەوە چینییەکان بۆ یەکەم جار چایان چاندووە و بەکاریانهێناوە وا دەگێڕنەوە کە پاشا شینۆگ خولیای کۆکردنەوە و چارەسەر بە ڕووەک بووە و حەزی کردووە بە خواردنەوەی ئاوی گەرم دوای کوڵانی و هەندێک گەڵای چای لە باخەکە جێهێشتووە و بە ڕێکەوت با گەڵایەکی وشکی چا دەباتە ناو ئاو گەرمەکە و پاشاکە هەست بە گۆڕانی ڕەنگی ئاوەکە دەکات کە لێی دەخوات زۆر بە دڵی دەبێت و دواتر بەردەوام دەبێ لەسەر خواردنەوەی بەم شێوەیە بەکارهێنانی لە چین و دەرەوەیدا بڵاو دەبێتەوە و چا بە گشتی ناسرا لە جیهاندا لە سەدەی حەڤدەدا و یەکەم باری چا گەیشتە ئەوروپا لە ساڵی و لەوێوە بەکارهێنانی چا لای ئەوروپیەکان دەست پێدەکات هەروەها خواردنەوەی چا لای عەرەب باو نەبووە تا دوای سەردەمی عەبباسی و لە دوای ئەم مێژووە هاتۆتە ناوچە عەرەبیەکان و بە تایبەت عێراق کە لە ئێستادا ناسراوترین و ناودارترین خواردنەوەیە لە عێراقدا گرنگترین خواردنەوەی مەزاجییە و چا لە ئاسیاوە گواستراوەتەوە بۆ ئەوروپا لەڕێگەی پورتوگالییەکانەوە و دوای نزیکەی سەد ساڵ ئینجا بەردەست دەکەوت بۆ هەموو خەڵک بە نرخێکی گونجاو لە بازاڕە ئەوروپیەکاندا پاشان خواردنەوەی بووە بە عادەتێکی کۆمەڵایەتی لە ئەوروپا و لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا و چا بە زۆری لە هیندەوە دێت لەگەڵ دوورگەی سیلان و چین و ئەندەنوسیا چا جۆر و تامی جیاوازوی هەیە لەوانە ئەمەی خوارەوە لیستی وڵاتەکان بە پێی بەکارهێنانی چا بۆ تاک لە و چەند جۆرێک چا بەکاردەهێنرێت ئەوانیش ئەمانەن چەندین لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لە سوید و بەریتانیا و وڵاتە یەکگرتووەکان سوودە تەندروستییە زۆرەکانی چایان سەلماندووە وهاوکات توانای زیادکردنی بەرگری لەشی مرۆڤ لە بەرامبەر نەخۆشیەکان لەوانەش بۆ کەمکردنەوەی ئەم زیانە لاوەکیانە و سودبینین لە خواردنەوەی چا پێویستە رەچاوی ئەم راستیانەی خوارەوە بکەین حوزەیران بە عەرەبی حزیران ناوی سوریانیی مانگی شەشەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ڕۆژی ھەیە بە ئینگلیزی جوون و بە فەڕانسەیی ژووەن دەوترێ ناوی ئەم مانگە لە ناوی خواژنی ڕۆمی جوونۆ ژنی ژووپیتێر گیراوە کە بەرامبەرە لەگەڵ خواژنی یۆنانیی ھێرا لە سەرەتای مانگی جوون دا خۆر لە کۆئەستێرەی کەڵەگا ھەڵدێت وە لە کۆتایی ئەم مانگە دا خۆر لە کۆئەستێرەی دوانە ھەڵدێت جوون بەناوبانگە بەوەی کە بە بەراورد لەگەڵ مانگەکانیتر زۆرترین زەماوەندی تێدا دەکرێت ھۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ناوی ئەم مانگە لە ناوی خواژن جوونۆ ھێرا گیراوە کە خواژنی زەماوەند و ھاوسەرێتیە ھەربۆیەش ھەندێک پێیان واێە زەماوەندکردن و پێکھێنانی ھاوسەرێتی لەم مانگە دەبێتە ھۆی بەختەوەریی گوڵی نیشانەی ئەم مانگە گوڵەباخە ھەندێک جار بەم مانگە دەگوترێت مانگی گوڵەباخ یوونس ڕەئووف ھەروەھا بە دڵدار ناسراوە لەدایکبووی مردووی شاعیر پارێزەر و چالاکوانێکی سیاسیی کورد بوو بەناوبانگترین شیعری دڵدار ئەی ڕەقیبە کە لە تەمەنی ساڵییدا و ساڵ پێش مردنی کرا بە سروودی نیشتمانیی کۆماری مەھاباد و تا ئێستاش ھەر لە لایەن زۆربەی کوردەکانەوە وەک سروودی نیشتمانی دەناسرێتەوە دڵدار کوڕی مەلا ڕەئوف کوڕی مەحموود کوڕی مەلا سەعدی خادم ئەلسجادەیە و لە ڕۆژی ی شوباتی لە شاری کۆیە لە دایک بووە پاش ماوەیەک باوکی دەکرێت بە فەرمانبەری سەرژمێریی ڕانیە و بە بنەماڵەوە دەچن بۆ ئەوێ دڵدار لە بارەی ژیانی ڕانیەوە دەڵێت ھەرچەند ڕۆژێکی چاک و چوار ڕۆژانیش نەخۆش بووم سەرەڕای ئەوەش ڕانیەم ھەر لەلا خۆش بوو بە تایبەتی سەوداسەری قوللە بووم ھەر کاتێ چاک بووبامایەوە مەلەم لە ڕووبارەکە و لە بن دار بییەکان ڕاوەچۆلەکەم دەکرد لە تەمەنی دە ساڵیدا دڵدار دەخرێتە قوتابخانەوە و پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە ڕانیە تەواوکردوە دوای ماوەیەک باوکی لەسەر فەرمانەکەی لادەبەن و ناچار بە ماڵەوە دەگەڕێنەوە بۆ کۆیە و خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە تەواو دەکات لە ساڵی دا لە شاری کەرکووک قۆناغی دواناوەندی تەواو دەکات و ئینجا ڕوو دەکات بەغدا و چووەتە زانکۆی یاسا و ساڵی بڕوانامەی زانکۆی یاسایی وەردەگرێت و دەبێتە پارێزەر لە بەغدا دەبێت بە ئەندامی حیزبی ھیوا دوای ماوەیەک بە ھۆی کارە سیاسییەکانییەوە دەخرێتە زیندان لە کۆتاییدا لە ی کانوونی یەکەمی و لە تەمەنی سی ساڵیدا لە شاری ھەولێر دەمرێت دڵدار یەکەمین ھۆنراوەی لە ساڵی دا داناوە و لە ژمارەی ی ساڵی ی گۆڤاری ڕووناکیدا بڵاوی کردووتەوە لە بارەی سەرەتای خۆ تاقی کردنەوە بە شیعر دەڵێت لە دا لە پۆلی یەکی ناوەندیدا بووم کە دیوانی نالیم زۆر بە وردی خوێندەوە ھەڵبەستە جوانەکانی نالی لەگەڵ ھەڵبەستە ئاگرینەکانی حاجی قادری لەسەر پێشەوایەتی وێژەی لە مێشکمدا شەڕیان بوو ئەو کێشەکێشە دەرگای ھونەری شاعیری لێکردمەوە زۆر کەڵکەڵەی وام لە کەلەدا بوو حەزم دەکرد لە بۆتەی ھەڵبەستەدا دایڕیژم ئەوجا بەناو خەڵکیاندا بڵاو بکەمەوە و ئیتر ھەر خۆم تاقیکردەوە شیعرەکانی نالی لە گۆڕەپانی دڵداریدا و حاجی قادری کۆیی لە نەتەوایەتی و کۆمەڵایەتیدا کارگەرییان لەسەری بووە لە بارەی خولیای ھۆنراوەی و چێژ لێ وەرگرتنی خۆیەوە دەڵێت ھێشتا لە قوتابخانەی سەرەتاییدا بووم کە دیوانی حاجی قادری کۆییم زۆرتری لەبەر کردبوو ھەمیشە بە وردی سەرنجم لە ھەڵبەستەکانی عەونی و راجی و عاسی و حسێنی و ھیرانی دەدا و لەبەریشم دەکردن بەوانەش دابین نەبووم ھەڵبەستی ھەرکەسێکم دەستبکەوتایە دەمنووسیەوە و لەبەریشم دەکردن بەتایبەتی ھەڵبەستی وەفایی کوردی فایەق بێکەس پیرەمێردم زۆر لەبەرکردن و ھەر لەو ساڵەدا ھەستم بەوە دەکرد کە چێژ لە ھەڵەبەست وەرگرم و زۆر گیرۆدەی بووم بەناوبانگترین شیعری دڵدار سروودی نیشتیمانی کوردستانە پاریس پایتەختی وڵاتی فەڕەنسایە کەوتۆتە نزیک ڕووباری سێینی بە فەڕەنسی ئەم شارە لەلایەن ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی جولیان فڕانکلین ەوە دروستکراوە کە سەرەتا پێیان وتووە لوتێتیا پاریس گەورەترین شارە لە وڵاتی فەڕەنسا کە ڕووبەرەکەی کیلۆمەتر چوارگۆشەیە نزیکەی ملیۆن ھاووڵاتی لەو شارە دەژین پاریس بە ناوەندی سەرەکی دادەنرێت بۆ مەبەستی گەشتیاری و چاند کەلتوور و ئابووری و سیاسەت و مێژوو و مۆزەخانەی ھوونەری لە وڵاتی فەڕەنسا لەوڵاتەکە چەندین ھۆی گواستنەوە ھەن لەوێنەی دوو فڕۆکەخانە و میتڕۆ چەندینی تر شارەکە بەفرە چاند دادەنرێت بەوەی زۆرتر لە دانیشتووی پاریس خەڵکی دەرەوەی فەڕەنسایە ھەربۆیەش لە پاریس جۆرەکانی جلوبەرگ و خۆراک بە فرە بەرھەم دەبینرێت لە ڕووی وەرزشەوە چەندین ڕووداوی گرنگ تێیدا ئەنجام دراوە لەگرنگترینییان میوانداری کردنی ئۆڵەمپیادی و وە لە یاری تۆپی پێش میوانداری جامی جیھانیی فیفای کە ھەڵبژاردەی نیشتمانی فەڕەنسا جامەکەی بەدەست ھێنا ئابوری پاریس خاوهن گرنگترین ئابوریه له فرنسا كه له سالی له پارهی ناوخو گهیشته ملیار دولار كه بهم پارهیه نابیته دهولهمهندترین شوین له فرنسا بهلكو پینجهمین دهولهمهندترین له سهر زهوی كه ئهم شته بووه هوی ئوهی پاریس ببیته به شیكی گرینگ له ئابووری سهر زهوی زانست و زانیاری پاریس خاوهن برزترین ریزهی فیركردنه له سهر زهوی له سالی نزیكهی له پاریسیهكان شهادهی لیسانس یان ههبوو كه گهوره ترین شهادهیه له فرنسا له همان كاتدا ریزهی ئهو كهسانهی كه شهادهی دبلوم یان نهبوو كه یهمین بهرزترین شهادهیه له فرنسا محەممەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە ھێمن یان ھێمن موکریانی بەھاری لە مەھاباد ی نیسانی لە ورمێ شاعیر نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد بوو ھێمن کوڕی سەید حەسەنی موکری و لە بنەماڵەی مەلا جامی چۆڕی بووە دایکی ناوی زێنەب و کچی شێخی بورھان بووە کە ئێستا بنەماڵەیەکی گەورەی موکریانن ھێمن بەھاری ساڵی ی کۆچی ھەتاوی بە شەوی جێژنی بەرات لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەھاباد چاوی بە گەردوون ھەڵێنا بە بوونی ھێمن شیری دایکی وشک دەبێ و بە شیری ژنێکی دیکە فڕچک گۆج دەکرێ و دوای بوونی ئەو دایکی لەشی ساغ بە خۆیەوە نابینێ ھێمن لە ڕۆژگارێکدا لە دایک دەبێ کە ڕەزاشا جڵەوی حکوومەتی پێیە کە لاسایی ئاتاتورکی دەکردەوە جلوبەرگی کوردەواری بە تەواوی قەدەغە دەکرێ و ئەوەندەی لە دەستی ھات سووکایەتی بە خەڵک کرد و شەپکە و تەپڵەی ھێنا نێو بازاڕەوە ھێمن لەم کەش و ھەوایەدا گەورە دەبێ بەش خوراوی و کۆیلەتی ئینسان وەکوو خوێن لە مێشک ودەمار و ئێسک و پێستی دا دەگەڕێ و دەبێتە سەربەندی ژیانی لە کاتی منداڵیدا گوێچکە بە حەکایەتەکانی دایە مرۆت دەگرێ کە پیرێژنێکی دنیا دیو بووە و زۆر شتی بەنرخی لێ فێر بووە ئەلفوبێ لای سەعیدی ناکام دەخوێنێ و پێش ئەوەی ئەلفوبێی فێر بکا بزنۆکێ و مەڕنۆکێی حوسێنی حوزنی موکریانی بۆ دەخوێنێتەوە و ھێمن لە بەری دەکا و ھەروەھا شێعرەکانی شێخ ڕەزا و زۆر شتی دیکەی لێ فێر دەبێ و پاشان بۆ درێژە دانی خوێندن باوکی دەینێرێتە مەھاباد و لە قوتابخانەی سەعادەتی ئەو شارە دەست بە خوێندن دەکا ھێمنێکی لادێی کە جگە لە زمانی کوردی ھیچی دیکەی نەدەزانی و لەو قوتابخانەیش کەس نەیدەتوانی بە کوردی قسە بکە منداڵان گاڵتەی پێدەکەن و پێی دەڵێن کرمانج چونکە ئەو کاتە لە مەھاباد بە خەڵکی دێیان دەکوت کرمانج ھێمن ئەو ساڵە خوێندنی بە سەرکەوتنێکی زۆر باشەوە تێپەڕ دەکا و ھاوین دەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی و لە لای مەلای دێ و باوکی دەرس دەخوێنێ و تەمرینی نووسینی خەت دەکا باوکی کە دەزانێ خەتی خۆش بووە دەستی پێ لە خوێندن ھەڵدەگرێ و دەڵێ بڕۆ دەرسی مەلایەتی بخوێنە ھێمن کە ھیچ کات خۆشی لە مەلا نەھاتووە تووشی ئەم تاڵییە دەبێ و چوار ساڵ لە خانەقای شێخی بورھان دەخوێنێ بەلام ئەو خوێندنە ھیچ کەڵکێکی نابێ چونکە ئەو چوار ساڵە بە گاڵتە دەباتە سەرێ و لە خانەقای شێخی بورھان کە نەفەر دەبن جگە لە ھەژار و ھێمن تەوای خاڵۆزا و پوورزا دەبن پاشان دەچێتە لای مامۆستا فەوزی و ڕێگای ژیانی پێ نیشان دەدا و ساڵ و نیوێک لە لای ئەو دەرس دەخوێنێ ھەژار لە پێشەکی دیوانی سەیفولقوزاتدا بەم جۆرە باسی خۆی و ھێمن دەکا ھێمن و من دوو منداڵی کرچ وکاڵی لەڕ و قرخن بە تەمەن دە دوازدە ساڵ بووین لە خانەقا گەیبووینە یەک نا خێری گیانمان دەرس بخوێنین خویندنی چی دوو گێل و حۆلی پەڕ بڵاو لە یەک دەمدا لە لای دوو مامۆستا دامەزراین یەکی ڕیش پان لە عەرەبی شارەزایە و خەتی نییە ئەوی دی گەردەڵ فارسی زانە و خەتی خۆشە جا وەرە شەق و دار بخۆ خۆ جنێو ھەر باسی ناکرێ سوێندی کەسم لە سەر نییە ئەگەر بڵێم تڵپاتی تەڕیش فێر نەبووین نیسکێک درۆی تێدا نییە ماڵم ھەقە لە ترێ دزینی ناو ڕەزی لە پللار دەداران گرتن لە ڕاوی دووپشک و ئەسپێ و کێچ و جوجە و قوڕ شێلان و ھێلکە لە ھێلانە دەرھێنان ھیچ کەس تۆزی نەدەشکاندین بۆ نەگبەتی ھێمن وە شێعر ھاتبوو ھەروا گارە گارەی دەھات جار و بارە شێعرێکی نیوە و کۆڵەی خواری لاپانی دادەنا بە فیزەوە نیشانی دەدام یانی ھا بم ناسە من چیم منی کڵۆڵ نەمدەتوانی مێعریش بکەم بەو جۆرە شێعر کوتنی ھێمن لە خانەقاوە سەری ھەڵداوە و پێگەیشتووە لە گوندی کولیجە لە لای سەید عەوڵای سەید مینە کە پیاوێکی نەخوێندەوار بووە بەڵام زۆر زانا و تێگەیشتوو دەبێ ماوەیەک دەرس دەخوێنێ و بە گەورەترین مامۆستای مامۆستا ھێمن حیساب دەکرێ تەمەنی ھیمن دەچێتە سەر و بۆ ئەوەڵین و دوایین جار لە گوندی کولیجە عاشق دەبێ عیشقێکی پاک و خاوێن و ئاسمانی بەڵام ئەم عاشقبوونە زۆر ناخایەنێ و لێک جیا دەبنەوە و ھەر لەو گوندە فێری سواری و تەقڵە و ڕاوە کەو و کەروێشک دەبێ ساڵی ی کۆچیی ھەتاوی کە تەمەنی ساڵانە دەبێ مامۆستاکەی گوندی کولیجە بە جێ دێڵێ و ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ گوندی خۆیان واتە شیلاناوێ کە ماڵیان چبووە ئەوێ و مل لە کار و کاسبی ھەڵدەکێشێ و بە ڕۆژ خەریکی کاری کشت و کاڵی دەبێ و شەوانە خەریکی خوێندنەوە و شێعردانان باوکی پێی دەزانێ و دەفتەری شێعرەکانی دەسووتێنێ ھێمن کە یەکێک بوو لە گەورەترین شاعێران و نووسەرانی کورد لە سەدەی بیستەمدا لە باری پاراستن و بووژاندنەوەی فەرھەنگ و ئەدەب گەورەترین ھەقی خستۆتە سەر نەتەوەکەی چونکە لە تاریک وروونی بەیانی ژیانیدا بۆ خڕ کردنەوەی کۆماکانی ئەدەبی کوردەواری و ورد بوونەوە لە وشەکانی بە کەو کردن و ھەڵاواردنی غەوارەکانی و سوورکردنی خرمانی زمانی کوردی کەوتە کار و تەنانەت گوڵ ھەڵگرتنەوە و پاشەرۆکیشی بۆ خەڵکی دیکە نەھێشتەوە بە ئاوارەیی و دەربەدەری توانی کتێبی ناڵەی جودایی بنووسێ ئەگەر بە جوانی لێی ورد بینەوە دەبینین کە ناڵە و ھاوار و فیغانی دڵە ناسۆرییە خول دانەوە و نزا و ھاوار و ئازاری ناخ و ماندوویەتی ھزر و نائارامی ڕۆح و بێ تاقەتی جەستەیە بەرامبەر جودایی جودایی لە خێزان لە خانوو ماڵ و گوند و گەڕەک شاخ ودەشت و دراوسێ و کەس و کار و یادگارەکانی سەردەمی منداڵی و لانەی گەورەبوون و گەلێ شتی بە نرخی دیکە کە لە یاد ناکرێن ولە دەروون دوور ناکەونەوە دیارە ھێمن مردووە و لە نێومان دا نەماوە بەڵام ئاسەوارەکانی و یادگارەکەی کاتی پیری ھەر ماون و بە دیتنی ئەوان ھیچ کاتێک ھێمنیش لە بیر ناچێتەوە ھێمن شاعێرو زانای فەرھەنگ دۆست و تێکۆشەری ڕێگای بووژاندنەوەی کورد و فەرھەنگەکەی بوو خاوەن بیر و تێفکرین و بیر کردنەوە بوو ھێمن دەنگی بەرزی ئازادی ئاشتی و دیموکراسی خوازی کورد بوو خوازیاری یەکێتیی گەلان بوو کوردایەتی ھێمن مرۆڤایەتی بوو شاعێری جوان پەرەست شاعێری بابردەڵە کە بێبەش لە ئاو وخاک و وڵاتی خۆی پەڕیوەی سنوور و موبتەلای دەستی ڕۆژگار پیری ھەناسە سوار دەرکراوی بە زۆر دابڕاوی یار و ئازیزانی بولبولی بێبەش لە گوڵزار و چەمەن بێ ئەنیس و ھاودەم عاشقی دڵ پڕ لە ئەوین و خۆشەویستی وڵاتەکەی ھەنگاو بە ھەنگاو خەم بە دوای مامۆستای ئازیزەوە بوو وەکوو سێبەری خۆی ڕۆژێک لێی جیا نەبۆتەوە و ڕۆژی شادی ڕووی لە دڵە خەمبارەکەی نەکرد ئەو مرۆڤە بێ نازە خۆ لە ئاسن و پۆڵا دروست نەکراوە بەڵکوو لە خوێن و گۆشتە بۆیە پڕ بە دڵی خۆی ئەناڵێنێ و بە ئاوازێکی بە سۆزەوە ئەڵێت لە شێعرێکی دیکەدا دەڵێ شاعێر شینی یەکجار زۆر دیوە بەڵام شادی و کامەرانی بە دەگمەنیش نەدیوە و ئەزانێ شادی ھەیە زۆر کەس لە گەڵیا ڕاز و نیاز دەکەن بەڵام ھێمنی خەمبار ھەر نەیدیوە لە لای ھەر وەکوو نامۆیەکە وەکوو دوژمنێکە بۆ ماوەیەکی کەمیش ڕوو لەو ناکات مامۆستای بەڕێزمان شێعرە تەڕ وناسکە جوانەکانی زۆربەی زۆری بە خەم زاخاوە خەم کاری زۆری تێکردووە بۆیە بە ھیچ جۆرێ ناتوانێ خۆی لە شەپۆل لابدات ھێمن شاعێری گەل شاعێری عیشق و ئازادی دڵە گەورەکەی ھەتا ئەو ڕۆژەی لە لێدان کەوت بۆ گەلەکەی و ئازادی نیشتمان لێی دا بە فەرموودەی خۆی دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو ئەوڕۆکە ھەر کەس لە ئەدەبی کوردی شارەزا بێ ناوی ھێمنی بیستووە شێعرەکانی خوێندۆتەوە و بێگومان دەزانێ کە ھێمن یەکێک لە شاعیرە ھەرە بەرزەکانی کوردی سەردەمی ئێمەیە بەڵام شێعری ھێمن ھەر لە سەرەتاوە لە چوارچێوەی ئەدیب و نووسەران دەرچووە لە ناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بڵاو بۆتەوە و ھەر لە سەرەتاشەوە لە دڵی ھەموو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر کاریگەر بووە و ئەوانی بەرەو خەبات لە پێناوی ڕزگاری گەلی کورددا ھان داوە ھێمن لە سەرەتاوە شاعیری گەلە و ھەر بە شاعیری گەلیش ماوەتەوە سی ساڵ زیاترە ھەزاران خەباتکەری کورد پێکەوە لە گەڵ ھێمنی شاعیر ھاوار دەکەن گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن قەت لە بەر ئەم چەرخە سپڵە نابەزم مەردم ئەمن من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە لەت لەتم کەن بمکوژن ھێشتا دەڵێم کوردم ئەمن ھێمن عاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردی کوردستانە نیشتمانی تەبیعەتی وڵاتەکەی باش دەناسێ و لەگەڵی پەروەردە بووە لە بەھاری لادێ بەھاری کوردستان شەنگەبێری فریشتەی پەڕیوە و زۆر شێعری تریشدا نیشانی دەدا کە لە ناسین و ناساندنی تەبیعەتی کوردستان و جوانییەکانیدا چەندە شارەزا و مامۆستایە جێگای سەرسوڕمانیش نییە ھێمن لە گەڵ تەبیعەت گەورە بووە و لە تەبیعەت ئیلھامی وەرگرتووە کەسێک تەبیعەتی کوردستانی دیتبێ و نەک ھەر دیتبێ بەڵکوو لەگەڵی تێکەڵاو بووبێ ھێمن بە ناھەق نازانێ کە دەڵێ بەھەشتە کوردەواریی من بەھەشتە ھێمن لە شێعری خۆیدا زۆر جار باسی زۆرلێکراوی نەتەوەی دەکا لە مافی خوراوی گەل دیفاع دەکا ئارەزووی ئەوەیە کورد ھەرچی زووتر لە ستەمی نەتەوایەتی ڕزگار ببێ بوونی ئەو ستەمە بە سەرچاوەی زۆر بەدبەختی و کوێرەوەری و بێبەشی دەزانێ لە دواڕۆژی ڕووناک دا دەڵێ لەمێژ بوو حەقی کورد دەخورا بە فیڕۆ لەمێژ بوو کورد بوو دەیکرد شین و ڕۆڕۆ لە مەیدانی شەقێنی دوژمنیدا سەری سەرداری کورد بوو وەکوو گۆ ھێمن بە تایبەتی زۆر پەرۆشی ئەوەیە کە لە کوردستانی ئێران زمانەکەی ئازادی پەرەئەستاندنی نییە ئەدەبەکەی بڵاو ناکرێتەوە فەرھەنگەکەی پێشێل دەکرێ لە رۆژگاری ڕەش دا دەڵێ داخرا دەرکی ڕۆژنامە شکاون نووکی خامە کوردی نووسین حەرامە دوژمن دەڵێ بێتامە دڕان کاغەز و دەفتەر گیران شاعیر و نووسەر ھێمن نەتەوەکەی خۆی خۆش دەوێ لەوەش زیاتر نەتەوەی خۆی دەپەرەستێ بەڵام ڕقیشی لە ھیچ نەتەوەیەکیتر نییە لە ھەموو دیوانی ھێمندا شێعرێک کە باسی نەتەوەیەکیتر بە خراپە بکا یا کورد لە نەتەوەیەکی تر بە بەرزتر دابنێ بەدی ناکرێ دیاردەیەک کە بە داخەوە لە دیوانی زۆر شاعیری کورددا بەرچاو دەکەوێ نەک ھەر ئەوە بەڵکوو بەشەردۆستی یەکێک لە سروشتە تایبەتییەکانی شێعری ھێمنە ھێمن زۆرجار باسی پێشەوا قازی دەکا لە شێعرەکانی ڕا دیارە کە چەند ئەو ڕۆلە بەنرخ و ھەڵکەوتووەی گەلی کوردی خۆشویستووە پێشەوای خۆش دەوێ چونکە زانا بوو کورد پەروەر بوو پێشەوا بوو ڕابەر بوو بەڵام بۆیەش پێشەوا بە مەزن دەزانێ چونکە ھەر کورد نەبوو بەشەر بوو خەمی خەڵکی لەبەر بوو ھێمن گەلانی تری ئێرانی بە دۆستی گەلی کورد دەزانێ و لە خەبات و تێکۆشاندا بە برا و ھاواڵیان دادەنێ لە کورد و ئازەربایجانی دا دەڵێ کورد و ئازەربایجانی ھەر دوو داوایان ڕەوایە ھەر بژین و پایەدار بێ یەکێتیی ئەم دوو برایە ھێمن دیسان لە سەرەتاوە لە ناو نەتەوەی خۆشیدا ھەموو چین و توێژێکی بە یەک چاو تەماشا نەکردوو و ناکا لە شێعری بەناوبانگی خۆیدا دەیڵێم و بێباکم دەڵێ ئەوی ئاغا بێ بێکارە جەبوون و قەڵس و لاسارە دزی و ڕێگرتنی کارە ئەمن دەیڵێم و بێباکم لە شەرم و شوورەیی مردم بە خۆم من چۆن بڵێم کوردم کە ئاغا ئابڕووی بردم ئەمن دەیڵێم و بێباکم لە ئارەق و تین دا زۆر بە جوانی و بە زمانی سادەی جووتیاران باسی نرخی کاری جووتیار بۆ کۆمەڵ دەکا و چەوسانەوەی جووتیاری نیشان داوە و دەریدەبڕێ کە ئینسانی زەحمەتکێش لە لای زۆر خۆشەویستە من جووتیارم من جووتیارم من لەگەڵ ھەتاو ھاوکارم من بە ئارەق و ئەو بە تین دامانڕشتووە بناغەی ژین باسکی من و تیشکی ئەوی بژیو دەستێنن لە زەوی گەر جووتیار ئارەق نەڕێژێ گەر ھەتاو تیشک ناوێژێ دانیشتووی ناو کۆشک و قەڵا دەخۆن نانی گەڵا گەڵا لە شێعرەکانیڕا بە ھاسانی دەردەکەوێ کە ھێمن لە ژیانی زەحمەتکێشانی کوردستان بە تایبەتی جووتیاران لە نزیکەوە شارەزایە لەوەش زیاتر خۆی تا ڕادەیەک لەم ژیانەدا بەشدارە خۆی دەڵێ چاک خەریکی کاسبی بووم زۆر زوو فێری کشت و کاڵ بووم فەلسەفەی ژیانی ھێمن ئەوە نییە کە دانیشێ و لە دوورەوە تەماشای ژیان و خەباتی گەل بکا و بۆ خۆی و یان بۆ گەل شێعر بڵێ ھێمن ئەو ئەسڵەی قبووڵ کردووە کە ئەرکی شێعری شاعیری گەلێکی زۆرلێکراو تەنیا لێکدانەوە و خستنە ناو ھۆنراوەی تەبیعەت و جوانی نییە شاعیر لە پێشدا ئینسانە ئینسانێکە کە ھەستی ناسکە و زوو دەجووڵێتەوە چۆن شاعیر بە مانای ڕاستی ئەم وشەیە دەتوانێ بەرامبەر بە ھەژاری و کوێرەوەری و بێبەشی گەلەکەی بێلایەن بێ لە نێوان ڕاستی و درۆدا لە نێوان ئاھوراموزدا و ئەھریمەندا لە نێوان ھەق و ناھەقدا ڕاستی ھەڵنەبژێرێ بە گژ ئەھریمەندا نەچێ و دیفاع لە ھەق نەکا بۆیە ھێمن تەماشاچی نییە و ناتوانێ تەماشاچی بمێنێتەوە بە ھەموو ھێزی خۆیەوە بە شێعر و بە نوووسین ھەنگاوی ناوەتە ناو مەیدانی خەبات و تا سەر بەرەو ئاسۆی ڕوون تا ترۆپکی ڕزگار بوون یاریدەی گەلی خۆی دەدا ھێمنی شاعیر لە ھێمنی خەباتکەر جیا ناکرێتەوە بزانە تۆ ئەوی ئەھلی ھونەر بێ دەبێ یا دەس بەسەر یا دەربەدەر بێ ھونەرمەند و ژیانی خۆش مەحاڵە ھونەرمەند ڕەنجەڕۆیە ژینی تاڵە منیش بابردەڵەی بەر گێژەڵووکەم دەمێک لەو قوڵکە تاوێک لەو چڵووکەم منیش زۆرداری پرزەی لێ بڕیوم منیش بەدکاری بواری لێ تەنیوم یا لە فرمێسکی گەش دا کە بە قسەی خۆی لەو پەڕی تەنگانە و لێقەوماندا گوتوویە دەڵێ کوشتمی و شەشخانی ئومێدی لە من گرتن حەریف مۆرە ھەڵداوێم و بێھوودە بە تەمای دوو شەشم ھێندێ شێعریتریش وەک گریانی نیوەشەو و ئارەزووی فڕین ھەر نیشانەی نائومێدی شاعیر و ڕاکردنی لە ڕاست ژیانی تاڵە لە ساڵی وە ھەتا ساڵی سەردەمی پاشەکشەی جووڵانەوەی گەلی کورد و ھەموو گەلانی ئێرانە لە ساڵی دا کە ئاسۆی خەبات ڕوونتر بۆوە ھێمن لە ئاواتی بەرز دا جارێکی تر دێتەوە مەیدانی خەبات ھیوای بە خەباتی گەل زیاتر دەبێ و دەیەوێ یە شێعری خۆی لەم خەباتەدا بەشدار دەبێ فێری زۆر دەرسی بەکەڵک و باشی کردین تێشکان جا ببینە ڕاپەڕین و شۆڕشی ئەم جاری کورد وا گزینگیدا بەیانی جوانی ئازادی بەشەر ڕۆژی ڕووناکە نەماوە زوڵمەتی شەوگاری کورد ئەو زمانە شیرنەی ئێمە پەرەی دەگرێتەوە نادڕێ چیدی کتێب و دەفتەری ئەشعاری کورد قۆناخێکی نوێ لە ژیانی گەل و شاعیردا دەست پێدەکاتەوە ماوەی پاشەکشە دوایی دێ و گەلی کورد خۆی بۆ خەباتی دوا ڕۆژ ئامادە دەکا نفووزی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە بە نھێنی تێدەکۆشێ ڕۆژ بە ڕۆژ لە ناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا زیاتر دەبێ بەرەو ھەوراز ڕۆیشتنی جووڵانەوە ھەتا ڕۆژەکانی گەلاوێژی درێژەی ھەیە لە ی گەلاوێژەوە ھەتا ڕۆژی شوومی کودیتای ی گەلاوێژ خەڵک لە شاری مەھاباد حوکمداری دەکا لە ڕۆژی ی گەلاوێژدا خەڵکی مەھاباد بە درشت و وردەوە ھەموو لەگەڵ ھێمن کە بۆ یەکەم جار پاش چەند ساڵ لە کۆبوونەوەیەکی چەند ھەزار کەسیدا شێعر دەخوێنێتەوە ھاوار دەکەن بڕۆ ئەی شاھی خاین بەغدا نیوەی ڕێیەت بێ ئەو سەردەمە سەردەمی نیوە دیموکراسیش زۆر ناخایەنێ دەورانی ڕەشی پاش کودیتا دەست پێدەکا و ھێمنی شاعیر جارێکی تر تووشی نائومێدی دەبێ و لە تووڕەیی دا دەڵێ لەو وڵاتە کەسێک لە خەو ڕابێ بەشی چارەڕەشی و خەم و شینە تێگەشتم عیلاجی دەردی من مەستی و شێتی و نەزانینە یا لە چارەنووسی شاعیر دا دەڵێ دەزانی بۆچی من ھێندە پەرێشان و خەفەتبارم لە بازاڕی ژیان غەیری ھونەر نیمە چ سەرمایە لەگەڵ چارەڕەشی و دوورە بەشی و نەگبەت دەبێ ھەڵکەم لە مێژە چارەنووسی شاعیرانی کوردی ھەر وایە تاقی کردنەوەی ساڵانی درێژی خەبات بە ھێمنی سەلماندووە کە خەبات دوور و درێژە ھەوراز و نشێوی ھەیە سەرکەوتن و شکستی تێدایە بەڵام ھێمن کۆڵنەدەرە ڕۆڵەی کوردم فێری ھەوراز و لێژم تا زۆر بڕۆم زیاتر ئارەق بڕێژم کورتتر دەبێ ڕێگای دوور و درێژم دەڕۆم بەرەو ئاسۆ بەرەو ئاسۆی ڕوون دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگار بوون من پەروەردەی بن سێبەری ئەشکەوتم گەلێک جاران لە چاڵاوی ڕەش کەوتم ھاتمە دەرێ ھەدام نەدا نەسرەوتم دەڕۆم بەرەو ئاسۆ بەرەو ئاسۆی ڕوون دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگار بوون ھەوراز و نشێوی ژیان و خەباتی گەل لە شێعرەکانی ھێمندا زۆر جوان دیارە لەو کاتەوە کە دەستی بە شێعر گوتن کردووە ھەتا ئەمڕۆ شێعری ھێمن ئاوێنەی قۆناخەکانی خەباتی گەلی کوردە لە ساڵی ڕا ھێمن بە پێشوازی پێکھاتنی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە دەچێ و دەڵێ لەسایەی حیزبی دیموکراتی خۆمان لە باڵدار تێپەڕی ئەوڕۆکە پێڕۆ نەما داخ و پەژارە و ماتەم و خەم زەمانی ھەڵپەڕین و بەزمە ئیمڕۆ لە ڕێبەندانی ساڵی دا کە کۆماری مەھاباد دامەزرا ھێمن ئەو ساڵ بەھارە بۆ ئێمە زستان یا لە رۆژی خۆشی دا دەڵێ گەرچی زستانە بەفر دایپۆشی ئەوڕۆ گشت وڵات خاکی پاکی ئێمە خەمڵیوە وەکوو باخی ئیرەم بەڵام کۆماری مەھاباد تەمەنی کەمتر لە ساڵێک بوو جووڵانەوەی گەلی کورد لە ئێران ھەر وەک جووڵانەوەی سەرانسەری ئێران تووشی شکست بوو ھێمن لە رۆژگاری ڕەش دا تووشی نائومێدی دەبێ وەک کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە تووشی نائومێدی ببوون بە فیڕۆ چوو خەباتمان داگیراوە وڵاتمان تێپەڕی ڕۆژی ھاتمان ڕووخا کۆشکی ئاواتمان لە پیاوی ئازا و سەرکەش لە زەحمەتکێشی بێبەش ئاخنراوە کونە ڕەش نابینی کەسێ ڕووگەش بە تایبەتی شەھید بوونی قازی ھێمنی داخدار کردووە ھەم دۆست و مامۆستای لە دەست داوە و ھەم پێشەوا و سەرکۆمار لە چوارچرای مەھاباد لە کانگای بیری ئازاد دەستی ڕەشی ئیستیبداد چەقاندی داری بێداد لە کاتی نیوەشەوا لە جەنگەی شیرن خەوا کرا کاری ناڕەوا لە دار درا پێشەوا ھەر لەو ساڵەدا ھێمن لە بەر خەباتی ڕابردووی خۆی تووشی دەردی سەر دەبێ و بۆ ماوەیەک وڵات بە جێ دێڵێ دیارە وەزعی سیاسی تەئسیری کردۆتە سەر شێعری ھێمن لە بابردەڵە دا دەڵێ منیش ئەی بلبلی بەندی وەکوو تۆم وەھا دوورم لە ھێلانە و گوڵی خۆم منیش وەک تۆ لە کیسم چوو گوڵی سوور منیش ھێلانەکەم لێ کراوە خاپوور منیش بابردەڵەی بەر گێژەڵووکەم دەمێک لەوقوڵکە تاوێک لەو چڵووکەم ئەو تووڕەیی و ڕەشی چارەنووسی شاعیر لە شێعرەکانی تریشیدا ھەر بەرچاو دەکەوێ و ھەتا ساڵی ھەر بەردەوامە لە گلێنەی شاعیر دا دەڵێ ئەگەر خەرمانی عومرم ئێستەکانێ پاکی با بیبا بە مەرگی تۆ مچوڕکیشم بە دڵدا نایە با بیبا ھەموو عومری ئەبەد تێیدا نییە خۆشی دەمێک مەستی خدر ئاوی حەیاتی بۆ چبوو فێری شەرابی با لە ناسۆری تەشەنا دا ڕاکردن لە ژیانی واقیعی لەو حەقیقەتە تاڵەی کە شاعیر تووشی بووە و نایەوێ قبووڵی بکا بە تەواوی دیارە ھێزی ئەوەی نییە ژیان بگۆڕێ ڕێگای نییە خۆی دوور بخاتەوە دەیەوێ ڕابکا و بە یارمەتی مەی ڕوو لە دنیایەکی خەیاڵی دەکا چۆن نەبەم بۆ مەی و مەیخانە پەنا تێگەیوم لەو وڵاتە ھەموو شت زۆرە بەنی ئادەم کەم شەڕەبایە لە چیاکان و ھەوا تووشە دەنا وەکوو شێتان دەمەویست ڕوو لە چیای ئەستەم کەم ساڵەکانی کە ڕاپەڕینی چەکداری لە کوردستانی ئێران بەرپا دەبێ ھێمن خۆی تێیدا بەشدار نییە بەڵام لەگەڵ ئەو ڕاپەڕینە دەژی ھیوای بە خەباتی گەل زۆرە باوەڕی بەھێزترە بۆ شەھیدانی ئەو ڕاپەڕینە دەگری بەڵام شێعرەکانی پڕە لە ھیوا و ئاوات بۆ سەرکەوتن و نیشتمانپەروەران و تێکۆشان ھان دەدا ھێمن بیەوێ و نەیەوێ دیسان و ئەو جارە بۆ ھەمیشە لە ناو مەیدانی خەباتدایە بۆشەھیدێکی کە گەوزیوە لە نێو خوێن دەگریم بۆ ھەڤاڵێکی کە چوو بێ سەروبێشوێن دەگریم تا بە دەستی پەری ئازادی لە سەر گۆڕی شەھید گوڵە شللێرە لە گشت لایەکی نەڕوێن دەگریم شێعرەکانی ھێمن ئیتر بۆنی ناھومێدی لێنایە چەند ساڵە قۆناخێکی دی لە خەباتی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران دەستی پێکردووە قۆناخێک کە جێی ھیوای گەلی کوردە ھێمنیش شاعیری وەفاداری گەلی کورد ھەم لە پێکھێنانی ھەم لە دەربڕینی ئەو ھیوایەدا بەشدارە لە مەتەرێزی شەرەف شەنگەبێری ئامێزی ژن ترۆپکی ڕزگاری شەپۆلی تۆڵە شەو و شەیتان گاو و گەردوون کاروانی خەبات و لە دەسکەوتی خەبات دا شێعری کۆمەڵایەتی و شۆڕشگێڕی چ لە باری ناوەرۆک و چ لە باری شێوەوە گەیاندۆتە پلەیەکی بەرزی ئەوتۆ کە کەمتر شاعیری کورد گەیشتوویەتی ھێمن ئامادەیە بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ھیوایە خۆشی بەخت بکا خۆم دەسووتێنم ھەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم کە لە ڕێی خەڵکا وەکوو شاعیر دەسووتێ شەم نەبێ لە سەرەتادا شێعرەکانی ھێمن لە ژێر تەئسیری دوو ڕەوتی ئەدەبی دایە وەک ھەموو شێعری شاعیرانی کوردی سەردەمی سی چل ساڵ لەمەوبەر تەئسیری ئەدەبی فارسی لەم شێعرانەدا دیارە زۆربەی شێعرەکانی شێعری عەرووزین وەزن و قافیەیان لەگەڵ دەستووری شێعری فارسی ڕێک دەکەوێ لە لایەکی تریشەوە شێعری شاعیرە کوردەکانی بە ناوبانگ وەک نالی کە خۆی لە ژێر تەئسیری شێعری کلاسیکی فارسیدا بووە تەئسیری کردۆتە سەر شێعرەکانی ھێمن بۆیە لە سەرەتادا ھێمن شێعرەکانی شێوەی غەزەل و قەسیدە و جارجاریش مەسنەوی و دووبەیتی و ھی تریان ھەیە ھێمن ئێستاش ھەر جارجار دەگەڕێتەوە سەر ئەو شێوە کلاسیکییە و ھێندێ لە شێعرە تازەکانیشی ھەر بەم چەشنە گوتراون وەک ئاواتی بەرز گلێنەی شاعیر دەسکەوتی خەبات و ھتد لەم شێوە شێعر گوتنەدا ھێمن دەستێکی باڵای ھەیە شێعرەکانی ڕەوانن بە زمان جوان و بە مانا دەوڵەمەندن پاش ماوەیەکی سەرەتایی شێعر کوتن ھێمن بەرەبەرە دەگەڕێتەوە سەر شێوەی ئەدەبی ڕەسەنی کوردی خۆی لە قافیە و وەزنی شێعری کلاسیکی ڕزگار دەکا و شێعرەکانی لە بەستەی کوردی دەچن لەو بەستەیەی کە شاعیر ھەموو ڕۆژێ لە لادێ دەیبیستێ بەستەیەک کە چوارچێوەی بۆ داڕشتنی شێعری کوردی لەبارترە و زمانی کوردی لە تەنگ و چەڵەمە ڕزگار دەکا و وەک چۆمێکی خرۆشانی لێدەکا کە بۆ لای دەریای بێ سنوور دەڕوا جارجار کە ئینسان شێعری ھێمن دەخوێنێتەوە گۆرانی وەبیر دێتەوە وا دیارە کە لە ھەڵبژاردنی ئەم شێوە شێعر گوتنەدا گۆران لە سەر ھێمن بێ تەئسیر نەبووبێ لەم شێعرانەدایە کە ھێمن دەگاتە ترۆپکی ئەدەبی کوردی و بە ڕاستی ئەدەبی کوردی پێش دەخا ھێمن شاعیرێکی ڕیئالیستە ڕیئالیزمی ڕەخنەگرانە لە ناوەرۆکی شێعرەکانی ھێمندا بە تەواوی بەرچاو دەکەوێ ھێمن بارە ھەرە گرینگ و ئەساسییەکانی تەبیعەت و ژیان و ئادەمیزاد بە چاوێکی ڕەخنەگرانەی شاعیرانە باس دەکا و کۆمەڵ بۆ بەرەو پێش چوون ھان دەدا ھێمن زۆر جار لە ھێندێ شێعری خۆیدا لە ناتورالیزم نزیک دەبێتەوە ئەوەی کە دەیبینێ باسی دەکا و بە چوی ڕەخنە سەیری تەبیعەت یان کۆمەڵ ناکا ھەر وا بزانە دەیەوێ تابڵۆیەکی تەبیعەت بێکێشێ و بخاتە بەرچاومان بەڵام شێعری وای کەمە وا دیارە خۆشی ئاگای لێیە کە لە ڕیئالیزم دوور کەوتووە زوو ناتورالیزم بەر دەدا و دەگەڕێتەوە سەر ڕیئالیزم کە سەبکی بنەڕەتی ناوەرۆکی شێعرەکانییەتی ئەو ناتورالیزمە بە تایبەتی لە بەھاری کوردستان و لەبیرم مەکە و چەند شێعری تردا خۆی دەنوێنێ ژن لە شێعری ھێمندا ڕۆڵێکی زۆر گرینگی ھەیە جوانی ژن ئیلھامدەری شاعیرە سەرانسەری دیوانی ھێمن ئەو ڕاستییە بەدەر دەخا کە وێڕای تەبیعەت و ژیان و خەباتی گەل ژنە کە ھێمن بۆ شێعر گوتن ھان دەدا شێعرەکانی ھێمن لە سەر ژن نموونەی شێعری بەرزی کوردین لە کیژی لادێ دا بە کچی کورد ھەڵدەڵێ لاجانگت وەکوو گزنگی تاوێ ھەر بۆ خۆی جوانە تیفتیفەی ناوێ کوڵمەکەت وەکوو گوڵاڵەی گەشە بێسوورمەش چاوە مەستەکەت ڕەشە وەکوو فرمێسکی ئاشق ڕووناکی وەکوو ئاونگی بەیانی پاکی ئەو تابڵۆیەی کە لە بیرم مەکە دا لە ژنی دەکێشێ بە ڕاستی جوان و نایابە ھەروەھا لە پەری شێعر و لە شەنگەبێری و زۆر شێعریتردا ھێمن مامۆستایی خۆی لە ھۆنراوەدانان بۆ ژندا دەسەلمێنێ بەڵام ژن بۆ ھێمن تەنیا سەرچاوەی ئیلھام نییە ھێمن بۆ ڕزگاری ژنی کوردی خەبات دەکا لە یادگاری شیرن دا دەڵێ لادە چارشێوی ڕەشت با دەرکەوێ کوڵمی گەشت چون لە قەرنی بیستەما زۆر عەیبە ئەو ڕووگرتنە ھێمن دەیەوێ ژن بەر لە ھەموو شتێک خاوەنی مافی ئینسانی خۆی بێ و زۆر جار دژی زۆرداری و بێحورمەتی نیسبەت بە ژن دەنگی خۆی ھەڵدێنێ ھێمن ژنی خۆشدەوێ دەیپەرەستێ و نرخی ھەموو جوانییەکانی ئەو دەستکردە نایابەی تەبیعەت دەزانێ بەڵام لە لای ھێمن خەبات بۆ ڕزگاری گەل بۆ ئازادی کۆمەڵانی خەڵک لە ژن خۆشەویستترە لە ئامێزی ژن دا دەڵێ بەڵێ سەختە یەکجار سەختە دووری لە ژن نامرادی بەڵام لە ژن خۆشەویستتر لە لای من ئەتۆی ئازادی زمانی ھێمن زمانی کوردی پەتی و جوانە نە پڕە لە وشەی بێگانە و نە وشەی دەستکردی تێدایە زمانەکەی زمانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە بەڵام ھێمن کە خۆی خەڵکی موکریانە تەعەسوبی بەکار نەھێناوە بە زاراوەی موکریانی شێعر ناڵێ بە تایبەتی لەم چەند ساڵەی دواییدا زمانی ھێمن نموونەی بەرزی زمانی ئەدەبی کوردییە و بێگومان لە پێکھێنانی زمانی پەسندکراو ستاندارد ی کوردیدا تەئسیری ھەبووە زمانی ھێمن سادە و پەتی و ڕەوانە ھەم ئەدیب و نووسەری کورد پێی خۆشە و ھەم نەخوێندەواری کورد لێی حاڵی دەبێ ھەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە کە بەو مانگە شەوە جوانە دانیشتووی لە ڕژد و ھەڵدێر پەنجە دەبزێوی لە بلوێر لەگەڵ تەبیعەت ھاودەمی شادی بە کەیفی بێخەمی خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی ھەر ئەژنۆکەمە بۆیە ڕۆژ و شەو وەھا گرتوومەتە نێو باوەشم زۆری نەماوە بێتە بەر نەمامی ھەوڵ و خەباتم لە داگیرکەر پاک بێتەوە خاکی پیرۆزی وڵاتم چەک دادەنێم گۆچانەکەی جارانم ھەڵدەگرمەوە تۆ ھەر بێری بە من ھەر شوان فریشتەی تاسە و ئاواتم ھێندێ شێعری ھێمن گەیشتۆتە پلەی ھەرە بەرزی ئەدەبی کوردییەوە کە یەکێک لەوانە کاروانی خەبات ە بڕوانە چۆن باسی شەھید بوونی ڕووناکبیرێکی خەباتکەر دەکا ھەر چوار تەنشتی گیرابوو لە سەنگەرێکدا بە تەنێ ئەو لاوەی بەڵێنی دابوو ھەتا مردن چەک دانەنێ ڕووناکبیرێکی تا ئەمڕۆ دەچوو بەرەو ئاسۆگی ڕوون ئێستا ھیوای بە بووڵێڵە بوو بۆ لە گەمارۆ دەرباز بوون بە ڕاستی ئەوەی ھێمن لە سەر گۆران دەیڵێ لە سەر خۆشی ڕاستە تاکی لە جوانی پەرەستیدا کەمە و وشە لە دەستیدا وەک مێوە دڵتەڕە و خۆش خەیاڵە و ناسک بینە بە ھونەرە و شارەزا و وشە ڕەنگینە ھیوام ئەوەیە ھێمن لە ساڵانی درێژ لە ناو گەلی کورددا لە ڕیزی خەباتکەرانی ڕێگای ئازادی گەلی کورددا تێکۆشانی خۆی لە پێناوی ڕزگاری گەلەکەمان لە پێناوی پێش خستنی زمان و ئەدەبی کوردی ھەر درێژە پێ بدا دڵنیام کە لە دواڕۆژدا ھێمن زۆر جار پەری شێعر دێنێتە ژوانی خۆی و دیوانێکی ترمان پێشکەش دەکا کە شێعری کوردی جوانی تێدا بێ شێعرێک وەک خوناوەی باران شێعرێک وەک سرتەی دڵداران شێعرێک وەکوو دەریای بێ بن گەرمتر لە باوەشی ژن شێعرێک سروودی شادی بێ شێعرێک دەنگی ئازادی بێ بە ھیوای ئەو ڕۆژە دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو ناوی ھێمن دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زەمانە کە لە کۆمەڵەی ژ کاف و کۆماری کوردستاندا وەکوو پێشمەرگەیەک خزمەتی بە نەتەوەکەی دەکرد و لە نێو تێکۆشەرانی ئەو سەردەمە کە ھەر یەکەی ناوی نھێنیان ھەبوو بە ھێمن ناسرا و ھەر وەکوو بۆخۆی دەڵێ شاعیری ھیچ قازانجی بۆ من نەبووبێ ئەو قازانجەی ھەبووە کە ئەو ناوە دوورودرێژەی سەید محەممەد ئەمینی شێخەلئیسلامی موکری لە کۆڵ کردوومەتەوە لە ی گەلاوێژی ساڵی ی کۆچی ھەتاوی لە شاری مەھاباد کۆمەڵەی ژ کاف بە دەستی ڕەحمانی زەبیحی وچەند کەسی دیکە دادەمەزرێ ھێمن دەبێتە ئەندامی ئەو کۆمەڵەیە و شەو ورۆژ لە بیری ئەوەدا دەبێ کە چی بۆ ئەو کۆمەڵەیە بکا کە کاری ڕزگاری کوردستانە ھێمن لەو کۆمەڵەیەدا دەبێتە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری نیشتمان و دوایەش گۆڤاری ئاوات لە ساڵی ی کۆچی ھەتاوی کە لە سەر بناغەی ژ کاف حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی قازی محەممەد دادەمەزرێ ھێمن بۆ یەکەم جار لە مزگەوتی سووری مەھاباد لە بەرامبەر خەڵکدا شێعر دەخوێنێتەوە و دەبێتە سکرتێری ھەیئەت ڕەئیسەی میللی دێموکڕات و دوایە لە کۆمیسیۆنی تەبلیغاتی حیزبدا دەست بەکار دەکا لەو کۆمارەدا بۆ دانانی کتێبی کوردی بۆ فێرگەکانی کوردستان کاری کردووە لە گۆڤارەکانی ئەودەمی حیزب وەک کوردستان ھاواری کورد ھاواری نیشتمان گڕوگاڵی منداڵان و ھەڵاڵەدا شێعر و وتاری بڵاو کردۆتەوە لە کۆماری مەھاباددا پێشەوا شانازی پێوە کردووە و ڕایگەیاندووە کە شێعرەکانی پڕ مانان ودەبێ تەواوی ئەندامانی حیزب لە بەری بکەن و بیکەنە پڕۆگڕامی تێکۆشینی خۆیان ھێمن ھەر لە پلەی یەکەمی تێکۆشانیدا وەک شاعیرێکی نەتەویی و کۆمەڵایەتی بیر و باوەڕی خەڵکی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو چونکە شیعرەکانی لە ڕاستەقینەدا ببوونە ئاوێنەی دڵی کۆمەڵانی گەل و دەربڕی بیر و ئاواتیان ھێمن ھەر لە ڕۆژی یەکەمی تێکۆشانی ھونەری خۆیەوە بۆ خاوێن کردنەوە و پەرە پێدانی زمانی زگماکی قۆلی ھەڵماڵی شیعرەکانی بە زمانێکی ساکار دەھۆنییەوە و بەزمانی گەل دەدوا جا بەو بۆنەوە پێشەوا پێی سپاردبوو کە بۆ گەلێک وشەی فارسی و عەرەبی کە لە ڕێڕەوی خەباتی سیاسیدا بە کار دەھێندرێن وشەی کوردی پەتی بدۆزنەوە و بەکاری بێنن ھێمن بە سەرۆکی کۆمیسیۆنێک کە بۆ ئەو کارە دیاری کرابوو دانرا بەڵام دوای ماوەیەکی کورت بە داخێکی زۆر گرانەوە کۆمار دەڕووخێ و ھێمن دەڵێ ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و ئەو کارەساتە جەرگ بڕە ھەموو کوردێکی بە شەڕەفی خەمناک و تازیەبار کرد ساڵی ی کۆچی ھەتاوی دایکی پێ لە کەوشان دەکا و پێی دەڵێ دەبێ ژن بێنی بەڵام ھێمن نایەوێ ژن بێنێ بەھەر جۆرێک بێ دایکی ھێمن ڕازی دەکا و داوای برازایەکی خۆی بۆ دەکا و ھێمن قەتی نەدیوە بەم جۆرە لەی خەزەڵوەری ئەو ساڵەدا بووکی بۆ دادەبەزێنن و ھەژار لە زەماوەندەکەیدا ھەڵدەپەڕێ و بەرھەمی ئەم ژن ھێنانەش کوڕێک بە ناوی سەلاح دەبێ ساڵی ی کۆچی ھەتاوی وشکە ساڵی پێش دێ و ئەویش وەک خەڵکی دیکە دەکەوێتە چەرمەسەری و ناڕەحەتییەوە و گرانییەکی بە تەوژم ئێران دادەگرێ زۆر کەس لە برسان دەمرن و خەڵک لەو ساڵەدا کوللێرەی جۆ و ھەرزن دەخۆن لە ی گەلاوێژی ساڵی ی کۆچی ھەتاوی کۆبوونەوەیەک لە مەیدانی شاری مەھاباد پێک دی وھێمن شێعری دەبڕۆ ئەی شاھی خائین بەغدا نیوەی ڕێت بێ دەخوێنێتەوە لە کودەتای ی گەلاوێژی ئەو ساڵە ھێمن بە تەواوی قاچاغ دەبێ و ماوەیەکی زۆر بە کێوانەوە دەبێ و ساڵی ی کۆچی ھەتاوی باوکی دەمرێ و ھێمن دەڵێ دەردی باب مردن دەردێکی زۆر گرانە و پیاو لە ھەر تەمەنێکدا بابی بمرێ ھەست بە ھەتیوی دەکا دوو ساڵ دوای باوکی دایکیشی دەمرێ و ئەم ڕووداوانە بە تەواوی پیری دەکا بۆ جاریکی دیکە ھەوای نووسینی گۆڤار بە مێشکی دادێ و بەھاری ساڵی ی کۆچی ھەتاوی بەردی بناغەی گۆڤاری سروە لە شاری ورمێ دادەمەزرێنێ و یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە لە سەرەتای ھاوین گەیشتە دەستی خەڵک و ھێمن ئەمە دەڵێ ئومیدەوارم ئەم سروەیە ھەر بێ و ھەر دڵان ببووژێنێتەوە و ھەر گوڵان بگەشێنێتەوە و ھەر دڵی کوردان خۆش بکا ماڵی مامۆستا ھێمن کراوەتە بنکەی پاراستنی ئاسەواری ناودارانی فەرھەنگ و ھونەری شاری مەھاباد لە شاری مەھاباد کەم نین ئەو بلیمەتانەی کە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانستی فەرھەنگی و ھونەری دا بوون بە چرایەکی پڕشنگدار و ڕێگای خزمەت بە گەلیان ڕووناک کردووەتەوە جێگای خۆی بوو لە شوێنێکی تایبەت و شیاودا ئاسەوار و کەل و پەلی بەجێ ماوی ئەو مەزنانە کۆ بکرێنەوە و ئەویندارانی ئەوان بیانبینن و سوکنایی یان بێتێ و بەرەی داھاتوو بیانناسن قەدریان بزانن دەرسیان لێوەرگرن و ڕێیان کوێر نەکەنەوە جا چ جێیەک پیرۆزتر و بەنرخ تر لە ماڵی مام ھێمن بۆ ئەو کارە پەیکەرەی مامۆستا ھێمن کاری ھونەرمەندی ناسراوی پەیکەرسازی کورد مامۆستا ھادی زیائەددینی لە ڕێکەوتی ی خەرمانانی لە سەرای ھێمن پەردەی لادرا ئاسەوارەکانی مامۆستا ھێمن بریتین لە نمونەیەک لە ناڵەی جودای ناڵەی جودای چۆن نەناڵم ئەودڵەی پڕ ھەستی من چۆک لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من چۆن نەناڵێم ئەو دڵە ھەنگاوتەیە بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی ھەیە چۆن نەسوتێت ئەو دڵەی ھین خەمە ئەوپەپولەی وەک میوانی شەمە چۆن نەناڵێم ئەو بزاڤەی بڕبەدڵ دوور لە گوڵزارەو خەریقی ماتەمە ژانی ناسورەی جودایم چێشتووە ھەرچی خۆشم ویستووە جێم ھیشتووە ھەڵبڕاوام من لە یادی نازەنین دەرکراوم من لە خاکی دڵنشین کوردم ئەمن ھێمن لەو کەسانە بوو کە تەمەنی مێرمنداڵی و لاوی و پیری خۆی لە سەنگەری فەرھەنگ و ئەدەب و فۆلکلۆر و شۆڕشدا بەخت کرد و وەک مۆم سووتا و ڕێگای پاشەڕۆژی بۆ ڕووناک کردین پاش دەرچوونی چوار ژمارە لە سروەی ڕەنگینی کوردستان مۆمی ژیانی ھێمن دوایین فرمێسکی ھەڵوەراند و لەی خاکەلێوەی ساڵی ی کۆچی ھەتاوی بۆ ھەمیشە ماڵاوایی لێکردین و لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی بوداقسوڵتانی شاری مەھاباد بە خاکیان سپارد عەبدوڵڵا سلێمان ناسراو بە گۆران شاعیر و ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد بوو لە ھەڵەبجە لەدایکبووە و تا لە خوێندنگە سەرەتاییەکانی ئەو ناوچەیەدا مامۆستا بووە پاشان چالاکیی سیاسی و ڕۆژنامەوانی دەستپێدەکات و چەند جارێک دەخرێتە بەندیخانە لە ەوە تا کۆتایی ژیانی لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا وتار و بابەتی دەنووسی و چەند کتێبی ھۆنراوەشی نووسیوە گرینگیی گۆران لەوەدایە کە یەکەم ھۆزانڤانیی نوێی کوردە کە شێوازی عەرووزیی عەرەبی لە ھۆنراوەی کوردیدا لابردووە و بە شێوازی فولکلۆری کوردی ھۆنراوەی نووسیوە ناوی عبدالله بەگە و کوڕی سلێمان بەگی کوڕی عبدالله بەگە باوک و باپیریشی لە ھۆنراوە و وێژەدا بەھرەیان ھەبووە بنەماڵەی باپیری لە بەگزادەی میران بەگی لە ناوچەی مەریوان بوون پاشان ڕوودەکەنە ھەڵەبجە چونکە خۆیان بە گۆران زانیوە و لەوێ جێگر دەبن گۆران لە ساڵی یان لە دا لە ھەڵەبجە لەدایکبووە لای باوکی قورئان و سەرەتای خوێندنی خوێندووە پاشانیش لە مزگەوتی پاشای ھەڵەبجە بووە بە فەقێ لە دوا ساڵەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم و سەرەتای ھاتنی ئینگلیزدا بۆ ماوەیەک ھەڵەبجە چۆڵ دەبێت و خەڵک ڕوودەکەنە لادێکانی دەوروپشت ماڵی باوکی گۆرانیش لە بەھاری ەوە تا پاییزی ئەو ساڵە ڕوودەکەن چەمی بیارە و لەوێ لە باخێکدا ھەوار دەخەون و بۆ پایز ئەگەرێنەوە بۆ ھەڵەبجە کە یەکەم قوتابخانەی زمانی تورک لە ھەڵەبجە دانرا بۆ پۆلی یەکەم وەرگیراوە وەک گۆران خۆی گێڕاویەتەوە چوونی بۆ قوتابخانە پچڕپچڕ بووە پۆلی چوارەمی لە سەردەمی داگیرکرانی ھەڵەبجەدا لەلایەن ئینگلیزەوە تەواو کردووە لە دا سلێمان بەگی باوکی گۆران کۆچی دوایی دەکات پاشان لە دا موحەممەد بەگی برای بە ھاندانی مستەفا سائیب لەگەڵ عەبولواحید نووریی خاڵۆزایدا دەیاننێرێت بۆ قوتابجانەی عیلمییەی کەرکووک بۆ خوێندن بەڵام ھەر لەو ساڵەدا موحەممەد بەگی برایشی دەکوژرێ ئیتر گۆران کەسی وەھای نامێنێ گوزەرانی خوێندنی خۆی و ژیانی دایکی ببات بەڕێوە لەبەرئەوە دەست لە خوێندن ھەڵئەگرێت و لە ساڵی ەوە تا ساڵی گەلێ دەست تەنگی ئەچێژێ گۆران بۆ یەکەمجار لە ساڵی دا بە مامۆستایی لە قوتابخانەی ھەڵەبجە دامەزراوە و تا لە خوێندنگەکانی ئەو ناوچەیەدا ماوەتەوە پاش ماوەیەک بێکار ئەمێنیتە و دواییش بە یارمەتیی تۆفیق وەھبی گوێزراوەتەوە بۆ دایەرەی ئەشغاڵ بەشی کاروباری ڕێگاوبان و تا گیرانی یەکەمی لە دا لەو بەشەدا ئەمێنێتەوە لەو بەینەدا چەند ساڵێک لەگەڵ چەند ڕۆشنبیرێکی تری کورددا دەچێ بۆ یافا لە فەلەستین و لە ئێستگەی ڕادیۆی ڕۆژھەڵاتی نزیک بە مەبەستی بەشداری لە خەباتدا لە دژی فاشیزم بەشی کوردستان دەکەنەوە لە تشرینی دووەمی دا لە بەندیخانەی یەکەمی دێتەدەر و دەچێ بۆ سلێمانی و دەبێ بە بەرپرسی ڕۆژنامەی ژین تا ئەیلوولی لەسەر ئەم کارە ئەمێنێتەوە لە ی تشرینی یەکەمی دا بۆ جاری دووھەم لەگەڵ کۆمەڵێ لە ئاشتی خوازانی سلێمانی دەگیرێ و فەرمانی ساڵێ بەند و ساڵێ خستنە ژێر چاودێریی پۆلیسی بەسەردا ئەدرێ ماوەی بەندکردنەکەی لە سلێمانی کەرکووک کوت بەعقووبە و نوگرە سەلمان و ماوەی چاودێرییەکەشی لە بەدرە بەسەردەبا لە ی ئەیلوولی دا ئەم فەرمانی بەندکردنەی تەواو دەکات و ئازاد دەکرێت و دەچێتە بەغدا و چەند ڕۆژێک لەوێ لە یەکێک لە پڕوژە میریەکانی خانوودا ئەبێت بە چاوەشی کرێکار کاتێک کە ئیسرائیل ھێرش دەباتە سەر میسر دوای ڕاس بوونەوەی عەرەبەکان لە ئیسرائیل بڕێک لە کوردەکانیش بە ناوی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵیان پەیمانی برایەتی دەبەسن گۆرانیش لەوانەی و دەیگرن و لە ی تشرینی دووەمی دا دادگای عورفی لە کەرکووک فەرمانی سێ ساڵ بەندی بە بارمتە دانانی ھەزار دیناری کاتی دەسەپێنێت بەسەریدا ئەویش بەوەی کە تا سێ ساڵ ورتەوی لە دەم دەرنەیەت و کردەوەی وای لێ نەوەشێتەوە میری پێی دڵگران ببێ گۆران نە ھەزار دینارەکەی ئەبێ و ئە ئەشیەوێ گفتی وەھا بە میری بدات بۆیە ئەخرێتەوە بەندیخانە و تا ی ئابی پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ی گەلاوێژ لە زینداندا ئازاد دەکرێت گۆران ئەم ماوەیەی بەندیخانەی کەرکووک و بەعقووبە بەسەربردووە پاش بەربوونی لە زیندان ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و پاش ئەوە بە ماوەیەک لەگەڵ شاندێکی میللی سەر لە یەکێتیی سۆڤیەت و چین و کۆریای باکوور ئەدا لە سەرەتای دا سەرپەرشتیی گۆڤاری شەفەق ئەگرێتە دەست و بە ناوی بەیان دەردەکات لە ئیسکانی سلێمانیش دایدەمەزرێنێت و تا ناوەڕاستی کاری تێدا دەکات ئەنجا بەبیانووی ئەوەوە کە گوایە بێپرس کاری بەجێھێشتووە کار بەجێھێشتنەکەی بۆ چوون بوە بۆ شەقڵاوە بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی دووھەمی مامۆستایانی کورددا لەسەر کار لای دەبەن لە ناوەڕاستی ساڵی دا دێتە بەغدا و ئەبێ بە یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە بەشی کوردیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا و بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ئازادی یەکەمین کۆمەڵە شێعری گۆران بە ناوی بەھەشت و یادگار لە لەسەر ئەرکی عەلائەدینی سەجادی لە بەغدا لە چاپ دراوە ناوەڕۆکی ئەم بەشی دیوانەی ھەروەکو خۆی لە سەرەتای کۆمەڵە شێعرێکیدا ئاماژەی پێ کردووە سەرانسەر لەگەڵ بابەتەکانی جوانی و دڵداری خەریکە و مامۆستا پێشکەشی دەکات بەو شۆخ و نازدارانە کە جوانییان وەک تێغ نابڕێ وەک چرا پێش چاو ڕووناک ئەکاتەوە لە ساڵی دا لە چاپخانەی ژین قەسیدە درێژەکەی پەیامی کورد بۆ میھرەجانی چوارەمی گەنجان و قوتابییان لە بوخاریست لە چاپ دەدات لە دا گۆران بەنیاز بووە کۆمەڵەشێعرێک بە ناوی سروشت و دەروون لە چاپ دا کە دوای خستنە ژێر چاپی تەواوی نەکرد کە پاشان لە لایەن ھۆگر ی کوڕی و براکانی لە دا بە ناوی سروشت و دەروون لە گەڵ ئۆپەرێتی ئەنجامی یاران لە چاپ دراوە گۆران زۆر باش ئاگاداری نوێ بوونەوەی ئەدەبیاتی گەلانی تر وەک تورک و ئینگلیزی بووە چون نەویستووە لە ئەدەبیاتی ڕۆژ دوور کەوێتەوە دەستی داوەتە وەرگێڕان گۆران یەکەم شاعیری کورد بووە کە شێوازی کۆنی عەرووزی بەلا دەنێت و شیعری کوردی دەگەڕێنێتەوە بۆ شێوازی ھیجای کوردی باوڕی وابووە کە ئەبێت شێعری کوردی لە عەرووزەوە بگرێتەوە بۆ سەر کێشی پەنجە ھیجا ی کوردی ئەو کێشەی کە فلکلۆری کوردی و شیعری ھەورامی لە سەردەمی ئەردەڵانییەکان پی ھۆنراوەتەوە ھەر لەم بارەوە دوای شیکردنەوەی مانای شیعر لە زمان چەند ناوداری جیھانی پاشان ئەلێت بە دروستیش سەرنج بدەین ئەبینین کە لە گشت زمانەکانی رووی زەویدا شیعرێک بە شیعر دانرابێ و پشتاوپشت ھەتا ئێستا بە جێ ھێڵرابێ ھەر ئەو شیعرانەن کە بە پێی تابەتێتی و پێوانەی نەتەوەی عائیدی خۆیان وەزنێک تایبەتییان ھەیە تەنانەت قافیەش لەناو ھەندێ نەتەوەدا بە پێویستی بنجی ئەسڵی دائەنرێ بۆ شیعر ئەگەرچی شیعری ئەم نەتەوانە ھەرگیز وەک ھی ئەوانی تر نەیتوانیوە بە کێوی ناوبانگی ئیتاتیکی بە ناوی شیعری پەخشانەوە ناو بە ناو ئایا بخوێنینەوە ئەو نوێ خوازیە دەبێت بە ھۆی ئاڵگوڕێکی نوێ لە دنیای ئێستای شیعری کوردیدا گۆران بێجگە لە شیعر دەستێکی بەرزیشی لە بواری پەخشاندا بووە پەخشانی گۆران ڕەنگدانەوەی سەردەمی ژیانی خۆیەتی و خۆیشی بەردەوام نەبووە لە سەریان و لە ڕاستیدا ئەو گرنگییەی بە شیعرەکانی داوە و ھەوڵی تازە کردنەوەی تێدا داوە بەو شێوەیە لە پەخشانەکاندا کاری نەکردووە لە کاتی ژیانیدا سێ دیوانە شیعری بەھەشت و یادگار و فرمێسک و ھونەر و پەیامی کورد ھەروەھا لە و دا ھەڵبژاردەیەکی چیرۆکی بێگانە و ھێندێ سەرنجی رەخنەگرانەی بە چاپ گەیاندووە بەڵام گۆران زۆر بە ئاوات بوو تا پێش مەرگی دیوانە شێعرەکەی لە چاپ بدرێت لە لیژنەیەک پێکھاتوو لە محەممەدی مەلا کەریم دوکتۆر عێزەدین مستەفا کاکەی فەلاح حەمەکەریم فەتحوڵڵا جەلال دەباغ و ھۆگر گۆران و ھێرۆ گۆران و ئەژی گۆران بۆ کۆ کردنەوەی بەرھەم و شێعرەکانی کە زۆربەی لە گۆڤار و رۆژنامە کوردییەکانی دەرەوە و ناوەوەی عێراق بڵاو کرابوونەوە وەک گۆڤاری ھاوار لە سووریا و ڕۆژنامەی ژیانەوە و دەنگی داس و ژین و ئازادی و گۆڤاری گەلاوێژ و دەنگی گێتی تازە و ھیوا و شەفەق و بەیان و بڵێسە و رووناھی و نامیلکەی دیاریی لاوان و یادگاری لاوانی عێراق ئەکەونە تەقالادان و بەم بۆنەیەوە ئاگاداری و بانگەوازێک بو ئەدەب دوستان لە ڕۆژنامەی بیری نوێ ژمارەی و پاشکۆی عێراق ژمارەکانی و بڵاو ئەکەنەوە لە ئاکامدا دیوانەکەی لە ساڵی ئەکۆیتە بەر چاوی خوێنەران و ھۆگرانی شێعری کوردی لە سەرەتای دا دەردەکەوێ کە گەدەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە نەشتەرگەرێکی سەرکەوتووی لە بەغدا بۆ دەکرێ بەڵام پاش وادە پاش ئەو نەشتەرگەرییە لە نیساندا ئەچێ بۆ مۆسکۆ و سێ مانگێک لە نەخۆشخانەی کرێملین و سەنەتۆری بەرڤیخە بەسەر دەبا و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ ئێراق پاش گەڕانەوەی بە ماوەیەکی کەم نەخۆشییەکەی سەرھەڵدەداتەوە لەبەر ئەوە ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و لەوێ لە جێدا ئەکەوێ لە ی تشرینی دووەمی ژیانی کۆتایی پێدێت ئومێد ئاشنا کتێبی نووسین و پەخشان و وەرگێڕاوەکانی گۆران ی کۆکردووەتەوە و پێشەکیی بۆ نووسیوە و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس لە ساڵی لە ھەولێر چاپی کردووە یورانیوم یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە ھێمای کیمیاییی و گەردیلە ژمارەی ماددەیەکە لە سروشتدا کەمە چەند بەکارھێنانی ھەیە بەڵام زۆر جار خراپ بە کار ھێنراوە بە مەبەستی سەربازی بووە بەڵام سوودی زۆری ھەیە وەک دروستکردنی وزەی کارەبا بەڵام ماددەیەکی تیشکدەرە گەر تیشکەکە بە لەشی مرۆڤ بکەویت یان دەیکوژێ بە نارەحەتی یان تو شی نەخۆشی شێرپەنجەی دەکات کە چارەسەری نییە و پاش ماوەیەک دەمرێت لە یورانیوم چەند ماددەیەکی بەھێزتر ھەیە کە دەستکردە یان سروشتین بەڵام زیانەکانی لە سوودەکانی زیاترە ئەگەر یورانیوم چاک بکریت واتە بەکاربھێنرێت لە ھەر جێگەیەکدا ئەوا ئەو شوێنە تووشی پیسبوونی ئەتۆمی دەبێت کە ھەموو شێوەیەکی ژیان تێدا نامێنیت و ناتوانین ئەو جێگەیە بەکار بێنین و بۆ ماوەی نزیکەی ساڵ پاک نابێتەوە قورئان لە ئیسلامدا بریتییە لە وتە و ڕاسپاردەی خوا کە نێردراوە بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد د خ قورئان لە عەرەبیدا لە وشەی قر وەرگیراوە کە بەمانای خوێندنەوە دێت و بنچینەی ئەویش لە وشەی القر وەرگیراوە کە بە مانای کۆکردنەوە و لە خۆگرتن دێت و قورئان ئەو ناوەی لێنراوە بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک ئایەت و سوورەتی زۆر لەخۆدەگرێت و کۆیان دەکاتەوە موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە قورئان کتێبی خوایە کە نێردراوە بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد لەبەرئەوە لەو باوەڕەدان کە خوێندنەوە و گوێگرتن لێی و کارکردن پێی ھەمووی خواپەرستییە و موسڵمان لە خوا نزیک دەبێتەوە پێی و دڵنیا دەبێت و زۆربەیان لەو باوەڕەدان کە بناغەی شارستانی و ڕۆشنبیرییەکەیانە قورئان ئەدوێت لەبارەی بابەتی جۆراوجۆرەوە کە ژیانی مرۆڤ دەگرێتەوە لە دنیا و ڕۆژی دواییدا دنیا و ئایین لە ئیسلامدا بەیەکەوە بەستراون قورئان بناغەی بیروباوەڕی موسڵمان دادەنێت و بانگی خەڵک دەکات بۆ پەرستنی خوا و گوێڕایەڵبوون و ملکەچبوون بۆی و بیرکردنەوە لە دروستکراوانی و دەدوێت لە بارەی مافەکانی مرۆڤ و ئەرکەکانی بەرامبەر پەروەردگاری خۆی و کۆمەڵگە و ئاینەکەی و ھەموو گەردوون قورئان سیستەمێکی کۆمەڵایەتی دیاری دەکات بۆ موسڵمانان و ڕەوشت و ئاکاری موسڵمان لەخۆدەگرێت و زۆر ئامۆژگاری و پەند لە ژیانی پێشینەکان باس دەکات خەڵک ئاگادار دەکاتەوە لە سزای ئاگر لە ڕۆژی دواییدا لەگەڵ زۆر بابەت و لێدوانی تر قورئان دابەش دەبێت بۆ بەش بە ھەر بەشێک ئەوترێت سوورەت و ھەر سوورەتێک دابەش دەبێت بۆ ژمارەیەک ڕستە و وتە کە ناو دەبرێت بە ئایەت ھەموو سوورەتێک بە دەربڕینی بسم اللە الرحمن الرحیم دەست پێدەکات جگە لە سوورەتی تەوبە کە بەبێ ئەو دەربڕینە دابەزی واتای ئەو دەربڕینەش بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان ە یەکەمین ئایەت کە دابەزی ئایەتی قر باسم ربک الی خلق بوو و دوا ئایەت کە دابەزی ئایەتی واتقوا یوما ترجعون فیە الی اللە بوو زانایانی موسڵمان کۆکن لەسەر ئەوەی قورئان بە یەک جار دانەبەزیوە و لە کاتی جیاوازدا ھاتووەتە خوارەوە لە ماوەی زیاد لە بیست ساڵ کۆکردنەوەی قورئان لە سەردەمی ئەبوبەکری سدیقدا کرا بۆ یەکەم جار کۆکردنەوە بە مانای نوسین وتۆمارکردنی قورئان دێت کە بە چوار قۆناغدا تێپەڕیوە نزیکەی کەسێک ھەبوون کە پێغەمبەر محەممەد لە ژیانی خۆیدا داینابوون بۆ نووسینەوەی قورئان و دوای ئەوەی ئایەتەکانی بۆ ئەخوێندنەوە و پێی ئەوتن کە لە چ شوێنێک داینێن لای چ ئایەت و لە چ سوورەتێکدا لە سەردەمی پێغەمبەردا بە سێ شێوە قورئان ئەپارێزرا بە لەبەرکردن یان بە نوسینەوەی لەلایەن نووسەرانی وەحییەوە یان بە نوسینەوەی لەلایەن خەڵکی ترەوە جگە لە نووسەرانی وەحی بەڵام لە لە ژیانی پێغەمبەردا قورئان لە یەک بەرگدا بە کۆیی نەنوسرایەوە لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر محەممەد زۆرێک لە عەرەبەکان لە ئاین پاشگەز بوونەوە کە ئەبوبەکر بەرەنگاری ھەموویان بوویەوە لەوانەی کە بە تەواوی لە ئاین پاشگەز بووبونەوە و ئەوانەی کە وازیان لە ھەندێک دین ھێنابوو وەک زەکەتدان و ئەوانەش کە بانگەوازی پێغەمبەرایەتیان ئەکرد بەم شێوەیە شەڕێکی گەورە ڕوویدا و لەو شەڕانەدا ژمارەیەکی زۆر موسڵمان بوونە قوربانی کە بەپێی گێڕانەوەیەک کەس لەوانەی ھەموو قورئانیان لەبەر بوو کوژران ھەر لەبەر ئەوە عومەری کوڕی خەتاب پێشنیاری بۆ ئەبوبەکری سدیق کرد کە ھەموو قورئان لە یەک بەرگدا محف بنوسرێتەوە بەم شێوەیە ئەبوبەکر لیژنەیەکی دروست کرد بۆکۆکردنەوەی قورئان کە لە عومەری کوڕی خەتاب و زەیدی کوڕی سابت پێک ھاتبوون بۆ کۆکردنەوەی قورئان و ژمارەیەک لە ھاوەڵان دەست نیشان کران بۆ نوسینەوە نزیکەی دوو ساڵ خەریکی کۆکردنەوەی ھەموو ئەو بەرگانەی قورئان بوون قورئان بەو شێوەیەی خۆی مایەوە وەک سەردەمی ئەبوبەکر بەڵام دوای ئەوەی لە سەردەمی عومەری کوڕی خەتابدا فتوحاتی ئیسلامی فراوان بوو و بەردەوام لە زیاد کردندا بوو خەڵکی عێراق و شام و ھەندێک ناوچەی تر جیاوازی کەوتە نێوانیان لەسەر خوێندنەوەی ڕاستی قورئان بەم شێوەیە عوسمانی کوڕی عەفان لیژنەیەکی دروست کرد لە نووسەرەکانی وەحی سەردەمی پێغەمبەر بۆ لەبەر گرتنەوەی ئەو نوسخەیەی قورئان کە لە سەردەمی ئەبوبەکردا ئامادە کرابوو عوسمان ھەر قورئانێکی ئەنارد بۆ وڵاتێک کەسێکی شارەزای لەگەڵ ئەنارد بۆ ئەوەی خەڵک فێری چۆنییەتی خوێندنەوەی بکات و بۆیان ڕوون بکاتەوە ئەو قورئانانەی لە سەردەمی عوسماندا و پێشتریش نوسرابوونەوە سەر و بۆریان نەبوو بۆیە ئەو کەسانەی کە عەرەب نەبوون ئەکەوتنە ھەڵەوە لە کاتی خوێندنەوەی ئەبو ئەسوەدی دوئەلی یەکەم کەس بووە کە دەستی کرد بە خاڵبەندی قورئان بەم شێوەیە نوسینەوەی قورئان سەردەم دوای سەردەم جوانکاری و ئاسانکاری زیاتری بە خۆیەوە بینی زانستی قورئان زۆر و ھەمەجۆرە و زانایان بە شێوازی جیاواز بابەتەکانی قورئانیان دابەش کردووە و گرنگترین پۆڵێن کردنی قورئان کە ھەموو ئەو باس و خواسانە لە خۆ دەگرێت ئەمەی خوارەوەیە قورئان بە شێوەیەکی گشتی دوو جۆر باس دەگرێتە خۆی ژمارەی سوورەتەکانی قورئان سوورەتە ئەمانەی خوارەوەن قورئان دابەش دەبێت بەسەر بەشدا و بۆیە لە ناو کوردەکان بە سیپارەیش ناسراوە سوورەتەکانی قورئان دابەش دەبن بۆ سوورەتی مەککی و مەدەنی سوورەتە مەککییەکان ئەو سوورەتانەن کە پێش کۆچ کردن بۆ مەدینە دابەزیون وزیاتر باس لە بیروباوەڕ دەکەن و ژمارەیان سوورەتە و سوورەتە مەدەنییەکان ئەوانەن کە لەدوای کۆچکردن دابەزیون و زیاتر باس لە شەریعەت و یاساکانی حەرام و حەڵاڵ دەکەن و ژمارەیان سوورەتە سەرەتایەکی کورت دەربارەی سەرھەڵدانی رۆژنامەگەری داھێنانی ئامێری چاپ لە سەدەی پانزەھەمی زاینی دا لە سەردەستی مسگەرێکی ئەڵمانی یوحەنان گۆتەنبەرگ داھێنراوە گۆتەنبرگ لەو داھێنانەیدا ھیچ سود و دەسکەوتێکی پێنەبڕاوە لەبەر سەرقاڵی و دەستکورتی کاتی کتێبی ئینجیلی پیرۆزی ئاینی لە چاپ داوە تەنانەت بیری چوە ناوی خۆشی لەسەر تۆمار بکات بەر لە گۆتەنبرگ ھەوڵێکی تریش لە لایەن بازرگانێکی چاینی بەناوی بی شینگ ھەبووە بەو داھێنانەی گۆتەنبرگ شۆڕشیکی مەزن لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا دروست بوو چاپ رۆلێکی ئێجگار گرینگی بینی لە بەرەو پێشوەچونی شارستانیەت لە سەرانسەری دونیادا ماوەیەک پاش ئەو داھینانە گۆڤار و رۆژنامە بەشێوەیەکی رێک و پێک چاپ و بڵاو کرانەوە لەساڵی لێکۆلەرەوەی ئەڵمانی ئۆتۆگروت ئەم پێنج مەرجەی داناوە بۆ جیاکردنەوەی ڕۆژنامە لە ھۆیەکانی تری پێوەندیەکان یەکەم ھەفتەنامە لەمیژودا لە شاری ستراسبۆرگ بە ناوی پێوەندی رێلەیشن لەساڵی لەلایەن جۆن کارلۆس چاپ و بڵاوکراوەتەوە ھەروەھا یەکەم رۆژنامەی رۆژانە لە لەندەن بەناوی دێلی کرانت لە رۆژی ئازاری دا لەسەر دەستی ئیدوارد کرانت چاپ و بڵاو کراوەتەوە لەرۆژی نیسانی میقداد مدحەت بەدرخان لە شاری قاھیرەی میسر دەرگایەکی پڕ مەینەت و زەحمەت بەڵام دەرگایەکی شارستانی بۆ گەڵە ستەم دیدەکەی خۆی خستە سەرپشت و یەکەم رۆژنامەی کوردی بەناوی کوردستان دامەزراند لەو رۆژەوە کاروانی خەبات و تێکۆشان بەریوەیە بۆ بەدیھینانی ئاوات و ئامانجەکانی بەدرخان بۆ ئازادی و رزگاری کوردو کوردستان بەپێ ی سەرچاوەکان رۆژنامەکە سێ ھەزار دانەی لێ چاپ دەکرا دانەی بەخۆڕایی لە کوردستان لی دابەش دەکرا ئەگەرچی دەرچواندنی رۆژنامەی کوردستان لە قاھیرە دوور لە خاک و خەڵکی ستەم لێکراوی کورد بە ھۆی زۆڵم و فشاری ناحەزانی گەلی کورد بووە چەندین جاریش جێگۆڕکێی پێکراوە ئەو پیشەیە ئەگەر لە مێژودا بە ناوی پیشەی گەڕان بە دوای سەرئێشەدا ناوی دەرکردبیت رۆژنامەگەری کوردی تا ئەمڕۆش گەڕان بووە بە دوای مەرگدا ھەندێک لە شۆرە سوارەکانی مەیدانی رۆژنامەگەری کوردی ئەوانەی کۆچی دوایی یان کردوە میقداد مەدحەت بەدرخان خاوەنی رۆژنامەی کوردستان عەبدول کەریم ئەفەندی خاوەنی گۆڤاری رۆژی کورد مستەفا پاشا یامولکی خاوەنی گۆڤاری بانگ کوردستان مێژونوس حسین حوزنی موکریانی خاوەنی گۆڤاری زاری کرمانجی ماموستا ئیبراھیم ئەحمەد خاوەنی گۆڤاری گەڵاوێژ ماموستا عەلائەدین سەجادی خاوەنی گۆڤاری نزار ماموستا ئەنوەر مائی خاوەنی گۆڤاری رۆناھی پیرەمیردی شاعیر خاوەنی رۆژانەی ژین مەلا شەریف ڕەنگەرێژی خاوەنی رۆژنامەی ئازادی ماموستا گیو موکریانی خاوەنی گۆڤاری ھەتاو جگە لە سەدان نووسەر و رۆشنبیرو ھونەرمەند دڵسۆزانە لە رۆژگاری خۆیدا بەشداری کردووە لە گەشە پێدانی رۆژنامەگەری کوردی دا وەکو ماموستا عەبدولا گۆران مەعروف بەرزنجی غەفور میرزا کەریم جەلالی میرازا کەریم ئەمینی میرزا کەریم ئەحمەد غەفور مەلا ئەنوەر مائی شاعیری بەناوبانگ قانیع ماموستا شاکر فەتاح محەمەد تۆفیق وردی محەمەد مەولود مەم سالح حەیدەری دەیانی تر رۆژنامەگەری دەستەلاتی چوارەم وەکو لە سایدی جوریس پیدیا باسکراوە بنەماکانی دەولەت لەسەر سێ کۆلەگەی بنەڕەتی دامەزراوە گەڵ یان نەتەوە ھەریم یان نیشتمان دەستەڵاتی سیاسی دەستەڵاتی سیاسی بریتیە لە دەستەڵاتی یاسا دانان دەستەڵاتی جێبەجی کردن دەستەلاتی دادوەری لەبەر ئەوەی رۆژنامەگەری بە گشتی رۆلی کاریگەری ھەیە لە ھۆشیار کردنەوە و ڕینمایی کردنی تاکەکانی کۆمەڵ و دروستکدنی ڕای گشتی و گۆڕانکاری لە یاساکان چونکە رۆژنامە گەری وەکو ئاوێنەیەک وایە بارو رەوتی کۆمەڵگا بەردەوام رەنگی تیا ئەداتەوە کاریگەری راستەوخۆی ھەیە لەسەر ھەموارکردن و گواستنەوەی رای خەلک لە سەر شێوازی دەستەلات و پەردە لادان لەسەر کەم و کوڕیەکان و بەدوادا چونەوەیان بۆیەش ناوی نراوە دەستەڵاتی چوارەم جۆرەکانی رۆژنامەگەری رۆژنامەگەری ئاشکرا نھێنی حکومی حیزبی ئەھلی شار شاخ رۆژنامەگەری سەرکاغەز رۆژنامەگەری ئەلەکترنی بەگشتی ھەمو جۆرەکانی رۆژنامەگەری کورد لە قەیران دایە میدیای حیزبی زاڵە بە سەر میدیای ئازاد جاران خوینەر بە چرای گەنەگەرچک لە دوای رۆژنامەی حیزبەکان دەگەرا کەچی ئێستا چەمۆلەی لێدەگرن لە وولاتە پێش کەوتوەکانی دونیا حیزب رۆژنامەی تایبەتی نیە بەلکو رۆژنامەی نزیک لە حیزب ھەیە سەربەخۆیە پانتایەکی بچوکی حیزبایەتی تیایە بەلام لای خۆمان رۆژنامەی حیزبەکان زۆرە خوێنەری کەمە لەگەل رێزمدا بۆ ئەوکەسانەی لە رۆژنامەی حیزبەکان کار دەکەن کرێکارن دەبی بەپێی مەزاجی خاوەنکار ووشەسازیان بۆ بکەن وێنە و چاو پێکەو تنیان بڵاو بکەنەوە ئەمڕۆ ھاوکێشەی نێوان رۆژنامە نوسی بەدبەخت و سەرکەدەی دەست رۆیشتوی ناو حیزب بەم شێوەیە رۆژنامە نوس ئەگەر رەخنەی لێ بگری و فەرامۆشی بکات سەرکردە حەز لەچارەی ناکات و لێی خۆش نابیت رەنگە نانیشی ببڕیت بەسەرەکەیتر ئەگەر رۆژنامەنوس مەرای بۆبکات دەست خۆشی لە کارە ناڕەوکانی بکات سەرکردە لە بیری ناکات پاداشی ئەداتی و پشتگیری دەکات بەلام رۆژنامەگەر راستگۆیی و متمانەی خوێندەواری خۆی لەدەست ئەدات لەیادی سالەی رۆژنامەگەری کوردی سەری رێزو نەوازەش بۆ شەھیدانی قەڵەم و مەرەکەب گشت سەربازە گۆمناوەکانی مەیدانی رۆژنامەگەری کوردی دا دەنوێنم سەرچاوەکان لەیلا قاسم لەدایکبووی لە خانەقین عێراق مردووی ی ئایاری لە بەغدا عێراق چالاکوانێکی سیاسیی کورد بوو کە ڕژێمی بەعسی عێراق لە بەغدا لە سێدارەی دا لەیلا قاسم وەک یەکەم کچی شەھیدی خەباتی کورد وە زۆر جاریش بە بووکی کوردستان ناوی دەھێنرێت لەیلا قاسم کچە تێکۆشەری کورد ساڵی لە گوندی بامیلی سەر بە شاری خانەقین لە خێزانێکی ھەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە لەیلا سێ برا و خووشکێکی ھەبووە بەناوەکانی سەبیحە سەلام سەفا سەڵاح قاسم حەسەنی باوکی لەیلا کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەلوەند بوو دوای ئەوەی قاسم خانەنشین کراوە ساڵی لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا ھەموو خوشک و براکانی لەیلا سەبیحە سەلام سەفا سەلاح خەریکی خوێندن بوون سەرباری خوێندن ھەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کردووە لەیلا قاسم بۆ یەکەم جار لە ساڵی لە شاری خانەقین چووەتە بەر خوێندن و قۆناغەکانی سەرەتایی و دواناوەندی لەم شارە تەواو کردووە لەیلا لە ساڵی دا لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە لەیلا ھەر زوو ئاشنایەتی لەگەڵ بزووتنەوە و ڕێکخستنەکانی نەتەوەکەیدا پەیداکرد ساڵی لە ڕێگای سەلام قاسمی برا گەورەکەیەوە پەیوەندی بە بزاڤی سیاسیی نەتەوەکەیەوە کردووە و لەنێو ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان خەبات و تێکۆشانی بەڕێوەبردووە لەیلا ساڵی بوو بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کردستان لەیلا قاسم لەنێو قوتابییە کوردەکانی زانکۆی بەغدا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبووە لە وشیارکردنەوە و ڕێکخستنیان لە کاتێکدا کە دەگوترا ژن ناتوانێت شانبەشانی پیاوان لە شار و لە شاخ و لە دێھاتەکاندا خەبات بکات لەیلا بە پێچەوانەوە شانبەشانی قوتابییە کوڕەکانی کورد خەباتێکی بەرفراوانتری بەڕێوەدەبرد و دژ بە نایەکسانی مافەکانی ژنان و پیاوان بوو بەتایبەتیش کە بۆ خودی خۆی لە بواری کۆمەڵناسیدا دەیخوێند و لە ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی کورددا تێگەیشتبوو لەیلا قاسم لەگەڵ یەکێک لە ھاوڕێکانی خۆی بە ناوی جەواد ھەمەوەندی کە بەیەکەوە خەبات و چالاکییان دەکرد زۆر یەکتریان خۆشدەویست ئەگەرچی لەیلا خوێندکاری زانکۆ و جەوادیش کرێکاری یەکێک لە کارگەکانی بەغدا بوو بەڵام خۆشەویستییەکی بێسنووریان لەنێواندا ھەبوو لەیلا ھەر بەڕێگەی جەوادیشەوە بۆ ماوەیەک لە ناوچەکانی باشووری کوردستان چووە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگەوە ئامانجی لەیلا قاسم لەمەدا زیاتر ناسینی ڕەوشی سیاسی کورد و بە شێوەیەکی باشتر بەڕێوەبردنی خەباتی ڕێکخستن بوو لەنێو شارەکاندا لەیلا قاسم و جەواد ھەمەوەندی ھەردووکیان ھاوبیر و کۆک بوون لە پرسەکاندا لەپێناو سەرکەوتنی دۆزی گەلەکەیاندا لەیلا بە خەبات و تێکۆشانی خۆی سەلماندی کە ژنانیش شانبەشانی پیاوان دەتوانن خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی گەلەکەیان بەڕێوەببەن لە سەرەتای ساڵەکانی کە گەلی کورد لە باشووری کوردستان بە قۆناخێکی ھەستیاردا تێپەڕ دەبوو لەیلا قاسم و جەواد و ھاوڕێکانیان سەرباری نکۆڵیکردنی ڕژێمی بەعس لە ھەبوونی گەلی کورد ئەوان سوور بوون لە خەبات و تێکۆشان بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی گەلەکەیان ھەروەھا لەیلا و جەواد لە سەرەتای ساڵی بەیەکەوە لێکۆڵینەوەیەکی زانستییان لەسەر کۆمەڵگەی کورد ئەنجامدابوو و لە دەرفەتێک دەگەڕان کە بڵاوی بکەنەوە بەڵام بەھۆی تێکچوونی گفتوگۆکانی نێوان سەرکردایەتی کورد و ڕێژیمی عێراق و دەستپێکردنەوەی شەڕ و پاشانیش بەھۆی گیرانی لەیلا قاسم و جەواد و ھاوڕێکانی تریان دەستنووسی لێکۆڵینەوەکەشیان لەلایەن سیخوڕەکانی حکومەتی عیراقەوە لەناوبردرابوو لە ئازاری دا دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ و ھێرشکردنەوەی ڕێژیمی عێراق بۆسەر ناوچەکانی کوردستان ڕێژیمی بەعس دەستیکرد بە کۆچبەرکردنی ھەزاران کورد و بۆردومان کردنی ھەر دوو شاری قەڵادزێ و ھەڵەبجە و ڕاوەدوونان و گرتنی ڕۆشنبیران و قوتابیان و ئازادیخوازانی کورد ھەر لەو کاتەدا ھەزاران کەسیش لە تاکەکانی کۆمەڵ بۆ بەرگریکردن لە مافی نەتەوەکەیان ڕوویان لە شاخەکان کرد و چەکی پێشمەرگەیاتییان ھەڵگرت لەو کاتەدا لەیلا قاسم و جەواد ھەمەوەندی و نەریمان فوئاد و ھەندێک لە ھاوڕێکانی تریان پێیانوابوو خەباتکردن تەنیا لە شاخ بەس نییە بەڵکو خەبات و تێکۆشان لە شارەکاندا و لەنێو جەرگەی دوژمندا پێویستییەکی زۆر گرنگی ئەو قۆناخەیە بۆیە ڕوویان نەکردە شاخەکان و لە بەغدای پایتەختی عێراق بۆ درێژەدانی خەبات و تێکۆشان مانەوە لەگەڵ بەرفراوانبوونی شەڕەکان لە ساڵی دا دەزگا ھەواڵگرییەکانی ڕێژیمی بەعس بەردەوام و زۆر بەتوندی چاودێری یەکبەیەکی تاکەکانی کوردییان دەکرد بۆیە ئەوەندەی نەبرد لە ڕۆژی دا لەیلا قاسم و چوار لە ھاوڕێکانی جەواد ھەمەوەندی نەریمان فوئاد مەستی حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان میران لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی بەرفراوانی ھێزەکانی ئاسایش و سەربازی ڕێژیم لە بەغدا دەستگیرکران ڕۆژنامەی الورەی زمانحاڵی ڕێژیمی بەعسی دەسەڵاتدار و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی نێوخۆیی عێراق لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی وەک تێکدەر و گێڕەشێوێن و تیرۆریست بەناو کرد بەڵام لەگەڵ ھەموو ئازار و ئەشکەنجەیەکیشیان بچووکترین کردەوەشیان لەسەر ئاشکرا نەبوو لەیلا لە وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری بەعسدا بێ باکانە ڕایگەیاندبوو بە کوشتنی من ھەزاران کورد لە خەوی نەزانی وشیار دەبنەوە زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستاندا دەکەم ھەموو ئازار و ئەشکەنجەیەک نەیتوانی بڕیاری پەشیمانی بە لەیلا دەربڕێت ڕێژیمی بەعس بە مەبەستی چاوترساندنی لاوان و قوتابیان و چینی ڕۆشنبیری کورد یەکسەر دوای دەستگیرکردنیان دادگایەکی نادادوەرانەی دژ بە لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی بەڕێوەبرد و بڕیاری لەسێدارەدانیانی بۆ دەرکرد ھێشتا دوو ھەفتە بەسەر دەستگیرکردنیان تێنەپەڕیبوو کە کاتژمێر ی سەرلەبەیانی ڕۆژی ی ئایاری لەیلا قاسم و ھەر چوار ھاوڕێکەی لەسێدارەدران تەرمی لەیلا لە گۆڕستانێکی نەجەف شاردرایەوە سەلام قاسمی برای لەیلا قاسم بە ماوەیەک دوای لەسێدارەدانی لەیلا ھەر لە بەغدا لەلایەن بەعسییەکانەوە کوژرا تاوانی سەلام قاسم تەنیا ئەوە بووە کە وێنەی لەیلای خوشکی ناردبوو بۆ دەستی قوتابیانی کورد و ئەندامانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات دایک و باوکی لەیلا قاسمیش بەھۆی لەدەستدانی دوو ڕۆڵەیان ھەر زوو بە کۆست و خەمێکی گەورەوە سەریان ناوەتەوە و کۆچی دواییان کردووە ھەواڵی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم بە کوردستاندا بڵاو بۆوە ھەروەھا ھەندێک لە چاپەمەنییەکانی ئەوساکەی جیھان ھەواڵی لە سێدارەدانی لەیلا قاسمیان وەک لەسێدارەدانی یەکەم ژن لە مێژووی سیاسی عێراقدا بڵاوکردۆتەوە دوای لەیلا قاسم لە سەرتاپای کوردستان ھەزاران منداڵی کورد بە ناوی لەیلاوە ناونران لەیلا قاسم بوو بە چیرۆک و داستان و ھەڵبەستی شاعیرانی گەورەی کوردی وەک جگەرخوێن و ھێمن و زۆری تر ھەروەک ھێمن لەسەر قارەمانی لەیلا دەڵێ چەندین خێزانی کورد بەھۆی لەیلا قاسمەوە ناوی منداڵەکانیان ناوە لەیلا ھەموو ساڵێک یادی مردنەکەی لەلایەن کوردەوە دەکرێتەوە لە کەلار پاڕکێک بەناوی لەیلا قاسم کراوە لەیلا زانا بە کورمانجی لەدایکبووی ی ئایاری لە شاری فارقینی باکووری کوردستان ژنە سیاسەتمەداری کورد کە بۆ ماوەی دە ساڵ بە ھۆی قسەکردن بە زمانی کوردی لە پەرڵمای تورکیا زیندانی کرا لەیلا زانا رۆژی ئایاری ساڵی لە شارۆچکەی فارقینی سەر بە شاری دیاربەکر لە دایکبووە و ساڵی بوو بە یەکەمین ژنی کورد کە توانی ببێتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەیلا زانا ساڵی لە مەڕاسمی سوێند خواردن پەرڵمانی تورکیا لە لەگەڵ شەش پەرڵەمانتاری دیکەی کورد بە کوردی سوێندیان خوارد لەو مەراسمە کە لەیلا زانا ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستانی لە نێوچاوان و پرچی بەستبوو بوو بە سەمبوولێکی کورد پاش ئەم مەڕاسمە پەرلەمانتارانی کورد لەیلا زانا ئۆرھان دۆغان سەلیم ساداک و خەتیب دیجلە بە پانزدە ساڵ زیندانیکردن حوکمدران دوو پەرلەمانتارەکەیتر زوبێر ئایدار و یەشار کایاش ڕایانکرد ساڵی دادگای مافی مرۆفی ئەورووپا دەنگی بە ھەڵوەشاندنەوەی سزای زیندانیکردنی چوار پەرلەمانتارە کوردەیدا بەڵام تورکیا دەنگی ئەم دادگایەی بە ڕەسمی نەناساند پاشان لە ساڵی پاش تێپەڕبوونی دە ساڵ لە حوکمی ئەم چوار تێکۆشەرە کوردە بەھۆی فشارەکانی یەکێتیی ئەوروپا تورکیا ئەم پەرلەمانتارانەی ئازاد کرد لەیلا زانا بە ھۆی ھەوڵ و ماندوبوونەکانی لە پێناو چەسپاندنی دیموکراسی لە تورکیا و دەستەبەرکردنی مافی کوردان تا ئیستا زیاتر لە خەڵاتی گرنگی جیھانی بە دەست ھێناوە لەیلا زانا لە کاتی وەرگرتنی رەگەزنامەی فەخری ئیتالیا رایگەیاند لەیلا زانا ئێستا وەک کەسایەتیەکی سەربەخۆ پشتگیری پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی دەکات و ھەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کورد لە تورکیا و بۆ ئەو مەبەستەش چەند جار سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و لە گەل سەرکردایەتی کورد کۆبووەتەوە لەیلا زانا لە مانگی ئایاری ساڵی ی زایینی لە فارقین لە نزیکی شاری ئامەد لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا لە دایک بوو کاتێک لەیلا لە تەمەنی ساڵی دابوو دەگەڵ مەھدی زانا کە قایم مەقامی دیاربەکر بوو ژیانی ھاوبەشی پێک ھێنا تا ئەو کاتە کە کودەتای چەکداری لە تورکیا ڕووی دا و لەیلا زاناش بوو بە زیندانی سیاسی لەیلا زانا لە ساڵی ی زایینی وەک یەکەم ژنی کرد بوو کە توانی کورسی لە پارلەمانی تورکیا بە دەست بھێنێت لەیلا زانا لە کاتێک دا کە لە تورکیا دا قسە کردن بە زمانی کوردی نایاسایی بوو بە زمانی کوردی قسەی کرد و ئەمە بوو بە ھۆکار تا ھات و ھاوارێکی زۆری لە سەر ساز بێت زمانی کوردی تەنانەت لە کاتی قسە کردنی تایبەتیش دا بۆ دەیان ساڵ نایاسیی بوو تەنیا لەم ساڵە دا لە ساڵی ی زایینی دا زمانی کوردی و بەکار ھێنانی بوو بە یاسایی بەڵام سەرەڕای ئەمەش لە شوێنە گشتییەکان ھەر نایاسایی بوو لە لەیلا زانا لە کۆتایی قسەکانی دا بە زمانی کوردی وتی من شانازی ئەوەم ھەیە کە بۆ پاراستنی تەواوەتی سنووری تورکیا و پاراستنی سەربەخۆیی وڵات و یەکگرتوویی خەڵک و سەروەری تەواوی خەڵک سوێند دەخۆم کە وەفادار بم بە یاسای بنەڕەتی و برایەتی و یەکسانی نەتەوەی تورک و کورد تەنیا ئەم بەشەی کۆتایی بە زمانی کوردی بوو کە وتی من ئەم سوێندە بۆ برایەتی گەلی کورد و تورک دەخۆم سەرەڕای ئەوە کە لەیلا زانا مافی پارلەمەنتاری وەک بەرگری ھەبوو بەڵام حیزبەکەی نایاسایی ڕاگەیەندرا و ئاسایەشی خۆشی کەوتە بەر مەترسێوە لەیلا زانا لە ساڵی ی زایینی دەگەڵ چوار نوێنەری دیکەی حیزبەکەی کە بریتی بوون لە ھاتیپ دیجلە سەلیم ساداک و ئۆرھان دۆغان بە تۆمەتی خەیانەت بە نیشتمان و ئەندام بوونیان لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەستبەسەر کرا ئەم تۆمەتانەی کە لە سەر لەیلا زانا ھەبوو لە کاتی دادگا کردنی دا نەھاتنە بەرباس و لەیلا زانا پێوەندی خۆی دەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان رەت کردەوە بەڵام بڕیاری دادوەر بە پێی بڕوا بە شایەت کە لە ژێر ئەشکەنجە شایەتی دابوو درا و لەیلا زانا و ئەوانی دیکە بۆ ساڵ زیندان مەحکوم کران لە کاتێک دا کە بڕیار درا لەیلا زانا وتی ئەمە پیلانە ڕوون ئاشکرایە کە من چیم من ھیچکام لەم تاوانانە قەبوڵ ناکەم وە ئەگەر ئەمانە ڕاست بوایە من بەرپرسیاری ھەموویانم وە ئەستۆ دەگرت ھەرچەند بە نرخی ژیانم تەواو دەبوو من بەرگریم لە دێموکراسی مافی مرۆڤ و برایەتیم لە نێوان خەڵک کردۆ و بەردەوام ھەوڵی بۆ دەدەم تا ئەو کاتەی کە زیندوو بم رێکخراوی نێونەتەوەیی ئەمنستی لەیلا زانای بە زیندانی ویژدان ناساند ئەو لە ساڵی ی زایینی خەڵاتی رافتۆی پێ بەخشرا و لە ساڵی ی زایینی دا خەڵاتی ساخارۆفی لە لایان پارلەمانی ئەورووپا پێ درا لەیلا زانا ھەروەھا خەڵاتی بروونۆ کرێسکای پێ بەخشرا لەیلا زانا لە ساڵی ی زایینی بڕیاری زۆرتری لە سەر درا بە ھۆی ئەوە نامەیەکی نووسیبوو کە بۆچوونی جیاخوازی تێدا بوو و لە یەکێک لە ڕۆژنامەکانی کوردی دا بڵاو ببۆوە ھاوکات کە لە زیندان دابوو پەرتووکێکی بڵاو کردەوە لە ژێر ناوی نووسین لە زیندان را بە پێی داواکاری بەردەوامی تورکیا بۆ بە ئەندام بوونی لە یەکێتی ئەورووپا دا یەکێتی ئەورووپا بەردەوام بۆ ئازادی لەیلا زانا لە سەر بنەمای مافی مرۆڤ ھەڵوێستیان دەربڕی و بۆ ڕوونتر کردنی ھەڵوێستی خۆیان خەڵاتی ساخارۆفیان لە ساڵی ی زایینی بە لەیلا بەخشی لە ساڵی ی زایینی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پاش لێکۆڵینەوەی خۆی بڕیاری دژ بە حکومەتی تورکیا دا ھەر چەند تورکیا ئەم بڕیارەی بە فەرمی نەناسی لە ساڵی ی زایینی بە پێی یاسای نوێ دەبا پێداچوونەوە بە سەر بڕیاری دادگای تورکیا کرابا لە ساڵی ی زایینی خاویەر کۆرکویرا فیلم چێکەری سپانی فیلمێکی لە ژێر ناوی گەڕانەوە لە جیھان را سازکرد و کێشەی لەیلا زانای خستە بەر لێکدانەوە لە وریلی ساڵی ی زایینی لە دادگایەک دا کە تاوانباران بەشداری نەبوون تۆمەتەکان و حوکمەکان دووپات بوونەوە لە مانگی ژۆئەنی ساڵی ی زایینی پاش داوای دادوەری باڵا بۆ پێداچوونەوەی بڕیاری دادگا حوکمی ئازاد کردنی لەیلا زانا و ئەوانیتر درا لە ژانواری ساڵی ی زایینی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕی ئەورۆی بە لەیلا و ھاوڕێیانی بەخشی کە لە لایان وڵاتی تورکیا دەبوایە درابا بە ھۆی ئەوە کە تورکیا مافی ئازادی دەربڕینی لێ پێشێل کردبوون پاشان لەیلا زانا و ئەوانیتر ڕێکخراوی نوێ خۆیان لە ژێر ناوی بزوتنەوەی دێموکراتیکی کۆمەڵگە ڕاگەیاند لە ی ئەوتی ساڵی ی زایینی پارتی ئەنجومەنی دێموکراتیک دەتەپە بە تێکەڵ بوونی حیزبی دێموکراتیکی گەل و دەتەھە دامەزرا لە ساڵی ی زایینی را لەیلا زانا وەک چالاکوانی مافی مرۆڤ لە تورکیا لە حیزبی نوێ دا دەستی بە کار کرد کە لە ساڵی ی زایینی دامەزرابوو لەیلا زانا وەک فکرەیەک بۆ نوێ کردنەوەی ڕێکخستنی تورکیا پێشنیاری ئەوەی دا کە تورکیا لە دابەشکردنی پارێزگاکان دا لە شێوەی فێدراڵی کەڵک وەربگرێ و یەکێک لە پارێزگاکان ناوی کوردستان بێ کە ئەمە باسێکی ھاڵۆزی لێ ساز بوو لەیلا زانا لە پریلی ساڵی بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندان لە لایان حکومەتی تورکیا مەحکوم کرا بە تۆمەتی ئەوە کە چەمکی تێرۆریزمی بڵاو کردۆتەوە بە وتنی ئەمە کە کوردەکان سێ سەرۆکیان ھەیە مەسعود بارزانی جەلال تاڵەبانی و عەبدۆللا ئۆجالان مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە لە عێراق دا جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری کوردە لە عێراق و عەبدۆللا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە لە تورکیایە کە زیندانیە لە دێسەمبری ی زایینی حوکمی ساڵ زیندان بۆ لەیلا زانا لە لایان دادگای تورکیاوە بڕاوە دادگا بڕیاری دا کە لەیلا زانا یاساکانی تورکیای پێشێل کردۆ و ھەیئەتی کەیفەری تورکیا لە وتار لە سەر ئەم بڕیارە دوا کۆمیسیۆنی یەکگرتوویی تورکیا ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ چالاکی ڕامیاری دژایەتی خۆیان بە توندی لە بەرانبەر حوکمی دە ساڵ زیندانی لەیلا زانای دەربڕی لەیلا زانا ئەم وتارەی لە پێشکەش کرد پەروەندەی من دژایەتی دەگەڵ ئازادی بیر و ڕایە و ئەمە دەسەلمینێت کە ھەڕەشە لە سەر ھەر کوردێک لە تورکیا دا ھەیە بڕیاری دادگا شێوەیەکی دیکەیە لە سەرکوت کردن دەم بەستن و تەنبێ کردنی کوردەکان فکری زاڵ بە سەر وڵاتی تورکیایە کە لە ڕێگەی نادێموکراتیک و سەرکوتکرانە و بڕیاری نا عادڵانە بە واتای ڕێگا چارە بۆ ئاشتی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی کەڵک وەردەگرێت بەڵام سەرەڕای ئەوەش خەڵک بۆ مافەکانی پێناسە کراوی خۆیان بەردەوام تا ھەر چەند کە کات بخایەنێت خەبات دەکەن لە ڕێکەوتی ی ژانویەی ساڵی ی زایینی لە دادگای باڵای چوارەمی جەنایاتی دیاربەکر لەیلا زانا بۆ ماوەی مانگ بڕیاری زیندانی لە سەر درا بە ھۆی ئەم وتارەی کە لە زانکۆی لەندەن پێشکەشی کردبوو لە دێسەمبری ساڵی ی زایینی دەتەپە بە تاوانی پێوەندی دەگەڵ پەکەکە نایاسایی ڕاگەیاندرا و و لەیلا زانا و ئەحمەد تورک و ئایسەل تووغلوک و نورەددین دەمیرتاش و سەلیم ساداک و سیاسەتوانی دیکەی کورد بۆ ماوەی ساڵان مافی چالاکی سیاسیان لێ وەرگیرا لە ی ئاپریلی ی زایینی دادگای تورکیا لەیلا زانای بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی فکری تێرۆریستی بۆ ماوەی ساڵ حوکمی زیندان داوە بەڵام لە دواییدا بە ھۆی پشتیوانی نەتەوەی کرد و پێداچوونەوەی حوکمی دادگا لەیلا ئەو سێ ساڵەی لە سەر لاچوو حەوتوویەک پێش لەیلا زانا لە دووھەمین کۆنفرانسی ژنانی کورد لە ھەولێر بەشداری کرد ی مەی ی زایینی لەیلا زانا لە لایەن لقی پێنجی دادگای سزای باڵای دیاربەکر بە تۆمەتی پاڵپشتی لە پ ک ک بە سال زیندان حوکم دراوە پ ک ک پارتێکی کوردییە کە خەبات بۆ عەداڵەت و مافی مرۆڤی کورد دەکا لە کاتێکدا حکومەتی تورکیا بە ڕێکخراوێکی تێڕۆریستی ناو دەبا ئەمە ڕاستی ڕەوشی کوردانە کاتێک کە سیاسەتوانانی کورد سەبارەت بە مافی خۆیان قسە دەکەن حکومەتەکانی عێراق تورکیا سوریا و عێراق ھەوڵ دەدەن تا بە تۆمەتی ساختە و ناڕاست ماف و ھێزیان پێشێل بکەن حیزبی بەعس حیزبێکیی عەرەبی سۆسیالیستی کە لە ی نیسانی ساڵی لە لایەن میشیل عەفلەقەوە دامەزراوە و دوو باڵی سەرەکی عێراق و سووریای ھەبوو و لە عێراقدا لە شوباتی لە رێگەی کودەتای سەربازییەوە بۆ یەکەمجار حوکمی گرتۆتە دەست و لە ساڵی دووبارە دەستەی دووەمی بەعسیەکان لە رێگەی کودەتاوە حوکمیان گرتەوە دەست دروشمەکانی بەعس دروشمی شۆڤینیین و لە ماوەی حوکمڕانیدا بە ئاگر و ئاسن لە ھەوڵی سڕینەوە و پاکتاو کردنی ناسنامە و نەژادی نەتەوەکانی دیکە بەتایبەتی کوردی داوە دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە بە بڕیاری دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانان ھەموو جۆرە کارو بونێکی ئاشکرای حزبی بەعس لە عێراق قەدەغەکرا شێرکۆ بێکەس لەدایکبووی ی ئایاری لە سلێمانی عێراق مردووی ی ئابی لە ستۆکھۆڵم سوێد شاعیرێکی کورد بوو کوڕی فایەق بێکەس بوو و یەکێک بوو لەو شاعیرانەی کە شیعری ھاوچەرخی کوردیی دامەزراندووە شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ی مەیی ساڵی لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە شێرکۆ یەکەمین شیعری خۆی لە تەمەنی ساڵیدا بڵاوکردەوە ساڵی یەکەمین پەرتووکی شیعری خۆی بە ناوی تریفەی ھەڵبەست لە بەغدا لە چاپ دا لە ساڵی لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعیرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شیعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شیعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە ساڵی لە وڵاتی سوید خەڵاتی تۆخۆڵسکی پێ بەخشرا و شیعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕدا لە ساڵی ەوە ھەتا کۆتایی ژیان ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کەنەدا بوو لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ی دامەزراند لە ساڵی ناوەندی چاپ و ڕاگەیاندنی خاک خەڵاتی پیرەمێردی شاعیری بە شێرکۆ بەخشی لە ساڵی دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاپ درا شێرکۆ بێکەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شیعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شیعری نوێ ناساند شیعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە لە لای ئەوان لە پشت ھەموو پیاوێکەوە ژنێک ھەیە دەس بە مۆم و دەس بە کتێب و ڕۆژنامە و بە شمشاڵ و بە کەمانچە و دەس بە شەوبۆی خۆشەویستی لە لای ئێمەش لە پشت ھەموو ژنێکەوە پیاوێک ھەیە دەس بە مار و بە بلۆک و بە دڕکەزی و بە بەردەکانی تەڵاق و دەس بە خوێنی مەرگدۆستی وێنەیەک چوار منداڵی تورک و فارس و عەرەب و کورد بە ھەر چواریان وێنەی پیاوێکیان دروستکرد یەکەم سەری دووەم دەستی سێیەم لەشی و قاچەکانی چوارەم چەکی کردە شانی پیرەمێرد و زەریا ئێرنست ھێمینگوەی وەرگێڕان ڕۆمان تۆفیق وەھبی بەگ ی کانوونی دووەمی ی کانوونی دووەمی ز نووسەر زمانەوان مێژوونووس سیاسەتمەند و ئەفسەری سەربازی بەناوبانگی کورد بوو کۆلیجی سەربازی لە ئەستەمبوڵ تەواو کردووە و بووە بە ئەفسەر ساڵی کراوە بە فەرماندەی کۆلیجی سەربازیی لە بەغدا دواتر لە ساڵی کراوە بە موتەسەریفی پارێزگای سلێمانی و پێش ڕاپەرینەکەی بەردەرکی سەرای سلێمانی لەسەر کار لابراوە ساڵی بووە بە وەزیری ئابووریی و ساڵی بووە بە وەزیری مەعاریف ئەندامی کۆمەڵەی جوگرافیاناسانی بەریتانیا بووە شەش زمانی زانیوە لە چلەکانی سەدەی رابردوودا رۆڵێکی بەرچاوی لە سیاسەتی عێراقدا ھەبووە زۆر شارەزایی لە بواری شوێنەوارناسیی کوردستاندا ھەبووە چەندین نووسینی لەو بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە تۆفیق وەھبی بەگ کوڕی مەعرووف لە ی کانوونی دووەمی ساڵی دا لە شارۆچکەی چوارتای سەر بە شاری سلێمانی لەدایکبووە ھەر منداڵ بووە کە باوکی مردووە خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی تەواو کردووە و لە ساڵی دا چۆتە بەغدا و خوێندنی ناوەندیی و ئامادەیی سەرەبازی بەزیرەکی تەواو کردووە ئینجا ڕووی کردۆتە شاری ئەستەمبوڵی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بۆ تەواو کردنی خوێندنی باڵاتری لە کۆلێژی ئەرکان وەرگیراوە و بۆتە ئەفسەری ڕوکن لە سوپای عوسمانی کە جەنگی یەکەمی جیھانی لە ساڵی دا دەستی پێکرد بەشداری لە شەڕی چەنە قەلعە لە دەردەنیل دا کردووە و لە دواییدا ڕەوانەی خوارووی ئێراق کراوە بۆ بەشداری کردن لەبەرەی جەنگ لە دژی ھێزەکانی بریتانیا لە شعێبە و لە کاتی کشانەوەی سوپای عوسمانی بەرامبەر بە ھێزەکانی بریتانیا لە مانگی ئەیلوولی دا بەشداریی کردووە لەبەرەی جەنگی ڕومادی و کاتێکیش کە ئەو شارە کەوتۆتە چنگ ھێزەکانی بریتانیا ئەم بەخۆی و لەشکرەکەیەوە بەرەو شاری ھیت کشاوەتەوە لە ساڵی دا گواستراوەتەوە بۆ بەرەی جەنگی فەلستین و پایەی سەرەبازی بەرزکراوەتەوە بۆ پلەی ڕائید و مەدالیای قارەمانی لەسەکردەی ئەڵمان وەرگرتووەو ئەوەی شایانی باسە زۆربەی سەرکردەکانی تیپی سوپای عوسمانی ژەنەڕاڵی ئەڵمان بووە چونکە لەو جەنگەدا عوسمانی و ئەڵمانیا ھاوپەیمان بوون لە دژی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و ئەمەریکا شەڕەیان دەکرد کاتێک کە ئەو جەنگە جیھانییە بەشکانی دەوڵەتی عوسمانی ھاوپەیمانەکانی لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی دا کۆتایی ھات تۆفیق وەھبی بەگ گەڕایەوە کوردستان و ئینجا چووە بەغداو بووە یەکێک لە ئەفسەرە دیارەکانی کورد لەدامەزراندنی سوپای ئێراق لە ڕۆژی ی کانوونی دووەمی دا کاتێک کە شێخ مەحموودی حەفید لە ساڵی دا لە ھیندستان گەڕێنرایەوە سلێمانی و بووەوە پاشای کوردستان تۆفیق وەھبی بەگ لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەو ساڵەی دا چووە پاڵ بزووتنەوەکەی ئەم سەرکردەیەی کورد و کە ئەم بزووتنەوە و فەرمانڕاوەکەی شێخی حەفیدیش بەدەستی ئینگلیزەکان لەناوبران تۆفیق وەھبی بەگ بۆ ماوەی ڕۆژ گیرا و کە ئازادکرا لە دوا دوای ساڵی دا کرا بە کارگێڕی بزوتنەوەکان لە شالیارێتی بەرگری ئێراق و لەمانگی ئابی یشدا کرا بە بەڕێوبەری قوتابخانەی سەربازی لە بەغدا و پلەی سەربازی بووە موقەددەم و لەساڵی دا ناردرا بۆ ئینگلتەرە بۆ بەشداریی کردن لە خولێکی بەرزکردنەوەی شارەزایی سەربازی و لەساڵی دا پلەی عەقیدی پێدار و کرا بە موتەسەریفی پارێزگاری سلێمانی بەڵام بەر لە قەومانی شەڕەکەی ی ئەیلوولی ی بە دەرکی سەرای سلێمانی لە کارەکەی دوورخرایەوە کەچی لەساڵی لەدوا شەڕی شێخ مەحموود لە ئاوباریک لەدژی دەسەڵاتدارانی فەرمانڕەوایی ئێراق ماوەیەک گیرا و تاوانی ھاندانی خەڵکیان بۆ داواکردنی فەرمانڕەوایەکی کوردی خستەپاڵ و ماوەیەک بێ کارو فرمان مایەوە تاکو لەساڵی ئەم کەسایەتییە بەناو کورد کرا بە شالیاری ئابووری ئێراق لە شالیارییەکەی حەمدی پاچەچی داو دوای ئەوەش تاکو ساڵی گەلێک جار بەناوی کورد کراوە بە شالیاری بەرگری و مەعاریف لەسەرەتای ساڵی دا کراوە بە ئەندام لە ئەنجوومەنی پیاوماقووڵانی ئێراق مجلس الاعیان و لەدوای شۆڕشی ی تەممووزی ساڵی دا ئێراقی جێھێشتووەو چووەتە شاری لەندەن و دوا ساڵەکانی ژیانی لێ بەسەر بردووەو ھەر خەریکی نووسینی مێژووی کورد و نووسینی بابەتی زمانەوانی کوردی بووەم تاکو لە ڕۆژی دا لەو شارە لە تەمەنی ساڵیدا کۆچی دوایی کردووەو تەرمەکەی ھێنراوەتەوە بۆ سلێمانی و لەسەر ڕاسپاردەی خۆی لەچیای پیرەمەگروون لە تەنیشت گۆڕی پیاوچاکی کورد پیرەمەگروون بەخاک سپێردراوە ھەندێک لە بەرھەمە چاپکراوەکانی ئەمانەن میرنشینی بابان لە بنەڕەتدا بە ناوی فەقێ ئەحمەدی دارهشمانه ەوە دامەزراوە کە میرنشینەکەی لە قەزای پشدەر قەڵادزێ لە گوندی دارەشمانە دامەزراندووە لە ساڵەکانی بەدواوە بەھێز بووە و دواییش دەسەڵاتی گرتۆتە دەست لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و ھێزی سەربازیی میرنشینی بابان دەسەڵاتی میرنشینی بابان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێک لەمەوبەر ئەم میرنشینە دەکەوێتە ناوچەی سلێمانییەوە لە باشووری میرنشینی سۆرانەوە و تاکوو بەشێکیش لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە لە ڕۆژئاواشەوە تەواوی ناوچەی کەرکووکی دەگرتەوە بەشێکی ناوچەی شارەزوور لە ژێر دەسەڵاتی میرنشینی باباندا بوو پایتەختی میرنشینی بابان قەڵاچوالان بوو دوای ئەوەی دادوەری گوندی مەڵکەندی ئیبراھیم پاشا بە ناوی سلێمان پاشاوە لە ساڵی دا دەستی بە درووستکردنی شارێک کرد و ناوی سلێمانیی لێ نا و دواییش کرا بە پایتەختی میرنشینی بابان لە سەردەمی میرنشینی باباندا گیروگرفتی ناوخۆیی زۆر بوو ئەمە زۆر کاری کردە سەر بێھێزی و لاوازکردنی ئەم میرنشینە لە لایەکەوە لە لایەکی تریشەوە عوسمانی و ئێران بە پێی ڕێککەوتنی پەیمانی قەسری شیرین میرنشینی بابانیان لە ناو خۆیاندا بەش کرد ئیتر لە دوای ئەوەیش میرنشینی بابان جارێ دەکەوتە ژێر دەستی عوسمانی و جارێکی تریش ژێر دەستی ئێران لە سەردەمی میرعەبدولڕەحمان پاشادا جارێکی تریش میرنشینی بابان بەھێز بووەوە و سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند عوسمانییەکان لە ساڵی دا بە لەشکرێکی زۆر بەھێز و لەژێر سەرکردایەتیی مامەد پاشا خۆیدا ھێرشی بردە سەر سلێمانی کە پایتەختی میرنشینی بابان بوو نزیکەی کەس لە لەشکری عوسمانی کوژرا بەڵام لە دواییدا عوسمانییەکان توانییان شاری سلێمانی بگرن مەحموود پاشا لە دوای مردنی باوکی بوو بە سەرۆکی میرنشینی بابان و تاکوو ساڵی دەسەڵات بە دەستی ئەو بوو و دوای ئەویش دەسەڵاتی میرنشینی بابان تاکوو ساڵی بە دەستی سلێمان پاشا بوو لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئەم میرنشینەدا زمان و ئەدەبی کوردی زۆر پەرەی سەند بەتایبەتی لە کۆتاییی سەدەی شانزەوە تاکوو نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدە دروستبوونی قوتابخانەی شیعری کلاسیکی کوردی بە ڕێبەرایەتیی نالی و ھاوڕێکانی سالم و کوردی ئەم سێ کەسە بە سێ کوچکەی بابان ناسراون و مەحوی کە شەقـڵشکێنی شیعری کوردی بوون لە شێوەزاری کوردیی ناوەندیدا و دواییش بوو بە زمانی ئەدەب و نووسین و زۆر لە شاعیرانی تریش ھەر لەسە ئەو ڕێچکەیە ڕۆیشتن و پەیڕەوییان کرد و پەرەیان بەو زمانە ئەدەبییە دا ووشەی بابان لە بابا ـ بابە ەوەھاتوە کە بەواتای باوک یاخود براگەورە و ڕیش سپی ناو کۆمەڵ دێ بۆنمونە باباسلێمان و باباتاھیر وبابا عەلی وبابا ڕەسوڵ ھەموو ئەم واتایە ئەبەخشن ھەر لێکدانەوەیەکی تر وەک ئەمە ڕاست نیە بابان بنەماڵەیەکی دێرینە انسکلوپید یای بەریتانی ساڵی لەباسی دا ئەیانباتەوە بۆ سەردەمێکی زۆر کۆن ھەروەھا کتێبی تاریخ و جغرافیە کردستان ـ سیرالا کراد نووسینی عبدالقادر روستم بابان ئەیانگێرێتەوە بۆ سەردەمی کیان و اشکانیان و بنی ساسان وبۆ سەردەمی اردشیر بابکان واتا پێش ھاتنی عیسی ودوای ھاتنی مەلا عەبدوالکەریمی مودەریس لە بنەماڵەی زانیاران و علما فی خدمە العلم والدین باسی میر حەمزەی بابان ئەکات کە لەساڵی ک ـ ز دا لەئێران بەرامبەر جلائیریەکان وەستاوە ولەبەرامبەر قەڵای مەریواندا مزگەوتی سوور ی دروستکردووە میر شەرەفخانی بدلیس لە شەرەفنامە داکە ساڵی ک ـ ز نووسیویەتی ئاماژەی بۆ ھەندێک میرانی بابان ئەکات کە لەگەڵ میر شمس الدین ی باوکیا پێکەوە بەفەرمانی سوڵتانی عوسمانی شەڕیان بۆبەرگری لەسوڵتان کردووە کەرەنگ ھەیەلەنێوان ساڵەکانی ـ دا ئەوشەرانە روویاندابێ مێژووی مردوخ یش حوکمی بابانەکان لە سنە و شارباژێڕ و شارەزور ئەگێڕدرێتەوە بۆ کۆتایی سەردەمی یانزەی کۆچی لە عێراقیشدا شەرەفخان و ئەمین زەکی بەگ مێژووی حوکمیان لەکوردستانا ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونی ـ دوای ئەو مێژووەش بەردەوام بوون تاساڵی کە کۆتایی بەفەرمانڕەواییان ھاتووە لەئێران لەمەریوان و سنە تاساڵی ز لەکوردستانی عێراق لە مەرگە تا ساڵی لە دارشمانە سەردەمی فەقێ ئەحمەد و سلێمانی کوڕی لەسەردەمی شازدەھەمی زاینیدا لە ماوەت و قەڵای بەکراوا لەسەردەمی حوکمداریەتی بەکربەگی باباندا بەکرە سوور لەساڵانی ـ دا لە قەڵای چوالان لەساڵی ـ لە سلێمانی لەساڵانی ـ دوای تێکچونی میرایەتی بابان لە تورکیاو عیراق و ئێران گەلێک پیاوی بەشکۆوناودار سەریان ھەڵدالەوانە لە کوردستانی ئیران بەگزادەکانی فەیزوڵڵابەگی و بابامێری لە مەریوان و سنە و سابڵاخ وشارەکانی تر وەک عبداللە خان مجرب الدولە وعلی خان اعتچاد الدولە محمد خان وسیف الدین بابانی کوری کە نوێنەر بوو لە پەرلەمانی ئێرانی دا ئەم بەڕێزە جیایە لەگەڵ جمال عبدالقدرعزمی بابان کە لەساڵی لەشاری سلێمانی ھاتۆتە جیھانەوە و لەئەرکی میریدا گەیشتۆتە پلەی باوەڕ پێکراوی گشتی کۆڕی زانیاری کورد و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی سلێمانی و نووسەری کتێبی چاپکراوە بەعرەبی وکوردی و بەیەکەم سەرۆکی نوسەرانی کورد لەساڵی دا ھەڵبژێردرا وبنیات نەری سەرەکی یانەی سەلاحەدین لەبەغدادو دامەزرێنەری سەنتەری رۆشمبیریی بابان ەلەشاری سلێمانی ونووسەری ئەم ساڵنامەیەیە ھۆی ھەرە سەرەکی ڕووخانی میرایەتی بابان و میرنشینە کوردیەکانی تریش ئەردەڵان سۆران بادینان شەمزینان پەیمانی ئەرزڕۆم بوو کەساڵی کاریگەری نەبوو کەبەتەواوەتی لەسەر ئەوە ڕێکەوتن ھەرناکۆکیەک وگیروگرفتێک بکەوێتە نێوانیانەوە لەسەرگردەمێزو بەگفت وگۆ لەگەڵ یەک چارەی بکەن و واز لە میرنیشینە کوردیەکان بۆ ئەو مەبەستە بھێنن ئیتر ھەموویان یەک لەدوای یەک کۆتاییان پێھێنرا بۆیە ئەڵێن ھەر ھۆیەکی تر بۆ ڕووخانی میرنشینی بابان وئەوانی تریش بووترێت ھۆی لاوەکین نەک سەرەکی بابان لەکوردستانی ئێران بەتایبەتی لەشاری سنە و کرماشان و بانە وشارە گەورەکانی تر نیشتەجێن فەیزوڵابەگی وبابامیری و ھەموو پیاوی گەورە و بەدەسەڵاتیان تیا ھەڵکەوتووە دوای نەمانی میرایەتی بابان زۆرلەبابانەکانی ئێرە دوور خرانەوە بۆ توورکیا بەتایبەتی ئەستەمبوڵ و لەوێ پیاوی ناوداریان تیا ھەڵکەوت وەک وەزیرو باڵیۆزو دکتۆری زانکۆو بازرگان وکاسبکاری تر لەعێراقدا وبەتایبەتی لەکوردستاندا و زیاتر لەشاری سلێمانی دا کە بنکەی میرنیشینی بابان بوو جگە لەشارەکانی ھەڵەبجەو قەڵادزەو دەوروبەری پشتیان لەکەرکوک و ھەولێرو بەغدادی پایتەخت و لەگەلێک شوێن وجێگای تر نیشتەجێن لەخاکی باوباپیریانا بەسەربەرزی و وەک نیشتیمانپەروەرێکی دڵسۆز بۆ وڵاتەکەیان بەکارو ئیشی خۆیانەوە خەریکن ژمارەیان لەھەموو ھەرێمی کوردستان دا ئەگاتە سەد ھەزار کەس وبگرە زیاتریش شنۆ شارێکی ئێرانه کە لە نێوان سنووری ئێران و هەرێمی کوردستان ھەڵکەوتووە ئەم شارە لە باشووری پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە شنۆ لە باکووردا لەگەڵ ورمێ لە ڕۆژھەڵاتدا لەگەڵ نەغەدە و لە باشوورەوە لەگەڵ شاری پیرانشار ھاوسنوورە ھەروەھا ئەم شارە لە روژئاوا بە سنووری باشوور و باکووری کوردستان بەستراوەتەوە شنۆ ناوەندی شارستانی شنۆیە و لە کیلۆمیتری ناوەندی پارێزگای ورمێیە جبریلاوێ سەوجە گوندەوێڵە حەسەننووران ئاڵیاوێ گورگاوێ تاچیناوێ نەڵیوان پووشاوێ میراوێ ھێ شێخان گوندی مەلا عیسا کانی سپی گەڵاز چه لاش پۆڵێ قوڕووشاوێ سەرگیز دێشەمس قەرەسەقەل پرداوێ خانلەر قەزەناوێ سۆفیان کانی ڕەش و پێروان جەڵدیان سینگان خورشت کانی سۆرک بێمزورتێ دواوان چەپەراوێ بابخاڵاوێ کانیڕەش قەڵاتیان شێخان تاژەندەرێ بێتریان کیسەڵاوێ دڕوو پێگەڵە سەردەرێ باڵاگیر قەرەسەقەل چەشمەگۆل سەنگەرێ گوندی مام برایم دووڕبە گرکاشان بێژاوێ شاوانێ زمێ ئاڵکاوێ شنۆ یەکێک لە شارە کانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە خەڵکەکەی بە زمانی کوردی سۆرانی زاراوەی ھەولێری قسە دەکەن لە تایبەتمەندیەکانی زمان و زاراوەی خەلکی شنۆ بە کارھێنانی پاشگری تن ە کە لە زۆرێک لە وشەکان دا خەلکی شنۆ بە کاری دێنن بۆ وێنە دەخواتن دەرواتن دێتن دەلێسێتن تن لە زمانی شارەکانی دەور و بەر دا بە کارھێنانی نیە پیرانشار شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆژئاوای ئێران پیرانشار لە ڕووی دابەشکارییە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە شارستانێکە کە لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە لە ڕوانگەی دیمۆگرافییەوە لە ڕۆژھەڵاتی ھەرێمی زمانی فەرھەنگیی کوردستان ھەڵکەوتووە لە ڕووی دابەشکارییەکانی ھەرێمە کوردنشینەکان و تایبەتمەندییەکانی فەرھەنگی پیرانشار بەشێکە لە ھەرێمی موکریان شاری پیرانشار بە پێوانەیی کیلۆمەتر چوارگۆشە کەوتووەتە پلە و خولەکی درێژایی ڕۆژھەڵاتی و پلە و خولەکی پانایی باکوور لە باکووری رۆژاوا لەگەڵ شاری شنۆ بە کیلۆمەتر لە باکوور شاری نەغەدە بە کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵات شاری مەھاباد بە کیلۆمەتر لە باشووری شاری میراوە بە دووری کیلۆمەتر و ھەروەھا شاری سەردەشت بە کیلۆمەتر و لە ڕۆژاوا لەگەڵ باشووری کوردستان سنووری ھەیە ژمارەیی ماڵ و دانیشتوان بە پیەی سەرژمێری ساڵی ی ھەتاوی خانەوار دانیشتوان ژن پیاو خوێندەوار ژن پیاو نەخوێندەوار ژن پیاو لێکۆڵینهوه کۆنینهناسییهکان نیشان دهدهن که مێژووی شارنشینی له دهشتی پیرانشار که شاری پیرانشار بهشێکه له ئهو دهگهڕێتهوه بۆ سهردهمی برۆنز و سهردهمی ئاسنی پێشامێژوو شارستانی پیرانشار ههشت ههزار ساڵ مێژووی شارنشینی ههیه شێخ شەمسوددینی بورھانی عارفی بەناوبانگی کوردستان لە دایکبووی یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار بە ناوی سێڵوە یە لە دوایین سەرژمێر لە ساڵی دا بەشەکانی پیرانشار بەو جۆرە ناسێندران مەڵبەندەکان شارەکان ناوچەکان ناوچەکانی مەڵبەندی لاجان گوندەکانی سەر بەو ناوچانە بریتین لە ناوچەی پیرانی ناوەند چیانە پێکھاتووە لە گوند دەڵاوان کەڵەکین بندڕێ سەلکاوێ قیزقەپان قەمتەرێ ھەبڵەس وەتماناوێ شیناوێ زێدان سێگرکان برایماوێ جەڕان ئێمنابات قەڵات خواجاڵی چیانە سۆغالوێ کاسورەدێ تەمەرچیان گوڵاوێ زێوە کۆنەلاجان گەزگەسک دێڵزێ قەڵاتەڕەشێ گردیمخانێ نەمنجێ بادیناوێ ناوچەی مەنگوڕی رۆژاوا ناوەند کەوپەڕ پێکھاتووە لە گوند بادیناوێی مەنگوڕان گردڕەحمەت بێکۆس کانێ ئەشکەوت گردشەیتان کانێ سێو گرباساک خڕێ ئاغەڵان ئاوخواردە کەوپەڕ شارۆچکەی کەوپەڕ ترکەشی شێخی ترکەشی خوارێ ترکەشی سەرێ تازە قەڵا گەزگەسک قەبری وسێن پردانان خڕێ چەوەندەران کانێ شینکە دووچۆمان قوبادبەگیان باوەلێی سەیدی باوەلێی خوارێ باوەلێی سەرێ ھەنگەوێ شەختان گردەشینان سەرتێز کەرمندار باستامبەگ گرنەڵێن کونەکێچ مام ھەیبە شەکراوێ بەردەکوڕە دەشتێ گەنمان بەدراوێ بازرگان قەڵاتێ مەنگوڕان شاڵیاوێ وەرمیشان سەڵۆس گولەک سوێستان زەویێ قوڕێ حوجران خدرجەبان پانەسەر شارستێن ناوچەی لاجان ناوەند دربکە پێکھاتووە لە گوند بەردەقەل شنۆزەنگ زەنگیاوێ دربکە کەندەقووڵانی خوارێ کەندەقووڵانی سەرێ خڕێ بەرداشان گەنەدار گەپڵەسەن بەرکەمران خراپە زینوینجیان گردەگۆران لاوێن گرداشەوان رکاوێ کاسەکەران بەردەڕەشان ناوچەی لاجانی رۆژھەڵات ناوەند پەسوێ پێکھاتووە لە گوند توانێ سەروکانێ ئەندێزێ کێلێ بەلەبان کوندرێ گردکسپیان پەسوێ سەرینچاوێ ھەبڵەس تۆبزاوێ کانێ ئەشکەوتێ مامەشان خورینج کێلەسیپان گردەبن سنجەڵێ گرداسێ دایە شێخی شێلمجاڕان قوڕوچاوێ قەرەخدر توژەڵێ گەنەدارێ مەنگوڕان میشەدێی خوارێ میشەدێی سەرێ دۆڵێ گوێزان کانێ نۆبەتیان سێوێ گەدەی خوارێ سێوێ گەدەی سەرێ کانێ کیسەڵان ئۆغەن گردی مرادبەگی کانێ خەلیلان یاقوش کانێ کلێ کانێ مەلا کانێ بداغ گەرگوولی خوارێ گەرگوولی سەرێ حاجی غەڵدە لکبن ئەحمەد غەریب کێلێ سەرشاخان بابەکراوێ شێوەبرسێ بازارگە دێلکە ھەوشینان کوورە کانێ باغ کەڵەکوکەی خوارێ کەڵەکوکەی سەرێ سەیداوێ ناوچەی لاجانی رۆژاوا ناوەند سێڵوێ پێکھاتووە لە گوند رزگاری کارخانە ھەوارەبی خاڵدار پیرەکانی سێڵوێ ھەمزاوای خوارێ ھەمزاوای سەرێ ماشکان زێوکە گردی کاولان گردەسوور قوبە کولیچ جەڵدیان جغرافیای استان ر بایجان غربی وەزارەتی فێرکردن و بارھێنان ی ھەتاوی نگاھی بە ربایجان غربی ئیرەج ئەفشار سیستانی ی ھەتاوی جغرافیای غرب ایران بەشی دووھەم ژاک دومرگان ی زایینی فرھنگ جغرافیایی کوەھا قەراخانی فرھنگ جغرافیایی کوەھا جەعفەری مقدمەای بر شناخت ایلھا چادرنشینان و وایف عشایری ایران ئەفشار سیستانی ی ھەتاوی قوروە لە شارەکانی پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کەکەۆتووتە کیلومتری ڕۆژھەڵاتی شاری سنە و کیلومتری ڕۆژاوای شاری هەمەدان مێژووی ئەم شارە دەگەرێتەوە بۆ کۆتایی سەردەمی حکومەتی قاجاڕ کەپێشتر ناوەندی ئەم ناۆچەیە گوندی قەسڵان بووە لە کیلومتری باکووری شار قوروە وە لە سەردەمی ئامالاخانی ئەردەلان قەسلان بوو ناوەندی ئەردەلانەکان وەئاوی سەراۆ لە باشووری شار قوروە بە خەنەق برا بوو قەسلان وەزەویەکان نزیک سەراۆ درا بە جەند بنە مالەیک هاوردە لە ناۆچەی بان مێرەوان لای هەمەدان و زەنگان لە ساڵی کۆچی مانگی بەبوونەی هاتنی نەخۆشی تاعوون لە قەسڵان کە بو بە هۆی مردنی کەس لە دوشەودا قەسڵان چۆڵ کرا و خەڵک رویان لە گوندی وێەج کرد لەنزیک قوروە وە لە دووائیش ئەردەلانەکان گەڕانەوە بو سنە و هەروەا بەرە بەرە بەبوونەی رێگای سنە هەمەدان وە هێلی تلگراف کە لە قوروە ئەپەڕا گوندی قوروە پەرەی سەند تالە ساڵ هەتاوی کەپارێزگای کوردستان درووست کرا ناۆچەی ئەسپەن ئاوا و لەیلاخ شارستانی قوروەیان پێک هێنا وە گوندی قوروە بو بە ناوەندی شارستان قەزا شار پەرەی سەند و گەۆرا بووبە تایبەت لە دووای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران قوروە ژمارەیکی کانگای زێڕی ھەیە کە ھەندێک لە پێداویستی وڵاتی ئیران دابین دەکەن جەماوەری ئەم شارە بە پێ سەر ژمێری وەلکاندنی شارۆچەی قەلا کەسە زۆرینە خەڵکی قوروه بە زمانی کوردیی ناوەندی و بەشێکیش بەزمانەکانی ئازەری و فارسی دەدوێن و وای کردووە کە خەڵکەکانی ئەم شارە سێ زمانی کوردی و فارسی و ئازەری بزانن هەروەها بەشێکیش لە خەڵکی ئەم شارە بە تایبەت خەڵکی قەڵا بە زاراوەی هەورامی و بەشێکی دیکەش بە زمانی کوردیی باشووری قسە دەکەن ئایین خەڵکی قوروه ئیسلام ولەسەر دومەزهەبی سونە وشێعەن وەئەمەتایبەتمەندیکی داوەتەئەم شارە کەبووتە شاری پێکەوەژیان شاری ڕوانسەر بە درێژاییی جوگرافیی و پاناییی جوگرافی و بەرزیی مەتر و ھەروەھا بە ڕووبەری کیلۆمەتری چوارگۆشە لە پاوانی شاخی شاھۆ و لە کیلۆمەتری کرماشاندا جێی گرتووە ئەم شارە لە باکوورەوە دەگاتە کامێران لە ڕۆژھەڵاتەوە کرماشان لە باکووری ڕۆژاوا پاوە لە باشوورەوە ئارووناوا و ھەروەھا لە ڕۆژاوایەوە دەگاتە شاری جوانڕۆ خەڵکی ڕوانسەر بە شێوەزاری کوردیی ناوەندی و بنشێوەزاری جافییەوە قسە دەکەن ھەروەھا خەڵکی ئەم شارە سوننین و شوێنکەوتووی مەزھەبی ئیمام شافعین بەڵام لە ھەندێ لە گوندەکانی ژمارەیەکی کەم شیعە و ئەھلی حەق نیشتەجێن بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ی کۆچی هەتاوی ز حەشیمەتی شاری ڕوانسەر کەس بووە و پلەی یەمی لە نێوان شارەکانی ئێراندا هەیە هەروەها حەشیمەتی شارستانی ڕوانسەر کەس بووە و شارستانەکە لەنێوان هەموو شارستانەکانی ئێراندا پلەی ەمی هەیە یەکەمین ناوەندی باڵای خوێندن لە شاری ڕوانسەردا زانکۆی ئازادیی ئیسلامیی لقی ڕوانسەر بووە کە بەدەستی حەبیب سولەیمانی لە ساڵی دا دامەزراوە هەروەها لقێکی زانکۆی پەیامی نووریش لەم شارەدا چالاکە جلوبەرگی کوردی ھێشتا جلوبەرگی سەرەکیی خەڵکی ڕوانسەرە و تەنانەت لە شوێنە فرمییەکانیشدا لەبەر دەکرێن بیجاڕ شارێکی کوردنشینی پارێزگای کوردستانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە ناوەندی شارستانی بیجاڕ و لە کۆنترین شارەکانی ئێرانە بیجاڕ ناوچەیەکی کوێستانییە پانتای ئەم ناوچەیە کوێستانە کەش و ھەوای ئەم ناوچەیە سارد و وشکە بەرزی ئەم شارە میتر لە ئاست دەریایە کە دوای شاری کورد دووھەمین شاری بەرزی ئێرانە م لە تاران و م لە سنە بەرزترە بیجاڕ لە ڕۆژھەڵاتی باکوورەوە بە پارێزگای زەنجان و لە ڕۆژاوای باکوورەوە بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتەوە بە پارێزگای ھەمەدان و لە ڕۆژاواوە بە ناوچەی دیواندەرە و سنە و لە باشوورەوە دەگاتەوە بە شاری قروە کێوەکانی ئەم ناوچەیە بریتییە لە چەمەکانی ناوچەی بیجاڕ بریتییە لە ناوچەی بیجار ژینگەیەکی بەپێزە کە دەکەوێتە تا بەری باکووری و تا درێژی ڕۆژھەڵاتەوە پانتاییەکەی ھێکتارە ئەم ناوچەیە لە گرنگترین ژینگەکانی پارێزگای کوردستانە بەھۆی کوێستانی بوون و کاریگەری شەپۆلە شێدارەکانەوە ڕێژەیەکی باشی بەفر و باران دەیگرێت لەم ژینگەدا ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵی کێوی پەلەوەر خزۆک و ماسی دەژین وەک مەڕ و بەرانی ئەرمەنی ئاسک ورچ بەراز پشیلە کێوی گورواسە کەروێشک و پەلەوەری جۆراوجۆر وەک شاوە سوڵتانی کەو چوڕە و گیانداری ئاوژی وەک سەگاو بووکەماسی سیاماسی و خۆراکە خۆماڵییەکانی ناوچەی بیجاڕ بریتییە لە ناوچەی بیجاڕ لە پیشە دەستییەکاندا بە تایبەت قاڵی مافوورە و بەڕە گڵیم ناوبانگی زۆری ھەیە پیشەدەستییەکانی ئەم ناوچەیە بریتییە لە زیارەتگای ساحیبەخاتوون تیکاب بە کوردی تیکاو بە ئازەربایجانی لە شارۆچکەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێرانە ناوەندی شارستانی تیکاب ئەم شارە لە کیلۆمەتری باشووری ڕۆژھەڵاتی ساینقەڵایە کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی سەقزە و کیلۆمەتری باکووری دیواندەرە ھەڵکەوتووە ئەم شارە لە نێوان پلە و خولەکی پانایی باکووری و پلە و خولەکی درێژایی ڕۆژھەڵاتییە و بەرزایی لە ئاستی دەریا مەترە ژمارەی دانیشتووانی بەپێی ئاماری ساڵیی ھەتاوی ی زایینی کەس و بریتییە لە بنەماڵە دانیشووانیشی کورد و ئازەری پێکھاتووە ھەتاوەکو پێش دروست کردنی خوێندنگە خوێندن لەم شارۆچکەیەدا ھەر لای مەلای مزگەوەتکان بوو لە مزگەوتەکاندا لە سەردەمی مەشروتیەدا شێخ ئەبوحەسەن زولمەجدین کە ئاشنای زمانی فەرەنسی و زانستی تازەببوو لەگەڵ ھاوکارانی ئەم زانستە تازەیەی ھێنایە ئەم شارۆچکەیەوە خوێندنگەی محەمەدیە ئێستا کە پێیدەوترێت شەھید چەمران یەکەم خوێندنگە بوو کە دامەزرا لە ساڵی ز لە شارۆچکەی تیکاو وە لە ساڵی ز خوێندنگەی یەکەم خوێندنگەی کچان دامەزرا ھەروەھا لە سڵی لەم شارۆچکەیەدا یەکەم خوێندنگەی ناوەندی دامەزرا دوری ڕێگای شارۆچکەی تیکاو بە شاری ورمێ ناوەندی پارێزگا کم ە وە دوری ڕێگا بۆ شاری تاران پایتەختی وڵاتی ئێران کم ە ماد ناوی نەتەوە کە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایینی مەسێح کۆچیان کرد بۆ ڕۆژئاوای بانەکانی ئێران مادەکان بناغەی یەکەم پاشاییەتی ئاریائیەکانیان دامەرزان بە شکست پێھێنانی ئاشووریەکان لە ساڵ پێش زایینی مەسێح بووە گەورترین پاشایەتی رۆژئاوای ئاسیا پاشایەتی ماد لە سەردەمی ھەڤەخشترە حۆکمڕانی گەورەترین پاشایەتی ڕۆژئاوای ئاسیای ئەکرد بە سەر وڵاتانی ئێران تورکیا و ئەفغانستانی ئەمڕۆ یەکەم گەورەترین حۆکمڕانی بوو کە ھەموو نەتەوەکانی ئەو ناوچەی خستە ژێر ئالایێک کۆمەڵە ھێرشەکانی ئاشووریەکان بۆ سەر ھەرێمی ماد لە ساڵ پێش زایینی مەسێح ئەو نەتەوەی تووشی کێشە کردبوو ھێرودوت دەنووسێ ئاشووریەکان زیاتر لە سال حۆکمڕانیان کرد لە ئاسیادا یەکەم خەڵکانێک وا بەرامبەری دەسەڵات ڕاوەستان مادەکان بوون ئەوان بۆ ئازادی شەریان کرد تێکۆشان و لە بەندەیی ڕزگار بوون یەکەم ئاماژەکان لە سەر نەتەوە ماد لە نووسراوەیەکی مێژوویی لە کوێستانەکانی کوردستان دۆزرایەوە کە باسی لە ھێرشی شڵمانسەری سێەھەمی کردووە ئەم نووسراوەیە بۆ ساڵی پێش زایین دەگەڕێتەوە مادەکان لە ڕەگەزی ھێند و ئەورووپایین کە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایین کۆچیان کردووە بۆ ئەو شوێنەی تایفەکانی گۆتییەکان لۆلۆییەکان کاسییەکان ھۆرییەکان لەوێدا نیشەجێبوون و لەوێ گیرسانەوە و دانیشتوانی ئەو ناوچەیەیان لە خۆدا تواندەوە لە نزیکی شاری ھەمەدان لە ئێرانی ئێستادا بەرزایی ھەگمەتانە کە خاوێن مێژینەی بەقەد مادەکانە واتە لە سەردەمی مادەکان پایەتەختی ئەوان بووە و دوای ئەوانیش پایتەختی ھەخامەنشیەکان بووە ھاوینە ھەوار گرینگترین نووسراوەکان سەبارەت بە ماد لە نووسراوەکانی ھێرودوتدایە کە ساڵ پێش لە داییکبوونی مەسێح نووسیویەتی لە تەوراتدا بە کورتی باسی ماد کراوە وڵاتی ماد مهدیا یان مادیا ناوی وڵاتێکە کە ئەو خەڵکەی بە ماد ئەناسرێن لەوێ گیرسانەوە وڵاتی ماد دوو بەش بوو ئازەربایجانی ئێستای ئێران و بەشێک لە تورکیەی ئێستا مادی بچووک و بەشێک لە عێراق و پارێزگاکانی کوردستان و ھەمەدان و کرماشان و لۆڕستانی ئێستا مادی گەورە بوون پایتەختی ماد لە ڕابردوودا ھەگمەتانە بووە دوایی بە ئەکباتان ناوی گۆڕدرا ئەو قەومە لە کوێستانەکان گیرسانەوە و لە بەرد مس ئاسن نۆقرە و زێڕ و مەڕمەڕیان بەدەست ئەھێنا لە تەختاییەکانیشدا کشتوکاڵیان ئەکرد سنووری خاکی ماد لە باکوورەوە ڕووباری ئاراسو لوتکەکانی چیای ئەلبورز لە خوارووی دەریای خەزەر لەڕۆژھەڵاتەوە دەشت شۆرەکاتەکانی دەشتی کویرو لە ڕۆژئاواو خواروەوە زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە و لە کەناری خوارووی دەریاچەی ورمێ و دەوروبەری چەمی جەخەتو و ئەو ڕووبارانەی کە شانبەشانی ئەو دەڕۆن ئەم ناوچەیە لە سەدەی نۆیەمی پێش زاییندا ناوی زاموایناوخۆ بووە ئاڵای ماد لە یەکێ لە بەڵگە نامە مێژووییەکاندا نووسراوە کە ئاڵاکەیان تەختێکی سپی بووە و وێنەی پڵنگێکی هێرشبەری تێدا بووە و ئەمڕۆش پارتی کرێکاری کوردستان پەکەکە دەڵێن ئەو ئاڵایە کە خواری سەوز و ناوەڕاسەی سوور و سەرەوەی زەردە هەمان ئەو ئاڵای ئەمڕۆ لە هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان هەڵدراوە بەڵام هێشتا هیچ شتێکی یەکلاکەرەوە نیە لەسەری سەبارەت بە یەکەم بۆ چوون نەمتوانی سەرچاوەکە داگرم چونکە ئەمڕۆ ناوی کەێبەکەم بیر نەماوە و لە ئایندە دایدەبەزێنم و هیوام وایە پشتڕاست بکرێتەوە لە لایەن خوێنەرانەوە وەک زانیاریە مێژوویەکان پێمان دەڵێن تیرە لە تیرەکەی یەکیەتی ماد واتە بوسیەکان ستروخاتیەکان و بودیەکان بەشی کوردەکان بووە و تیرەکەی تر بریتی بوون لە ئاریزانتیەکان پیاو ماقووڵەکان کە لە نزیکی کاشانی ئێستای ئێران ئەژیان و مۆغەکان کە لە نێوان شاری مەراغە و ڕەی ئێستای تاراندا دەژیان و لە کۆتاییدا پارتاکانیەکان ئەو خەڵکە بوون و لە ئیسفەھانی ئێستادا ژیانیان ئەبردە سەر وەک نووسراوە یۆنانیەکان دەڵێن تیرەی ستروخاتیەکان کە بە ساگارتی ناویان دەبردرێ لە کرماشانی ئێستادا بوون کە ناوی یۆنانی کراوەکەی یانی زاگرۆس بۆ زنجیرە کوێستان ئەو ناوچە داندرا وەک یۆنانیەکان باسی دەکەن دوای ھێرشە پڕھێز و دڕندانەکانی ئاشووریەکان بۆ سەر خەڵکی ماد دەوروبەری ساڵی پێش زایین ڕابەرێک لە تیرەکانی ماد کە ناوی دیاکۆ دەبێ لە لایەن نوێنەرانی یەکیەتی تیرەکان بۆ دامەزراندنی حکوومەتی ناوەندی ھەڵدەبژێردرێت بە یەکگرتنەوەی تیرە بەربڵاوەکان و ڕێکەوتن لە سەر یاساکانی ناودەوڵەتی حکوومەت پەرە ئەسێنێت و ھەگمەتانە بە پایەتەختی خۆیان دائەنێن نزیکەی ساڵ پێش لە زایین لە نێو مادەکاندا کەسایەتییەک دەژیا بە ناوی دیاکۆ کە لەلای ھەموو مادەکانەوە ڕێزێکی تایبەتیی ھەبوو دیاکۆ مرۆڤێکی باشناسیاو تێگەیشتوو و ھەڵکەوتەی گوندەکەی بوو خەڵک کە لێزانی و تێگەیشتوویی و دادوەریی دیاکۆیان دیبوو بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشە و ئاژاوەکانیان ھانایان دەبردە بۆ ئەو دیاکۆ بوو بە خۆشەویستی ھەمووان و ناوبانگی داخست وای لێ ھات کە لەبەر دادگەری و پیاوچاکییەکانی لە لایەن خەڵکەوە داوای لێکرا کە ببێ بە سەرۆک و پاشایان ئەویش کە بشێوی و بەربڵاوی و ھەتەران و تەتەرانی ناوچەکە ئازاری دەدا بە داخوازییەکەیان قاییل بوو و بڕیاری دا مادەکان لە دەوری یەک کۆکاتەوە و لەوان نەتەوەیەکی یەکگرتوو و ھاوبەش پێک بێنێ لە یەکەم ھەنگاودا داوایکرد لە خەڵک کە واز لە جودایی بێنن و لە دەوری یەکدا کۆبنەوە و فەرمانی دا کە پایتەختێک ساز کەن ئەوە بوو کە شاری ئیکباتانیان ساز کرد شارەکە حەوت شوورەی بازنەییی بەدەوردا کێشرابوو و ھەر شوورەیەک لەویتر بەرزتر بوو و بارەگای شا و خەزێنەکانی لە نێو ئاخرین شوورەکەدا بوو چێوەی دیوارە دەرەکییەکانی زۆر لە دیوارەکانی ئاتێن پایتەختی یۆنان دەچوو ڕەنگەکانی ئەو شوورە حەوتەوانانە بە ڕیز بریتی بوون لە سپی ڕەش ئەرخەوانی شین و نارنجی لە سەربانی دوو شوورە دوایینەکە یەکێکیان بە زێو و ئەوی دیکەشیان بە زێڕ داپۆشیبوو بە شاری ئیکباتان ھەگمەتانەش وتراوە و ئەوڕۆکە پێی دەڵێن ھەمەدان دیارە درێژایی زەمان ھەموو شتێکی لێ سڕیوەتەوە و بۆنوبەرامەی مادەکانی لێ نایە بەتایبەت کە پاش مادەکان ئەو شارە ھەمیشە لەدەستی ناحەزانی ماد بووە و ھەرچی شارستانیەتی ئەو شارە بووبێ سڕیویانەتەوە یان بۆ خۆیان بردوویانە فرەڤەرتیش پاش دیاکۆ دەسەڵاتی گرتە دەست و بۆ ماوەی ساڵ لە نێوان ساڵانی و حوکمی گێڕا لە کاتی ھاتنە سەرتەختی فرەڤەرتیش ھۆزی سەکا کە تیرەیەکی شەڕانی و جەنگاوەر بوون لە دەوروبەری زەریای ورمێدا دەژیان پارسەکانیش لە باشوور دەژیان فرەڤەرتیش ھەردەم ھەوڵی دەدا کە سنوورکەی ئیمپراتۆریی ماد بەربڵاوتر بکا ئەوە بوو ھێرشی بردە سەر پارسەکان و مەڵبەندەکەیانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی و قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریی مادی بەرینتر کرد بەڵام ئەو لە خولیای ئەوەدا بوو کە ھێرشیش بەرێتە سەر ئیمپراتۆریی ئاشوور و کۆتایی بە زۆڵم و ستەمی ئاشووریەکان بێنێ و گەلێ نەتەوە کە ناچار بوون باج و پیتاک و سەرانە بە ئاشووریەکان بدەن لە ژێری ئەو بێدادییەدا ڕزگار بکات سوپایەکی گرانی کۆ کردەوە و بەرەو نەینەوا پایتەختی ئاشوووریەکان کەوتە ڕێ ھەواڵ گەیشتە ئاشووریەکان ئەوان لە پێشەوە بەرپەرچی مادەکانیان دایەوە سەکاکانیش کە لە دەوروبەری زەریای ورمێدا دەژیان و ھاوپەیمانی ئاشووریەکان بوون سوپایەکی گرانیان لە پشتەوە خستەڕێ بۆ ھێرشبردنە سەر مادەکان و پشتیوانی لە ئاشووریەکان ماوەیەکی دوورودرێژ گەلێ شەڕی قورس و گران لەو نێوەدا کرا مادەکان کەوتبوونە گەمارۆی سەکاکان و ئاشووریەکانەوە لە یەکێ لەو شەڕانەدا لە ساڵی ی پێش زایین فرەڤەرتیش کوژرا و دەوڵەتی ماد کز بوو و سەکاکان کە ھەلیان بە لەبار دەزانی کەوتنە داگیرکرتن و تاڵانکردنی مەڵبەندی مادەکان ئەوان نزیکەی ساڵ ھەتەران و تەتەرانیان لە وڵاتی ماددا دەکرد و کەوتبوونە کوشتوبڕی مادەکان پاش کوژرانی فرەڤەرتیش کوڕەکەی کە ناوی ھەڤەخشترە یان بە کوردی کەیخەسرەو بوو دەسەڵاتی گرتە دەست دیارە ئەو کێشەی زۆری لەگەڵ سەکاکان ھەبوو ھەڤەخشترە پێشەوایەکی لەبار و لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتدا سەرکردەیەکی بێوێنە بوو ئەو بۆ ئەوەی کە بتوانێ بەرەنگاری سوپای دوژمن بێت سوپایەکی ڕێکوپێکی کۆکردەوە و پسپۆڕانە باریھێنان سوپایەک بریتی لە سوارە و پیادە سوارەکانیان شانیان لە شانی سوارەکانی ئاشووری دەدا و پیادەکانیان لە تیرھاویشتن بێوێنە بوون و بە تیروکەوان و نێزە چەکدار بوون لەبەر ئەوەی کە وڵاتی ماد جێگەیەکی لەبار بۆ پەروەردەی ئەسپ بوو و مادەکان ھەر لە منداڵییەوە شارەزای ئەسپسواری و تیرھاویشتن بوون کاری ھەڤەخشترە ئاسانتر دەبوو بۆ پێکھێنانی سوارەیەکی خاوەن ئەزموون ھەڤەخشترە توانیی جەنگاوەرانی ئازا و بەجەرگی وا بار بێنێ کە لە ھیچ شتێ نەترسن ھەر بە یارمەتیی ئەو سوپا نەبەزە توانیی سەکاکان کە دەمێک بوو لە وڵاتی ماددا کەوتبوونە تاڵان و کوشتوبڕ تێک بشکێنێ و لە وڵات وەدەریان نێ بەوجۆرە تۆڵەی باوکی و وڵاتە تاڵانکراوەکەی مادی لە سەکاکان کردەوە پاشانیش لەگەڵ نەبوو پۆلاسار پاشای بابل کە پێشتر بە یارمەتیی مادەکان سەربەخۆیی خۆیان بەدەست ھێنا بوو یەکی گرت و بە سوپایەکی گرانەوە ھێرشی بردە سەر ئاشووریەکان و شاری نەینەوای لە ی پێش لە زاییندا گرت کە پایتەختی ئاشووریەکان بوو ساراکوس سەنا خەریب کە پاش مەرگی ئاشوور بەنیپال ببووە پاشای وڵاتی ئاشوور کە دی بەرگەی مادەکان ناگرێ ئاگرێکی گەورەی ھەڵکرد و خۆی و خاووخێزانی خستە ناو ئاگرەکە و بەوجۆرە چرای تەمەنی ھەزار ساڵەی ئیمپراتۆریی ئاشوور کوژرایەوە لە سەردەمی ھەڤەخشترەدا وڵاتی ماد گەلێک پەرەی سەند ھەڤەخشترە بە تێگەیشتوویی و زانایی خۆی خزمەتی گەورەی بە مادەکان کرد ئیمپراتۆریی ماد لە سەردەمی ئەودا زۆر بڵاو و بەرین ببوەوە ھەڤەخشترە لە ساڵی ی پێش زایین کۆچی دواییی کرد پاش ھوڤخشەترە کوڕەکەی کە ناوی ئاستیاگ بوو دەسەڵاتی گرتە دەست ئەویش نزیکەی ساڵ دەسەڵاتداریی کرد لە سەردەمی ئەودا وڵاتی ماد ھێمن و کڕوکپ بوو ئاستیاگ بە لاساییکردنەوەی پاشایانی ئاشووری بارەگای دروست کرد و خەڵکێکی زۆر تێیدا کەوتنە کار کردن دەربارییەکان جلی ڕەنگاوڕەنگیان لەبەر دەکرد و لە ڕێوڕەسم و بۆنە تایبەتییەکاندا زنجیر و ملوانکەی زێڕینیان دەکردە مل ئاستیاگ کچێکی ھەبوو بە ناوی ماندانا ئەم کچە درابوو بە مێرد بە یەکێ لە سەرکردەکانی پارس لە باشوور ئەویش دواجار کوڕێکی دەبێ کە ناوی دەنێن کوورش کاتێ کوورش گەورە دەبێ خۆی بە پارسێکی تەواو دەزانێ و بڕیاریش دەدا کە وڵاتی ماد داگیر بکات سوپایەک کۆ دەکاتەوە و بە سیاسەتیش خۆی لە بابلییەکان نێزیک دەکاتەوە و داوایان لێ دەکا کە پێکەوە ھەڵمەت بەرنە سەر ئیمپراتۆریی ماد بابلییەکانیش کە دەمێک بوو لە حەسرەتی ھاران دا بوون کە ڕێگای ھاتوچۆی نێوان سووریا و بابل بوو و لەژێر دەستی مادەکاندا بوو دەبن بە ھاوپەیمانی پارسەکان و دوو قۆڵی ھێرش دەبەنە سەر وڵاتی ماد و پاش گەلێ شەڕی قورس و گران ئاستیاگ کە زۆریش بەتەمەن بوو وپاشا و سەرکردەی سوپای ماد بوو لە لایەن پارسەکانەوە بە دیلی دەگیرێ و چەمەسەریی زۆر دەبینێ بەوجۆرە دەسەڵاتداریی مادەکان دەکەوێتە دەستی پارسەکان و کوورش دەتوانێ حکوومەتی ھەخامەنشیەکان بۆ یەکەمجار دامەزرێنێ بەوجۆرە ئیمپراتۆریی ماد لە ساڵی ی پێش لە زاییندا سەرەوژێر دەبێ ململانێی نێوان ئیمپڕاتۆریەتی ماد و ئیمپڕاتۆریەتی لیدیا کە لە باکوری خۆرئاوای تورکیای ئێستا دەسەڵاتی ھەبوو لە سەردەمی پاشایەتی کەیخەسرەو دەستی پێکرد دوای ئەوەی کەیخەسرەوی پاشای ماد بە ھاوپەیمانێتی بابل توانی ئیمپڕاتۆریەتی ئاشور لەناوببات ئینجا دەستی کرد بە فراوان کردنی سنووری دەسەڵاتی بەم جۆرە دەسەڵاتی بەرەو باکوری خۆرئاوای تورکیای ئێستا ھەڵکشا دواتر ھێزەکانی ئیمپڕاتۆریەتی ماد ھێرشیان بردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لیدیا بەم جۆرە شەڕ لە نێوان ئیمپڕاتۆریەتی ماد و ئیمپڕاتۆریەتی لیدیا ھەڵگیرسا پاش پێنج ساڵ جەنگ ھیچ لایەک نەیتوانی سەرکەوتنێکی ئەوتۆ بەدەست بێنێت بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان لە دوا شەڕی نێوانیاندا خۆرگیران ڕوویدا ھەردوولا ئەمەیان بە موعجیزەیەکی خوایی زانی ھێزەکانی ھەردوو لە شەڕ کردن کشانەوە و پاشەکشەیان کرد دواتر بە پێی پەیمانێکی نێوانیان ڕووباڕی ھالیس بوو بە سنووری نێوانیان ھەرچەندە شەڕی نێوانیان کۆتایی ھات بەڵام ململانێی نێوانیان ھەر بەردەوام بوو تا ڕووخانی ئیمپڕاتۆریەتی ماد و لە سەردەمی ئاستیاگ یاخود ئەژدەھاکی کوڕی کەیخوسرەویش ململانێکە ھەر بەردەوام بوو بەو ھۆیەوە ئیمپڕاتۆریەتی لیدیا بەرەو لاوازی دەچوو و ئیپڕاتۆریەتی مادیش توانی چەند شار و ناوچەیەک لە ئیمپڕاتۆریەتی لیدیا داگیر بکات بەڵام ڕووخانی ئیمڕاتۆریەتی ماد بە دەستی ھەخامەنشیەکانەوە کۆتایی بەو ململانێیە ھێنا دوای ڕووخانی ماد لیدیاش زۆر لاواز ببوو بە ھۆی ململانێکەی لەگەڵ ماد بەوھۆیەوە ھەخامەنشیەکان ھێرشیان بردە سەر لیدیا و ئەو ئیمپڕاتۆریەتەشیان ڕووخاند و ئیتر ململانێکە کۆتایی ھات ھێرودوت ی پێشزایین ی پێشزایین یەکەمین مێژوونووسی یۆنانی بووە کە نووسراوەکانی تا ئەم سەردەمە ماوەتەوە ھێرودوت خەڵکی شارێکی بەڕەگەز یۆنانی بەڵام بەشی پاشایەتی ئێران بووە بۆیە لە بڕێک سەرچاوەکان بە ئێرانیان ناو بردووە ھێرودوت بە باوکی مێژوو ئەناسن بەڵام لە ڕاستیدا پێش ئەو مێژوونووسی دیکەش ھەبووە بەڵام نووسراوەکانیان بە دەستی ئێمە نەگەیشتوون بێ گۆمان ھێرودوت خۆی لەو نووسراوانە کەڵکی وەرگرتووە ھێرودوت گەڵێ سەفەر بۆ وڵاتەکانی رۆژھەڵاتی یۆنانی کردووە و زۆرینەی نووسراوەکانی گێڕانەوەی بەسەرھاتەکانی و ئەحواڵی خەڵکی ئەو وڵاتانەیە نووسراوەکانی بریتین لە نۆ کتێب و ھەر بۆیە بە مێژوو لە نۆ کتێب دا ناوی دەبەن هێرۆدۆت وتارەکانی ئەفلاتوونی گێڕاوەتەوە لەگەڵ قوتابیەکەی کە ئەرستۆیە بێرتراند ڕەسڵ لە مێژوویەکی فەلسەفەی ڕۆژاوادا ئەڵێ هەندێ پێیان وایە ناکرێ هیرۆدۆت قسەی هەڵە بکات بەڵام ئەمە بۆچوونێکی هەڵەیە لەو ڕاستیە کەم ناکاتەوە کە ڕەسڵ لە خەڵکانی تری بیستوە کە هیرۆدۆت زۆرێک لە قسەکانی بەڕاستی گێڕاوەتەوە ھێرودوت کات و ساتی ھێندێک لە ڕووداوە مێژوویەکانی تێکەل و پێکەڵ نووسیوە و لە بڕیک شوێندا مێژوو جێگای خۆی بە چیرۆک داوە تەنانەت ھەستی پەروەردە کردنی قارەمان لە نووسینەکانیدا بەتینە ھەگمەتانە کە یۆنانیەکان بەھەگمەتانە کوردی کۆن فارسی کۆن فارسی ناوەڕاست ھمتان فارسی نوێ ھمدان بە واتای لەپاڵ یەکبوون کۆمەڵگە دێت بە شیکردنەوە دەگەین بە ھەنگمەن تانە کە ھەنگمەن واتای ئەنجومەن دەدات پایتەختی مادەکان بوو کە دوای ڕوخانی مادەکان لەلایەن ھەخامەنشینەکان کردیان بەپایتەختی خۆیان کە دوای ئەوانیش ساسانیەکان دەستیان بەسەرداگرت یۆنانیەکان ناوی ھەگمەتانەیان بە ئەکباتان تۆمارکردووە ئەم شارە کۆنە کۆنترین و یەکەمین پایتەختی ئاریاییەکان بوو کە لەسەردەمی خۆی لەڕێزی شارە گەورەکانی ئاتین لە یۆنان و رۆم لە ئیتاڵیا و شوش لە فارس بوو یەکێکە لەشارە پرشەنگ و گەشاوەکانی جیھان کە تائەمڕۆ ماوە ھیرۆدۆت ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەم شارە لەلایەن دیاکۆ پاشای مادەکان دروست کراوە بەجۆرێک کە حەوت دیوار پەرژین ی ھەبووە ھەر دیوارەی بەرەنگی ھەسارەیەک نەخش کردوە ئینسایکلۆپیدیای ئیرانیکا شانشینی مادەکان و دروستکردنی ھەگمەتانە بۆ ساڵی پێش زایین دەگەڕێنێتەوە کە لەلایەن دیاکۆ وە دروستکراوە لە ساڵی بەر لەزایین شانشینی مادەکان کۆتایی پێھات دوای سەرکەوتنی کوروش پاشای ھەخامەنشینەکان بەسەر ئەستیاک پاشای مادەکان لە ساڵی بەرلە زایین ئەسکەندەری مەقدۆنی بەھاوکاری کاردۆخیەکان توانی داریوشی سێیەم لەناوبەرێت و کۆتایی بە دەسەلاتی ھەخامەنشینەکان بھێنێت ناوی ئەم شارە بە فارسی بە ھەمگەمەتان تۆمارکراوە لەلایەن داریوشی یەکەم بەڵام لە زمانی کۆنی کوردی بە ئەگمەدەن تۆمارکراوە لە ئیلام ھەرچی ئەکەدیەکانە بە ئەگمەتەن تۆماریان کردوە بەڵام بەکۆی گشتی بە واتای شوێنی کۆبونەوە یان کۆمەڵگە دێت لەھەموو زمانە کۆنەکان کە دیاکۆ ھەموو مادەکانی لەو شارە کۆکردەوە لە چوراچێوەی یەک ئاگردان و شانشینی مادەکانی دروستکردوە لە حەوت ھۆزی مادەکان کە پێشتر ھەر ھۆزە و ئاگردانێکی ھەبووە بەمە یەکیان گرتووە ڕۆژێکی نوێیان تۆمارکردوە و ناویان ناوە نەوڕۆژ کە دواتر ئاگر بۆتە دروشم و نیشانەیان ھیرۆدۆت ئاماژە بەوە دەکات کە دیاکۆ توانیویەتی ھەموو مادەکان لەیەک شوێن کۆبکاتەوە و دەسەڵاتی خۆی ڕابگەیێنێت لە چەمکی کوردی کۆن یاخود ئیلامی ھەڵمەتەن بە واتای خاکی مادەکان دێت بەڵام بۆچی ھەمان ناویان لە شارەکە نەناوە کە بەبۆچوونی زۆربەی توێژەران بەھۆی بەرفراوانی سنوری مادەکان و توانستی کارگێریان بووە کە بەیەکەم قەلەم ڕەو دادەنرێن لەمێژوودا کە ناوی پایتەخت و وڵاتیان دووناوی جیاواز بووە چەندین دراوی کۆنی ساسانیەکان دۆزراوەتەوە کە بەرجەستەی ئەوەدەکەن کە ھەگمەتانە لە لایەن مادەکانەوە دروستکراوە و فەرمانرەوایی کراوە لە ساڵنامەی بیست و چوارەمی سارل مانزەری سێیەم پێش زایین و سەرگۆنی دووەم پێش زایین ئاماژە بەوە کراوە کە مادەکان لەسەرزەمینی ماد دەژین ناوەکەشیان لە ماد ئاماد ئامادە ەوە ھاتووە بەھۆی شوێن و پێگەی ستراتیژی شارەکە توێژەران وای بۆدەچن کە دروستکردنی ئەم شارە کۆنتربێت لەوەی بیری لێدەکەنەوە بەڵام بەھۆی بەردەست نەبوونی بەڵگە و پاشماوەکان نەتوانراوە پشتراست بکرێتەوە زۆرینە وەھای بۆ دەچن کە لە ھەزارەی یەکەمی بەر لەزایین ئەم شارە دروستکراوە بەڵام ھیرۆدۆت مێژووی دروستکردنی شارەکە بۆ سەدەی ھەشتەمی بەرلەزایین دەگەڕێنێتەوە کە دەڵێت حەوت ھۆزی مادەکان لە لایەن دیاکۆ وە یەکیان گرت و حەوت دیواریان دروستکرد کە ھەردیوارە یەک لەدوای یەک بوو بەجۆرێک وەکو پەیژە ھەر دیوارەی بەرزتر دەبوویەوە لەناوەوەی بنکەی سەربازی و کۆشکی پاشا و کۆگای خواردن و ئاوی ھەبوو ھەروەھا چەندین قوللە و قەڵای لە دەوری شارەکە دروستکردبوو بەجۆرێک ھیچ کات ئاشوریەکان نەیانتوانیوە لە ڕووباری ئەلوەند نزیکتر ببنەوە لە شارەکە وە چیای زاگرۆسیش تەواو لەژێڕ ڕکێفیان بووە شاری ھەگمەتانە لەلایەن مادەکان دروستکرا لە سەدەی ھەمی بەرلەزایین کە بە یەکەم و کۆنترین شاری ئاریاییەکان دادەنرێت ھیرۆدۆت دەڵێت ئەم شارە لەلایەن حەوت ھۆزە گەورەکەی مادەکانەوە دروستکرا کە بە حەوت دیوار دەورە درابوو کۆشکی پاشا لەناوەڕاستی شاڕ بووە و خەڵەکەشی لەدەورو پشتی کۆشکی پاشا خانویان دروستکردوە بەجۆرێک خەلکەکە ڕۆژانە چونەتە دەرەوەی قەڵاکە بۆ کاروباری کشتوکالی و بازرگانی دواتر شارەکە ھێندە گەورەبووە کە خەلک لەدەرەوەی قەلاکە خانوویان دروستکردوە بەتایبەت گوندنیشە کۆچکردوەکان جگە لەپایتەخت چەندین شاری تری دروستکردوە وەک شاری ئەلوەند لەسەر ڕووباری ئەلوەند پلیبیۆس مێژوونوسی یۆنانی پێش زایین دەلێت ھەگمەتانە پایتەختی مادەکان چەندین شاری دروستکردوە و فەرمانرەوایی کردوە وەک شاری ئاودێر ھاودێر ھاولێر ھەولێر و شاری ئامەد و شاری نەونەوا نەینەوا بەتایبەت لەسەردەمی کەیخوسرەو کە توانی شاری کالح بروخێنێت و شارێکی نوێ لەسەر ڕوباری دیجلە دروستبکات بە ناوی نەونەوا یەکێک لەنیشانەی شارە مادیەکان ئەوەبوو کە داری بەھێزی گوێزیان بەکاردەھێنا لە بنمیچی خانووەکانیاندا گوزارشتی مێژوونوسانی یۆنانی لەبارەی قەڵاکەی ھەگمەتانە ھەموو باس و توێژینەوە یۆنانیەکان ھەگمەتانە بۆ مادەکان دەگەڕێننەوە کە لەلایەن دیاکۆ دروستکراوە ئەویش دوای کۆکردنەوەی حەوت ھۆزی مادەکان و دروستکردنی شانشینەکەی یەکێک لەسەرۆک ھۆزە مادەکان خاتونێکی بەھێز بووە بە ناوی ساتووخان کە بۆتە ھاوسەری دیاکۆ و شاژنی شانشینەکە ھەریەکە لە مێژوونوسان پلیبیۆس و کەتزیاس و ژوستین زۆر بە وردی باسی دیاکۆ و شانشینەکەی دەکەن کە چۆن قەلایەکی بەھێزی بەحەوت دیوار دەورە دراو دروستکردوە و کۆگا و ئاو و خواردەمەنی جۆربەجۆری ھەڵگرتوە و جێگای ھەموو میللەتەکەی کردۆتەوە و ڕێگای نەداوە ئاشوریەکان باج و سەرانە لە مادەکان بسێنن ھەر دیوارە بە ڕەنگێک سواق داوە ھەر رەنگێکیش بەرجەستەی رەنگی ئەستێرەیەکی ئاسمانی کردوە بەم شێوەیە دیواری یەکەم بە رەنگی سپی و دیواری دووەم کە لە ھی یەکەم بەرزتربووە بە رەنگی ڕەش و دیواری سێیەم کە لە دیواری دووەم بەرزتربووە بە رەنگی ئەرخەوانی و دیواری چوارەم کە لە دیواری سێیەم بەرزتربووە بە رەنگی شین و دیواری پێنجەم بەرەنگی نارنجی و دیواری شەشەم بەرەنگی زەرد و دیواری حەوتەم و بەرزترینیان بەرەنگی زێرین بووە توانیویەتی رژێمێکی ئابوری و کارگێریەکی پوختە و دادپەروەری بسەپێنێت قەڵای ھەگمەتانە لە قەڵای بابل گەورەتر و بەھێزتر بووە کە بە وێنەی خۆڕ دیوارەکانی نەخشاندوە لەسەردەمی دیاکۆ مادەکان بە ئازادی پەیرەوی ئاینی تاک پەرستی زەردەشتیان کردوە و بەم ھۆیەوە زەردەشتی پەرەی سەندیە و گەیشتۆتە بابل کەتزیاس مێژوونوسی یۆنانی و پزیشکی تایبەتی ئەردەشێری دووەم پاشای ھەخامەنشینی تاپێش زایین دەنوسێت سەمیرامیس شاژنی ئاشوریەکان دوای دیتنی شاری ھەگمەتانە بریاردەدات کۆشکێکی بۆ دروستبکەن لەشێوەی ھەگمەتانە لە سەرپاشماوەی شاری کەمبود کە سەرچاوەی ئاوی ھەیە لەم ساڵانەی دوایی کاری کنە و پشکنین بۆ شارەکە کراو ژێرخانی شارەکە ھەڵدرایەوە و ھەگمەتانە خۆی نیشاندا ئەبوبەکر ئەحمەد بن موحەممەد ئیسحاق ھەمەدانی ناسراو بە ئیبن فەقیە لە پەرتوکی ئەلبولدان دەنوسێت ھەمەدان شارێکی گەورەیە و لەسەر پاشماوەی کۆنی گەورە دروستکراوەتەوە دوای روخانی شانشینی ماد لەلایەن کوروش شارەکە کەوتە دەست فارسەکان کوروش ویستی ھەگمەتانە بکاتە پایتەخت بەڵام لەبەر دژایەتی خەڵکەکەی نەیتوانی لەشارەکە بمێنێتەوە بۆیە کردی بە شاری ھاوینەی خۆی بەڵام ھەرگیز نەیتوانی سەردانی بکاتەوە بۆیە گەڕاوە تەختی جەمشید لەسەردەمی داریوشی سێیەم ئەسکەندەری مەقدۆنی بەھاوکاری خەڵکی ماد ھێرشی کردە سەر داریوش و تەختی جەمشیدیان وێران کرد کە دواتر فارسەکان ھاتن ھەگمەتانە یان داروخاند و خەڵکەکەیان کوشت و کۆشکێکی تازەیان لەسەر دروستکرد یەکەمین کاری پشکنین و توێژینەوە لە ساڵی ئەنجامدراوە لەلایەن دەزگای شوێنەواری فەرەنسا بە سەرۆکایەتی شارلی فوسی کە ھەندێک لە پاشماوەکان لە مۆزەخانەی لوور پاریس نمایشکران بەشێکی زۆریشی شوێن بزرکران تاوەکو ڕۆژگاری ئەمرۆمان بەپێی زۆرینەی توێژەران شوێن بزرکردنی ئەم پاشماوانە لەلایان قاجاریەکانەوە بووە کە مەرامی سیاسی لەپشت بوو دژ بە داھاتووی کوردەکان لە ئێران بەردنوسێکی یۆنانی بەقەدباڵی کێوی بێستون لە کرماشان لەلایەن ھێرکلۆس ھەلکەندراوە کە بۆ پێش زایین دەگەڕێتەوە بەناونیشانی ساتراپ کەئاماژە بەوە دەکات شانشینی ماد تاوەکو پێش زایین ھەر ھەبووە واتا تا سەردەمی کەیخوسرەو لە ساڵیپێش زایین نەتیۆخوسی ھەفتەھەم بەمەبەستی گەریدەیی سەردانی خۆرھەڵاتی ناوەراستی کردوە و ھاتۆتە ھەگمەتانە بینیویەتی شاری ھەگمەتانە لەلایەن تیگرانی دووەم ھێرشی کراوەتە سەر و لە دەستی میھرەدادی دووەمی سەندیتەوە ماوەک لە ھەگمەتانە ماوەتەوە گەواھیدەری ئەوەبووە کە تیگران وەک ھەوارێکی ھاوینەی خۆی ھەگمەتانە ی بەکارھێناوە و باج و سەرانەی لە خەڵکەکە وەرگرتووە پاشماوەی میھرەداد و تیگرانەکان پارتەکان لە ھەگمەتانە دۆزراوەتەوە کە چەند پەرستگایەکن ھەگمەتانە تاوەکو ساڵی زاینی لەژێردەستی پارتەکان مایەوە دواتر ھەگمەتانە لەگەڵ بەشێکی زۆری ئەترۆپاتن ئازەربێجان کەوتە دەست ئەردەشێری بابەک بەڵام شارەکە لەلایەن ئەردەشێرەوە بەکارنەھات بۆ ھیچ مەبەستێک ئیبن فەقێیەی ھەمەدانی دەڵێت ئاواییەکانی نێوان تەیسەفۆن پایتەختی ساسانیەکان و کێوی ئەلوەند نەبوونە مولکی ئەردەشێر ئەمەش بەھۆی رکابەری دانیشتوانەکەیەوە بوو تاوەکو تەواوی ھەگمەتانە ی وێران کرد و شاری ھەمەدانی لەنزیک دروست کرد ئەمەش دوای جەنگی نەھاوەند بوو کەناوچەکە تەواو کەوتە دەست عەرەبە موسلمانەکان زایینی کە نیشانی دەدات چۆن ھەگمەتانە بنچینەیەکی شارستانی تەواوی ھەبووە و ئەو پاشماوانەی دۆزراونەتەوە شتگەلێکی دانسقە و بەبەھا بوون وەک دۆزینەوەی سیستەمێکی زۆر رێکی ئاوەڕۆ و ڕێگای ئەندازیاری و شەقامی ستراتیژ کە ھەمووی بۆ سەردەمی مادەکان دەگەڕێتەوە بەڵگەکان ئەوە نیشان دەدەن کە لەماوەی نێوان ھەر مەترێک سەرە مەزرایەک ھەبووە بۆ ئاوەڕۆی شار و ئاوی باران کە لەم سەردەمەدا لەھیچ شارێکی تر نەبووە تەنانەت لە بابلیش ھەروەھا چەندین ھۆلی گەورەی کۆبونەوە ھەبووە لە ھەمووی سەرنج راکێشتر سەرجەم تەلار و خانووەکان لەسەر پارچە زەوی ھاقەبارە دروستکراون بەشێوەی ئەندازەیی رێک و گونجاو بۆ شەقامەکان تاوەکو ئێستا چەندین پارچەشوێنەواری گرنگ لەدیوارە سەرنج راکێشەکانی ھەگمەتانە دۆزراونەتەوە کە ھێندێکیان لە مۆزە خانە دانراون و بەشێکی زۆریشی بۆ شوێنی نادیار نێردراون لەژێرناوی تر تاوەکو ئێستا تەنھا پارچەی شارەکە ھەڵکۆڵدراوە کەسەرجەمیان بۆ ساڵانی پێش زایین دەگەڕێتەوە لە ڕووبەری مەتری چوارگۆشە لەھەرە سەرنجراکێشترین شوێنەوارەکان دوو قوللەی زێرین بوون بە بەرزی نۆ مەتر کە ھەیوانێکیان ڕاگرتبوو توێژینەوەکان لەلایان موحەممەد رەحیم سەراف ئەنجامدراون کە گەلێک لە شوێنەوارەکانی شوێن بزرکردن دەفرێکی قورین بەبەرزی بیست سانتی مەتر کە چەند نوسراوێکی لەسەرە ھی سەردەمی مادەکانە لە حکومەتی ئێران لە فەرەنسای کڕیوەتەوە دیاکۆ گرێکی ئینگلیزی دامەزرێنەری حکوومەتی ماد لە ساڵی ی پێش زایین بووە و یەکەمین پاشای مادەکان بوو و لە نێوان ساڵەکانی ھەتا ی پێش زایین حوکمڕانی کردووە دیاکۆ پێشتر دادوەری گوندێک بوو و لەبەر دادپەروری لە لایەن حەوت ھۆزی ماد کرا بە ڕابەر ئەم ھۆزانە و دوای حەوت ساڵ ڕابەری ھۆزەکانی ماد ھەڵیانبژارد بۆ پاشایەتی ماد دیاکۆ لە ھەگمەتانە پایتەختە بە ناوبانگەکەی ماد کۆشکێکی بێوێنەی ساز کرد خاوەن حەوت نھۆم کە ھەر کامی بە ڕەنگێک ڕازابوونەوە لە کتێبی مێژووی ھێرۆدۆتدا باسی دیاکۆ و ماد زۆر کراوە هێرۆدۆت لە کتێبی مێژوو دا داستانی دیاکۆی دامەزرێنەری ماد بەم جۆرە دەنووسێتەوە هێرۆدۆت هەر لەوێدا بەردەوام دەبێت و ڕوونی دەکاتەوە کە پاش ئەوەی دیاکۆ بۆ ماوەیەک دەست لە دادوەری هەڵدەگرێ دیسان بێدادی و ستەمکاری وەڵات دەگرێتەوە مادەکان کۆ دەبنەوە و پاش ڕاوێژ دەڵێن هێرۆدۆت لەم مێژوونامەیەدا دیاکۆ وەک ڕێبەرێکی ژیر توانا و دادپەروەر پێشان دەدات و جەختیش دەکات لەسەر ئەوەی مادەکان ڕێک لەبەر ئەو خەسڵەتانە دیاکۆ بە شاهی شکۆمەندی خۆیان دەناسن دیاکۆی مەزن وەڵاتی ماد دادەمەزرێنێت و مادەکان ئەکباتان هەمەدانی ئەمڕۆ ی بە پایتەخت بۆ ساز دەکەن ھەخامەنشی ناوی زنجیرە پاشایەتیێک بووە وا لە ساڵانی ھەتا ی پێش زایین ھەخامەنشیەکان لە ئیمپراتوریەکی لە دەریای ڕەش تاکوو ھێند حوکمڕانیان کردووە ناوەندی دەسەڵاتداری ئەوان لەو شوێنی ئێستای وڵاتی ئێراندا بووە دواتر ئیمپڕاتوریەکە گەورەتر بەوەوە ورۆژئاوای ئاسیای گرتەوە لە سەرەتادا پاشاییەکە لاواز بوو ھەتا سۆپایان پێک ھێنا و دواتر پاشای بەناوبانگی ھەخامەنشیەکان کورشی گەورە ھێرشی کردە سەر مادەکان کە لەو کاتەدا ئیشتوویگو پاشای ماد بوو شکەستی بە ماد و پاشایەتی مادی کۆتایی ھێنا پارس نەتەوەی ھەخامەنشیەکان لە ساڵ پێش زایینەوە ناویان لە نووسراوەکانی ئاشووریەکان ھاتووە پارسەکان لەگەڵ مادەکان پێکەوە کۆچیان کرد و نزیکی دەریای ورمێ نیشتەجێ بوون و بە لاواز بوونی ئیلامیەکان زیاتر بەرەو باشووری رۆژئاوا کۆچیان کرد و لە ناوەڕاستی ئێرانی ئێستادا گیرسانەوە گرینگترین سەرچاوە کە تێیدا سەبارەت بە ھەخامەنشیەکان نووسراوەکانی سەر بەردە کە لە کێوی بێستوون دۆزراوەتەوە بەڵام سەبارەت بە ڕاست بوونی لە مێژووناسەکاندا ڕێ نەکەوتوون نووسراوەکانی ھێرۆدۆت و لەوحی پاشای بابل وتارە بەناوبانگەکەی کورش ھێندێتر لە سەرچاوەکان شاکانی ھەخامەنشیمان ئاوا پێ ئەناسنێ کورش گەوەرەترین و زاناترین پاشای ھەخامەنشیەکان بووە باوکی کورش ناوی کەمبووجیە و دایکی ناوی ماندانا بووە کە کچی ئاستیاک یان ئەژدەهاک ئاخرین پاشای مادەکان بووە کورش پارسەکانی دژ بە مادەکان یەکخست لە شەڕی نێوان ماد و پارسەکان ھێندێ لە مادەکان چوونە ڕیزی سۆپای کورش ھەر بۆیە ماد شکەستی خوارد و کورش وڵاتەکانی مادی داگیر کرد و ماد کۆتایی پێ ھات دوای ئەوە کورش لە پاسارگاد پاشایەتی ھەخامەنشیەکانی دامەرزان دوای داگیر کردنی وڵاتەکانی ماد ھەخامەنشیەکان بوونە خاوەن سەروەت و شکۆ و کورش ھەر ئەو کارانەی ھووەخشەترە بۆ گەوەرەکردنەوەی وڵاتی درێژە دا درێژەی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان ساڵ بووە سەردەمی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان کشتوکاڵ و زانیاریەکان گەشەی کرد کورش ڕێزێیکی زۆر بۆ مرۆڤ ھەبوو و کاتێ بابلیان داگیر کرد خەڵکی لەسەر بیر و بڕوای خۆی ھێشتەوە پەیماننامەی کورش سەبارەت بە بڕوای ھەموان یەکەمین پەیماننامەی مافی مرۆڤ بووە لە دونیا دا ئەسکەندەری مەقدوونی لە پیش زایین کۆتایی بە زنجیرەی پاشایەتی ھەخامەنشیەکان ھێنا بەختیار عەلی لەدایکبووی لە سلێمانی عێراق ڕۆماننووس شاعیر و ڕۆشنبیرێکی کوردە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەھەند یەکەم ڕۆمانی بە ناوی مەرگی تاقانەی دووەم ساڵی لە سوێد بڵاو کرایەوە بەختیار عەلی لە ساڵی لە گەڕەکی ئیبراھیم پاشا لە شاری سلێمانی لەدایکبووە خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی شێخ سەلام لە سلێمانی تەواو کردووە و پاشان خوێندنی ناوەندی لە ناوەندی ئەزمەڕ و خوێندی ئامادەیی لە ئامادەیی ھەڵکەوت ی کوڕان تەواو کردووە پاشان لە ھەردوو زانکۆی سلێمانی و سەلاحەدین خوێندکاری کۆلیژی زانست بەشی زەویناسی دەبێت بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی لە ھەولێر بریندار دەبێت و دەست لە خوێندنی زانکۆ ھەڵدەگرێت و بە تەواوی خۆی بۆ کاری نووسین و ئەدەبیات یەکلا دەکاتەوە ساڵی بەھۆی بارودۆخی نالەباری باشووری کوردستان و بۆ ئەوەی لە سوپای عێراقیدا نەبێتە سەرباز دەچێت بۆ ئێران و نزیکی مانگ لە شاری کەرەج لە کامپێکی پەنابەراندا دەژی بارودۆخی دژواری کەمپەکە و بێ ھیوایی وادەکات بگەڕێتەوە و ماوەیەکی درێژ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بمێنێتەوە دوای بەجێھێشتنی شاری کەرەج بە ھاورێیەتی ھەردوو نووسەر فاروق ڕەفیق و ڕێبوار سیوەیلی ڕوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکات و بۆ ماوەیەک لە ناوچەی چەمپاراو نیشتەجێدەبن و پاشانیش لەگەڵ ئەو دوو نووسەرە لە شاری بانە دەمێننەوە پاش سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ کوردستان بە جێ دەھێڵێت و ڕوودەکاتە سووریا و پاشان ئەڵمانیا لە ساڵی وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت یەکەم بەرھەمی بڵاوکراوەی بەختیار عەلی قەسیدەی نیشتیمان ـە کە قەسیدەیەکی دوورودرێژە لە ساڵانی ھەشتادا بەختیار کۆمەڵێک قەسیدەی درێژ دەنووسێت وەک شار گوناھ کەرنەڤاڵ و چەندانی تر دەستنووسی یەکەم ڕۆمانی مەرگی تاقانەی دووەم یش ھەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە لە پاییزی ساڵی دا یەکەمین وتاری بە دوو بەش بە ناونیشانی قسەکردن لە پەراوێزی بێدەنگی دا لە ڕۆژنامەی پاشکۆی عێراق دا بڵاودەبێتەوە لە ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕیندا لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەری تردا ژمارە یەکی گۆڤاری ئازادی دەردەکەن کە دواتر پێنج ژمارەی لێ بڵاودەبێتەوە لە ساڵی دا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بەناوی گوناھ و کەرنەڤاڵ بەجۆرێکی ئێجگار سادە و سەرەتایی و بە تیراژێکی کەم چاپ دەکرێت لە نێوان ساڵانی تا چەندین کۆڕ و سیمینار لە ھەولێر و سلێمانی لەبارەی ئەدەب و فەلسەفەوە پێشکەش دەکات و ئیشەکانی لە پاڵ ئیشی کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیری تردا وەک سەرەتای سەرھەڵدانی جۆرە تێڕوانینێکی جیاواز بۆ ئەدەب و کۆمەڵگا سەیردەکرێن دوای سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ئەیلوولی دا کوردستان بەجێدەھێڵێت و ڕوو دەکاتە سووریا پاش نۆ مانگ ژیان لە دیمەشقدا دەگاتە ئەڵمانیا و تا ساڵی لە فڕانکفورت نیشتەجێ دەبێت لە ساڵی یشدا دەست بە نووسینی ڕۆمانی ئێوارەی پەروانە دەکات و لە ی تشرینی یەکەمی تەواوی دەکات لە ساڵی وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت پاشان لە ساڵانی نەوەدەکان ھاوشانی ڕێبین ھەردی ڕێبوار سیوەیلی مەریوان وریا قانع فاروق ڕەفیق ئاراس فەتاح ھەڵکەوت عەبدوڵا ناوەندی ڕەھەند دادەمەزرێنن پاشان چەند ژمارەیەک لە گۆڤاری ڕەھەند بڵاو دەکەنەوە کە گۆڤارێکی ئەدەبی و فیکری بووە بەختیار عەلی لەسەر نووسینەکانی خۆی دەڵێت لە پشت وشەیەکەوە کە خستوومەتە سەر کاغەز خەونێک ھەیە خەونی گۆڕینی دونیا تەنانەت گەر کەمێکیش بێت بەختیار عەلی لە نووسیندا دەستی ڕاستی بەکاردێنێت و پەنجەیەکی دەستی چەپیشی لەکارکەوتووە بەھۆی برینداربوونی لە خۆپیشاندانی ھەولێری ساڵی ی دژی بەعس بەختیار عەلی خەونی ئەوە بووە کە ببێتە سینەماکار و لەبارەیەوە دەڵێت زۆربەی ڕۆمانەکانی بە ژانری ڕیالیزمی سیحریی دادەنرێن ستایشی من بۆ دەسەڵاتداران ئێوە گەلەک شۆخن بەیانیان وەک پاساری ڕیقنە بەسەر حەقیقەتدا دەکەن گەلەک مەزنن شەوان وەک کوکوختی ڕیقنە بەسەر تریفەدا دەکەن ئەمە دیاری ئێوەیە میللەتێک بە سەد دەست لێتان ڕادەکات نەتەوەیەک ھەزار قاچ قەرز دەکات و دەچێتە ناو ھەزار ئاگر و ھەزار باڵ دەخوازێت و بە ھەزار نینۆک بە سەرزەمینی ھەزار بێگانەدا دەڕوات میللەتێک خۆی بە ھەزار ڕەشەبا و ھەزار جەنگەڵ و ھەزار دەریا دەبەخشێت گیرفانەکانی پڕ دەکات لە تووتڕکی ھەموو میللەتانی تر دەنوشتێتەوە بۆ ھەزار دەریاوان و دەلیل و ئەستێرەناسی تر ئێوە واتانکرد بۆ یەکەمجار جەھەننەم لە بەھەشت جوانتر بێت دەریایەک خۆڵەمێشتان بۆ داناین و گوتتان ئەمەیە ڕوناکی لمتان بۆ کردینە کاس و گوتتان ئەمەیە شەڕاب شەیتانتان بۆ ڕازاندینەوە و گوتتان ئەمەیە خودا کینەتان دەرخوارداین و گوتتان ئەمەیە ئازادی ئێوە واتانکرد بۆ یەکەمجار تاراوگە لە ماڵ جوانتر بێت ئەمە خەڵاتی ئێوەیە میللەتێک لە با دەپاڕێتەوە دەریای لێ نزیک بکاتەوە میللەتێک قیامەت بەکرێ دەگرێت مەحشەر زەخرەفەدەکات تابووت دەژمێرێت کفن بەسەر ئێوارەکاندا دابەش دەکات بە تلیاکی ھەموو جەنگێک خۆشنوودە بە حەشیشی ھەموو کینەیەک ڕازییە ئێوە واتانکرد بۆ یەکەمجار شەیتان لە خودا جوانتربێت سی شارپ یەکێک لە زمانە بەرنامەسازییەکانی مایکرۆسۆفتە کە وەکوو زمانیکی بەرنامەڕێژیی ھاوچەرخ گشتی ئامانجدار لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە گەشەپێدراوە و لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازانی کۆمپیوتەری ئەوروپی و ڕێکخراوی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان پەسەند کراوە ئەم زمانە بە جۆریک دیزاینکراوە کەبتوانێت لە ژێرخانی زمانی ھاوبەش کاربکات کە پێکدێت لە کۆدی جێبەجێکردن و ژینگەی کارپێکردن کە ڕێگە بە زمانە جۆراوجۆرە ئاست بەرزەکان دەدات لەسەر سەکۆ و تەلارسازییە جیاوازەکانی کۆمپیوتەر و زۆر ھاوشێوەی لەگەل زمانی جاڤا و بەکارھێنەرانی ئاسانە بۆ ئەو کەسانی کە زانیارییان لە سی سی و جاڤا ھەیە سی شارپ دۆت نێت لە ڤیژواڵ ستۆدیۆ ڕا لەگەڵ ئەو کۆمەڵەیە پێشان درا دۆت نێت ھەندێک لە کلاسەکانی مایکرۆسافتە کە لە یک فایل بە نێوی دۆت نێت فرەیم وۆرکدا دانراوە و زمانەکانی ویژواڵ بەیسیک دۆت نێت سی شارپ دۆت نێت و سی پلاس پلاس ھەموو لەو کلاسانە کەڵک وەردەگرن ئێرنستۆ چێ گیڤارا شۆڕشگێڕ پزیشک نووسەر گەریلا شۆڕشگێڕ مارکسی ئەرجەنتینی بوو لە ساڵی لە شاری رۆزارییۆی ئەرجەنتیندا لەدایکبوو و لە لەسەر کێوەکانی ئانددا کوژرا چێ لەپاڵ فیدێل كاسترۆ بەدووانە کەسایەتی سەرەکی شۆڕشی کوبا دەناسرێن شێوازی دەرکەوتن و هەڵسووکەوتی چێ بۆتە شێوازێکی باو لەنێوان یاخییەکان لە گشت جیهاندا بنەماڵەکەی چێ گیڤارا لە بنەرەتی باسک و ئیرلاندی بوون و بیروڕایەکی چەپگەڕیان ھەبوو گەرچی لە نەخۆشیی ھەناسەتەنگی ئازاری دەبرد بەڵام توانی ببێتە وەرزشکار لە ماڵیاندا گرتووپەری پەرتووک ھەبوو کە بوونە ھۆی ئەوە چە ببێتە خوێنەرێکی بەجۆش و بەفڕ لە ساڵی دا لە زانکۆی بۆنۆس ئایرێسی پایتەختی ئەرجەنتیندا پزیشکیی خۆی تەواو کرد کاتێک وا ھێشتا خوێندکار بوو لەگەڵ ھەڤاڵەکەیەوە ئالبەرتۆ گرانادۆ دەستیان بە رێوینگیکی لە ئامەریکای باشوور کرد بیرەوەرییەکانی ئەو رێوینگییە وەکوو رۆژنووسەکانی مۆتۆرسیکلە نووسراوە پاشان دەچێتە مەکسیک و لەگەڵ فیدەل کاسترۆ ئاشنا دەبێت و لەگەڵ ئەودا دەست بە شۆڕشێک لە دژی ڕێبەری و دەسەڵاتداری دیکتاتۆری کووبا باتیستا بە ئامانجی ڕزگاری دەکەن بە ساڵان لە شاخ و کێوەکان و شەخەڵ و جەنگەڵەکاندا تێکۆشینی پێشمەرگایەتییان ھەبوو تاکوو کووبایان لە دەستی دیکتاتۆری رەسکاند دوای ئەم سەرکەوتنەی چێ وەکوو وەزیری سنعەتەکان لە کووبا ھەلبژێردرا بەڵام پەسەندی نەکرد و بۆ درێژە دانەوە بە ئامانجەکانی ڕێگای بۆلیڤییای پێش گرت تاکوو وەھا کە خۆی دەیوت گەلێکی دیکەی ئەمەریکای لاتین لە بندەستی دەستمایەداری ئیمپەریالیزم برەسنێت و ڕزگار بکا لە بۆلیڤییا دا ھێزەکانی لە شەونخوێنێک دا لە نزیکی چێ دەگرن دوای ئەوە بە برینێک لە پێیدا لە بەندیخانەی شاری دا بەندی دەکەن چێ لەبەر ھیچ کەسێکەوە سەری نەچەماند دوایین وتەکانی چێ زۆر بە مانا و گرنگن مردن بە سەر پێوە لە ژیان بە سەر گۆچان زۆر چاکترە لە رۆژی ی تشرینی یەکەمی کاتژمێر خولەک بە فەرمانی دەوڵەتی یەکگرتووی ئەمەریکا و سەرڤیسی ئاساییشەکەی و بە ئەرێنیتی سەرۆک کۆماری ئەو سەردەمەی بۆلیڤییا بە دەستی بە نۆ گوللە کوژرا بە دوای لەگییانکردنی چێ رێبەرایەتی بۆلیڤییا لە بڕیارەکەی پاشگەز و پەشیمان دەبێتەوە چونکە بەم کارە چێ ئیدی بوو بە ئەفسانەی شۆرشگێڕی و ئازادیخوازی دوژمنەکانی وا ڕامان دەکەن کە ئەگەر زیندوو بمایە بیروڕا و ناوی ئەم ھەندە لە جیھاندا بڵاو نەدەبووەوە لە بارەی مەرگی چێ وا دەڵێ مەرگی چێ گرنگ نییە گرنگ ئەوەیە کە مرۆڤێکی وەک چێ ژییاوە بۆ لە ناو بردنی چێ ئێوە دەبێ ھەموو خەڵکی جیھان لە ناو ببەن ئەوەش کە ناکرێ شۆرشگێری ناوداری کورد ئاپۆ لە وتارێک دا دەڵێ ھەتا کە مرۆڤایەتی بەرەو گەیشتن درێژە دەکا و بەردەوامە ناو و ڕێگای چێش بەردەوامە و درێژە دەکا لە دیمەنی چێ ژیار و ژیانی مرۆڤان دەبێت ھەر ئامێتەی تێکۆشین بێ چێ بە ئایینی شۆڕشگێڕی دەژی و دەیوست ھەرچێ مرۆڤە بەم جۆرە بژین ئەو دەیوت ڕاستەقینەتی و ھەقیقەت لە ھەر کوێ دابێ ئێ مرۆڤیش دەبێ لەوێدا بێ شەبەک پێکهاتەیەکن لە عێراق و کوردستانی باشوور دانیشتووی دەوروبەری بەرتلە و قەرەقۆش حەمدانیە ی رۆژھەڵاتی شاری مووسڵن کە سەر بە پارێزگای نەینەوایە لە باکووری عێراق مێژووی پەیدابوونیان لەم دەڤەرەدا دەگەرێتەوە بۆ سەدەکانی دوای دامەزرانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێران و ھەڵمەتەکانیان بۆ سەر خاکی کوردستان و عیڕاق کە ئەوسا بەشێک بوون لە دەوڵەتی عوسمانی بەلای ھەندێک لە میژوناسان شەبەک بەشێکن لە کوردی گۆران لە ھەمان رۆژگاری پەیدابوونی زەنگەنە و رۆژبەیانی و لەک لە مووسڵ ئاکنجی بوونە ووردتر لە دەورانی حوکمڕانی نادر شای ئەفشار لە سەدەی ھەژدەمی زاییندا زمانی شەبەکەکان لە بنەرەت دا زاراوایەکی ھەورامیە کە لە دەرەوەی کوردستان دا بە گۆرانی دەناسرێ بەڵام ئەم زاراوە گەلێک لێکچوونی لەگەڵ زاراوای سۆرانی ھەیە دوایین بەرھەمی تایبەت بە شێوەزاری شەبەک و باجەلان لە دوو توێی کتێبێکدا بڵاوکراوە بە ناوی فەرھەنگی شەبەک بەرھەمی ئامادەکراوی توێژەر ھەردەوێل کاکەیی و چاپکراوی پرۆژەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کوردییە زۆربەی شەبەک لەو ھۆزە کوردانە پکھاتوون کە بە پەرتەوازەیی لە دەڤەری بەردەڕەشی نزیک ئاکرێ ناوچەی گۆران نشین و ھەولێر و کەرکووک و گەرمیاندا بڵاو بونە گرینگترینیان زەنگەنە باجەلان رۆژبەیانی داودە لەک ئۆمەربل و زراری ئاخاوتی ئەم ھۆزانە بە گشتی شێوەزارێکی گۆرانە و کاریگەری کرمانجی و عەرەبی وتورکی پێوەدیارە بە حوکمی ھاوسێیەتیان لەگەڵ کوردی بادینان و ھۆزە عەرەب و تورکمانەکانی مووسڵ شەبەک موسڵمانن بەشێکیان سوننەی شافعین و بەشە زۆرەکەشیان شیعەن و خاوەن بیروباوەڕی تایبەتن کە نزیکە لە بیروباوەڕی یارسانەکانی کوردستانی رۆژھەڵات و ھەمەدان جیاوازی مەزھەبی شەبەک لە موسڵمانەکانی دەوروبەر جۆرێک لە دابڕانی کۆمەڵایەتی خوڵقاندووەکە بە تێپەربوونی کات بووەتە ھۆکاری گۆشەگیربوونیان لە ناو جغزێکی تەسکدا خۆ دوورە پەرێزگرتنیان لە ھاوسێکانیان کاریگەری لە سەر شێوەی بیرکردنەوەیان ھەبووە بۆچوونی مەزھەبی زاڵتر بووەو ھۆشیاریی نەتەوەیی کز کردووە نووسراوێکی ئایینیی بە ناوی بویروقە و کە بە شێوەزاری ئازەری یا زمانی تورکەمانی نووسراوەو دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەویکانی ئێران شەبەک لە لایەن دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی عوسمانی و حاکمانی مووسڵ ھەمیشە بە چاوی نۆکەری بێگانە سەیر دەکران ئەم روانینە ھەمیشە ناوبرێکی درووستکردبوو لە نێوان ئەوان و دەسەڵاتدارانی ناو مووسڵ کە بە گشتی سوننە مەزھەب بوون ھەمیشە داپڵۆسینێکی مەزھەبی و نەتەوەیی لە سەر گوندنشینانی شەبەکدا ھەبووەو خاکەکیان بە سەر موڵکدارانی موسڵ دابەشکراوەو دانیشتووان کراون بە وەرزێر کە دەوڵەتی عیڕاق دامەزرا بارودۆخەکە باشتر نەبوو لە سەرژمێریە یەک لە دوایەکەکاندا دووچاری ستەم و پەراوێزکردن بوونەوە ساڵی پاش دەرچوونی بڕیارەکانی بە عەرەبکردن زۆر لە شەبەک لە خاکی خۆیان ئاوارە کران بە مەھانەی ئەوەی کە خۆیان بە کورد داناوە ئێستا زیاتر لە شەبەک لە شاری موسڵ و گوندی دەوروبەری دا دەژین لە سەردەمی بەعسییەکان دا شەبەکەکانیش وەکوو ھەموو کوردەکانی دیکە ئەشکەنجە دران رەژیمی بەعس بە شوێنی ئەوە بوو کە ناسنامەی کوردەواری شەبەکەکان بسڕێتەوە و ئەوان وەکوو عەرەب بناسێنێ ھەر وەسا کە زەلامێکی شەبەک وووتیوە ئەگەر ئێمە کورد نەبووین بۆ بەعسییەکان ئێمەیان لە ماڵەکان و شوێنەکانمان کردە دەر لە ئاخرین بزاوکە دا شەبەکەکان بە گشتی داخوازیان لەوە کرد کە شوێنەکانیان بێتە تێکەڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پاش روخانی رژێمی سەددام دووبارە دوچاری داپڵۆسین بوونەوە ئەم ئەمجارە لەلایەن توندڕەوەکانی القاعیدە یەک نوێنەریان لە پەرلەمانی عیڕاقدا ھەیە بە ھەڵبژاردنی کۆتا بە ھۆی بە سیاسەتکردنی شەبەک و ھەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری جوگرافیای دانیشتوانانی کورد لە موسڵ پلانێکی بەکار ھەیە بۆ ناساندنی شەبەک وەک کەمینیەیکی نەتەویی جیا لە کورد بۆ ئەم مەبەستە حزبی سیاسی ودارایی و پشتگیری سیاسی ناوخۆ و دەرەکی بە تایبەت لە ھەندێک ناوەندی شۆفینی لە ناو تورکیا بۆ تەرخانکراوە ڕەشت ناوی شارێکی پارێزگای گێڵان و ھەروەھا ناوەندی ئەم پارێزگایەیە لە ساڵی دا کەس دانیشتووی بووە کەشی ڕەشت زۆر نمەوەر و بارانییە و ئەم شارە و شوێنەکانی گرتوپەڕی ناوەندێکی گرنگە بۆ کشتووکاڵی بەرزە برنج و میوە وەکوو پرتەقاڵ و زەیتوون پێشتر ڕەشت شوێنێکی ھەرە گرنگ لە ئێراندا بووە یەکەم پەرتووکخانەی ئێران لە سەردەمی قاجاڕەکاندا لە رەشتدا دامەزرا ھەروەھا رۆژنامەی نسیمِ شمال کە وەکوو یەکەم رۆژنامەی نووژەنی ئێران دەناسرێ لە رەشتدا لە چاپ دراوە میرزا کووچەک خان راپەڕێکی بەناوی ڕەشتی کە لە سەردەمی قاجارەکاندا بوو بە ڕێبەری بزاڤی دارستان ئەم بزاڤە بۆ کاتێکی کوورت توانی کۆماری کۆمەڵەپەروەری گیلان بە پایتەختیی ڕەشت دابمەزرێنێ ژمارەی دانیشتووانی شاری ڕەشت لە ساڵی زیاتر لە کەس بووە کە زوربەیان گیلەکن و ھەندێک تاڵش کوردی گیلانی ئەرمەنی گورجی و فارسیش تێدا دەژین لە رەشتدا گەل بە فارسی و گیلەکی پێکەوە قسە دەکەن فرێدریش ویلھڵم نیچە بە ئنگلیزی فەیلەسۆفی بەناوبانگ خەڵکی ئەڵمانیا لە دایکبوون کۆچی دوایی خاوەن بیر و ڕای رەخنەگر لە ئایین و فەرھەنگ نوسراوەکانی نیچە شێوازی تایبەتی خۆیان ھەیە و وەک نووسراوەکانی تری سەردەمی خۆی نیە ئاھەنگی نووسراوەکان لە گوێی خوێنەر وەک شیعر وایە ھێندێ لە قسەکانی بە خێرایی و ڕووتی وتە و بڕێکیتر لە کەلامدا بەڵام بە گشتی سەرانسەر نووسراوەکانی وشە بە وشە خاوەن مانای خۆیانن و زۆربڵێیی نەکردووە لە ساڵی ی زایینی لە پرۆس لەدایک بوو لەبەر یەک بوونی ڕۆژی بە دونیا ھاتننی لەگەڵ ڕۆژی بە دنیا ھاتنی فرێدریش ویلھڵمی چوارەم پاشای ئەو کاتەی پرۆس باوکی بە شانازیەوە فرێدریش ویلھڵمی ناو نا خۆی سەبارەت بەو ڕووداوە لە کتێبێکیدا دەڵی ئەو یەکسان بوونە بە قازانجم بوو لەبەر ئەوەی تەواوی دەورانی مناڵیم ڕۆژی لە دایکبونم ڕۆژی جەشنی گشتی بووە باوکی پیاوی ئایینی خاچپەرستان بوو فرێدریش مناڵی یەکەم بوو دوای ئەویش دوو مناڵی دیکەیان بوو کاتێ ساڵی بوو باوکی دەمرێ و لە خێزانێکدا پێکھاتوو لە دایکی و خوشکی و داپیر و دوو پووری گەورە دەبێت ئەو فەزا ژنانە و کاریگەری ئایین لەسەر ئەو ژنانە ڕەنگدانەوەی گرینگی ھەبوو لە بیر و ڕای نیچەدا لە ڕۆژانی داھاتووی ژیان لە تەنیاییدا کاتێ تایبەتی تەرخان ئەکرد بە خوێندنەوەی ئنجیل و لێکۆڵینەوەی جاربەجار کۆپلیەکی وا بە ھەست بۆ دۆستانی ئەخوێندەوە کە فرمێسکی لە چاو ئەھاتە خوار لە چوار ساڵیدا دەستی بە خوێندن و نووسین کرد و لە ساڵیدا شیعری دائەنا لە دا خوێندن لە کۆلیژی خواناسی و ناسینی ئایینەکان لە بەر نەمانی بڕوای بە ئایینی خاچ پەرستی بەڕەڵا دەکات لە کتێبێکیدا نووسیویەتی لە ڕاستیدا تەنھا یەک خاچ پەرەستی ڕاستەقینە ھەبووە ئەویش بەسەر خاچەکەوە کوژرا دواتر دەڕوات بۆ شاری لایپزیک و لێکۆڵینەکانی سەبارەت بە وشەناسین دەست پێدەکات ھەر لەو کاتەوە فەرھەنگ و فەلسەفەی یۆنانی دەناسێت و گیرۆدەی دەبێ بە سۆتفە کتێبێکی شۆپنھاور دەسێنێت و دەیخوێنێتەوە و بڕواکانی شۆپنھاور ئەبنە چوارچێوەی زەینی لە ساڵی و بۆ ماوەی ساڵ ئەبێتە مامۆستا لە زانکۆی بازێل لە بواری وشەناسیی کلاسیکدا و ھەروەھا مامۆستای زمانی یۆنانی لە مەکتەبێک ھەر لەو ساڵانەدا لەگەل واگنێر مۆسیقازانی ئەڵمانی ئەبێتە دۆستی نزیک ئەوندەی کەی بەشێک لە کتێبی لەدایکبوونی تراژێدیا باسی دونیای مۆسیقای واگنێری تێدایە بە بۆنەی نەخۆشین و ژانە سەر دوابەدوای یەک مامۆستایەتی زانکۆ بەڕەڵا کرد لە ڕەفیقانی دوور کەوتەوە و تەنیایی ھەڵبژارد ھاووڵاتی بوونی پرۆسی خۆی بەتاڵ کردەوە و تا کۆتایی ژیانی بێوڵات مایەوە لە وڵاتانی ئەڵمانیا ئیتاڵیا و فەڕەنسا ئەم شار و ئەو شاری دەکرد و ھەر لەو ڕۆژانەشدا بوو گەورەترین بەرھەمەکانی وەدی ھێنا لە دا دوای کێشانی مەینەتی زۆر بەدەست نەخۆشینەوە جەڵتەی مێشکی کرد و دڵی لە لێدان کەوت بیڕ و ڕاکان سەبارەت بە نیچە جیاوازن لەبەر قسەکانی سەبارەت بە ژن ھێندێ کەس بە دژە ژنی ئەناسن بەڵام ڕوون نیە مەبەستی ڕاستەقینەی چی بووە لەو دوور کەوتنیەی لە ژن بەڵام ھۆکاری زۆری دژ بوون بە ژن دەگەڕێتەوە ڤۆ ئەو شکستەی کە لەگەڵ خانمە ڕوسی لۆسالۆمی خواردی و لۆسالۆمیڕەدی دەکاتەوە بەڵام لەگەڵ بیرۆکەکانی شۆپنھاوەر دژی ئافرەت ئەو شکستەی خۆی وەک ویست و غەریزە دەبینێت و دوای ئەو قۆناغە بیرۆکەی بەرزە مرۆڤبون و ژیانکردن لە دەرەوەی ویست و خراپە و چاکە و کۆیلە بوون و لە خۆدا ژیان دێنێتەکایە تا مردن بە تەنھا دەمێنێتەوە نیتچە بیرۆکەی خۆ بەڕێوە بردنی بۆ مرۆڤایەتی ھێنا ھەمیشە دەیھەوێ خاڵە لاوازەکانی مرۆڤ لە فیکردا چەکوش لێ بدات وەک ئەوەی ھەموو دونیا بکات بە دژی خۆی وەک خۆی دەڵێ خودا مرد دەروون شیکاری و ب جارەسەر بە قسەکردن فرۆید دوای نیتچە گەورەی کرد و کردی بە رێگەی پاڵخستن و چارەسەر بۆ نەخۆشەکان بەرھەمەکان مانناکان ناوی قەومێک بووە وا کەمێک پێش ھاتنی ئارییەکان بۆ ئاسیا لە دەور و پشتی زرێچەی ورمێ ژیان ئەبردە سەر لە نێوان تا ساڵ پێش زایین دەوڵەتیان پێکھێنا و لە شەڕی نێوان ھێزەکانی دەور و پشتیان وەک ماد و ئاشوور کەڵکیان وەرگرت بۆ ھێز گرتن و مانەوە لە ساڵی پێش زایین حۆکمڕانی ماننا لەبەر ھاوپەیمان بوونی ئاشووریەکان لە ھێرش بۆ سەر ماد بە دەست مادەکان ڕووخێندرا لە سەردەمی ھاتنی ئاریاییەکان بۆ ئاسیا ھەرکام لەو قەومانەی وا توانایان بوو دەوڵەت و حۆکمەتێکان ڕێ خست ناوی زۆرینەیان لە نووسراوەکانی ئاشووریەکاندا ھەیە یەکێک لەوانە وا زۆر ناوی ھاتووە مانناکانن لەو سەردەمەی قەومی ماننا لاواز بوو بەشێک لە حۆکمڕانی ماد بوو بەڵام دواتر ئاشووریەکان ھێرشیان کردە سەر ئەو وڵاتە و مانناکان لە ترسی تێدا چوون بوونە ھاوپەیمانی ئاشووریەکان دژ بە ماد ئاشوور بە یارمەتی مانناکان شەڕی دژ بە مادەکانی بردەوە و وەک پێشکەشی وڵاتە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای ماننای پێیان بەخشی مانناکان لە دەوروپشتی زرێچە ورمێ دەژیان پایەتەختەکەیان شاری زیاوە بووە کەڤنینەکانی دۆزراوە کە بە کەل و پەلی مانناکانی ئەزانن لە کوردستان و ئازەربایجان دۆزرانەتەوە بە تایبەت لە شاری بۆکان سەقز و قەلای زێویە و بەرزایی حەسەنلوو زرێبار یان زرێوار دەریاچەیەکی گەورەی سروشتیی ئاوی شیرینە کە لە کیلۆمەتریی ڕۆژاوای شاری مەریواندایە ئاوی زرێبار لە سەرچاوە ئاوییەکانی بنی خۆیەوە ھەڵدەقوڵێت و ھیچ ڕووبارێکی تر ناڕژێتە ناوی و ھەروەھا ساڕێژی ئاوەکەشی چەمی زرێبار پێک دێنێت کە بە دەشتی مەریواندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە سەر ڕووباری سیروان زرێبار و سروشتی دەوروبەری کە دەشت و کێو و دارستان و گیانلەبەری جۆراوجۆری تێدایە یەکێک لە سەیرانگا بەناوبانگە گەشتیارییەکانی کوردستان و ئێرانە بەرزاییەکەی لە ئاستی دەریاکان مەترە و درێژییەکەی ئاڕاستەی باشووری باکووری زیاتر لە کیلۆمەترە و پانییەکەشی ئاڕاستەی ڕۆژھەڵات ڕۆژاوا نزیکەی کیلۆمەترە بەڵام بە ھۆی وشکەساڵییەکانەوە تەنھا چەند ساڵێک بە قازانج بوو و ئێستا وەک مەترسییەک بۆ ژینگەی زرێبار و ماس ھەژمار دەکرێت لە زۆربەی کەنارەکانی زرێباردا قامیش زەل دەڕوات کە بە بیروڕای ھەندێ کەس ماوەیەکە خەریکە زیادتر دەبێت و مەترسیی بۆ زرێبار دروست کردووە زرێبار لە ئەدەبی کوردیدا زۆر بەر چاو دەکەوێت ھەم لە ھۆنراوەی شاعیراندا و ھەم لە گۆرانییە فۆلکلۆرەکاندا چەند نموونە لەو شیعرانەی کە ناوی زرێباریان تێدایە ناری لە ھۆنراوەیەکدا کە بۆ شێخ مەحموودی حەفیدی وتووە دەڵێت مەولەوی لە شیعرێکی ھەورامیدا دا دەڵێت ئەلفرێد جەیمز پاچینۆ ناسراو بە ئەلپاچینۆ لە دایک بوو ی زایینی ئەکتەری سینەما و شانۆ و دەرھێنەری ئەمریکی و یەکێک لە بە ناوبانگترین ھۆنەرمەندەکان لە زەماندایە ئەل ناسیاوە بە بینینی دەوری مایکڵ کۆرلیۆن لە سێدانەیی سەرۆک خێزان سەنی ڤۆرتزیک لە دوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپ تۆنی مۆنتانا لە سەر و چاو بریندار فرەنک سێرپیکۆ لە سێرپیکۆ کۆلۆنەل فرەنک سلەید لە بۆنی خۆشی ژنێک ئال ساڵی دوای جار پاڵێوراوی ئال خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلمی بۆنی خۆشی ژنێک پێدراوە ئاڵ پاچینۆ لە شاری مەنھاتن سەر بە ویلایەتی نیویۆرکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بنەماڵەیەکی ئەمەریکی ئیتاڵی ھاتە دونیاوە ناوی دایکی ڕۆز و ناوی باوکی ساڵواتۆرە ئەلفرێد پاچینۆ و ھەردووکیان لەدایک بووی شاری کۆرلێۆنەی سیسیلی ئیتاڵی بوون لە منداڵیدا دایک و بابی لە یەک جودا ئەبنەوە و ئاڵ دەگەڵ دایکی ژیان ئەباتە سەر ئاڵ پاچینۆ زۆری پێخۆش ئەبێ بڕواتە قۆتابخانەی لە شاری نیویۆرکدا ھەر ئەو قوتابخانەی وا ئەکتەری سەرەکی فیلمی سەرۆک خێزان دوو ڕۆبەرت دێ نیرۆ ئەیویست لێی بخوێنێ ئاڵ پاچینۆ لە تەمەنی ساڵیدا لە قۆتابخانەکەی خۆی بە ھۆی دەرنەچوونی لە زۆرینەی دەرسەکانی دەر کرا دایکی ئاڵ ئەوەی پەسند نەدەکرد و ئەو کێشەیە بوو ھۆی ڕۆشتنە دەرەوەی ئاڵ پاچینۆ لە ماڵەوە ماوەیەکی زۆر لەم شوێن و لەو شوێن کاری بێ نرخی ئەکرد تەنھا بۆ ئەوەی بە ئارەزووی بگەیەت بە نرخترین ئەزموونەکانی کایەکردنی لە شانۆکانی نادیاری نیۆیۆرک و دواتر لە ئەستۆدیۆی ھێربێرت بێرگھۆف دا دیت ھەر لەوێش بوو وا مامۆستای ئەکتەری چارلی لاگتۆنی ناسی بووە ڕفێقی لەو سەردەمەدا ئاڵ پاچینۆ زیاتری کاتەکان بێ ماڵ بوو و مەجبوور بوو لە ماڵی ڕفێقانی تەنانەت لە سەر شانۆ یا شەقام بخەوێ ساڵی دایکی کاتێ ساڵی بوو مرد ھەر لەو ساڵەدا باپیری ئاڵ جەیمز جێڕاڕدی یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتیەکانی ژیانی چاوە نایە یەک دوای سەرنەکەوتوویێکی زۆر لە بواری خۆیدا لە وەرگیرا بۆ ئەکتەری و خوێندنی لای مامۆستای ئەفسانەیی ئەکتەری لی سترازبێرگ دەست پێکرد لەو ساڵانەدا بە دەیان کاری شانۆ کرد بەڵام ھیچکامیان سەرنجڕاکێش نەبوون یەکەمین فیلمەکەی بوو مووچەی بۆ ئەوە حەوتووی بووە دەگەل ئەکتەری درێژە بە خوێندنی و دیتنی ئەزموونی نوێ دەدات کایە لە فیلمی لە ساڵی دا وەک نەخۆشێکی ھێرۆیین سەرنجی فرانسیس فۆرد کۆپۆلای دەرھێنەری ڕاکێشا بۆیە بۆ دەورێکی گرینگ لە فیلمەکەیدا مایکڵ کۆرلیۆن لە نێوان ڕۆبەرت ڕێدفۆرد و وارێن بیتی و ڕۆبەرت دی نیرۆ کەمێک ناسراو و ئەل ئەلپاچینۆی ھەڵبژارد و بەو شێوە فیلمە مافیاییە سەرکەوتووەکەی خۆی باوکی ئایینی لە دا سازکرد و ئەلپاچینۆش لە دونیادابوو بە ئەکتەرەکی ناسراو ھەروەھا پاڵێوراو بۆ گرتنی خەڵاتی ئۆسکار لە دا و بە کایەی لە فیلمی سێرپیکۆ لە دا بە کایە لە سەرۆک خێزان و لە دا بە کایە لە فیلمی دوانیوەڕۆی سەگی فیلمێک وا لەسەر چیرۆکی دزیەتیەک لە بانک کە ڕووداوێکی ڕاستقینێ بوو ئەو ساڵانەی کرد بە مێژوویترین ڕۆژگاری ژیانی تا ئەو سەردەمە چوارجار پاڵێوراوی بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باوکی ئایینی سێرپیکۆ دوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپ و یەکسانی بۆ ھەموان شتێک نیە بۆ ھەر ئەکتەرێک ڕوو تەنانەت لە تەواوی ژیانی ھۆنەریدا شێوازی ئەکتەری ئەلپاچینۆ جیاواز بوو بۆیە تایبەت بە خۆیەتی و کەسی دی وەک ئەو نابێ ئەم ساڵانە بە باشی ساڵانی پێش نەبوو بۆ ئەلپاچینۆ بەڵام فیلمی سەروچاو بریندار ملیۆنی کۆ کردەوە و خەڵاتێکی گۆڵدن گلۆب بۆ ئەل لەبەر کایەی لە دەوری بڵاوکەرەوەیەکی کووبایی مادە بێھۆشکەرەکان بە ناوی تۆنی مۆنتانا چەن کاری فیلم و شانۆی سەرنەکوتووی ھەبوو لەو ساڵانەدا سەرکەوتووترین کاری شانۆی لە ساڵەکانی ناوی بووفالۆی ئەمریکی بوو ئەلپاچینۆ پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بوو بۆ دەور بینین لە فیلمی دیک ترەیسی لە ساڵی دا ھەر لەو ساڵەدا بە باوکی ئایینی و دیسان بینینی دەوری مایکەل کۆرلێۆنێ گەڕایەوە لە دا لەگەل ھاوکایەکی لە فیلمی سەروچاو بریندار فیلمی فرەنکی و جانی کایە کرد پاش ماوەیەکی زۆر سەرنجام بووە بەرندەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر بۆ بینینی دەوری کۆلۆنێلێکی خەمۆک و ھیلاک و کوێر بەناوی فرەنک سلەید لە فیلمی بۆنی خۆشی ژن لە ساڵی دا لە ساڵانی دا ئەلپاچینۆ بۆ کایە لە فیلمی دراما تاوانکاری ڕێگەی کارلیتو لە دا دەنی براسکۆنی لە دا و خۆمانە لە دا ستایش کرا لە ساڵی ئەلپاچینۆ لە فیلمی گێچەڵ کایە ئەکا واتە دەگەڵ ڕابێرت دێنیرۆ لە یەک دیمەندا کایە ئەکەن ھەردوو ئەلپاچینۆ و ڕابێرت دێنیرۆ لە فیلمی باوکی ئایینی شدا کایە دەکەن بەڵام لە ھیچ دیمەنێکدا پێکەوە نین ھەروەھا لە ساڵی دا بۆ بینینی دەوری شەیتان لە فیلمی پارێزەری شەیتان ستایش کرا ئەل بۆ کایە لە فیلمەکانی پارێزەری شەیتان بۆنی خۆشی ژن و گێچەڵ ستایش کرا و شێوازە تایبەتەکەی لە ئەکتەریدا ناوی کەوتە سەر زمانان ئەلپاچینۆ دوای بۆنی خۆشی ژن ئیدی نەبوو بە پاڵێوراوی خەڵاتی ئاکادێمی بەلام بوو بە بەرەندەی خەڵاتی گۆڵدێن گلۆب یەکەمین بۆ تەرخان کردنی تەمەنی بۆ خزمەتی ھۆنەر و دووھەمین بۆ کایە لە فریشتەکانی ئەمەریکا لە دا فیلمی بێخەوی درووسکردنەوەیەی تر لە فیلمێکی نەرویجی ھەر بەو ناوە بە دەوری سەرەکی ئەلپاچینۆ ھەم لە لایەن ڕەخنەگرەکان و ھەم بواری ئابوریەوە سەرکەوتوو بوو لە ساڵی دا دەوری پارێزەرێکی لە فیلمی فریشتەکانی ئەمەریکادا بینی لە دانی خەڵاتی ساڵ قارەمان و تاوانکار ئەلپاچینۆ یەکێک لەو تەنھا دوو کەسەی بوو وا لە ھەردوو لیستی قارەمانەکان بۆ سێرپیکۆ و تاوانکارەکاندا بۆ مایکەل کۆرلیۆنێ بوو بەرندە لە ساڵی دا لە فیلمی بازرگانی وێنیزی دەوری بینی لە ساڵی دا خەڵاتی تەرخانکردنی تەمەنی دا بە ئەلپاچینۆ لەم دوایانەدا و بە چاولێکردنی کاریگەری ئەلپاچینۆ لە سەر بواری ئابوری فیلمەکان کەڵکی لێ وەرگیرا بۆ سەرکەوتووی فیلمی وەک ئەو ئەکتەرە بەناوبانگانای تر جۆرج کلۆنی براد پیت مەت دەیمۆن و ئەندی گارسیا کە بوونی ھەرکامێکیان بۆ سەرکەوتوویی فیلمێک بەستە لە ساڵی لە فیلمە خۆڵک دا دەوری پرۆفیسۆرێکی دەروونناسی بینی بەڵام فیلمەکە زۆر سەرکەوتوو نەبوو لە دا لەگەل ئەکتەری بەناو بانگ وەک خۆی ڕابێرت دێنیرۆ لە فیلمی کۆشتنی پاک دەوری بینی بەڵام سەرکەوتوو نەبوو فیلمەکە وەکوو ڕابردووی ئەو دوو ئەکتەرە بە ناوبانگە هەروەها لەساڵی بۆ فیلمی خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبی پێدرا لەساڵی ەش بەژداری کرد لە فیلمی لەڕۆڵی گۆرانیبێژێکی بەساڵاچوو کە هەوڵی گەرانەوە دەدات بۆ ئاستی پێشووی خۆی ئال ناوی لەنێو لیستی ئەکتەرانی فیلمی ە کەواباڕیارە لەساڵی دەربچێت هەروەها ئال پڕۆژەی فیلمی لەبەردەستە کەوابڕیارە لەساڵی بکەوێتە سینەماکانەوە کە لە پاڵ ئەکتەران بنیسیۆ دێل تۆرۆ جەیمس فڕانکۆ ڕۆبەرت پاتینسندا بەشدار دەبێت ئەگەرچی ئاڵ پاچینۆ قەد ژنی نەهێناوە بەڵام سێ مناڵی ھەیە لەدایک بووی و ھەر وەھا دوانەیەک بە ناوەکانی و لە دایکبوونی لە دەسگیرانە کۆنەکەی کە لە ساڵانی ھەتا پێکەوە بوون ئەل دەگەڵ دایانا کیتۆن ھاوکایەکی لە سێدانەیی سەرۆک خێزان پەیوەندی ھەبوو بەڵام ئەو پەیوەندیە تاوتاوە دوای فیلمی سەرۆک خێزا بەشی کۆتایی پێ ھات بۆ ھەمیشە بێتواناییم کامەیە بێتواناییم پێویستە کەمێ بیر بکەمەوە پێم وایە ئەو وەڵامەمم دەبێ کاتێ لێم بپرسی کامەیە بەھێزیت ئەشێ ھەردوو یەک بن لێدەر و پەخشکەر و گۆڕەڕێکی ڕەنگاڵەی سەرچاوە کراوەی ھەڵگرتەنییە بەناوبانگترین لێدەرە کە پاڵپشتی لە زۆرترین جۆری پەڕگەی ڕەنگاڵە دەکات وەرگێڕدراوە بۆ سەر چەندین زمانی جیھانی لەوانە ھەردوو زاراوەی سۆرانی و کورمانجیش بەناوبانگە بەوەی کە دەتوانێت پەڕگە تێکشکاوەکان و بە تەواوەتی دانەگیراوەکانیش لێ بدات لە سەرەتادا پڕۆژەی پێکھاتبوو لە ڕاژەخوازێک و ڕاژەکارێک بۆ پەخشکردنی ڤیدیۆ لەسەر ڕایەڵە کە لەلایەن چەند خوێندکارێکی ـەوە داڕێژرابوو کە لە شوباتی ـدا یەکەم وەشانی لەژێر مافی ـدا وەشێنرا بەڵام ئێستا چەندین داڕێژەر و ھاوکاریکەر بەشدارن لە پڕۆژەکەدا لە سەرانسەری جیھاندا لە پاشاندا نەما و گۆڕدرا بۆ ڕۆبەرت ئانتنی دی نیڕۆ جونیەر لەدایکبووی ی ئابی ئەکتەر بەرھەمھێنەر و دەرھێنەرێکی ئەمریکییە ئەو وەرگری دەیان خەڵاتی جۆراوجۆرە لەنێویاندا دوو خەڵاتی ئۆسکار یەک خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب لەپاڵ خەڵاتی ڕێزلێنانی سیسیل بی دیمیل و خەڵاتی پەیمانگای فیلمی ئەمریکی ھەروەھا شەش جار بۆ خەڵاتی بافتا و جوار جار بۆ خەڵاتی ئێمی و ساگ پاڵێوراوە دی نیرۆ خاوەن پاسەپۆڕتی ئیتاڵیشە یەکەمین ڕۆڵە دیارەکانی دی نیرۆ لە ھەردوو فیلمی و بوون دواتر بۆ ھەردوو فیلمی و کە ھەردووکی لە دەرھێنانی سکۆرسێزی بوون دووبارە بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورایەوە دی نیرۆ ڕۆڵی ڤیتۆ کۆرلیۆنێی گەنجی پێدرا لە فیلمی کەوا توانی بەو ڕۆڵەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر بباتەوە دووەم خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلمی لە دەرھێنانی ماڕتن سکۆڕسێزی کە تێیدا ی نیرۆ ڕۆڵی جەیک لامۆتای دەبینی تێیدا دی نیرۆ بەردەوام بوو لە کاروانی ئۆسکار تاکو دووبارە بۆ خەڵاتی پاڵێوراوە ئەمجارە بۆ فیلمی لەگەڵ فیلمی بۆ ڕۆڵەکانی لە فیلمی ھاوڕێیە چاکەکان و پاشای کۆمێدی دوو پاڵاوتنی خەڵاتی بافتا بەدەستھێنا ڕۆڵە دیارەکانی تری پێکاتوون لە و فیلمی کۆمێدیای تاریکی و فیلمی کۆمێدی جۆکەر و ئێرلەندیەکە ھەروەھا کاری دەرھێنانی بۆ فیلمەکانی و فیلمی سیخوڕی کردووە دی نیرۆ لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لە دایک بووە دایکی شێوە کێش و نەقاشێکی ئەڵمانی فەڕەنسی و بە ڕەگەز ھۆلەندی بە ناوی ڤیرجینیا ئادمیراڵ بووە باوکیشی ھەروەھا نەقاشێک بووە و بە ڕەگەز ئیتاڵی ئیرلەندی بە ناوی ڕۆبێرت دێنیرۆ ئێسئاڕ دایک و باوکی کاتێ زۆر ساویلکە بووە لە یەک جودا بوونەتەوە و دێنیرۆ لە گەڕەکی بچووکی ئیتاڵیەکان لە مەنھەتەن گەورە بوو لەبەر جستەی بچووک و بێڕەنگی سەروچاوی لە مناڵیدا پێیان ئەوت بابی مێڵک دی نیرۆ لەپێش دا پێی خۆش بوو بڕواتە خوێندنی ھونەر لە بەڵام دواتر دایکی لە ناوی نووسی ھەر ئەو خوێندنگەی وا ئەکتەری فیلمەکانی باوکی ئایینیش پێوە بوو درێژە بە خوێندنی تێدا بدات لە تەمەنی ساڵیدا دەر کرا و لە شەقامەکانی شار دەگەڵ پۆڵێک لاوانی ھاوتەمەنی خۆی بەڕەڵاییان ئەکرد دێنیرۆ ئەوەندەی پێی خۆش بوو بڕواتە کۆلێجی ھۆنەرەجوانەکانی ستێلا ئادلێر لای خۆش بوو بڕواتە ستۆدیۆی ئەکتەری لی ستراسبێرگ یەکەمین فیلمی دێنیرۆ لە ساڵی لە تەمەنی ساڵیدا بە ھاوکاری دەگەڵ برایان دی پاڵما بە ناوی جەژنی زەماوەند درووست کرا ئەگەرچی فیلمەکە ھەتا ساڵی نەڕۆشتە سەر پەردە زیاتری تەمەنی لە ساڵانی دا بە کار کردن لە سەر شانۆکان ڕابرد لە لە فیلمی ڕاوچی ئاسک دەوری بینی وەک قارەمانێکی شەڕی ڤیەتنام کە بۆ ئەوە بوو پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر دێ نیرۆ دوو جار خەڵاتی ئۆسکاری بردۆتەوە جاری یەکەم ساڵی وەک ئەکتەری یاریدەدەر لە شاکارەکەی فرانسیس فۆرد کۆپۆڵا باوکی ڕۆحی و جاری دووەم وەک ئەکتەری سەرەکی لە ڕۆڵیجەیک لامۆتالە فیلمی لەگەڵ مارتن سکۆرسێزی ساڵی بەشداری کرد لە فیلمی ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ئەمریکا کە داستانێکە یان ڕووداوێکە دەربارەی ھاوڕییەتی و خۆشەویستی پەنجا ساڵی نێوان پاڵەوانەکانی فیلمەکە دەدوێ دوای بینینی دەوری یاریکەرێکی بەیسباڵ لە فیلمی ھێدی لە تەبڵەکە دە لە دا ناو جەماوەر شوێنی تایبەتی خۆی دۆزیوە ھەر لەو ساڵەدا ھاوکاری پڕئەنجامەکەی دەگەڵ سکۆرسیزی دەستپێ کرد بە بینینی دەوری لە فیلمی شەقامە پڕ تاوانەکان لە ساڵی بە بینینی دەوری سەرەکی لە فیلمی باوکی ڕۆحی وەک سەردەمی لاوی ڤیتۆ کۆرلیۆن لە دەرھێنانی فرانسیس فۆرد کۆپلا ئەگەرچی تاقیکرابوە بۆ دەوری سۆنی کۆرلێۆنێ مایکڵ کۆرلێۆنێ و کارلۆ ڕیزی لە بەشی یەکەمی باوکی ڕۆحیدا زانستەکەی یەکەمین خەڵاتی ئۆسکاری بۆ دیاری ھێنا بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار ئەگەرچی لە مەراسیمەکەدا کۆپلای دەرھێنەر لە جیاتی ئەو خەڵاتەکەی وەرگرت دێنیرۆ یەکەمین بەرندەی خەڵاتی ئۆسکار بوو وا لە فیلمەکەدا بە زمانی ناوچەیەکی بیانی قسەی ئەکرد زیاتر بە زاراوەی سیسیلی و چەن وشەیەک بە ئینگلیزی دێنیرۆ و مارلۆن بڕاندۆ تەنیا دوو کەسێک بوون وا بوونە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بن بۆ بینینی ڕۆڵی ھەمان کەسایەتی فیلمێک ناوبانگی ڕاستەقینەی ئەکتەری ناوبراو ئەو کاتە بە تەواوی دەرکەوت کاتێک ساڵی لەگەڵ دەرھێنەری ناسراوی بواری سینەما مارتن سکۆڕسێزی ڕێکەوت بۆ چەند فیلمێک کە ئەو نزیکیەی نێوانیان بۆ ماوەی سێ گرێبەست بەردەوام بوو ئەوان یەکەم کاریان بەیەکەوە بە واتا شوفێری تەکسی دەست پێکرد ساڵی پاشان بە ساڵی دی نیرۆ لە زۆرینەی فیلمەکانی دەوری کەسێک خاوەن کێشەی دەروونی بینیوە بە تایبەت فیلمی شۆفیری تاکسی بۆ دێنیرۆ و نەخشاندنی بێوێنەی نەخشەکەی ھەتا ھەمیشە ناوی دێنیرۆی پەیوەنددا بەو وتەی بە ناو بانگەکەی لە ناو فیلمەکەدا لەگەڵ منت بوو لە ساڵی دەگەڵ ژێڕاڕد دێپاردیۆ لە فیلمێکی ژیاننامەییدا کە لە سەردەمی جەنگی جیھانی دووەم ڕوو ئەدا دەوریان بینی بە ناوی ساڵانی لە دەرھێنانی بێرناردۆ بێرتۆلوچێلی کە باسی وێنەی منداڵی ھەتا پیری دوو کەسی ئیتاڵی لە دوو چینی کۆمەڵی جیاوازی دەکا بەرپرسیار بوونی دی نیرۆ بۆ ڕۆڵەکانی کە لە شێوازی ئەکتەریە تایبەتەکەی سەرچاوەی ئەگرت بوو بە ھۆی ستایشێکی فراوانی دی نیرۆ کیلۆ کێشی خۆی زیاد کرد و ھەروەھا فێر بوو چۆن باکس بکات بۆ نواندنی دەوری جەیک لامۆتا لە فیلمی گای تووڕە ددانەکانی خۆی تیژ کرد بۆ فیلمی ماوەی مانگ لە سیسیل ژیانی بردە سەر بۆ باوکی ئایینی مانگ وەک شۆفیڕی تاکسی ئیشی کرد بۆ فیلمی شۆفیڕی تاکسی و فێر بۆ چۆن ساکسیفۆن بژەنێ بۆ فیلمی نیۆیۆرک نیۆیۆرک شێوازە تایبەتەکەی دێنیرۆ بۆ ئەکتەری ئەوە بوو کە لە تەواو تاکتیک و ھەستەکان و ئامێرەکانی وا توانای ھەبوو کەڵکی وەر ئەگرت ھەر بۆیە بۆ نمونە لە فیلمی شۆفیڕی تاکسی لە سیناریۆ لای ئەدا بە زانین و بە شێوازی خۆی کایەی ئەکرد و بە فراوانیش لە لایەن دەرھێنەرەوە پەسند ئەکرا دی نیرۆ بەشداربووە لە چەندین فیلمی کۆمێدیش لەنێویاندا ھەڵاتنی نیوەشەو لە کاتی نمایش لە دوانەی سەرکەوتووی ئەمە لێکدەوە لە و ئەوە لێکدەوە لە ھەروەھا دوانی سەرکەوتووی شادبوون بە خێزانەکە لە و شادبوون بە خێزانی فۆکەرەکان لە و فۆکەرە بچووکەکان لە لە دا دێنیرۆ لە فیلمێکی پۆلیسی لە دەرھێنانی مایکڵ مان لەگەڵ ھاوڕێ و ئەکتەری دێرین ئەل پاچینۆ پێکەوە ڕۆڵ دەبینین و سەرنجی ڕەخنەگرانیان بۆ لای خۆیان ڕاکێشا ئەو دوو ئەکتەرە بە ناو بانگە لە فیلمی باوکی ئایینیدا پێکەوە دەوریان بینیوە بەڵام لە چ دیمەنێکا پێکەوە نەبوون بەڵام لەم دالە چەند دیمەنێکدا پێکەوەن فیلمەکانی دواتری دی نیرۆ پێکھاتبوون لە ڕۆڵی لویس گارا لە فیلمی جاکی بڕاون لە دەرھێنانی کوێنتین تارانتینۆ و فیلمەکانی و شادبوونەوەی لەگەڵ ئال پەچینۆ بۆ فیلمێکی تری پۆلیسی بەناوی کوشتنی پاک چوارەمین فیلمیان بەیەکەوە فیلمی ئێرلەندیەکە بوو کە تێیدا دی نیرۆ ڕۆڵی فڕانک شیڕن دەبینێت تێیدا و دووبارە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ھەروەھا دی نیرۆ لە ڕۆڵی موڕەی فڕانکلیندا دەرکەوت لە فیلمی جۆکەر لە دا دێنیرۆ فیلمێکی درووست کرد بە ناوی چیرۆکێکی بڕۆنکس کە تێدا باس لە سەردەمی مناڵی کوڕێک دەکرێ لە ساڵ پێش ئێستا لە نیۆیۆرکدا و پەیوەندیەکانی دەگەڵ تاوانبارێکی گەڕەک بە ناوی سانی دێنیرۆ بۆخۆی لە فیلمەکەدا وەک باوکی مناڵەکە دەور ئەبینێت ئیتر تا ساڵی فیلمێکی دەرنەھێنا لەو ساڵەدا فیلمێکی دروست کرد بە کایەی مات دەیمن و ئانجێلینا جۆلی سەبارەت بە چەن و چوونەکانی ناو دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی لە سەردەمی جەنگی جیھانی دووەم و شەڕی سارد لە دیتنی کاربەدەستێکی باڵاوە دێنیرۆ بۆخۆی ھەر دیسان لە فیلمەکەدا دەوری بینیوە وەک جەنەڕاڵێک لە ھەردوو فیلمەکەیدا پەیوەندی دەگەڵ ژنانی ڕەشپێست ھەبووە لە دونیای ڕاستیدا بۆخۆی دەگەڵ چەن ژنی ئەفریقی پەیوەندی ڕۆمانسی ھەبووە دێنیرۆ لە ساڵی بەم لاوە لە شاری نیۆیۆرک ژیاوە قەد بۆی نەکراوە بە تەواوی لە لۆسئانجلێس ژیان بەرێتە سەر ھەربۆیە لە نیۆیۆرک لە چەند شوێنی وەک ڕێستورانت و ھۆتێل سەرمایەی داناوە لە ساڵی دا دێنیرۆ بۆ جاری دووھەم ژیانی ھاوسەری پێک ھێنا ژنەکەی ناوی گرەیس ھایتاوێر و ھەتا ئێستاش ھەر پێکەوەن ئێستا لە شوێنەک لە نزیکی نیۆیۆرک ژیان ئەبەنە سەر کۆڕەکەیان بە ناوی ئێلیە تلە ساڵی دا ھاتە دونیا جگە لە ئێلیەت دی نیرۆ کۆڕێکی تری ھەیە لە ژنەکەی پێشووی ھەروەھا دی نیرۆ کچی ژنەکەی پێشووی لە شووی پێشووی وەرگرتە ھەروەھا دوانەیەکی کوڕی ھەیە بە ناوی جوولیان و ئارۆن لە پەیوەندیەکی لە ڕابردووی دووردا دەگەڵ ژنێکی مۆدێل لە ساڵی دا زانی کە شێرپەنجەی پڕۆستاتی ھەیە بەڵام بە ھۆی زوو پێزانین و ھەروا باری باشی لەشی بۆ چارە سەرکردنی تووشی کێشە نەبوون و ئێستا بەری نەخۆشینەکە تا ڕادەیەکی زۆر گیراوە باوکی دێنیرۆ لە و لە تەمەنی ساڵیدا بە ھۆی شێرپەنجە تێدا چوو لە ساڵی دا لە درێژەی فیلمێکدا لە فڕەنسا دێنیرۆ لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی کاتژمێر دەستبەسەر کرا و پرسینەوەی زۆری لێکرا دواتر ئازاد بوو و بە ڕۆژنامەی لۆمۆند ڕۆژنامە بەناوبانگەکەی فەڕنسا وت ئیتر قەد ناگەڕێمەوە بو فەڕەنسا تەنانەت بە ڕفێقەکانیشم دەڵیم کە بۆ فەڕنسا نەیێن دواتر دادوەری ئەو دۆسیە وتی کە دێنیرۆ وەک شایەت پرسیاری لێکراوە نە وەک تاوانبار لە فیستیڤاڵی فیلمیی ڤێنیس لە ساڵی وا بڕیاریان دە کە ھاووڵاتی بوونی ئیتاڵی پێشکەش بکەن بە دێنیرۆ بەڵام سەرۆک وەزیرانی کاتی ئیتاڵی سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی دژی ئەو بڕیارە وتی کە دێنیرو بە بینینی دەوری تاوانباران ئیتاڵی و ئیتاڵێ ئەمریکییەکان لەو فیلمانەدا شێوەیەکی ناشیرینی لە ئیتاڵی پیشان جەماوەری دونیا داوە دوای ھێندە کێشە لە لایەن وەزیری کلتوور و فەرھەنگەوە خەڵاتی ھاووڵاتی بوونی ئیتاڵی پێبەخشرا دی نیرۆ لە سیاسەتی ئەمریکادا لایەنگری حیزبی دیمۆکراتە لە دا پاڵپشتی ئەلگۆر بوو لە دا پاڵپشتی لە جۆن کێری کرد لە دا لە ھیلاری کلینتۆن و باڕاک ئۆباما پاڵپشتی ئۆبامای کرد لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد تڕەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دی نیرۆ یەکێک بووە لە ڕەخنەگرە گەورەکانی سەرۆکی ناوبراو ورمێ یەکێکە لە گەورە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و وڵاتی ئێران ناوەندی پارێزگای ورمێ و شارستانی ورمێیە بەبەرزی م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە کەوتووەتە سەر چەمی بەردە سوور چەمی شار و دەشتی ورمێ لەڕۆژھەڵاتیەوە دەریاچەی ورمێیە و لە ڕۆژاوایەوە ناوچە شاخاویەکانی سنوری دەستکردی باکووری کوردستانە ھەوای ھاوینانی کەمێک گەرمە و زستانی ساردە ورمێ لە ڕووی دانیشتوانەوە دەھەمین شاری ئێرانە لە ڕیزبەندیدا دانیشتوانی ئەم شارە لە پێکھاتەیەکی ئاڵۆزی کورد و ئازەری و ئاشووری و ئەرمەنی پێکھاتووە ئەم شارە ناوەندەکی بازرگانی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانە و بەتایبەتی سێو و ترێ و ھەروەھا توتنیشی تیادا دەچێنرێت زۆرینەی دانیشتوانی ئیسلامن و ھەروەھا ئەم ئایینانەی تیادایە مەسیحی و یارسان شارێکی گرنگ بوو لەرووی ئاینەکانەوە لە سەدەی نۆزدەدا دانیشتوانی پێکھاتبوو لە ئیسلام شیعە و سوننە و مەسیحی کاسۆلیکی و پرۆتێستانتی و سوریانی و ئەرسەدۆکسی و یارسانی و جوو و بەھایی و سۆفیگەری لە ساڵی دا مەسیحییەکان لە ی دانیشتوانیان پێکدەھێنا بەڵام لە ساڵی ژمارەیان کەمی کرد کاتێک ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە جەنگدا بوو لەگەڵ قاجاڕەکان شاری ورمێ داگیرکرا لەلایەن عوسمانییەکان ئەرمەنی و ئاشوورییەکان کۆمەڵکوژ کران ووتاری سەرەکی شەڕی دمدم لەگەڵ ھەڵایسانی شۆڕشدا عەرەبەکانی ویلایەتی بەغدایش ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشدا بە مەرجێ شێخ عوبەیدوڵڵا ویلایەتی موسڵیان بۆ رزگار بکات لەو کاتەدا زۆربەی ھێزە کوردییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان دایانە پاڵ بزوتنەوەکەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شێخ ئیدارەیەکی کاتیی پێکھێنا و توانیان ناوچەکانی مەھاباد و میاندواو و مەراغە ئازاد بکەن بەھۆی نەبوونی دیسپلین لە ڕیزی جەنگاوەرەکاندا و نەبوونی شارەزایی سەربازی لە لای سەرکردەکان جگە لەمە ھەر خێڵێک ھێزەکانی لەژێر سەرکردایەتیی رابەرەکانی خۆیدا ھێشتبووەوە و چەکی پێویستیان نەبوو سەرباری ئەوە کە ئەو ھێزانە کەم مەشق بوون و خواردن و ئازوقەکەش ھەر عەشیرەتێک دەبوایە خۆی دابینی بکردایە ھاوڕێ لەگەڵ ئەمەشدا ژمارەیەک خەڵکی نەفس نزم لە ھۆزەکان بە مەبەستی تاڵانی و زەوتکردن چووبوونە پاڵ بزوتنەوەکەی شێخ ئەوان بارودۆخەکەیان بە ھەل زانیبوو بۆ فەرھودی گوندە ئازەری و شیعەکان و سەروەت و سامانی گاور نەستورییەکانی ناوچەی ورمێ کە کەوتبوونە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی کاتیی کوردەوە ئەمەش خاڵی لاوازی دا بە دەست دوژمنانی کوردەوە ھەرچۆنێک بێت شێخ عوبەیدوڵڵا کاتێک نزیکی شاری ورمێ بوویەوە چەند نوێنەرێکی خۆی ناردە ناو شار بۆ دانوستان بە مەرجی خۆبەدەستەوەدان حاکمی شاریش فەرمانی دا کە نمایندەکان بکوژرێن ئەمەش ڕقی کوردی ورووژاند و چوونە شارەکە و بەپێی ھەندێ سەرژمێری نزیکەی کەسیان کوشت و گەورەترین ھەڵە بوو کە ھێزەکانی شێخ کردیان و حکوومەتی ئێرانیش خراپ سوودی لێ وەرگرت بۆ ناشرینکردنی جووڵانەوەکە لە ناوەندە ڕەسمییەکاندا ورمێ کەوتووەتە شوێنێکی جوگرافیای شازەوە ھەڤیاز بە دووری کم لە ڕۆژاوای دەریاچەی ورمێ ھەڵکەوتووە بەبەرزی م لەئاستی ڕووی دەریا ورمێ کەوتووەتە دەشتی ورمێوە و دەورەدراوە بە چیایەکانی سیر و پەنجە عەلی و ناوسەر و کەمەر زەرد و گردەسەر و مەلا عەلی لەڕاستیدا ورمێ کەوتووەتە نێوان دەریاچەی ورمێ و ئەو زنجیرە چیایانەی کە وەک دیوارێک وەھان کەوتونەتە ڕۆژاوایەوە نێوەندی دابارینی رۆژە و ڕێژەی مللی لیترە و زۆرترین نێوەندی دابارین مللیمەتر بووە رۆژە بەستەڵەکەکان ورمێ لە تشرینی دووەم ڕۆژ لە کانونی یەکەم ڕۆژ لە کانونی دووەم ڕۆژ لە شوبات ڕۆژ لە ئازار ڕۆژ لە مارت ڕۆژ کە کۆی گشتی ڕۆژەکانی بەستەڵەک سەھۆڵبەندان لە ساڵێکدا لە ورمێ دەکاتە ڕۆژ ڕێژەی نەوەندی خێرای با لە ورمێ دەگاتە مەتر بۆ چرکە لەمانگەکانی بۆ خێرای با دەگاتە م چرکە و نزمترین خێرای با لەمانگەکانی بۆ دەگاتە م چرکە پارێزگای ورمێ یەکێکە لەو پارێزگایانەی کە لەسەر ھێڵی بوومەلەرزەیە ھەرجەندە تاوەکو ئێستا بوومەلەرزەی بەھێز تیایدا ڕووی نەداوە کۆتا بوومەلەرزە ڕوویدابێت لە ورمێ لە ساڵی ز دا بووە و بومەلەرزەی ساڵی ز بە ھێزی پلەی ڕێختەر لە سلیڤانای داوە بومەلەرزەی ساڵی ز کە لە ناوچەکانی ئاھر و ورزقان ڕویدا کە ماوەی خولەکیان بەین بوو لەساڵی ز دا زەمین لەرزە لە ناوەندی سلیڤانای دا بە ھێزی پلەی ڕێختەر لە ئەیلولی ە کۆتا بومەلەرزە لە ناوچەکەیدا بە ھێزی پلەی رێختەر لە سێرۆ ئەم شارە پێکھاتەیەکی ئاڵۆزی دانیشتوانی ھەیە کە لەچەند نەتەوەیەک پێکھاتوون و ھەر نەتەوە بە زمانی دایکی خۆی دەدوێت بەڵام زمانی کارو باری میری و خوێندن بەفەرمی زمانی فارسیە ھەرچەندە زۆرینەی دانیشتوانی ئەم شارە بە زمانی کوردی شێوەزاری کرمانجی و کەمێک سۆرانی دەدوێن ئازەریەکان بە زمانی ئازەربایجانی شێوەزاری تەورێزی دەدوێن ئاشوورییەکان کە بەزمانی سریانی یان ئاشووری دەدوێن ئەرمەنییەکان بە زمانی ئەرمەنی دەدوێن کوردەکانی ئەم شارە زۆرینەیان سوننە مەزھەبن و ھەندێکیان یارسانین کورەسوننیەکان سوننە مەزھەبن ئازەریەکان شیعە مەزھەبن ئەرمەنی و ئاشورییەکان مەسیحین ھەتاوەکو سڵی نزیکی نیوەی دانیشتوانی شار مەسیحی بوون و بەڵام تاوەکو ساڵی ز ژماریەن زۆر کەمی کرد بە ھۆی شەڕ و کوشتار و کۆچپێکردنیان لەسەردەمی ڕەزا شای پەھلەوی دا زۆرێک لە ئاشوورییەکان گەڕانەوە بۆ ئەم شارە ورمێ لە سەرژمێری دانیشتوانی ساڵی ز دا کەس بووە لەو ژمارەیە نێر و مێ بووە لە خێزان پێکھاتووە دووەمین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستانە پاش شاری کرماشان لە ڕووی ئاپۆڕای دانیشتوانەوە وە دەیەمین شاری ئێرانە ورمێ ھەرە شاری قەرەباڵەغی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە ئەمەش ژمارەی دانیشتوانی شاری ورمێ بەپێی ساڵی سەرژمێریان ئەم شارە لەبەرئەوەی لە چەند نەتەوە و ئاینزا پێکھاتووە لەبەرئەوە لەڕووی نەریتەوە جیاوازە و لە جەندەھا نەریت پێکھاتووە یان تێکەڵی نەریتەکان بووەتە دروست بوونی نەریتێکی نوێ سەرەتای سینەما کە ھاتە ورمێ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ەکان لەئێستادا لە ورمێ سینەما و ھۆڵ ھەیە بەردەوامیان ھەیە بەشێوەیەکی نا چالاک سینەمای ئازادی کە لە پێشدا ناسرابوو بە پەرسیپۆلیس سینەما دامەزراوە لە ساڵی ز سینەما ئێران و سینەما ئینقلاب دامەزراوە لە ساڵ ز ئێستا تەنھا یەک سینەما کاردەکات لە ورمێ کەس ئەندامن لە پەرتوکخانەی گشتی لە ورمێدا یەکەم شارەوانی کەدامەزرا بەناوی بەلەدییەی ڕەزائیە بوو لەسەردەمی پەھلەویدا وشەی بەلەدییە گۆڕدرا بە شارەوانی بەمەش بووە شارەوانی ڕەزائیە شارەوانی ڕەزائیە ناوەکەی گۆڕا بە شارەوانی ورمێ لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ھەتا سەرەتای سەردەمی پەھلەوی شارەوانی ھەر لەگەڵ پارێزگای ئازەربیجانی ڕۆژاوا بەڕێوە دەچوون پاش سەردانی ڕەزاشا بۆ ورمێ ئیتر باڵەخانەیەک بۆ شارەوانی کرایەوە شارەوانی ورمێ لەساڵی ز دا بەفەرمی کرایەوەو بووە ھەمین شارەوانی ئێران کونسوڵخانەی تورکیا لە ورمێ بۆکارو باری دیبلۆماسی و ڕامیاری لە ورمێ کاردەکات لە ژێر فەرمانی باڵیۆزخانەی تورکیا لە تاران جگە لە ورمێ کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری تەورێز ھەیە مەھمەت بۆلوت لە ئێستادا سەرکونسوڵگەری ورمێیە دەریاچەی ورمێ دەریاچەیەکی سوێڕی خوێی یا شۆر دەکەوێتە باکوری ڕۆژھەڵاتی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە ئەم دەریاچەیە بووەتە ھۆی جیا بوونەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەریاچەی ورمێ گەورەترین دەریاچەی سوێری ڕۆژھەڵاتی ناوینە و دووەمین دەریاچەی سەر زەویە ئەم دەریاچەیە بە بەرزی پێ ئەکەوێتە سەر ڕووی ئاستی دەریا ئەوپەڕی درێژی لە باکوورەوە بۆ باشوور کم ە و ئەوپەڕی پانی لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا کم ە ڕووبەری ڕووی ئاوی ئەم دەریاچەیە ھەزارکم بۆ ھەزارکم ە ئەو وێنەیەی کە لەلایەن ئاژانسی ناساوە گیراوە گۆڕانکاری جوگرافی دەریاچەکە ڕوون دەکاتەوە پارکی نەتەوەیی دەریاچەی ورمێ دەکەوێتە باکوری ڕۆژاوای ئێران یان باکووری ڕۆژھەڵاتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەم دەریاچەیە گەورەترین دەریاچەیە لە ئێران و کوردستاندا ڕووبەرەکەی دەکاتە ھێکتار لە ساڵێکی پڕ باراندا دەریاچەی ورمێ زۆر سوێرە یا پڕ خوێیە ھەتاوەکو ئێستا ھیچ ماسییەکی تیا نەدۆزراوەتەوە ئەوەی تیایدا دەژی لەم دەریاچەیەدا قەوزە و ڕۆبیانە ئەم دەریاچەیە گەلێک خواردن بۆ زۆرێک قازوقوڵنگ دەستەبەردەکات شوێنێکی لەبارە بۆ زاوزێی باڵندەی فلامینگۆ و قاز و پلیکانی سپی جۆر باڵندە تۆمار کراوە لەم پارکی نەتەوەییە لە ساڵی حەفتاکاندا ئەم دەریاچەیە دورگەی گەورە و لەقەبارەدا نزیک بەیەک و دورگەی بچوک و شێوە بەردی تیادایە شوێنێکی زۆر دەدات بە باڵندەکان بۆ ھەڵھێنانی ھێلکەکانیان بەھۆی دروست کردنی بەنداو لەسەر ئەو چەم و زێی و ڕوبارانەی دەڕژێنە ئەم دەریاچەیە و زۆرکردنی ئاودێری و کشتوکاڵ کردنی ڕادەبەدەر وەھای لێکردووە کە ئاوی ئەم دەریاچەیە بەرەو وشک بوون بچێت و ببێتە کارەسات بۆ ناوچەکە پێش سەردەمی پەھلەوی خوێندن بە شێوەیەکی گشتی دەچوو بەڕێوە لە خوێندنگاکاندا خوێندنگاکان لە گەڕەکە گەورەکاندا ھەبوو شارەکە قەرەباڵەغ بوو زۆرینەی لە مزگەوت و تەکییەکان و ماڵەکاندا دەیان خوێند یەکەم شێوازی تازەی خوێندنگە دامەزرا لە ورمێ لە ساڵی ز دا و شاڵ لەدوای ئەو بەروارە ئەکادیمیای ھونەریش دامەزرا یەکەم ناوەندی پەروەردە و فێرکردنی پزیشکی دامەزرا لە ئێراندا لەلایەن ئەمریکییەکانەوە لە ورمێ لە ساڵی ز چالاکی ئەم پەمانگایە بەردەوام بوو تا دامەزرێنەرەکەی لە ژیاندا بوو کە جۆسێف کارکران بوو خوێندنی باڵا لە ساڵەکانی دواتردا پەرەی سەند وەک کردنەوەی کۆلێژی کشتوکاڵ لە ورمێ وە فراوان بوونی زانکۆی ورمێ بە کردنەوەی کۆلیژەکانی کە لە ئێستادا خوێندکار ھەیە لە زانکۆی ورمێدا و خوێندکار ھەیە لە زانکۆی ورمێی ئازاددا و خوێندکار دەخوێنن لە زانکۆی تەکنەلۆجی ورمێ ورمێ بەھۆی زۆری ھاتوچۆ بووەتە ھۆی بەرز بوونەوەی ڕێژەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن بەھۆی پشت گوێ خستنی دروستکردن و بەرھەم ھێنانی یەکە پیشەسازیەکان شوێنەکەی بووەتە یەکێک لە شارە پیسبووەکانی وڵات نیشانەی پیسبوون لە ورمێ بەھۆی ھاتنی خۆڵبارین لە عێراقەوە و بووەتە دیاردەی کەش و ھەوا کە ڕۆژ لە ساڵێکدا دەردەکەوێت یەکێک لەو شتانەی کە لە داھاتوودا مەترسی دروست دەکات لە سەر ژینگەی ورمێ و ناوچەکە وشک بوونی دەریاچەی ورمێیە کە دەبێتە ھۆی دورست بوونی گەردەلولی خوێی بەدروست کردنی کەمەربەندی سەوزی و زیادکردنی سەوزای لە ورمێدا یەکێکە لە چارەسەرەکانی ڕێگریکردن لە پیسبوونی کەش و ھەوای ورمێ لە ورمێدا بۆھەر کەس ئۆتۆمبێل ھەیە کە ئەمە زیاترە لە شاری تاران کە بۆ ھەر کەسێک ئۆتۆمبێل ھەیە دووەمین شاری قەرەباڵەغە لە ھاتوچۆدا دوای تاران لە ئێراندا ڕۆژانە زیاتر لە ئۆتۆمبێل لە شاردا ڕێدەکەن کە ئەم ژمارە زۆرە کوچە و کۆڵان و شەقامی شار ھەڵیناگرێت زۆری ئاستەنگی ھاتوچۆ لە ناوەندی شار ڕوودەدات بەتایبەتی لە شەقامەکانی ئیمام و باکری و کاشانی و مەدەنی و مونتەزیری و مەتەری و تاڵقانی زۆرترین ئاستەنگ بەھۆی ئەوەیە کە ئۆتۆمبێلی فەردی بەکاردەھێنرێت لەلایەن ھاوڵاتیانەوە وە وەستانی دووبەرامبەری ئۆتۆمبێل ئەو ئاستەنگە دروست دەکات وە زۆری دروست بوونی ئەو ئاستەنگە بەھۆی ئەوەیە کە فەرمانگەکان و شوێنە بازرگانی و پزیشکیەکان دەکەونە مەڵبەندی شارەوە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە شارەوانی ھەستاوە بە دانانی پلانێک کە لە چەند شەقامێکدا کە ئۆتۆمبێل بە تاک و جووت بچنە ناوەوە وە دروست کردنی ڕێگای پیادە ڕێ دروستکردنی پشتێنەیەک بەدەوری شاردا تاوەکو ئەوەی دەچێتە دەرەوەی شار بە ناو شاردا تێپەڕنەبێت وە چارەسەری ئەم ئاستەنگە بەھۆی دانانی میترۆ و پاسەوە دەبێت تاوەکو زۆر ئۆتۆمبێل نەبرێتە ناو شار و دابەشکردنی خوێندنگە و کۆلیژەکان بە ھەموولایەکی شاردا و دروست کردنی پرد و بەرزە پرد و ڕێگا یەکتر بڕەکان پەراوێزنشینەکان یەکێکن لە دژوارییەکانی ورمێ کە ئیسلاماوا و زوراوایان بەناو کردون ھەتا ئێستا کەسیان رێکخستووە لە ورمێدا بەپێی ماستەرپلانی پێنجەمی ورمێ تەنھا لە مانگی ساڵی ز دا شاری ورمێ زیادی کردووە بە پانتایی ھێکتار ناوچەکانی ئیسلاماوا و حوسێناوا و حاجی پێرلۆ و عەلیاوا و وەکیلاوا و کوی لالەسالار و قەرەباغ و گوندەکانی ئەلواج و دیگالە لە پەراوێزنشینی ورمێن لە باکووری ڕۆژاوای شاردا پەراوێزنشینەکان نزیکەی کەس دەبن ئەم پەراوێزنشینانە دەبنە ھۆی دروست بوونی پشێوی و کاری تاوانکاری لە شاردا و وێرانکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان کۆچکردن بەرەو شاری ورمێ لە زیاد بووندایە پێکھاتەی شاری ورمێ دابەشکرابوو بۆ سێ ناوچە لە کۆندا چەقی شارەکە سەرەکیترین بەشی شارەکەیە کە کۆنترین پێکھاتەی شارەکەیە کۆنترین بازاڕ دەکەوێتە ئەم شوێنەی شارەوە ھەرچەندە ئەم شارە تەمەنی چەند ھەزار ساڵێکە بەڵام تەمەنی گەڕەکە کۆنەکانی لە سەد ساڵ تێپەڕ ناکات لە ھەمان کاتدا شاری ورمێ ناوەندی پارێزگای ورمێیە شەقامەکانی باکری و خیام و عەسکەرئاباد بە ناوەندی شارەکەدا تێپەڕ دەبن پێکھاتەی ناوەندی شارەکە بووەتە ھۆی ئەوەی کە چڕی دانیشتوان زۆر بێت پێکھاتەی ئەندازیاری و بیناسازی ناوەندی شار لە پێکھاتە کۆنەکان پێکھاتووە شێوەو نیشانەی شەقام و کۆڵانەکانی ئەم بەشەی شار ئەوە ئەدا دەکەن کە ناوەندی شارن پێکھاتەی بەشی سێیەمی شار ئەوە دەردەخات کە لەدوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران فراوان بووە و کۆچکردن زیادی کردووە بۆ شارەکە وە زۆرێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان گۆڕدراون بۆ شوێنی نیشتەجێ لە باکووری ڕۆژاوا و باشوری شاری ورمێ لەئێستادا شاری ورمێ دابەش کراوە بۆ چوار ناوچە لەلایەن شارەوانییەوە بەڵام ڕووبەری شارەوانی ورمێ لە گەورەبووندایە و شارەوانی کارنامەی خۆی ھەیە بۆ فراوان بوون و گەورەبوونی ئەم شارە پارک و باخچە لەم شارەدا ھەیە و کە ھێکتار لە زەوی ئەم شارە پێکدەھێنن بۆ ھەر نەفەرێک مەتری چوارگۆشەی بەردەکەوێت لە سەوزای بڕیاروایە کە ئەم ڕێژەیە بەرزبکرێتەوە بۆ مەتری چوارگۆشە لە چوار ساڵی ئایندەدا دووری نێوان شاری ورمێ و ھەندێک شار و شارۆچکە و شارەدێی ئێران لە شاری ورمێ فڕۆکەخانەیەکی چالاکی نێودەوڵەتی ھەیە فڕۆکەخانی ورمێ گەشتی ئاسمانی ناوخۆی ھەیە بۆ تاران و مەشھەد وە گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی ھەیە بۆ وڵاتانی تورکیا و عەرەبستانی سعوودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان کۆمپانیاکانی ئاسمان و ئێران ئێر و ئاتا بەر پرسیاری گەشتی ئاسمانین لە فڕۆکەخانەی ورمێ پڕۆژەی دروست کردنی ڕێگای ئاسنی نێوان میاندواو و مەراغە و مەھاباد و نەغەدە و ورمێ بە درێژی کم لە ساڵی ز دا دەستی پێکرد بڕیار وەھابوو کە لە ساڵی ز دا تەواو ببێت بەڵام تەواو نەکراوە بەم پلانە شاری ورمێ دەبەسترایەوە بە تۆڕی ڕێگای ئاسانی نیشتمانییەوە گەراجی شەوانە و ڕۆژانەی شەھید کامیلی لە ورمێ ڕۆژانە گەشتیاری ھەیە لە ورمێوە بۆ شارەکان و بەپێچەوانەوە بەھۆی نەبوونی شارەزای تایبەت بۆ دروست کردنی تێرمیناڵ ئێستا لە دروستکردنی تێرمیناڵێکن بە ڕووبەری ھێکتار لە سەر ڕێگای سێرۆ بۆ کەم کردنەوەی ئاستەنگی ھاتوچۆ و ڕێکخستنی ھاتوچۆی ڕێگا سەرەکییەکانی شاری ورمێ شارەوانی ورمێ سیستەمێکی ئۆتۆبوسی دانا ئەم پڕۆژەیە لە تەمموزی ساڵی دا دەستی پێکرد ئەم سیستەمە لە ورمێ پێکھاتووە لە دوو ھێڵی ئۆتۆبوس ھێڵی یەکەم بەدرێژی کم و لە وێستگە پێکھاتووە و لە شارەوانی ئیسارەوە بۆ مەیدانی خاتم ئەنبیا ناوچەی و ی شارەوانی پێکەوە گرێدەدات ئەم ھێڵە لە دانیشتوانی شاری ورمێ لە خۆدەگرێت ھێڵی دووەم لە شارەوانی بەھداری بۆ گۆڕەپانی شوھەدا دەروات شاری ورمێ زیاتر لە تەکسی ھەیە ئەم ژمارەیە دەکاتە بەشی گواستنەوە لە شارەکەدا لەم ژمارەیە تەکسی چالاک ھەڵگری تابلۆی سوورن وە تەکسی ھەڵگری تابلۆی سپین و کە بەستراون بە سەندیکاکانەوە گرنگترین شوێنی وەرزشی لە ورمێدا کۆمەڵگەی وەرزشی تەختییە دەکەوێتە شەقامی کاشانی کە دوو یاریگای تۆپی پێی لێیە لەگەڵ تێنسی سەرزەوی و ھۆڵی لەش جوانی و بۆکسێن و نیشانەشکاندن و جۆدۆ و تایکواندۆ و جومناستیکی لێیە ھۆڵی وەرزشی غادیری کەسی کە دامەزراوە لە ساڵی ز دا کە شوێنێکی گرنگی وەرزشییە لە ورمێدا لە ورمێدا تەنھا یەک تیمی تۆپی پێی ھەیە بەناوی بەرقی ورمێ لە یەکێتی تۆپی پێی ئێراندا کە بەشداری دەکات لە ئاستی سێیەمدا لە ئێراندا ئابادان بە تۆپی پێ و مازندەران بە زۆرانبازی بەناوبانگن ھەروەھا ورمێ لە یاری بالەدا بەناوبانگن مێژووی ھاتنی یاری بالە بۆ ورمێ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی دوو موژدەبەری ئایینی ھاتنە ورمێ خەڵکی ورمێ یاریان دەکرد لەگەڵ موژدەبەرەکاندا لە حەوشەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ساڵی ز دا و ئەوان ئەم وەرزشەیان پێ ئاشناکردن و وەرزشی کۆنی خۆیان لە یاد بکەن و خۆیان بدەنە یاری بالە تیمی ورمێ لە ساڵی ز دا بەشداری یاری بالەی کرد لە ئێستادا بە ورمێ دەوترێت ناوەندی بالەی ئێران یان پایتەختی بالەی ئاسیا پاڵەوانی جامی یەکێتی بالەی ئاسیای ساڵی ز لە ھۆڵی غادیر لە ورمێ بەڕێوە چوو جامی تەمووزی ھەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت لە ھاویندا لە ورمێ بە بەشداری کردنی یاریزانان لە ئێران و کەمایەتی ئاشووری لە سوریا و عێراق ڕایەڵەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ورمێ وەک یەکەمین ڕایەڵەی ناوخۆیی ئێران لە ساڵی ز دا دەستی بە کاری خۆی کرد کارکردنی ئەم رایەڵەیە ڕۆژانە کاتژمێر بوو تاوەکو ساڵی ز دواتر کارکردنی گەشتە کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بەدانانی وێستگەی بەھێزکردنی شەپۆلەکان لە میاندواو و سێرۆ جگەلە پارێزگای ورمێ شەپۆلەکانی ئەم ڕایەڵەیە دەگەشتە تورکیا و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات یەکەم گۆڤاری ناوخۆیی کە بڵاوکرابێتەوە لە شاری ورمێ بەزمانی ئاشووری بڵاوکراوەتەوە بەناوی گۆڤاری زاھیر یرادی باھرە کە واتای تیشکی ڕووناکی کە بڵاوکرایەوە لەلایەن جەستن پرکینزی ئەمریکی لە ساڵی ز دا ئەم گۆڤارە دووەم بڵاوکراوە بوو لە ئێراندا دوای بڵاوکراوەی کاغز ئەلئەخبار لە ساڵی ز ھەتاوەکوو سەردەمی شۆڕشی دەستووری ئێران لە ورمێ نزیکی بڵاوکراوە دەردەچوون لە سەردەمی شۆڕشی دەستووری ئێران لە ورمێ گۆڤاری فریاد دەردەچوو کە سەرنووسەرەکەی میرزا حەبیبی ئاغازادە و خاوەنی ئیمتیاز مەحمود غەنی زادە بوون کە بە ھەردوو زمانی فارسی و ئازەربایجانی دەردەچوو کە بۆ وریا کردنەوە و ڕۆشنبیرکردنی خەڵک و پشتگیریکردنی شۆڕشی دەستووری ئێران بوو کوردانی دانیشتووی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەم سەردەمەدا چەندین بڵاوکراوەیان بڵاودەکردەوە کە گرنگترینیان گۆڤاری کوردستان بوو کە لە نێوان ساڵەکانی بڵاودەکرایەوە کە خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەکە عەبدولڕەزاق بەدرخان بوو وە بڕێوەبەرەکەشی سمکۆی شکاک بوو کە بەزمانی کوردی و زمانی ئازەربایجانی دەردەچوو کاتێک سمکۆ لە ساڵی ز دا ورمێی ڕزگارکرد شایانی باسە شاری ورمێ ماوەی چوار ساڵ لەژێر دەسەلاتی کورددا بوو لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا کە ورمێ بەدەست کوردەوە بوو رۆژنامەیەکی کوردی بەنێوی رۆژی کورد و شەوی عەجەم بڵاودەکرایەوە کە سەرنووسەرەکەی ناوی محەممەدی تورجانیزادە بوو لە ژێر چاودێری پۆلیس و خەفاندنی رادەربڕیندا لە سەردەمی پەھلەیدا لە ورمێ چوار بڵاوکراوە دەردەچوون پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران بڵاوکراوەکان کاریان دەکرد و پشتگیری سۆڕشیان دەکرد ھەتاوەکوو ئێستا دوو لەو بڵاوکراوانە بەردەوامیان ھەیە لە کارکردن یەکەمین ڕۆژنامە لە ورمێدا دەردەچێت بەزمانی فارسی بە ناوی ئازاری ئازەربایجان لە ساڵی ز ەوە لە ورمێ چەندەھا تەلاری مێژووی ھەیە وەکوو بینای پۆلیسی ورمێیە کۆشکی سێ گومەز سە گنبد مۆزەخانەی ورمێ یەخچاڵی نۆ پلە پردی باراندوز خانی ورمێ کاروان سەرا بازاڕی کۆنی ورمێ گەرماوی مەلا تەلاری زانکۆی جیھاد تەلاری شارەوانی ورمێ چەندانی تر لە ورمێدا چەند مزگەوتێکی دێرین ھەیە مزگەوتی گەورەی ورمێ کە لەسەر کەلاوەکانی پەرستگای ئاگرپەرستەکان دروست کراوە لە سەدەی ز دا لە لایەن ئیلیخانییەکان ەوە کە سەر بە مەغۆلەکان بوون پاش ئەوەی بوون بە ئیسلام مزگەوتی سەردار مزگەوتی منارە مزگەوتی سەید شوھەدا وە چەندان مزگەوتی دێرین لە شاری ورمێدا زۆرینەی کڵێساکانی ورمێ پەیوەستن بە ئاشووریەکانەوە ھەرچەندە کڵێسای پەیوەست بە ئەرمەنییەکانیشی لێییە ئەمەش دێرە گرنگەکانی ورمێیە کڵێسای نەنە مەریەم کڵێسای ماریوخەنە کڵێسای حەزرەتی مەریەم ئیشی دەستی دار و وردەکاری و ناسک و جوانکاری دار یەکێکە لە کارە جوانەکانی شاری ورمێ لە دارتاشیدا شاری ورمێ لەگەڵ سێ شاران لە جیھاندا دەستە خوشکە کە ئەوانیش ئەمانەن جۆن جۆزێف جاک نیکڵسن لەدایکبووی ی نیسانی ئەکتەر و دەرھێنەری پێشووی ئەمریکییە کە زیاتر لە ساڵ کاری تێدا کردووە ناسراوە بە ڕۆڵە سەرەکی و پاڵشپشتەکان کە لە نێوانیاندا کۆمێدی ڕۆمانسی و دوژمنی سوپەرھیرۆکانی کۆمیکەکان و کەسایەتییە شەڕەنگێزەکان دەگرێتەوە لە زۆربەری فیلمەکانیدا ڕۆڵی کەسە دوورەپەرێز و دەربەدەرە ساردۆنییەکەی گێڕاوە کەسێک کە ڕووبەڕووی سترەکچەری کۆمەڵایەتی دەبێتەوە نیکڵسن یەکێکە لە خاوەنەکانی زۆرتر پاڵێوراوترین ئەکتەری نێر لە مێژووی ئۆسکاردا بە پاڵاوتن بۆ خەڵاتەکە دوو جار خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر بردووەتەوە بۆ فیلمەکانی و و خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ فیلمی ئەو یەکێکە لەو سێ ئەکتەرە نێرانەی کە سێ خەڵاتێ ئۆسکاریان بردووە و یەکێکە لەو دوو ئەکتەرانەی کە لە ھەموو دەیەیەکدا بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورابن لە کان بۆ کان شەش خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بردووەتەوە و لە دا ی پێبەخشرا لە لە تەمەنی ساڵیدا بووە یەکێک لەو گەنجترین ئەکتەرانەی خەڵاتی یان پێبەخشرابێت نیکڵسن پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ زۆر کەسی بەناوبانگدا ھەبووە وەک پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنجێلیکا ھەستن و ڕێبێکا برۆسارد و لە تا لەگەڵ ساندرا نایت ھاوسەر بوون پێنج منداڵی ھەیە یەکێک لە سانرا دوو لە ڕێبێکا و یەکی دانەیەکیش لە سوزان ئانسپاچ و وینی ھۆڵمان نیکڵسن لە ی نیسانی لە نێپتون سیتی نوی جێرسی لەدایکبووە کوڕی خانمە سەماکەر جون فرانسس نیکڵسن ناسراو بە ناوی جون نیکلسن دایکی نیکڵسن بە ڕەچەڵەک ئێرلەندی بەریتانی ئەڵمانی و وێڵشی بووە لە دایکی ھاوسەرگیری لەگەڵ شۆمانی ئیتالی ئەمریکی دۆناڵد فورکیلۆ ناوی سەر ستەیج دۆناڵد ڕۆز و دواتر زانی کە ھاوسەری کەسێکی ترە ژیاننامەنوس پاتریک مەکگییلیگان لە کتێبەکەی بەناوی ژیانی جاکئاماژەی بەوە کردووە کە لەوانەیە ئێدی کینگی لاتڤی ناوی تەواو ئێدگار ئەی کیرشفێڵد کە دەکاتە بەڕێوەبەری جون باوکی ڕاستەقینەی نیکڵسن بوبێت نەک فورکیلۆ ھەندێک سەرچاوەی تر دەڵێن کە جون نیکڵسن دڵنیا نەبووە سەبارەت بە شوناسی باوکی کە جون تەنھا حەڤدە ساڵ و بە شوو نەدراو بوو دایک و باوکی بڕیاریاندا کە نیکڵسن وەک کوڕی خۆیان بەخێوبکەن بێ دەرخستنی دایک و باوکی ڕاستەقینەی و جونیش وەک خوشکی مامەڵە بکات لە دا لێکۆڵەرەکانی گۆڤاری تایم پێیان زانی و نیکڵسنیان ئاگادارکردەوە کە خوشکەکەی کە ناوی جونە لە ڕاستیدا دایکییەتی و خوشکەکەی تری کە ناوی لۆرەینە لە ڕاستیدا پورییەتی لە ئێستادا ھەردوو دایکی و نەنکی کۆچی دواییان کردووە لە و سەبارەت بە زانینی ڕاستییەکان نیکڵسن وتی کە ڕووداوێکی زۆر درامییانە بوو بەڵام ئەوە نەبوو بڵێم دڵشکێنەرانەیە بە شێوازێکی سایکۆلۆژیی باش داڕێژرابوو نیکڵسن لە نێپیان سیتی گەورەبووە بە ئاینی کاتۆلیکی ڕۆمانی لەلایەن دایکییەوە بەخێوکراوە پێش دەستپێکردنی قوتابخانەی ناوەندی خێزانەکەی گواستیانەوە بۆ ئەپارتمانتێک لە سپرینگ لەیک نیو جێرسی کاتێک جاک ئامادەبوو بۆ قوتابخانەی ناوەندی خێزانەکە جارێکی تر گواستیانەوە ئەم جارە دوو میل دوورتر بۆ باشوور لە سپرینگ لەیک نیو جێرسی ھەروەھا ناسراو بە ئایریش ڕیڤێریا کە ئێل مەی ئارایشتگای جوزنکارییەکەی تێدا کردەوە لە باڵەخانەیەکی دوپلێکسی شەقامی مێرکەر ئاڤێنیو پپ نیک ئەو ناوەی کە پێی ناسرابوو لەناو ھاوڕێکابی قوتابخانەکەیدا لە نزیک ناوەندی ماناسکوان دەیخوێند بە گاڵتەجاڕی پۆل دەنگی پێدرابوو لە ساڵی خوێندنی ھەموو ڕۆژێکی ساڵەکە سزادەدرا لە قوتابخانە بەھۆی سەرپێچییەکانییەوە خەڵاتێکی شانۆ و درامای قوتابخانەکە بەھۆی ئەوەوە ناوناراون لە دا نیکڵسن کۆبوونەوەیەکی بۆ ھەموو ھاوپۆلەکانی ئەوساتی ڕێکخست لەگەڵ لۆرەینی پوریدا نیکڵسۆن لە مەنھەتەنی نیویۆرکدا لە دایکبووە دایکی کچێکی ڕیکلامدەر بوو بە ناوی جوون فرانچێس نیکڵسۆن جوون مانگ پێش دنیا ھاتنی جەک شووی کرد بە پیاوێکی ئیتاڵی ئەمریکی وەک خۆی ڕیکلامدەر بە ناوی دۆناڵد فۆرچیلۆ ئەگەرچی ئەو پیاوە بڕیاری وەرگرتنی مناڵەکەی دابوو بەڵام دایکی جوون پێی خۆش بوو مناڵاکە لای خۆی ڕاگرێ نووسەری ژیاننامەی نیکڵسۆن بە ناوی پاتریک مەکگیلیگان لەسەر ئەو بڕوایەیە کە ئەو کابرایەی وا بەڕێوبەری کاروباری جوون نیکڵسۆن وەک مەنەیجەر بووە باوکی مناڵەکەیە بیر و ڕاکان سەبارەت بەوە جیاوازن بەڵام خۆی جەک نیکڵسۆن زۆر ئەوەی لا گرینگ نییە و بە شوێنی نەکەوتە تەنانەت ڕێگەی نەداوە بە تاقیکردنەوەی خوێن ڕەگەزەکەی بدۆزرێتەوە دایکی خۆی بە ئیرلەندی ئاڵمانی ھۆلەندی دەزانی بەڵام لە کۆتاییدا ئەو بنەماڵە خۆیان بە ئیرلەندی دەناساند نیکڵسۆن لای داپیری گەورە بوو وای دەزانی ئەوە دایکی و بە دایکی ڕاستقینەی خۆی وای دەزانی خۆشکییەتی تاکوو لە دا ڕۆژنامەنووسێک دوای لێ کۆڵینەوە ڕاستەکەی دەرخست ھەڵبەت ئەو کاتە ھەردوو داپیر و دایکی مردبوون نیکڵسۆن سەبارەت بە کەسایەتی باوکی دەڵی تاکە دایک و داپیرم دەیانزانی کێە باوکم ئەوانیش ئیتر بە کەس ناتوانن بڵێن نیکڵسۆن لە نیو جێرسی گەورە بوو لەسەر بڕوا کاتۆلیکەکی دایکی لە ناوەندی بە دەڵخەک پۆلەکەیان دەناسی لە شانۆی قۆتابخانە چەن خەڵاتی گرت کە بە شانازییەکانی خۆی دەزانێت تا ئێستا کاتی ھاتنی بۆ ھۆڵیوود پیشەکەی زۆر سووک و ورد بوو کاتێ پێشنیاری پیشەیەکی نەختێ باشتریان پێدا لەبەر ھیوای بوون بە ئەکتەر ڕەدی کردەوە لە کۆتایی ساڵانی و ساڵانی دەستپێکی سەرقاڵی چەن کاری کەم بایەخ بوو دەگەل چەن دەرھێنەر یەکتریان ناسی دوای ئەوەی نیکڵسۆن خۆی ناساند و بەھرەمەندییەکانی خۆی پیشان کاربەدەستان دا لە چەن شوێن لە پشت کامێراش کاری کرد لە نووسینی سیناریۆ و دەرھێنان بە کایە لە فیلمی لە دەرھێنانی دێنیس ھووپێر لە دەوری پارێزەرێکی ھەمیشە سەرخۆش یەکەم پاڵێوراوی ئۆسکاری بۆ خەڵات ھێنا لە ساڵی بوو بە پاڵێوراوی باشترین ئەکتەر بۆ نواندنی نەخشێکی لەخۆدەرھێناو لە فیلمی کە وتە بەناوبانگەکەی سەبارەت بە ساڵاتی مریشکی تێدایە سەبارەت بە وەدەست ھێنانی ئەوەی ئەتەوێ ھەر لەو ساڵەدا لە فیلمی و دەر کەوت ئەو فیلمانەی دی نیکڵسۆن وا سەرنج ڕا دەکێشن دوایین وردەکارییەکان لە ساڵی کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە میھرەجانی فیلمی کەن وەرگرت بۆی و ھەروەھا پاڵێوراوی باشترین ئەکتەری دەوری سەرەکی ئۆسکار فیلمی گەڕەکی چینیەکان لە دەرھێنانی ڕۆمان پۆلانسکی لە دا نیکڵسۆن یەکەمین خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئۆسکاری بۆ نەخشاندنی دەوری ڕاندڵ پی مۆڕفی لە فیلمی وەر گرت لە ساڵی دا دوای ئەوە بوو کە درێژەی دا بە بینینی دەوری سەیر لە فیلمەکاندا دوایین دەوڵەمەند بەرامبەر بە ڕابێرت دێنیرۆ دەورێکی چکۆلەی بینی لە فیلمی کایەی کرد بە دەورێکی چکۆلە تەنھا بۆ ئەوەی دەگەڵ مارلۆن بڕاندۆ ھاوکایە بێت ئەگەرچی سەرنجی ئاکادمی ئاوارد ڕانەکێشرا بۆ فیلمی درەوشانەوە لە دەرھێنانی ستەنلی کووبریک لە ساڵی دا بەڵام ئەوە یەکێک لە بەناوبانگترین بەرھەمەکانی نیکڵسۆن بوو بۆ کایە لە فیلمی لە ساڵی دا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پشتیوانی ئاکادمی ئاواردی وەرگرت نیکڵسۆن بە دەور بینین لەو فیلمانە لە ساڵانی بەردەوام بوو لە دا نیکڵسۆن لە فیلمی بەتمەن لە دەوری نەخۆشی پیاوکوژی ئاڵۆزاو بە ناوی جۆکەر کایەی کرد فیلمەکە لە ئابووریدا سەرکەوتوو بوو ئەوەندەی میلیۆن دۆلاری بۆ نیکڵسۆن تێدا بوو پلان داندرا لە ساڵی دا نیکڵسۆن لە بەشی پەنجەمی باتمان بەناوی بەتمەنی سەرکەوتوو دەور ببینێت بەڵام بەھۆیێکی نادیار ھەڵوەشێندراوە پلانەکە ئێستا جەک نیکڵسۆن تاکە زیندوی ئەو کەسانەیە وا لە فیلمەکانی بەتمەندا دەوری جۆکێریان دیوە سێزار ڕۆمێرۆ لە زنجیرەی بەتمەن لە تیڤیدا بەشدار بوو لە دا مرد ھەروەھا ھێز لێجێر ئەو ئەکتەرەی لە فیلمی دەوری جۆکێری بوو ھەر لە دا مرد بۆ بینینی دەور لە فیلمی ئەو تاکە چەن پیاوە چاکە لە ساڵی دا پاڵێوراوی خەڵاتی ئاکادمی ئاوارد بوو دیسان لەو فیلمەدایە کە لە دیمەنێکی دادگادا ئەو وتە بەناو بانگەی دەڵێ تو ناتوانی لە ڕاستی تێ بگەی نیکڵسۆن لە ساڵی دا بە بینینی دەور لە فیلمی ھەر ئەوەندە باش کە دێتە پێش دیسان بووە بەرندەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئاکادمی ئاوارد ھاوکایەکەی نیکڵسۆن لەو فیلمەدا لە دەوری پێشخزمەتێکی ڕستووران ھەروەھا بووە بەرندەی باشترین ئەکتەری ژنی ئاکادمی ئاوارد لە ساڵی دا نیکڵسۆن بووە یەکەمین بەرندەی خەڵاتی ستانیسلاڤسکی لە میھرەجانی نێو دەوڵەتی مۆسکۆدا نیکڵسۆن خۆشی لە یاری بەسکتباڵ دێت و ئەو جۆرەی خۆی باسی کردە لە تەواوی تەمەنیدا مەنچستەر یۆنایتێدی خۆش ویستووە لە فیلمی سەبارەت بە شمیت لە ساڵی دا نیکڵسۆن نەخشی پیاوێک بە تەمەنی ھیلاک لە ژیان دەگێڕی کە ژیانی پاش مردنی ژنەکەی سەرانسەر گۆڕاوە بۆ ئەو دەورە بووە پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئاکادمی ئاوارد لە فیلمێکی کۆمێدیدا بە ناوی بەڕێوبەری تووڕەیی لە دەوری دووکتەرێکی دەروونناس بەرامبەر بە لاوێکی خراپبەخت بە کایەی ئادام سەندلێر کایە دەکا لە ساڵی دا لە فیلمی شتێک ھەر دەگاتە بەرەوە لە دەوری پیرەپیاوێکی ژنباز کایە دەکا کە گیرۆدەی دایکی کچدۆستی ئەبێ کە دایانا کیتۆن کایەی دەکا لە ساڵی دا لە فیلمێک لە دەرھێنانی مارتین سکۆرسیزی کایە دەکات کە فیلمە ئەبێنتە برندەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلم لەو فیلمەدا نیکڵسۆن دوای چەن ساڵ گڕاوە بۆ بەشی دەورە ڕەشەکانی تاوانباری لەم فیلمەدا مەت دەیمۆن و لیۆناڕدۆ دیکاپێریۆ کایە دەکەن فیلمێکی دی بە ناوی دەگەڵ مۆرگان فریمەن وەک دوو پیاوی پیری نزیک مردن کە ویستەکانی کۆتاییان پێرست کردوو دەور ئەبینێت ئەو فیلمە لە کۆتایی و سەرەتای دا بەرچاو کەوت نیکڵسۆن تا ئەم سەردەمە دەگەڵ ژمارەیەکی زۆر ئەکتەر و مۆدێلی ژن پەیوەندی ڕۆمانسی ھەبووە بۆ نموونە میشێل فیلیپس بێبێ بوێڵ لارا فلین بۆیڵ درێژەدارترین پەیوەندی دەگەڵ ئانجێلیکا ھۆستۆن دا بووە بۆ ماوەی ساڵ لە نێوان تا ئانجێلیکا کچی دەرھێنەر جان ھۆستۆن بوو نیکڵسۆن ھاوڕێی نزیکی دەرھێنەری بەناوبانگ ڕۆمان پۆلانسکی بووە و ھەیە نیکڵسۆن لە ڕووداوەی ناخۆشەکانی ژیانی پۆلانسکیدا وەک کۆژرانی ژنەکەی پشتیوانی بووە لە چاوپێکەوتنێکی میدیا دا وتی من باوەڕم چیدی بە خوا نەماوە بەڵام سەرم سووڕە ئەما کێ کردوویەتی ھەر ئەو بڕوایەی لە فیلمی دا دووبارە کردوەتەوە ئەگەرچی نیکڵسۆن لە میدیاکان و ناو جەماوەر زۆر باسی بڕوا سیاسیەکانی ناکات بەڵام لە دا وتی کە بە درێژەی تەمەنی دیمۆکڕاتی بوو لە ھەڵبژاردنەکەی سەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ساڵی پاڵپشتی ھیلاری کلینتۆن بوو نیکڵسۆن لە دەساڵان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاکادمی ئاوارد پاڵێوراو بوو ھەم بۆ ئەکتەری دەوری سەرەکی و ھەم بۆ ئەکتەری پشتیوان ساڵانی و ساڵانی دوا ئەو ئەکتەرانەی دی وا ئەو شانازییەیان ھەیە مایکەل کەین و پۆل نیۆمەن بوون نیکڵسۆن سەرجەم جار پاڵێوراو بوو جار بۆ باشترین ئەکتەر و جار بۆ باشترین ئەکتەری پشتیوان ئەو زیاترین جار بووە بە پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵات لە مێژووی ئاکادمی ئاوارد دگەڵ واڵتێر بڕێنان بە گرتنی جار خەڵات پلەی دووھەمیان ھەیە پێکەوە لە گرتنی خەڵاتی ئۆسکار نیکڵسۆن ھەروەھا بۆ جار پێشکەش کەری مەراسیمی خەڵاتدانی ئۆسکار بووە لە ھۆمین مەراسیمدا بە سەرێکی تاشراو ئامادە بوو لەبەر دەور بینین لە فیلمە نوێکەیدا نیکڵسۆن لە ئاکادمی ئاوارددا خاوەن ڕایە ڕۆبێرتۆ ڕێمیگۆ بێنیگنی ئەکتەر و دەرھێنەری سینەما شانۆ و تیڤی و نووسەر و کۆمێدیەن بەرندەی خەڵاتی ئاکادمی ئاورد لەدایک بووی ی زایینی ئیتاڵیە بێنیگنی لەدایک بووی شاری مانچانۆی ئیتاڵیە دایکی پشکێنەری پارچەفرۆشی و باوکی خشتبڕ و کشتیار بوو یەکەمین ئەزموونی وەک ئەکتەری شانۆ لە ساڵی دا ڕووی دا دوای ئەوە کۆچی کرد بۆ شاری فلۆڕەنس و لەوێ لە چەن نمایشتی دی دەور ئەبینێ لە ساڵی دا بێنیگنی یەکەمین ئازموونی خۆی بە بەڕێوە بردنی شانۆیەک بە ناوی لە نووسینی جۆزێپە بێرتۆلووچی بینی لە ساڵانی دا لە ئیتاڵی بە کایە لە زنجیرەیەک لە تلویزیۆنی ئیتاڵی بە ناوی ناوبانگی بۆخۆی درووستکرد لە ساڵی دا یەکەمین فیلمی بە ناوی کایە کرد ھەر دیسان لە جۆزێپە بێرتۆلووچی دواتر لە درێژەی خۆپیشاندانیکی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی ئیتاڵی بە شێوازێکی جیددی وەک پشتیوان دەستی لە دەست ڕابەری نەتەوەیی ئێنریکۆ بێرلینگێر بوو ئەو ڕووداوە نەختێک دوور لە باوەڕ بوو لەبەر ئەوەی کە تا ئەو کاتە کەسایەتیە سیاسیەکانی ئیتاڵی خۆیان بە وشک و سارد پیشاندابوو ئەوە وەک خاڵیشکانن وا بوو و دوای ئەوە کەسایەتیە سیاسیەکان ڕەوشتیان گۆڕی و کەمتر بایەخیان دا بە شێوازە وشکەکەی ڕابردوو لە ساڵانی دا ڕەخنەیان ڵێ گرت بۆ بە ناو بردنی پاپ جان پۆلی دووھەم بە ناوێکی سووک لە پرۆگرامێکی تیڤیدا بێنیگنی لە ساڵی یەکەم فیلمی خۆی درووست کرد بەناوی ئازارم دەدەی لەو سەردەمەدا بوو کە دەگەڵ ئەکتەرێکی ژن بە ناوی نیکۆلێتا براشی یەکیان ناسی ئەو ژنە دواتر بووە ھاوسەری و ھەروەھا دەوری سەرەکی فیلمەکان لە دەرھێنانی بێنیگنی بە دەستی ئەو بوو لە دا لە فیلمی دەوری بینی دەگەڵ ئەکتەری کۆمێدیەنی ناسراو لە ناو جەماور مازیمۆ ترۆزی لە چیرۆکی ئەو فیلمەدا پاڵەوانەکان لە ناکاو دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی پازدەی زایینی ساڵانی دەست ئەکەن بە گەڕان لە دووی کۆلۆمبۆس لە بەر ئەوی بەرگری بکەن لە دۆزینەوی قاررەی ئەمەریکا لەبەر ھۆیێکی تایبەتی خۆیان بەڵام سەرکەوتوو نابن لە ساڵی ەوە بێنیگنی دەستی کرد بە کایە کردن لە فیلمەکانی دەرھێنەرێکی ئەمریکی بە ناوی جیم جارمووش لە ساڵی دا لە فیلمی پەسەند نەکراوی یاسا دەوری بابی بینی کە کابرایەکی بێگۆناە بوو کە لە وڵاتی غۆربەت بە کۆشتنی بنیامێک تاوانبار ئەبێ بەڵام بە ھۆی ھەستی گەشبینی و ھیواداریەکەیەوە ڕزگاری دەبێ لەو گرفتە و دواتر تووشی خۆشەویستی دەکات لە شەو لەسەر زەویدا لە ساڵی دا دەوری شۆفیڕێکی تاکسی لە شاری ڕۆمای بینی کە لەبەر مسافیرەکەی کە پیاوێکی ئایینی دەبێ و لای ئەو ددان دەنێ بە ھەڵە سێکسیەکانی و تووشی جڵتەی دڵ ئەبێ دواتر لە ساڵی دا لە یەکەمین ئازموونی ئەو دەرھێنەرە بۆ درووست کردنی فیلمی کۆرت لە فیلمی قاوە و سیگار کایە دەکات لە دا لە فیلمی کوڕی پڵینگی پەمەیی کایەی کرد ھەڵبەت لە ئەمریکادا زۆر پێشوازی نەکرا لەو فیلمە بەڵام لە ئیتاڵی وڵاتی بێنیگنی فرۆشتنی چاکی بوو لەوانەیە بێنیگنی لە دەرەوەی وڵاتەکەی ئیتاڵی بە درووستکردنی کۆمێدی تراژێدیای ژیان خۆشە لە ساڵی دا ناسراو بێت فیلمەکە دەبارەی پیاوێکی ئیتاڵی جووە کە تێئەکۆشێ چاودێری کوڕە بچکۆلەکەی ببێت لە ماوەی بەندکرانیان لە بەندیخانەیەکی نازیەکان بە وتنی ئەوە کە ھۆلۆکاست یاریێکی زۆر بە زیرەکی ئامادەکراوە کە بۆ بردنەوەی یاریەکە دەبێ بە وردی بە پێی یاساکان ھەڵسوکەوت بکات باوکی بێنیگنی لە ڕاستیدا بۆ ماوەی ساڵ بۆ یەکێک لەو بەندیخانانە بڕاوە و دەتوانین بڵەین فیلمی ژیان خۆشە بەشێکی لەسەر ئەزموونەکانی باوکی درووستکراوە لە دا ئەو فیلمە لە بەشی جیاوازدا پاڵێوراو کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکانی ئاکادمی ئاوارد و بێنیگنی بۆخۆی بووە بەرندەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر ھەروەھا فیلمەکە بووە بەرندەی خەڵاتی باشترین فیلمی زمانی بیانی ئەگەرچی لە کاتی بەرھەمھێنانی فیلمەکە گرووپێکی جوو تایبەت تەرخان کرابوون کە لە فیلمەکەدا شتێکی ناشیرین سەبارەت بو جووەکانی تێدا نەبێ کە ببێتە ھۆی ناخۆشی بەڵام فیلمەکە لە لایەن ژمارەیەکی کەم ڕەخنەگران تاوانبار کرا کە ھۆلۆکاستی بێ ڕەنج و ئازار نیشان داوە و ھێندێ تر پێیان وابوو پێکەنین بە ھەموو شت دەبارەی ھۆلۆکاست زۆر گۆنجاو نیە بێنیگنی بە کەسایەتیەکی زۆر شۆخ و جەفەنگ ناسراوە لە دونیادا و ھەر واشە کاتی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلمی زمانی بیانی بە سەر کۆرسیەکاندا تێپەڕی کاتێ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری وەر دەگرت لە نێو قسەکانیا وتی پێموایە ھەڵەیەک ڕووی داوە من تێکۆشام تا ئەتوانم بە ئینگلیزی قسە بکەم لە ساڵی دا فیلمی پینۆکیۆ وەک دەرھێنەر ئامادە کرد یەکێک بوو لە پڕخەرجترین فیلمەکان لە سینەمای ئیتاڵیدا بەڵام لە ئەمریکادا زۆر سەرکەوتوو نەبوو دوایین فیلمی بێنیگنی تا ئێستا فیلمی پڵینگ و بەفر بووە کە لە ساڵی دا درووستکرا چیرۆکی خۆشەویستیەک لە درێژەی شەڕی عێراقدا لە ئۆکتۆبری ساڵی لە پڕبینەرترین پرۆگرامێکی ھەواڵدەری تیڤی ناودەوڵەتی ئیتاڵیدا نمایشتێکی ڕووتی دا کراسەکەی داکەند و ھاویشتیە سەر شان پێشکەشکەری پرۆگرامەکە پێش ئەوە کاتی دەستپێکردنی پرۆگرامەکە لە پشت سەری پێشکەشکەرەکە وەستا بوو و بە دەنگ بەرز دەیوت بێرلۆسکۆنی دەستی لە کار کێشاوەتەوە بێنیگنی ڕەخنەگرێکی توند وتیژە سەبارەت بە زلھیز و دەوڵەمەندی گەورە و خاوەن دەستگا میدیاکانی ئیتاڵی و ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی پێشوو و ئێستا سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی ڕۆژی پێش ئەوە بێنیگنی سەردەستەیی گوڕەپانێکی لە خەڵک کرد زیاتر لە ھەزاران کەس لە ڕێپێوانێک لە شاری ڕۆما دژ بە بڕیارەکەی پارلیمەنتاران بۆ پچرانی بوودجەی کارە ھونەریەکان لە دا لە لایەن زانکۆی زانستەکانی کاتۆلیکی بلژیکەوە پلەی دووکتەری شانازی پێ خەڵات درا ھەروا لە لایەن زانکۆی ماڵت ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە بێنیگنی بەدەیان جار ھان دراوە بۆ بردنی نمایشتەکەی لە دانتە بۆ بڕادوەی نیۆیۆرک بەڵام تا ئێستا ئەو پێشنیارانەی ڕەتکردووتەوە بێنیگنی وەک کەسێک کە لە وتنی شێعری دەستبەجێ توانای ھەیە ناسراوە شێوازێکی شێعر وتن و بھێ ئامادە کردن و بێ تێفرین ئەوی دێتە زەین بیھێنێتە سەر زاری ئەو شێوازە لە ناوچەی تووسکانی ئیتاڵی لایەنگری زۆری ھەیە ھەر وەھا بۆ لەبەر خوێندنەوەی کۆمێدی خوایی لە نووسینی دانتە و ھەروەھا شیکردنەوەی بە فراوانی ڕێزی لێ گیراوە بە وتارەکانی سەبارەت بە کۆمێدی خوایی لای لە ی بنەماڵە ئیتاڵیەکان بە باشی ناسراوە لە درێژەی ساڵەکانی و بێنیگنی بە دەیان سەفەری بوو بۆ جێگا جێگای ئیتاڵی و پێش کەش کردنی شەو و نمایشتێ با ناوی ھەموو شت سەبارەت بە دانتە ئەزموونێکی سەرکەوتوو بوو بۆی ئەو پرۆگرامە نمایشتێکی تاکە کەسی بوو کە تێیدا بۆ بێنیگنی بۆ ماوەی تا کاتژمێر سەبارەت بە کۆمێدی خودایی دانتە ئەلیگیری قسەی دەکرد پرۆگرامەکە بە باس کردنی ڕووداوەکانی ڕۆژ دەستی پێدەکرد دەگەڵ ڕەخنە لە دەسەڵاتداران و دوای ئەوە سەفەرە شێعرکراوەیەک لە کۆمێدی خودایی ھەموو شت سەبارەت بە دانتە ئێستا پلانی دانراوە بۆ بردن بۆ دونیا گەڕان لە ئەمریکا ئەوڕووپا و ئەمریکای باشور محەممەد کابولی یان محمد شێخ سەعید دۆڵاشی یان قانع شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بوو بە ھۆی شیعرەکانیەوە بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ناوبانگی دەرچووە شیعرەکانی قانع ھەوێنی بیرێکی پێشکەوتووخوازانەیە محمد شێخ سەعید دۆڵاشی باوکی لە شێخانی کۆنەپۆشیی شاری مەریوان و دایکی کە ناوی ئامینە بووە لە شێخانی کەوڵۆس بوو ساڵی لە گوندی ڕیشێنی لە شارەزوور لە دایک بووە دوای ئەوەی دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان باوکی ئەم شاعیرە ئاوارە دەکەن بەدەم لێقەوماوییەوە قانع وەکو مناڵی دەربەدەرێک لە ڕۆژی ی ئەیلولی ساڵی ی زایینی لە گوندی ڕیشێن لە بناری شارەزووری مەریوان لە دایک بووە بەو حاڵەشەوە کڵۆڵی دەستی لە یەخەی نەکردەوە لە تەمەنی ڕۆژیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات و تازە پێ دەگرێت کاتێک دایکیشی کۆچی دوایی دەکات مامەکانی نازی دەکێشن قانع سەبارەت بە زێدی خۆی وا دەڵێت کە دۆڵاش گوندێک بووە لە نزیکی شاری مەریواندا تۆماری ژیانی ئەم مناڵە مەینەت دۆستە لە زەمینەیەکی دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی پێ کرد شەرم نییە ئەگەر بڵێین ڕۆژان لە نێو مناڵاندا و شەوان لەسەر تەنوور ژیانی بەسەر دەبرد تا ماوەیەک ئینجا بە ھۆی خزمێکی دووریانەوە کە ناوی ئاغا سەید حسێن و خەڵکی دێی چۆڕ دەبێت لە ناوچەی مەریوان پێ دەنێتە زەمینەی ژیانێکی ترەوە ئاغا سەید دەیباتە لای خۆی و لە حوجرە دەینێرێتە بەر خوێندن بەر لەوەی بە تەواوی فێری نووسین و خوێندن ببێت جار و بار شیعری سەرزەنشتیی دادەنا و ھەر ئەمەش بووە بنچینەی شاعیرێتی دوا ڕۆژی قانع لە کاتی بێ ئیشیدا خۆی بە خوێندنەوە و بابەتی وێژەییەوە دەبردە سەر شیعر لەو کاتەدا شەوچەرەی کۆڕی شەوانە و کەرەستەی ڕۆشنبیرەکانی جەماوەر دەبێت بۆیە ئەمیش یەکێک دەبێت لە سەوداسەرەکانی بازاڕی شیعر کە ئاگری شەڕی جیھانیی یەکەم گەیشتە ناوچەی مەریوان لەبەر ئەوەی کە لایەنی ئایینی لە شەڕەکەدا بەھێز بوو زۆربەی ڕۆشنبیرە ئایینییەکانی ئەو سەردەمەی ناوچەکە ڕاستەوخۆ تێکەڵاوی شەڕەکە بوون و خەڵکێکی زۆریان ڕاپێچی ناو شەڕەکە کرد بێ ئەوەی لە ستراتیژییەتی شەڕەکە و لایەنە سیاسییەکان و نیازی ئیمڕیالیزم و مەبەستەکانی بگەن ئەمیش یەکێک دەبێت لەو کۆمەڵە ڕۆشنبیرە ئایینیانەی ئەو سەردەمەی ناوچەکەیان و وەکو یەکێک لەوان بەشداری شەڕەکە دەکات لایەنی بە ئایین بۆیاخکراوی شەڕەکە گەلێک کار دەکاتە سەر ڕێبازی بیرکردنەوەی بۆیە ئەو سەرەتا شیعرییەی کە لەسەر شیعری سەرزەنشتکاری دامەزرابوو بەجێ دەھێڵێت و ڕوو دەکاتە شیعری ئایینی و خواپەرستی کە شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆشیالیستی بە پێچەوانەی تای کێشی سیاسی ئەنجامی شەڕەکەی بە بارودۆخێکی سەر بە قازانجی زۆربەی گەلانی ناوچەکە کێشایەوە سەرەتای بیرکردنەوەیەکی نوێ لە ژیانی ڕۆشنبیری شاعیردا سەری ھەڵدا دوا ئەوە جارێکی تر دەست دەکاتەوە بەخوێندن ئینجا ھەوای گەڕان بە شارەکانی کوردستاندا دەبێتە خولیای ھەر بۆیە بۆ خوێندن سنە مەھاباد شنۆ ھەولێر کۆیە کەرکووک سلێمانی و بیارە گەڕاوە دوا قۆناغی خوێندنی دێنێتەوە بۆ مەریوان و ئینجا بە یەکجاری دەستی لێ ھەڵدەگرێ لە سەرەتای لاوێتیدا دووچاری نەخۆشی تەنگەنەفەسی دەبێت و تا دێت لێی زیاد دەکات لە ئەنجامدا ھەر بەو ئازارەش سەری نایەوە ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان بنەماڵەی شاعیر و دەرەبەگەکانی ناوچەی مەریوان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەناو جموجۆڵی فیکری شاعیردا زیادی دەکرد ئەمە لە لایەک لە سەرەتای بیستەکانیش بە دواوە کە ناو بە ناو ھەواڵی پەیوەندی سیاسییانەی توندوتۆڵی ھاریکاری نێوان کۆڕ و کۆمەڵ و تاقمە سیاسییکانی ئەو سەدەمەی باکووری کوردستان و کەمالییەکان دەگەیشت بێ ئارامی خۆی شیعری دادەگرت دیسانەوە لە لایەکی تریشەوە سەرکەوتنی شۆڕشە مەزنەکەی ئۆکتۆبەر و سەرەتای بڵاوبوونەوەی بیر و باوەڕی پێشکەوتووخوازانەی دژ بە فاشیزم لە نێو توێژ و کۆمەڵە خوێندەوارەکاندا ئەمانە ھەموو زەمینەیەکی نیشتمان پەروەرانە و نەتەوایەتییانەیان خولقاندبوو وە پاشگەزبوونەوەی کەمالییەکان بەرانبەر مەسەلەی کورد و بەرپابوونی شۆڕشە ناوبەناو پچڕاو و یەک لەدوای یەکەکانی باکووری کوردستان ئاگری داخ بیر و باوەڕی زۆربەی لاوە خوێندەوارەکانی خستە بەر مەودایەکی نەتەوایەتی و نیشتمانیانەی کاریگەر لەو کاتەدا کە سەرەتای شاعیرێتی شاعیر بوو زۆر بە گورجی باری سەرنج و شێوەی ناوەڕۆکی شیعرەکانی لە دڵداری و ئایینییەوە گۆڕدران بۆ نیشتمانپەروەرێتی وەک خۆی چەند جارێک لە پێشەکی دیوانە شیعرەکانی سەردەمی خۆیدا باسی کردووە و لە چەند لایەکی تریشەوە لێی دواوە کتێبێکی دەستنووسی فارسی بە ناوی وقایق الاردەلان ی دەست دەکەوێت کە باسی ڕاپەڕینەکانی تیرەی ئەردەڵانییەکان دەکات بەرانبەر داگیرکەران ئەمیش ئەوەندەی تر کار دەکاتە سەر دیوی ناوەوەی شاعیر و بەرھەمە شیعرییەکانی کە لێرەدا بە تەواوی قۆناغی شیعری دڵداری جێ دەھێڵێت و شافیر دوای ئەو قۆناغە دەبێتە شاعیرێکی نەتەوایەتی و نیشتیمانپەروەر قانیع کوڕێکی بووە بە ناوی وریا بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی سۆشیالیستی لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتی ئەو سەردەمە بەربەست کرابوو لەو کاتەدا باس و بەسەرھاتی شۆڕشی ئۆکتۆبەری سۆشیالیستی و ئامانج و لایەنە سیاسی و ئابووری و نەتەوایەتییەکان بەزۆری بەسەر زارەکی باس دەکران شاعیریش لەو سەردەمەدا ھەست بە سەرەتای ڕژێمی سۆشیالیستی دەکات و دەڵێت بەھۆی شەڕی جیھانیی دووەمیەوە بیروباوەڕی پێشکەوتووانە لە وڵاتدا پەرەی سەند و ئەم پەرەسەندنەش بووە ھۆی زیاتر ھاندانی شاعیر لە دژی ڕژێمی دەرەبەگایەتی و کۆڵۆنیالیزم ئەو ناکۆکییە خێڵەکییانەی نێوان شاعیر و چەند دەرەبەگێک گۆڕایە سەر شێوەی کێشەیەکی سیاسی دژ بە تێکڕای ڕژێمەکە ھەرچەندە مەودای بیرکردنەوەی لە کێشەی نێوان خاوەن موڵک و ڕەعیەتەکان قوڵتر بوایەتەوە ئەوەندە ھەڵوێستی بەرانبەر تێکڕای دەرەبەگایەتی توندتر دەبوو لەم قۆناغەدا شاعیر تێکەڵ بە ئەدەبی شۆڕشی نھێنی بوو لەبەر ئەوەی کۆمەڵگای کوردەواری ئەو سەردەمە کۆمەڵگایەکی ئایینی و دەرەبەگایەتی بووە سروشتی کۆمەڵگاکەمان لە وڵاتێکی پیشەسازی نەچووەکە دەسەڵاتی سەرمایەداران خەڵکایان چەوساندبێتەوە بۆیە شیعرەکانی بە زۆری لەگەڵ جوتیاراندا دەدوێ و بەرھەڵستی دەرەبەگەکان دەکات شاعیر باوەڕی بە یەکگرتنی جەماوەر و سەرکەوتنی ڕژێمی سۆشیالیستی ھەبووە بۆیە ڕوو دەکاتە دەرەبەگ و ھەوڵی شۆڕشی نھێنی دەدات بە گوێیدا و دەڵێت شاعیر لەو باوەڕەدا بووە کە لە وڵاتێکی فرە نەتەوەدا مومکن نابێت کە ھەموو نەتەوەکانی ناو چوارچەوەی ئەو وڵاتە وەک یەک بژین و لە ڕووی یاسای کۆمەڵایەتییەوە یەکسان بن و ئابووری وڵات بە ئابووری ھەموو نەتەوەکان وەک یەک بدرێنە قەڵەم و وەکو یەک سەربەستی سیاسییان بدرێتێ بۆیە ھەمیشە لە ھەڵوێستی سیاسییانەی نەتەوە سەرەکەییەکانی ئەو جۆرە وڵاتانە سڵەمیوەتەوە و لە شیعرەکانیدا ئەمەی بە لادێنشینەکان گەیاندووە قانع لە ساڵی بە ھۆی نەخۆشی لە گوندی لەنگەدێ چەمی شلێری پێنجوێن کۆچی دوایی کردووە و لە گوڕستانی گوندی لەنگەدێ بە خاک سپێراوە قانع لە زۆر بواردا شیعری نووسیوە لەوانە دڵداری نیشتمانی کۆمەڵایەتی نەتەوایەی شۆڕشگێرانە ئایینی ئەمانە ھەندێک نموونەی شیعریی قانعن یان دیوانی قانع کۆکردنەوەی بورھان قانع نەشری پانیز ی ھەتاوی شانشینی ئیسپانیا بە ئیسپانی کە دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژاوای کیشوەری ئەورووپاوە نزیکەی ی نیمچە دوورگەی ئیبریای داگیر کردووە تەنگەبەری جیبلارتار لە کیشوەری ئەفریقا جیا دەکاتەوە و زنجیرە چیای پێرینیە بە کیشوەری ئەوروپاوە دەیبەستێتەوە ئیسپانیا ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پورتوگال ھەروەھا لە باکوری ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ فەڕەنسا و ئەندۆرا ھەموو سنورەکانی تریشی سنوری ئاوین لە ڕۆژھەڵات و باشووریدا دەکەوێتە کەناری دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای بالیار لە باکورەوە دەکەوێتە کەناری زەریای ئەتڵەسی و کەنداوی بەسکای یان گاسکۆنیا ھەریەک لە دوورگەکانی بالیار لە دەریای ناوەڕاست و دوورگەکانی کەناری لە زەریای ئەتڵەسی سەر بە ئیسپانیان و ھەروەھا کێشەی لەگەڵ مەغریبدا ھەیە لەسەر زەویەکانی سەبتە و مەلیلە ڕووبەری ئیسپانیا دەگاتە نزیکەی نیو میلیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە بەمەش دەبێتە سێیەم وڵاتی ئەوروپی لە ڕووی ڕووبەرەوە لەگەڵ ھەریەکە لە پورتوگال و ئەندۆرا بەشداری دەکەن لە پاراستنی جبل تاریقی بەریتانی چونکە ھەموویان دەکەونە دوورگەی ئیبریاوە زۆربەی بەرزایی و شاخەکانی ئیسپانیا بەگشتی دەکەونە ناوەڕاست و باکوری وڵات زنجیرە چیای پێرینیە سنووری سروشتیی لەگەڵ فەڕەنسا پێکھێناوە و ھەردوو وڵاتی لە یەکتری جیا کردۆتەوە و لوتکەی تیدە دەکەوێتە دوورگەکانی کەناری و بەرزیبەکەی دەگاتە م و بەرزترین لووتکە چیایە لەئیسپانیا ھەروەھا شاخی مۆلھاسین کە دەکەوێتە زنجیرەچیای سییرا نیفادا ی باشوور بەرزترین بەرزاییی سەر وشکاییب ئیسپانیایە کە بەرزیبەکەی دەگاتە م درێژترین ڕووبەر لەوپەڕی باکورەوە تا دەگاتە باشووری ئیسپانیا کم لە کاتێکدا لەوپەڕی ڕۆژھەڵاتەوە درێژییەکەی تا ڕۆژاوا کم کەنارەکانی باشووری بەزۆری کەنداو جیا دەکرێتەوە و گرنگترینیان کەنداوی قادس ە گرنگترین ڕووبارەکانی ئیسپانیا بریتین لە دویرۆ و تاجۆ و ئیبرۆ و جوادلکفیر و جوادیانا ئاو و ھەوای دەریای ناوەڕاست لە زۆربەی ناوچەکانی ئیسپانیا بەدی دەکرێت کە زستانەکەی مامناوەندە و ھاوینەکەی گەرمە لە زۆربەی وەرزەکانی ساڵ بەفر شاخەکانی پێرینیە و سییرا نیفادا داپۆشیوە بەپێی ئامارەکانی ساڵی ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیسپانیا کەس بووە کە دەکاتە لە سەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ساڵە ھەروەھا لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین ئیسپانییەکان زۆرینەی دانیشتووانی ئەم وڵاتەن و چەند کەمینەیەکیش ھەن لەو وڵاتە وەک باسکەکان و گالیزیییەکان زمانی ئیسپانی زمانی فەرمییە لە گشت وڵاتدا لە کاتێکدا زمانەکانی کاتالانی گالیزی و باسک فەرمین لە ھەندێک ناوچەدا و زمانەکانی ئاراگۆنی و ئارانی کەمتر بڵاون و تەنھا ژمارەیەکی دیاریکراو لە ئیسپانیەکان بەکاریان دەھێنن زمانی ئیسپانی لە بنچینەدا پێی دەگوترێت کاستی کە زمانی نیشتیمانیی کاستیلییەکانە و وا پێدەچێت کە لە کۆردییرا وە گەشەی کردبێت و سەرچاوەی گرتبێت دوای ڕزگاربوونی ئەم ناوچەیە کە دەکەوێتە باکوور لەسەدەکانی و ی زایینی زمانی کاستی لەھەموو باشووری ئیسپانیا پەرەی سەند و جێگەی ئەو زمانانەی گرتەوە کە مەغریبی یەکان قسەیانە پێدەکرد لەو ناوچەیە وەک زمانی عەرەبی ئەمە بووە ھۆی ئەوەی ئەم زمانانە پلە بە پلە پەرە بسێنن و خەڵکی تێیان بگەن و لە کۆتاییدا بە زمانی ئیسپان ی ناسرا لە ئیسپانیدا وشەی کاستیانۆ زۆربەی جار بەکار دەھێنرێت بۆ ئاماژەکردن بەزمانی ئیسپانی لەتەنیشت وشەی ئیسپانی نزیکەی دانیشتووانی ئیسپانیا مەسیحی کاسۆلیکین پرۆتێستانت ئیسلام و جوولەکەش ئایینی کەمینەن لە ئیسپانیا واتە شارەکانی مەدرید بەرشەلۆنە بیلباو و فەلنسیە ئیشبیلیە و بالما دی مایۆرکا ھێڵی ئاسنینی ژێر زەوی میترۆ یان ھەیە و ھەروەھا شاری ئیسپانیا فڕۆکەخانەی تایبەتی خۆی ھەیە ئەستێرەی ئیسپانیا لە ھونەردا درەوشایەوە بەتایبەت لەبواری وێنە کێشان لەڕێگەی وێنە کێشی وەک پابلۆ پیکاسۆ و سلڤادۆر دالی و فرانسیسکۆ دی گۆیا و ئەوانی تر نووسەر و ئەدیبەکانی ئیسپانیا بریتین لە میگیل دی سێرڤانتس و ڕۆسالیا دو کاسترۆ کە زۆریان خستە سەر ئەدەبی جیھانی خولی ئیسپانی لە تۆپی پێدا بەناوبانگترین خولە لەسەر ئاستی جیھان کە ئەستێرە ھەرە بەناوبانگەکانی جیھان لەوێدا یاری دەکەن کۆماری فەڕەنسا یان فەڕەنسا بەفەڕەنسی پێی دەوترێت یان وڵاتێکە دەکەوێتە ئەوروپای خۆراوا ئەم وڵاتە لەکۆمەڵێک دوورگە و زەویی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە پێک ھاتووە فەڕەنسا لە دەریای سپیی ناوەڕاست ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی ئینگلیزی و دەریای باکور ھەروەھا لەڕووباری ڕاین ەوە بۆ زەریای ئەتڵەسی فەڕەنسا بەھۆی شێوە و پێکھاتەیەوە ناسراوە بە شەش لا فەڕەنسا ھاوسنوورە لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو بەلجیکا لۆکسەمبۆرگ ئەڵمانیا سویسڕا ئیتالیا مۆناکۆ ئەندۆرا و ئیسپانیا ھەروەھا لەسنوری دەرەوە واتە لەدوورگە و زەوییەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە بەڕازیل سۆرێنام و دوورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندیە فەڕەنسا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی ئەوروپا و ڕووبەریشی لەھەمووان زیاترە و ئەندامی دامەزرێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان یشە ھەروەھا فەڕەنسا یەکێکە لە پێنج ئەندامە ھەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کە پاشکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان ەو مافی ڤیتۆ ی ھەیە یەکێکیشە لەو وڵاتەی کە بەھێزی ئەتۆمی ناسراون ناوی فەڕەنسا لەناوی فەڕەنکیا ەوە ھاتووە کە ئەمەش ئەو ھۆزە ئەڵمانی یە بوون کە ئەو ناوچەیان دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی داگیرکرد بەتایبەت ناوچەی دەوروپشتی پاریس کە مەڵبەندی سەروەریی شانشینی فەڕەنسا بوو زۆرینەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە فەڕەنسییەکانن و لەئایینی مەسیحی کاسۆلیک یدا ڕۆچوون وڵاتی فەرەنسای ئێستا زۆرینەی ئەو ڕووبەرە داگیر دەکات کە وڵاتی گالە ی پێکھێناوە کە ببوو بەھەرێمێکی ڕۆمانی ھۆزە ئەڵمانیەکان لەدەوروبەری سەدەی چوار ی زایینی ھاتنە ئەو ناوچەیەوە یەکێک لەو ھۆزانە کە بە فڕەنکە ناسرابوو لەو ناوچەیە نیشتەجێبوو دوای نەمانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی ئەم ھۆزە ناویان لەم وڵاتە نا فەرەنسا دوای ئەمە ئەو ناوچەیەی کە فەرەنسای ئێستا دەگرێتەوە یەکخرا لە ساڵی ز کە شا کلۆڤیسی یەکەم بەم کارە ھەڵساو ھەموو ھۆزە ئەڵمانیەکانی لەژێر ئاڵای یەک وڵاتدا کۆکردەوە ئەم شانشینە تازەیە چەندین ھۆزی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو وەک ھۆزەکانی ئەلامان و بەرگەندیەکان و گووتە خۆرئاوایەکان ئەم وڵاتە واتە وڵاتی گالە دابەش بوو بۆ چەند شانشینێک کە ھەریەک لەو شانشینانە لەلایەن فەرمانڕەوایەکی بنەماڵەی میرۆڤینجیەکان بەڕێوەدەبرا لەنیوەی سەدەی ھەشت ی زایینی وەچە و بنەماڵەی کارۆلنگییەکان شوێنی میرۆڤینجییەکان یان گرتەوەو ھەستان بەفراوانکردنی زەویەکانی شانشینی فەڕەنگ ی شانشینی فەڕەنگ ی بوو بەئیمپراتۆریەت دوای ئەوەی کە شارلمان ھاتە سەر تەخت و شارلمان لە ساڵی ئیمپراتۆریەتە فراوانەکەی لەنێوان ھەر سێ کوڕەکەیدا دابەش کرد کە ئەوانیش پیپین لویسو شارل بوون بەڵام پیپین ساڵی مردو شارل یش ساڵی مرد لەکوڕەکانی تەنھا لویس مایەوە لویسی یەکەم ئاھەنگێکی شکۆداری ڕێکخست بۆ گۆڕینی پاشا بۆ ئیمپراتۆر لە ساڵی ز دوای مردنی لویسی یەکەم جارێکی تر شانشینی فەڕەنگ ی دابەش بووەوە کە بوو بە دوو شانشین یەکێکیان شانشینی فەڕەنگی ڕۆژھەڵات بوو کە ئەڵمانیا ی ئێستای لێ پێکھات ئەوی تریشیان شانشینی فەڕەنگی خۆراوا بوو کە فەرەنسای ئێستای لێ پێکھات لە ساڵی نەوەکانی شارلمان پەیمانی ستراسبۆرج یان لە شتراسبۆرگ مۆر کرد ئەم بەڵگەنامەیەی ئەو پەیمانە بەکۆنترین ئەو بەڵگەنامە نووسراوانە ھەژماردەکرێت کە بەھەردوو زمانی توداسک و ڕۆمان نووسراوە و ڕوون کراوەتەوە کە ئەو سەردەمە بەکار ھاتووە ھەندێک لە مێژوونوسەکانی فەرەنسا ئەم پەیماننامەیە لەدایکبوونی فەرمی فەرەنسا و ھەروەھا ئەڵمانیاش دادەنێن ھەروەھا کارۆلنگیەکان تا ساڵی دەسەڵاتی شانشینی فەڕەنگ یان بەڕێوەبرد و ھەر لەو ساڵەدا شازادە ھۆگ کاپێت چووە سەر تەخت و بوو بەپاشای وڵات بەم شێوەیە نەوەیەکی تر جێگەی نەوەی پێشووی گرتەوە کە ئەویش کەپیشیەکان بوون ئەمانە ھەستان بە فراوانکردنی زەویەکانی شانشینی توانییان دەوڵەتی تازە بەڕێوەبەرن تاکو سەدەی ز ھەروەھا وەچەکانی کەپیشیەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان بەلاوەکی دەسەڵاتی فەرەنسایان بەڕێوەدەبرد تا بەرپابوونی شۆڕشی فەرەنسا لە ساڵی ز لەدوای شۆڕشی فەرەنسا دەسەڵاتی پاشانشینی کۆتایی ھات و سیستمی کۆماری ڕاگەیەندرا لەکاتێکدا بەشی سەرەکی فەرەنسا دەکەوێتە ئەوروپای خۆراوا چڕی دانیشتوان لەھەر کیلۆمەترێک چوارگۆشە دەگاتە کەس فەرەنسا لە کۆمەڵگەی نیشەنی پێکدێت کە لەم کۆمەڵگە نیشەنیانە زۆر گەورەن بەپێی ئەو سەرژمێریەی ئەنجامدراوە بەم شێوەیە یە لەسەرەتای نەوەدەکاندا ژمارەی ھاوسەرگیری دابەزی لەھەمانکاتدا پەیوەندی سەربەست زۆرتر بوو بەبێ ھاوسەرگیری کە لە ساڵی گەیشتە میلیۆن حاڵەت بەڵام گەیشتە میلیۆن حاڵەت فەڕەنسا ئەندامی گرووپی ە فەڕەنسا لەوەتەی ی کانوونی دووەمی ەوە لەگەڵ یازدە وڵاتی دیکە چوونە پاڵ یەکێتیی ئەوروووپاوە لە ساڵی ەوە دەستی بە بەکارھێنانی دراوی یۆرۆ کرد ساڵانەش بەھۆی ھەناردەکردنی بەرھەمی کشتوکاڵی وەک دانەوڵە و بەرھەمی گۆشت و خواردەمەنی بەیانییان فەڕەنسا دارییەکەیی دەگەشێتەوە ئەوەش یەکیک لەھۆکارەکان بوو کە فەڕەنسا بەھۆی ھەناردەکردنەوە لە ساڵی بڕی میلیارد یۆڕۆی دەستکەوت لەڕووی ماوەی کارکردنی کرێکارانێش لە ساڵی ماوەی کارکردنی ژنان و منداڵان بۆ کاتژمێر بۆ ڕۆژێک دیاریکرا لەچوار بەش سێ بەشی فەرەنسیەکان لەشارەکاندا دەژین کە دەکاتە لە پاریس و شارەکانی تری فەرەنسا کە خەڵکی لەخانوو باڵەخانەی زەبەلاحدا دەژین بەڵام ھەندێک لەدانیشتوانی پاریس و شارەکانی تر وایان لاپەسندە کە لەخانووی کۆندا بژین کەمترگرنگی بەئامێرو ھۆکارەکانی تری ژیان و خۆشگوزەرانی سەردەم دەدەن زۆرتر سوود لە ئامێرو دەزگای کۆن وەردەگرن وەک ئاگردانی خەڵوزو چەندین شتی تر لەھەندێک لەشارەکاندا چەند ڕێنماییو ڕێوشوێنی توند دەگیرێتەبەر بۆ دروستنەکردنی باڵەخانەی بەرز لەناو چەقی شارەکان لەبەر کەمکردنەوەی قەڕەباڵغیو پاراستنی ئارامی شارەکان لەدەوروبەری شارەکاندا چەندین شوێنی نیشتەجێبوون بۆ چینی ناوەڕاست دروست دەکرێت لەھەمانکاتدا ئامێرو ھۆکاری گواستنەوەی تایبەتیان بۆ دابین دەکرێت بۆ گواستنەوەیان بۆ سەر شوێنی کارەکانیان شوێنەکانی تری شارەکان بەڵام لەلادێکاندا نزیکەی چارەکی دانیشتوانی فەرەنسا کە دەکاتە ڕێژەی ی گشتی دانیشتوانی ئەم وڵاتە دەژین کە زۆربەیان سەرقاڵن بەڕاوە ماسیو کشتوکاڵکردنو زۆرینەی خەڵکی لادێکان وەک دانیشتوانی شارەکان سوود لەئامێرو ھۆکاری خۆشگوزەرانیو ئاسودەیی وەردەگرن زۆرینەیان لەخانووی یەک خێزانیدا دەژینو سوودمەند بوون لەئامێرەکانی وەک ئۆتۆمبیلو تەلەڤیزیۆنو سەتەلایتو بەفرگر و جلشۆر و چەندین ئامێری تر کە ژیانیان ھاوشێوەی خەڵکی شارەکانە ئەو زەویانەی کە بەروبومی کشتوکاڵی تێدا دەکەن بە بەراورد بەوڵاتانی ئەورووپا بچوکترنو ئەم پارچە زەویە بچوکانەش بژێوی تەواو بۆ دانیشتوانی ئەم لادێیانە دابین ناکەن فەڕەنسا وڵاتێکی جیھانگیریییە و بەپێی دەستووری وڵات فرە ئاینی و ئازادی لە ئایین ڕێگەپێدراوە بێ ئایینی ناوچەکانی فەرەنسا لەڕووی جوگرافیەوە جیاوازنو دوو ھەرێمی دروستکردووە کە باکوور و خۆرئاوان لەدەشتی پانو بەرینو پێچاوپێچو لەتەپۆلکەو چیا پێک دێت لەھەرێمەکانی خۆرھەڵات و ناوەڕاستو باشوری وڵات زەویەکانی فەرەنسا دابەش دەبێت بۆ ھەرێم کە ئەمانەن دەستووری کۆماری پێنجەمی فەرەنسا لەڕێگەی ڕاپرسی گشتیەوە لە ی ئەیلوولی چەسپا سەرکۆمار بەپێی دەستوور ھەر ساڵ جارێک ھەڵدەبژێردرێت پەرلەمانیش لەدوو ئەنجومەن پێکدێت کە ئەوانیش ئەنجومەنی پیران لە ئەندام پێکدێتو ئەم ئەنجومەنە بەشێوەی تیرو پشکی ناڕاستەوخۆ نیوەی ئەندامانی ھەر ساڵ جارێک ھەڵدەبژێردرێن کۆمەڵەی نیشتیمانی ئەم کۆمەڵەیە لە ئەندام پێکدێت ھەروەھا یەکەم دەسەڵاتی یاسادانانە لەوڵات فەرەنسا لەڕووی کارگێڕیەوە دابەش دەکرێت بۆ داھاتی فەرەنسا دابەش دەکرێت بۆ کیمیایەکانو خزمەتگوزاری ئوتێل کە ساڵانە چەندین گەشتیار سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن ھەروەھا فێرکردنو چاودێری تەندروستیو کاری تر دەگرێتەوە ڕاوە ماسی لەفەرەنسا نزیکەی ھەزار تەن ساڵانە ماسی بەرھەم دێت کە ماسی تونەو سەردینو چەندین جۆری تری ماسی ڕاودەکرێت فەرەنسا خاوەنی خێراترین شەمەندەفەری جیھانە ئەو شەمەندەفەرەی لەنێوان لیۆن و پاریس دا ھاتوچۆ دەکات خێرایەکەی دەگاتە کم لەکاتژمێرێک دا و ھەروەھا ھەردوو فڕۆکەخانەی ئۆرالیو چارل دیگۆل لەقەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکاننو لەچەندین شاری تریش فڕۆکەخانە ھەیە چەندین کەشتی جۆراوجۆر لەنێوان نۆکەندو ڕووبارەکاندا سەرقاڵی گواستنەوەن لەفەرەنسادا ڕۆژانە ڕۆژنامە دەردەچێت گرنگترین ئەو ڕۆژنامانەش بریتین لە ئۆست فرانس فرەنس سوار لۆمۆندو لیبراسیۆن و ھتد چەندین کەناڵی ڕاگەیاندن ھەیە کە زۆربەیان دامودەزگا حکومیە سەربەخۆکان بەڕێوەی دەبەن باجی ساڵانە بەسەر تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆکاندا دەسەپێنرێت تا ئەو کەناڵە تەلەڤیزیۆنو ڕادیۆیانە پارەدار بکرێن دەسەڵاتی یاسا لەفەرەنساپارێزەری ئازادی تاکە کەسە سیستمی یاسایی لەو وڵاتەدا دوو جۆر دادگای ھەیە چەندین دادگای تر ھەیە وەک دادگای منداڵو کارگێڕی و ھتد زمانی فەڕەنسی یاخود فەڕانسی یەکێکە لە زمانە ڕۆمانسەکان کە نزیکەی میلیۆن کەس قسەی پێ دەکەن لە ھەموو جیھان وەکو زمانی فەرمیی سەرەکی زگماکی و نزیکەی میلیۆن کەس وەکو زمانی دووەم و نزیکەی میلیۆن کەسی تر لە جیھاندا وەکو زمانێکی وەرگیراو ئەوانەی قسەی پێ دەکەن لە نزیکەی وڵاتدا بڵاودەبنەوە مێژووی زمانەکە بۆ نێوان سەدەی بۆ سەدەی دەگەڕێتەوەزمان فەرەنسا لەڕووی پەروەردەو فێرکردن بەوڵاتێکی گرنگ دادەنرێتو زانکۆکانی ئەو وڵاتە بەوە ناسراون کە ئاستی خوێندن تیایاندا بەرزەو چەندین کەس کە لەو زانکۆیانە دەرچوون بوون بە خاوەنی خەلاتی نۆبڵ ئاستی خوێندنیشی لەفەرەنسا بەم شێوەیەیە زانکۆی سۆربۆن یەکێکە لەزانکۆ بەناوبانگەکانی فەرەنسا فەرەنسا کۆمەڵێ شوێنەروار و ئاسەواری مێژوویی لێیە بەشی زۆرییان لە مۆزەخانەی لۆفەر و مۆزەخانی دۆرسی پارێزراون وەھەروەھا بورجی ئیڤڵ یەکێکە لەشوێنەوارە گەشتییارییەکانی فڕانسە کە لە ساڵی کراوەتەوە و ساڵانە گەشتیاری زۆر ڕووی تێدەکەن یاریەکانی تۆپی پێ و تێنس و جودۆ پڕ بینەرترین یارییەکانی وەرزشن لە فەڕەنساوە ھەروەھا یاری تۆپی باسکەفەڕەنسا میوانداری جامی جیھانیی فیفای و جامی جیھانیی فیفای وەھەروەھا توانی جامی جیھانیی فیفای بەدەست بھێنێت ئەمەش دوای بردنەوەی لەھەڵبژاردەی نیشتیمانیی بەڕازیل وە ھەروەھا توانیشی جامی جیھانی ی ڕووسیا بە دەست بێنێت کە لە ھەڵبژاردەی کڕواتیای بردەوە لەمیانی خولی نێوخۆیی فەڕەنساش جەماوەرەکی زۆری لەخۆ خڕکردۆتەوە و لەنێویانیش چەندین یانەی تۆپی پێی باش ھەن کە پشێبڕکێی خولەکە و خوولەکانی دیکەی ئەوڕووپاش دەکەن لەوێنەی پاریس سان گێرمان وە ئۆڵمپیک لیۆن و مۆناکۆ و بۆردۆ و مارسێلییا وڵاتی فەڕەنسا میوانداری جامی جیھانیی ڕەکبی کرد کریستۆف کیشلۆڤسکی دەرھێنەری خەڵکی پۆلەندا لە دایک بووی لە وەرشۆ شوێندانەر لە بواری فیلم و سینەما و پاڵێوراوی ئۆسکار بە ناوبانگ لە دونیادا بۆ درووستکردنی سێدانەیی ئاوی سوور سپی و دە فەرمانی موسی کیشلۆڤسکی لە شاری وەرشۆ لە دایکبوو دەگەڵ باوکی کە تووشی نەخۆشینی سیل بوو بۆ دۆزینەوەی دەرمان شار و شارۆچکەی زۆر گەڕان کاتی ساڵی لە خولێکی فێر کردنی کووژاندنەوەی ئاگر بەشداری کرد بەڵام تەنھا دوای مانگ بەجێی ھێشت بێ ھۆێەکی سەرەکی لە زانکۆی فێرکردنی تەکنیکەکانی شانۆ دەستی بە خوێندن کرد بەڵێنی دا ببێتە دەرھێنەری شانۆ بەڵام لەبەر ئەوەی لەو بوارەدا ھەلی درێژەدانی خوێندن نەبوو ھەوڵی دا سینەما درێژە بدات تا لە کۆتاییدا بگڕێتەوە سەر شانۆ زانکۆ بە جێ دێڵێت و وەک خەیات بۆ شانۆ کار دەکا و ھاوکات ھەوڵ دەدا بڕواتە قۆتابخانەی فیلمی لۆدز ھەر ئەو شوێنەی کە دوو دەرھێنەری تری بەناو بانگی دی پۆلەندا ئاندرێ واژدا و ڕۆمان پۆلانسکی لەوێ درێژەیان بە خوێندن داوە داواکارییەکی بۆ وەرگیرانی جار ڕەت ئەکرێتەوە بۆ نەڕۆشتن بۆ چەکداری بۆ دەوڵەت ئەبێتە خوێندەواری ھۆنەر و ھەوڵ ئەدا بە کەم خواردن بەر لێبوردنی سەربازی کەوێت دوای چەن مانگ تێکۆشان بۆ نەڕۆشتن بۆ چەکداری لە لایەن لۆدزوە وەر ئەگیرێ لە ھەتا کاتێک لە لایەن دەوڵەتەوە ئازادیەکی باش درابوو بە کارە ھۆنەریەکان لەو زانکۆدا بەشدار بوو بە خێرایی ھۆگریی خۆی بۆ دەرھێنانی شانۆ لەدەست دا و بڕیاری درووستکردنی فیلمی دۆکۆمێنتاری دا کیشلۆڤسکی لە دوایین ساڵی خوێندنی واتە لە ساڵی دا ژیانی ھاوسەری دەگەڵ ماریا کاوتیلۆ تاکە خۆشەویستی سەرانسەری ژیانی پێک ھێنا کچێکیان بوو لە ساڵی دا بە ناوی مارتا کیشلۆڤسکی لە تەمەنی ساڵیدا و لە ی مارچی ساڵی لە درێژەی نەشتەرگەرییەکی کراوەی دڵ بە ھۆی جڵتەی دڵەوە تێدا چوو و لە وەرشۆ زێدی خۆی نێژرا قەبرەکەی لە شوێنی تایبەتی ژمارە دایە و لە سەر قەبرەکەی پەیکەرێکی چکۆلانە دانراوە لە دوو دەست کە بە قامکەکان چوار چێوەیەکیان درووستکردووھ ھەر ئەو جۆرەی وا وەک قاپی کامێرا بە کاری دێنن لە کیشلۆفسکی خێزانەکەی ماریا و کچەکەی مارتا جێ ماوە فیلمە دۆکۆمێنتاریە سەرەتایییەکانی کیشلۆڤسکی سەبارەت بە ژیانی ڕۆژانەی جەماوەری خەڵکی شار کرێکاران و سەربازەکان بوو ئەگەرچی بە ڕوونی دەرھێنەرێکی سیاسی نەبوو بەڵام بۆی دەرکەوەت باس لە ژیانی ڕۆژانەی جەماوەری خەڵکی پۆلەندا بە زوویی تێھەڵچوون پێکدێنی دەگەڵ حکوومەت فیلمی کرێکارانی کە بۆ تیڤی سازی کردبوو بە فیلتەر و کورتکردنەوەیەکی زۆرەوە بڵاو کراوە ئەو وتوووێژی کرێکارانی نیشان ئەدا سەبارەت بە دەستلەکار کێشانەوەی گشتی کرێکاران لە دا دوای کرێکارانی بە خێرایی بەری فیلمەکانی کردە خۆدی دەسەڵاتدارەکان لە فیلمی شەرحی ژیان کە پێکھاتبوو لە لەتە چەندین کورتە فیلمی دۆکۆمێنتاری ھەڵگیراو لە دانیشتنەکانی حیزبی کۆمۆنیستی پۆلەندا و چیرۆکی پیاوێک کە چەن ئەفسەری دەسەڵات سەبارەت بە ڕووداوێک بە توندی پرسینەوەیان لێدەکرد ئەگەرچی کیشلۆڤسکی دەیگوت فیلمەکە دژبە دەسەڵات بووە بەڵام لە لایەن ھاوڕێکانییەوە ڕەخنەی لێ گیرا کە ھاوکاری حکوومەتی کردە کیشلۆڤسکی دواتر گوتی لەبەر ھۆی سەرەکی دەستی لە درووستکردنی فیلمی دۆکۆمێنتاری کێشاوەتەوە سانسۆڕی توندی فیلمی کرێکارانی کە خستوویەتە شکەوە لە دەسەڵاتداری دیکتاتۆری دا چۆن دەکرێ لە ڕاستی قسە بکرێت دیمەنێکی فیلمی وێستگە کە لە دا درووستی کرد لە دادگایەک وەک شایەت دژی کەسێک بەکار ھێنرا ئیتر وای لێھات بڕیاری دا فیلمی چیرۆکدار درووستکا نە تاکە لەبەر ئەوەی ئازادی زیاتری پێدراوە بەڵکوو لە بەر ئەوەی باشتر تێیدا دەتوانێ باسی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی بکات یەکەمین فیلمی غەیری دۆکۆمێناتاری کیشلۆڤسکی پێرسونێل لە درووستکردنی ساڵی بۆ تیڤی بوو و یەکەمین خەڵاتی لە وەر گەرت ھەر دوو فیلمی پێرسونێل و فیلمەکەی تری برین لە سەر بنەماکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی بوون پێرسونێل سەبارەت بە پسپۆڕە تەکنیکیەکانی شانۆ لە سەر ئەزموونەکانی ڕابردووی خۆی درووستکرا و برین شێواوی لە شارۆچکەیەکی بچووک دوای بەڕێوە بردنی پڕۆژەیەکی سەنعەتی نیشان ئەدا کە پلانی درووستی بۆ دانەندراوە ئەو فیلمانە لە لە سەر شێوازی وەک دۆکۆمێنتاری بوون و ئەکتەرەکانی پیشەیی نەبوون ھەروەک دوایین فیلمەکانی ژیانی خەڵکانی لە ژێر باری دەستگایەکی حکوومی دیکتاتۆر ئەخستە ڕوو ئەگەرچی بە ڕوونی باسی نەدەکرد خۆرەی کامێرا لە درووستکردنی ساڵی کە بووە بەرندەی خەڵاتی گەورەی مێھرەجانی نێودەوڵەتی فیلمی مۆسکۆ و بەختی کوێر لە درووستکردنی ساڵی ھەر لەسەر ئەو ڕیگایەی بەرھەمەکانی پێشووی بەڵام بە جەخت کردنەوەی زیاتر لەسەر بنەمای ھەڵبژاردنی ئەخلاقی تاکەکەس نەک کۆمەڵ درووستکراون ھەر لەو ماوەدا دەگەڵ دەرھێنەرەکانی ئەو سەردەمەی پۆلەندا وەک یانوز کیجۆڤسکی ئاندرێ واژدا و ئاژێنسکا ھۆڵەند بووە ئەندامی بزووتنەوەی ڕزگاری ئەو کۆمەڵەی لە سینەمادا باسی مەترسیە ئەخلاقیەکانیان دەکرد ھاوکاری کیشلۆڤسکی دەگەڵ ئەو دەرھێنەرانەی دی سەرنجی دەوڵەتی پۆلەندای ڕاکێشا و بووە ھۆی سانسۆڕی توند وێنە ھەڵگرتنی دووبارە و دەرھێنانی دووبارەی فیلمەکان فیلمی بەختی کوێر ھەتا ساڵ دوای درووستکردن بڵاو نەکرایەوە فیلمی بێکۆتایی لە دەرھێنانی ساڵی شایەد بە ئاشکرایی سیاسیترین فیلمی کیشلۆڤسکی ئەشمێردرێت ئەو فیلمە پیشاندەری دادگا سیاسیەکانی پۆلەندایە لە ڕوانگەی ڕۆحی پارێزەرێک و بێوەژنەکەی لە لایەنی ڕەخنەگران و دەسەڵاتدارانی دەوڵەت بە توندی ڕەخنە لەو فیلمە گیرا بێکۆتایی بووە سەرەتای دەستپێکردنی ھاوکاری کیشلۆڤسکی دەگەڵ دوو ھاوکاری دواتری نووسەری سیناریۆ و دەرھێنەری سینەما کریستۆف پیسیڤیچ و مۆسیقازان زبیگنێڤ پریزنێر پیسیڤیچ پارێزەرێکی دادگایەک بوو کە کیشلۆڤسکی لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی دادگا سیاسیەکان لە کاتی دەسەڵاتی نیزامیەکان بۆ بەرھەم ھێنانی فیلمێ دۆکۆمێنتاری ھەر سەبارەت بەو بابەتە سەردانی کرد لەوێدا یەکیان ناسی دواتر بووە نووسەری سەرەکی بەرھەمەکانی کیشلۆڤسکی پریزنێر مۆسیقای فیلمی بێکۆتایی دانا و دوا ئەوەش مۆسیقای زیاتری فیلمەکانی کیشلۆڤسکی ئەو داینا مۆسیقا لە فیلمەکانی کیشلۆڤسکی بە تایبەت ئەوانەی پریزنێر کاری بۆ کردە دەورێکی سەرەکی ھەیە وەک ئەوەی باسی ئەکەن مۆسیقا لەو فیلمانە وەک ئەکتەر دەوری ھەیە دە فەرمانی موسی لە درووستکردنی ساڵی زنجیرەی دە کۆرتە فیلمی ھەرکام تا خۆلکە کە لە تاوەرێک لە شاری وەرشۆ وێنە گیراوە ھەر کام لە ھەڵقەکان لە سەربنەمای دانەیەک لە دە فەرمانە بەناوبانگەکەی وا خودا داویەتی بە موسی درووستکراون ئەو زنجیرە بۆ تەلەفیزیۆنی پۆڵەندا و لەسەر پارەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا درووستکرا ئێستا ئەو فیلمە لە لایەن پسپۆڕانی بواری سینەما وەک یەکێک لە باشترین بەرھەمەکانی ھەموو زەمانەکان ستایش کراوە کیشلۆڤسکی و پیسیڤیچ ھەردوو نووسینی سیناریۆی فیلمەکانیان گرتە ئەستۆ بەڵام لە پێش دا دەیانویست ھەر ھەڵقە بدەنە دەرھێنەرێکی جیاواز درووستی بکات ئەما دواتر کیشلۆڤسکی بۆی دەرکەوت ناتوانێت سەرپەرشتی ھەموو پڕۆژەکە بکات بۆیە خۆی بووە دەرھێنەری ھەر دە ھەڵقەکە بەڵام ھەر ھەڵقە دەرھێنەری وێنەھەڵگری جیاوازی ھەبوو ھەڵقەکانی ژمارە و بە فراوانی و لە دونیادا کەوتە بەردەست بینەران بە ناوی تایبەت بە خۆیانەوە وەک فەرمانە تایبەتیان کورتە فیلمێک سەبارەت بە کوشتن و کورتە فیلمێک سەبارەت بە خۆشەویستی کیشلۆڤسکی پلانی دانابوو کە ھەڵقەی ژمارە ش وەک ئەو دوانەیتر دەرھێنانێکی بە درێژی تەواوی بدات و بە ناوی کورتە فیلمێک سەبارەت بە چاوچنۆکی بڵاوی کاتەوە بەڵام مانوویی بەرگری ئەوە بوو تاکوو ھەمین فیلمەکەی لەو ساڵەدا درووستبکات دوایین فیلمەکانی کیشلۆڤسکی کە بریتی بوون لە فیلم لە دەرەوی وڵات درووستکران زیاتر لە سەر پارەی وڵاتی فەڕەنسا و بەتایبەت دەرھێنەرێکی بەڕەگەز ڕۆمانیایی بە ناوی مارین کارمیتز ئەم فیلمانە زیاتر لە پێشو جەخت ئەکەنەوە لە سەر بنەما ئەخلاقیەکان و مێتافیزیک وەک دە فەرمانی موسی و بەختی کوێر بەڵام ھەڵماڵیاوتر ژمارەی ئەکتەری کەمتر چڵەچیرۆکی زیاتر و کەمتر بایەخدان بە کۆمەڵ بەم فیلمانە پۆلەندا زیاتر کەوتە بەر چاوی دەرەوەی ئەوڕووپا ھەر چوار بەرھەمەکە بە کەمێک جیاوازییەوە سەرکەوتوو بوون لە بواری فرۆشتن و ئابوریدا یەکەم فیلم ژیانی دوانی وێرۆنیکا لە درووستکردنی ساڵی بوو کە تێیدا ئایرێن یاکووب بە جوانی دەوری بینی سەرکەوتوویی ئەم فیلمە ڕێگای دا بە کیشلۆسکی بۆ بە دیھێنانی ئاواتی بۆ درووستکردنی دوایین فیلمەکەی سیانەی سێ ڕەنگ ئاوی سپی سوور کە ئەو ڕەنگانە ڕەمزێک بوو لە ڕەنگەکانی ئاڵای فەڕەنسا ئەو بەرھەمە ستایش و خەڵاتی فراوانی بە دواو بوو بۆ کیشلۆڤسکی لە سەرانسەر دونیادا وەک ئەمانە شێری زێڕ بۆ باشترین فیلم و شێری نۆقرە بۆ باشترین دەرھێنەر لە مێھرەجانی فیلمی وێنیز ورچی نۆقرە بۆ باشترین دەرھێنەر لە مێھرەجانی فیلمی بەرلین و ھەروەھا وەرگرتنی پاڵێوراوی ئاکادمی ئاوارد کیشلۆڤسکی لە ھێندێ دەوری سەرەکی جیاواز لە ھێندێ لە فیلمەکانی ھەر لە تاکە ئەکتەرێک کەڵکی وەر گرتە وەکوو ناوی کیشلۆڤسکی وەک یەکێک لە کاریگەرترین دەرھێنەرەکان لە ئاستی جیھانی ماوەتەوە و شێوازی کارەکانی لە زانکۆکان بە قۆتابیان فێر ئەکرێن لە دا کتێبێک ھاتە دەرەوە بە ناوی کیشلۆڤسکی لە سەر کیشلۆڤسکی تێیدا ژیان و کارەکانی کیشلۆڤسکی لە زمانی خۆیە لە سەر دیدارێکی تایبەت دەگەڵ دانوسا ستۆک کیشلۆڤسکی ھەروەھا بووە بابەتی فیلمێکی ژیاننامە نووسی وەک کریستۆف کیشلۆڤسکی من نەباشم نەخراپ لە دەرھێنانی ساڵی ی کریستۆف وێرزبیکی دوای مردنی کیشلۆڤسکی ھاروی وێنشتێن سەرۆکی کۆمپانیای میراماکس بەرپرسی بڵاو کردنەوەی بەرھەمە کۆتایییەکەی کیشلۆڤسکی لە ئەمریکا برووسکەیەکی لە ستایشی کیشلۆڤسکی لە گۆڤاری پریمیێر بڵاو کردەوە لەو نامەدا وتی کە کوێنتین تارانتینۆ ژیانی دوانی وێرۆنیکای لە مێھرەجانی فیلمی کەندا دیوە و نەک ھەر کاری لە ھەستی کردووە بەڵکوو دەگەڵ ئایرێن یاکووب ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە تووشی خۆشەویستییەکی قووڵ بووە ڕەنگە بەشێک لە وتنەکانی ژنەکەی برووس ویلیس لە پاڵپ فیکشێن بۆ ئەو نووسراوە بەڵام ئەو نەیدەتوانی کاتی وێنەھەڵگرتن لەوێدا بێت لەبەر ئەوەی لە فیلمی لە ھەمان کاتدا کایەی دەکرد ھەر سەبارەت بەو بابەتە تارانتینۆ فیلمی سووری لە کەن دیت و پێی وا بوو خەڵاتی سەرەکی مێھرەجانەکە دەباتەوە بەڵام فیلمەکەی خۆی پاڵپ فیکشێن خەڵاتەکەی بردەوە ئەگەرچی کیشلۆڤسکی بەڵێنی دابوو دوای سێ ڕەنگ دەست لە کار دەکێشێتەوە بەڵام کاتی مردنی لە سەر سێدانییەکی نوێ کاری دەکرد کە دەگەڵ پیسیڤیچ پێکەوە سیناریۆیان نوسیبوو کە بریتی بوو لە بەھەشت دۆزەخ و بەرزەک کە لە کۆمێدی خودایی دانتەوە وەرگیرابوو وەک درووستکردنی دە فەرمانی موسی سیناریۆی فیلمەکە سپاردرابوو بە چەن دەرھێنەری جیاواز بەڵام مردنی ناوەختی کیشلۆڤسکی ماوەی نەدا بزانین ھەر وەک ئەزموونی پێشوو خۆی درووستکردنەکە ئەگرێتە ئەستۆ یان ئەمجار یاسا دەگۆڕێت تاکە بەشی ئامادەکراوی ئەو سێدانەکە بەھەشت لە لایەن تام تیکوێر دروستکرا و لە ساڵی لە مێھرەجانی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆ بڵاو کرایەوە لە دوو بەشەکەی تر تاکە لاپەرەی لە نووسینی کیشلۆڤسکی لێ ماوەتەوە پیسیڤیچ پاشماوەکەی تەواو کرد و ئامادەی درووستکردنی کرد بۆیە لە ساڵی دا دەرھێنەری بۆسنیایی دانیس تانۆڤیچ و دۆزەخی بڵاو کردەوە بە دەوری سەرەکی ئەمانوێل بیرت و سێھەمین بەشی لە ساڵی دا بڵاو کرایەوە ئەکتەر و دەرھێنەری خەڵکی پۆلەندا جێرزی شتووھەر کە لە چەندانە لە فیلمەکانی کیشلۆڤسکی دەوری بینیبوو و سیناریۆی بۆ خۆرەی کامێرا نووسیبوو لە سەر سیناریۆیەکی درووستنەکراوی کیشلۆڤسکی لە ساڵی دا فیلمی ئاژەڵی گەوەرە درووستکرد کیشلۆڤسکی لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی ئەو بابەتە لە ناخی بنیامەوە دێت وا شتێک بە قیمەت بێت بۆ خواستی فەرھەنگ ئەوانەی وا ئەبێتە ھۆی پەیوەندی دانی بنیامەکان نەک جیا کردنەوەیان زۆر شت لە دونیادا ھەیە وا ئەبێتە ھۆی جیا بوونەوەی خەڵکان وەک ئایین سیاسەت مێژوو یا نیشتمانپەروەری ئەوە گرینگ نییە تۆ کێ بیت یان من کێم کاتێ ددانی تو یان من بداتە ژان ھەردوو ھەست بە یەک ئازار دەکەین ھەستەکان یەکێک لەو شتانەن و خەڵکان پێکەوە پەیوەندی دەدات لەبەر ئەوەی وشەی خۆشەویستی تاکە مانایەکی ھەیە بۆ ھەموان یان ترس یان ئازار بینین ئێمە ھەموومان بە ھۆی یەکسانەوە دەترسن و ھەر بە ھۆی یەکسان خۆشەویستی دەکەین ھەر لەبەر ئەوەیە کە من باسی ئەو بابەتانە دەکەم چۆنکا لە بابەتەکانی غەیری ئەمە بە خێرایی ھەستی بە یەکنەگرتوویی دەکەم فەرھاد پیرباڵ لەدایکبووی لە ھەولێر عێراق نووسەر لێکۆڵەر شاعیر فەیلەسووف شانۆکار گۆرانیبێژ مامۆستای زانکۆ و ھونەرمەندە خەڵکی باشووری کوردستانە لە ھەولێر دادەنیشێت فەرھاد پیرباڵ ساڵی زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواوکردووە ھەمان ساڵ چووەتە ڕیزی یەکێتیی نووسەرانی شاخەوە ھەر لە ناو یەکێتی نووسەرانی شاخیش یەکەم کتێبی چاپ کردووە کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی ماڵئاوا ئەی وڵاتەکەم بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازیی نەکات چووەتە ئێران ھەشت مانگ لەوێ ماوەتەوە دوایی چووەتە ئەڵمانیا ئینجا دانمارک و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە بە زەمالەی حکوومەتی فەڕەنسا کە لەلایەن ئەنیستیتۆی کوردی پاریسەوە دابەش دەکرا چووەتە فەڕەنسا پیرباڵ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی گەڕاوەتەوە کوردستان ھەفتەیەک دوای تەواوکردنی دکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن لە بواری مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی لە ساڵی لە زانکۆی سەلاحەدین دامەزراوە فەرھاد زۆرجار ڕەخنەی لەتێنەگەیشتنی کورد ھەبووە لەبەرامبەر کارەکانی لە بەرنامەی کەوانەی سوور لە کەناڵی ڕووداو وتی قەرەج شێتەکانی خۆیان فڕێنادەن بەڵام ئەنگۆ ئەمنتان فڕێدایە لە ی تەممووزی فەرھاد پیرباڵ ئاگری بەردایە ماڵی وەفایی کە دەزگایەکی کتێبە لەسەر قسەی خۆی ئەم کارەی کردووە لەبەرئەوەی مافی بەرھەمەکانی پێنەدراوە بەھۆی ئەم کارەیەوە دەستگیرکرا و دواتر لەدادگا ئازادکرا و لە ی کانوونی دووەمی داوای لێبووردنی لە دەزگاکە کرد دواى ئەوەى لەساڵی ەوە لە زانکۆ دەرکرابوو بەپێی فەرمانێکى ئەنجوومەنى وەزیران لە ی حوزەیرانی دووبارە لە زانکۆی سەڵاحەدین دامەزرێندرایەوە فەرھاد پیرباڵ سەرەتا لەگەڵ تەرزە جاف ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ ئەودا کچ و کوڕێکیان بوو بەناوەکانی ڕۆدان و تنۆک دواتر لە تەرزە جیابوویەوە لە ساڵی ھاوسەرگیری دووەمی لەگەڵ ئالا دڵشاد کرد کە دەرچووی بەشی یاسای زانکۆی حەیاتە ھەر لە ھەمان ساڵدا لەگەڵ ئالا جیابوونەوە پیرباڵ کاتێک کە لە دانمارک و ئەڵمانیا بووە سەرپەرشتیاری بەشی ئەدەب بووە ھەروەھا وەکوو پەیامنێر و ئەندامی دەستەی نووسەران لە زۆرێک لە گۆڤارەکانی وەکوو خەرمانە و نودەم لە ستۆکھۆڵم یەکگرتن و دەروازە لە دانمارک ھیوا لە پاریس ھەروەھا گەلێک گۆڤاری دیکەش وەکوو دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکان کاری کردووە لە کە ھاتووەتەوە کوردستان لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەرپرسی لاپەڕە بووە لە گۆڤاری وەرگێڕان سەرنووسەر بووە کە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دەردەچوو ھەروەھا لە زۆر گۆڤار و بڵاوکراوەی دیکە وەکوو نووسەر یان سەرنووسەر بەشدار بووە ئاڵای ئیتاڵیا پێکھاتووە لە سێ ڕەنگی سەۆز سپی و سوور کە لە باری ڕاوەستاو و بە یەک ئەندازە لە پاڵ یەکدان لەوەتەی ی کانوونی دووەمی ئەمە ئاڵای فەرمیی کۆماری ئیتالیایە ئەو ڕەنگانە لە بنەمادا لە پاش شکستھێنانی ئیتاڵی لە دوای ساڵی لە ژێر کاریگەری فەڕەنسییەکاندا ھەڵبژێردراون ئەوەش وەکۆ نموونەیەکە لە ئاڵای سێ ڕەنگی فەڕەنسا کە لە ساڵی دا دانراوە ھەرکام لەو ڕەنگانە بە واتایەک دێن ڕەنگی سەوز بە واتای سرووشت سپییەکەی بە واتای بەفری سەر زنجیرە کێوەکانی ئاڵپ و سوورەکە بە واتای ئەو خۆێنەیە کە بۆ سەربەخۆیی ئەو وڵاتە پێشکەش کراوە بە پێی ھندێک سەرچاوە سەوز بە واتای ھیوا سپی بیر و باوەڕ و سوورەکە بە خێرخۆازی دەژمێردرێن ئاڵای فەڕەنسا ساڵی بە بۆنەی ھەمین ساڵڕۆژی پەسەندکرانی ئەو ئاڵا سێرەنگە ڕۆژی ی کانوونی دووەم وەکوو ڕۆژی ئاڵای نەتەوەیی ڕاگەیندراو و لەو ساڵەوە ھەر ساڵ یادی دەکرێتەوە لیۆناردۆ دی سێر پیێرۆ داڤینچی ی نیسانی ی ئایاری ماتماتیکزان ئەندازیار پسپۆڕی لەششیکردنەوە وێنەکێش پەیکەرتاش بیناساز گیاناس مۆزیکزان و نووسەری بەناوبانگی خەڵکی ئیتاڵی لە ی نیسانی ساڵی ی زایینی لەدایکبووە و لە ی ئایاری ساڵی کۆچی دوایی کردووە لێوناردۆ زیاتر وەک نموونەی سەرەتایی بنیامی ڕێنێسانس دەناسن کەسێک وا ھەستی سەرنجوردی ڕاگیرنەکراوی تەنھا بە ھێزی خۆلقێنەری سۆکنا ئەھات یەکێک لە گەورەترین وێنەکێشەکان دەناسرێت بەڵام بە دڵنیایەوە تاکە بنیامێک بوو تا ئێستا ئەو ھەموو بەھرەی جۆربەجۆری بووە زیاتری ناوبانگی لێوناردۆ بۆ کێشانی دوایین شێو و مۆنالیزا بووە وەک مناڵێ نایاسایی زۆڵ لە پەیوەندی پیێرۆ داڤینچی و کاترینا ژنێکی دێھاتی لە گوندی ڤینچی سەر بە شاری فلۆڕەنس ھاتە دونیا لە کارگەی وێنەکێشی بەناوبانگی فلۆڕەنسی وێڕۆچیۆ خەریک کار بوو زیاتری ژیانی کاری تەمەنی لاوی لە خزمەت لۆدۆڤیکۆ ئیل مۆرۆ لە شاری میلان ڕابرد دواتر لە شارەکانی ڕۆما بۆڵۆنیا و ڤێنیز کاری کرد و ساڵانی دوایی تەمەنی لە فەڕنسا و لە ماڵێکدا ڕابرد کە فڕانسیسی یەکەم وەک خەڵات پێی بەخشی لێوناردۆ لە سەردەمی خۆی وەک وێنەکێش ناوبانگی ھەبوو و ھەروا ئێستاش دوودانە لە بەرھەمەکانی وا لە دونیادا ناسراون مۆنالیزا و دوایین شێو کە بە زیاترین ژمارە لە ڕوویەوە کێشرانەتەوە و کۆپی لێ ھەڵگیراوە ھەروەھا ئەمانە بە ئایینیترین تابلۆکانی تەواوی زەمەنەکان دەزانن و تەنھا تابلۆی خوڵقاندنی ئادەم میکێلانجێلۆ دەتوانێ بە ناوبانگیان بگاتەوە وێنەکێشاوەکەی لێوناردۆ بە ناوی پیاوی ڤیتروڤی وەک شاندەری فەرھەنگ چاو لێدەکرێ و لە سەر ھەموو شتێک لە یۆرۆ تاکوو کتێبی دەرس و تیشێرت دووبارە کێشراوە بە ھۆی جۆراوجۆر تەنھا دانە لە بەرھەمەکانی لە پاش خۆی بەجێ ماوھ لەگەڵ ئەو چەند کارە پاشماوە دەفتەری نووسینە تایبەتییەکانی خۆی کە بە چەندین کێشراوە دیاگرامی تەکنیکی وێنە کێشاوەکانی لە سرووشت و ھێندێ لە بیرەوەرییەکانی خۆی تێدابوو ماوەتەوە بۆ یارمەتیدانی خەڵکانی سەردەمانی دوای خۆی ھەرواکە ھونەرمەندی ھاوسەردەمی مایکڵ ئانجڵۆ وای کرد لێوناردۆ بۆ دارا بوونی بەھرەی خوڵقێنەری زۆری ستایش کراوە ئەو سیمایەک لە ھێلیکۆپتەر تانک یەکخەری تیشکی ھەتاو و ژمێرەری بۆمان کێشاوەتەوە ھەرەوەھا تیئۆریایەکی ناتەواو لە سەر زانستی ناسینی چینەکانی زەوی خستووەتە بەر دەست ھەڵبەت ژمارەیەکی کەم لە ئایدیا سەرەکییەکانی کاتی ژیانی خۆی ھاتنە درووستکردن بەڵام ھێندێ لە خۆڵقێنراوە بچووکەکانی وەک قڕقڕییەکی خۆکار و پێکھاتەیەک بۆ تاقی کردنەوەی ئەندازەیی درێژبوونەوەی تەل ھەر ئەو سەردەمە درووستکران وەک زانا و تێگەیشتوویەک بووە ھۆی پێشکەوتنی زانست لە بوارەکانی پێکھاتەی لەش و توێکاری ئەندازیاری درووستکردنی شار ھایدرۆدینامیک و ئۆپتیک لێوناردۆ لە ئەپریلی ساڵی زایینی کاتژمێر دوای نیوشەو لە شارۆچکەی تووسکانی سەربە ڤینچی بەشی خوارەوەی ڕووباری ئارنۆی ناوچەی فلۆڕەنس لە دایک دەبێ وەک مناڵی نایاسایی زۆڵ مێسێر پیێرۆ فرۆزینۆ دی ئانتۆنیۆ دا ڤینچی بەڵگەنامە نووسێکی خەڵکی فلۆڕەنس و بانە خیام کچە دێھاتییەک کە گۆمان دەکرێ کۆیلە و بەکرێگیراوێک لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بووە لێوناردۆ لە کاتی لە دایکبوونی ناوی بنەماڵەیی نەبووھ دا ڤینچی واتە مانای ئەدات واتە یانی خەڵکی ڤینچی جا ھەر بۆیە ناوی تەواوی مانای ئەمەیە لێوناردۆ کوڕی سێر پیێرۆ خەڵکی ڤینچی سەبارەت بە ژیانی سەردەمی میرمنداڵی لێوناردۆ زانیاری کەم بەدەستەوەیە ساڵی ھەوەڵی تەمەنی لە گوندی ئانچانۆ ڕابرد دوای ئەوە لە ماڵی باوکی باپیری و مامی فرانچێسکۆ لە شاری وێنیز ژیانی بەسەر برد باوکی ژنێکی لاوی بەتەمەن ساڵی ھێنا گەرچی ئەو ژنە لێوناردۆی منداڵی خۆشئەویست بەڵام ھەر بە لاوی کۆچی دوایی کرد ئەو ژنە لە ژیانی ئەو سەردەمی لێوناردۆ تاکە دوو ڕوودا باس کراون کاتێ بەرزەحەوایلکەیەک بە ئاسمانەوە بە سەر لانکەکەیدا تێدەپەڕێ دەکەوێتە خوار و پەلی بە ڕوخساری لێوناردۆ دەخشێ و برینداری دەکا ئەوی تر کاتێکە بۆ سەیران دەڕواتە کوێستان لەوێ ئەشکەوتێک ئەدۆزێتەوە ئەگەرچی وەک منداڵ دەترسێ لە چوونە ژوورەوە لە تاریکیدا بەڵام ھەستی کۆڵەرەوەی ھانی ئەدات تا بڕواتە ناوەوە تاکوو بزانێ چی تێدایە ژیانی پێشووی لێوناردۆ ھەمیشە جێگەی ئەگەر و مەزەندە بووە وازاری نووسەر کە لە سەدەی دا دەژیا و ژیاننامەنووسی وێنەکێشەکانی ڕێنێسانس بووە بۆمان دەڵی کە چۆن پیاوێکی لادێیی داوا لە باوکی لیۆناردۆ دەکات تا کوڕە بەھرەدارەکەی لە سەر لەوحێک وێنەیەکی بۆ بکێشێتەوە و لێوناردۆ لە جوابی ئەو داخوازییەدا چەن مار دەکێشێت وا ئاگر لە دەمیان فڕ دەدەنە دەرەوە باوکی ترس دایدەگرێ و بە خێرایی ئەو وێنە دەفرۆشێت بە بازرگانێکی فلۆڕەنسی کەلوپەلی ھونەری و ئەویش دواتر دەیفرۆشێ بە دووکی میلان لە جیاتی لوەحەکە باوکی وێنەیەک لە دڵێک و تیرێک با ناوەڕاستدا تێپەڕیو ئەدات بە پیاوی لادێیی لە ساڵی دا و تەمەنی ساڵی لێوناردۆ ئەبێتە بەردەستی یەکەک لە گەورەترین ھۆنەرمەندانی ئەو ڕۆژگارە بە ناوی ئاندرا دی کیۆن ناسراو بە وێرۆچۆ کارفێرگەی وێرۆچۆ سەنتەری ئەدەب و ھۆنەری شاری فلۆڕەنس بوو و ئەوە زانیاری زۆری خستە بەردەست لێوناردۆی لاو ئەو وێنەکێشە بەناوبانگانەی دی وا لە کارفێرگەکەدا بەشدار بوون یا لەوێ بەردەست بوون و بوون لەوێدا لێوناردۆ دەگەڵ لێگەیشتوویانی زۆر ئاشنا بوو و گەلێ شارەزایی تەکنیکی کەوتنە بەرچاوی و وادەی کەڵک وەرگرتن لەوانەی دۆزییەوە لەوانە زانستی کیمیا زانستی دەرھێنانی و کار بە ئاسن گەچ گرتنەوە کارکردن بە چەرم و دارتاشین بوون و دەگەڵ ھەموو ئەمانە کە تێیدا بووە شارەزا خۆی وەک نیگارکێش و پەیکەرتاش ناوبانگی بوو زۆرینەی بەرھەمەکانی کارفێرگەی وێرۆچۆ بەرھەمی فەرمانبەرەکانی بوو وەک ئەوەی وازاری بۆمان دەڵێ ڵئۆناردۆ بۆ کێشانی تابلۆی تەعمیدی مەسیح بە کێشانی ئەو فریشتە بچکۆلە وا عابای عیسای ڕا گرتووە یارمەتی وێرۆچۆی ئەدا بەڵام ئەو کارەی ھێند جوانتر لە وەستاکەی کرد کە وێرۆچۆ قەڵەمی دانا زەوی و چیتر وێنەی نەکێشا ھەڵبەت ئەمە لەوانەیە زیادپێوەنان بێت لە ھەڵسەنگاندنێکی وردتری وێنەکە کەڵک وەر گرتن لە شێوازە نوێکانی بەکارھێنانی ڕەنگە چەورەکان بەرچاوخستنی دیمەنەکانی سرووشت ئەو بەردانەی لە بن ئاوەکەدا دیارن و ھەروەھا شێوەی ڕاوەستانی عیسا ھەموو بەڵگەن بۆ بەدی کردن دەست و پەنجەی لێوناردۆ لە کێشانی ئەو تابلۆدا لە ساڵی دا و لە تەمەنی ساڵیدا لە لایەن یەکێتیی لووکای پیرۆزەوە بووە خاوەن پلەی وەستایی یەکێتیی لووکای پیرۆز یەکێتیی ھونەرمەندان و پیزیشکان بوو بەڵام تەنانەت دوای ئەوەی باوکی ئەوی لەسە کارفێرگەکەی دانا پەیوەندی دەگەڵ وێرۆچۆ ئەوەندە زۆر بوو کە درێژەی دا بە ھاوکارییەکانی دەگەڵ ئەو مامۆستایەی کۆنترین بەرھەمی خاوەن مێژووی لێوناردۆ وێنەیەکی بە قەڵەم کێشراوە لە گوندی ئارنۆ کە لە ی ئەگۆستی دا کێشراوە گۆمان دەکرێ لێوناردۆ خۆی دووجار بووبێتە مۆدێل بۆ وێنەکێشانی وێرۆچۆ دانەیەکی بۆ پەیکەری بڕۆنزی داود لە بارگێلۆ و فریشتەی میکائیل لە پێشینەی دادگایەک لە نیشان ئەدات لێوناردۆ و پیاوی لاوی دیکە تۆمەتبار کراون بە ھێندی کاری سێکسی پێکەوە بەڵام دواتر لەو تاوانە ڕزگار دەبن لەو کاتەوە چی تر پێشینەیەک سەبارەت بە کارەکانی تەنانەت شوێنی بەسەر بردنی ژیانی لەبەر دەست نییە ئەگەرچی وادیارە کە لێوناردۆ لە نێوان ساڵانی تا لە شاری فلۆڕەنس خاوەن کارفێرگەی تایبەت بە خۆی بووە لە ساڵی کێشانی وێنەیەک لە مێحرابی کەنیسەی و لە ساڵی دا کێشانی تابلۆی بۆ دەیری پێی سپێردرا گرێبەستی کێشانی ئەو وێنە گرینگانە کاتێ لێوناردۆ بۆ میلان دەڕوات ھەڵدەوەشێتەوە وەکوو وازاری بۆمان باس دەکات لێوناردۆ لە بواری مۆسیقاشدا بەھرەی سەیری بووھ لە دا چەنگێک لە نوقرە بە ڕوخساری سەری ئەسپ درووست دەکات لێوناردۆ بۆ بردنی ئەو چەنگە وەک خەڵاتی مانەوەی ئاشتی دەنێرێ بۆ شاری میلان لای لۆدۆڤیکۆ ئیل مۆرۆ دووکی میلان لێوناردۆ نامەیەک دەنێرێ بۆ لۆدۆڤیکۆ و باسی ئەو ھەموو شتە جیاوازە دەکات کە دەتوانێ فێریان بێت لە بواری ئەندازیاریدا و ھەروەھا وەبیری دەھێنێتەوە کە دەتوانێ وێنەش بکێشێت لە نێوان ساڵەکانی تا لێوناردۆ لە شاری میلان درێژەی دا بە کارەکانی لێوناردۆ وەک وێنەکێش بە کار دەگیرێ بۆ کێشانی وێنەی بۆ ڕێخراوی سگپڕی پاک و ھەروەھا تابلۆی دوایین شێو بۆ کەنیسەی سانتا ماریا کاتی بەسەر بردنی ژیان لە میلان لە نێو لیستی بنەماڵەی لێوناردۆ بۆ ماڵیات ناوی ژنێک وەک کاترینا ھاتووە کە بە مردنی ئەو ژنە و لێکۆڵینەوەی بەڵگەی خەرجی ناشتنی دەر دەکەوێ کە ئەوە دایکی لێوناردۆ بووە لێوناردۆ کاری لە سەر زۆر پڕۆژەی جیاواز دەکرد بۆ لۆدۆڤیکۆ وەک ئامادەکردنی شانۆ بۆ ھۆڵی ڕۆژە تایبەتەکان داڕشتنی پیلانێک بۆ درووستکردنی گۆمبەز بۆ کەنیسەی گشتی شاری میلان و مۆدێلی ئەسبسوارێک بۆ بینای یادبوودی فرانچێسکۆ سفۆرزا دووکی پێش لۆدۆڤیکۆ بۆ درووست کردنی ئەوە تۆن بڕۆنز دارژا لەو شوێنە ئەو بینای یادبوودە بۆ ماوەی چەن ساڵ ناتەواو مایەوە ھەڵبەت ئەوە شتێکی ئاسایی بوو لای لێوناردۆ لە ساڵی دا مۆدێلی قوڕینەی ئەسپەکە ئامادە بوو ئەو بینایە لە قەبارەدا لە تاکە دوو بینا گەورەکەی سەردەمی ڕێنێسانس واتە پەیکەری لە و کاری وێرۆچۆ لە وێنیزدا پێش کەوت و دواتر بە بە مانای ئەسپێ گەورە ناویان نا لێوناردۆ دەستی بە وردەکارییەکان کرد لە سەر پلانی داڕشتنی پەیکەرەکە ئەگەرچی مایکەل ئانجێلۆ بڕوای وا بوو ڵێۆناردۆ ناتوانێ ئەو کارە تەواو بکات لە نۆوەمبری دا لۆدۆڤیکۆ ھەموو بڕۆنزەکەی دا تاکوو بۆ درووستکردنی تۆپ بەکاری بھێنن بۆ پاراستنی شار لە ھێرشەکانی چارڵزی ھەشتەم لە دەستپێکی شەڕی دووھەمی ئیتاڵی لە دا ھێزە داگیرکەرەکانی فەڕنسا مۆدێلە قەبارە تەواوە قوڕینەکەی ئەسبسوارەکە وەک نیشانە بۆ مەشقی تۆپ ھاویشتن بەکار دێنن لەگەڵ لە دەسەڵات لاچوونی لۆدۆڤیکۆ سفۆرزا لێوناردۆ لەگەڵ خزمەتکارەکەی سالەی و ڕفێقە ماتماتیکەوانەکەی میلان بۆ وێنیز بەجی دەھێڵن لەوێ وەک ئەندازیار و ئەرچیتەکتی نیزامی بە کار دەگیرێ بۆ بەرخستنی ڕێگەیەک بۆ پاراستنی شارەکە لە ھێرشە دەریایییەکان لە ساڵی دا لێوناردۆ لەگەڵ خزمەتکارەکەی دەگەڕێنەوە فلۆڕەنس و دەبنە میوانی لە کەنیسەی لەوێ کارفێرگەیەکیان بۆ ئامادە دەکەن کە چۆن وازاری بۆمان باس دەکات لێوناردۆ لەوێدا کارتۆنی درووست دەکات کە دەبێتە جێگەی سەرسووڕمانی ھەموان و خەڵک بە گەنج و پیرەوە لە ژن و پیاو بۆ سەیری کۆ دەبنەوە لە ساڵی دا لێوناردۆ دەبێتە فەرمانبەری قەیسەر بۆرجا کوڕی پاپ ئەلەکساندری شەشەم و وەک ئەندازیار و پسپۆڕ و ئەرچیتەکتی نیزامی کاری بۆ دەکات و بۆ ئەوەش تەواوی ئیتاڵی بە سەفەر بە سەر دەکات لە ئۆکتەبری دا دەگەڕێتەوە فلۆڕەنس و دیسان ئەبێتە ئەندامی یەکێتیی لووکای پیرۆز و دوو ساڵ کات تەرخان دەکات بۆ کێشانی وێنەیەک لە سەر دیوار بە ناوی بۆ و دەگەڵ مایکەل ئانجێلۆ پێکەوە دادەڕێژن لە ساڵی دا ئەندامی ئەو گرووپە بوو وا دەیانویست شوێنی پەیکەری داود دژی خواستی خولقێنەرەکەی مایکەل ئانجێلۆ بگۆڕن لە ساڵی دا گەڕاوە شاری میلان زۆرتری شاگردە سەرکەوتووەکانی لێوناردۆ یان شوێنگرەکانی ڕەگەکەی ئەوانەی دەیانناسی یان کاریان دەگەڵ کردبوو لە شاری میلان بریتی بوون لە و ئەگەرچی زۆر لە میلان نەمایەوە لەبەر ئەوەی باوکی لە دا کۆچی دوایی کردبوو و لە گەڕایەوە فلۆڕەنس تا تێبکۆشێ گرفتەکانی دەگەڵ براکانی لەسەر پاشماوەکانی باوکیان چارەسەر بکات لە ساڵی دا گەڕایەوە میلان و لە ماڵی خۆی لە و لە بەشی درێژەی بە ژیان دا لێوناردۆ زیاتری کاتی خۆی لە ساڵانی ھەتا لە لە واتیکان لە ڕۆما بەسەر برد ئەو شوێنەی ڕافائێل و مایکەل ئانجێلۆ ھەر لەو کاتەدا خەریک تێکۆشان بوون تێیدا لە تشرینی یەکەمی دا فرانسیسی یەکەمی فەڕنسا میلانی داگیر کردەوە لە نۆڤەمبری ھەر ئەو ساڵەدا لە دانیشتنێک بۆ چاو پێکەوتنی فرانسیس دەگەڵ پاپ لێوی دەھەم لە شاری بۆلۆگنا لێوناردۆش ئامادە بوو لێوناردۆ بۆ درووستکردنی شێرێکی مەکانیکی بە کار گیرا کە بتوانێ بۆ پێشەوە ھەنگاو ھەڵگرێت و سینگی بکرێتەوە و باخەیەک گوڵی سوێسنی لێ بێتە دەر بۆ فرانسیسی پاشا لە دا لێوناردۆ ئەبێتە ئەندامی ھێزەکانی فرانسیسی یەکەم و ھەر بۆیە بەرچاوی پاشا دەکەوێت و ماڵێکی وەک کۆشکی پێ دەدرێ لە و ھەروا ساڵی دوایینی تەمەنی لەوێدا بەسەر کرد لەو ساڵانەدا سەرجەم سکوودی مووچە لە پاشا وەرگرت لێوناردۆ لە ی مەی دا لە کۆچی دوایی کرد فرانسیسی یەکەم پاشای ئەو کات ببوە ھاوڕێی نزیکی تەنانەت وەک ئەوەی وازاری پێمان دەڵێ کاتی مردن لێوناردۆ سەری لە باوش پاشادا بوو ئەگەر چی ئەمە لە لایەن ھونەرمەندان بە تایبەت فەڕنسییەکان بۆ کارە ھونەرییەکان زۆر پێشوازی لێکراوە بەڵام ئەمە زیاتر لە ئەفسانە دەچێ تاکوو ڕاستی ھەر وازاری دەڵێ کە لێوناردۆ لە ڕۆژانی کۆتایی تەمەنی دەنێرێ بە شوێن پیاوی ئایینیدا تاکوو ددان بنێتە سەر ھەڵەکانی ژیانی تاکوو پاکی پیرۆز وەربگرێت لێوناردۆ لە کەنیسەی لە قەڵای ناژرا بە ئارەزووی خۆی تاکە سواڵکەر دەگەڵ تابووتەکەی ڕێگەیان پێوا مێلزی ھاوڕێ نزیکەکەی بووە جێبەجێکەری کارەکان دوای مردنی و ھەروا میراتگری بۆیە پووڵ وێنەکان ئامێرەکان کتێبخانە و بەرھەمە تایبەتییەکانی لێوناردۆ پاش مردنی کەوتە لای ئەو لێوناردۆ بۆ نزیکەکانی ھەرکام شتێکی میرات دانابوو بۆ سالای شاگرد وا کاتێکی زۆریان پێکەوە بە سەر برد و وەک ھاوڕێی بوو ھەروا پێشخزمەتەکەی باتیستا ھەریەک نیوەی باخی مێوێکیان میراتی دانا بۆ براکانی زەوی و زارێکی زۆر و تەنانەت بە ژنە خزمەتکارەکەی عابایایەکی بەنرخی بەخشیبوو کاتێ لێوناردوو بووە شاگردی کارفێرگەی وێرۆچۆ ھاوکات بوو دەگەڵ تەواو بوونی سەردەمی ھوونەرمەندانی گەورەی وەک دۆناتیلۆ مامۆستای ویرۆچۆ وێنەکێش ئۆچێلۆ پیێرۆ دێلا فرانچێسکا فرا فیلیپۆ لیپی پەیکەرتاش لووچا دێلا ڕۆبا و نووسەر ئالبێرتی سەردەمی داھاتوو تایبەت بوو بە وێرۆچۆ مامۆستای لێوناردۆ ئانتۆنۆ پۆلیۆلۆ و پەیکەرتاش مینا دا فێزۆلێ سەردەمی لاوی لێوناردۆ لە فلۆڕەنسێکدا تێئەپەڕی وا ڕازاوە بوو بە بەرھەمەکانی ئەو ھونەرمەندانە وەک ماساچۆ ھونەرمەندی ھاوسەردەمی دۆناتێلۆ و ئەو کەسەی کێشانی ڕۆخسارەکانی لە سەر دیوار بەکار گرت و بە ڕیالیزم و ھەستۆکی ڕازانییەوە ھەروەھا گیبێرتی کە تابلۆی دەروازەی بەھەشتی کێشا و توانی وردەکارییەکان بخاتە بەرچاو و شێوازە جیاوازەکان پێکەوە بە کار بگرێت پیێرۆ دێلا فرانچێسکا ئەو کەسەی وا بە وردی کاری لەسەر پێرسپێکتیڤ کرد و یەکەمین وێنەکێش بوو کە خوێندنی زانستی لەسەر بەکارھێنانی ڕووناکی کرد ئەو زانیاریانە و ھەروەھا نووسراوەکای ئالبێرتی کاریگەری بوو لە سەر لاوانی بەھرەداری ئەو سەردەمە و بەتایبەت لەسەر لێوناردۆ ڕوانگەی و کارە ھۆنەرییەکانی وەسفی ماساچۆ لە ڕوخساری شێواو و ڕووتی ئادەم و حەوا کاتی جێھێشتنی بەھەشت دیمەنێکی خستە بەرچاو لێوناردۆوە تا لە ڕووناکی و سێبەر کەڵک وەربگرێ بۆ نیگارکردنی قەبارەی جیاوازی بنیامەکان بە شێوازێک کە بە کەڵکی چەرخی فێرکردنی وێنەکێشانەی بێت کاریگەری بیرۆکەی ئینسانی کارەکانی دۆناتێلۆ بەتایبەت داود لەسەر ئەو وێنانەی لێوناردۆ دواتر کێشای بە جوانی دیارە بە تایبەت لە کەلپوورێکی باو لە فلۆڕەنس لەو سەردەمەدا بەکار ھێنانی وێنە یان پەیکەرەی بچکۆبۆ مێحراب بوو لە کارفێرگەی فیلیپۆ لیپی وێرۆچۆ و ھەروەھا خێزانی بە بەھرەی دێلا ڕۆبیا ژمارەیەکی زۆر لەوانە لە شوشە و لە قوڕی سپی درووستدەکران لە وێنەکانی لێوناردۆ لە مرییەمی پیرۆز وا لە سەردەمی زوودا کێشراون وەک و شوێنی ئەو کەلپوورە دەبیندرێت کاتێ بەتایبەت جەخت لەسەر تاکەکەس دەکات و بەتایبەت سەبارەت بە مرییەمی پیرۆز لار کێشراوە بە نیسبەت مناڵی عیساوە لە بەرامبەریدا ھەر ھەمان شێواز لە وێنەکانی دواتری وەک دەبیندرێت لێوناردۆ دەگەڵ بووتیچێلی گیرلاندۆ و پێروجینۆ ھاوچەرخ بوو ئەگەرچی لە چاو ئەوان نەختێک کەمتەمەنتر بوو لێوناردۆ لە کارفێرگەی وێرۆچۆ ئەوانی ناسی و پێکەوە کاریان کرد و ھەر وا لە قۆتابخانەی مێدیچی بووتیچێلی خۆشەویستی بنەماڵەی مێدیچی بوو ھەر بۆیە سەرکەوتنی وەک وێنەکێش گەرەنتی بوو ئەوان زۆر بەباشی ئەو کارانەی وا پێیان سپێردرابوو لە لایەن کڕیارە بەناوبانگەکانەوە تەواویان دەکرد و ستایش دەکران بۆ ئەوانە گیرلاندۆ بۆ توانای نیگارکردنی دەوڵەمەندی ھاووڵاتییە فلۆڕەنسییەکان لە دیوارکێشراوەیەکی گەورەی ئایینی و پێروجینۆ بۆ توانای نیگارکردنی فریشتەکان و پیرۆزەکان جوانی و پاکیان لە دیوارکێشراوەدا سەرەڕای ئەوھەموو سەرسامی و ناوبانگەی کە لیۆناردۆ وەک زانایەک و داھێنەرێک بە دەستی ھێنا بۆماوەی زیاتر لە ساڵ وەک وێنەکێشیش ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد ژمارەیەک لەو تابلۆیانەی کە داڤینشی بە خاوەنی ساغ بۆتەوە یاخود دراونەتە پاڵ ئەو بە مەزنترین شاکارەکان دانراون ئەم تابلۆیانەش ناسراون و بەناوبانگن بەھۆی کوالێتییەکانیانەوە کە لە لایەن چەندین زانا و ڕەخنەگری جیھانی گفتوگۆی لەسەر کراوە و چەندین قوتابیش دووبارە وێنەیان کێشاوەتەوە لە نەوەدەکانی سەدەی پانزەھەمدا لیۆناردۆ ئیدی بە نیگارکێشی ئاسمانی ناسرابوو ئەو کوالێتیانەی کەوا لە تابلۆکانی لیۆناردۆ دەکات کە دانسقە دەربکەوێت بریتین لە بەکارھێنانی بیرۆکە و ڕێگەی نوێ بۆ ڕەنگکردن و ھەبوونی زانیاری تەواو لەسەر توێکاریی ڕووناکی ڕووەکناسی زەوی ناسی و حەز کردنی بەزانستی ھەڵسەنگاندنی کەسایەتی لە ڕێی خوێندنی زمانی جەستە و شێوازی بەکارھێنانی ھەستەکان بۆ دەربڕین ھەروەھا بەکارھێنانی نوێگەری لە پیشاندانیشێوەی مرۆڤ لە داڕشتن بەبەکارھێنانی خوازەی ھێمایی و بەکارھێنانی پلەکاری وردی تۆنەکان ئەم ھەموو کوالێتیانە بەیەکەوە لە تابلۆکانی مۆنالیزا و کۆتا ژەم و بەردە بێگەردەکان بە دیار دەکەوێسەرەتای کارەکانی لیۆناردۆ دوای کێشانی تابلۆی تەعمیدی مەسیح بە ھاوکاری ڤێرۆکیۆ توانی سەرنجی خەڵک بۆ خۆی ڕابکێشیت دوو لە تابلۆکانی لیۆناردۆ لە گەلەری ڤێرۆکیۆ بە دیاردەکەوێ کە ھەردووکیان لە تابلۆی موژدەن تابلۆی موژدە یەکێکە لە کارە تەواو بووەکانی لیۆناردۆ یەکێک لە تابلۆکان بچووکە درێژییەکەی سانتیمەترە و بەرزییەکەشی سانتیمەترە لۆرینزۆ دی کریدی توانی ئەم تابلۆیە بە قەبارەیەکی گەورەتر دروست بکات ئەمەش وای کرد لەتابلۆکەی لیۆناردۆ جیاوازتر دەربکەوێ تابلۆکەی دووەم زۆر لە تابلۆی یەکەم گەورەترە کە درێژییەکەی دەکاتە سانتیمەترە لیۆناردۆ لە ھەردوو تابلۆکەدا ھاوشێوەی دوو تابلۆ بەناوبانگەکەی فرا ئەنگلیکۆ ڕێکخستنی یاسایی بەکارھێناوە دەربارەی ھەمان بابەتە کە تێیدا حەزرەتی مەریەم کڕنوش بۆ لای ڕاست دەبات و فریشتەیەکیش لە لای چەپەوە بە جلێکی بریسکەدار و بە چەپکێک لە گولشرە و باڵە بەرزکراوەکانی لێی نزیک دەبێتەوە لە تابلۆ بچووکەکەدا ماری چاوی خۆی سوڕاندووە و و دەستی لە ناو دەستییەتی کە ئەوەش بە واتای ملکەچ کردن بۆ ویستی خودا دێت لەگەڵ ئەوەشدا لە تابلۆ گەورەکە وا دەردەکەوێت کە کچێک لە خوێندنەوە ڕاوەستابێ بەھۆی ھاتنی پەیامنێرێکی لەناکاو کچەکە پەنجەی خستۆتە سەردێڕی ناو کتێبی بابلەکەی بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی ڕاوەستانی خوێندنەوەی وە دەستێکیشی بەشێوەیەک بەرزکردۆتەوە کە مانای سڵاو کردن یاخود شۆکبوون دەگەیەنێت وا دەردەکەوێ کە ئەم ئافرەتە گەنجە بە متمانەوە ڕازی ببێت بە ڕۆڵی خۆی وەک دایکێکی خودایی لەم تابلۆیە لیۆناردۆ ڕووە مرۆڤایەتییەکەی حەزرەتی مەریەم و ڕۆڵی مرۆڤایەتی لە بەرجەستەبوونی خودا پیشان دەدات لە ساڵی ھەزار و ھەشتسەدەکان لیۆناردۆ دوو نوێنەرایەتی وەرگرت و دەستی بە کارێکی نوێ کرد کە لە بەڵام دوو لە کارەکانی بە ناتەواوی بە جێ مایەوە سێیەمیشیان ماوەیەکی زۆری خایاند بە شێوەیەک کە ببوە ھۆی درووستبوونی دانوستانێکی دوور و درێژ دەربارەی کاتی تەواو بوون و پارەدانی یەکێکە لە تابلۆ تەواونەکراوەکانی لیۆناردۆ کە پەیوەندی بە ماوەیەکی سەختی ژیانییەوە ھەیە ھەروەکو لە پەڕاوی بیرەوەرییەکانی خۆیدا لە بارەیەوە دواوە و دەڵێت وامزانی فێری ژیان دەبووم بەڵام دەرکەوت کە تەنھا فێری مردن دەبووم ھەرچەندە دەست پێکردنی تابلۆکە ئاوا ئاسان نەبوو بەڵام لە ڕووی پێکھاتەکەی دیارودەگمەنە لە ناوەڕاستی وێنەکەدا جیرۆم وەک کەسێکی پەشیمان دەردەکەوێت کە تێیدا بە شێوەیەکی نیمچە لاکێشە کڕنۆشی بردووە و قۆڵیکیشی بۆ دەرەوەی تابلۆکە درێژ کردۆتەوە و بە چاوە زەقەکانی سەیری ئاڕاستەی پێچەوانە دەکات ھەروەھا لە بەردەم خۆشیدا شێرێک لە کەلێنی خوارەوەی وێنەکە دەردەکەوێت کە لەش و کلکی دوو ھێندە پێچاو پێچ کردۆتەوە تایبەتمەندییەکی دیاری تری وێنەکە بریتییە لە ھەبوونی وشکانییەکی پڕ لە بەردی سەروولێژ کە وێنەی سێبەری ھەیە پەیوەندی نێوان لێکۆڵینەوەکانی لیۆناردۆ دەربارەی شیکردنەوەی لەش و ئەم تابلۆیە دیاریدەکات شێوەی پێکھاتە و دیمەنی سرووشتی و کێشەی تاکەکەسی بە شێوەیەکی بوێرانە لە کارەھونەرییە تەواونەکراوەکەی لیۆناردۆ خۆشەویستی سیحربازان دەردەکەوێت تابلۆکە لە ڕووی پێکھاتەوە ئاڵۆزە و قەبارەکەشی سانتیمەترە لیۆناردۆ چەندین وێنە ی کێشاوە و ئامادەکاریشی دەربارەی ھیڵە وێرانبووەکانی تەلارسازییە کۆنەکان خوێندووە ئەمەش یەکێکە لە بنچینەکان لە ساڵی لیۆناردۆ لە سەر داواکاری لۆرینزۆ دی مێدیجی ڕۆیشت بۆ میلان بۆ ئەوەی لەگەڵ لۆدۆڤیکۆ سفۆرزا کاربکەن ھەر بۆیەش تابلۆکەی بە ناتەواوی مایەوە سێیەمین لە کارە گرنگەکانی لیۆناردۆی ئەم سەردەمە تابلۆی بەردە بێگردەکان ە کە بە ھاوکاری برایانی دی پرایدس تەواو کرابوو ئەم تابلۆیە لە میلان بۆ کۆمەڵگەی ئاینی پەتی بێگەرد ڕاسپێردرابوو بە مەبەستی پڕکردنەوەی تابلۆ ئالۆزەکانی پشت میحراب لیۆناردۆ بریاری کێشانی وێنەیەکی خەیاڵی دەربارەی ساتی منداڵی مەسیح دا کە لە وێنەکەدا یەحیای لە ئاوھەڵکێشاوە لە خزمەتی فریشتەیەکدا دەردەکەوێ کە لە سەر ڕێگەیدا بۆ میسر چاوی بە خیزانێکی پیرۆز دەکەوێت تابلۆکە جوانییەکی سەیری ھەیە کە تێیدا ھەموو کارەکتەرە جوانەکان لە ناو دیمەنێکی جوانی بەردە بەربووەوەکان و ئاوە خولاوەکان کڕنوش بۆ خۆشەویستی مەسیحی ساوا دەبەن ھەرچەندە تابلۆکە تا ڕادەیەک گەورەیە قەبارەکەی نزیکەی سانتیمەرە بەڵام ھێشتا بەقەد تابلۆ داواکراوەکەی ئاڵۆز نییە لە جیاتی بوونی پەنجا شێوە تابلۆکە تەنھا پێنج شێوە لە خۆ دەگرێت و لە جیاتی ھەبوونی وردەکاری تەلارسازی تابلۆکە دیمەنی بەردەڵانی ھەیە لە ڕاستیدا دوو جۆری ئەم تابلۆیە تەواوکرا یەکێکیان لە پەرستگەی کۆمەڵگەی ئاینی دانرا لیۆناردۆ ئەوی تریشیانی بردە فەڕەنسا تا سەدەی داھاتوو ھیچکام لە براکان تابلۆکانی خۆیان وەرنەگرتۆتەوە و ھیچکام لە دی پرایدسەکان پارەی خۆیان وەرنەگرتۆتەوە تابلۆی کۆتا ژەم بەناوبانگترین تابلۆی لیۆناردۆیە کە بەرھەمی ساڵی ەکانە و بۆ دێری سەرمێزی لە میلان درووست کرابوو ئەم تابلۆیە باسی کۆتا ژەمی لیۆناردۆ لەگەڵ شاگردەکانی دەکات پێش دەستگیرکردنی و مردنی تابلۆکە لە ڕووی ماناوە زۆر شت پیشان دەدات بۆ نمونە ئەو کاتە نیشان دەدات کە حەزرەتی مەسیح دەڵیت یەکێک لە ئێوە ھەر خیانەتم لێدەکات و ئەو ترسە پیشاندەدات کە بە ھۆی ئەم وتەیەی مەسیحەوە درووست بووە مەتۆ بەندیلۆی ڕۆماننووس لە کاتی کارکردندا تێبینی لیۆناردۆی دەکرد گوتی کە ڕۆژ ھەبوو لیۆناردۆ بە بێ وەستان و پشوو وەرگرتن بۆ نانخواردن لە شەوەوە ھەتا بەیانی خەریکی وێنە کێشان بوو پاشانیش بۆ سێ یان چوار ڕۆژ لە وێنە کێشان دەوەستا مەتۆ بەندیلۆ بەردەوام بوو لە بەشوێن کەوتنی لیۆناردۆ ئەمەش شتێک بوو سەرۆکی دەزگای پەرستگەکە لێی تێنەدەگەیشت ھەربۆیە لیۆناردۆ داوای لە لودۆڤیجۆ کرد کە دەربارەی ئەم بابەتە شتێک بکات چارڵز ڕۆبێرت داروین ی فێبریەی ی ئەپریلی بڕوادار بە فەلسەفەی سروشت خەڵکی ئینگلیز ئەو کەسایەتییە بوو وا ئەو بەڵگانەیە خستە بەر دەست کەوا ئەسلمێنێت ھەموو جۆرەکانی ژیان لە پرۆسەیەکدا کە ناوی نا ھەڵبژاردنی سروشتی لە بنەیەکی ھاوبەش و لە درێژەی زەمەندا پێگەیشتوون لە ساڵانی دا کاتێ تێۆریای ھەڵبژاردنی سروشتی وەک ھۆی سەرەکی پرۆسەی پێگەیشتن خستە بەردەستی ھەموان ئەو ڕاستییەی کە پێگەیشتن ڕووی داوە لە لایەن کۆمەڵەی زانایان و ھەروا جەماوەر پەسندکرا لە کاتی ژیانی خۆیدا و ئێستاش ھەر ئەوە بنەمای تێئۆریای نوێی پێگەیشتنە لە نمای ڕوونترەوە دۆزینەوەکەی داروین یەکخستنی تئۆریاکانی زانستی ژیان و خستنە بەرچاوی وەسفی ھۆدار بۆ جۆربەجۆری ژیان بوو داروین خوێندنی پزیشکی لە زانکۆی ئدینبوورگ جێ دەھێڵی بۆ بەداچوونی خوێندن سەبارەت بە گیانلەبەرە بێ ئێسکەکانی ژێر دەریا و دواتر یارمەتی زانکۆی کەمبریج ھانی دەدات بۆ خوێندنی لە بواری زانستی سروشتدا ئەو سەفەرە ساڵە دەریایییەی وای لێدەکا وەک زەویناسێکی بەتوانا ڕوانگەکانی و تیئۆریاکانی پاڵپشتی لە تیئۆریای یەکگرتوویی چارڵز لیل دەکرد و ھەروا بڵاو کردنەوەی گۆڤاری سەفەرەکەی ناسراوی کرد بە دیتنی بڵاوبوونەوەی جوگرافیایی ژیانی ئاژەڵان و کۆکردنەوەی فوسیل لە سەفەرەکەیدا سەڕی سووڕ دەمێنێ و بە دواداچوونی گۆڕانی چەشنەکان دەکات و ئەوە تیئۆریای ھەڵبژاردنی سروشتی خستە مێشکییەوە لە ساڵی دا ئەگەرچی زۆر سەبارەت بە تیۆرییەکەی لەگەڵ چەندین زانای بواری سروشت وتووێژی بوو بەڵام پێویستی بە لێکۆڵەنەوی زیاتر بوو و کارە زەویناسییەکانی پێشەنگی بوو لە دا کاتێ ئالفرێد ڕاسێڵ والاس لە وتارێکدا تئۆریای یەکسانی وەک ڕای خۆی بە خێرایی ھەردوو تیئۆریاکەیان بڵاو کردەوە کتێبەکەی لە ساڵی لەسەر سەرچاوەی چەشنەکان دامەزرێنەر باسی تەکامۆڵی نەژادی بوو بە پێداچوونەوەیەک وەک لێکدانەوەیەکی زانستی سەرکەوتوو سەبارەت بە جیاوازی لە سروشتدا ھەروا لێکدانەوەی پێگەیشتنی ئینسانی کرد لە ھەلبژاردن لە سێکسدا لە نەژادی بنیام و ھەڵبژاردن سەبارەت بە سێکس و بە شوێن ئەودا بەیانی ھەستۆکە لە ئینسان و ئاژەڵ لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە گیاکان لە زنجیرە کتێبێکدا بڵاوکرایەوە و لە دوایین کتێبەکەی باسی گرمبوونی زەوی و کاریگەرییەکی لە سەر خۆڵ کرد چارلس ڕۆبیرت داروین لە ی شوباتی لە شارۆچکەی شریوسبوری لە شاری شرۆپشێر لە دایک بووە لە ھەمان ئەو خانووە لە دایک ببوە کە پێشتر خێزانەکەی تێیدا لە دایک ببون و ھەروەھا خانووەکە بە خانووی جۆرجییەکان ناسراوە بە ناوی زمۆونت کە لە لایەن باوکی چارلیس دروستکرابوو لە ئینگلتەرا دایک و باوکی چارلس داروین سوزانە داروین و ڕۆبێرت داروین خێزانێکی دەوڵەمەندی پزیشک و پسپۆری دارایی بوون شە ش مناڵ بوون و چارلس پێنجەم منداڵ بوو ھەردوو باپیری چارلس داروین لایەنگری دیاری جوڵانەوەی دژە کۆیلاتی بوون ھەردوو خێزانەکە بە شێوەیەکی باش یەکگرتوو بوون ھەرچەندە ویدجوودس پەیڕەوی ڕێبازی ئەنگلیکانیسم یان دەکرد ڕۆبێرت دەروین لە تشرینی دووەمی ساڵی لە کلیسەی ئەنگلیکان ست چاد لە شرێوبێری بێ گەڕانەوە بۆ کەس چارلسی خستە سەر ئاینی مەسیحی بەڵام چارلس و خوشکوبراکانی لەگەڵ دایکیان دەچوون بۆکلیسەی یەکگرتوو چارلس لە تەمەنی ساڵیدا کە دەچووە قوتابخانەی ڕۆژ کە لەلایان ئامۆژگارەکەی بەرێوەدەچوو ھەر لەوکاتەدا ئارەزووی لە مێژووی سروشتی و کۆکردنەوە ھەبوو ھەر لە تەممووزی ھەمان ساڵدا دایکی کۆچی دوای کرد لە ئەیلولی ساڵی وەک کاربەدەستێک لە قوتابخانەی ئەنگلیکان شرێوبێری دەست بە کار بوو کە لە ھەمان کاتدا برا گەورەکەی لە وێ دەیخوێند داروین پێش ئەوەی بچێتە کۆلێژی پپزیشکی لە زانکۆی ئیدنبرگ کە ئەوکات باشترین کۆلێژی پزیشکی بوو لە ئینگلتەرا لە لای باوکی وەک پزیشکی ڕاھێنەر کاری کرد لە ھاوینی ساڵی کە چارەسەری خەڵکی ھەژاری کرد لە شروپشیر داروین وانەکان و نەشتەرگەرییەکانی لا ناخۆش بوو بۆیە وانەکانی پشت گوێ خست داروین شۆفۆری مۆمیاکردنی گیانەوەر بە نزیکەی دانیشت ڕۆژانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەلایەن جۆن ئیدمۆنستۆن کە کۆیلەیەکی ڕەشی ئازادکراو بوو و یاوەرەکەی چارلز واترتون بوو دارستانی باراناویئەمریکای باشور بەھۆی ئەوەی بە بڕیاری باوکی لە بەشی پزیشکی لە کۆلێژی کریست لە زانکۆی کامبرج دەستی بە خوێندن کرد و بۆیە خوێندنی پشت گوێ خست باوکی ویستی بڕوانامەی بەکەلاریۆس بھێنێت وەک ھەنگاوێک بۆ ئەوەی ببێت بە قەشەیەکی ئەنگلیکانی لادێی تریپۆسدا نەبوو بە ھۆی ئەوەی لە شوباتی ساڵی دا تاقیکردنەوەی ئاسایی ئەنجامدا لە خوێندن زیاتر ئارەزووی لە ئەسپ سواری و لێدانی وەرزشی ھەبوو ئامۆزای داروین بیرۆکەی خولیای کۆکردنەوەی قالۆنچەی پێدا فرۆید بە پەرۆشییەوە دوای ئەم گیانەوەرناسییە کەوت و بەشێک لە دۆزینەوەکانی لە بارەی وتەکانی جەیمس فرانسیس ستیڤنسەوە لەسەر میرووناسی بەریتانییەوە چارلس بوو بە ھاوڕێیەکی نزیک و پەیڕەوکاری پڕۆفیسۆری ڕووەک زانی جۆن ستیڤینس و ھەروەھا ڕوبەڕوی ئەو قەشانە بوو کە کاری زانستی وەک ئاینزانی سروشتی دەبینن لە لای مامۆستاکانی کۆلێژ بە ئەو پیاوەی کە لەگەڵ ھێنسڵۆدا دەگەڕێت ناسرابوو کاتێک کە تاقیکردنەوەکانی نزیک دەبێت زیاتر سەرنجی خوێندەکەی دەدات و ھەروەھا دڵخۆش بوو بە ھۆی زمان و لۆژیکی بەڵگەکانی ویلییەم پالی دەربارەی مەسیحییەت لە ساڵی لە کانونی دووەمی ساڵی داروین ئەزمونەکانی کۆتایی بەباشی تێپەڕاند لە کاندید دا پلەی دەیەمی بە دەست ھێنا بۆ پێوانەیەکی ئاسایی خوێندن وای پێویست دەکرد داروین تا مانگی حوزەیرانی ساڵی لە کامبرج بمێنێتەوە داروین سرووشتی ئاینناسی و نیشانە و سیفەتەکانی بوونی خودا کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ھاتە چاپ کردن خوێند کە بوە ھۆی درووستکردنی بەھانەیەک بۆ داڕشتنی یەزدانی لە سرووشت کە تێیدا وەک خودایەک بە ڕێگەی یاساکانی سرووشت ڕەفتار دەکات و باسی گونجاندن دەکات داروین پەرتووکە نوێیەکەی جۆن ھێرچلی لە ژێر ناونیشانی گفتوگۆیەکی سەرەتایی دەربارەی لێکۆڵینەوەی فەلسەفەی سرووشتی خوێندەوە دەربارەی ئەم پەرتووکە وەک تێگەیشتنی یاساکان لە ڕێگەی ھۆکاری ھاندەرانە لەسەر بنەمای تێبینی کردن و چیرۆکی تایبەتی ئەلکساندر ڤۆن ھەمبۆلت دەربارەی گەشتە زانستییەکان لە وەسفی بەرزترین ئامانجی فەلسەفەی سرووشتی کرد بە ئیلھام وەرگرتن لە کتێبی پەرۆشی درەوشاوە داروین پلانی دانا دوای دەرچوونی لە زانکۆ لەگەڵ ھەندێک لە ھاوپۆلەکانی بە مەبەستی خوێندنی مێژووی سرووشتی لە گەرمەسێرەکان سەردانی دوورگەی تینریفی بکات لە کاتی ئامادەکاریدا داروین بەژداری کۆرسی زەویناسی ئادەم سیدجویک کرد دواتریش لە ی ئاب لەگەڵی گەشتی کرد بە مەبەستی بەسەربردنی دوو ھەفتە بۆ کێشانی نەخشەی چینی زەوی لە وێڵز منداڵەکانی چارلس داروین دە منداڵی ھەبوو دووانیان ھەر کە ساوا بوون مردن و ھەروەھا مردنی ئانی لە تەمەنی دە ساڵییدا کاریگەرێکی ڕوخێنەری ھەبوو لەسەر دایک و باوکی چارلی باوکێکی ڕاستگۆ بوو ھەروەھا ئاگاداری مناڵەکانی بوو ھەرکاتێک منداڵەکانی نەخۆش دەکەوتن ترسی ئەوەی ھەبوو کە نەخۆشییەکەیان بۆماوەیی بیت بەھۆی ئەو پەیوەندییە نزیکە خزمایەتییەیکە لە گەل ھاوسەرەکەی و ئامۆزاکەیدا ئێما ویدجوود ھەیبوو چارلی لە نوسینەکانیدا لە جوتبونی نزیکەکان ورد دەبۆوە و بەراوردی دەکرد بە سوودەکانی جووتبوون لەگەڵ نانزیکەکان لە چەندین جۆری زیندەوەردا سەرەرای ترسەکانی چارلی زوربەی منداڵەکانی چارلی و نەوەکانی لە ژیاندا مانەوە و لە سەرقاڵبوون بە پیشەی بەناوبانگەوە بەردەوام بوون سێ لە مناڵەکانی چارلی جۆرج فرانسس ھۆرس بوون بە ھاوەڵی کۆمەڵی شاھانە وەکئەستێرەناس ڕووەکناس و ئەندازیاری مەدەنی ھەڵبژاردران ھەرسێکیان سوارچاک بوون کوڕێکی تری بەناوی لیۆناردۆ سەرباز سیاسەتمەدار ئابوڕیزان ھەروەھا ئیوگۆنیست کە جۆرە باوەڕێکە و ھەروەھا ئامارناسەک و زیندەوەرزانی گەشەسەندن ڕۆناڵد فیشەر بوو کتێبەکە بووە ھۆی سەرھەڵدانی سەرنج و ڕایەکی جیھانی ھەرچەندە نەخۆشییەکەی داروینی دووریخستبۆوە لە گفتووگۆ کراوە گشتییەکان بەڵام بە پەرۆشییەوە وەڵامە زانستییەکانی وردبینی دەکرد و لێداونی دەدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ھەڵسەنگاندنەکان وتارەکان گاڵتەجاڕییەکان وێنە پێکەناوییەکان کاریکاتێر و بە بەردەوامی ئەو ڕخنە و سەرنجانەی دەنارد بۆ ھاوپیشەکانی لە ھەموو جیھان دا کتێبەکە بە ئاشکرا بنەچەی مرۆڤی تاوتوێ نەدەکرد بەڵکو چەند ئاماژە و سەرەداوێکی لەخۆدەگرت دەربارەی نەژادە ئاژەڵییەکەی مرۆڤ کە دەکرا بگاتە ھەمان دەرئەنجامی بیردۆزەکەی داروین یەکەمین ھەڵسەنگاندن ئەو پرسیارەی دەکرد کە ئەگەر مەیمون بووە بە مرۆڤ ئەی مرۆڤ دەبێت بە چی و لە وەڵام دا داروین وتی ئەوە باشتر وایە بۆ خوداناسان بەجێبھێڵدرێت چونکە وەڵامەکەی دەکرێت زۆر ترسناک بێت بۆ خوێنەرانی ئاسایی کتێبی دەربارەی بنەچەی جۆرەکان وەرگێردراوەتە سەر چەندین زمان و بۆتە دەقێکی زانستی سەرەکی کە ڕاکێشەری سەرنجی قوڵە لە ھەموو بوار و چین و توێژەکانی ژیان دا بیردۆزەکەی داروین لە چەندین جۆڵانەوەی ئەو کاتەدا دەنگی دایەوە و بووە ئامرازێکی سەرەکی لە کلتوورە میللییەکان دا دەرھێنەر و دروستکەرانی کارتۆنە پێکەناوییەکان بە گاڵتەجاڕییەوە وێنەی نەژادی ئاژەڵانیان دەکرد بە پیشاندانی مرۆڤ لەگەڵ بەشێک یان خەسڵەتێکی ئاژەڵی لەگەڵی دا کە ھەموو ئەمانە بوونە بڵاوبوونەوە و ناوبانگ پەیداکردن بۆ بیردۆزەکەی داروین لە بەڕیتانیادا بە شێوازێکی ئاشتییانە و ناھێرشکەرانە کاتێک نەخۆش بوو لە ساڵی دا دەستی کرد بە درێژکردنەوەی ڕیشی و دوای دەرکەوتنی لە کارتۆنە پێکەناوییەکان ھەستان بە وێنەکردنی داروین وەک مەیمون کە یارمەتیدەر بوو لە ناساندنی ھەموو جۆرەکانی بیردۆزی پەرەسەندن بە ڕێبازی داروینزم داروین نووسەرێکی پڕ بەرھەم بوو تەنانەت بێ ھەژمارکردنی کار و بەرھەمەکانی دەربارەی پەرەسەندن لەسەر ئەم بابەتانە دەکرا وەک نووسەرێکی دیار و بەناوبانگ تەماشا بکرێت بۆ نموونە وەکو نووسەری کتێبی گەشتی سەگی ڕاوکەر وەکو زەوی ناسێک کە بەرھەمێکی زۆر و بەربڵاوی بەچاپ گەیاندووە دەربارەی باشوری ئەمریکا و ھەروەھا دۆزینەوەی وەڵامی شێوازی دروستبوونی دوورگە شیلانییەکان و بەھەمان شێوە وەکو زنیدەوەرزانێک کە بەرھەمی دەرئەنجامیی و یەکلایکەرەوانەی پێشکەشکرد دەربارەی زیندەوەرەی دەریایی بە ناوی ھەرچەندە کتێبی دەربارەی بنەچەی جۆرەکان ی داروین بە بەربڵاوترین و بەناوبانگترین کارەکانی دادەنرێت بەڵام بەرھەمەکانی بنەچەی مرۆڤ و دەربڕینی ھەستەکان لە مرۆڤ و ئاژەڵەکان دا کاریگەرییەکی گرنگیان ھەبوو وە ھەروەھا کتێبەکانی دەربارەی ڕووەکەکان وەک ھێزی جوڵە لە ڕووەکەکان دا بە لێکۆڵینەوەی تازەگەری دادەنرێن کە گرنگییەکی تایبەتییان ھەبووە و کۆتا بەرھەمیشی دەربارەی بەناوی دروستبوونی کەڕووی سەوزەوات بەڕێگەی کرمە کردار بوو لە ی نیسانی ساڵی دا لە داون کۆچی دوایی کرد و کۆتا وتەکانی بۆ خێزانەکەی بە ئێمای ھاوسەری وت من لە مەردن ناترسم لە یادبێت چەندە ھاوسەرێکی باش بوویت بۆم و بە ھەموو منداڵەکان بلێ لەیادیان بێت چەندە باش بوون بۆم و دواتر کاتێک ئێما پشووی دەدا بە منداڵەکانی ھێنریتا و فرانچیز ی دەگووت شایەنێتی نەخۆش بم بۆ ئەوەی ئێوە چاودێریم بکەن داروین چاوەڕێی دەکرد لە گۆرستانی کلێسای قەشە ماری بنێژرێت لە ناوچەی داون لە لەندەن بەڵام لەسەر داواکاری ھاوپیشەکانی داروین و دوای داخوازینامەی پەرلەمان و کۆمەڵانی گشتی خەڵک سەرۆکی ئەو کاتەی کۆمەڵەی شاھانەیی لە پەیمانگای نەتەوەیی زانستی شانشینی یەکگرتوو ھەستا بە ڕێز لێگرتنی بە ناشتنی لە گۆڕستانی کلێسای وێست منستەر و نزیک لە جۆن ھێرشک و ئیسحاق نیوتن بەخاکسپاردنەکە لە ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی نیسان بەڕێوەچوو کە ھەزاران کەس لە خەڵکی خێزان ھاورێ زانا فەیلەسوف و کەسە پایەدارەکان ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون لە کاتی مردنییدا داروین و ھاوکارەکانی باوڕیان بە زۆربەی زاناکان ھێنابوو کە ڕاستە گەشەکردنی سروشتی کردارێکە لە باوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ وەچەکانی و کردارێکی بۆماوەیییە و ھەروەھا داروین وەک زانایەک کە شۆڕشی لە فیکردا کردووە ڕێزی لێ گیرا لە حوزەیرانی ساڵی ھەرچەندە چەند کەسێک ھاوڕا بوون لەگەل بیرۆکەکانی چارلی کە دەڵیت ھەڵبژاردەی سروشتی سەرەکیترینە بەڵام ڕێگایەکی تایبەت نییە بۆ گۆڕان ئاھەنگێک بە بۆنەی یادکردنەوەی سەدھەمین یادی لە دایک بوونی چارلی و ھەروەھا پەنجایەمین ساڵیادی کۆچی دوایی لەسەر بنچینەی جۆر کە زیاتر لە نوسەر و زانای لە سەرانسەری جیھان تێدا کۆبونەوە سازکرا لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا ماوەیەک کە ناسرا بوو بە ئیکلیپس ئۆف داروینیسزم زاناکان پێشنیاری میکانیزمی جۆراوجۆری گەشەسەندنیان دەکرد ولە ئەنجامدا سەلماندیان کە بەرگری لێ ناکرێت ڕۆناڵد فیشەرکە ئامارناسێکی ئینگلیز بوو لە کۆتاییدا توانی ڕەچەڵەکی مەندەلی لەگەڵ ھەڵبژاردەی سروشتیدا یەکبخات ئەمەش لە ماوەی نێوان ساڵەکانی بۆ کە ھەر لە ھەمان ساڵدا کتێبەکەی بە ناوی تیۆری بۆماوەیی و ھەڵبژاردەی سروشتی بڵاوبووەوە ڕۆناڵد ڕێوشوێنێکی بیرکاریانە بیردۆزەکە و ھەروەھا کۆدەنگییەکی فراوانی زانستی بەدەستھێنا کە بنچینەی ھەڵبژاردەی سروشتی و میکانیزمیی گەشەکردنە ئەمەش بووە ھۆی دامەزراندنی بنەمایەک بۆ دانیشتوانە بۆماوەیییەکان و ھەروەھا بنیاتنانی گەشەسەندنێکی نوێ لەگەڵ بۆ پێکھێنانی چوارچێوەی ئاماژەپێکراو بۆ گفتوگیێکی نوێ و ھەروەھا بۆ ڕونکردنەوەی بیردۆزەکە گێئۆرگ ویلھۆڵم فرێدریش ھێگڵ لەدایک بوون ئۆگست کۆچیدوایی نۆڤەمبر فەیلەسۆفی ئەڵمانی بوو و دەگەڵ جان گۆتلیب فیچ و فرێدریش ویلھۆڵم جۆزێف شێلینگ دامەزرێنەری ئایدیالیزمی ئەڵمانی بوون ھێگڵ کاریگەری ھەبوو لەسەر نووسەرانی ھاوبڕوای خۆی وەک باوێر فێوێرباخ مارکس بڕادلی دێوی سارترێ کونگ کوخێوێ و ھەروەھا نووسەرانی ڕەخنەگری وەک شێڵینگ کیێرکێگارد شۆپنھاوەر نیچە پیرس و ڕاسێڵ ھێگڵ چوارچێوەیەکی فەلسەفی تەواوی بۆ بەیان کردنی پەیوەندی نێوان مێشک و سروشت کەریار و بەرکار لە زانستدا و لە دەرونناسی مێژوو ھونەر ئایین و فەلسەفەدا ئەو باوەڕەی دامەزران کە ھەردو مێشک و گیان کە خۆیان بە دژی یەک و بەرامبەر نیشان ئەدەن لە کۆتاییدا تیکەڵ دەبن و یەکدەگرن ھەر وەک ئەوەی لە نێوان سروشت و ئازادیدا دەیبینین بڕوا کاریگەرەکانی لۆژیکی ژیرانە یان دیالێکتیک ئایدیالیزمی تەواو بیرۆکەی خراپی پێگەیشتن مەنتیقی سەردار غۆڵام ژیانی ئەخلاقی و گرینیگی مێژوو بوون بواری تیۆریی سیاسی یەکێکە لەو بوارانەی هێگل تێیدا یەکجار کاریگەر بووە و هەموو کۆنەوارەتییەکی درەنگ کەموزۆر پەیوەستی هێگلە بەڵام کاریگەری هێگل لەوەش زیاترە مێژوونۆڕیی مەتێریالیستانەی مارکسیانە یەکێک لە مەرجەکانی لە فەلسەفەی هێگلدایە فەلسەفەی هێگل تەنانەت بۆ ڕاستڕەوی پەڕگیریش تینی هەبوو هێگل لەم بوارەدا چەمکی وەک نەتەوە نەرێت یەکگرتنی زیندەڵ و هەروەها فراژووتن تێهەڵکێشی سیستەمێکی فەلسەفیی گشتلا دەکات هێگل دەڵێ هەموو فراژووتنێک فراژووتنێکی گیانەکییە گیانی پاک یان گیانی ڕەها بنجی هەموو بابەتێکە بە دیدی هێگل جیاوازیی چینایەتی پێویستە بۆ پێشڕەوتی بەڵام لە دەوڵەتی چەسپاودا دەکرێ چینەکان بە هاوئاهەنگی هەڵبکەن هێگل بڕوای وایە دەوڵەت فراژووتنێکی مێژووکرد دەکات بەرەو ئازادی و هاوئاهەنگییەکی فرەوانتر بەڵام ئەم فراژووتنە بەردەوام نییە و هەموو دەوڵەتسازییەکیش ناگرێتەوە تەنیا چەند دەوڵەتێک و تەنیا چەند ڕێبەرێکی دەوڵەت فەرمانی گیانیان پێیە قۆناخی نوێ لە فراژووتنی دەوڵەت و لەویشەوە هی مرۆڤایەتی دەست پێ بکەن لە فەلسەفەی ماف ـدا هێگل دەڵێ هێگل تەواو هۆگری بنەماکانی ئابووریی سیاسیی کلاسیکە و ئەو بنەمایانە لە تێڕوانینی هێگلدا دەربارەی جڤاتی بۆرژوا ڕەنگی داوەتەوە لەسەر ڕێچکەی ئادەم سمیت ئەمیش ئاماژە بۆ گرینگیی دابەشینی کار و فراژووتنی تەکنیکی دەکات ئەم فراژووتنەی تەکنیک و ئابووری لە چێوەی جڤاتی بۆرژوادا دێتە کایەوە بەڵام ناکۆکی لەو جڤاتەدا لە نێو ناچێت لەوێدا خەڵک وەک تاکەکەس خۆ دەنوێنن تاکەکەسانیش سەرگەرمی ڕکابەرییەکی ناوەکیی بێوچانن بەم جۆرە هێگل سێ بنەمای فیکری گرینگی کۆنەوارەتی دەردەبڕێ لە باسی ئازادیدا هێگل ئازادیی نایەتی نێگەتیڤ و ئازادیی ئایەتی پۆزەتیڤ لەیەک جودا دەکاتەوە ئازادیی نایەتی ئازادبوونە لە خواستی خەڵکی دیکە لە مامەڵەتی دەستووربەدەر ئازادیی ئایەتی وەک باوە ئازادیی تاکە ئەو کارە بکات ئارەزووی لێیەتی هێگل دەڵێ مرۆڤ لە دەوڵەتدا ئازادیی خۆی دەدۆزێتەوە لە جڤاتێکدا مرۆڤ ئازادیی بزووتنی بێسنووری هەبێ و بتوانێت بە بێ زەبری قانوون بجووڵێتەوە ئازادیی ئەم دەبێتە ملکەچیی تەواو و نائازادی بۆ ئەوەی دیکە لە جڤاتی تاکگەرادا نە موڵکایەتی دەستەبەر دەبێ و نە کەس دەرفەتی دەبێت پەرە بە بەهرەکانی خۆی بدات بەڵام لە دەوڵەتی فراژوودا هەموو کەسێک لە گشتدا تێکبەستە و بە ئەندازەی بەهرەکانی خۆی نۆرەی هەیە مافێکی هەیەتی و ئەرکێکی لەسەریەتی وەهان دەرفەتی فراژووتنی کەسایەتی و ئاسوودەگی برەخسێنن چ بۆ خۆی چ بۆ ئادەمیزادانی دیکە هێگل دەڵێ بابەتی سەرەکی فەلسەفەی هەگڵ لەسەر بنەمای رۆح یان گیان تۆکمە کراوە گیان هەر ئەو گیانە گشتییە مەبەستی کە بونێکە لەسەر بنەمای سروست و خودا پتەو کراوەو جەوهەروو توخمی خولقێنەری هەموو شتێکە خوای هیگڵ لاو ئەو خودایەک بووە کە جوەتە ژێر کاریگەری عەقڵی فەیلە سووفیەوە هەگڵ عەقڵ و گیان بە ڕەسەنی دەزانی و باوەڕی بەڕەسەنایەتی جیهانی مادی نەبوو وشەی پاراسیکۆلۆژیا بەواتای لەودیو دەروون دێت ئەم زانستە لەو دیاردە نائاساییانە دەکۆڵێتەوە کە دوور لە جیھانی فیزیک یان جیھانی ماددی ڕوو دەدەن وەک پێشبینی تنبوو بیرگۆرکێ تلباسی خوێندنەوەی بیر قراوە الافکار لەکۆنەوە مرۆڤ درکی بەم دیاردە نائاساییانە کردووە و خەڵکانێکی زۆریش ھەبوون کە لەوبوارەدا دەستێکی باڵایان ھەبووە لە کۆندا جادووکەرەکان و کاھینەکان سەرگەرمی بوارەکانی پاراسایکۆلوژیا بوون بەڵام لەو سەردەمەدا بە جادوو و ئەفسوون ناوزەند کراوە و لێکۆلینەوەی زانستی لەبارەیەوە ئەنجام نەدراوە دەربارەی سەرچاوەی دەرکەوتنی ئەم دیاردانە گەلێک بیرو بیروڕا ھەیە ھەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەتای پڕاکتیزەکردنی بوارەکانی پاراسایکۆلوژیا دەگەڕێتەوە بۆ پەیڕەوکەرانی ئاینی ڤیدا لە ھیندستان ھەندێکی دیکەش پێیان وایە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی فیرعەونە کۆنەکان بەڵام مێژوو پێمان دەڵێت لەناو زۆرینەی گەلانی دونیادا پاراسایکۆلۆژی ھەبووە بەڵام وەک پێشتر ئاماژەمان پێکرد لەو سەردەمانەدا بە ئەفسون و جادوو ناوزەند کراوە دوای ئەوەی لێکۆلینەوەکان سەبارەت بە دەروونزانی لە خۆرئاوا گەشەیەکی زۆری بەخۆوە دی پاراسایکۆلۆژیا ڕێرەوێکی دیکەی وەرگرت بەجۆرێک توانرا لێکدانەوەی زانستی بۆ ئەنجام بدرێت لەو نێوەندەشدا زانایانی ئەم بوارە بوونی ھێزە لەڕاددەبەدەرەکانیان کرد بە دوو بەشەوە یەکەمیان ئەو کەسانەن کە خۆیان خاوەنی ھێزێکی لەڕاددەبەدەرن واتە بەشێوەیەکی خۆڕسک ئەو توانایەیان ھەیە دووەمیان ئەو کەسانەن کە لەڕێگەی ڕاھێنانەوە توانا لە ڕاددەبەدەرەکانیان تیادا دەرئەکەوێت عەبدولڕەحمان قاسملوو لەدایکبووی ی کانوونی یەکەمی لە ورمێ مردووی ی تەممووزی لە ڤیێنا زانیارێکی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و خەباتکەر پێشمەرگە و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ھەتا لە شاری ورمێ لە دایک بوو و لە شاری ڤییەن تیرۆر کرا دوکتور قاسملوو کاتێ دەگەڵ چەند ھاوڕێی ئامادەی وتووێژ سەبارەت بە ئاشتی نێوان کورد و ئێران بوون لە شاری ڤییەنی وڵاتی ئۆتریش بە دست نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کرا عەبدولرەحمان قاسملوو لە شەو زستان شەوی یەڵدا ی ساڵی ی ھەتاوی ڕێکەوتی ی کانوونی یەکەمی ساڵی زایینیدا لە شاری ورمێ لە بنەماڵەیەکی خاوەن مڵکی دەست ڕۆیشتوودا لە دایک بوو خوێندنی سەرەتاییو ناوەندی پێشان لە ورمێو دوایە لە تاران تەواوکرد ھێشتا زۆر منداڵ بوو کە لەگەڵ مەسەلە سیاسییەکان ئاشنا بووو بیرو باوەڕی ئازادیخوازانە لە مێشکیدا جووڵا بۆ خۆی لەم بارەیەوە لە کتێبی چل ساڵ خەبات لە پێناوی ئازادیدا پاش باسی سەفەری کەس لە کوردەکان بۆ باکۆ لەسەر بانگھێشتنی سۆڤیەت دەنووسێ ھەر چەند ئەو کاتە من تەمەنم یازدە ساڵ بوو بەڵام وەک زۆر منداڵی ئەو سەردەمە سیاسەت سەرنجی ڕاکێشا بووم بابم یەکێک لە ئەندامانی ئەو ھەیئەتە بوو زۆر باشم لە بیرە کە لە باکۆ ھاتەوە چەندین تاقەندی لەگەڵ خۆی ھێنابوو تاپڕێکی باشیشی پێ بوو وادیارە سۆڤیەتییەکان قەند و تفەنگ و شتی دیکەیان بە دیاری دابوو بە ھەموو ئەندامانی ھەیئەت قەند بە تایبەتی زۆر بە نرخ بوو چونکە ئەو کاتە لە ئێران زۆر کەم و گران بوو من ئەو کارەم زۆر پێ سەیر بوو چونکە لە ماڵی ئێمە براکانم و ئامۆزاکانم کە لە من گەورەتر بوون باسی ئەوەیان دەکرد کەبابم لەگەڵ چەند کەسی دیکە چوون بۆ باکۆ حەق و ئازادیی کوردان داوا بکەن بۆیە ڕاستو ڕەوان لە بابم پرسی ئەدی مافی کوردان چی لـێ ھات عەبدولرەحمان قاسملوو ساڵی تێکۆشانی سیاسیی خۆی بە دامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە شاری ورمێ دەست پی کرد ساڵی کۆماری کوردستان لە مەھاباد ڕووخا بە دوای ئەو دا ئەویش بۆ خوێندن چووە تاران ساڵی بۆ درێژە پێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس پایتەختی فەرانسە گەیشتنی بە پاریس ھاوکات بوو لەگەڵ تەقە کردن لە شا لە زانکۆی تاران ی ڕێبەندانی کە بوو بەھۆی لە نێو چوونی ئازادییە دێموکراتییەکان لە سەرانسەری ئێراندا بەو بۆنەیەوە کۆبوونەوەیەکی بەرینی خوێندکارە ئێرانییەکان لە پاریس پێک ھات کە لەوێ دا قاسملوو بە درێژی لە دژی شاو ڕێژیمەکەی قسەی کرد لە ئاکام دا خوێندکاران پەیامێکی ناڕەزاییان بۆ محەممەدڕەزا پەھلەوی نارد ئەم کارە بوو بەھۆی فشاری باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس تەنانەت حکوومەتی فەڕەنسا بۆسەر قاسملوو سەرئەنجام ناچار بوو پاریس بە جێ بھێڵی و وەک یەکەم بوورسیەی ئێرانیی یەکێتیی نێونەتەوەیی خوێندکاران چوو بۆ پڕاگ پێتەختی چێکۆسلۆڤاکیا ھەر لەو ماوەیەدا کە لە فەڕەنسا بوو بە ھاوکاریی چەند خوێندکاری دیکەی کورد کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا یان دامەزراند لەو ماوەیەدا کە لە پڕاگ خەریکی خوێندن بوو لە تێکۆشانی یەکێتیی نێونەتەوەیی خوێندکارانیشدا بەشدار بوو ساڵی بە نوێنەرایەتیی خوێندکارانی ئێران لە دووھەم کۆبوونەوەی ئەم ڕێکخراوەدا کە لە شاری پڕاگ گیرا بەشدار بوو ھەر لەو ماوەیەدا وەک نوێنەری ئێران لە زۆر کۆبوونەوەو کۆنفرانسی فیدراسیۆنی جیھانیی لاوان دا لە شاری بوداپێست پێتەختی مەجارستان بەشدار بوو ساڵی قاسملوو لەزانستگەی پڕاگ دوکتورای زانستی ئابووریی وەرگرت و ھەتا ساڵی لە زانستگەی پڕاگ دەرسی ئابووریی سەرمایەداری و ئابووریی سۆسیالیستی و تیئۆریی ھەڵدانی ئابووری ی گوتەوە لەو ماوەیەدا دوکتور قاسملوو چەندین کتێب و نامیلکەی لەسەر گیرو گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان نووسی کە لە ھەموویان بە ناوبانگتر کتێبی کوردستانو کورد ئەم کتێبە لە جێدا بە زمانی چێکی نووسراوە تا ئێستا بە زمانەکانی ئینگلیزی سلۆڤاکی پۆڵەندی عەرەبی و کوردی و فارسی و ھیندی وچەند بەشیشی بە فەڕەنسی چاپ و بڵاو کراوەتەوە دوکتور قاسملوو زمانەکانی کوردی فارسی تورکی عەرەبی ئینگلیزی فەڕەنسی چێکۆ ـ سلۆڤاکی ڕووسی بە باشی دەزانیو بە زۆر زمانی دیکەش وەک ئەڵمانی و زمانەکانی سڵاڤ تا ڕادەیەک ئاشنا بوو ساڵی پاش دەرچوونی بەیاننامەی ی ئازار و ڕێککەوتنی نێوان ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی کورد لە باشووری کوردستان و دەوڵەتی ئەو وڵاتە ئیمکانی تێکۆشانی سیاسی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانزیاتر بوو لەو کاتەدا دوکتور قاسملوو لە ئەورووپا گەڕایەوەو بە ھاوکاریی چەند کەس لە یارانی نیزیکی ئەرکی زیندوو کردنەوەی ڕێکخراوەکانی حیزبی دێموکراتی بەئەستۆ گرت لە کۆنفرانسی سێھەمی حیزبدا کە مانگی جۆزەردانی ساڵی گیرا دوکتور قاسملوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و پاشان بە سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ھەڵبژێردراو لەو کاتەوە لە ھەموو کۆنگرەکانی حیزبی دا وەک سکرتێری گشتی ھەڵ بژێرایەوە بەم جۆرە بۆ ماوەی ھەژدە ساڵ وەک ڕێبەرێکی کارزانو شارەزا لە پلەی یەکەمی مەسئوولییەتدا کاروباری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە یەکێک لە سەختترین قۆناخەکانی خەباتی ئەم حیزبەدا بەڕێوەبرد دوکتور قاسملوو ڕۆژی ی پووشپەڕی ساڵی ی تەممووزی لە کاتێک دا بۆ دۆزینەوەی ڕێگای چارەسەری ئاشتیخوازانەی کێشەی کورد لە ئێران دا لەگەڵ چەند نوێنەری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤییەن لەسەر مێزی وتووێژ دانیشتبوو لەگەڵ عبداللە قادری ئازەر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە ئەورووپا بە دەستی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وتووێژی ئاشتی شەھید کرا ھەر لەو تیرۆرە دا دوکتور فازل رەسووڵ ھاوڵاتی باشووری کوردستان شەھید بوو عەبدولڕەحمان قاسملوو ساڵی تێکۆشانی سیاسی خۆی بە دامەزراندنی یەکێەتی لاوانی دێموکرات لە شاری ورمێ دەست پی کرد ساڵی کۆماری کوردستان لە مەھاباد ڕووخا بە دوای ئەو دا ئەویش بۆ خوێندن چووە تاران ساڵی بۆ درێژە پێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس پایتەختی فەڕەنسا گەیشتنی بە پاریس ھاوکات بوو لەگەڵ تەقە کردن لە شای ئێران لە زانکۆی تاران ی رێبەندانی کە بوو بەھۆی لە نێو چوونی ئازادییە دێموکراتییەکان لە سەرانسەری ئێراندا بەو بۆنەیەوە کۆبوونەوەیەکی بەرینی خوێندکارە ئێرانییەکان لە پاریس پێک ھات لەوێدا عەبدولڕەحمان قاسملوو بە درێژی لە دژی شا و ڕێژیمەکەی قسەی کرد لە ئاکام دا خوێندکاران پەیامێکی ناڕەزاییان بۆ محەممەدڕەزا پەھلەوی نارد ئەم کارە بوو بەھۆی فشاری باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس تەنانەت حکوومەتی فەڕەنسا بۆسەر قاسملوو لەئەنجامدا ناچار بوو پاریس بە جێبھێڵی و وەک یەکەم بوورسیەی ئێرانی یەکێتیی نێونەتەوەیی خوێندکاران چوو بۆ پڕاگ پێتەختی چێکۆسلۆڤاکیا ھەر لەو ماوەیەدا کە لە فەڕەنسا بوو بە ھاوکاری چەند خوێندکاری دیکەی کورد کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا یان دامەزراند لەو ماوەیەدا کە لە پڕاگ خەریکی خوێندن بوو لە تێکۆشانی یەکێتیی نێونەتەوەیی خوێندکارانیشدا بەشدار بوو ساڵی ھەتاوی بە نوێنەرایەتی خوێندکارانی ئێران لە دووھەم کۆبوونەوەی ئەم ڕێکخراوەدا کە لە شاری پڕاگ گیرا بەشدار بوو ھەر لەو ماوەیەدا وەک نوێنەری ئێران لە زۆر کۆبوونەوە و کۆنفرانسی فیدراسیۆنی جیھانی لاوان دا لە شاری بوداپێست پێتەختی مەجارستان بەشدار بوو ساڵی ھەتاوی لە سەردەمی حکوومەتی میللی دکتۆر محەممەد موسەددیقدا عەبدولڕەحمان قاسملوو پاش ئەوەی لە زانکۆی پڕاگ لیسانسی زانستی کۆمەڵایەتی و سیاسی وەرگرت گەڕایەوە ئێران ئەو کاتە لە نێوان حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی توودەی ئێراندا یەکێتی تەشکیلاتی ھەبوو قاسملوو پاش شەش مانگ تێکۆشان لە تاران ھاتەوە مەھاباد و لەوێ بەرپرسایەتی کاری حیزبی دیموکراتی گرتە ئەستۆ پاش کودەتای ی گەلاوێژی ناچار بوو بە تەواوی خۆی بشارێتەوە و بە نھێنی لە تاران و لە کوردستان خەریکی کاری حیزبی بێ لەو ماوەیەدا عەبدولڕەحمان قاسملوو سەرپەرستی ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی بە ئەستۆوە بوو کە تەنیا پێنج ژمارەی بە نھێنی لـێ دەرچوو ھەر لەو ماوەیەش دا بوو کە کۆمیتەیەکی سەرانسەری بۆ کاروباری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەرپرسایەتی ئەو پێک ھات عەبدولڕەحمان قاسملوو پاش پێنج ساڵ تێکۆشانی سیاسی لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان ساڵی جارێکی دیکە چۆوە چێکۆسلۆڤاکیا ساڵی پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئەیلوول و بووژانەوەی بزووتنەوەی کورد لە باشووری کوردستان قاسملوو لەگەڵ چەند ئەندامی بەرپرسی دیکەی حیزبی ھەوڵیان دا لە ڕێگای عێراقەوە ڕێکخراوەکانی حیزبی زیندوو بکەنەوە بەڵام بەھۆی کارشکێنی ھێندێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان باشوور لەو کارەدا سەرنەکەوتن ساڵی عەبدولڕەحمان قاسملوو بە دەستووری دەوڵەتی عێراق لەو ولاتە دەرکراو گەڕایەوە بۆ پڕاگ فیلیپ بولانژێ پڕۆفیسۆری فەڕانسی دەڵێ عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێموکڕات ئەگەر ئاکادیمیسییەنێکی ناسراو بوو نە تەنیا بابەت و وتاری ئاکادیمی دەنووسین ئەو بە ڕاستی مرۆڤێکی یەکجار زۆر بەکردەوە بوو واتە نەتەنیا ڕێبەرێکی سیاسی دور لە مانۆڕدان و بەرپرسێکی بە ئەزموونی حیزب بوو بەڵکوو سەرۆکێکی چریکییش بوو کە دەنگی کەڵاشینکۆڤ نەیدەترساند ئەو شایانی ستایشە چونکە ھیچکات بنەمای ئەخلاقی خۆی نەفرۆشت و کواڵێتییەکانی ئەخلاق بەرزی بە ھاوچەرخەکانی خۆی نیشان دا لە ی تەممووزی یەکێک لە سامناکترین ڕووداوەکانی مێژووی کورد لە ڤییەنی پایتەختی نەمسا دوکتۆر عەبدولرەحمان قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری ئازەر و فازیل ڕەسوڵ مەحموود لەسەر مێزی وتووێژ لەگە ڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێرۆر کران دوکتور قاسملوو لەکاتێکدا تێرۆر کرا کە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی ئاشتییانە بۆ مەسەلەی کورد لە ئێران و بۆ وەدەستەھێنانی مافە سیاسی و ئینسانییەکانی گەلی کورد چووبووە ئەم دیدارە سەرەڕای بەڵگە حاشاھەڵنەگرەکانی کاتی تێرۆرە کە دەوڵەتی نەمسا ڕێگای بە پۆلیس و دەزگای قەزایی خۆی نەدا لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بە ئەنجام بگەیەنن لە ئاکامدا ئەم تاوانە کەم وێنەیە کە لە نێو دڵی وڵاتێکی دیموکراتیکی ئەورووپا دا ئەنجام درابوو بێ سزا مایەوە و دۆخە یاسایییەکەی ھیچ کات چارە نەکرا سادق شەرەفکەندی بۆکان بەرلین خاوەن پلەی دوکتورا لە شیمی و خەباتکەر و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوان ساڵانی تا ی ھەتاوی تا شەرەفکەندی دوای تیرۆری عەبدولڕەحمان قاسملوو بوو بە سکرتێری گشتی بەڵام لە کارەساتی میکۆنوسدا ھەر وەک ئەو بوو بە قوربانی تیرۆر سادق شەرەفکەندی ی کانوونی دووەمی ی زایینی ی بەفرانباری ی ھەتاوی لە گوندی ترغە بۆکان لە دایک بوو لە تەمەنی منداڵیدا باوکی لەدەست دا و سەرپەرستییەکەی کەوتە سەرشانی برا گەورەکەی شاعیری گەورەی کوردستان مامۆستا ھەژار سەردەمی منداڵی محەممەد سادق ھاوکات بوو لەگەڵ پەرەستاندنی خەباتی رزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستانی ئێران و دامەزراندنی کۆماری کوردستان پاش چه ند سال مالیان به یه گجاری دیته شاری بۆکان خویندنی سەرەتایی له بۆکان و ناوەندی و دەبیرستانی لە تەورێز تەواو کرد و ساڵی لە دانشسەرای عالیی تاران لیسانسی شیمیی وەرگرت شایانی سەرنجە کە لە ھەموو پلەکانی خویندندا یان خاوەنی پلەی یەکەم یان یەکێک لە باشترین قوتابیان و خوێندکاران بوو ھەر لەو ساڵەدا بوو بە مامۆستای دەرسی شیمی و ھەتا ساڵی لە شارەی ورمێ بە ئەرکی مامۆستایەتییەوە خەریک بوو لەو ماوەیەدا وەک مامۆستایەکی شارەزا ناوی دەرکردبوو سەرەنجام ساواک لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای دیکەی ھاوبیر و ھاوکاری بۆ شارەکانی ئەراک و کەرەج و چەند شاری دیکەی دوور خستنەوە محەممەد سادق شەرەفکەندی ساڵی ھەتاوی بۆ زانستگای تربیت معلم نەقڵ کراو وەک یارمەتیدەری بەشی شیمی کاری پێ ئەسپێردرا پاش نیشاندانی لێوەشاوەیییەکی تەواو لەو ئەرکەدا ساڵی ی ھەتاوی بە کەڵک وەرگرتن لە بوورسی وەزارەتی علووم چوو بۆ فەڕنسا و پاش چوار ساڵ مانەوە لەو وڵاتە توانی دوکتورای شیمی ئانالیز لە زانستگای ژمارە ی پاریس وەربگرێ دوکتور سادق شەرفکەندی ساڵـی گەڕایەوە تاران و وەک استادیاری شیمی لە زانستگای تربیت معلم درێژەی بە کاری مامۆستایەتی دا کە لە بەجێھێنانی ئەو ئەرکەشدا بە تەواوی سەرکەوتوو بوو ھەربۆیە بوو بە خۆشەویستی مامۆستایان و خوێندکارانی ئەو زانستگایە و وەک مامۆستایەکی دڵسوزو لە ھەمان کاتیشدا خەباتگێڕ ناوی دەرکرد شەرەفکەندی ساڵی کاتێک لە پاریس دەورەی دوکتورای دەدیت لە ڕێگای عەبدولڕەحمان قاسملوو لەگەڵ بەرنامە و پێرەوی نێوخۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاشنا بوو و داوای ئەندامەتی ئەو حیزبەی کرد پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران بوو بە پەیوەندی نێوان دوکتور قاسملوو و ئەندامانی کۆنی رێبەرایەتی حیزب دوای رووخانی ڕژێمی پاشایەتیی ئێران و دەسـتپێکردنەوەی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێموکرات ساڵی بوو بە ڕاوێژکاری کومیتەی ناوەندی شوباتی ڕەشەمێی لە کۆنگرەی چوارەمی حیزبدا بە ئەندامی کومیتەی ناوەندی ھەڵبژێردرا و بەرپرسایەتی کومیتەی حیزب لە تارانی پێ سپێردرا سەرەتای ھاوینی ساڵـی لە لایەن رێبەرایەتی حیزبەوە بۆ کاری تەواو وەخت بانگ کرایەوە کوردستان لە پلینومی کومیتەی ناوەندی لە ھاوینی دا بە ئەندامی دەفتەری سیاسی ھەڵبژێردرا لە کۆنگرەکانی پێنجەم شەشەم حەوتەم ھەشتەم و نۆھەمی حیزبدا ھەموو جارێ بە ئەندامی کومیتەی ناوەندی و لە کومیتەی ناوەندیشدا ھەموو جارێ بە ئەندامی دەفتەری سیاسی ھەڵبژێردراوەتەوە سادق شەرفکەندی ماوەی بوونی لە رێبەرایەتی حیزبدا زۆرتر بەرپرسایەتی بەشی تەبلیغات ڕادیۆ و چاپەمەنی ی لە سەرشان بوو لە ساڵی ەوە ھەتا کاتی تیرۆری قاسملوو ئەرکی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی بە ئەستووە بوو شەرفکەندی لە یەکەم پلینومی دوای تیرۆری قاسملوودا بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی بە سکرتێری گشتی حیزب ھەڵبژیردرا و لە کۆنگرەی نۆھەمی حیزبیشەوە تا کاتی تیرۆری ئەرکی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بەِرێوەدەبرد لە ی ئەیلوولی دا لە چێشتخانەی میکۆنوس لە شاری بەرلین کاتێ بەشداری کۆبوونەوەیەکی سەرانی گرووپەکانی دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کردبوو تێرۆر کرا ھێندێ پلاندانانی ئەو تێرۆرە ئەخەنە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی بەڵام تا ئێستا لە لایەن کاربەدەستانی ئێرانەوە بە درۆخراوەتەو دواتر دادگایەک لە شاری بەرلین دوای شیکردنەوەی ڕووداوەکانی کارەساتی میکۆنوس نێردراوەکانی کۆماری ئیسلامی بە تاوانبار ناسی بۆ ئەنجامی ئەو تیرۆرە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆک کۆماری کات و عەلی فەلاحیان وەزیری ئیتلاعاتی کات ی بۆ دادگا بانگێشت کران بە پاڵپشتیی پۆلیسی ئەڵمانیا کەسێک وێرای بێتە دادگاکە و شەھادەت بدات لەسەر ئەو ڕووداوە لە دادگاکەدا گوتی کە ئەندامی وەزارەتی ئیتلاعات بووە و سیستەمی پلان دانانی تیرۆرەکان بە باشی دەناسێ بەو بەڵگانە دادگاکە کاربەدەستانی کاتی کۆماری ئیسلامی بە تاوانبار زانی لە ئەنجامی ئەو کردەوە تیرۆریستیەدا قازی محەممەد ی ئایاری ی ئازاری دادوەر بە باشی ناسراوی ناوچەی موکریان و دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆماری کوردستان لە ساڵی دا بوو دوای ڕووخانی کۆمار لە ساڵی دا قازی لەگەڵ ھاوڕێکانی لە لایەن حکوومەتی کاتی تاران لە مەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد لە سێدارە درا قازی محەممەد لە ساڵی مردووە قازی محەممەد کوڕی قازی عەلی لە بنەماڵەیەک کە ناوبانگی لە شاری مەھاباد بۆ چوار سەدە پێشتر دەگەڕێتەوە ئەوان نە تەنیا لەلای خەڵک بەڵکوو لەلایەن دەسەڵاتداران و بەرپرسانی حکوومەتیش جێگەی رێز و پێزانین بوون ھەر بە بنەماڵە زانا و ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر بوون لە شەڕی یەکەمی جیھانیدا پیاوی وەک میرزا فەتاحی قازییان لە بەرەنگاریی راستەوخۆ دەگەڵ ڕووسەکان لێ شەھید بوو کوڕە لاوەکانیشی سالار و محەممەد بە دیل گیران و بۆ شوێنە دوورەکانی رووسیەی ئەو کات بەڕێ کران و تا شۆڕشی ئۆکتۆبر ھەر لە دیلیدا بوون قازی عەلی باوکی لە لە مەھاباد رێکخراوێکی کوردی بە ناوی بزووتنەوەی محەممەد پێک ھێنا ناوبراو لەگەڵ جووڵانەوەی شێخ محەممەد خیابانی لە تەورێز پێوەندی ھەبوو تا ساڵی یش کە مرد لەسەر ئەو کارە بەردەوام بووە قازی عەلی دوو کوڕی ھەبووە یەکیان ئەبوالقاسم قازی ناسراو بە سەدری قازی بووە کە دوو دەورە لە لایەن خەڵکەوە کراوەتە نوێنەری پەڕلەمان و جێبڕوا و کاریگەرێتی تایبەتی ھەبووە دوای تەواوبوونی کاری پەڕلەمان لەسەر ڕاسپاردەی باوکی بۆ ڕاپەڕاندنی کارە سیاسییەکان و یاریدانی خەڵک ھەر لە تاران مابۆوە قازی محەممەدیش کە ساڵی ی زایینی لەو بنەماڵە دا لەدایک بووە قازی محەممەد لە منداڵی و لاوی دا زۆر خولیای زانست و فێر بوونی زمانە بیانیەکان بووە و جگە لە عەرەبی و فارسی دەگەڵ زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی و ئێسپێرانتۆ و تا ڕادەیەکیش ڕووسی ئاشنایەتی کردووە قازی محەممەد زۆری حەز بە تێکەڵاوی دەگەڵ زانایانی زەمان کەسایەتیە گەورەکان کوردانی نیشتمانپەروەر و سەرۆک عەشیرەتەکان ھەبووە دوای مردنی باوکی بوو بە دادوەر قازی ی شار لە بەر ئارەزووی خۆی بۆ کاری فەرھەنگی و بردنەسەرەوەی زانیاری خەڵک لە ساڵەکانی بەر لە و دوای ئەوەش بەرپرسایەتی دایەرەی فەرھەنگ و ئەوقافی شاری مەھابادی بە ئەستۆوە گرتووە و خزمەتی بەرچاوی فەرھەنگی کردوە و لە کاتی بەرپرسایەتیی ئەودا یەکەم قوتابخانەی کچان لە مەھاباد کراوەتەوە ھەر لەبەر ئەوە دەگەڵ زۆرێ لە خوێندکاران رۆشنبیران و مامۆستایان پەیوەندی نزیکی بووە لە چەند ساڵ ماوەی نابەسامانی دەوڵەتی ناوەندیی تاران واتە لە ساڵانی تا کە کۆماری کوردستان پێک ھاتووە بەڕێوبەرایەتی ئەو لە پێشبردنی کاروبارەکاندا و بە تایبەتی لە چارەسەریی کێشە عەشیرەییەکاندا دەورێکی بەرچاو بووە زۆر لە گرفتەکانی کاری ڕۆژانەی خەڵک لە دیوانی ئەودا کە مەحکەمەیان پێدەوت چارەسەر بووە قازی محەممەد ڕێزی تایبەتی بۆ دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد ژ ک ھەبووە زۆر لە دامەزرێنەرانی ژ ک ڕاوێژیان لەگەڵ کردووە و زۆریان خۆش ویستوە و گەلێکیان ھەوڵ دەگەڵ داوە تا ببێتە ئەندامی ئەو کۆمەڵە قازی لە ڕوانگەی نوێنەرانی بیانیشەوە کە ئەوکات ئێرانیان لەنێو خۆیان دا دابەش کردبوو ڕێزی تایبەتی ھەبووە ھەر کەس چۆتە مەھاباد تێکۆشاوە بەر لە ھەموو کەس چاوی بە ئەو بکەوێ بانگ کرانی بۆ سۆڤیەت ھەر لەم پەیوەندیەدا بووە کە دەگەڵ وەفدێکی گەورە سەردانی باکۆیان کرد قازی محەممەد مرۆڤێکی فەرھەنگ دۆست خۆش بەیان ئەدەب و ھونەر دۆست ئەھلی راوێژ و لە ھەمان کاتدا خەباتگەرێکی نیشتمانپەروەر و گەل خۆشەویست بوو لەگەڵ ھەموو چین و توێژێک ھەڵسوکەوتی ھەبوو و لە کاتی پێویستدا لە ھەست و ھێزیان کەڵکی وەر دەگرت وەک ئەوەی لە وەسیەتەکەیدا ھاتوو قازی محەممەد برایەتی و یەکگرتوویی کوردی پێ گەورەترین ھۆی سەرکەوتن بوو ھەربۆیە لە زۆربەی وتارەکانی کە لە ڕۆژنامەی کوردستان ئەوکات چاپ کراون لەسەر بابەتی یەکیەتی و برایەتی دواوە و مەرجی سەرکەوتن و کۆڵەکەی ڕاگرتنی کۆمار و ھۆی سەرکەوتن بەسەر دوژمنانیدا زانیوە ھەرچەند دەیزانی دوژمنەکانی کورد ڕاست ناکەن بەڵام لە وتووێژدا زۆر بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیاند کورد حەز دەکا لە ڕێگای ئاشتییەوە بە مافی خۆی بگا بەڵام ئەگەر وا نەبێ ئەوەی بۆی بکرێ دەیکا لە پێش کۆماردا جاربەجارە لە رۆژنامەی کوردستان بە ناوی پێشەوا باسی لێ دەکرا لە دوای دامەزرانی کۆمار بە شێوەی فەرمی نازناوی پێشەوای پێبەخشراو و ئەو ناوە تا ئێستاش لەنێو کۆڕ و کۆمەڵی خەڵک دا ھەر باوە قازی محەممەد کە بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی ژ ک و ناوی نھێنی بینایی بۆ دانرا ھیوایەکی زیاتری بۆ بەرپرسان و خەڵک پێک ھێنا لە ئاکامی تێگەیشتنی بە وەخت و ئازایەتی سیاسی ئەو و بە قەناعەت گەیشتنی بەرپرسانی کۆمەڵەدا بوو کە ژ ک بوو بە حیزبی دێموکراتی کوردستان و وەک حیزبێکی دێموکرات و پێشکەوتوو دەستی کرد بە تێکۆشان و خەباتی سیاسی قازی لەبەر ڕێزی تایبەتی کە بۆ ژ کی ھەبوو بناغەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیشی ھەر بە ی گەلاوێژ ڕۆژی دامەزرانی ژ ک دانا و ھەر بۆیەش سەرنجی زۆربەی نزیک بە تەواوی بەرپرسانی بۆ تێکۆشان لە نێو حیزبی دێموکراتی کوردستاندا ڕاکێشا حیزب زۆر بە خێرایی پەلوپۆی سەند و تێکۆشانی لە ھەموو ناوچەی ئازادی کوردستان دا پەڕەی سەند قەیرانی بە زۆر لکاندنی کوردستان بە ئازەربایجانەوە حەل کرد و مەجبووری کردن حیسابی جیاواز بۆ کوردستان بکەن لە یەکەم کۆنگرەدا لە ی ژانویە ی رێبەندانی ی کۆچیی ھەتاوی بە بەشداریی نوێنەرانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و مەلا مستەفا بارزانی و سەرۆک عەشیرەت و نوێنەرانی ھەموو چین و توێژەکانی کوردستان پێکھاتنی یەکەم کۆماری کوردستان ڕاگەیێندرا لە ماوەی دەسەڵاتداڕی کۆماری کوردستان ئەوەی پێویست بوو زۆر بە ڕاشکاوی بە شای ئێران و قەوام سەرۆک وەزیرانی کاتی ئێران ڕاگەیاندوە قامکی لەسەر لاوازییەکانیان بەرانبەر بە گەلی کورد داناوە بە ئاشکرا پێی گوتون ئێوە لە قسەکانی خۆتاندا دوودڵن و ناتانەوێ مەسەلەی کوردستان چارەسەر بکەن کاتێک پێشەوا لەلایەن قوام السلگنەوە بۆ تاران بانگھێشت دەکرێ و لە ڕێکەوتی ی ژوئەنی دەچێتە تاران لەلایەن ژمارەیەک لە وەزیران نوێنەرانی پارلمان و نوێنەری کوردەکانی تاران و نوێنەری حیزبەکان و یەکیەتی کرێکاران لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێ دەکرێ ڕۆژنامەی ایران ما ھەر ئەوکات دەنووسێ ئێستا کە قازی محەممەد لە تارانە و ئازادیخوازان چاویان پێی کەوتوە دەردەکەوێ کە بیر و ڕای ئەو جێگیرکردنی ئازادی و دێموکراسی لە تەواوی ئێران دایە و مافی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئینسانی بۆ نەتەوەی کوردیش لە گۆڕێ دایە ھەر کارێک بە سوودی دێموکراسی بێ لەلایەن پێشەوای کوردستانەوە بە دڵەوە پێشوازی لێ دەکرێ ھیوادارین جەنابی قەوام لەو سەفەرە مێژوویییە کەڵک وەرگرێ دوای وتووێژی زۆر تاران و کۆماری کوردستان بە خاڵێکی ھاوبەش نەگەشتن و گرفتەکان چارەسەر نەکران ھەر بۆیە بەشوێن ماوەیەک ھەڕەشە و بە دوای وەر گرتنی ھێندێ بەڵێن بۆ یارمەتیدان لە ڕووخاندنی کۆماری مەھاباد لە لایەن بڕێک سەرۆک عەشیرەتەکان تەنانەت چەن کەس لەوانەی دەگەڵ قازی سەفەری باکۆیان کردبوو تاران لە پێشدا ھێرش دەکاتە تەورێز بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئازەربایجان و پاشان ھێرش دەکاتە سەر کوردستان ئەرتەشی ئێران کە قورسترین ئامێری شەریان چەن تانکی کۆن و قۆڕازە بوو ڕۆژی سەرماوەزی ساڵی ی ھەتاوی ی زایینی گەیشتە دەرۆی شاری تەورێز و ڕۆژی بە ھەڵاتنی سەرۆکانی کۆمار بۆ سۆڤیەت کۆماری ئازەربایجان ڕووخا و ئەرتەش شاری تەورێزی داگیر کرد دوای ئەوە ئەرتەش لەوێڕا بەرەو مەھاباد ڕێ کەوت لەو ئەو ناوچانەی دیکە لە باشوری مەھاباددا کە خۆیان بە بەشی کۆمار دەزانی و دەسەڵاتی تارانیان بە حکوومەتی ناوەندی نادەزانی واتە لە شارەکانی سنە دیواندەرە مەریوان ھەتا نزیکی سەقز لە چەن مانگ پێش ئەوە ھێزیان ئامادە کردبوو بەڵام دوای تەورێز ئەرتەش ھێزی نوێی لە ڕێگای قەزوێن بۆ سەقز نارد کە لە ی سەرماوەز گەیشتنە سەقز و لە ڕێگەی بۆکان بە یارمەتی ھێندێ لە کوردەکانی سەربە حکوومەتی شا ڕێگەی مەھابادیان گرتە بەر قازی وەک سەرۆک کۆمار دەستوور دەدات ھەتا دەکرێ لە شەڕ خۆ بپارێزن چون ماڵوێرانی پێوەیە ئەگەرچی لە پێناوی وڵات ھەمووان تێدەکۆشن بەڵام بە ھۆی جووڵانەوەی سەرنجڕاکێشی ھێزەکانی سۆڤیەت زۆر بە خێرایی لە ماوەی چەن ڕۆژ کوردستان داگیر دەکرێ ئەگەر چی ئەو ڕەخنە لە قازی وەک سەرۆک کۆمار و جێی متمانەی جەماوەر دەگیرێت کە بۆ ئەوندە پشتی بە یارمەتی سۆڤیەت بەستبوو کە بە دەستکێشانی لە پاڵپشتی کۆمار ئاوەھا بە خێرایی کۆمار تێدا چوو بەڵام لەوەدەچێ گەورەترین ھۆی ڕووخانی کۆمار یەکنەبوونی ھەوموو دەستەکان ببێت تا ئەو ڕادەیە کە ھێندێ ھەتا سۆڤیەت کوردستانی چۆڵ کرد نامەیان نارد بۆ تاران کە وەرن ئێستە کاتی ھێرشە بە ئاگادار بوون لە داھاتووی کۆمار مەلا مستەفا ھەوڵی دا کە قازی دەگەڵ خۆی بباتە دەرەوە بۆ پاراستنی گیانی بەڵام قازی بەوە ڕازی نەبوو پێی وا بوو دەبێ لە سەر بەڵێنی خۆی بمێنێتەوە قازی دەزانێ کە بە زوویی کۆمار دەڕووخێت لە نێوان شەر یان خۆبەدەستەوە دان وەک بەرپرسیارێکی گیانی خەڵک بۆ بەرگری لە کوشتن و وێران کردن وەک قارەمانێکی نەتەوەیی خۆ بەدەستەوە دەدات ھەڵبەت سەبارەت بەوە ڕەخنەدەگرن کە ئایا ئەگەر قازی دەگەڵ مەلا مستەفا بڕۆشتایە دواتر نەیدەتوانی قازانجی زیاتر بێت بۆ گەلەکەی بەڵام لە کاتی ماڵاوایی لەگەڵ مەلا مستەفا قازی ئاڵای کوردستان دەسپێرێ بە مەلا مستەفا و وەک جوابی ئەو پرسیارە دەڵێ من خۆم فیدای خەڵکی دەکەم و ھیچ کات وەک پیشەوەری و سەرانی ئازەربایجان ناکەم تا وڵاتەکەم لە خوێن دا شەڵاڵ بێو ھەزاران کەس بە کوشت بچن ئەرتەش ڕۆژی ی سەرماوەز دەگاتە مەھاباد وەک پایەتەختی کۆمار و وەک ئەو شارەی دەسەڵاتی کۆماری تێدایە کاتێ زیاتری بۆ دادەنێن ئەگەرچی ھەر لە پێشدا ھەم قازی بۆخۆی و ھەموان دەیانزانی سزای قازی و ھەڵسووکەوتی حکوومەت دەگەڵ وی چۆن دەبێ بەڵام دادگایەک ڕێ دەخرێت و تێیدا قازی و ئەندامانی کۆمار بە چەن تاوانی سەرەکی دادگایی دەکرێن ئەگەرچی ھەردوو کۆماری کوردستان و ئازەربایجان لەسەر پاڵپشتی سۆڤیەت دامەزرێندران بەڵام کۆماری کوردستان ڕاستقینە ئارەزووی جەماوەری کورد بوو سۆڤیەت بۆ سوودی خۆی دەستی لە پاڵپشتی کێشاوە و دەسەڵاتی تاران ھەردوو کۆماری لاوازی مەھاباد و ئازەربایجانی خنکاند درێژەی کۆماری مەھاباد مانگ بوو ی ڕێبەندانی ھەمان ساڵ ھەتاوی زایینی لێژنەی تایبەت کە لە تارانەوە ھاتبوون بە سەرۆکایەتی سەرھەنگ ڕەزا دەگەنە مەھاباد و دادگا ڕێدەخەن پرسیارەکانی دادگا ڕوون نەبوون لە لایەن قازیەکانەوە قازی محەممەد سەدر قازی سەیف قازی ھەموو تاوانەکان ڕەد کرایەوە و داوای بەڵگەیان دەکرد ئاشکرا بوو کە ئەو دادگا ھیچ بەڵگەیەکی بە دەستەوە نەبوو تاوانەکانی قازی ئەمانە بوون قازی ھەموو ڕەد دەکاتەوە و لە وەڵام دا دەڵێ ئاڵام داناوە بەڵام نە وەک ئەوەی ئەوان دەڵێن وەک ئاڵای سۆڤیەت سەبارەت بە مستەفا بارزانی ئەو بۆ خۆی ھاتووەتە مەھاباد و کەس نەیھێناوە ئەو کوردە و کوردستان ماڵی ھەموو کوردێکە و ھەر کوردێک بە ئارەزووی خۆی لە سەر ھەر بستە خاکی کوردستاندا دەتوانێ بژی یەکێک لە تاوانەکانی سەرەکی سەدر قازی جێگری سەرۆک کۆمار و برای قازی محەممەد نووسینی شێعرێکی گەرم بۆ بەخێرھاتن وتن بە مەلا مستەفا بارزانی بوو دادگاکە بە دانی بڕیار لە سێدارە دانی ھەر سێ تاوانبارەکە کۆتایی ھات بەڵام ئەمە کۆتایی کارەکە نەبوو قازیەکان لە بەندیخانە کران بۆ ماوەی سێ مانگ دیسان بە ھەمان شێوە دادگای پێداچوونەوە بەڕێوە چوو ئەگەر چی ھەموان لە سەر ئەو بڕوا بوون کە بە تاوانبار ناسینی قازی ھەر لە پێشدا وەک ئامانجی دادگاکان لە تارانەوە نیشان کرابوو پێشەوا و ھاوڕێیانی ئەوەندەی لە ماوەی یازدە مانگی کۆماردا ھەوڵیاندا ھەر ئەوەندەش لەو دادگا بوو لە خۆبردوویی و ئازایەتییان لە خۆیان نیشان داوە لەگەڵ ھەموو ئازاری دەروونی و ئەو ژیانە تاڵەی کە لە بەندیخانەی پادگانی مەھاباددا بۆیان پێک ھاتبوو نە تەنیا بڕوایان بە ئامانجەکانیان لاواز نەببوو بەڵکو زۆر ئەرخەیانترو بە ورەتر ببوون لە چاوپێکەوتنێکی نھێنیدا کە لەگەڵ یەک دوو مرۆڤی جێی باوەڕی خۆیان بوویانە گوتوویانە ئێمەیان فریودا با نەتەوەی کورد فریو نەخوا و خەباتی خۆی بۆ ڕزگاری و سەربەستی درێژە بدات و چەک دانەنێ ھەروەھا گوتبوویان کە زۆریان زەخت خستووینەتە سەر تا نامەیەک بۆ مەلا مستەفا بنووسین کە دەست ھەڵبگرێ بەڵام ئێمە نەتەنیا شتی وا نانووسین بەڵکوو پێمانوایە ئەوەی بۆی دەکرێ دەبێ دەگەڵ ئەو ناپیاوانە بیکا ئازایەتییان لە دادگاکاندا بە ڕادەیەک بووە کە ئەفسەرەکان سەریان سوڕماوە لە ڕاستیدا ئەو دادگایە ئەمریکا و ئینگلیزیشی لە پشت بوو ھەرچەند جگە لە کاربەدەستانی خۆیان کەسی نامۆی لێ نەبووە بەڵام ھەر لە رێگای ئەوانەوە زۆر شت بڵاو بۆتەوە کە پێویستە بیزانین پێشەوا ھەر جارێک لەو دوو جارە کە بە ناو دادگایی کراوە زیاتر لە چوار کاتژمێر قسەی کردوە و بە وتەی سەروان شەریفی کە پارێزەری بووە ئەوە قازی محەممەد بووە کە حکوومەتی دادگایی کردوە و لە ھەموو بوارێکەوە ھێناویەتە ژێر پرسیار ڕۆژنامەی ئازادی کە لەو سەردەمدا لە بەغدا بە زمانی کوردی دەردەچوو سەبارەت بە پشتگیریی ئەمریکا و ئینگلیز لەو دادگایییە نوسیبووی ئیستێعماری ئینگلیس و ئەمریکا لە وجوودی قازی محەممەد و ھاوڕێکانیدا دوژمنی ھەرە سەرسەختی خۆیان دەدی ھیوایان ھەبوو بتوانن بە چۆکیان دابێننو لە بەندیخانەش نوێنەرەکانیان چوون دەگەڵیان دوان تا بتوانن بۆ لای خۆیانیان ڕابکێشن بەڵام ھیچ کات سەرکەوتوو نەبوون دواتر ڕۆژنامەی ئازەربایجان لە باکۆ نوسیبووی قازی محەممەد بە نوێنەری ئەمریکا جورج ئالێن ی گوتبوو گەلی کورد چاوەڕوانی ھیچ چاکەیەکی لە وڵاتانی ئیستێعماری نیە نەجەفقولی پسیان وتەکانی پێشەوا لە دادگادا لە چەند رستەدا کورت دەکاتەوە و دەنووسێ لە کاتی دادگاییدا قازی محەممەد پەلاماری دەبردە سەر سیاسەت و ئاکاری دەوڵەتی تاران و دەیگوت من لە قوژبنی گرتووخانەوە دەنگی خۆم بەرز دەکەمەوە لە دژی دەوڵەتی تاران و سەرۆکەکانی و دەڵێم تاوانبار ئێوەن نەک ئێمە ئێوە وڵاتتان لێ داگیرکردووین رۆژنامەنووسێکی دیکە بە نێوی سلیمان خ لە نووسراوەکانیدا دەڵێ قازی گوتی تەواوی ئەم بەسەرھات و ڕووداوانە ئاکامی سیاسەتی داگیرکەرانەی دەوڵەتە ئەگەر دەوڵەت تەواوی کوردان بە خائین دەزانێ با دەست لەو مەڵبەندە ھەڵبگرێ ئەگەر بە نیشتمانپەروەریشیان دەزانێ با لێ بگەڕێ خۆیان کاروباری خۆیان بگرنە دەست لە بەڵگە و رۆژنامەکانی یەکیەتی سۆڤیەت زۆر شت لەم بابەتانە نووسراون لە زمان ئەفسەرە ئێرانییکانەوە دەگێڕنەوە کە قازی لە جوابی ئەوەی کە کۆماری مەھاباد دەستنیشانی سۆڤیەت بووە گوتویە ئەو ڕووداوانە لە ئاکامی ئەوەی دابوون کە ئێوە خۆتان قانوونی بنەڕەتیتان لە ژێر پێ ناوە ئێستاش من تەنیا خۆم دامەزرێنەری دێمۆکراسیەت لە کوردستانم و ھیچ ھێزێکی بێگانە منی ھان نەداوە بێبەشی کورد منی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کارانە ھان داوە کاتێک سەرۆکی دادگا بە خەیانەت تاوانباریان دەکا لە وەڵام دا دەڵێ ئێرە ماڵی منە خاکی کوردستان خاکی باب و باپیر و ئەجدادی منە چۆن دەتوانم دەستی لێ ھەڵگرم دادگایی یەکەم لە ی مانگی ژانویە دەستی پێکرد و چەند رۆژی خایاند و حوکمی ئیعدامی قازییەکانی دا دادگایی دووھەم لە ی مارسی واتە ی خاکەلێوە دەستی پێکرد و رۆژی ی مارس کۆتایی پێھات لە بەرەبەیانی ی خاکەلێوەی ساڵی ی ھەتاوی ی مارسی پێشەوا قازی حەمەحوسێن خانی سەیف قازی ئامۆزای پێشەوا و ئەبولقاسم سەدر قازی برای پێشەوا بە دوای حوکم دران لە دوو دادگای نایاسایی و فەرمایشیدا بەدەستی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچرای شاری مەھاباد واتە ھەر لەو شوێنەی کە ی رێبەندانی ھەتاوی مانگی ژانویە کۆماری کوردستان لێی راگەیەندرابوو لە سێدارە دران و شەھیدکران ھەڵسوکەوتی قازی کاتی لە سێدارەدران کە رۆژنامەنووسێکی دەرباری شا دەیانگێڕێتەوە وەک چیرۆک و ئەفسانەی لێھاتووە قازی لە پێشدا داوا دەکات کە تیربارانی بکەن چوونکا لە سێدارەدان ئایینی نیە بەڵام ڕێگەی پێنادەن پاشان وەسیەتنامەیەک دەنووسێت کە جێگەی سەرنجە لە باری کۆمەڵایەتیەوە و لە باری سیاسیەوە قازی ئەو مردنەی بە سەرکەوتن دەزانی و ھەر بۆیە بە ھەنگاو ڕێگەی بۆلای سێدارەکە پێوا لە پای سێدارە ڕێگەی نەدا چاوی ببەستن و دەڵێت حەز دەکەم لە ئاخرین چرکەی ژیانیشم دا بە سەربەرزی و چاوی کراوەوە لە نیشتمانی خۆشەویستم بڕوانم ڕوو لە خوێنمژانی گەل دەڵێ ئێوە قازی محەممەدێک دەکوژن بەڵام بزانن لە ھەر تنوکە خوێنێکی من قازی محەممەدێکی دیکە شین دەبێتەوە داوا لە گەلی کورد دەکەم خەباتی خۆی لەپێناو ڕزگاریی کوردستان دا پەک نەخات باوەڕ بە دەوڵەتی خۆفرۆشی تاران مەکەن بژی کورد و کوردستان تەرمی ئەو شەھیدانە ھەر ئەو رۆژە لەسەر شان و پیلی خەڵکی بە شرەفی مەھاباد لە گۆڕستانی مەلا جامی بە خاکی نیشتمانەکەیان سپێردران شوێنی گۆڕەکەیان ئێستاش لە ژێر چاودێریدایە پۆل خەڵکی مەھاباد کۆماری مەھاباد یان کۆماری کوردستان لە ی رێبەندانی ی کوردی بەرامبەر بە ی ژانویەی لەرۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دێموکراتی کوردستان دامەزرێنرا و پێشەوا قازی محەمممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد دەوڵەتێکی کوردی کەمتەمەن بوو کە لە سەدەی بیست دا و لە دوای کۆماری ئاگری لە تورکیا دامەزرا پایتەختەکەی شاری مەھاباد بووە کە ئەکەوێتە باکووری خۆراوای ئێران دامەزران و لەناوچوونی کۆمار راستە بەشێک بوو لەو قەیرانەی ئێرانی تێکەوتبوو ئەو ململانێیەی لەنێوان ئەمریکا و سۆڤییەت دا ھەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە بەڵام خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی کورد بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێک بەناوی کوردستان پێشینە لە مانگی ئابی راپەڕینێکی جەماوەریی کۆنترۆڵی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی حکومەتی ناوەندیی ئێران دەرھێنا لە شاری مەھاباد کۆمیتەیەکی لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک خێڵەکان دەسەڵاتی ناوچەکەیان گرتە دەست پارتێکی سیاسی بەناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان ژێ کاف دامەزرێنرا قازی محەممەد سەرۆکی بنەماڵەی قازی بە سکرتێریی پارتەکە ھەڵبژێردرا کۆمیتەکە بە سەرکردایەتیی قازی محەممەد ناوچەکەیان بە لێھاتوویی و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ ماوەی ساڵ تا رووخانی کۆمار بەڕێوەبرد ھێزەکانی سۆڤیەت و بریتانیا لە کۆتاییەکانی ئابی ئێرانیان داگیر کرد دیارە سۆڤییەت لە باکوورەوە سۆڤێت بە گشتی دوودڵ بوون لە ئیدارەی کوردی ھێزیان لە نزیک مەھاباد دانەناو تەنانەت نێردراوێکی مەدەنی ئەوتۆیان نەنارد بۆ ئەوەی کاریگەریی گەورە دروست بکات لە رێگەی چالاکیی دۆستانە وە وەک دابینکردنی کەرەسەی گواستنەوە دەرکردنی سوپای ئێرانی و کڕینەوەی تەواوی بەرھەمی تووتنەکەیان پاڵپشتیی ئیدارەکەی قازییان دەکرد لە لایەکی ترەوە کوردەکان زۆر ئیدارەی کوردیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی رەتیان کردەوە ببنە بەشێک لە کۆماری دیموکراتی فارس ئازربایجان ھەروەھا دژی راگەیاندنی کۆماری سەربەخۆی کوردی بوون لە ئەیلولی قازی محەمەدو سەرکردە کوردەکانی تر سەردانی تەورێزیان کرد بۆ ئەوەی چاویان بە کونسوڵی سۆڤییەت بکەوێت بۆ دەرباری پشتگیریکردنی کۆمارێکی نوێ لەوێشەوە رەوانەی باکۆ ئازربایجانی سۆڤییەت کران لەوێ ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموکراتی ئازربایجان لە ھەوڵی ئەوەدایە کە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت لە ی کانوونی یەکەمدا پارتی دیموکراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژھەڵات دا گرت کە پێشتر بەدەست سوپای ئێرانەوە بوو قازی محەممەد بڕیاری دا ھاوچەشنی ئەو کارە دووبارە بکاتەوە لە ی کانوونی یەکەمدا کۆماری مەھابادی کوردیی دامەزرێنرا لە ی کانوونی دووەمی قازی محەممەد دامەزراندنی کۆماری کوردستانی راگەیاند ھەندێک لە ئامانجەکانیان لە مانیفێستۆکەدا بڵاوکرایەوە ئەمانەن لە ی ئازاری بەھۆی فشاری ھێزە رۆژئاواییەکان بۆ نمونە ئەمریکا سۆڤییەت پەیمانی بە حکومەتی ئێرانی دا کە لە باکووری ئێران ئەکشێتەوە لە مانگی حوزەیران دا ئێران دەستی گرتەوە لەسەر ئازربایجاندا ئەمە بووە ھۆی دابڕانی کۆماری مەھاباد لە سۆڤییەت و دواجار بووە ھۆی داڕمانی لەم خاڵەدا پشتگیرییەکان بۆ قازی محەممەد لە کەمبوونەوەدا بوون بەتایبەتی لە نێوان خێڵە کوردەکاندا کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێدەکرد بەرھەمو سەرچاوەی داراییان نەماو شێوازی ژیانیان بەھۆی دابڕانەکەوە بەرەو سەختی چوو یارمەتی دارایی و سەربازی لە سۆڤێتەوە نەماو خێڵەکان ھیچ ھۆکارێکیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەممەد نەئەبینییەوە زۆرێک لە خێڵەکان قازییان بەجێ دەھێشت لە ی کانوونی یەکەم ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان راگەیاند کە رێ لە ھەر پەلامارێکی سوپای ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە لە ی کانوونی یەکەم سوپای ئێران ھاتە ناوچەکە و دەستی بەسەر مەھاباد دا گرت لەگەڵ ھاتنیان چاپخانەی کوردییان داخست فێرکردنیان بە زمانی کوردی قەدەغە کرد ھەر کتێبێکی کوردییان بدۆزیایەتەوە ئەیانسوتاند دواجار لە ی ئازاری قازی محەممەد بە تۆمەتی خیانەت لە دەوڵەتی ئێران لە مەھاباد لە سێدارە درا مستەفا بارزانی لەگەڵ پێشمەرگەکانی کە لە کوردستانی عێراقەوە ھێنابوونی بەشێکی سوپای کۆماریان پێکھێنا دوای رووخانی کۆمارەکە زۆربەی سەربازەکان و چوار ئەفسەر سەرھەنگ عێزەت عەبدولعەزیز سەرھەنگ مستەفا خۆشناو سەروان محەممەد مەحموود قودسی و سەرگورد خەیروڵڵا عەبدولکەریم بڕیاری گەڕانەوەیان دا بۆ عێراق دوای ھاتنەوەیان بۆ عێراق ئەو چوار ئەفسەرە سزای کوشتنیان بەسەردا سەپێنرا و تا ئێستاش وەک شەھیدی قارەمانی شەرەفمەندی کوردستان ناودەبرێن چەندسەد سەربازێک لەگەڵ بارزانیدا مانەوە و لە ماوەی ئەو رێڕۆیشتنە پێنج ھەفتەییەیاندا کە بەرەو ئارزبایجانی سۆڤییەت گرتیانە بەر ھەموو ھەوڵەکانی سوپای ئێرانیان بۆ رێلێگرتنیان تێکشکاند لە تشرینی یەکەمی مستەفا بارزانی گەڕایەوە بۆ کوردستانی عێراق و خەباتی دەستپێکردەوە مەسعود بارزانی سەرۆکی ئێستای ھەرێمی کودستان لە مھاباد لەدایک بووە ئارچیبالد بولۆچ رۆزڤڵت کوڕەزای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تیۆدۆر رۆزڤڵت لە کتێبەکەیدا کۆماری کوردیی مھاباد دەڵێت کێشەی سەرەکی کۆماری کوردستان ئەوەبوو کە کوردەکان پێویستیان بە سۆڤێت بوو تەنھا چانسیان ھێزی سوپای سوور بوو بەڵام ئەم پەیوەندییە نزیکەیان لەگەڵ ستالین و سۆڤییەت وایکرد زوربەی ھێزە رۆژاواییەکان پشتی ئێران بگرن قازی محەممەد ھەرچەندە نکۆڵیی لەو راستییە نەئەکرد کە لە رووی داراییەوە پشتیان بە سۆڤییەت بەستووە ئەوەی رەتئەکردەوە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان پارتێکی کۆمۆنیست بێت رایگەیاند ئەوە درۆیەکە کە دەسەڵاتدارانی سوپای ئێران دروستیان کردووە جگە لەوەی ئامانجەکانی خۆی بە زۆر جیاواز لەوانەی سۆڤییەت لەقەڵەمدا ھەروەھا کۆمارەکە بەدەست چەند کێشەیەکی ناوخۆییەوە ئەیناڵاند جیاوازییەکی گەورە لەنێوان خەڵکی شارو خێڵەکییەکاندا ھەبوو و ھاوپەیمانێتییەکەیان بۆ مھاباد لە داڕماندا بوو وەک چۆن پێشتریش رایگەیاندبوو خێڵەکان و سەرۆکەکانیان تەنیا لەبەر ئەو ھاوکاریی دارایی و سەربازییانە پشتی قازی محەمەدیان ئەگرت کە لە یەکێتی سۆڤییەتەوە وەریدەگرت کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ لاوازی هەستی نیشتیمان پەروەری لەلایەن خێڵەکان ھەندێکی تر لە خێڵەکان دڵیان بە بارزانییەکان نەئەکرایەوە لەبەر ئەوەی نەیانئەویست سەرچاوە و داھاتەکانیان لەگەڵ بەش بکەن لە رووی داراییەوە مھاباد نشوستی ھێنا و ئەوە وەک مەحاڵ وابوو کە مھاباد لە رووی داراییەوە ھاوتابێتەوە لەگەڵ ئێران وەلاوازی دیبلۆمانسی سەرکردە کوردەکان لەبەرامبەر ئێران بۆ دەرەوەی وڵات هۆکارێکی تر بوو بۆ لەناوچوونی کۆمار بەغدا بەعەرەبی بەئینگلیزی گەورەترین شاری عێراقە و لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا لە پاش قاھیرە دووەم شاری گەورەی عەرەبییە بەغدا لە نێوان ساڵانی بۆ دروست کراوە لە سەردەمێکدا پایتەختی خەلافەتی عەبباسی بووە ڕووباری دیجلە بە ناوەڕاستیدا تێدەپەڕێت و بەغدا دەکات بە دوو بەشەی سەرەکییەوە لە ڕووی جوگرافییەوە شاری بەغدا لە دەیەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمی زاییندا ئەبووجەعفەری مەنسوور بە شێوەیەکی بازنەیی بە دەوری ڕووباری دیجلەدا نەخشەسازی بۆ کێشاوە و دروستی کردووە شاری بەغدا پاش مردنی ھارونە رەشید لە ساڵی ی کۆچیدا کە بەرامبەر بە زایینی دەکات ئەمینی کوڕی ھارونە رەشید بە خەلیفە ھەڵبژێردرا لە سەردەمی ئەمیندا ئاشوب و شەڕو شۆڕێکی زۆر کەوتە شاری بەغداوە تا بە کوشتنی خۆی کۆتایی پێھات دوایی ئەو مەئمونی برای کرا بە خەلیفەی بەغدا لە ساڵی ی زایندا لە دوای مردنی ھارونە رەشید بە دوو ساڵ ناکۆکی دەکەوێتە نێوان ئەمین مەئمونەوە و بەم جۆرە دەسەڵاتێکی سەربازی تێدا ھاتەکایەوە لە سەردەمی مەئموندا بەغدا بۆ یەکەمین جار ماوەی مانگ گەمارۆی ئابووری سەپاوە بە سەریداو بە حوکمی ئاگرو ئاسن چووە بەڕێوە لە کۆتایی ی زایین دا ھەردوو سەرۆکی سوپای مەئمون کە ناویان ھەرسەمەو گاھیر بوو توانیان لە دوو قۆڵەوە گەمارۆی شاری بەغدا بدەن بەو شێوەیە خەلیفە لە کۆشکی سەرۆکایەتی خۆیدا کە بە کۆشکی خولد ناسراوە و دەکەوێتە سەر کەناری دیجلە بە تەنیا مایەوە لەکاتێکدا کە ھەوڵی خۆدەربازکردنی دەدا بەدیل گیراو کوژرا بەو شێوەیە گەمارۆکە کۆتایی پێھات بەڵام بە کوشتنی ئەمین خەڵکی شاری بەغدا زۆر توڕەو نیگەران بوون بەم شێوە وێرانی و قاتوو قڕی ڕووی لەو شارە کرد و جوانییەکەی پێشوی نەما بەغدا لە کۆندا پایتەختی عوسمانییەکان بووە و پایەیەکی بەرزی ھەبووە لەو کاتەدا لە بەر ئەوەی بە گرنگترین ناوەندی عیلم و زانیاری ژمێردراوە بۆ ماوەی چەند سەدەیەکیش جێگەی پێکگەشتن و ژوانی زاناکانی ئەو سەردەمە بووە شاری بەغدا یەکێکە لەو شارانەی کە لە مێژووی دەوڵەتی عەباسیدا پانتاییەکی گەورەی ھەیە و پەیوەستە بە مێژووی ئەوانەوە لە بەرئەوەی دووەمین خەلیفەی عەباسییەکان کە ئەبوو جەعفەری مەنسوور بوو لە ساڵی ی زاییندا بەغدای بە پایتەختی خۆی ھەڵبژارد دوای ئەوەی بە سەر نەیارەکانیدا سەرکەوت لە عەباسی و عەلەویەکان شاری بەغداد لەو سەردەمەدا لە ڕووی بیناسازییەوە شتێکی جیاواز و نوێ بوو لە چاو شارەکانی دیکەی عەرەبدا ئەو سەردەمە لە ڕووی شێوە بازنەیی و بیناسازییە جوانەکەیەوە کە لە ئەورووپادا بە ھونەری ئەرابێسک ناسراوە کە ھونەرێکی تایبەتە بە زەخرەفەی ئیسلامیی لە سەردەمی ھاروون ڕەشیددا ئەم شارە گەیشتۆتە لقە پۆپەی بەرزی و شکۆداریی خۆیی و خانوەکانی تا دەھات بە چواردەوریدا جوانتر و فراوانتر دەبوون و وەک چەند شارێکی بچکۆلەی یەکگرتوو دەھاتە بەر چاو کە ژمارەیان شارێک دەبوو پاش دروستبوونی پشێویو شەڕو شۆڕ لە بەغدادا نزیکەی دوو ساڵێک ئیبراھیمی کوڕی مەھدی عەباسیی بەسوود وەرگرتن لەو ناکۆکیانەی کە لە نێوان خەڵک و عەباسییەکاندا ھەبوو خەریک بوو دەسەڵات بگرێتە دەست بە لام بەھۆی ناپاکی لێکردنی سەرکردەکانیەوە ناچار بوو دەسەڵات بداتەوە دەست مەئمون لەبەر ئەوەی مەئمون فارسەکان پشتیوانیان لێدەکرد و ھەوڵی دەدا کە پایتەختی عەباسی بگوازێتەوە بۆ خوراسان بۆ ئەوەی بە باشی کۆنتڕۆڵی کاروبارەکانی دەوڵەت بکات داوای ئەویش حەسەنی کوڕی سەھل خەلافەتی وڵاتی عێراق و حیجاز و یەمەنی گرتە دەست بەو شێوەیە باری ئەمنی بەغدا رووی لە خراپی کردو بشێویی و فیتنە باڵی بەسەردا کێشا بە یەکجاری تا ئەو کاتەی کە مەئمون لە ساڵی گەڕایەوە بەغداو ئەو شارەش کەمێک گەرایەوە سەر دۆخی جارانی خۆی تا ساڵی زایین مەئمون کۆچی دوایی کردو خەلافەت درایە دەست موعتەسەمی برای لەو کاتەوە بەغدا ئارامی بەخۆیەو نەبینی تا ساڵی زایین لەو مەملەکەتە گەورە و ئاوەدانە تەنھا شارەکۆنەکە خۆی و ھەندێک لە دەوروبەری مانەوە لە ساڵی دا ھۆلاکۆش بە سوپایەکی گەورەوە گەمارۆی بەغدای داو داگیری کرد ئاگری شەڕو فیتنەی ناوخۆش ھەر بەردەوام بوو تا ئەو دەمەی تەتارەکان چونە بەغدا و کۆتاییان بە دەسەڵاتی موعتەسەم ھانی و خۆیی و ماڵ و منداڵ و دارو دەستەکەیان ھەموو کوشت و قەتڵ و عامێکی گەورەشیان لەو شارەدا بەرپاکرد و بەزەییەیان بە ژن و منداڵ و پیریشدا نەھاتەوە بەو شێوەیە کۆتایی بە دەسەڵاتی خەلافەتی عەبباسی ھات کە زیاتر لە پێنج سەدەی خایاند شاری بەغدا لە سەردەمی ئەحمەد جەلائیریدا تەیمووری لەنگ زیاد لە جارێک پەلاماریدا و دواجاریان لە ساڵی زایندا داگیری کردو ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆری دانیشتوانەکەی داو پەرژو بڵاوەی پێکردن و لە ماوەی ھەفتەیەکدا کارێکی وای پێکردن بەھیچ زمانێک باسناکرێت پاش ئەوەی تەیموری لەنگ لە ساڵی ی زایندا کۆچی دوایی کرد جارێکی دیکە سوڵتان ئەحمەد جەلائیری گەڕاوە بۆ بەغداد لە دا دوای ئەویش ناکۆکی کەوتە نێوانیان لەگەڵ سوڵتان قەرە یوسفی تورکمان نەژاددا و تورکمانەکان لە ساڵی دا توانیان سوڵتان ئەحمەد بکوژن و لە ساڵی بە سەرۆکایەتی محەممەد شا بچنە سەر حوکم و دەسڵاتی شاری بەغدا بگرنەدەست دوای ئەوەی دەرگاکانی ئەو شارە لەلایەن خەڵکەکەیەوە داخرا بە ڕوویاندا بەو شێوەیە بەغدا لە ژێر دەسەڵاتی تورکمانەکاندا مایەوە تا ساڵی زاینیی تا ئەو کاتەی سەفەوییەکان بە سەرکردایەتی شا ئیسماعیلی سەفەوی بەغدایان داگیر کرد لە ساڵی زاییندا لە دوای ئەوانیش جارێکی دیکە عوسمانییەکان ھاتنەوەو دەسەڵاتیان لە سەفەوێکان سەندەوە و دواجار جارێکی دیکە سەفەوییەکان توانیان لە ساڵی دا دەسەڵاتیان لێبسەننەوە و تا ساڵی فەرمانڕەوایی بەغدایان کرد تا ئەو دەمەی سوڵتانی عوسمانیی مرادی چوارەم حوکمی بەغدای گرتە دەست و تا ئەو کاتەی کە ئینگلیزییەکان لە ئازاری دا ھاتن و دەسەڵاتیان گرتە دەست ھەر ئەوان حوکمی بەغدایان کردووە بەمشێوەیە بەغدا ھەروەکو زۆربەی ناوچەکانی دیکەی عێراق کەوتە ژێر فەرمانڕەوایی و ئینتدابی بریتانیاوە تا ئەو کاتەی شۆرشی بیست واتە پورە ئەلعەشرین دەستی پێکرد شاری بەغدا لە چوارچێوەی شارستانیەتی خۆیدا چەند گۆرانکارییەکی گەورەی بە سەردا ھاتووە لە سەردەمی بابلیی و سلوقی و گریک و تورک و فارسەکانەوە کە بە شارەکانی کیسرا ناودەبرا دەستی پێکردوە ھەتاکو ئەمڕۆ کە بە بەغدای عێراقی فیدڕاڵ دەناسرێت دوای ئەو ھەموو کارەسات و نەھامەتییەی کە بە سەر شاری بەغدادا ھاتووە لە مێژوودا ھێشتا ھەروەکو خۆی ماوەو لە ھەردوو دەرگای سەروو خوارویەوە بە ڕووکاری ڕۆژئاوای دیجلەدا چەند ناوچەیەکی دیکەی نوێش چۆتەسەری بەغدا لە سەردەمی ھارونە رەشیددا مەڵبەندی رۆشنبیریی و زانست بوو لە زایندا ئەو دەمە دانیشتوانەکەی پتر لە یەک مایۆن کەس دەبووە بەڵام بەھۆی شەڕە یەک لە دوایەکەکانی تورک و تەتار و فارس و مەغولەوە کاولو وێران بوو ھەروەھا گەلێک کارەساتی وەک سوتان و لافاو نەخۆشی و برسێتیش ڕوویان تێکردووە شاری بەغدا لە ساڵی دا بۆتە پایتەختی عێراق و بەھۆی شەڕی ئێران و عێراقەوە لە ساڵانی ھەشتاکاندا و جەنگی کەنداوی دووەم لە ساڵی دا و جەنگی کەنداوی سێیەم لە ساڵی جارێکی دیکەش کەوتۆتەوە بەر شاڵاوی وێران کاریی و قات و قڕی و برسێتی و شەڕی برکوژیی و تایەفەچێتی بەھۆی سیاسەتی وڵاتانی دراسێیەوە ئێستا شاری بەغدا دەکەوێتە سەرووی شاری بابل بە کیلۆمەتر و چەند کیلۆمەترێکیش لە سەروی شاری قتیسون واتە ئەلمەدائینی جارانەوەیە کە بە سەنتەری ناوەندی وڵات دادەنرا تا ئەو کاتەی لە سەردەمی عەباسێکاندا شاری بەغدای ئێستا جێگای گرتەوە ئەو کەسانەی کە لە شاری بەغدادا فەرمانڕەواییان کردووە زۆرن بەڵام گرنگترینیانە ئەمانەن لەوانە ئەلمەدینە ئەلمدەوەرە واتە شارە خڕەکە کە شتێکی نوێ بوو لە سەردەمی خۆیدا ھەروەھا دارولسەلام زەورا ئەو شوێنەی لە بنەڕەتدا بەغدای تیادامەزرا پێی دەوترا شوینزییە لە شاری بەغدادا چەند مۆزەخانەیەکی تێدایە پاشماوەی گەلێک ئاسەواری کۆنی تێدا نیشان دەدرێت وەکو خشڵ و دراوی کۆن و پەیکەری کۆنی سەدەکانی پێش زایین ھەتا سەدەی حەڤدەی زاینیی ھەروەھا ئاسەواری سەردەمی خەلافەتەکانی ئیسلامی لە شاری بەغدادا کۆنترین مزگەوتی مێژوویی تێدایە مێژوویان دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی موعتەسەم لەوانەش مزگەوتی ئەلخولەفا کاتی خۆی بە مزگەوتی خەلیفە موعتەسەم ناوی براوە ھەروەھا مزگەوتی ئەحمەدییە کاتی خۆی قوتابخانەکەی ئیمام ئەحمەدی حەنبەل بووەو مزگەوتی ئیمام موسای کازم و مزگەوتی مەرجان کە دەکەوێتە بازاڕی شۆریجەی شاری بەغداوە ھەروەھا مزگەوتی مەنسور و مەھدی و مزگەوتی رەسافە ھەروەھا چەند قوتابخانەیەک کە خاوەنی مێژوویەکی دێرینن وەکو قوتابخانەی ئەلشەرقییە لە نزیک مەزارگەی ئەبی حەنیفەی نوعمان و قوتابخانەی موەفەقییە ئاسفییە سلجوقییە نازمیە شاری بەغدا لەرووی بازرگانییەوە بە سەنتەرێکی گرنگی بازرگانی دادەنرێت بۆ ھەموو پارێزگاکانی عێراق ھاوکات چەند کارگە و وەرشەیەکی پیشەسازیی گرنگی تێدایە لە بەرئەوەشە کە بە سەنتەری پیشەسازیی دەژمێردرێت لە ھەمان کاتیشدا ھەروەھا بەغدا وەکو بازنەیەکی پەیوەندی وایە لە نێوان سووریا و تورکیا و ھیندستان و خوارووی رۆژھەڵاتی ئاسیادا کە لەڕووی بازرگانیردنی نێودەوڵەتییەوە شوێنێکی گرنگی ھەیە ھاوکات بە غدا لەڕووی گەشتیارییەوە شوێنی گرنگە و زیاتر لە یەک میلیۆن کەس ساڵانە ڕووی تێدەکەن بەتایبەتی زۆربەیان لە وڵاتانی دراسێوە دێن بە مەبەستی زیارەت کردنی شوێنە پیرۆزەکانی وەک شاری نەجەف و کەربەلا و چەند شوێنی دیکەش کە بە شاری بەغدادا تێدەپەڕن لە ھەمان کاتیشدا لەڕووی کشتوکاڵییەوە بە ناوچەیەکی گرنگی عێراق دادەنرێت لەبەرئەوەی سامانێکی ئاویی باشی ھەیەو زەویەکەشی بە پیتە زۆرینەی دانیشتوانی شاری بەغدا سوننە مەزھەبنو ھاوکات و کورد و تورکمانیش پێکھاتەیەکی دیکەی دانیشتوانی ئەم شارەن یەزیدی و سوبی و مەسیحییەکانیش کەمایەتییەکی دیکەن و لە پێش ساڵی یشدا جولەکەکانیش رێژەیەکی زۆریان لەشاری بەغدا ھەبوون بەڵام دوای دامەزراندنی دەوڵەتی جولەکە ژمارەیان بەرەبەرە ڕووی لە کەم بوونەوە کرد تا ساڵانی پەنجاکان وای لێھات ژمارەیان بەرەو نەمان چوو لە ئێستادا شاری بەغدا بە یەکێک لە چوار پایتەختە گەورەکەی وڵاتانی ئیسلامیی دادەنرێت لەڕووی گەورەیی و زۆریی دانیشتوانەکەیەوە شاری بەغدا بە شەقامە پان و رێکەکانی بەناوبانگە کە بەدەوریدا کۆشک و تەلاری مۆدێرن چوون بە ئاسماندا بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە کەس بووە لەشاری بەغدادا گەلێک شوێنێکی گرنگو بەناوبانگ ھەن کە بوونەتە ناسنامەی ئەو شارە لەوانەش قوتابخانەی و مزگەوتی مەرجان و مزگەوتی قەبەلانی و زانکۆی و مزگەوتی خولەفا و شوێن نەزەرگەی ئیمام موسای کازم و مەرقەدی شێخ عەبدولقادری گەیلانی و مزگەوتی حوسەین پاشا و مزگەوتی ئیمام ئەعزەم و تەواری بەغداو کاتژمێرەکەی شاری بەغداو وێستگەی شەمەندەفەری نێو دەوڵەتی و تابلۆی ئازادی جەواد سەلیم واتە ی گۆڕەپانی تەحریر پەیکەری کەھرەمانە و دوورگەی بەغدای گەشت و گوزاریی و گۆرەپانی پاشایەتی لە ناوچەی ئەعزەمیە و یاریگای شەعب کە گەورەترین یاریگای تۆپی پێی عێراقە ھەروەھا کتێبخانەی بەیتولحیکمە و گۆڕەپانی ئاھەنگ گێڕانی کەوانی سەرکەوتن کە بە ساحەی ئیحتیفالات ناسراوە و مینۆمێنتی سەربازی ون و کۆشکی کۆبوونەوەکان و پردی ھەڵواسرا و و پردی دوو قات واتە بازاڕی شۆریجە و بازاڕی غەزل کە دەکەونە ناوەڕاستی شاری بەغداو کۆنترین بازاڕن لەو شارەدا شاری بەغدا لەڕووی جوگرافییەوە دەکرێت بە دوو بەشی ناوەڕاستەوە کەبە بەشی ڕۆژئاوای رووباری دیجلە دەوترێت ناوچەی کەرخ و بە بەشی رۆژھەڵاتیشی دەوترێت ناوچەی رەسافە ئەمڕۆ لە ھەردوو ئەم ناوچانەدا کۆشک و تەلاری نوێ بەرچاو دەکەون بەڵام لە بەشی رەسافە ناوچەی ئەلمرادە ھەیە کە بەشەقام و کۆڵانە تەسک و باریکەکانی بەناوبانگە شاری بەغدا دەبێت بە دوو بەشی ناوەڕاستەوە بە ھۆی رووباری دیجلەوە کە بە ناوەندیدا دەڕوات یەکەم بەشی رەافە کە لەم ناوچانە پێکدێت ئەعزەمیە بەتاوین کەڕادە شەعب بەغداد جدیدە زەعفەرانیە وەزیریە شەقامی فەزل گەرەکی شێخ عومەر کە زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن شەقامی سەعدون و مەدینە سەدر شەقامی ئەبونوئاس حەی ئور ناوچەی نۆی نیسان غەدیر بنوک شەقامی فەلەستین و شەقامی نیزال شەقامی مەغریب ناوچەی لێخ جادریە باب شەرقی مەسبح شارەوانیی کەمپی سارە حوسێنییە زەیونە مەشتەل بوب ئەلشام راشدیە ھەروەھا بەشی دووەم کەبەشی کەرخ ی پێدەوترێت بەشدەکرێت بە سەر ئەم ناوچانەدا ناوچەی کازمیە عامریە مەنور قادسیە دۆرە سەیدیە غەزالیە حەی جیھاد مەدینەی حوریە شوعلە ناوچەی سەوز چواردەی رەمەزان حەی ئیعلام عتێفییە حەی عامل شرگە الرابعە حەی توراپ و زەوراو شارع حەیفاو حارپیە و بەیاع و دەولەعی و الحییە وەشاش و حەی یەرموک و جامیعە ھەروەھا ناوچەی عەرەبی جبور ئەو پردانەی کە ھەردوو بەشی کەرخ و رەسافەی شاری بەغدا بەیەک دەگەیەنن بریتین لە پردی ئەئمە پردی ئەعزەمیە پردی شوھەدا پردی کۆماریی پردی ئەحرار پردی رەشید پردی ھەڵواسراوی بەغداد پردی جادریە پردی دووقات پردی بابلموعەزەم پردی موسەننا پردی رەسافە و پردی دۆرە ناوچە پیشەسازییەکانی شاری بەغدا لە سەنتەری شارەوە درێژدەبنەوە تادەرەوەی شارو دەوروبەری وەکو ناوچەی پیشەسازیی تاجی شاری بەغدا ئێستا نزیکەی کیلۆمەتری چوارگۆشەی داپۆشیوەو لەدوای پرۆسەی ئازادکردنی عیراقیش پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە بە شێوەیەکی بەر فراوان دەستی پێکردووە ھاوکات باری ئەمنی ئێستای بەغداش بەرەو باش بوون دەچێت و بە شێوەیەک رۆژانە بە سەداھا خێزان لە ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراس و جیھانەوە دەگەڕێنەوە ئەم شارە دێرینەو بە شێوەیەکی گشتی ئێستا ژیان تێدا بەرەوە ئارامی سەقامگیری دەچێت و رۆژ لە دوای رۆژ لە گەورە بوون و جوانتر بووندایە قەڵای ھەولێر تەپۆڵکەیەکی بازنەیی ڕووتەختە بە ڕووبەری مەتری چوارگۆشە لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر کە لە کۆنەوە ناوەندی شاری ھەولێر بووە مێژووی قەلای ھەولێر دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشووریکان و ھەزاران ساڵ پێش زایین ئەم قەڵایە لەلایەن جوولەکەکان و ئاشووریکان بنیات نراوە تەپۆلکەیەکی بازنەیی رووتەختە ڕووبەرەکەی ھەزارو م ـیە و لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر ھەوڵکەوتووە م لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزترە و بە بەرەنجامی م و سم لە ئاستی ڕووی شاری ھەولێر بەرزترە کە لە بەرزترین شوێن دەگاتە نزیکەی م ھەندێک بیروڕا ھەیە دەڵێت قەڵای ھەولێر لەوەی ئێستا بەرزتر بووە بەڵام لە ساڵی ز ئیمپراتۆڕی ڕۆمانی کراکلا لە کاتێ ھێرشی بۆ سەر تیفسون بە ھەولێردا ڕۆیشتووە و تەپۆلکەکەی قەڵا کە گۆڕستانی پاشا فۆرسییەکان بووە ڕووخاندوویەتی و ئێسکوپروسکی مردووەکانی دەرھێناوە ئەم قەڵایە دێرینە لە ساڵی لەلایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆوە بە یەکێک لە گرنگترین شوێنەواری جیھان دەستنیشانکراوە کە پێویستە وەک کەلتوورێکی مرۆڤایەتی پارێزگاری لێوەبکرێت زۆر بیر و بۆچوون سەبارەت بەم گردۆلکەیە ھەیە کە ناوەڕاستی دەشتایەکی پانوبەرین دەگرێت ھەندێک ئەم گردە بە دەستکرد و تورەگە ڕێژ دەزانن کەلەلایەن ئاشورییەکانەوە بە زۆرەملێ بە دیلەکانی جەنگ دروستکراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشی دووژمنەکان کە چی زانای ئەمریکی ئەداورد کە بیرا مامۆستای زانستی ئاشوورییەکان لە زانکۆی شیکاگۆ دەڵێت لە عێراقی ئێستادا ھەندێک شار ھەن کە تا ئێستا خەڵکیان تێدا دەژی کەچی خۆی لەسەر گوندو شاری کۆن درو ستکراوە لەوانەش شاری ھەولێر و شاری کەرکووک ئەوەی لەسەر تەپۆلکەی ئەم گردە دێرینە بڕوات شوێنەواری چەندین شارستانی کۆن دەبینێت کە بریتیە لە گردێک کە حەفت شارستانی لە خۆوە دەگرێت سەرەتای دروستبوونی سۆمەری بووە و دواتر چاخەکانی بابلی فارسی یۆنانی پارسی ساسانی ئیسلامی بینوە واتا شارەکە ماوە بەڵام خەڵکەکەی دانیشتوی گۆڕاون واتا ئەمشوێنە لە ئاکامی چەندین شارستانیەتی پێش خۆیەتی و ھەر جارێک بەھۆی ھەر کارەساتێک تێکچووە دواتر خەڵکەکەی لەسەر شارستانیەتە کۆنەکەی یەکێکی نوێیان دروستکردووە بەڵام قەڵای ھەولێر تەنیا گردۆلکە نییە لە دەشتی ھەولێر و بەدەیەھا گردۆلکەی ھاوشێووە لەم دەشتە پان و بەرینە سەر دەردەخەن و باشترین بەڵگەش گردی قالینج ئاغا یە کە چەند کیلۆمەترێک لە قەڵا دوورەو نزیکەی مەتر لە شەقامی بەردەمی بەرزترە و بەپێی ئەو پشکنینەی لە ساڵی بۆی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ئەم گردۆلکەیە لە ھەزارەکانی پ ز ئاوەدان بووە لە چاخی حەلەف عوبید و وەرکا و لە ھەزارەی سێیەم ژیانی لەسەر بڕاوتەوە ھەروەھا لەکاتی پشکنین بینرا لە چین پێک دێت ھەر چینێک گوزارشت لە شارستانیەتیێک دەکات و بەدەیەھا کەلوپەل و پارچەی گڵێنەو پەیکەری گیانلەبەر و سەرکەتەشی گڵێنە و جل و بەرگی جۆراو تێدا دۆزراوەتەوە کە ھەمووی گەواھی ئەوەیە ئەم گردۆلکانە ھەبوونە بەڵام مرۆڤ زۆر ژیرانە بەکاری ھێناون و توانیوویەتی سوودیان لێ وەرگرێت تەمەنی قەڵای ھەولێر بە تەواوی دیار نییە بەڵام لەسەروبەندی ساڵی پ ز لە نووسراوەکانی پادشای سۆمەری شۆلکی بە ناوی ئوربیلیم ھاتووە بەڵام بەر لەوە و چاخی ئەکەدی پ ز و لەسەردەمی یەکەم پاشایان سەرجۆنی ئەکەدی و لە ھەڵمەتەکەی بەرەو باکور بۆ تەمێی کردنی گوتییەکان فراوانکردنی ئیپمراتۆریەتەکەی بە ھەولێردا رۆیشتووەو باس لە ھەولێر کراوە ئیتر لەم مێژوەوە بە دواوەو لەسەرجەم چاخەکان باس لە ھەولێر کراوە کە دەڵێین ھەولێر واتا قەڵا چونکە تا ساڵی ز کاتی سوڵتان موزەفەرەدین دەبێتە فەرمانڕەوایی ھەولێر و لەماوەی ساڵی فەرمانڕەوایەتی ھەولێر زۆر دەگەشێتەوەو لەم ماوەیەدا بەشی خوارووی ھەولێر دەرەوەی قەڵا دروست دەبێت بەپێی نەخشەیەکی ساڵی ز واتا دوایی ساڵێک لە کۆچی دوایی سوڵتان لە خوارووی قەڵا دوو قوتابخانە و دوو مزگەوت و بازاڕی قەیسەری و بەشێکی گەڕەکی خانەقا ھەبوو و ئەم ھەمووەش بە شوورەیەکی درێژ دەورە دراوە کە سێ دەرگای ھەبووە ئەوکات رووبەری کیلۆمەتر دووجا بووە و زۆربەی گەشەسەندنەکەی بەرەو باشوور و باشووری ڕۆژاوا بووە و ئەم سێ دەرگایەش بەو ئاراستەیە بوونە خانەقین یا خانەقی شارێکی وڵاتی عێراق و باشووری کوردستانە کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن خانەقین ناوەندی قەزای خانەقین و سەربە پارێزگای دیالەیە سنووری ئیدارەی خانەقین لەنێوان ھێڵی پانیی باکوور وە ھێڵی درێژی ڕووبەری ئیداریی کم و بەرزایی لە ئاستی دەریاوە مەتر قەزای خانەقین کەوتۆتە نێوان قەزای کفری لە باکوورەوە قەزای مەنەلی و شاخی حەمرین سنووری لە باشووردا دیاری دەکات ڕووباری سیروان لە ڕۆژئاوا و سنووری عێراق و ئێران لە ڕۆژھەڵات زور بۆچوون ھەیە بۆ ناوی خانەقین لە وانە خان نەقی کە نەقی ناویک لەو شوێنە خانی ھەبووە یان خان قین یانی جیگای قین چونکە کوایە پاشای ساسانەکان کە بە ڕەگەز کوردن لە قینا منر بن نعمان لەوی زیندان کردووە چونکە بە زاوا قبولی نەکردووە یان ئەلین کە عارەبە داگیرکەرەکان ھاتوون لە ئاوی ئەلوەن خنکاوون وە بە دەنگی بەرز ووتویانە خنقنی ئیتر بە شوێنی خنکاندنەکە ناسراوە بەڵام بە زمانی کوردی کەڵھوڕی یان گۆرانی بە خانەقی ناو ئەبریت لە ساڵانی ھەفتاکانی سەدەی ڕابردوو ژمارەی دانیشتووانی بە کەس مەزەنە کراوە بەڵام ڕاستی ژمارەی دانیشتووانی نەزانراوە لە ئەنجامی تەقەلای حکومەتی عێراق بو گۆڕینی دیمۆگرافییای شارەکە زۆربەی دانیشتووانی خانەقین کوردن و بە شێوەزاری کەڵھوڕی و گۆرانی قسە دەکەن کە ھەندێ جار بە ھەڵە بە فەیلی ناویان دەبردرێت لە ڕووی ئایینییەوە موسڵمانن و بەشێکی زۆری شیعە مەزھەبن بەشەکەی دیکەش سوننە بەشێکیش کاکەیی و سنجاوی بێجگە لە کورد ژمارەیەکی تورکەمان عەرەب جوولەکە و مەسیحی و سابئی و مەندائی لە خانەقین دژین لەبەر ھەمەڕەنگی ئایینی و مەزھەبی پێکھاتەی دانیشتووانەکەی ژمارەیەکی زۆری حوسەینیەی شیعە و مزگەوتی سوننەی تێدایە کڵێسایەکی مەسیحی تییدایە سیناگوگی جوولەکەکانیش تێدابوو بەڵام لە ساڵانی دوای دامەزراندنی ئیسرائیل و دەرکردنی جوولەکەکان لە خانەقین ڕووخێنرا لە ساڵانی حوکمی رژێمی بەعسدا گۆڕانکارییەکی زۆر بەسەر پێکھاتەی دانیشتووانەکیدا ھات کە بە پرۆسەی تەعریب ناسراوە کوردی ڕەسەنی خەڵکی شارەکە بەزۆر دەرکران و دوورخرانەوە بۆ باشووری عێراق عەرەبی ئەوێ لە شوێنەکانیان نیشتەجێ کران دەستکرا بە ڕووخاندنی دیھاتەکان وەکوو بانمیل مەلا عەزیز قولە یەھودی و پێوکەونەیکەنە و چەندین دیھاتی دیکە ڕووخاندنی پاڵاوگەی نەوتی خانەقین کە بەپاڵاوگەی ئەڵوەند ناسرابوو گواستنەوەی کرێکارەکانی بۆ شارەکانی دیکەی عێراق درووستکردنی چەندین گەڕەک بۆ نیشتەجێکردنی عەرەبی تەعریب لە خانەقین بۆ نموونە گەڕەکی لە ئەرکەوازی نیسان لە کارێز لە مەڵکشای لە عالیاوەی کوێخا زۆراب لە تۆڵەفرۆش لە یوسف بەگ کە ھەر گەڕەکێکی لە خانوو پێکھاتبوو شاری خانەقین زۆر دێرینە بەدرێژایی مێژوو شوێنی نیشتەجێی مرۆڤ بووە ھەبوونی ڕووباری ئەڵوەن کە بەم ناوچەیەدا دەروات ڕۆڵێکی دیاری ھەبووە لە ئاوەدانیبوونی و بەپیتکردنی خاکەکەی زەویوزاری دەوروبەری ڕووباری ئەڵوەن بۆ کشتوکاڵ و بەکارھێنراوە ھەر بۆیە مرۆڤ لێی نیشتەجێ بووە و بۆتە خاڵیکی گرنگی ڕێگای ھاتووچۆ لە نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا کە ئەوسا بە ڕێگای خۆراسان ناسراوە لە سەردەمی مەملەکەتی گۆتییەکان سەدە پێشزایین ناوی خانەقین وەکوو ئاوارتیوم ھاتووە لە کاتی تێپەربوونی ئەسکەندی گەورە بەو ناوچەیەدا سەدە پ ز ناوی وەکوو ئارتیمیتا لە مێژووی یونانی کۆن ھاتووە ناوی مەرکەزی ویلایەتی سابینا لە نووسراوەکانی سەردەمی ئاشورییەکان بە خودون ھاتووە کە دەکاتە شوینی ئێستای خانەقین زانستپەروەرانی کورد گرووپێکی زانستییە لە ڕێکەوتی پێک ھاتووە بۆ ئەوەی لەسەر تۆڕی جیھانیی ئینتەرنێت ڕاژەی زمانی کوردی بکات بە دیدێکی زانستانەوە لە زمانی کوردی ورد دەبێتەوە و دژی قەتیسبوونیەتی و پێی وایە زانستی پێ دەنووسرێتەوە بایەخ بە ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی دەدات بۆ دژوەستانی ئاڵۆزیی شێوەنووسینەکان لە ھەوڵی دانانی فەرھەنگی جۆربەجۆر بەتایبەت فەرھەنگێکی ئایتییە کە بەرھەمی گرووپێکە لە ھەر کوێش پێویست بووبێ بە لەبەرچاوگرتنی یاسا و ڕێساکانی وشەسازی زاراوەی نوێی ڕۆ ناوە و زانستییانە دایڕشتووە و پێناسی بۆ داناوە و نەیھێشتووە زمانی کوردی لەو بوارەدا پەکی کەوێت پرۆژە و پرۆگرام و بەرھەمی بەسوود و فێرگە و لێکۆڵینەوە و وتاری زانستی و بابەتی فێرکاری و تاقیکاری و ھتدی ئاراستە کردووە لە داھاتووشدا لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام دەبێت و پێی وایە ھێشتا لە سەرەتای ڕێگایە ھەڵۆ ئیبراھیم ئەحمەد لە ساڵی لە شاری کەرکووک لەدایکبووە بەھۆی ئەوەی کوڕی سەرکردەی ناسراوی کورد ئیبراھیم ئەحمەد بووە لە تەمەنی منداڵییەوە تێکەڵاو بە کاری سیاسی و پێشمەرگایەتی بووە ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا ژیاوە و دکتۆرای لە بواری ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا لە ساڵی لە وڵاتی سوێد وەرگرتووە ساڵی گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و رێکخراوی شیڵتەری بۆ ئاوەدان کردنەوەی کوردستان دامەزراندووە ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بووە لە ساڵی ئاڕاستەی یەکبوونی دامەزراند کاتێک سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری داخستنی ئەم ئاراستەیە دەھێنن ھەڵۆ بڕیاری بەردەوامی لەبواری سیاسیدا دەدات و جیادەبێتەوە و پارتی پێشکەوتنی دامەزراند لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی دا بە لیستێکی سەربەخۆ بە ناوی لیستی پێشکەوتن بەشداریی لە ھەڵبژاردنەکاندا کردووە و خۆیشی کاندیدای لیستی پێشکەوتن بووە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێم پاش دەرنەچوون و نەھێنانی دەنگی تەواو بۆ چوونەناو پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم بڕیاریدا پارتەکەی ھەڵبوەشێنێتەوە ئەلفوبێکانی کوردی ئەم ئەلفوبێیانەن کە بۆ نووسینی زمانی کوردی کەڵکیان لێوەردەگیرێت تا ئێستا بۆ نووسینی زمانی کوردی ئەلفوبێی جۆراوجۆر بەکارھاتووە بەکارھێنانی ئەم ئەلفوبێیانە لە ژێر کاریگەریی زمان و ئەلفوبێی ئەو حکوومەتە ناوەندییانە بووە کە کوردەکان تێیدا ژیاون ئەمڕۆکە بۆ نووسینی زمانی کوردی دوو جۆر ئەلفوبێ بەکاردێنن کە لێک جیاوازن ئەلفوبێی عەرەبی و ئەلفوبێی لاتینی پێشتر ئەلفوبێی کیریلیش بەکار دەھات بەڵام ئێستا نەماوە لەم ئەلفوبێیە بۆ نووسینی شێوەزاری کوردیی ناوەندی لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان و ھەروەھا بنشێوەزاری بادینی لە باشووری کوردستان و شێوەزارەکانی ھەورامی کوردیی باشووری و لەکی کەڵک وەردەگیرێ ئەم ئەلفوبێیە لە پیت پێکھاتووە و بە پێچەوانەی ئەبجەدی عەرەبی پیتە بزوێنەکان بە حەرەکەت نانووسرێن بەڵکوو بۆ ھەموویان پیتێکی جیاواز ھەیە ئەم ئەلفوبێیە بریتییە لە بۆ نووسینی شێوەزارەکانی کوردیی ھەورامی و کوردیی باشووریش ھەتا ڕادەیەک لەم ئەلفوبێیە کەڵک وەردەگیرێ ھەر لەبەر ئەمە زۆر جاران دوو پیتی تایبەت بە کوردیی ھەورامی و تایبەت بە کوردیی باشووری بەم ئەلفوبێیە زیاد دەکرێت ھەتا ئێستا بۆ نووسینی زمانی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی لە چەند جۆر ئەلفوبێی جیاواز کەڵک وەرگیراوە یەکەم ئەلفوبێی لاتینیی کوردی لە ساڵی دا بە دەستی ئیسحاق مارۆگولۆڤ و عەرەبێ شەمۆ لە وڵاتی ئەرمەنستاندا ئامادەکرا ئەم ئەلفوبێیە بریتییە لە لە ساڵی دا جەلادەت عەلی بەدرخان لە گۆڤاری ھاواردا دەستی کرد بە بڵاوکردنی ئەلفوبێیەکی دیکەی لاتینی بۆ کوردی کە بە ئەلفوبێی ھاوار یان بەدریخانی ناسراوە و لە پیت پێکھاتووە کە بریتین لە لەم ئەلفوبێیە زیاتر بۆ نووسینی بنشێوەزاری کورمانجی لە باکووری کوردستاندا کەڵک وەردەگیرێ بەڵام ئێستا لە ڕۆژاڤاش بۆتە نووسینی فەرمی کوردی و لە قوتابخانەکان دەخوێندرێ و تەنانەت ئێستا لە باشووری کوردستانیش دەزگا ڕاگەیاندنەکان دەستیان کردووە بە بەکارھێنانی ئەم ئەلفبێیە یەکێک لەو ھۆکارانە کە ئەلفوبێی ھاوار کەمتر بۆ کوردیی ناوەڕندی بەکارھاتووە نەبوونی پیتی جیاوازی ستاندارد بۆ ح ع غ ڕ و ڵ یە ئاکادێمیی زمانی کوردی کال ئەلفوبێیەکی لاتینی بە ناوی ئەلفوبێی یەکگرتوو بە ئامانجی یەکبوونی نووسینی کوردی ئامادە کردووە کە لە پیت پێکھاتووە لەم ئەلفوبێیە زیاتر بۆ نووسینی زمانی کوردی لە سۆڤیەتی پێشوودا کەڵک وەردەگیرێ ئەم ئەلفوبێیە بریتییە لە کۆمپاک بە ئینگلیزی بەشگەی بەرھەمھێنی بژمێری ئەلیکترۆنی لە ساڵی لەلایەن رۆد کانیون جیم ھاریس و بیڵ مورتۆ دامەزرا و ساڵی کۆمپانیای کۆمپانیای کۆمپاکی کڕییەوە لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکادا تاکوو ئەمڕۆش جۆری بەناوی کۆمپاکەوە ناوزەند دەکرێت ھەرسێ دامەزرێنەری کۆمپاک بەڕێوبەری کۆمپانیای بەرھەمھێنی نیمچەگەیەنەری بوون و یەکی بە بڕی ھەزار دۆلار سەرمایە بەشداری بنیاتنانی کۆمپاکیان کرد سەرمایەی دەستپێک لەلایەن دوو ھاوەڵ بێن و سەڤین رۆسن ـەوە پێشکەش کرا ئاداری ساڵی یەکەم بەرھەمی کۆمپاک خرایە بازاڕەوە کە بریتی بوو لە کۆمپیوتەری ھەڵگرتەنیی کەسیی کە نرخەکەی دۆلاری ئەمریکایی بوو ئەمە یەکەم کۆمپیوتەری بوو کە کێشەکەی کیلۆونیو بوو کۆمپاک و کۆمپانیاکانی تری بەرھەمھێنەری کۆمپیوتەر دەبوو مۆڵەتی مایکرۆسۆفت وەربگرن تاکوو سیستەمی کارپێکردنی لە کۆمپیوتەرەکانیاندا وەک سیستەمی کارپێکردن دابنێن بۆیە کۆمپاک تیمێکی دامەزراند لە بەرنامەداڕێژ کە ھەوڵ بدەن دابڕێژن بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار سەرکەوتنی کۆمپاک لەم بوارەدا ھاندەر بوو بۆ کۆمپانیاکانی تر کە ھەمان ڕێگە بگرنە بەر ساڵی یەکەم کۆمپیوتەری کەسیی بەرھەم ھێنا کە ھەڵگری یەکەی چارەسەری ـی ئنتێڵ بوو بەوەش یەکەم کۆمپیوتەری بت ھاتەکایەوە کە لەسەر یەکەی چارەسەری زنجیرەبەستراوی کاری دەکرد کۆمپاک یەکێک بوو لە گەورە کۆمپانیاکانی پشتیوانیکەری کە لە بەرھەمھێنانی پەی پێ دەبرد لە سەرەتای ساڵانی کاندا کۆمپاک ھەوڵی دابەزاندنی نرخی بەرھەمەکانی دا بەمەرجێک کاریگەریی نەبێت لەسەر جۆرایەتی و چاکیی بەرھەمەکانی زنجیرەیەک کۆمپیوتەری بە ناوی بەرھەم ھێنا کە لە دا کە نرخەکەی دۆلار تێپەڕی نەدەکرد بەوەش بازاڕێکی فراوانی داگیر کرد کۆمپاک ویستی نرخەکانی لە ئاستێکی نزمدا ڕابگرێت بۆیە یەکەمین کۆمپانیا بوو کە بڕیاری دا یەکەی چارەسەریی کۆمپانیای و لە بەرھەمھێناندا بەکار بھێنێت بەمەش پەستانی خستە سەر کۆمپانیاکانی تری وەک و لە بازاڕی کۆمپیوتەردا ساڵی کۆمپاک کۆمپیوتەری جۆری ی کڕی کە ناسراو بوون بە بێوەستانیی کاری ڕاژەکارەکانی کۆمەڵناسی یان سۆسیۆلۆجی شێوازێکی زانستی نوێیە بۆ لێکۆڵینەوەی ڕەفتاری کۆمەڵایەتی و ڕەفتارکردن لەگەڵ بابەتە مرۆیییەکان کۆمەڵناسی نوێترین بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە و وەک زاراوەش بۆ یەکەمجار ساڵی ـی زایینی لەلایەن ئاب کۆنتی فەرەنسییەوە لە کتێبی فەلسەفەی جێگیری دا بەکارھێنراوە کە لە وشەی ـی لاتینییەوە وەرگیراوە ئەویش بە مانای ھاوڕێ یان ھاوار دێت بۆیە بە ڕێبەری کۆمەڵناسی لە قەڵەمدەدرێت ناوبراو پێی وابووە دەبێت کۆمەڵناسی لەسەر بناغەی بەڵگە و شێوازی زانستی ڕێک و پێک بوونیاد بنرێت ھەر یەک لە ھربت سپنسەر ی ئینگلیزی ساڵی ز لە تیۆری التکامل الاجتماعی و زانای ئەمریکاییش لیتر وارد ساڵی ز ناوی کۆمەڵناسییان ھێناوە ئێمە دەتوانین کۆمەڵناسی وەک زانستێک تایبەت بەدواداچوونی زانستی و لێکۆڵینەوەی تاکەکان لە گروپێکی تایبەتدا بناسین لە ڕێگەی کۆمەڵناسییەوە دەتوانین پێگەی خۆمان و ژینگەی کۆمەڵایەتی بە تێڕوانینێکی نوێ دەستنیشانبکەین ھەروەھا بەو کۆمەڵگە مرۆڤایەتییانە زیاتر ئاشنابین کە پەیوەندیمان پێیانەوە کەمە یاخود ھەر نییە ھاوکات لە ڕێی کۆمەڵناسییەوە ئەو ھێزە کۆمەڵایەتییانە کاریگەری لەسەر ئاکاری خۆمان و دەورووبەرمان بەجێیدێڵن دەستنیشاندەکەین گرووپی کۆمەڵایەتی بە کۆمەڵە کەسێک دەوترێت کە لەگەڵ یەکتریدا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان ھەیە و ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی کۆمەڵە ڕەفتارێکی ھاوبەش کە ھەستی پێکەوەبوون و دڵنیاییان لا دروست دەکات ئەمەش لەسەر بنەمای ئامانج و بەرژەوەندی ھاوبەش کە لەناو پێناسەکاندا بۆ گرووپی کۆمەڵایەتی پەسەندترینیانە کۆمەڵناسەکان سێ جۆر گرووپ ـیان دیاری کردووە کە بوونیادی کۆمەڵایەتی پێک دەھێنن یەکەمیان بریتییە لە کۆبوونەوەی ئاسایی کۆمەڵە کەسێک بە ھەر جۆرێک بێت دووەمیان بەو کۆمەڵە کەسە دەوترێت لە ھەندێک تایبەتمەندیدا ھاوبەشن سێیەمیشیان بریتییە لەوانەی لە جۆرێک تایبەتمەندی و شارەزایی و ڕێکخراوەییدا وەک یەکن دوو لایەنی سەرەکی لە کۆمەڵناسیدا بەشدارە ئەمە ئەگەر وەک کۆمەڵناسی باسی بکەین بەڵام ئەگەر بە سۆسیۆلۆژیا لێکی بدەینەوە ئەوە دەیان بابەتی تر تێکەڵاوی پێناسەکان ئەبێت بەڵام مەبەست لێرەدا کۆمەڵناسییە بەوەی دوو لایەن ڕاستەوخۆ ناڕاستەو خۆ ئاسۆیی و ستونی لەم بوارو پێناسەیەدا پێگەی گرنگیان ھەیە بۆ نمونە ئەوکاتانەی لە گروپێکی دیاریکراو ئەکۆڵرێتەوە یاخود ئەکاتانەی لە دیاردەیەکی گشتی کۆمەڵگە ئەکۆڵرێتەوە یاخود ئەوکاتانەی لە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی تاکەکەس ئەکۆڵینەوە ئەو لایەنانە ئاسۆیی وو ستونی بەھەر دوو شێوازی ڕاستەوخۆ ناڕاستەوخۆ کاریگەرییەکانی ئەخوێنرێنەوە ھەرچەند ئەم زانستە بەھەندی کێسەکان خۆیان یاخود وەک زانستە مادییەکانی تری کیمیا وفیزیاو بەشێوەیەکی گشتی تەکنەلۆژیا گەشەی نەکردوە بەڵام بەھەمان ئاست لەم سەردەمە نوێەماندا کاریگەری لەسەر جێ ھێشتون بەپێی بۆچوونی فەردیناند تۆنیز ـی ئەڵەمانی ئەم گرووپە لەسەر بنەمای ھاوبەشی کۆمەڵایەتی دامەزراوە و لە پەیوەندیدا بەھێز و بەردەوامە نموونەی ئەم گرووپەش خێزان ـە کە پەیوەندی پتەوی سۆز و خۆشەویستی و ھاوکاری ئەندامەکانی دەبەستێت بەیەکەوە ئەم شێوازەیان لە ئەنجامی ململانێ و ئامانج و بەرژەوەندی تایبەت ھەروەھا پێشکەوتن و پسپۆڕیی دروست دەبێت توینز لەو باوەڕەدا بووە لەگەڵ زیادبوونی دانیشتووان و دروستبوون و گەشەکردنی شارەکاندا گرووپی کۆمەڵایەتی ناسەرەتایی فراوان دەبێت و پەرەدەسێنێت نموونەی ئەم گروپەش ڕێکخراوە فەرمی و دەوڵەتییەکان و ھەروەھا دەزگا کۆمەڵایەتییەکانی وەک چاودێری و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و بەپیشەسازیبوون و زۆربوونی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی شارەکان ئەم گرووپانە فراواندەکات و زۆربەی کاتیش بە تەواوبوونی ئامانجێکی دیاریکراو ئەم پەیوەندییە نامێنێت و کۆتا دەبێت ئەم جۆرە کۆمەڵگەیە زیاتر لەسەر بنەمای کاری ھاوبەش وەک چالاکی کشتوکاڵ و پەیوەندی خێزانی نزیک و بەھێز دیاری دەکرێت و پەیوەندی کەسایەتی لە نێوانیاندا زۆر بەھێزە و پابەندبوون بە بەھا کۆمەڵایەتییە کۆنەکان خوو و نەریت ڕەفتاری دیاریکراو کە لەگەڵ کۆمەڵگەکەدا بگونجێن پەیوەندی ئەندامەکانی کۆنترۆڵ کردووە ئەمانە ماوەیەکی زۆر لە ناویاندا دەمێننەوەو نەوە دوای نەوە دەگوێزرێنەوە شارنشینی لە وڵاتانی پێشەسازی و پێشکەوتوودا بەشێوەیەکی لەسەرخۆ و لەگەڵ گەشەسەندنی پیشەیی و بازرگانیدا دروستبووە ئێستا شارنشینەکان لەو وڵاتانەدا ڕێژەی ی دانیشتووان پێک دەھێنن بەڵام لە وڵاتە دواکەوتووەکاندا بەپێچەوانەوەیە لەبەر ئەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە گوندەکاندا نزمە خەڵکەکانیان بەلێشاو کۆچ دەکەنە شارەکان و دووچاری کێشە و گرفتی بەردەوام دەبنەوە ھەندێک جاریش بە مەبەستی پێکھێنانی شارێک دەوڵەت ژمارەیەک لە خەڵکی گوندەکان دەگوێزێتەوە و شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابیندەکات کۆمەڵناسەکان بۆ نیشتەجێبوون لە شاردا چەند مەرجێکیان داناوە لەوانە دابینکردنی دەرفەتی کارکردن دابەشکردنی کار و پسپۆڕی لە کارەکاندا ھەروەھا بوونی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی و دەوڵەتیی وەک دەزگا و دامەزراوە دەوڵەتییەکان ڕێکخراوی خزمەتگوزاری دامەزراوی تەکنۆلۆژی یاسای ڕێکخستی کار و بازرگانی گەلێک یاسای خزمەتگوزاریی دیکە پێویستە ئەم دامەزراوانە لە پێکھاتەیەکی کۆمەڵایەتی نیشتەجێبوودا ھەبن ئینجا ناوی شاری لێ دەنرێت شاریش لە ژمارەیەکی زۆری دانیشتووان پێکدێت کە تاک تێیدا تا ڕادەیەکی زۆر بە ناسراوی دەمێنێتەوە و دەتوانێت بە ھەر شێوەیەک خۆی دەیەوێت ژیان بەڕێ بکات ھاوکات دەتوانێت لەگەڵ ئەو گرووپ و ڕێکخراو و دامەزراوانەدا پەیوەندبێت کە لەگەڵ بیر و ئامانجەکانیدا دەگونجێن ئەمەش بۆ جێبەجێکردنی پێویستییەکانی کۆمەڵناسەکان ئاماژەشیان بەوە داوە گەورەیی ژینگەی کۆمەڵایەتی و زۆری دانیشتووانی شار زیاتر زەمینەی لادانی کۆمەڵایەتی و تاوانکاری دەساسێنن بە بەراورد لە گەڵ ناوچە کەم دانیشتووانەکاندا بەپێی بۆچوونەکانی ئیسماعیل فەرەج گروپی کۆمەڵایەتی لەو توێژینەوەیەی کردویەتی زۆر بابەت لەخۆ ئەگرێت ئەوکاتانەی تاکەکەس لەگەل کەسێکی تردا بۆ مەبەستێکی ھاوبەش کۆ ئەبنەوەو ھەوڵ ئەدەن کە ئەو بابەت وستیواسیانە بکەنە ستیکی ھدف و بۆ بەزانس دنی سنوری تاکەکەس و گەیاندنی بە کەسانی تر تا ڕادەی گروپ ئەوکاتە وەک دیاردە دروست بوونی گروپی کۆمەڵییەتی باسی ئەکات کە ئامانج ومەبەست وھەوڵەکانیان بۆ بەرژەوەندی گرپ وگەورەکردنییەتی بۆ ئاستی کۆمەڵگە بەم لایەنەوە ئەچێتە ناو پێناسەی مادی گروپی کۆمەڵایەتییەوە بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانیت بڕوانیتە نامەی ماستەر بەکارھێنانی دروکس شاری سلێمانی بەنمونە ڕۆڵ بە مانای ئەو ڕەفتار و ھەڵسوکەوتە دێت کە کەسانی تر لە پێگەی کۆمەڵایەتی ھەر تاکێک چاوەڕێی دەکەن بۆیە ھەر کارێک کە تاکێک لە ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی بەپێی پلە و توانای خۆی ئەنجامی دەدات ڕۆڵی ئەو کەسە دیاری دەکات ئەوانەی لە گێڕانی ڕۆڵی خۆیاندا کارا و سوودمەندن و ڕۆڵەکانیان جێی بایەخن پێیان دەوترێت نموونەی ڕۆڵی کۆمەڵایەتی یان پێشەوای ڕۆڵی کۆمەڵایەتی ئەم جۆرە کەسانە لە کاتی جیاوازدا ھەڵوێستی باش دەنوێنن و ڕەفتاری پەسەند لە شوێنە جیاجیاکاندا فێری تاک دەکەن و ئەمانەش کاریگەری گەورەیان لەسەر خەڵک دەبێت لە ھەڵبژاردنی ھەڵوێستەکانیاندا بۆ ئەوەی ھەر کەسێک کە ڕۆڵێکی دیاریکراوی دەدرێتی بە چاکی ھەڵیسوڕێنێ پێویستە خاوەنی کەسێتییەک بێت لەگەڵ ئەو ڕۆڵەدا گونجاو بێت بەڵام لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا ئەمە وانییە و دەبینین زۆرێک لە خەڵکان ھەن لە ئاست ئەو ڕۆڵەدا نین کە بۆیان دیاری دەکرێت و کەسێتییەکەیان گونجاو نییە بۆیە ھەرگیز ناتوانن وەک پیویست ڕۆڵیان ھەبێت مرۆڤ بە شێوەیەکی گشتی لە سەرەتای پێگەیشتنی جەستەیییەوە چەند ڕۆڵێکی ھەن کە بەشێکن لە ژیانی و دەتوانێت بیانگێڕێت بەڵام ئەو ڕۆڵانەی کە لە ڕێی پسپۆڕی و شارەزایییەوە بەدەست دەھێنرێن ھەموو کەسێک ناتوانێت بیانگێڕێت ھەر بۆ نموونە ڕۆڵی پزیشک کە گێڕانەوەی تەندروستییە بۆ نەخۆشەکان زۆر جار ڕێک دەکەوێت ڕۆڵی کۆمەڵایەتی تاک دەبێتە ھۆی بێزاری و بێتاقەتی بۆی بەتایبەت لەو کاتانەدا ڕۆڵێک بۆ کەسێک دیاری بکرێت گرنگ نەبێت و بۆ ئەو مەبستەش ناچار کرابێت لەم دۆخەدا لەبری ئەوەی ڕۆڵەکەی باش بگێڕێت کەچی سستی و تەوەزەلی تێدا دەکات و نائارامی دەروونیشی بە دواوە دەبێت کەم کەس ھەن لەم بوارەدا دەتوانن نرخ بۆ ئەو ڕۆڵەیان دابنێن و مانایەکی بدەنێ و ئاڕاستەی خۆیان بگۆڕن بۆ نموونە ژنێک کە خوێندکاری زانکۆیە و دوو منداڵی ھەیە ھاوکات کارێکی نیو ڕۆژیشی بۆ ھاوبەشیکردن لە دابینکردنی بژێویدا لەئەستۆ گرتووە دیارە ژنێکی لەم چەشنە دەبێت ڕۆڵی جیاجیا بگێڕێت ئەگەر کارە نیو ڕۆژییەکەی لە فرۆشگەیەکدا خەڵات دەستەکردن بێت زۆر بایەخی ناداتێ و بۆی دڵسۆز نابێت جا لە بەر ئەوەی لە کاتی تاقیکردنەوە یان منداڵبووندا تووشی فشاری دەروونیی نەبێت پێویستە ئاراستەی کارکردنی بگۆڕێت لە کۆمەڵگەیەکی پیشەسازیدا لەوانەیە کەسێک لە یەک کاتدا کۆمەڵێک ڕۆڵی جۆرا و جۆر بگێڕێت دیارە لە کاتی ڕاپەراندنی ئەو ڕۆڵانەیدا لەگەڵ چاوپۆشی و پابەندبوون ڕووبەڕوودەبێتەوە و تووشی کێشەش دەبێت بۆیە ناتوانێت بە جوانی ئەو ڕۆڵانەی بگێڕێت ئەم حاڵەتەش کە بەھۆی فرەڕۆڵی تاکەکانەوە دێتە دی بە بێتوانایی ناودەبرێت کولتوور بریتییە لەو کۆمەڵە تایبەتمەندی و ڕەفتارەی کە لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگەیەکی تایبەتدا ھەن بە شێوەیەکی گشتی وەک زمان ئایین بەھا پیرۆزەکان بیروباوەڕ ئەدەب ھونەر یاسا تەکنەلۆژیا و گەلێک تایبەتمەندی دیکەش دەگرێتەوە ھەموو کۆمەڵگەیەکی مرۆڤایەتی بەو کۆمەڵە گرووپە دەوترێت کە ماوەیەکی دوور و درێژ لە ناوچەیەکدا وەک یەکەیەکی کۆمەڵایەتی و جیاواز لە گرووپ و کۆمەڵی تر ژیان دەبەنەسەر کۆمەڵگە و کولتوور بێ یەک نابن و ھیچ کۆمەڵگەیەک بە بێ کولتوور ناتوانێت شارستانییەتی تایبەت بە خۆی ھەبێت کولتوور لە ھەر کۆمەڵگەیەکدا بەو شێوازە ڕێک دەخرێت کە تاک و گرووپەکان بتوانن لە چوارچێوەیدا پێکەوە بە شێوەیەکی کاریگەر ھەڵسوکەوت بکەن و ھەر ڕەگەزێکی کولتووریش بریتییە لە کۆمەڵە شتێک وەک ھەستان بە کارێک یان ئەو چالاکییانەی کە لەو ڕەگەزەدا دیاریکراون لە ھەموو کۆمەڵگەیەکیشدا بنەمای خێزانی یەکەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و دینی ھەن بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ژیان لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکاندا سەرەڕای ئەمانە یەکەی سەربازی گەشتوگوزاریش ھەن ھەرچەندە خەڵک بەشێوەیەکی گشتی لە پابەندبوون بەو بنەما سەرەکییانەوە کە لە کولتوورەکەیاندا ھەن بەردەدوامن و زۆرجاریش بەرەنگاری چەمک و گۆڕانکارییە نوێکان دەبنەوە بەڵام بەدرێژایی مێژوو ھیچ کولتوورێک نییە کە لە سەردەمانێکی درێژدا گۆڕانی بەسەردا نەھاتبێت و بگرە زۆریکیش ھەن لەناوچوون بەڵام پلە و ئاستی لە ناوچوونەکەشیان جیاوازە ئەو کاتانەی کە ڕەگەزێک یان کۆمەڵە ڕەگەزێکی نوێی شارستانی دەردەکەون دەبینین ڕەگەزە کۆنەکان بەرە و پووکانەوە و فەوتان دەڕۆن کاتێکیش شارستانییە نوێکە دەتوانێت ڕیشە داکوتێت و گەشە بکات کە توانای چاکسازی ھەبیت و لەوەی پێشتر بەھێزتر و گونجاوتر بێت ھەر تاکێکیش کاتێک دەچێتە ناو کۆمەڵگەیەکەوە کولتوورێکی جیاوازی لەوەی خۆی ھەبێت و ھەوڵبدات لەگەڵ دۆخە نوێکەیدا بگونجێت ئەوە تووشی زیان لێکەوتنی کولتووری دەبێت و دواجار بەھاکانی کۆمەڵگە نوێکە ئاوێتەی کەسێتی خۆی دەکات بزووتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەیەکی نوێیە قەوارەیەکی سیاسییە کە بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا بە ناوی لیستی گۆڕانەوە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ی تەممووزی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لە کۆی کورسی کورسی بەدەستھێنا و بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی دووەمی ی ئێراقی کرد نەوشیروان مستەفا لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە باڵی ڕیفۆرم بوو دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی وازی لە کاری حیزبی ھێنا و دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە ماڵپەڕی سبەی کەی ئێن ئێن ڕادیۆی دەنگی گۆڕان و سەنتەرێکی ڕاپرسی لەناوەڕاسی ساڵی دا بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ھاوەڵەکانی بە لیستێکی نوێ و بەناوی گۆڕانەوە دەستیان کردەوە بە کاری سیاسی لەپێناو گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و ڕۆشنکردنی بودجەی ھەرێم و جیاکردنەوەی حیزب لە دەسەڵات لیستی گۆڕان ڕکابەرێکی سەرەکی لیستی کوردستانی بوو کە ژمارەیەکی زۆری جەماوەری شاری سلێمانی لەگەڵدابوو سەرجەمی دەنگەکانیش ی لە شاری سلێمانیی بەدەستھێنا ئەویش لە ئەنجامی ناڕەزایی ھاوڵاتییانەوە دێت لە دەسەڵاتی کوردی لە ماوەی ساڵی حوکمیدا بەتایبەتی شاری سلێمانی کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لەلایەن یەکێتیی نشتیمانیی کوردستانی دەسەڵاتدار لە پارێزگای سڵیمانی پەراوێزخراوییەکی پێوە دیارە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان کە لەوێ پارتی دیموکراتی کوردستان دەسەڵاتدار بوو و خزمەتی باشی شوێنەکانی خۆی پارێزگای ھەولێر و دھۆک دەکرد کە ئەوەش بەھۆی ھەر بۆیە ھاوڵاتییانی ئەم شارە شەوانە دەڕژانە سەر شەقام و کۆڵانەکان و ئاھەنگ و خۆشی خۆیان دەگێڕا بۆیە لە سەرەتاشەوە پێشبینی دەکرا ئەم لیستە چواریەک بۆ سێیەکی دەنگەکان بەدەست بھێنێت لەدوای کۆچی دواییکردنی نەوشێروان مستەفا لە ئایاری ئەوا گۆران بێ ڕێکخەری گشتی مایەوە تاکوو لە ھەڵبژاردنی ی تەممووزی لە ھەڵبژاردنی ناوخۆییدا عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەکە دیاریکرا عومەی سەید عەلی لەدوای نەوشێروان بووە دووەم ڕێکخەری بزووتنەوەکە لەمێژووی خۆیدا ئەمانەی خوارەوە ھەندێک لەو کەسایەتییە دیارانەی نێو یەکێتیی نشتیمانیی کوردستانن کە وازیان لەو حیزبە ھێناوە و کار بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەلیب موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن بۆ ھەموو مرۆڤایەتی تا خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و لەو باوەڕەدان کە باشترینی دروستکراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤە لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن لی اللە علیە وسلم واتە دروودی خوای لێبێت کە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە وایان لێدەکات سڵاواتی لەسەر بدەن نووسەری یەھوودی مایکل ھارت لە دانانی کتێبی مەزنترین کەسایەتی مێژوودا پێغەمبەر محەممەدی داناوە بە بە مەزنترین کەس بەو بڕوایەی کە تەنھا کەسە لە مێژوودا بە تەواوی سەرکەوتوو بووە لەسەر ئاستی ئایینی و دونیایی و دەڵێت محەممەد کاریگەرییەکی گەورەی لە دەروونی موسڵمانان بە جێھێشتووە ئەمەش دەردەکەوێت لە یادکردنەوە و شوێن پێ ھەڵگرتنییاندا لە شێوازی ژیان و پەرستشەکانی و ھەروەھا لە ھەستانیان بە لەبەرکردنی ووتە و ھەڵس وکەوت و سیفەتەکانی لە دایک بووە لە مەککە لە مانگی ڕەبیعولئەولی ساڵی فیل بەرامبەر ساڵی یان ی زایینی پێش ئەوەی لە دایک بێت باوکی کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایکی لەدەست دەدات پەروەردە دەبێت لای عەبدول موتەلیبی باپیرەی پاشان لای ئەبو تالیبی مامی کە لەو ماوەیەدا خەریکی شوانی دەبێت پاشان بازرگانی دەکات لە تەمەنی ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە لەگەڵ خەدیجە کچی خووەیلید کە دایکی ھەموو مناڵەکانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم لە پێش ئیسلامدا حەنیفی بووە و خوای پەرستووە لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و پەرستنی بتی ڕەتکردۆتەوە کە لەو کاتانەدا بەربڵاوبووە لە مەککەدا موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگای خوای پێ گەیشتووە کاتێک لەتەمەنی چل ساڵیدا بووە سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد پاشان دە ساڵی لە مەککە بە سەر برد بە بانگ کردنی خەڵکەکەی و بازرگانەکان و سەردانکەرانی کەعبە کە دەھاتنە مەککە و لە ساڵی ز کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە کە ناودەبرا بە یەسرب دوای ئەوەی گەورەکانی قوڕەیش کەوتنە پیلان گێڕان لێی و بانگەوازەکەیان ڕەت دەکردەوە دە ساڵی کۆتایی ژیانی لە مەدینە بەسەر برد بە بانگەوازی ئیسلامی و بناغەی شارستانی ئیسلامی دانا کە دواتر فراوان بوو و مەککە و ھەموو شار و ھۆزە عەرەبیەکانی گرتەوە و بۆ یەکەم جار عەرەبی یەکخست لەسەر یەک ئاینی یەکتاپەرستی و لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا لەبەر ئەوەی کەسایەتییەکی کاریگەرە لە مێژوودا بۆیە ژیان و کاروبار و بیروباوەڕی بە شێوەیەکی بەرفراوان لێدوانی لەسەر کراوە لەلایەن لایەنگران و نەیارەکانی بە درێژایی سەدەکان موسڵمانان لە کۆن و نوێدا گرنگییان داوە بە ژیاننامەکەی بەوەی بە پەیڕەوێکی کرداری دادەنرێت بۆ ئیسلام زانایانی ئیسلام دانراوی زۆریان لەسەر داناوە و ھەموو شتێکی پەیوەندیداریان پێوەی نوسیوەتەوە قورئان بە سەرچاوەیەکی سەرەکی دادەنرێت لە زانینی ژیاننامەی پێغەمبەر محەممەد دێرینترن و باوەڕپێکراوترین سەرچاوەی ژیاننامەی پێغەمبەرە لەبەرئەوەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی محەممەد خۆی و ھەموو موسڵمانان یەک نوسخەی قورئان کۆیان دەکاتەوە لەگەڵ جیاوازی کۆمەڵە ئیسلامییەکاندا لەگەڵ ئەوەی قورئان ھەموو ژیاننامەی محەممەد لە خۆناگرێت بەڵام چەند ئاماژەدانێکی تیایە بۆ ژیانی بە دەربڕینی ئاشکرا بێت یان بە ئاماژەدان ھەندێک لە سیفەتەکانی باسکراوە لەگەڵ بەڵگەکانی پێغەمبەرێتی ڕەوشت و تایبەتمەندییەکانی و باری دەروونی و ھەندێک شت لە بارەی غەزووەکانیەوە باسکراوە ژیاننامەی پێغەمبەر بەشێکی فراوانی گرتووە لە کتێبەکانی فەرموودەدا ھەموو ئەوانەی کتێبیان لە فەرموودەدا داناوە بەش و دەروازەی تایبەتیان داناوە لەسەر ژیانی پێغەمبەر محەممەد و بانگەوازەکەی و ھاوەڵەکانی لەگەڵ ئەوەی ئەو ڕووداوانە بە پێی کات ڕیزبەند نەکراوان لەبەرئەوەی ئەوان مەبەستیان کۆکردنەوەی ووتەکانی محەممەد و کردار و فەرمان و حوکمەکانی بووە زانایانی موسڵمان کۆکن لەسەرئەوەی کە ناودارترین و دێرینترین کتێب لەبارەی ھەواڵی ژیاننامەی پێغەمبەرەوە مۆتەی مالیکە پاشان سەحیحی بوخاری و دواتر سەحیحی موسلیم کە بەشێکی زۆریان لە ژیانی محەممەد باسکردووە کتێبەکانی سیرە و ژیاننامە لە قۆناغێکی دواتر لە کتێبەکانی فەرموودە نوسراون ھاوەڵەکان گرنگییان دەدا بە گێڕانەوەی ژیاننامەکەی بە زارەکی یەکەم کەس کە گرنگی دا بە نوسینەوەی ژیاننامەکەی عەروەی کوڕی زوبەیر بوو لە دواتردا محەممەد کوڕی ئیسحاق دێت لە نووسینەوەی ژیاننامەی محەممەددا بە تەواوی و شارەزایان بە ڕاسترین کتێبی سیرەی دادەنێن لەو سەردەمەدا کتێبەکانی شەمائل بە سەرچاوەیەکی بنەڕەتی دادەنرێت لە زانینی ژیاننامەی پێغەمبەر محەممەددا ئەمانەش ئەو کتێبانەن کە دانەرەکانیان گرنگییان داوە بە باسی ڕەوشتی محەممەد و خوو ڕەوشت و سیفەتەکانی و ھەڵس و کەوتی لە شەو و ڕۆژدا و ڕەوشتەکانی ھەروەھا کتێبەکانی دەلائل بە یەکێکی تر لە سەرچاوە بنەڕەتییەکانی ژیاننامەکەی دادەنرێن ئەمەش ئەو کتێبانە دەگرێتەوە کە بەڵگە و نیشانەکانی پێغەمبەرایەتی محەممەد دەسەلمێنێت بە پێی بیروباوەڕی موسڵمانان زۆر کتێب لەم بوارەدا دانراون و ناودارترینییان بەڵگەکانی پێغەمبەرێتی بەیھقییە ھەروەھا چەندین جۆری تر سەرچاوە ھەیە وەک کتێبەکانی تەفسیری قورئان و ھۆکانی ھاتنە خوارەوە لە ڕووی سیاسییەوە نیمچەدوورگەی عەرەبی لێک ھەڵوەشابوو نە دەوڵەتێک یەکی دەخست و نە حکومەتێک بەڕێوەی دەبرد دەوڵەتە دێرینەکانی کە لە یەمەن و نەجد و دەورووبەری عێراق و شام بوون لێک ھەڵوەشابوون و ژیانی کۆچەری دەستی بەسەر شارەکانی حیجازدا گرتبوو و ھۆزەکان یەکەی سەرەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوون لە ڕووی ئابووریەوە دەشتەکییە عەرەبەکان پشتیان بە شوانکارەیی و کۆچکردن ئەبەست بۆ ئەو ناوچانەی ئاویان لێیە ئەمەش بوو بووە ھۆی شەڕ بۆ دەستکەوتنی پێداویستییەکان بەڵام لە شارەکاندا چالاکی بازرگانی و کشتوکاڵی و پیشەسازی ھەبوو مەککە چالاکی بازرگانی تێیدا باڵادەست بوو و ڕێگەی بازرگانی نێوان شام و یەمەنی بەڕێوە دەبرد بەڵام مەدینە کشتوکاڵ تێیدا لەبرەودا بوو بە ھۆی باخی میوە و خورما و ترێوە عەرەب دیناری بیزەنتی و دەرھەمی فارسییان بەکاردەھێنا لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا بەڵام لە ڕووی پیشەسازییەوە مەدینە ناسرابوو بە داڕشتنی جوانکاری زێڕ و زیو لەگەڵ دروستکردنی شمشێر و تیر و ڕم و زرێپۆش ھەروەھا لە شارە عەرەبیەکاندا ئاسەنگەری و زەڕەنگەری و دەباغچییەتی و چنین پەرەی سەند ھەروەھا عەرەب چەند جۆرێک مامەڵەی داراییان دەزانی وەک قەرز و ڕەھن و باج لە ڕووی ئایینییەوە بت پەرستی نیمچەدوورگەی عەرەبی گرتبوویەوە بە شێوەیەکی گشتی خواوەندێکیان دەپەرست کە وەک بت دروستکران لە بەرد و تەختە ژمارەیان ئەگەیشتە بت لە دەوری کەعبە ئەو ھۆزانە دەیانپەرستن کە دەھاتن بۆ حەج و قوربانی و نەزریان بۆ دەکردن لەگەڵ ئەمانەشدا چەند دروشمێکیان لە پاشماوەی ئاینی ئیبراھیم بۆ مابوویەوە وەک بەرز ڕاگرتنی کەعبە و سەردان کردنی و حەج و عومرە لە ھەمان کاتدا چەند تاکێک ھەبوون کە لەسەر ڕێبازی ئیبراھیم و ئیسماعیل بوون بە تەنھا و ناسرابوون بە حەنەفییەکان ھەروەھا چەند ئاینێکی تر ھەبوو بە شێوەیکی دیاریکراو وەک یەھوودی لە یەمەن و مەدینە و مەسیحییەت لە نەجران و حیرە و دەوروبەری شام و ھەروەھا بڵاوبونەوەیەکی دیاریکراوی ئاگرپەرستی ھەبوو کە لە ئێرانەوە ھاتبوون ئەبووقاسم محەممەدی کوڕی عەبدولڵای کوڕی عەبدولموتەلیبی کوڕی ھاشمی کوڕی عەبدولمەننافی کوڕی قوسەیی کوڕی کیلابی کوڕی مڕەی کوڕی کەعبی کوڕی لوئەیی کوڕی غالیبی کوڕی فەھری کوڕی مالیکی کوڕی نەزڕی کوڕی کینانەی کوڕی خەزیمەی کوڕی مدرکەی کوڕی ئلیاسی کوڕی مزڕی کوڕی نزاری کوڕی موعدی کوڕی عەدنانە تا ئێرە ڕێکەوتوون لەسەری زانایان لەگەڵ ئەوەی سەلمێنراوە دەچێتەوە سەر نەسەبی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم ھیچ لقێک نییە لە قوڕەیشدا کە نزیکاتی لەگەڵ محەممەددا نەبێت و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە خوا ھەڵیبژاردووە لە باشترین ھۆز و پشت و نەسەبدا محەممەد لە دایک بووە لە مەککە بە پێی گێڕانەوەکانی سوننە لە دایک بووە ڕۆژی دووشەممە ی ڕەبیعولئەوەلی ساڵی فیل بەرامبەر یان ی نیسانی ساڵی یان ی زایینی شەش مانگ پێش لە دایکبوونی باوکی کۆچی دوایی کردووە کاتێک لە دایک دەبێت ئامینەی دایکی دەنێرێت بۆ لای عەبدول موتەلیب مژدەی بدەنێ ئەویش زۆری پێ خۆش دەبێت و دەچێتە کەعبەوە سوپاسی خوا ئەکات و ناوی محەممەدی بۆ ھەڵدەبژێرێت کە لەو کاتەدا ئەو ناوە لە ناو عەرەب باو نەبووە یەکەم کەس کە شیری پێدا لە دوای دایکی سویبەی خزمەتکاری ئەبولەھەب بووە و پاشان بردیانە لای حەلیمەی سەعدی و ئەو گرتیەخۆی و چەند مانگ جارێک دەیھێنایەوە بۆ لای دایکی دوو ساڵ لە بەنی سەعد مایەوە پاشان حەلیمە ھات بۆ لای دایکی تا داوای لێبکات زیاتر لایان بمێنێتەوە تاکو گەرمای مەککە کاری تێ نەکات و ھەروەھا لەبەر ئەو بەرەکەتەی ڕووی تێکردبوون بە ھۆی ئەوەوە بەڵام لە دوای ڕووداوی لەتکردنی سنگی محەممەد ترسان و گەڕاندیانەوە بۆ لای دایکی و لە تەمەنی شەش ساڵیدا بوو کاتێک دایکی کۆچی دوایی کرد پاشان عەبدول موتەلیبی باپیرەی بردیە لای خۆی تا لەگەڵ مناڵەکانیا بژی و کاتێک لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا بوو عەبدول موتەلیب کۆچی دوایی کرد لە مەککە و پێش مردنی ئەبو تالیبی کوڕی ڕاسپارد بە پەروەردەی محەممەد ئەبو تالیبیش ئەو ئەرکەی زۆر بە جوانی لە ئەستۆ گرت مامی ئەبوتاڵیب داھاتێکی زۆری نەبوو لەبەرئەوە محەممەد سەرەتا شوانی دەکرد لە بەنی سەعد لە سەر چەند قیڕاتیک بۆ خەڵکی مەککە قیڕات بەشێکە لە دەرھەم یان دینار لەگەڵ ئەوەی شیعە ھەواڵی شوانییەکەی ڕەت دەکەنەوە کاتێک گەیشتە تەمەنی ساڵی لەگەڵ مامی ڕۆیشت بۆ شام بۆ بازرگانی ناونرا بە ئەمین و ڕاستگۆ و خەڵک ئەمانەتیان لە لا دادەنا و کاتێک قوڕەیش بینای کەعبەیان نوێکردەوە جیاوازیان کەوتە نێوان لەسەر دانانەوەی بەردە ڕەشەکە لە شوێنی خۆی بۆیە ڕێکەوتن یەکەم کەس ھاتە ژوورەوە دایبنێت محەممەد ھاتە ژوورەوە وتیان ئەمین ھات و ڕازی بوون کە ئەو دایبنێت داوای پۆشاکێکی کرد و بەردەکەی خستە سەری و ھەموو تیرە و ھۆزەکانی شاری مەککەی بانگکرد و ھەر یەکەی چەمکێکیان گرت و ھەڵیان گرت پاشان بە دەستی خۆی بەردەکەی خستەوە شوێنی خۆی خەدیجە کچی خووەیلید ئافرەتێکی بازرگانی سەروەر و سەرفرازی شاری مەککە بوو کاتیک ھەواڵی دەست پاکی محەممەد گەیشت پێی ناردی بە شوێن محەممەدا و پێشنیاری خستە بەردەمی کە بەشداری بکات لە بازرگانیەکەیدا بۆ شام محەممەد ڕازی بوو و دەرچوو بۆ شام و شتومەکی کڕی و گەڕایەوە بۆ مەککە قازانجێکی زۆری کرد بۆیە لە دوای گەڕانەوەکەی لە شام خەدیجە پێشنیاری ھاوسەرگیری خستە بەردەمی محەممەدیش دوای ئەوەی داواکەی خستە بەردەم مامەکانی خەدیجەی خواست کاتێک لە تەمەنی ساڵیدا بوو خەدیجە لە تەمەنی ساڵیدا یان ھەندێک ئەڵێن ئەویش لە تەمەنی ساڵیدا بووە خەدیجە دایکی ھەموو مناڵەکانی بوو بێجگە لە ئیبراھیم کە دایکی ئەو ماریە قەبتی بوو مناڵەکانی تری قاسم و عەبدولڵا و زەینەب و ئوم کەلسوم و فاتمە بوون قاسم و عەبدولڵا لە سەردەمی نەفامیدا مردن بەڵام ھەموو کچەکانی ئیسلام بوون و لە گەڵیا کۆچیان کرد بەڵام ھەموویان ھێشتا پێغەمبەر لە ژیاندا بوو مردن بێجگە لە فاتیمە موسڵمانان لەو بڕوایەدان کە خوا ھەر پێغەمبەرێکی ناردبێت بەڵێنی لێوەرگرتووە کە بە نەتەوەکەی بلێت باوەڕ بە دوایین پێغەمبەر بھێنن کە محەممەدە و سەری بخەن و محەممەد خۆی فەرموویەتی من بانگەوازی ئیبڕاھیمی باوکمم مژدەکەی عیسام ھەروەھا لە کتێبەکانی سیرەدا ھاتووە کەوا خاخامەکانی یەھوود و قەشە مەسیحییەکانی ناو عەرەب باسیان لە ھاتنی پێغەمبەر محەممەد کردووە پێش ناردنی کاتێک کاتەکەی نزیک بۆتەوە کاتێک گەیشتە تەمەنی چل ساڵی بە زۆری دەردەچوو بۆ ئەشکەوتی حەڕا دەمایەوە لە شاخی نوور لە دووری دوو میل لە مەککەوە ئەمەش لە ھەموو ساڵێکدا بوو ئاو و خواردنی لەگەڵ خۆی ئەبرد و مانگێک تیایا دەمایەوە و پەرستن و تێڕامانی دەکرد موسڵمانان لەو بڕوایەدان کە بۆ یەکەم جار سروشی بۆ دابەزی لە ی ڕەمەزان یان ی ڕەمەزان یان ی ڕەمەزان بەرامبەر ی ئابی ز ی ڕەجەب دانراوە لای شیعە لە دوای ئەو ڕووداوە ماوەیەک سروشی بۆ نەھات دەڵێن نزیکەی سێ ساڵ یان کەمتر بووە تا کۆتایی ھات بە دابەزینی ئایەتەکانی سەرەتای سورەتی مودەسیر المدر پاشان سروش دابەزی و بەردەوام بوو بۆ ماوەی بیست و سێ ساڵ تا کۆچی دوایی کرد و یەکەم ئایەت لە قورئان دابەزی بۆی اقر بِاسمِ ربِک اڵی خڵق واتە بخوێنەوە بە ناوی ئەو خوایەی دروستی کردووی موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە محەممەد نێردراوە بۆ ھەموو مرۆڤایەتی و لەدوای ھاتنە خوارەوەی ئایەتەکانی سورەتی مودەسیر دەستیکرد بە بانگ کردنی خەڵک بۆ ئیسلام لە گەورە و بچوک و سەربەست و بەندە و پیاوان و ژنان و یەکەم کەس کە باوەڕی پێ ھێنا بە پێی گێڕانەوەکانی سوننە خەدیجە کچی خووەیلیدی خێزانی و عەلی کوڕی ئەبوتالیبی ئامۆزای بوو بە پێێ گێڕانەوەکانی شیعە عەلی یەکەم کەس بووە کە باوەڕی پێ ھێناوە ئەو کاتە مناڵ بووە لە تەمەنی دە ساڵی یان ھەشت ساڵیدا بووە و دەژیا لە ژێر چاودێری محەممەدا و زەیدی کوڕی حارسە یەکەم پیاو بووە کە باوەڕی پێ ھێناوە و پاشان ھاوڕێی نزیکی ئەبوبەکر باوەری پێ ھێنا لە ھەندێک گێڕانەوەدا ھاتووە کە ئەبوبەکر پێش عەلی باوەڕی ھێناوە و یەکەم پیاو بووە کە موسڵمان بووە و بە موسڵمان بوونی ئەبوبەکر ئیسلام دەرکەوت لە مەککە یەکەم کەس بوو کە ئیسلام بوونی خۆی دەرخست و دەستی کرد بە بانگ کردنی ھۆز و نزیکەکانی بۆ ئیسلام و ئەوانەی بە بانگەوازی ئەبوبەکر ئیسلام بوون عوسمان کوڕی عەفان و عەبدول ڕەحمان کوڕی عەوف و تەڵحە کوڕی عوبەیدوڵڵا و زوبێر کوڕی عەوام و سەعد کوڕی ئەبی وەقاس بوون محەممەد لە سەرەتادا سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد و لە یەکەمینی ئەو حوکمانەی ھاتنە خوارەوە فەرمان کردن بوو بە نوێژکردن موسڵمانان سەرەتا بە نھێنی کۆدەبونەوە بۆ نوێژکردن و بە دیداری پێغەمبەر محەممەد ئەگەیشتن کاتێک ژمارەیان گەیشتە سی ژن و پیاو محەممەد ماڵی ئەڕقەمی کوڕی ئەبی ئەڕقەمی بۆ ھەڵبژاردن تا تیای کۆببنەوە بە مەبەستی ڕێنمایی و فێربوون و کاتێک ژمارەیان گەیشتە چل کەس فەرمان کرا بە محەممەد بە ئاشکرا بانگەواز ڕابگەیەنێت دوای سێ ساڵ بانگەوازی نھێنی محەممەد دەستی کرد بە ئاشکراکردنی بانگەواز دوای ئەوەی لەلایەن خواوە فەرمانی پێکرا ئیبن عەباس بە پێی ڕیواتەیەکی زەھری دەڵێت قوڕەیش لە دژی بانگەوازی محەممەد نەوەستان تا ئایەتەکان لەسەر بت پەرستی ھاتنە خوارەوە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەچوونە ئیسلامەوە مەترسی دروستبوو بۆ شێوازی ژیانی ئاینی لە مەککە و بە خراپی کار دەکردە لەسەر ھێزی ئابووری قوڕەیش بۆیە قوڕەیش دژی بانگەوازەکەی وەستان و داوایان لیدەکرد واز بھێنیت بەڵام محەممەد ڕازی نەبوو لە بەرامبەر ھیچ شتێک دەست لە بانگەواز ھەڵگرێت ھەر لەبەر ئەوە قورەیش وتیان محەممەد توشی جۆرێک لە شێتی بووە و وتیان جنۆکە و شەیتان تێکیان داوە و ھەروەھا پێیان وت ساحیر و شاعیرە کاتێک زانیان بەمە ناتوانن ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بانگەوازەکە بگرن بۆیە بڕیاری ئازاردانی موسڵمانانیان دا و ھەر سەرۆک ھۆزێک ئازاری ئەو کەسانەی دەدا لە ھۆزەکەی کە ئیسلام بوون و بریاری ئازاردان و لێدانیان دا بۆ ھەر یەکێک ئیسلام بێت ھەتا گەیاندیانە ئەوەی کە ئازاری پێغەمبەر خۆشیان ئەدا کاتێک نەھامەتی زیادی کرد لەسەر موسڵمانان پێغەمبەر محەممەد ڕێگەی پێدان کە کۆچ بکەن بۆ حەبەشە لە ساڵی ز بۆ لای پاشا ئەسحەمەی نەجاشی لەبەرئەوەی ستەمی لە کەس نەدەکرد عوسمانی کوڕی عەفان و خێزانەکەی و نزیکەی پیاو کۆچیان کرد بۆ حەبەشە ئەمەش یەکەم کۆچکردن بوو لە ئیسلامدا و دواتر زۆربەی ئەوانەی کۆچیانکردبوو بۆ حەبەشە ڕۆیشتن بۆ مەدینە دوای ئەوەی ئیسلام لە مەدینەدا جێگیر بوو کاتێک قوڕەیش زانییان موسڵمانان پارێزراون لای نەجاشی حەبەشە و دوای ئەوەی عومەر کوڕی خەتتاب و حەمزەی کوڕی عەبدولموتەلیب ئیسلام بوون و ئیسلام بڵاوئەبوویەوە لە نێو ھۆزەکاندا ئەمە زۆربوو بەلایانەوە کۆبوونەوە بۆ کوشتنی پیغەمبەر قسەیان لەگەڵ بەنی ھاشم کرد و داوایان کرد بیدەن بە دەستەوە ئەوانیش ڕازی نەبوون و کاتێک قوڕەیش ئەمەیان زانی گەمارۆی بەنی ھاشمیان دا بەوەی کەس تێکەڵیان نەبێت و لەگەڵیان دانەنیشێت و ھیچ مامەڵەیەکیان لەگەڵ نەکات تا محەممەد ئەدەن بە دەستەوە بۆ ئەمەش نوسراوێکیان نوسی و بە کەعبەدا ھەڵیان واسی دواتر پێنج لە سەرکردەکانی قوڕەیش ھەوڵیاندا کۆتایی بەو گەمارۆیە بھێنن پاشان ئەبوتاڵیب کۆچی دوایی کرد لە ڕەمەزان یان شەوالی دەیەم ساڵی پێغەمبەرایەتی ساڵ پێش کۆچی قوڕەیش نەیانئەتوانی ئازاری پێغەمبەر بدەن ھەتا ئەبوتاڵیب کۆچی دوایی کرد پاشان خەدیجەی خێزانی کۆچی دوایی کرد پێغەمبەر زۆر خەمبار بوو بۆ لە دەستدانی مامی و ھاوسەرەکەی لەبەر ئەوە ئەو ساڵ ناونرا ساڵی دڵتەنگی کاتێک قوڕەیش ئازاریان توند کرد لەسەر محەممەد و ھاوەڵەکانی دوای وەفاتی ئەبوتالیب مامی محەممەد دەرچوو بۆ تائیف و داوای لێکردن بێنە ناو ئیسلامەوە بەڵام ئەوان زۆر بە توندی ڕەتیان دایەوە و ڕازی نەبوون پاشان محەممەد تائیفی بە جێ ھێشت و بە خەمباری گەڕایەوە بۆ مەککە لەبەرئەوەی کەس لە خەڵکی تائیف نەھاتن بە دەم بانگەوازەکەیەوە لە دوای گەشتەکەی تائیف ڕووداوی ئیسرا و میعراج یان شەوڕەو ڕوویدا بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی موسڵمانان بە سوننە و شیعەوە لەو باوەڕەدان ئەم گەشتە لە مزگەوتی حەرامەوە بۆ مزگەوتی ئەقسا واتە شاری بیت المقدس بە سواری بوراق و بە ھاوەڵی جوبرەیل لەوێ دابەزیوە و نوێژی کردووە پاشان ئەو شەوە لە بیت المقدسەوە ڕۆیشتووە بۆ ئاسمانی دنیا و لەوێ ئادەمی بینیوە وسڵاوی لێکردوە و ئەویش وەڵامی داوەتەوە ھەر لە ئاسمان بەدیداری یەحیا و عیسا و یوسف و ئیدریس و ھارون و موسا و ئیبراھیم گەیشتووە پاشان بوراقەکە بەرزی کردۆتەوە بۆ لای خوا و نوێژەکان لەو شەوەدا فەڕز کراون بە پێی ڕای ئیبن ئیسحاق خوا تەنھا ئیسرای بە ڕۆحی پێغەمبەر کردووە یان گەشتێکی ڕۆحی بووە لە ھەمان کاتدا ھەندێ لە مێژوو ناسان وایدەبینن کە محەممەد بە ڕۆح و جەستەشی سەفەری کردووە ھەر لەو ڕۆژەدا محەممەد بە ھۆزەکەی ڕاگەیاند بەڵام بە درۆیان خستەوە باوەڕیان پێ نەکرد تەنھا ئەوان نەبێت کە باوەڕیان بە بانگەوازەکەی کردبوو وەک ئەبوبەکر محەممەد لە وەرزی حەجدا بانگەوازی ھۆزە عەرەبەکانی دەکرد بۆ لای خوا و لە ساڵی ی پێغەمبەرایەتیدا بوو کە شەش لاوی یەسریب مەدینە ھاتن بۆ مەککە لە وەرزی حەجدا و ئەو لاوانە بەڵێنیان بە پێغەمبەردا کە پەیامەکەی بگەیەننە ھۆزەکانیان لە کاتێکدا لای عەقەبە بوون و لە وەرزی داھاتووی حەجدا دوانزە پیاو ھاتن پێغەمبەر بینینی و ئەوانیش موبایەعەیان داپێی ئەمەش بە موبایەعەی عەقەبەی یەکەم ناسراوە و لەوەرزی سێیەمی حەجدا لە ساڵی ی پێغەمبەرایەتی ساڵی ز نزیکەی حەفتا کەسێک لە موسڵمانانی یەسرب مەدینە ھاتن بۆ حەج و کە گەیشتنە مەککە پەیوەندی نھێنیان بە محەممەدەوە کرد و ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی محەممەد و ھاوڕێکانی کۆچ بکەن بۆ مەدینە ئەمەش بە موبایەعەی عەقەبی دووەم ناسراوە لە دوای بەیعەتی عەقەبەی دووەم بارودۆخەکە توند بوو لەسەر موسڵمانان پێغەمبەر ڕیگەی بە موسڵمانان دا کە کۆچ بکەن بۆ مەدینە و لە مەککە تەنھا پێغەمبەر و ئەبوبەکر و عەلی کوڕی ئەبوتالیب مانەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی لاواز بوون و توانای کۆچکردنیان نەبوو کاتێک قوڕەیش دەرچوونی موسڵمانانیان بینی ترسان محەممەدیش دەرچێت لە دارلندوە کۆبوونەوە و بڕیاری کوشتنی محەممەدیان دا جوبڕەیل ئەم ھەواڵەی گەیاند بە پێغەمبەر و پێی ڕاگەیاند لە شوێنەکەی نەخەوێت محەممەد فەرمانی بە عەلی کرد بخەوێت لە جێگەکەی تا ئەمانەتەکانی لایەتی بیگەڕێنێتەوە پاشان بڕوات بە دوایاندا پاش ئەوە پێغەمبەر چووە لای ئەبوبەکر و بەیەکەوە کۆچیان کرد و لە ڕۆژی دووشەممە دەی ڕەیعولئەوەلی ز محەممەد خۆی چووە مەدینەوە لەگەڵ ئەبوبەکری ھاوەڵی و پشتیوانان پێشوازیەکی گەرمیان لێ کرد خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب ئەم بۆنەیەی کرد بە سەرەتای مێژووی ئیسلامی بەڵام موحەڕەمی کرد بە سەرەتای ڕۆژژمێری کۆچیی لە جیاتی ڕەبیعولئەوەل لەبەرئەوەی ویستی کۆچەکە لە موحڕەمدا دەستی پێکرد بەڵام شیعە لەو بڕوایەدان کە ڕۆژژمێری کۆچی ھەر لە سەردەمی محەممەددا دانراوە یەکەم ھەنگاوی محەممەد لە مەدینە فەرمانی پێکردن بە کردنەوەی مزگەوت کە ناسراوە بە مزگەوتی پێغەمبەر جێگەکەی بۆ ھەڵبژارد و دەستیان کرد بە بنیاتنانی مزگەوتەکە مەدینە لە پێش گەیشتنی پێغەمبەر بەدەست ناکۆکی سەد ساڵەوە دەیناڵاند لە نێوان ھۆزە جیاوازەکانیدا سەرکردەکانی مەدینە ھەستیان ئەکرد پێویستیان بە سەرکردەیەکی یەکگرتوو ھەیە کە پەیوەندیەکانیان ڕێک بخات و ناکۆکی نێوانیان نەھێڵێت ئەمەش وای لێکردن محەممەد قبوڵ بکەن وەک سەرکردەی مەدینە و پاڵپشتی و پارێزگاری لە خۆی و کۆچکردووە موسڵمانەکان بکەن و محەممەد برایەتی خستە نێوان کۆچکردووان و پشتیوانان ھەر پشتیوانێک کۆچکردوویەکی ھەڵبژارد تا برای بێت و لەماڵەیدا بمێنێتەوە ئەمەش لە ھەنگاوێکدا بوو بۆ دروستکردنی پەیوەندی بەھێزی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا و بۆ سڕینەوە ئەو دەمارگیریەی لە نێویاندا بوو بەم شیوەیە پشتیوانان ماڵ و سەروەتیان بەش کرد لەگەڵ کۆچکردووەکانی برایاندا ھەروەھا محەممەد سەنەدێکی نوسیوە کە ناسرا بە دەستوری مەدینە و لە سەنەدی ڕێکەوتنی نێوان ھۆز و تیرە جیاوازەکانی ناو مەدینە دەچوو و ئەرک و مافەکانی دانیشتوانی مەدینە دیاری کرا و سەنەدەکە بەندی لە خۆگرتبوو بیست و پێنج بەندیان تایبەت بوو بە کاروبارە تایبەتەکانی موسڵمانان بیست و حەوتیان پەیوەست بوون بە پەیوەندی نێوان موسڵمانان و خاوەن ئایین و دیانەتەکانی تر و ئەم دەستورە ڕێگەی دەدا بە خاوەن ئاینەکانی تر لەگەڵ موسڵمانان بژین بە سەربەستی ھەروەھا باس لە ھاوپەیمانی ھۆزە جیاوازەکان کرا بوو کاتێک مەدینە بکەوێتە بەر ھێرش و دڵنیای سەربەخۆیی دارایی ھەر ھۆزێکی تیا دووپات کرابوویەوە زۆربەی بت پەرستەکانی مەدینە ئیسلام بوون تەنانەت سەرکردە گەورەکانیان وەک سەعدی کوڕی موعاز تەنھا کەمایەتییەک مانەوە لەسەر بت پەرستی کە ئەوانیش کاریگەریان دیار نەبوو لەگەڵ سەرەتای بوونی موسڵمانان لە مەدینە خاخامەکانی یەھوود لە بەنی قەریزە و بەنی قینقاع و بەنی نەزیر دەستیان کرد بە دوژمنایەتی محەممەد و ھەندێک لە پیاوەکانی ئەوس و خەزرەج چوونە پاڵیان ئەوانەی لە سەرەوە خۆیان بە ئیسلام دەردەخست و پێچەوانەی ئەوەیان دەشاردەوە ناونران بە دوو ڕووەکان لە دوای ئەوە خوا فەرمانی جەنگی بە پێغەمبەر محەممەد کرد دەستی کرد بە ناردنی نوێنەر و سریە چووە غەزووەوە و شەڕی کرد خۆی و ھاوەڵەکانی ژمارەی ئەو غەزووانەی خۆی بۆی دەرچوو غەزوو بوو لە غەزوویاندا خۆی جەنگاوە و ژمارەی سریەکانی سریەیە و لە ھەموو ئەو غەزووانەیە محەممەد بە دەستی خۆی کەسی نەکووشتوە تەنھا ئەبی کوڕی خەلەف نەبێت یەکەمی سریەکان حەمزەی کوڕی عەبدولموتەلیب بوو لە مانگی ڕەمەزان لە سەری حەوتەم مانگی کۆچییدا سی پیاو لە کۆچگردووان دەرچوون ڕێگەیان لە کاروانێکی قوڕەیش گرت بەڵام شەڕ ڕووی نەدا لە نێوانیان پاشان سریەی عوبەیدەی کوڕی حاریس و سریەی سەعد کوڕی ئەبی وەقاس ڕوویاندا پاشان لە مانگی سەفەری سەری دوانزەیەم مانگی کۆچییدا پێغەمبەر محەممەد دەرچوو بۆ یەکەم غەزوو کە ئەویش غەزووی ودان بوو پاشان غەزووەکانی بوات و عەشیرە و بەدری یەکەم ڕوویاندا لە ی ڕەمەزانی ساڵی ی کۆچی بەرامبەر ئازاری ز غەزووی بەدری گەورە ڕوویدا و بە سەرکەوتنی موسڵمانان جەنگەکە کۆتایی پێ ھات و لە ئەنجامی شەڕەکەدا کەس لە موسڵمانان کوژران و کەس لە بێ باوەڕەکان کوژران کە ئەبو جەھلیان لە نێودا بوو و ی تریان بە دیل گیران کەسیان لێ موسڵمان بوو پاشن لە دواتردا محەممەد یەھوودەکانی بەنی قینقاعی کردە دەرەوە لە غەزووی بەنی قینقاع دوای ئەوەی گەمارۆی دان بەڵام وازی لێھێنان بێ ئەوەی بیان کوژێت فەرمانی پێ کردن بڕۆنە دەرەوە لە مەدینە قوڕەیش ھەوڵیاندا تۆڵەی غەزووی بەدر بکەنەوە دەرچوون لەگەڵ ژمارەیەک ھۆزەکاندا بە جەنگاوەر و سوارچاک و ووشترەوە و لەو کاتانە ئەبووسوفیان کوڕی حەرب سەرکردایەتی ئەکردن و کاتێک ھەواڵەکە گەیشت بە محەممەد خۆیان ئامادەکرد و پاشان دەرچوون و غەزووی ئوحد دەستی پێکرد لە ی شەوالی ساڵی ی کۆچی سەرەتا شەڕەکە لە بەرژەوەندی موسڵمانان بوو ڕم ھاوێژەکان وایانزانی شەڕەکە کۆتای پێ ھاتووە بێ فەرمانی پێغەمبەریان کرد و شوێنەکەیان چۆڵ کرد خالید کوڕی وەلید ئەوەی قۆستەوە و ھاوسەنگی جەنگەکە گۆڕا بە بەرژەوەندی قوڕەیش و ئازارێکی زۆریان بە موسڵمانان گەیاند و لەم شەڕەدا حەممزەی مامی پێغەمبەر کوژرا لە ی شەوال محەممەد دەرچوو بۆ غەزووی حەمڕا لئەسەد بەڵام بێ ڕوودانی جەنگ گەڕایەوە بۆ مەدینە لە کاتێکی دواتردا غەزووی بەنی نەزیڕ ڕوویدا لەگەڵ یەھوودەکانی بەنی نەزیر دوای ئەوەی غەدریان کرد بە شکاندنی پەیماننامەکە و ھەوڵی کوشتنی پێغەمبەریان دا دوای ئەوەی بەنی نەزیر کرانە دەرەوە لە مەدینە و ڕۆیشتن بەرەو خەیبەر خەڵکیان نارد بۆ لای قوڕەیش و ھانیان دان بۆ شەڕکردن لەگەڵ محەممەد ڕێکەوتن لەگەڵیان قوڕەیش کەس و سوارچاکیان کۆکردەوە کۆمەڵێکی تریش لە ھۆزەکان چوونە پاڵیان و ھەموویان نزیکەی کەس بوون و ناونران بە ئەحزاب و سەرکردەکەیان ئەبووسوفیان بوو لە ئەنجامدا شەڕی خەندەق یان شەڕی ئەحزاب کەوتەوە لە شەوالی ساڵی ی کۆچییدا و کاتێک محەممەد بە ھەواڵەکەی زانی بە ڕاوێژکردن بە سەلمانی فارسی ھەستان بە ھەڵکەندنی خەندەق لە شارەکەدا و قوڕەیش و ئەحزابەکانی لەگەڵیان بوون گەمارۆیەکی توندی شارەکەیان دا تا ڕەشەبایەکی توند ھات بە سەر سەربازگەکانی ئەحزابدا و چۆڵیان کرد پاشان موسڵمانان لە غەزووی بەنی قەریزەدا گەمارۆی بەنی قەریزەیان دا تا خۆیان دا بە دەستەوە لە مانگی زیلعەقدەی ساڵی ک بەرامبەر ز محەممەد فەرمانی کرد بە شوێنکەوتووەکانی ئامادەکاری بکەن بۆ مەناسکی عومرە لە مەککە دوای ئەوەی لە خەونیدا بینی خۆی و ھاوەڵەکانی چوونە مزگەوتی حەرامەوە ڕۆژی دووشەممە دەرچوون بە بێ چەک تەنھا چەکی گەشتیار نەبێت و کاتێک قوڕەیش بەوەیان زانی بڕیاریان دا نەھێڵن بچێتە کەعبەوە سوارچاکیان بە سەرکردایەتی خالیدی کوڕی وەلید نارد بۆ ڕێگەی سەرەکی مەککە بەڵام محەممەد ڕێگەیەکی سەختتری ھەڵبژاردبوو بۆ ئەوەی ڕووبەڕوویان نەبێتەوە تا گەیشتە حودەیبیە لە دووری میل لە مەککەوە پاشان ووتوێژ کەوتەوە لە نێوان موسڵمانان و قوڕەیشدا لە ئەنجامدا ڕێکەوتنی حودەیبیە کەوتەوە و ڕێکەوتن لەسەرئەوەی موسڵمانان ئەو ساڵە عومرە نەکەن و ساڵی دواتر بگەڕێنەوە ھەروەھا موسڵمان ھەر یەکێک بگەڕێننەوە ئەگەر بێ مۆڵەت لە مەککەوە بڕوات بۆ ناویان بەڵام قوڕەیش ئەوە ناگەڕێننەوە ئەگەر لە مەدینەوە بڕوات بۆ ناو ئەوان و ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی ئەم پەیماننامەیە ماوەی ساڵ کاری پێ بکرێت لە ئەنجامی ئەم ڕێکەوتنەدا محەممەد ھەستا بە ناردنی نوێنەر بۆلای پاشاکانی جیھان و بانگی کردن بۆ ئیسلام بوون یەکەم پەیامبەری نارد بۆلای نەجاشی پاشای حەبەشە کاتێک نوسراوەکەی پێ گەیشت خستیە سەر چاوی و ھاتە سەر زەوی بۆی موسڵمان بوو و پەیامبەری نارد بۆ لای قەیسەر ھەرقلی پاشای ڕۆم و بۆ لای کیسرای پاشای فارس کە نووسراوەکەی دڕاند ھەروەھا پەیامبەری نارد بۆ لای مقوقسی پاشای میسر ھەروەھا چەندین نوێنەری تری نارد دوای ئەوەی لای قوڕەیشی ئاسایش کرد بە ھۆی حودەیبییەوە محەممەد ویستی لە یەھوود بپرسێتەوە لەبەرئەوەی ھۆزەکانیان کۆکردەوە لە شەڕی ئەحزابدا لە مانگی موحەڕەمی ساڵی ی ک دەرچوو لە غەزووی خەیبەردا بە شێوەیەکی نھێنی یەھوودی بە ھەواڵەکەیان زانی و خۆیان بۆ ئامادەکرد و موسڵمان ڕۆیشتن قەڵا لە دوای قەڵا فەتحیان ئەکرد و محەممەد ئەیویست یەھوود دەربکات لە خەیبەر بەڵام لەگەڵیان ڕێکەوت لەسەر ئەوەی ساڵانە نیوەی بەروبوومەکەیان بدەن بە موسڵمانان پاشان دوای مانگ محەممەد لە زیلعوقدەی ساڵی ک دەرچوو بۆ عومرە بەو پێیەی لە ڕێکەوتنی حودەیبیە ڕێکەوتبوون لەسەری لەگەڵ قوڕەیشدا لە جەمادی یەکەمی ساڵی ک غەزووی مۆتە ڕوویدا لە باشووری ئوردن کە ھۆکەی کوژرانی پەیامبەرەکەی پێغەمبەر بوو کە ناربووی بۆ پاشای بەسڕە تا بانگی بکات بۆ ئیسلام محەممەد سوپایەکی کەسی نارد و لە بەرامبەریاندا سوپای ڕۆم ھەبوو بە سەرکردایەتی ھەرقل و جەنگاوەرەوە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا موسڵمانان کشانەوە لە ئەنجامەکانی ڕێکەوتنی حودەیبیە ھۆزی خزاعە ھاتنە ھاوپەیمانییەکەی محەممەدەوە و بەنوبەکر چوونە ھاوپەیمانییەکەی قوڕەیشەوە و بەنی بەکر و خزاعە شەڕ و کوشتاری سەردەمی نەزانی لە نێوانیاندا بوو ماوەیەک بە ئیسلامەوە سەرگەرم بووبوون و پاشان شەڕ لەنێوانیان دەستی پێکردەوە و قوڕەیش یارمەتی بەنوبەکریان دا بەمەش کۆتایی بە ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ موسڵمانان ھات پێغەمبەر محەممەد سوپای کۆکردەوە و نزیکەی جەنگاوەر بە ڕێکەوتن لە ی ڕەمەزانی ساڵی ک و چوونە مەککەوە و فەتحیان کرد و سوپاکە گەیشتە کەعبە چوونە مزگەوتەکەوە و ئەو بتەی لە دەوری ماڵەکە بوو ڕوخاندیان ماوەیەکی کەم دوای فەتحی مەککە ھۆزەکانی ھوزان و سەقیف و لەگەڵ ھەندێکی بەنی ھیلال ڕێکەوتن لەسەر شەڕکردن لەگەڵ موسڵمانان کاتێک محەممەد ئەوەی بیست دەرچوو لە مەککە لە غەزووی حەنیندا لە ڕۆژی شەممە ی شەوالی ساڵی ک و جەنگاوەر لەگەڵی دەرچوون و موسڵمانان لە ئەنجامدا سەرکەوتن و زۆربەی ھۆزی ھوزان ھەڵھاتن بۆ تائیف دوای غەزووی حەنین و لە ھەمان کاتدا محەممەد بەرەو تائیف ڕۆیشت بۆ دەرکردنی ھوزان و سەقیف و غەزووی تائیف ڕوویدا لە نێوانیان سوپای ئیسلامی گەمارۆیان دان ماوەی ڕۆژ پاشان وازیان لێ ھێنان لە ڕەجەبی ساڵی ک غەزووی تەبوک ڕوویدا کە دوایین غەزووی پیغەمبەر محەممەد بوو دوای ئەوەی ھەواڵیان پێ گەیشت لە وڵاتی ڕۆمەوە کە پاشای ڕۆم و ھاوپەیمانە عەررەبەکانی سوپایەکیان پێک ھێناوە بۆ ھێرش بردنە سەر دەوڵەتی ئیسلامی موسڵمانان سوپایەکیان پێک ھێنا لە جەنگاوەر بە ھاوڕێیەتی سوارچاک بەڵام لەبەر دووری ڕێگەکاکە و توندی گەرماکە تووشی سەختی بوون و کە گەیشتنە تەبووک شەو تیایا مانەوە و کاتێک ڕۆمان و ھاوپەیمانەکانیان ھەواڵی کشانی سوپای ئیسلامییان بیست ترسان و جیابوونەوە لە ناو سنووری وڵاتەکەیان و موسڵمانان تەبووکیان بە جێ ھێشت و گەڕانەوە بەرەو مەدینە لە ڕەمەزانی ساڵی ک لە دوای ئەوە وەفدێکی سەقیف ھاتن بۆ مەدینە و ئیسلام بوون ھەروەھا چەندین وەفد لە ھۆزە عەرەبیەکانەوە ئەھاتن بۆ مەدینە و ئیسلام بوونی خۆیان ڕائەگەیاند و نزیکەی وەفد ھاتن لە نێوان ساڵەکانی ک و کدا بە شێوەیەک کە ساڵی ک ناونرا بە ساڵی وەفدەکان لە زیلعەقدەی ساڵی ک پێغەمبەر محەممەد ویستی حەج بە ئەنجام بگەیەنێت دوای ئەوەی ساڵی لە مەدینە بەسەربرد بێئەوەی حەج بکات مەدینە زۆر دڵخۆش بوون پێی و ناونرا بە حەجی ماڵاوایی یان حەجی ئیسلام لەبەرئەوەی ماڵاوایی لە خەڵک کرد تێیدا و دوایین حەجی بوو و لەبەرئەوەی باسی ئەو شتانەی بۆ کردن کە حەرام یان حەڵاڵن لە ڕۆژی ی زیلعەقدەی ساڵی ک محەممەد دەرچوو بەرەو مەککە لەگەڵ نزیکەی موسڵمانی ژن و پیاودا چووە مەککەوە لە ڕۆژی یەکشەممە ی زیلحەجە و چووە مزگەوتی حەرامەوە دوای ئەوەی مەناسیکەکانی حەجی ئەنجامدا ووتاری حەجی ماڵاوایی دا لەم ھەڵوێستەدا و لەسەر شاخی عەرەفە ئەم ئایەتە قورئانییە دابەزی الیوم کملت لکم دِینکم وتممت علیکم نِعمتِی ورِیت لکم الِسلام دِینا واتە ئەمڕۆ ئاین و بەرنامەکەتانم بەکۆتایی گەیاندو نازو نیعمەتی خۆمم بۆ تەواو کردن و ڕازیم بەوەی کە ئیسلام ببێتە بەرنامەو دین و ئاینتان لەگەڵ ئەوەی شیعە باوەڕیان وایە ئەم ئایەتە لە کاتێکی تردا دابەزیووە یەکەم شت کە پێغەمبەر محەممەد زانی کاتی وەفاتی نزیک بۆتەوە ئەوە بوو کە لە فەتحی مەککەدا سورەتی نەسری بۆ دابەزی ِا جا نر اللھِ والفتح واتە کاتێ یارمەتی و کۆمەکی خوا دێت شاری مەککە ڕزگار دەکرێت و دەرگای ئازادی واڵا دەکرێت لە کۆتاییەکانی مانگی سەفەری ساڵی ی کۆچی محەممەد توشی تایەکی بەھێز بوو و نەخۆشییەکەی لێی توند بوو و مۆڵەتی لە خێزانەکانی وەرگرت تا لە ماڵی عائیشەی کچی ئەبووبەکر بمێنێتەوە وپێغەمبەر نوێژی بە موسڵمانان ئەکرد کاتێک نەخۆش بوو ڕۆژ و کاتێک نەخۆشییەکەی بە تەواوی قورس بوو فەرمانی بە ئەبووبەکر کرد نویژیان پێ بکات و ڕۆژ دوای نەخۆشییەکەی کۆچی دوایی کرد لە ڕۆژی دووشەممە ڕەیبعولئەوەلی ساڵی ی کۆچی و لە تەمەنی ساڵیدا کە ئەم بەروارەش بەرامبەرە لەگەڵ ی حوزەیرانی ز لە ماڵی عائشە نێژرا لە تەنیشت مزگەوتی پێغەمبەر لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر محەممەد موسڵمانان جیاواز بوون لەسەر ئەو کەسەی جێ نشینی بێت کۆمەڵێک موسڵمانان کۆ بوونەوە لە سەقیفەی بەنی ساعدە سەعدی کوڕی عەبادە خۆی پاڵاوت بۆ ئەو مەبەستە و پشتیوانان پشتگیریان کرد لە ھەمان کاتدا عومەری کوڕی خەتتاب ئەبوبەکری سدیقی دەستنیشانکرد بۆ ئەو مەبەستە بە پێی ئەوەی کۆچکردووەکان لە پێش ترن بۆ جێ نشینی ئەمەش پشتگیری ھەموو موسڵمانانی لەسەر بوو کە لەویا کۆ بووبونەوە لە ھەمان کاتدا کۆمەڵێک لەو موسڵمانانەی کە لەو کاتەدا سەرگەرمی کفن و دفنی پێغەمبەر بوون دوایی ناڕازیبوون سووربوون لەسەر ئەوەی عەلی کوڕی ئەبوتالیب جێ نشین بێت لەبەر ئەو نزیکایەتیەی ھەیەتی لەگەڵ پێغەمبەر دوای جێگیر بوونی دۆخەکە بۆ ئەبوبەکر ئیشی کرد لەسەر پارستنی ئیسلام و دژایەتی کردنی ئەوانەی لە ئیسلام پاشگەز بوونەوە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر و ھەروەھا ئەوانەی لەناوبرد کە بانگەوازی پێغەمبەرایتیان ئەکرد ئەمەش ناسراوە بە شەڕی ڕەدە و ئەبوبەکر ھەستا بە ناردنی ھێزی سەربازی بۆ ناوچە جیاوازەکان لە سەردەمی دووەم جێ نشیندا عومەری کوڕی خەتاب و تەنھا لە ماوەی دە ساڵدا وڵاتی نێوان دوو ڕووبار و وڵاتی فارس و شام و میسر فەتح کرا و دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشدین دامەزرا موسڵمانان ھەموو لەو باوەڕەدان کە گەورەترین موعجیزەی پێغەمبەر محەممەد قورئانە پاشان زۆربەیان موعجیزاتی تر ئەسەلمێنن کە لە کتێبەکانی فەرموودەدا ھاتووە بە پێی بیروباوەری موسڵمانان قورئان موعجیزەی سەرەکی پێغەمبەر محەممەدە کە بە درێژایی سەردەمەکان کەس نەیتوانیووە ھاوشێوەی ئەوە بھێنێت لەگەڵ ئەو تەحەدایەی لە قورئاندا ھاتووە قل لئِنِ اجتمعتِ الِنس والجِن علی ن یتوا بِمِلِ ھا القرنِ لا یتون بِمِلِھِ ولو کان بعھم لِبع ھِیرا واتە ئەی محمد پێیان بڵێ سوێند بە خوا ئەگەر ھەموو ئادەمیزادو پەریەکان کۆ ببنەوەو ھەوڵی بەردەوام بدەن تا قورئانێکی وەکو ئەمە دانێن و بیھێننە مەیدان ناتوانن کاری وابکەن و ناتوانن لە وێنەی بھێنن ئەگەر چی ھەموو لایەکیان ببنە پشتگیرو یارمەتیدەری یەکتر بە زۆری ئیعجازی قورئان لە ڕەوانبێژی و ڕوون بێژییەکەیاتی و ئیعجازی زمانەوانی یەکەم و گرنگترین ھۆکارەکانی ئیعجازی قورئانە کە چەندیین ڕوو دەگرێتەوە لەوانە باشی دانانەکەی و کۆبوونەوەی وشە و ڕەوانبێژییەکانی و ئەو وێنە ڕێکخستنە سەیر و شێوازە نامۆیەی کە جیاوازە لە شێوازی قسەکردنی عەرەب و پەیڕەوەکانی ڕێکخستن و داڕشتنی کە لە پێش و دوایدا ھاوشێوەی نەبووە لە ڕووەکانی تری ئیعجازەکەی ئەو ھەواڵانەیە کە لە پەنھاندا ھاتووە و ھەولی سەدەکانی ڕابردوو و پێشینەکان و لەم دواییانەدا بزوتنەوەیەک دروست بووە باوەڕیان بە ئیعجازی زانستی ھەیە لە قورئاندا و ئەو ئایەتانە ڕوون دەکاتەوە کە بیرۆکە زانستییەکانی ئاشکرا نەبوون تەنھا دوای ماوەیەکی دوور و درێژ نەبێت لە دەرکەوتنی قورئان موسڵمانانی سوننە کۆن لەسەر ئەوەی موعجیزەی لەتکردنی مانگ ڕوویداوە بۆ پێغەمبەر محەممەد وەک یەکێک لە موعجیزە تاکەکان ئەمەش لە پێش کۆچکردندا بووە بۆ مەدینە عەبدوڵڵا کوری مەسعود ئەڵێت مانگ بوو بە دوو لەتەوە لەسەردەمی پێغەمبەردا بە شێکی لەسەر شاخەکە و بەشێکی ئەولاتر پێغەمبەر د خ ووتی شایەت بن ھاوەڵ دانەرەکان ووتیان ئەمە جادووە لەمەشدا ئایەتێکی قورئان ھاتۆتە خوارەوە اقتربتِ الساع وانشق القمر واتە ڕۆژی قیامەت نزیک بۆتەوە و مانگیش لەت بوو بەڵام زۆربەی مێژوونوسە ڕۆژئاواییەکان ئینکاری ئەم موعجیزەیە دەکەن لەو ھەواڵانەی پێغەمبەر دەربارەی جیھانی نادیار ھەیبوو ڕۆژی غەزووی بەدر بوو و ھەواڵەکانی دەربارەی حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبوتالیب بەوەی کە خوا ئاشتی پێ دەخاتە نێوان دوو کۆمەڵەی موسڵمانان و ھەواڵی دەربارەی ئەوەی فاتیمەی کچی یەکەم کەس دەبێت لە خیزانەکەی بە دواییدا وەفات دەکات ھەروەھا ھەواڵ و زانیاری دەربارەی چەندیین ڕووداوی تر داوە کتێبەکانی فەرموودە و ژیاننامە باسی ڕووداوی دەرچوونی ئاو دەکەن لە نێوان پەنجەکانی پێغەمبەر محەممەدەوە و لە پێش ئەو بۆ ھیچ کەسێک ڕووی نەداوە و لە چەند جێگەیەکدا ئەمە دووبارە بۆتەوە و تەنانەت زانایانی موسڵمانان ئەو ئاوە بە باشترین ئاو دەژمێرن لە نموونەی ئەمەش بیستنی دەنگی تەسبیحی چەو بووە لە دەستییدا و ھەروەھا سڵاو لێکردنی لەلایەن درەخت و بەردەوە پیش ئەوەی بنێردرێت بە پێغەمبەر و ڕۆیشتنی درەخت بۆی و ناڵەی قەدی ئەو درەختەی ووتاری لەسەر ئەدا کاتێک مینبەرەکەی بۆ دروستکرا لە ئامێزی گرت و قسەی بۆ کرد و لە موعجیزەکانی لەگەڵ گیانەوەراندا بەسەرھاتی ئەو ووشترەیە کە سکاڵای کرد لە زۆری ئیش و کەمی ئالەف ھەروەھا چەندین ڕووداو و بەسەرھاتی تر ھاوکات لەگەڵ ئەم موعجیزانەدا پێغەمبەر محەممەد چەندیین موعجیزەی تری ھەیە لە چاککردنەوەی نەخۆش و بەرەکەت و ڕووداو و بەسەرھاتی تر خێزانەکانی محەممەد لە ئیسلامدا بە دایکەکانی باوەرداران ناسراون و لە ژمارەی خێزانەکانییدا جیاوازی ھەیە لەسەر دوو ووتە یەکێکیان ئەڵێت دوانزەن یان یانزەن و ھۆی جیاوازیەکەش لە ماریە قبتییدایە ئەوەی لەسەری ڕێکەوتوون لە یانزە خێزانەکەی شەشیان قوڕەیشین ئەوانیش خەدیجە کچی خوەیلد سودە کچی زەمعە عائیشە کچی ئەبووبەکر حەفسە کچی عومەر ئوم سەلەمە ئوم حەبیبە خێزانە عەرەبییەکانی لە بێجگە لە قوڕەیش چوارن ئەوانیش زەینەب کچی جەحش جویریە کچی حارس زەینەب کچی خەزیمە مەیموونە کچی حارس و یەکێکیان عەرەب نیە ئەویش سەفییە کچی حەیی لە بەنی ئیسرائیلە و ماریە قبتی ئەمێنێتەوە کە لە میسرەوەیە و کاتێک محەممەد خۆی لە ژیاندا بووە دووان لە خێزانەکانی وەفاتییان کرد ئەوانیش خەدیجە کچی خوەیلد و زەینەب کچی خزیمە بوون محەممەد سێ کوڕ و چوار کچی ھەبووە دایکی ھەموویان خەدیجە کچی خوەیلد بوو بێجگە لە ئیبراھیم ئەو لە ماریە بوو و ھەموو مناڵەکانی خۆی لە ژیاندا بوو وەفاتیان کرد بێجگە لە فاتیمە مناڵە کوڕەکانی ئەمانە بوون قاسم کە بووە بە نازناو بۆی ئەبووقاسم و لە تەمەنی دوو ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و عەبدوڵڵا و ئیبراھیم ساڵ و نیوێک لە مەدینە ژیا مناڵە کچەکانی ئەمانەبوون زەینەب و ڕوقیە و ئوم کەلسوم و فاتیمە بەڵام شیعە فاتیمە بە تەنھا کچی محەممەد دادەنێن و سێ کچەکەی تر دەڵێن تەنھا لە ماڵی پێغەمبەردا گەورەبوون و لە ڕاستیشدا ئەوان کچی ھالە کچی خوەیلدی خوشکی خەدیجە بوون زەینەب پێش کۆچ ژیانی خێزانی پێکھێنا لەگەڵ ئەبووعاس کوڕی ڕەبیع بەڵام ڕوقیە و ئوم کەلسوم خێزانی ھاوسەرییان لەگەڵ عوسمان کوڕی عەفان پێک ھێنا یەک لە دوای یەکتر و فاتیمە ژیانی خێزانی پێکھێنا لەگەڵ عەلی کوڕی ئەبوتالیب لە نێوان ھەردوو غەزووی بەدر و ئوحد و ھیچ کام لە کچەکانی مناڵیان نەبوو تەنھا فاتیمە نەبێت و مناڵەکانی حەسەن و حوسەین و زەینەب و ئوم کەلسوم بوون محەممەد چەند موالییەکی ھەبوو لەوانە زەیدی کوری حارسە پێغەمبەر لە خۆی گرتبوو پێش ئیسلام و کورەکەی ئوسامە و سوبان کوری بجدد و ئەبوھیند و ئەبولبابە و ئەبوڕافع و لە ژنان ماریە قبتی بوو لەگەڵ بوونی جیاوازی لەسەر ئەوەی کردوویەتی بە خیزانی یان نا و ڕیحان کچی زەید و خزمەتکارەکانی ئەنەسی کوری مالیک بو ھەروەھا ئەمانەش خزمەتیان ئەکرد بیلال کوری ڕەباح عەبدوڵلا کوری مەسعوود و ئەبووزڕی غەفاری و ئەوانی تر موسڵمانان ھەستاون بە کۆکردنەوەی ئەوەی وەسفی پێغەمبەرەکەیان ئەکات کە لە ھاوەڵەکانەوە بە میرات بۆیان ماوەتەوە لە کتێبەکانی شەمائلدا و ناودارترینی ئەم کتێبانەش شەمائلی محەممەدییە کە تورمزی دایناوە و فەرموودەیەکی زۆری داناوە لە وەسفی پێغەمبەردا لە خووی پێغەمبەر بوو کە ناوی شتومەک و چەک و پێویستییەکانی ئەنا ناوی ئاڵاکەی عیقاب بوو و ناوی شمشێرەکەی شەڕی پێ ئەکرد زولفەقار بوو و ھەروەھا شمشێری تری ھەبوو وەک ڕسوب و قەزیب و ناوی کەوانەکەی کتوم بوو و ووشترەکەی ناوی قەسوا بوو بەو شێوەیە ھەموو شتەکانی ناو نابوو و موسڵمانان زۆر لە کەرەستەکانیان پاراست ووە بە درێژایی مێژوو لە میسر لە مزگەوتێک ئاسەواری پێغەمبەر ھەبوو لە باشووری قاھیرە تا کاتی فەتحی عوسمانی ساڵی ز کاتێک سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی چووە قاھیرەوە ھەموو ئاسەوارەکانی پیغەمبەری لەگەڵ خۆی برد بۆ ئەستەنبوڵ و ھەتا ئێستا لە مۆزەخانەی بابی عالی لە ئەستەنبوڵ پارێزراون بەڵام ئەوەی لە ئاسەواری پێغەمبەر بوو لە مەککە و مەدینە موسڵمانان پاراست بوویان تا کاتی دەرکەوتنی بزوتنەوەی وەھابی لە نەجد لە سەردەمی خەلافەتی عوسمانی کە وەھابییەکان دوای ئەوەی دەستیان گرت بەسەر حیجازدا زۆربەی ئاسەوارەکانی پێغەمبەریان لەناوبرد بە بانگەوازی ترسی دروست بوونی ھاوەڵ دانان ئەمەش وایکرد زۆربەی زانایانی سوننە و شیعە بانگەوازی پێویست بوونی پارێزگارییان کرد بۆ ئەوەی کە ماوەتەوە و ڕێگە نەدریت لەناو ببرێت لەو ئاسارانەی ڕوخێنران مزگەوتی بەنی قەڕیزە بوو کە پێغەمبەر محەممەد تێیدا نوێژی کرد کاتی گەمارۆدانی بەنی قەڕیزە لەبەر خیانەتەکەیان مزگەوتی ئەبووبەکری سدیق و شوینی لە دایکبوونی محەممەد و شوێنی ژیانی لە مەککە و باخی ھاوەڵ سەلمانی فارسی و ماڵی ھاوەڵ ئەبوئەیووبی ئەنساڕی و بیری عەین لزەرقا و بیری ئەریس و بیری حا بە پێی زانیارییە ئیسلامییەکان محەممەد بەڕێزترین دروستکراو و پێشەوای ھەموو مرۆڤایەتییە و دوایین پێغەمبەری خوایە باوەڕبوون پێی و باوەڕ بە پێغەمبەرێتییەکەی پێویستە لەسەر ھەموو موسڵمانان و باوەڕ بە بێ ئەوە تەواو نابێت و ئیسلام ڕاست نابێت لەگەڵ ئەم بڕوایەدا نەبێت گوێڕایەڵ بوون بۆی و ڕازی بوون بە فەرمانەکانی پێویستە لەسەریان بەوەی کە گوێڕایەڵییە بۆ خوا و پەیڕەوکردنی ڕەوشتەکانی ئیسلام خۆشویستنی محەممەد بە یەکێک لە ئوسوڵەکانی ئیسلام و یەکێک لە مەرجەکانی ڕاستی باوەڕ دادەنێت موسڵمانان ڕێزێکی زۆریان لێناوە و بە ڕێژەیەکی زۆر مناڵەکانیان بە ناوی محەممەد ناو دەنێن کە ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن محەممەد بەربڵاوترین ناوە لە جیھاندا و زۆرترین ناو بووە بۆ ناونانی لەدایکبووە نوێکان لە بەریتانیا ساڵی زۆربەی موسڵمانان لە ھەموو وڵاتە ئیسلامییەکاندا ڕاھاتوون بە ئاھەنگ گێڕان بە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد لە سەدەی شەشی کۆچی بەرامبەر دوانزەی زایینییەوە کۆڕ ئەبەستن بۆ گوێگرتن لە ژیاننامەکەی و سەڵاوەتدان لەسەری و گوێگرتن لە وەسفەکانی لە ھەمان کاتدا شوێنکەوتوانی ئەھلی سونەو جەماعە ئەم بۆنەیە قبوڵ ناکەن و بە دروستکراوی ئەزانن موسڵمانان ناوی محەممەد جیادەکەنەوە بەوەی لەگەڵ ناوھێنانییدا دەڵێن پێشەوامان محەممەد سیدنا محمد یان پێغەمبەری خوا رسول اللە یان نەبی و لە دوای ناوەکەی سەڵاواتی لەسەر ئەدەن و ئەڵێن لی اللە علیە وسلم واتە دروودی خوای لێبێت نەریتێک ھەیە لەناو یەھوودییدا دان ئەنێن بە بوونی پێغەمبەری بێجگە لە یەھوودییەکان خوا ناردوونی بۆ ڕێنمایی کردنی میللەتەکانیان لەوانە بلعام و ئەیووب کە عییبری نەبوون تێڕاونینی زانا گەورەکانی یەھوود جیاوازییەکی گەورەیان تێدایە دەرباری پێغەمبەر محەممەد زانای یەھوودی نسنائیل کوڕی فیوومی ئەڵێت خوا پێغەمبەری ناردووە کە پەیامەکانیان یەک ناگرێتەوە لەگەڵ ئەو بیروباوەڕانەی بۆ پێغەمبەرەکانی یەھوودی ناردووە فیوومی محەممەد بە پێغەمبەرێکی ڕاستگۆ دادەنێت بەڵام پەیامەکەی تایبەت بە عەرەب ئەزانێت بە شێوەکی تایبەت و بۆ یەھوودی دانانێت لەبەر ئەوەی لەگەڵ تەورات یەک ناگرێتەوە ئەوەی تێبینی دەکرێت تێڕوانینی فیوومی قبوڵێکی فراوان نەکراوە لە نێو یەھوودەکانی سەردەمەکەییدا موسا کوڕی مەیموون یەکێک لە گرنگترین لاھووتییەکانی یەھوودە لە سەردەمەکانی ناوەڕاستدا وای ئەبینێت کە محەممەد ھەندێک لە بنەماکانی یەھوودی ھەڵبژاردووە لە پەیامەکەیدا و پەرستشی تری بۆ زیاد کردووە و مەیمون محەممەد بە پێغەمبەرێکی ناڕاستگۆ دادەنێت و بانگەوازی پێغەمبەرایەتییەکەی بە ناڕاست ئەزانێت لەبەر ئەوەی پێچەوانەی نەرێتی تەوراتی یەھوودییە ھەروەھا بوونی پێغەمبەرێکی نەخوێندەوار بەوە دادەنێت کە ناتوانێت بگاتە پلەی پێغەمبەر یوحنا دیمەشقی کە یەکەم مەسیحییە ڕای خۆی دابێت لەسەر محەممەد بە پێغەمبەرێکی ناڕاستگۆی دادەنێت بەڵام لەگەڵ ئەوەی ڕای ڕۆژھەڵاتییەکان لەسەر محەممەد کرانەوەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی کاتێک خەلیفەی عەبباسی مەھدی لە بەتریرکی نساتڕە تیمۆساسی پرسی دەربارەی محەممەد وەڵامی دایەوە لەسەر ڕێگەی پێغەمبەران ئەڕۆیشت بەڵام پیکدادانەکانی دواتری نێوانیان لەگەڵ موسڵماناندا لە ئەندەلوس و فەلەستین بووە بە ھۆی دەرکەوتنی ئاڕاستەیەکی ڕەخنەگر لە ئیسلام و ئەم ئاڕاستەیە تاوی سەند دوای شەڕەکانی ئەورووپا لەگەڵ عوسمانییەکان بەتایبەت لای پرۆستانتەکان بەرگریکەرەکانی کاسۆلیک لەسەرەتای سەدەی بیست وەسفی محەممەد دەکەن بەوەی چاکسازێکی کۆمەڵایەتییە و ھیلیر بیلوک یەکێک لە دیارترینی ئەو کاسۆلیکە بەرگەریکارانیەە لە سەرەتای سەدەی بیستدا ستایشی پەیامی پێغەمبەر محەممەدی کرد لەبەرئەو جێگە تایبەتەی بۆ مەسیح و مەریمی دایکی دایناوە لەکاتی بەستنی کۆمەڵگەی ڤاتیکانی دووەمەوە دەنگێک دروست بوو لەناو کەنیسەی کاسۆلیکی بانگی ئەوە ئەکات کە دان بنرێت بە پیغەمبەرێتی محەممەد لە ژێر ئاکارە مەسیحییەکاندا ئەمەش بۆ دروستکردنی فرسەتێکی گەورەتری گفتوگۆ لەگەڵ ئیسلام ڕەخنەگر و لێکۆڵەرەوەی سوری ڕەنا قەبانی ئەڵێت لە سەدەکانی ناوەڕاستدا شەڕ تەنھا لە نێوان ئیسلام و ئەورووپادا تەنھا لەو ناکۆکییە سەربازییەدا نەبووە کە لە تورکیا یان ئیسپانیا ڕوویانداوە بەڵکو جەنگێکی ڕۆشنبیریش ھەبووە لە سەدەی دوانزەیەمەوە ئەورووپا سووربوون لەسەرئەوەی ئیسلام وەک شارستانیەتیێک قبوڵ نەکەن بەڵکو وەک ھێزێکی دژ وەریانگرتووە ئەمەش بوو بە ھۆی بڵاوبوونەوەی نەزانی و وونبونی وردبینی لە وەرگێڕانەکاندا و دروستکردنی ئەفسانە و ئارەزووی دژانە کە بوو بەھۆی بەرھەم ھاتنی ئەدەبێکی دژ بە ئیسلام کە یەکێک لە ڕووەکانی ئەوە بوو پێغەمبەر محەممەد دوژمنی مەسیحە لەگەڵ سەردەمی ڕوناکبیری لە سەدەی حەڤدەدا و دەرکەوتنی پەیوەندی بازرگانی تایبەت لە نێوان ئەورووپا و دەوڵەتی عوسمانییدا لەگەڵ ئەو سەردانانەی بازرگان و ئەوروپییەکان پێی ھەستان بۆ شارەکانی ڕۆژھەڵات بیرکردنەوەیان دەربارەی ئیسلام و پێغەمبەر گۆڕانی بەسەردا ھات ئەورووپا بەرھەمێکی نوێیان بە جێھێشت ئەدیب و شاعیرە ڕۆژئاواییەکان دەستیان کرد بە وەسفی پیغەمبەر و ستایش کردنی بەڵام ھەندێک لەسەر بیروباوەڕە کۆنەکانی سەردەمی ناوەڕاست مانەوە دەربارەی ئیسلام و ئەمەش بەردەوام بوو ھەتا سەدەی بیست و تا لە ئەنجامی ڕووداوەکانی ی ئەیلوولدا شەپۆلی ترس لە ئیسلام بەرز بوویەوە ئەمەش بەھۆی تێکەڵ کردنی ڕەفتاری توندڕەوە ئیسلامییەکان لەگەڵ پەیامی ئیسلام بە شێوەیەکی گشتی قەڵای مێژوویی زێویە لە کیلۆمێتری باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری سەقز و لە باکووری گوندی زێویە و لە سەر تەپۆڵکەێک ھەڵکەوتوە ڕووبەری ئەم قەڵا پتر لە ھێکتارە و بەرزاییەکەی لە ئاستی زەوییەکانی دەوروبەری تا میتر دەبێت و ھەر ئەم ئاستی بەرز بوونە وایکردوە کە جوان بە چوار دەوری خۆیدا بڕوانێ و بەرجەوەنێکی جوان و سەرنج ڕاکێشی ھەیە زێویە یا ئیزیپیە یا زیپیا لە سەدەی ھەشتەمی پێش زایینی مەسیح یەکێک لە ناوەندەکانی دەسەڵاتداری ھۆزی ماننا بووە و لە کتێبە ئاشوورییەکان بە ناوی گەلی مێننی ناوی لێبراوە وتێیدا ھاتوە کە ئەم شوێنە زۆر جار لە لایەن دەوڵەتەکانی ئاشوور و ئورارتوو ھێرشی کراوەتە سەر بەڵام ئەم گەلە ھیچکات نەبەزیوە و قەڵاکەی بە دەستەوە نەداوە شایانی باسە کە یەکەم جار ناوی زێویە لە ساڵنامەی ئاشووری و لە کاتی دەسەڵاتداری سارگێنی دووھەمدا تۆمار کراوە ناوبراو پاش ھێرش کردن بۆ سەر ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ماناییەکان و پاش ئەوەی پێتەختی ماناییەکانی داگیر کرد و پاشاکەیانی بە ناوی ئیرانزوو بەزاند دوو قەڵای گرینگی ناوەندی ھەرێمی مانای بە ناوی زیپیە ئیزیپییە ئیزیپنا و ئارماسیت داگیر کرد کە زۆربەی نووسەران و پسپۆڕان و شارەزایانی بواری ئاسەوارە مێژووییەکان پێیان وایە کە ئەو زیپییە ھەر ئەم زێویەی سەقزیە و لەوانەشە کە شوێنی قەڵای ئارماسیتیش لە گوندی قەپڵانتوو بێ کە لە کیلۆمێتری زێویە ھەڵکەوتووە لەوەیدا کە قەڵای زێویە قەڵاێکی دەسەڵاتدارەتی گرینگ و جێگە سەرنج بووە ھیچ شک و دوو دڵیێک لە نێوان شارەزایان و پسپۆڕانی بواری ئاسەوارە دێرینەکان نیە و تا ئێستا زۆربەی نووسەران و ئاسەوارناسان لە سەر قەڵای زێویە لێکۆڵینەوەیان کردووە و لەم بارەوە لێدوانیان داوە یەکێک لەو کەسایەتییانە پرۆفسۆر گیرنێس لێکۆڵەر و ئاسەوار ناسی بە ناوبانگی فەڕانسەیی و نووسەری پەرتووکی ھۆنەری ئێران لە دەورەی ماد و ھەخامەنشی پێیوایە کە قەڵای زێویە قەڵاێکی حوکمڕانی بووە و ناوبراو ھەموو ئەو ئاسەوارە مێژوویی و بە نرخ و بێ وێنانە کە لەم قەڵا پەیدا بوە بە میراتی پاشاێکی سەکایی دەزانێت کە بە حورمەتی ئەوەوە لە گەڵیدا لە گۆڕ نراوە بە بڕوای شارەزایان و پسپۆڕانی ڕێکخراوەی میراتی کولتووری کوردستان ئاسەوارە قوڕینەکان و باقی ئاسەوارەکانی زێویە ئەوە نیشان ئەدەن کە لە ناوەڕاستی سەدەی ھەشتەمی پێش زایین تا سەرەتاکانی دەسەڵاتداری ھەخامەنێشییەکان ژیان لەم قەڵا بەردەوام بوە و پاش بە دەسەڵات گەیشتنی داریوشی ھەخامەنشی و ھێرش کردن بۆ سەر ناوچەی سەقز ژیان لەم قەڵادا کۆتایی پێھات گرینگی و ناوبانگی جیھانی قەڵای زێویە بۆ کاتێک دەگەڕێتەوە کە ساڵی کۆچیی ھەتاوی بە ھۆی باران و لافاوەوە بەشێک لە قەڵاکە دادڕووخێت و خۆی دەردەخات و بەم ھۆیەوە سەدان پارچە ئاسەواری دەگمەن و بە نرخ لەم قەڵادا پەیدا کرا پاش ئەو ڕووداوە کەسێک بە ناوی ئەیووب ڕبنۆ کە دەگوترێت جوولەکە بووە ئیزنی دەرھێنان و گەڕان بە دوای ئاسەوارەکانی ئەم قەڵا لە دەسەڵاتدارانی رژیمی پەھلەوی وەردەگرێت و ناوبراو ساڵ بە شێوازی بەردەوام قەڵاکە و زەوییەکانی دەوروبەری و گۆڕستانی مێژوویی زێویە ژێر و ژوور دەکات و ھیچ ئاسەوارێک لەم قەڵا و لە پارچە ئاسەوارە بە نرخ و بێ وێنەکانی ئەم شوێنە ناھێڵێتەوە و بە ھاوکاری دەست و پێوەندەکانی خۆی ولە ژێر چاوەدێری کاربەدەستانی ڕژیمی پاشایەتیدا ھەموو ئاسەوارە گرینگەکان لە کوردستان ئاودیوی دەرەوی وڵات دەکات و بە مۆزەخانەکانی بە ناوبانگی جیھانی دەفرۆشێت ھەنووکە ئاسەوارەکانی قەڵای مێژوویی زێویەی سەقز ڕازێنەرەوەی مۆزەخانە بەناو بانگەکانی دنیا وەکوو لووڤر لە فەڕانسە مۆزەخانەی لەندەن ڕمیتاژ لە لێنینگراد و مۆزەخانەی ئۆرشەلیم لە ئیسرائیل و مۆزەخانەی نیویۆرک فیلادێلفیا و دەیان مۆزەخانەی گرینگی دیکە لە جیھاندان و تەنھا بەشێکی بچووک و کەم لە ئاسەوارە زێڕەکان زێوەکان و قوڕینەکان لە دەستی ڕێکخراوەی میراتی کولتووری کوردستاندایە ئەیووب بەم کارە زەبرێکی کاریگەری لە جەستەی مێژوو و ڕەسەنایەتی ناوچەی سەقز و کوردستان وەشاند و ھەنووکەش ئاسەواری کردەوە تێکدەرانەکانی ئەیووب پاش ئەو ھەموو ساڵە ھەرماوە و بە ھۆی ئەو کاول کاریانە لە زۆربەی بەشەکاندا بە ھیچ شێوەێک ناتواندرێت درێژە بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بدرێت و پرۆسەی دەرھێنانی ھەموو قەڵاکە لە گەڵ تەنگ و چەڵەمە بەرەو ڕوو دەبێت جۆن وینستۆن ئۆنۆ لێنۆن ی تشرینی یەکەمی ی کانوونی یەکەمی بە ئینگلیزی گۆرانیبێژ شاعیر و ئاوازدانەری بەناوبانگی ئینگلیسی و یەکێک لە ئەندامانی گرووپی بیتڵز جان لەنۆن لە ڕۆژی ی ئۆکتۆبری لە بنەماڵەیەکی چینی کرێکار ھاتە دنیاوە لێنۆن یەکێک لە بەناوبانگترین ئاواز دانەرانی سەدەی بیستەم بوو بەتایبەت لە شێوازی راک ئەند رۆڵ ناوی ئەو دوای مەک کارتنەی درەوشاوەترین ئەستێرەی مێژووی تاک ئاوازەکانی بریتانیایە لێنۆن جگە لە مۆسیقا لە بواری سیاست ئاشتی خوازی نوسەری و شانۆگەریدا کاری کردوە چند ئالبۆمی بەناوبانگی ئەو بریتین لە لێنۆن وەکوو یەکێک لە گەورەکانی موسیقای سەدەی بیستەم ئێستاش خۆشەویستە لە ڕاپرسیێکدا کە بی بی سی لە ساڵی دا کردوویەتی خەلک ئەویان وەکوو ھەشتەمین کەس لە نێوان سەد کەس لە بەناوبانگترین کەسانی مێژوویی بریتانیا ھەڵبژارد لە کاتی شەری ئامریکا دژ بە ویێتنام لێنۆن یەکێک لە گرنگترین بەرھەڵستکارانی ئەو شەڕە بوو و بە ھەموو توانای لە ھونەرەکەی بۆ لە قاو دانی سیاسەتە شەڕخوازانەکەنی دەوڵەتی ئەمریکا کەڵکی وەرگرت ڕۆژی ی دێسامبر ساڵی سەعات دەور وبەری ی شەو لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ جان لێنۆن لە لایان مارک دەیڤید چاپمەن ی جوولەکە چوار جار تەقەی لێکرا و کوژرا زۆربەی خەڵک پێیان وایە کوشتنی جان لێنۆن پیلانێک بوو کە لە لایان یەوە داڕێژرابوو بۆ خنکاندنی دەنگێک کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە نەیارانی دەوڵەتی ئەمریکای زیاد ئەکرد گر وشە یان وشەی وەرگیراو بریتیە لە وشەیەک کە لە زمانێکەوە دەچێتە نوێ زمانێکی دیکە زۆربەی جار وشەی بیانی بە ھۆی بوونی کەم و کووڕی لە زمانی وەرگر دا دێتە نێو ئەو زمانەوە بەڵام لە ھەندێک حاڵەتیش دا بەجیھانیبوونی وشەیەک دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئەو وشە بێتە نێو زمانەوە لە حاڵێک دا کە ڕەنگە بەرابەری ھەبێت بۆ وێنە زۆرێک لەو وشانەی کە ئیسم یان ئیزم تەواو دەبن وەکوو سوسیالیزم کاپیتالیسم یان ھەندێک وشەی دیکە وەکوو دێمۆکراسی یان کۆمپیۆتر بە کوردی گەلسالاری یان کۆمەڵسالاری یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی ھاتنی وشەی بیانی بۆ نێو زمانێک دێر جووڵانەوە و کەمتەرخەمی ئاکادمیای زمانی وڵاتەکانە بۆ دروستکردنی خێرای بەرابەری ڕێکوپێک زۆرجار ئاکادمیا یان میدیا کاتێک بەرابەر دروست دەکەن کە وشە بیانییەکە بە تەواوی جێگەی خۆی کردووەتەوە بۆ نموونە لە زمانی کوردی دا وشەی دێمۆکراسی جێگەی خۆی کردووەتەوە و کەمتر خەڵک وشەی گەلسالاری یان کۆمەڵسالاری بەکار دەھێنن ناوی بەکارھێنەر کە لە ھەندێک سیستم دا بە ناو یان بەکارھێنەری تەنیاش دەنووسرێت لە کۆمپیۆتر دا بریتیە لە ناوێکی تایبەت بۆ ناسینەوەی کەسێک لە سەر سیستمێکی کۆمپیۆتر دا بۆ نموونە لەوانەیە کۆمپیۆترێک بە چەند ئەژمێر ئەکانت ـەوە دابمەزرێت وە ھەرکام لە ئەکانتەکان ناوی بەکارھێنەری تایبەتی خۆی ھەبێت زۆرێک لە ماڵپەڕەکان بە بەکارھێنەرانی خۆیان ڕێگە ئەدەن ناوێکی بەکارھێنەر ھەڵبژێرن بۆ ئەوە بتوانن تایبەتمەندییەکانی ئەم ماڵپەڕە بە پێی ویستی خۆیان بگۆڕن یان ئەژمێرێکی سەرھێڵ ئانلاین بۆ خۆیان دروست بکەن بۆ نموونە لەوانە بانکێک بە بەکارھێنەرانی خۆی ڕێگە بدات یەک ناوی بەکارھێنەر ھەڵبژێرن بۆ دەستگەیشتن بە زانیارییەکانی حسابی بانکی خۆیان لە ڕێگەی سیستمی ئێلکترۆنیەوە سرویسەکانی ئیمەیل لەوانە جیمەیل ھاتمەیل و یاھوومەیل لە سەر بەکارھێنەرانی خۆیان فەرزیان کردووە کە یەک ناوی بەکارھێنەر بۆ خۆیان ھەڵبژێرن بۆ ئەوە بتوانن لە سرویسەکەی ئەوان کەڵک وەربگرن ئاساییانە ھەر ناوێکی بەکارھێنەر لەگەڵ تێپەڕوشە دەبێت واتە پێویستە بەکارھێنەر ناوی بەکارھێنەر و تێپەڕوشەی خۆی بدات بە سیستمەکە یان ماڵپەڕەکە بۆ ئەوە بتوانێت بچێتە ناوەوە عەلی مەردان ھونەرمەندی پایەبەرز مامۆستای مەقامات و گۆرانی کوردی ساڵی لە شاری کەرکووک لە گەڕەکی تەکیەی شێخ عەلی لە دایک بووە مامۆستا خوێندنی لە تەکیەی کەرکووک و لە لای ماموستا ساڵەح دەست پێکردوە و ھەر لەوێشەوە لە لای مامۆستای دەنگ خۆش مەلا ڕەووف فێری تەجویدی قورئان و ھەندێ مەقاماتی کوردی و قۆڕیاتی تورکمانی بووە عەلی مەردان پاش ھەشت ساڵ تەکیە شاری کەرکووکی بە جێھێشتووە و بە ماڵەوە چووە بۆ گوندی لەیلان لەو گوندەدا تەموورە ژەنێکی بە توانا بە ناوی خدر بارام ناسیوە کە سوودێکی زۆری لێ وەرگرتوە بۆ مەقاماتی کوردی بەڵام لە دوایدا کە دەچێت بۆ بەغدا مەقاماتی کوردی و فارسی و عەرەبی لە مامۆستایانی تری فارس و عەرەب و کوردەوە فێر دەبێت و وەک شارەزایەک لە بواری مەقاماتی ناوچەکەدا جێگای خۆی ئەبینێتەوە ھەر لەم بارەوە مامۆستا دەڵێت مەقاماتی کوردی سەرچاوەیەکی کوردی دەوڵەمەندن بۆ ھونەری موزیک و گۆرانی گەلانی ناوچەکە مامۆستا عەلی مەردان جگە لە دەنگە بەسۆز و ڕەسەنەکەی شارەزای ژەنینی چەن ئامێری مۆسیقا بووە کە خۆی ئامێری عودی زیاتر لا پەسەند بووە ھەروەھا شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی عەرەبی فارسی و تورکمانی بووە شیعری زۆربەی شاعیرەکانی لە دەیان بەستەو مەقامات دا خوێندووەتەوە عەلی مەردان مەقام زان و داھێنەری کورد پاش نیو سەدە خزمەتی بێووچان بۆ ئاواز و گۆرانی کوردی لە ڕۆژی ھەینی ساڵی کۆچی دوای کردووە لەگۆرستانی شێخ محێدین نێژراوە لە دوا وتەیدا داوا دەکات لە گردی سەیوان لە لای شاعیران و ھونەرمەندان بینێژن تا ھیچ کات و زەمەنێک لە ھونەر و ھونەرمەندان دوور نەبێت مامۆستا عەلی مەردان لە ماوەی ژیانیدا گەلێ گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی تۆمارکردووە ئاوازی ھەندێک لە گۆرانییەکانیشی ھێندە بەرزن بەچەند زمانێکی دی وتراونەتەوە شارەزایی و کارامەیی مامۆستا عەلی مەردان لە ھونەری مەقام دا ئەوەندە ئاشکرایە کە مامۆستاکانی مەقامی عێراقی عەلی مەردان بەمامۆستا و ڕابەری خۆیان دەزانن مامۆستا عەلی مەردان کوردێکی دڵسۆز و خاوەنی ھەستێکی پاکی کوردایەتی بوو ھەتا ڕۆژی کۆچکردنیشی کە سوێندی بخواردایە ھەر بە کوردستان سوێندی دەخوارد مامۆستا عەلی مەردان لە ساڵی لە شاری کەرکووک لەدایک بووە و لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە ژیانی تایبەتی خۆی دەڵێت مامۆستا لە تەمەنی ساڵیدا و لە ـی تەمموزی ساڵی کۆچی دوایی کردووە و لە شاری کەرکووک لە گۆڕستانی شێخ محێدین بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردراوە شیرین کەلامە گیانە بەسییەتی یاریکە ڕاکە پێکەنە خۆم و عودەکەم کەتان کەتانە مێوڵێ و دێلێژە ئەسمەر وەرە قوربان ھۆ برای جووتیار لەیلێ ڕەنجی بێوەرم ھەوری لە قەدی ئاڵاوە ە دەنگی خۆش بمھێنە جۆش کە ئەو جوانە ئەڕۆی ئۆغر ە دایم دڵ تۆی ئەوێ مامە کەی دێتەوە لە خرنە خرنە ھەتا مردن ئەڵوەن ناوت شیرینە ئای چەندم خۆش دەوێ ھەر تۆم ئەوێ تۆ مینا گیان لە کەلە دەنگی ساز دێ شەو ڕۆژ گۆڵە باخ دەھەستە کراس کودەری ئاوریشم سەد جار بەو مانگە ھەستە با بچین بکەین تەماشا کۆڵان بە کۆڵان ئەم پەرچەم و ئەگیجە ئاخ چی بکە نیمە چارە ئەو چاو جوانە ھۆ کاکەی شوان وەرە قوربان فاتمە برای شیرینم خاڵۆ خاڵۆ شەو و ڕۆژ لە خایاڵ و لە بەرچاوی جەماڵ غەمبار ھۆنراوەنووسی باشووری کوردستان ساڵی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە شاری سلێمانی لەدایک بووە بە ھۆی کاری باوکییەوە خێزانەکەیان بۆ ماوەیەک نیشتەجێی گەڕەکی ئیمام قاسمی شاری کەرکووک بوون و تاوەکو پۆلی دووەمی سەرەتایی لە کەرکووک خوێندوویەتی و پاشان گەڕاونەتەوە سلێمانی و قۆناغەکانی تری خوێندن ھەتا ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە لە ساڵی کۆلێژی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە و ساڵی بووەتە پارێزەر لە سلێمانی خولیای نووسین و خوێندنەوە لای جەمال غەمبار لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە سەری ھەڵداوە و لە ڕێی چالاکی خوێندنگەکانەوە تێکەڵاوی کار شانۆ بووە دواتر لە بواری ھۆنراوەنووسیندا گیرساوەتەوە یەکەم ھۆنراوەی لە ساڵی لە ڕۆژنامەی ھاوکاری بڵاوکردۆتەوە لە ساڵی ـەوە کوردستانی بەجێ ھێشتووە و ماوەی دوو ساڵ لە دیمەشق ماوەتەوە پاشان لە ساڵی ـەوە لە وڵاتی ئوستڕاڵیا لەگەڵ خێزانەکەیدا نیشتەجێن و ڕەگەزنامەی ئوستڕاڵیایان پێ بەخشراوە ئەندامی ڕێکخراوی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵی ئوستڕاڵی و ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی فرەڕەگەزی باشوری ئوستڕاڵیایە لەپاڵ نووسینی ھۆنراوەدا کاری وەرگێڕانی چەندین لێکۆڵینەوەی وێژەیی و ڕووناکبیری و فیکری ئەنجام داوە سێ دیوانی کوردی و دیوانێکیشی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردۆتەوە سەرەڕای ئەوەش چوار پەڕتووکی وەرگێڕاوە سوارە ئیلخانیزادە شاعیرێکی بەناوبانگ و نوێخوازی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کاکە سوار کوڕی ئەحمەد ئاغای ئیلخانیزادە لە ساڵی لە دێی تورجان سەر بە باکووری شارستانی سەقز لە دایک بووە پاش ساڵێک لە گوندی قەرەگوێز سەربەهەمان شارستان نیشتەجێ دەبن سوارە بڕوانامەی دیپلۆمی لە تەورێز وەرگرت و پاشان درێژەی بە خوێندن داوە و لە زانکۆی تاران باوەڕنامە لە بواری مافدا وەردەگرێت شیعر و نووسراوەکانی لە گۆڤارە بە ناوبانگەکانی ئەو سەردەمەی ئێران سۆخەن و کوردستاندا چاپ کراون هەروەها لە بەشی کوردی ڕادیۆ تاران دامەزراوە و بۆتە بەرپرسی بەرنامەی تاپۆبۆمەلێڵ لەو ڕێگایەوە بەشێک لە جوانترین شاکارەکانی ئەدەبیاتی کوردی بە دەنگێکی گەرم و شێوەیکی وەستایانە بڵاو کردۆتەوە ئەوەش لە کات و زەمانێکدا کە چاپ و بڵاوکردنەوەی ھەر شتێک بە زمانی کوردی زیندان و جەزرەبەی لە دوا بووە لە شەوەزەنگی بێدەنگیدا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان شیعر و پەخشانەکانی بە تایبەت لە ناو لاوەکاندا بیروھزر دروست دەکا تاپۆبۆمەلێڵ لە تاران و ڕۆژێک لە ڕۆژان لە بەغدا دوو پڕوگرامی بەپێز و ڕەنگین بوون کە لە ھەر دووک لا باشترین دەنگەکانی شیعر و ئەدەبیاتی کوردیان بڵاو دەکردەوە لە بەغدا کوردستان موکریانی و عەبدوڵڵا پەشێو دەنگیان ھەڵدەبڕی لە تارانیش عەلی حەسەنیانی و فاتح شێخولئیسلامی سوارە ئیلخانی زادە سوارە عەلی حەسەنیانی ھاوار و فاتح شێخ ئولئیسلامی چاوە سێ چوکڵەی شیعری نوێی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان پێکدەھێنن و ئەوانە لە گەڵ عومەر سوڵتانی وەفا مەیدانی شیعری کوردییان پان و بەرینتر و ڕەنگین تر کرد سوارە بە منداڵی دووچاری نەخۆشی دەبێ و پاش سێ ساڵ لە جێگادا کەوتن ژیان لە ئامێز دەگرێتەوە بەڵام ژان لە ھەموو ساڵەکانی ژیانیدا لە گەڵی گەورە دەبێ زیندان و زیندانبانەکانی ڕژیمیش لەشی تێک دەشکێنن ھەتا سەرئەنجام لە نێوان ڕێگای ئێدارەی ڕادیۆ و تەلەوزیۆن و ماڵەکەیدا لە لایەن ھاوکارێکی خۆیەوە بەر ماشێن دەدرێ و چەند رۆژ پاشان لە زستانی دوادەمەکانی ژیانی تەواو دەکا و بەرەو بۆکان دەیگەڕێننەوە و لە گومبەزی گوندی حەمامیان لە سەر بەرزاییکی وەک نالەشکێنە بە خاکی دەسپێرن زیرەک و سوارە لە سەر دوو بەرزاییەوە دەڕواننە یەک سوارەی ژین کورت بە تەمەن درێژی لە ناو فەرھەنگ و ئەدەبیاتدا دەمێنێتەوە بە تایبەت ئەدەبیاتی گەلەکەی خۆیدا ئەوەش بگوترێ تاقانە کوڕی سوارە لە تەمەنێکی کورتدا لە ھولەند دڵی لە وەستان دەکەوێ و داستانێکی تراژیک وەک سەیدەوان بە چەشنێکیتر لە یاددا درووست دەکا ژیانی ڕێڕەوانی شیعری نوێی کوردی خۆی ڕۆمانێکی دڵتەزێن دەنوێنێ دوای سوارە عەلی حەسەنیانی لە پاش ژیانێکی پڕ ئازار لە ھەندەران دڵی لە وەستان دەکەوێ و تەرمەکەی خاکی دانمارک دیگرێتە خۆی چاوە ش کە زەمانێک دەنگی ھەڵدەبڕی و بۆ ھەموو کوردستان ھاواری دەکرد فەڕشی ماڵەکەم پڕی خشت وخاڵ و ڕاتەکاندنی گەرەکە ئەمڕۆ ھەر چوار سووچی فەڕشی ماڵەکەی بەرداوە و ڕەنگە ئاوڕ لێدانەوەش لای گران بێ وەفاش پاش ئازارێکی چەند ساڵە ژیانی کۆتایی پێھات بیرەوەریی دووی ڕێبەندان دەمخاتە سەر بەستە و بەندان ڕێبەندانی ڕێنوێنە لە داگیرکەر سەرشێوێنە ھەڵات ھەڵات لە ھەموو دیاران پێ پلیکەی دێو تەختی تاران دوژمنی کورد جێ پێی لێژە با بگێڕین گەڕەلاوێژە ھۆ ھۆ شوانە بە نەغمەی تەڕ و پاراووت بە بلـوێری لە خەم و دەردا سووتاوت بارووژێنە گیانی خەوتووی گەزیزەی ھەرد بە سوارۆ ێک بە حەیران ێک دامرکێنە بڵێسەی دەرد ھۆ ھۆ جووتێر چەوساوەی خەمان خاڵە ڕێبواری خەیاڵت نیشتەجێ بوو خەمان نەمان بە ئارەقی نێو چاوانی بەرز و تەرزی کرێکارانت چناری ھیوا باشین بێ لە کۆزی ڕووی دەردەدارانت ئەی کچی جوان ئەی یەزدانی داوێن پاکی دیلانی بگێڕە بەسەر چوو دیلـی و زەلیلـی و خەمناکی ئەو ھەوری یەی لە دەوری دارت پێچاوە لە دەوری دەستت ھاڵێنە بە دەم سووڕانی سەماوە شایی دەگەڕێ لە ھەموو دێیان گیان ھاتوەتە ئاسۆی گوێیان دیلان دەگەڕێ لە ھەموو ماڵان پیرۆزبایی لە ھاواڵان ڕێبەندان بەو زستانەم دڵ بەھارە لە ھەموو سنووران ھاوارە لە دوژمنان ڕێبەندانە بۆ کوردەواری گۆوەندانە شایی نەدار و ھەژارە ئەوجار ھەژار خۆی سەردارە مەڵبەند بەھاری تێزاوە ھێزی کۆمەڵی لەپشتە ھەودای خاوی ھیوا گشتە قورینگ چلـەی زستان دەبڕن چاویان لە کوردستان دەبڕن بە پۆل گوڵی لە شەتاوان دەخەمڵێنن دەم چۆماوان بیستوومە لە کۆنەپیاوان سەرگوریشتەی خاوەن ناوان ھەر زۆرە کوژەی زۆردارن نەزیلـەی باپیران وایە شەوەی شەو لەشی گوشیبووین ڕێبەندان ڕێگای تەنیبووین گیانمان خارا بە دەرد و ئێش ڕێگای ئازادین گرتەپێش پاش چەند ساڵ لە نوور دووریمان ھەڵبوو چرای جەمھووریمان با بگێڕین زەماوەندێ با بۆتان بڵێم سەربەندێ ئەوجار چینی فەلا و کرێکار قەت ناڵێن خۆزگەمان بەپار دەری ھاویت تۆــ وی دژی ڕەنجبەر بژی بژی بژی تاران ڕێبەندانی فرەڤەرتیش یان فرۆرتیش بە یۆنانی دووھەم پاشای ماد بوو فرۆرتیش پاش دیاکۆ دەسەڵاتی گرتە دەست و بۆ ماوەی ساڵ لە نێوان ساڵانی و پێش زایین حوکمی گێڕا لە کاتی ھاتنە سەر تەختی فرۆرتیش ھۆزی سەکا کە تیرەیەکی شەڕخڕ و جەنگاوەر بوون لە دەوروبەری گۆلی ورمێدا دەژیان پارسهکانیش لە باشوور دەژیان فرۆرتیش ھەردەم ھەوڵی دەدا کە سنوورگەی ئیمپراتۆریی ماد بەربڵاوتر بکا ئەوە بوو ھێرشی بردە سەر پارسەکان و مەڵبەندەکەیانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی و قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریی مادی بەرینتر کرد بەڵام ئەو لە خولیای ئەوەدا بوو کە ھێرشیش بەرێتە سەر ئاشوور و کۆتایی بە زۆڵم و ستەمی ئاشوورییەکان بێنێ و گەلێ نەتەوە کە ناچار بوون باج و پیتاک و سەرانە بە ئاسوورییەکان بدەن لە ژێری ئەو بێدادییەدا ڕزگار بکات سوپایەکی گرانی کۆ کردەوە و بەرەو نەینەوا پایتەختی ئاشووورییەکان کەوتە ڕێ ھەواڵ گەیشتە ئاشوورییەکان ئەوان لە پێشەوە بەرپەرچی مادەکانیان دایەوە سەکاییەکانیش کە لە دەوروبەری دەریاچەی ورمێدا دەژیان و ھاوپەیمانی ئاشوورییەکان بوون سوپایەکی گرانیان لە پشتەوە خستەڕێ بۆ ھێرشبردنە سەر مادەکان و پشتیوانی لە ئاشوورییەکان ماوەیەکی دوورودرێژ گەلێ شەڕی قورس و گران لەو نێوەدا کرا مادەکان کەوتبوونە گەمارۆی سەکاییەکان و ئاشوورییەکانەوە لە یەکێ لەو شەڕانەدا لە ساڵی ی پێش زایین فرۆرتیش کوژرا و دەوڵەتی ماد کز بوو و سەکاییەکان کە ھەلیان بە لەبار دەزانی کەوتنە داگیرکرتن و تاڵانکردنی مەڵبەندی مادەکان ئەوان نزیکەی ساڵ ھەتەران و تەتەرانیان لە وڵاتی ماددا دەکرد و کەوتبوونە کوشتوبڕی مادەکان تۆواو یان مەنی بریتیە لە شلەیەکی ئورگانیک کە ئاساییانە سپێرماتۆزوای تێدایە یان بە زمانێکی سادەتر ھەڵگری سپێرمە ھەندێک لوو لووی سێکسی و ئەندامە سێکسیەکانی دیکەی ئاژەڵانی نێر و نێرومێ تۆو دروست دەکەن کە سپێرم ھەڵدەگرێت و دەتوانێت گەرای مێ بەبەر بکات تۆو بە شێوەی بەردەوام دروست دەبێت وە لە ئەندامی بچووکی بان گون دا کۆ دەبێتەوە و ھەر لەوێ دا دەمێنێتەوە ھەتا کاتێک کە بە جووتبوون دەسپەڕ یان شەیتانیبوون ئاوھاتنەوە لە نێو خەو دا لە ئەندامی نێرینەوە دەڕژێتە دەرەوە خێرایی جووڵانی تۆو نزیکەی تا میلیمتر لە ھەر چرکە دایە و لە کاتی جووتبوون دا نزیکەی نیو بۆ یەک کاتژمێر دەخایەنێت تا خۆی دەگەیەنێت بە کەناڵەکانی گەرای ژن و دوای تا ڕۆژ مانەوە لەوێدا لە نێو دەچێت ئەگەر لەو شوێنە دا گەرای ژن ھەبێت سپێەمی نێو تۆو لەگەڵ گەرا تێکەڵ دەبێت و پرۆسەی دروستبوونی ئاوڵەمە دەست پێ دەکات ئاولەمە بە ئینگلیزی بە فارسی رویان و بە عەرەبی جنین بریتییە لە سەرەتاکانی تۆل لە یەکەمین ڕۆژی پێکھاتنەوە تا کۆتایی حەفتەی ھەشتەم کە ھێشتا باش خۆی نەگرتووە بە زمانی زانستی بە یوکاریۆتێکی فرەخانەیی دیپلۆید دەوترێت کە لە سەرەتای گەشەکردنی خۆیدایە لە مرۆڤدا لە سەرەتای پێکھاتنەوە ھەتا نزیکەی ھەفتەی ھەشتمی ژیانی پێی دەوترێت ئاولەمە پاش ئەم قۆناخە پێی دەوترێت تۆل یان پیزە بە پرۆسەی دروستبوون و گەشەکردنی ئاولەمە دەگوترێت گەشەی ئاولەمە یان ئێمبریۆجێنێسیس لەو ئۆرگانیزمانە دا کە زاوزێ بە جووت بوونە پاش ئەوەی کە تۆوی نێر تێکەڵی ھێلکۆکەی مێ دەبێ خانەی زیگۆت بەرھەم دێت کە لەخۆگری نیوەی دی ئێن ئەیی باوک و نیوەی دی ئێن ئەی دایکە کەوابوو ئاولەمە لەسەدی پێکھاتەی ژێنەتیکی ھەریەکە لە باوک و دایکی ھەیە لە گیاکان ئاژەڵان و ھەندێک لە سەرەتاییاندا زیگۆت بە شێوەی دابەشینی میتۆسیس زیاد دەکا و ئۆرگانیزمێکی فرەخانەیی پێک دەھێنێت کە ھەربە ئاولەمە دەناسرێت تۆرەمخستنەوە یان زاوزێ بریتییە لە ئەو پڕۆسە بیۆلۆژیکییە کە لە ڕێگەیەوە ئۆرگانیزمی جیاجیای نوێ دروست دەبێت تۆرەمخستنەوە بنەڕەتیترین و گرنگترین تایبەتمەندیی ھەموو چەشنەێکی ژیانە وە ھەموو ئۆرگانیزمە جیاجیاکان لە ئاکامی تۆرەمخستنەوە دروست دەبن شێوازە ناسراوەکانی تۆرەمخستنەوە بەگشتی پۆلێن دەکرێن بە دوو دەستەی سێکسی و ناسێکسی لە تۆرەمخستنەوەی ناسێکسی دا تاکێک دەتوانێت بە تەنیایی وە بەبێ بەشداربوونی تاکێکی دیکە لە نەوعی خۆی تۆرەم بخاتەوە دابەشبوونی خانەیەکی بەکتریایی بە دوو خانەی خۆیشک نموونەیەکی تۆرەمخستنەوەی ناسێکسییە بەڵام تۆرەمخستنەوەی ناسێکسی تەنھا تایبەتی ئۆرگانیزمە تەکخانەییەکان نییە زۆربەی ڕوەکەکان توانای تۆرەمخستنەوەی ناسێکسییان ھەیە تۆرەمخستنەوەی سێکسی پێویستی بە بەشداربوونی دوو تاک ھەیە کە ئاسایییانە ھەریەکەیان لە ڕەگەزی نێر و مێ دەبێت تۆرمخستنەوەی ئاسایی مرۆڤ نموونەیەکی ڕوونی تۆرەمخستنەوەی سێکسییە بەو زاوزێیە دەووترێت کە ناسێکسی بێت وەرزی زاوزێ بریتیە لە باشترین وەرز بۆ زاوزێ سروشتی لە نێو ھەندێک لە ئاژەڵان و پەلەوەر دا لەم وەرزە دا بارودۆخ زۆر گونجاوە و خواردن و ئاوی زۆر بۆ بوونەوەران ھەیە ئەو گیانەوەرانەی کە وەرزی زاوزێیان ھەیە بەشێوەی سروشتی و خۆکار لە کاتێکی دیاریکراو لە ساڵ دا جووتبوونی سێکسییان دەبێت بۆ ئەوە بەباشترین شێوە و سەرکەوتووانە تۆرەم بخەنەوە زاوزێ بکەن لە نەوعە جیاجیاکانی ئاژەڵ و پەلەوەرە کێویەکان دا وەرزی زاوزێی سروشتی بەپێی تایبەتمەندییەکانی ئەوان ڕادەی بوونی خۆراک و ھتد جیاوازە زرۆێک لە جۆرەکانی گیانەوەران بە شێوەی کۆلۆنی یان دەستە و پۆلی گەورە زاوزێ دەکەن کە پێی دەگوترێت زاوزێی دەستەیی بینینی چەندھا کۆمەڵ لەم جۆرە گیانەوەرانە لە وەرزی زاوزێی سروشتی دا کە لە شوێنێکی تایبەت و گونجاو کۆ دەبنەوە شتێکی ئاساییە ئەم پۆلە زاوزێکەرانە و شوێنەکەیان بە گشتی بە پێی یاسای پاراستنی ژینگە بە مەبەستی پێشگری لە لەناوچوونی ئەوان پارێزراون ھەندێک لە جۆرەکانی گیانەوەران بەشێوەیەک بار ھاتوون کە تەنیا بە شێوەی دەستەیی و لە نێو کۆمەڵ دا زاوزێ دەکەن وە ناتوانن لە دەستەی بچووکتر یان بە جووتێکی نێرومێی تەنیا زاوزێ بکەن ئەم جۆرە گیانەوەرانە ئەگەر لە شوێنی زاوزێی سروشتییان دا ڕاو بکرێن یان ئەگەر دەستە و کۆمەڵی زاوزێی ئەوان تێک بدرێت دەکەونە بەر مەترسی لەناوچوون کۆتری کۆچەر نموونەیەکی بەناوبانگە لە جۆرە پڕژمارەکانی پەلەوەرە زەمینیەکانە لە کیشوەری ئەمەریکا کە تەنھا بە شێوەی دەستەیی و لە نێو کۆمەڵ دا زاوزێ دەکات ئەم جۆرە کۆترە بە ھۆی ڕاوکردنی بەربڵاو لە شوێنی زاوزێی دەستەیی ئەوان لە وەرزی زاوزێی سروشتی دا وە بە ھۆی ئەوەی کە نەیدەتوانی لە گرووپی بچووکتردا زاوزێ بکات لەناو چوو دکتۆر فازڵ مەلا مەحمود مەلا رەسول لە ساڵی لە شاری سلێمانی لە دایک بووە لە قۆناغی ناوەندی لە سەردەمی حکومەتی بەکر سدقی زیندانی کراوە لە سەرەتای لاویەتیدا جموجۆڵی ڕۆشنبیری و سیاسی ھەبووە و وەک چەپیەکی ماوی خەباتی کردووە لە حەفتاکاندا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە نیوەی حەفتاکاندا بەرەو ئەوروپا دەکەوێتە ڕێ و لە نەمسا جێگیر دەبێ و پەرە بە خوێندنی خۆی دەدا لە ساڵی لە بەرلین بڕوانامەی دکتۆرای بە دەست ھێنا لە زانستی سیاسەتی نێو دەوڵەتی دامەزرێنەری گۆڤاری مینبەر ئەلحیوار بوو لە بەیروت ساڵی چەندین کتێبی نوسیوە و وەرگێڕانی بۆ کردوون وەرگێڕانەکانی لە فارسیەوە بۆ عەرەبی ئێران غوربەتی سیاسەت و شۆڕش ئەبولحەسەن بەنی سەدر سنوری جیاکەرەوەی سیاسەت و دین مەھدی بازرگان نەوت و کۆنتڕۆڵ ئەبولحەسەن بەنی سەدر نوسینەکانی ئاوا عەلی شەریعەتی دوا بە زمانی عەرەبی ئیسلام و مێژوی کورد چاپ نەکراوە زلھێزەکانی دونیا و بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی جیھانی سێیەم کورد و سۆڤیەت بە زمانی ئەڵمانی جەنگی عێراق و ئێران بە زمانی ئەڵمانی و عەرەبی ھەروەھا چەندین وتاری ھزری و سیاسیش بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئەڵمانی یەکەم کەسە لە جیھانی ئیسلامی بۆ یەکەم جار ھزرڤانانی ئیسلامی و سیکۆلاری و ناسیۆنالی لە سەر خوانی گفتووگۆ کۆ کردەوە لە قاھیرە لە ساڵی خاوەنی پڕۆژەی یەکێتی شارستانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوو و باوەڕی وابوو کورد پارچە کراوەو دەبێ دەوڵەتی سەربەخۆی ھەبێ و فرە ڕەنگی میللەتانی ڕۆژھەڵات لە نێو یەکێیەتیەکی گونجاودا بپارێزرێ شیعرێکی ئەحمەد ھەردی کە بە گۆتەی عەلی مەردان ناردوویە بۆ ئەو عەلی مەردان تا بیکاتە گۆرانی عەلی مەردانیش لەسەر مەقامی ئەسفەھان و مەقامی حەجاز کردوویە بە گۆرانی شیعری ئەم گۆرانییە بەم جۆرەیە کە ئەڵبەت عەلی مەردان بەشێک لەم شیعرەی کردووە بە گۆرانی فاتمە دووچاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە پڕ شەرابی خۆشەویستی و ئارەقی یەزدانییە بەژن و باڵاکەت نموونەی ھەیکەلی یۆنانییە لار و لەنجەت مووسیقایە بەستەیە گۆرانییە بووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم ست فاتمە تاقە پرشنگێکی چاوت ئەو پەڕی ئاواتمە گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە ھەر بە تەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە گیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە بێ ئەوەی ھیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە ھەر بە تەنیا خۆشەویستی شک ئەبەم ست فاتیمە سەروەتم ناوێ بزەی تۆ ئەو پەڕی ئاواتمە خۆشەویستی وا کە نامەی خوایە بۆ پێغەمبەران بەرز و ناسک وەک ھەناسەی پڕ گۆڵاوی دڵبەران نەک وەکوو حەز کردنی دینار و گەوھەر پەروەران ئەو کەسانەی بۆ قرانێ چەندە دڵیان ھەڵوەران خەڵکی تر پارەپەرستی با بکەن ست فاتیمە من بە تەنھا تۆ پەرستی ئەو پەڕی ئاواتمە زۆر کەڕەت ھانم ئەدا داخی دەروونی پڕ گڕم بۆتی ھەڵڕێژم سکاڵای ناسکی گەرم و گۆڕم داخەکەم کاتێ کە دێمە بەر دەمت واقی وڕم وام ئەشێوێنێ بە جۆرێ نایەڵێ ھیچ دەربڕم بووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم ست فاتیمە گوێیێ بۆ ئەم ڕازە شل کەی ئەو پەڕی ئاواتمە ئەردەوان کامکار بچووک ترین ئەندامی بنەماڵەی کامکاران و ژەنیاری بەناوبانگی سەنتوورە سالی لە سنە لە دایک بووە ساڵان بووە کە دەستی کردووە بە فێر بوونی سەنتوور لە خزمەت باوکی خۆی حەسەن کامکار و ھەر لە منداڵیەوە لەگەڵ بەشە جۆربەجۆرەکانی رادیۆ سنە ھاوکاریی بووە سالی و لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەچێتە تاران لای برای خۆی پەشەنگ کامکار بۆ فێر بوونی تەکنیکەکانی ژەندنی سەنتوور وردە وردە بە تەواوی لەگەل شێوازی کۆنی ژەندنی سەنتوور و ھونەرمەندە پێشووە گەورەکان دا ئاشنا دەبێت بەڵام ئەو شێوازە کۆنە نەیدەتوانی وەلامدەری رۆح و بیری داھێنەری ئەو بێت ئەو بە دوای دۆزینەوەی تەکنیکە نوێکانی سەنتوور ژەنی دا بوو و سەرەنجام توانی شێوازێکی نوێ و تایبەت بۆ ئەم سازە کلاسیکە بدۆزێتەوە دەورووبەری سال تەمەنی دەبێت کە لە کۆنسێرتێکی کامکاران لە تاران قەتعەیەکی زۆر بێوێنە پێشکەش دەکات بە ناوی دەریا کە ئێستاکە وەکوو راپەرینێک لە دنیای سەنتوور دا چاوی لێ دەکرێت دەریا یەکەم قەتعە بوو کە بە تەواوی رەنگ و بۆی تازەی ھەبوو و لە تەکنیکەکانی تایبەتی سازی سەنتوور تێیدا بە کار چووبوو و نەدەتوانرا بە ھیچ شێوە بە سازگەلێک وەکوو پیانۆ لێبدرێت ستایلی سەنتوور لێدانی ئەردەوان و تەکنیکەکانی میزانسازی ئەو بە تەواوی تەنیا تایبەت بە خۆیە شێوازی سوننەتیی لێدانی سەنتوور وای دادەنا کە دەستی راست لە رووی کۆنترۆل و قورسایییەوە بەھێز ترە لە دەستی چەپ کەوابوو زۆربەی سەرەتای قەتعەکان و ھەروەھا سترەسی نێوانیان بە دەستی راست لێدەدرا و ئەوە وای دەکرد کە گوێگرێکی کەمێک شارەزا بە ئاسانی بتوانێت بیانناسێتەوە ئەردەوان جگە لەوە کە چالاکی و توانای دەستی چەپی وەکوو دەستی راست بەرز کردەوە گۆرەپانی تەکنیکەکانی سەنتووریشی گەلێک پەرە پێ دا سەرەتای قەتعەکانی ئەو دەتوانرێت بە ھەر کام لە دوو دەست لێبدرێت و دەوری رۆڵ دەستی راست و چەپ لە ناو قەتعەکان دا توانای گۆرانیان ھەیە و ئەمە دەبێتە ھۆی رەوانبوونی بێ وێنەی ئیجراکەی کامکاران خێزانێکی کوردە کە پێکھاتووە لە حەوت برا و خوشکێک کە ھەموویان خەڵکی شاری سنەی پایتەختی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن گرووپەکە چەندان کۆنسێرتیان لە جیھاندا ئەنجامداوە یەکێک لەوانە لە مەراسیمی پێشکەشکردنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی بوو بە شیرین عەبادی کامکاران بۆ ئەوەڵ جار ساڵی ک بەرامبەر ساڵی زایینی لە سنە دا وەکوو تیپێکی بنەماڵەیی دەرکەوتن و گەلێک بەرنامەی جۆربەجۆریان لە باشگای ئەفسەران مەدرەسەکان و تالارەکانی شاری سنە دا پێشکەش کرد سەرپەرشتی ئەو تیپە سەرەتاییە مامۆستا حەسەن سووری باوکی بنەماڵە بوو و بۆ خۆی بە ڤیۆڵۆن بەشداری دەکرد دیکەی ئەندامان بریتی بوون لە ھۆشەنگ ئاکاردیۆن بیژەن گۆرانیبێژ پەشەنگ سەنتوور قەشەنگ گۆرانیبێژ و ڤیۆڵۆن و ئەرژەنگ دومەک ساڵی کە مناڵەکانی بنەماڵە تۆزێک گەورەتر بوون تیپەکەیشیان پتەوتر و یەکانگیرتر بوو و کۆنسێرتگەلێکیان لە ھەندێک لە شارەکانی کوردستان وەکوو ورمێ بەڕێوە برد پاش ساڵی ھەندێک لە ئەندامانی بنەماڵە لەوانە ھۆشەنگ بیژەن و ئەرسەلان بۆ فێربوونی زانستییانەی مۆسیقا چوون بۆ تاران و لە زانکۆی ھونەرە جوانەکانی ئەوێ دا دەستیان بە خوێندن کرد لەو سەردەمە دا ئەرژەنگ نیگارکێشیی دەخوێند دوای ماوەیێک کامکاران لەگەڵ محەممەد رەزا لوتفی حسەین عەلیزادە پەرویز مشکاتیان و چەند کەسێکی تر دوو تیپی مۆسیقای شەیدا و عارفیان دەمەزراند ئێستاکە ئەم دوو تیپە لە ناودارترین تیپەکانی مۆسیقای سوننەتیی ئێرانین و لەگەڵ شەجەریان و شارام نازری دا ھاوکاریان بووە یەکەم کۆنسێرتەکانی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی تیپی کامکاران ەوە لە سەرەتای سەردەمی پاش ئینقلابی ئێران لە وەرزشگای ئازادی و تالاری وەحدەت لە تاران دا بەڕیوەچوو کە پێکھاتبوو لە سێ بەشی سەرەکی مۆسیقای فارسی تاکەژەنیی سەنتوور لە لایەن ئەردەوانەوە و مۆسیقای کوردی لە ساڵی ک ە ئومێد لوتفیش کوڕی قەشەنگ و محەممەد رەزا لوتفی کە تاری دەژەنی ھاتە ناو تیپەکەوە کامکاران لەم کۆنسێرتگەلی دواییەی خۆیان دا ھەندێک لە لاوانی بەھرەداریان لەگەڵ خۆیان ھاوڕێ کردووە ھێلکۆکە بە لاتینی بریتیە لە خانەیەکی زاوزێیی یان گامێت ھەردووی ئاژەڵان و ڕوەکە ھێلکۆکەدانەرەکان ھێلکۆکەیان ھەیە وشەی ئووڤیۆل بە ھێلکۆکەی تازەدروستبووی ئاژەڵ وە ھەروەھا ئەو پێکھاتە ڕوەکیانە دەگوترێت کە گامێتۆفیت و خانەی ھێلکۆکە ھەڵدەگرێت وە پاش بەبەربوون دەبێت بە دانە لە ڕوەکە بچووکەکان و کەوزەکان دا ھەروەھا بە ھێلکۆکە دەگوترێت ئووسفیەر لە ئاژەڵە پێشکەوتووەکان دا ھێلکۆکە لە لایەن ھەندێک گلاندی مێ گلاندە سێکسیەکان کە پێیان دەگوترێت ھێلکەدان بەرھەم دێنن و ھەمووی ئەم گلاندانە ھەر لە سەرەتای لەدایکبوونەوە لە جەستەی گوانداران دا ھەیە وە لە ڕێگەی پرۆسەی دروستبوون و گەشەکردنی ھێلکۆکەوە پێدەگەن لە ئاژەڵانی بەچکەزێ دا کە بریتین لە مرۆڤ و ھەموو گواندارانی خاوەن ئاوەڵمنداڵی دیکە ھێلکۆکە لە نێو جەستە مێ دا بەبەر دەبێت وە پاشان ئاوڵەمە لە نێو مناڵدان دا گەشە دەکات وە ڕاستەوخۆ خۆراک لە دایک وەردەگرێت ھێلکۆکە یەکێک لە گەورەترین خانەکانی جەستەی مرۆڤە وە بە چاوی ئاسایی بەبێ یارمەتی مایکرۆسکۆپ یان ھەر ئامێرێکی گەورەکردنەوەی دیکە دەبینرێت ئەندازەی تیرەی ھێلکۆکەی مرۆڤ لە نێوان تا میکرۆمتر دایە بەڵام ئەندازەی دەقێقتر میکرۆمترە لە بوونەروەرانی سەرەتایی کارگەکان و زۆرێک لە ڕووەکەکان لەوانە برایۆفیتەکان سەرەخسەکان و دانەڕووتەکان دا ھێلکۆکە لە نێو ئارچێگۆنیەم دا بەرھەم دێت بە ھۆی ئەوەی کە ئارچێگۆنیەم پێکھاتەیەکی ھاپلۆیدە خانەکانی ھێلکۆکە لە ڕێگەی دابەشاندنی میتۆسیسەوە دروست دەبن ئارچێگۆنیەمی ئاسایی برایۆفیت پێکھاتووە لە ملێکی درێژ لەگەڵ بناغەیەکی پانتر کە خانەی ھێلکۆکەی تێدایە لەکاتی پێگەیشتن دا ئەم ملە درێژە دەکرێتەوە بۆ ئەوە بە خانەکانی سپێرم ڕێگە بدات بە مەلەکردن بچن بۆ نێو ئارچێگۆنیەم وە ھێلکۆکە بەبەر بکەن ئەو زیگۆتەی کە لە ئاکامی ئەم بەبەربوونە دروست دەبێت پاشان گەشە دەکات وە دەبێت بە ئاوڵەمە کە بە شێوەی سپۆرۆفیتی تازە لە ئارچێگۆنیەم دێتە دەرەوە لە ڕوەکە گوڵدارەکان دا گامێتۆفیتی مێ کە ئاساییانە دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئارچێگۆنیەم بچووک بووەتەوە و بووەتە تەنیا ھەشت خانەی ناسراو بە کیسەی ئاوڵەمە لە نێو ئووڤیۆل دا ئەو خانەی گامێتۆفیتە کە لە ھەمووان نزیکترە بە کونی مایکرۆپایلی کیسەی ئاوڵەمە دەبێتە خانەی ھێلکۆکە لە کاتی گەردەپژاندن دا بۆریەکی گەردە سپێرم دەباتە نێو کیسەی ئاوڵەمە وە یەک ناوەی سپێرم لەگەڵ ناوەکی ھێلکۆکە تێکەڵ دەبێت ئەو زیگۆتەی کە لە ئاکامی ئەم تێکەڵبوونە دروست دەبێت لە نێو ئووڤیۆل دا دەبێت بە ئاوڵەمە ئووڤیۆل بە نۆرەی خۆی دەبێت دان وە لە زۆرێک لە حاڵەتەکان دا ھێلکەدانی ڕووەک دەبێتە میوەیەک بۆ ئەوە کاری بڵاوبوونەوەی دانەکان ئاسان بکاتەوە دوای چەکەرەکردن ئاوڵەمە دەبێت بە یەک نەونەمام لە ئاژەڵانی ھێلکەزێ دا واتە ھەموو پەلەوەرەکان زۆربەی ماسییەکان دووژینیەکان و خشۆکەکان ھەندێک لایەی پارێزەر بە دەوری ھێلکۆکە دروست دەبێت وە پاشان لە ڕێگەی لوولەی ھێلکەوە دەچێتە دەرۆی جەستە ئەم ھێلکۆکە ھێلکە یان لە نێو جەستەی گیانەوەری مێ دا بە سپێرمی نێر بەبەر دەکرێت بەو شێوەی کە لە پەلەوەر ڕوو ئەدات یان لە دەرۆی جەستەی گیانەوەری مێ دا بە سپێرمی نێر بەبەر دەکرێت وەکوو ئەوەی کە لە زۆرێک لە ماسیەکان دا دەبینرێت دوای بەبەربوون ئاوڵەمەیەک دروست دەبێت کە لە خۆراکی نێو ھێلکۆکەکە یان ھێلکەکە دەخوات پاشان لە ھێلکە دێتە دەرەوە کە ئەمەش لە دەرۆی جەستەی دایک ڕوو ئەدات بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ھێلکەکانی ئاژەڵە ھێلکەزێکان وتاری ھێلکە بیۆلۆژی بخوێنەوە سایتۆپلاسم و میتۆکۆندریای خانەی ھێلکە لەگەڵ کلورۆپلاست لە ڕوەکەکان دا تەنھا ئامرازی ھێلکەن کە دەتوانن لە ڕێگەی دابەشاندنی میتۆسیسەوە تۆرەم بخەنەوە و سەرئەنجام پاش بەبەربوون بلەیزەتۆسیست دروست بکەن جۆرێکی مامناوەند ھەیە کە پێی دەگوترێت ھێلکەزێی ناوسکی لەم جۆرە ھێلکەزێیە دا بە ھەمان شێوەی ھێلکەزێی ئاسایی ئاوڵەمە لە نێو ھێلکەیە دا گەورە دەبێت وە خۆراکی لە ھەمان ھێلکە دابین دەکرێت بەڵام پاشان ماوەیەکی کورت پێش لەدایکبوون لە نێو زگی دایکی دا لە ھێلکە دێتە دەرەوە یان دەستبەجێ پاش ھاتنەدەرەوەی ھێلکە لە جەستەی دایک لە ھێلکە دێتە دەرەوە ھەندێک لە ماسیەکان خشۆکەکان و زۆرێک لە بێبڕبڕەکان بەم شێوە زاوزێ دەکەن میکرۆب میتەن میتە واتە بچوک یان وردەئۆرگانیزم یان وردەزیندەوەر بە ئۆرگانیزمێک دەوترێ کە میکرۆسکۆپی بێ واتە زۆر لەوە بچووکتر بێ کە بە چاوی ئاسایی ببینرێت بە زانستی توێژینەوەی میکرۆبەکان دەگوترێت میکرۆبناسی میکرۆبیۆلۆژی لە ساڵی وە پاش ئەوەی کە ئانتۆنی فان لیوێنھۆک بە میکرۆسکۆپێک کە خۆی دروستی کردبوو میکرۆبەکانی دۆزیەوە میکرۆبناسی وەکوو بوارێکی زانستی دامەزرا زنجیرەی میکرۆبەکان زۆر بەربڵاوە و بریتییە لە بەکتریاکان کارگەکان ئارکیا و سەرەتاییەکان ڕووەکە میکرۆسکۆپیەکان کە پێیان دەگوترێت کەوزە سەوزەکان وە ئاژەڵانێک وەکوو پلانکتۆن پلەناریەن و ئامیبا ھەندێک لە میکرۆبناسەکان ھەروەھا ڤایرۆسەکانیش لە نێو ئەم دەستە دادەنێن بەڵام ھەندێکی دیکە ڤایرۆسەکان بە نازیندو دەزانن زۆربەی میکرۆبەکان تەکخانەیین واتە یەک خانەیان ھەیە بەڵام ئەمە شتێکی جیھانی نییە چونکا ھەندێک لە چەندخانەییەکان فرەخانەییەکان میکرۆسکۆپین لە حاڵێکدا کە ھەندێک لە سەرەتاییە تەکخانەییەکان و بەکتریەکان وەکوو ماکرۆسکۆپین و بە چاوی ئاسایی دەبینرێن میکرۆبەکان لە ھەموو بەشەکانی ژینگۆ دا دەژین کە لەوێ ئاوی شل ھەیە کەواتە وردئەندامەکان لە نێو خاک کانیاوە گەرمەکان لە سەر بنی ئۆقیانووس لە ئاسمان لە نێو ئاتمۆسفێر و لە نێو دڵی بەردەکانی نێو پێستی زەوی دا ھەن میکرۆبەکان زۆر گرینگن بۆ دووبارەبەکارھێنانەوەی ریسایکلینگ مادە خۆراکییەکان لە ئێکۆسیستەم چونکا ئەوان وەکوو داڕزێنەر کار دەکەن بە ھۆی ئەوەی کە زۆرێک لە میکرۆبەکان دەتواننن نیترۆژن جێگیر بکەن ئەوان بەشێکی بنەڕەتین لە سیکلی نیترۆژن و توێژینەوەکان لەم دواییانە دەری خستووە کە ئەو میکرۆبانە کە لە ڕێگەی باوە دەگوازرێنەوە دەتوانن دەوریان ھەبێت لە بارین و کەش و ھەوا دا ھەروەھا مرۆڤ لە بیۆتێکنۆلۆژی دا لە میکرۆبەکان کەڵک وەردەگرێت ھەم بە شێوەی کۆنی بەرھەمھێنانی خۆراک و خواردنەوە و ھەم لە ئەو تێکنۆلۆژیە ئەمرۆژیانەی کە لە سەر بنەمای ئەندازیاریی ژێنێتیک دانراون بەڵام میکرۆبە نەخۆشخەرەکان زیانبارن چونکا ھێرش دەکەنە سەر ئۆرگانیزمەکان لە نێو ئەوان دا گەورە دەبن و دەبنە ھۆی نەخۆشیھایەک کە میلیۆنھا مرۆڤ ئاژەڵ و ڕوەک لە ناو دەبات فۆنتی کوردی بە فۆنتێک دەوترێ کە ھێماکانی ئەلفوبێی کرمانجی خوارو ی تێدا بێت فەرمی بوونی ئەلفوبێی عەرەبی بۆ زمانی فارسی لە ئێراندا و بۆ زمانی تورکی و زمانی عەرەبی لە عوسمانیدا کاریگەریی لەسەر کوردەکان داناوە و لەبەر نەبوونی دەوڵەتی کوردی دەگوترێت ئەلف و بێ ی کوردی لە عەرەبی و فارسییەوە وەرگیراوە راستە هاوبەشییان هەیە بەڵام سەربەخۆو لێک جیاوازن ئێستاش بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە کتێب و گۆڤار و ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت ئەم ئەلفوبێیە بە کار دێت بۆ نووسینی کوردی لە دوای پەرەگرتنی کۆمپیوتەر لە جیھاندا کان سنعەتی چاپیش وردەوردە کرا بە کۆمپیوتەری لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا سەرەتا بۆ عەرەبی و لە دواییش دا بۆ فارسی سیستەمی تایپ و چاپی کۆمپیوتەری دروست کرا لەدوای پێکھاتنی کۆنسەرسیۆمی یونیکۆد ھەوڵێکی گەورە درا بۆ ئەوەی ھەموو ئەلفوبێکانی جیھان بە شێوەیەکی ستاندارد بە کۆمپیوتەر بنووسرێن ئەو فۆنتانە کە نووسەکانیان لەسەر ستانداردی یونیکۆد داناوە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز و مایکرۆسۆفت ئۆفیسدا ئەم فۆنتانەی خوارەوەی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەلفوبێی سۆرانی بە تەواوی پشتیوانی دەکەن فۆنتی فۆنتێکی سەرچاوە کراوەیە کە بە فراوانی لە لینوکسدا بەکاردێت ئەم فۆنتانە یەکەم گورزەی فۆنتی کوردی بوون کە گرووپێکی کورد لەسەر یونیکۆد دروستی کردبوون کورد ئایتی گرووپ یەکەم فۆنتی بە ناوی بە تایبەتی بۆ ماڵپەڕە کوردییەکان دروست کرد کە لە قەبارەکانی و و دا بە نیشان ئەدرا و لە مۆنیتۆردا نەدەشێوا لە سەرتادا فۆنتیان پێشکەش کرد و لە دوای ماوەیەک ی تریان پێ زیاد کرد کێشەکانی فۆنتەکانی یونیکورد فۆنتەکانی عەلی کۆمەڵێک فۆنتی نایونیکۆدی کوردین کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ نووسینی چاپەمەنییە کوردییەکان بەکار ھاتوون و دێن ئەم فۆنتانە بە جێبەجێ کردنی بڕێک پیت لەو پیتە عەرەبییانە کە لە کوردیدا بەکارنایێن لە کۆمەڵێک فۆنتی عەرەبیدا درووستکراون جگە لە فۆنتی خانەقین بۆ تایپ کردن بەم فۆنتانە دەبێ تەختەکلیلی عەرەبی یان بە تەختەکلیلی کۆنی فارسی بەکاربھێنرێت کۆمەڵی یەکەم لە ساڵی دا دروست کراون و بریتیە لە فۆنت کۆمەڵی دووەم لە ساڵی دا دروست کراون و بریتیە لە فۆنت یوونیکۆد ستاندارێکە بۆ ئاسانکاری تا کۆدی تایبەت دابنرێ بۆ ھەموو نووسەکان وا بەکار دەھێنرێن بۆ نووسینی زمانەکانی دنیا ئەم ستانداردە لە کۆددانانی بیتی کەڵک وەردەگرێ کە بۆ پتر لە نووسە جێگە دابین دەکا گەرچی نووسە بۆ کۆددانانی زۆربەی نووسەکان وا لە زمانە گرنگەکانی دنیادا بەکار دەبرێن بەسە یوونیکۆد و شێوەیەکی بەربڵاویان بە ناوی پێک ھێناوە کە ئەگەری زێدەکردنی نزیکەی یەک میلیۆن نووسەی تریش پێک دێنێ ئەم بەربڵاوییە تێروتەسەلە تەواوی نووسەکانی جیھان تەنانەت ھەموو خەتەکانی چاخەکانی دێرێن و مێژینەش بە تەواوی لەبەر دەگرێتەوە یوونیکۆد بۆ تەواوی نووسەکان وا لە زمانە سەرەکییەکانی دنیادا بەکار دەبرێن کۆدی دابین کردووە لەبەر بەربڵاویی دەسەڵاتگەی تایبەتمەندیی نووسە ئەم ستانداردە زۆربەی ھێما پێویستەکانی بۆ پیتچنین بە چۆنیەتییەکی واڵا لەبەر گرتووە لەو خەتانەی وا ئەم ستانداردە پشتیوانیی دەکا دەتوانرێ ئاماژە بکرێتە لاتین زۆربەی زمانە ئەورووپییەکان لەبەر دەگرێتەوھ سیریلیک ڕووسی سەربی یۆنانی عەرەبی بریتی لە عەرەبی کوردی فارسی ئوردوو عیبری ھیندی ئەرمەنی ئاسووری چینی کاتاکانا و ھیراگانا یابانی و ھانگول کۆریایی ھەروەھا ئەژمارێکی زۆر ھێمای بیرکاری و فەننی ھێماکانی خاڵبەندی پەیکان و ھێمای جۆربەجۆر لەم ستانداردەدا ھەیە ئەم ستانداردە بۆ ئەو ھێمایانەی وا دەتوانن تێکەڵی پیتیتر ببن یان بۆ سەرە و بۆرە و ژێرەکانیش کۆدی لەبەرچاو گرتووە دوایین نووسراوەی یوونیکۆد سەرجەم نووسەی ھەیە سەرەڕای ئەوە کۆدیش بۆ بەکارھێنانی تایبەتی لەبەرچاو گیراوە کە بەرنامەنووسەکان دەتوانن لەوانە بۆ نووسەکان و توانەکانی خۆیان کەڵک وەرگرن نووسە لە بەرانبەری دانراوە بچووکترین یەکەی دەق بۆ وێنە پیتێکی لاتین بۆرەیەکی زمانی عەرەبی ھێمایەکی خاڵبەندی یان ھێمایەکی بیرکاری سەرەتا دروست بوونی یونیکۆد لە ساڵی لەلاین لە ھەروەھا لەگەڵ و لە سەرەتای دەستپێکردنەو وە جێبەجێکردنی کارەکان بوو بۆ دروستکردنی لە مانگی ـی ساڵی داھاتوو یەکەم پێشنیاری ئەمە بوو بۆ زانیاری زیاتر سەێری ئەم بەڵگەنامەیە بکە ھەروەھا لە سەرەتا گرووپێکی یونیکۆد دروست بوو بۆ جێبەجێکردنی کارەکانیان پێکھاتبوو لە لەگەڵ لە وەرگرتن لەگەڵ لە ھەروەھا لەگەڵ لە وە لە ساڵی لەگەڵ لە مایکرۆسۆفت وە لەگەڵ لە ھەموو ئەمانە ھاتنە ناو ئەم گرووپەوە وە لە کۆتایی دەستیان کرد بە ئیشکردن وە بۆ دانانی نەخشەێک بۆ نووسەێکی ـێکی ستاندار بە تەواوەتی ھەروەھا بۆ دووبارەکردنەوەی لە کۆتایی بۆ ئامادەکردن بۆ یەکگرتنەوەی ڕێکخستنەکانی یونیکۆد لە لە کالیفۆرنیا ھەروەھا لە مانگی ـی یەکەم وەشانی دەرچوو بەشێوەێکی ستاندار سەێری ئەم خشتەی خوارەوە بکە ھەموو وەشانەکانی یونیکۆدە لە مانگی حوزەیرانی وەشانی بێتا یونیکۆدی بڵاوکراوەتەوە چالاک کراوە بۆ ڕێکخستنی یونیکۆد بڕیاری وایە لە مانگی تشرینی یەکەمی بە تەواوەتی بڵاوبکرێتەوە بە ھاتنی یونیکۆد دیاریکردنی چارەسەرکردنی پاشەکەوتکردنی ناوەکی دەقەکان ھەروەھا بە زۆری دەقە پاشەکەتکراوەکان بە ئینکۆدین وە بەکارھێنانی یونیکۆد لە پاشەکەوتکردنی دەقەێکی نوێ وە بەکارھێنانی لەگەڵ دوای گواستنەوەی بۆ بە زۆرکردنی ڕێگاێک بۆ پاڵپشتیکردنی نووسەی باشترین ناسراو وەک سیستەمی لەدوای ئەوە لەگەڵ لەگەڵ وە بەکارھێنانی یونیکۆد بۆ ئینکۆدکردنی تەنھا نووسە ناوەکیەکان لەگەڵ ژینگەی بایتی دەقەکان لەبەر ئەوەی ھەموو جۆرەکانی تەختەکلیل ناتوانی ھەموو کۆمەڵە نووسەکان لە خۆ بگرێت بۆیە بیر لە دابینکردنی سیستەمی کارپێکردن کردووە وە دانانی ئەلتەرنتاتڤێک بۆ شێوازەکانی تێکردن وە ڕێگادان بۆ چونەژوورەوە بۆ تەواوکردنی ھەموو کارە تەکنیکەکان وە تەنھا شێوازێکە بۆ چونەژوورەوە بۆ نووسەکانی یونیکۆ لە بە تایبەتی بۆ شێوازەکان لە شێوازەکانی بنچینەیی لە سەرەتای دەستپێکردنی زەنجیرەکە وە بە دوایدا دێت بۆ لە کۆتایی زەنجیرەکە وە شێوازەکانی ھەڵبژاردنی چونەژووەرەوی پەردەی دیاریکراو ھەروەھا لیستی نووسەکانی خشتەی پەردە بۆ نموونە لەگەڵ نووسەی پڕۆگرامی نەخشە بۆ ئەوەی ھەموو جۆری ئامرازەکان وە ھەموو زمانێکەمان لەبەر دەستدا بێت وە بەکاری بھێنین بۆ ئەوەی بە شێوەێکی ئاسان بەکاری بھێنین ئەم پێوەکراوە دابگرە کە بۆ وێبگەڕی دروستکراوە کورتکراوەی ـە پێناسە دەکرێت بە دوو میکانیزمی جیاواز بۆ ئینکۆدین بەکارھێنانی نووسەی لە پۆستی ئەلەکترۆنی وە گرینگی ئەدا بە نووسەی سەرپەڕەی سەرەکی پۆستی ئەلەکترۆنی بۆ نموونە سەردێر یان ڕووکاری دەقەکانی نامەکەت لە دوو کات کۆمەڵێک نووسەی بنەڕەتی زۆر گرینگ و زیادکردنی بۆ ئینکۆدکردنی گواستنەوە بۆ ناردنی پۆستی ئەلەکترۆنی لە یونیکۆد وە ھەندێک لە نووسەکان لەگەڵ یان گواستنەوەو گەیاندن بە ئینکۆدین وە گرینگ زۆر ئەدا بە ناوەڕۆکی نامەکە وە نووسەی دوو ڕوونکردنەوە و میکانیزمی جیاوازی دیاریکراو ئەدا بۆ ستاندار لەگەڵ شاردنەوەی بە شێوەێکی سەرەکی لەلاین بەکارھێنانی کاڵانەرمەکانی پۆستی ئەلەکترۆنی وە بەکارھێنانی یونیکۆد لە پۆستی ئەلەکترۆنی زۆر خاوە ھەندێک کات دەقەکانی زمانی وە تا ئێستایش شاراوەتەوە لە ئینکۆدینەکان کە وەک لەگەڵ ھەندێک پارچە وەک موبایل تا ئێستا نەتوانراوە چارەسەری داتاکانی یونیکۆد بکرێت بە شێوەێکی ڕاست پاڵپشتیکردنی و باشترکردنی ھەر چۆنێک بێت بەڵام لەلاین ھەندێک مەێلی خۆڕای سەرەکی وەک لەگەڵ پاڵپشتیکراوە لەئێستادا مانگی ی زۆربەی وێبگەڕەکان یونیکۆد بە دیفۆڵت بەکار ئەبەن ساڵانی پێشوو کاتێک وێبگەڕەکان پاڵپشتی یونیکۆدیان بەتەواوی نەئەکرد وە دەقەکان ئەشێوان بۆ ئەوەی بە شێوەێکی دروست بە یونیکۆد دەقەکان نیشان بدرێ ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە گۆڕانکاریە لە شێوازی نیشاندان بۆ سیستەمی کارپێکردنی ماک ھەموو ئامۆژگارێەکانی بەکاردێت لە یونیکۆد وە بەڵگەنامە و نووسەکان لە کاتی پاڵپشتیکردنی وێبگەڕەکان بۆ یونیکۆد بە تایبەتی بۆ ھەندێک ساڵ لە ئەنجامدا کێشەی پێشاندانی سەرەکی لە جۆرەپیت لەگەڵ پەیوەندی کێشەکە ھەبوو بە شێوەێکی تایبەتی وەشانی مایکرۆسۆفت ناتوانی بە شێوەێکی زۆر بگەڕێنێتەوە دەبێت بانگی بکات بە شێوەێکی ڕوون وە بەکارھێنای جۆرەپیتەکانی ناوەڕۆک ھەروەھا یاسای کاریگەری ھەیە لەسەر ھەر فرمانێک لە ھەر نووسەێکی ڕێگاپێدارەوە بۆ پێشاندان لەگەڵ بەڵگەنامەکانی نەبێت پێناسە دەکرێت بە پەستانی نووسەکان وە لە بەزۆری ـەکانی یونیکۆد جگە لەمانە ئەم نووسانە پێشاندەدرێت بە ڕاستەخۆ وە بایتەکانی ڕێگاپێدراو دەبێت بۆ ئینکۆدکردنی بەڵگەنامە ھەروەھا پاڵپشتیکردنی ئینکۆدین دەکات یان بەکارھێنەرەکانی ھەندێک نوسینی ژمارەی نووسەکانەوە سەرچاوەی سەرەکی لە ـی یوینکۆدی نووسەکان بۆ نموونە ماچ بریتییە لە لکاندنی لێو بە جێگایەکی دیکەی لەشەوە کە ڕێگایەکە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی ڕێز سڵاو یان خواحافیزی بەکار دەھێنرێت ماچ دەتوانێت بۆ نیشاندانی پەیوەندی ھەستی وە یا سێکسی بەکار بھێنرێت بەگشتی ماچ یەکێک لە باوترین شێوازەکانی دەربڕینی ئەوین و خۆشەویستییە مرۆڤناسان ھێشتا لە سەر ئەوە ڕێک نەکەوتوون کە ئایا ئاکاری ماچکردن شتێکی غەریزیە یان مرۆڤ و ئاژەڵان فێری دەبن لەوانەیە ئەم ئاکار پەیوەندیی ھەبێت لەگەڵ ئاکاری خاوێنکردنەوە بە لێو و زوان لە نێو ئاژەڵان دا ماچکردن دەرفەتی ئەوە ئەدات بە ئەو جووتانەی کە چاوەڕوان دەکرێت پێکەوە ژیانی ھاوبەش پێک بھێنن بۆی ماکی کیمیاوی نێو جەستە یەکتری کە پێی دەگوترێت فێرۆمۆن ھەمڵژن و تامی بچێژن ماچکردن لە نێو ھەندێک لە ئاژەڵان و پەلەوەر دا دەبینرێت کە دەم یان نووکیان لە یەکتر ئەدەن نەوشیروان مستەفا ئەمین لەدایکبووی ی کانوونی یەکەمی مردووی ی ئایاری سیاسەتوانی کورد بوو کە وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و سەرکردەی بزووتنەوەکە خزمەتیکردووە لە ھەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ی نیسانی تا مردنی لە ی ئایاری نەوشیروان مستەفا لە ساڵی لە گەڕەکی سەرشەقام بەرخانەقا ی شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ناسراو و ڕۆشنبیری ئەو شارە لە دایکبووە نەوشیروان مستەفا وەک ھاوڕێ نزیکەکانی دەگێڕنەوە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابوردوو دەستی بە کاروچالاکی سیاسی کردووە یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسیشی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە پاشان لە ساڵی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابوردووەوە لە ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان چالاکانە کاری کردووە لە ساڵانی و بووەتە ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان ھەر لەو ماوەیەدا بووەتە ئەندام لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی بووەتە ئەندامی لقی سلێمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان نەوشیروان مستەفا کە ئێستا خاوەنی کۆمپانیای وشەیە و پێشتر جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو لە ساڵی خێزانی پێکەوە ناوە خێزانەکەی خوشکەزای ڕەفعەتی مەلای ھاوڕێی دێرینی شاخ و شارییەتی نەوشیروان خاوەنی دوو کوڕ و کچێکە بەناوەکانی نما چیا چرا نما کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە لەندەن تەواوکردووە و ئێستا گەڕاوەتەوە کوردستان و لە کۆمپانیاکەی باوکی سەرقاڵی کارکردنە چیا پاش تەواوکردنی کۆلێژ لە لەندەن ڕوویکردووەتە ئەمریکا بە مەبەستی خوێندنی ماجستێر چرای کچیشی لە لەندەن دەخوێنێ بۆ تەواوکردنی کۆلێژی پزیشکی لە بەریتانیا بەپێی قسەی ڕەفعەتی مەلا کە ھاوڕێیەکی نزیکی نەوشیروان مستەفایە و ماوەی زیاتر لە ساڵە دەیناسێت بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانی بوون و باوکی پیاوێکی ڕۆشنبیر بووە خاوەنی کتێبخانەیەکی گەورە بووە لە ماڵەکەیدا بە بڕوای ئەو ھاوڕێ دێرین و نزیکەی نەوشیروان مستەفا ھەر ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی نەوشیروان مستەفا داناوە بەتایبەت لە ڕووی ڕۆشنبیری و سیاسییەوە ڕەفعەتی مەلا دەڵێت بۆیە کاک نەوشیروان ھەر لە مناڵییەوە سوودی لەو کتێبخانەیەی باوکی وەرگرتووە ئەمەش کاریگەری ھەبووە لەسەر ڕۆشنبیری ئەو ئەو گەنجانەی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی کە دیارترینیان بریتی بوون لە نەوشیروان مستەفا ڕەفعەتی مەلا شازاد سائیب و سمکۆ فەتحوڵا وەک چەند گەنجێکی چالاک و ھەڵسوڕاو لە شەستەکاندا زیاتر سۆزیان بۆ باڵی مەکتەبی سیاسی ھەبووە دروستبوونی کۆمەڵەی ڕەنجدەران بە بڕوای ڕەفعەتی مەلا ڕەگوڕیشەکانی دەگەڕێنەوە بۆ ناو گۆڤاری ڕزگاری کە لە ساڵی دا دەرچووە و نەوشیروان مستەفا خاوەنی ئیمتیازی ئەو گۆڤارە مانگانەیە بووە لەبارەی ئەم گۆڤارەوە کە ژمارەی لەماوەی زیاتر لە ساڵێکدا لێدەرچووە بەپێی وتەی ھەندێ ھاوڕێی نەوشیروان مستەفا گۆڤارەکە بە گۆڤاری ماوییەکان ناسرا بوو ڕەفعەتی مەلا دەڵێ دیارە ئێمە بازنەیەکی ڕۆشنبیریمان ھەبوو لە شاری سلێمانی کە زۆرجار لە بارەگای گۆڤاری ڕزگاری کۆدەبووینەوە کە لەلایەن ئەو گەنجە شۆڕشگێڕانەی ئەو سەردەمەوە ئەم حەلەقانە دروستکرابوون و کاک نەوشیروان دەوری سەرەکی ھەبووە تێیدا کە لەو گەنجانەی ئەو سەردەمە کاک نەوشیروان بوو مەحموودی مەلا عزەت بوو فوادی مەلا مەحموود بوو سمکۆ فەتحوڵڵا بوو من و حەمە چاوشین و کۆمەڵێک گەنجی تر بووین کە مام جەلال دەھات محازەراتی دەداینێ لەو موحازەتانەدا زیاتر وەک باو بوو کتێبەکانی ماومان دیراسە دەکرد ڕەفعەتی مەلا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت ئەم حەلەقە ڕۆشنبیریانە لە کۆتایدا بووە بنەمایەک بۆ دروستبوونی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بەپێی وتەی ڕەفعەت پاش بەیانی ئازار ئەوان ھەموو دووردەخرێنەوە لە سلێمانی بۆ خوارووی عێراق و پاشان لە بەغدا یەک دەگرنەوە ئیدی لەو سەردەمەدا نەوشیروان مستەفا بەرەو نەمسا بە مەبەستی خوێندن و دوورکەوتنەوە لە ھەڕەشەکانی ئەو سەردەمەی حکوومەتی عێراقی بە ڕێدەکەوێت کە لەو سەردەمەدا لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە لە نەمسا پاش تەواوکردنی ماجستێر سەرقاڵی خوێندنی دکتۆرا دەبێت لە بواری یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بەڵام بۆ دامەزراندی یەکێتیی نیشتمانی واز لە خوێندنەکەی دێنێت و دەگەڕێتەوە کوردستان لێرە بەدواوە ئیدی نەوشیروان مستەفا وەک سەرکردەیەکی دیار بە تەواوی دەردەکەوێت کە ھەم سکرتێری کۆمەڵە و ھەم جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەبێت بە بارەکەی تریشیدا ژیانی پێشمەرگایەتی و خەباتی چەکداری نەوشیروان مستەفا بەمجۆرە بە تەواوەتی دەست پێدەکات نەوشیروان مستەفا لەگەڵ کۆمەڵەی ڕەنجدەران کە لە ساڵی بە تەواوی ئیعلانی دامەزراندنی دەکرێ بە وتەی ھاوڕێکانی لەو ماوەیەی لە نەمساش بووە دانەبڕاوە و پەیوەندی ھەبووە بە وتەی ڕەفعەتی مەلا دروست بوونی کۆمەڵەی ڕەنجدەران پاش ئەوە دێت کە باڵی مەکتەبی سیاسی دەگەڕێتەوە نێو پارتی ئیتر ئەو برادەرانە بڕیاریاندا تەنزیمێکی مارکسی لینینی دروست بکەن ئەوە بوو کۆمەڵەیان دروست کرد پاش گەڕانەوەی لە نەمسا و دەستپێکردنەوەی شۆڕشی چەکداری نەوشیروان مستەفا دەبێتە سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران کە وەک باڵێک لە ناو باڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە تازە دامەزراوە کاردەکات جگە لە خەباتی چەکداری و پێشمەرگایەتی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کاتە کە گۆڤاری کۆمەڵە دەرچووە زۆربەی نووسینەکانی خۆی لەوێ بڵاودەکردەوە نەوشیروان مستەفا ئەو کتێبانەی بە درێژایی تەمەنی کە نووسیونی بریتی بوون لە نووسینەوەی مێژوو و یادەوەرییەکان لەمبارەیەوە حەمە تۆفیق پێی وایە ھۆکاری دەستبردنی نەوشیروان مستەفا بۆ نووسینەوەی مێژوو و یادەوەرییەکانی زیاتر پەیوەندی بە حەزی خۆیەوە ھەبووە نەک شتێکی تر ئەو دەڵێ نەوشیروان زۆر حەزی لە مێژووە بۆیە زیاتر لەو بوارە نووسیویەتی لەمبارەیەوە چەندین کتێبی ھەیە لەوانە کورد و عەجەم حکوومەتی کوردستان لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوەزەنگ کورد لە گەمەی سۆڤێتیدا پەنجەکان یەکتری دەشکێنن ژیانی بە تەمەنترین ڕۆژنامەی کوردی لە نەوشیروان مستەفا زیاتر حەزی لە گۆرانییە فۆلکلۆرییە کوردییەکانە بەتایبەت حەزی لە لاوک و حەیرانە ناو بەناو خۆشی لەبەر خۆیەوە دەیڵێت ڕەفعەتی مەلاش جەخت لەوە دەکاتەوە کە کاک نەوشیروان زۆر موھتەم نییە بۆ خواردن بەتایبەت لە ھاویندا زیاتر حەزی لە تەماتە و خەیارە قاژی دەکات و دەیخوات لەلای خۆیەوە حەمە تۆفیق ڕەحیم کە جگە لەوەی کە ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی کۆمپانیای وشەیە بە وتەی خۆی زیاتر لە ساڵ پێشمەرگایەتیشی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا بەسەر بردووە لە ساڵی تاوەکو ئەویش جەخت لەوە دەکاتەوە کە نەوشیروان زۆر موھتەم نییە بە خواردن نەوشیروان مستەفا وەک ھاوڕێکانی باسی دەکەن کەسێکی سادەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زوو توڕە دەبێت حەمە تۆفیق ڕەحیم لەمبارەیەوە دەڵێ کەسێکی زۆر سادەیە بەڵام کەمێک توڕەیە سەبارەت بەوەی کە بە چ شتێک یان لە چ حاڵەتێکدا توڕە دەبێت عەلی کەریمی کە یەکێکی ترە لە ھاوڕێکانی کە لە سەردەمی شاخ ناسیویەتی دەڵێت جاری وا ھەیە بە ھەموو شتێک توڕە دەبێ و جاری واش ھەیە بە ھیچ شتێک توڕە نابێ یەکێک لە ھیوایەتەکانی نەوشیروان مستەفا وەک ھاوڕێکانی باسی دەکەن جگە لە نووسینەوەی مێژوو ژیانکردنە لەگەڵ بەخێوکردنی مریشک و کەو و ئاژەڵە کێوییەکانی وەک ئاسک و چەند ئاژەڵێکی تر ڕۆژی ی تەممووزی لە گردی عەلی ناجی چوار بارەگای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لەلایەن یەکێتییەوە پەلاماردران و ھەریەک لە ھاوڕێ لەتیف ھاوار محەممەد عەبدولباست موحسین ئومێد نکبین محەممەد مستەفا لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوژران پارتی دیموکراتی کوردستان پ د ک بە کورمانجی یەکێک لە پارتە سەرەکییەکانی کوردستانە کە لە ساڵی لە مەھاباد دامەزراوە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆماری مھاباد دا مەلا مستەفا بارزانی ھمزە عەبدوڵڵا میر حاج ئەحمەد نوری ئەحمەد مستەفا خوشناو محمد محمود قودسی خیرواللە عبدولکەریم عیزت عبدولعەزیز پەیرەو و پرۆگروامی پارتیان دانا بۆ ھەمان مەبەست ھمزە عبداللە یان ناردە کوردستانی عێراق کە سێ راسپاردەی پێ بوون بریاری سێھەم بوو بە ھۆی ناکۆکی و ئەم ناکۆکیەش بوو بە ھۆی ئینشقاق بۆیە ێالح حیدرو نافع یونس چوونە ناو شۆڕش ھمزە عبوڵڵاش لەگەڵ حزبی ڕزگاری کۆبووەو بریاریان دا بێنە ناو پارتی رزگاری و شۆڕش سەرەتای ئاب کۆنگرەیان بەست و خۆیان ھەڵوەشاندەوە لە لە بەغدا بە ئامادەبوونی ئەندام کونگرەی یەکەم بەسترا مەلا مستەفا بارزانی وەک سەرۆک و شێخ لەتیف و کاکە زیاد بوون بە جێگری یەکەم و دووەم و رۆژنامەی رزگاریش دەورێکی کاریگەری بینی لە بڵاوکردنەوەی ئایدلوژیای پارتی لە بواری سیاسەتی نێودەولەتیش خەریکی رێکخستنی پەیوەندی بوون لەگەڵ بلوکی ڕۆژھەڵات و لە ھەمان کاتدا پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ ھەیئەتی دامەزرێنەر لە مەھاباد دا ھەبووە و پەیوەندی لەگەڵ پارتەکانی عێراقی و عەرەبی دەکرا و لە ھەمان کاتدا لەگەڵ حزبی شیوعی پەیوەندی ھەبوو رووخانی کۆماری مھاباد تڕسیرێکی سلبی لەسەر کوردستانی عێراق کرد بوو بارزانی لە بەرەو سۆڤیەت کاروانەکەی وەرێ خست و لە گەیشتە سۆڤیەت شێخ ئەحەمەد گەرایەوە کوردستان چوار لە ئەفسەرەکە لەگەڵ شێخ دا بوون لە شەھید کران لە زمانی حکومەتی ێالح جبر سێ قیادەی حزبی شوعی فەھد زەکی بسیم محمد ئەلشبیی لە سێدارەدران موراقەبە خرایە سەر پارتیمان و ھمزە عبدڵڵا لە بەغدا خۆی شاردەوە و پاشان چوو بۆ سلێمانی چاپخانەی حزب لە بغداد گوازرایەوە بۆ سیتەک لە سلێمانی پاشان ھمزە لە سلێمانی گیرا و لە بەغدا ڕەوانەی دادگا کرا پاشان رزگار کرا کە ئەم رزگار کردنە گومانی دروست کرد لە کۆتایی ھەندێ لە بەرپرسانی حزب ماوەی زیندانیان تەواو بوو وەکو ئیبراھیم ئەحمەد و عەونی یوسف و جەلیل ھۆشیار پاشان بە پەسەند زانرا کە کونگرە ببەستن کونگرەی دووەم لە ئازاری لە بەغدا بەسترا سی ئەندام بەشدارییان تێدا کرد بریارەکان ھمزە عبداللە سەرەرای بە بریارەکانی کونگرە رازی نەبوو حکومەت گرتی و حکومەت ھەوڵی دا کە ناوبراوی بۆ تورکیاوە دووری بخاتەوە بەڵام لە زاخۆ خۆی رزگار کرد و پاشان لە سلێمانی تەنزیمێکی نوێ دروست کرد بە ناوی بەرەی پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کورد و ئەمانەی خوارەوە لەگەڵدا بوون کونگرەی سێھەم لە ی کانوونی دووەمی لە کەرکوک بە ئامادەبوونی بۆ ئەندام بەسترا چەندین بڕیاری نوێ دەرکران کونگرەی چوارەم لە سەرەتای مانگی نیسانی لە بەغدا بەسترا لە ساڵی شۆڕشی تەمووز بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم سەرکەوت لە مەلا مستەفا ھاورێ لەگەڵ ھەڤاڵانی لە سوڤیەتەوە گەرایەوە عێراق پارتی خۆی کرد بوو حزبێکی شیوعی و دەیویست پەیوەندی لەگەڵ یەساری و شیوعی بە قوەت بکات و داوای لە تەنزیماتی شیوعی دەکرد بۆ یەکگرتنی بزوتنەوەیەکی شیوعی پارتی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق کرد و مسعود محمدی نوێنەری پارتی بوو لەم ھەڵبژاردنەدا لە ھمزە عبدوڵڵا گەرایەوە ناو پارتی نەژاد ئەحمەد خەسرو تۆفیق و ناوی حزب بە پێشنیاری ئەو گۆرا بە پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان و خەبات بۆ خەباتی کوردستان نەژاد احمد و خەسرۆ تۆفیق ھاتنە ناو سەرکردایەتی پارتی لە ساڵی ێالح حیدری حمید عوسمان و عاێم حیدریش بوون بە سەرکردایەتی حزب ئەم مارکسیانە کە ھاتنە ناو پارتی دەست کردی شیوعی بوون و دەیان ویست پارتی بکەنە دووباڵ و لە ھەمان کاتدا جێبەجێ کەری کاری سیاسەتەکانی حزبی شیوعی بێت شوعیەکانی ناو پارتی راپۆرتیان لەسەر جەلال و ئیبراھیم ئەحمد نووسی و دایانە سەرکردایەتی حزب و بە بریاری سەرکردایەتی ناوبراوان تجمید کران و پاش ئەم گۆرانە ھمزە عبدوڵڵا بوو بە سکرتێری حزب بارزانی لە وەزعی ناو پارتی تێگەیشت بۆیە داوای بەستنی کۆنگرەی کرد لاینگرانی حزبی شوعی دژی بەستنی کونگرە بوون بارزانی و لەگەڵ لیژنەی ناوەندی لە کۆنفرانسێکیان لە ماڵی بارزانی لە بەغدا بەست و مەکتەبی سیاسی و سکرتێر بەشداری کۆبوونەوەکە نەبوون بەڵام کۆنفرانسەکە کارەکانی خۆی جێبەجێ کرد و چەند بریارێکی دا کۆنگرەی چوارەم لە ساڵی لە بەغدا بە ئامادەبوونی ئەندام بەسترا کونگرەی چوارەم لەبەر ئەم ھۆیانە گرنگ بوو کونگرەی پێنجەم سەرەتای ئایاری بە ئامادەبوونی ئەندام بەسترا حکومەتی عێراق یاسایێکی نوێ بۆ کومەڵەکان دەرکردبوو بە پێی ئەم یاسایە حزبێک مۆڵەتی پێ دەدرێت کە لە ماوەی شەش مانگ دا کونگرەی خۆی ببەستێت پاش دەرچوونی ئەم یاسایە سەرکردایەتی پارتی لە لایەن بارزانی ئیبراھیم ئەحمد عومەر دەبابە عەلی عبدوڵڵا نوری شاووس شەمسەدین موفتی عەلی عەسکری مەلا عبدوڵڵا جەلال عبدولڕەحمان ئیسسماعیل عارف داوایەکی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد کە داواکەش پەسەند کرا و مۆڵەتی کارکردن بە پارتی دیموکراتی کوردستان درا عبدالکریم قاسم دوو تێبینی لەسەر ڕێبازی پارتی ھەبوو کونگرە لە بەغدا بەسترا و رۆژی خایاند ئەندام بەشدار بوون بارزانی مەڕاسیمی کردنەوەی کونگرەی کرد ڕاپۆرتی م س چاودێری و پشکنین خوێندرایەوە سەرکردایەتی نوێ ھەڵبژێردرایەوە کونگرەی شەشەم لە ی تەمووزی ساڵی لە قەلادزێ بە ئامادەبوونی ئەندام بەسترا لە نێوان کونگرەی پێنج تاکو کونگرەی شەشە کومەڵێک رووداو لە ئاستی عێراق و ھەرێمایەتی رووی دا دابوو پەیوەندی پارتیمان و حکومەتی عێراق پەیوەندی پارتی و حکومەتی عێراق لەسەر ماددەی ی دەستووری عێراقی کە دەلێت عێراق بەشێکە لە ئومەی عەرەبی بەرەو ساردی دەروێشت و پارتی ڕای وابوو کە بەشە عەرەبیەکەی عێراق بەشێکە لە ئومەی عەرەبی ھەڵوێستی پارتی عێراقیەکان لەسەر شۆڕشی ئەیلول لە ئازار بارزانی کونگرەیەکی نەتەوەیی لە کۆیە بەست کە سەرکردایەتی حزب و بەرپرسانی پێشمەرگە و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و عەشائری بەشداریان تێدا کردوو و بارزانی داوای حوکمی ژاتی دەکرد بۆ ھەمان مەبەست وەفدێکی بە سەرۆکایەتی جەلال تالەبانی و ئەندامیەتی ێالح یوسفی محمود محمد حسین خانەقا حەمد محمد حەبیب محمد کەریم عەقید ێدیق شاخەەوان نامیق بابەکر ڕەسول مستەفا عەزیز کە بۆ ووتوێژ چوونە بەغدا پاشان حکومەتی لامەرکەزی لە جیاتی حوکمی ژاتی راگەیەندرا وەفدی کوردیش بە ھیلیکوپتەر لە بەغداوە گوازرانەوە کەرکوک لەوێش گیران لە تشرینی دووەمی عبدولسەلام عارف کودەتایەکی سەربازی کردو پاش کودەتاکە داوای ڕاگرتنی شەڕی کرد بارزانیش راگرتنی شەری بە پەسەند زانی و شەر راگیرا پاش راوەستانی شەر دیسان ووتوێژ دەستی پێکردەوە کە شاندی کوردی بریتی بوون لە سەرۆک بارزانی و جەلال تالەبانی و نوری شاوەیس و وەفدی حکومەتیش پارێزگاری سلێمانی حاجی محمود عبدالرزاق بوو یەکگرتن لەسەر بریارەکەی کرا بەڵام کاتێک کە جەلال تالەبانی و نوری شاوەیس چوونە ماوەت مەکتەبی سیاسی رازی نەبوو لەوێ جەلالیش رای گۆری مەکتەبی سیاسی بەیانێکی دەرکرد و قسەی ناشیرینی بە بارزانی گووت بوو واتە بەیانیان دەرکرد کە ئایا رێککەوتنی موشیر و بارزانی ئاشتی یە یان خۆدانە دەست لە نیسانی کۆنفرانسێک لە ماوەت لە لایەن مەکتەبی سیاسی بەسترا کە ژمارەیان نزیکەی ئەندام دەبوو لەم کونفرانسەدا بریاری ڕووت کردنەوەی بارزانیان لە ھەر جۆرە بەرپرسیارییەتێک دا لیژنەی چاودێری ویستیان لە چارەسەری ئینشقاقەکە دەور ببینن بەڵام مەکتەبی سیاسی رازی نەبوو بارزانی ناچار بوو کە کونگرە ببەستێت لیژنەی ئامادەکاری کونگرەی شەش لە سەرەتای مانگی کونگرەی شەشەم لە سەرەتای مانگی تەموزی لە قەڵادزێ بەسترا کونگرە وەفدێکی ناردە ماوەت تاکو ببنە ئەندام بەڵام نەھاتن و کونگرەیان رەت کردەوە وەفدەکەش لەم ھەڤاڵانە پێک ھاتبوون عەلی ھەژار مەجید ئەترۆشی ئەحمد ئەترۆشی فاتیح محمد ئیسماعیل مەلا عزیز جەلال محمود بەگ بریارەکانی کونگرە کونگرەی حەوتەم پارتی ویستی تازەگەری لە کوردستان دروست بکات بۆ بەرێوەبردنی کاروباری ئیداری لە راپەراندنی کاروباری ئیداری لەو ماوەیەدا پەیوەندی پارتی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق باش نەبوو چونکە حکومەتی عبدولسلام باوەری بە چارەسەر کردنی کێشەی کورد نەبوو حکومەت کابینەی خۆی راگەیاند و تەنیا وەزیرێکی محسن دزەیی دایە پارتی و وەزیرێکیش دایە لایەنی ھەمەدان تەھا محیەدین مەعروف کە بەعس ئەم کارەی کرد پارتی خۆی کێشایەوە لیژنەی ئامادەکاری کونگرەی حەوتەم پێکھێنرا لە ھەندێک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کەسانی تازەش کە گەرابوونەوە ناو حزب وەک علی عبداللە و نوری شاوەیس لیژنەی ئامادەکاری لە ھاوینی دەستیان کرد بە ھەڵبژاردنی نوێنەرانی کونگرە لە لە گەلالە بە ئامادەبوونی ئەندام کونگرە دەستی بە کارەکانی خۆی کرد حکومەت ھێرش کردە سەر کوردستان و بوردومانی ناوچەکانی بادینانی کرد حکومەت دەرگای خەباتی داخست و رۆژنامەی نوری لە جیاتی دەرکرد حکومەت لە کۆتایی داوای ووتوێژی لەگەڵ پارتی دا کرد و پارتیش کە ھەردەم دیالۆگی پێ لە شەر باشتر بوو ئەم داواییەی حکومەت پەسەند کرد و وەفدی پارتی بۆ ئەم مەبەستە چوونە بەغدا و گەیشتنە رێککەوتنە نامەی ئازاری کونگرەی ھەشتەم ئەم کونگرەیە لە ی تەمموز بە ئامادەبوونی ئەندام بەسترا ئەم کونگرەیە لەبەر ئەم ھۆیانەی خوارەوە بە کونگرەێکی نموونەیی دادەنرا کونفرانسی ی ئابی لە بەرلین لە ئازاری شۆڕش تووشی نسکۆ بوو بە ھۆی رێکەوتنامەی جزائیر لە نێوان شای ئێران و رژێمی بەعسی عێراقی خەڵکێکی زۆر ئاوارەی ئێران و ئەورووپا و ئەمریکا بوون و ئەمریکیەکان لە دارشتنی سیاسەتی ئەستراتیژێکی خۆیان لە رۆژھەلاتی ناڤین ھەڵبژاردنی پشت کردن لە کوردیان ھەڵبژارد لە ھاوێنی خوێندکارانی ئەورووپا کونگرەیەکیان بەست لەم کونگرەیەدا شورشی ئەیلولیان ھەڵسەنگاند ھەندێک ئەندامی سەرکردایەتی گەیشتنە ئەورووپا لە شوباتی کۆبوونەوەیەک لە ئەلمانیا بەسترا و باس لە رێکخستنەوەی پارتی کرا کومەڵەی خوێندکارانیش ھەمان ساڵ کونگرەی خۆی بەست و دکتۆر رۆژ بوو بە سکرتێری کومەڵەکە پاش نسکوی لە ی ئایار شۆڕشی گولانی پێشکەوتنخواز بڵێسەی شۆڕشی گەلانی کوردستان جارێکی تر بلند کردەوە لە تا ی ئابی لە بەرلینی بە بەشداری ئەندامی پارتی کونفڕانسێک بەسترا لەم کونفرانسەدا سەرکردایەتی کاتی پارتی کە پێشتر دانرا بوون پەسەند کرایەوە لەم کونفراسەدا رەخنەیەکی زۆر لە شۆڕش گیرا و ئەم رەخنانەش وای کرد کە جارێکی تر بە روحێکی تازە و رێکخستنەێکی پەتەوەوە دەست بە دووبارە رێکخستن بکرێتەوە و خەڵکێکی زۆری لە دەورەی کۆ ببێنەوە ئەم رێبازە لە کونگرەی یەم پەسەند کرا لەم کونفرانسە درێژە دان بە شۆڕش پەسەند کرا کونگرەی نویەم لە ناوەراستی مانگی لە گوندی شاوانە لە ناوچەی شنوی کوردستانی رۆژھەلات سەرکردایەتی کاتی و زۆربەی ئەندامانی کونگرە کۆبوونەوە و بریاری بەستنی کونگرەیان دا و بۆ ئەم مەبەستە لیژنەی ئامادەکاری کونگرەیان پێک ھێنا لیژنەی ئامادەکاری دەست کرد بە ئامادەکاری بۆ بەستنی کونگرە کە دوو روانگەی جیاواز ھەبوون سەبارەت بە بەستن و نەبەستنی کونگرە ھۆیەکانی نەبەستنی کونگرە بەڵام سەرەرای ئەم دوو ڕوانینە بریار بە بەستنی کونگرە درا ناکۆکی ھەبوو بەڵام ناکۆکییەکە فکری نەبوو ھەر بۆیەش پاش ماوەیەک زۆربەیان گەرانەوە ناو پارتی لە لە گوندی دەربەند لە ناوچەی مەرگەوەری پارێزگای ورمێ بە ئامادەبوونی ئەندام کونگرە بەسترا لەم کونگرەیەدا وەفدێکی حزبی شیوعی بە سەرۆکایەتی ئەبو حیکمت بەشداربوون کە وەتارێکشیان خوێندەوە و بروسکەی پارتەکانی کوردستانی تورکیا و سوریا خوێندرایە ئەم کونگرەیە رۆژی خایاند و لەم کونگرەیەدا رێبازی بزوتنەوەی ئازادی خوازی کورد پەسەند کرا لەم کونگرەیەدا بریار درا کە پارتی رۆلی ناوبژیوان ببینێت لە نێوان حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەرای ھەوڵێکی زۆر ئەم ھەوڵانە بێ ئەنجام بوون ھەروەھا بریار درا بە دامەزراندنی بەرەیەکی نیشتمانی عێراقی و ھەروەھا بەرەیەکی کوردستانی لەم کونگرەیەدا توراسی فکری بارزانی نەمر بوو بە سەرچاوەیەکی فکری و گۆرانکاریش لە ماددەی پرۆگرام کرا ھەڤاڵ مسعود بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرا کومیتەی ناوەندی لە ئەندام پێک ھات ئەندامانی کومیتەی ناوەندی پێشوو ئەوانەی رێزی پارتیمان بە جێھێشت بوون لە رێزی پارتی دەر کران جگە لە ێالح یوسفی نەبێت کە ئەویش بە بریاری بارزانی گەرابووە عێراق بە سەرۆکایەتی مسعود بارزانی لە ئوردوگای زێوە کومیتەی ناوەندی کۆبووە و لەم کۆبوونەوەیەدا مەکتەبی سیاسی پێک ھێندرا عەلی عبدوڵڵا بووە بە سکرتێر لە شۆڕشی گولان ئەم کارانەی خوارەوە جێبەجێ کران کونگرەی دەیەم لە ساڵی کاری ھەڵبژاردنی لیژنەی ئامادەکاری کونگرەی کۆتایی پێ ھات و ھەڵبژاردن کۆتایی پێ ھات بەڵام لەبەر ھەندێ ھۆ کونگرە دوا خرا بۆ لە کونگرە لە گوندی ھاشم ئاوە ھێشماوە ناوچەی مەرگەوەرە بە ئامادەبوونی ئەندام بەسترا مەسعوود بارزانی لەم کونگرەیەدا جارێکی تر بە ھۆی گوشاری زۆری ئەندامانی کونگرە بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرایەوە ئەندامانی کومیتەی ناوەندی ھەڵبژێردران کونگرەی یانزدەھەم کومیتەی ناوەندی لە مانگی بریاری دا لیژنەی ماوە کاری کونگرە پێک ھێنرا لەم کونگرەیەدا چەند پارتێکی کوردستانی بریاریان دا بێنە ناو پارتی رۆژی ی ئابی ساڵی کونگرە لە شاری ھەولێر بەسترا و لە ی ئاب کوتایی پێ ھات لەم کونگرەیەدا مەسعوود بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرا علی عبدوڵڵا بوو بە جێگری سەرۆک ئەندامانی کومیتەی ناوەندی ھەڵبژێردران کونگرەی دوانزدە لە لە پایتەختی ھەرێمی کوردستان ھەولێر بەسترا لە مانگی ئایاری لیژنەی ئامادەکاری کونگرەی دوانزدە پێک ھات لیژنە کارەکانی خۆی بە سەرکەوتووی جێبەجێ کرد کونگرە لە لە شاری ھەولێر دەستی پێ کرد لەم کۆنگرەیەدا کومیتەی ناوەندی لە ئەندام کرا بە ئەندام و ئەندامی یەدەک مەسعوود بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرایەوە کومیتەی ناوەندیش و مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردان کۆنگرەی سێزدە ئەم کۆنگرەیە تا ی کانوونی یەکەمی ساڵی بوو کە نزیکەی ئەندامی پارتی تێیدا بەشداربوون کۆنگرەکانی حزب لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ئاڵای پارتی بەشێوەیەکی سەرەکی پێکدێت لە ھەریەک لە پیتەکانی کە ئاماژەن بۆ پیتەکانی سەرەتای ناوی پارتی بە رێنووسی لاتینی بە رەنگەکانی زەرد و سوور کە لەسەر شێوەی بازنەیەک کێشراون ھێمای پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوو بازنە پێکدێت بازنەی دەرەوە و بازنەی ناوەوە کە خۆرێکی درەوشاوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ چل و شەش تیشک کەھێمایە بۆ ساڵی کە تێیدا پارتی دامەزرا لە ناوەڕاستی خۆرەکە ھەڵۆیەکی تیادایە کە سەربەرزانە وەستاوە لە سەرەوەی درەشمەکە و لەنێوانی چێوەی ھەردوو بازنەکە ناوی پارتی نوسراوە لە خوارەوەی ھەڵۆکە پیتەکانی سەرەتای نوسراوە خوارووی چێوەی بازنەی ناوەوەی دروشمەکە بە دوو گوڵەگەنمی یەکتربڕ تەواوکراوە لە ژێر خۆرەکە و بۆشایی نێوان چێوەی ھەردوو بازنەکە نوسراوە بە ڕەنووسی لاتینی نوسراوە ھەموو دروشمەکەیش لە سەر رەھەندێکی سپی کێشراوە کە ھێمای پاکیزەیی و ئاشتی و ئازادی و ھەماھەنگییە جوان حاجۆ بە لاتینی لەدایکبووی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە جوان حاجۆ لە ی ئابی لە تربەسپیێ لە ناوچەی قامیشلۆ لە دایک بووە جوان لە بنەماڵەی حاجۆ ئاغایە کە لە دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ناوچەی مێردینیان بەجێ ھێشتووە ھەر لە منداڵیەوە بە دوای مۆسیقاوە بووە و لە ساڵیدا بۆ یەکەم جاری لە شوێنێکی گشتیدا گۆرانیی وتووە لە کوردستان بە جێ دەھێڵێت و لە ئاڵمانیا لە زانکۆی خوێندنی مۆسیقا دەست پێ دەکات لەو ماوەیەدا مۆسیقازانە ئاڵمانییەکان وەک کاریگەرییان لەسەری داناوە ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوە کە بە مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی و بە تایبەتمەندییەکانی مۆسیقای پۆپ و ڕۆکی ئەورووپی شێوازێکی نووژەن و تایبەتی خۆی پێک بێنێت مانەوەی لە نۆرویژ و کارکردن لەگەڵ مۆسیقازانی ئەوێ ئەزموونی جوان حاجۆیان پڕپیتتر کردەوە لە ساڵی ڕێگەی پێ درا لە تورکیا کۆنسەرت بگێڕێت کە پێشوازییەکی زۆر مەزنی لێ کرا لە دوای کە ژیانی ھاوبەشی پێکھێنا دەقی سترانەکانی جوان حاجۆ گۆڕانکاری بە خۆوە بینی و لە شێوازێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرەو باسی جوانییەکانی ژیان و ئەوینەوە ڕۆیشت ھەروەھا جوان حاجۆ لە فیلمی دۆڵ لە دەرھێنانی ھونەر سەلیم ڕۆڵی ھەبووە مەرزیە شەھاب عەبدوڵڵا ناسراو بە مەرزیە فەریقی ی تەممووزی ی ئەیلوولی گۆرانیبێژێکی کورد بوو مەرزیە لەدایکبووی شاری مەریوان بوو و لەگەڵ ھاوسەرەکەی ناسر ڕەزازی گۆرانیبێژ ماوەیەک لە نێو پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بوون لە ژێر نەشتەرگەریی دڵ دا لە سوید مرد لەسەر داواکاری خۆی تەرمەکەی هێنرایەوە کوردستان و لە سلێمانی لە گردی شەهیدان بەخاک سپێردرا مەرزییەی فەریقی ساڵی زایینی لە شاری مەریوان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە بەڵام دایک و باوک و کەس و کاری خەڵکی شاری سنەن خوێندنی سەرەتایی لە مەریوان دەستپێکردووە ھەر لەتەمەنی ساڵانەوە حەزی لە گۆرانی و شانۆ بووە چەندین جار لە مەدرەسەکەیاندا لە بۆنە و جەژنەکاندا بەشداری کردوە و لە تیپی شانۆشدا چالاکی نواندووە مەرزیە لە سەرەتا دا بە گۆرانیی فارسی و بە گۆرانییەکانی فەتانە وەلیدی گۆرانیبێژی بەنێوبانگی کوردستانی ڕۆژھەڵات دەستی بە تێکۆشان کردووە بەڵام لەبەر زوڵم و زۆرێک کە حکوومەتی حاکم لە کورد و زمان و ئەدەب و ھۆنەری کوردی دەکرد وازی لە گۆرانی فارسی ھێناوەو گوتنی گۆرانی کوردی لەپێش گرتووە مەرزیە دوای تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە مەریوان لەبەر ئەوەی ئەو شارە بچووک و دەرەتان بۆ خوێندن کەم بوو دەچێتە شاری سنە کە ناوەندیی پارێزگایەبۆ درێژەدان بەخوێندن لەوێ دەڕواتە زانستە ئامادەیی و خوێندنی مامۆستایەتی تەواو دەکا ھەر لەو شارە ساڵی لەگەڵ کۆڕی مۆسیقای سنە چەندین جار چۆتە سەر شانۆ و گۆرانی گووتوە پاش تەواو کردنی ئەو دەورەیە لە سنە دەگەڕێتەوە بۆ مەریوان و لە گوندێکی نزیک ئەو شارە بووەتە مامۆستای ئەو گوندە مەرزیە پاش دوو ساڵ دەرس گوتنەوە گوێزراوەتەوە بۆ سنە و لەوێ لەو شارە لە مەدرسەی سەرەتایی دامەرزاوە و دەستی بە وانە گوتنەوە کردووە ساڵی لەگەڵ ناسر ڕەزازی زەماوەند دەکا بەڵام لەبەر سەرداھاتنی شۆڕشی گەلانی ئێران چونکە لەگەڵ ناسر شانبەشان لەخۆنیشاندان و ڕێپێوان و خەبات دژی شای دەرکراو خەباتی کردووە دەکەوێتە چاوەدێریی کە کۆماری ئیسلامی دێتەسەر کار لەگەڵ ناسر خەباتی خۆی بۆ ڕزگاریی کوردستان ھەر درێژە پێداوە بەڵام ئەمجارەیان گیراوەو بۆ ماوەیکی کورت کەوتۆتە بەندیخانەو کاری مامۆستایەتییەکەی لێ سێندراوەتەوە ساڵی کە کۆماری ئیسلامی شارەکانی کوردستانی خستەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی مەرزیەش لە بەر ڕاوەدووونان و گرتن نەیتوانی لە شار دا بمێنێتەوە و چووە بۆ لای ناسر لە شاخ و ئەویش بوو بە پێشمەرگە مەرزیە لە گەڵ ناسر و دوومنداڵیان دڵنیا و ماردین شانبەشان لە چیا لە شۆڕشی کوردستان دا لەناو کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران خەباتیان کردووە ناسر و مەرزیە بە خەباتی ھونەریی خۆیان لە چیا لە ناو کۆڕی بانگەواز دا کۆمەڵێک گۆرانی و سروودی نیشتمانیی و شۆڕشگێڕییان بڵاو کردۆتەوە کە بوونە تەوێردی سەر زاری پێشمەرگە و خەڵک و ڕادێوکانی شۆڕشی کوردستان لە ساڵی دا لە ژێر نەشتەرگەریی دڵ دا مرد سڵاوی گەرمی دڵی پڕ ھومێدی مەت پێشکەش پڵنگی ھەردی وڵات ئەی ھەڤاڵی پێشمەرگە لەدەوری دەست و تفەنگت گەڕێم کەڕۆژی خەبات لەئاستی ھەڵمەتی تیژت چ ناگرێ بەرگە ئەوێستەتۆی لەشەوی تار مۆمی ھەڵگیرساو لەنێو دڵی شەوەزەنگا وەکوو گڕێک ڕاساو کە ڕاتشەکاندووە ئاڵا بەدەستی خاراوت دەگەی لەکۆسپ و بوواران بەھەستی پاراوت سڵاوی گەرمی دڵی پڕ ھومێدی مەت پێشکەش پڵنگی ھەردی وڵات ئەی ھەڤاڵی پێشمەرگە لانک لانک لانکۆڵێ لانک لەدار ھەنارێ وەستا بێ لەتارانێ لانکێ دروست کا بۆ چاو جوانێ دەڵێ لەلانێکدا نانوم دەبا بۆی سازکەم جۆڵانێ ھەی ڕۆڵەسەر دڵ خڕبی باب مردووبی شەو درەنگەبۆ جێژوانێ تاوە ڕۆژی ڕووناکە ھەموو عالەم دەیزانێ قەت نەبوو بڵێ دانیشین تۆزێک بکەن ڕاو تەگبیر سەد لەعنەت لەو کەسەی بێ دەس لەباڵات بکا گیر جا چی بوو ماڵەبابم ئەتۆ جحێڵەو ئەمن پیر ئەو قورعانەی بتگرێ ھێنات لێکت کردووە سێ جار دەستت پێدادا بۆ مزگەوتت بردەوە بۆ خۆت کەیفم بۆ دەکەی بەدەم داخ و دەردەوە دەستەو ئەژنۆت داناوم بەھەناسەی سەردەوە لانک لانک لانکۆڵێ لانک لەدار ھەنارێ وەستا بێ لەتارانێ لانکێ دروست کا بۆ چاو جوانێ دەڵێ لەلانێکدا نانوم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانێ ھەی ڕۆڵەسەر دڵ خڕ بی باب مردووبی شەو درەنگەبۆ جێ ژوانێ تاوە ڕۆژی ڕووناکە ھەموو عالەم دەیزانێ ژن ئەی مایەو ماک و ھەوێن ئێوە زەریان گەر بھەژێن بوومە لەرزەن گەر بلەرزێن دەسا ھەستن ئەی بێبەشان بۆ مافی یەکسان شان بەشان ئەی ژنانی دایکی زەوین ئەی ژنانی ڕەنج و کەوین ئەی ژنانی زام و ئەوین ئەستێرەمان لەئێوەزا گەردنتانا شەو چرا مێژووی ئێوە جیھانی بوو زامی ئێوە بارانی بوو دژی ئێوە نەزانی بوو دەسا ھەستن ئەی بێبەشان بۆ مافی یەکسان شان بەشان باڵاتان باڵای وڵاتە سنگتان کەلی ڕۆژ ھەڵاتە بوونات ڕۆژی پڕ لەھاتە ئەستێرەمان لەئێوەزا گەردنتانەشەو چرا ئەم سرودە ھۆنراوەی شێرکۆ بێکەسە مەرزیەی فەریقی بەبۆنەی ی ئازار ڕۆژی جیھانی ژنان لە میدیا تی ڤی بڵاوی کرد ژنە ھۆنەرمەندی کورد مەرزیە فەریقی جیاواز لە کاری ھونەری وەکوو ژنێک لە کۆڕ و کۆبونەوەکانی ژنان لەدەرەوەی وڵات لەبەرانبەر مەسەلەی مافی ژن چالاکانە بەشداری کردووە مەرزیە لە دەرەوەی وڵات ئەندامی کۆمەڵەی مافی پاراستنی منداڵان لەسوید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ھەروەھا ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەییە یەکەمین گۆرانی کوردی کە تۆماری کرد گۆرانی مەرزیەی فەریقی لەسەر کانی دێتەوە لێو بەکەنی و گۆزەبەشانەوە بوو مەرزیە فەریقی زۆر حەزی بەبیستنی کارە ھونەرییەکانی باشووری کوردستان بەتایبەت تیپی مۆسیقای سلێمانی و زیاتر حەزی بە گۆرانییەکانی ھونەرمەندان کەریم کابان و قادر کابانی کردووە یەکەمین سرودێک کە مەرزیە تۆماری کرد سرودی بوو دوای ئەوە گۆرانی ئەم گۆرانییە ھۆنەرمەندی گەورەی کورد عەزیز شاھرۆخ گووتەیەتی بەڵام مەرزیە دەسکاری شیعرەکانی کردووەو لە قالبی شۆڕشگێڕی دا وتوویە دوای ئەوە گۆرانی و گۆرانی ئەمانە ھەموویان دیاری سەردەمی پێشمەرگایەتین دەتوانین بڵێین کە مەرزیە یەکەمین گۆرانیبێژی ژن بوو کە سرودی تۆمار کردووە مەرزیە بەر لەوەی کە ببێ بەھاوسەری ناسر لەسەردەمی شا دا لە سنە لەگەڵ فەرھەنگ و ھونەری ئەو شارە گۆرانی گوتووە بەڵام لەسەردەمی کۆماری ئیسلامی دا کەتێکۆشانی ھۆنەری بۆ ژن قەدەخەبووە وازی لەکاری ھۆنەری ھێناوە بەڵام وەک باس کرا لەشاخ کاری ھۆنەری دەس پێکردۆتەوە بەداخەوە لە شاخ لەبەر نەبوونی دەرەتانی ھۆنەری و ھەڵگۆزو داگۆزی پێشمەرگایەتی و چەندین ھۆکاری دیکە ناچار لەگەڵ ناسر و منداڵەکانی وازیان لەپێشمەرگایەتی ھێناوەو ساڵی ھاتوونەتە وڵاتی سوید و وەکوو پەنابەر ماونەتەوە مەرزیە لە سوید بووەبەخاوەن کوڕێکی دیکە بەناوی کاردۆ سەرەتا مەرزیە لەگەڵ ناسر لە سوید و ئورووپا کاری ھۆنەری دەست پێکردۆتەوە بەڵام لەبەر ئەوەی کەکاردۆ منداڵ بووە بۆ ماوەیک وازی لەکاری ھۆنەری ھێناوە مەرزیە ساڵی دیسان کاری ھۆنەری کردۆتەوەو لەگەڵ ناسر سی دی یەکی تۆمار کردووەکەچەند گۆرانی تازەی تێدا بڵاو کردۆتەوە ئەوسا دواتر لەگەڵ ناسر لە سوید ئیتالیا ئاڵمان سویس بەلژیک ئینگلیس دانمارک فینلاند ئوتریش کانادا ئوسترالیا و ئامریکا لە ئاھەنگ و بەرنامەدا بەشداری کردۆتەوە مەرزیە کاری ھۆنەری خۆی لەوێ درێژەپێداوەو بۆ خزمەت بەمافی ژنیش ھەنگاوی ھەڵگرتووەو کۆتایی نەکردووە ناسر رەزازی وەکوو ھاوسەری مەرزیە لەبواری کاری ھۆنەری گۆرانی گووتندا زۆر یارمەتی مەرزیەی داوە کاریگەریەکانی ناسر لەسەر مەرزیە بۆ وێنە گووتنی گۆرانی بەچوار زاراوە واتە ھەورامی کورمانجی کەلھۆڕی و سۆرانی یە و یەکەم گۆرانیبێژی ژن لە کوردستان مەرزیەی فەریقی یە کە توانیوەتی بەم چوار زاراوە گۆرانی بڵێ سیسکۆ لە ساڵی لە شاری سان فرانسیسکۆ لە کالیفۆڕنیای سەر بە ئەمەریکا دامەزراوە لە لایەن کوڕ و کچێکی خوێندکاری زانکۆی ستانفۆرد شاری سان جۆزێ ئەم دوو خۆشەویستە لیۆنارد و ساندرا لە ژوورێکی زانکۆ سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بوون بۆ ھێنانەدیی شێوازێکی ئاسان لە ڕایەڵەکردنی چەند کۆمپیوتەرێکدا بەیەکەوە سەرەنجام سیسکۆیان پێک ھێنا ساڵی ساندرای خێزانی پێش جیابوونەوەی لە لیۆنارد بە میلیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەستی لە سیسکۆ ھەڵگرت سیسکۆ ناسراوە بە بەرھەمھێنانی و لە بواری ڕایەڵەکردندا سیسکۆ توانیی لە ڕێگەی ـەوە چارەسەرەکانییەوە لەم بوارەدا ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕێت بەھۆی فراوانبوونی بەکارھێنانی ئینتەرنێتەوە سیسکۆ گەشەیەکی باشی کرد و چەندین شیکاریی ھێنایە خزمەت ئاسانکردنی ڕایەڵە ناوی سیسکۆ لە دوا بڕگەی ناوی سان فرانسیسکۆ وەرگیراوە وێنەی لۆگۆکەش لە دیمەنی پردی لەو شارە وەرگیراوە ھاوکات دەکرێت وەکوو شەپۆلێکی ڕادیۆیی تەماشای بکرێت ئەمڕۆکە لە سەدا بۆ ـی شیکارەکانی ڕایەڵە و پەیوەندیکردن ھی سیسکۆیە زیاتر لە ھەزار کارمەند لە وڵاتی جیادا کار لەم کۆمپانیایەدا دەکەن سیسکۆ چەندین پەیمانگای فێرکردن و پێوانەیی ھەیە کە ساڵانە ھەزاران ئەندازیار پسپۆڕیی تیا وەردەگرێت ھۆرە شێوازێک لە مۆسیقای کوردیە کە بێ ساز دەخوێندرێت ھۆرە تایبەت بە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان ناوچەکانی کرماشان و ئیلام ە ھەندێک لە مێژوونووسان دەبێژن ھۆرە لە ئەھوراوە ھاتووە و یەکێکە لە ئاوازە کۆنەکانی سەردەمی زەردەشت ھۆرە بەزم یان مەقامی ھەیە بە نوەکانی دوو دەنگی پاوەمووری بان بنەیی ئەرکەوازی چڕ سەحەری سەرسواری چڕ مامۆستاکانی گەورەی ئاوازی ھۆرە کەسانێگ وەکوو سەید قوڵی کشاوەرز عەلینەزەر مەنووچێھری داراخان ئبراھیم حوسەینی ئەولعەزیز حەیدەری عەلی کەرەمینەژاد ئێڵخان ئەرکەوازی عەبدەسەمەد عەبدیپوور بەسات ئووزمانەن چەومەس ئەبروو مەس مەسانی مل مەس دڵ وەلیت بنەم دووس ئەڕام فرەس ھەر لە گوڵِ سوو تا وە نسمِ شەو من لە فکرِ لەیل لەیل لە فکرِ خەو نەکاغەز دیرِم نە قەڵەم دەوات عەرزەی دڵەکەم بنویسم وە لات ئەر توای بگری دەستت قوڵفِ کاوە چەترەکەت لە بان گووناکەت لاوە ساتی سەبر کە وەماڵەو نەچوو گیانم وە قوربان بەرزی بالت بوو ترویسکەی ئاگر سیاماڵِ نوو گڕگڕ مەگڕی لە دامانِ کوو داوِد بڕمنی چوار دیوار لە بیخ سیاماڵ خوەشە تەمەننای سەرچیخ لە پەنج دەریەکە زوڵف مەکەی شانە من کردگە وە سەنگ قاپی دەرانە لە دو دەریەکە سەر بارە وەدەر خوەت ھەر ئاغا بە و منیچ وە نەوکەر پیری پیرم کرد لە گەل مامەوە خوەشی ڕووزگاران یەک یەک دامەوە پیری پیرم کرد نەمەندەن باوم ئەسرین سەر کردگە لە ھەردک چاوم ئەی وەیانەمان دووس وەیانەمان لەی غەریبی یە خەم سزانەمان من غەریبیکم دویر لە میلکانم ھەر شەو یە خەمی بووتە میوانم خەم خورد و خەم خاو خەم بی وەبەرگم خەم بی وە نەشتەر داپاچی جەرگم ھوشیار حەمەفەرەج ز گۆرانیبێژی کوردی لە دایک بووی ھەڵەبجەیە ساڵی لە شارەکەی ھەلبجە چاوی بەدنیا ھەڵ ھێناوە و لەسەرەتای ساڵە کانی وەکاری ھونەری دەست پێکردوە لەسەردەستی مامۆستای خۆشەویست ئازاد سالح وەک کاک وشیاردەڵێت مامۆستا تائێستاش یارمەتی دەرمە وە تا مردن سوپاسی دەکەم کاک وشیار سەرە تای کاری ھونەریم لە نەورۆزی ساڵی لەسەرشانۆی ئامادەی ھەڵەبجە لەگەڵ تیپی مۆسقای شنروێ دووگۆرانی مامۆستای خوالێ خۆش بوو حەسەن زیرەکم ووت ئیتر لەزۆربەی شانۆ گەرییەکانی ھەڵەبجە لەبەشی گۆرانی بەژداریم کردوە سەرەتای ئاواز دانانم گۆرانی کە ژاڵ بوو کەشاعیری خەم نەمر حسیب قەرەداخی بۆ مەرگی کە ژاڵی کچی نوسیبو پاشان بە بۆنی شەڕی عێراق ئێران لەکاری ھونەری ەوستاین تا بەھاری ڕاپەڕینی ساڵی گۆرانی ھەڵەبشیمام لەتەلە فزیۆنی گەلی کوردستانی ئە کاتە تۆمارکرد پاشان گۆرانی ئەی دێوانە کاڵێ لێم گەڕێن شیرین وکابانێ کۆچ ئەم بەرھەمانەم لەگەڵ تیپی مۆسیقای شنروێ تۆمار کردوە پاشان لەدوامانگەکانی ساڵی کۆچو بارگەم گەشتە ووڵاتی ئەڵمانیا و ئێستا لەشاری بۆن نیشتەجێ بووم ھەتا ئێستاش پیوەندی باشم لەگەڵ تیپە خۆشەویستەکەمان ھەیەو بەسوپاسەوە باسی لێ دەکەم کەتوانیومانە تائێستا چەندین گۆرانی تر تۆمار بکەین دەمەوێت ئەوکارانەیش کەلەگەڵ مامۆستای بەڕێزو خۆشەویست مامۆستا ئەنوەرقەرەداخی تۆمار کردوە وەک ناسکێ نازداری باوان بەسوپاسەوە باسی لێ بکەم کە سەدایەکی باشی بۆ ناو جەماوەر ھە بوو ئێستاش سەر قاڵی کۆمەڵێ ئاوازی نوێ ی خۆمم ھیوادارم گەر دەرفەتێک بێت لە ئایندە داتۆماریان ئیبراھیم محەممەد موستەفا ناسراو بە ئیبراھیم خەیات ھونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژی خەڵکی شاری سلێمانی و باشووری کوردستان لە بەرھەمە دیارەکانی گۆرانی خۆشم ئەوێ کە بە کوردستانیدا دەڵێ ئیبراھیم لە ساڵی لە خێزانیکی ھەژاری شاری سلێمانی لەدایکبوو تەمەن یەک ساڵان بووە کە باوکی کۆچی دوایی کردووە لە تەمەنی شەش ساڵیدا ئەچێتە قوتابخانە لەبەر ھەژاری دەست لە خوێندن ھەڵدەگرێت و لای وەستا تۆفیقی برای ئەبێت بە شاگردی خەیات ئیبراھیم لە ساڵی خێزان پێک ئەھێنی و دەبێتە باوکی چوار کوڕ و پێنچ کچ ھەر لە سەردەمی لاویدا بووە بە ئەندامی تیپی مۆسیقای مەولەوی و چەندین بەرھەمی لەگەڵدا ئامادەکردوون لە شۆڕشی چواردەی تەممووزدا سروودی نیشتمانی ووتووە ھەروەھا گۆرانی بۆ خۆشەویستی وتووە لە ساڵی بانگھێشت کراوە بۆ ڤییەنا کە ھەموو تیپە لاوەکانی جیھان بانگھێشت کرابوون و ئەمانیش بەشداریان کردبوو کە سروودی نیشتمانیان وتەوە لەوێ دواتر بووە بە ئەندامی تیپی موزیکی سلێمانی و ھەموو تیپە موزیکییەکانی بە تیپی خۆی زانیوە لە ساڵەکانی دا لە ڕادیۆی بەغداد چەندین گۆرانی تۆمارکردووە لەوانە بۆ ڕەنجەڕۆت کردم ئیستعماری گەڕ حیلفی بەغداد تۆ جوانتری لەگوڵ و خۆشم ئەوی ووڵاتەکەم ئیبراھیم خەیات دەستی بۆ ھەر ھەڵبەستێک بردبێ و کردبێتی بە گۆرانی ئەوەندەی دیکە بووە بەھۆی ناساندنی ھەڵبەستوانەکە بۆ وێنە کە دەچینە نێو گوڵزاری گۆرانییەکانی لەگەڵ عەبدوڵڵا بەگی گۆراندا دەستمان دەگرێ و بەگشت کوردستاندا دەمانگێڕێ دۆڵاو دۆڵی وڵات شار و دێ و ھەموو قەدپاڵ وجوانییەکی نیشتمانمان پیشان ئەدات جارێکی دیکە ژیان بەبەر گۆرانیدا دەکاو دەیھێنێتەوە ئەم جیھان ە و لەگەڵ کوڕان و کیژانی ئەم نەوەیە و نەوەکانی داھاتوودا ئاشنای دەکا تەنیا بەوە ھەدا نادا بەڵکو بارگەو بنەی سەفەری لە سۆران ەوە بەرەو ناوچەی گۆران لەکۆڵ دەکاو تا دەگاتە ئەوێ بۆ ساتێکیش ڕاناوەستێ لەوێش دوای پشوویەکی کورت لایەک لە ست فاتیمە ی ھەردی دەکاتەوە و دەیدا بەگوێی سابڵاخدا ھەر ئەو ئاوازە ڕەسەنەی ئەمیشە دەبێ بەھۆی ناساندنی خەلیل سدیق و دەیباتە ڕیزی نەمرانەوە بەدەگمەن دەستی بۆ وتنی سروود بردووە بەڵام بەتەنیا سروودێک و بە ھەڵبەستێکی پڕ لە ھەستی کاکەی فەللاح وای لێکردووین پڕ بە دڵ بڵێین خۆشمان دەوێی مامە برایم چونکە بەوتنەوەی ئەو سروودە جارێکی تر فێرت کردین کوردستانمان خۆش بوێ و کاکەی فەللاح بەرز بنرخێنین خاڵێکی دیکەی جێگای باسی ھونەری ئەم ھونەرمەندە شێوازی گۆرانی وتنی بووە وەک چۆن لەھەڵبژاردنی ھۆنراوەدا توانیویەتی زانایانە ھەنگاو بنێ ئاواش لەدەربڕِینی دەنگدا وەستایانە جوڵاوەتەوە لەگەڵ کێشی ھۆنراوەدا دەنگ و سۆزێکی ئەوتۆی داوە بەگوێی بیسەراندا کە دەستبەجێ بۆی لەمل بداو بڵێ بەڕِاستی کاڵا بەقەد باڵایە گۆرانییەکانی ئیبراھیم خەیات تەنیا شوێنی لەسەر خەڵک دانەناوە بەڵکو بووە بەھەوێنی خوڵقاندنی گەلێک بەھرەی دیکە لەنێو خێزانەکەیدا بۆ وێنە گۆران ئیبراھیم ھەر کە ڤیۆلۆنەکەی دەست دەداتی و ئاوازێک دەژەنێ بیسەر دەبا بۆ جیھانییەکی ئەفسوناوی سەیری سەکۆی شانۆ دەکەی ژیان ئیبراھیم دەبینی کە ئەکتەرێکی بەتوانایە و فێری کوردایەتی و بەرخۆدانت دەکا لە گۆرانیدا جیھان ئیبراھیم و کیژان ئیبراھیم دوو دەنگی جیاواز و دەگمەنی ئەو بنەماڵە ھونەرییەن ئاوڕ لەسۆران دەدەیتەوە قوتابییەکی باشی گۆران ئیبراھیم و پەنجەیەکی شیرینی ھەیە ئەمە بەڵگەی ئەو ڕاستییەن کە مامۆستا ئیبراھیم ھەم وەک باوک و ھەم وەک ھونەرمەند کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بنەماڵەی ھەبووە و لەگەڵ ئەوەدا دەرەتانی داون خۆیان تاقی بکەنەوە لەناوەرڕاستی ھەشتاکاندا کە گۆرانی ئێمەن گیانێکین ی تۆمار کرد لە تەلەڤیزیۆنی کەرکووکدا بڵاوکرایەوە سۆلۆژەنی گۆرانییەکە گۆرانی کوڕیەتی ئیبراھم خەیات زیاتر لە گۆرانی پێشکەشی گەلی کورد کردووە کە دواھەمین بەرھەم بەناوی سەرنج بوو ئەوەی لە ساڵی دا بەئەنجامی گەیاند ھەروەھا دوو مەقام و گۆرانییەکی پێشوویی نوێکردەوە ئەوانەش ست فاتیمە و دڵم ھەر ئەو دڵەی جارانە و بەھار ئیبراھیم ھۆنراوەی شاعیران گۆران فەرەیدون عەبدول بەرزنجی ئەحمەد ھەردی ڕەزا حمە ھتد ی کردووە بەگۆرانی ھاوڕێ ھونەرییەکانی ئەمانەبوون قادر کابان شەوکەت ڕەشید و سەلاح ڕەشید ھونەرمەند ئیبراھیم خەیات خاوەن بەھرەیەکی دڵپاک و کوردێکی خودان ھەڵوێست بووە کۆچی یەکجاری ئەو ھونەرمەندە لە ساڵی دا بوو پەیمان عومەر ز گۆرانیبێژی کوردی لە دایک بووی سلێمانیە پەیمان عومەر لە ساڵـی لە شاری سلـێمانی لە دایک بووە لە گەرەکی شـێخان بەلام دایک و باوکی لە دایک بووی شاری کۆیەن دەرووی پەیمانگای ھوونەرە جوانەکانە بەشی مـسیقا لەسەر ئامـێری ئـکـردیـن لەخـێزانـێکی کوردەروەرو رشنبیر ەروەردەکراوە کە ھەمیشە ئازادی لە ناو خـێزانی ەیمان عمر دا بەرفراوان بووە ونکە کە ئەوان ھاتنە دونیای گـرانی و موسیک سەردەمـێک بوو کە ئافرەت لەێر ەوسانەوەدا بوو کەس بەاوی رێز سەیری ئافرەتیان نەئەکرد ەیمان عمر بەبـنەی دارشتنی یاننامەکەی دەڵـێ ئێمە ڕێـکەیەکمان شکاند لـەسەرەتای سالانی ئەوە بوو ئێمە سێ خووشک بووین ھاتینە نێو دونیای گـرانی و موسیکی کوردی ھەرەندە ئێمە زر بەاوی سووک و ناشیرین لەقەلەم ئەدراین قسە وباسمان لەسەر ئەکرا مامەلەیان لەگەڵ ئەکردین چ لەناو کـمەلگا چ لەلای رێمی بەعسیش بەلام ئێمە گوێمان نەئەدایە ئەوشتانە بگرە زیاتر خێزانەکەشمان الـشـتیان ئەکردین ھانیان ئەداین بـ خزمەتکردنی گەل و نەتەوەکەمان بـ ھونەری رەسەنی کوردی تا بتوانین وەک ئافرەت بوونی خـمان بـەســێنین لەناو کـمەلگادا سەرەتای دەستــێکردنی کاری ھونـری ەیمان عمر لە ساڵ کە قوتابی بوو لە ـڵ سـێی سەرەتایی لەالاکی قوتابخانە کە ماستایان خالد سەرکار فرانسیس داوود باح محمد ئەمین ناسی وپاشان لە شەماڵ جەلال سائیب لەدایکبووی لە سلێمانی عێراق مردووی لەسەر ی تشرینی دووەمی میوزیکژەن و گۆرانیبێژی کورد بوو بەشێوەزاری سۆرانی گۆرانی دەگوت شەماڵ لە ساڵی لە شاری سلێمانی لەدایکبووە بەھۆی ئەوەی باوکی قایمقام بووە و لە زۆر لە قەزا و کاروفرمانی دیوە بۆیە شەماڵ لە منداڵییەوە لەگەلێک شار و شارۆچکەی کوردستاندا ژیاوەو چاوی کراوەتەوە و دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندنی سەرەتایی چووەتە کۆلیژی مەلیک فەیسەڵ لە بەغدا کە قوتابخانەیەکی دواناوەندیی بوو و بەزمانی ئینگلیزی وانەی تێدا دەخوێندراو تەنیا قوتابییە یەکەمەکانی عێراقی وەردەگرت دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندنەکەی لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان وەرگیراوە و لە کۆلیژی ئاداب بەشی مێژوو لە زانستگای بەغدا وەرگیراوە و لە ساڵی ز دا خوێندنی زانکۆی تەواوکردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە مێژوو وەرگرتووە و کراوە بە مامۆستا لە دوا ناوەندی ئەعزەمییەی کوڕان و لە ساڵی ز دا بووەتە مامۆستای بابەتی ڕۆشنبیریی مۆسیقا لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی بەغدا لە دوا دوای ساڵی چووەتە ئەمریکا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵاو بڕوانامەی ماستەری لە ئەدەبدا وەرگرتووە و کە گەڕاوەتەوە کوردستان لە ساڵی دا لە زانکۆی سلێمانی کراوە بە مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێژی ئاداب و کە ئەو زانستگایە گوێزرایەوە بۆ ھەولێر و کراو بە زانکۆی سەلاحەددین ئەمیش گوێزاوەتەوە بۆ ئەو زانستگایە تاکو کۆچی دوایی کردووە لە ی تەممووزی دا شەماڵ سائیب لە ئەنجامی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ھەولێر کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی برایەوە سلێمانی و لە گردی سەیوان نێژرا شەماڵ سائیب لە سەردەمی منداڵییەوە فێری عود ژەنین بووە و لە سەرەتای ژیانی ھونەریدا لاسای مۆسیقازان و گۆرانیبێژی میسری فەرید ئەترەشی کردووەتەوە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووش بووەتە خاوەنی ھونەرو دەنگی تایبەتی خۆی و ئاوازی نوێی بۆ گەلی گۆرانی تازە داناوەو گوتوونی و سوودێکی زۆری لە شیعرو ئاوازی فۆلکلۆری کوردیش وەرگرتووە شەماڵ لە ساڵی وەک دەنگێکی نوێ و ھونەرمەندێی نوێکار ھاتووەتە گۆڕەپانی ئاواز و گۆرانی کوردی و گەلێک گۆرانی کوردی و گەلێک گۆرانی سەرکەوتووی وەک شوانە ھۆ شوانە و بەردە بەردە و ھاتی بۆ ھاتی و ھاتم ھاتم و ھەرە لەیلێ و جوان ئێمە جوانین و بارزانی و زولەیخای دانا مریەم خان گۆرانیبێژی کوردی لەدایکبووی بۆتانە مریەم خان مێرەم خان یەکەمین ژنە گۆرانیبێژی کوردە کە گۆرانییەکانی لەسەر قەوان یان گرامافۆن تۆمار کراوە مریەم کچی موحەممەدی کوڕی ئەحمەدی بۆتانی ناسراو بە مریەم خان لە ساڵی دا لە گوندی دێرگولی جزیرەی بۆتان لە باکووری کوردستان چاوی بە ژیانی ھەڵھێناوە ژیانی منداڵیی لە شاری دیاربەکر بەسەر بردوە کە شەڕی یەکەمی جیھانی لە پایزی دا ھەڵگیرساوە ژیانی ناوچەکەیان لەڕووی ڕامیاری و کۆمەڵایەتییەوە ئاڵۆزبووە و تووشی کارەساتی ژیان و گوزەران بوون بۆیە بەزۆری خەڵکی ئەو ناوچانە ڕوویان کردۆتە پارچەکانی دیکە کوردستان بەتایبەتی بەرەو کوردستانی باشوور و وڵاتی شامەوە چوون و موڵک و دێھاتی خۆیان بەجێھێشتووە مریەم خانی کچە دەنگخۆش و شەیدای ھونەر و ئاوازی کورد لە سەرەتادا بەرەو سوریا دەچێ و ماوەیەک لە دیمەشق دەژی و مریەم خان لە ساڵی دا دێتە باشووری کوردستان و لە زاخۆ ماوەیەک نیشتەجێ دەبێت و لە دواییدا لە دەبیستێ لە بەغدا کۆمپانیای گۆرانی تۆمارکردن لەسەر قەوان دامەزراوە ڕوودەکاتە پایتەخت خانوویەک لە باب الشرقی بەکرێ دەگرێ و ماڵێکی خنجیلانە دادەنێ و لە ساڵی دا چەند لاوک و بەستەیەکی بەسۆز لەسەر قەوان لە کۆمپانیاکانی ئۆدین و بەیزافۆن تۆمار دەکات و ئەم سترانانەش ھەندێکن لە لاوک و بەستە تۆمار کراوەکانی لەسەر قەوان جگە لە سترانەکانی سەر قەوانی بەدەیان لاوک و بەستەی کوردی لە ئاھەنگی گۆرانی ڕاستەوخۆی لە ئێستگەی ڕادیۆی کوردیی بەغدا چڕیوە و چەپکێک گۆرانیش بە دووقۆڵی لەگەڵ سترانبێژە ھونەرمەندەکانی کورد موحەممەد عارفی جزیری حەسەن جەزراوی ئەڵماس موحەممەد گوتووە مریەم خان لە ساڵی دا تووشی نەخۆشییەکی کوشندە بووە ھەرچەندە خرایە نەخۆشخانەی تایبەتی و ھەوڵی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی درا بەڵام بێ سوود بوو و لە ئەنجامی ئێش و ئازار لە دوادوای مانگی تەممووزی ساڵی لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد مشکۆ ماوەی ژیان لە ھەولێر تاکوو ی ئایاری گۆرانیبێژی کوردە مشکۆ ناوی تەواوی شەوکەت کورِی سەعید کوڕی حاجی ئیبراھیم ئاغای دێرێییە ساڵی لەگەڕەکی سەرای قەڵای ھەولێر لەدایکبووە لەساڵی دا لەژێر فشاری گرانی و قاتوقڕیدا ماڵیان لە ھەولێرەوە گواستۆتەوە بۆ گوندی دێرێ کە گوندی باووباپیرانی بووەو لەساڵی دەگەرێنەوە ھەولێر ساڵی باوکی کۆچی دوایی دەکات و دواتر حاجی سابیری عەلافی خاڵی بژێویی خێزانەکەیان لە ئەستۆ دەگرێت بۆ یەکەمجار لەماڵی عەلی پاشای دۆغرەمەچی لەساڵی دا مەقامی بەیات دەخوێنیت لەو ئاھەنگەدا کە بە بۆنەی بوون بە ئەندام پەرلەمانی عەلی پاشا وە سازکرابوو لەسەر دەستی مامۆستای مەقامات و دەنگخۆشی شاری ھەولێر شەھابە فێری گۆرانی و مەقامات بووە کە شەھابە قوتابخانەیەکی رەسەنی گۆرانی و مەقاماتی عێراقی بوو ھەروەھا لە کاویسە ئاغا وە فێری لاوک بووە و لاوکی لێ لێ جەوێی لەوەوە بیستووە و دواتر تۆماریکردووە مشکۆ لەساڵی دا ژنی ھێناوە کچێکی بووە لەساڵی دا بەرەو بەغداد دەڕوات و ژن و کچەکەی لە ھەولێر جێدێڵێت لەو ماوەیەدا ژنەکەی تووشی نەخۆشی گرانەتا دەبێت و ھەر بەھۆی ئەم نەخۆشیەوە گیان لە دەست دەدات کاتێک مشکۆ لەبەغدا ئەم ھەواڵە دەبیستێت بەپەلە دەگەرێتەوە ھەولێر و دەچێتە سەر گۆڕەکەی و شیعرەکەی ئەختەر بەدەستکارییەوە بە مەقام دەڵێت و لەگەڵیشیدا دەگری کە دەڵێ لەپاش مەرگم چ فایدەیە بێیە سەرقەبرم بۆ شیوەنم مریەم ئیبراھیم پوور ز گۆرانیبێژ و ژەنیاری کوردی لە دایک بووی مەشھەدە مەریەم ئیبراھیم پووری ژەنیار و گۆرانیبێژی دەنگ ناسک ساڵی لە باوکێکی کرمانشانی و دایکێکی فارسدا لە مەشھەد لە دایک بووە و خاوەنی دوو منداڵی خنجیلانەیە لە خوێندندا بەشی تەرجومەی ئیتاڵی تەواو کردووە لە بواری مۆسیقاشدا ئاوازی کلاسیکی خوێندووە وەکو ژنێکیش ئەوەڵین کەس بووە ئۆپێرای خوێندووە بۆ فێربوونی مەقامیش لە سەر دەستی مامۆستای بە ناوبانگ موحسین کەرامەتی پەروەردە و ڕاھێنانی بینیووە ئێستاش جگە لە گۆرانی ئامێری کەمانچە و غەژەک دەژەنێت مەریەم لە منداڵییەوە ئەشق و خولیای ھونەری ھەبووە و ھێشتا منداڵ بوو خووی دایە بەر خوێندنی میلۆدی و دەڵێت کاتێک منداڵ بووم باوکم شەو و رۆژ سازی لێدەدا و ھەمیشەش مەشقی پێدە کردم تا بۆ قۆناغی شیاندن ئامادەم بکات بۆ ئەوەی لە دوارۆژدا ژەنیارێکی لێھاتووم لێدەرچێت دایکیشم لەو رووەوەوە زۆر ھاوکاری کردووم مریەم ئیبراھیم پوور لە ڕێگەی ھۆشەنگ کامکار کە یەکێک بووە لە دۆستە نزیکەکانی دایک و باوکی ئەرسەلان کامکار ی ناسیووە و دەڵێ ھەرگیز ئەو قسەیەی حەسەن کامکاری باوکی ئەرسەلانم لە یاد ناچێتەوە کە پێی دەگوتم کچێک دەناسم زۆر شیاوە بۆ ئەرسەلانی کوڕم ئەو پێش زەواج زمانی کوردی نەدەزانی بەڵام چەند مانگێک پێش شووکردنی زۆر شەیدای زمانی کوردی ببوو ھەمیشە حەزی دەکرد بە کوردی بدوێت لەم رووەوە ئەرسەلانی ھاوسەری زۆر ھانیداوە بۆ ئەوەی موتاڵای زمانی کوردی بکات تا وردە وردە لە سەر زمانی کوردی راھاتووە ئەرسەلان کامکاری ھاوسەریشی لەتەک مۆسیقادا بەھرەی شیعریشی ھەیە و زیاتر ھۆنراوەی دوو بەیتی دەھۆنییەوە مەریەم ئیبراھیمپوور حەماسێکی مەزنەوە دەڵی من رۆحم کوردە لە بیرمە ئەرسەلان لە سەرەتا زۆر خۆی لەگەڵم ھیلاک کرد تا ئەو شیعرەی لەدوا بڵێمەوە کاتێک تەمەنی ساڵ بوو بۆ یەکەمین جار ھاوشانی تیپی کامکاران لەساڵی بۆ فیستیڤاڵی گەورەی سوئێد بانگھێشت کران و گۆرانی بولبولی باڵشکاوی پێشکەش کرد مریەم ئیبراھیم پوور دەڵی زۆر بەتاسە و سەلیقەوە گۆرانی کوردیم دەچرِی ھەستم کرد ھەوادارانی دەنگم لە زیاد بوون دان و خەڵکێکی زۆر ھۆگری دەنگی منن بەتایبەتی ئەرسەلانی ھاوسەرم ھەمیشە تەشویقم کرد بوو بەڵام ھاوسەرەکەم حەسوود نییە چونکە حەزی لە دەنگمە و ھەمیشە پێم دەڵێت بەردەوامبە ئەو لەوساوە چەندین جار لە بۆنە و فیستیڤاڵەکان گۆرانی بە زمانی کوردی چڕیوە بەڵام بەستایل و ڕیتمێکی تایبەت و جیاواز رەسوول بێزار گەردی ز ز حەیرانبێژ و گۆرانیبێژی کوردی لە دایک بووی ھەولێرە ئەم ھونەرمەندە لێھاتووەی کورد لە ساڵی دا ھاتۆتە دنیاوە لە شاری ھەولێری قەڵاو منارە پەروەردە بووە چۆتە بەر خوێندن و بۆتە خوێندەوارێکی ڕووناکبیرو ھەر لەمنداڵییەوە بەھرەی ھونەری حەیرانبێژی لەمێشکدا چەکەرەی کردووەو دەنگی سازگاری خۆی لەگەڵ ھەموو جۆرە مەقام و بەستەیەکی کوردیدا تاقیکردتەوەو ھەستی کردووە لە حەیرانبێژیدا لەھەموو جۆرەکانی دیکەی گۆرانی کوردی سەرکەوتووترە بۆیە خۆی داوەتە ئەو ھونەرە ناسکەی کوردو بۆتە مەزنترین حەیرانبێژی کوردستان و لە ھەموو لایەکی نیشتمانەکەی دەنگیداوەتەوە لەسەرەتای ساڵی دا چۆتە بەغدا و لە ئێستگەی ڕادیۆی کوردی ھەفتانە ئاھەنگێکی گۆرانی ڕاستەوخۆی پێشکەشکردووەو ناوبانگی ھونەریی بەھەموو لایەکی کوردستاندا بڵاوبۆتەوە لە ڕۆژی دڵە گەورەکەی حەیرانبێژی ناوداری کورد ڕەسووڵ گەردی کوڕی محەمەد کوڕی عەبدوڵڵا گەردی لە باڵەخانە بێنازەکەی لە گەڕەکی ئیسکانی شاری ھەولێر لە لێدان کەوت و لەنێو شەپۆلی غەم و بە ئامادەبوونی ھونەرمەند و دۆست و یارانی بەخاک سپێردرا لەماوەی کارکردنی لەو ئێستگەیەدا پتر لە گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی تۆمارکردووەو زۆربەیان حەیران و بەستەن و لەپاڵ گۆرانی گوتنیشی دەستی شیعر ھۆنینەوەیش بووەو نازناوی شاعیری بێزار بووە بۆیە حەزی دەکرد پێی بڵێن ڕەسوڵ بێزار گەردی و لەماوەی ژیانیدا ئەم پەرتووکانەی لە شیعری خۆی و شیعری شاعیرانی دیکەی کورد چاپ و بڵاوکردۆتەوھ ئەم ھونەرمەندەی کورد خاوەن ھەڵوێستێکی نیشتمانی بوو گەلێک دڵسۆزبوو بۆ نەتەوە نیشتمانە خۆشەویستەکەی بۆیە لەدوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول ماوەیەک چووە پاڵ شۆڕش بەتایبەتی دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ لە بەھاری دا وەک ھەموو ڕۆشنبیران و ھونەرمەندانی خۆی گەیاندە شاخ ئەم ھونەرمەندە ھەر بە نەمری لە دڵ و ویژدانی ھونەردۆست و سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلی کورد دەمێنێتەوە تەحسین تەھا لەدایکبووی مردووی ی ئایاری گۆرانیبێژی کوردی لە دایک بووی ئامێدیییە تەحسین تەھا لە چەند بەرھەمێکی شانۆییش نواندنی کردووە سترانبێژی لێھاتووی کورد تەحسین تەھا ئامێدی لە ساڵی دا ھاتۆتە ژیانەوە چونکە باوکی فەرمانبەر بووە لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوە بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دھۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و ھاتوچۆی ئێستگەی ڕادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووە تەحسین تەھا لە ساڵی یەکەم گۆرانی خۆی بەناوی ئەشکەرا ناکەم یا لبەر ڤی دلی بڵاوکردەوە تەحسین تەھا لە ھاوینی دا خوێندنی ھونەرە جوانەکان تەواو دەکات و بۆ پاییزی ئەو ساڵە دەکرێت بە مامۆستای پەروەردەی ھونەر لە قوتابخانەی مەخمووری سەرەتایی لە پارێزگای ھەولێر گەلێک چالاکی ھونەریی لەبواری مۆسیقا و سروودی نیشتمانی لە و شارۆچکەیەدا دەنوێنێ و بزوتنەوەی شانۆش لە شارۆچکەکە پێش دەخات و ماڵەکەشی دەکاتە مەڵبەندێکی ھونەریی و یانەی مۆسیقازان و گۆرانیبێژانی کورد تەحسین لە ساڵی دا دەگوێزێتەوە بۆ شاری ھەولێر و لە قوتابخانەی یەکەمی نموونەیی ھەولێر دەکرێت بە مامۆستای سروود و مۆسیقا گیانی ھونەریی لەنێو قوتابییەکانیدا پەروەردە دەکات و لە دەرەوەی قوتابخانەشدا لەگەڵ دەستەیەک لە مۆسیقازان و ھونەرمەندی ئەم شارە تیپی ھونەری ھەولێر دادەمەزرێنێت ھونەرمەند تەحسین تەھا لە بەشی چالاکی ھونەریی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر دەکرێت بە ڕاھێنەری مۆسیقا و سروودی قوتابخانەکان و دەستەیەکی باش لە قوتابییەکانی فێری مۆسیقا دەکات تەحسین تەھای لەو سەردەمەی باری کوردستان سەخت بوو چووە وڵاتی ھۆڵەندا و چەند ساڵێک لەو وڵاتەدا ژیا تاکو لە ی ئایاری دا لە نەخۆشخانەیەکی ئەو وڵاتە بەنەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە ی حوزەیران گەیشتەوە کوردستان و لە ئامێدی بەخاک سپێردرا ئاوازەکانی ئەم ھونەرمەندە پتر لە ئاوازی میللی و کەلەپووری ھونەری نەتەوایەتی کوردەوە وەرگیرابوون و گیانی ژیانی گوند و لادێیان پێوە دیاربوو ھەموویان لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەڤین و خۆشەویستییەوە سەریان ھەڵدابوو زۆربەی ئەو ئاوازانەیشی لەسەر مەقامی بەیات دەگوتران چونکە لەگەڵ دەنگە بەسۆزەکەی دەگونجاو لە مۆسیقازان و ئاواز دانەرەکانی کورد زۆر ڕای لە دڵشاد سەعید و ئەنوەر قەرەداغی بوو لە گۆرانیبێژەکانیش زۆر ڕای لە محەممەد عارفی جزیری و تایەر تۆفیق و شەماڵ سائیب بوو ئەنوەر قەرەداغی لەبارەی تەحسین تەھا وتوویەتی بە ھونەرەکەی خزمەتێکی باشی بە ھونەری نەتەوەکەی کرد و توانیبووی شوێنی خۆی لە ناو دڵی جەماوەرکەی بکاتەوە و ھەمیشە ھەوڵی داوە کە قورسایی خۆیی بپارێزێت سێوە ز ز گۆرانیبێژ و مەقامبێژی کوردی لە دایک بووی کۆیەیە لە ساڵی دا لەگەڕەکی بەفریقەندی کۆیە لەدایکبووە و لە تەمەنی ساڵیدا لە ڕۆژی دا کۆچی دواییکردووە مەقامەکانی سێوە بەدەقە وێژەییەکەیەوە لەناو ئاو ھەوایەکی سازگاری کوردەوارین بەپێی قۆناغ و سەردەمی ژیانی خەڵکەکە خوڵقان بابەتەکانی ھەموویان موڵکی کوردن و بۆ کورد گوتراون و پڕن لەچەمکی خۆشەویستی ئەڤین و دڵپاکی و جوانی و ئازایەتی و بەرخودان کە ھەموویان بابەتی نەمرن و کورد ھەمیشە شانازییان پێوە دەکات شاعیری میللی بەیت و بەندەکانی خاڵە سێوەی مەقامزان لە دەربڕینی ڕەوانبێژیدا بۆ دەرخستنی جێ چاکیی ئافرەتی شۆخ و شەنگی گورج و گۆڵ و گەردن ھەڵکشاوی چاوگەش تا ماینی سنوور و کارمامزی مل بەقەرێتە و قورینگی گەردن بەرزو سەقەر باڵەبان و کەوی وڵاتەکەی خۆی ھەبووبێ بەگیانلەبەری دوورە ووڵات و نەبینراوی وەکو زەرافەو کەنگەر و تاوس و تووتی نەچوواندووە ھەتا چۆم و چۆماڵ و ڕووبار و کۆلاوی داوێنی شاخەکانی خۆی ھەبووبێ بیری بۆ دەریا و دوورگەو کەنداو و کەشتی و نەچووە و تاکو دارو درەخت و گوڵ و گیاو گوڵی بۆن خۆش و چنار و شەنگەبێ و سێو و نارنج و لێمو و ھەڵاڵە ورەیحانی خۆی بووبێ دەستی بۆ دارو درەخت و گوڵی بێگانە درێژ نەکردووە و ھەیکەلی دەقە وێژەییەکانی پێ ھەڵنەبەستوون ھەر چەندە سێوە مەقامزانێکی میرات گری مەقامزانانی کۆیەی سەدەی نۆزدەم بووە کە ئەمین ئاغای حەوێزی ناسراو بە ئەختەری شاعیرو مەقامشوناس بەردی بناغەی ئەو ھونەرەی داناو مەقامەکۆنەکانی پێش خۆی نوێکردەوە و مەقامزانی وەک مەربین و نەشئەتی ڕەشید ئاغا لە دیوەخانەکەی ئەودابوونە سوارچاکی ھونەری مەقامی ڕەسەنی کوردی و دوای ئەوانیش پووتێ و حاجی یەگەورە و عەبەی چایەچی و حەنیل بوونە جێگریان و پەرەیان بەھونەری مەقام داو ئینجا سێوە لەسەردەستی ئەوان فێری ھونەری مەقامی ڕەسەنی کوردی بوو بەڵام دەبێ ئەو ڕاستیەش بڵێین کە سێوەی ھونەرمەند کتومت مەقامەکانی ئەوانی نەجووییەوە بەڵکو پەرەی پێدان و سۆزی خۆی خستەپاڵ جگە لەو مەقامەی کە خاڵە سێوە لە ساڵی دا لە ئێستگەی ڕادیوی کوردی بەغدا تۆماری کردن گەلێ مەقامی ڕەسەنی دیکەشی بەتۆمارنەکراوی مانەوە لەوانە مەقامی پاییزە کە کەم کەس گوێی لێ بووە و لێرەدا بەشێکی لێ بڵاو دەکەینەوھ گەلی برادەرینەئەمن پاییزەکم گەییەتێ چ پاییزەکێ فەقیرە کە دارە بەنی ماڵ وێرانسێبەری خۆی لەمن دەکاتەسەرە تیرەئەگەر دری خەرکی ئەو عەیامەی بریندارە بەشیران بەتیرانبەماری دە دنیایێبەڵام دری منی غەریبە مارێبریندارە لۆ کیژۆرەکی چاردەسارانتازە لە مەمکۆڵانی گەڕاینەوەشیرە لە تافی لاویدا ئاشقی وارێی کچی یوسف ناوێک دەبێ بەئیشقی ئەو کچە نازدارە گاورەوە ھونەری مەقام و بەستەی کوردی لەلا دەخولقێ و بەتایبەتی لەو سەردەمەی کە ئەو کچە شۆخە عەشقەکەی لەگەڵدا ئاڵوگۆڕ دەکرد و وردە وردە ئاوازی مەقامی ڕەسەنی کوردی لە حەتیل و پووتێ و عەبەی چایەچی فێردەبوو و بەعیشقی وارێی دۆستی ناسک و نازداری پەرەی بە ئاوازەکانی دەدا کاتێکیش کە وارێی نابێ بە خێزانی ئەو و بەنابەدڵی باوکی دەیداتە خزمێکی خۆی ئەو مەقامانەی پەردەیەکی خەماوییان بەسەردا ھەڵدەکێشرێ سێوە لەسەرەخۆ ھونەری مەقامەکانی بەرزکردەوە تاکو بووە میراتگری مەقامزانەکانی شاری کۆیە بەڵام کت و مت ھەمان ڕێبازی ئەوانی نەگرت بەڵکو خۆی بووە خاوەن ڕێبازێکی ھونەریی مەقامی ڕەسەنی کوردی چونکە دەنگێکی خۆش و قەبەی لەباری ھەبوو ھەستێکی ناسکی مۆسیقایی لەلاخولقابوو بە ھەوڵدانێکی کەم توانی خۆی بکاتە ئاشنای مۆسیقای ڕۆژھەڵاتی و لەکاتی گۆرانیی گوتن دا دەیزانی لەکوێ دەست پێ بکات و لەکوێش بوەستێ بەندو ئاوازی مەقامەکانی سێوە لەسەرچاوەیەکی سازگاری کوردەوارییەوە ھەڵقوڵابوون و بەزۆری لە گیروگرفتەکانی لاوان و ئەڤین و ڕاستگۆیی و سرووشتی خاکی کوردستانەوە دەدوێن و لەزۆر شوێندا لەبازنەی کات و ڕۆژگار دەچنە دەرەوە تاکو بۆ ھەموو دەورو سەردەمێکی مرۆڤی کورد بدەن گۆرانیی ڕەسەنی کوردی دەدرێتە پێنووس سێوە بووە مەقامزانێکی بەدەستەڵات چونکە ھەروەک لە ئاوازی کۆن شارەزابوو لە داھێنانی ئاوازی نوێ و تازەکردنەوەی ئاوازی کۆنیش شارەزاتر بوو بۆیە لەکاتی مەقامبێژیدا ھەمیشە زاڵ بوو بەسەر ئاوازی مەقامەکانی دا و بە بەھرەی ھونەریی خۆی دەستکاریی تێدا دەکردن بەبێ ئەوەی لە سنووری گشتی بنەما سەرەکییەکانی ئەو مەقامانە دەرچێت بەکەمێک سەرنجدانی دەقی بەندو بەیتەکانی مەقامەکانی و ھەڵسەنگاندیان لەڕووی وێژەی و ھونەرییەوە ئەم ڕاستییانەی خوارەوە ئاشکرا دەبێت بابەتەکانی ھەموویان لە کۆمەڵگای کوردەوارییەوە ھەڵقوڵاون و بۆ کورد گوتراون و پڕن لە ووشەی ناسکی خۆشەویستی و ئەڤین و سوارچاکی و ئازایەتی و وەفاداری و مەردایەتی مەقامەکانی بەدەقی وێژەی و ئاوازەوە لەناو ئاووھەوایەکی سازگاری کوردستانەوە خولقاوە سیمفۆنیا و تۆمارێکی ڕووداوە کۆمەڵایەتی و ڕامیارییەکانی کۆمەڵی کوردەوارین و بەپێی قۆناغی ژیانی خەڵکەکە خولقاون شاعیری میللی و فۆلکلۆریی بەیت و بەندەکانی لە دەربڕینی ڕەوانبێژیدا بۆ دەرخستنی جوانیی ئافرەت تا کارمامزی مل و بە قەرێتە و قورینگی گەردەن بەرز و سەقەری باڵەبان و کەوی وڵاتەکەی خۆی ھەبووبێ بەگیانەوەری دوورە وڵاتی وەک زەرافەو کەنگەر و تاووسی نەچوواندووە شاعیری دەقەکانی گۆرانی و مەقامەکانی لەپێدا ھەڵدانی ھەرشتێک جوانترین و زیندووترین چەشن و ئەندامی ھەڵبژاردووە لە دەربڕینی جوانیی ئافرەتدا کەوتووەتە باسکردنی ئەو ئەندامانەی کە دەبنە پێوانەی جوانی و شۆخ و شەنگی مێینە لەبەرچاوی نێرینەی جوانیی پەرستدا ھەر لە بەژن و باڵای بەرز و سنگی سپی و مەمکی فنجانی و گەردنی زەرد و چاوای بەڵەکەوە بگرە تا دەگاتە برژانگ و برۆی ڕەشو چاوی وەک چاوی سەقەری باڵەبان و دوگمەی سینگ مەمکان و قۆڵ و باونجی کچی شەنگ و شۆڕی نازداری کوردان دانەرانی ئەو دەقانەی مەقامەکان وەستایانە سوودیان لە کەلەپووری ئایینی و نەتەوایەتی کورد وەرگرتووە ھەروەک لەدەقی بەندەکانی مەقامی سەحەر و گورێ و کراسی شەنگ مێرەم دا گەلێک نیشانەی ئایینی وەک نەفخی سوور و گفتوگۆی حەزرەتی مووسا لەگەڵ باری تەعالا و شەیتانی لەعین و نیشانەی کوردی وەک مەم و زین و بەکر مەر گەوەر و عەلی بەگی داسنی و گەلێ نیشانەی دیکە و بەمانە ڕەسەنایەتییەکی تەواویان داوە بەمەقامەکانی سێوە عەزیز شاھرۆخ گۆرانیبێژی بەناوبانگی کوردی لە دایک بووی مەھابادە عەزیز شاهرۆخ لە ساڵی هەتاوی لە گەڕەکی قەبران شەقامی وەفایی له شاری مەهاباد لە دایک بووه خوێندنی لە ساڵی ی هەتاوی تەواو کردووە و بۆتە مامۆستا لە ساڵی ی هەتاوی چالاکی هونەری خۆی دەست پێ کردووە بەرهەمە هونەریەکانی ئەو هونەرمەندە لە ئاڵبۆم پێک هاتوە کە بە هاوکاری ماموستایانێک وەک عەندەلیبی موجتەبا میرزادە سەعیدی فەرج پوری و مەهدی خەجەندی بە رێزی بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندە زیاد بووە عەزیز شاهرۆخ جگە لە گۆرانی فلکلۆری کوردەواری شێعری زۆربەی گۆرانیەکانی خۆی دەنوسێ عەزیز شاهرۆخ جگە لە هونەری گۆرانی شێعریش دەنووسێت بەرهەمی ئەشعاری عەزیز شاهرۆخ ئێستا چاپ و بڵاو نەکراوەتەوە هەروەها لە ساڵی دا ئەدەبیانی زاراوەی کوردی کۆ کردۆتەوە کە بە پشتیوانی کاک نێچیرڤان بارزانی لە دەسگای ئاراس چاپ و بڵاو کراوەتەوە عەزیز شاهرۆخ بە دانانی کۆنسێرت لە وڵاتانی ئوروپایی موزیکی رەسەنی فلکلۆری کوردی بە گوێ جێهانیان ناساند شارام نازری لەدایکبووی ی شوباتی مۆسیقازانێکی دیاری بە ڕەچەڵەک کوردی خەڵکی کرماشانە کریسچن ساینس مۆنیتەر نازناوی پاڤارۆتیی ئێران ی داوەتێ شارام نازری لە ی شوباتی لە کۆڵانی یەخچاڵی گەڕەکی بەرزەدەماخی کرماشان لە خێزانێکی کورددا لەدایکبووە کە ئاشنای شیعر و مۆسیقا بوون لەلایەن دایکییەوە ئاشنای مۆسیقا و شیعر بووە باوکیشی دەنگێکی خۆشی ھەبووە و لەگەڵ شارەزایی لە گۆشە و ڕەدیفەکانی میلۆدیی ئێرانی سێتاریشی ژەنیوە باوکی کەڵکی لە شێوازە پێشینەکان و گۆرانیبێژانی ئەو دەڤەرە وەرگرتووە بە تایبەتیش شێخ داوودی مامۆستا پەروێز خان پوورنازری ناسراو بە حاجی خان گەورەی ئەو خێزانە بووە و لە قوتابییەکانی دەروێش خان و کۆلۆنێڵ وەزیری بووە زۆربەی شارەزایانی مۆسیقای کرماشان لەسەر دەستی ئەو فێری نۆتە و مۆسیقای سونەتیی ئێرانی بوون بەھۆی ئەمەوە شارام نازری توانی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا یەکەم بەرنامەی ھونەریی خۆی لە ڕادیۆی کرماشان پێشکەش بکات لە تەمەنی ساڵیشدا توانی چەند بەرنامەیەکی تری مۆسیقیی پێشکەش بکات ئەحمەد مەحموود یان ئەحەی خولە سنەیی ناسراو بە ئەحمەد شەماڵ لەدایکبووی لە سلێمانی عێراق مردووی ی نیسانی لە سلێمانی عێراق گۆرانیبێژێکی کورد بوو کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن و بەھۆی کاری کاروانچێتییەوە باوک و باپیری لە شاری سنەوە ھاتونەتە شاری سلێمانی بۆیە بە ئەحەی خولەسنەیی ناسراوە دواتر و ھەر لەو شارە نیشتەجێبوون ئەحمەد شەماڵ ساڵی لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی لەدایک بووە لە خێزانێکی ھەژار و دەستکورت لەدایکبووە لەسەرەتادا دەخرێتە حوجرە بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز کە ئەو کات حوجرەکان برەوێک چی زۆریان ھەبووە لەبەر ھەژاری وازی لە خوێندن ھێناوە و دەستی بە کارکردن کردووە و ئاوارەی شاران بووە خەم و کەسەر و مەینەت دەبێتە بەشێک لە ژیانی ئەم ھونەرمەندە ھەر لە سلێمانی ژنی ھێناوە و چەند منداڵێکی خستووەتەوە کە ئەوانیش جەمال و جەلال و جەزا و شەماڵ و ناسک و بەناز یان ناوە لە ساڵی دا دەستی بە کاری ھونەری کردووە پاش ئەوەی کە خەڵک وردە وردە گوێبیستی دەنگی ئەو ھونەرمەندە دەبن وای لێ دێ خەڵکانێکی زۆر خۆشیان بووێت لەگەڵ زۆربەی ھونەرمەندەکانی ئەو سەردەمە گۆرانی گوتووە وەکوو محەممەد ماملێ حەسەن زیرەک و عەلی مەردان زۆرن ئەو کەسانەی کە بە ئامێرە مۆسیقییەکانیان یارمەتییان داوە وەک ھونەرمەندان سمکۆ و بەساز ئومێد ڕەحیم بە نەی و ئیسماعیل بە زەڕب و عوسمان کە برای ھونەرمەندە بەلێدانی زەڕب ئەحمەد شەماڵ دۆستایەتییەکی نزیکی لەگەڵ ھونەرمەند حەسەن زیرەکدا ھەبووە و وەک خۆی گوتوویەتی ھەر کاتێ زیرەک سەردانی باشووری کوردستان بکردایە سەری لە ئێمەش دەدا و ماوەیەک لەلامان دەمایەوە و چەندین ئاھەنگمان بەیەکەوە دەگێڕا بەڵام بەداخەوە ئەو ئاھەنگانە تۆمار نەکراون شەماڵ لە یەکێک لە ئاھەنگەکانیدا بەم شێوەیە باسی ھونەرەکەی زیرەک دەکات و دەڵێت ئەم ھونەرمەندە گۆرانییەکانی باسی ژیانی خۆی دەکات و زۆر لە گۆرانییەکانی ڕەنگدانەوەی ژیانی خۆیەتی و چەند چیڕۆکێکی ھەیە و لە شانۆی مەتەدا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت حەیرانبێژ بووە ھەرچەندە ئەم ھونەرمەندە لە ژیاندا گرنگی پێنەدراوە و دەبینین لە ماڵاندا کارە ھونەرییەکانی ئەنجامداوە بەڵام بەو شێوەیەش توانی ئەستێرەیەکی گەش بێت لە ئاسمانی مۆسیقا و ھونەری کوردیدا ئەگەر بۆ ساتێک گوێمان لە دەنگی خۆشی و گۆرانییەکانی ئەم ھونەرمەندە گرتبێت ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە لە چ ڕەوشێکدا ژیاوە و چەندە ھەژار بووە و ھەر ئەم ھەژارییەش وای کرد کە گۆرانی بڵێ و ھەمیشە گلەیی لە چارەنووسی خۆی و سکاڵای لە چەرخی گەردوون کردووە وەک دەڵێ جگە لەوەی کە گۆرانییەکانی ڕەنگدانەوەی ژیانی خۆیەتی لەگەڵ ئەمەشدا گۆرانی بۆ ئەوینداران و سروشتی کوردستان گوتووە و کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە لە ژیانی دا گەلێ کاری وەک توتنچێتی و کاروانچێتی و حەماڵ و شوانی کردووە و ژیانی ھەمیشە پڕبووە لە دەرد و کەسەر و ناخۆشی بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لەنێو خەڵکی بە قسەخۆش ناوبانگی دەرکردووە و ھەمیشە قسەی خۆشی لەسەر زاری بووە بۆیە خەڵکانێکی زۆر خۆشیان ویستووە و ھەمیشە سەردانیان کردووە بەڵام لەو سەردەمەدا ھونەر نرخی کەمبووە و بەشێوەیەکی زۆر ناشیرین سەیرکراوە و بەگۆرانیبێژ گوتراوە لۆتی بۆیە ئەمەش ئازاری زۆری دەروونی ھونەرمەندیان دەدا ھەر بۆیە شەماڵ دەڵێ بەڵێ ئەمەش وەڵامی شەماڵ بوو بۆ ئەو کەسانەی کە بەو شێوەیە لە ھونەر و ھونەرمەندیان دەڕوانی بەڵام شەماڵ بە قسە و قسەڵۆکەکانی خەڵک سارد نەبوویەوە و ھەروەک خۆی دەڵێ ھەرکەسێ قسەم بۆ بکا گوێزم بۆ ھەڵدەدا بەسەر گومەزا ساڵی لە یادی ساڵڕۆژی مردنی شەماڵ تەھا ڕەسوڵ پەیکەرێکی بۆ شەماڵ دروست کرد کە لە زێدی شەماڵ لە گەڕەکی چوارباخ دانرا بەداخەوە ئەم ھونەرمەندە لە ی نیسانی بەھۆی نەخۆشییەوە بۆ دواجار لە شاری سلێمانی ماڵئاوای لە ژیان کرد و چووە دنیای نەمرانەوە درود بۆ ڕۆحی پاک و بێگەردی ئەحمەد شەماڵی ھونەرمەند تایەر تۆفیق ناوی گورانیبێژێکی کورد زمانە تایەر تۆفیق لە ساڵی ز دا لەشاری کۆیە ھاتۆتە دنیاوە لەباوەشی خێزانێکی ھەژار چاوی کردۆتەوە و خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووە و لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەمەوە لەو کاتەی کە قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە بەھرەی گۆرانیبێژی لە لا تەقیوەتەوە و بووەتە سروودبێژێکی دەنگخۆش و مامۆستاکانی ھانیان داوە سروود و گۆرانی بڵێ لەرێکەوتی تایەر تۆفیقی گۆرانیبێژی کورد لە تەمەنی ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە شاری کۆیە بە خاک سپێردرا تایەر تۆفیق لەسەرەتای ژیانی ھونەریدا کەوتووەتە بەر کاریگەریی گۆرانیبێژە لێھاتووەکانی ئەوسای کۆیە وەک سێوە و مەلا ئەسعەد و سوودێکی زۆریشی لە ھونەرمەند ئەحمەدی حەمە مەلا وەرگرتووە بەڵام کاتێک کە بازووی ھونەری گۆرانی گوتنی بەھێز بووە ھەوڵی داوە دەنگ و ڕێبازی تایبەتی خۆی ھەبێ و لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابووردووەوە بووەتە گۆرانیبێژێکی خاوەن دەنگ و ڕێبازی تایبەتی خۆی تایەر تۆفیق لە ساڵی ی ز ەوە بووەتە سەر دەستەی مەقامبێژانی سەر شانۆی ئاھەنگەکانی نەورۆزی کورد و گەلێک گۆرانی نیشتمانی و نەتەوەیی بە دەنگە خۆشەکەی چڕیوە و گوێگرانی سەرسام کردووە چونکە ھەم خاوەن دەنگێکی زوڵاڵی دڵکێش بووە و ھەم باشترین دەقی شاعیرە مەزنەکانی کوردی بۆ ئاوازەکانی ھەڵبژاردووە تایەر تۆفیق شیعری شاعیرانی زۆری کردوە بە گۆرانی وەکوو و شاعیریرانی تر وەکوو مستەفا بەگی کوردی سافیی ھیرانی تایەر بەگی جاف عوسمان عەونی ھەژار ھێمن گۆران مەدھۆش دڵدار دڵزار مەجید ئاسنگەر بێخود و شارەزا عەلی ئەسغەر کوڕی سەید نیزامەدین کوڕی سەید جامی کوڕی سەید موحەممەد جەواد کوڕی سەید ئیبراھیم ناسراو بە سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی یە سنەیی سەی ئەسکەر یەکێ لە گۆرانیبێژ و مەقامبێژە مەزنەکانی کوردە رەگەز و ڕیشەی بنەماڵەی سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی دەچێتەوە سەر سەید عەلی ھەمەدانی برای بابا تاهیری هەمەدانی شاعیری گەورەو و ناسراو سەید عەلی ئەسغەر لە ساڵی ز دا لە گوندی سەڵوات ئاوای نزیک شاری سنە ھاتوووەتە دونیا نازناوی کوردستانیش لە ناوی دا مەبەست شار و پارێزگای سنەیە لە تەمەنی نزیک ساڵی دا ژنی ھێناوە و ناوی ژنەکەشی ماھ شەرەف خانم بوووە لە ساڵی ز یەکەم کوڕیان بەناو عەبدولئەحەد لە دایک دەبێ و ئەم کوڕە تا ساڵی ز ژیاوە لە ساڵی ز کوڕی دوووەمیان لە دایک دەبێ و ناوی دەنن مەسیح سەید مەسیح ھەر لە مناڵی دا دەمرێت سەید عەلی ئەشرەف ناوی کوڕی سێیەمی سەید عەلی ئەسغەرە کە تا ساڵی ز ژیاوە ھەروەھا سەید عەلی ئەسغەر دوو کچی بە ناوی زەھرا زارا و شەرافەت ببوە سەید عەلی ئەسغەر لە شوباتی ساڵی ز کۆچی دوایی کردوووە و ھەر لە گۆڕستانی سەڵوات ئاوا دا نێژراوە مەم و زین چیرۆکی ئەوینداریی دڵتەزێنی کوڕێک بە ناوی مەم و کچێک بە ناوی زینە کە ئەحمەدی خانی شاعیری کورد لە ساڵی لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستیدا بە شێوەزاری کورمانجی کردوویەتی بە مەسنەوییەکی بەنرخ و درێژ خانی ڕوداوەکانی ناو داستانەکەی سەر لەنوو بەزیاتر لە دێر ھۆنراوە داڕشتەوە مەم و زینی ئەحمەدی خانی یەکێک لە بەرھەمە گرینگەکانی وێژەی کلاسیکی زمانی کوردییە یەکەم جار لە لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە ھەژار شاعیر و نووسەری کورد ھەر بە ھۆنراوە وەریگێڕاوەتەوە بۆ زاری موکریانی لە ئێستادا گۆڕ و مەزارگەی مەم و زین لە بۆتان بۆتە شوێنێکی دیاری گەشتیاری لەو شارە ساڵی لە تورکیا فیلمێک لەم چیرۆکە دروست کرا کە دەرھێنەری بوو و بەھۆی قەدەغە بوونی بەکارھێنانی کوردی لەو سەردەمەدا بە زمانی تورکی دروستکرا ئەم فیلمە بە نیشاندانی ئێوارەیەکی نەورۆزەوە دەست پێدەکات کە پیرەپیاوێکی کورد خەریکە چیرۆکی مەم و زین دەگێڕەتەوە بۆ لاوانی گوندەکە پاشان فیلمەکە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی ڕوودانی چیرۆکەکە ئەم فیلمە لە دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندن لە ساڵی بەشداریی کرد لە ساڵی لە کەناڵی کوردستان تیڤی زنجیرەی تەلەفزیۆنی مەمی ئالان پەخشکرا کە لە چیڕۆکی مەم و زین وەرگیرابوو زنجیرەکە لەلایەن ناسر حەسەن کاری دەرھێنانی بۆ کرا زینەدین میری بۆتان دوو خوشکی ھەیە بە ناوەکانی زین و ستی کە لە جوانیدا بەناوبانگن تاجدین یەکێک لە پیاوانی ژێردەستی میرە کە زۆر لایدا خۆشەویستە تاجدین برادەرێکی ھەیە کە لە برا نزیکترە پێی و ناوی مەم ە ئێوارەیەکی نەورۆز کە ھەموو خەڵکی گوندەکە لە دەرن و خەریکی جەژن و گۆبەندن مەم و تاجدین جلی کچانە لەبەر دەکەن زین و ستیش جلی کوڕان لە بەردەکەن و تاجدین و مەم دەیانەوێ پێکەوە بڕۆنە داوای ستی و زین بەڵام پێیان دەڵێن کە بەیەک جار دوو کچی ماڵێ بە شوو نادرێن مەم و تاجدین بڕیار دەدەن کە سەرەتا تاجدین بڕواتە خوازبێنیی و پاشان مەم میری بۆتان لە خوازبێنیی تاجدین خۆشحاڵ دەبێ و ستی و تاجدین زەماوەند دەکەن دوای دەمێک ڕۆژێک میر دەچێ بۆ ڕاو و بە ھەموو خەڵکی گوندەکە دەڵێ لەگەڵیدا بێنە دەرەوە مەم و زینیش کە ماوەیەکە لە یەک دوور کەوتوون و لە عیشقی یەکدا دەسووتن لە باخی میردا یەکتر دەبینن ئێوارە کە میر و ڕاوکەران دێنەوە بەسەریاندا دێن کە بە ھێژایی تاجدینەوە میر ئاگادار نابێ بەڵام پاش ماوەیەک بەکۆ بەکر وەزیری زاڵم و دڵپیسی میر ڕازەکە لای میر ئاشکرا دەکات ماوەیەک مەم لە گرتووخانە دەبێ تاجدین و براکانی بۆ شفاعەت دەچن بۆ لای میر میر دەڵێت بەڵام پێش ئەوەی ھەواڵی بەخشینی میر بگات بە مەم بەکۆ ژارئاوی پێدەدات کاتێک زین ھەواڵەکە دێنێت بۆ مەم مەم گیانی تیا نەماوە مەم ئەوەندە نامێنێت و لە ئامێزی زیندا دەمرێ زین بەزەیی بە بەکۆدا دێ و ئازاوی دەکات زین لە شینی مەمدا خۆی دەکوژێ و تاجدینیش بەکۆ دەکوژێ مەم و زین لەپاڵ یەکدا و بەکۆش لە خواری ئەواندا دەنێژن وەکو چۆن دەڵێت تەموورە ھەروەھا تەنبوور تەموور تەمبوور تەمیرە یان تەمرە ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ درێژ پێکھاتووە کە چوار تاڵ ژێی بە سەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت تەموورە سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باوە شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن ئەوترێ کە تەموورە تەڵموور بوە کە بە واتای تەلێکە کە مووری پێ بکرێ واتە تەل موور موور شێوە ئاوازێکە بۆ شین گێڕی سەبارەت بە ناوی ئەم ئامێرە ڕوانگەی جیاواز ھەیە لە ھاتووە کە وشەی تەموورە لەگەڵ دەرباز بوونی زەمان بە وشەکانی پاندۆرا پاندۆلا و ماندۆرا و ماندۆلا و ماندۆلین دەر ھاتوە لە زمانی کوردی و لە ناو کوردان دا تەموورە بە چەن ئامێری جیاواز دەبێژرێت بە سەرنجدان لەسەر ئەو پەیکەرە ژەنیارانەی لە ئیلام دۆزراوەتەوە تێ دەگەین کە مێژووی بوونی ئەم ئامێرە دەگاتە زۆرتر لە ساڵ پێش ئێستا هەڵبەت ئەو سازە هەر دیار نیە چ سازێکە بەڵام لە تەموورە دەچێ بە شێوەیەکی گشتی لە بەڵگە مێژووییەکان دا لە جۆر تەموورە ناو براوە فارابی لە کتێبی الموسیقی الکبیر لە تەموورەی بەغدادی و تەموورەی خوراسانی ناو دەبات شێخ ئەمیری سەحەری عابدینی باباناوسی سارۆخانی چەپی قەتار شاخوشین جڵەوشاھی فەتاح پاشایی ھەڵپەڕکێ تەرز ژەنراوەکانی سەید خەلیل عالی نژاد کە ھێشتا بەر گوێی خەڵک نەکەوتووە لە دوامین ئاسەوارەکانی زنجیرەی عیرفانی ھونەری کوردستانە کە تێیدا دابی کۆن و داھێنانی نوێ بە شێوەیەکی سیحراوی یەکانگیر بووە ئەسەدوڵای فەرمانی دانیشتووی گەھوارە لە بەناوبانگترین دروستکەرانی تەموورە بوو کە لە سەردەمی قاجارەوە تا ئێستا بەم کارە پەرژاوە سەعید زوننووری لە شاری سەحنە کۆساری کۆساری شاعیرێکی کوردی خەڵکی ڕانیە بووە لەگەڕەکی قەڵات لەدایک بووە لە کۆتای ساڵانی یەکەم شیعری خۆی دەنوسێت بە ناوی نیگاری خودان دەورێکی بەرچاوی ھەبووە لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی دا و لە بڵندگۆی مزگەوتی گەورەی ڕانیە شیعرە پڕ لە جۆش و خرۆشەکانی بەسەر جەماوەری ڕاپەڕیودا دەخوێندەوە لەساڵی ھەندێک لە شیعرەکانی لە کاسێتێکدا بە دەنگی خۆی بەناوی سەدای کۆساری تۆمار دەکات بەشی دووەمی لە سالی بڵاوکردەوە لە ی کانوونی یەکەمی دا و لە تەمەنی ساڵی شەھیدکرا کۆساری توانایەکی بەرزی ھەبووە لە زمانی کوردی و بە تایبەتی قەیدەکانی شایەتی ھەست ناسکی و باڵا دەستی کۆسارین لە وێنەی شیعری و ھونەری ڕەوانبێژی کۆساری شیعرەکانی مۆرکێکی تایبەت بەخۆیان ھەیە کە سەرەڕای تێڕوانینی جوانی بۆ سروشت و جوانی مرۆڤ جوامێری باڵادەستی بەسەر زمان و یاریکردن بە وشە ھەڵقوڵاوی رەوانی ھەستی پاکن کۆساری توانایەکی سەرسوڕھێنەری ھەبووە لە ئیلقای شیعر و جۆش و خرۆشی ئەخستە نێو ھەموو گوێگرانی لە ھەر کوێیەک شیعری خوێندبێتەوە دیوانێکی ھەیە کە دوای خۆی چاپکراوە لە قەیدەکانی مانگ گیران قەڵەمی ڕاستگۆ پرسە ولیەم یوحەننا لەدایکبووی مردووی ی ئەیلوولی مۆسیقار و ھونەرمەندی بەناوبانگی کورد بوو ولیەم یوحەننا لە ساڵی لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی ھاتۆتە ژیانەوە ساڵی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی بەغدای بەسەرکەوتوویی تەواوکردووە لە ساڵەکانی پەنجاکانەوە بۆتە مامۆستا و زۆر ھونەرمەندی گەورەو ناسراوی ھونەری کوردیی بەسەرپەرشتی ئەو فێری مۆسیقا بوون دیارترینیان مامۆستایان ئەنوەر قەرەداغی خالید سەرکار محەممەد ئەمین حوسێن و فڕەنسیس داودن ھەر لەپەنجاکاندا لەگەڵ ھونەرمەندان قادر دیلان نەجاتی عەبدە حاتەم سەعید و چەندینی دیکە تیپی مۆسیقای مەولەوییان دامەزراندووە و بوونەتە دیارترین گروپی ئەو کاتەی مۆسیقای کوردی ساڵی یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی کورد لە شاری سلێمانی لەکۆتایی شەستەکانیشدا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و بەدرێژایی تەمەنی پڕ لە بەخشیشی ئەو تیپە مامۆستا و ئاوازدانەر بووە و گەلێ لەگوڵە ئاوازەکانی وان بەبەرۆکی گۆرانیبێژە ھونەرمەندەکانی کوردەوە دەیان ساڵ ڕاھێنەری ھونەریی بووە لە مەڵبەندی چالاکیی قوتابخانەکانی سلێمانی و ھەزاران ساتی بەرخی تەمەنی بەفێرکردنی قوتابیان بەسەربردووە ھەروەھا ئاوازی بۆ دەیان کاری شانۆیی داناوە ماوەی چەند ساڵێک بوو دەست و پەنجەی ئەو پیاوە بەھرەدارە بەھۆی نەخۆشییەوە لەژەنینی موزیک کەوتبوون تەنانەت چاوە پڕ لەمیھرەکانی بەقورسی بۆ دەبردرانە دۆست و قوتابی و خۆشەویستانی لەم دوو سێ ساڵەدا بەڕۆح بەرزەفڕ و جەستە ماندووە شادو سەرفراز کرا ئەویش بەڕێزلێنان لەم کەڵە ھونەرمەندە بەدروستکردنی پەیکەرێک لەلایەن ھونەرمەند بەیان مانی یەوە بۆی دروستکرا ئەوەی بەردەم گەلەریی مۆزەخانەی سلێمانی ڕازاندۆتەوە سەرلەبەیانی ڕۆژی ی ئەیلوولی لە شاری سلێمانی ولیەم یوحەننا کۆچی دواییکرد کۆمیسیۆن دەستەیەکی پێشەیی حکوومی سەربەخۆ و بێ لایەنە کەسایەتییەکی مەعنەوییە و دەچێتە ژێر چاودێری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ھێزی ڕەھای یاسای دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و ئەنجام دان و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێساکان و کارڕاییەکانی ھەیە لە سەر ڕاپرسی و ھەڵبژاردنەکان کۆمیسیۆن لایەنی ئامادەو جێ بە جێ کراو و بانگەشەکەرە لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە بۆ ھەر کردارێکی ھەڵبژاردن یان ڕاپرسی کە لە ئێراقدا دەکرێت لە پێناو ئەوەی گەل بە بەشداریکردنی لە دروستکردنی بڕیاردا مافەکانی خۆی بەدەست بێنێت لە ڕێگەی نوێنەرە ھەڵبژێردراوەکانییەوە ئەمجاش دەستاودەستپێکردنی دەسەڵات بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە و دادوەرانە کە مافی ھەموان دەستەبەر بکات یاسای نوێی کۆمیسیۆن ژمارە ساڵی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراقەوە دەرکرا کە کۆمیسیۆن بەرپرس دەکات لە ئامادە و سەرپەرشتیکردن و پلاندانان و جێبەجێکردنی ھەرسێ کرداری ھەڵبژاردن لەکاتی ڕووخانی ڕژێمی پێشوەوە تا ئێستا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بە پێی یاسای ژمارە لە دا دامەزرێنرا بۆ ئەوەی ببێتە تەنھا دەسەڵاتی ھەڵبژاردن لە ئێراقدا سەرچنار یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی دەکەوێتە ڕۆژئاوای شار جاران بەھۆی لاوازی کەرەسەی ھاتوچۆوە و کەمی دانیشتوانی شار سەرچنار جیابوو لە بەشەکانی تری سلێمانی و دەزانرا لەکوێوە بۆ کوێ دەستپێک و کۆتاییەتی ئەمڕۆکە سەرچنار تێکەڵ بووە و لەدەوریا چەندین گەڕەکی تر دروست بوون وەک شەھیدانی سەرچنار گردی سەرچنار ھتد سەرچنار بەیەکێک لە ھاوینەھەوارەکانی عێراق دەژمێردرێت بەھۆی بوونی ئاوی ھەڵقوڵاوی ژێر گرد و بەرزاییەکانی زۆر لە مێژە سەرچنار ئوتێل و شوێنی حەوانەوەی لێدروست کراوە بۆ گەشتیاران شوێنێکی فێنک و خەم ڕەوێن بووە بۆ خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری کە تاکوو ئەمڕۆش کۆتایی ھەفتان خەڵکانێکی زۆر ڕووی لێدەکەن بۆ سەیران سەرچنار چەندجارێک نۆژەنکراوەتەوە و سیمای ناو سەیرانگاکانی دەستکاریی کراون و خۆشکراوە سەرچنار ئاوێکی سروشتی ھەیە کە لەبنی بەرزاییەکانی دەروپشتییەوە ھەڵدەقوڵێت ئەم سەرچاوەیە گرنگییەکی زۆری ھەبووە لە بوژاندنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەدا تاکوو ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاوی شاری سلێمانییە لە ھاویندا ئاستی ئاوەکە زۆر کەم دەبیتەوە و لەم ساڵانەی دوایدا بەھۆی وشکەساڵییەوە لەمانگەکانی وەرزی ھاویندا وشک دەکات لەبەر بوونی شاخی بەردین و بەردەڵان لە سەرچناردا لە ساڵەکانی پەنجاکانی سەدەی پێشوودا رووسەکان کارگەی چیمەنتۆی سەرچنار دروست دەکەن بەھۆی ئەم کارگەیەوە خانو و شوێنی نیشتەجیبوون دابین دەکرێت بۆ کارمەندەکانی لەو دەمەوە سەرچنار بوژاندنەوەی بەخۆیەوە بینیوە ئەم کارگەیە لەسەر بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەساڵی دا داخرا تاکوو ژینگەی ناوچەکە بەپاکی بمێنێتەوە و دیمەنی سەرچنار خۆشتر بێت ئەگەر بمانەوێت دەربارەی ھاوینەھەواری سەرچنار قسە بکەین دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سەرەتاکانی دروستکردنی شاری سلێمانی لە ساڵانی بۆ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان ەوە وەک سەرچاوە مێژووییەکانیش پێماندەڵێن یەکێک لەو ھۆکارانەی وایان لە ئیبراھیم پاشای بابان کردووە کە ئەم شوێنەی ئێستای سلێمانی ھەڵببژێرێت بۆ دروستکردنی شار ھۆکاری تۆبۆگرافی بووە بەو واتایەی لەوسادا مەڵکەندی کراوەتە سێنتەری شار لە دەوروبەری شاریش چەندین سەرچاوەو کانیو مێرگو سەوزایی ھەبووە ھەڵبەت ناودارترینو سەرنجڕاکێشترینی ئەو سەرچاوانە کانی ئاسکانو سەرچنار بوون دیارە سەرچنار ھەر لەگەڵ دروستبوونی شاردا شوێنی پشوودانو کاتبەسەربردنی ئەھلی شارو پیاوماقوڵان بووە بەڵگەی راستیی ئەم بۆچوونەشمان ئەو ئاماژە جوانو گرنگیپێدانەی حەزرەتی نالی یە بە ناوو ئاوی سەرچنار ئەویش لە چامە بەناوبانگەکەی قوربانی تۆزی رێگەتم کە پاش ئەوەی نالی لە ساڵی دەچێت بۆ حەج دواتر بەھۆی داگیرو خاپوورکردنی شار لەلایەن لەشکری عوسمانلییەوە نەگەڕاوەتەوە سلێمانیو لە ئاوارەیی دا ماوەتەوە دواترو لە ساڵی واتا تەنھا ساڵ دوای دروستبوونی شار چامەکە بۆ سالم ی ھاوڕێو ھاودەمی دەنێرێت نالی لە بەیتی ی ئەو چامەیەدا بادی سەبا رادەسپێرێتو پێیدەڵێت ئەمجا مەوەستە تا دەگەییە عەین ی سەرچنار ئاوێکە پڕ لە نارو چنارو گوڵو چنوور چەشمێکە میسلی خۆر کە لە سەد جێ بە رۆشنی فەورانی نوری سافە لەسەر بەردی وەک بکوور یا عەکسی ئاسمانە لە ئاوێنەدا ک وا ئەستێرەکانی رابکشێن وەک شەھابی نوور یا چەشمە ساری خاتری پڕ فەیزی عاریفە یەنبوعی نوورە دابڕژێنێ لە کێوی توور تەنانەت سالم یش لە وەڵامی نالی دا ئاماژە دەدات بە سەرچنارو دەڵێت سووتا دڵم بە حاڵەتی جۆباری سەرچنار لێڵاوە چەشمەساری وەکو چاوی بێ بەسەر ئەو دەشتە جایی یاریی یارانی حوجرە بوو یەکسەر مەقامی رۆمییە ھەروەک تەھی سەقەر ھەڵبەت زۆرن ئەو شاعیرو نووسەرانەی لە دووتوێی بەرھەمەکانیاندا ئاماژەو گرنگییان بە سەرچنار داوە یەکێکی تر لەوانە مامۆستا پیرەمێردی نەمرە لە شیعری لەو دەمەی رۆژ دەگاتە ئێوارھ دا دەڵێت زەمزەمەی بولبولی ئێوارانی نەرمە بارانی ژێر دەوارانی لە نەشئەو بەزمی سەرچنارانی وشکە سۆفی ئەخاتە گۆرانی شیعرێکی تر پێموایە تەخمیسە لەسەر شیعرێکی مامۆستا ئەخۆل کە دەڵێت نامەوێ بۆچیمە ئاھەنگ بەزمو رەزمی سەرچنار چی لە مەی کەم چی لە نەی کەم یا لە نەغمەی عودوتار وەک رەنگدانەوەی سەرچنار لە ھونەری گۆرانیی کوردیشدا لە سەرەتای ساڵانی حەفتای سەدەی رابردوودا یەکێک لە گۆرانییەکانی ھونەرمەندی کۆچکردووی کەرکوک سەلاح داودە زۆر دیار بوو کە دەیوت ئەرێ خۆشە سلێمانی گیانە قەسرو دوکانی ئەوا لەگەڵ سەرچنار بەخوا عەسرو بەیانی یاخود گەنجێک لە بنەماڵەی مامۆستا رەفیق چالاک بەناوی ئاوات چالاک گۆرانییەکی ھەبوو بۆ سەرچنار کە دەیوت سەرچنار وێنەی باخی لوبنانی جگە لەوەی کە سەرچنار سەرچاوەی ئاو بووە بۆ سلێمانی کارگەی چیمەنتۆی تیابووە و ھاوینەھەوارێکی خۆشبووە سەرچنار شوێنێکی ھەستیاربووە بۆ داڵدەدانی پێشمەرگە و پشتیوانی لە شۆڕشی گەلی کورد چونکە ھەڵکەوتی ناوچەکە و لکانی بە دۆڵ و بەرزاییەکانەوە یارمەتی پارتیزانانی داوە لە برەودان بەخەبات و تێکۆشان لڤین دامەزراوەیەکی سەربەخۆی ڕۆژنامەوانییە و بارەگای سەرەکی لە شاری سلێمانییە لە ساڵی دامەزراوە دامەزراوەی لڤین لە سێ بەشی سەرەکی پێک دێت گۆڤاری لڤین گۆڤارێکی سەربەخۆی سیاسییە و ڕۆژ جارێک بە زمانی کوردی دەردەچێت گۆڤاری لڤینی نوێ گۆڤارێکی کۆمەڵایەتیی ھونەرییە مانگانە دەردەچێت ماڵپەڕی لڤینپرێس ماڵپەڕێکی ھەواڵییە لڤین وەکو دامەزراوەیەکی ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ لە ھەرێمی کوردستان یەکەمین دەزگایە کە خاوەنی پەیمانی شەرەفکاری ڕۆژنامەوانی ھەیە و لە ساڵی ەوە ئەو پەیمانەی بڵاوکردۆتەوە و پێکھاتووە لە کۆمەڵێک بنەمای ئیتیکی و ھەموو ڕۆژنامەنووسەکانی دەزگاکە پێیەوە پابەندن وەکو وردی لە ھەواڵ و زانیاری پاراستنی سەرچاوەی زانیاری و بڵاونەکردنەوەی بابەتێک کە لە ڕاستی و دروستی زانیارییەکانی دڵنیا نەبن گۆڤاری لڤین گۆڤارێکی سەربەخۆ و ئازاد و ئەھلییە پشت بە داھاتی خۆی دەبەستێت لە ڕێگەی بەشداریکردن لە پڕۆسەی بەرھەمھێنان و قازانجەوە جەختیش لەسەر بەدواداچوونی ڕووداو و گۆڕانکارییەکان دەکاتەوە و گەیاندنی زانیاریی ورد و دروست بە شێوەیەکی بێلایەن و بە پەیڕەوکردن لە بنەماکانی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بە ئامانجی بەشداریکردن لە پڕۆسەی کامڵکردنی چەمکی ھاوڵاتیبوون و چەسپاندنی سیستەمێکی دیموکراسی و شەفافییەت لە بەڕێوەبردنی دامەزراوە دەوڵەتی و حکومی و تایبەتییەکاندا لە ساڵی ستافی گۆڤاری لڤین ھەڵسان بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی ڕۆژنامەوانی بە ناوی لڤین و گۆڤاری لڤین بووە بەشێک لە دامەزراوەکە لڤین خاوەنی ھیچ ئایدۆلۆژیایەکی تایبەت نییە و بەشێکیش نابێت لە گومانەکانی ھیچ ئایدۆلۆژیایەکی تایبەت کارەکەی ئەوەیە بە خەڵک بڵێت چی ھەیە ھەرگیز بە خەڵک ناڵێت چی بکەن لڤینی نوێ گۆڤارێکی کۆمەڵایەتیی ھونەرییە مانگی جارێک دەردەچێت ماڵپەڕێکی گشتیی ھەواڵییە ھەواڵی ڕۆژانە و ئەو بابەت و دیمانانەی کە لە گۆڤاری لڤین و لڤینی نوێدا ئەنجام دەدرێت تیایدا بڵاودەکرێتەوە ملوانکەی شین ناوی کتێبێکە کە کۆمەڵە شیعرێکی مامۆستا شەریف حسەین پەناھی ی لە خۆی گرتووە پێشەکیی ملوانکەی شین نووسینی مامۆستا ھێمن ە ئەم کتێبە تەنیا بەرھەمی شەریفە کە تا ئێستا چاپ بووە ساڵی ک ە ز شەش کەڕەت لە چاپ دراوە زۆربەی شیعرەکانی ئەم دیوانە شیعرە لە لایەن گۆرانیبێژەکانەوە کراون بە گۆرانی کتێبی ملوانکەی شین بە زمانی فارسی لە لایەن عەبدولڕەحمان فەھیمی وەرگێڕاوەتەوە و لە بڵاوکردنەوەکانی گوفتمان و ئابڕەنگی تاران چاپ کراوەتەوە لە یەکەم لاپەڕەکانی ملوانکەی شین دا وتەکانی مامۆستا ھێمن سەبارەت بە شەریف و کتێبەکەی وەکوو پێشەکی چاپ کراوە ئەمە دەقی ئەو پێشەکییەیە یەکەم جار لە بەزمێکی شاعیرانی مەھاباددا ناسیم و شێعریم بیست و خۆشم ویست دوایەش بۆ رەخنە لێگرتن زۆربەی شێعرەکانی بۆ خوێندمەوە بەڵام من بەش بە حاڵی خۆم خۆشم لێ ھاتن و بۆنی شێعرم لێ کردن خەیاڵی ناسک و ھەستی ھونەرمەندانە و مەزموونی شاعیران ەم تێدا بەدی کرد ھەر کەسە جۆرە بۆچوونێکی لە شێعردا ھەیە من زیاتر لە خەیاڵی ناسک و مەزموونی ورد و نوێ دەگەڕێم تا رواڵەتی جوان و رازاوە و کێش و قافیەی سەیر و سەمەرە یا باشتر بڵێم شێعرم لە نەزم خۆشتر دەوێ شێعرێکم پێ باشترە کە لە دڵەوە ھەڵقوڵێ و بە دڵەوە بنووسێ بەشی زۆری شێعرەکانی شەریف وان سۆز و عاتیفە و کوڵ و کۆی دەروونی خۆنی ھەستی خوێنەر یا گوێگر دەبزوێنن و حاڵەتی شاعیر لە کاتی نووسینی شێعرەکەیدا لە پیاوی ورد دەگەیەنن بە بڕوای من ئەگەر ئەم شاعیرە زیاتر خۆماندوو بکا و پتر ھەوڵ بدا شاعیرێکی نەک باش بەڵکوو گەورەشی لێ پەیدا دەبێ ھونەر سنووری بۆ نییە ھیچ ھونەرمەندێک نەگەیشتووەتە دوندی ھونەر و ناشگاتێ بەڵام ھی وا ھەیە زۆر بەرەو ژوور دەچن وەک تێگەیشتووم شەریف دەزانێ تازە وردە ھەنگاو بەرەو مەنزڵ ھەڵدێنێتەوە بۆیە بە ھیوام زۆر بەرەو ژوور بچێ وا ھەست د ەکەم شەریف وەک من لەو بڕوایە دایە کە شێعر کۆن و نوێی نییە و باش و خراپی ھەیە نەزم نە بە وشەی جوان و وەزنی سەنگین و قافیەی گران دبێتەوە شێعر و شێعریش نە بە وشەی ساکار و کێشی سووک و لە کار نەھێنانی قافیە نزم دەبێتەوە بۆ نەزم شێعر و نەزم دوو جۆرە ھونەرن کە دەبێ خوێنەری ورد حوکمیان لە سەر بدا بەڵام چەن خۆشە شێعر ئەوەندە باش بێ کە ھەم فۆڕمی لێک و لووس و رێک و پێک بێ و ھەم ناوەرۆکی ھەست بزوێن و دڵڕفێن خۆزیا شەریف ئەو ئامۆژگارییانەی ھەمیشە لە پێش چاو بێ ھەرگیز لە شێعری خۆی رازی نەبێ و پێی وابێ کە دەتوانێ لەوەش باشتر شێعر بڵێ تا شێعر دنەی نەدا لە خەوی رائەپەڕێنێ و ھەستی نەبزوێنێ دەست نەداتە قەڵەم ئەوەشی لە بیر بێ کە زمانەکەمان پێویستی بە خزمەت ھەیە و ھەوڵ بدا وشەی رەسەنی کوردی بەکار بێنێ و لە وشەی دەسکرد و داتاشراو بپارێزێ تەنانەت لەکارھێنانی وشەی بێگانەی لە وشەی ناڕەسەنی کوردی پێ باشتر بێ ھیوادارم دیوانی دووەمی ئەم شاعیرە زیاترم رازی بکا زیمێنس ناوی کۆمپانیایەکی فرەنەتەوییە کە لە ساڵی لە لایەن ڤێرنەر فۆن زیمێنس لە بەرلین دامەزرا ساڵی زیمێنس لقێکی کۆمپانیاکەی لە سانکت پیتەرسبورگ دامەزراند لەسەر دەستی کارل لەپاشاندا برایەکی تریان بەڕێوەبردنەکەی گرتە ئەستۆ ئەم لقەی زیمێنس توانیی ساڵی کارگەی دروستکردنی کێبڵ و گەیاندن بنیات بنێت گەشەکردن و گەورەبوونی زیمێنس بەردەوام بوو کە ھەنووکە تەنھا لە ئەڵمانیادا لە جێگە دامەزراوە و بەشی ھەیە لە وڵاتی جیادا بنکە و دامەزراوەی ھەیە کە نزیکەی ھەزار کارمەند سەرژمێری تاکوو سەرەتای کاری تێدا دەکەن لەم ھێندە زیاتر لە ھەزار کارمەندی بەتەنھا لە ئەڵمانیادا دەستبەکارن کە دەکاتە نزیکەی ی کۆی گشتیی ھەموو زیمێنس لە شەش بواری سەرەکیدا ڕۆڵێ خۆی دەبینێت کە لەو بوارانەشەوە گەلێ لق و بەشی توێژینەوە و دروستکردنی تری ھەیە لە ساڵی دا بەسەرمایەی ھاوبەشیی کرد لە دروستکردنی کە کردی بە کۆمپانیای ھاوبەشی زیمێنس نیکسدۆرف بۆ کاری تەکنەلۆژیای زانیارییەکان ئەم دامەزراوە دەیان پرۆژەی دروستکردنی کۆمپیوتەر و نەرمەکاڵای بەرھەم ھێنا ساڵی نیکسدۆرف تەنیا مایەوە و بوو بە دوابەدوای جیابوونەوەی زیمێنس لە نیکسدۆرف ساڵی ڕێککەوتنێک واژۆ کرا لە نێوان فوجیتسوی ئەورووپا فوژیتسو و زیمێنس بەشی بەرھەمھێنانی کۆمپیوتەر لەو کاتەوە وەکوو پرۆژەیەکی ھاوبەش بەڕێوە دەچێت لەنێوان دوو کۆمپانیای ناوبراو دا بۆ دروستکردنی کۆمپیوتەر گەورەترین دامەزراوەی بەرھەمھێنانی کۆمپیوتەرە لە ئەورووپادا و چەندین بەشی ھەیە لە وڵاتی جیاجیادا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاش بەشی ھەیە لە ئامێرێکی بچووکی تاکوو کۆمپیوتەری گەورە ساڵی بەشی کار و خزمەتگوزاریی زیمێنس ـی کڕی کە ھەنووکە بە ڕاژەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری ناسراوە نزیکەی کارمەند کاری تێدا دەکات و بەڕێوبەرایەتیی لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە لە ڕێکەوتی زیمێنس و نۆکیا دامەزراوەیەکی ھاوبەشیان ڕاگەیاند کە بنکەکەی لە فینلەندایە کاری ئەم دامەزراوەیە لەبواری مۆبایل و تۆڕەکەیدا خۆی دەبینێتەوە بەپێی ئەو ئامارەی نۆکیا ئاشکرای کردووە کارمەند لەم دامەزراوەیەدا کار دەکەن سەکاییەکان کۆمەڵە خەڵکێکی کۆچەریی ئاریایی و ئێرانی بوون کە شوێنی نیشتەجێ بوونیان لە باکوورەوە بە دەشتەکانی خوارووی سیبریا لە باشورەوە بە دەریاچەی خەزەر و دەریاچەی ئۆراڵ لە ڕۆژھەڵاتەوە بە تورکستانی چین و لە ڕۆژئاواوە بە ڕوباری دانووب دەگەییشت سەکاییەکان خەڵکێکی شەڕانی بوون و جارجار ھێرشیان دەکردە سەر دراوسێکانیان سەکاییەکان لقێک بوون لە ھیندو ئەوروپاییەکان کە ھەمیشە لە مێژووی کۆنی ئێراندا دیاربوون لە نووسینەکانی ھیرۆدۆت ئەپیکۆر ئەرەستۆ و بەتلیمۆس زانیاری دەربارەی سەکاییەکان ھاتووە سەکاکان دواتر بە پێچەوانی مادەکان و پارسەکان ئایینی زەردەشتیان پەسەند نەکرد سەکایییەکان لە زمانی ئاسوورییەکاندا شکوزیان پێدەوترا و پارسی و ئێرانیییەکانیش سەکایان پێ دەوتن بەو جۆرەی لەسەر بەردی ھەخامنشیەکان ھەڵکۆڵراوە سک یان سکا ناوێکە کە لە زمانی پارسی کۆندا بۆ ئەو سەکاییانە بەکاردەھات کە لە دەروبەری ئاسیای ناوەڕاستدا لەگەڵ ئێرانیەکاندا سەروکارییان ھەبوو ھەڵسوکەوتیان ھەبوو ئەمانە لە نووسینەکانی ھیرۆدۆتدا ناویان بە سکی ھاتووە بۆیە ئەم ناوەیان لێنرابوو چونکە سکی لە زمانی یۆنانیدا بە مانای پیاڵە دێت و ئەمانەش ھەمیشە پیاڵەیەکیان لەگەڵ خۆیاندا ھەڵدەگرت ھەروەھا ھیرۆدۆت دەڵێت کە سەکاییە ئەوروپییەکانی خۆیان بە سکلت ناو دەبرد ھەر ئەم ووشەیە لە زمانە ئەوروپییەکاندا گۆڕاوە بە سیت لە زمانی عەرەبییشدا مێژووناس و جوگرافی ناسەکانی سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئیسلامی پێان دەووتن ساک یان ساس بە تەواوی ڕوون نیە کە سەکاییەکان چ ناوێکیان لە خۆیان ناوە بەڵام گومانی زۆر بەھێز ئەوەیە کە ناویان ھەر سەکە یان سەکا یان شتێکی نزیک بەوە بووە چونکە ئەو ناوانەی لە لایەن نەتەوە جیاوازەکان لە شوێنی جیاجیای جیھانەوە دەربارەی ئەوان بەکارھاتووە ھەموویان لەیەک دەچن لە فەرھەنگی شانامە دا لە ژێر ووشەی سەگسار سگسار دا ھاتووە از مرز و بومھایی کە داھیان در ن جای گرفتند لە نووسراوەکانی ھێرودوتدا ھاتووە سەکاکان چەندین جار ھێرشیان کردە سەر وڵاتی ماد ھووەخشەترە پاشای گەورەی ماد پەیوەندیێکی باشی لە سەردەمی خۆیدا لەگەل پاشای سەکاکان درووستکرد دوای ئەوە بوو توانی شکەست بە ئاشووریەکان بھێنێت سەکاکان وردە وردە بوون بە بەشێک لە ماد ھەر بۆیە بوونە خاوەن شوێنی تایبەت لە ڕۆژھەڵاتی ماد ئەو شوێنە وا بڕوا وایە ناوی شاری سەقز دیاری ئەوانە کە بە سەکز یان سەکاکز ناویان لێ بردووە دیل یەکێکە لە شیعرەکانی دیوان شیعری ملوانکەی شین لە بەرھەمەکانی شەریف بەشێک لەم شیعرە حسەین شەریفی لە ئەلبۆمم دا بە ئاواز گوتوویەتی وەکوو ئاوی بنی گۆمێ کە جێمابێ لە رووبارێ وەکوو بەردی سەری شاخێ کە دانرابێ لە دیوارێ وەکوو کاتێ گەڵای زەردێ دەسی بەربێ لە سەر دارێ دڵم تەنگە لە تەنیایی نە ھاوڕازێ نە خەمخوارێ من ئەو بەردەی گرفتارم کە دیلی چینی دیوارم من ئەو ئاوەی بنی گۆمم کە جێماوم لە رووبارم گەڵای زەردم مەلێ پیرم منم دڵداری زنجیرم لە بیرم دێ کە سی ساڵە لە بەندیخانە یەخسیرم لە تاریکی ژیانم دا لە سووچی سەردی زیندانا بە مۆرەی بەردی ناکامی بە جارێ عومری خۆم دانا بەڵێ ئەو ساتە لاوێ بووم وەلێ ئێستا وەھا پیرم ھەیە جارێ بەسەرھاتی خەمینی خۆم نییە بیرم قەرەوڵ دێت و رادەبرێ شەوانی عومرم ئەژمێرێ شەوێکیش وا منی دیل بە دەستی مردن ئەسپێرێ بەرچاوڕوونی شەفافیەت وەک لە کلتوری ئادەمیزادا بەکاردەھێنرێت مانای کرانەوەیی و پەیوەندیکردن و لێپێچینەوە لەخۆوەدەگرێت بەرچاوڕوونی بە مانا خوازەییەکەی ماناکەی لە زانستی فیزیادا ئەوەیە مادەی دیوەدەر مادەی روون و شوشەییە کە دیوەکەی تری لێیەوە دیارە کاتێک سیستەمە دیموکراسیە لیبرالیەکانی وەک سیستەمی ئەمریکا یاخود فلیپین سیستەمەکانیان ھەنگاوێک بەرەو پێش دەبەن بەرچاوڕوونی وەک ئامرازێکی لێپێچینەوە لەگەڵ بەرپرسە حکومیەکان و لەناوبردنی گەندەڵی بەکار دێنن ھەر کاتێک کۆبوونەوە حکومیەکان بە رووی میدیا و جەماوەر کراوەبوون و بوار بۆ ھەموو کەس فەراھەم بوو بە بودجەی حکومەت و کارنامە داراییەکانی دابچێتەەوە و کاتێک یاسا و رێسا و بڕیارەکان جێگای گفتو گۆ لەسەرکردن ھەڵبگرن ئەوسا ئەو سیستەمانە بە سیستەمی شەفاف دەژمێردرێن و ھەلی کەمتر لەبەردەم حکومەت بۆ خراپی بەکارھێنانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی بەرپرسەکانی دەرەخسێ ناکرێ بەرچاوڕوونی وەک پەیوەندیەکی تاک لایەنە بوونی ھەبێ ئەگەر میدیا و جەماوەر ھەموو ئەو شتانەیان زانی کە لەسەر ھەموو ئاستەکانی حکومەت روو دەدەن ئەوسا زۆر پرسیار و نارازیبوون و پێشنیار لە لایەن میدیاکان و جەماوەر دێنە ئاراوە ئەوسا خەڵکانێک کە بایەخ بە پرسێکی دیاریکراو دەدەن ھەوڵی کارلێکردن لە بڕیارەکانی تایبەت بەو پرسە دەدەن بەرچاوروونی بەشداریکردنێکی رۆژانە لە پرۆسەی سیاسی بە ھۆی میدیاکان و جەماوەر دەخوڵقێنی سیستەمە مۆدێرنەکانی دیموکراسی لە سەر بناغەی ئەمجۆرە بەشداربوونەی خەڵک و میدیاکان بونیات دەنرێن و ھەر کەسێکیش حەز بکات ئەوا چەند رێگەیەک ھەن بۆ کارلێکردن لە بڕیارەکان لەسەر ھەموو ئاستەکانی دەوڵەتدا ھەڵبژاردنەکان و ریفراندۆمەکان چیتر بە تاکە رێگە دانانرێن بۆ ئەوەی جەماوەر حوکمی خۆیانی پێبکەن دیموکراسی بە بێ پچڕان کار دەکات و ھەڵبژاردنەکان لە سیستەمی دیموکراسیدا تەنھا بۆ ھێنانە کایەوەی گۆڕانی مەزن لە رەوتی سیاسەتدا بەکاردێن لە کاتێکدا دەکرێ سیستەمی دیموکراسی لیبراڵ ببێتە حوکمی چینی دەوڵەمەندان کە تیایدا بڕیارەکان لە پشت دەرگا داخراوەکان وەردەگیرێن و بوارێکی زۆر کەم بۆ جەماوەر ھەیە کاریگەریان لەسەر نەخشەکێشانی سیاسەتەکاندا لە ماوەی نێوان ھەڵبژاردنەکاندا ھەبێ ھەر بۆیە دیموکراسی بەشداربووانە زیاتر بە ویستی جەماوەرەوە گرێدراوە دیموکراسیی بەشداربووانە کە لەسەر بناغەی بەرچاوڕوونی و بەشداربوونی رۆژانە بونیات نراوە ماوەی چەندین دەیەیە بە شێوەیەکی رەسمی لە باکوری ئەوروپا بەکار دەھێنرێت و بە رەسمی وەک ئامانجێکی نمونەیی بۆ دەوڵەتانی تری یەکێتی ئەورپا بەکار ھێنراوە ھەرچەندە زۆر لە وڵاتانی جیھان شێوازی کۆنتری دیموکراسی یا حکومڕانیان ھەیە رێوشوێنی بەرچاوروون و شەفاف کۆبونەوەی بە ئاشکرا و راگەیاندنەکانی لەبارەی رێکارە داراییەکانی حکومەت و یاسای ئازادی زانیاریەکان و پێداچونەوە و و ووردبینی بودجە و ھتد دەگرێتەوە لە بوارەکانی سیاسەت و رەوشتناسی و کارزانیدا بیزنس و کارگێڕی و یاسا و ئابوری و کۆمەڵناسی و ھتد دیوەدەری پێچەوانەی نھێنیە کار یا چاڵاکی ئەو کاتە شەفاف روون دەبێت ئەگەر ھەموو زانیاریەکان لەبارەیەوە بەردەست و ئاشکرا بن ھەر بۆیە کە دادگاکان رێگە بە ھاوڵاتیان دەدەن لە دانیشتنەکانیان ئامادە بن و کاتێ بەرز و نزمی نرخەکانی بۆرسەکان لە رۆژنامەکان بڵاو دەکرێنەوە ئەم پرۆسانە پێیان دەگوترێ بەرچاوروونی کاتێک دەسەڵاتی سەربازی پلانەکانی خۆیان بە نھێنی ناو دەبەن ئەوسا بەرچاوڕوونی بوونی نامێنێ ئەم کارەش بە دوو دیوی پۆزەتیڤ و نیکەتیڤ سەیر دەکرێت بەدیوی یەکەم چونکە ئاسایشی نەتەوەیی بە ھێز دەکات و بە دیوی نیگەتیڤیش چونکە دەبێتە ھۆی نھێنیەتی و تەنانەت ھاتنە کایەوەی رژێمێکی سەربازی و دیکتاتۆری بۆ نمونە ھەندێ رێکخراو و تۆڕی وەک و و کۆمەڵەی و پێ لەسەر ئەوە دادەگرن کە نەک تەنھا ئەو زانیاریانەی جێگەی بایەخی کۆمەڵگەن دابین و بەردەست بکرێن بەڵکو دەبێ ھەموو نزیکەی ھەموو ئاستە شاراوەکانی رێکخستن و بڕیار دروستکردن ئاشکرا و راگەیەنراو بن ئەمەش بە بەرچاوروونی رادیکاڵیانە ناودەبرێت ھاوڕێ باخەوان ی شوباتی لە سلێمانی نووسەر لێکۆڵەر و چالاکی سیاسی و چاندیی کوردە ئە جگە لە نووسراوەکان بە ھۆی دامەزراندنی پرۆژەی ئەرشیوی کوردیپێدیا ناسراوەتەوە ھاوڕێ باخەوان لە رۆژی ی شوباتی ساڵی لە گەڕەکی گۆیژە ی شاری سلێمانی لەدایکبووە ھەر لە سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە رشتەی وێژەی تەواو کردووە ساڵی چووەتە بەشی یاسای کۆلیژی یاسا و رامیاریی زانکۆی موسڵ ساڵی بەھۆی بەشدارینەکردن لە راھێنانی ھاوینەی سەربازیی بەعس بۆماوەی ساڵ لە زانکۆ دەردەکرێ و ساڵی دەستیکردەوە بە خوێندن و لە ساڵی دا کۆلیژی یاسای تەواوکردووە ھەر لە ھەمان ساڵیشدا بووەتە پارێزەر و پاش ماوەیەکی کەم وازی لێھێناوە لە تەمەنی منداڵیەوە حەزی لە خوێندنەوە و نووسینی ھەڵبەست کردووە بەڵام تائێستا یەک دێڕە ھۆنراوەی بڵاونەکردووەتەوە ھاوینی بەشێکی ماڵەکەیان سووتاوە و ئەوکاتیش دەفتەری شیعرەکەیشی بووە خۆراکی ئاگر و ئیتر بەلای نووسینی ھەڵبەستدا نەچووەوە پاشتر دەستیکردە خوێندنەوەی چڕی مێژوویی و رامیاری و یەکەمین لێکۆڵینەوەی مێژووییی ساڵی نووسی ئەو لێکۆڵینەوەیە لە دەمەدەمی ئەنفالەکاندا لەگەڵ دەفتەری بیرەرەوەریی پێشمەرگایەتیی لە گوندی شەمە ی شارەزوور شاردەوە و بەڵام پاشان لەناوچوون و ھەرگیز دەستی نەکەوتنەوە لە ناوەڕاستی ھەشتاکانەوە بووەەتە ئەندامی پاسۆک چ وەک رێکخستن چ وەک پێشمەرگە ھەندێک جار زۆر چالاک بووە و ھەندێکجاریش سست بەڵام پێش ئەوەی پاسۆک لەگەڵ ھەندێک حیزبی تردا یەکبگرێت وازی لە پاسۆکایەتی ھێنا رۆژی ی مارتی وڵاتی بەجێھێشت و بەرەو سووریا و پاشان لوبنان کەوتەڕێ و لەکۆتایی ئەوساڵەدا لە وڵاتی ھۆڵاند گیرسایەوە لەوکاتەوە لەگەڵ بەنازی ھاوسەری لەوێ دەژین و کوڕێک و کچێکیان بەناوی میتان و ئارتین ەوە ھەیە ساڵانێکە کارمەندی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و ئێستا لە دادگای لاھای لە بەشی یۆگۆسلاڤیای بەڕێوەبەری داتاکانە ھەروەھا زۆرێک وتار و کورتە لێکۆڵینەوە کە لە رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە کوردی و بیانییەکاندا لە ەوە تاوەکو ئێستا بڵاوکراونەتەوە شێخ ئەحمەدی جزیری ناسراو بە مەلای جزیری لەدایکبووی مردووی شاعیرێکی کلاسیکی کوردە کە بە دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کورمانجی ژووروو سەر بە شێوەزاری بۆتانی دادەنرێت جزیری لە گرنگترین شاعیرانی کلاسیکی کوردە و لەگەڵ ئەحمەدی خانی فەقێ تەیران مەلای باتە بە گرنگترین شاعیرە کۆنەکانی کورمانجی دادەنرێن ئەو دیوانە شیعرێکی بە شێوەزاری کورمانجی لێ بەجێ ماوە ناوی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەممەد جزیرییە وشەی جزیری لە ناویدا ئیشارە بە جزیرەی بۆتان دەکات ساڵی لە جزیرەی بۆتان ھاتووەتە دنیاوە کە سەردەمی ئەمیر شەرەف خانی کوڕی میر ئەبدال بووە لە تەمەنی دە ساڵییەوە لەلای باوکی دەستی بە خوێندن کردووە و پاشان چووەتە لای زانا بەناوبانگەکانی جزیرە و فێری زانست بووە بە فەقێیەتی ھەموو ناوچەکانی جزیرە و ھەکاری و ئامێدی و دیاربەکر و عەمادیە گەڕاوە و لە تەمەنی ساڵیدا ئیجازەی مەلایەتی پێدراوە پاشان بووەتە مەلا و زۆربەی کاتی بۆ وانەوتنەوە تەرخان کردووە شێخ محەمەدی باوکی لە بنەماڵەیەکی شێخی بەرماڵی بووە و زۆر حەزی بە خوێندەواری کردووە لە پەرتووکی مێژوی کورد و کوردستانی ئەمین زەکی بەگدا ھاتووە مەلای جزیری ناوی شێخ ئەحمەدە و لە جزیرەی ئیبن عمر لە نیوەی دوایی سەدەی شەشەمی ھیجری لە دەوری عیمادەدین حاکمی موسڵدا ژیاوە مەلای جزیری سۆفی و لەسەر ڕێبازی نەقشبەندی بووە وەک زانایانی سەردەمی خۆی دەربارەی لێکدانەوەی قورئان و فەلسەفە و ئەستێرەناسی و کیمیا و فیزیک و پزیشکی خوێندەواریی ھەبووە ھەروەھا زمانەکانی فارسی و عەرەبی و تورکی بەباشی زانیوە مەلای جزیری ساڵی لە جزیرەی بۆتان کۆچی دوایی کردووە لەبەر ئەوەی لە شاری جەزیرەی بۆتان لەدایک بووە نازناوی جەزیرەیان خستووەتە پاڵی بەڵام خۆی لە ھەڵبەستەکانیدا نازناوی مەلا و مەلێ بەکار دەھێنێت لە بڕێک شوێندا نازناوی نیشان بووە لە ھێندێک لە شێعرەکانیشیدا لە ئەحمەد واتە ناوە ڕاستییەکەی خۆی کەڵکی وەرگرتووە زۆربەی زۆری شیعرەکانی ڕەوانن دەربارەی دڵداری و تەسەوف و ڕاستی و خواپەرستی و ستایشی سروشتن جگە لەمە مەلا وتووێژی شیعریی لەگەڵ میرعیمادەدینی جزیری و فەقێ تەیراندا ھەیە مەلای جزیری خۆی بە شاعیری بۆتان و ھەموو کوردستان زانیوە و لە بەیتێکدا وتوویەتی دیوانی مەلای جزیری شیعرەکانی مەلای جزیری تێدایە کە بە زاراوەی کورمانجییە ڕۆژھەڵاتناسی ئەڵمانی مارتین ھارتمان لە ساڵی دیوانەکەی مەلای جزیری لە بەرلین و ھەولێر و بەغدا و تاران و قامشلۆ چاپ کراون و خۆی پێشەکی بۆ نووسیوە و لە چاپەکەی قامیشلۆ دا دیوانەکەی بە زمانی عەرەبی لێکدراوەتەوە ھەژار ئەم دیوانە شیعرەی بە سۆرانی شەرح کردوە قاڵبی شیعرەکانی جزیری بە زۆری غەزەلن ئەو ھەروەھا تەرجیعبەند و چوارینە و موەششەحی ئەندەلۆسیی شی ھەیە کێشی شیعرەکانی بە زۆری عەرووزین میرزا عەبدوڕڕەحیم سابڵاغی ناسراو به وەفایی شاعیری به ناوبانگی کورد ساڵی ی ھەتاوی له شاری مەهاباد لەدایکبووە وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە وەفایی فیزی زل بووە زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووە موچەی فەقێیاتی نەویستووە شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری وەفایی بەدڵ بووە لەو ڕێگەیەوە ناسیویەتی خۆشی ویستووە لەبەر ئەوە لێی نزیک بۆتەوە ماوەیێکی درێژ لای ژیاوە شیعری بۆ خوێندۆتەوە سکرتێرییەتی نووسینی بۆ کردووە و کاروباری خوێندەواری بۆ بەڕێوە بردووە وەک لە ژیانی شاعیر دەردەکەوێ چوونە حەج لە لای جۆرە ئارەزووێکی لا درووست بووە لە وانەیە بەھۆی ھەڵوێستی بەرامبەر ئایین و حەزکردن بەگەشت ئەم ئارەزووەی لا درووست بووبێ لەدوا گەشتیدا بۆ سلێمانی لەساڵی ز وا دەردەکەوێ ماوەیێک تێیدا ژیاوە و لەساڵی ز حەجی سێیەمی کردووە قسەی واش ھەیە لە ساڵی ز لە گەڵ شێخ سەعید حەفید چووە بۆ ئیستانبول و لەوێوە لەگەڵی ڕووی کردۆتە وڵاتی حیجاز ھەرچۆنێبێ وەفایی لەگەڵ کاروانی شێخ سەعیدی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و شێخ مستەفای شێخ عەبدولسەمەدی قازی و حاجی تۆفیقی پیرەمێرد چووه بۆ حەج ئەگەر ھەمووشیان لەو کاروانە دا نەبووبن لەڕێگەی گەڕانەوە ئەو کەسانە پێکەوە گەڕاونەتەوە لە سارای عەرەبستان لە سەردەمی گەڕانەوەی ئەو حاجیانە وەفایی تووشی نەخۆشی زەحیری دەبێ مەرگ ماوەی نادا و ئەنجام لەو وڵاتە دوورەدا کۆچی دوایی دەکا و لە ناو لمی بادیەی عێراق یا بیابانی شام لە لایەن ھەواڵەکانییەوە لە ساڵی ز دوور لە نیشتمان بەخاک دەسپێردرێ پیرەمێرد دەڵێ بەدەستی خۆم لە بیابان وەفاییم ناشتووە پاش تێپهڕبوونی ساڵ بهسهر كۆچی دوایی شاعیری ناسراوی كورد وهفایی بۆ یهكهمجار وێنهی ئهو شاعیره دۆزرایهوه نووسهر و شاعیری ناسراوی ڕۆژههڵاتی كوردستان ساکار سۆفیزاده ناسراو به موحیبی مههاباد توانی وێنەی شاعیری گەورەی کورد بدۆزێتەوه موحیب ڕوونیكردهوه وێنهكه له ئهلبومی عهلیخانی قاجار دا دۆزراوهتهوه كه وێنهگری تایبهتی ههریهک له ناسرهدین شا و موزهفهرهدین شا پاشای قاجار بووه و له ماوهی تهمهنیدا سهدان وێنهی دهگمهنی پادشا و سیاسی و ناودارانی زۆربهی شارهكانی ئێرانی گرتووه له وێنهكهدا شهش كهسایهتی و مامۆستای ئایینی مههاباد له تهنیشت یهكتر وهستاون ههرچهنده له ئهلبومهكهدا ئاماژه بهوهكراوه كه وێنهی وهفایی و چهند كهسایهتییهكی مههاباده بهڵام رووننهكراوهتهوه كامهیان خودی وهفاییه موحیبی مههابادی كه هاوكات له نهوهكانی وهفاییه وتیشی پاش بهدواداچوونی ورد و سۆراخی باڵا و ڕادهی ریش و ڕهنگی پێست و شێوه و ڕووخسار و شێوازی پۆشینی جلوبهرگی وهفایی ئهوه دهركهوتووه كه كهسی چوارهمی وێنهكه لهلای راستهوه وهفایی خۆیهتی بهپێی زانیارییهكانی موحیب وێنهكه لهنێوان ساڵانی له خانهقای شهمزین گێراوه كه دهكهوێته چوارڕێیانی ئازادی له شاری مههاباد و وهفایی لهو ساڵانهدا وهک وانەبێژ لهو خانهقایه خزمهتی كردووه وەفایی لە شێعری دا شوێن کەوتووی نالیە وە زۆرێک لە وشەکان و جوانیە ئەدەبیەکانی شێعری نالی لە شێعری وەفاییش دا ئەبینین ئارەزووی لە لەف و نەشر بووە و ئەم خاڵە لە زۆری شێعرەکانی دا ئەبینین ساڵحی کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا ناسراو بە حەریق یان حەریقی یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان حەریق لە ساڵی لە گوندی زێویەی ناوچەی سوورداشی سلێمانی لە دایکبووە زێویە کەوتۆتە قەدپاڵی لای ڕۆژھەڵاتی شاخی پیرەمەگروون مەلا نەسڕوڵڵای باوکی حەریق لە بنجدا خەڵکی ئەو ناوچە کوردەوارییە بووە کە لە ڕۆژگاری مێژوودا سەر بەدەسەڵاتی ئێران بوون لە گوندی کاشتەر لە دایکبوە ئەم ئاواریییە لەگەڵ گوندی لۆن کەوتوونەتە قەدپاڵی کێوی شاھۆ زنجیرەیێکە لە نێوان ھەورامانی لھۆن و جوانڕۆ لە باشورەوە پاڵی داوەتە ماھیدەشت مەلا نەسڕوڵڵا لە سەردھمی فەقێیەتیدا ڕوو دەکاتە ناوچەکانی دەوروبەری زێدی ژیانی باب و باپیرانی لە پاشانا کە دەگاتە پلەی مەلایی گوندی زێویە دەبێتە مەڵبەندی ژیانی سەرەتا حەریق لای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە بەرنامە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی بەئەنجام گەیاندووە وەک ڕێنووسی خوێندنی حوجرەی ئەو ڕۆژگارانە لە لای ھەندێ لە مەلایانی ئەو سەردەمە خوێندوویەتی بەشێکی ماوەی سوختەیی لە مزگەوتی شێخ محەمەدی بەرزنجی لە سلێمانی بردۆتە سەر لە پاشا بۆ فێربوونی ھەندێکی دیکە لە زانستییە پێویستییەکانی مەلایەتی بەرەو قەرەداغ کەوتۆتە ڕێ ماوەیێک لەوێ خوێندوویەتی ئینجا ڕووی کردۆتە بیارە و ڕۆژانێک لەوێ ماوەتەوە ئەوجا گەڕاوەتەوە سلێمانی حەریقلە ساڵی چووە بۆ پێنجوێن لای مەلا عەبدولڕەحمانی پێنجوێنی خوێندووویەتی لەوێوە بەرەو موکریان کەوتۆتە ڕێ لە ماوەی ژیانی ئەو وڵاتەیدا ئاشنایەتی لەگەڵ شێخ بورھان شێخ یووسف شەمسەدین پەیدا دەکا و لە خانەقای ئەو دەمێنێتەوە و مۆڵەتی ڕێگای نەقشبەندی لە شێخی بورھان وەردەگرێ ماوەی ژیانی ساڵح لە خانەقا وەک سالیکێک بووە سالیک نابێ ژن بێنێ بەڵام ئەو بەدزی ژنی ھێناوە لەبەر ئەوە شێخ لە خانەقا دەری کردووە تەنگوچەڵەمە لە ژیانی ساڵحدا زۆر بووە جارێکیان بەھۆنراوەیەک یەکێ لە کوڕەکانی شێخ عوسمانی تەوێڵە دادەشۆرێنێ ئاغا دێیێکە ناوی ئیعلزامولمولک بووە بۆ ئەتک ڕێشی تاشیوە شاعیر ناچار بووە لای قازی عەلی گەورەی وڵات شکات بکا دادگا خەریک بووە ئاغاکە تاوانبار بکا بۆ ئەوەی توڵەی حەریق بکاتەوە لەو ماوەیەی داوای حەریق لە دادگا دەبێ کوڕێکی کورد لە گوندی قەباغلەندی کچێکی ئەرمەنی ھەڵدەگرێ باوکی ئەو کچە سەر بەکاربەدەستانی ڕووسیا دەبێ و کێشەکەیان دەگاتە دادگا ئیتر لەبەر گەورەیی ئەم کێشەیە داواکاری حەریقیان لە بیر دەچێتەوە جارێکیان کابرایێک لە حەریق دەپرسێ ڕووداوەکەی ڕێشەکەی گەیشتە کوێ لە وەڵامدا حەریق دەڵێت بابەلێ ڕیشی من لە ھینەکەی کچە ئەرمەنیدا ونبوو پاشان حەریق بە ئیمام لە مزگەوتی سەید حەسەن مزگەوتی ھەژارانیان پێ دەوت لە مەھاباد دامەزرا وەک مورید و سۆفییێکی شێخی بورھان ھەموو ژیانی لەوێ بردە سەر تا لە ساڵی لەوێ کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی مەلا جامی نێژراوە ئێستا جێی گۆڕی شاعیر نەماوە و ئەو گۆڕستانە بووە بەئاوەدانی حەریق شێعری کێشەداری نووسیوە و قافیەی لە شێعرەکانیدا پاراستوە لە شێعرەکانیەوە وا دەردەکەوێت کە زۆرترین ئیلھامی لە شێعری نالی و مەولەوییەوە وەرگرتوە حەریق بـڕوابەخۆی زۆری بوە بۆ نموونە لە شێعرێکدا شان لە شانی نالی دەدا و ڕەخنەی لێ دەگرێت و دەڵێت ئەم شێعرەی لە بەرامبەرکێ لەگەڵ شێعری بۆ عیشقی مەجازی بێ تالیب مەبە ئیللا کچی نالیدا نووسیوە ھەروھا وکوو مەولەوی بە ھەورامی بۆ شێخەکەی شێعری نووسیوە مەلا کاکە حەمە کوڕی مەلا ئەحمەد ناسراو بە ناری شاعرێکی کورد خەڵکی ناوچەی مەریوان بووە ھۆنراوەکانی نالی و مەحوی کارییان تێکردووە و وشەی ناری ی کردووە بە نازناوی ھۆنراوەی خۆی ناری یەکێکە لە شاعیرەکانی رێبازی کلاسیزمی کوردی ناوی کاکە حەمەیە و کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا عەربدولڕەحمانە لەساڵی دا لە گوندی کیکن لە ناوچەی مەریواندا ھاتۆتە دنیاوە لە تەمەنی شەش ساڵیدا لای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە قورئان و پەڕتووکە وردەڵەکانی تەواوکردووە ئینجا بەفەقێتی بەدوای خوێندن لە مەریوان سنە پێنجوێن سلێمانی بانە سابڵاغ وان باشقەڵا ھەولێر و ڕەواندز گەڕاوە لە ڕەواندز لای مامۆستا ئەسعەدە فەندی خەیلانی ئیجازەی مەلایەتی لە ساڵی وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ کیکن پاشان بە داوای حسێن بەگ مالکی بێلوو چووە گوندی بێلووی نزیک بە مەریوان و بە دەرس وتنەوەوە خەریک بوە تا ساڵی کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە بێلوو بەخاک سپێردراوە ناری لە ئەو کەسانەیە لەگەڵ ئەوەدا کە ھۆنراوەی ئایینی و غەرامیی ھەیە گەلێک ھۆنراوەی نیشتمانیشی ھەیە لە دۆستانی بە ناوبانگی ناری ئەتوانین ئاماژە بکەینە سەر تاھیر بەگی جاف و شێخ مەحموودی حەفید کە گەلێک ھۆنراوە و پەخشانی زۆر جوانی بۆ داناون لەڕووی ناوەڕۆکەوە ئەم مەبەست و بابەتانە بەئاشکرا لە ھۆنراوەکانیدا دەدرەوشێتەوە نموونەی شیعرێکی دڵداری لای ناری نموونەی شێعری ئایینی ناری زانستگای کوردستان بە ئینگلیزی گەورەترین زانستگای پارێزگای کوردستانی ئێرانە کە لە باشووری شاری سنە ھەڵکەوتووە ساڵی ی ئاکادێمیک زانستگای کوردستان پلەی ھەشتەمی لە نێوان زانستگاکانی ئێران دا بە دەست ھێنا کە لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتی چالاکییە تۆژینەوەیییەکانیان دا ڕیزبەندی کرابوون ھەروەھا لە ساڵی ئاکادێمیکی دا وەکوو یەکەمین زانستگای ئێران کە زۆرترین گەشەی بووە ڕیزبەندی کراوە زانستگای کوردستان بۆ جاری یەکەم لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی ک ە ز بە ناوی یانەی زانستی باڵای سنە گرێدراو بە زانستگای پەروەردەی مامۆستای تاران بە فارسی دانشسرای عالی سنندج وابستە بە دانشگاە تربیت معلم تھران لە ڕشتەی مامۆستایی بیرکاری خوێندکاری وەرگرت لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی ک ە ز دوای کەوتنەیەکی لەگەڵ زانستگای رازیی کرماشان وەکوو یەکێک لە بەشەکانی ئەو زانستگایە بە ناوی زانستگەی پەروەردەی مامۆستای سنە جگە لە ڕشتەی مامۆستایی بیرکاری لە ڕشتەگەلی شیمی و زمانی ئینگلیزیشدا خوێندکاری وەرگرت و بەم جۆرە چالاکییە فێرکارییەکانی درێژەپێدا لە ساڵی ک ە وەزارەتی فەرھەنگ و خوێندنی باڵای ئەو کاتە سەربەخۆ کارکردنی ئەو زانستگەیەی لەژێر ناوی زانستگای کوردستان دا پەسەند کرد لەو کاتە بە دوا گەلێک ڕشتەی جۆربەجۆر بە کۆی ڕشتەکانی زانستگای کوردستان ئیزافە بووە زانستگای کوردستان ئێستاکە زیاتر لە خوێندکاری ھەیە کە لە زۆرتر لە ڕشتە لە زانکۆ بە شێوەی ڕۆژانە شەوانە و نیوە حوزووری خەریکی خوێندنن لە ساڵی ی ھەتاوی لەم زانستگا دا بۆ یەکەم جار لە ئێران ڕشتەی ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگرتنی خوێندکار دەستی بە کار کرد زانستگای کوردستان ئەم حەوت زانکۆیەی خوارەوەی ھەیە چوارینەکانی خەییام کۆمەڵە شیعرێکە لە عومەر خەیام کە بە شێوەی چوار خشتەکی لە سەدەی و دا بە زمانی فارسی ھۆنڕاوەتەوە ئەم کۆمەڵە شیعرە زۆرتر سەبارەت بە فەلسەفەیە بە بۆنی نەبوونی دیوانێک کە لەیان خەییام یان کەسێکی دیکەوە کە لە ساڵانی کزیکی ژیانی خەییام نووسرابێت ئاگادارییێکی زۆر سەبارەت بە ژمار و راسیەتی ئەم شیعرانە نیە ئەم کۆمەڵە شیعرە بە زمانەکانی کوردی لاتین ئینگلیزی فەڕانسەوی ئاڵمانی ئیتالیایی دانمارکی ڕووسی چینی ھیندی عەرەبی ئەرمەنی و وەرگێڕاوە ھەژار گۆران و چەند کەسی دیکە ئەم کۆمەڵە شیعرەیان کردوە بە کوردی چەند پارچە لە چوارینەکانی خەیام بە کوردی وەرگێڕانی ھەژار تیرێژ کە بە ڕۆژ و پێل بە دەریا دریا لەو ڕۆژەوە گوڵ پێکەنی بولبول گریا خوا نووسی لە چارەی ڕەشی ئێمەش بەشمان ژینێکی ھەژاری پڕ لە خۆزیا و بریا بێھوودەیە بیر و خەم دڵت خۆش کە برا پرسیار نەکرا بەشت درا ھەرچی درا تۆ ھێشتە نەھاتوویە جیھان ڕۆژی بەرێ ئەو ڕۆژە دەبوو بچیتە دەر دیاری کرا بیستوومە بەھەشتێ ھەیە حۆری تێدا ڕووباری شەڕابی پاکی دەڕوا پێدا من لێرە مەی و یارێ پەیاکەم چ دەبێ دەسکەوتەکە ھەر یەکن بە ھەر دووک ڕێدا گۆیا لە جەھەندەمن ئەڤیدار و مەست بەم واتەیە پێکەنیم و گۆستی خۆم گەست جێی چەند کەری کوڵکنە ئەگەر وابێ بەھەشت یان چۆل و بیابان و کپە وەک لەپی دەست مەیگێڕ دەوەرە بەخێری چاوی کاڵت دڵ تینووە جەرگم ڕەشە چەشنی خاڵت وا تۆبە بەسەر یەکا شکا وەک پرچت بۆم تێکە مەیەک لە ڕەنگی کوڵمی ئاڵت ئەی شووشە بنازم بە دڵی خاوێنت تاوم بدەرێ بە ئاوی خەم تاوێنت دەستم بەر ئەدەم لە ئارەزووی دوور و درێژ مەیگێڕ لەوەلا دەستی من و داوێنت لەش ناسک و لاوچاکی وەھا ھەن کچ و کوڕ گوڵ دڕکە بەرانبەری بکەی بێکەسە دوڕ گەردوون کە بە دانستە دەیانکا وەک شێت تێکیان ھەڵ دەشێلێت و دەیان کاتەوە قوڕ ئەم گۆزە وەکوو من بووە دڵدار و ھەژار جارێکی دڵی خۆش بووە سەدجار خەمبار ئەو ھەنگڵ و دەسگرەی لە ملیا دیوتە دەستێ بووە زۆر خراوەتە سەر ملی یار لەم بێخەبەری خۆمە کەساس و ماتم بێھوودە دەبوورێ دەم و سات و کاتم من ببم و نەبم جیھان وەکوو خۆی وایە مەیگێڕ دەوەرەلێکی دەوە من بۆ ھاتم بەکالۆریۆس یان کارناسی یەکێکە لەئاستەکانی خوێندنی باڵا کە خوێندکار دوای چوار ساڵ لە خوێندن بەدەستی دەھێنێت لە بوارێکی دیاریکراودا بەکالۆریۆس یان لیسانس ناوی یەکێک لە ئاستەکانی خوێندنی باڵا لە ئێران دایە ئاستی بەکالۆریۆس لە کارزانی سەرتر و لە ماستەر خوارترە دەکرێت ئەم ئاستی خوێندنە لەگەڵ ئەوەی کە لە زانستگاگەلی ئورووپا و ئامریکا دا پێی دەلێن ھاوسەنگ دابنرێت لە ئێران دا دوو جۆر خولی بەکالۆریۆسمان ھەیە ناوی یەکێک لەئاستەکانی خوێندنی باڵا لە کوردستانی عێراقدایە ئاستی بەکالۆریۆس لە دیبلۆم سەرتر و لەماستەر ماستەر خوارترە دەکرێت ئەم ئاستی خوێندنە لەگەڵ ئەوەی کە لە زانستگاگەلی ئورووپا و ئامریکا دا پێی دەلێن ھاوسەنگ دابنرێت لە کوردستانی عێراقدا ماوەکەی زۆرتر چوار ساڵە بەڵام ئەندازیاری بیناسازی پێنج ساڵە و دکتۆری شەش ساڵە حەسیب قەرەداخی ناوی تەواوی حهسیبی كوڕی شێخ عهلی كوڕی شێخ عهبدولڕهحمانی قهرهداخییه ز ز یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمانی لەدایکبووی شاری سلێمانی لە ناوەڕاستی مانگی مایسی ساڵی ز دا لە گوندی سۆڵەی چرچە قەڵا ناوچەی قەرەداخی سەر بە شاری سلێمانی و لە ناو خێزانێکی خوێندەواری بنەماڵەی شێخانی مەردۆخی دا ھاتۆتە ژیانەوە لە ساڵی ز دا لەکاتێ خوێندکاری خانەی مامۆستانانی دێھاتی بوە لە شاری حیللەی عێراقی زۆر چالاکانە بەشداری کردوە لە ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکەی ئەوساڵە دا و بۆ یەکەمجار تێکەڵ بە کاروانی تێکۆشانی نیشتمانی و نەتەوەیی بووە تا ساڵی ز چەندین جارکەوتۆتە ژێر فیشاری ڕوەدوونان و ناچار بوە خۆبشارێتەوە دوا جار لەو ساڵەدا دەگەڕێتەوە بۆ ناوشار و لە ز دا ژنی ھێناوە و یەکەم لانەی ھاوسەرێتیی لە سلێمانی پێکەوەناوە تا شۆڕشی تەممووزی ز چەند جارێک بۆ ماوەی کورت کورت زیندانی کراوە لەگەڵ بڵێسەی شۆڕشدا شاعیر دەبێتە یەکێ لە ناسراوترین و تارخوێنەکان و یەکێ لە ناودارترین شاعیرە داھێنەرەکانی ناو کەسانی کوردستان ھەربۆیە لەگەڵ کودەتای بەعەسیەکاندا لە ساڵی دا دەستبەجێ دەگیرێ و نزیکەی ساڵ لەگەڵ سەدان لاوی شۆڕشگێڕ و دەیان ڕۆشنبیر و شاعیر و نووسەر و ڕامیاری گەورەی کورد و عەرەبدا لە زیندانی نوگرەسەلمان دەمێنێتەوە لە کۆتایی ساڵی ز تا ز لەگەڵ ھاوسەر و ھەرسێ کوڕە و ھەرسێ کچەکەیدا بە دوورخراوەیی لە شاری بەغدا بە کولەمەرگی و کوێرەوەری بەڵام بە سەربەرزی ژیان دەگوزەرێنن لە سەرەتای ساڵی ز دا پاش ساڵ زیندانی و دورخستنەوە ڕێیپێ دەدرێ بگەڕێتەوە بۆ کوردستان لە ی حوزەیرانی ز دا کەژاڵی کچی بەڕووداوێکی ئۆتۆمبیل و لەکۆتایی ز دا بەھاری تازەنەمامی کچی بە نەخۆشییەکی کتووپڕی شێرپەنجە گیان لەدەستدەدەن و زام و خەمێکی قوڵ و فرە سەختیان لە قوڵایی ھەست و بیر و سۆزی شاعیردا جێھێشت کە تا دوا ڕۆژی تەمەنی شوێن پەنجەیان ھەم بەسیمای خودی خۆی و ھەم بەسەر جیھانی ھۆنراوەیە و ئەدەبیاتییەوە دیار و ئاشکرابوو لە ئێوارەیەکی تەڕوتووشی زستانی سلێمانیدا دا بۆ دواجار دڵی پڕ لە ژانی شێخی شاعیران حەسیب قەرەداخی لە لێدان کەوت و بۆ ڕۆژی دواتر لە گردی سەیوان لە سلێمانی بوە ھاوڕێی تا ھەتایی ھەردوو جوانەمەرگەکەی کەژاڵ و بەھار شاعیری نەمر سێ کوڕ خەبات بەھات و ئازا کچێک نیگار ھاوسەرەکەی ناوی عائیشە لە دوا بەجێماوە حەسیب قەرەداخی بە شاعیری و دەیان و سەدان چامەی بەرزوباڵا ناسراوە دیوانێکی لاپەڕەیی لە دووبەرگدا لە دوا بەجێماوە ئەی شارەکەم ئەی شارە کەم بەھارەکەم لەو ڕۆژەوە منیش شەیدای چاوەکانتم گۆرانیم تۆی ھەڵەبەستم تۆی کۆڵانێکی سابونکەران کووچەیەکی کانێسکانت سوڵتانم نایدەم بە یەڵدزت کیسرا نایدەم بە ھەیوانت ئەی ئەو شارەی دووسەد دەرەی زامت بڕی ئەی ئەو شارەی دڵی مێژووت لە ئەیلوول و حوزەیراندا بە چنگ دڕی ئەی ئەو شارەی کە دەروونت ئەکرێتەوە میھرەبانی بووکێکی زۆر خان ومانی کە ناوچاوت دێنیتەیەک بوومەلەرزەیت و بورکانی ئەی شارەکەم تۆ بێ تەختی من بێ بەختم ئیمام نوێژی ناڕەوایھ کەچی من بانگی ناوەختم ئەی شارەکەم تۆ ھەر شار نیت سەری شاری دووسەد ساڵە لەگەڵ لوورەی ڕەشەبادا دەجەنگێت و ھەر تۆ سورای خۆت کاروان و خۆت ھەواری ئەی شارەکەم تۆ ھەر شار نیت شاری شارانی ئاسمانیشت لێ زیز بێت خۆت فریشتەی و خۆت بارانی ئەی شارەکەم سلێمانی پرس و خۆشەویستی ویستم تێبگەم خۆشەویستی چەندێ جوانە وەلی وتی باڵای شەم ە مەم یش وتی زین وەری گرت بەژنی مەم خەجیش وتی وەک زامەکەی سیامەند ە مامەیارە وتی وەکو سەر گورشتەی دوانزدە سوارە لەلای حەزرەتی مەولەوی ش وەکو چاوڕەشی لای دەوار لەلای منیش وەکوو دوو قوڕسەکەم کەژە و بەهارە کوردێ بانگـــی بەختی دەکرد ئەرێ زووکە لەخۆشەویستی جوانتریش شارە گەرمەکەی کەرکوکە 
